|
با
زمانه‌كه‌مان بپارێزین
مسته‌فای
سه‌ید مینه/ مامۆستای كۆلێژی زمان- قه‌ڵادزێ- زانكۆی كۆیه
هه‌ڵبه‌ت
زمانی كوردی یه‌كێكه له زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا و ،
ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویست خه‌می لێ بخورێت و خزمه‌تی بكرێت ، زۆر
به‌ئاسانیی ده‌چێته ڕیزی زمانی هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان ،
ئه‌وه‌ش به مشوور لێخواردنی ده‌بێت به‌هۆی تۆماركردن و
پاراستنی وشه‌و زاراوه و په‌ند و ئیدیۆمه‌كانی.
ئه‌گه‌ر بێت‌و
هه‌ر كه‌س له‌به‌ر خۆیه‌وه له‌و كاره وه‌خۆ كه‌وێت ،
خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی زمانه شیرنه‌كه‌مانه ، جا ئه‌وه من
لێره‌دا هه‌ندێك له‌و وشانه لێكده‌ده‌مه‌وه كه كه‌متر
به‌كاردێن و ده‌كرێ له گه‌لێك بواردا كه‌لێنی چاك بگرن ،
شایانی باسه ، زۆر له‌و وشانه تایبه‌تن به بواری مێش
هه‌نگوین (هه‌نگ) و مێشداریی ، هیوادارم مایه‌ی سوود به‌خشین
بن...
ئه‌غڵه‌ب:
به‌زۆریی ، زۆرجار
ئاوره‌سۆ:
گێڕانی ده‌سته چیلكه‌یه‌كی ئاگر له‌نێو خه‌ڵێف تا هه‌رچی مێش
و مه‌گه‌ز وهێلانه‌كانیانی لێن ، له‌نێو بچن و، ئه‌و مێوه‌ی
تێشیدایه قاڵ بێت ، تا خه‌ڵێفه‌كه بۆن خۆش بێت .
ئامبازی
ده‌بێ: له‌گه‌ڵی تێك ده‌گیرێ و ده‌به‌ری ڕاده‌چێت.
ئه‌سپارده‌ی
خوایان كه‌م: حه‌واڵه‌ی خوایان كه‌م (كینایه "دركه"یه
له‌وازلێهێنان).
بژوێن: چخورد،
زه‌مه‌ند ، شوێنێك گوڵ و گژوگیای ، چڕ‌و پڕ‌و لێك هاڵاوبێ.
بواریان
نه‌داوه: ڕێیان نه‌داوه ، مه‌ودایان نه‌داوه.
به‌خڕیی:
به‌تێكڕایی ، به‌گشتیی.
به‌ر درێژ:
درێژ خایه‌ن ، شتێك زۆری پێ بچێت.
برش: كه‌ڕوو.
باعیس: هۆ ،
سه‌به‌ب ، سه‌به‌بكار.
به‌دووڕا
ده‌كا: له‌نێوه‌ڕاسته‌وه له‌تی ده‌كات ، ده‌یكاته دوو به‌شی
یه‌كسان.
بكه‌ونه‌تێی:
بكه‌ونه نێوی.
بزووتبن:
جووڵابن.
بزووتن:
جووڵان ، ڕۆیشتن له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
بڕینه‌وه‌ی
مێش: لێكردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی هه‌نگوین.
بیچم: روخسار
، فۆڕم.
په‌ژیوان:
ژه‌وان ، په‌شیمان.
په‌یسه‌ر:
سۆراغ.
پاشه‌واره:
گه‌ڕانه‌وه‌ی مێشه‌نگوین (هه‌نگ) ، له‌و شوێنه‌وه بۆی
گوازراوه‌ته‌وه ، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێی گوازراوه‌ته‌وه.
پڵ: پنۆك ،
په‌ڵه.
تاقه‌ت كراون:
چاك هه‌ڵگیراون.
تفاق: ئالیك.
توێسكه:
توێژاڵی ته‌نگ.
تیك: درز ،
قه‌ڵشی بچووك.
ته‌ڕده‌ست:
خێرا ، ده‌ستبه‌جێ.
جیره: بژێو ،
مه‌عاش.
جاتره:
گیایاكی بۆنخۆشی كوێستانه ، به‌وشك كراوه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك
چێشت به‌كاردێت.
حه‌وجێ بوون:
پێویست پێ بوون.
خه‌ڵێف: ئه‌و
شوێنه‌ی مێشه‌هه‌نگوینه (هه‌نگ) تێیدا ده‌ژیت.
خۆیان تێ
نه‌ده‌گه‌یاند: گوێیان نه‌ده‌دایه.
ده‌نگۆ:
شایعه.
ده‌توڵێته‌وه: ده‌پڵیشێته‌وه.
دڵ‌سارد:
نا‌ئومێد ، ته‌مابڕاو ، بێ هیوا.
داكردن:
خستنه نێو ژوورێ.
ده‌ستوه‌كه‌ریی: ده‌ستكردنه‌وه‌و به‌رگریی كردن.
ده‌خۆیان
ڕادیی: به‌خۆیان ڕاپه‌رموو ، باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بوو.
دانه‌سه‌كناو:
هه‌دانه‌داو ، بێ ئارام و زۆر جووڵاو.
دژكرده‌وه:
رد الفعل ، به‌رته‌ك.
ده‌ده‌ڵێنن:
لێیان ده‌تكێ ، لێیان ده‌چۆڕێ، لێیان دێته ده‌رێ.
ڕه‌نێو بێنێ:
په‌روه‌رده‌كات ، به‌خێوكات.
ریوه: پیسایی
و پاشه‌رۆك.
رمووده:
تامه‌زرۆی خووپێوه‌گر(مدمن).
زه‌ین دان:
تێفكرین ، لێ ڕوانین ، ته‌ماشاكردن ، سوێ دان.
زه‌مه‌ند:
بژوێن.
زگم پێ
سووتا: به‌زه‌ییم پێداهاته‌وه.
زارك: كونی
خه‌ڵێف كه‌مێش هاتوچۆی پێداده‌كه‌ن.
زه‌رگه‌ته:
زه‌رده‌واڵه.
زارفش: شتێك
ده‌می گه‌وره‌و كراوه‌بێ.
ژووڕا:
بۆسه‌رێ.
ژه‌نگه‌سووره: زه‌رده‌واڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
سوێ دان:
زه‌ین دان ، ته‌ماشاكردن.
سه‌رتووز:
شانه هه‌نگوینی پڕ كه‌به‌تاڵایی تێدا نه‌بێت.
سه‌غڵت:
نیگه‌ران ، ناڕه‌حه‌ت.
سه‌رسه‌ره‌كیی: سه‌رپێ یی ، سه‌رچیخ.
سپێڕۆژ: ڕۆژێك
كه‌توێژاڵه هه‌ورێكی ته‌نگ به‌ری ئاسمانی گرتبێ و ،
نه‌خۆره‌تاو بێ و، نه‌هه‌ور.
سووك و
سه‌قاوه‌ت: چاپووك و گورج و گۆڵ و به‌ڕاپه‌ڕ.
سپیایی:
شیره‌مه‌نی ، شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی ،وه‌كو ماست و شیرێژو لۆرك و
...هتد.
شڵخه:
پووره.
شتاق: هیچ كام
، هیچیان.
شه‌مچه:
شقارته.
شالیزار: ئه‌و
زه‌وییه‌ی برنجی لێ چێنراوه.
عاملاندن:
ڕاهێنان و په‌روه‌رده كردن.
قڕ ده‌بن:
قڕانێ ده‌كه‌ن ، هه‌موو له‌نێو ده‌چن.
قه‌ڵش: درزی
گه‌وره.
قانگ دان:
دووكه‌ڵ كردن بۆ مێشان تا ئاگایان له‌خۆ نه‌مێنێ.
قه‌ف: گه‌و ،
ئه‌ڵقه.
قه‌وه‌ز: ركه
، قه‌فه‌ز.
كووكردن:
گه‌رم كردنه‌وه‌ی شتێك به‌فووی گه‌رم.
كوت: له‌ت ،
له‌تك ، پارچه.
كێرد: چه‌قۆی
گه‌وره ، ساتۆر.
كوڵووك:
گوڵووك ، گوڵی كێویی كه‌به‌هاران ده‌پشكوون.
كه‌لاك: لاك ،
لاشه ، له‌شی مردوو ، كه‌له‌ش.
كفه‌ڵیی:
فشۆڵیی و ناپته‌ویی.
گۆرین: تاین ،
ناوبراو.
له‌قه‌ده‌ر:
تاڕاده‌یه‌ك ، مه‌یله‌و.
له‌پێ
ده‌په‌ڕێ: ده‌كه‌وێ و توانای ڕۆیشتنی نامێنێ.
له‌عۆده‌ی
دێته ده‌رێ: ده‌ره‌قه‌تی دێ ، پێی ئه‌نجام ده‌درێت.
لێڕه‌وار:
دارستان ، جه‌نگه‌ڵ.
له‌بنه‌و
پاڵه‌وه: له‌جێوه ، له‌په‌نا خۆی.
له‌باتیان:
له‌جیاتیی ئه‌وه.
مه‌وته‌ن:
زێد‌و نیشتمان.
مۆر: سه‌رمۆر
، شوێن نه‌شكاو ، پبَچه‌وانه‌ی هه‌ڵڕژاو(فه‌ل).
مێشی ده‌دی:
مێشانی تر.
موزاییك:
كاشیی.
نێره‌زێیی:
نێر لێ په‌یدابوون ، شتێك بزێت و بێچووی نێری لێ په‌یدابێت.
وه‌كوڵ
نه‌یه‌ت: نه‌یه‌ته كوڵ ، نه‌كوڵێت.
وه‌گیر
نه‌كه‌ون: وه‌ده‌ست نه‌كه‌ون ، په‌یدانه‌بن.
واز: حه‌ز ،
كه‌یف ، ئاره‌زوو.
وه‌تاقه‌ت
ده‌كه‌ون: خۆده‌گرن و هێزیان په‌یدا ده‌بێ.
هه‌ڵداوێررێن:
جیا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ڵی
ده‌پازنێ: توند ڕایده‌گووشێت ، تا ئاوی لێ بێت و وشك
بێته‌وه.
هه‌ڵده‌ن:
گه‌وره بن ، زیادكه‌ن.
هه‌نگین:
هه‌نگێ ، هه‌ینێ ، ئه‌وكاته.
هه‌ر له‌جێ:
ده‌موده‌ست ، ده‌ستبه‌جێ ، یه‌كسه‌ر.
هه‌وریی:
سركه‌یی ، ده‌سماڵێكی گوڵداری نه‌رم و ته‌نكه ، ئافره‌ت
به‌سه‌ری خۆیدا ده‌دات.
هه‌ڕه‌د:
گه‌رمه ، جه‌نگه ، ته‌واو وه‌خت هاتن.
هه‌ڵۆڵ: زۆر
كلۆرو بۆشایی.
یه‌كسم:
وڵاخه به‌رزه‌ی وه‌كو ئێستر و ئه‌سپ و ماین.
یه‌ك به‌بنی:
به‌قه‌ده‌ر بنه‌كه‌ی.
|