|
ناونان و
هه‌ست- به‌شی یه‌كه‌م
رێژنه
ئیسماعیل
ته‌وه‌ری
یه‌كه‌م: هه‌ست و واتا
1-پێناسه‌ی
هه‌ست:
(هه‌ست
وه‌رگرتن و پێشوازیكردنی مرۆڤه بۆ زانیارییه وروژێنه‌ره‌كان
و ئه‌و ڕووداو و دیاردانه‌ی كه له ده‌ورووبه‌ری هه‌ن
به‌كاره سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌ژمێردرێت له كارلێكی
مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌ی) (طلعت منصور و غیره، 1984، 160).
كه‌واته
هه‌ست كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ هه‌یه،
هه‌ست كاریگه‌ری به‌سه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی مرۆڤ به‌جێ دێڵێ
بۆ نموونه (كاتێ گڵۆپی سوور ده‌بینین ده‌بێ ڕاوه‌ستێ، كاتێ
ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی لێده‌دات، وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، هه‌ست وا
ده‌كات مرۆڤ ده‌نگی براده‌ره‌كانی بناسێته‌وه و له یه‌كتریان
جیا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆنی نانه‌واخانه و زۆر شتی
تریش)(سه‌رچاوه‌ی پێشوو، 1984، 160).
ئه‌مانه
هه‌موویان په‌یوه‌ندیان به‌وه‌رگرتنی زانیارییه‌وه هه‌یه كه
پێی ده‌ڵێن هه‌ست.
2-ڕه‌وشتی
هه‌ست
هه‌ست
ساكارترین كرده‌ی ده‌روونییه له ئه‌نجامی كارتێكردنی چه‌ند
شتێك یان چه‌ند دیارده‌یه‌ك و رووداوه یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه دێته كایه‌وه. (سه‌رچاوه‌ی
پێشوو ، 1984، 160).
هه‌ست له
ئه‌نجامی كارتێكردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سیش دروست
ده‌بێت، له‌م ڕه‌نگدانه‌وه تایبه‌تیانه‌شی ناوه، واته
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوی تایبه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤ و
ئه‌ندامه‌كانی هه‌ستكردنی مرۆڤ، چونكه بێگومان هه‌موو مرۆڤێك
به‌رامبه‌ر به‌ناوه‌كه‌ی خۆی هه‌ستێكی دیاریكراوی هه‌یه، جا
ئه‌و هه‌سته لایه‌نی باش و خراپ ده‌گرێته‌وه.
3-
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ست:
هه‌ست بریتی
نییه له سیفه‌تێكی جێگیر یان پێوانه بێت بۆ ئه‌نجامدانی
چالاكییه‌كان، جاری وا هه‌یه چالاكییه‌كان دڵخۆشكه‌رن یان
زۆر ناخۆشن.
بێگومان هه‌ست
ڕۆڵێكی گرینگی هه‌یه له ڕه‌فتار، بۆیه هه‌سته‌كان
به‌رده‌وام له گۆڕان دان، به‌پێی ئه‌م كاته‌ی تییای ده‌ژی.
هه‌ست كۆنترۆڵی له‌سه‌ر ناكرێ، وه هیچ كاتێك پێوانه ناكرێ.
هه‌سته‌كان
كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانمان بۆیه كاتێ
مرۆڤ هه‌ست به‌خۆشی شتێك ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات لێی نزیك
بێته‌وه وه كاتێ هه‌ست به‌شتێك ده‌كات كه ناخۆشه یان
به‌ئازاره خۆی دووره په‌رێز ڕاده‌گرێ.
زۆرجار هه‌ست
به‌شتێك ده‌كرێ جارێ ڕووی نه‌داوه، یاخود هه‌ر ڕوونادا،
به‌ڵام تۆ هه‌ستت بۆی ده‌چێ. ( برنهارت، 1984، 82).
4-بنه‌ماكانی
هه‌ست:
هه‌ست جۆرێكه
له هه‌ڵچوون، لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تییه له ژیانی ده‌روونی
مرۆڤایه‌تی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها (سۆز ئاماده‌بوونێكی ویژدانی و ئاوێته‌یه و
ڕێكخستنێكی تایبه‌ته كه له هه‌ڵچوونه‌وه وه‌رگیراوه،
به‌ره‌و هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و
ئه‌نجامدانی ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت ده‌با، به‌واتا ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوون له ده‌ورووبه‌ری بابه‌تێك كۆبوونه‌وه
سۆزێكی تایبه‌ت ده‌به‌خشێ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌نجامدانی
ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت ده‌با) (طلعت منصور و غیره، 1984، 155).
ئه‌و
ڕه‌فتاره تایبه‌تییه‌ی مرۆڤ له ناونان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها (سۆز له هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانی ژیانی تاكه)
(عبدالرحمان محمد عیسوی، 1972، 130).
به‌ڵام مرۆڤ
ده‌بێ ئه‌وه بزانێ كه كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵچوونه‌كه‌ی
دڵخۆشكه‌ره یان نا، چونكه ئه‌مه هانده‌ره بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌و كاره‌ی كه مه‌به‌سته. ئه‌گه‌ر دڵخۆشكه‌ر بوو
كاردانه‌وه‌كه (ئه‌رێ)یه، ئیجابی ده‌بێ ئه‌گه‌ر دڵخۆشكه‌ر
نه‌بوو كاردانه‌وه‌كه (نه‌رێی) سلبی ده‌بێ، چونكه مرۆڤ كاتێ
بیرده‌كاته‌وه و هه‌ست ده‌كا كارێك ئه‌نجام ده‌دا، هه‌موو
ئه‌مانه كاریگه‌ری باری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ردا زاڵه.
(فوزیه العگیه، 1992، 269).
جگه‌له‌وانه‌ش
خۆشه‌ویستی كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵچونه به‌گشت
جۆره‌كانییه‌وه. (نبیهه صالح السامرائی، عثمان علی أمیمن،
2002، 129)، ده‌توانین بڵێین ئه‌م لایه‌نه‌ش په‌یوه‌ندی
به‌ناونانه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر له ژێر رۆشنایی لایه‌نی
خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌رامبه‌ر یارده‌یه‌ك یان كه‌سێك یان هه‌ر
شتێكی تر ئه‌وا له ناونانه‌كه‌ی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ڕقیش
به‌هه‌مان شێوه، چونكه زۆرجار مرۆڤ ڕقی له یه‌كێكه،
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕق لێیه كه له شێوه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن
یان هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن كه ناوی ئه‌وه، به‌ڵام كه‌لێی
ده‌پرسن بۆ ڕقت له‌م ناوه‌یه ده‌ڵێ به‌ده‌ست خۆم نییه،
زۆربه‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌كار و كاردانه‌وه ده‌روونییه‌كانیان
ناكه‌ن. (امیمه علی خان، 1970، 116 ).
گرنگی
هه‌ڵچوون له ژیانی رۆژانه‌مان له‌م خاڵانه كۆده‌بێته‌وه
(په‌یوه‌ندی، ڕێكخستن، هێماكردن، پاڵنه‌ره‌كان،
هه‌ڵسه‌نگاندن، خه‌ملاندن، راوێژكاری، پاراستن و
به‌رگركردن. (محمد بنی یونس، 2004، 284- 285).
ئه‌وه‌ی
به‌لای ئێمه گرنگ بێ و كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ناونان
پاڵنه‌ره‌كانه، چونكه له پاڵ پاڵنه‌رێكه‌وه ناو له
شته‌كان ده‌نرێت.
5-هه‌ست وه‌ك
بنه‌مایه‌كی واتایی :
(نرخ
ومه‌به‌ست بیروكاریگه‌ری بنه‌ماكانی واتاپێك دێنن) (نورالهدی
لوشن، 1995، 48.)(كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ست وسوز بنیات
ده‌نریت) Hartm a stork(N.D)34)).
بنه‌ماكانی
واتا
نرخ
مه‌به‌ست بیر كاریگه‌ری
كه‌واته
هه‌ست به‌شێكه‌له‌بنه‌ماكانی واتا (هه‌ڵوێست وهه‌ستی كه‌س
ده‌رده‌خا به‌رامبه‌ر كه‌س و ڕووداو‌و شت... كه به پێی كه‌س و
كومه‌ڵگا ده‌گۆڕیت. )( محمد علی الخولی،1991، 8)
(زور جاریش
به‌پیی تاقی كردنه‌وه‌و ده‌وروبه‌ر گورانی به‌سه‌ردادیت )(محمد
علی ابو حمده،1981، 177)زۆر وشه هه‌یه‌هه‌ڵگری واتای
كاریگه‌رییه هه‌ست ده‌وروژێێنی وه‌ك ئاوڵناو وئامرازه‌كانی
ڕامان وه‌ك(ئاخ، ئۆف، ئای،ئوخه‌ی،وه‌یرۆ،په‌ككو،هۆیهاو هۆی
حه‌ی و...ئه‌مانه هه‌ست و ئاره‌زوی نێره‌ر ده‌رده‌خه‌ن
به‌شدارن له داڕشتنی ڕسته‌ی سه‌رسوڕمان وئازار ده‌ربڕین
وگالته پَیكردن و سه‌رنج ڕاكیشان.
ئه‌م گۆڕانه‌ش
به‌سه‌ر هه‌موو وشه‌یه‌كدا نایه‌ت و وشه له‌خۆیه‌وه واتای
كاریگه‌ری لێ كۆ نابێته‌وه‌و هه‌ست ناوروژێنێ به‌ڵكو هه‌ندێ
هۆكار هه‌ن ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه وشه و ده‌ربڕینه‌كان
هه‌ڵگری واتای كاریگه‌ری بن وه‌ك:
دووباره
بوونه‌وه:
ئه‌و وشانه‌ی
له بۆنه‌ی باش و خراپ‌دا به‌كار ده‌هێنرێت و زۆر دووباره
ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كدا دێن، زیاتر بارگاوی تر ده‌بن
به‌هێزێكی ده‌روونی له لایه‌ن به‌كار هێنه‌ر و وشه كه
هه‌ستی كه‌سی تیا ڕه‌نگده‌داته‌وه. (عزیز حنا داود وناڤم هاشم
العبیدی، 1990، 261)، (چونكه هه‌ر كه‌سێ به‌كاری دێنێ
هێزێكی ده‌روونی پێ ده‌به‌خشێت و واتایه‌كی زیاده ده‌خاته
سه‌ر واتا هۆشه‌كییه‌كه) Lyons،1977،449)
).
بۆ نموونه
وشه‌ی (باوه‌ژن) له‌گه‌ڵ دووباره بوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه
هاتنی له‌گه‌ڵ وشه‌ی (بێ به‌زه‌یی و خوانه‌ترس) ئه‌وا بۆته
واتایه‌كی زیاده چۆته سه‌ر واتای (باوه‌ژن) (ئومێد
مه‌سعودی، 2002، 50).
2-
تاقیكردنه‌وه:
زۆر وشه
به‌تایبه‌تی ناوه‌كان هه‌ڵگری واتای ده‌روونی نین، به‌ڵام
یادگاری و تاقیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م وشانه وا ده‌كات
هه‌ڵگری واتای ده‌روونی بێت بۆ نموونه (بورجی ئیڤل، یان
دیواری به‌رلین) به‌بێ تاقیكردنه‌وه هیچ واتایه‌كی ده‌روونی
نییه، به‌ڵام له وانه‌شه هه‌ندێ كه‌س یادگاری تاڵ و
شیرینیان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت ئه‌وه‌ی نه‌شیدیبێ لای ئاساییه.
(نور الهدی لوشن، 1995،99). هه‌روه‌ها وشه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌نفال
یان هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خراپی
له‌گه‌ڵ ئه‌م وشانه‌دا هه‌یه ئه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م
وشانه هه‌ڵگری كاریگه‌ری خراپ بن.
3- ناونان:
بیروباوه‌ڕ و
بیركردنه‌وه له ناونان ڕه‌نگده‌داته‌وه ( فاروق عومه‌ر
سدیق، 1990، 162)، چونكه كاتێ مرۆڤ ناو له شتێ یان كه‌سێك
یان ڕووادوێك ده‌نێت، چۆنی ده‌بینێت ئاوا ناوی لێده‌نێت بۆ
نموونه ناوه‌كانی (چه‌ته، تیرۆریست، ئاژاوه‌گێڕ،
خه‌باتكار، به‌رگریكه‌ر، شۆڕشگێڕ...) زاده‌ی هه‌ست و سۆزی
نێره‌رن.
4- هێز و
ئاواز:
هێز و ئاواز و
خێرایی قسه‌كردن هۆكارێكن بۆ هه‌ڵگری واتای كاریگه‌ری ئه‌گه‌ر
هێزی به‌رامبه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك بێت ئه‌وا بۆ
ئه‌وه‌یه كه وه‌رگر بۆچوونێك وه‌ربگرێ له‌سه‌ر نێره‌ر،
واته هێز له‌سه‌ر كام وشه بێت، ئه‌م وشه‌ی به‌لای
نێره‌ره‌وه گرنگه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له شاعیران كردووه
گرنگی بده‌ن به‌ده‌نگ و مۆسیقای وشه و دووباره‌بوونه‌وه‌ی
ده‌نگ كه جۆره هه‌ست و سۆزێكی ده‌روونی ده‌به‌خشێ.
ته‌وه‌ری
دووه‌م: ناونان و هه‌ست:
1- ناونان‌و
هه‌ست:
هه‌موو ناوێك
له پاڵ هه‌ستێكه‌وه ده‌نرێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ر هه‌ن
كار له هه‌ستی مرۆڤ ده‌كه‌ن و پاڵنه‌رانه كاریگه‌رییه‌كی
زۆریان له‌سه‌ر ناوناندا هه‌یه، هه‌ست له پرۆسه‌ی ناوناندا
ده‌ورێكی باڵای هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سه‌كان هه‌یه
كه ئه‌نجامده‌ری ناونانه‌كه‌ن.
بۆ زیاتر
زانیاری ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی ناونان ڕاپرسییه‌كمان ئه‌نجام
داوه له نیوان (100) بنه‌ماڵه، ئه‌م بنه‌ماڵانه له چینه
جۆربه جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا پَیكهاتبون ،هۆكاره‌كانی ناونانیان
بۆ ئه‌م هۆكارانه گه‌ڕانده‌وه كه له‌م خشته‌یه‌دا زیاتر
ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه:
خشته‌ی ژماره
(1)
هۆكاری
ناونان
1- هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
2- ئاینی
3- هۆكاری
سیاسی
4- سروشت
5- ئه‌ده‌ب
6- فه‌لسه‌فه
7- هونه‌ر
8- جیهانگیری
9- كه‌لتور
10- سه‌رواو
ئاواز
11-
به‌ناوكردنه‌وه
12-
خه‌ون
ژماره
21
17
7
8
7
3
6
3
4
9
10
5
ریژه
21%
17%
7%
8%
7%
3%
6%
3%
4%
9%
10%
5%
كۆی
گشتی
100%
له‌م
ڕاپرسییه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هۆكارێكی
سه‌ره‌كی ناونانه، له‌كۆی(100)كه‌س،(21)كه‌س به‌ڕێژه‌ی (21%)
ئاماژه‌یان پێكردوه،دواترئاین(17) كه‌س، به‌ڕێژه‌ی (17%)
دواتر هۆكاری سیاسی(7)كه‌س به‌ڕێژه‌ی(7%)،دواتر سروشت(8) كه‌س
به‌ڕێژه‌ی (8%)،دواتر ئه‌ده‌ب(7) كه‌س به‌ڕێژه‌ی(7%)، دواتر
فه‌لسه‌فه (3)كه‌س به‌ڕێژه‌ی(3%)،دواتر هونه‌ر(6)كه‌س
به‌ڕێژه‌ی(6%)،دواتر جیهانگیری (3)كه‌س به‌ڕێژه‌ی(3%)،دواتر
كه‌لتور(4)كه‌س به‌ڕێژه‌ی(4%)،دواتر سه‌رواوئاواز(9)كه‌س
به‌ڕێژه‌ی(9%)، دواتر به‌ناوكردنه‌وه(10)كه‌س
به‌ڕێژه‌ی(10%)،خه‌ونیش(5)كه‌س به‌ڕێژه‌ی(5%)ئاماژه‌یان
پێكردوه،كۆی هه‌موی ده‌كاته(100)كه‌س به‌ڕێژه‌ی(100%).
1- هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی:
هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ناونان ئه‌م
دیارده‌یه زۆر به‌زه‌قی له ناوناندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
كورد به‌درێژایی هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیان
به‌سه‌ر ده‌بات هه‌رچی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی و كوێره‌وه‌ری
هه‌یه چێژتوویه‌تی و هه‌تا پێی كرابێت به‌رگری له مانه‌وه‌ی
خۆی كردووه، توانیویه‌تی پشت به‌كێ و چیا سه‌ركه‌شه‌كان و
ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ببپارێزێ له سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه زمانه كه به‌هۆیه‌وه مانه‌وه‌ی خۆی جێگیر
كردووه ئه‌ویش زۆرتری ناوی كه‌س و تاكه‌كانی
میلله‌ته‌كه‌مانه به‌زمانی خۆمان، باو و باپیرانمان
به‌قه‌ده‌ر بۆ لوان ناوه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیان پاراستووه و
به‌شوێن ناوی وا ده‌گه‌ڕێن كه ناوی نه‌ته‌وه‌كانیانی پێ
ناوزه‌د بكه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كێ كوردی باش نه‌زانێ پرسیاری واتای
ناوه‌كه ده‌كات.
نه‌ته‌وه‌ی
كورد وه‌كو به‌شێك له پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی
هه‌وڵی داوه ناوی كوردی له ڕۆڵه‌كانی خۆی بنێ وه‌كو به‌شێك
له ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ناوه‌كانیش كوردی نه‌بووبن ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دڵسۆزی و
پابه‌ندبوونی كورد به ئاینی ئیسلام و ئه‌و ناوانه‌ی كه له
ڕێگای ئیسلامه‌وه له مناڵه‌كانی خۆی ناوه ڕووپۆشێكی كوردی
پێ به‌خشیوه، وه‌كو: محه‌مه‌دی كردۆته حه‌مه و عبدالله‌ی
كردۆته عه‌وڵا.
هه‌روه‌ها
شۆڕشی ئه‌یلول كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ناوی كوردی
به‌هه‌مان شێوه دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌و ناوه شیرینانه‌ی كوردی
كه پێناسه‌یان له سروشت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد كرد بووه
به‌شێك له ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌جۆرێك ناوی كوردی
وه‌كو نه‌ریتێك له شار و لادێكاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه ئه‌مه
هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گۆڕینی ناوی شه‌قام و قوتابخانه و
نه‌خۆشخانه و شوێنه گشتییه‌كان بۆ ناوی كوردی ڕه‌سه‌ن.
سیاسه‌تی
داگیركارانی كورد هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه زمان
و ناوی كوردی بنه‌بڕ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان پێنه‌كراوه
و ناشكرێت، چونكه ناو و ناونان ڕاسته‌وخۆ ته‌عبیر له دۆخی
كه‌س و میلله‌ت و كۆمه‌ڵگا ده‌كات. هه‌روه‌ها ته‌عبیریش له‌و
قۆناغه ده‌كات كه میلله‌تی تێدایه، بۆیه میلله‌تیش له
هه‌موو كاته‌كاندا به‌ناو له روحی خۆڕاگری و به‌رگری خۆی
ده‌دوێ ، بۆیه زۆرێك له‌و كه‌سانه له دژوارترین باری
ژیانیاندا ناوی كۆرپه‌كانیان به‌ناوی چیا و ڕه‌مزه
كوردییه‌كان كردووه وه‌ك (هه‌ندرێن، مه‌تین، سه‌فین،
پیران...) هه‌روه‌ها ناوی (ڕێباز، شۆڕش، قاره‌مان، جه‌نگی،
شێروان...) ئه‌مه‌ش دیاره كاریگه‌ری ئه‌و رۆژگاره بووه كه
ده‌سه‌ڵاته‌كان دروستیان كردووه. هه‌روه‌ها لایه‌نێكی دیكه‌ی
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ناوناندا، ناوی ئه‌و
قاره‌مانانه‌یه كه له ڕێی سه‌رفیزای كورد گیانیان له ده‌ست
داوه و تێكۆشانیان كردووه وه‌كو (شێخ مه‌حمودی حه‌فید،
مسته‌فا بارزانی، سمكۆی شكاك، لیلی قاسم).
جگه له ناوی
كه‌سه‌كان ناوی میرنشین و ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كانیش
به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كانی مێژووییه‌وه زۆر ناویان بۆ جێ
هێشتووین، كه ئه‌و ناوانه‌ش ته‌عبیر له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن
كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شوێنێكی دیاردا حوكمڕانی به‌شێكی
كوردی‌یان كردووه جا ناوی ئه‌م میرنشینانه وه‌گیراوه بۆ
مناڵانی كورد، وه‌ك (سۆران، بابان، بۆتان، ...).
ناو ته‌عبیر
له هه‌ستی كه‌سه‌كان ده‌كات به‌گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تیایدا ده‌ژی، واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له
ژیانی كه پڕه له كاره‌سات و مه‌ینه‌تی نائومێدی، ئه‌مه
وای كردووه ئه‌م واقیعه له ناوناندا ڕه‌نگ بداته‌وه،
وه‌كو كۆچڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی (1991) كه بارودۆخێكه میلله‌تی
كورد قه‌ت له بیری ناچێته‌وه، بۆیه له‌و كاته‌دا زۆربه‌ی
منداڵانی كورد به‌ناوی ئه‌و دیارده‌یه‌وه كراون (ئاواره،
بێوار،نامۆ...)، كه ئه‌مانه زاده‌ی بیری كوردن له‌م
قۆناغه‌دا.
هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی به‌زۆر شێوه له ناونان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه بۆ
نموونه:
- باوكێك
ناوی له مناڵه‌كانی ناوه (ئه‌ژین، كاروان، بۆ كورد)
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێ (ئه‌ژین بۆ كاروانی كورد).
- ئیبراهیم
ناوی له كوڕه‌كه‌ی ناوه (ئاری) و ناوی كچه‌كه‌شی ناوه
(میدیا) مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه (كوردی ئارین و له نه‌ته‌وه‌ی
میدیا).
- (هیوا و
ئومید) باوكی ناوی لێیان ناوه، چونكه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان له دایك ببون باوكه‌كه‌ش به هیوا و ئومێدی
گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ كوردستان.
- (داستان)
باپیری ناوی لێناوه چونكه له داستانی خواكورك به‌شداری
كردووه.
- (شاد و
یاد) دایك و باوكی ناویان لێناون، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان له دایك بووینه، واتا (یادی كوردستان ده‌كه‌ین و
به كوردستان شاد ده‌بینه‌وه).
هه‌روه‌ها
باوكی (حه‌مه‌نه‌جم جاف و حه‌مه‌ساڵح جاف) كاتی خۆی وتوویه‌تی
(كوڕه‌كانم وا ناو ده‌نێم، هه‌ركه‌س گوێی له ناوه‌كانیان بێت
بزانێ كوردن، چونكه حه‌مه بوو به‌ده‌قێكی كوردی و با
هه‌رچیی له دواوه بێت خه‌ڵك هه‌ر به كوردی‌یان ئه‌زانێت).
هه‌روه‌ها
(عه‌لی به‌گ جاف) كه خۆی پێشمه‌رگه‌ی دێرینه ئه‌و ناوانه‌ی
بۆ منداڵه‌كانی هه‌ڵبژاردووه، كه پیته‌كان له ڕێنووسی
كوردی دان و له عه‌ره‌بیدا نییه وه‌كو (ڕێژه‌ن، دژوار،
ئاژێن). جگه له‌مانه‌ش له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی خۆمان ئێمه هه‌موو
ناوه‌كانمان كوردییه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه باوكم
پێش شۆڕشی ئه‌یلوول كوردایه‌تی كردووه ، له شۆڕشی ئه‌یلولیش
گیانی كوردایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌مانه ئه‌و په‌ڕی شانازی
كردنه به زمانی كوردی و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
2- ئایین
ئایین
كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك،له كۆمه‌ڵگای كوردیشدا ناوه‌كانی پێش ئاینی
ئیسلام له دینه‌كانی زه‌رده‌شت و یه‌زیدیدا جیاواز بوون له
ناوه‌كانی دوای ئیسلام. دینی ئیسلام كاریگه‌ری له‌سه‌ر
دینه‌كانی پێش خۆشی هه‌بووه، بۆ نموونه كه دینی یه‌زیدی
پێش ئیسلام هه‌بوو به‌ده‌ربوو له كاریگه‌ری ئیسلام، به‌ڵام
دوای هاتنی ئیسلام ئێستا ده‌بینین یه‌زیدییه‌كانیش جۆره‌ها
ناوی عه‌ره‌بی و ڕه‌مزه ئیسلامییه‌كانیان هه‌یه، وه‌ك
(مه‌جید، مه‌حمود.. هتد).
كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی پڕه له ناوی عه‌ره‌بی ئیسلامی، كه به‌هاتنی ئیسلام
ئه‌م ناوانه بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مجۆره ناوانه‌ش له ژێر
كاریگه‌ری ئه‌وه‌یه كه دایك و باوك هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م
ناوانه وه‌كو سمبولی ئاینی ده‌بێ به به‌رز و پیرۆز ڕابگیرێن
لایه‌نێكی تری ئه‌م ناونانه‌ش ئه‌وه‌یه كه له ژێر ڕۆشنایی
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره كه ده‌فه‌رموێ (خیر الاسماْ ماعبد
وحمد) واته (باشترین ناو ئه‌و ناوانه‌ن كه مانای به‌نده‌یی
خوا ئه‌به‌خشن و باسی حه‌مد و سه‌نای خوایان تێدایه) ( فاروق
عمر سدیق ، 1990، 164) ناوه‌كانیش بریتین له (عبدالكریم،
عبدالعزیز، عبدالبارئ، صابر، رحیم، رحمان، ئیمان،
فاتمه، زه‌هرا، حه‌لیمه، عائیشه، زه‌ینه‌ب...) ناوه‌كان
هه‌م بۆ كوڕ و بۆ كچ به‌كار ده‌هێنرێت.
ئاینی ئیسلام
كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌بووه له
ناونانی منداڵه‌كانیان، به درێژایی چه‌ندین سه‌ده هه‌ست
به‌و كاریگه‌رییه ده‌كرێت. ناوی پێغه‌مبه‌ر (محمد) یه‌كێكه
له ناوه هه‌ره بڵاو و باوه‌كانی كورد، هه‌روه‌ها ناوه‌كانی
دیكه‌ی وه‌ك خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین و سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان و
ناوی ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر زۆر بڵاون قورئان كاریگه‌رییه‌كی
گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناوی كه‌سه‌كان كردووه.
كورد له ڕووی
مێژووییه‌وه چه‌ندین ئاینی هه‌بووه، هه‌ر هه‌موو ئاینه‌كان
به‌گوێره‌ی قۆناغه مێژووییه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان
هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ستی مرۆڤه‌كان و ناونانی كه‌سه‌كان ئه‌م
كاریگه‌ریه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه و به‌هێزه. دایك و باوك
زۆر جار كه ناو بۆ مناڵه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن جگه له
هۆكاره ئاینییه‌كه ده‌یانه‌وێ مناڵه‌كه‌یان له ڕێگای
ناوه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵگری سیفه‌ت و واتای ناوه‌كه بێت وه‌كو
(مگیع، صابر، رحیم...).
3- هۆكاری
سیاسی
دیاره یه‌كێك
له‌و كایه گرنگانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاریگه‌ری زۆریان
له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و هه‌ست و ژیانیان هه‌یه، سیاسه‌ته كه
كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه ناوناندا هه‌یه، كورد له‌گه‌ڵ
په‌یدابوون و ده‌ركه‌وتنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و كاریگه‌ری به‌سه‌ر
نوخبه‌یه‌ك له مرۆڤی كورد زۆربه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی
كه ده‌ركه‌وتوون دووباره ده‌بنه‌وه وه‌كو ناوی سه‌ركرده و
دار و ده‌سته حزبییه‌كان وه‌ك (مه‌سعود، نێچیرڤان،
كۆسره‌ت، نه‌وشێروان، مه‌سروور...) ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ
كاریگه‌ری به‌سه‌ر كه‌سه‌كان هه‌بووه كه ئه‌م ناوانه‌یان
هه‌ڵبژاردووه بۆ مناڵه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له
ده‌ره‌وه‌ی ناوه كوردییه‌كانیش له سه‌رده‌می به‌هێزبوونی
ئاڕاسته‌ی ماركسییه‌ن له كوردستان زۆر ناوی (لینین و ستالین)
زۆر بوون، یان ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه كاریگه‌ری زۆریان
له‌سه‌ر خه‌ڵك و دنیا و وڵات هه‌بووه وه‌كو (هیتله‌ر و
گیڤارا).
له
سه‌رده‌مانی ڕژێمی به‌عس ناوی (صدام، حه‌لا، عوده‌ی...) وه‌ك
نیشانه‌یه‌ك له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بۆ
وه‌فاداری و ڕیزگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وسا ئه‌م ناوانه‌یان
بۆ مناڵه‌كانیان هه‌ڵده‌بژارد. به‌ڵام ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی
تره.
هه‌ر بۆ
مه‌به‌ستی كاریگه‌ری سیاسه‌ت له‌سه‌ر ناونان چه‌ند
نموونه‌یه‌كی زیندوو دێنمه‌وه:
- مسته‌فا
كوڕی خۆی ناوناوه (مه‌سعود).
- مسته‌فا
كوڕی خۆی ناوناوه (نه‌وشیِروان).
ئه‌م دوو
ناوه ته‌عبیر له دوو ده‌سه‌ڵاتی حزبی جیاواز ده‌كه‌ن.
-
(مه‌ڵبه‌ند) باوكی ناوی لێناوه، چونكه باوكه‌كه ئه‌ندامی
كارگێڕی یه‌كێتی بووه.
- (نێچیروان)
باوكی ناوی لێناوه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر (نێچیروان
بارزانی).
ناوی كۆمه‌ڵه
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دوای
ڕاپه‌ڕین زیادیان كرد، چونكه ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندییه‌كی
هه‌سته‌وه‌ری و سۆزدارییان به‌تاكی كۆمه‌ڵه كه‌سانێكه‌وه
هه‌یه، بۆیه ناونانی منداڵ و نه‌وه‌ی نوێ به‌م ناوانه‌وه
مه‌غزایه‌كی سۆزداری هه‌یه.
4- سروشت:
هه‌ندێك ناوه
كوردییه‌كان و سروشت ئه‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شت،
به‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شت چوار توخمی سه‌ره‌كی بۆ ژیان
ده‌ستنیشان كردووه كه ئه‌مانه‌ن: (ئاو، ئاگر، هه‌وا، خاك)
كه ناوی مرۆڤه‌كانی كوردیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و توخمانه.
كوردستان ئاوی
زۆره و خاكێكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه و هه‌وایه‌كی
ساردی هه‌یه و پێویستی به ئاگر هه‌یه بۆ گه‌رم بوونه‌وه
ئه‌م توخمانه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان به‌ناوی
ڕه‌گه‌زه‌كانه‌وه هه‌یه (نێر و مێ) كه زیاتر توخمه
مێینه‌كان بۆ توخمی (ئاو و ئاگر) ئه‌گه‌ڕێته‌وه، توخمی نێریش
بۆ هه‌وا و خاك) وه‌ك ناوه‌كانی مێینه (خوناو، گوڵاڵه،
هه‌تاو، فێنك، سروه، شه‌پۆڵ، بڵێسه، ڕووبار، تریسكه،
باران، ده‌ریا...) ناوی كوڕانه‌ش زۆریان له توخمه‌كانی خاك و
هه‌واوه هه‌یه وه‌ك: (چیا، بڵند، ده‌شتی، به‌رزی،
شه‌ماڵ، سه‌ركه‌ش...) هه‌روه‌ها جگه له‌و ناوانه‌ش ناوی
هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا هه‌یه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر ئه‌و توخمانه‌ی ژیان دروست ده‌كه‌ن.
سروشت
كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی له‌سه‌ر هه‌ستی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه،
باران كاریگه‌ری خۆی هه‌یه وه‌ك چۆن هه‌تاو و هه‌ور و
سه‌وزایی و ده‌شت و شینایی ئاسمان و چیا‌و و ده‌شت.
هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك كار له مرۆڤ ده‌كه‌ن و مرۆڤ پێیان
سه‌رسامه، ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ له ناوناندا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه. دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه شاخاوییه‌كاندا
ده‌ژین ناوی وا هه‌ڵده‌بژێرن له‌گه‌ڵ سروشتی
ناوچه‌كه‌یانبگونجێت، بۆ نموونه له شه‌قڵاوه ناوی سه‌فین
زۆره چونكه چیای سه‌فین بۆته ڕه‌مزێك بۆ شه‌قڵاوه،
هه‌روه‌ها له دهۆك ناوی مه‌تین زۆره چونكه چیای مه‌تین له‌و
ده‌ڤه‌ره‌یه، جگه له مانه‌ش له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی
كوردستانیش ناوی چیا و شوێنه سروشتییه‌كان و دار و دره‌خت و
گوڵ و رووبار و ده‌شته‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانانی ناوه‌كان
له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌یه، وه‌كو ( تاڤگه، شه‌وبۆ، شلێر،
باران، چیا، رووبار، زریان...) هه‌روه‌ها زۆر خێزانی
گوندنشین كه دوورن له شار و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی
په‌یوه‌سته به‌شار، ده‌بینین ناو به‌گوێره‌ی
ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بۆ مناڵه‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن، واته
به‌گوێره‌ی سروشتی ناوچه‌كه‌یان ناوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن و چ
شتێكی له ده‌وروبه‌ریان هه‌بێت ده‌یكه‌ن به‌ناوی مناڵه‌كانیان
وه‌كو (سنه‌وبه‌ر، كانی، سێوێ...).
هه‌روه‌ها
وه‌رزه‌كانی ساڵیش كه‌م ده‌رو نین له‌سه‌ر ناونان له
كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، منداڵه‌كه له كامه وه‌رز به‌رگی
ژیان له‌به‌ر بكا به‌م وه‌رزه ناو ده‌نرێت وه‌ك: (به‌هار،
هاوین، زستان، پایز). جگه له‌وانه‌ش كه‌ش و هه‌وای سروشتی
ناوچه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ناونان، منداڵه‌كه له چ
كه‌ش و هه‌وایه‌ك له دایك بێت ئه‌م ناوه‌ی لێ ده‌نرێت وه‌ك
(باران، لافاو، ته‌زره، ساماڵ، فێنك، زریان، ڕه‌هێڵ،
ڕێژنه...) هه‌روه‌ها جوانی دیمه‌نی دێ و شار و شارۆچكه‌كانی
كوردستان وایان له مرۆڤ كردووه مناڵه‌كانیان به‌و ناوانه
بكه‌ن كه خۆیان له‌م ناوچانه ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، یان
به‌ڕێكه‌وت له‌وێ گوزه‌ریان كردووه، به‌جوانی ناوچه‌كه
سه‌رسام بوونه وه‌ك (شنۆ، مهاباد، رانیه، چۆمان، هیران،
خۆشناو، بارزان... هتد).
هه‌روه‌ها
جگه له ناوی تایبه‌تی مرۆڤ ناوی گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه و
شه‌قام و رۆژنامه و گۆڤار و ناوه‌نده رۆشنبیری و
ئه‌ده‌بییه‌كان و... هتد هه‌ر له ژێر ئه‌و كاریگه‌ریه‌دان،
بۆیه به ئاسانی ده‌توانین ده‌ستنیشانی جۆره‌ها ناو بكه‌ین
كه په‌یوه‌ندییان به‌سروشته‌وه هه‌یه، بۆ نموونه گۆڤاری
باران، قوتابخانه‌ی كانی سه‌ره‌تایی.
5- ئه‌ده‌ب
دیاره
ئه‌ده‌بیاتیش یه‌كێكه له‌و كایانه‌ی به‌زۆر شێوه كاری له
ناونان كردووه له زۆر ئاستدا، چ له ئاستی ناوی كتێب و
چیڕۆك و ڕۆمان و شیعره‌وه بێت، یان له ناوی نوسه‌ران و
شاعیران و ئه‌دیبه‌كان خۆیانه‌وه‌بێت. ناوی شاعیر و
رۆمانووسه‌كان كاریان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی و منداڵه‌كانیان
به‌و ناوانه‌وه ناون، وه‌ك ( هه‌ژار، هێمن، سافی،
زیوه‌ر، گۆران، دڵدار، بێكه‌س...) هه‌روه‌ها ناوی شاعیر و
نووسه‌ری كورد نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ناونانی
تایبه‌تی، به‌ڵكو زۆر ناوی قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان
به‌ناوی ئه‌وانه‌وه كراون وه‌كو (دواناوه‌ندی ئه‌حمه‌دی
خانی، و قوتابخانه‌ی نالی سه‌ره‌تایی و مه‌وله‌وی سه‌ره‌تایی
و پیره‌مێردی سه‌ره‌تایی سێڕیانی سافی و چوارڕیانی زوبێر بیلال
ئیسماعیل و... هتد).
هه‌روه‌ها زۆر
كه‌سی تر له ئه‌نجامی كاریگه‌ری كتێبێك یان ڕۆمانێك ناوی
پاڵه‌وانه‌كان بۆته ناوی منداڵه‌كانیان بۆ نموونه دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دونیای به‌ختیار
عه‌لی) هه‌ندێك منداڵ به‌ناوی (سه‌ریاس) كران یان دوای
بڵاوبوونه‌وه ڕۆمانی (دایكی مه‌كسیم گۆڕكێ) زۆر منداڵ به‌ناوی
(پاڤێڵ)ه‌وه كران، هه‌وره‌ها كچ ناوی جه‌میله كران دوای
شعره‌كه‌ی كامه‌ران موكری.
هه‌روه‌ها
داستانه كوردییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ناونان
هه‌بوو زۆربه‌ی كه‌س ناوی مناڵه‌كانیان به‌ناوی داستانه‌كان
كردووه وه‌كو (شیرن و فه‌رهاد، مه‌م و زین، خه‌ج و
سیامه‌ند... هتد) زۆرجار ئه‌و وشه و زاراوانه‌ی شاعیرانی
كلاسیك له شیعره‌كانیان به‌كاری دێنن، كاریگه‌رییه‌كی زۆر
ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوێنه‌ری شیعری كلاسیكن و
سه‌رسامن به‌و شاعیرانه، بۆیه ناوی مناڵه‌كانیان له
شیعره‌مانه‌وه دیاری ده‌كه‌ن:
- (یه‌ڵدا)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه سه‌رسام بووه به‌و شیعره‌ی ناڵی
كه ده‌ڵێ: (شه‌وی یه‌ڵدایه یان ده‌یجوره ئه‌مشه‌و).
- (به‌قا)
باوكی ناوی لێناوه ئه‌م زاراوه‌یه له شیعره
سۆفیگه‌رییه‌كانی شاعیرانی كلاسیك زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێ ئه‌ویش
سه‌رسامه به‌شیعری كلاسیك.
- باوك و
دایكێك بڕیاریان داوه ناوی مناڵه‌كه‌یان بكه‌ن به (مانی)
چونكه سه‌رسامن به‌شیعری (چاوه‌ڕوانی) سالم كه له‌و شیعره
ناوی (مانی) هێناوه.
- (حه‌بیبه)
دایكی به‌ناوی حه‌بیبه‌ی نالی كردووه.
6-
فه‌لسه‌فه
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه زانستێكی تازه و نوێیه سه‌باره‌ت به
رۆشنبیری كوردی هه‌ندێ ناوه فه‌لسه‌فییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی
ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه بۆ ناونانی كه‌سه‌كان، بۆ نموونه:
- (هۆشه‌نگ):
كه خۆی كۆمه‌ڵه شیعرێكی له كتێبێكدا كۆكردووه‌ته‌وه
به‌ناوی (نێرڤانا) بڵاوی كردۆته‌وه كچه‌كه‌شی به‌ناوی
(نێرڤانا) كردووه، نێرڤاناش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ (فه‌لسه‌فه‌ی
بودا).
- (زیاد)
كوڕه‌كه‌ی ناوناوه (ئوشا) كه له فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی
به‌ناوی (تریفه‌ی ڕاستگۆیی) دێ.
- (عه‌لی)
كوڕه‌كه‌ی ناوناوه (میترا) كه‌ئه‌مه‌ش ناوی خاوه‌نده‌كانه.
- یه‌كێكی تر
كوڕه‌كه‌ی ناوه‌ناوه (باخوس) ئه‌مه‌ش خواوه‌ندی تایبه‌تی
(مه‌ی)ه لای یۆنانییه‌كان.
7- هونه‌ر
هونه‌ریش
دیسان كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ناوناندا هه‌بووه و
هه‌یه، یه‌كه‌م كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی ناوه هونه‌رییه‌كانه
له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان خۆیانه‌وه دواتریش كاریگه‌ری ناوی
ئه‌وان له‌سه‌ر گوێ‌گران و خه‌ڵكی. بۆ نموونه (حه‌سه‌ن زیره‌ك)
كه ته‌نیا به‌زیره‌كیش ناسراوه خۆی ئه‌و نازناوه‌ی
هه‌ڵبژاردووه، ناوه‌كه‌شی كاریگه‌ری زۆر بووه له‌سه‌ر
خه‌ڵكی، بۆیه زۆرێك له خه‌ڵكی كوڕه‌كانیان ناوناوه زیره‌ك
له خۆشه‌ویستییانه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك
هه‌روه‌ها نموونه‌ی دیكه‌ش زۆرن چ له جیهانی مۆسیقای كوردی
یان عه‌ره‌بی و... هتد. كۆمه‌ڵه گۆرانیبێژێك كاریگه‌ری زۆریان
هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵكی و خه‌ڵكیش له ئه‌نجامی
خۆشه‌ویستی و ڕێزی زۆریان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه، ناوی
منداڵه‌كانیان به‌و ناوانه‌وه كردووه وه‌كو (ئه‌سمه‌هان،
فه‌یروز، كه‌لسوم، صباح، صونگوڵ) ئێستا ڕه‌نگه ناوی
زه‌كه‌ریا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی نوێ و گه‌نج جێگه‌ی بایه‌خێكی
زۆر له گوێگرانی بێت، چونكه كه‌سێكه به‌گۆرانی و
هونه‌ره‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی
خه‌ڵك ناوی ئه‌و دانێته سه‌ر كۆرپه‌كانیان، لێره‌دا
زه‌كه‌ریا پێش ئه‌و ناوی پێغه‌مبه‌رێك بووه به‌ڵام له ناو
كورد له ساڵانی 2001- 2002 دوای ده‌ركه‌وتنی زه‌كه‌ریای
هونه‌رمه‌ند جارێكی دیكه ئه‌و ناوه بڵاوبۆته‌وه، جگه
له‌ویش (هه‌ردی و لیلی فه‌ریقی و چۆپی و باخان و... هتد)
به‌هه‌مان شێوه كاریان له هه‌ستی گوێگره‌كانیان كردووه و
كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ناونانی مناڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها
جگه له هونه‌ری گۆرانی، مۆسیقا و شێوه‌كاری و شانۆش به‌زۆر
شێوه كار له هه‌ستی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵه ناوێك دروست
ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له دنیای هونه‌ری شێوه‌كاری ناوه‌كانی
(نیگار، تابلۆ، ڕه‌نگین، شێوه) له ناوی كچ به‌رچاو
ده‌كه‌ون.
هه‌ر
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری هونه‌ر له‌سه‌ر ناونان، ئه‌و زنجیره
دۆبلاژكراوانه‌ی وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی كوردی
به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریان له هه‌ستی بینه‌ره‌كانیان
كردووه و كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر ناونان وه‌كو
زنجیره‌ی (پیاوانی ئه‌شكه‌وت و چیڕۆكی خۆشه‌ویستی خه‌مناك و
سۆناتای زستان و...) ئه‌گه‌ر ناوی مناڵه‌كانیشیان
به‌پاڵه‌وانانی ئه‌م زنجیرانه‌وه نه‌كردبن ئه‌وا ناوی شوێنیان
به‌ناویان كردووه وه‌ك (سه‌رتاشخانه‌ی ژوانیۆن، ئارێشگای
هاین، شوێنی هێلین...).
8-
جیهانگیریی
دیاره
كاریگه‌ری جیهانگیری هه‌موو ئاسته‌كانی گرتۆته‌وه كه
به‌لێشاو به‌رهه‌می نوێ و تێگه‌یشتنی نوێ، ناو به‌رهه‌م دێنێت
و به‌خێراترین كاتیش ده‌یگه‌یه‌نێته هه‌موو سوچه‌كانی دنیا،
یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و كاریگه‌رییه، ناوی
باڵه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان و شوێنی نیشته‌جێبوونه، وه‌ك
ناوه‌كانی (گوندی ئینگلیزی، گوندی ئه‌ڵمانی نیوستی، های
ستی، هاپی تایم، ئه‌كوا پارك، مۆدێرن ستی، دریم ستی،
سوپه‌رماركێت، مۆڵ...) ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها
دیسانه‌وه له ناوی ڕِۆژنامه و گۆڤار و سایته‌كانی
ئه‌نته‌رنێتیشدا ئه‌و كاریگه‌رییه دیاره، وه‌ك (كوردستان
نێت، كوردستان پۆست، كوردستان ڕاپۆرت، كوردستان فۆرنیوز،
گلۆبال و زۆر ناوی دیكه).
9- كه‌لتوور
له ڕووی
كه‌لتوورییه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان
ناوی دابه‌شكردۆته سه‌ر ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، كۆمه‌ڵه ناوێك
هه‌ن تایبه‌تن به‌ڕه‌گه‌زی نێر، كۆمه‌ڵه ناوێكیش تایبه‌تن
به‌ڕه‌گه‌زی مێ، هه‌ندێ ناویش هه‌ن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه
به‌كاردێن. ناوی نێرینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌ی
توندوتیژییان پێوه دیاره كه ڕه‌مزێكن بۆ هێز و ده‌سه‌ڵات و
وزه‌یه‌كی عه‌قڵی گه‌وره، وه‌ك (قاره‌مان، پاڵه‌وان،
شێركۆ، دڵشێر، به‌هێز، سه‌نگه‌ر، چاپوك، زانا، دانا،
شاڵاو، هۆشمه‌ند، دلێر، توانا، چالاك، زیره‌ك...) ئه‌گه‌ر
تێبینی بكه‌ین ئه‌م ناوانه تایبه‌تن به‌ره‌گه‌زی نێر، كه‌س
بۆ ڕه‌گه‌زی مێ به‌كاریان ناهێنێ. چونكه ئه‌م ناوانه هێمای
هێزی جه‌سته‌ییان تێدایه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی
هه‌بووه‌له‌سه‌ر هه‌ستی تاكی كورد بۆ ناونانی كه‌سه‌كان، كورد
له ناوه به‌هێز و تونده‌كاندا هه‌ست به‌گه‌وره‌یی و هێز و
ده‌سه‌ڵات ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رامبه‌ر ناوی كچ و
ڕه‌گه‌زی مێینه ناوی نه‌رم و نیان و شته ناسكه‌كان سروشتیان
بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت وه‌ك (تریفه، ناسكه، جوان، نیان،
چیمه‌ن، وه‌نه‌وشه، په‌ری، نێرگز، شه‌ونم، شنه،
باران...).
دابه‌شكردنی
ناو له كولتوری كوردیدا به‌سه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باره‌ی كوردی تێدا ژیاوه.
* مامۆستا له
به‌شی كوردی كۆلێژی زمان- زانكۆی سه‌لاحه‌دین
|