|
مۆرفۆفۆنیم
له ڕوانگه‌ی بابه‌ته‌وه
بازیان
یونس/مامۆستا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران
پێشه‌كی
مۆرفۆفۆنیم
وه‌ك ئاستێكی ناوه‌ند له نێوان هه‌ردوو ئاستی مۆرفۆلۆجی و
فۆنۆلۆجی زمان ڕۆڵێكی چالاك ده‌بینێت بۆ په‌یوه‌ندی و
پێكه‌وه‌به‌ستنی هه‌ردوو ئاسته‌كه ، به‌شێوه‌یه‌ك تێكچڕژانێكی
بێ ویست (به‌خورتی) دروست ده‌كه‌ن له هه‌ریه‌ك له‌و
بابه‌تانه‌ی كه دوو لایه‌نی نێوان ئاستی مۆرفۆلۆجی و
فۆنۆلۆجین .
ناساندنی
مۆرفۆفۆنیم :
مۆرفۆفۆنیم
به‌زۆر شێوه ناساندنی بۆ ده‌كرێ ، له‌وانه‌ش :
تێكژڕژان و
په‌یوه‌ندی هه‌ردوو ئاستی مۆرفۆلۆجی و فۆنۆلۆجییه .
په‌یوه‌ندی
یه‌كه‌كانی هه‌ردوو ئاستی مۆرفۆلۆجی و فۆنۆلۆجی دروستكردنی
مۆرفۆفۆنیمی زمانه ، یه‌كه‌كانیش بریتیین له : مۆرفیم و مۆرف
و ئه‌لۆمۆرف و وشه له ئاستی مۆرفۆلۆجی و فۆنیم و فۆن و
ئه‌لۆفۆن له ئاستی فۆنۆلۆجی ، هێزیش وه‌ك فۆنیمێكی ناكه‌رتی
به‌ژداره له نێوان هه‌ردوو ئاسته‌كه هه‌رچه‌نده ده‌وری
زیاتر له ئاستی مۆرفۆلۆجی دا ئاشكرا ده‌بێت .
ئه‌و
مۆرفیمانه‌ی له شێوه‌ی فۆنیمێك خۆیان ده‌نوێنن مۆرفۆفۆنیم
دروست ده‌كه‌ن .
گۆڕانه
فۆنۆلۆجییه‌كان له هه‌ر وشه‌و مۆرفیمێك دا بن مۆرفۆفۆنیم له
زماندا ده‌نوێنن به واتایه‌كی تر هه‌ر گۆڕانێكی ده‌نگسازی
وه‌ك ( ده‌نگی گڕوكپ ، گواستنه‌وه‌ی هێز ، گۆڕانی ڤاوڵ و
كۆنسنانت ، نیمچه‌بزوێن له ژینگه‌ی جیاجیادا ) له ئاستی
وشه‌سازیدا وه‌ك یه‌كه‌ی (مۆرفیم و مۆرف و ئه‌لۆمۆرف ، وشه‌و
جۆره‌كانی ) ڕووبدات ئاستی مۆرفۆفۆنیمی دروست ده‌كه‌ن .
شایانی باسه
ئه‌وه‌ی لێره‌دا له باره‌ی مۆرفۆفۆنیمه‌وه باسی ده‌كه‌ین دوو
بابه‌ته كه مۆرفۆفۆنیمی دروست ده‌كات به پێی ئه‌و
پێناسانه‌ی پێشتر خرانه‌ڕوو ، ئه‌م دووبابه‌ته‌ش (مۆرفیمه‌كانی
كاتی ڕابردوو ، هێز ) ن كه ڕۆڵێكی گرنگ و چالاك له
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ئاستی مۆرفۆلۆجی فۆنۆلۆجی دروست
ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ئاستێكی ناوه‌ند كه (مۆرفۆفۆنیم ) ه
له زماندا .
مۆرفیمه‌كانی
كاتی ڕابردوو دروستكردنی مۆرفۆفۆنیم :
ئاشكرایه له
زمانی كوردیدا چه‌ند ده‌نگێك له‌پێش ( ن ) ی چاوگ دا ئه‌رك و
ڕۆَلێ مۆرفیمی كات ده‌بینن ، له هه‌ر چاوگێكدا دوای لادانی
ڕه‌گی كار و ( ن ) ی چاوگ ، ئه‌و پیته‌ی ئه‌مێنێته‌وه ( ت ، د
، ا ، ی ، وو ) مۆرفیمی كاتی ڕابردووه.
چاووگ ڕه‌گی كار + مۆرفیمی كاتی ڕابردوو + (
ن ) ی چاووگ .
بۆ نموونه :
مردن مر + د ( مۆرفیمی كاتی ڕابردوو ) + ن
خزان خز + ا ( مۆرفیمی كاتی ڕابردوو )
+ ن
چوون چ + وو( مۆرفیمی كاتی ڕابردوو )
+ ن
بردن بر + د ( مۆرفیمی كاتی ڕابردوو )
+ ن
شووشتن شووش + ت ( مۆرفیمی كاتی ڕابردوو
) + ن
به‌م جۆره
مۆرفیمه‌كانی كاتی ڕابردوو ئه‌و مۆرفیمانه‌ن كه له‌پێش ( ن )
ی چاوگدا وه‌ستاون ئه‌ركی كاتی ڕابردوو به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن،
واته مۆرفیمه‌كانی كاتی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌دا
به‌كار ده‌هێنرێن، كه پێش ئاخاوتن ڕوویان داوه ( كه‌وت ، مرد
، كێڵا ، بوو ..... هتد ) .
هه‌ریه‌كه
له‌م مۆرفیمانه به‌ته‌نها ( فۆن ) ێكه‌و ( فۆنیمێك )
ده‌نوێنێ و له‌ڕێگه‌ی (پیت) ه‌وه نیشانه‌كانیان له نووسین
بۆ دیاری كراوه ، واته ( ت ، د ، ا ، وو ، ی ) پێنج فۆنیمن
له زمانی كوردیدا سیما‌و شێوه‌ی گۆكردن و هه‌ڵوێستی فۆنه‌تیكی
تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له زمانداو له‌ئاستی فۆنۆلۆجی زماندا
دیراسه ده‌كرێن و شێوه جیاجیا ( ئه‌لۆفۆن ) ی فۆنیمی
وه‌رده‌گرن . سه‌یری ئه‌م نموونانه بكه : فۆنیمی / د /
بچووكترین فۆن ده‌نوێنێت كه بریتی یه له فۆنی ] د [ ئه‌م
فۆنیمه دوو شێوه‌ی هه‌یه ئه‌وانیش ] د [ ، ] ت [ ه به‌م
شێوه‌یه :
/ د
/ فۆنیم
له‌ئاستی فۆنۆلۆجی
] د
[ ] ت [ فۆن
له‌ئاستی فۆنه‌تیك
ئه‌لۆفۆن ] د [ ، ] ت [ ئه‌لۆفۆنی
فۆنیمی / د / ن .
وه‌ك له
وشه‌ی : / كرد /
] كرد
[ ] كرت[
به‌هه‌مان
شێوه فۆنیمه‌كانی تریش شێوه‌ی جیاجیا نیشان ده‌ده‌ن وه‌ك :
/ ی
/ له‌سه‌رمایا > له‌سه‌رمادا / و
/ به‌و > به‌د
قه‌و > قه‌د
] ی [ ]
د [ ] و [ ]د [( بڕوانه ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف
2000 : 22 )
/ ا /
] شار [ > ] شار [ / ت / مهابات >
مهاباد
] ا [
] ا [ ] ت [ ] د [
درێژ كورت
كه‌واته
فۆنیمه‌كان ( د ، ا و ، ی ، ت ) له‌ئاستی فۆنۆلۆجیدا شێوه‌ی
جیاجیای فۆن نیشان ده‌ده‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌مان ئه‌م
فۆنانه له ( چاوگ ) دا وه‌كو وشه‌یه‌ك له‌ئاستی مۆرفۆلۆجیدا
ئه‌ركی مۆرفیمی كاتی ڕابردوو ده‌بینن به‌واتایه‌كی تر ئه‌م
ده‌نگانه فۆنیمن له ئاستی فۆنۆلۆجی دا به‌ڵام مۆرفیمیشن له
( چاوگ ) دا چونكه ( چاوگ ) وه‌ك وشه یان وه‌ك به‌شه
ئاخاوتنێك له‌ئاستی مۆرفۆلۆجی دا دراسه ده‌كرێ ، به‌مه‌ش
ده‌نگه‌كانی پێش ( ن ) ی چاوگ ده‌بنه (فۆنیم) و ( مۆرفیم ) ،
ئه‌م دوو یه‌كه‌یه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان ئاستی تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌یه ئه‌وانیش ئاستی ( فۆنۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی )یه ، لێره‌دا
ئه‌م دوو ئاسته تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن و په‌یوه‌ندی یه‌كی
به‌تین په‌یدا ده‌كه‌ن و هه‌رگیز لێك جیانابنه‌وه . تێكه‌ڵ
كردنی ئه‌م دوو ئاسته به گوێره‌ی ئه‌م فۆنیمانه به‌پێ ی
ئه‌م هێڵكاری و خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
/ مۆرفیمی
كاتی ڕابردوو/ مۆرفیم / د ، و ، ی ، ا ، ت
/ فۆنیم
] د [ ] و [
] ی [ ] ا [ ] ت [ مۆرف ] د [ ] و [
]ی [ ] ا [ ] ت [ فۆن
ئــه‌لۆمۆرف
]د[ ]
ت[ ]و[ ]د[ ]ی[ ] د[ ]ا[ ]ا[ ]ت[ ]د[
ئه‌لۆفۆن
ئاستی
مۆرفۆلۆجی ئاستی فۆنۆلۆجی
یه‌كه‌كان
چاوگ
چووگ
چاوگ
چاوگ
چاوگ
چاوگی دالی
خوێندن
بردن
كردن
چاندن
دڕاندن
چاوگی واوی
چوون
بوون
هه‌ڵچوون
دروون
ڕۆچوون
چاوگی تائی
شووشتن
هه‌ڵخستن
فرۆشتن
ناشتن
كوشتن
چاوگی یائی
بڕین
فڕین
كڕین
چنین
سڕین
چاوگی ئه‌لفی
سووتان
برژان
خزان
ڕمان
هه‌ڵدان
مۆرف
ئه‌لۆ -
مۆرفیم
مۆرف [ د ] [ وو ] [ ت ] [ ی ] [ ا ]
مۆرفیمی كاتی
ڕابردوو مۆرفیمی كاتی ڕابردوو مۆرفیمی كاتی
ڕابردوو مۆرفیمی كاتی ڕابردوو مۆرفیمی كاتی
ڕابردوو
فۆنیم
ئه‌لۆ -
فۆن
فۆن / د / / وو / / ت / / ی / /
ا /
] د[ ] د
[ ] وو [ ] وو [ ] ت [ ] ت [ ] ی
[ ] ی [ ] ا [ ] ا [
هــێــز وه‌ك
مۆرفۆفۆنیم:
هێز وه‌ك
دانه‌یه‌كی زمان له‌زۆربه‌ی ئاسته‌كانی شیكردنه‌وه دراسه
ده‌كرێ ، به‌پێ ی دیدو بۆچوونی جیاجیای قوتابخانه‌و
زمانه‌وانه‌كانی زانستی زمان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر باسی
لێوه ده‌كرێ ئه‌وه‌یه كه له ئاستی فۆنۆلۆجی زمانێكدا وه‌ك
فۆنیمێكی ناكه‌رتی لێكده‌درێته‌وه كه سیسته‌مێكی ده‌نگی زۆر
گرنگه له زمانا ، بێ ئه‌وه‌ی له نووسینی ئاسایی‌دا هیچ
نیشانه‌یه‌كی بۆ دیاری بكرێت ، به‌مه‌ش كه‌ره‌سته‌یه‌كی ده‌نگی
یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاستی مۆرفۆلۆژی زماندا
به‌تایبه‌ت له مۆرفیمدا ڕۆڵی كارا ده‌گێڕێت به‌شێوه‌یه‌ك
توانه‌وه‌ی ده‌نگی له وزه‌یه‌كی زیاده له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌كی
وشه‌دا نیشان ده‌دات ، كه ئه‌مه‌ش جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی تره
له‌نێوان فۆنۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی زماندا له‌ڕێگه‌ی دیاریكردنی
پێناسه‌و ئه‌ركی جۆراوجۆری هێز ( هه‌ر زمانه‌وانه‌ی
له‌ڕوانگه‌یێكه‌وه ده‌ڕوانێته هێز ، لای ستاگ بێرگ : پله‌ی
ده‌ركه‌وتنی بڕگه‌یه ( Stagberg1971 :
45 ) . لای مالبێرگ : پله‌ی
شه‌كه‌تی ماسولكه‌یی یه بۆ ده‌نگێك یا ده‌نگه‌كانی بڕگه‌یه‌ك
( Malberg 1970 : 155
) . لای ڕه‌حمان ئیسماعیل : ده‌ست نیشان كردنی ئه‌م لایه‌نه‌ی
زمانی كوردی ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ئاسته‌كانی شیكردنه‌وه‌دا
ڕوون بكرێته‌وه ( ڕه‌حمان ئیسماعیل 1998 : 64 ) . به‌گوێره‌ی
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌و دوور نه‌كه‌وتنه‌وه له بابه‌تی (
مۆرفۆفۆنیمی زمانی كوردی ) لێره‌دا باسی هێز ده‌كرێت
له‌ڕوانگه‌ی دوو ئاستی فۆنۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی به‌گوێره‌ی
پێویستیش ئاستی واتا چونكه هێز له دروست كردنی په‌یوه‌ندی
مۆرفۆفۆنیمی دا واتا ده‌گۆڕێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا
به‌چه‌ند پێناسه‌یه‌كی هێز له‌ڕوانگه‌و ئاستی جیاجیا (
فۆنۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی ) ده‌ست پێ ده‌كه‌ین .
پێناسه‌كردنی
هێز
پێناسه‌كردنی
هێز كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ
ده‌ده‌ین هه‌ندێ له‌وانه پێشكه‌ش بكه‌ین كه له
پێناسه‌كردنیا گوتراون :
هێز ئه‌نجامی
سه‌رنج و ووردبوونه‌وه‌یه ( انگباع ) له‌و وزه‌یه زیاده‌یه‌ی
كه له گۆكردنی بڕگه‌ی هێزدار به‌كاردێ و ئاوازه‌كه‌ی له
گۆكردندا بڕگه‌یه‌كی بڵندترو درێژتره له به‌رامبه‌ر
بڕگه‌كانی تری هه‌مان وشه .
هێز تاوێكی
تایبه‌تی یه كه ئه‌درێ به كه‌رتێكی وشه كه سه‌رف كردنی
بڕێكی تایبه‌تی یه له وزه‌یه‌كی پتر له بڕگه‌یه‌ك له
بڕگه‌كانی وشه كه‌ده‌بێته هۆی به‌هێزتر گۆكردنی بڕگه‌كه.
هێز زیاده
وزه‌یێكی ده‌نگی یه له‌پڕ له‌سه‌ر یه‌كێ له بڕگه‌كانی وشه
سه‌رهه‌ڵده‌دا .
هێز ئه‌و
ده‌ركه‌وتنه‌یه ده‌درێته بڕگه‌یه‌ك ، له‌چوارچێوه
پێكهاتووی یه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتن كه له‌زۆربه‌ی زمانه‌كان
له‌گه‌ڵ وشه‌دا یه‌كسان ده‌وه‌ستێ .
سترێس ئه‌و
هێزه‌یه كه ئه‌كه‌وێته سه‌ر بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كانی وشه .
واته ئه‌و وشه‌یه‌ی كه بریتییه له دوو یا زیاتر له دوو
بڕگه ، بڕگه‌یه‌كیان هێزی ئه‌كه‌وێته سه‌رو به‌گۆڕینی ،
واتای ئه‌و وشه‌یه ده‌گۆڕێت وه‌یا ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئه‌و
وشه‌یه له‌ڕوی ڕێزمانه‌وه.
هه‌روه‌كو له
پێناسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه هێز سه‌ر به ئاستی فۆنۆلۆجی و
مۆرفۆلۆجی یه چونكه مه‌سه‌له‌ی بڕگه‌و وزه‌و گۆكردن و درێژی
و بڵندی له زمانێكدا تایبه‌ته به ئاستی فۆنۆلۆجی هه‌روه‌ها
وشه‌و گۆڕینی واتاش تایبه‌ته به ئاستی مۆرفۆلۆجی . به‌لای
ئێمه‌شه‌وه پێناسه‌ی هێز هه‌ركامه‌یه‌كیان بێت له‌مانه‌ی
سه‌ره‌وه گرنگ نییه، چونكه مه‌به‌ستی ئێمه دۆزینه‌وه‌و
دیاریكردنی جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی تره له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه ،
پێناسه‌كان وه‌كو لایه‌نی تیۆری و زیاتر په‌یوه‌ست بوونیان
به‌ئاستی ده‌نگه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا
تایبه‌تمه‌ندی نه‌كه‌ین به ئاستی مۆرفۆلۆجی یه‌وه و دووریشی
بخه‌ینه‌وه له ئاستی فۆنۆلۆجی یه‌وه .
هێزو
ئاسته‌كانی هێز
هێز له زمانی
كوردی و زۆربه‌ی زمانه‌كانی تردا بڕگه‌یه‌ك یان زیاتر له‌هه‌ر
وشه‌یه‌كی ته‌واو ( واتادار ) هێزداره، چونكه ( كاتێك وشه
به‌ته‌نهایی گۆ ده‌كرێ ، واته به‌جیاو له ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی فرێزو ڕسته ، له‌م باره‌دا وشه به به‌رده‌وامی
شێوه‌ی هێزداری تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه (
Abdulla , Mecarus1967 : 136
) به‌مه‌ش ( له هه‌ندێ وشه‌دا ڕه‌نگه یه‌كێك یان زیاتر له
بزوێنێك هێزداربێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێ ، یه‌كێ له‌و
بزوێنه هێزدارانه هێزێكی زۆرتر له‌وانی دی وه‌رده‌گرێ .
ئه‌و بزوێنه‌ی هێزی هه‌ره‌زۆریان به‌رزی وه‌رگرتووه ئه‌مه
هێزی سه‌ره‌كی وه‌رگرتووه ، بڕگه هێزداره‌كانی تر هێزی
دووه‌كیان وه‌رگرتووه ( Fromkin and
Rodman 1978 : 89 ) . به‌پێی
زۆربه‌ی سه‌رچاوه زمانه‌وانیه‌كان چه‌ند ئاستێك بۆ هێز دیاری
كراوه له‌وانه : ئاستی سه‌ره‌كی كه ئه‌مه‌یان به ئاستی
یه‌كه‌می هێز داده‌نرێت و زۆرترین بڕی هێزه كه له‌سه‌ر
یه‌كێك له بڕگه‌كانی وشه ده‌وه‌ستێ ) ئاستی دووه‌كی هێز كه
بڕه‌كه‌ی له هێزی سه‌ره‌كی كه‌متره ، ئاستی سێ یه‌كی كه
بڕه‌كه‌ی له هێزی سه‌ره‌كی و دووه‌كی كه‌متره ( هه‌رزمانێك
ده‌سته‌یێك یاسای فۆنۆلۆجی تایبه‌ت به‌خۆوه‌ی هه‌یه
به‌هۆیانه‌وه شوێنی هێزی سه‌ره‌كی و هێزی دووه‌م و سێیه‌م
له‌سه‌ر وشه‌كاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت . له زمانی كوردیدا –
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی – هێزی سه‌ره‌كی كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر دوا
بڕگه‌ی وشه‌وه . هه‌ندێ ناوێزه به‌رچاو ده‌كه‌وێ وه‌ك (
چونكه ، به‌ڵام ، هێشتا ... هتد ) له‌م وشانه‌دا هێز
كه‌وتۆته سه‌ر بڕگه‌ی یه‌كه‌م ( وریا عومه‌ر 2004 : 285 ) بۆ
نموونه : له فرێزی ( مامـــۆســتاكان ) دا ئاسته‌كانی هێز
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
كان / هێزی
سه‌ره‌كی وه‌رده‌گرێ .
تا / هێزی
دووه‌كی ( ناوه‌ند ) وه‌رده‌گرێ .
ما - مۆس /
هێزی سێ یه‌كی ( لاواز ) وه‌رده‌گرێ .
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی ئه‌م سێ ئاسته بۆ هێز ده‌ستنیشان كراوه ، به‌ڵام مه‌رج
نی یه له وشه‌یه‌كدا هه‌رسێ ئاسته‌كه به‌ژداربن یاخود
هه‌بن به‌تایبه‌ت له‌و وشه سادانه‌ی كه له‌یه‌ك بڕگه پێكدێن
و تاكه مۆرفیم ده‌نوێنن وه‌كو ئامرازه‌كان ( بۆ ، تا ، كه
... هتد ) كه ئه‌مانه ته‌نیا هێزی سه‌ره‌كی یان له‌سه‌ره (
هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه یه‌ك هێزی سه‌ره‌كی هه‌یه (
Macaras 1958 : 34
) دیاریكردنی ئاسته‌كانی هێز نیشاندانی لایه‌نێكی تری هێزه
له‌ڕووی ئاستی فۆنۆلۆجی یه‌وه به‌وه‌ی شوێنی هێزه‌كان له‌سه‌ر
بزوێنی بڕگه‌كاندا جیاوازی له كه‌م و زیادی بڕی وزه ده‌نوێنن
، ئه‌مه‌ش دیسان به مه‌به‌ستی لایه‌نی تیۆری بابه‌ته‌كه‌یه .
هێزو ئاستی
مۆرفۆلۆجی
پێشتر هێز له
ئاستی فۆنۆلۆجی دا ئاماژه‌ی پێ كرا كه له چوارچێوه‌ی ئاست و
دانه جۆربه‌جۆره‌كانی زمانێكی دیاریكراو ڕۆڵ و ئه‌ركی جیاواز
ده‌بینێت و ، هه‌ر زمانێك كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئێستاش له ئاستی مۆرفۆلۆجی دا ڕۆڵ و
ئه‌ركی نیشان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانرێت چ جۆره تێكه‌ڵیه‌ك و
گۆڕانكاریه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو ئاسته نیشان ده‌دات چونكه (
هه‌ندێك له زمانه‌وانان پێیان وایه كه هێز سه‌ر به ئاستی
مۆرفۆلۆجی یه‌و ده‌وری له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاسته‌دا ده‌رناچێ
( وریا عومه‌ر 2004 : 284- 285)، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره
بۆچوونێكه كه‌ڕۆڵی هێزی تێدا دیاری كراوه، چونكه ئاشكرایه
كه هێز خۆی هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه‌و سه‌ر به فۆنیمه
ناكه‌رتیه‌كانه له زماندا . په‌یوه‌ندی هێز به ئاستی
مۆرفۆلۆجی خۆی له گیره‌كه‌كاندا ده‌بینێته‌وه ( گیره‌كه‌كان
( پاشگرو پێشگر ) ئه‌وانه‌ن كه له ئاستی مۆرفۆلۆجیدا وشه‌و
واتای نوێ دروست ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری ته‌واویان به‌سه‌ر هێزو
شوێنی هێز هه‌یه . به‌تایبه‌ت پاشگره‌كان ( ره‌حمان ئیسماعیل
1998 : 84 ) به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی له‌نێوان هێزو پاشگرو پێشگردا
هه‌یه واته په‌یوه‌ندی مۆرفۆفۆنیمی پێكیان ده‌به‌ستێته‌وه ،
كه له زۆر سه‌رچاوه زمانیه‌كاندا ( هێز له هه‌ردوو به‌شی
فۆنۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی به‌پێی پێویست ئاماژه‌ی پێ كراوه‌و
چه‌ندین زانیاری و سه‌رنجی به‌كه‌ڵك له‌سه‌ر هێزی گیره‌كی
داڕشتن و ڕێزمانی خراوه‌ته‌ڕوو ( بڕوانه مه‌كنزی 1961 : 50 )
هه‌روه‌ها شوێنی هێزی سه‌ره‌كی وشه له‌ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندی
هێزو گیره‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
گیره‌كه‌كان له‌ڕووی هێز وه‌رگرتنه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت ،
گیره‌كی وشه‌داڕێژ به‌گشتی به هێزدارو گیره‌كی ڕێزمانی
به‌گشتی به هێز وه‌رنه‌گر داده‌نرێت. واته ( هێزی سه‌ره‌كی
له تاكه وشه‌دا دیاری ده‌كرێ به له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاتنی
مۆرفۆلۆجی ، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی داڕێژراو
گیره‌كێكی هێزوه‌رگری چووه سه‌ر ئه‌مه هێزه‌كه بۆلای خۆی
ڕاده‌كێشێت ، خۆ ئه‌گه‌ر گیره‌كه‌كه هێز وه‌رنه‌گربوو ئه‌وه
هێزی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر دوا بڕگه‌ی ڕه‌گی وشه‌كه ده‌مێنێته‌وه
( بڕوانه محمد معروف 1980 : 179 ، 189 ) وه‌ك ئه‌م نموونانه
:
با′ش باشتر′ ] تر [ هێز وه‌رده‌گرێ .
با′شــه ،
قه‌ڵه′م - قه‌ڵه‌مه‌كه′ – قه‌ڵه‌مه‌كان′ ] ه‌كه – ان [
هێز وه‌رده‌گرن .
( گیره‌كی هێز
وه‌رنه‌گر )
شایانی باسه
گیره‌كه‌كان وه‌كو وتمان جیاوازن له‌ڕووی وه‌رگرتن و
وه‌رنه‌گرتنی هێزی سه‌ره‌كی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند
گیره‌كێك به نموونه‌وه نیشان ده‌ده‌ین كه ئه‌م باره‌ی هێز
ده‌سه‌لمێنن ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
گیره‌كی
وشه‌داڕێژ له‌خۆوه هێزدارن ، وه‌ك :
] ی [ نیشای
دیارخه‌ری ناوی مه‌عنه‌وی ، نموونه : خۆش – خۆشی .
] گا [ شوێن
دیارخه‌ر ، نموونه : ده‌زگا ( ده‌ست + گا
) ده‌زگا .
] دار [ ، ]
– ه‌وان [ كار دیارخه‌ر ، نموونه : دوكاندار ، مه‌له‌وان .
] ه‌ر ، یار
[ پیشه دیارخه‌ر ، نموونه : نووسه‌ر – فرۆشیار .
] ستان [ شوێن
دیارخه‌ر ، نموونه : كورد – كوردستان .
] دار [
خاوه‌نیه‌تی ، نموونه : مه‌ڕ – مه‌ڕدار .
] ی [ نه‌سه‌ب
، نموونه : هه‌ولێر – هه‌ولێری′ ( سه‌رچاوه‌و له‌مه‌ڕبوون ) .
] – ن [ جۆر
دیارخه‌ر ، نموونه : چڵك – چڵكن′ .
] مه‌ند
[خاوه‌نیه‌تی ، نموونه : هۆش – هۆشمه‌ند .
] انه
[ئاوه‌ڵكار دیارخه‌ر ، نموونه : شێر – شێرانه′ ، ڕۆژ –
ڕۆژانه′ .
] ێ [
ئاوه‌ڵكار دیارخه‌ر ، نموونه : شه‌وێ′ .
گیره‌كی
ڕێزمانی هێز وه‌رنه‌گرن ، وه‌ك :
] تر ، ترین [
پله‌ی به‌راوردو باڵا ، نموونه : جوانتر – جوانترین .
] ان [ كۆ ،
نموونه : كۆڕان ، كچان .
] ه‌كه -
نوسه‌ك [ ناسیاری ، نموونه : گوڵه‌كه ، باخه‌كه .
] ێك [
نه‌ناسیاری ( ته‌نیا له‌و وشانه‌ی كه /
i - بزرۆكه /
ناوكی بڕگه‌یه هێز وه‌رده‌گرێ ( محمد معروف 1980 : 189)
. نموونه : ژنێك′
أ - ( هه‌ر
كه دوو مۆرفیمی هێز وه‌رگر یان پتر به‌ڕیز له‌دوای یه‌ك بێن
كێشه‌كه به سوودی هێز بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت . نموونه :
هونه‌ر′ هونه‌رمه‌ند′
هونه‌رمه‌ندێتی′
ب – ( هه‌ركه
فرمان هیچ گیره‌كێكی هێز وه‌رگری له‌گه‌ڵدا نه‌بێت ، دوا
بڕگه‌ی ڕه‌گی فرمانه‌كه هێز بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت . نموونه :
هاتن′ (
گیره‌كی هێزداره )
ده‌ها′تم (
گیره‌كی هێزداری نی یه بۆیه هێز له‌سه‌ر ڕه‌گه‌كه ده‌بێ )
.
چاووگ :
هێزدارن ، وه‌ك :
]- ن [
نموونه : مردن′ ، نووستن′ ، پشمین′ ، چوون′ ، سووتان′ .
گیره‌كی فرمان
دیارخه‌ر ( پێشگره‌كان – ڕووكاره‌كانی نه‌فی كردن و داخوازی )
هێزدارن ، وه‌ك :
نیشانه‌ی
ناكردن ( نه ، نا ، مه ) ( نووسه‌ك ) نموونه : نه′ڕۆی ،
نا′خۆم ، مه′چوو
پێشكاره‌كان (
دا ، ڕێ ، تێ ، هه‌ڵ ) نموونه : دا′خست ، ڕا′خست ، تێ′ گرت
، هه‌ڵ′ خست .
/ وو /
نیشانه‌ی بارتیسیبل ( به‌رده‌وامی ) : ( ئه‌م پاشگره هه‌میشه
هێزداره ( محمد معروف فتاح
تێ
گه‌یشت تێ گه‌یشتوو′ ( 1980 : 192 )
هات هاتوو′
نووسه‌كه‌كان
، وه‌ك :
پاشگری فرمان
: سێ جۆرن :
( أ ) – م ،
- ت ، ی ، مان ، تان ، یان ( له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕی ڕابردوو ) .
( ب ) – م ، -
یت ، ø ،
ین ، ن ، ن ( له‌گه‌ڵ تێنه‌په‌ڕی ڕابردوو ) .
( ج ) – م ، -
یت ، - ات - ێت ، ین ، ن ، ن ( له‌گه‌ڵ ڕانه‌بردووی
تێپه‌ڕوتێنه‌په‌ڕ ).
( ئه‌و
پاشگرانه هێز وه‌رده‌گرن هه‌ر كه به‌شدار ده‌بن له
پێكهێنانی :
كاتی مه‌رجی (
ڕابردوو مه‌رجی ) ، نموونه : بم′ خواردبایه ، بتا′ن گرتبایه
.
كاتی ناته‌واو
( ڕابردووی به‌رده‌وام ) له‌گه‌ڵ فرمانی تێپه‌ڕدا : ده‌م′ گرت
، ده‌یا′نگرت .
خه‌به‌ری
ئێستا : ده‌زانی′ ، ده‌توانی′ .
ئه‌وانه
له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر بن هێز وه‌رناگرن . ( محمد معروف 1980 :
191 – 192).
به‌م جۆره
هێز وه‌ك فۆنیمێكی ناكه‌رتی له‌ئاستی فۆنۆلۆجی په‌یوه‌ندی
یه‌كی باش له‌گه‌ڵ گیره‌ك و نووسه‌كه‌كان دروست ده‌كات كه
ئه‌مانه‌ی دانه‌ی ئاستی مۆرفۆلۆجین بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی ئاستی مۆرفۆلۆجی به فۆنۆلۆجی زمان له‌ڕوانگه‌ی
هێزه‌وه جۆری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گیره‌ك و نووسه‌ك
ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین به‌واتایه‌كی تر تیشكی زیاتری ده‌خرێته
سه‌ر ، به‌م شێوه‌یه :
هێز وه‌ك
ڕه‌گه‌زێكی جیاكه‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر كردنی گیره‌كی داڕشتن
و ڕێزمانی یا نووسه‌ك ده‌ور ده‌بینێ ، واته ئه‌و پاشگره
هاوشێوانه‌ی ده‌چنه سه‌ر هه‌مان فۆڕم و به‌رانبه‌ری ده‌كرێن ،
پاشگره داڕشتنه‌كه هێز وه‌رده‌گرێ كه‌چی له‌باری پاشگری
ڕێزمانی یه‌كه هێزه‌كه له‌شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه ( هێز له
وشه‌ی داڕێژراودا ، په‌یوه‌سته به‌و گیره‌كانه‌ی كه به
سروشت هێز وه‌رده‌گرن یان وه‌رناگرن ، به‌مه‌ش گیره‌كه‌كان
به‌سه‌ر دوو چین دابه‌ش ده‌بێت چینی ( 1 ) ئه‌وانه‌ی هێز
وه‌رده‌گرن چینی ( 2 ) ئه‌وانه‌ن هێز وه‌رناگرن یان هێز
له‌سه‌ریاندا سه‌ره‌كی نی یه به‌ڵكو هێزی دووه‌كی و سێ یه‌كی
یه واته به‌پێ ی ئاسته‌كانی هێز ده‌بێت ، بێ ئه‌وه‌ی
باوه‌ڕ به بوونی هێزی لاواز هه‌بێت له زمانی كوردیدا (
بڕوانه محمد معروف 1997 : 45 – 57 ) بۆ نموونه به‌راوردی
ئه‌مانه بكه :
] ن [ ی چاووگ
( گیره‌كی وشه‌داڕێژ ) : ] ن [ ی جێناوی لكاو بۆ كه‌سی دووه‌م
و سێ یه‌می كۆ ( نووسه‌ك ) .
] ی [ ی
پاشگری ناوی مه‌عنه‌وی ( گیره‌كی وشه‌داڕێژ ) : ] ی [ جێناوی
لكاو بۆ كه‌سی دووه‌می تاك (نووسه‌ك )
] ه [ ی
پاشگری ناوداڕێژه‌ر : ] ه [ ی مۆرفیمی كاتی ئێستا .
وه‌ك
له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا :
ستوونی
یه‌كه‌م ستوونی دووه‌م
مرد ن′ ]
چاووگ [ : مــر′ دن ] ئه‌وان مردن [
ئازاد ی′ ]
ناو [ : ئــا′ زادی ] تۆ سه‌ربه‌ستی [
جوا نه′
] ناو [ : جو′ انه ] ئه‌و شته‌جوانه
[
له‌ئه‌نجامی
به‌راوردكرنی ئه‌م نموونانه‌و ده‌یان نموونه‌ی تر ئه‌وه ده‌دا
به‌ده‌سته‌وه ( كه ئه‌گه‌ر مۆرفیمێ خرایه سه‌ر هه‌ر
وشه‌یێ و وشه‌ی تازه‌ی خاوه‌ن مانای تازه‌ی لێ پێك هێنا
ئه‌وه كار له‌شوێنی هێزه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یگوێزێته‌وه سه‌ر
دوا بڕگه‌وه . ئه‌گه‌ر كاری له مانا نه‌كرد ، هێزه‌كه‌ی له
شوێنی خۆی ده‌مێنێ و جێ ی خۆی ناگۆڕێ یا ئه‌گه‌ر مۆرفیمێ
خرایه سه‌ر هه‌رچ وشه‌یێك یان مۆرفیمێكی تر‌و شوێنی هێزی گۆڕی
ئه‌وه مۆرفیمێكی مۆرفۆلۆجی یه ( وشه‌داڕێژه ) ( وریا عومه‌ر
2004 : 286 ) له وشه‌كانی ستوونی یه‌كه‌م ( ن ، ی ، ه ) سێ
پاشگرن ، مۆرفیمی وشه‌داڕێژن و واتای نوێیان پێك هێناوه بۆیه
هێزی وشه‌كانیان بۆخۆیان ڕاكێشاوه . به‌ڵام له وشه‌كانی
ستوونی دووه‌م ( ن ، ی ، ه ) سێ پاشگرن ، نووسه‌كن یاخود
گیره‌كی ڕێزمانین ، ئه‌ركی سینتاكسیان جێ به‌جێ كردووه‌و
كاریان له مانای وشه‌كان نه‌كردووه‌و به‌شه ئاخاوتنیان
نه‌گۆڕیوه به‌مه‌ش هێز ئه‌ركی به‌رانبه‌ری و جیاوازی هه‌یه،
ئه‌و گیره‌كانه‌ی وشه‌و واتای نوێ و حاڵه‌ت ده‌گۆڕن هێز
ڕاده‌كێشن.
ســـــــــه‌رچـــــاوه‌كــــــان
-
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف ( 2000 ) دیارده‌كانی ده‌نگی ( د )
له‌شێوه‌ی سلێمانی دا .
- ره‌حمان
ئیسماعیل حسن ( 1998 ) په‌یڕه‌وی فۆنیمه ناكه‌رتی یه‌كان له
كوردیدا ، كۆلێجی په‌روه‌رده – ئیبن روشد ، زانكۆی به‌غدا ،
نامه‌ی دكتۆرا .
- صباح رشید
قادر ( 2000) هاوبێژی و فره‌واتایی له گیره‌كدا ، نامه‌ی
ماسته‌ر ، كۆلێجی زمان ، زانكۆی سلێمانی .
- تالیب حوسێن
عه‌لی ( 2005 ) فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی ده‌نگسازی ، له
بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری ئاسۆیی په‌روه‌رده‌یی ، ژ. ( 28 ) ،
چاپی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر .
- غازی فاتح
وه‌یس ( 1984 ) فۆنه‌تیك ، مگبعه الادیب البغدادیه ، بغداد .
- وریا عومه‌ر
ئه‌مین ( 2004 ) چه‌ند ئاسۆیه‌كی تری زمانه‌وانی ، ده‌زگای
ئاراس - هه‌ولێر.
|