|
پ .ی.
سه‌لام ناوخۆش :ده‌سه‌ڵاتی
كوردی خۆی نایه‌وێت زمانی یه‌كگرتوو دروست بێت
سازدانی:
نه‌ریمان خۆشناو
زمانی
یه‌كگرتووی كوردی یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ستیار و پڕ كێشه
له‌سه‌ره‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی كوردی، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی
به‌ڕێز( پ . ی . سه‌لام ناوخۆش) پێشتر به‌چوار ئه‌ڵقه له
رۆژنامه‌ی ( بارزان) بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی
چاوپێكه‌تنه‌كه دووباره لێره بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌لام ناوخۆش
له‌ساڵی 1966 له‌دێی زێبارۆك له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1969 ه‌وه
هاتوونه‌ته هه‌ولێر، خوێندنی سه‌ره‌تایی له 1 ـ 3
له‌سه‌ره‌تایی زاگرۆس و له 4 ـ 6 له‌سه‌ره‌تایی مه‌وله‌وی
ته‌واو كردووه. قۆناغی ناوه‌ندی له (قوته‌یبه) ته‌واو
كردووه، ئاماده‌یی له‌هه‌ڵمه‌تی كوڕان ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1990
به‌كالۆریۆسی به‌شی ئینگلیزی له‌ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 1996 له‌هه‌مان به‌ش ماسته‌ری ته‌واو
كردووه. له‌ساڵی 1996 هه‌تا كۆتایی 2003 له‌به‌شی ئینگلیزی
ئادابی دهۆك مامۆستا بووه، له 2004 ه‌وه تا ئێستا
مامۆستایه له‌به‌شی ئینگلیزی په‌روه‌رده‌ی بنیات زانكۆی
سه‌ڵاحه‌ددین .
بۆ خوێندنی
ساڵی 2000 ـ 2001 له‌زانكۆی مالیزیا له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌ب
له‌دكتۆرا وه‌رگیراوه.
نازناوی
زانستی: له 30/6/ 1996 مامۆستای یاریده‌ده‌ر، له 20 / 1/
1999 مامۆستا، له 20/ 3/ 2007 پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.
*كورد
ئه‌مڕۆ سێ ئه‌لفوبێی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
كه له‌كوردستانی عێراق و ئێران به‌كارده‌هێنرێ، دووه‌میان
ئه‌لفوبێی لاتینییه كه كوردستانی توركیا و سوریا و
كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كاری ده‌هێنن، سێیه‌میان
ئه‌لفوبێی سلاڤی كه كورده‌كانی ڕووسیا و قه‌فقاز به‌كاری
ده‌هێنن، وه‌كو تێبینی هیچ یه‌ك له‌م ئه‌لفوبێیانه
له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌لفوبێی كوردی نین، به‌ڵام له‌نێو
زمانه‌كه‌ماندا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڕای جه‌نابت كامه
ئه‌لفوبێ بۆ زمانه‌كه‌مان گونجاو و له‌بارتره؟ له‌به‌رچی؟
ـ ئه‌لفوبێی
لاتینی ڕه‌وشی سیاسی له‌بیسته‌كان دروستی كرد، ئه‌و ده‌مه‌ی
كه‌مالییه‌كان توانیان ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت له ئه‌سته‌مبۆل
بڕوخێنن و ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی عه‌سكه‌رتاریه‌ت له
(ئه‌نقه‌ره) نه‌ك (ئه‌سته‌مبۆڵا) دابمه‌زرێنن، هه‌موو
بنه‌مایه‌كی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه ڕۆژئاوایی بوو! ئینگلیز
به‌چه‌ند مه‌رجێك به‌دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌لمانییه
ڕازی بوو، له‌وانه:
1ـ
سیسته‌می حوكمڕانی وڵات عه‌لمانی بێت.
2-
سیسته‌می (سه‌لته‌نه‌ت) و
(خه‌لافه‌ت) هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
3ـ
ژیان و ڕه‌فتار و گوتاری خه‌ڵكه‌كه به ڕۆژئاوایی بكرێ!
4-
ته‌واو له كه‌لتوور و ئه‌ده‌بیاتی عوسمانی
دا ببڕێ!
بێگومان
هه‌رچی كولتوور و ئه‌ده‌بیاتی عوسمانلی هه‌بوو به ئه‌لفبای
عه‌ره‌بی عوسمانلی بوو، جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ته‌واو
له‌و مێژووه داببڕێ ئه‌لفبای لاتینی به‌سه‌ر هه‌موو دام و
ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگای خوێندن و فێركردن سه‌پێنرا!
به‌شێك له‌ڕوناكبیرانی كوردیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌نه‌هجی ده‌وڵه‌تی
نوێ بڕۆن، ئه‌لفبایه‌كی لاتینی (كوردی)یان داڕشت!! له‌مه‌دا
جه‌لاده‌ت و كامیران به‌درخان پێشه‌نگ بوون هه‌تا گۆڤار و
كتێبیان به‌و ئه‌لفبایه نوێیه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و بزاڤه
به لاتینیكردنی ئه‌لفبای كوردی، هه‌ر له‌باكوور خۆی پێداگیرا،
به‌ڵام له‌باشوور هه‌ر چه‌نده (د. جه‌مال نه‌به‌ز) و
(گیوموكریانی) و ئیدیش هه‌وڵیاندا، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی كو‌لتور
و ئه‌ده‌بیاتی باشوور نه‌هاتن، بۆیه هه‌موو هه‌وڵا و
پیكۆڵه‌كان شكستیان هێنا!.
به‌ڕاستی
ئارێشه‌ی سه‌پاندنی ئه‌لفبای لاتینی ژێده‌رێكی سیاسی هه‌یه!
كێشه له‌وه‌دا نییه، ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌گه‌ل زمانی كوردی
ده‌سازێ.
چه‌ندان پیتی
كوردی هه‌ن له ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌بێ هێمایان بۆ دابنرێ
ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵا یه‌كتر تێكه‌ڵا ده‌بن!! هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی
(بزرۆكه)یه، به ڕای من ئه‌وه ته‌نها له‌گۆكردن
pronunciation ده‌رده‌كه‌وێ، نه‌ك
له‌ڕێنووس spelling،
بۆیه ئه‌مه به‌هیچ جۆرێ بیانوو نییه! ئاریشه زمانییه‌كانی
لاتینی زۆر زیاتر له‌چاره‌سه‌رییه‌كانی!
*خاڵێكی
تر، وابزانم سته‌م له‌ئه‌لفوبێی كوردی به (پیتی عه‌ره‌بی)
ده‌كرێ به‌وه‌ی به ئه‌لفبای عه‌ره‌بی ده‌ناسرێنێ! ئه‌وه‌ی
كوردی زۆری له‌گه‌ڵا هی عه‌ره‌بی جوودایه، چه‌ندان پیت
له‌كوردیدا هه‌یه، له‌عه‌ره‌بی نییه، هه‌روه‌ها چه‌ند
پیتێكیش له‌عه‌ره‌بی هه‌یه له كوردیدا نییه! جا ئه‌گه‌ر
كوردییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و داڕێژرابێ هیچ نه‌نگییه‌ك نییه بۆ
زمانه‌كه، ئه‌دی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی، هتد.
له‌گه‌ڵا هه‌ندێ جیاوازییه‌ك ئه‌لفوبێ به‌كارناهێنن؟!
به‌كورتی من
په‌سه‌ندی ئه‌لفوبێی كوردی به‌هه‌ندێ ڕێنووسی عه‌ره‌بی
ده‌كه‌م، چونكه هیچ كێشه‌یه‌كی زمانی تێدا نییه، وێڕای
ئه‌مه‌ش زه‌خیره‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندمان به‌و ئه‌لفوبێیه
هه‌یه، كه‌چی ئه‌وه‌ی به ئه‌لفوبێی لاتینی نووسراوه چاره‌گی
ئه‌وه نابێ كه به ئه‌لفوبێی كوردی نووسراوه! سه‌پاندنی
سلاڤیه‌ك هه‌ر له‌په‌تای سیاسه‌ته‌وه بوو! هه‌ر له‌سه‌ر ده‌می
ده‌سه‌ڵاتی جۆزیف ستالینه‌وه 1924 ـ 1953 ه‌وه شه‌ڕی كوردی
موسلمان له‌سۆڤیه‌ت كراوه، هه‌رچی كورده ئێزیدیه‌كه‌یه،
ئه‌وه هه‌ر له‌ئه‌رمینیا مانه‌وه، دووچاری ئه‌و هه‌موو
چه‌وسانه‌وه نه‌بوون، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان به‌تایبه‌ت
نووسه‌ر و روناكبیره‌كانیان شیوعی بوون...
بۆیه
سلاڤیه‌كه به‌كارهێنانی سنوورداره و هیچ كاریگه‌رییه‌كی
ئه‌وتۆی نییه!!
*ئه‌مڕۆ
باسی زمانی ستاندارد و یه‌كگرتووی كوردی ده‌كرێ، هه‌ندێ كه‌س
پێیان وایه (كرمانجی ناوه‌ڕاست)له‌ڕووی واقیعه‌وه
له‌كوردستانی عێراق و ئێران بۆته شێوه‌ی ستانداردی زمانی
كوردی، كه‌چی هه‌ندێكی تر پێیان وایه دوو شێوه ستانداردی
زمانی كوردیمان هه‌یه، یه‌كێكیان (كرمانجی ناوه‌ڕاست) و
ئه‌ویتریان (كرمانجی سه‌روو)وه، هه‌شیانه ده‌ڵێ كورد زمانی
ستانداردی نییه، ئایا به‌ڕای جه‌نابت زمانه‌كه‌شمان وه‌كو
خاكه‌كه‌مان پارچه پارچه نه‌بووه. یاخود به‌واتایه‌كی تر
كورد تا هه‌نووكه خاك و زمانی یه‌كگرتووی نییه؟
ـ كورد
نه‌زمانی ستانده‌ری هه‌یه نه‌زمانی یه‌كگرتوو!! زمانی
یه‌كگرتوو زمانی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌و زمانه نه‌ته‌وه‌ییه
له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی كوردییه‌وه 1900 ـ 2008
شێوێندرا. له‌و سه‌د ساڵه‌دا نه‌ك هه‌ر زمانی نووسین به‌ڵكو
زمانی ئاخافتنیش والێكراوه زۆر به دژواری كوردی دوو ناوچه
له‌یه‌ك ده‌گه‌ن!!
گومان
له‌وه‌دا نییه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانی خۆی هه‌یه،
هه‌بوونی ئه‌و زمانه‌ش فاكته‌ری مانه‌وه‌ی كورد بووه، به‌ڵام
هۆكاره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتییه‌كان فاكته‌ری
(به‌ره‌و پوكانه‌وه بردنی!) زمانی یه‌كگرتووی كوردین!
بێگومانیش ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی كوردیش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌می
میرانه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی له‌باربردنی زمانی
یه‌كگرتووی كوردین!!
هه‌رچی زمانی
ستانده‌ره له‌لایه‌ن وه‌رگری كورده‌وه خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی
بۆ ده‌كرێ، زۆرانێك هه‌تا له‌چه‌مكی زمانی ستانده‌ر ناگه‌ن!!
بۆیه بوونه‌ته وه‌رگرێكی نێگه‌تیڤ ته‌ئویل و ڕاڤه‌ی نالۆژیكی
بۆ چه‌مكی ستانده‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وانه نازانن كه زمانی
ستانده‌ر خۆی زمانی دایك mother tongue
نییه، هه‌روه‌ها ستانده‌ر خۆی زمان
language یش نییه، به‌ڵكو
دایه‌لێكته Dialect
دایه‌لێكتێك له‌زمانێكدا هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت
و تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌دگاری هه‌یه، بۆیه خودی خۆی ده‌شێ
هه‌ژموونی زمانی linguistic Hegemony
بسه‌پێنێ!! زمانی دایك زمانی
ئاخاوتنه نه‌ك زمانی نووسین و خوێندن و فێركردن! منداڵا
له‌ماڵه‌وه له‌ڕێگای زاراوه زمان و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی
زمانیش له‌دایك و باوكه‌وه وه‌رده‌گرێ ئه‌وه‌ی له‌ماڵا
رووده‌دا پڕۆسه‌یه‌كی فێربوونی زمانی یه‌كه‌مه
First Language acquisition ئه‌مه‌ش
به‌لاساییكردنه‌وه ده‌بێت، له‌هیچ شوێنێكی دنیا، منداڵا به
(زمانی دایكی) ناخوێنێ، به‌ڵكو ئه‌و زمانه‌ی له‌قوتابخانه
ده‌خوێنێ ڕاسته پێده‌وترێ كوردی بۆ نموونه به‌ڵام ته‌واو
ئه‌و زمانه نییه كه له‌دایك و باوكی وه‌رده‌گرێ!! لێره‌دا
وه‌رگری پۆزه‌تیڤ په‌یامی خوێندن ئه‌وه‌ی منداڵا له‌قوتابخانه
فێری ده‌بێ ئه‌و به‌زاری خۆی بۆ منداڵه‌كه‌ی شرۆڤه‌ی ده‌كات!
له‌م روانگه‌وه پرۆسه‌ی به‌ستانده‌ربوونی دایه‌لێكتێك به
دابڕینی له‌ئه‌دگار و خاسڵه‌تی ناوچه‌گه‌ریی و لاسایی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌م له‌پرۆسه‌یه‌كی سروشتییه و هه‌م
پرۆسه‌یه‌كی فێركردنه، به‌واتایه‌كی تر ستانده‌ربوون له‌خۆوه
دروست نابێ جگه له‌سروشتی دیالێكته‌كه هۆكاری تر هه‌ن وه‌ك
هۆكاری سیاسی هاوكار ده‌بن له‌دروست بوونی زمانی ستانده‌ردا.
ئاریشه‌ی
كامه‌یان له‌نێوان كرمانجی سه‌روو و ناوه‌ڕاست ببێته زمانی
ستانده‌ر، ئاریشه‌یه‌كی ده‌ستكرده، ئه‌وه وه‌رده‌گرێ
نێگه‌تیڤی ئه‌و حاڵه‌ته دروست ده‌كات.
ئێمه
كۆمه‌ڵه مامۆستایه‌كی (سۆرانی!) ماوه‌ی ده ساڵێك له‌كۆلێژی
ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی دهۆك بووین، ناچاربووین شێوه‌ی سۆرمانجی
(سۆرانی، كرمانجی) دابهێنین و بتوانین له‌گه‌ڵا قوتابییه‌كان
باشتر له‌یه‌كتر بگه‌ین، كه هه‌ر یه‌كه به‌دایه‌لێكتی خۆی
قسه‌ی ده‌كرد، ته‌واو له‌یه‌كتر نه‌ده‌گه‌یشتین!! ئه‌م
نموونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئێمه له‌نووسینیش وه‌ك
(ئاخاوتن ناچاری) هه‌ردوولا له‌یه‌كتر بكه‌ین!
ئه‌م
ناوه‌نده‌ش ناوه‌ندی له‌یه‌كتر گه‌یشتن پێویستی به‌زمانی
فه‌رمی official language
به ئێمه كه به‌خۆمان حوكمڕانی خۆمان
ده‌كه‌ین، ده‌بێ ئه‌و حوكمڕانییه زمانێكی هه‌بێ،
نووسراوه‌كانی هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی لێی تێبگات! ئه‌گه‌ر
ده‌رفه‌ت بدرێ، یه‌كێ له‌و دوو دایه‌لێكته هه‌ژموونی خۆی
ده‌سه‌پێنێ. به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌دوای بابه‌ته‌كانه‌وه
هه‌بووه زمانی ستانده‌ر نه‌بووه. به‌ڵكو كاریگه‌ری
مه‌ڵبه‌نده سیاسیه‌كه دروستی كردووه به‌جۆری هه‌تا كه‌ركووك
و هه‌ولێر كه به‌شێكن له‌دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست ده‌وریان
له‌و پڕۆسه‌یه فه‌رامۆش كراوه هه‌رچی كرمانجی سه‌رووه
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌دوای رووخانی میرنشینی به‌خۆیه‌وه
بینیوه بۆیه له‌رووی خۆیان هه‌یه، له‌و پرۆسه‌یه‌دا، بۆیه
ناكرێ وه‌ك سلێمانیه‌ك بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌وان زه‌نیان وایه
ئه‌وه‌ی پێده‌وترێ زمانی ستانده‌ر ڕێك شێوه‌زاره‌كه‌ی
ئه‌وانه، كه‌چی خودی به‌ستانده‌ربوون، ئه‌وها نییه، ئه‌و
شێوازه نووسینه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕاپه‌ڕین
سنووری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌گه‌ریی شێوه‌زاره‌كه‌ی
تێپه‌ڕاندووه!!
مه‌سه‌له‌ی
ستانده‌ر بوون هێنده په‌یوه‌ست نییه به ژماره‌ی قسه‌كه‌رانی!!
من ناڵێم
ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره خه‌ونه! به‌واتای هه‌رگیز
نایه‌تدی!! به‌ڵام له‌پڕۆسه‌ی پلانی زماندا
Language planning كار له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌كرێ. له‌مێژووی نوێی كورد دا ئه‌وه
یه‌كه‌مجاره كورد له‌به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی حوكمڕانی خۆی ده‌كات
ئه‌و به‌شه‌ی وڵاتیش دوو دایه‌لێكتی سه‌ره‌كی لێیه! كێشه‌یه‌ك
له‌م ده‌ڤه‌ره دروستكراوه، خه‌ریكه ده‌بێته قه‌یرانێكی
سیاسی لێناگه‌رێ كورد له‌حوكمه‌ت و دام و ده‌زگای خوێندن
زمانێكی سیاسی و زانستی هه‌بێ. هه‌ریه‌كه به بیانووییه‌ك
ده‌یه‌وێ دایه‌لێكته‌كه‌ی خۆی بكاته زمانی ستانده‌ر و زمانی
فه‌رمی ده‌سه‌ڵات! به‌هدینییه‌كانی باشوور ئه‌م بیانووانه‌ی
خواره‌وه‌یان هه‌یه، كه بۆ ئه‌وه‌ی دایه‌لێكته‌كه‌ی ئه‌وان
بكرێته ستانده‌ر:
1ـ
قسه‌كه‌رانی دیالێكته‌كه‌یان زۆر زیاتره. هه‌موو باكوور و
ڕۆژئاوای كوردستان. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌رۆژهه‌لات و به‌شێك
له‌باشوور به‌و زاره ده‌دوێن!
2ـ
یه‌كه‌م چیرۆكی كوردی، یه‌كه‌م وتاری كوردی، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی
كوردی هه‌تا یه‌كه‌م شیعری نوێی كوردی به‌و زاره بووه!
ئه‌مه‌ش شكۆیه‌كه بۆ رۆناكبیرانی ئه‌و زاره!
1ـ
ئه‌وه سه‌د ساڵا زیاتره به‌و زاره‌ی ئێمه كتێب و گۆڤار و
رۆژنامه بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش زه‌خیره‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
2ـ
له‌دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقیه‌وه، ده‌وڵه‌ت به‌ڕه‌سمی
ئه‌و زمانه‌ی ئێمه‌ی به‌زمانی كوردی ناسیوه!
3ـ
له‌دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقیه‌وه خوێندن و نووسین به‌و
زاره بووه.
4ـ
زمانی راگه‌یاندنی هه‌موو و ئه‌و شۆڕشانه‌ی له‌بیسته‌كانه‌وه
به‌رپابوونه، هه‌ر به‌و زاره‌وه بووه.
5ـ
ئه‌و زاره‌ی ئێمه ته‌نها یه‌ك ئه‌لفوبێی هه‌یه.
هه‌رچی ڕای
منه ئه‌وه‌یه، زۆری قسه‌كه‌ر نابێته پێوه‌ر! ئه‌مه
له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر ئێمه له‌به‌رنامه‌ی خوێندن له‌باشوور
قسه ده‌كه‌ین نه‌ك هه‌موو كوردستان!
وه‌ك وتمان
زمانی ستانده‌ر، زمانی ئاخاوتن نییه، به‌ڵكو زمانی نووسینه،
خوێندنه!! له‌و سێ ملیۆنه كورده كرمانجییه چه‌ندی
له‌زمانی خۆی خوێندوویه‌تی!! چه‌ندی ده‌توانێ به‌و زمانه
بنووسێ و بخوێنێته‌وه؟! بێگومان ئه‌و سێ ملیۆنه به‌قه‌د
ئه‌و (سێ) ملیۆن سۆرانییه به زمانی خۆی نه‌یخوێندووه؟! له
توركیا و ئێران سوریا خوێندن به‌زمانی كوردی نه‌بووه و نییه.
بۆیه كرمانجییه‌كان ده‌توانن ته‌نیا (قسه) به زمانه‌كه‌یان
بكه‌ن نه‌ك پێی (بنووسن) یان (بخوێننه‌وه)!!
كه‌س ناتوانێ
نكوڵی له‌وه بكات كه شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، مه‌لای جزیری،
ئه‌حمه‌دی خانی، نووسه‌ر و توێژه‌ر و زمانه‌وانی وه‌ك مه‌لا
مه‌حمودی بایه‌زیدی و میقداد به‌درخان و ره‌حمی هه‌كاری
پێشه‌نگی بزاڤی رۆناكبیریی كوردی بوونه، هه‌موو به كرمانجی
سه‌روو نووسینیان نووسیوه! به‌ڵام له‌دوای ئه‌مانه ته‌واوی
باكوور و رۆژئاوا و هه‌تا ده‌ڤه‌ری بادینان. دووچاری قۆناغی
متبوون بوون!
وێڕای
ئه‌مانه‌ش قسه‌كه‌رانی ئه‌و زاره به‌سێ ئه‌لفوبێ ده‌نووسن:
لاتینی،
سلاڤی، كوردی، عه‌ره‌بی!! هه‌رچی شێوه‌زاری سلێمانییه هه‌رگیز
زمانی ستانده‌ر ناو ده‌به‌ن ئه‌گه‌رنا ئاخاوتن و نووسینه به‌م
شێوه‌یه زۆر له‌یه‌ك جودان. ئێستا له‌دوای ڕاپه‌ڕین زمانی
نووسین و خوێندن به‌كرمانجی ناوه‌ڕاست گۆڕانی تێدا كراوه.
ئه‌و شێوازه نووسینه هه‌ر تایبه‌ت نییه به شارێكه‌وه
به‌ڵكو هه‌ولێر به‌پله‌یه‌ك و كه‌ركووكیش رۆڵی خۆیان هه‌یه
له‌نشونما پێكردنی ئه‌و زاره‌دا. دروستكردنی دوو ستانده‌ر
پاشخانێكی خێڵه‌كی و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه.
ئه‌وه عه‌قڵی
ئاغا و میره ئه‌وه دروست ده‌كات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی زاتی
ئه‌وه بكات به‌خۆی بڵێ روناكبیر جورئه‌تی ئه‌وه ناكات هه‌تا
بیر له‌و پرۆسه داگیركارییه بكاته‌وه نه‌ك ئیشی بۆ بكات!!
بێگومان
سه‌پاندنی دوو نه‌ته‌وه‌یی لێ‌دروست ده‌بێ. ئه‌وه سۆرانی! و
بادینی! له‌قسه له‌یه‌ك ناكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر له‌نووسینیش
له‌یه‌ك نه‌گه‌ین بێگومان به‌ره‌و دوو نه‌ته‌وه ده‌چین!!
عه‌ره‌به‌كان
چ ئه‌وانه‌ی ئیسلامین چ ئه‌وانه‌ی (قه‌ومی) (ماركسی) یان
(لیبرالین) ته‌نها به (فحصی) ده‌نووسن به‌هیچ جۆرێ
به‌دایه‌لێكتی ناوچه‌یی خۆیان نانووسن! ئه‌مه وه‌نه‌بێ هه‌ر
خه‌می زمانی ستانده‌ری عه‌ره‌بییان بێ، به‌ڵكو خه‌می
كه‌سایه‌تی روناكبیری خۆشیانن، چونكه ئه‌و نووسه‌ره
عه‌ره‌به‌ی به‌دایه‌لێكتی خۆی ده‌نووسێ هه‌تا خه‌ڵكی
دایه‌لێكتی خۆشی نووسینه‌كانی ناخوێنێته‌وه نه‌ك عه‌ره‌ب
به‌گشتی!!
جا ئه‌گه‌ر
(یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی) و (یه‌كێتی خاكی) له‌لای هه‌ندێ كه‌س
ببوته خه‌ونی شاعیران یان وڕێنه‌ی روناكبیران ئه‌وه بێگومان
له‌ده‌ستی روناكبیرانی خۆمان بڕیاری تیرۆركردنی زمانی خۆمان
ده‌ده‌ین! چونكه هیچ دیالێكتێك بێ ئه‌وه‌ی تر ته‌واو نابێته
زمانێكی ستانده‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه!!
دووباره‌ی
ده‌كه‌مه‌وه، به‌ستانده‌ربوونی دیالێكتێك كه به‌ڕای من له
باشوور ده‌كرێ كرمانجی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی شێوه‌زاری
هه‌ولێر نه‌ك سلێمانی بكرێته بنه‌ما. چونكه ئه‌گه‌ره‌كانی
ئه‌و شێوه‌زاره به‌حوكمی مه‌ڵبه‌ندی سیاسی جوگرافی هاوبه‌شه
له‌گه‌ڵا ئه‌دگاره‌كانی شێوه‌زاره‌كانی دی كرمانجی ناوه‌ڕاست،
هه‌روه‌ها كرمانجی سه‌روو ـ ره‌دكردنه‌وه‌ی دیالێكتی تر نییه!!
ئه‌وانه‌ی
بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه منداڵی بادینی له قوتابخانه
له‌كرمانجی ناوه‌ڕاست ناگات، ئه‌وه جگه له‌خۆدزینه‌وه
له‌ڕاستی هیچی تر نییه! ئه‌دی نازانم ئه‌دی چۆن ئه‌وه‌ی پێشوو
(عه‌ره‌ب) له‌مه‌كته‌ب گه‌یشتووه؟! ده‌بێ عه‌ره‌بی له‌سۆرانی
ئاسانتر بێ بۆ منداڵی كوردی بادینی؟!
چوار پارچه‌یی
یان پێنج پارچه‌یی كوردستان كارنامه‌ی ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی
و رۆژهه‌ڵاتی بووه، به‌ڵام ئه‌وه كورد خه‌ریكه به‌قه‌ڵه‌م و
كاری روناكبیرانی دیالێكته‌كانی كورد به‌ره و نه‌ته‌وه‌ی جودا
ببات!!
*
به‌ڕای جه‌نابت بۆ خۆ رزگاركردن له‌م
مه‌سه‌له‌یه‌دا ناشێ كورد په‌نا بباته به‌ر زمانی ئینگلیزی
بۆ رێنووس و زمانی ئاخاوتن. ئیتر له‌لایه‌كیه‌وه له
ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو نزیك ده‌بێته‌وه و له‌لایه‌كی
تریشه‌وه له‌گێژاوی زمانی ستانداریش ده‌چێته ده‌ره‌وه؟
ـ زمانی
ستانده‌ر، زمانی نووسین، زمانی فه‌رمی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك
هۆكارێكی ناوه‌ندی ده‌بێ بۆ گردبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسه
ستراتیژییه‌كانی نه‌ته‌وه. چۆن (باوه‌ڕ) ئومه‌تێكی یه‌كگرتوو
دروست ده‌كات. یه‌ك زمانیش تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ك له‌یه‌ك نزیك
ده‌كاته‌وه!
هه‌بوونی
زمانی ستانده‌ر یه‌ك زمانی خوێندن بۆ كورد پێدڤییه‌كی ناچاری و
حه‌تمییه!
فه‌رامۆشكردنی
زمانی نه‌ته‌وه له نووسین و خوێندن نه‌وه‌یه‌كی نامۆ
به‌مێژوو و كولتووری كوردی دروست ده‌كات ئه‌وه‌ته
عه‌ره‌به‌كان جه‌زائیرو تونس و مه‌غریب و كه به پاڵپشتی
مه‌عنه‌وی و عه‌سكه‌ری فه‌ره‌نسا هێنده له‌زمانی عه‌ره‌بی
دوور كه‌وتبوونه‌وه، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه بوودجه‌ی تایبه‌ت
داده‌نرێ بۆ به‌عه‌ره‌بیكردنی كه‌لتووری و ئه‌ده‌بیاتیان،
به‌ڵام هێشتا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه!!
بێگومان كه
زمانی نه‌ته‌وه له‌خوێندن په‌راوێز ده‌كرێ، هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یش كه شاده‌ماری ناسیۆنالیزمی خۆرسكه لاواز ده‌بێ!
ئه‌وه
داگیركاری رۆژئاوا و عه‌ره‌ب نییه (گێژاوی زمانی ستانده‌ری
دروستكردووه، به‌ڵكو به‌شێك له‌خوێنده‌وار و ده‌سه‌ڵاتی
كوردییه، هه‌لبژاردنی دیالێكتێك و موته‌ربه‌كردنی به په‌یڤ و
زاراوه‌كانی دیالیكته‌كانی تر، بڵاوكردنه‌وه‌ی فاشیزم نییه،
به‌ڵكو رزگاركردنی نه‌ته‌وه‌یه له‌په‌رته‌وازه‌یی! له‌و
پێودانگه‌وه، من له‌لام گرنگه خه‌مخۆرانی زمانه‌كه رژدتر بن
له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ناوخۆ بۆ كاركردن به
زمانێكی فه‌رمی، زمانێك بۆ خوێندن كه زۆربه‌ی كورد له‌سه‌ری
كۆك بێ.
ئه‌مڕۆ گرنگه
ریفراندۆمێك بۆ ئه‌و پرسه چاره‌نووسازه بكرێ! حكوومه‌ت و
په‌رله‌مان خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه‌ی نه‌ته‌وه
بزانێ، ئه‌مه پرسی نه‌ته‌وه‌یه نه‌ك كات و سه‌روه‌ت
به‌فیرۆدان به (خه‌ته‌نه‌كردن) و (فره‌ژنی) و (ماره‌كردن
له‌ناو بێشكه) چونكه ئه‌مانه نه‌ماون ئه‌وه‌ی هه‌شبێ هه‌تا
دیارده‌ش نییه به‌ڵكو حاڵه‌ته! هه‌روه‌ها ئه‌وانه
له‌چوارچێوه‌ی ره‌فتاری كه‌سین!!
من له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌دام زمانی ئینگلیزی زمانی دووه‌م یان سێیه‌م له‌خوێندن،
به‌ڵام نه‌ك زمانی یه‌كه‌م و ئاخیر بێ ئه‌گه‌ر نا وه‌ك
جه‌زائیرو مه‌غریبییه‌كانمان لێدێ!! ئه‌وه‌ته له‌هیند و
پاكستان زمانی ئینگلیزی زمانی خوێندن و راگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌ته، كه‌ی هیندییه‌كان هێشتا هه‌ر (بتپه‌رستن)
(گاپه‌رستن) و (مانگا په‌رستی) ده‌كه‌ن و هه‌ر له
عه‌قڵانیه‌تی ئه‌وروپا دوورده‌كه‌ونه‌وه و پاكستانیه‌كانیش
هه‌ر خه‌ریكی ده‌مارگیری خیڵه‌كی و پرۆژه‌ی كوشتنسازی یه‌كترن!
*
له‌ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بیدا زۆر ئاریشه دێنه
بواری نووسین، وه‌كو یه‌ك هێما بۆ پیته‌كان (و، ی) نه‌بزوێن و
بزوێن، یاخود نه‌بوونی هێما بۆ بزرۆكه (أ) له‌ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بیدا، ئایا بۆچی تا هه‌نووكه ئه‌م ئاریشه‌یه چاره‌سه‌ر
نه‌كراوه ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌م
حاڵه‌تانه له ئه‌لفوبێی زمانانی تریشدا هه‌ن؟
ـ ئه‌و دوو
ئاریشه‌یه پاساو نین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لفوبێیه‌كی مێژوویی
په‌راوێز بكه‌ین، ئه‌وه‌ته له‌زمانێكی وه‌ك زمانی ئینگلیزی
كێشته‌ی پیته‌كانی (w)
و (y)
هه‌ندێ جار ده‌بنه نیمچه بزوێن هه‌ندێ
جار نه‌بزوێن یان نیمچه بزوێن، كێشه‌ی بزرۆكه‌ش به‌ڕای من
په‌یوه‌ندی به رێنووسه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به
گۆكردن و بڕگه‌سازی هه‌یه!
زمان نییه
كێشه‌ی نووسین و گۆكردن یاخود تاك هێمای نه‌بێ بۆ چه‌ند پیتێك
له‌گۆكردن ئینگلیزی كێشه‌ی ئه‌وه‌نده زۆره، ئه‌گه‌ر
چوارچێوه context
نه‌بێ ته‌نیا به‌ده‌نگ گوێگر ده‌یان وشه
تێكه‌ڵا ده‌كات، هه‌ر بۆ نموونه:ـ
كوڕ
son, sun رۆژ فرۆشتن
sale,sail پاپۆڕ.
به‌له‌م
لێخوڕین... هتد ده‌بوو چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی فۆنۆلۆژی بكرێ،
به‌ڵام ئه‌مه سروشتی زمانه‌كه‌یه له‌و جۆره رێنووسه
رێنووسی لاتینی و سلاڤیش ئه‌و جۆره كێشانه‌یان هه‌یه. وه‌ك
وتم له‌ئینگلیزیش هه‌یه.
*
هه‌ندێ له‌نووسه‌ران دروستنه‌بوونی
ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌نه فاكته‌رێك له‌به‌رده‌م ئارێشه‌كانی
به‌ستانداربوونی زمانی كوردی، به‌ڕای جه‌نابت ئه‌مه له‌ڕووی
زانست و بارودۆخی واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستان چه‌ند نزیكه له
راستییه‌وه؟
ـ ئه‌وه‌ی
حه‌ڤده ساڵه حوكمڕانی ده‌كات چییه؟! هه‌موو دام و
ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی هه‌یه. وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌یه كه
كاری پرۆگرامی خوێندنی له‌ئه‌ستۆیه. وه‌زیری خوێندنی باڵا
ته‌واوی پرۆگرامی خوێندنی باڵای به‌ده‌سته‌وه‌یه! ئه‌دی كۆڕی
زانیاری یان ئه‌كادیمیای كوردی رۆڵیان چییه؟! كورد ده‌وڵه‌تی
هه‌یه، به‌ڵام نازانێ حوكمڕانی مۆدێرن بكات! ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌تایبه‌تی له‌ناو كوردان
رێگره! نه‌ك هانده‌ر! له‌به‌رامبه‌ر دروست نه‌بوونی زمانی
ستانده‌ری كوردیدا وه‌ك له‌ده‌ستپێكیش وتم پرۆسه‌ی
به‌ستانده‌ربوون به‌شێكی سروشتییه، به‌شه‌كانی تری مرۆڤكرده‌ن
جا سیاسی بێ یان زانستی و ئه‌كادیمی و مه‌عریفی!
*
د. وریا عومه‌ر ئه‌مین له‌وتارێكیدا (زمانی
ستاندارد دروست نابێت به‌ڵكو دروست ده‌كرێت) به‌واتایه‌كی تر
دكتۆر وریا پێی وایه بارودۆخ خۆی زمانی ستاندارد دروست ده‌كات
له‌هه‌مانكاتیشدا (د. شێركۆ بابان) له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ی
روونكرده‌وه كه كورد پێویستی به (تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش)
هه‌یه بۆ زه‌مینه سازكردنی زمانی ستاندارد. ئه‌م دوو
بۆچوونه لێك ده‌ده‌ینه‌وه؟
ـ
ئه‌دگاره‌كانی دایه‌لێكتێك لایه‌نێكی دروستبوونی ستانده‌ربوون
جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ره‌وشی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،
ئه‌كادیمیای زانستی كه كار له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌دگارانه ده‌كه‌ن،
ده‌توانن ئه‌و دایه‌لێكته له‌چوارچێوه‌ی دایه‌لێكتێكی
ناوچه‌یی Regional
یان كۆمه‌ڵایه‌تی
social رزگار ده‌كه‌ن كورد
دایه‌لێكتێكی هه‌یه ئه‌دگاری هاوبه‌شی تێدایه، هه‌روه‌ها
ره‌وشی سیاسیش هانده‌ر بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه زمانێكی
ستانده‌ر له‌فه‌زای ده‌سه‌ڵات و خوێندن دروست بكات. ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد له‌عه‌قڵیه‌ت و
سیسته‌می (میرنشینی) رزگاری نه‌بووه له‌ناو قه‌ڵه‌مره‌وی
میرنشینیش مه‌حاڵه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رپا بێت.
*
له هیچ شوێنێكدا وا رێكه‌وتووه دیالێكتی
پایته‌خت ئاماده‌بوونێك له‌به‌رامبه‌ر زمانی ستانده‌ر دروست
بكات؟
-
من كه ده‌ڵێم فاكته‌ری جوگرافی و سیاسی و
سروشتی زاری هه‌ولێر بنه‌مای دروست بوونی زمانی ستانده‌ر،
زمانی فه‌رمی یاخود نووسینی تێدایه له رووێكی ناوچه‌گه‌ری و
شارچیه‌تیه‌وه قسه ناكه‌م! وه‌ك زمانه‌وانێك گه‌یشتوومه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته ئیشكردن له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر ئاكامێكی
زمانه‌وای نابێ به‌ڵكو ئاكامێكی سیاسیشی ده‌بێ، به‌شه‌كانی
ئه‌و زاره‌ی هه‌ولێر له زۆر شوێنی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر هێشتا
دیارده‌ی جێنده‌ریش پاراستووه!
ناوه‌ندی
سیاسی فاكته‌رێكی هاریكار ده‌بێ له په‌ره‌سه‌ندنی دیالێكتی
پایته‌خت، ئه‌وه‌ته عه‌ره‌به‌كانی به‌غدا چه‌ندان ساڵه له
كۆششی ئه‌وه‌دان دیالێكتی به‌غدای بكه‌نه زمانی
نووسینه‌كانیشیان، هه‌رچی میسریه‌كانن به حوكمی ئه‌وه‌ی له
هه‌موو عه‌ره‌ب زیاتر مژوڵی فلیمكارین، هه‌روه‌ها هه‌ر
میسریه‌كان بوون به‌ر له زۆر شوێن خۆیان له هه‌ژموونی
عوسمانیه‌كان رزگار كرد! له قاهیره به تایبه‌تی هه‌موو میسر
به گشتی دیارده‌ی دیگلۆسیا Diglossia
له نێوان زمانی كلاسیكی عه‌ره‌بی
(ستانده‌ر نوێی عه‌ره‌بی یاخود زمانی قورئانی پیرۆز) و
دیالێكتی میسری حزورێكی هه‌ژموونی هه‌یه.
دیالێكتی
میسری ئه‌وه‌نده زاڵه به‌جۆرێ له هه‌موو میسر له هه‌ر
ته‌نها نزیكه‌ی شێوه‌ی پێگه‌یشتووانی
aducts ده‌توانن به عه‌ره‌بی
ستانده‌ر بنووسن و بخوێننه‌وه، مانه‌وه‌ی زمانی ستانده‌ر له
لای میسریه‌كان ته‌نها بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه!
یه‌كه‌میان
قورئانی پیرۆز به زمانێكی ستانده‌ر نووسراوه هه‌موو
عه‌ره‌بێك تێده‌گات، میسریش ناوه‌ندێكی چالاكی بزاڤی ئیسلامی و
هزری ئیسلامیه، به جۆرێ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی سیاسی
له‌ساڵای 1928 له میسر دروستبووه، ئه‌و تێروانینه
هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ئیسلام له‌میسر سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر تاكی عه‌ره‌بی هه‌بووه، بۆیه
دژواره میسریه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و زمانه‌ببن.
دووه‌میان
ئینتیمای ئومه‌می یاخود نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئومه و نه‌ته‌وه
له‌ڕێگای ئه‌و زمانه‌وه ده‌بێ كه هه‌موو عه‌ره‌ب له‌سه‌ری
كۆكن! بێگومان ئه‌و دووهۆكاره نه‌بووایه هه‌ژموونی دیالێكتی
میسری له‌رێگای فیلمه‌كانیان و راگه‌یاندن زۆر به‌رفرانتر
ده‌بوو.
*باست
له دیگلۆسا كرد! چه‌ند زاراوه‌یه‌ك هه‌ن زۆر له‌یه‌ك نزیكن
وه‌ك لینگوا فرانكا، كۆد، گۆڕین هه‌روه‌ها دوو زمانی
Bilingualismو فره زمانی
Multiling ualism په‌یوه‌ندی
دیگلۆسیا به‌مانه چییه؟
-
دیگلۆسیا دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه، ئه‌و
دیارده زمانه‌وانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له زمانه‌وانی
كۆمه‌ڵایه‌تی (كۆ زمانه‌وانی) شوێنێكی گرنگی هه‌یه به
گوێره‌ی بنیاتنه‌ری دیگلۆسیا چارلز فێرگسن كه دوو شێوه
(variely) ی زمان له زمانێكدا
هه‌بوو یه‌كێكیان (شێوه‌ی باڵا High
verily) یه‌و ئه‌ویتر به شێوه‌ی
نزم( Low verily)
ه، هه‌ر یه‌ك له‌و دووه ئه‌دگاری تایبه‌ت
به‌خۆی هه‌یه، شێوه‌ی باڵا ئه‌و زمانه‌یه له خوێندن و زانكۆ
و دام و ده‌زگای حكوومه‌ت و رۆژنامه وته‌له‌فزیۆن و ئه‌ده‌ب
به‌كاردێ هه‌رچی شێوه‌ی نزمه زیاتر زمانی ئاخاوتنه، نووسین
زۆر كه‌م پێده‌كرێ، ئه‌وه‌یه‌ی به‌و شێوه‌یه نووسراوه
ئه‌ده‌بی فۆلكلۆره یان ئه‌ده‌بی میللییه! ئه‌وه‌ی گرنگه له
دیگلۆسیا له كۆمه‌ڵگای یه‌كزمانیدا
Monolingual community ئه‌وه‌یه
هه‌ردوو شێوه‌ی باڵا‌و نزم ده‌بێ زۆر په‌یوه‌ست بن به‌یه‌كه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی دوو زاری یان شێوه‌زاری زمانێك بن.
هه‌رچی
(فیشه‌رمانه) باوه‌ڕی وایه ده‌كرێ دیگلۆسیا له
كۆمه‌ڵگایه‌كی فره زمانیش دا هه‌بێ له‌وانه‌یه ئه‌و دوو
زمانه نه‌ك په‌یوه‌ندی و خزمایه‌تی زمانه‌وانیان نه‌بێ،
به‌ڵكو هی دوو نه‌ته‌وه‌ی جودا و دوو كه‌لتووری جودا، دوو دینی
جودا بن، بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگای میسری دیگلۆسیا هه‌ر
له‌نێوان شێوه‌زاری میسری و زمانی ستانده‌ر نییه، به‌ڵكو
له‌نێوان زمانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی، عه‌ره‌بیش
هه‌یه!، له كه‌ركووكیش دیگلۆسیا له نێوان زمانی عه‌ره‌بی و
زمانی كوردی هه‌یه، هه‌روه‌ها له نێوان زمانی عه‌ره‌بی و
توركمان هه‌یه، ئه‌و جۆره دیگلۆسیا له رۆژهه‌ڵات له ئاكامی
داگیركردنی هزری و سیاسی به‌رپا بووه هه‌ژموونی زمانی
ده‌سه‌ڵاتداره كه زمانی خوێندن بووه، بۆیه زیاتر كاریگه‌ری
به‌سه‌ر توێژی رۆناكبیران elite
دا هه‌بووه و هه‌تا هه‌ندێكیان هه‌تا
به‌زمانی داگیركه‌ر ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به
كورده‌وه ده‌نووسن و به زمانی خۆیان نازانن بنووسن وه‌ك
سه‌لیم به‌ره‌كات و یه‌شار كه‌مال.
هه‌رچی
لینگوافرانكا Lingua franca
یه ئه‌ویش دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه
له‌رووی زمانه‌وه، لینگوافرانكا زاراوه‌یه‌كه له بواری
زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاردێ، ئه‌م جۆره زمانه زمانی
ئاخاوتنه نه‌ك نووسین و خوێندن، ئه‌م جۆره زمانه خه‌ڵكانی
وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه بۆ ئاخاوتنی رۆژانه‌ی تاوتۆیان به‌كاری
دێنن، له‌م باره‌یه‌وه ده‌یڤد كریستال 2003:1991 ده‌نوسێ
لینگوا فرانكا به پێچه‌وانه‌ی دیكلۆسیاوه، ئاخاوتنكه‌ری،
قسه‌كه‌ری جیاوازی هه‌یه، ئه‌و نه‌ته‌وه جودایانه
به‌كاردێنن بۆ دایه‌لۆگی رۆتینی رۆژانه، هه‌رچی
wardhaugh ه، ده‌ڵێ یونیسكۆ لێنگوا
فرانكا وه‌ك زمانێك پێتان ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زمانی
دایكیان mother tongue
جودایه جا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كی
فره زمان تێك بگه‌ن ئه‌و جۆره زمانه وه‌ك هۆكارێك
ئاسانكاریه‌ك به كاردێنن. (سامارین) ده‌ڵێ چوار جۆری
لینگوافرانكا هه‌یه یاخود ده‌كرێ له چوار شوێن ببینرێ:
1ـ
زمانی بازرگانی( زمانی سواهیلی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا).
2ـ
زمانی گه‌یاندن(كۆنی یۆنانی له دنیای كۆندا)
3ـ
زمانی ئه‌نته‌ر ناسیۆنالی(ئینگلیزی له جیهانی هاوچه‌رخدا).
4ـ
زمانی ناچاری ئه‌لته‌رناتیڤ ( ئیسبرانتۆ له به‌یسیك)
وه‌ك ده‌بینین
(دیگلۆسیا) و( لینگوافرانكا) ته‌نها له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه
كه زیاتر له زارێك، شێوه‌زارێك یاخود هه‌تا زمانێك له
كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌نه‌ته‌وه له هه‌ردوو دیارده‌كه دا
هه‌یه، دیگلۆسیاكه‌ی فێرگوسۆن ته‌نها له كۆمه‌ڵگایه‌كی تاك
زمانی به‌رپایه، ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگا زمانییه‌ین چه‌ند زار‌و
شێوه زارێكی هه‌یه، ده‌كرێ به‌كۆكیان بكرێته ستانده‌ر
هه‌رچی لینگوا فرانكایه زمانێكی ئاخاوتنی ستانده‌ری
یه‌كگرتوه!، هێما گۆڕین یاخود code -
switching دیارده‌یه‌كی تری
كۆمه‌ڵایه‌تییه له كۆمه‌ڵگای فره زمان و فره‌زار به‌رپایه،
زاراوه‌ی هێماگۆڕین یاخود( زمان - گۆڕین یان زار گۆڕین
دیارده‌یه‌كه له ناو كوردان به چه‌نده‌ها شێوه حزووری
هه‌یه، له‌شارێكی وه‌ك كه‌ركووك و به‌غدا كورده
فه‌رمانبه‌ره‌كان له ناودام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ناچار بوون
به زمانی عه‌ره‌بی قسه بكه‌ن و به عه‌ره‌بی نووسراوه‌كان
بنووسن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه له(ماڵه‌وه) یاخود
له‌گه‌ڵ یه‌كتری به كوردی قسه‌یان ده‌كرد، له‌وانه‌یه له
دوای رووخانی رژێمی سه‌دام ئه‌و دیارده‌یه له كه‌ركووك
كه‌متر بووبێت، به‌ڵام هه‌رماوه جاران، هه‌ر بۆ گاڵته به
كورده‌كانیان ده‌ووت سێ مه‌وج! ئه‌و سێ مه‌وجییه رێك زمان -
گۆڕینی code -sewitching
پێ ده‌وترێ له هه‌ولێر، ئه‌م دیارده‌یه
به چه‌ند جۆرێك هه‌یه.
1ـ
رۆناكبیران و مامۆستایان له قوتابخانه و زانكۆ زمانێك به‌كار
ده‌هێنن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه به‌زاری یاخود زمانی
ماڵه‌وه قسه ده‌كه‌ن - ئه‌مه زار گۆڕینه.
2ـ
ئه‌و بادینیانه‌ی به تیابه‌تی ئاكره‌ییه‌كان كه ئێستا
كۆلۆنیه‌كی بادینی له هه‌ولێر پێكدێنن له هه‌ولێر ده‌ژین،
له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به (سۆرانی) قسه ده‌كه‌ن یاخود هه‌ر
هیچ نه‌بێ به (سۆرمانجی!) به‌ڵام له ماڵه‌وه به بادینی
له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه‌ده‌كه‌ن.
3ـدیانه‌كان(
مه‌سیحییه‌كانی) عه‌نكاوه كه زه‌مانێكه له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین
هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا زۆربه‌یان كوردن، به‌ڵام موسڵمان
نین له دام و ده‌زگاو بازاڕ كوردی یان عه‌ره‌بی به‌كار دێنن،
به‌ڵام له ماڵه‌وه یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به زمانی خۆیان قسه
له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن.
4ـ
توركمانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وانیش زۆربه‌یان به بنه‌چه كوردن و
له‌گه‌ڵ كورد هاو دینیشن له‌دام و ده‌زگایه‌كانی هه‌رێم به
كوردی قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ماڵه‌وه به توركمانی له‌گه‌ڵ
یه‌ك ده‌په‌یڤن.
5ـ
دكتۆره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان به كوردی قسه ده‌كه‌ن.
له‌مه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ كه code -sewitchingله
هه‌ولێر له نێوان یه‌ك دیالێكت(كرمانجی ناوه‌ڕاست و كرمانجی
سه‌روو) دوو زمان( كوردی - سریانی)،(كورد - توركمانی) (كوردی -
ئینگلیزی) به‌رپایه.
هه‌رچی
دیارده‌ی دوومانی O -Bilinguilism
ئه‌وه به‌گوێره‌ی فیشه‌رمان خۆی
له خۆیدا حاڵه‌تێكی دیگلۆسیایه، هه‌رچی رای بنیاتنه‌ری
دیگلۆسیایه، ئه‌وه دوو زمانی ته‌نیا جۆرێكه له دیگلۆسیا،
به‌ڵام دیگلۆسیا نیه، چونكه دیگلۆسیا له دیالێكته‌كانی
زمانێكدا هه‌یه، نه‌ك دووزمانی كۆمه‌ڵگایه‌ك یان دوو
كۆمه‌ڵگا!، دوو زمانی له زۆر وڵات‌دا له ئاكامی داگیركردن
به‌رپابووه، ئه‌وه‌ته هه‌ژموونی ئینگلیزی به‌سه‌ر هیندستانی
كۆن( هیندستانی ئه‌مرۆ، پاكستا، به‌نگلادیش) له‌ئاكامی
داگیركردنه‌وه بووه، هه‌ژموونی فه‌ره‌نسی به‌سه‌ر
ئه‌فریقیاو، عه‌ره‌بی به‌سه‌ر كوردی باشوور و رۆژئاوا، توركی
به‌سه‌ر كوردی باكوور هه‌ر له‌ئاكامی داگیركردن دروست بووه،
ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه دوو زمانی ناچارین ئه‌مه و له زۆر
حاڵه‌تیش دووزمانی له‌ئاكامی خوێندنه‌وه به‌رپا ده‌بێ،
لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌ك گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بكرێ ئه‌ویش زمان
وه‌رگرتنه Language Acqisiton
چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ دوو زمان
له‌و كۆمه‌ڵگایانه هه‌یه. یه‌كه‌م زمان و دووه‌م زمان،
لێره‌دا هه‌ندێ جار وارێكده‌كه‌وێ له‌یه‌ك كاتدا منداڵ دوو
زمان پێكه‌وه فێرده‌بێ زمانی دایك و زمانی خوێندن لێره‌ش
ئاساییه زمانێك به‌سه‌ر زمانێكی تر زاڵ ببێ، له كۆمه‌ڵكای
كوردی زمانی دایك به‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئینگلیزی
زاڵتر بێ، چونكه چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و دوو زمانه زۆر
سنوورداره ته‌نیا له خوێندنه، ئه‌مه و دیارده‌ی فره
زمانیش Multi
هه‌یه به‌ڵام له ناو كوردان ئه‌م
دیارده‌یه زۆر زه‌ق نییه، چونكه له باشوور ته‌نها عه‌ره‌بی
و كوردی زمانی خوێندن و قسه‌كردنن، ئینگلیزی ئه‌و ئاماده‌گیه‌ی
كوردی و عه‌ره‌بی نییه!
*
وا هه‌ست ناكه‌ی دیگلۆسیا وزمانی ستانده‌ر
له‌یه‌ك نزیكن؟
-
له ڕواڵه‌ت له‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام له
بنه‌ڕه‌تدا له‌یه‌ك جوودان، له دیگلۆسیادا كه زمانی باڵا‌و
زمانی نزم هه‌یه، هه‌ردووك دایه‌لێكتی یه‌ك زمانن، ئه‌و
دووشێوه زمانه هه‌ریه‌كه‌ی له بوارێك به‌ركاردێ، به‌ڵام
له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی دیگلۆسیای تێدا به‌رقه‌راره هیچ كه‌سێك به
زمانی باڵا قسه ناكات، به‌ڵكو به‌و زمانه (ده‌نووسێ) به
شێوه‌ی نزم (قسه) ده‌كا، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی زمانی
ستانده‌ر و دایه‌لێكتی تر هه‌ن، هه‌ندێ ئاخاوتنكه‌ری زمانه‌كه
له زمانی قسه ده‌كه‌ن و ده‌نووسن، هه‌رچی دایه‌لێكته‌كانه
وه‌ك زمانی دایك به‌كار ده‌هێنن، ره‌وشی دروست بوون و گه‌شه‌ی
دیگلۆسیاو ستانده‌ر له‌یه‌ك جودان، سه‌باره‌ت به دیگلۆسیاوه
ئه‌و ره‌وشانه یاخود فاكته‌رانه رۆڵ ده‌بینن له دروستكردن و
فراژووبوونیدا:
1ـ
هه‌بوونی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی پڕ به‌ها یاخود هه‌بوونی كتێبێكی
دینی نووسراو به زمانێكی پارا و وه‌ك قورئانی پیرۆز بۆ
نموونه.
2ـ
خوێنده‌واری رێژه‌ی خوێنده‌واری له هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌رێكی
گرنگه له دروستبوونی زمانی باڵا.
3ـ
دیگلۆسیا نه به‌شه‌و و رۆژێك دروست ده‌بێ نه‌ك به
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له ناو ده‌چێ.
ئه‌دگاره‌كانی
ستانده‌ر به جۆری ترن، جگه له قورئانی پیرۆز هیچ ده‌قێكی
دینی ئه‌و كاریگه‌ره‌ی نه‌بووه، زمانی قورئان ستانده‌ر پێوه‌ر
بووه بۆ دارشتنی زمانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، ئه‌و زمانه‌ی
قورئان ده‌ستووری زمانی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی
زمانی قورئان زمانی زاتی خودایه، زمانێكی پڕ به‌ڵاغه‌ته،
ئه‌و زمانه مرۆڤ ناتوانێ وه‌ك ئه‌و ده‌قێكی پڕ به‌ڵاغه‌تی
قورئان ئاسا دابڕێژێ، شیمانه‌ی ئه‌و ده‌كرێ هه‌ر ئه‌و
ئه‌گه‌ره‌ش وه‌یكردبێ زمانی نووسین و خوێندن له جیهانی
عه‌ره‌بی به زمانێكی سه‌د له‌سه‌دی قورئانی نه‌بێ، به‌ڵكو
زمانێكی ئه‌ده‌بی بێ له‌به‌ر رۆشنایی زمانی قورئان داڕێژرابێ،
ئه‌مه و فاكته‌ری دین به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسا
نه‌یتوانی هه‌ژموونی زمانی لاتینی رابگرێ، ئه‌وه‌ته زمانی
لاتینی له ئه‌وروپا نه‌ك هه‌ر زمانی خوێندن و نووسین و
ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه بوو، به‌ڵكو زمانی حكوومه‌ت و رێ‌و ره‌سمی
دینیش بوو، كه‌چی به نه‌مانی یاخود دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
كه‌نیسا له ده‌وڵه‌ت، زمانه ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك ئینگلیزی و
فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی....هتد هه‌ریه‌كه له
ناوچه‌یه‌ك وڵاتێك بوونه زمانی ستانده‌ر زمانی لاتینیش مرد،
ئه‌و رێزمان نووسانه‌ی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی باڵایان ده‌كرده
ستانده‌ر بۆ (پاراوی)و( دروستی) زمانێك نه‌یانتوانی زمانێكی
ستانده‌ر بۆ خوێندن و نووسین بسه‌پێنن، چونكه به‌كورتی سروشتی
زمانی ستانده‌ر ئه‌وها نییه ئه‌وهاش دروست نابێ.
*
كورد له مێژوودا زمانی ستانده‌ری
هه‌بووه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یبووه چۆن له‌نێو چووه؟
-
به‌ڕای من كورد یه‌كێ له‌و نه‌ته‌وانه‌یه
كه (فره - نه‌ژاده) ئه‌و فره نه‌ژاد و ره‌چه‌له‌كیه له
ئاكامی رووداوی مێژووییه‌وه دروست بووه، كورد به‌رله هاتنی
هۆزه هیندۆ ئه‌وروپیه‌كان بۆ كوردستان به چه‌ندناوێك
هه‌بوون، ئه‌وانه پێش ده‌ركه‌وتنی میدییه‌كانیش هه‌بوون، پێش
كۆچكردنی هۆزی ئاری ره‌چه‌له‌كه‌كان دواتر ئێرانی ره‌چه‌ڵه‌كان
زۆربه‌ی دانیشتوانی كوردستان به زمانی (خوری -هۆری - هوری)
قسه‌یان كردووه، ده‌ڵێین قسه یان كردووه نه‌ك به‌و زمانه
نووسین یان كردبێ، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی و
مۆزه‌خانه‌یی له ژێر ده‌ست دانین كه كورد به‌و زمانه نووسین
هه‌بوو بێ ئه‌وه‌ی هه‌بوو پاشماوه بووه، ئه‌مه و ئه‌و
زمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وه‌ی هۆزه ئاری و ئێرانییه‌كان له
ناوچوو، له مێژووی زمانه‌وانیدا ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆرجار
وارێككه‌وتووه داگیركا‌ر هه‌ر خاكی داگیر كردووه و
میله‌ته‌كه‌ی ته‌په‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو زمانه‌كه‌شی
چه‌وساندۆته‌وه، ئه‌و زمانه‌ی خوریه‌كانیش له‌نێوان به‌رداشی
ئه‌و هۆزه داگیركارانه‌دا به‌ره به‌ره له ناوچووه یان
بۆته به‌شێك له زمانی داگیر كار، هه‌ر ئه‌و تێكه‌ڵ بوونه
ناچارییه وایكردووه زمانی گه‌لانی ئه‌و ناوچانه له‌یه‌ك بچن
زۆربه‌یان گه‌ردانكردنیconjugatiom
كاره‌كانی له‌یه‌ك نزیك بێ ئه‌و
دیارده‌یه له نێوان زمانه ئه‌وروپیه‌كانیش هه‌یه هه‌موو
ره‌چه‌ڵه‌كێكیان بۆ دانراوهproto
له نێوان ئه‌و زمانانه‌ی ئه‌مڕۆ
به زمانی كۆمه‌ڵی زمانانی ئێرانی ناسراون، زمانی كوردی
به‌شێكه له چڵی باكوری رۆژئاوای لقی ئێرانی زمانه هیند و
ئه‌وروپیه‌كان، كه‌چی زمانی فارسی به زمانانی باشووری
رۆژئاوایه، خزمایه‌تی كوردی و فارسی وه‌كو خزمایه‌تی ئه‌ڵمان
و دانیماركی یه چه‌هله‌وی گروپی كۆنی زمانی كوردییه، گروپی
په‌هله‌وی له دوو لقی سه‌ره‌كی پێكدێ( ریمیلی -زازا) (گۆرانی)
پێكدێ له (هه‌ورامانی) و (له‌كی) نه‌ك هه‌ر (زه‌ند)ه كه‌ی
ئاوێستا، به‌ڵكو بارستێكی گه‌وره و گرانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی
پێنووسراوه‌ته‌وه كه‌هی زیاتر له هه‌زار ساڵی رابردوون،
ئه‌مه و دیالێكتی (گۆران) بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زمانی ستانده‌ر
بووه له حوجره ی موسلمانان و فه‌رماشته‌كانی
زه‌رده‌شتیه‌كانی پێ نووسراوه‌ته‌وه و وكراوه‌نته زمانی
ئه‌ده‌ب و ده‌سه‌ڵات بووه.
*
هیچ ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌سه‌رده‌می
وڵاتگیری ئیسلامی‌دا زمان و كه‌لتووری كوردی كه‌وتبێته‌وه
به‌رهه‌ره‌شه‌وه و زمانی كوردی قه‌ده‌غه كرابێ؟
-
له ئیسلامدا (زمان) و( جیاوازی زمانه‌كان)
ئایه‌تی خودایین سڕینه‌وه‌ی یاخود قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر زمانێك
سڕینه‌وه‌ی ئایه‌تێكی خودا ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه له‌لایه‌ك،
له‌سه‌رده‌می وڵاتگیریدا زمانی كوردی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه،
كوردستان دابه‌شكرابوو بۆ دوو پارچه پارچه‌یه‌كی له ژێر
حوكمی ساسانیه‌كان دابوو، پارچه‌یه‌كی تری له ژێر ركێفی
بێزنتینیه‌كان دابوو، ده‌قی ئاڤێستای زه‌رده‌شت له ساڵی332 ی
پێش زایین ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له ناوی برد بوو، ئه‌و
ده‌قه‌ی ئاوێستای سه‌رده‌می ساسانییه‌كان ده‌قێك بوو به
گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ساسانییه‌كان نووسرابوه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌بوونی ئه‌و ده‌قه وای كرد له
موسڵمانه‌كان كرد كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كتاب حسێب
بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هاتنی موسولمانه‌كان هیچ په‌یوه‌ندی
به ته‌عریبه‌وه نییه، چونكه ته‌عریب سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتر
ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وسا پڕۆسه‌ی ته‌عریب هه‌بوایه، ئێستا
كه‌س له كوردستان به كوردی قسه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڕاستی
ته‌عریب له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
ده‌ستیپێكرد، هه‌ر ئه‌و راستیه‌ش وایكرد خه‌مخۆرانی زمانی
كوردی ئه‌لفوبێیه‌كی كوردی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی پێ بنوسنه‌وه، ئه‌و ئه‌لفوبێیه له‌سه‌رده‌می
حوكمی ئیسلامی دروست بوو نه‌ك هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی عروبه،
هه‌ر ئه‌و لێبورده دینیه بوو وایكرد هیچ كێشه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی دروست نه‌بێ و مه‌زهه‌بی له كوردستان
هه‌تا سه‌رده‌می عه‌لمانیه‌ت دروست نه‌بێ و زمانی كوردیش نه‌ك
هه‌ڕه‌شه‌ی لێنه‌كرێ به‌ڵكو به په‌یڤی قورئان له رووی
زاراوه‌ی ئیسلامیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێ، ئه‌مه و
له‌سه‌رده‌می حوكمی ئیسلامی یه‌كێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و زمانیی
له‌نێوان هه‌ردوو پارچه‌ی (ساسانی)و (بێزه‌نتینی) بێته
كایه‌وه.
*
ڕات چییه سه‌باره‌ت به خوێندن به دوو
دیالێكتی جیاواز؟!
-
خوێندن و پڕۆسه‌ی خوێندن له
قوتابخانه‌كاندا باشترین كه‌ناڵه بۆ دروستبوونی زمانی ستاندار
و "یه‌كزمانی خوێندن". یه‌كزمانی خوێندن و یه‌ك ئه‌لفوبێ
ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه. ئه‌وه كه‌مالییه‌كان، له‌و
رێگایه‌وه توانیان به ته‌واوی نه‌وه‌ی نوێ له رابردوو
داببڕن و زمانی توركی بكه‌نه زمانی فه‌رمی ستاندار و له
زۆرێك وشه‌ی عه‌ره‌بی هه‌تا "عوسمانی" پاكی بكه‌نه‌وه. ئه‌مه
له رێگای خوێندنه‌وه نه‌بووایه، توركه كه‌مالیه‌كان
هه‌رگیز نه‌یانده‌توانی زمانه‌كه‌یان ئه‌وها په‌ره پێبده‌ن.
له ئه‌زموونی
دوو ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، ماوه‌یه دوو جۆره سیسته‌می خوێندن
پێڕه‌و ده‌كرا. حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر قۆناغی سه‌ره‌تایی
خوێندن به دوو دیالێكت داڕشتبوو. ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌ولێر و
دهۆك به پڕۆگرام كاری له‌سه‌ر نه‌كرا. ئه‌گه‌رنا بنه‌مایه‌ك و
شه‌نگستێكی باش ده‌بوو بۆ قۆناغه‌كانی تر. به‌ڵام ئاریشه‌ی
بنه‌ڕه‌تی "مامۆستا" بوو نه‌ك قوتابی! په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی
هه‌ولێر كه ئه‌و جۆره پڕۆگرامه‌ی به‌سه‌ر خوێندندا سه‌پاند،
به هیچ جۆرێك كادیری بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رهه‌ڤ نه‌كرد!
مامۆستا سۆرانیه‌كه نه‌یده‌توانی به تواوی "تێكسته
بادینیه‌كه" بخوێنێته‌وه! جا چۆن شڵۆڤه‌ی په‌یڤه‌كانی بكات،
به هه‌مان شێوه‌ش مامۆستا بادینیه‌كه ته‌واو له ده‌قه
سۆرانیه‌كه نه‌ده‌گه‌یشت، جا چۆن قوتابیه‌كان حاڵی بكات؟!
ئه‌گه‌رنا
منداڵ كه بتوانێ له یه‌ك كاتدا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری
خۆی بایلینگوه‌ڵ بێ "دوو زمان فێربێ". جا چۆن ناتوانێ له
ده‌قێك بگات، كه به لای كه‌میه‌وه نیوه‌ی وشه‌كانی به
دیالێكتی خۆی بێ؟! ئامرازی زمان وه‌رگرتن
Language Acquisition Devil له
منداڵدا زۆر چالاكه. منداڵ ده‌شێ زۆر به ئاسانی نه‌ك هه‌ر
زمانێك، به‌ڵكو چه‌ند زمانێك له یه‌ك كاتدا فێر ببێ. ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌یه كه له ئاینده‌دا یه‌كزمانی نوسین و خوێندن و
یه‌كزمانی ئاخاوتنیش لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌فسوس ئه‌و
ئه‌زموونه له باربرا، یاخود رێكتر بڵێین هه‌ر له
به‌راییه‌وه چونكه ستراتیژیه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها
تاكتیكی سیاسی بوو، به مردووی له دایك بوو. پڕۆگرامه‌كه‌ی
حكوومه‌تی سلێمانی زیاتر له‌سه‌ر شێوه‌زاری سلێمانیش ئیشیی
له‌سه‌ر كرابوو. ئه‌وه‌ی بادینیه‌كه هیچی بۆ نه‌كرابوو!
هه‌رچی كه‌ركوك بوو ئه‌وه سێ جۆره پڕۆگرامی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی
هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌روه‌ها به‌غدا!
پڕۆگرامی دوو
دیالێكتی-هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به دیالێكتی خۆی بخوێنێ- دربێكی
كوشنده‌یه له لاشه‌ی دابه‌شكراوی كوردستان ده‌درێ. به‌و
رێگایه هه‌روه‌ك چۆن ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و
ئیسپانی...له قه‌ڵه‌مڕه‌وی "لاتینی" ده‌رچوون، له ئاكامیشدا
بوونه خاوه‌نی زمانی سه‌ربه‌خۆ، به جۆرێك هه‌ر یه‌كه
ئه‌دگار و خه‌سڵه‌تی خۆی هه‌یه و كه‌سیش له یه‌ك ناگه‌ن!!
ئه‌و منداڵه فه‌ڕه‌نسی و ئیتاڵی و ..هتد جاران به لایتینی
ده‌یانخوێند، هه‌موو له یه‌ك ده‌گه‌یشتن له نوسین و ئاخاوتن،
به‌ڵام به جیابوونه‌وه له لاتینی، ئێستا كه‌س له یه‌كتر
تێناگه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر زمانی كوردیش بۆ دوو گروپ-كۆمه‌ڵه
دیالێكت پۆلێن بكه‌ین: كرمانجی سه‌رو و ناوه‌ڕه‌ست هه‌روه‌ها
په‌هله‌وی (گۆرانی، هه‌ورمانی، زازایی)، ئه‌وه ده‌بینین گروپی
یه‌كه‌م زۆر به كه‌می له گروپی دوووم ده‌گات. هه‌ر ئه‌و
درزه له گیانی زمانی كوردی كه‌سانێكی له هه‌ورامی و زازایی
به ئاقارێك دابرد كه نكۆڵی له كوردیبوون بكه‌ن و خۆیان به
هه‌ورامی و زازایی وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی جودا بناسێنن! هه‌رچی
ئاخێوه‌ری كرمانجی ناوه‌ڕاست و باكوریشه هێشتا كه‌ناڵێكیان
له نێواندا ماوه، به‌و پڕۆگرامه دوو دیالێكتیه ئه‌وسه‌ری
ئه‌و تونێله‌ش ده‌گیرێ! ئه‌وه‌ی كۆن له ئاكامی فاكته‌ری سیاسی
(رۆڵی داگیركه‌ران) و جوگرافیا بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ردوو
دیالێكتی كرمانجی سه‌روو و ناوه‌ڕاست به‌ره‌و "دوو زمان"
ده‌بات، ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌رنا فاكته‌ری سیاسی و
جوگرافی هه‌ڕفتوون و توانای جارانیان نه‌ماوه! له‌ونه‌یه
بپرسی چۆن؟! ئه‌و پڕۆسه‌ی به‌دوو دیالێكت خوێندن خۆی له خۆیدا
په‌یوه‌سته به بیركردنه‌وه و تێڕوانینی خێڵه‌كی! كورد له
چه‌رخی هاوچه‌رخیشدا هێشتا زۆر خه‌سڵه‌تی قۆناغی ده‌ره‌به‌گی
له گوفتار و ره‌فتاریدا ماوه، جاران كه كه‌سانی وه‌ك
مه‌سعودی له (مروج الژهب) ده‌یانگوت كورد چه‌ند عه‌شیره‌ته
ئه‌وه‌نده زمانه‌یه پێی قه‌ڵس دبووین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كورد
خۆی (ده‌یه‌وێ!) و كارده‌كات! له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی هه‌مان
نه‌ریت! من نازانم منداڵی كورد (چ سۆرانی بێ یا بادینی)، كه
بتوانێ عه‌ره‌بی و ئینگلیزی فێربێت بۆچی ناتوانێ دیالێكتیكی دی
زمانه‌كه‌ی خۆی فێر بێت؟!
*
ئایا ئه‌مڕۆ له هیچ وڵاتێك ئه‌م جۆره
دیارده‌یه هه‌یه؟
-ده‌رباره‌ی
هه‌بوونی دوو زمانی خوێندن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نیا له
نه‌رویج هه‌یه. نه‌رویج وڵاتێكه زیاتر له حه‌فتا له سه‌دی
له ژێر حوكمی دانیماڕكی و سوێدی دابوو 1300-1905. له‌و
ماوه‌یه‌دا زمانی نه‌رویجی هێنده كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری
ئه‌و دوو زمانه به جۆرێك ئه‌و سێ نه‌ته‌وه له ئاخاوتن باش
له یه‌ك ده‌گه‌یشتن. له‌و ماوه‌یه‌دا زمانی نه‌رویجی چ
ئه‌وه‌ی شار یا ئه‌وه‌ی لادێكان زیاتر هه‌ر زمانی ئاخاوتن
بووه، نه‌ك زمانی نووسین.
له پاش
سه‌ربه‌خۆبوونی نه‌رویج له ساڵی 1905 زمانێك له شاره‌كانی
نه‌رویج هه‌بوو، زمانی شاریی بوو تژی بوو له په‌یڤ و فرێزی
دانیماركی و سوێدی. ئه‌و زمانه كه به زمانی (مۆلبوك)
ناسراوه له به‌رایی75% هه‌تا 80%ی نه‌رویجیه‌كان پێیان
ده‌خوێند، زمانی دووه‌م كه به‌رهه‌می ناسیۆنالیستی نه‌رویجی
بوو له هه‌مبه‌ر عه‌زووی كه‌لتوری دانیماركی و سوێدی ناوی
نینۆرشله له به‌رایی زمانی خوێندنی نزیكه‌ی 20%ی
نه‌رویجیه‌كان بوو. به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو زمانه
زۆر له یه‌ك نزیك بوون و له ئاخاوتن زۆربه‌ی نه‌رویجیه‌كان
له یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها به حكومی ئه‌وه‌ی
(مۆلبوك-بۆكمۆل) ده‌سه‌ڵاتی زیاتره و جگه له خوێندن ئه‌وه
ئه‌ده‌بیشی زیاتر پێ ده‌نوسرێ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی نه‌رویجیش
كار ده‌كات بۆ زیاتر له یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شێوه،
ئه‌وه‌تا ئێستا زمانی بۆكمۆڵ زمانی 87% خه‌ڵكی نه‌رویجه له
باشووری ئه‌و وڵاته زمانی فه‌رمی و خوێندنه، هه‌رچی نینۆشله
ئه‌وه زمانی ته‌نها 12%ی خه‌ڵكی باكوری وڵاته هه‌روه‌ها له
باكوور زمانێكی تر هه‌یه به ناوی (سامی) زمانی له 1%ی
نه‌رویجه كۆچه‌ره‌كانه! وه‌ك له رێژه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ
زمانی نینۆشل، نه‌رویجی نوێ-زمانی گوندیه‌كان به‌ره به‌ره
ده‌پوكێته‌وه و چاوه‌ڕێده‌كرێ بكرێته فاكته‌ری پاككردنه‌وه‌ی
زمانی مۆلبوك له وشه‌ی دانیماركی و سوێدی!!
ئه‌زموونی
نه‌رویجی بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستبدات بۆ كورد ده‌ست نادات،
چونكه له ناو كورددا ده‌بێته فاكته‌ری دیفاكتۆبوونی دوو
زمانی كوردی!! نازانم بۆ ئێمه چاو له عه‌ره‌ب و فارس و چینی
ناكه‌ین، عه‌ره‌ب ئه‌و هه‌موو دیالێكت و شێوه دیالێكته‌یان
هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر په‌سه‌ندی یه‌ك جۆری زمانی نوسین ده‌كه‌ن.
جوله‌كه فارسه‌كانی ناو ئیسرائیل هه‌ر په‌سه‌ندی زمانی
ئه‌ده‌بی فارسی ده‌كه‌ن، تایوانیه‌كان هه‌موو شه‌ڕێكی سیاسی
ده‌وڵه‌تی چین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی زماندا، هه‌ر به
زمانی (مانده‌رێن)ی چینی ده‌نوسن و ده‌خوێنن. كامه‌یان بۆ
ئێمه‌ی كورد هۆكاری یه‌كبوونه ئه‌وه‌ی نه‌رویج یان ئه‌وه‌ی
عه‌ره‌ب و فارس و چین؟! بێگومان ئه‌وه‌ی دوایی.
*
سه‌باره‌ت به زمانی عه‌ره‌بی ئایین و
زمانی توركی ده‌سه‌ڵات و ئینگلیزی رۆشنبیری هۆكاری دروستبوونی
زمانی ستانده‌ر بوون. ده‌كرێ بڵێین قۆناغه‌كانی بابان هۆكاری
به‌ده‌سه‌ڵاتبوونی زمانی كرمانجی ناوه‌ڕاست بوو؟
-سه‌باره‌ت
به عه‌ره‌به‌كان قورئانی پیرۆز نه‌بوایه هه‌رگیز نه خۆیان
ده‌بوونه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه نه زمانه‌كه‌شیان ده‌بووه
یه‌كێك له زمانه جیهانیه‌كان، به‌ڵام له سه‌رده‌می
عه‌لمانیه‌كانی كلاسیكی عه‌ره‌بیدا، بزاڤی عه‌ره‌بایه‌تی
نه‌یتوانی له رێگای زمانێكه‌وه "یه‌كێتی عه‌ره‌بی" دروست
بكات! به پێچه‌وانه‌وه توركه‌كان به په‌سه‌ندكردنی
زمانه‌كه‌یان، توانیان یه‌كێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان بنیاد
بنێن. عه‌لمانیه‌تی توركی زمانی توركی دروست كرد، هه‌رچی
عه‌لمانیه‌تی عه‌ره‌بیه زمانی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی
به‌ره‌و پارچه‌پارچه‌بوون برد.
سه‌باره‌ت به
ئینگلیز، ته‌نها رۆشنبیری فاكته‌ری به عاله‌میبوونی زمانی
ئینگلیزی نیه، داگیركردنی عه‌سكه‌ری و فیكری و كه‌لتوریش له
سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و بیسته‌م كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه.
هه‌ره‌سی میرنشینی ئه‌رده‌لان هه‌ره‌سی دیالێكتی گۆرانیشی
لێكه‌وته‌وه. له سه‌رده‌می میرنشینی ئه‌رده‌لاندا، دیالێكتی
گۆران بووه زمانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ده‌ب و خوێندن، به‌ڵام به
هه‌ره‌سهێنانی میرنشینه‌كه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش بۆ دیالێكتی
گۆران نه‌ما، هه‌رچه‌نده شاعیران هه‌ر له‌و دیالێكته شیعریان
ده‌نوسی. میرانی بابان ئه‌و ئه‌زموونه‌یان گواسته‌وه ناو
میرنشینه‌كه‌ی خۆیان له سلێمانی رۆڵی هه‌ر سێ شاعیری ناوداری
كورد، نالی و سالم و وردی له بنیاتنانی قوتابخانه‌ی بابان،
هه‌روه‌ها ده‌رگاكردنه‌وه به رووی نوسین به دیالێكتی
كرمانجی ناوه‌ڕاست له رۆڵی سیاسی میر زیاتر نه‌بی كه‌متر
نه‌بووه! ئه‌مه هه‌رچه‌نده هه‌تا به‌رپابوونی
راپه‌ڕینه‌كانی شێخ مه‌حمود و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق
زمانی فارسی له كوردستاندا هه‌ر زمانی خوێندن و نوسین بووه.
هه‌رچه‌نده مێجه‌رسۆن به نیازێكی داگیركه‌رانه رۆژنامه‌ی
تێگه‌یشتنی راستی و پێشكه‌وتنی ده‌كرد، به‌ڵام پێشكه‌وتن
رۆڵێكی زۆر پۆزه‌تیڤی بینی له چه‌سپاندنی دیالێكتی كرمانجی
ناوه‌ڕاست. رۆژنامه‌كه ده‌رگای به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاعیر و
نوسه‌رانی سلێمانیدا كرده‌وه كه نوسینه‌كانیان له‌وێ بڵاو
بكه‌نه‌وه، ئه‌و وشیارییه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه له پاش
مێجه‌رسۆنه‌وه‌ش درێژه‌ی كێشا، ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود سێ
رۆژنامه‌ی ده‌كرد، له پاش هه‌ره‌سهێنانی شێخ مه‌حمودیش ئه‌و
بزاڤه‌ی نوسین له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی سلێمانی هه‌ر
درێژه‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌ند رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییش، كه له سلێمانی دامه‌زران، هاوكاربوون له
گه‌شه‌كردنی ئه‌و دیالێكته‌ی كرمانجی ناوه‌ڕاست. بێگومان له
ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا كه باس له زمانی كوردی ده‌كرا، مه‌به‌ست
لێی هه‌ر ئه‌و دیالێكته بوو، چونكه سلێمانی ئه‌وسا هه‌م
ناوه‌ندێكی سیاسی بوو، هه‌م ناوه‌ندێكی رۆناكبیری بوو. هه‌رچی
كرمانجی سه‌روو بوو هه‌رچه‌نده قوتابخانه‌ی بۆتان به
ئه‌لفوبێی كوردی (نه‌ك لاتینی) ئه‌و بنه‌مایه‌ی دروستكرد،
چه‌ندان شاعیریش وه‌ك جه‌زیری و ئه‌حمه‌دی خانی هانی زمانی
كوردانیان دا، كه گرنگی به زمانی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام وه‌ك
له مه‌موزینی خانی ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی به
شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ رێگر بووه له‌سه‌ر پویته‌دان به
زمانه‌وه. ئه‌مه وه‌نه‌بێ روناكبیرانی كورد به عه‌قڵی
میره‌كان بیریان كردبێته‌وه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كۆششه
زمانیه ببن. ئه‌وان توانیان یه‌كه‌م چیرۆكی كوردی و (ئه‌وه‌ی
بایه‌زیدی) و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌و دیالێكته بنوسن،
هه‌روه‌ها پێش گۆران شاعیرێكی وه‌ك ره‌حمی هه‌كاری
قه‌سیده‌یه‌كی له‌سه‌ر شێوازی نوێ نوسیوه. هه‌رچه‌نده
كرمانجی سه‌روو/باكوور قسه‌كه‌ری زۆر زیاتره له كرمانجی
ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌مالیه‌كان زمانی
كوردیان هه‌ر له به‌رایی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیا
قه‌ده‌غه‌كرد، رۆشنبیرانی كوردی باكوریش پشتیان له‌و
ئه‌لفوبێیه‌ی جه‌زیری و ئه‌حمه‌دی خانی كرد، ئه‌لفوبێیه‌كی
لاتینی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌مالییه‌كانیان داڕشت، هه‌ر بۆیه له
بیسته‌كانه‌وه كرمانجی باكوور وه‌ك زمانی نوسین (هه‌روه‌ها
وه‌ك ئاخاوتنیش له داموده‌زگاكان) قه‌ده‌غه‌كرا و چی ترشی له
ناو باكووری كوردستان ئه‌ده‌ب به ئه‌لفوبێی كوردی و زاری
كرمانجی باكوور نه‌نووسرا. ئه‌و پێكۆڵه‌ی له ئه‌وروپا هه‌یه
زۆر سنورداره ناتوانێ وه‌ك كرمانجی ناوه‌ڕاست ئه‌و رۆڵه
پۆزه‌تیڤه‌ی هه‌بێ.
*
كورد به سێ ئه‌لفوبێ ده‌نوسێ: ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی، ئه‌لفوبێی لاتینی، ئه‌لفوبێی سلاڤی. كامه‌یان
ئه‌لفوبێی زیاتر له‌گه‌ڵ زمانی كوردی ده‌گونجێ؟
-جارێ
وه‌ك له پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی له باشووری
كوردستان نوسینی پێده‌كرێت "عه‌ره‌بی" نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر
شێوازی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی دامه‌زراوه. چه‌ندان پیتی وه‌ك (ڤ،
ژ، گ، ڵ، ڕ، پ) له كوردییه‌كه هه‌ن، له عه‌ره‌بیه‌كه‌دا
نین، هه‌روه‌ها چه‌ندان پیتی وه‌ك (ص، چ، ژ، پ) له عه‌ره‌بی
هه‌ن، له كوردییه‌كه‌دا نین، كه‌واته بۆ پێی بگوترێ
عه‌ره‌بی؟!! كوردی و عه‌ره‌بی له دوو خێزانه، زمانی ته‌واو
له یه‌ك جودان.
هه‌رچی
سڵاڤیه ئه‌وه له سنورێكی زۆر سنوردار كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ،
ته‌نها كورده‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو به‌و ئه‌لفوبێیه ده‌نوسێ.
ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌یه‌كی خۆهێشتی نه‌بوو، به‌ڵكو شیوعیه‌كانی
سۆڤیه‌ت سه‌پاندیان، بۆیه له جێی خۆی نیه. سه‌باره‌ت به
كوردی ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی وه‌ك ئه‌لفوبێیه‌كی كوردی دابنرێ.
ئه‌مه و ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی شیوعیه‌ت له سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر
ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌وێی هێنا، له هی عه‌ره‌ب و توركه‌كان و
فارسه‌كان دژوارتر بوو، چونكه پڕۆسه‌ی كۆچپێكردن و
په‌رته‌وازه‌كردنی كوردی موسوڵمان نه‌ك یه‌زیدی له‌وێ به‌ر له
عێراق ده‌ستی پێكرد. بۆیه‌ئ ه‌وه‌ی به سلاڤیش نوسراوه ده‌كرێ
به لاتینی یان كوردی بنوسرێته‌وه.
هه‌رچی
لاتینیه‌كه‌یه ئه‌وه خۆی له خۆیدا پڕۆسه‌یه‌كی ئیستیعماری
بوو، ئینگلیز به‌سه‌ر كه‌مالیه‌كانیاندا سه‌پاند، ئه‌وانیش
به‌سه‌ر كوردی باكوریاندا سه‌پاند. وێڕای ئه‌مه‌ش كه ده‌ڵێین
لاتینی، كامه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ین؟ ئه‌وه‌ی به‌درخانیه‌كان، گیو
موركیانی، د. جه‌مال نه‌به‌ز، د. شه‌فیق قه‌زاز، یان ئه‌وه‌ی
راگه‌یاندنی حیزبه‌كانی باكوور؟؟ چونكه ئه‌مانه هیچیان
سه‌دله‌سه‌د وه‌ك یه‌ك نین!!
به كورتی من
خۆم په‌سه‌ندی ئه‌لفوبێی كوردی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه:
1-
ئه‌لفوبێتیكیه كوردییه‌كه، ئه‌وه‌ی له‌و
ئه‌لفوبێیه‌دا هه‌یه له ئه‌لفوبێی لاتینی و سلاڤیدا نیه.
2-
مێژووێكی زۆر كۆنی هه‌یه و ده‌ستكردنی
كوردانه و ده‌قێكی یه‌كجار زۆری پێنوسراوه‌ته‌وه.
3-ئه‌لفوبێیه‌كه
وای له زمان كردوه كه چۆن ده‌نوسی ئه‌وهاش بخوێندرێته‌وه.
لێره‌دا رۆڵی ڤاوڵ به‌ده‌رده‌كه‌وێ. له كوردیدا ڤاوڵه‌كان به
پیت ده‌نوسرێن نه‌ك هێمایان بۆ دابنرێت. هه‌رچی ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بیه بۆ غه‌یره عه‌ره‌ب ئاسان نیه، چونكه بۆ
ڤاوڵه‌كان هێما هه‌یه له جیاتی پیت. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری
ئه‌م سێ پیته بكه (ك، ت، ب)، به هۆی هێماوه واتاكه‌یان
چه‌ند ده‌گۆڕێت: :كتب: نوسی، كتب : نوسرا، كتب: كتێبه‌كان.
4-هیچ گرفتێكی فۆنه‌تیكی و رێنوسی نییه له‌گه‌ڵ پیت و
ده‌نگه‌كانی كوردیدا، یه‌كه‌یه‌كی پڕ هاڕمۆنی پێكده‌هێنێ،
هه‌رچی لاتینیه‌كه‌یه، ئه‌وه هه‌ر وێنه‌ی بۆ ئه‌و ده‌نگانه
دانه‌ناوه (ح، ع، غ، ق، ڵ، ڕ،..) كورد له رێگای دین و
دراوسێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس به چه‌ندان وشه‌ی به‌و
ره‌نگانه‌وه هه‌یه. 5- سامانێكی گه‌وره‌ی رۆحی كورده
هه‌روه‌ها ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورده. كورد به‌و
ئه‌لفوبێیه له غه‌یری خۆی جیاده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌كرێ
ئه‌م جۆره ئه‌لفوبێیه به به‌رهه‌مێكی مه‌عریفی عه‌قڵی
روناكبیری كوردی دابنێین.
سه‌دان وشه‌ی
هاو واتا له نێوان شێوه‌زاری شه‌نگاری و زمانی هه‌نگاری
هه‌یه كه‌چی هیچ توێژه‌رێك جورئه‌ت ناكات بڵێ شه‌نگاری و
هه‌نگاری یه‌ك زمان
*كۆنترین
ده‌قی كوردی كه به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی نووسرابێ كامه‌یه؟
-
دیاركردنی كۆنترین ده‌ق كارێكی دژواره
زۆرێك له زمانه‌وان و توێژه‌ران هه‌وڵیان داوه كه ئه‌و
ده‌قه كوردییه بدۆزنه‌وه.
یه‌كه‌م
رێزماننووسی كورد كه له كوردستان رێزمانی كوردی به
ئه‌لفوبێی كوردی نووسی بێ سه‌عید صدقی كابانه- كتێبه‌كه‌ش
به‌ناوی (مختصر صرف و نحوی كوردی) یه له ساڵی 1928 له
به‌غدا چاپی كردووه هه‌ر له‌و ساڵه تۆفیق وه‌هبی كتێبی
(ده‌ستووری زمانی كوردی) چاپكردووه، له ساڵی 1933 كتێبی
(خوێنده‌واری باو) چاپكرد توێژه‌رێكی وه‌ك د. جه‌مال نه‌به‌ز
له حه‌فتاكان باوه‌ڕی وابوو كه خوێنده‌واری باوی تۆفیق
وه‌هبی یه‌كه‌م ده‌ق بێ كه پیته ناعه‌ره‌بیه‌كانی وه‌ك (ڤ،پ،
...) به‌كارهێنا بێ! ئه‌مه و جگه له كتێبه‌كه‌ی سه‌عید صدقی
كابان، زۆر كتێبی تر یاخود ده‌قی دی كوردی به ئه‌لفوبێی كوردی
نووسراون. هه‌ر بۆ نموونه د. ئه‌وره‌حمانی مارف ده‌نوسێ ئه‌و
ده‌ستنووسه‌ی كه ساڵی 1274 ی ك /158-1859ی ز مه‌لا مه‌حمودی
بایه‌زیدی به ناوی (عادات و رسوماتی نامه‌ی اكرادیه)ه‌وه
نووسیوێتی تێكڕای ئه‌و پیته كۆنسۆنانته كوردییانه‌ی تێدایه،
كه له ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بیدا نین. ئه‌مه و هه‌ر له سه‌ده‌ی
نۆزده چه‌ند ده‌قێكی دی كوردی به ئه‌لفوبێی كوردی نووسراون.
وه‌ك كتێبه رێزمانیه‌كه‌ی عه‌لی ته‌ره‌مافی فه‌رهه‌نگی
ناسراوی (الهدیه الحمیدیه فی اللغه الكردیه) هه‌روه‌ها
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی رۆژنامه‌ی كوردستان.
به‌ڵام ده‌بێ
مێژووی ده‌قی كوردی به ئه‌لفوبێی كوردی ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده
كورت بێ؟! بێگومان نه‌خێر چه‌ندان ده‌قی كوردی چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به ئه‌لفوبێی كوردی
ناسراون. شیعره‌كانی مه‌لای جزیری ئه‌حمه‌دی خانی و
مه‌ولودنامه‌ی مه‌لا باته‌یی هه‌ر به‌و ئه‌لفوبێیه
نه‌نووسراون؟! ئه‌دی چوارین یاخود مه‌سنه‌وییه‌كانی بابا
تاهیری هه‌مه‌دانی له سه‌ده‌ی 9 و 10 هه‌ر به‌و ئه‌لفوبێیه
نه‌نووسراون؟! له‌و ماوه‌یه‌ی مژۆڵی ئایین و زمان‌ناس بووم،
چاوم به ده‌قه كوردییه‌كانی جلوه و (مه‌سحه‌فاڕه‌ش) كه‌وت
كه یه‌كه‌میان شیمانه ده‌كرێ له‌سه‌ده‌ی دوازده نووسرابێ و
ئه‌ویتریان له سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م هه‌ربه‌و ئه‌لفوبێیه
نووسراون بێگومان ده‌قی بابه‌تاهیر و هه‌ردوو ده‌قی (جلوه) و
(مه‌سحه‌فا ره‌ش)یه‌كه‌م ده‌قی كوردی نین، به‌ڵام بێگومان به
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كۆنترن له ده‌قه‌كه‌ی بایه‌زیدی و (ئینجیلی
كوردی)و دیپاچه‌كه‌ی مه‌لا ئیبن ئاده‌م و خوێنده‌واری باو!
ئه‌گه‌ر رای
من وابێ كه ده‌قی بابه تاهیر یان جلوه مه‌سحه‌فا ره‌شی
ئیزدیان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی كۆنترین ده‌قن،
ئه‌گه‌ر پێكۆلی زیاتر بكرێ ژێده‌ری تر ده‌دۆزرێنه‌وه. لێره‌دا
ئه‌وه‌ی گرنگه توێژینه‌وه‌یه نه‌ك گریمانكردن. توێژینه‌وه
به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ده‌وێ ئه‌وه رای عه‌لائه‌دین سه‌جادی و
د. جه‌مال نه‌به‌ز ...هتد كه ده‌ڵێن ئه‌لفوبێی كوردی هاوكاته
له‌گه‌ڵ جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له كوردستاندا!
*
رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ نه‌ك كورد ئه‌لفوبێی
له عه‌ره‌به‌كان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو عه‌ه‌ب له كوردیان
وه‌گرتووه؟!
-
عه‌ره‌ب كه هاتنه كوردستان قورئانی پیرۆز
به ته‌واوی دابه‌زی بوو، هه‌تا هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی قورئانیش
ده‌ستیپێكردبوو. ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تر كورد له
سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌بوو هه‌تا
زمانی سیاسی خۆی هه‌بێ و له ده‌وڵه‌تی خۆی به نووسین به
كاری بێنێ! راسته هه‌ندێ نووسه‌ر (زه‌ن)یان وایه كه
پیته‌كانی (گ، ڤ، ص، چ، پ، ژ) پیتی ره‌سه‌نی كوردین، عه‌ره‌ب
خۆماڵی كردوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه ئه‌لفوبێی عه‌ره‌ب
له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌لفوبێی (ماسی سۆراتی) دامه‌زراوه، به‌ڵام
ئه‌و رایانه له (زه‌ن) و (گریمان) تێپه‌ڕ ناكه‌ن، چونكه له
رووی مێژووییه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و راسته‌وخۆی
كورد و عه‌ره‌ب له دوای فتوحاته‌وه بووه. ئه‌و كاته‌ش
قورئانی پیرۆز به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی دابه‌زی بوو هه‌روه‌ها
نووسرابۆوه. له رووی زمانه‌وه‌ش پیته‌كانی ئه‌و دوو زمانه
به ئه‌لفوبێی كۆنی كوردی و عه‌ره‌بی زۆر له‌یه‌ك جیاوازن!
*
ده‌ته‌وێ بڵێی كوردیش پێش ئیسلام ئه‌لفوبێی
خۆی هه‌بووه؟!
-
پێش ئیسلامبوونی كورد، چه‌ند ئه‌لفوبێیه‌ك
هه‌بوونه به‌ڵام ئه‌و ئه‌لفوبێیانه سه‌د له‌سه‌د كوردی
نه‌بوونه بۆ نموونه به حوكمی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
زه‌رده‌شت له ئاوێستا ته‌واو ساغ نه‌بۆته‌وه بۆیه له رووی
زانستیه‌وه مرۆڤ جورئه‌تی ئه‌وه ناكات ئه‌و دووه به كورد و
كوردی دابنێ. هه‌ندێ ده‌ڵێن ده‌قی ئه‌و ئاوێستایه‌ی بۆ
زه‌رده‌شت هاتووه (یان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه ئه‌و
ئاوێستایه‌ی زه‌رده‌شت نووسیویه‌تی!!) به خه‌تی مێخه‌كی
مسماری بووه، به‌ڵام هه‌رچی (زه‌نده) (راڤه‌ی ئاوێستا) به
كوردی په‌هله‌وی كۆن بووه. ئه‌و ده‌قه به (ئه‌لفوبێی
ئاوێستایی) یاخود (ماد)ی ی نووسراوه.
جگه له
ئه‌لفوبێی ئاوێستان (ئه‌لفوبێی په‌هله‌وی) و ماسی سۆڕاتی-یش
هه‌بووه. ئه‌حمه‌د بن وحشیه‌ی نه‌بتی له په‌راوێزی (شوق
المستهام فی معرفه رموز الاقلام) كه له‌ساڵی 241 ی كۆچی بۆ
خه‌لیفه (عبدالملك مروان) ده‌نووسێ:.. له به‌غدا چاوم به سی
به‌رگ كتێب و نووسراوی كوردی كه‌وت كه به پیتی ماسی سۆڕاتی
پیتی ره‌سه‌نی كوردی نووسرابوون ئێستاش له شام دوو به‌رگ له‌و
كتێبانه‌م له لایه یه‌كێكیان باسی چاندن ده‌كات
وئه‌ویتریشیان له بابه‌ت دۆزینه‌وه‌ی ئاوه له جێگای وشك و
بێ ئاودا.
هه‌روه‌ها
هه‌ندێ توێژه‌ری تر ئاماژه به ئه‌لفوبێیه‌كی تر ده‌كه‌ن، به
ناوی ئه‌لفوبێی ئێزیدی به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌و ئه‌لف و بێیه‌ی
ئێزیدی كۆن نییه. چونكه ئێزید پاش سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌می
زایینی سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌و جۆره ئه‌لفوبێیه زیاتر له
ئه‌لفوبێی ئاوێستایی و په‌هله‌وی و هه‌تا عه‌ره‌بی
وه‌رگیراوه. هه‌ر بۆ ئه‌و جلیوه و مه‌سحه‌فا ره‌شیان
پێنووسیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك له جلوه هاتووه غه‌یره
ئێزیدی ئاگای له‌م دینه نه‌بێ:
(
ام كتیبه كه ناوی جلوه‌یه و خوێندنی
درست نیه بوكسی كه لم ملته بدره)
(ئه‌م
كتێبه كه ناوی جلوه‌یه خوێندنی دروست نییه بۆ كه‌سێك كه
ئێزیدی نه‌بێت)
*
بوونی ئه‌و هه‌موو پێكچوونه له نێوان
وشه‌كانی ئاوێستا وزمانی كوردی به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه ئاوێستا به كوردی نووسرابێ؟
-
دیارده‌ی پێكچوونی وشه له دوو زمان
فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌نییه كه ئه‌و دوو زمانه یه‌ك بن
یاخود هه‌تا خزمیش بن. زۆرجار پێكچوون له ئاكامی (هاوسێ ی)
ده‌بێ وه‌ك پێكچوونی هه‌ندێ وشه‌ی (كوردی و عه‌ره‌بی)(كوردی و
توركی) (كوردی و توركمانی) هه‌ندێ جار دین ئه‌و رۆڵه
ده‌بینێ.ئه‌وه‌نده‌ی ده‌قی قورئان كاری له‌زمانی ئه‌ده‌بی
كلاسیكی كوردی كردووه زمانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ئه‌و
كاریگه‌ریه‌ی نه‌بووه. ئه‌و وشه عاره‌بیانه‌ی له ده‌قی
قورئانین له‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌ده‌بی بن! وشه‌كانی زمانی
فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له رووی رێنووسه‌وه زۆر پێكده‌چن،
كه‌چی هه‌ردووك دوو زمانی له‌یه‌ك جیاوازن.
شێوه زاری
شه‌نگالی(سنجاری) له‌گه‌ڵ زمانی(هه‌نگاریا) له جوگرافیا‌و
كه‌لتوور و دینه‌وه زۆر له‌یه‌ك دوورن كه‌چی به ده‌یان بگره
سه‌دان وشه له نێوان ئه‌و دوو زمانه دا هه‌یه به هه‌مان
(واتا) و هه‌تا (فۆنه‌تیك) كه‌چی هیچ توێژه‌رێك جورئه‌ت ناكات
بڵێ شه‌نگالی و هه‌نگاری یه‌ك زمانن!!
ئه‌مه‌و
وشه‌كانی ده‌قی ئاوێستا به فارسی و هیندی و ئه‌فغانیش ده‌چن..
ئه‌دی بۆ ئه‌وان چ بڵێین؟! له‌لایه‌كی تریش ئه‌وه خودی
ئاوێستا نییه كه هه‌ندێ وشه‌ی به كوردی ئه‌مڕۆ ده‌چێ به‌ڵكو
زیاتر گاته‌كان و زه‌ندی ئاوێستایه، ئه‌مه ئه‌وه‌ش
ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌وپێكچوونه كه زۆری له رووی فۆرم و
واتاوه‌ش ده‌قاوده‌ق نییه، ناسنامه‌یه‌كی دی ئه‌تنیكی بۆ
ئاوێستا دروست بكه‌ین!
*
زمانی ئاوێستا زمانی دینی ماده‌كان بووه،
زمانی ئاخاوتن نه‌بووه. هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه زمانی ئاوێستا
له‌گه‌ڵ رووخانی نه‌ك هه‌ر ئه‌مپراتۆریه‌تی میدیا، به‌ڵكو
حه‌خامه‌نشینی و ئه‌شكانیش له ناو نه‌چێ..
كۆمه‌ڵێك وشه
و زاراوه‌ی له كوردی و فارسی‌دا هه‌ن. له رووی
ئیبستمۆلۆژیاوه چۆن ده‌توانین ره‌سه‌نی ئه‌و وشانه به‌لای
زمانێكدا ساغ بكه‌ینه‌وه! ؟
-
كورد له‌گه‌ڵ دراوسێكانی كۆمه‌ڵێك وشه‌ی
هاوبه‌ش هه‌یه. به حوكمی ئه‌وه‌ی كوردی و فارسی هه‌ردووك
سه‌ر به خێزانه كۆمه‌ڵه ئێرانیه‌كانن. هه‌روه‌ها هه‌ردووك
مێژووێكی هاوبه‌شیان هه‌یه. له‌م روانگه دیارده‌ی وشه
له‌یه‌ك وه‌رگرتن هه‌ر رووده‌دات. له رووی هه‌تا دیاركردنی
ره‌سه‌نی وشه‌ش ئاسان نییه ره‌سه‌نی ئه‌تنیكی ئه‌و وشانه
دیار بكه‌ین د.ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ك سروشت
و نمایش و وه‌رزش نایاب و ئه‌ندێشه و باڵوێز به نموونه‌ی
وشه‌ی فارسی له ناو كوردی ده‌یانهێنینه‌وه، هه‌رچه‌نده
هه‌ندێ له‌و وشانه به هه‌مان فۆرم و فۆنه‌تیك و واتا له
فارسی نین!! نازانم بۆ ده‌بێ فارسی بن. خۆ كورد پێش فارس
ده‌وڵه‌تی هه‌بووه؟! به‌ڕای من بۆ سه‌دان وشه‌ی له‌یه‌كچووی
فارسی و كوردی ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ زمانی دایك
proto ی ئه‌و دوو زمانه نه‌ك ئه‌و
جۆره لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێ. سه‌باره‌ت به له‌یه‌كچوونی وشه‌ی
زمانی فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی دیارده‌كه ئاسانتر
چاره‌سه‌ر ده‌كرێ له‌لایه‌ك به كۆنی یه‌كێ له‌وسێ زمانه.
دووه‌میش زۆربه‌یان وشه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و دوو زمانه له
رووی ئیتمیۆلۆژیه‌وه یۆنانی یان لاتینین!! ئه‌گه‌ر وشه‌ی
سوێدی و دانیماركی و نه‌رویجی به‌راورد بكه‌ی ئه‌وه زۆرێك
له‌و وشانه‌ی له زمانی مۆلبۆكی نه‌رویجی دا هه‌ن له رووی
ئیمتمۆلۆژیه‌وه ئه‌گه‌ر سویدی و دانیماركی نه‌بن، لاتینین.
هه‌رچی دایكه زمانی فارسی و كوردیه ته‌واو دیار نییه بۆیه
ئیمۆلۆژیش چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه ناكات.
عه‌ره‌ب و
كوردیش زۆر وشه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌و وشانه‌ی كورد له
عه‌ره‌بی وه‌گرتوون هه‌ندێكیان ته‌نها فۆنه‌تیكی گۆریون وه‌ك(
وقت-وه‌خت) ناوه عه‌ره‌بیه‌كانی به جۆرێ گۆڕیوه هیچ
عه‌ره‌بێك وشه‌كه‌ی خۆی ناناسێته‌وه هه‌ربۆنموونه:
ئیسماعیل-
سمكۆ- سمه
محمود- خوله-
هتد
عه‌ره‌بیش زۆر
وشه‌ی له كه‌لتووری كوردیه‌وه وه‌رگرتووه ده‌كرێ له رووی
جوگرافیاوه ره‌سه‌نی ئه‌و وشه كوردیانه‌ی ناو زمانی عه‌ره‌بی
بدۆزینه‌وه: گوێز- جوز، جێزه‌ر- جزر..هتد
ئه‌مه‌و
به‌سه‌دان وشه له فیلمه كۆنه‌كانی هیندی هه‌ن ده‌قا و ده‌ق
به فۆنه‌تیك و واتاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردین جا ئه‌گه‌ر بۆ
زمانی دایك نه‌گه‌ڕێینه‌وه ناتوانین بڵێین ئه‌و وشانه
له‌ره‌سه‌ندا نه كوردی نه فارسین نه هیندین.
*
ئه‌مڕۆ له زانكۆكانی كوردستان چه‌ندان
به‌شی زمانی كوردی هه‌ن هه‌روه‌ها جگه له ئه‌كادیمیای كوردی-
كۆلیژی دراساتی كوردی له دهۆك كوردۆلۆژی له سلێمانی هه‌ن.
ئایا دروستكردنی ئینسایكلۆپیدیایه‌ك بۆ زاراوه و چه‌مكی
زمانه‌وانی به‌گرنگ نازانی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌رجه‌عێك
بۆشیكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چه‌مك و زاراوانه؟
-
له‌م بواره هه‌وڵدراوه. د.ئه‌وره‌حمان
فه‌رهه‌نگێكی زمانه‌وانی له رووسیه‌وه كردۆته كوردی.
هه‌روه‌ها له رووی زاراوه‌ش به‌شێك له ماسته‌ر و
دكتۆرانامه‌كانی به‌شه‌كانی كوردی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كیان بۆ
هه‌ندێ زاراوه ته‌رخان كردووه. له فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆردی
ئینگلیزی- كوردی لیستێك بۆ زاراوه گرنگه‌كانی بواری
زمانه‌وانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه به‌هیچ جۆرێ ناچنه خانه‌ی
ئینسایكلۆپیدیاوه. به‌ڕاستی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێ پڕۆژه‌ی دام
و ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی بێ، چونكه وابزانم نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیار نییه كه ئینسایكلۆپیدیایه‌كی له‌م بواره‌وه نه‌بێ.
ئه‌گه‌ر نه‌شكرێ بنووسرێ ئه‌وه ده‌كرێ ئینگلیز زان و
فه‌ره‌نسی زانه‌كان هتد. ده‌توانن فه‌رهه‌نگه ناسراوه‌كانی
ئه‌و بواره وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی كوردی چونكه به‌ڕاستی
ئه‌و بواره له دیراساتی كوردی زۆر هه‌ژاره هه‌تا قوتابیانی
ماسته‌ر و دكتۆراش بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه هه‌ر
مامۆستا و هه‌ندێ ژێده‌ری عه‌ره‌بیان مه‌رجه‌عه.
|