|
هه‌ندێ
لایه‌نی سینتاكسی له شێوه‌زاری ڕواندز- به‌شی یه‌كه‌م
ئا: رازاو
ره‌شید سه‌بری
ڕاناوه
كه‌سییه‌كان له ئاخاوتنی شێوه‌زاری ره‌واندزدا:
یه‌كه‌م:
راناوی كه‌سی سه‌ربه‌خۆ:
له‌شێوه‌زاری
ڕواندز شه‌ش راناوی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، وه‌ك له‌م خشته‌یه‌ی
خواره‌وه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو:
كه‌س
تاك
كۆ
یه‌كه‌م
ئه‌من (من)
ئه‌مه (ئێمه)
دووه‌م
ئه‌تو (تۆ)
ئه‌نگۆ (ئێوه)
سێیه‌م
ئه‌و
ئه‌وان
ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین راناوه
كه‌سییه سه‌ربه‌خۆئان له شه‌ش ڕاناوی سه‌ربه‌خۆ پێك هاتوون،
سییانیان (ئه‌من، ئه‌تو، ئه‌و) بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌م و
سێیه‌می تاك به‌كارده‌هێنرێن، سییانه‌كه‌ی تریشیان (ئه‌مه،
ئه‌نگۆ، ئه‌وان) بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می كۆ
به‌كارده‌هێنرێن.
به
بیروبۆچوونی (نوری عه‌لی ئه‌مین) ئه‌م سێ راناوه تاكه
(ئه‌من، ئه‌تو، ئه‌و) سێ ڕاناوی بنجین و سێ ڕاناوه كۆیه‌كانی
تری لێكه‌وتۆته‌وه( ئه‌مه، ئه‌نگۆ، ئه‌وان) بۆیه ده‌ڵێت:
((به‌بیروڕای من وه‌ك له هه‌ندێ شێوه‌دا ده‌بیسترێت له‌بری
ڕاناوی (من) و (تۆ) ده‌ڵێن (ئه‌من) و (ئه‌تو)، پێشگری (ئه)
یان خراوه‌ته سه‌ر. ئه‌مانیش (ئێمه) و (ئێوه) ده‌بێت له
بنه‌ڕه‌تدا. (ئه‌مه) و (ئه‌وه) بووبن، وه بۆ جوێ
كردنه‌وه‌یان له راناوی ئیشاری پێشگری (ئه) كراوه به (ئێ)
و بوون به (ئێمه) و (ئێوه)، وه‌ك چۆن (ئه‌مساڵا) و (ئه‌مڕۆ)
له هه‌ندێ شێوه‌ی كوردیدا بوون به (ئیمساڵا) و (ئیمڕۆ)،
به‌ڵگه‌ش بۆ زیادكردنی پێشگری (ئه) ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستاش
شێوه‌ی كرمانجی سه‌روو، له‌بری (ئێمه) و (ئێوه) ده‌ڵێن (مه)
و (وه)(1).
كه‌واته ئه‌م
راناوه سه‌ربه‌خۆیانه له شێوه‌زاری ڕواندز له ئاستی
قسه‌كردندا (ئه‌من، ئه‌تو، ئه‌مه، ئه‌نگۆ) به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ك له شێوه‌زاری هه‌ولێریشدا ئه‌م راناوانه به‌هه‌مان
شێوه به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌گینا له ئاستی نووسیندا (من،
ئێمه، تۆ، ئێوه) به‌كارده‌هێنرێن.
له‌شێوه‌زاری
ڕواندز راناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان خاسیه‌ت و
به‌كارهێنانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵا
ده‌ده‌ین ده‌ورو ئه‌ركی ئه‌و راناوانه بخه‌ینه‌ڕوو و
له‌سه‌ریان بدوێین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ئه‌رك و
به‌كارهێنانی راناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان:
1ـ
ئه‌ركی بكه‌ر: راناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان ده‌شێن وه‌ك
گرێیه‌كی ناوی له شوێنی بكه‌ردا ده‌ربكه‌ون، له‌گه‌ڵا هه‌موو
جۆره كارێكیشدا به‌كارده‌هێنرێن له شێوازی ڕاگه‌یاندن و
دانانیدا به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
1ـ
له‌گه‌ڵا كاری رابردووی تێپه‌ڕدا:
له‌شێوه‌ی
ڕواندز راناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان ـ جگه له كه‌سی
سێیه‌می تاك نه‌بێت ـ ده‌بنه بكه‌ری هه‌موو ده‌مه‌كانی كاری
رابردووی تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و دانانیدا له‌ناو ڕسته‌دا
به‌هه‌مان ئه‌و فۆرمه‌ی كه له خشته‌ی ژماره پێشه‌وه
هاتوون. وه‌ك له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه:
رابردووی
تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
ئه‌من
كراسه‌كه‌م هێنا.
(من
كراسه‌كه‌م هێنا.
)
ئه‌مه نانن
خوارد.
(ئێمه نانمان
خوارد. )
ئه‌تو نانت
خوارد.
(تۆ نانت
خوارد. )
ئه‌نگۆ نان‌و
خوارد.
(ئێوه نانتان
خوارد. )
ئه‌وان نانیان
خوارد.
(ئه‌وان
نانیان خوارد.
)
رابردووی
تێپه‌ڕی دانانی:
بریا ئه‌تو
گوره‌كه‌ت بكڕیبا.
(بریا تۆ
گوڵه‌كه‌ت بكڕیبایه.
)
بریا ئه‌نگۆ
كراسه‌كه‌و بهێنابا.
(بریا ئێوه
كراسه‌كه‌تان بهێنابایه.
)
به‌ڵام راناوی
كه‌سی سێیه‌می تاك كاتێك كه ده‌بێته بكه‌ر بۆ ده‌مه‌كانی
ڕابردووی تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و دانانی له‌ڕسته‌دا، شێوه‌كه‌ی
هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه نییه كه له خشته‌ی پێشه‌وه‌دا هاتووه،
چونكه ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه ـ هه‌روه‌ك له به‌شی دووه‌مدا
ئاماژه‌مان بۆی كردووه ـ وه‌ك له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێت:
رابردووی
تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
رابردووی
رووت: ئه‌وی نان خوارد.
(ئه‌و نانی
خوارد. )
رابردووی
ته‌واو: ئه‌وی نان خواردییه.
(ئه‌و نانی
خواردووه.
)
رابردووی
دوور: ئه‌وی نان خواردبوو
(ئه‌و نانی
خواردبوو. )
رابردووی
به‌رده‌وام: ئه‌وی نان ئه‌خوارد.
(ئه‌و نانی
ده‌خوارد. )
رابردووی
تێپه‌ڕی ئینشائی:
بریا ئه‌وی
گوره‌كه بكڕیبا.
(بریا ئه‌و
گوڵه‌كه‌ی بكڕیبایه.
)
خۆزگه ئه‌وی
هه‌ویره‌كه شێلابایه.
(خۆزگه ئه‌و
هه‌ویره‌كه‌ی شێلابوایه.
)
2ـ
له‌گه‌ڵا كاری رابردووی تێنه‌په‌ڕ: راناوه كه‌سییه
سه‌ربه‌خۆیه‌كان له‌شێوه‌ی راواندزدا ده‌بنه بكه‌ری كاری
رابردووی تێنه‌په‌ڕیش له‌هه‌ردوو شێوازی ڕاگه‌یاندن و دانانی
دا، وه‌كو:
رابردووی
تێنه‌په‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
رابردووی
دوور: ئه‌تو نوستبووی.
(تۆ نوستبوویت.
)
رابردووی
ته‌واو: ئه‌مه شكاندیتن.
(ئێمه
شكاندومانه.
)
رابردووی
تێنه‌په‌ڕی ئینشائی:
بریا ئه‌مه
وه‌رن بگرتبا.
(بریا ئێمه
وه‌رمان بگرتبایه.
)
3ـ
له‌گه‌ڵا كاری رانه‌بردووی تێپه‌ڕ: راناوه سه‌ربه‌خۆیه‌كان
وه‌كو گرێیه‌كی ناوی له شوێنی بكه‌ر ده‌رده‌كه‌ون له‌گه‌ڵا
كاری رانه‌بردووی تێپه‌ڕ له‌هه‌ردوو شێوازی ڕاگه‌یاندن و
دانانی دا، وه‌كو:
رانه‌بردووی
تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
ئه‌من
ئه‌خوێنم.
(من ده‌خوێنم.
)
رانه‌بردووی
تێپه‌ڕی دانانی:
ئه‌من بخوێنم.
(من بخوێنم.
)
ئه‌و بخوینیت.
(ئه‌و بخوێنێت.
)
4ـ
له‌گه‌ڵا كاری رانه‌بردووی تێنه‌په‌ڕدا: وه‌كو ئه‌م نموونانه‌ی
خواره‌وه:
رانه‌بردووی
تێنه‌په‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
ئه‌نگۆ
ئه‌چنه بازاڕی.
(ئێوه ده‌چن
بۆ بازاڕ. )
رانه‌بردووی
تێنه‌په‌ڕی دانانی:
ئه‌من بچمه
بازاڕی.
(من بچم بۆ
بازاڕ. )
ئه‌تو بچیه
بازاڕی.
(تۆ بچیت بۆ
بازاڕ.)
5ـ
له‌گه‌ڵا كاری داخوازی تێپه‌ڕ: له‌شێوه‌زاری ڕواندز ڕاناوه
سه‌ربه‌خۆیه‌كانی كه‌سی دووه‌می تاك و كۆ (ئه‌تو، ئه‌نگۆ)
وه‌كو گرێیه‌كی ناوی ده‌شێن ببنه بكه‌ری كاری داخوازی تێپه‌ڕ
له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی ئه‌رێ و نه‌رێدا، وه‌كو:
ئه‌تو
زه‌وییه‌كه‌ی بكێره.
(تۆ
زه‌وییه‌كه بكێڵه.
)
ئه‌نگۆ
خانییه‌كه‌ی بفرۆشن.
(ئێوه
خانووه‌كه بفرۆشن.
)
حاڵه‌تی
نه‌رێ:
ئه‌تو
زه‌ویه‌كه‌ی مه‌كێره.
(تۆ
زه‌ویه‌كه مه‌كێڵه).
ئه‌نگۆ
خانیه‌كه‌ی مه‌فرۆشن.
(ئێوه
خانووه‌كه مه‌فرۆشن.
)
6ـ
له‌گه‌ڵا كاری داخوازی تێنه‌په‌ڕ: وه‌كو ئه‌م نموونانه‌ی لای
خواره‌وه:
له ئه‌رێدا:
ئه‌تو بنوو.
(تۆ بنوو)
ئه‌نگۆ
بگه‌ڕێن.
(ئێوه
بگه‌ڕێن. )
له نه‌رێدا:
ئه‌تو مه‌نوو.
(تۆ مه‌نوو.
)
ئه‌نگۆ
مه‌گه‌ڕێن.
(ئێوه
مه‌گه‌ڕێن.
)
ب ـ ئه‌ركی
جێگری بكه‌ر: له شێوه‌زاری ڕواندز ئه‌م راناوه كه‌سییه
سه‌ربه‌خۆیانه ده‌شێت وه‌كو گرێیه‌كی ناوی ئه‌ركی جێگری بكه‌ر
ببینن له‌گه‌ڵا هه‌موو ده‌مه‌كانی كاری رابردوو و رانه‌بردووی
شێوازی ڕاگه‌یاندن و دانانی دا وه‌كو:
1ـ
له‌گه‌ڵا كاری رابردوودا، وه‌كو ئه‌م نموونانه‌ی لای خواره‌وه:
رابردووی
ڕاگه‌یاندن:
ئه‌من هه‌ر
خه‌ره‌تێنرام.
(من
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرام.
)
رابردووی
دانانی:
ره‌نگه
ئه‌نگۆ هه‌ر خه‌ره‌تێنرابن.
(ره‌نگه
ئێوه هه‌ڵا خه‌ڵه‌تێنرابن.
)
2ـ
له‌گه‌ڵا كاری ڕانه‌بردوودا: وه‌كو ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه:
رانه‌بردووی
ڕاگه‌یاندن:
ئه‌تو
ده‌كوژرێی.
(تۆ
ده‌كوژرێیت.
)
رانه‌بردووی
دانانی:
ئه‌بی ئه‌نگۆ
سوند بدرێن.
(ده‌بێ ئێوه
سوێند بدرێن.
)
ج ـ ئه‌ركی
به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ: راناوه سه‌ربه‌خۆیه‌كان له ڕسته‌دا
ده‌بنه به‌ركاری راسته‌وخۆی هه‌موو جۆره كارێك، به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1ـ
له‌گه‌ڵا كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا: له‌شێوه‌زاری ڕواندز راناوه
سه‌ربه‌خۆیه‌كان كه ده‌بنه به‌ركار بۆ ده‌مه‌كانی ڕابردووی
ڕاگه‌یاندن و دانانی شێوه‌یان هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌یه كه له
خشته‌ی پێشه‌وه دا هاتوون. وه‌ك ئه‌و نموونانه‌ی لای
خواره‌وه:
ڕابردووی
تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
ڕابردووی
رووت: نه‌سرینێ ئه‌من گرتم.
(نه‌سرین منی
گرت. )
ڕابردووی
ته‌واو: ئه‌من ئه‌توم گرتییه.
(من تۆم
گرتووه. )
ڕابردووی
دوور: ئه‌وی ئه‌نگۆ گرتبوو.
(ئه‌و ئێوه‌ی
گرتبوو. )
ڕابردووی
به‌رده‌وام: ئه‌وی ئه‌و ئه‌گرت.
(ئه‌و ئه‌وی
ده‌گرت. )
رابردووی
تێپه‌ڕی دانانی:
خۆزگه ئازادی
ئه‌و بگرتبا.
(خۆزگه ئازاد
ئه‌وی بگرتبایه.
)
2ـ
له‌گه‌ڵا كاری ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕدا: له شێوه‌زاری ڕواندز
كاتێك كه راناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان ده‌بنه به‌ركاری
راسته‌وخۆی كاری رانه‌بردوو له شێوه‌زاری ڕاگه‌یاندن و
ئینشائیدا شێوه‌یان هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه یه كه له خشته‌ی
پێشه‌وه‌دا هاتوون.
ـ جگه له
راناوی كه‌سی سێیه‌می تاك كه له‌گه‌ڵا كاری ڕانه‌بردوودا
ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه ـ وه‌كو:
ڕانه‌بردووی
ڕاگه‌یاندن:
ئه‌من ئه‌تو
ئه‌بینم
(من تۆ
ده‌بینم.)
ئه‌مه ئه‌نگۆ
ئه‌بینین.
(ئێمه ئێوه
ده‌بینین.)
ئه‌تو ئه‌من
ده‌بینی.
(تۆ من
ده‌بینیت.)
ئه‌نگۆ ئه‌مه
ئه‌بینن.
(ئێوه ئێمه
ده‌بینن.)
ڕانه‌بردووی
تێپه‌ڕی دانانی:
له‌وانه‌یه
ئه‌من ئه‌تو ببینم.
(ره‌نگه
ئه‌مه ئه‌نگۆ ببینم.)
ره‌نگه
ئه‌مه ئه‌نگۆ ببینین.
(ره‌نگه
ئێمه ئێوه ببینین.)
ره‌نگه ئه‌تو
ئه‌من ببینی.
(ره‌نگه تۆ
من ببینیت.)
ره‌نگه
ئه‌نگۆ ئه‌وان ببینن.
(ره‌نگه
ئێوه ئه‌وان ببینن.)
به‌ڵام راناوی
كه‌سی سێیه‌می تاك له‌گه‌ڵا ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و
دانانی دا ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه ـ وه‌ك له به‌شی دووه‌مدا
ئاماژه‌مان پێی كردووه ـ وه‌كو:
ڕانه‌بردووی
تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندن:
ئه‌من ئه‌وی
ئه‌بینم.
(من ئه‌و
ده‌بینم.)
ئه‌مه ئه‌وی
ئه‌بینین.
(ئێمه ئه‌و
ده‌بینین.)
ئه‌و ئه‌وی
ئه‌بینی.
(ئه‌و ئه‌و
ده‌بینێت.)
ڕانه‌بردووی
تێپه‌ڕی دانانی:
ڕه‌نگه ئه‌من
ئه‌وی ببینم.
(ڕه‌نگه من
ئه‌و ببینم.)
ڕه‌نگه
ئه‌نگۆ ئه‌وی ببینن.
(ڕه‌نگه
ئێوه ئه‌و ببینن.)
ڕه‌نگه ئه‌و
ئه‌وی ببینی.
(ڕه‌نگه ئه‌و
ئه‌و ببینێت.)
3ـ
له‌گه‌ڵا كاری داخوازی: راناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان ـ
جگه له كه‌سی دووه‌می تاك و كۆ ـ ده‌بنه به‌ركاری
ڕاسته‌وخۆی كاری داخوازی تێپه‌ڕ له شێوازی ئه‌رێ و نه‌رێدا.
وه‌ك ئه‌م نموونانه‌ی لای خواره‌وه:
له ئه‌رێدا:
ئه‌تو ئه‌من
ببه.
(تۆ من ببه.)
ئه‌نگۆ ئه‌مه
ببه‌ن.
(ئێوه ئێمه
ببه‌ن.)
ئه‌تو ئه‌وان
ڕابسپێره.
(تۆ ئه‌وان
ڕابسپێره.)
له نه‌رێدا:
ئه‌تو ئه‌من
مه‌به.
(تۆ من مه‌به.)
ئه‌تو ئه‌وان
ڕامه‌سپێره.
(تۆ ئه‌وان
ڕامه‌سپێره.)
راناوی كه‌سی
سێیه‌می تاك (ئه‌و) كه ده‌بێته به‌ركاری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵا
كاری داخوازی ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه، له‌شێوازی ئه‌رێ و
نه‌رێدا وه‌كو:
له ئه‌رێدا:
ئه‌تو ئه‌وی
ڕابسپێره.
(تۆ ئه‌و
ڕابسپێره.)
ئه‌نگۆ ئه‌وی
ڕابسپێرن.
(ئێوه ئه‌و
ڕابسپێرن.)
له نه‌رێدا:
ئه‌تو ئه‌وی
ڕامه‌سپێره.
(تۆ ئه‌و
ڕامه‌سپێره.)
ئه‌نگۆ ئه‌وی
ڕامه‌سپێرن.
(ئێوه ئه‌و
ڕامه‌سپێرن.)
ح ـ ئه‌ركی
به‌ركاری ناراسته‌وخۆ: له‌شێوه‌زاری ڕواندز راناوه كه‌سییه
سه‌ربه‌خۆیه‌كان له‌ڕسته‌دا به یاریده‌ی ئامرازی
په‌یوه‌ندییه‌وه ده‌بنه به‌ركاری ناراسته‌وخۆی هه‌موو
ده‌مه‌كانی كار له شێوازی ڕاگه‌یاندن و دانانی دا به‌م
شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
1ـ
له‌گه‌ڵا كاری ڕابردوو به‌هه‌ردوو جۆرییه‌وه (تێپه‌ڕ،
تێنه‌په‌ڕ):ـ له شێوه‌ی ڕواندز راناوه سه‌ربه‌خۆیه‌كان كه
ده‌بنه به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی كاری رابردوو به‌هه‌ردوو
جۆرییه‌وه (تێپه‌ڕ، تێنه‌په‌ڕ) شێوه‌یه‌ان هه‌ر ئه‌و
شێوه‌یه‌یه كه له خشته‌ی پێشه‌وه دا هاتوون. جگه له
راناوی كه‌سی سێیه‌می تاك، چونكه ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه، وه‌كو
ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه:
أ ـ رابردووی
تێپه‌ڕ: شێوازی ڕاگه‌یاندن:
ئازاد
گوره‌كه لۆ من
مه
تو
نگۆ
وان
نیشانه‌ی دۆخ
وی
چاند
ئازاد
گوڵه‌كه‌ی بۆ
من
ئێمه
تۆ
ئێوه
ئه‌وان
ئه‌و
چاند
شێوازی دانانی:
بریا
نه‌سرینێ گوره‌كه لۆ
من
مه
تو
نگۆ
وان
نیشانه‌ی
دۆخ وی
چاندبایه
(بریا نه‌سرین
گۆڵه‌كه‌ی بۆ
من
ئێمه
تۆ
ئێوه
ئه‌وان
ئه‌و
چاندبوایه.)
بـ رابردووی
تێنه‌په‌ڕ:
شێوازی
ڕاگه‌یاندن:
ئه‌من هاتمه
كنه تو.
(من هاتمه
لای تۆ.)
ئه‌مه
هاتینه كنه نگۆ.
(ئێمه
هاتوینه لای ئێوه.)
ئازاد هاته
كنه وی.
(ئازاد هاته
لای ئه‌و.)
شێوازی
دانانی: خۆزگه ئه‌من بهاتبامه كنه تو.
(خۆزگه من
بهاتمایه لای تۆ.)
بریا ئه‌تو
بهاتبایه كنه وی.
(بریا تۆ
بهاتایه لای ئه‌و.)
2ـ
له‌گه‌ڵا كاری رانه‌بردوو به‌هه‌ردوو (تێپه‌ڕ، تێنه‌په‌ڕ):ـ
راناوه سه‌ربه‌خۆیه‌كان كاتێك كه ده‌بنه به‌ركاری
ناراسته‌وخۆ به‌یاریده‌ی ئامرازی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا كاری
رانه‌بردوو به‌هه‌ردوو جۆرییه‌وه (تێپه‌ڕ، تێنه‌په‌ڕ) هه‌مان
ئه‌و فۆڕمه‌ن كه له خشته‌ی پێشه‌وه دا هاتوون. ته‌نها كه‌سی
سێیه‌می تاك نه‌بێت، چونكه ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه. وه‌ك له‌م
نموونانه‌ی لای خواره‌وه‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه:
أ ـ
رانه‌بردووی تێپه‌ڕ:
شێوازی
ڕاگه‌یاندن:
ئه‌نگۆ
خانیه‌كه‌ی ئه‌فرۆشنه
من
مه
تو
وان
وی
نیشانه‌ی دۆخ
(ئێوه
خانووه‌كه به
من
ئێمه
تۆ
ئه‌وان
ئه‌و
ده‌فرۆشن.)
شێوازی دانانی:
ڕه‌نگه
ئه‌وان خانیه‌كه‌ی بفرۆشنه
من
مه
تو
نگۆ
وی
(ڕه‌نگه
ئه‌وان خانووه‌كه به
من
ئێمه
تۆ
ئێوه
ئه‌و
بفرۆشن.)
لێره‌دا
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له شێوه‌زاری ڕواندز ئه‌وه‌یه،
ڕاناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان كه ئه‌ركی به‌ركاری
ناڕاسته‌وخۆ ده‌بینن و له‌گه‌ڵا كاری ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ
به‌كاردێن له‌شێوازی ڕاگه‌یاندن و ئینشائیدا، ده‌كه‌ونه
كۆتایی ڕِسته‌و شوێن گۆڕكێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵا كاری ڕسته‌دا،
هه‌روه‌ها ئامرازه په‌یوه‌ندییه‌كه به ته‌واوی ده‌رناكه‌وێت.
ب ـ
ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ:
شێوازی
ڕاگه‌یاندن:
خانیه‌كه
به‌سه‌ره
من
مه
تو
نگۆ
وان
وی
ئه‌ڕوخێت.
(خانووه‌كه
به‌سه‌ر
من
ئێمه
تۆ
ئێوه
ئه‌و
ئه‌وان
دا ده‌ڕوخێت.)
شێوازی دانانی:
ره‌نگه
خانیه‌كه به‌سه‌ره
من
مه
تو
وان
وی
بڕوخێت.
(ڕه‌نگه
خانووه‌كه به‌سه‌ر
من
ئێمه
تۆ
ئێوه
ئه‌و
ئه‌وان
دا بڕوخێت.)
3ـ
له‌گه‌ڵا كاری داخوازی: راناوه سه‌ربه‌خۆیه‌كان ـ جگه له
كه‌سی دووه‌می تاك و كۆ (ئه‌تو، ئه‌نگۆ) ـ به‌یاریده‌ی ئامرازی
په‌یوه‌ندییه‌وه ده‌بنه به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ بۆ كاری
داخوازی تێپه‌ڕو تێنه‌په‌ڕ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێكی ڕێزمانی
به‌خۆیانه‌وه ببینن، به‌ڵام كه‌سی سێیه‌می تاك (ئه‌و) گۆڕانی
به‌سه‌ردا دێت و ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ی لای
خواره‌وه:
1ـ
كاری داخوازی تێپه‌ڕ:
گوره‌كه‌ی لۆ
من
مه
وی
وان
بچینه.
(گوڵه‌كه بۆ
من
ئێمه
ئه‌و
ئه‌وان
بچێنه.)
ئه‌تو له
من
مه
وی
وان
دڵنیابه.
(تۆ له
من
ئێمه
ئه‌و
ئه‌وان
دڵنیابه.)
په‌راوێز:
-
نوری عه‌لی ئه‌مین، ئه‌رك و شوێنی راناوه
كه‌سییه‌كان له ئاخاوتنی كوردیدا، لاپه‌ڕه 9
|