|
زمانه‌وانی
وه‌رگێڕانی: نه‌ریمان خۆشناو
1ـ
زمانه‌وانی: زمانه‌وانی، (كه به‌زمانناسی و زانستی زمان) یش
ناسراوه، به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه (توێژینه‌وه‌یه‌كی
زانستیه بۆ زمان)، ئه‌ویش بۆ جوداكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانسته له
كۆششه تاكییه‌كان و بیرۆكه‌كان و له‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی
كه به‌درێژایی مێژوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرنگیان به زمان
داوه پێی هه‌ستاون.
ئه‌وه‌ی
زانراوه ئه‌وه‌یه‌كه له مێژووی توێژینه‌وه‌ی زمانه‌وانیدا،
هیندیه‌كان و گریكه‌كان پێش دوو هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵا
گرنگیان به زمان داوه، زۆرجاریش مێژوونووسانی توێژینه‌وه‌ی
زمانه‌وانی رۆژئاوایی ئاماژه‌یان به كۆششه زانستیه‌كانی
هیندیه‌كان و گریكه‌كان كردووه، به‌ڵام كۆشش و هه‌وڵه
زانستییه‌كانی عه‌ره‌ب و مولسمانانیان له‌م بواره‌دا
فه‌رامۆشكردووه.
هه‌روه‌ك زۆر
له‌خوێنه‌رانی زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانن، كه رێزمانزان و
عه‌ره‌به‌كان توانیویان وه‌سفی زمانی عه‌ره‌بی بكه‌ن و یاسا و
رێسای رێزمانی بۆ دابنبَن و وه‌سفی ده‌نگه‌كانی بكه‌ن و
سیسته‌می ده‌نگی عه‌ره‌بی شرۆڤه بكه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندها
فه‌رهه‌نگ و كتێبی جۆراو جۆری زمان بنووسن، گه‌وره‌ترین ئه‌و
ده‌ستكه‌وته كه‌لتووریانه‌ش له‌بواری زمانه‌وانیدا به‌شداری
ره‌سه‌نزانه‌كانه (اڵاصولیین) له شیته‌ڵكردنی وتار و
جیاكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی واتادا، هه‌روه‌ها باسكردنی ڕه‌گ و
ریشه‌كانی گووتار، و چه‌مكه‌كانی گووتار و به‌رهه‌مهاتوو ئه‌و
بنه‌مایانه‌ی كه پشتیان پێوه ده‌به‌ستن.
هه‌ندێ
مێژوونووس پێیان وایه، كه زمانه‌وانی وه‌كو زانستێك
له‌سه‌ده‌ی (18)هه‌مدا له‌سه‌ر ده‌ستی (ویله‌م جۆنز)
په‌یدابووه، ئه‌م زانایه ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروست بوو، كه
وێكچونێك له‌نێوان زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ك و زمانه ئاسیایی
و ئه‌وروپیه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌یه؟ به‌زمانی
سه‌نسكریشه‌وه، بۆیه گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه
په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوویی و ره‌چه‌ڵه‌كێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و
زمانانه‌دا هه‌یه، جا بۆ په‌یی بردن به‌م جیهانه، ده‌ستی
دایه په‌یره‌وكردنی پرۆگرامی (ئیتۆمۆلۆجیكه‌ل) كه
رێچكه‌یه‌كه بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان زمانه‌كان و
پێشڤه‌چوونه مێژووییه‌كانیان جا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا توێژینه‌وه زمانه‌وانیه‌كان سیمایه‌كی زانستیان
به‌خۆوه گرت، ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌ستی زمانزانی سویسری
(فردیناند دی سۆسێر) (1857 ـ 1913)، كه دواتر نازناوی باوكی
زانستی زمانه‌وانی هاوچه‌رخی پێ درا، هه‌رچه‌نده ئه‌م
زانایه به‌درێژایی ژیانی گرنگی به‌ره‌وشی مێژووی زمانه‌وانی
دابوو، كه‌چی ئه‌و به‌شه‌ی كه له‌كۆتایی ژیانیدا بۆ
توێژینه‌وه‌ی كاتی ته‌رخانی كرد. رۆلێكی ریشه‌یی له كۆششه
زمانه‌وانیه هاوچه‌رخه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بڵاوبكاته‌وه، كۆچی دوایی كرد، پاشان دوو
هاوه‌ڵی ئه‌م زانایه به‌ناو (چارلز بالی) و (ئه‌لبه‌رت
شیشیهه) سه‌رجه‌م ئه‌و وانانه‌یان كۆكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی
ژیانیدا وتوییه‌وه، ئه‌ویش به‌یارمه‌تی و كۆمه‌ك وه‌رگرتن
له‌و قوتابیانه‌ی كه ئه‌و وانانه‌یان لێوه وه‌رده‌گرت، جگه
له‌پیاچوونه‌وه‌ی پاداشته تایبه‌تیه‌كانی دی سۆسێر پاش خۆی
به‌جێی هێشتبوو، هه‌موو ئه‌مانه‌یان تۆماركرد‌و له په‌رتوكێكدا
چاپیان كرد‌و ناویان نا (چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌زمانه‌وانی گشتی)،
ئه‌م په‌رتووكه‌ش به شۆرشێك داده‌نرێت له‌م بواره‌دا. جا
له‌گه‌ڵا ئه‌م گرنگی دانه‌ی (دی سۆسێر) و راكێشانی سه‌رنجی
زمانه‌وانیه‌كان بۆ پرۆگرامی ئێستایی له توێژینه‌وه‌ی زماندا،
زانایه‌كی ئه‌نترۆپۆلۆجی به‌ناوی (فرانز بواز) له ئه‌مریكا
په‌یدابوو، كه توانی بنه‌ماكانی پرۆگرامی وه‌سفسازی له‌زماندا
دابمه‌زرێنێت، (بواز) له پێشه‌كی ئه‌و په‌رتووكه‌یدا كه‌ناوی
نا (ڕێبه‌ی زمانه هیندییه ئه‌مریكیه‌كان). به‌كورتی
پرۆگرامه زانستیه‌كه‌ی خۆی دارشتووه.
له‌وبواره‌شدا
بووه پێشه‌نگی زانا زمانه‌وانیه‌كانی پاشی خۆی. له‌و
قۆناغه‌شدا ئه‌مریكیه‌كان گرنگیان به توێژینه‌وه‌ی زمان و
شێوازه‌كانی هاوڵاتیه ره‌سه‌نه‌كانی كیشووه‌ری ئه‌مریكا
ده‌دا، كه خه‌ریك بوو هه‌ندێك له‌و شێوازه رۆمانانه به‌ر
له‌ناوچوون بچن.
پرۆگرامی
ئه‌وانه‌ش له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه زمانه‌وانیه‌كاندا
مۆركی خۆدیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆوه گرتبوو.
هه‌روه‌ها
له‌توێژه‌ره ناسراوه‌كانی بواری به‌زانستكردنی توێژینه‌وه
زمانه‌وانیه‌كان، زمانزانی ئه‌مریكی (لیونارد بلۆمفیلد)ه، كه
به‌یه‌كه‌م بانگه‌شه‌كاری په‌یڕه‌وكردنی پرۆگرامی بابه‌تی بوو
بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی دیارده زمانه‌وانیه‌كان. جا
له‌به‌رئه‌وه‌ی به قوتابخانه‌ی ئاكاریه‌وه پابه‌ند بوو، خۆی
دووره‌په‌رێز گرت له په‌یره‌وكردنی زۆرێك له‌و پرۆگرامانه‌ی
كه له توێژینه‌وه زمانه‌وانیه‌كاندا پشت به‌خودیه‌ت
ده‌به‌ستن، وه‌كو به‌كڕۆككردن ئه‌م زانایه بانگه‌شه‌ی بۆ
فراوانخوازی زیاتر كرد له‌بواری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م ماده
زمانه‌وانیانه‌ی كه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت،
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی
زانستی رێَك و پێك ده‌رباره‌یان ئه‌نجام بدرێت، له‌لایه‌كی
تره‌وه(نه‌وام چۆمسكی) و قوتابییه‌كانی ره‌خنه‌یه‌كی توندیان
ئاراسته‌ی قوتابخانه‌ی ئاكاری كرد، (چۆمسكی) ده‌یوت كه ئێمه
چه‌نده له كۆكردنه‌وه‌ی ماده‌زمانه‌وانیه‌كاندا
فراوانخوازبین، ئه‌وا كاره‌كه‌مان هه‌موو پێكهاته‌ی
زمانه‌وانیه‌كان ناگرێته‌وه، چونكه قسه‌كه‌ر به‌گشتی ئه‌و
توانایه‌یان هه‌یه كه چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه
پێشتر گوێیان لێ نه‌بوو بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته
گرنگی به توانای قسه‌كه‌ر بده‌ین، كه ئه‌م داهێنانه
زمانه‌وانیه‌ی بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت نه‌ك گرنگی به ڕسته
زمانه‌وانیه‌كان بدرێت.
به‌مشێوه‌یه
ئیتر گرنگی دان به بنه‌ماكانی سته‌می زمانه‌وانی ده‌ستی پێكرد
كه توانای قسه‌كه‌ر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری
ڕسته زمانه‌وانیه‌كان شرۆڤه ده‌كات، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن
به‌ژماره‌یه‌كی سنوورداری بنه‌ماو رێسا زمانه‌وانیه‌كان، ئیتر
به‌مشێوه‌یه (چۆمسكی) رێز‌و ئیعتیباری بۆ ئه‌و ئامرازانه‌ی
توێژینه‌وه گه‌ڕانده‌وه ، كه ئاكاریان پشت گوێیان خستبوو،
وه‌كو بۆ نموونه، (به‌ناوه‌رۆك كردن) و (پێشبینی) چونكه
به‌هۆی ئه‌م دوو ئامرازه‌وه توێژه‌ران و قسه‌كه‌ران ده‌توانن
ئه‌و گوزارشتانه بخه‌ملێنن كه له‌ڕسته دركێندراوه‌كه‌دا
لابردراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و جیاوازیانه‌شی بدۆزنه‌وه كه
ده‌ووترێت و ئه‌و شتانه‌ش كه ده‌شێ له‌رووی زمانه‌وه
بووترێت. به‌مشێوه‌یه (پێشبینی) ده‌بێته ئامرازێكی به‌سوود
كه زمان‌زان ده‌توانێ له حكومدان له‌سه‌ر بابه‌ته
زمانه‌وانیه‌كه كه پشتی پێ ببه‌ستێ و شرۆڤه‌ی شیاوی
بداتێ، هه‌موو ئه‌و بیروڕایانه‌ش وای كردووه كه
توێژینه‌وه‌كان له‌ره‌هابوون رۆبچن، جگه له‌وه‌ی كه
ئامانجێكی تازه‌ی به توێژینه‌وه‌ی زمانه‌وانی پێشكه‌ش كرد،
كه له سه‌قفی وه‌سفسازیه‌وه بترازێ و سه‌رباری ئه‌وه‌ش
سه‌رنجی توێژه‌رانی راكێشا بۆ گرنگی ناسینی زمان سه‌باره‌ت به
قسه‌كه‌ر، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه له مێشكیاندا هه‌یه نه‌ك
به‌و سیسته‌مه‌ی كه قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچونه‌كانی
(چۆمسكی).
تۆزێك
پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌ویش به‌ده‌ركه‌وتنی پراگماتێك، كه هه‌ندێك
له زمانزانه عه‌ره‌به‌كان به یان (التداولیه) وه‌ری
ده‌گێرن، ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش زۆر ورده و دروست نین، چونكه
ئه‌م زاراوه‌یه كه به‌ره‌چه‌له‌ك گریكیه، رۆژئاواییه‌كان
به (زانستی به‌كارهێنان) شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵا
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا یه‌ك ده‌كاته‌وه كه‌باسی به‌كارهێنانه
هه‌مبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و له‌لای زانایان و ره‌وانبێژه
عه‌ره‌به‌كان به (الوضع) ناسراوه، هه‌رچه‌نده (به‌كارهێنان)
له كه‌لتوری عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا نه‌بۆته زانستێكی
زمانه‌وانی سه‌ربه‌خۆ، وه‌كو (الوضع) كه‌واته وه‌رگێڕانی وشه
پراگماتیك بۆ زانستی (به‌كارهێنان) له‌وانه‌یه
له‌به‌كارهێنانه‌كانی دی باشتر و شیاوتر بێت.
هه‌رچه‌نده
هه‌ر پێم وایه به‌زانستی (گووتاربێژتن) وه‌ربگێڕدرێت، كه
وه‌رگێڕانێكه ره‌چاوی راستگۆیی ئاخافتنه‌كه ده‌كات و ڕه‌چاوی
مانا لۆجیكیه‌كه‌ی هه‌ردوو زاراوه‌كه ناكات، چونكه مه‌به‌ست
له وتاره‌كانی به‌كارهێنان ئه‌و وتانه‌یه كه ده‌چنه
چوارچێوه‌ی گووتاریه‌كانه‌وه.
جا به‌ده‌ر
له‌وه‌رگێڕانی ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌وه‌ی گرنگه بیدركێنین
ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌م زانسته ده‌ده‌ن پێیان
وایه كه توێژینه‌وه‌ی وته زمانه‌وانیه‌كان به‌جودا له‌و
رێچكانه‌ی كه تیایاندا به‌كارده‌هێنرێت، مه‌سه‌له‌یه‌كی دروست
نییه، چونكه رێچكه‌و توخمه ده‌ره‌كیه‌كانی دی وه‌كو
قسه‌كه‌ر یان گوێگر، یان قسه‌كانی پێشوو، براده‌ران و
دۆستانمان شاره‌زاییه‌كانی پێشوو و توخمه‌كانی پێكهێنانی
پێگه‌ی قسه‌كه‌ران. توانای گوێ‌گران له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی مانا،
هه‌موو ئه‌م شتانه ناتوانین كه‌له تێگه‌یشتنی رێك و ره‌وانی
قسه‌كه‌ره‌كه و گه‌یشتن به ئاستێكی قسه‌كه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو
فه‌رامۆشی بكه‌ین.
له‌كۆتاییدا
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه سروشتی بابه‌تی زمانه‌وانی
و پرۆگرامه‌كانی توێژینه‌وه، كه له‌م بواره‌دا په‌یڕه‌و
ده‌كرێت، هه‌موو بوونه‌ته زانستێك كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
زانسته‌كانی سروشت و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێكه‌وه گرێ
ده‌دات، چونكه ئه‌م زانسته زانستێكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا
زمانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌كات به‌و وه‌سفه‌ی كه سیسته‌مێكی
هێماییه، ئه‌وا ده‌توانین ئه‌م زانسته به‌لقێكی زانستی
(هێماكان) هه‌ژمار بكه‌ین(1)
لقه‌كانی
زمانه‌وانی :ـ زمانه‌وانیه‌كان له‌چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جوداوه
له (زمان) دوكۆلنه‌وه، ئه‌ویش به‌پێی مه‌رامه هه‌مه
جۆره‌كانیان، بۆیه وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك چه‌نده‌ها لق بۆ ئه‌م
زانسته هاته ئاراوه، كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
1ـ
زمانه‌وانی گشتی و زمانه‌وانی وه‌سفی: زمانه‌وانیه‌كان
جیاوازیه‌ك ده‌خه‌نه نێوان هه‌ردوو (زمانه‌وانی گشتی) و
(زمانه‌وانی وه‌سفی)، زمانه‌وانی گشتی له‌و لایه‌نه‌وه گرنگی
به‌زمان ده‌دات، كه دیارده‌یه‌كی مرۆییه و مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵا
جودا ده‌كاته‌وه، سیسته‌مێكیشه له‌گه‌ڵا سیسته‌مه‌كانی
دیكه‌ی ره‌وانبێژیدا جیاوازی هه‌یه.
زمانه‌وانی
وه‌سفی باسی له‌وه‌سفكردنی زمانێك ده‌كات. هه‌روه‌ك روون و
ئاشكراشه كه ئه‌م جوداكردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و
تۆڵی به‌جوداكردنه‌وه‌ی زمان وه‌كو دیارده‌یه‌كی گشتی و زمانه
دیاریكراوه‌كه هه‌یه. هه‌ردوو لقه‌كه‌ش سوود
له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی یه‌كدی وه‌رده‌گرن، (زمانه‌وانی گشتی)
چه‌مكه‌كان و ئه‌و وتانه پێشكه‌ش ده‌كات كه زمانه دیاری
كراوه‌كانی پێ ده‌كۆلرێته‌وه.
(زمانه‌وانی
وه‌سفی) ئه‌و مادده‌یه ده‌خه‌نه ڕوو یان ئه‌و دۆز‌و نێوانه
پووچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه كه (زمانه‌وانی گشتی) باسیان لێوه
ده‌كه‌ن. بۆ نموونه له‌وانه‌یه پسپۆرێكی زمانه‌وانی گشتی وا
گریمانه بكات كه هه‌موو زمانێك (ناو) و (كار)ی تیادا هه‌یه.
ئه‌وكات پسپۆرێكی (زمانه‌وانی وه‌سفی) به‌به‌ڵگه‌ی كرده‌یی
هه‌ڵده‌ستێت به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه، كرۆكی
هه‌وڵه‌كه‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه یه‌ك زمان
به‌لای كه‌میه‌وه له‌جیهاندا هه‌یه كه ئه‌و وه‌سفه‌ی
له‌سه‌ر پراكتیزه بێ، كه جیاكاریه‌ك له نێوان (ناو) و
(كار)دا ده‌كات، به‌ڵام پسپۆرێكی وه‌سفی گه‌ر بیه‌وێ ئه‌م
گریمانه‌یه پوچه‌ڵا بكاته‌وه، ده‌بێ مامه‌له له‌گه‌ڵا
هه‌ردوو چه‌مكی (ناو) و (كار) بكات، كه له‌پسپۆری زمانه‌وانی
گشتی بۆیانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.(2)
به‌م شێوه‌ی
توێژینه‌وه وه‌سفیه‌كانی زمانی دیاریكراو ده‌رئه‌نجام بۆ
فۆرمه‌له‌كردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه گشتیانه په‌لكێشمان
ده‌كات كه هه‌موو زمانه‌كان تیایدا هاوبه‌شن.
شایانی باسه
لێره‌دا ئاماژه به‌و ئاوێته بوونه ده‌كه‌ین، كه له‌نێوان
هه‌ر دوو زانستی (زمانه‌وانی وه‌سفی) و (زمانه‌وانی
به‌راورد)دا هه‌یه، به‌ڵام دیارترین جوداكاریه‌كانیان له
جیاوازی پرۆگرامه‌كانیان به‌رجه‌سته ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی
كه گرنگی به بواری یه‌كه‌م ده‌ده‌ن له‌رووی پرۆگرامی
وه‌سفسازی ئێستاییه‌وه، زمان له قۆناغێكی دیاری كراودا
ده‌خوێنن و ناڕوانه پێشڤه‌چوونه مێژووییه‌كانی، كه‌چی
(زمانه‌وانی به‌راوردی) زانایانی زمان، ئه‌و زمانانه
له‌هه‌ردوو لایه‌نی مێژوویی و ئێستایی پێشنیاز ده‌كه‌ن.
2ـ
زمانه‌وانی مێژوویی:
توێژینه‌وه‌ی
زمانه‌وانی له‌سه‌ده‌ی (19)دا مۆركێكی مێژوویی به‌خۆوه
گرتبوو، واته زمان وه‌كو پێشڤه‌چوونێكی قۆناغگه‌لی مێژوویی
باسده‌كرا، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا تێروانینێك له‌ناو
زمانه‌وانه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵدا، كه زمان هه‌روه‌كو ئاژه‌ڵا و
رووه‌ك كائینێكی زیندووه، له‌م بۆچونه‌شیاندا كاریگه‌ریان به
تیۆری پێشڤه‌چوونی زانستی (زینده‌وه‌رزانی) كرد، كه (داروین)
له په‌رتووكی (بنه‌چه‌ی جۆره‌كان)(3)دا دای ڕشتبوو، جگه
له‌وه‌ی كه تیۆه‌ردانێكی له‌بواری پرۆگرامه‌كاندا هه‌بوو له
نێوان توێژینه‌وه‌ی زمانی مێژوویی و توێژینه‌وه‌ی زمانی
ئێستایی، به‌ڵام زمانه‌وانی به‌ناوبانگ (فردینانددی سۆسێر)
توانی ئه‌م دوو پرۆگرامه جودا بكاته‌وه، ئه‌م زمانه‌وانه
هه‌ستا به جوداكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی دایكرۆنی و
توێژینه‌وه‌ی (سایكرۆنی)، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه
هه‌ردوو پرۆگرامه‌كه تێكه‌ڵا نه‌كرێن، چونكه مێژووی زمان و
پێشڤه‌چوونی وشه‌كان و پێكهاته‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان
به‌قۆناغه كاتیه‌كانه‌وه نیه، ئیتر له‌و كاته‌وه گرنگی
زیاتر به پرۆگرامی ئێستا درا وه‌ك له پرۆگرامی (دایكرۆنی)
توێژینه‌وه مێژووییه‌كانیش ته‌نها له‌ژماره‌یه‌كی كه‌می
زمانه‌وانیه‌كاندا سنووردا بوو.
زۆر گرنگه
لێره‌دا ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه كه زمانه‌وانیه
مێژووییه‌كان هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه كه زمانێكی دیاری كرا‌و
بخوێنێت یان زمانێك به‌و شێوازه بخوێنێت كه هه‌ر خودی
خۆیه‌تی(4).
3ـ
زمانه‌وانی تیۆری و زمانه‌وانی پراكتیكی:
مه‌به‌ست
له‌زمانه‌وانی تیۆری: تیۆرێكی بونیادی زمانه، هه‌روه‌ها
دامه‌زراندنی ئه‌ركه‌كانێتی به‌جودا له‌كرداره
پراكتیكیه‌كانی، كه له‌وانه‌یه توێژینه‌وه‌كه له توێی
بگرێت، هه‌رچی زمانه‌وانی پراكتیكییه، ئه‌وا گرنگی به
پراكتیزه‌كردنی چه‌مكه زمانه‌وانیه‌كان ده‌دات، و
ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ركه
كرده‌ییه‌كان پراكتیزه ده‌كات، به‌تایبه‌تی وتنه‌وه‌ی
زمان(5)، هه‌روه‌ها بواری زمانه‌وانی پراكتیكی به (پلانی
زمانه‌وانی) و (فێربوونی زمانی كۆمپیوتر و په‌یوه‌ندی زمان
به‌په‌روه‌رده‌و وه‌رگێڕان و په‌روه‌رده‌ی ئامێر) و
(زمانه‌وانی كۆمپیوته‌ریی و زیره‌كی ده‌ستكرد و ...هتد ده‌دات).
كاتێك كه
زاراوه‌ی زمانه‌وانی پراكتیكی ده‌دركێنین زۆر كه‌س وا گومان
ده‌به‌ن كه‌باس له فێربوون و فێركردنی زمانه بیانیه‌كان
ده‌كه‌ین، به‌مشێوه‌یه فێربوونی زمانه‌كان به‌تایبه‌تی زمانه
بیانیه‌كان، كار‌و پیشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه گرنگی به
زمانه‌وانی پراكتیكی ده‌ده‌ن، به پێچه‌وانه‌ی چه‌ند
قوتابخانه‌یه‌كی زمانه‌وانی تیۆری، زمانه‌وانیه پراكتیكیه‌كان
سوورن له‌سه‌ر باسلكردنی گووتاره‌كانی قسه‌كه‌ران كه به
گوێره‌ی قسه‌كه‌ره‌كه و له هه‌ڵوێسته گووتاریه
كرده‌ییه‌كانی زمانه فێربووه كه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت
ده‌كوڵێته‌وه.
3ـ1
زمانه‌وانی تیۆری:
زمانه‌وانی
تیۆری چه‌نده‌ها لقی گرتۆته خۆ، كه‌باس له‌چه‌نده‌ها ئاستی
جۆراو جۆر ده‌كه‌ن، (كه له‌وانه‌یه ئه‌و ئاستانه تێكه‌ڵیش
بن)، ئه‌ویش له‌بواری لێكۆلینه‌وه‌ی زمانه‌وانیدا، كه
گرنگترینی ئه‌و لقانه ئه‌مانه‌ن:
1ـ
فۆنه‌تیك: ئه‌م زانسته گرنگی به‌ده‌نگه‌كانی ئاخاوتن ده‌ده‌ن
و ئه‌م لایه‌نانه ده‌گرێته خۆ:
أـ ده‌نگ
ده‌ركردن له‌رووی دركاندنه‌وه، و ئاماده‌سازیه‌كان و ئه‌و
توانا بۆماوه‌ییانه‌ی كه مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی
كه ده‌نگه‌كان بدركێنێ، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌نگسازی
دركاویش ده‌گرێته‌وه.
ب ـ بونیادی
ده‌نگه‌كان، كه له‌رێچكه‌كردن دایه بۆ گوێگر و لایه‌نه‌كانی
دی گوێگرتن، كه په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌یه. ئه‌م لایه‌نه
فونه‌تیكی بیستن ده‌گرێته‌وه.
ج ـ كرده
ده‌رونیه ده‌مارگیریه‌كان، كه په‌یوه‌ندیان به‌ده‌ركردنی
ده‌نگه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌م بواره‌ش له (فۆنه‌تیكی
ده‌مارگیری) ده‌كۆڵێته‌وه.
2ـ
فۆنۆلۆجی: ئه‌م زانسته گرنگی به‌و ده‌نگانه‌ی ئاخاوتن ده‌دات،
كه په‌یوه‌ندی به‌واتاكانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی
به ئه‌لۆفۆنه‌كانی زمان وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی و سیسته‌مه‌كان
و رێسا ده‌نگیه‌كانه‌وه هه‌یه، كه كۆنترۆڵیان ده‌كات، كه‌چی
فۆنتێك لایه‌نه مادیه‌كانی ده‌نگه شیمانه كاراوه‌كان هه‌موو
زمانه‌كان ده‌گرێته‌وه، (فۆنۆلۆجی) سیسته‌می ده‌نگی له
زمانێكی دیاری كراودا ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌ند به‌راوردكردن
له‌گه‌ڵا سیسته‌مێكی ده‌نگی له زمانێكی دی‌دا له‌توانادا
هه‌یه.
3ـ
مۆرفۆلۆجی: ئه‌و بواره‌یه كه باسی له بونیادی رێسایی
وشه‌كان(6) و سیسته‌مه‌كانی بونیادی وشه‌كان و(7) ئه‌و
رێسایانه ده‌كات كه كۆنترۆلی ئه‌م (پێكهاتانه) ده‌كه‌ن.
4ـ
ڕسته‌سازی:
ئه‌م زانسته
باس له بونیادی ڕسته زمانه‌وانیه‌كان و لایه‌نه‌كانی ده‌كات
و په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كان و ئاسه‌وارو كاریگه‌ریه‌كانیان و
ئه‌و رێسایانه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كۆنترۆل ده‌كات و
ده‌خاته ڕوو. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆرفۆلۆجی باسی له رێساكانی
بونیادی وشه ده‌كات و ڕسته‌سازیش باس له رێساكانی بونیادی
ڕسته ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه له‌وانه‌یه كه ئه‌و بواره‌ی
نێوان ئه‌م دوو زانسته كۆده‌كاته‌وه به (رێزمان) ـ ناوزه‌ند
ده‌كرێت، خۆ جاری واش هه‌یه نێوان هه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن و
یه‌كه رێزمانیه‌كان و لایه‌ن و یه‌ك فه‌رهه‌نگیه‌كانی زمان
جیاده‌كرێته‌وه، زۆریش له زمانه‌وانیه هاوچه‌رخه‌كان
هه‌ردوو زانستی (فۆنۆلۆجی) و (واتاسازی) له تۆێی زانستی
رێزماندا باسی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جۆرێك له ئاڵۆزی دروست
ده‌كات.(8)
5ـ
واتاسازی: ئه‌م زاراوه‌یه له‌لایه‌ن (میشێل برێل)ه‌وه بۆ
ئه‌و بواره دانراوه، كه گرنگی به لێكۆلینه‌وه‌ی مانای
وشه‌ی ئاخافتنه زمانه‌وانیه‌كان و وه‌سفه‌كانیان ده‌دات،
ته‌نها گرنگی به‌لایه‌نی فه‌رهه‌نگیه‌كانی مانا نادات، به‌ڵكو
لایه‌نه رێزمانیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه باس و
خواسه‌كانی ئه‌م زانسته ته‌نها مانای وشه‌كان ناگرێته‌وه،
به‌ڵكو مانای ڕسته‌كانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده
زمانه‌وانیه‌كانی پێش هه‌شتاكان زیاتر ئاره‌زووی ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه له فه‌رهه‌نگه‌كانیاندا مانای وشه‌كان نه‌ك
ڕسته‌كان و توخمه‌كانی رێزمان شرۆڤه‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها
په‌یدابوونی رێزمانی به‌رهه‌مهێن رۆلێكی مه‌زنی له
فراوانكردنی چه‌مكی (واتاسازی بونیادی فه‌رهه‌نگی)دا هه‌بوو،
بۆ ئه‌وه‌ی پاشتر توێژینه‌وه‌كانی واتاسازی نه‌ك هه‌ر وشه
به‌ڵكو بونیادی ڕسته‌ش بگرێته‌وه، به‌مشێوه‌یه هه‌ندێك له‌و
بابه‌تانه‌ی كه ئه‌م زانسته ده‌یانگرێته‌خۆ ئه‌مانه‌ن:
أـ بونیادی
واتایی وشه‌كانی زمان.
ب ـ
په‌یوه‌ندی واتایی نێوان وشه‌كان، وه‌كو وشه هاوواتاكان و
وشه هاودژه‌كان.
ج ـ مانای
ته‌واوی ڕسته‌كه و په‌یوه‌ندیه رێزمانیه‌كانی نێوانیان.
د ـ
په‌یوه‌ندی ئاخافتنه زمانه‌وانیه‌كان به‌و راسته‌قینه
ده‌ره‌كیانه‌ی كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌واتاسازی
هێمایدا ده‌خوێندرێن(9).
جا له‌و
توێژینه‌وه ته‌قلیدیانه‌ی كه له‌رۆژئاوادا باوه، واتاسازی
مێژوویی له وشه تاكه‌كان و مێژوویان و پێشڤه‌چوونی
ماناكانیان ده‌كۆلێته‌وه، ئه‌ویش له‌قۆناغ و سه‌ده‌كانی
مێژوودا، ئه‌م زانسته‌ش له‌سایه‌ی دوو ناونیشاندا جێی
ده‌بێته‌وه، كه پێیان ده‌ووترێت (ئیتیمۆلۆجی) و (گۆڕانی
واتایی)، توێژه‌ران به‌گشتی له‌چه‌نده‌ها رووه‌وه گرنگیان
به‌واتاسازی دا، تاكو گه‌یشتنه ئاستێك كه‌بشێ باس له
زانسته‌كانی واتاسازی بكرێت، واته واتاسازی ببێته چه‌ند
زانستێك نه‌ك یه‌ك زانست، بۆنموونه ده‌بینین كه (جۆن لاینز)
جیاوازی ده‌خاته نێوان واتاسازی زمانه‌وانی و واتاسازی
فه‌لسه‌فی و واتاسازی ئه‌نترۆپۆلۆجی و واتاسازی ده‌روونی و
واتاسازی ئه‌ده‌بی و ئیتر به‌م شێوه‌یه(10)، به‌ڵام كاتێك كه
به‌بێ هیچ قه‌یدو شه‌رتێك و به‌بێ هیچ وه‌سفێك ده‌ڵێین
واتاسازی، ئه‌وا ئه‌وكاته هزرمان به‌لای واتاسازی
زمانه‌وانیدا ده‌چێت.
6ـ
پراگماتیك: ئه‌م زانسته به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه
(توێژینه‌وه‌ی چۆنیه‌تی بوونی مانایه بۆ وته‌كان، ئه‌ویش له
رێگه‌ی گووتاره‌كاندا(11)، ئه‌م زانسته پێشڤه‌چوونێكی زۆری
به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌ویش به‌كۆششی زمانه‌وانی و
فه‌یله‌سوفه ئه‌مریكیه‌كانی وه‌كو (ئۆستین) و (سێرل) و
(گرایس) تاماوه‌یه‌كی نزیكیش هه‌ندێ زمانه‌وان واتایان
له‌بابه‌تی توێژینه‌وه‌كانیان به‌دوورده‌گرت، ئه‌ویش له‌به‌ر
ئه‌و سروشته ئاڵۆزه‌ی كه بواره‌كانی توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆری
فه‌لسه‌فه و لۆجیك و كۆمه‌ڵناسی ... هتد) ئاوێته‌ی ده‌بن،
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی توێژینه‌وه‌ی واتا
ده‌كه‌ن، به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ناتوانرێت رێزمان و واتا
جودابكرێنه‌وه وه‌كو زمانه‌وان (لاكوف) به‌شداره‌كان و توخمه
گووتاریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بونیادی زمانه‌وانیان په‌راوێز
خستووه، وه‌كو قسه‌كه‌ر و گوێگر و به‌كارهێنانی ده‌ره‌كی.
هه‌روه‌ها
(مۆریس) له پێگه‌ی باسكردنی جیاكاریه سێگۆشه‌ییه
ناسراوه‌كه‌یدا، له بواری زانستی هێمایه‌كاندا (هێماسازی)
(ڕسته‌سازی و واتا و پراگماتیك) وتوویه‌تی كه ڕسته‌سازی له
په‌یوه‌ندیه‌كانی هێما زانستیه‌كان ده‌كۆلێته‌وه، واتاسازیش
په‌یوه‌ندی هێما به‌شته‌كانه‌وه باس ده‌كات و پراگماتیك
په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و هێمایانه به شرۆڤه‌كارانی
ده‌خاته‌ڕوو.(12)
له‌بنه‌ره‌تیشدا ئه‌م پۆلێنكاریه سێگۆشه‌ییه بۆ (پێرس)
ده‌گه‌رێته‌وه، هه‌رچه‌نده (مۆریس) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه
به‌روونی ئه‌م پۆلێنكاریه‌ی خسته‌روو و (كارناب)یش له‌م بوراه
پشتگیری كرد. (13)
جا له‌و
جوداكاریه پێشنیاركراوانه‌ی واتاسازی و پراگماتیك ئه‌وه‌یه
كه واتاسازی باس له‌واتا ده‌كات، كه‌چی پراگماتیك باسی
به‌كارهێنانی ده‌كات. (14)
ئه‌م
جوداكاریه‌ش وێكچووی ئه‌و جوداكاریه‌ی زانایانی (أصول
الفقه)ه، كه ده‌یخه‌نه نێوان زانستی دانان
(به‌كارهێنانه‌وه)، چونكه هه‌ریه‌كه له (دانان) و واتاسازی
به‌دوور له رێچكه‌كه باسی مانا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌كارهێنان
و پراگماتیك به‌دوور له رێچكه‌كانی باس له‌زمان ده‌كه‌ن، به
جیاوازی توێژینه‌وه‌ی رۆژئاواییه‌كان و زانایانی كه‌لتوور
له‌وه‌دایه كه واتاسازی و پراگماتیك هه‌ردووك بونه‌ته دوو
زانستی جودای بواری زمانه‌وانیه هاوچه‌رخه‌كان، به‌ڵام ته‌نها
(دانان) بووه زانستێكی سه‌ربه‌خۆی كه‌لتووری عه‌ره‌بی و
ئیسلامی، هه‌رچی به‌كارهێنانیشه تاكو ئێستا نه‌بۆته زانستێكی
سه‌ربه‌خۆ(15)، هه‌رچه‌نده له‌په‌رتووكی
(Medieval lslamic Pragmatical)
كۆششێك خراوه‌ته‌روو بۆ فۆرمه‌له‌كردنی ره‌گوڕیشه‌و تیۆر‌و
پرۆگرامه‌كانی. هه‌روه‌ها جیاوازی نێوان واتاسازی و پراگماتیك
له جیاوازی نێوان ڕسته‌و وته‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
ئه‌م
جیاوازیه‌ش له جیاكاریه‌كانی نێوان زمان و قسه‌وه په‌یدا
ده‌بێت، كه‌چی ڕسته (كه چه‌ند كیانێكی زمانه‌وانی روون و
ره‌هان) سه‌ر به زمان و وته‌كانیش (كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
كردار و جێبه‌جێ بوون و به‌رجه‌سته‌بوونه كرده‌ییه‌كانی
ڕسته‌كان) سه‌ربه‌ئاخافتنن، لێره‌شدا واباشه ئاماژه به‌وه
بكه‌ین كه واتاكانی ڕسته بابه‌تگه‌لێكی واتاسازین، كه‌چی
مانای وته‌كان بابه‌تگه‌لێكی سه‌ر به پراگماتیكن، هه‌روه‌ها
جیاوازی نێوان مانا زمانه‌وانیه‌كان و مه‌رامی قسه‌كه‌ران و
مه‌به‌سته‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌واتاسازی و پراگماتیكه‌وه
هه‌یه، ئه‌و مانا زمانه‌وانیانه‌ی (كه ماناگه‌لێكی (عربی)ین
له‌وشه‌و پێكهاته‌كانیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن)، هه‌موو له
ژێر سایه‌ی واتاسازیدا جێیان ده‌بێته‌وه، چونكه لێكدانه‌وه‌ی
ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پێویستی به چه‌ند توخمێكی ده‌ره‌وه‌ی بونیادی
زمانه‌وانی نیه، به‌ڵام مه‌رام و مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ران ناكرێ
په‌ی پێ به‌رین، مه‌گه‌ر به‌زانینی ئه‌ورێچكانه نه‌بێ، كه
قسه‌كانی تیادا به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها به‌ناسین و زانینی
قسه‌كه‌ر و گوێگره‌كه و كاركردنی تواناكانی لێكدانه‌وه كه
له‌لای قسه‌كه‌ره‌كه هه‌یه، ئه‌ویش له‌كاتی ئاخافتندا.
زمانه‌وانه‌كان له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پێسڤه‌چوونانه‌ی كه
باسمان كرد هه‌میشه ئه‌وه‌یان ره‌ت ده‌كرده‌وه كه به‌بێ
رێچكه‌كان له‌ڕسته‌كان بكۆلنه‌وه، ئه‌وان بیرۆكه‌ی چۆمسكیان
ره‌ت كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به (قسه‌كه‌ری نموونه‌ی به
سه‌لیقه)، جا له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌فتاكان له‌بواری
پراگماتیكدا ته‌نها تیۆری كرده‌كانی ئاخافتن
(Speech act Theory) باس ده‌كرا،
پاشان زیاتر گرنگی به توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌كانی ئه‌و
ئاخافتنانه درا، كه (گرایس) له‌ساڵی (1975) ئه‌نجامی دا‌و
ناوی نا (بنه‌ماكانی ئاخافتن)، جا به‌هۆی زیادبوونی ده‌رككردن
به نزیك بوونه‌وه و ئاوێته بوونی نێوان هه‌ردوو مانا‌و
به‌كارهێنان، ئه‌و مه‌یله په‌یدا بوو، كه توێژینه‌وه‌كانی
پێشوو له چواچێوه‌ی واتاسازییه‌كی فراوانتردا مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا بكرێت. نه‌خاسما له‌كاروباره روواڵه‌تیه‌كان وه‌كو
واتاسازی پێگه (sistua tion
semantics)(16) و لۆجیكی گووتاربێژی
(illocutionary logic) (17)، جا
له‌به‌ر گرنگی دان به‌لایه‌نی گووتاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵا مانادا، پرۆگرامی ره‌وانبێژی له توێژینه‌وه‌ی ئه‌م
زانسته‌دا هاته كایه‌وه(18).
4ـ
زمانه‌وانی ته‌سك و زمانه‌وانی فراوانخواز: كاتێك كه
زمانه‌وان توێژینه‌وه‌كانی خۆی ته‌نها له بونیادی زمان و
سیسته‌مه‌كانیدا چڕ ده‌كاته‌وه و لابه‌لای ره‌هه‌نده
ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌گه‌زه ئه‌ده‌بیه‌كاندا
ناكاته‌وه، ئه‌وا ده‌لێین كه ئه‌و توێژه‌ره باسی له
زمانه‌وانی ته‌سك ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو تێكه‌ڵی چه‌ند
ره‌هه‌ندێك بوو، ئه‌وا توێژینه‌وه‌كه ده‌چێته بواری
زمانه‌وانی فراوانخواز، كه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:ـ
1ـ
زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی social
linguistics: (لاینز) ئه‌م زانسته
به‌وه پێناسه‌ده‌كات كه زانستێكی توێژینه‌وه‌ی زمانه له
رووگه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه(19)، ئه‌م
زانسته‌ش لقێكه له هاریكاری به‌شه زمانه‌وانیه‌كانیان و
كۆمه‌ڵناسیه‌وه په‌یدابووه، كه باس له مانای كۆمه‌ڵایه‌تی
سیسته‌می زمان و به‌كارهێنانی و ئه‌و مه‌رجه‌ی هاوبه‌شانه
ده‌كات، كه له نێوان بونیادی زمانه‌وان و بونیادی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه.(20)
2ـ
زمانه‌وانی ڕه‌گه‌زی (یان رۆشنبیره‌كان)
ethno linguistics : (لاینز) به‌وه
پێناسه‌ی ئه‌م زانسته ده‌كات كه (توێژینه‌وه‌ی زمانه له‌و
رووگه‌یه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به رۆشنبیریه‌وه هه‌یه)
جا
له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆشنبیری وا پێویست ده‌كات كه
له‌بنه‌وانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ره‌گ دابكوتێت، و كۆمه‌ڵگاش
سه‌ری بۆ رۆشنبیری دانه‌نواندووه، ئه‌وا توێژینه‌وه
زمانه‌وانیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زمانه‌وانی ره‌گه‌زییه‌كان
به هه‌موو مانا فراوانه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵا یه‌كدی تێكه‌ڵكێش
ده‌بن(21).
3ـ
زمانه‌وانی ده‌روونی psyche
linguististics : ئه‌م زاراوه
بیانیه له دوو وشه پێك دێت، كه وشه‌ی یه‌كه‌میان گریكیه
(psyche) به‌مانای (عه‌قل) یان
(مێشك)ه، وشه‌كه‌ی تریش لاتینیه
(lingua) به‌مانای زمان دێت،
له‌رووی زاراوه‌ییشه‌وه به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه
توێژینه‌وه‌ی زمان و بیره (22)، هه‌روه‌ك زانراویشه كه
په‌یوه‌ندی نێوان مانا زمانه‌وانیه‌كه و مانا زاراوه‌ییه‌كه
توند‌و تۆڵه.
جا له‌و
بابه‌تگه‌له‌ی كه ئه‌م زانسته باسی ده‌كات، چۆنیه‌تی
فێربوونی زمان و وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنیه‌تی، هه‌روه‌ها
زمانه‌وانی ده‌روونی له كۆششدان بۆ ناسینی سروشتی كرۆكی
پێكهاته‌ی كه‌سی توانا زمانه‌وانیه مرۆییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و رێگایانه‌ی كه زانینی زمانه‌وانی به به‌كارهێنانی
كرده‌یی زمانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ها
له‌و پرسانه‌ی كه زانستی زمانه‌وانی ده‌روونی باسی ده‌كات و
به ركمانیه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه گرنگی پێ
ده‌ده‌ن، مه‌سه‌له‌ی ده‌ست نیشانكردنی لایه‌نه
بۆماوه‌ییه‌كانی زمانه، جا له‌و بیروڕا رۆچوانه‌ی كه له‌م
بواره‌دا له‌ئارادا هه‌یه، بۆچونه‌كانی چۆمسكیه سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كه بونیاده رێزمانیه‌كان و بونیادی چه‌مكه‌كان كه
زانینی زمانه‌وانی له‌لای باڵغبوان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، هه‌ر
له‌منداڵیه‌وه له مێشكی مرۆڤدا هه‌ن، به‌ڵام تیۆرێكی دی
میانره‌وتر له‌ئارادا هه‌یه، كه زۆر له توێژه‌ران باوه‌ڕیان
پێیه‌تی، ئه‌م توێژه‌رانه پێیان وایه كه مرۆڤ به فیتره‌ت
زمان تێ ده‌گات، ئه‌م بۆچونه‌ش ئه‌و حاله‌ته شرۆڤه ده‌كات
كه منداڵا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ئاڵۆزیه‌كانی زماندا ده‌كات و
چۆنیش كرده ژمێریارییه ساده‌كانی وه‌ك جاران كردن و دابه‌ش
كردن ئه‌نجام ده‌دات. ())
هه‌روه‌ها
(ستینشال و وندت و بوهلر)، له‌كۆتایی سه‌ده‌ی (19)و سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پرسه سه‌ره‌كیه‌كانی زمانه‌وای ده‌روونیان
خستۆته روو، هه‌روه‌ها ناو و پلان و چه‌مك و پرۆگرامی ئه‌م
زانسته له هاوینی ساڵی (1953) له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گفت و گۆ
له په‌یمانگای زمانه‌وانی له زانكۆی (ئیندیانا) دامه‌زرێنرا،
كه ده‌سته‌یه‌ك له‌زمانه‌وانه‌كان و و زمانه‌وانه ده‌روونیه
ئه‌مریكیه‌كان به‌شداریان تیادا كرد و بڕیاریاندا كه ئه‌و
بونیاده زمانه‌وانیه‌ی كه زمانه‌وانه‌كان ده‌یدۆزنه‌وه
ده‌كرێ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی
ده‌روونناسی و تیۆره‌كانی. (24)
4ـ
شێوازناسی stylistics:
ئه‌م زانسته‌ش لقێكی زمانه‌وانیه
فراوانخووازه‌كانه، كه باس له‌هه‌مه‌جۆری شێوازه‌كانی زمان و
ئه‌و رێگایه ده‌كات كه چۆن به‌كارهێنه‌رانی زمانێك سوود
له‌هه‌مه‌جۆریه‌كه وه‌ربگرن. زۆرجاریش ئه‌م زانسته له
چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌ی زمانی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان
ده‌گرێته‌وه(25)، (لاینز) باسی ئه‌وه ده‌كات كه له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دواییدا له توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانیه‌كاندا
جۆرێك له‌دووبه‌ره‌كی په‌یدابوو، كه‌له به‌دحاڵیبون و
حوكمدانی پێشوه‌خت له‌لایه‌ك و لاف و گه‌زافی هه‌ندێك له
زمانه‌وانه‌كان و ره‌خنه‌گره ئه‌ده‌بیه‌كان له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی پسپۆری هه‌ر یه‌ك له
وان و ده‌ستكه‌وته‌كانیان سه‌ری هه‌ڵدا. (لاینز) ئاماژه
به‌وه‌ده‌كات كه به‌دحاڵیبون و حوكمدانی پێشوه‌خته
كه‌متربوو، چونكه زمانه‌وانه‌كان وه‌كو جاران خاوه‌نی ئه‌و
پله‌و پێگه زانستیه نه‌ماون، هه‌روه‌ها زیاتریش له‌و
رووه‌وه به‌ئاگان كه پرنسیپی گرنگی دانی پله‌یه‌ك بۆ زمانه
دركێندراوه‌كه ره‌چاو بكه‌ن نه‌ك زمانه نووسراوه‌كه، جگه
له‌به‌ئاگابوونیان له ره‌خنه‌گرتنی ئه‌ده‌بی و معیارخوازی
رێزمانی ته‌قلیدی.
هه‌روه‌ها
هه‌ندێك ره‌خنه‌گره ئه‌ده‌بیه‌كان ده‌زانن كه سووربوونی
زمانه‌وانێك له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌ی كه به‌كارهێنانی زمان
له‌ئه‌ده‌بدا تاكه به‌كارهێنان نیه، بگره به‌كارهێنانی
سه‌ره‌كی نیه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵا ئه‌و رایه‌یان كه ده‌ڵێت
ئه‌ركه ئه‌ده‌بیه‌كان شایانی توێژینه‌وه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش
زۆر له زمانه‌وانه‌كان هه‌ن ئێستا له‌بواری شێوازناسی
ئه‌ده‌بیدا كارده‌كه‌ن و هه‌ردوو زمان و ئه‌ده‌ب له
توێژینه‌وه‌كانیان گرێ ده‌ده‌ن.
ئه‌م
بابه‌تگه‌له‌ش له‌بابه‌ته‌كانی شێوازناسین وه‌كو لاچوونی
شێوازی (واته ده‌رچوون له شێوازه كارپێكراوه‌كان) و
تێكه‌ڵكێش كردنی مه‌رامدار و جورئه‌ت و بوێری له‌به‌كارهێنانی
ناراسته‌قینه‌كان و دووباره‌كردنه‌وه و ره‌گه‌زدۆزی و عه‌رووز
و قافیه... هتد(26). ئیتر به‌م شێوه‌یه گرنگی شێوازه‌كان و
گرنگی دانی زانایانی ره‌وانبێژی تاراده‌یه‌ك له‌یه‌ك ده‌چن ،
هه‌رچه‌نده پرۆگرامه‌كانیان جۆراوجۆرن.
له‌كاتێكدا
كه رێزمان گرنگی به بونیادی رێسایی ده‌دات، ئه‌وا شێوازناسی
گرنگی به‌ده‌ق و به‌كارهێنانه جوانكاره‌كانی زمان و
ره‌نگدانه‌وه جوانكاریه‌كانی وه‌رگر ده‌دات، واپێ ده‌چێ كه
شێوازناسه‌كان ده‌ستیان به‌وه كردبێ كه توێژینه‌وه
ده‌رباره‌ی ده‌قه غه‌یره ئه‌ده‌بیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو
فۆرمه‌له‌كردنی به‌ڵگه و نووسینی نامه سه‌رباری گرنگی دانه
ته‌قلیدیه‌كانیان به رۆمان و شیعر. هه‌روه‌ها بواره‌كانی
توێژینه‌وه‌ی شێوازه‌كان سه‌رباری زمانی نووسراو ـ په‌ل بۆ
راگه‌یاندنه بیستراوه‌كان و ده‌قه دركێندراوه‌كانی وه‌ك
په‌خشی بیستراو و وتاره‌كان و ته‌نانه‌ت ئاخافتنی ئاسایش
ده‌كێشێت.
به‌گشتی
بۆچوونێكی باو له‌لای شێوازناسان هه‌یه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی
جوانناسی له‌كاتێكدا رووده‌دات كه بونیادی زمانه‌وانی به
شێوه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ و جوان به‌كاربهێنرێت، جا ئه‌و چه‌شه‌و
تامه كت‌و پڕه‌ی كه له‌ڕێكخستنی نایاب و ناچاوه‌ڕوان
كراوه‌وه په‌یدا ده‌بێت. ده‌بێته هۆكاری گرنگی دان به‌زمان،
له‌باتی ئه‌و په‌یامه‌ی كه له‌مه‌ڕ ئه‌و زمانه گوزارشتی لێ
ده‌كات.(27)
په‌راوێزه‌كان:
1) Hadumod
Busmann, Rontledge Dictionary of Language and Linguistics,
translated and edited by Gregory Trauth and Kerstin Kazzazi
(London: Routledge, 1996 p 284)
2) John Lyons,
Language and Lingusties: An Introduction, (Cambridge:
Cambridge university Press 1981 p, 34)
3-
|