|
خوێندنه‌وه‌و نووسینی ژماره بنجییه‌كان
بابا
ڕه‌سول نوری/ مامۆستا له كۆلێژی
زمان – قه‌ڵادزێ
ژماره‌كان
كاتێ به نووسین ده‌نووسرێن، به‌پێی زمانه جیاوازه‌كانی سه‌ر
رووی زه‌وی خوێندنه‌وه و نووسینی جیا جیا له خۆیان ده‌گرن،
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ناوێكی بۆ ژماره‌یه‌ك داناوه. (جگه له
ژماره‌كانی وه‌كو: ملیۆن، ملیار،... نه‌بێ كه شێوه‌یه‌كی
جیهانیان وه‌رگرتووه).
هه‌موو
ژماره‌یه‌كی سه‌ره گرێ له ژماره (1 ـ 9) و ژماره (سفر)
پێك هاتوون: (10، 20، ...، 90، 100، 200، 1000، 100000،...)،
واته چه‌ندی ژماره‌ی سفره‌كان زیاد بكه‌ین، ژماره‌كه
گه‌وه‌رتر ده‌بێت. ناوی ژماره‌كان به گۆڕینی ئه‌و نیشانه‌ی
كه بۆی دانراوه بۆ نووسین به پێی ده‌رچوونی له ده‌م
پێكدێت، هه‌ر ژماره و نیشانه‌یه‌كی هه‌یه و ناوه‌كانیشیان
به پێی زمانه‌كان ده‌گۆڕێت. وه‌ك:
|
ناو به ئینگلیزی |
ناوی به‌عه‌ره‌بی |
ناوی به‌كوردی |
نیشانه‌ی ژماره |
|
One
Two
Three
Four |
واحد
اثنان
ثلاثه
أربعه |
یه‌ك
دوو
سێ
چوار |
1 2
3
4 |
له‌ڕووی
نووسین و خوێندنه‌وه‌وه، ژماره‌كان سێ جۆرن:
1ـ
ژماره‌كانی (11 ـ 19): ئه‌م ژمارانه له‌زمانی كوردیدا، كاتێ
به‌نووسین ده‌نووسرێن، له‌ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌نووسرێن و هه‌ر
به‌و شێوه‌ش ده‌خوێنرێنه‌وه. (واته خانه‌ی یه‌كان دێت، ئینجا
خانه‌ی ده‌یان). ناوی ئه‌م ژمارانه له‌زمانی عه‌ره‌بی و
ئینگلیزیش به‌هه‌مان شێوه‌ی زمانی كوردی ده‌نووسرێن و
ده‌خوێنرێنه‌وه.
وه‌ك: چوارده
(چارده) /أربعه عشر/ Fourteen
2ـ
ئه‌و ژمارانه‌ی به‌هۆی مۆڕفیمی (و) ی په‌یوه‌ندیی پێك هاتوون:
نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م ژمارانه له‌زمانی كوردیدا،
له‌چه‌په‌وه بۆ راست ده‌بێت (سه‌ره‌گرێكان ده‌وترێ ئینجا
خانه‌ی یه‌كان)، وه‌ك:
25: (بیست
و پێنج) /121: (سه‌دو بیست و یه‌ك)
ناوی ئه‌م
ژمارانه له زمانی ئینگلیزی‌دا، به شێوه‌ی زمانی كوردی
ده‌نووسرێن و ده‌خوێنرێنه‌وه:
25: (Twenty
Five) /121: Hundred – Twenty one/...
كه‌چی له زمانی عه‌ره‌بیدا، پێچه‌وانه‌یه
و خانه‌ی یه‌كان ده‌وترێ ئینجا سه‌ره گرێكان:
25: (خمس
و عشرون) /121: (مائه و واحد)
3ـ
ژماره‌كانی وه‌كو (200، 900، 2000، 900000،... هتد): ئه‌م
ژمارانه كه به ژماره‌كانی چه‌ندجاره‌ی سه‌ده‌كان و
هه‌زاره‌كان و... هتد ناسراوه، (ئه‌وانه‌ن كه ژماره‌یه‌كی
بنجی ده‌درێته‌پاڵا سه‌دێك یا هه‌زارێك... هتد، به‌بێ (و)ی
په‌یوه‌ندی). له‌زمانی كوردیدا ئه‌م ژمارانه له چه‌په‌وه بۆ
ڕاست ده‌نووسرێن و ده‌خوێنرێنه‌وه (واته ژماره‌ی یه‌كان
ئینجا سه‌د یا هه‌زار...
)
200:
دوو سه‌د / 20000: بیست هه‌زار/...
ناوی ئه‌م
ژمارانه له زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بیدا، وه‌ك زمانی كوردی
ده‌نووسرێن و ده‌خوێنرێنه‌وه ((جگه له‌ژماره (200) نه‌بێ
كه به‌شێوه‌ی (مائتان) ده‌نوسرێ و ده‌خوێندرێته‌وه) ).
300:
ثلاثمائه/3000: ثلاثه الاف/10000: عشره
الاف/...
200: Tow hundred
/ 3000: Three thousand/ 10000: Ten thousand.
هه‌ندێ
لایه‌نی فۆنۆلۆجی ناوی ژماره‌كان:
هه‌رچه‌نده
وامان دانابوو باسی ئاستی ده‌نگ سازی نه‌كه‌ین، به‌ڵام بوونی
دیارده‌كانی (گونجان، تێچوون، په‌یدابوون،...) ی ده‌نگی
هه‌ندێ له‌ژماره‌كان و دروست بوونی ئه‌لۆمۆرف له‌هه‌ندێ
ژماره‌ی تر (سیانزه، سێزده، سیانزده،...)، وای لێ كردین
كه‌مێك له‌سه‌ر لایه‌نی فۆنۆلۆجی ژماره بدوێین.
فۆنۆلۆجی
Phonologe: ((ئه‌و به‌شه‌ی زانستی
زمانه كه له‌و یاسایانه ده‌كۆڵێته‌وه كه به‌هۆیانه‌وه
ده‌نگه‌كانی زمانێك له‌یه‌ك ده‌درێن بۆ دروست كردنی بڕگه.
یه‌ك نرخ ده‌دا به‌كۆمه‌ڵه ده‌نگێكی جیاواز، كه هه‌مان
كۆمه‌ڵه ده‌نگ له‌وانه‌یه له‌زمانێكی تردا ده‌ركه‌ون وتیایا
كۆمه‌ڵه نرخێكی جیا پێشان بده‌ن)). (وریا عومه‌ر ئه‌مین 1982:
441).
ناوی
ژماره‌كان له زمانی كوردیدا له ڕووی ژماره‌ی
بڕگه‌كانیانه‌وه چه‌ند جۆرێكن، له‌وانه:
1ـ
یه‌ك بڕگه‌یی. وه‌ك: (یه‌ك ـ نۆ)، (ده، بیست، سی، چل، سه‌د)
2ـ
دوو بڕگه‌یی. وه‌ك: (یازده ـ نۆزده)، (په‌نجا، شه‌ست،...).
3ـ
سێ بڕگه‌یی. وه‌ك: (بیست و یه‌ك، سی و چوار،...).
4ـ
چوار بڕگه‌یی. وه‌ك: (نه‌وه‌دو یه‌ك، نۆوه‌د و هه‌شت،...).
5ـ
پێنج بڕگه‌یی. وه‌ك: (سه‌دو بیست و سێ، هه‌زارو نۆزده،...).
له‌سه‌رێكی
تره‌وه له‌ده‌ربڕین و نووسینی ناوی هه‌ندێ له‌ژماره‌كان
دیارده‌كانی (وێكچوون، په‌یدابوون، تێچوون، توانه‌وه،...)
به‌دی ده‌كرێن و دێنه ئاراوه، هاتنه ئارای ئه‌م دیاردانه
به‌نده به‌چه‌ند هۆكارێك، یه‌كێ له‌و هۆكارانه كارتێكردنی
زمانێكی تره، له‌و ڕووه‌وه زمانه ئێرانییه‌كان به‌گشتی و
ئاڤێستاو فارسی به‌تایبه‌تی رۆلی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ریان
هه‌بووه. زمانی عه‌ره‌بیش كاریگه‌ریی له‌م گۆڕانه
فۆنۆلۆجییانه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی زمانی
عه‌ره‌بی كه‌م و سنوورداره. گڕی و كپی ده‌نگه‌كانیش هۆكارێكی
تری ئه‌م گۆڕانانه‌ن.
ده‌نگی }ص{
كه له‌وشه‌ی (صه‌د، شه‌صت)دا ده‌بیسترێ، ئه‌لۆفۆنی ده‌نگی
}س{ه، هه‌رچه‌نده نازانرێ له‌ژێر كاریگه‌ری چ ده‌نگێكدا }س{
ده‌گۆڕێ بۆ ده‌نگی }ص{، ده‌گونجێ كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به
یاسای ده‌نگییه‌وه نه‌بێت، ده‌نگی }س{ سه‌ره‌كییه‌و له‌زمانی
كوردیدا و له‌كاتی ده‌ربڕیندا ده‌بێت به ده‌نگی }ص{
له‌هه‌ندێ وشه‌ی كه‌می وه‌ك (سه‌د، شه‌ست،...)دا، دیاره
ژینگه‌ش له‌م بواره‌دا رۆلی كاریگه‌ری هه‌یه. ده‌نگی }ص{ له‌و
ئه‌لۆفۆنانه‌یه كه مۆرفیم دیاری ده‌كه‌ن (محه‌مه‌د مه‌عروف
فه‌تاح 1982: 233 ـ 234)
دوو ده‌نگی
}س{ و }ص{ له‌زمانی كوردیدا، دوو شێوه‌ی جیای یه‌ك فۆنیمن،
جیاوازیی نێوانیان له‌ئه‌نجامی ئه‌و ژینگه (بیئه)
جیاوازانه‌یه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌ون ئاڵوگۆڕی له}س{ و }ص{
كار له‌مانا ناكات (سه‌د، صه‌د)، كه‌چی له‌زمانی عه‌ره‌بیدا،
}س{، }ص{ دوو فۆنیمی جیان و ئاڵ‌وگۆڕیان كار له واتا ده‌كات و
واتای پێ ده‌گۆڕدرێت. (سارَ ـ ڕۆیشت) جیایه له (صارَ ـ
بوو). (وریا عومه‌ر ئه‌مین 1989: 253)
ئه‌و دیارده
ده‌نگیانه‌ی كه له‌یاسای ده‌نگه‌كانه‌وه به‌سه‌ر ناوی
ژماره‌كانی كوردیدا هاتوون بریتین له:
وێكچوونی
هه‌مه‌كی (گونجانی ته‌واور (Complete
assimilation):
وێكچوونی
هه‌مه‌كی به‌و باره ده‌وترێ كه دوو ده‌نگ به ته‌واوی وه‌ك
یه‌كیان لێ بێت، به‌هۆی كاریگه‌ری ده‌نگی ده‌وروبه‌ری:
(كرتان) به (كرتتان) ده‌ره‌بڕدرێت.
له‌ناوی
ژماره‌كانیشدا، ژماره (حه‌ڤده) ئه‌م دیارده‌یه‌ی به
سه‌ردا دێت، له شێوه‌ی سلێمانیدا، هه‌ر وشه‌یه‌كی ناساده
ئه‌گه‌ر مۆرفیمی یه‌كه‌می، كۆتایی به‌یه‌كێ له‌م ده‌نگانه
}ز، م، ڤ، ن، ڵا، ر،...{ هاتبێت و مۆرفیمی دووه‌می به‌ده‌نگی
}د{ ده‌ستی پێ كردبێ، ئه‌وا ده‌نگی}د{وه‌ك ئه‌و ده‌نگانه‌ی
كۆتایی مۆڕفیمی یه‌كه‌می لێ دێت: حه‌ڤده(1) (حه‌ڤ + ده)
حه‌ڤڤه (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف 2000: 25).
وێكچوونی
هه‌نده‌كی (گونجانی ناته‌واو) (Partial
assimilation):
وێكچوونی
هه‌نده‌كی ئه‌وه‌یه كه دوو ده‌نگ به هۆی كاریگه‌ری ده‌نگی
ده‌وروبه‌ره‌وه له هه‌ندێ خاسیه‌ت وه‌كو یه‌كیان لێ بێت.
گۆڕینی
ده‌نگێكی كپ بۆ ده‌نگێكی گڕ نموونه‌ی ئه‌م دیارده‌یه،
له‌ژماره‌شدا گۆڕانی ده‌نگی }ش{ ی ژماره (18) كه ده‌نگێكی
كپه بۆ ده‌نگێكی ژێداری وه‌كو }ژ{ نموونه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌یه
یا ئه‌و دیارده‌یه.
(هه‌شت
+ ده هه‌شتده > هه‌ژده) لێره‌دا ده‌نگی }ش{
له‌به‌رده‌م ده‌نگی ژێداری }د{ دا، وه‌ك }ژ{ گۆ ده‌كرێت و
ده‌رده‌بڕرێت، به‌ڵكو هه‌رواش ده‌نووسرێ، چونكه ده‌نگی
ژێداری }د{ زیاتر له‌گه‌ڵا ده‌نگی ژێداری }ژ{ دا، ده‌گونجێت،
نه‌ك له‌گه‌ڵا ده‌نكی كپی }ش{دا، بۆیه ده‌نگی }ش{ له‌وشه‌ی
(هه‌شت + ده) دا به‌ده‌نگی }ژ{ ده‌گۆڕێت و له‌مه‌شدا یاسای
گونجان كاری كردووه.
له‌سه‌رێكی
تره‌وه له‌وشه‌ی (هه‌شت + ده)دا، كه ده‌بێته (هه‌ژده)
ده‌نگی }ت{ تێچووه‌و له‌مه‌شدا به‌ر یاسای تێچوون كه‌وتووه.
تواندنه‌وه:
توانه‌وه یا
تواندنه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌نگێكی ژێدار به هۆی ده‌نگێكی
كپی پێش خۆیه‌وه به‌شێوه‌ی كپ گۆبكرێت. تواندنه‌وه، جیاوازی
له‌گه‌ڵا گونجانی ناته‌واو (وێكچوواندنی هه‌نده‌كی) له‌وه
دایه كه له‌گونجانی ناته‌واودا گۆڕانه‌كه له‌ده‌ربڕین
(گۆكردن) و نووسینه، به‌ڵام له تواندنه‌وه‌دا، گۆڕانه‌كه
ته‌نیا له گۆكردنه. بۆ نموونه گه‌لێ جار ده‌نگی ژێداری }ژ{
كه ده‌كه‌وێته پێش هه‌ندێ ده‌نگی كپه‌وه، وه‌ك }ش{ كۆ
ده‌كرێت، به‌ڵام به }ژ{ ده‌نووسرێت له ژماره (هه‌ژده)دا،
ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینرێ، چونكه ده‌نگی كپی (ه) وای
له‌ده‌نگی ژێداری }ژ{ كردووه كه به }ش{گۆ بكرێت، به‌ڵام
هه‌ر به }ژ{ ده‌نووسرێت. (هه‌ژده).
هه‌ژده هه‌شده (د. ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف 1976:
57).
كه‌واته
له‌ژماره (هه‌ژده)دا، دیارده‌كانی (تێچوون، گونجانی
ناته‌واو، تواندنه‌وه) به‌دی ده‌كرێت.
تیاچوونی
ده‌نگ:
تیاچوونی
ده‌نگ ئه‌وه‌یه كه ده‌نگێك یا زیاتر له‌وشه‌یه‌كدا نه‌مێنێ
و له‌ناو بچێ یا بسوێ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاسان
ده‌ربڕینه. ئه‌م دیارده‌یه كه‌به‌سه‌ر هه‌ندێ مۆرفیم و
وشه‌كاندا دێت له‌ئه‌نجامی هه‌ڵكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنیان
له‌سنووری جیاوازدا دێته كایه‌وه. له‌ناوی ژماره‌كانیشدا،
ئه‌م دیارده‌یه به‌سه‌ر چه‌ند ده‌نگێكی ناوی هه‌ندێ
له‌ژماره‌كاندا دێت:
أ ـ تێچوونی
ده‌نگی }ت{ له وشه‌ی (حه‌وت)دا:
حه‌وت > حه‌و
حه‌وت سه‌د >
حه‌و سه‌د (گالب حسین علی 1989: 58 ـ 60)
هه‌رچه‌نده
ئه‌م دیارده‌یه تایبه‌ته به شێوه‌ی سلێمانی و ته‌نیا له
گۆكردندا به‌دیده‌كرێن.
ب ـ تێچوونی
ده‌نگی }و{ ی نیمچه بزوێن له ژماره (چوار)دا:
چوار > چار
(ره‌حمان ئیسماعیل حه‌سه‌ن 1991: 80)
هه‌رچه‌نده
به بۆچوونی ئێمه (چار) له (چوار) دروست نه‌بووه و (چار)
مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆنتره له (چوار)، چونكه ئه‌م وشه‌یه له
ئاڤێستاو هیندی و بلوجیدا به‌كارهاتووه. (بڕوانه: د.
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف 1998: 69)، به‌ڵام زۆر له‌مێژ نییه
ده‌ربڕینی ژماره (4) به (چوار) له هه‌ندێ شێوه‌زاردا به‌دی
ده‌كرێت، واته جیاوازی زار‌و شێوه‌زاره‌كان ئه‌مه‌ی هێناوه‌ته
ئاراوه، نه‌ك (چار) له (چوار) په‌یدابووبێت.
ت ـ تێچوونی
ده‌نگی }د{: له‌ناوی ژماره‌كانی (11 ـ 19)دا، گه‌لێ گۆڕان
فۆنۆلۆجی به‌دیده‌كرێت یه‌كێ له‌و گۆڕانانه تێچوونی ده‌نگی
}د{ ی ناوی ژماره‌كانی (11، 12، 13، 15، 16، 17)، له‌شێوه‌ی
سلێمانیدا: (یانزه، دوانزه، سیانزه، پانزه، شانزه،
حه‌ڤڤه)، چونكه له‌شێوه‌ی سلێمانیدا، وه‌كو یاسایه‌كی گشتی
لێهاتووه، ده‌نگی }د{ قووت ده‌درێ، ناوی هه‌ندێ
له‌ژماره‌كانیش له‌م ده‌ستووره بێ به‌ش نین.
په‌یدابوونی
ده‌نگی }ز{ و }ن{ ی ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر بۆ تێچوونی
ئه‌م }د{ ه، ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه تێچوونی ده‌نگی }د{،
جۆره قورسیه‌ك له‌گۆكردنی ناوی ژماره‌كان دێنێته ئاراوه و
ده‌ربڕینی ژماره‌كانی (11، 12،...) به‌شێوه‌ی (یازه،
دوازه،...) تا ڕاده‌یه‌ك له‌كۆكردندا گرانن، بۆیه }ن{، }ز{
له ناوی ئه‌م ژمارانه‌دا په‌یدا بووه‌و به‌ر یاسای په‌یدابوون
كه‌وتوون. دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌نگی }ڤ{ یش له‌ناوی ژماره
(17)دا، هه‌ر بۆ تێچوونی ئه‌م }د{ه، ده‌گه‌ڕێته‌وه. (د.
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف 1998: 74). به‌ڵام به‌بۆچوونی ئێمه
ته‌نیا په‌یدابوونی ده‌نگی }ن{ بۆ دیارده‌ی تێچوونی ده‌نگی }د{
ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌شێوه‌زاری هه‌ولێر و هه‌ندێ
شێوه‌زاری تریشدا، ده‌نگی }د{ تێ ناچێ و كه‌چی ده‌نگی }ز{
هه‌ر له‌م ژمارانه‌دا به‌دیده‌كرێت و ده‌نووسرێت: (یازده،
دوازده، سێزده،...)
گۆڕینی ده‌نگ:
گۆڕینی ده‌نگ
ئه‌وه‌یه كه ده‌نگێك جێگه‌ی ده‌نگێكی تر بگرێته‌وه، بێ
ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر گۆڕینی واتا. به‌مه‌رجێ ده‌نگه
جێگره‌وه‌كه له‌وشه‌كه‌دا نه‌بێت، وه‌ك: ده‌ڕۆم > ئه‌ڕۆم
له‌ناوی هه‌ندێ ژماره‌كانیشدا، دیارده‌ی گۆڕینی ده‌نگێك
به‌ده‌نگێكی تر به‌دیده‌كرێت. بۆ نموونه:
نه‌وه‌د >
نه‌وه‌ت
حه‌وت > حه‌فت
سه‌د >
سه‌ت سه‌د > صه‌د
نیو > نیم
(دولبه‌ر
ئیبراهیم فه‌ره‌ج ، 2000: 89 ـ 92)
جێگۆڕكێی
ده‌نگ:
جێگۆڕكێی
ده‌نگ بریتییه له گۆڕینی شوێنی ده‌نگێك یا بڕگه‌یه‌ك له
نێوان ده‌نگه دراوسێكانی وشه‌یه‌كدا، هۆكاری په‌یدابوونی ئه‌م
دیارده‌یه‌ش یا هۆی بوونی دیالێكت و به‌شه دیالێكته‌كانه یا
به هۆی نزمی ڕاده‌ی رۆشنبیری قسه‌كه‌ره یا به‌هۆی نه‌هاتنی
هه‌ندێ ده‌نگه له دوای هه‌ندێ ده‌نگی تره‌وه: یۆنان >
وێنان/ كن > نك/ جومعه > جوعمه دیارده‌ی جێگۆڕكێی ده‌نگ له
هه‌ندێ ناوی ژماره‌كانیش دا به‌دی ده‌كرێت، وه‌ك:
ملیۆن > ملوێن
هه‌ندێ
له‌ڕێزماننووسان هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه بۆ به دوای یه‌ك
نه‌هاتنی هه‌ردوو ده‌نگی }و{ ه }ۆ{، به دوای ده‌نگی }ی{
ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه ده‌ڵێن كورد به ناچاری ئه‌و وشه
بێگانانه‌ی (ی‌و)، (یۆ) یان تێدایه، جێگۆڕكێیان پێ ده‌كات و
ده‌یانكاته (وێ). (سه‌رچاوه‌ی پێشوو: 109).
به بۆچوونی
ئێمه‌ش ئه‌م جێگۆڕكێیه ده‌نگییه‌ی كه له‌وشه‌ی (ملیۆن)
هاتۆته ئاراوه و بووه به (ملوێن)، هۆكاره‌كه‌ی نزمی راده‌ی
رۆشنبیری قسه‌كه‌ره نه‌ك نه‌هاتنی ده‌نگێك به‌دوای ده‌نگێكی
تردا، چونكه له لای قسه‌پێكه‌رانی كورد زۆر ئاساییه ده‌نگی
}و{ و }ۆ{ له‌دوای }ی{ بێت. گۆكردن و نووسینی وشه‌كانی وه‌كو
(یۆنان، ملیۆن، یۆرۆ،...) له لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورد
به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
په‌یدابوونی
ده‌نگ:
زۆرجار
ده‌نگێك له‌نێوان دوو ده‌نگی تر په‌یدا ده‌بێت، ده‌شێ ده‌نگی
په‌یدابوو، وه‌ك ناوبه‌ندێك بكه‌وێته نێوان دوو ده‌نگی بزوێن
و به‌هۆی یاسا ده‌نگیه‌كانه‌وه ئه‌م دوو ده‌نگه بزوێنه
له‌یه‌ك داببڕێ، ده‌گونجێ ئه‌م ده‌نگه په‌یدا بووه
له‌نێوان دوو بزوێندا نه‌بێت.
له‌گۆكردن و
ده‌ربڕینی ناوی ژماره‌كانیش دیارده‌ی (په‌یدابوونی ده‌نگ)
له‌هه‌موو دیارده‌كانی یا گۆڕانه‌كانی تر زیاتر به‌رچاو
ده‌كه‌وێ، ده‌نگه په‌یدابووه‌كانی ناوی ژماره‌كانیش
ئه‌مانه‌ن:
أ ـ
په‌یدابوونی ده‌نگی }ی ـ y {:
هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی كۆتاییان به‌ده‌نگی
}ا، ۆ، ێ، ی، ه{ هاتووه، له كاتی دانه‌پاڵای (ه‌م)،
(ه‌مین)دا، بۆ دروستكردنی ژماره‌ی پله‌یی، ده‌نگی }ی ـ
y { له نێوان گیره‌كه‌كه و ژماره
بنجیه‌كه‌دا په‌یدا ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی یاسا
ده‌نگیه‌كه‌یه و بۆ دابڕینی دوو بزوێنه‌كه‌یه.
په‌نجا په‌نجایه‌مین(2)
نۆ نۆیه‌م (نۆیه‌مین)
سێ سێیه‌م (سێیه‌مین)
سی سییه‌م (سییه‌مین)
ده ده‌یه‌م (ده‌یه‌مین)
ب ـ
په‌یدابوونی ده‌نگی }و ـ w {:
ئه‌م ده‌نگه له‌نێوان ناوی ژماره (2) و
پارتیكڵی (ه‌م) و (ه‌مین)ی سازكردنی ژماره‌ی پله‌ییدا په‌یدا
ده‌بێت، كه له‌م باره‌دا بزوێنی (وو ـ
Ü) كورت ده‌كرێته‌وه بۆ بزوێنی (و
ـ u)
و ئینجا (و ـ
w)
ی نیمچه بزوێن له‌نێوان ژماره
بنجیه‌كه‌و گیره‌كه‌كه‌دا په‌یدا ده‌بێت:
دووه‌م + ه‌م
(ه‌مین) دووه‌م (دووه‌مین)
هه‌روه‌ها
ده‌نگی (و ـ w)
له نێوان هه‌ندێ وشه و مۆرفیمی
كۆی (ات) په‌یدا ده‌بێت، وه‌ك: (ئاغا وات، سه‌وزه‌وات،...).
ت ـ
په‌یدابوونی ده‌نگی }ه{: له‌زۆرباردا ده‌نگی }ه{ له‌نێوان
ژماره‌ی بنجی و پارتیكڵه‌كانی (ه‌م) و (ه‌مین)دا په‌یدا
ده‌بێت، ئه‌مش یا بۆ دابڕینی دوو بزوێنه، یا هه‌ر بۆ ئاسان
ده‌ربڕینه، وه‌ك ئه‌م نموونانه:
دووهه‌م
(دووهه‌مین)
سێیه‌م >
سێهه‌م (سێهه‌مین)
چواره‌م >
چوار هه‌م (چوار هه‌مین)
گه‌لێ جار
ده‌نگی }ه{ له‌نێوان هه‌ندێ ناو و مۆرفیمی كۆی (ات) په‌یدا
ده‌بێت، وه‌ك:
دێ + ه +
ات دێهات
میوه + ه +
ات میوه‌هات
هه‌رچه‌نده
له‌هه‌ندێ باردا له‌جیاتی ده‌نگی }ه{، ده‌نگی }ج{ په‌یدا
ده‌بێت، وه‌ك:
میوه + جـ +
ات میوه‌جات.
پ ـ
په‌یدابوونی ده‌نگی (ز): ئه‌م ده‌نگه له ناوی ژماره‌كانی
(11، 12، 13، 15، 16، 19)دا، په‌یدا ده‌بێت (دوازده، سێزده،...).
ج ـ
په‌یدابوونی ده‌نگی }ن{: ئه‌م ده‌نگه له‌ناوی ژماره‌كانی (11،
12، 13، 16)دا په‌یدا ده‌بێت:
(یانزه،
دوانزه، سیانزه، شانزه). هه‌رچی }ن{ی ژماره (پانزه)یه،
ئه‌وا هی خۆیه‌تی و په‌یدا نه‌بووه چونكه له (پێنج + ده)
پێكهاتووه.
گیروگرفتی
نووسینی هه‌ندێ له ژماره‌كان:
نه‌بوونی
رێنووسێكی یه‌كگرتووی كوردی بۆ نووسین و بوونی چه‌ندین زار‌و
شێوه‌زار له‌زمانی كوردیدا، بۆته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێ
گیروگرفت، یه‌كێ له‌و گیروگرفتانه، گیروگرفتی نووسینی
هه‌ندێ له‌ژماره‌كانه:
گیروگرفتی
نووسینی ژماره (4)
له گۆكردن و
نووسینی ژماره (4)دا، ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دا كه ئایا
(چوار) بنج و ئه‌سڵه یا (چار)؟ به لای (مه‌سعود محه‌مه‌د)
ه‌وه، (چوار) و (چوارده) له (چار) و (چارده) بنجیترو ڕاست
ترن، هۆكه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه گوایه ده‌نگی
(و)ی وشه‌ی (چوار) له زمانه‌كانی تردا به‌كارهێنراوه و
به‌كارده‌هێنرێت. وه‌ك: (Four)
و (چاره‌گ quarter)ی
ئینگلیزی. (مه‌سعود محه‌مه‌د 1982: 342)
به بۆچوونی
ئێمه‌ش (چوار، چوارده) و (چار، چارده) راستن، به‌ڵام (چار،
چارده) له (چوار، چوارده) بنجی تر و ره‌سه‌نتره، چونكه
ئه‌گه‌ر سه‌یری زمانه كۆنه‌كانی هیندی و ئێرانی بكه‌ین، كه
كوردیش یه‌كێكه له ئه‌وان، ده‌بینین: به‌رامبه‌ر وشه‌ی
(چوار) ی كوردی له زمانی ئاڤێستادا (چه‌تور، چه‌تڤار)
به‌كارهێنراوه‌و له‌زمانی هیندی كۆندا (چه‌تڤار) و له فارسی
ناوه‌ڕاستدا (چه‌هار)و له‌فارسی نوێ‌دا (چهار) و له‌بلوجیدا
(چار) و له‌هیندی نوێ‌دا (چار) به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها
له‌زمانی رووسیدا (چتیری) و له زمانی لاتینیدا
(quattuor) و له زمانی
فه‌ره‌نسیشدا (كاتر)... به‌كارهێنراوه. (د. ئه‌وڕه‌حمانی حاجی
مارف 1998 : 69). كه‌واته وشه‌ی (چار) له‌وشه‌كانی (چه‌تڤار،
چه‌هار، چهار، چار) نزیكتره نه‌ك وشه‌ی (چوار).
گیروگرفتی
نووسینی ژماره‌كانی (11 ـ 19):
ناوی
ژماره‌كانی (11 ـ 19) له ڕووی نووسین و ده‌ربڕینه‌وه، گه‌لێ
گیروگرفتی ڕێنووسیان تیا به‌دیده‌كرێت، ژماره (14) ی لێ
ده‌رچێت، ئه‌گینا ژماره‌كانی تر هه‌ر هه‌موویان گۆڕاون و كه‌م
و زیاده‌یان به‌سه‌رداهاتووه و له سازكردنیاندا گۆڕانی
فۆنه‌تیكی و فۆنۆلۆجی زۆر به‌دی ده‌كرێت.
له زمانی
ئاڤێستادا ناوی ژماره‌كانی (11 ـ 19) به لێكدانی ئاسایی
ژماره‌ی یه‌كان له‌گه‌ڵا ژماره (ده) (ناوی ژماره‌ی یه‌كان +
ده‌سه) سازده‌بێت و هیچ گۆڕانێكی ده‌نگسازی له‌م لێكدانه
روونادات، وه‌ك:
په‌نجه +
ده‌سه په‌نجه ده‌سه (پازده)
خشڤه‌ش +
ده‌سه خشڤه‌ش ده‌سه (شازده)
(د.
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف 1998: 75)
له‌زمانی
كوردیدا، بوونی دیارده‌كانی (په‌یدابوون، توانه‌وه،
تێچوون،...) له ژماره‌كانی (7، 11، 12، 13، 15، 16، 17، 700)
گه‌لێ گیروگرفتی نووسینی ئه‌م ژمارانه‌ی په‌یداكردووه:
(یازده،
یانزه، یانزده، دوانگزه)
(سێزده،
سیانزه، سیانزده، سانگزه)
(پازده،
پانزه، پانزده، پانگزه)
(شازده،
شانزه، شانزده، شانگزه،
(حه‌ڤده،
حه‌فده، حه‌ڤڤه، هه‌فده)
(حه‌ود سه‌د،
حه‌وسه‌د، حه‌وت سه‌د، حه‌فت سه‌د)
له پێشه‌وه،
به‌درێژی له‌دیارده‌كانی (گۆڕینی ده‌نگ، په‌یدابوون،
تێچوون،...) ی ئه‌م ژمارانه دواوین، بۆیه دووباره‌یان
ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ كه‌مێ له‌سه‌ر وشه‌ی
(حه‌ڤده) بدوێین.
ناوی ژماره
(7) به (حه‌وت)، (حه‌فت) ناونرا، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی
(حه‌فت)ه، نه‌ك (حه‌وت)، چونكه گۆكردنی ژماره (17) و (70)
به (حه‌ڤده) و (حه‌فتا) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه (حه‌فت)
راستره له (حه‌وت). له‌لایه‌كی تره‌وه وشه‌ی (حه‌فت) زیاتر
له‌وشه‌كانی (هه‌فت، هفت) ی فارسی و وشه‌ی (هه‌پت)ی بلوجی و
(هه‌پته)ی ئاڤێستایی نزیكه، نه‌ك (حه‌وت)
كه‌واته
وشه‌ی (حه‌ڤده) بنجه‌كه‌ی یان بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی (حه‌فت ده)یه،
به‌ڵام له‌پێشه‌وه ده‌نگی }ت{ تێچووه‌و سواوه، ئینجا به‌پێی
داخوازی ده‌نگ سازی، ده‌نگی كپی }ف{ بۆ ده‌نگی ژێداری }ڤ{
گۆڕاوه به هۆی دراوسێتی ده‌نگی }د{ ی ژێداره‌وه و وشه‌كه
بۆته (حه‌ڤده). (مه‌سعود محه‌مه‌د 1982: 344).
(نوری
عه‌لی ئه‌مین) یش پێی وایه ((هه‌ر یه‌كێ له‌و ژمارانه
له‌پێش ئه‌وه‌دا كه گۆڕان و سوانیان به‌سه‌ر داهاتبێت، وه‌ها
پێك هاتبن:
1ـ
ژماره‌ی ئه‌بنه‌ڕه‌تی.
2ـ
ئامرازی (ان) كه نیشانه‌ی ته‌وزیعی یه.
3ـ
ئامرازی لێكده‌ری (نیز) كه ئاساره‌كه‌ی هێشتا له‌ژماره
(نۆزده)دا ماوه.
4ـ
ژماره (ده) )) (نوری علی امین 1982: 396)
له‌دوایدا
له‌لاپه‌ڕه (397) ی هه‌مان سه‌رچاوه‌دا بۆ زیاتر
روونكردنه‌وه، ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ڕێكخستووه.
|
شێوه‌ی پێكهاتن |
ژماره ده
|
ئامرازی لێكده‌ر
به نه‌سواوی و به‌سواوی |
ئامرازی ته‌وزیعی |
ژماره‌كه له‌دوای سوان و گۆڕان |
ژماره‌كه له‌پێش سوان و گۆڕا |
|
یانزده
دوانزده
سیانزده
چوارده
پانزده
شانزده
حه‌ڤده
هه‌ژده
نۆزده
|
ده
ده
ده
ده
ده
ده
ده
ده
ده
|
نیز (ز)
نیز (ز)
نیز (ز)
.........
نیز (ز)
نیز (ز)
........
........
نیز (ز)
|
ان
ان
ان
......
ان
ان
.....
.....
.....
|
یـ
دو
سی
چوار
پـ
ش
حه‌و/حه‌ف/حه‌ڤ
هه‌ژ
نۆ
|
یه‌ك
دوو
سێ
چوار
پێنج
شه‌ش
حه‌وت
هه‌شت
نۆ
|
)مه‌سعود
محه‌مه‌د) پێی وایه په‌یدابوونی }ن{ له‌ژماره‌كانی (11، 12،
13، 16) ناچاریه‌كی فۆنه‌تیكییه‌و په‌ڕاندنی (داله‌كه)
په‌یدای كردووه. ئه‌مه‌شی به‌سێ به‌ڵگه پشتڕاست كردۆته‌وه،
به‌ڵگه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1ـ
وشه‌كان به ئه‌سڵا دالیان تێدایه.
2ـ
له‌هیچ كه‌رتێكی ئه‌و وشانه‌دا جگه له‌ژماره پانزده ـ به
ئه‌سڵا ده‌نگی نون نییه.
3ـ
به‌شی هه‌ره زۆری كورد نه‌داله‌كه ده‌قرتێنن و نه‌نونیش
به‌زیاده‌وه ده‌هێنن. (مه‌سعود محه‌مه‌د 1982: 343)
ئه‌وڕه‌حمانی
حاجی مارف و كۆڕی زانیاری كورد، وشه‌كانی (یازده، دوازده،
سیازده، پازده، شازده، حه‌ڤده) به‌بنج و راستدا ده‌نێن
له‌نوسین و زمانی ئه‌ده‌بیدا. (د. عبدالرحمن حاجی معروف 1989:
102)
به‌بۆچوونی
ئێمه‌ش وا باشتر‌و گونجاوتره ژماره‌كانی (4، 7، 11، 12، 13،
14، 15، 16، 17) به‌م شێوه‌یه بنووسرێت: (چار، حه‌فت، یازده،
دوازده، سێزده، چارده، پازده، شازده، حه‌ڤده) به پێی
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه پێشتر باس كران.
په‌راوێزه‌كان:
1ـ
وشه‌ی (حه‌ڤده) له بنجدا له (حه‌فت + ده) پێكهاتووه،
ده‌نگی }ت{ تێچووه... ئینجا نه‌بزوێنی كپی }ف{ ی پێش ده‌نگی
ژێداری }د{، خاسیه‌تی ژێداری وه‌رگرتووه و بووه به }ڤ{:
حه‌وت ده
حه‌وده
حه‌ڤده
حه‌ڤڤه
(سه‌رچاوه‌ی پێشوو: 25).
2ـ
ئه‌گه‌ر (ه‌م) بخه‌ینه‌سه‌ر (په‌نجا)، ئه‌وا له ڕووی
ده‌ربڕینه‌وه زۆر ئاسایی نابێت (په‌نجایه‌م)، بۆیه له‌شێوه‌ی
(په‌نجایه‌مین) ده‌ری ده‌بڕین. كه له‌و باره‌دا }ی ـ
y { په‌یدا نابێت، به‌ڵام ده‌نگی
}ه{ له ناو ده‌چێ.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ
وریا عومه‌ر ئه‌مین (1982) ئیملای كوردی و چه‌ند تێبینیه‌ك ،
گ. كۆڕی زانیاری كوردستان – ده‌سته‌ی كورد، به‌رگی (9) ،
به‌غدا.
2ـ
وریا عومه‌ر ئه‌مین (1989) فۆنه‌تیك و فۆنه‌لۆجی ، گ. كۆڕی
زانیاری كوردستان – ده‌سته‌ی كورد، به‌رگی (30) ، به‌غدا.
3ـ
محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح (1982) رێنووسی كوردی له‌روانگه‌ی
فۆنه‌تیكه‌وه ، گ. كۆڕی زانیاری كوردستان – ده‌سته‌ی كورد،
به‌رگی نۆهه‌م ، به‌غدا.
4ـ
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف (2000) دیارده‌كانی ده‌نگی(د) له
شێوه‌ی سلێمانیدا ، به‌غدا.
5ـ
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف (1976) زمانی كوردی له‌به‌ر رۆشنایی
فۆنه‌تیكدا ، چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا.
6ـ
گالب حسین علی (1989) فۆنۆلۆجی كوردی و دیارده‌ی ئاسان بوونی
فۆنیمه‌كانی له‌زاری سلێمانیدا ، گ. نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی
سه‌لاحه‌دین.
7ـ
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف (1998) رێزمانی كوردی، به‌رگ
|