|
كتێبی زمان‌ناسی
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رهه‌نگا (كورمانجی ـ ئینگلیزی)
سه‌لام
ناوخۆش
پێناسه‌یه‌ك
بۆ فه‌رهه‌نگه‌كه
فه‌رهه‌نگی
(كورمانجی ـ ئینگلیزی) ناوی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یه، به‌واتای
فه‌رهه‌نگه‌كه هیچ ناوێكی نییه وه‌ك زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه
كوردییه‌كان. ئه‌م فه‌رهه‌نگه (مایكل چایت) نووسیویه‌تی.
زانكۆی Yale
له‌ساڵی 2003 بۆی بڵاوكردۆته‌وه.
مایكل
ده‌روازه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ناو ناوه (بیره‌وه‌ری و هیڤی).
ده‌روازه‌كه له لاپه‌ڕه Vll
حه‌وتی ڕۆمانی هه‌تا لاپه‌ڕه
Vll ی حه‌ڤده‌ی
رۆمانی گرتووه. لاپه‌ڕه هه‌شتی ڕۆمانی هه‌تا بیستی بریتییه
له چه‌ند سوپاسنامه‌و ڕێز‌و پێ‌زانین بۆ ئه‌وكه‌س و دام و
ده‌زگایانه‌ی یارمه‌تی مه‌یكلیان داوه له‌نووسینی ئه‌م
فه‌رهه‌نگه‌دا.
هه‌ر
فه‌رهه‌نگێك چه‌ند رێنماییه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
به‌كاری ده‌هێنن، له‌م فه‌رهه‌نگه‌ش لاپه‌ڕه (20) و (21)
ته‌رخانكراوه بۆ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی فه‌رهه‌نگه‌كه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه له ده‌سپێكدا به‌گوێره‌ی
ئه‌لفبێی لاتینی نووسراوه، بۆیه بیانییه‌كان تووشی گرفتی
ئه‌وتۆ نابن!
له‌لاپه‌ڕه
(22) و (23)دا كورتكراوه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌م دیارده‌یه
له‌فه‌رهه‌نگدا زۆر هاریكاره، فه‌رامۆشكردنی جگه له‌وه‌ی
ڕووبه‌رێكی زۆر داگیرده‌كات، هه‌تا كار له‌شێوازی نووسینی
فه‌رهه‌نگیش ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یان زیاتر په‌یوه‌سته
به‌كه‌سانی پسپۆڕ نه‌ك خوێنه‌رو كه‌سی عه‌وام.
لاپه‌ڕه (24)
هه‌تا (32) تایبه‌تكراوه به‌كورتكراوه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی
فه‌رهه‌نگنووس سوودی لێوه‌رگرتوون، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه (33)
هه‌تا (36) ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و ژێده‌رانه‌ی له‌بواری
به‌راوردكردنی زمانه‌وانیی سوودیان لێبینراوه. به‌حوكمی
ئه‌وه‌ی كورمانجی ده‌ڤه‌رێكی فره له‌كوردستان ده‌گرێته‌وه،
له‌و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌ش هۆزو عه‌شیره‌ت و خێل و تیره‌ی زۆر
هه‌ن، بۆیه وشه‌كانی شێوه‌و خوێندنه‌وه‌ی جودایان هه‌یه.
ئه‌مه‌و ئه‌و زاره‌ی كوردی قسه‌كه‌ری زیاتر له‌ده‌قی نووسین!
له‌م ڕوانگه‌وه، مایكل له‌لاپه‌ڕه (37) و (38) ناوی ئه‌و
شوێنانه‌ی تۆماركردووه، كه (وشه) و (شرۆڤه‌ی وشه‌كه‌ی) له
زانیاریده‌ره‌كان وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش لایه‌كی ئه‌كادیمیی
زانستی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یه.
نووسینی
كورمانجی به‌سێ ئه‌لفباێ ده‌نووسرێ. هه‌ر سێ ڕێنووسی
(لاتینی) (عه‌ره‌بی!) (سیریلی) له‌لاپه‌ڕه (39) و (40)
ڕێنووسی (ستانده‌رد)ی هه‌رسێ ئه‌لفبایه‌كه خراونه‌ته‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده له‌ریزبه‌ندی وشه‌كاندا هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و
كوردی به‌كارهاتوون.
له‌لاپه‌ڕه
(چل و یه‌ك و چل و دوو) سیسته‌می ساڵنامه‌ی فارسی (ئێرانی، و
عیسایی (زایینی) خراونه‌ته‌ڕوو ئاماژه بۆ مانگه‌كانی ئه‌و دوو
سیسته‌مه جودایه كراون، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ساڵنامه‌ی
كوردی نه‌كراوه‌و ناوی مانگه‌كانی كوردیش نه‌نووسراون! ئه‌مه‌ش
كێماسیه‌كه.
وشه‌كانی
فه‌رهه‌نگه‌كه له (A)ی
هه‌تا (Z) (699)
لاپه‌ڕه‌ی گرتووه. له‌و هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه هه‌ر ته‌نیا واتای
وشه‌كه نه‌دراوه، به‌ڵكو ڕسته‌ش هه‌یه، له‌لاپه‌ڕه (703)
هه‌تا لاپه‌ڕه (847) دانه وشه ـ
Vocabulary ئینگلیزی ـ كوردی
هه‌یه.
له‌م
به‌شه‌دا، فه‌رهه‌نگنووس به‌شێوه‌ی ئه‌بجه‌دی وشه‌ی ئینگلیزی
هێناوه له به‌رامبه‌ریش واتاكه‌ی (ته‌نیا واتاكه‌ی) به
كوردی داوه. لێره‌ش هه‌ردوو ئه‌لفبای لاتینی و كوردی
به‌كارهێناوه.
ئه‌دگاره‌كانی
ئه‌م فه‌رهه‌نگه:
له‌ماوه‌ی
ئه‌م چوار سه‌ده‌یه‌دا (سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌و بیست و بیست
و یه‌ك) چه‌نده‌ها بیانی به بیانووی جودا، فه‌رهه‌نگی(كوردی)
و زمانه‌كه‌ی خۆیان یان به پێچه‌وانه‌وه نووسیوه، ئیتالی،
كوردی ، فه‌ره‌نسی ، كوردی ، رووسی ، كوردی ، ئینگلیزی كوردی
هه‌ندێ له‌و فه‌رهه‌نگانه موژده‌ده‌ره مه‌سیحیه‌كان
نووسیووینه. هه‌وڵیان داوه (كتێب پیرۆز) به‌تایبه‌تی
په‌یمانی نوێ ـ ئینجیل بۆ كوردان راڤه بكه‌ن هه‌تا له
هه‌ندێ شوێنی كوردستان (ئینجیل) كراوه‌ته‌وه كوردی. ئه‌و
ده‌قه كوردییه‌ی ئینجیل به‌یه‌كه‌م ده‌قی په‌خشانی كوردی
یاخود نووسینی كوردای دانراوه.
له‌لایه‌كی
تر، ئیشكردنی له‌سه‌ر زمانی كوردی و نووسینی فه‌رهه‌نگی كوردی
و رێزمانی كوردی به به‌هانه‌ی سیاسی كراوه. ژماره‌یه‌ك له
رۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسان مژۆڵی ئه‌و جۆره كارانه بوونه.
وێڕای ئه‌و هه‌نجه‌ته سیاسیه، به‌ڵام كاره‌كه‌یان له ئاكام
به قازانجی زمان و كه‌لتووری كورده‌وه ته‌واو بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌م، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به بیانووی (زانستی) (مه‌عریفی)
(زمانه‌وانی) و (خولیا) به‌و كاره هه‌ڵساون. به‌ڕای من ئه‌م
فه‌رهه‌نگه زیاتر له‌ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یه، چونكه
ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م هه‌موو سنووره‌كانی بڕیوه. ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌كرێ زیاتر مۆركێكی زانستی پێوه دیاره. له‌پێش ئه‌م
فه‌رهه‌نگه، زۆر فه‌رهه‌نگی تر نووسراون، به‌ڵام ئه‌مه‌یان
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندێكی هه‌یه له‌وانی تر دانین:
1ـ وشه
كوردییه‌كه به‌هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و كوردی نووسراون. له‌م
ڕوانگه‌وه له‌سه‌راپای كوردستان له‌لایه‌ك و ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان خوێنه‌ر ده‌توانێ فه‌رهه‌نگه‌كه بخوێنێته‌وه.
2ـ به‌هاوكاری
(مارتن چوارتز) ئیتۆ مۆلۆژی هه‌ندێ وشه‌كانی شرۆڤه‌كردووه.
3ـ
خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگی وشه‌كه ـ ئه‌وه‌ی به‌لاتینی نووسراوه،
به ئه‌لفبای كوردی ده‌ربڕاوه له‌هه‌ندێ شوێنیش
به‌پێچه‌وانه.
4ـ به‌شه
ئاخاوتنی وشه‌كه نیشاندراوه. به‌واتای ئه‌گه‌ر وشه‌كه
له‌كوردی (ئاوه‌ڵناو) بووبێ، ئه‌وه له ئینگلیزیه‌كه‌ش
وشه‌یه‌كی ئاوه‌ڵناویی هێناوه و هێمای (adj)
له‌پێش داناوه.
5ـ جێنده‌ری
وشه‌كه دیاركراوه. كورمانجی زارێكه وه‌ك زمانی فه‌ره‌نسی
جێنده‌ر تێیدا زۆر گرنگه ئه‌مه‌ش به (F)
بۆ مێینه (M)
بۆ نێر به‌كارهاتووه.
6ـ دیارده‌ی
فره‌واتا له‌كوردیدا مشه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار له‌مه
دیارده زمانه‌وانییه‌دا لێڵی
ambiguity دروست ده‌بێ. یه‌كێ له
هۆكاره‌كانی لابردنی لێڵی ده‌وروبه‌ره
Context . ئه‌مه‌ش
به‌دوو جۆر ده‌بێ:
سیاقی
زمانه‌وانی، سیاقی نازمانه‌وانی. ڕسته هێنانه‌وه به‌شێك له
سیاقی زمانه‌وانی له فه‌رهه‌نگ پێكدێنێ. ئه‌م فه‌رهه‌نگه
گرنگییه‌كی باش به‌م دیارده داوه. خوێنه‌ر له‌به‌رانبه‌ر
واتا جیاوازه‌كانی كورمانجیدا تووشی سه‌ر لێشێوان نابێ.
هه‌روه‌ها هێنانه‌وه‌ی ڕسته بۆ واتا جیاوازه‌كان هه‌ر
وشه‌یه‌ك، پڕۆسه‌ی وه‌رگێڕانیش ئاسان ده‌كات.
|