|
گه‌ردانی ـ
بوون
ئه‌رشیف:
ره‌ئووف ئه‌حمه‌د ئالانی
له
ده‌ربازگه‌ی بڕوامه‌وه ـ به زمانی یه‌كگرتوی ئه‌ده‌بیی كوردی
ـ جار به‌جارێ هه‌ڵه‌ی باو ده‌خه‌مه به‌رچاو... كاتێ
ساماڵێ زمانی نووسین ده‌رده‌كه‌وێ كه ـ بۆ پێ فێربوون و
پێ فێركردنی، له‌ژێر ركێفی ده‌ستووری دابینكه‌ردابێ، ده‌نا
له وزه‌ی دوو توێی هیچ كتێبێك نیه، ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می خه‌لكی
ـ له‌كاری رۆژانه‌یاندا ـ قسه‌ی پێده‌كه‌ن، به‌گرامه‌رێكی
گونجاو بكرێته خوانی به‌رده‌می ـ مه‌ردومگه‌له‌كه،
بڕوام وایه
كه زۆر ده‌قه زمانی له‌ئاخاوه‌تندا به‌حه‌ڵاڵی ده‌قۆزێنه‌وه
، به‌ڵام له نووسیندا حه‌رامن كارم به‌و نووسه‌رانه‌وه نیه
كه به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا ناچنه‌وه‌و به‌ناوی سه‌لیقه‌سازی، چیان
به‌ده‌م خۆش بێ ئاواشی دابرێژن.
ئه‌گه‌ر چی
لێكۆلینه‌وه‌كه‌م لایه‌نێكی زانستانه‌یه ، به‌ناڕه‌وای نازانم
كه ئه‌م كۆڵه سه‌رگوزشته‌یه‌ی تێ چێن بكه‌م : منداڵا بووم و
ــ له گونده‌كه‌ی جارانمان ــ بۆیان ده‌گێڕامه‌وه:ـ
((په‌نجاو
شه‌ش ساڵێك له‌مه‌و به‌ر ، ئاغایه‌ك چه‌رچیه‌ك رووت
ده‌كاته‌وه ، له‌نێو ورده‌واڵه‌كه‌یدا گوژمه‌یه‌ك ڕه‌حه‌ته
لقوومی تێدا ده‌بێ ، ئاغامان مه‌رحه‌مه‌ت له‌گه‌ڵا سۆفی عه‌لی
ناوێك ده‌كا و چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ ده‌داتێ ، ئه‌ویش
له‌به‌ر به‌ربه‌ڕۆژكه ده‌یانگڵمێنێ . مسكێنێك پێی ده‌ڵێ:
سۆفی ! خۆت ده‌زانی كه ئه‌و شه‌كرۆكانه زه‌وته‌نی و حه‌رمن
؟!.. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ :ـ به‌خوا .. به‌زاریم
ڕه‌حه‌تن...))
لاره‌ده‌نكی و
بڕگه‌سوانه‌وه له‌زمانی قسه‌دا و ناوچه به‌ناوچه و خێل
به‌خێل ، دیارده‌یه‌كی ئاسایین. به‌و به‌رڕه‌هاییه له
نوسیندا تاو نادرێن ، بیتو ئه‌و هه‌ڕه‌مه‌كاریه بچڕێته زمانی
نووسینیشه‌وه خۆ خه‌ریك كردن به‌ده‌ستوورسازی زمانه‌وه
كارێكی بێهووده‌یه .. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆدزینه‌وه‌یه
له‌ته‌لاق دان بۆ یه‌كێتی زمان و نه‌ته‌وه!!
لافی ئه‌وه
لێناده‌م كه ڕه‌مه‌كی نووس نه‌بووم.. یان نه‌بم . ده‌مه‌وێ
به‌رله‌وه‌ی كه به‌هه‌ڵه‌ی ئه‌م و ئه‌ودا بچمه‌وه له گیر‌و
گازی خۆمه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م و به‌قسه‌ی نه‌زۆك گه‌مه
به‌زه‌ینی كه‌س نه‌كه‌م . ئه‌گینا فتوای حه‌رام گوی وام
كه‌وتوه‌ته به‌رچاو كه له (حرف جرر) فعلی سازاندوه !
ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌زمانی كوردی ڕووی داوه!؟
گه‌ردانێك به
چاووگی ــ بوون ــ:
ئه‌و چاوگه
له توخمی كاره یاریده‌ده‌ره‌كانه‌و بێ هێزو تێنه‌په‌ڕه ...
به‌قه‌دو ڕه‌گیه‌وه ده‌كه‌وێته گه‌ردان ، وه‌ك [ بوو ،
ده‌بێ ، ببه ... هتد]
له
وشه‌لكێنیدا ((الالصاقیه)) كه دیارده‌یه‌كی هه‌ره زاڵی
زمانه‌كه‌مانه ـ ده‌ورێكی به ته‌وژمی هه‌یه ، به‌چه‌شنی
كاری ((كردن)) كه ئه‌میان تێ په‌ڕه .
نموونه‌ی لكێن
، وه‌ك :ـ ئاوابوون ، سواربوون ، بووه ، زۆربوون ... هتد
گیروگرفتیان كه‌مه‌و پێیان ده‌گوترێ ــ چاوگی ده‌ست كرد ــ .
له
حاله‌تێكدا قه‌دی ( بوون ) به مۆرفێمه‌وه گه‌ردان ، ڕه‌ت
بڵاوده‌بێ ، له شێ كردنه‌وه‌دا سه‌خت گیرده‌بێ ،
به‌تایبه‌تی له‌زمانی نووسیندا .
1ـ بوو ــ
له‌سه‌ر كێشی ـــ چوو:
كاری رابردووی
ره‌به‌قه‌و قه‌دی چاوگی ــ بوون ــ ه ، به‌كرتاندنی ده‌نگی ــ
ن ــ . له‌هه‌مان دۆخداو له ئاخاوتنی گۆمیان و كرمانجی
سه‌روودا ــــ ئه‌و درێژه بزوێنه [ .. وو ] له‌سه‌ر ئاهه‌نگی
توركی به دوولۆ = دیفتۆنگ ده‌شكێته‌وه ، واته
ده‌نگ +
تێكڕای ـــ iu
ـــ نه‌بوو
ـــ له‌دۆخی نه‌فیدا . له گۆرانی و ئه‌رده‌لانیدا ،
ده‌بێته‌وه به [ نه‌وو ] به گۆڕینی ده‌نگی / ب / به‌ده‌نگی
/ و / . فه‌رهه‌نگی مه‌ردۆخ ــ ل 4 ـــ به‌رگی یه‌كه‌م ــ
ده‌ڵێ : ـــ
(( له‌لم
دنیای خه‌ما منی شه‌یدائی
چاوێكم
كرده‌وه له بۆ بینائی ....
هه‌رچه‌نم
كۆشا كه‌س خه‌وه‌ره‌و ( نه‌بوو)
له
ته‌نیائییا فیچ چوومه خه‌و ...)
2ــ ده‌بوو
ـــ وه‌ك ـــ ده‌چوو:
پێك هاتووه
له نیشانه‌ی [ ده = ئه + قه‌دی بوو] ڕابوردووی
به‌رده‌وامیه . باری ئیلزامیش ده‌گرێته خۆی ، كه ده‌ڵێن : [
ده‌بوو بم كردایه ] له‌و رێژگه = صیغه ــ یه‌دا ، پێ
ویسته راست بكرێته‌وه ، پاشكۆی [ به‌هامبه‌ر وه‌ربگرێ و
بنوسرێ ((ده‌بووایه بم كردایه)) له هه‌ندێ ناوچه‌دا ،
ده‌گوترێ : ((ده‌بوا بم كردایه)) به‌هه‌ر حاڵا بێت‌و به‌و
چه‌ند شێوه‌یه بخرێته‌كار قالبێكی هاوبه‌ش به‌ناڕه‌وا دێته
گۆڕێ و ده‌بێته مایه‌ی ئاڵۆز‌كان .
3 - ببوایه -
كاری رابووردووی دانانی و مه‌رجی :
پێك هاتووه
له نیشانه‌ی [ ب + قه‌دی بوو + پاشكۆی ـــ ایه . به
هاوكێشه‌ی بنووستایه] . ئه‌م رێژگه‌یه وردبینی تێدا ده‌كرێ
:
أ - دوو
بزوێنی / .. وو + 100 / لێكیان داوه‌و گۆكردنیان مه‌حاڵه!
ب ــ
به‌هاوكێشه‌ی / .. وو ، و + ی + بزویێن = / و / ی ده‌نگ +
بزوێن ، ده‌بێـه (ببوایه Bibwaye
هه‌ندێ زمانه‌وان له تێ ڕوانینی جووته
واوه‌كه ، ده‌هێنن بزوێنی / .. وو = u
/ دووله‌ت ده‌كه‌ن ، به‌م گه‌مه‌كاریه بڕگه‌ی لێ سازده‌ده‌ن
:
ب ــ / بو /
وا / یه = Bibu waye
جـ ــ سازدانی
نێو بڕ به‌ده‌نگدار له نێ,انی جووته بزوێندا ، بۆ ئه‌وه‌ی
كه هیچیان فه‌رامۆش نه‌كرێن : (ببوو + یـ + ایه = ببووایه )
له شێوه ئاخاوتنی سلێمانیدا ئه‌و پاراستنه زاڵه . وێنه‌ی
تێ چوون و تێ نه‌چونشمان زۆره ، وه‌ك : ــ گا + ه‌كه =
گاكه ، یان گایه‌كه
له ده‌سته
شێوه سۆراندا ، ڕابووردووی دانانی = انشائی ، به‌م
شێوه‌یه‌یه :
أ ــ بــ + ب
+ ایه = ببایه . واته بزوێنی قه‌دی ــ بوو ــ به ته‌واوی
تێداده‌چێ و ته‌نها ڕه‌گی / ب / له كاره‌كه‌دا ،
ده‌مێنێـه‌وه ، ئه‌م رێژگه‌یه، چونكه دیارده‌ی
ده‌سته‌شێوه‌یه‌كه ، به‌هه‌ڵه دانانرێ .. به‌ڵام چونكه
قه‌دی كاره‌كه - بوو -ه‌و تێ چوونی بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌باری
ناچاریه‌وه نیه ـــ رێژگه‌ی ــ ببوایه ـــ په‌سند ده‌كرێ
له نووسیندا .
ب ـ- ئه‌گه‌ر
له ببایه‌دا ده‌نگی / ب / ی دوه‌م به‌ڕگه‌كار خۆی ساغ
بكاته‌وه ، ده‌بێ له وێنه‌ی - بخواردبایه - دا به چی
دابنرێ ؟
له‌و
باره‌یه‌وه هه‌ندێ زمانه‌وان - وه‌ك مامۆستا مسعوود محه‌مه‌د
- له لێكۆلینه‌وه‌كانی خۆیدا ، وه‌ك پاشگر به‌ره‌سه‌نتری
داده‌نێ ، واته په‌نجه بۆ وێنه‌ی ــ بكردبایه ـــ
راده‌كێشێ .
له بۆچوونی
خۆمه‌وه ڕام جیاوازه ، گومانی تێدانیه كه (ایه) پاشكۆی
كاری ڕابووردووی دانانیه : (بـ ... ایه) ه‌مێنێته‌وه
پسانه‌وه‌و نه‌پسانه‌وه‌ی تێكڕای نیشانه‌ی (بایه) ژیربێژیانه
بۆی دابچین له سۆرانی‌دا ڕێژگه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه : بووبایه
، كردبایه ... له‌م دۆخه‌دا تێكڕای نیشانه‌كه بریتیه له
(بایه) به‌نه‌پساوه‌یش ده‌لكێ به كۆتایی كاره‌كه‌وه .
كه له بڕێ
ئاخاوتنیشدا ده‌گرترێ :
بكردبایه ،
بدابایه ... وای بۆ ده‌چم كه له تێكه‌ڵا بوونی دوو شێوه
وه په‌یدا بووی بێ ـ واته به‌رایی نیشانه‌كه له بابانیدا
شارباژێری ــ خۆی ڕاگوێز كردبی بۆ سۆرانی وتێكرای [ بـ
...بایه ) هاتێته كایه‌وه ، له‌م كارتێ كرانه‌وه وێنه‌مان
زۆره وه‌ك ئامرازی په‌یوه‌ندی (له بۆ = لۆ + بۆ )
به‌سه‌رنجدانی
ئه‌ده‌بیاتی ناوچه‌ی سلێمانی له‌به‌رهه‌می شیعره پێشینه‌كانی
زه‌ق بوونه‌وه‌ی (له‌بۆ) مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ ، ئه‌م كارتێ
كرانه‌ش ڕه‌وتێكی مێژووییه له گشت زمانێكدا ، ئه‌و
نه‌پسانه‌وه‌یه ــ به‌چاو مۆرفێمه‌كه- له ده‌ست شێوه‌ی
سۆراندا ، له‌بارتره ، به‌ڵام له دۆخی نه‌فی و ئیسپاتدا
به‌ده‌ست جێ گۆڕكێی ڕاناوی چالاك ــ چمیر متصل -ـ ه‌وه
گیرده‌خۆین، به‌ڵام له‌ئاخاوتنه بابانیه‌كه‌دا یه‌ك ڕه‌وت
ده‌بێ و پاش و پێش ناكا ، وه‌ك :
أ ــ بابانی :
ــ بم كردایه ، نه‌م كردایه.
ب ــ سۆرانی :
ــ كردبامایه ، نه‌م كردبایه .
ئینجا بۆ
ئه‌وه‌ی كه تووشی ئه‌م هه‌موو گێرمه‌و كێشه‌یه نه‌بین و
به‌خواستی زمانی نووسین ته‌نها قالبێكیان لێ بخرێته‌كار،
4 - بووبوو
ـــ كاری ڕابووردووی دوور:
پێك هاتوه
به دووباره خۆی كاره‌كه ، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ قاڵبه‌كه ــ
بوو + بوو ــ له ئاخاوتنی سلێمانیدا به كامڵی گۆ ده‌كرێ .
به‌ڵام له‌ده‌سته شێوه‌ی موكریدا ، كاره بنجیه‌كه له
بڕگه‌ی كراوه‌وه ده‌شكێته‌وه بۆ بڕگه‌ی گیر ، كه
بزوێنه‌ره‌كه‌ی به پیتی عه‌ره‌بی نانووسرێ ، وه‌ك ئه‌م شێ
كردنه‌وه‌یه :
((ب / = بوو +
بوو = ببوو = Bibu))
ئه‌م قالبه
تێك شكاوه له‌زمانی قسه‌دا له‌زۆر هه‌ریمدا زاڵه و
نووسه‌رانیش له ئه‌ده‌بیاتی تۆماركراویاندا به‌كاری ده‌هێنن ،
به‌ش به‌خۆم ئه‌گه‌ر له‌قسه‌دا وه‌هام ده‌ق پێوه گرتبێ ، له
نووسیندا كرده په‌شیمانم ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه به‌خواستی
وشه‌سازی ده‌ست چنی قه‌ده زمانیه‌كان بكه‌ین و رَێگه‌ی ئاسان
بدۆزینه‌وه له ده‌ستورسازیدا .
5 ـــ بووه
ـــ كاری ڕابووردووی نزیكه‌و له‌سه‌ر كێشی ــ چووه : پێك
هاتوه له :
(بوو + وه )
. له‌سه‌ر فۆرمی نیشانه‌ی ڕابووردووی نزیك و كێشه‌و ده‌مه‌قالی
به‌رده‌وامه ،
أ ــ
ڕابووردووی ڕه‌به‌ق + نیشانه‌ی ــــ وه ـــ. به‌پێێ
لێكۆلینه‌وه‌كانی خۆم بڕوام به‌م لایه‌نه‌یه .
ب ــ رێژگه‌ی
بنچینه كه ئاوه‌ڵا ناوه و ده‌نگی / وو /ی درێژ پاش گره ،
نیشانه‌كه‌ش ته‌نها بریتیه له / 500 / ی بزوێن ، ئینجا
ئه‌ویش ڕاناو بێ یان كاری یاریده‌ده‌ربێ
جـ ــ ڕای
سێیه‌م : نیشانه‌كه به‌دوای ده‌نگداردا / وو /ی ڕووته ، وه‌ك
ـت ڕشت + وو ــ به‌دوای بزوێنیشه‌وه ته‌نها / ــ و / یه ،
وه‌ك :
ــ زانی + و
ــ ئه‌مه یه‌ره‌یه ساكارانه بۆی چوون و هێمایان بۆ بزوێنی /
500/ ی نه‌كردوه.
تێبینی : له
كتێبه ده‌ست نووسه‌كه‌مدا : (قریوه‌یه‌ك له چوار وه‌رزه‌ی
زمانی كوردیدا ) ئه‌و لایه‌نانه‌م یه‌كالا كردونه‌وه‌و لێره‌دا
بواری په‌ل پێ هاوێشتنم نیه ..
ــ كاری ( بوو
= وه ) له نێوان زمانی نووسین و قسه‌دا ، ئاڵۆزكاوه‌و
به‌گشتی نووسه‌ران ئاوڕێكیان له لایه‌نه زانستیه‌كه‌ی
نه‌داوه‌ته‌وه:
أ ــ له ڕووی
ده‌نگسازیه‌وه ، رێگه له‌وه نه‌گیراوه كه بڕگه‌ی ــ وه
ــ ببێ و بگوترێ : (بوو وه) به‌ڵام له ده‌ر پۆقاندنی لچ‌و
لیوو بێ بواره به‌دوا یه‌كداهاتنی ئه‌و دوو بڕگه‌ته‌نافیه ،
قورسی په‌یدا ده‌بێ و بڕگه‌ی یه‌كه‌م كورت هه‌ڵا دێته‌وه‌و
زیان به ساختمانی وشه‌كه‌ش ناگا ، كه بنووسرێ :
ــ بو وه ـــ
نه‌ك بنووسرێ : ـ بوو وه ــ .
ب ـ له
ڕسته‌سازیدا به‌دوای كاری ـ بووه ـ دا نیشانه‌كه په‌یوه‌ندی
/500/ به‌ره‌نگاری بزوێنی نیشانه‌كه ده‌بێ، دیاره ده‌بێته
ـ 5 + 5 ـ گۆكردنیان به‌یه‌كه‌وه مه‌حاڵه. بۆ پارستنیان
نێو‌بڕ = ئینفۆنیكی /ت/ دێته‌كایه‌وه و ده‌بێژرێ: (بو + وه +
ت + ه – پیاو) له‌زمانی قسه‌دا و بۆ بارسووكیی لچولێو، ئه‌و
ساختمانه هه‌ره‌س ده‌هێنێ و كاتی بیخه‌ینه ژێر ڕكێفی شێ
كردنه‌وه‌وه به‌ده‌ستییه‌وه گیرده‌خۆین، وه‌ك بڵێن: ـ ڕه‌گی
/ ـ ب = بوو.
وو + وه = ۆ
ـ . لێره‌دا قه‌دی كاره‌كه‌و فۆڕمی نیشانه‌ی ـ وه ـ له تاكه
بڕگه‌ی بۆ ـ دا، سه‌ری تێدا ده‌چێ . له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا كه
رێگه له قاڵبه كامڵه‌كه نه‌گیراوه. كه‌واته ره‌وای
كارنییه كه له‌باتی (بووه‌ته..) بنووسرێ (بۆته..).
جـ ـ دیسان
هه‌ر له‌وشه‌سازیدا كاری ـ بوو ـ له‌گه‌ڵا پاشگری /ه‌وه/ ی
دووباره‌و به‌ره‌به‌ره‌دا، له‌گرێژنه ده‌چێ، به‌نیگایه‌ك
ئه‌م ڕێژگانه گه‌مارووی زه‌نیمان ده‌ده‌ن:
1ـ بو / وه/
وه = بووه‌وه
2ـ ب / وه /
وه = بووه‌وه
3ـ بۆ / وه =
بۆوه.
باری زانست و
سه‌رده‌می تیژه‌ڕو، ته‌نها ماوه به‌وه ده‌دا كه ڕێژگه‌كه
له ده‌قی (بوه‌وه) دا خۆی بچه‌سپێنێته نووسینه‌وه، چونكه
قاڵبی ـ بۆوه ـ وه‌ك (ـ بۆته‌وه، چۆته‌وه) كه له‌مه‌وبه‌ر
له‌سه‌ری رۆیشتم به‌جارێ سه‌ریان تێدا ده‌چێ. قاڵبی
(بووه‌وه)ش زێده‌ره‌وی تێدا هه‌یه، چونكه درێژه بزوێنی
/..وو/ ی دوای ـ بوو ـ به‌زه‌بری بزوێنه‌كه‌ی دی ده‌بێته‌وه
به‌ده‌نگدارو سه‌ره‌تای بڕگه و ده‌نگی / ب / وه‌ك بڕگه‌یه‌كی
گێر به‌جێ ده‌هێڵێ، نیمچه بۆری / ..و/ یان نیمچه ژیری ـ
i ـ له‌م
ئه‌لفوبێیه‌دا هێمایان بۆ دانه‌نراوه، وه‌ك له وشه‌ی (چیا،
چوار) دا هه‌ستیان پێ ده‌كرێ و نانووسرێ (چییا، چووار).
به‌خواستی
ئه‌و لێ كۆڵینه‌وه‌یه وه‌ها پێ ویسته كه
بنووسین
بوه‌وه =
Biwewe
....................
بووه‌ته..
نه‌نووسین
بووه‌وه
بۆوه
بۆته...
بوووه‌ته..
بوه‌ته...
* ئه‌م وتاره
له گۆڤاری رۆشنبیری نوێ، ژماره (80)ی ساڵی (1980)، له
لاپه‌ڕه (13 - 15) بڵاوكراوه‌ته‌و ه.
|