|
چه‌مك و
پێناسه‌ی زاراوه
د.شه‌هاب
شێخ ته‌یب/ مامۆستای كۆلێژی زمان - قه‌ڵادزێ
له باسكردنی
زاراوه‌دا پێویسته (چه‌مك)ی دیاری بكرێت و به وردی پێناسه
بكرێت ، ئایه چه‌مك چییه و پێوه‌ندیی به زاراوه‌وه چییه
و جیاوازی نێوانیان چییه و سه‌رچاوه‌كانی چه‌مك و زاراوه‌كان
چین؟ بۆ سنووردانان و جیاكردنه‌وه‌یان یه‌ك به‌یه‌ك لێیان
ده‌دوێین:
پێناسه و
ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك :
ئه‌گه‌ر هاتوو
زاراوه‌كه ، وشه‌یه‌ك یان ده‌قێكی به‌كارهاتووبوو له
زماندا ، ده‌ستنیشان كردنی پێناسه‌ی چه‌مك و به‌ده‌رخستنی
واتاكه‌ی ، یه‌كێكه له‌و دۆزانه‌ی كه كارێكی ئاسان نه‌بێت ،
ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌شدا – به‌وه‌ی كه له نه‌ژاد
دا سه‌ر به فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فییه – فه‌رهه‌نگه( معجم )
فه‌لسه‌فییه‌كانیش جیاوازییه‌كی زۆریان به خۆوه بینیوه له
پرۆسه‌ی پێناسه‌كردندا ، گرفته‌كه‌ش زیاتر ده‌بو كاتێ واتای
چه‌مكه به‌كارهاتووه‌كه‌ی میانه‌ی ژیربێژی و فه‌لسه‌فی
به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ واتای زاراوه زۆر به‌كارهاتووه‌كه‌ی
گشت بواره زانستییه‌كاندا ، بۆ په‌یبردن به واتای چه‌مك.
له‌به‌ر ئه‌و
گیروگرفتانه‌ی تووشی زاراوه ده‌بوون، هه‌ندێ له نووسه‌ران و
زمانه‌وان دان به‌وه‌دا ده‌نێن ، كه زانستی زاراوه‌سازی
زانستێكی سه‌ربه‌خۆی تۆكمه‌یه ، به‌وه‌ی كه گشت زانستێك
پێویستی به كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی دیاری كرا‌و ده‌بێت ، ، به پێی
ئه‌مه هیچ زانستێك بێ زاراوه نابێت(1) . گشت زانستێك
پێویستی به زیاتر له‌یه‌ك بوار له‌بواره‌كانی زانیاریی و
پێویستی به كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی وردی دیاریكراو ده‌بێت ، كه
له ڕێیه‌وه بتوانێت گوزارشت له‌و چه‌مكانه‌ی كه پێویستی پێ
ده‌بن بكات ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه زمانه‌وانان هه‌ستان به
جیاوازی نێوان زاراوه ( Terme
) و زاراوه‌سازی ( Terminology
) .
گومانی تێدا
نییه زاراوه ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی و چالاكی له پێكهێنانی
زانیاری ، له هه‌ر بوارێكی ڕۆشنبیریدا هه‌یه ، له‌سه‌ر پێی
خۆی ناوه‌ستێ و پێش ناكه‌وێ گه‌ر بێت و زاراوه‌ی واتادار و
ڕوونی ئه‌و به‌رهه‌مه زانیارییه ئاراسته و ڕێبه‌ریی نه‌كات
، به هه‌مان شێوه‌ش ڕۆشنبیریی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له
نه‌ته‌وه‌كان تووشی نه‌مان و له‌ناوچوون و تێك‌شكان ده‌بێت
له‌به‌ر گه‌لێك هۆ گرنگترینیان ، تێكچوونی واتای زاراوه‌كه و
زۆربوونیان و نه‌چه‌سپاندیان و یه‌ك نه‌گرتنی چه‌مكه‌كانه .
زاراوه له
زمانی كوردیدا هه‌رچه‌نده له جه‌مسه‌ری هێڵه گشتییه‌كانی
زانستی زمان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زاراوه له زمانه‌كانی ئه‌م سه‌ر
زمینه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه ، به‌ڵام هاوكات كێشه‌ی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه ، بۆ نموونه تا ئێستا چه‌مكی زاراوه له زانستی
زمانی كوردیدا ڕه‌چاو نه‌كراوه و شووره‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی له
چه‌شنه‌كانی تری وشه بۆ دانه‌نراوه و سه‌رچاوه‌كانی
هه‌ڵهێنجاندنی ده‌ستنیشان نه‌كراوه و ڕێگای په‌ره‌سه‌ندنی خۆی
نه‌گرتووه و ڕێبازه‌كانی له دایكبونی نه‌خراونه‌ته‌وه به‌ر
تیشكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی(2) ، پێوه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ركه‌وتنی زاراوه‌یه‌ك له‌وه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ
كه ئه‌و زاراوه‌یه زمانی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی پێڕاهاتووه .
چه‌مك به‌ره‌و
وشه‌یه‌كی تری به‌كارهاتووی كتێبه‌كانی ژیربێژی و
فه‌لسه‌فه‌وه ده‌چێت ، ئه‌ویش وێناكردن (3)(تصور)ه ، به
واتای ( په‌یدابوونی وێنه‌ی وشه‌یه‌ك له عه‌قڵدا )یه(4)، به
واتایه‌كی تر ، واتاكان وێنه‌یه‌كی بیرین له ئاكامیدا وشه‌كان
دانراون ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له عه‌قڵدا په‌یدابوه له‌وه‌ی
مه‌به‌ست له وشه‌كه‌یه به واتا ناو ده‌برێت ، هه‌روه‌ها
له‌وه‌ی ئه‌و وشه‌یه‌ی له عه‌قڵدا په‌یدابووه ناو ده‌برێت
به چه‌مك .
یه‌كێ له‌و
پێناسانه‌ی چه‌مك ، ده‌ڵێت : بنیاتێكی عه‌قڵییه ، هه‌روه‌ها
چه‌مك یه‌كه‌یه‌كی فیكرییه به‌یه‌كه‌وه به سیمای هاوبه‌ش
به‌ستراوه. هه‌روه‌ها پسپۆران له بواری زانستی زاراوه‌سازیدا
پێناسه‌یه‌كی زۆر گونجاویان بۆ داناوه ، به‌وه‌ی كه چه‌مك :
هێمایه‌كی زمانی دیاریكراوه بۆ یه‌ك چه‌مك . دووپاتیشی
ده‌كه‌نه‌وه كه له سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی ڕاده‌وستێ ،
ئه‌ویش : ( هێمای زمانی ) و ( چه‌مك ) كه فێڵبه‌ر (
FELBER ) به‌م
شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت : بریتییه له بنیاتێكی
عه‌قڵی – فیكری ، له شتێكی دیاریكراو داڕێژراوه . به كورتی
وێنه‌ی بیریی ( فكری ) شتێكه له جیهانی ده‌ره‌وه و
ناوه‌وه‌دا هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و بنیاته
ئاوه‌زییه‌ی هێمای بۆ داده‌نرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشتی لێ
بكات.
زانایانی
زاراوه‌سازیی بایه‌خیان به دیاریكردنی مه‌به‌ست له (هێمای
زمانی) كه گوزارشت له چه‌مك ده‌كات داوه و جیاوازیی نێوان
سێ جۆر له هێما زمانییه‌كانیان كردووه(5).
لێره‌دا
پێوه‌ندیه‌كی ژیربێژی له نێوان زاراوه و چه‌مكدا هه‌یه ،
ئه‌م پێوه‌ندییه‌ش ڕێكخه‌ره ( منڤمه)، به‌ڵام ئه‌و
پێوه‌ندییه له نێوان ناو و ناونراودا نییه ، بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر ویستمان زاراوه‌یه‌كی وه‌ك ( گه‌یه‌نه‌ر ) بۆ ئامێرێك
دابنێین و ببێته زاراوه ، پێویسته ئه‌و ئامێره كاری
ئه‌وه‌ی ببێت یان تایبه‌تێتی گه‌یاندنی هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش
پێوه‌ندییه‌كی ژیربێژییه كه ده‌بێت له نێوان زاراوه و
چه‌مكه‌كه دا هه‌بێت ، به‌ڵام ناو ، له‌وانه‌یه ناوی یه‌كێك
بنێین ( سالار )، له واقیعیشدا (سالار ) نه‌بێت .
له ڕوانگه‌ی
ئه‌وه‌ی باسكرا له باره‌ی چه‌مك و پێناسه جۆر به
جۆره‌كانییه‌وه ده‌توانرێت تێبینی ئه‌وه بكرێت ، كه چه‌مك
له بنیاتی زانیاریی و ده‌رك پێ‌كردنی جیهانی ده‌وروبه‌ر به
كاردێت و ئه‌و ڕێبازه فیكرییه جۆر به جۆرانه‌ش پێناسه‌ی
جیاوازیان بۆ چه‌مك دانا . له‌وه‌وه قورسی دیاریكردنی
پێناسه‌ی چه‌مكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵكو ئێستا
پێناسه‌یه‌كی گونجاوی پێویست كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌خۆ
بگرێت له ژێر ده‌ست نییه.
دیاری كردنی
چه‌مك و به‌رهه‌مهێنانی به گشتی پێوه‌نده ، به ڕۆشنبیری و
زانیارییه‌وه ، چ پێوه‌ندبێت به زانسته ڕۆشنبیرییه‌كان یان
زانسته سرووشتییه‌كان ، كه ئه‌میش پێوه‌ندیه‌كی به‌هێزی به
هێما و زمان و بواری واتایی و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و لایه‌نانه‌ی
به‌شداری له دروست كردنی ده‌كه‌ن هه‌یه(6). گۆڕان و
پێشكه‌وتنی خێرای زانست ، هۆیه‌كی سه‌ركی بوو بۆ زیادبوونی
چه‌مك و واتاكان ، تاوه‌كو ژیان به‌ره و پێشتر بڕوات واتاكان
به‌ربڵاوتر ده‌بن ، به‌ڕاده‌یه‌ك كه وشه‌كانی زمان به‌شیان
ناكه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌كات به دوای شێوازی
چاككردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا بگه‌ڕێین و به شێوه‌یه‌كی
زانستییانه هه‌وڵی دانان و هه‌ڵبژاردنی زاراوه‌ی نوێ بده‌ین
كه به وردی ئه‌و چه‌مكانه ده‌رببڕن(7).
چه‌مكیش دوای
جیابوونه‌وه‌ی له بواره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی وای لێ هات
ئاڵۆزتربوو ، بۆ ئه‌وه‌ی له میانه‌ی جیاوازییه‌كانی تردا
به‌كاربێت ، له‌وانه ( زانسته زمانه‌وانییه‌كان و
فه‌لسه‌فییه‌كان و ئه‌و زانستانه‌یتر كه پێوه‌ندییان پێوه‌ی
هه‌یه ) تا وای لێ هات چه‌مك وه‌ك هاوواتا له‌گه‌ڵ زاراوه‌دا
به‌كارده‌هات ، ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات بۆ ده‌رك پێ كردنی
و پێوه‌ندی به‌چه‌مكه‌وه له واتای زاراوه بكۆڵینه‌وه .
له‌وانه‌یه
چه‌مك و سیسته‌مه‌كانی له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر
جیاوازبێت و زۆر پێویسته له‌گشت زمانه‌كاندا هه‌مان شت بن ،
واتای زاراوه یان چه‌مك كه ده‌رده‌بڕدرێت له زمانێكه‌وه بۆ
زمانێكی تر جیاوازه ، ئه‌م دیارده زانستییه یه‌كێكه له
گیروگرفته‌كانی پێش پرۆسه‌كه ، یان كاری گه‌یاندن یان
گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و
جیهانی(8) ، بۆیه لێره‌دا پێویست بوو زاراوه‌كان یه‌كخرێن ،
یه‌كخستنێكی پێوانه‌یی له سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر
چه‌مكه‌كان و سیسته‌مه‌كانی بنیاتنرابێت ( به واتایه‌كی تر
له‌سه‌ر واتاكان و بواره واتاییه‌كان ) له‌به‌ر ئه‌مه
پسپۆران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردی واتا جیاوازه‌كانی چه‌مك
و سیسته‌می چه‌مكه‌كان له زمانه جیاوازه‌كاندا ده‌كه‌ن.
بایه‌خدانی
زاراوه‌سازیی به چه‌مك و هۆیه‌كان ، یه‌كه‌م هه‌نگاوی دانانی
زاراوه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ، كه كۆكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان و
ڕێكخستنیان له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خاوه‌ن پێوه‌ندییه‌كی هاوشانه ،
پاشان ده‌بێت له چه‌مك بگه‌ین، به تایبه‌تییه‌كانی و
خه‌سڵه‌ته جۆراوجۆره ڕاستی و ناڕاستییه‌كانی و هه‌روه‌ها
پێوه‌ندی ئه‌م چه‌مكه به چه‌مكه‌كانی تره‌وه له‌هه‌مان ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی كه لێیه‌تی و ده‌ستنیشان كردنی جێگه‌كه‌ی و پاشان
هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ پێشنیازكردنی زاراوه‌یه‌كی گونجاو بۆی ، كه
پێوه‌ندییه‌كی واتایی به‌و زاراوانه‌وه هه‌بێت و پاشان
هه‌نگاوێكی پێویست له نێوان بایه‌خدان به چه‌مكی تازه و
پێشنیازكردنی هێمایه‌كی زمانی بۆی ، ئه‌ویش دانانی
پێناسه‌یه‌كه بۆ ئه‌و چه‌مكه ، كه مه‌به‌ستمان وه‌سفێكی
وشه‌ییه بۆی ، به به‌كارهێنانی چه‌مكی تری كه پێش وه‌خت
لامان ناسراوه ، پێویسته له پێناسه‌دا دیاریكراو و وردبێت و
ئه‌و تایبه‌تییانه له‌خۆ بگرێت كه ئه‌و چه‌مكه هه‌یه‌تی و
یارمه‌تی به‌یانكردنی جێگه‌ی چه‌مكه تازه‌كه‌ی له سیسته‌مێكی
دیاریكراو له چه‌مكه‌كان ، كه له یه‌ك كۆمه‌ڵه به‌شدار
ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بدات. ڕوونكردنه‌وه‌كانیش له‌وانه‌یه
سوودیان له دیاریكردنی چه‌مك و ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆربێت ، كه
له‌و مه‌رجانه بۆی دانران ،ئه‌مه‌یه ده‌بێته ژیربێژی
(منگق) و پێناسه‌كه‌شی پێناسه‌یه‌كی زانستی ده‌بێت.
جیاوازیی
پێناسه‌ی زانستی له پێناسه‌ی زمانه‌وانی ئاسایی ئه‌وه‌یه :
پێناسه زانستییه‌كان بریتین له كۆمه‌ڵێك چه‌مكی چه‌سپاوه ،
به پێچه‌وانه‌ی ڕێبازه فه‌لسه‌فی و ژیربێژییه‌كانی سه‌ر به
كۆمه‌ڵێكی به‌ستراوی هاوشانن ، به‌ڵام پێناسه‌كانی زمانه‌وانی
له فه‌رهه‌نگێكه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگێكی تر ، له‌وانه‌یه به
پێی تایبه‌تمه‌ندیی فه‌رهه‌نگه‌كان و توانستی ڕۆشنبیری و
عه‌قڵیدا(9) جیاوازبێت و سه‌ربه‌ستن .
فێڵبه‌ر (
FELBER )
ئه‌وه‌ی پێشان دا كه وردیی زاراوه‌كان پشت به هێما
زمانییه‌كان نابه‌ستێ ، به‌ڵكو به چه‌مكه‌كان له ( فیزساكر-
Weizsacker)ه‌وه
، وه‌رگیراوه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ییه‌ی
سه‌ره‌وه‌ی كردووه به‌وه‌ی ، كه : تێگه‌یشتنی سه‌ركه‌وتوو
له زماندا پشت به وردێتی زمان نابه‌ستێت ، به‌ڵكو پشت به
وردێتی ڕێكخستنی چه‌مكی شته‌كان كه دیراسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین
ده‌به‌ستێ(10) . ده‌بێت ئه‌مه له‌بیر نه‌كه‌ین كه كاری
زاراوه‌سازی یان دانانی زاراوه‌كان پێویسته هه‌موو كات له
چه‌مكه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات ، وه‌ك باسكرا، پاشان پێناسه
ئنجا هێمای زمانی ( زاراوه)، بۆ هه‌موو چه‌مكێك زاراوه‌یه‌ك
دابنرێ و له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی تر تێكه‌ڵ نه‌كرێ و گونجان و
تێگه‌یشتن له توانست دابێت كاتێ كه یه‌ك زاراوه بۆ یه‌ك
چه‌مك دابنرێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ...
ئه‌ركی پسپۆر
له زانست‌دا مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كان و ڕوونكردنه‌وه
و پێناسه‌كردنیانه و ئه‌ركی زمانه‌وانیش هه‌ڵبژاردنی
زاراوه‌كانه ( وشه یان هێمای زمانی ) به پێی ده‌ستووره‌كانی
دانان كه له زمانه‌كان و زانستی زاراوه‌سازی تیۆری ناسراوه
، پاشان وه‌سفكردنی به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه ، ئنجا ده‌وری
زاراوه‌سازی پسپۆر له زانستی زاراوه‌سازیدا دێت ، كه
ئه‌وانه‌ی وتران ، به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و بڕیاری زاراوه‌یه‌كی
گونجاو و ڕێكوپێكی بۆ ده‌دات ، بۆ به‌كارهێنان به پێی ئه‌و
ڕێبازانه‌ی كه زانستی زاراوه‌سازی و پێوانه‌یی بڕیاریان
له‌سه‌ر داوه ، به‌مه‌ش وردبینی و واتا له بواری زانستی و
زمان و ژیربێژی بۆ زاراوه‌كانمان دابین ده‌كه‌ین.
پرۆسه‌ی
پێوانه‌یی زاراوه له زانستی زاراوه‌سازیدا ، به دوو لایه‌ن
به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنرێت : لایه‌نی ژیربێژی ( مه‌نتق ) و
لایه‌نی زمانه‌وانی ( اللغوی ) لایه‌نی ژیربێژی ، چه‌مكه‌كان
ده‌گرێته‌خۆ ( وێناكردنه ئاوه‌زییه‌كان – التصورات الذهنیه
) به پێوانه‌یی و یه‌كخستن ، لایه‌نی زمانه‌وانیش بریتییه
له ڕێگاكانی دانانی زاراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی بنیاتی زاراوه‌ی
ئینگلیزی ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و چه‌مكه تازه‌یه زاراوه‌یه‌كی
ئینگلیزی هه‌بێت له‌وانه‌یه ببێته ڕێگه خۆشكه‌ر و
یارمه‌تیدانێك بۆ پێشنیار كردنی زاراوه‌یه‌كی گونجاو
به‌رانبه‌ری(11). له‌مه‌ڕ چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكی
جیاوازدا و دانانی زاراوه‌ی گونجاوی یه‌كگرتوو و
بڵاوكردنه‌وه‌یان ... هتد . ئه‌و چه‌مكانه‌ش ده‌توانرێت
له‌سه‌ر سێ شێوه‌بن كه ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م :
چه‌مك هه‌یه
پێمان گه‌یشتووه ، كه‌رسته‌كانی له لامان ناسراوه و بڵاوه
، ئه‌میش دوو به‌شه:
1- چه‌مك كه
زاراوه‌ی كوردیی هه‌یه و ئه‌میش دوو به‌شه له ڕووی ژماره‌ی
ئه‌و زاراوانه‌ی بۆ ده‌لاله‌ت له‌سه‌ركردنی دانراون:
أ- چه‌مكێك
كه یه‌ك زاراوه‌ی كوردیی هه‌بێت ، ئه‌م زاراوه‌یه‌ش له لای
گشت كه‌سێك بڵاو وناسراوه ، یان وه‌رگیراوه یان له زمانێكی
تره‌وه هاتۆته نێو زمانی كوردی ، یان كوردییه‌كی په‌تییه
یان وشه‌یه‌كی گشتییه .
ب- چه‌مكێك
كه ژماره‌یه‌ك له زاراوه‌ی كوردی یان وه‌رگیراوی هاوواتای
هه‌بێت ، ئه‌و زاراوانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له هاوواتا ڕزگارمان بێت
پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
2- چه‌مكێك
كه هێشتا زاراوه‌ی بڵاو وناسراوی نه‌بێت ، وه‌ك ( ڤیدیۆ ، دی
ڤی دی ، ... ) ئه‌م جۆره‌ش به دانانی له ژێر ده‌ستی لیژنه‌ی
زانیاری و هونه‌ری تایبه‌ت ، بۆ دانانی زاراوه‌ی كوردی بۆیان
ده‌بێت زوو چاره‌سه‌ر بكرێت .
دووه‌م :
چه‌مكێك تازه
له ده‌ره‌وه دانراوه یان تازه دانراوه و كه‌ره‌سه و
چه‌مكه‌كانیمان هێشتا پێ‌نه‌گه‌یشتوون ، ئه‌میش دوو جۆری
هه‌یه :
أ- چه‌مكی
شته مادییه هه‌ست پێ كراوه‌كان.
ب- چه‌مكی
تیۆری مه‌عنه‌ویی ڕووت ، هه‌روه‌ك له بواری زانسته ڕووته‌كان
دا .
سێیه‌م :
چه‌مكێك كه
خۆمان و زاناكانمان له توێژینه‌وه زانستییه
تایبه‌تییه‌كاندا ده‌یدۆزینه‌وه .
ڕوونكردنه‌وه و پێناسه‌ی زاراوه :
زاراوه وه‌ك
له زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كردووه ،
واتایه‌كه ئاماژه بۆ ڕێككه‌وتن ده‌كات ، ئه‌م واتایه‌ش
ئاماژه بۆ تایبه‌تییه‌كی گرنگیی زاراوه ده‌كات ، كه ئه‌ویش
ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر واتایه‌كی تایبه‌تی بۆ زاراوه دووای
جیاوازیكردن له واتاكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ، زاراوه‌كه له
ناكۆكیدا بێت تا واتا زانستییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕوون له
نێوه‌رۆكه‌كه‌یدا ده‌ربكه‌وێت . ئه‌مه‌ش بۆ تایبه‌تێتی
ڕێككه‌وتن تایبه‌تێتی ڕوونی و زانستی پێده‌به‌خشێت .
ئه‌م
تایبه‌تییانه كاتێك له وشه‌یه‌كدا كۆ ده‌بنه‌وه بۆ
گه‌یاندنی یا ئاماژه بۆ كردنی واتایه‌كی تایبه‌تی كه گوێی
لێده‌گیرێ له هه‌لومه‌رجی به‌كارهێنانیدا تا ده‌بێته
زاراوه ، به‌ڵام دووباره بوونه‌وه و به‌رده‌وامی له
مێژوودا ئه‌وه وا له وشه‌كه ده‌كات ببێته زاراوه و واتا
تازه‌كه‌ی بچه‌سپێنێ .
ئه‌وه‌ی له
نێو ئه‌هلی زانست و هونه‌ردا ( زاراوه )ی پێده‌گوترێت ، چه‌ند
وشه و ده‌ربڕینێكی تایبه‌تین كه بۆ گه‌یاندنی واتایه‌كی
تایبه‌تی دانراون ، یان له ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنانی له‌هه‌ر
زانست و هونه‌رێكدا، ورده‌ورده واتایه‌كی تایبه‌تییان
به‌سه‌ردا بڕاوه، شێوه‌ی زاراوه‌یان وه‌رگرتووه .
چه‌مكه‌كانی زاراوه‌ش وه‌كو چه‌مكه زمانییه‌كانی وشه ، یان
دانانین – واتا ، به خواست و مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی داده‌نرێن
، یان به مانایه‌كی دیكه ( دانانی )ن ، و وشه‌یه‌ك
ورده‌ورده واتا و چه‌مكی زمانه‌وانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و
له زانستێكدا ڕه‌وشی زاراوه به‌خۆوه ده‌گرێت .
هه‌ڵبه‌ت به
شێوه‌یه‌كی گشتی ، واتای زاراوه‌یی وشه ، له‌گه‌ڵ واتای
زمانه‌وانی وشه ده‌گونجێت ، بۆ نموونه زاراوه‌ی (ڕۆژوو) و
(نوێژ) له شه‌ریعه‌ت دا ، به واتای ئه‌نجامدانی كارێكی
تایبه‌تی ، یان ڕه‌وش و ده‌ستوورێكی تایبه‌تییه ، كه به‌ڕیز
له ڕووی زمانه‌وه ده‌ست لێهه‌ڵگرتن و دوعا ده‌گرنه‌وه ،
به‌ڵام ناكرێ به هه‌موو ده‌ست به‌رزكردنه‌وه و نزایه‌ك
بگوترێ ( ڕۆژوو ) و( نوێژ ). ئه‌وه بۆ هه‌موو زاراوه‌یه‌ك ،
له‌وانه زاراوه‌كانی سۆفیگه‌ریش ، ڕاسته ، وه‌كو چۆن بابای
سۆفی له كاتی جه‌زبه وحاڵ لێهاتندا چه‌ند وشه و ده‌ربڕینێكی
به‌سه‌ر زاردا هاتووه ، یان شێخه گه‌وره‌كان به نیازی
په‌نددادان و ئامۆژگاریی كردنی مریدان ، چه‌ند وشه و
ده‌ربڕینێكیان گوتووه ، كه به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه و زۆر
به كارهێنانه‌وه ورده‌ورده شێوه‌ی زاراوه‌یان وه‌رگرتووه .
هه‌ندێك شاعیرانی سۆفی مه‌شره‌بیش به سوود وه‌رگرتن له
خواستن و دركه و خوازه ، چه‌ند ده‌ربڕینێكیان هێناونه‌ته
كایه ، كه له شێوه‌ی هێمادا بوون ، پاشان ورده‌ورده شێوه‌ی
زاراوه‌یان به‌خۆوه گرتووه(12) .
زاراوه كه
گرنگییه‌كی زۆری له گشت بواره‌كانی زماندا هه‌یه
نیشانه‌یه‌كی بێ گیانه و ڕه‌مزێكی ئامێرییه و هیچ ئه‌ركێك
جگه له مانا بۆبه‌كارهێنراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه نابا ، هه‌روه‌ها
هیچ كه‌سێك بۆی نییه به ئاره‌زووی خۆی زاراوه‌ی بێگانه
وه‌ربگرێت و داڕشتنه‌كه‌ی بگۆڕێت و زمانه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی پێ پینه بكات و به‌ئاره‌زووی خۆی
ماناكه‌ی بسازێنێ و به زۆره ملێ به‌سه‌ر چه‌مك و
مه‌فهومێكی جیاوازدا بیسه‌پێنێ(13) و زمانه‌وانه‌كانیش به
درێژایی مێژووی زمانی مرۆڤایه‌تی چ یۆنانی و ڕۆمانی بن ، چ
عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كدگیرن ، كه زاراوه وشه‌یه‌كه ،
ئه‌مڕۆ زاراوه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ، وه‌ك زانستێكی
بایه‌خدار له گه‌لێك له زانكۆ به ناوبانگه‌كاندا ده‌خوێنرێت
لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر ده‌كرێت و كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی
جیهانی بۆ ده‌گیرێت . زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی ڕه‌سه‌نی پوخت
و پاراو ، هه‌رچه‌نده له زاراوه‌ی زانستی مرۆڤایه‌تی و
ته‌كنه‌لۆژی دا هێشتا فره‌نه‌داره ، به‌ڵام زمانه‌كه‌ی خۆی
وه‌ك زۆربه‌ی زمانه‌كانی هیند و ئه‌وه‌روپایی بۆ فراوانبوون و
زاراوه سازكردن گه‌لێك له باره(14). كه‌واته لێره‌دا جێی
خۆیه‌تی ئاماژه بۆ هه‌ندێ پێناسه‌ی جۆراوجۆری زاراوه چ له
لای زمانه‌وانی كورد چ لای بێگانه بكه‌ین .
لێره‌دا
ده‌بێ هه‌وڵده‌ین ئاماژه بۆ پێناسه‌ی جیاواز بكه‌ین و بپرسین
زاراوه چییه و چ نیشانه‌یه‌ك له جۆره‌كانی وشه جیای
ده‌كاته‌وه ؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌بێ په‌نا
به‌رینه به‌ر زمانه‌كانی تر تا بزانین به چی وه‌ڵام
دراوه‌ته‌وه ؟ ، زانایه‌كی وه‌ك ( الشریف الجرجانی) كه
واژه‌ی (الاصطلاح )ی به زمانی عه‌ره‌بی داناوه پێناسه‌ی
كردووه و ده‌ڵێت : (الاصطلاح )واتا زاراوه – ڕێككه‌وتنی
تاقمێكه له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی ناونانی شتێك یاخود
كارێك به وشه‌یه‌ك كه له واتایه‌كه‌وه بۆ واتایه‌كی تر
گوازرابێته‌وه . دوا به دوای ئه‌م زانایه ( الكفوی )
له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه هه‌نگاوی ناوه و پێناسه‌ی (الاصطلاح
)ی به دووپاتكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی (الجرجانی) كردووه،
سه‌ره‌ڕای ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی لایه‌نه‌كانی پێناسه‌كه
به باسكردنی ئه‌وه‌ی : زاراوه وشه‌یه‌كی تایبه‌تییه ، له
بابه‌تێك له بابه‌ته‌كانی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری و
شارستانییه‌ت و له كاروباری ڕۆژانه دا و به‌هۆی ئه‌وانه‌ی
پێوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه و به‌كاری ده‌هینن(15)،
له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا ده‌توانرێت هه‌ندێ چه‌مك بۆ زاراوه
ده‌ستنیشان بكرێت :
1- زاراوه
چه‌شنێكه له وشه .
2- زاراوه
تاقمێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سازیده‌كه‌ن و بۆ ئیش و كاری
تایبه‌تی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن .
3- ڕێبازی
سه‌ره‌كی له ڕێبازه‌كانی دانان و له دایكبوونی زاراوه ،
گواستنه‌وه‌ی وشه‌یه‌كه له واتایه‌كه‌وه بۆ واتایه‌كی
تازه‌تر ، كه‌وابوو هه‌موو وشه‌یه‌ك زاراوه نییه ، به‌ڵام
هه‌موو زاراوه‌یه‌ك وشه‌یه‌كه و ئه‌م وشه‌یه‌ش سنوورێكی
ته‌نگه‌به‌ری هه‌یه ، كه به به‌كارهێنانی له لایه‌ن تاقمێك
له خه‌ڵكی له كۆڕێك له كۆڕه‌كانی ژیاندا شووره‌ی كێشراوه و
له وشه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌وه وه‌رگیراوه(16)(17)، ئه‌مه و
چه‌ندان خه‌سڵه‌تی تر بۆ زاراوه له ئارادان و له هه‌موو
زمانێكی زیندووشدا ئه‌و تایبه‌تییانه به‌رچاو ده‌كه‌ون ،
چونكه زاراوه وه‌ك له گشت زمانێكی زیندوودا ، به‌شێكی زۆری
وشه‌كانی ئه‌و زمانه ده‌گرێته‌وه ، ئه‌م به‌شه‌ش
بابه‌ته‌كانی زانست و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ئابووریی
و سیاسه‌ت و ... هتد ، ده‌گرێته‌وه .
زاراوه
بنچینه‌ی زمانی ستانداردی نه‌ته‌وه‌یه ، دیالێكته‌كانی لێك
نزیك ده‌كاته‌وه پێوه‌ندییان به هێزتر ده‌كات ، ده‌بێته هۆی
پێكهێنانی یه‌كێتی ده‌ربڕین و بنچینه‌ی ئامراز و هزر و بیر و
داهێنان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به یه‌كگرتوویی(18) هه‌روه‌ها
زاراوه به گشتی به‌وه پێناسه ده‌كرێت : كۆمه‌ڵێك هێمای
زمانین ، له‌بواره‌كانی زانستی یان ته‌كنه‌لۆژی ئاماژه بۆ
چه‌ندین چه‌مك و شت ده‌كه‌ن .
ڕێكخراوی
پێوانه‌یی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه‌ی پێناسه ده‌كات : زاراوه
هێمایه‌كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون بۆ گه‌یاندنی چه‌مكێك
له‌چه‌ندین ده‌نگی تێكبه‌ستراو یان له وێنه‌ی نووسراوی ئه‌م
ده‌نگانه (پیته‌كان ) پێك دێت . بۆیه‌پێویسته دوو مه‌رجی
سه‌ره‌كی تێدابێت :
1- پێویسته
هه‌ر چه‌مكێك یان شتێك به زاراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌رببڕدرێت
.
2- زیاتر له
یه‌ك زاراوه بۆ چه‌مكێك یان شتێك دانه‌نرێت ، به‌ڵام به‌گشتی
ئه‌م دوو مه‌رجه له زمانی كوردیدا سه‌دی سه‌د له زۆر
زاراوه‌دا نه‌هاتۆته دی ، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار ده‌بینین
یه‌ك زاراوه بۆ چه‌ندین واتای جیاواز به‌كاردێت ، كه جۆرێك
ته‌مومژی واتایی دروست ده‌كات ، زمان‌ناسان به‌م دیارده‌یه
ده‌ڵێن هاوبێژی یان هاوده‌نگی و هاوبه‌شی له بێژه‌دا(19) .
له پێناسه‌یه‌كی تری زاراوه‌دا هاتووه : زاراڤ د ئه‌زمانیدا
، په‌یڤه‌كه یان ژ په‌یڤه‌كێ پتره ، دیار كرنا ڕامانه‌كا
تایبه‌تی و خۆمالی دده‌ت ، و ئارمانجه‌كا دیاركری دگه‌هینیت ،
له‌ورا ( زاراڤ ) ڕامانه‌كا دورتر كورتر ژ ڕامانا په‌یڤا
ئاسایه خویا دكه‌ت ، و مه‌ودایه‌كه به‌رفره‌هتر وه‌ردگریت و
جوانیه‌كا باشتر دده‌تێ .. هه‌بوونا زاراڤ دناڤ هه‌ر
ئه‌زمانه‌كی دا ، نیشان و سیفه‌تا هیز و شیان و پێڤه هاتنێت
وی ئه‌زمانییه و كه‌ڤناتی و ڕٍه‌سانه‌یه‌تی وه‌راو و گه‌ش و
بوونا به‌رده‌واما وی ئه‌زمانی دیار دكه‌ت(20) ... هه‌روه‌ها
له جێگه‌یه‌كی تریشه‌وه له باره‌ی زاراوه‌وه وتراوه :
زاراوه وشه‌یه‌كه كۆمه‌ڵێك پسپۆر بۆ مه‌به‌ستێكی زانستی
ڕایان ده‌كه‌ن به‌یه‌ك و دایده‌نێن ، ده‌شبێ بۆنه یان
هاوبه‌شی یان وێكچوونێكی زۆر یان كه‌م له نێوان مانا
زمانییه‌كه‌ی و مانای زاراوه‌ییه‌كه‌یدا هه‌بێت(21) و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ، ( زاراوه ) ته‌نها ( شێوه )ی چه‌مكه زانستییه
نوێیكانه و به زۆری كرۆكی ئه‌و ڕاستییه زانستییه ده‌پێكێت
، كه ده‌مانه‌وێ ده‌ری ببڕین ، به‌ڵام وای لێ هاتووه
گرنگترین كۆسپ له ڕێی كورداندنی خوێندنی باڵادا ، دۆزینه‌وه‌ی
زاراوه‌ی كوردیی ئه‌وتۆیه ، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وشه و چه‌مكه
زانستییه بیانیانه‌دا بگونجێ ، چونكه زاراوه هۆی سه‌ره‌كیی
دروست كردن و ڕێكخستن و گه‌شه‌پێكردنی زانسته(22) .
زاراوه
چه‌شنه وشه‌یه‌كه و گواستنه‌وه‌ی وشه‌یه‌كه بۆ واتایه‌كی
نوێتر ، زاراوه وشه‌ی فه‌رهه‌نگیی سه‌ر زمانی خه‌ڵكی نییه ،
به‌ڵكو وشه‌یه‌كی نوێباوه بۆ واتایه‌كی نوێ ، له كۆڕێكی
زانستی یان ڕوناكبیری سه‌رده‌مدا سازكراوه . زاراوه
واژه‌یه‌كی بابه‌تییه ،پسپۆره‌كان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون بۆ
ئه‌وه‌ی واتایه‌كی دیاریكراوی زۆر به وردی و ڕوونی پێ
ده‌رببڕن ، به‌جۆرێك له بواری ده‌قه زانستییه‌كه‌دا هیچ
شێواوی و ئاڵۆزییه‌ك له بیری خوێنه‌ر و گوێگردا په‌یدا
نه‌كات.
خاڵێكی گرنگ
بۆ ئه‌وه‌ی ( زاراوه ) به ( وشه ) بناسێنین ده‌بێ (
ئاوه‌ڵناوی ڕه‌سه‌ن )ی بخه‌ینه پاڵ و بڵێین : زاراوه
وشه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه و ئه‌و وشه‌یه‌ش به گشتی سێ به‌شه ،
ئامراز و ناو و فرمان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامراز و فرمان بۆ
زاراوه‌سازی ده‌ست ناده‌ن ، ده‌بێ واژه‌ی ( وشه ) له
پێناسه‌كه‌دا بكه‌ین به ( ناو ) و بڵێین : زاراوه ، ناوێكی
ڕه‌سه‌نه(23) .
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زاراوه‌سازانی كورد له كاری زاراوه و پێناسه‌كردنیدا
یه‌ك ڕانین ، بۆیه له‌م بواره‌دا دوو دیارده‌ی نابه‌جێ
به‌رچاو ده‌كه‌وێت:
یه‌كه‌م :
به‌هه‌ڵه داتاشینی زاراوه .
دووه‌م :
دانانی له زاراوه‌یه‌ك زۆرتر بۆ یه‌ك واتا .
له‌ئه‌نجامدا
ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی ، كه :
1- زاراوه‌ی
كوردی ، ناوێكه ، ده‌شێ ( ساده ) و ده‌شێ ( ناساده )بێت .
2- ئه‌م ( ناو
)ه وشه‌یه‌كی كوردی ڕه‌سه‌نه .
3- پێویسته ،
له نێوان زاراوه و واتاكه‌ی پێشووی جۆره پێوه‌ندییه‌ك
هه‌بێت .
4- ده‌بێ (
هه‌ر زاراوه‌یه‌ك ) ته‌نیا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست دانرابێت .
5- ده‌بێ (
زاراوه )كه له‌به‌ر ڕوناكایی یه‌كێك له ڕێبازه‌كانی
په‌یدابوون و سازكردنی ( وشه )ی كوردیدا سازكرابێت .
6- نابێ
خه‌ڵكی ناپسپۆڕ ( زاراوه ) له زماندا ساز بكه‌ن .
7- ( زاراوه
) تایبه‌ته به بابه‌تێك یان لایه‌نێكی زانیاری و ژیاری و
ڕوناكبیری(24)(25).
كه‌واته به
پێی ئه‌م خاڵانه ، ده‌توانین زاراوه‌ی كوردی به‌م جۆره
پێناسه بكه‌ین:
زاراوه
ناوێكی ڕه‌سه‌نه ، له فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی كوردییه‌وه
به پێی ڕێبازێكی وشه‌سازیی كوردی ، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو
له كۆڕی پسپۆریتیدا سازكراوه .
هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر بكه‌ین له باره‌ی
زاراوه‌وه ، ده‌بینین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن : زاراوه
واژه‌یه‌كه ، وشه‌یه‌ك یان چه‌ند وشه‌یه‌ك كه چه‌مكێك
هه‌ڵده‌گرێت مادیی بێت یان مه‌عنه‌ویی یان وشه‌یه‌ك یان چه‌ند
وشه‌یه‌كه ، كه خاوه‌نی واتایه‌كی زانستی یان ژیاری بێت(26)،
زاراوه وه‌ك بینرا ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه له‌سه‌ر
زاراوه‌یه‌ك ، بۆ به‌كارهێنان و ناونانی ئه‌و شته‌ی كه
ده‌یانه‌وێت ده‌ری ببڕن له كاروباری ڕۆژانه‌یاندا ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زاراوه وێنه‌یه‌كی چڕی ئه‌و پێوه‌ندییه
ئه‌ندامییه‌یه ، له نێوان ئاوه‌ز (عقل) و زماندا ڕاوه‌ستاوه
، هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی به دیارده زانیارییه‌كانه‌وه هه‌یه
، زاراوه‌ش له هه‌ر زانستێ ، له زانسته‌كان به ناوكی چه‌ق
دادنرێت ، كه لایه‌نی ڕۆشنایی زانیاریی پێ به‌رده‌وام ده‌بێ
و هێنانی فیكری پێ ده‌چه‌سپێت(27)، هه‌موو ئه‌مه‌ش بۆ
پێكه‌وه به‌ستنی ژیاری نه‌ته‌وه‌كانه .
پێناسه‌ی
تازه‌ی زاراوه دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه ، مێژووی زاراوه ،
مێژووی زانسته‌كانه ، هه‌موو زانستێكی تازه پێویستی به
زاراوه‌ی تازه ده‌بێت و، هه‌موو وێناكردنێ ( تصور ) تازه‌ش
وا له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات ، زاراوه‌ی تازه‌ی بۆ دروست بكات ،
یه‌كێ له تایبه‌تییه‌كانی زانسته سروشتییه‌كان ئه‌وه‌یه ،
كه په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامیان هه‌یه ، ورد و رێكوپێكن ،
شایه‌نی خۆگه‌یاندنی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژیان هه‌یه ، بۆیه
پێویسته و ده‌بێت بۆ ئه‌و زانسته هه‌مان ئه‌و زاراوانه
هه‌بێت به هه‌مان تایبه‌تی ئه‌و زانسته(28) . هه‌روه‌ها
پێناسه‌یه‌كی تر له باره‌ی زاراوه‌وه دووپاتی ئه‌وه
ده‌كاته‌وه ، كه زاراوه له نه‌ژاد دا ڕێككه‌وتنی
توێژه‌رانه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی بۆ دیاریكردنی له باره‌ی
چه‌مكێكی دیاریكراو له زانستێك یان هونه‌رێكی دیاریكراو . زۆر
جاریش زاراوه به شێوه واژه‌یه‌كی تاك دێت ، وه‌ك فه‌رهه‌نگ
، جێناو ... یان ، چه‌ند وشه‌یه‌ك وه‌ك ، ئه‌ندازیاری
كاره‌بایی ، زانستی زه‌ویناسی .... هتد .
زاراوه
بریتییه له وشه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك له زمانێكی
تایبه‌تی زانستی یان ته‌كنیكی ، بۆ ده‌ربڕین له چه‌مكه‌كان و
ئاماژه بۆ كردنی شته مادییه دیاریكراوه‌كان به‌كاردێت .
به‌م واتایه زاراوه ده‌بێته گوزارشت كردن له چه‌مكه‌كان و
شته مادییه‌كان ، به‌ڵام ڕاوبۆچوونی گونجاو له لای پسپۆرانی
زانستی زاراوه‌سازیی ئه‌وه‌یه كه ، تا ڕاده‌یه‌ك له لایه‌ن
گۆكردن و ڕێنووسه‌وه كۆكن ده‌رباره‌ی وشه‌ی ( زاراوه ) له
زمانه جیاوازه‌كان به‌م شێوه جیاوازه ده‌ینووسن و گۆی
ده‌كه‌ن ، به ئینگلیزی و هۆڵه‌ندیی و دانماركی و نه‌رویجی و
سویدی وشه‌ی (Term
) و به ئه‌ڵمانی وشه‌ی ( Trem
)و به فه‌ڕه‌نسی ( Terme
)و به ئیتاڵی (Termine
)و به ئیسپانی و بولگاری و ڕۆمانی و سلۆڤینی و چیكی و
پۆڵه‌ندی( Terminos
)و به پورتوگالی ( Termo)و
به ڕووسی (Termin
)ی پێ ده‌ڵێن ، وشه‌ی تری زمانه ئه‌وروپییه‌كان كه سه‌ر
به‌هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی زمانن(30). له لای عه‌ره‌بیش
وه‌رگیراوه به( اصطلاح ) و ( مصطلح )(29) و له زمانی
كوردییشدا به ( زاراو) و(زاراوه )به‌كارهاتووه ، به‌ڵام
هه‌ر وشه‌ی ( زاراوه )كه چه‌سپاوه . كه‌واته زاراوه
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بنووسرێت و گۆ بكرێت ناونانێكی زمانی
ده‌سه‌پێنێ(31) ، كه له زمانێكی تایبه‌تیدا چه‌مكێكی
دیاریكراوه.
جیاوازیی
نێوان چه‌مك و زاراوه :
له‌م چه‌رخه‌ی
ئێستادا ، زاراوه بۆته باسی زانستێكی سه‌ربه‌خۆ ، كه به
زانستی زاراوه‌سازی ناوده‌برێت و به شێوه‌یێكی زانستی له
چه‌مكه‌كان و زاراوه به‌كار هاتووه‌كان له زمانێكی تایبه‌تی
ده‌كۆڵێته‌وه ، زاراوه‌سازیش (
Terminology ) وه‌ك زانستێك بایه‌خ
به داڕشتنی زاراوه و دیاری كردن و دروستكردنی ده‌دات .
كه‌واته زاراوه = نێوه‌رۆك ( پله‌یه‌كی واتایی ) + ده‌ربڕین
( داڕشته‌یه‌كی زمانی گه‌یه‌نه‌ری )ه ، یان هێمایه‌كی
ڕێككه‌وتییه بۆ تێڕوانینێك له ده‌نگی گۆكراو یان شێوه كه
به نووسین ده‌رده‌بڕێت ( به پیت ) پێك دێت.
زاراوه
له‌وانه‌یه وشه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بێت ، ئه‌گه‌ر
چه‌مك نواندنی بیری شتێك بێت ( هه‌ست پێكراو یان ڕوون ) یان
بۆ پۆلێك كه سیمای هاوبه‌شی هه‌یه و به زاراوه‌یه‌ك یان
هێمایه‌ك گوزارشتی لێ ده‌كات . زاراوه هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی (
زمانی ) واتایییه كه له وشه پێك هاتووه (
زاراوه‌ی ساده ) یان چه‌ند وشه‌یه‌ك ( زاراوه‌ی لێكدراو ) ،
كه به‌چه‌مكێكی دیاریكراو ناو ده‌برێت به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لا
له‌ناو بوارێكدا یان چه‌مكێكی تایبه‌تی ، بریتییه له
وێناكردنێكی ئه‌ركی بۆ تایبه‌تێتی زانیاریی زاراوه‌كه(32) ،
ئه‌م ده‌ستوورانه ، زاراوه له پێوه‌ندیكردنی به چه‌مكه‌وه
زیاتر لێڵ ده‌كات ، چه‌مكیش له میانه‌ی پێناسه‌كانی زاراوه‌دا
له زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كاندا له زاراوه تایبه‌تیی تره و به
واتای وێناكردن ( التصور ) به‌كاردێت ، چونكه چه‌مكه‌كان
مه‌رجی به‌رده‌وامی و كرۆكیی زمانن و له ڕێگه‌یه‌وه مرۆڤ
جیاوازی له نێوان شتێك و شتێكی تردا ده‌كات .چه‌مكه‌كانیش
پێویستیان به جۆره ڕێكخستنێك هه‌یه بۆ له ئامێزگرتنی
هه‌موو پارچه‌كانی .
زاراوه‌ش
بریتییه له چوارچێوه‌ی وێناكاری (تصوریه ) و گوزارشتی
چه‌مكه‌كان . زاراوه‌كان به پێی ئه‌وه‌ی ده‌ركیان پێده‌كه‌ین
هێمان بۆ چه‌مكه‌كان ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه
چه‌مكه‌كان له‌ڕوانگه‌ی تایبه‌تێتی چه‌مك ده‌رباره‌ی زاراوه
له‌پێش زاراوه‌كان دۆزراوته‌وه و دروست بووه ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زانستی زاراوه‌سازی، زاراوه‌كان به چه‌مكه‌كانه‌وه
ده‌به‌ستێت ، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش
بایه‌خ به سیسته‌مێكی چه‌مكی ڕه‌ها نادات ، به‌ڵام له پێناوی
ئاسنكاریی به‌رده‌وامی ته‌نیا بایه‌خ به سیسته‌مه
دانراوه‌كه ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و
پێوه‌ندییه‌ی نێوان چه‌مك و زاراوه و لادان و نه‌هێشتنی ئه‌و
تێكه‌ڵییه‌ی نێوانیان و لایه‌نی جیاوازییان به‌سه؟ .
ئه‌وه‌ی
له‌باره‌ی پێناسه‌ی چه‌مك و زاراوه ڕوونمان كرده‌وه
ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و تێكه‌ڵییه‌ی كه لێیه‌وه
كه‌وتینه باسكردنی ، مه‌به‌ست دیاریكردنی جیاوازیی نێوان
چه‌مك و زاراوه‌یه، لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌ی چه‌مك و
تایبه‌تییه بنچینه‌ییه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری فه‌لسه‌فیدا و
یه‌كه‌ی زاراوه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌تی له ده‌وروبه‌ری
زمانه‌وانیدا، وای له‌و دوو یه‌كه‌یه كردووه ، له
واتاكانیاندا لێڵی هه‌بێت ، به‌قه‌د ئه‌و لێڵییه‌ی نێوانیان و
به‌كارهێنانیان و باوی هاوواتایی نێوانیان به ئاسانی و ڕوونی
ده‌بینین ، ته‌نانه‌ت ئه‌و فه‌رهه‌نگ و پێناسانه‌ی ، بێ
ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوانیاندا بكه‌ن بایه‌خیان به
دیاریكردنی واتای نێوان چه‌مك و زاراوه داوه ، هه‌ردوو چه‌مك
و زاراوه‌یان وه‌ك هاوواتایه‌ك كرده ناونیشانی
نووسینه‌كانیان(33). هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی بۆ دیاریكردنی
زاراوه لێكۆڵینه‌وه‌یان له باری زانستی زاراوه‌سازیدا
كردووه ، جیاوازییان له نێوان زاراوه و چه‌مك كردووه ، كه
ده‌ڵێن زاراوه دیاری كردنی چه‌مكێكه له شێوه‌ی پیته یان
ژماره یان نووسینی وێنه‌یی یان داهێنانێك له‌م ڕه‌گه‌زانه ،
له میانه‌ی ئه‌مه‌دا بینییان زاراوه پێوه‌ندیه‌كی به‌هێزی
له‌گه‌ڵ چه‌مك هه‌یه و ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه دیاری كردنێكیان
پێشكه‌ش كرد كه‌چه‌مكه‌كان زاراوه نین(34) لێره‌دا باسه‌كه
ئه‌وه نییه چه‌مك به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ر به فه‌رهه‌نگی
فه‌لسه‌فییه ، پاشان په‌ره‌یسه‌ند و له بواری زمانه‌وانیدا ،
وه‌ك هاوواتایه‌كی زاراوه له بواره جیاوازه‌كاندا و
دیاریكردنی جیاوازیی نێوان چه‌مك و زاراوه و پێوه‌ندیی
نێوانیان ، كه گشت زمانه‌وانه‌كان دانی پێداده‌نێن به‌كار
ده‌هات ، كه‌چی تێكه‌ڵیی دیاری كردنی ئه‌و جیاوازییه له‌بیر
ناكه‌ن ، له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی نێوان چه‌مك و زاراوه
به‌یه‌ك واتا به‌كاردێنن .
ئه‌و
جیاوازییه‌ی بینیمان له ئاكامیدا ئه‌وه دروست ده‌بێت ،ئه‌و
دانه‌یه‌ی ناو ده‌نرێت ( چه‌مك ) دانه‌یه‌كی تر ده‌توانێ له
ده‌ربڕینی هه‌مان واتا هاوبه‌شی بكات له‌گه‌ڵی ، به‌ڵام ئه‌و
دانه‌یه‌ی ناو ده‌نرێت ( زاراوه ) ئه‌و دانه‌یه هه‌ر ئه‌و
واتایه ده‌رده‌بڕێت و سه‌ر بۆ هاوواتا ناكێشێ ، ئه‌مه‌ش
تایبه‌تێتی زاراوه‌یه(35) . كاتێ كه وشه‌یه‌كی یان
زاراوه‌یه‌كی وه‌ك ، ڕۆشنبیریی ، ژیار ، دیموكراسی ، فیدراڵی ،
... به‌كار دێنین ، ئه‌مانه چه‌مكن بریتییه له واتایه‌ك ،
پێكهێنانی و خڕكردنه‌وه‌ی به وشه‌یه‌ك قورسه ، له‌به‌ر
ئه‌وه توێژه‌ر بۆ هه‌ر یه‌ك له‌وانه به سه‌ده‌ها پێناسه
ده‌دۆزێته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر
دابه‌شه هاوبه‌شه‌كانی ، كه پێوه‌نده به واژه‌كه‌وه
(اللفث ) ، ڕۆژێك دێت واتای ئه‌و وشانه یان ئه‌و چه‌مكانه
ته‌سك ده‌بێت و به واژه‌یه‌ك ده‌رده‌بڕێت و ده‌بێته زاراوه
، به‌ڵام زاراوه ئه‌و توانسته‌ی نییه له پێناسه‌كردندا
كراوه‌بێت و بڵاوبێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوورداره و گشت
واژه‌یه‌كیش له پێناسه‌كردنیدا خاوه‌نی واتایه ، له‌وانه‌یه
داڕشته‌ی پێناسه بۆ زاراوه زۆر هه‌بێت ، به‌ڵام هه‌مووویان
له هاوبه‌شی ته‌نگه‌به‌ری و ته‌سكبوونی واتاكه‌یدا به‌شداری
ده‌كه‌ن(36)، بۆیه سنووری پێناسه وا ده‌كات زاراوه له
چه‌مك جیاوازبێت ،چونكه چه‌مك به‌ڕاییكردن (اجرائی ) پێناسه
ده‌كرێت و ناتوانرێت به ڕه‌ها( حدیاً) پێناسه بكرێت ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به ڕه‌ها پێناسه كرا ده‌بێته
زاراوه ، به‌ڵام زاراوه به ڕه‌ها پێناسه ده‌كرێت و
ده‌توانرێت به‌ڕاییكردنیش پێناسه بكرێت ، له پێناو
ڕوونكردنه‌وه‌ی و نزیك -خستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و
بنه‌مایانه‌ی كه جیای ده‌كاته‌وه ، وه‌ك زاراوه‌یه‌ك چه‌مك
ده‌توانێت ببێته زاراوه ، ئه‌ویش به په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی
به‌كارهێنانی ، هه‌روه‌ها زاراوه‌ش ده‌توانێت ببێته چه‌مك ،
ئه‌ویش به پێی فراوانكردنی واتاكه‌ی كاتێ پشتگوێ بخرێ ،
وه‌ك زاراوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی بۆ واتایه‌كی گشتی ته‌شه‌نه
بكا ، هه‌روه‌ها دانه وشه‌یه‌ك له هه‌مان كات دا ده‌توانێ
ببێته زاراوه و چه‌مك ، به‌ڵام به پێی سیاقی جیاواز ،
هه‌روه‌ها چه‌مك له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ، كه بایه‌خی پێ
ده‌ده‌ن هه‌ریه‌كێك له‌وانه واتایه‌كی پێ ده‌ده‌ن جێگه‌ی
جیاوازیی ومشتومڕه ، به‌ڵام زاراوه له نێو ئه‌وانه‌ی ،
بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن جێگه‌ی مشتومڕٍ و جیاوازیی بیر و ڕا نییه
، چونكه له نێو ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن دیاریكراوه ، هیچ
كه‌سێكیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر واتاكه‌یدا نییه(37) .
سه‌رچاوه‌كانی
چه‌مك و زاراوه :
ده‌توانرێت
سه‌رچاوه‌كانی چه‌مك و زاراوه به‌سێ خاڵ دیاری بكرێن :
یه‌كه‌م -
مێژوویی :
ڕوونه كه
مێژووی تایبه‌تی به میانه‌یه‌كی ( سیاقی ) دیاریكراو له
هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێ وشه‌ی زمانه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕێت بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته نیشانه له نێوانیاندا و بتوانرێت له‌و
ده‌وروبه‌رانه‌وه له‌و جۆره زاراوانه تێبگه‌ین .
دووه‌م -
سه‌رچاوه‌ی كه‌سی :
مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه پێشنیازه و له لایه‌ن كه‌سێكی پسپۆر
له بوارێكی دیاریكراودا به‌كاردێت وشه‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ
ئاماژه بۆ كردنی واتایه‌كی دیاریكراو ، ئه‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا
ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی پێناسه‌كردنی ئه‌و زاراوه‌یه‌ی ، كه
دروستی كردووه .
ئه‌وه‌ی
دیاریكرد له چه‌مك و زاراوه ده‌بێته چوونه ژووره‌وه‌یه‌ك
بۆ ناسینی بیره‌كانی و تێگه‌یشتنی ده‌قه‌كانی ، له‌وانه ئه‌و
زاراوه‌یه داتاشین یان داڕشتن له زاراوه‌یه‌كی كۆنه‌وه یان
به‌رهه‌مێكی تازه‌بێت .
سێیه‌م -
سه‌رچاوه‌ی ده‌ق :
به تایبه‌تی
ئه‌و كاته‌ی كه ده‌قه‌كه تایبه‌تییه‌كی زمانه‌وانی هه‌بێت و
له ده‌قه‌كانی تر جیاوازتربێت و هه‌ندێ له‌و وشانه‌ی تێدا
به‌كاردێن و له جێگا جیاوازه‌كاندا دووباره ده‌بێته‌وه و
ده‌بێته كلیلێك بۆ تێگه‌یشتنی ده‌قه‌كه(38).
په‌راوێز
و سه‌رچاوه‌كان:
1ـ د.مولای
علی بوخاتم ، مصلحات النقد العربی السیما‌ووی الاشكالیه
والاصول والامتداد ، ل51
2ـ د.كامل
به‌صیر ، زاراوه‌ی كوردی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه ، ل11.
3ـ وێناكردن:
مه‌به‌ست ( التصور)ه ، كه به مانای ( هێنانه‌پێش چاو ،
به‌بیراهاتن ، ڕامان ، بیرلێكردنه‌وه ، تێڕوانین. ..) دێت .
4ـ انترنیت /
تربوی اون لاین : عبدالرحمن حللی ، المفهوم والمصطلح ( تعاریفه
واختلافاته ومصادره ).
Tarbawy on
line.com –mafahim 1.html
5ـ انترنیت :
صوت العربیه www.alarabiyah.ws/
section.php?getsectionid=30د.علی
توفیق الحمد ، فی المصطلح العربی ( قرا‌وه فی شروطه وتوحیده )
.
6ـ انترنیت :
تربوی اون لاین on line .com
المفهوم والمصطلح ( تعاریفه واختلافاته ومصادره ) .
7ـ رۆژان نوری
عبدالله ، فه‌رهه‌نگی زمان و زاراوه‌سازی كوردی ، ل17.
8ـ د.علی
القاسمی ، مقدمه فی علم المصطلح ، ل34.
9ـ انترنیت :
د.علی توفیق الحمد ، فی المصگلح العربی قرا‌وه فی شروطه
وتوحیده .
10ـ انترنیت :
د.علی توفیق الحمد ، فی المصطلح العربی قرا‌وه فی شروطه
وتوحیده.
11ـ د.محمد
حلمی هلیل ، خطوات نحو تقییس المصطلح اللسانی فی الوطن العربی
، بحث مقدم الی الندوه ( التقییس والتوحید المصطلحیان فی
النثریه والتطبیق ) ، تونس ، 13-17 مارس 1989 ، ل10 .
12ـ دكتر سید
جعفر سجادی ، فرهنگ اصطلاحات و تعبیرات عرفانی ، چاپی هشتم ،
انتشارات طهوری ، ته‌هران ، 1386 ، سرأغاز ، ص هفت .
13ـ د.كامل
به‌صیر ، هۆنراوه‌ی كوردی و زاراوه‌ی كلاسیزم له ڕه‌خنه‌سازی
ئه‌وروپیدا ، گۆڤاری ( به‌یان ) ، ژماره ( 75 ) ، به‌غدا ،
كانوونی یه‌كه‌م 1981 ، ل13 .
14ـ ئیبراهیم
ئه‌مین باڵدار ، زاراوه و زمان له كاروانی زانیاری ئه‌مڕۆدا
، گۆڤاری ( ڕۆشنبیری نوێ ) ، ژماره ( 112 ) ، ل217.
15ـ د.كامل
به‌صیر ، زاراوه‌ی كوردی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه ،
ل15-16.
16ـ هه‌مان
سه‌رچاوه ، ل16-17.
17ـ د.كامل
به‌صیر ، پێناسینی زاراوه ، گۆڤاری ( ڕۆشنبیری نوێ ) ،
ژماره ( 111 )، به‌غدا ، 1986 ، ل217 .
18ـ محه‌مه‌د
وه‌سمان ، گیروگرفته‌كانی زاراوه‌دانان له زمانی كوردیدا ،
ل5.
19ـ ڕۆژان
نوری عبدالله ، فه‌رهه‌نگی زمان و زاراوه‌سازی كوردی ،
ل234-235.
20ـ رشید فندی
، زاراڤێت ئه‌ده‌بی د مه‌م و زینا خانی دا ، گۆڤاری ( ڕۆشنبیری
نوێ ) ، ژماره ( 111 ) ، به‌غدا ، 1986 ، ل303.
21ـ عبدالرزاق
بیمار ، زاراوه‌كانی ناو كتێبانی قوتابخانه‌كان ،گۆڤاری (
ڕۆشنبیری نوێ ) ، ژماره ( 111 ) ، ل289. هه‌روه‌ها بڕوانه :
عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان ، زاراوه‌زانی و زاراوه‌ی زانستی كوردی
، گۆڤاری ( بانه ڕۆژ ) ، ژماره ( 21 ) ، ل63 .
22ـ جه‌مال
عه‌بدول ، به‌ركوڵێكی زانسته زاراوه‌سازی كوردی ، ل6.
23ـ جه‌مال
عه‌بدول ،زاراوه‌سازی و زانستاندنی زمانی كوردی ، گۆڤاری
ئه‌كادیمی كوردی ، ژماره ( 7 ) ، ل18.
24ـ جه‌مال
عه‌بدول ، زاراوه‌سازی و زانستاندنی زمانی كوردی ، گۆڤاری
ئه‌كادیمی كوردی ، ژماره ( 7 ) ، ل184- 185 .
25ـ هه‌مان
سه‌رچاوه ، ل184-185.
26ـ انترنیت :
منتدی اللسانیات : منتدی المصطلح اللسانی ، محمد احمد ،
المصطلح العلمی بین السیروره والاندپار .
27ـد.مولای
علی بوخاتم ، مصطلحات النقد العربی السیما‌ووی الاشكالیه
والاصول والامتداد ، ل31
28ـ محمد كامل
حسین ، القواعد العامه لوچع المصطلحات العلمیه ، مجله مجمع
اللغه العربیه بالقاهره ، الجز‌ء ( الحادی عشر ) ، القاهره
، 1955 ، ل137 .
29ـ د.محمود
فهمی الحجازی ، الاسس الغویه لعلم المصطلح ، ل9.
(*) هه‌روه‌ها
له باره‌ی هه‌ندێ پێناسه‌ی تری زاراوه ، بڕوانه :
أ- قاسم
الساره ، تعریب المصطلح العلمی ( اشكالیه المنهج ) ، مجله (
عالم الفكر ) ، المجلد التاسع عشر ، العدد الرابع، وزاره
الاعلام ، الكویت ، ینایر – فبرایر – مارس 1989 ، ل83-84.
ب- د. ابراهیم
كاید محمود ، المصطلح ومشكلات تحقیقه ، مجله ( التراپ العربی
) ، العدد ( 97 ) ، السنه (24) ، دمشق ، اژار 2005 ، ل17-19 .
ج – شحاده
الخوری ، دراسات فی الترجمه والمصطلح والتعریب ، الطبعه
الثانیه ، دار گلاس للدراسات الترجمه والنشر ، دمشق 1992،
ل172.
30ـ د.محمود
فهمی الحجازی ، الاسس الغویه لعلم المصطلح ، ل9.
31ـ د. ایناس
كمال الحدیدی ، المصطلحات النحویه فی التراث النحوی فی چو‌و
علم الاصطلاح الحدیپ ، ل32.
32ـ انترنیت
: تربوی اون لاین on line .com
المفهوم والمصطلح ( تعاریفه واختلافاته ومصادره ) .
33ـ انترنیت :
تربوی اون لاین ، المفهوم والمصطلح ( تعاریفه واختلافاته
ومصادره ) .
34ـ د.مولای
علی بوخاتم ، مصطلحات النقد العربی السیما‌ووی الاشكالیه
والاصول والامتداد ، ل41.
35ـ شحاده
الخوری ، دراسات فی الترجمه والمصطلح والتعریب ، ل73.
36ـ د.ایناس
كمال الحدیدی ، المصگلحات النحویه فی التراپ النحوی فی چو‌و
علم الاصطلاح الحدیپ ، ل32 .
37ـ انترنیت :
تربوی اون لاین ، المفهوم والمصطلح ( تعاریفه واختلافاته
ومصادره ) .
38ـ انترنیت :
تربوی اون لاین ، المفهوم والمصطلح ( تعاریفه واختلافاته
ومصادره ) .
|