|
واتای
ڕسته لای هالیدای
شوكر
محه‌مه‌د گه‌ڵاَلی
هالیدای
باوه‌ڕی وایه زمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فره‌ئه‌ركی بنیات
نراوه ، ئه‌م بنه‌مایه‌ش له‌سیسته‌می زمانه‌وانیدا
ره‌نگده‌داته‌وه ،كه‌هه‌ربنیادیكی زمان جۆره ئه‌ركیكی
جیاوازی هه‌یه. به‌كارهینه‌ری زمان چه‌ند هۆكاریێكی ده‌ربرین
په‌یره‌و ده‌كات ،كه‌به‌هۆیه‌وه گوزارشت له‌بیرو هزره‌كانی
بكات .ئه‌م هۆكارانه‌ش له‌واقیعدا بریتیه له‌به‌كارهێنانێكی
ڕاستی سیسته‌می زمان و ئه‌و توانسته‌زمانیانه‌ی له‌زمانه‌كه‌دا
هه‌ن ،كه‌بریتین له‌تایبه‌تمه‌ندی هه‌رزمانێك .لێره‌دا
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم له‌ڕێزمانی كلاسیك‌دا (كۆن) ته‌نها
له‌ئاستی سه‌ره‌وه‌ی ڕسته له‌كه‌ره‌سه‌كان ده‌كۆلرایه‌وه
،جیا له‌وه‌ی له‌ئاستی ژێره‌وه چه‌ند ئه‌ركێكی جیاجیا
ده‌بینێت كه‌زۆر بایه‌خ دارترو گرنگترن .بۆیه منیش له‌سه‌ر
ئه‌م سیسته‌مه له‌كه‌ره‌سه‌كانی ڕسته‌م كۆڵیوه‌ته‌وه‌و به‌پێی
ئه‌ركیان دابه‌شم كردوون ...
نووسینه‌كه‌م
له‌پێشه‌كییه‌ك و دووبه‌ش پێكهاتووه:-
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌م سه‌ردێرانه له‌خۆده‌گرێت:( پێناسه‌ی ڕسته، واتای ڕسته،
پێكهاته‌ی ڕسته، ریزبوونی كه‌ره‌سه‌كانی ڕسته، ڕسته‌ی بنجی،
په‌یوه‌ندی كه‌ره‌سه‌یی ڕسته).وه‌هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌میش
له‌م سه‌ر دێرانه پێكهاتووه:( ناولێنان، كاروده‌سه‌لاِتی له
ڕسته، جۆروكانی كار لای هالیدای(كاری ڕووداو، كاری
بارگه‌یه‌ن، كاری ره‌وشتی، كاری ده‌روونی)،جۆره‌كانی بكه‌ر لای
هالیدای(بكه‌ری ده‌روونی، بكه‌ری رێزمانی ،بكه‌ری لۆجیكی
)،به‌ركار لای هالیدای كه وه‌ك كارتێكراو ده‌رده‌كه‌وێت .
له‌كۆتاییدا كورته‌ی باسه‌كه‌م به‌چه‌ند خالێك له‌ئه‌نجامدا
خستۆته ڕوو..
به‌شی یه‌كه‌م
پێناسه‌ی
ڕسته :
ڕسته
گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ی دانه‌ی رێزمانه چه‌ند شێوه‌یه‌ك
ده‌گرێته‌وه ( ساده ، لێكدراو ، ئالۆز) .ئه‌م ڕستانه‌ش
بۆچه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كاردێت وه‌ك (هه‌والدان ، پرسیاركردن
،داواكردن ، سه‌رسورمان ...هتد) .
ڕسته چه‌ند
ئاستێكی هه‌یه وه‌كو ئاسته‌كانی ده‌نگسازی ، ئاستی وشه‌سازی
، ئاستی ڕسته‌سازی ئاستی واتاسازی (محمد معروف فتاح:29:2007).
واتای ڕسته:
واتای ڕسته
پێك دیت له (واتای وشه‌كان + كاریگه‌ری رێزمانی) ،بۆیه‌ش
ڕسته دووجۆر واتا ده‌دات یه‌كی فه‌رهه‌نگی و ئه‌وه‌ی تریان
ڕێزمانی. ده‌شێت ڕسته له‌م دوو ڕوانگه‌یه‌وه لێی
بكۆلرێته‌وه.
1- ڕسته‌یه‌كی
دوور له ده‌وروبه‌ر، كه ڕێزمانی شه‌كلی ده‌گرێته‌وه .
2- ڕسته‌یه‌كی
پابه‌ند به‌ده‌ورو به‌ر ، كه ڕێزمانی واتایی (لۆجیكی)
ده‌گرێته‌وه: ئه‌مه‌ش باسه‌كه‌ی ئێمه‌یه ،كه له به‌شی
دووه‌مدا به‌درێژی باسی لێوه ده‌كه‌ین (جولیا اس
فالك:352:1377)
پێكهاته‌ی
ڕسته:
ڕسته پێك
دێت له وشه ،گرێ ،لاڕسته(محمدعلی خولی:983:1254). و
دانه‌ی سه‌ره‌كی ڕسته‌سازی وشه‌یه، ڕسته‌ش له چه‌ند
به‌شێكی بنجی پێك دێت ، هه‌ر دانه‌یه‌كی ڕێزمانی ده‌توانێ
ده‌وری به‌شێكی بنجی ڕسته بگێرێت و گرێ پێك بێنێت ،
ساده‌ترین گرێی ناوی له ناوێك یان ڕاناوێك پێك دێت و
ساده‌ترین گرێی كاریش له ڕه‌گی كار (فرمان ) و ڕاناوێك پێك
دێت ، ئه‌ركی ڕاناوی لكاویش ڕێككه‌وتنه له نێوان بكه‌رو
به‌ركاردا .به‌ركار پێداویستی كاره، بۆیه له‌شیكردنه‌وه‌ی
سه‌ره‌تادا به‌ر گرێی كاری ده‌كه‌وێت(وریا عمر
ئه‌مین:199:2004).
ریزبوونی
كه‌ره‌سه‌كان له‌ڕسته‌دا:
هه‌ر زمانێك
رێگایه‌كی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كانی نیشان
بدات ، له هه‌ندێ زماندا بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سینتاكسی
نیشان بدات پشتی به وشه‌و ریزبوون به‌ستووه(ئاوازحمدسدیق
به‌گیخانی:53:1996).
ئه‌م
په‌یوه‌ندیه ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی ئاسۆیی وشه‌كان له‌گه‌ڵ
گرێكان له‌ناو ڕسته‌دا ،هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی
كه‌كه‌ره‌سه‌كان له ڕسته‌دا پابه‌ندی ده‌بن ،بۆنموونه
:ئه‌گه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌رگرین وشه ریزبوون ده‌ور ده‌بینێ
، چونكه ئه‌و ناوه‌ی پێش كاره‌كه ده‌كه‌وێت بكه‌ری ڕسته‌یه‌و
ناوی دوای كاره‌كه به‌ركاری ڕسته‌یه وه گۆڕانی
شوێنه‌كانیان ده‌بێته هۆی گۆڕانی واتاكانیان .زمانی كوردیش
به‌م شێوه‌یه . وه‌ك له‌م نموونه‌ی خواره‌وه هاتووه:
چیا له بڵندی
دا
بڵند له‌چیای
دا.
جا ئه‌م
ریزبوونه له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر ده‌گۆڕێت به‌پێی
سروشتی پێكهاتی زمانه‌كه.هه‌ندێ له‌زمانه‌وانی كورد
ریزبوونی بنجی له زمانی كوردیدا به جۆری (بكه‌ر،به‌ركار
،كار) داده‌نێن وه‌ك له نووسینه‌كانیان ئاماژه‌یان بۆكردووه
.
ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌زۆربه‌ی ڕسته كوردییه‌كان پێكهاتێكی
بنچینه‌یی هه‌یه وه‌ك خاسیه‌تی زمانه كه خۆی ،ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای هه‌ر ڕسته‌یه‌ك (بكه‌ر)ه ، له
كۆتاییه‌كه‌یشی كاره،به‌ڵام هه‌ندی جار بۆ ده‌ربڕینی شێوازی
جیاواز له‌قسه‌كردن وه‌ك له ڕسته كورت بڕه‌كان پێش و پاشی
پێده‌كریت .
به‌گشتی
له‌زماندا دووجۆر ریزبوون به‌دی ده‌كرێت:-
ریزبوونی
چه‌سپاو
ریزبونی
ئازاد(تالب حسێن علی :10:1998)
ریزبوونی
چه‌سپاو /
لێره‌دا
هه‌رگۆڕانێك له ڕیزی كه‌ره‌سه‌كان له‌سنوری گرێكان روِوبدات،
ده‌بێته هۆی گۆڕانی ئه‌ركی سینتاكسی ڕسته‌كه به‌مه‌ش
واتاكه‌ی ده‌گۆڕێت . نموونه:
ئارام منی
بینی .
من ئارامم
بینی .
كابرا
ماره‌كه‌ی كوشت .
ماره‌كه
كابرای كوشت.
ڕیزبوونی
ئازاد /
سیسته‌مێكی
ڕیزبوونه ،ریزبوونی وشه‌كانه له‌ناو ڕسته‌دا به‌چه‌ند
شیێوه‌یه‌كی جیاواز بێئه‌وه‌ی واتای ڕسته‌كه بگۆڕێت .واتا
پێش و پاشخستنی كه‌ره‌سه‌كان نابێته گۆرانی واتای ڕسته‌كه و
ئه‌ركی ڕێزمانی ،نموونه :
براكه‌م ئه‌م
كتێبه‌ی كڕی.
ئه‌م كتێبه
براكه‌م كڕی.
مناڵه‌كه ژێر
پیاڵه‌كه‌ی شكاند.
ژێر پیاڵه‌كه
مناڵه‌كه شكاندی .
لێره‌دا پێش
خستنی به‌ركار جێی بایه‌خ پێدانی گوێگره ، بۆیه به‌پێش
خستراوه .
ڕسته‌ی بنجی:
ڕسته‌ی بنجی
ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه ته‌نها پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌یه(M.M.F:1998:246)
مه‌به‌ست
له‌پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كان (بكه‌ر ،به‌ركار ،كار)ه كه‌ڕسته
به‌نه‌بوونی هه‌ریه‌كێك له‌مانه واتای تێك ده‌چێت.به‌لام
پێویستیه لاوه‌كیه‌كان وه‌كو ئاوه‌ڵناو ،دیارخه‌ر،...هتد.
له‌ئاستی
ڕسته‌سازیدا ئه‌گه‌ر ڕسته به‌گه‌وره‌ترین دانه وه‌ربگرین و
شیبكه‌ینه‌وه بۆپێكهێنه‌ره ڕاسته‌وخۆكانی به‌پێی
ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ڕسته‌دا ده‌بینین هه‌رپێكهێنه‌رێك وه‌ك (بكه‌ر
،كار،به‌ركار،ته‌واوكه‌ر) ده‌كرێ پێنج قالبی ڕسته‌ی كوردی
(ناوه‌ڕاست) ده‌ستنیشان بكه‌ین ،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
قالــــب
ڕسته
1-بكه‌ر
.كار
مناڵه‌كه‌ڕۆیشت.
2- بكه‌ر
.به‌ركار .كار ژن ژن
ناخوات.
3-بكه‌ر
.ته‌واوكه‌ر.كار
بنێشت به‌ده‌ستیه‌وه لكا.
4-بكه‌ر.به‌ركار.كار.ته‌واوكه‌ر
ده‌ستی خسته ئاوه‌كه .
5-بكه‌ر.به‌ركار.ته‌واوكه‌ر.كار
من تۆ به‌ئازا ده‌زانم (M.M.F:1998:246)
په‌یوه‌ندی
كه‌ره‌سه‌یی ڕسته:-
ئه‌م
په‌یوه‌ندیه بریتیه له‌په‌یوه‌ندی ڕێزمانی وشه به وشه‌كانی
پاشترو پێشتری خۆیه‌تی .واتا جێ به‌جێ كردنی چه‌ند یاسایه‌كی
ڕێزمانی بۆنموونه :-
-مناڵه‌كان
له‌ژوره‌كه‌دا نوست *
له‌م
ڕسته‌یه‌دا یاسایه‌كی ڕێزمانی جێ به‌جێ نه‌كراوه ،ئه‌ویش
ڕێكنه‌كه‌وتنی بكه‌رو كاره‌كه‌یه له‌كه‌س و ژماره‌دا .
1-
دارسێوه‌كه زیره‌كه *
2-
مناڵه‌كه شكا*
له‌م
ڕستانه‌دا(2،1) دوچاری كێشه‌ی گونجان و نه‌گونجان ده‌بین له
به‌كار هێنانی وشه‌كان ،كه‌ده‌بێ له‌ریزبونیان سنوری له‌گه‌ڵ
یه‌كهاتنی كه‌ره‌سه‌كان ڕه‌چاوبكریت ،هه‌روه‌ها ئه‌و وشانه‌ی
ده‌شێ له‌هه‌مان بیئه له‌شوێنی یه‌كتردا به‌كار بێت .بۆ
ده‌ركه‌وتنی وشه‌كان له هه‌رڕسته‌یه‌ك له‌و رستانه ده‌بێ
دووجۆر په‌یوه‌ندی ڕه‌چاو بكرێت ئه‌مانیش بریتین له :-
1- په‌یوه‌ندی
ئاسۆیی
2- په‌وه‌ندی
ستوونی
1- په‌یوه‌ندی
ئاسۆیی (سینتاكماتیكی)
بریتیه
له‌په‌یوه‌ندی سینتاكسی نێوان وشه‌كان و ده‌ركه‌وتن و پله‌ی
له‌گه‌ڵ یه‌ك هاتنیان له‌ناوڕسته‌دا .به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی
،واته وشه‌كان تاچه‌ند هاورێیه‌تیان له‌گه‌ل یه‌ك هه‌یه
تاوه‌كو به‌یه‌كه‌وه بێن. بۆنموونه :دار سێ‌و هاوڕیه‌تی
له‌گه‌ل زیره‌ك نیه ،یان منال له‌گه‌ل شكان ،به‌ڵام دارسێو
و شكان له‌گه‌ل یه‌ك هاوڕێیه‌تیان هه‌یه ده‌گونجین
وه‌هه‌روه‌ها منال و زیره‌كیش به‌هه‌مان شێوه
دارسێوه‌كه
شكا.
مناله‌كه
زیره‌كه.
2-په‌یوه‌ندی
ستوونی (پارادیكماتیكی )
بریتیه
له‌په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی نێوان وشه‌كان و دیار نه‌بوونی وشه
هاوواتاكان له‌هه‌مان شوێن له‌سه‌ر باری ستوونی .بێئه‌وه‌ی
واتای ڕسته‌كه بشێوێنێ .واتا ده‌كرێ له‌شوێنی بكه‌ر یان
به‌ركار یان هه‌ر به‌شێكی تری ڕسته‌كه ده‌ركه‌وێ .بۆ نموونه:
وشه‌ی ئازا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وشه‌ی خۆشه‌ویست و زیره‌ك
ده‌توانێ له‌شوێنی یه‌كتر بێن ،چونكه هه‌رسێكیان سه‌ر
به‌یه‌ك به‌شه‌ئاخاوتنن (سه‌لام ناوخۆش:31:2005)
دلێر كوڕێكی
ئازایه
زیره‌كه
خۆشه‌ویسته
به‌شی دووه‌م
ناولێنان :-
مه‌به‌ست
له‌ناولێنان دانانی ناوه بۆ به‌شه‌كانی ڕسته ،بۆیه
ڕێگایه‌كی دیاری كردنی توخمه‌كانه .ناولێنان هه‌تدێك
پێناسه‌مان ده‌رباره‌ی یه‌كه‌كانی ڕسته ده‌داتێ ،
كه‌هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كان به یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تر
پێناسكراون .جا دوو ڕێگا هه‌یه بۆناونانی یه‌كه
زمانه‌وانیه‌كان، واته دوو ڕێسا هه‌یه بۆ ناونان له
پێكهاته ڕێزمانیه‌كان ئه‌وانیش:-
پۆڵین
ئه‌رك
زۆر
له‌زاراوه ته‌كنیكه زمانه‌وانیه‌كان كه ڕۆژانه له‌كاتی
به‌كارهێنانیانه‌وه پێیان ئاشناین له‌كاتی ناولێنانیان
به‌یه‌كێك له‌م دوو ڕێگایه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێت (M.H:1977:27).
زاراوه‌كانی
وه‌كو (كار،ناو،ئاوه‌ڵناو ،ئاوه‌ڵفرمان ،راناو...هتد).
ئه‌مانه ناوی پۆلێنن. هه‌روه‌ها زاراوه‌كانی وه‌كو
(بكه‌ر،به‌ركار،كارا،ته‌واوكه‌ر ،دیارخه‌ر دیاخراو...)ئه‌مانه
ناوی ئه‌ركین ،چونكه ئه‌رك ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت .
پۆڵین ئه‌رك
داره درێژه‌كان داره
درێژه‌كان
ناو ئاوه‌ڵناو
دیاخراو دیار خه‌ر
یه‌كێك
له‌ئه‌ندامانی ئاخاوتن ناو ده‌توانی ئه‌ركی دیارخه‌ری
وه‌ربگرێ یا ته‌واوكه‌ر...هتد.
كار‌و
ده‌سه‌لاتی له‌ڕسته :
به باوه‌ڕی
هالیدای دنیای بیر دووجۆر كه‌ره‌سه‌ی تیایه :-
بار
واته رووداو
گه‌یه‌ن كه به‌كار ده‌رده‌بڕێت.
شت
كه‌به‌ناو
ده‌رده‌بڕێت، جا ناوه‌كه فیزیكی یان واتایی .
هالیدای
باوه‌ڕی وایه كه‌فرمان له‌ڕسته‌دا زاڵه به‌سه‌ر
كه‌ره‌سه‌كانی تر‌و فه‌رمانڕه‌وای ڕسته‌یه (M.H:1977:235
). هه‌روه‌ها له‌پێش ئه‌میش چۆمسكی له ده‌سه‌ڵات و تیۆری
به‌ستنه‌وه باسی له‌مه كردووه (سه‌لام ناوخۆش(:88:2005).
بۆیه هالیدای ده‌لێت :-
1- هه‌موو
جۆره ڕسته‌یه‌ك ده‌بێت كاری تێدا بێت .
2- كار
ژماره‌ی ئه‌و ناوانه دیاری ده‌كات كه ده‌بێت له‌گه‌لیدا بێت
به‌م پێیه‌ش كاردابه‌ش ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕو تێنه‌په‌ڕ
.بۆنموونه فرمانی( شكا) ئه‌وناوانه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی
جیاوازه له‌گه‌ڵ پێداویستی فرمانی (شكاند).
قه‌ڵًه‌مه‌كه
شكا. (بكه‌ر +فرمانی تێنه‌په‌ڕ)
ئازاد
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی شكاند ( بكه‌ر +به‌ركار+فرمانی تێپه‌ڕ)
فرمانی تێپه‌ڕ
هه‌میشه له‌كه‌ره‌سه‌یه‌ك زیاتری ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی
كاره‌كه.
3- كار جۆری
واتای گرێیه ناوییه‌كان دیاری ده‌كات ،واته هه‌ڵبژاردن
به‌ده‌ست كاره ئایا پێویستی به بكه‌ره یان كارا.بۆنموونه
به‌رخه‌كه
فری .
چۆڵه‌كه‌كه
فڕی .
4- كاریگه‌ری
كار به‌سه‌ر هه‌موو ڕسته‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه ،به‌ڵام
كاریگه‌ری ناو هه‌ر بۆخۆیه‌تی.
جۆره‌كانی كار
لای هالیدای:
كار كه
ده‌ربڕینه بۆڕودانی كارێك له‌كات و شوێنێكی تایبه‌تیدا
.به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان چوار جۆر كارهه‌ن(محمد معروف فتاح
:وانه‌كانی خوێندنی باڵا)
1- كاری
رووداو /
ئه‌م جۆره
كاره جوڵه‌ی تێدایه و خۆكرده له ژێركاریگه‌ری
بكه‌ردایه ،تێپه‌ڕن بكه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت كارا بێت و ده‌ستی
هه‌بێت له‌ڕودانی كاره‌كه (محمد معروف فتاح:48:1989). وه‌ك
(ئاگر تێبه‌ردان ،دڵپیسكردن،...هتد). ئه‌م جۆره كارانه
به‌یارمه‌تی كاری به‌تاڵی یاریده‌ده‌ری (گرت
،خوارد،را،برد...هتد.) سوێند خواردن ،له‌باوه‌شگرتن،ره‌نجی
دا،خولی خوارد...هتد وه‌ك:
ئازاد
كه‌وه‌كه‌ی گرت.
گرت <
ئازاد ،كه‌و >
كار
كارا به‌ركار(كارتیكراو)
2- كاری
بارگه‌یه‌ن /
ئه‌م جۆره
كاره جوڵه‌ی تێدا بێت یان تێدا نه‌بێت خۆنه‌كرده و له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی بكه‌ردا نییه و له‌دوو له‌ت پێكهاتووه به‌زۆری
ئاوه‌ڵناو یا ئاوه‌ڵكاره ،ناوی بكه‌ر ،ناوی به‌ركار
،چاوگ...هتد. له‌ته‌كه‌ی تری كارێكی دارێژراوه به یارمه‌تی
كاری(بوون) وه‌ك لاوازبوون،بێهێزبوون،نه‌خۆشكه‌وتن ،
زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕان ،سپی چوونه‌وه ...هتد(وریا عمر
ئه‌مین:199:2000).
كچه‌كه سپی
هه‌ڵه‌ڕا .
< كچه‌كه
، سپی هه‌ڵگه‌ڕا >
بارمه‌ند بار
3- كاری
ڕه‌وشتی /
ئه‌م جۆره
كاره په‌یوه‌ندی به ده‌رون و هه‌ست و په‌ی بردن و
بیركردنه‌وه هه‌یه و ڕودانی تێناكه‌وێ .وه‌ك
من رقم
له‌ماسیه .
< من ، ڕق
له‌ماسی بوون >
ئه‌زمونكار دیارده
4- كاری
ده‌روونی /
ئه‌م جۆره
وه‌سفی ڕوداوێكی فیزیكی ده‌كات .كه‌جوڵه‌ی تیایه وه
روداوه‌كه‌ش به‌سه‌ر كه‌سدا تێناپه‌ڕێ.وه‌ك
منداڵه‌كه
ترسا .
<
منداڵه‌كه ، ترسا >
ڕه‌وشتكار
ڕه‌وشت
جۆره‌كانی
بكه‌ر لای هالیدای :-
هالیدای له
رێزمانی ئه‌ركیدا سێ جۆره بكه‌ر ده‌ست نیشان ده‌كات، كه
ئه‌مانه‌ن:-
1- بكه‌ری
ده‌روونی Theme
2- بكه‌ری
رێزمانی Subject
3- بكه‌ری
لۆجیكی (كارا) Actor
1- بكه‌ری
ده‌روونی /
مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌په‌یامه‌كه‌وه هه‌یه،
قسه‌كه‌ر وه‌كو خالێكی ده‌ست پێكردنی قسه‌كه‌ی (ئه‌وه‌ی له
مێشكی دایه و ده‌یه‌وێت ده‌ری بڕێت ) بۆ به‌رهه‌م هێنانی
ڕسته‌كه .نموونه:-
ئه‌م
قۆریه‌یه پورم له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه پێی دراوه
ب.ده‌روونییه
2- بكه‌ری
رێزمانی /
هه‌ندێ جار
نیهادیشی پێده‌گوترێت ،پێكهاته‌ی بكه‌ر به په‌یوه‌ندیه‌كی
پوخت داده‌نرێت وه ڕاستی و ناڕاستی ده‌سته‌واژه‌كه بۆ ئه‌م
ده‌گه‌ڕێته‌وه .نموونه :-
كوره‌كه
گوڵه‌كه‌ی دایه‌كچه‌كه. ئاڵا
زیره‌كه.
ب.رێزمانییه
ب.رێزمانییه
3- بكه‌ری
لۆجیكی / (كارا)
مه‌به‌ست
له‌مه (ئه‌نجامدانی كردارێكه ) كه ئه‌نجامده‌ر توانای
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كه هه‌بێ(M.H:1977:336).
نموونه:-
مامۆستاكه
ڕۆژنامه‌كه‌ی حوێنده‌وه.
وه‌ستایه‌كه
كاتژمێره‌كه‌ی چاككرده‌وه .
به‌ركار لای
هالیدای:-
ئه‌وه‌ی جێی
سه‌رنجه به‌ركار لای مایكل هالیدای پێویستیه‌كی سه‌ره‌كیه
له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كه‌ی تێپه‌ڕه ، كه هه‌میشه به
(كارتێكراو) ناوده‌برێت وه‌ك له‌م نموونه‌ی خواره‌وه‌دا :-
قوتابیه‌كه
قه‌له‌مه‌كه‌ی شكاند .
كارتێكراوه
( قه‌له‌م)
كارتێكراوه له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌وه ، چونكه كاری شكاندنی
به‌سه‌ردا جێ به‌جێ كراوه له‌لایه‌ن قوتابیه‌كه‌وه .
وه‌ك دیاره
له‌پێشه‌وه باسی جۆره‌كانی كار كراوه كه ته‌نها له‌ژماره
یه‌ك (كاری ڕووداو) وه‌ژماره سێ‌َ (كاری ڕه‌وشتی) دا ئه‌گه‌ر
لێیان ورد بینه‌وه ده‌بینین له‌و كارانه‌ی كه مانای ڕوداو
ده‌گه‌یه‌نن پێویستیان به‌به‌ركارێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی
كاره‌كه هه‌روه‌ك دیاره وشه‌ی (كه‌و)بۆته به‌ركار،چونكه
كاری گرتنی له‌لایه‌ن كوره‌كه‌و به‌سه‌را هاتووه ،كه‌كارێكی
تێپه‌ڕه . هه‌روه‌ها له‌كاری ره‌وشتی ئه‌گه‌رچی رودانی
تێناكه‌وێ ، به‌ڵام ده‌بینین فرمانه‌كه‌ی تێپه‌ره به‌مه‌ش
پێستی به‌به‌ركاریك ده‌بێت تاوه‌كو وه‌كو ئه‌زمونكارێك هه‌ستی
ده‌رونی بخاته ڕوو به‌رامبه‌ر به‌دیارده‌كه (ڕق
لێبونه‌وه‌یه ) له (ماسی ) كه ده‌بێته به‌ركاری ڕسته‌كه
.به‌ڵام دوو جۆره‌كه‌ی تری (كاری بارگه‌یه‌ن)وه (كاری ده‌رونی
) پێویستیان به‌به‌ركارنابێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی
كاره‌كانیان .
ئه‌نجام :
1- ڕسته
بریتیه له كار‌و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی .
2- ڕسته
پێكدیت له وشه،گرێ ،لاڕسته ،واتاكه‌شی بریتیه له‌واتای
وشه‌كان +كاریگه‌ری ڕێزمانی . بۆیه‌ش ڕسته دوو واتای ده‌دات
یه‌كی فه‌رهه‌نگی ئه‌وه‌ی تریان رێزمانی
3-ڕۆنانی
ڕسته له‌زمانی كوردیدا به‌گشتی پێك دیت له : گ.ن ،گ .ك …هتد
.
4- ڕسته‌ی
زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕیزده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه ،به‌مه‌رجیك كاره‌كه‌ی تێپه‌ر بێت
بكه‌ر+به‌ركار+كار
ئازاد نان
ده‌خوات.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی تێنه‌په‌ر بێت
بكه‌ر+كار
ئاڵا هات .
5- بۆ
ده‌ركه‌وتنی وشه‌كان و گونجانیان له‌و بیئه‌ی كه‌لێی
به‌كاردێت له‌گه‌ڵ وشه هاوواتاكانی دووپه‌یوه‌ندی هه‌یه
په‌یوه‌ندی ئاسۆیی و په‌یوه‌ندی ستوونی .
6- كار لای
هالیدای به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی ڕسته‌یه و ده‌بێته چوار جۆر (
كاری ڕووداو ،بارگه‌یه‌ن ،ڕه‌وشتی ،ده‌روونی)
7- له
ڕێزمانی ئه‌ركیدا هالیدای سێ جۆر بكه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات
(بكه‌ری ده‌رونی ، رێزمانی ،لۆجیكی )
8-به‌ركاریش
پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كیه له ڕسته‌ی كاری تێپه‌ر لادانی
ته‌مومژی دروست ده‌كات
9-به‌ركار لای
هالیدای هه‌میشه وه‌ك كارتێكراو به‌دیار ده‌كه‌وێ.
سه‌رچاوه‌كان
:-
1- وریا عمر
ئه‌مین –ئاسۆیه‌كی تری زمانه‌وانی-ده‌زگای
ئاراس-هه‌ولێر-2004.
2- محمد
معروف فتاح -وانه‌كانی خوێندنی باڵا-دكتۆرای زمان-كۆرسی
یه‌كه‌م-2000-2001
3 -محمد
معروف فتاح -زمانه‌وانی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر-1989.
4- سه‌لام
ناوخۆش -پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی زمان‌ناسی
مێژوویی.بونیاتگه‌ری.چۆمسكی-چاپخانه‌ی چوارچرا-هه‌لێر-2005.
5- محمد علی
خولی -معجم علم اللغه
النثریه(انگلیزی-عربی)-بیروت-لبنان-1991.
6- جولیا اس
فالك-زبان‌شناسی و زبان بر رسی مفاهیم وبنیادی _زبان
شناسی-ترجمه‌خسرۆغلامیلی زاده-چاپی پێنجم -تهران-1377 .
7-MOHAMMAD.M.
F. Generative Grammar of Kurdish- Sulaimani-1997.N.P.
8-M.A.K
Halliday - An introductional to functional grammar
LONDON.
نامه‌كان :
1- ئاواز
حمه‌سدیق به‌گیخانی -ریزبوونی كه‌ره‌سه‌له‌زمانی كوردی-نامه‌ی
ماسته‌ر-كۆلێژی ئاداب-زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌لێر-1996.
2- تالب حسێن
علی -هه‌ندێ لایه‌ن له په‌یوه‌ندی نێوان ڕسته‌و واتا-نامه‌ی
دكتۆرا-كۆلێژی ئاداب- زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌لێر-1998.
گۆڤاره‌كان :
1-محمد معروف
فتاح -بواری زمانه‌وانی و ئاسته‌كانی شیكردنه‌وه-گ.ئه‌كادیمی،
ژماره (5)-ل29-هه‌ولێر-2007.
2-وریا عومه‌ر
ئه‌مین-بنج و سیماویاساكانی گوێزانه‌وه – گ رۆشنبیری نوێ، ژ
(121) .
|