|
هه‌ند ورده‌كاری و تێبینی له‌به‌كارهێنانی مۆرفیمی ـ لا ـ
له‌ڕێزمانی كوردیدا-
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌حمه‌د هیرانی
زۆر له كۆنه‌وه كورد فه‌رمویه: ماڵا به ماڵخۆی نه‌چێت
حه‌رامه. گه‌رچی ئه‌و په‌نده له چه‌مك و واتادا زۆر شت
ده‌گرێته‌وه، كه: په‌یوه‌ستداره به خاوه‌ن ماڵا، وه‌ك ماڵا
و كه‌ره‌سته‌ی ناوماڵا لهبهكاربردندا، كه یه‌كێ
خاوه‌نیه‌تی... . ئه‌و په‌نده به‌مشێوه‌یه گوتراوه مه‌به‌ست
ڕووههڵماڵینه، واتا ده‌رخستنی رووی چاك و خراپیه له هه‌ڵس
و كه‌وت و بزێوی و دژواریدا له جم‌و جۆل و به‌كاربردنیدا.
به‌هه‌ر چۆن و بۆچونێك بێت... مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش له‌و
په‌نده‌دا ئه‌وه‌یه: كه زمان و رێزمانی كوردی ئاوێنه‌ی
بێگه‌ردی ژیانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه، له‌رووی رسكان و بنچینه‌و
بنه‌وانه‌وه، بنچینه‌ی ئاڵۆزكاو، داڕشتنی وشه‌و به‌كاربردنیان
له‌ڕسته‌دا.
ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنجێكی تیژره‌و، به هوردهكاریهوه بڕوانینه
زمانه‌كه، ده‌بینین كه چه‌نده‌ها وشه‌ی سه‌رگه‌ردان و هه‌مه
جۆر هه‌ن له‌و زمانه‌دا، كه به‌زۆر واتای جیاواز‌و كاری
جۆربه‌جۆر لهڕستهسازی و زمانه‌وانیدا به‌كار ده‌برێن و رۆڵی
گرینگ ده‌نوێنن، هه‌ر بۆیه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه مرۆڤ لایان
لێبكاته‌وه و ئاشكرایان بكا و لێیان بدوێت، وه‌ك
به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز.
مه‌به‌ست له لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌و وشانه نییه
كه هۆنه‌ره بههرهمهندو لێهاتووه‌كان له‌دێره
هۆنراوهكانیاندا بۆ پێزو پته‌وی رسكانی هۆنراوهكهو جوان و
ناسكی هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌كه‌ن، لهشایانی
ره‌وانبێژیدا هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن.
نا... مه‌به‌ست له‌وه‌یه: كه هێشتا زمانی كوردی ئامای زمانه
زیندوه‌كانی گێتی نه‌گه‌یشتۆته كاروانی پێشكه‌وتن و په‌ل و
پۆهاوێشتن، نه‌خاسما له‌ڕووی چه‌سپاندنی رێزمانێكی به‌پێزو
پته‌ودا.
هه‌روا نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی زانستی زمانه‌وانی نه‌ته‌وایه‌تی
بۆ هه‌موو گروپه زاره زمانیه‌كانی كه له‌یه‌ك پشتی ئه‌م
زمانهدان، هه‌رچه‌نده كه‌وا زانا‌و زمان‌زان و روناكبیرانی
نه‌ته‌وه‌كه بێدرێغ و شه‌ونخونی لهدژوارترین بارودۆخ و
رۆژگاری ره‌شدا كۆشاون به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و بۆچوونیان
هه‌وڵیانداوه كه رێسا‌و یاسا‌و ده‌ستورێك بۆ زمان و
رێزمانه‌كه‌ی فه‌راهه‌م بێنن... بۆ په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی
زمانه‌كه‌و پاراستنی له‌هێرشی باره‌شی بێ به‌زه‌ییانه‌ی
داگیركه‌ران له‌ترسی له‌ناوچون و گومڕایی كردنی ئه‌و
راستیانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بوونی نه‌ته‌وه‌كه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێسا‌و یاسا‌و بنه‌ماو بنهوانانه
سه‌قامگیریان به‌خۆیانه‌وه هه‌ڵنه‌گرتووه، له‌كه‌م و كوڕیشدا
خاڵی نه‌بوون و نین... تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌توانم بڵێم:
هه‌تا ئه‌و كتێبانه‌ی كه وه‌ك به‌رنامه‌ی پوخت رێكخراون بۆ
خوێندنگه‌كان، بگره له‌گشت قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
و ئاماده‌ییه‌كان هه‌روا په‌یمانگه‌و زانكۆكان هه‌ڵه‌ی زه‌ق و
زۆریان تیادایه، چی له‌ڕووی رێكخستنی بابهتهكان یان له‌ڕووی
راڤه‌كردن و راهێنانه‌كان و نموونه‌كانه‌وه یانیش له‌ڕووی
رێنووس و شتی تر.
ئاشكرایه كه هۆی بنجی و سهرهكێش له‌مه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بارودۆخه ناپه‌سندو ناهه‌مواره‌كه‌ی گه‌لی سته‌مدیده‌ی
كورد به‌ده‌ست پچڕپچڕی و نه‌بوونی ژیانێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ،
جگه له ئاواره‌یی و ده‌ستبه‌سه‌ری و تاوانه‌وه‌ی چینی
رۆشنبیر‌و روناكبیرانی له‌نێو كونجی ئه‌ژده‌های تاریكی و
به‌ندیخانه‌كاندا.
ئه‌و زانا‌و پیاو ماقوڵانه‌ی كوردیش كه به‌كاری وابهجێ
هه‌ڵساون، هه‌میشه جێی رێز‌و شانازی نهتهوهكهیانن، بۆ
هه‌میشه، هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئاڵای به‌رزكراوه‌ی ده‌ستی
نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و داهاتوون و فهرامۆشناكرێن... هه‌ر ئاوی
ئه‌وانه كه رشتویانه و ئێمه‌ش پێی لێدهخشێنین.
قه‌رزاری ئه‌وانین له‌رووی خۆڕاگری زمانه‌كه‌و مێژووی شكۆداری
نه‌شێواوی نه‌ته‌وه‌كه بۆ تا هه‌تایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه هه‌وڵی رۆناكبیرانی، شهوچراغێ بووه، بۆ خزمه‌تی
زمانه‌كه، زۆر بێباكانه ئاسای مۆم دایساون، له‌هه‌موو ته‌نگ
و چه‌ڵه‌مه‌و كۆسپێكدا، ئه‌گه‌ر ساتمهشیان كردبێ، ئه‌وا
سڵنهبوونهتهوه، پتر قه‌ڵه‌میان تیژكردووهو هه‌ر له‌دوای
كاروان رۆیشتوون و دانه‌بڕاون. تا رۆژگارێ هات و
كاروانه‌كه‌یان سپارد به‌نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مڕۆی خاكی نیشتمانی
ئه‌م كوردستانه.
چرۆی ئه‌م ڕووگهشیه له‌مێژووی ئه‌زموونی ژیان و خه‌باتی
نه‌پچڕاوه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هاتووه وه‌ك ده‌بینین...
هه‌وڵی ئه‌و رۆناكبیرانه، بگره هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی
كرمانجی ژووروودا، واتا له‌ساڵی 1930 دا تا ساڵی 1947، واتا تا
سه‌ربه‌خۆیی سوریا‌و لبنان، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌و ئه‌و
مه‌یدانانه‌ی گرتۆته‌وه وه‌ك:
1ـ
رێكخستنی ئه‌لفبای كوردی به لاتینی.
2ـ
گه‌ڕان به‌دوای فۆلكلۆر‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی تێكسته‌كان له‌و
گۆڤار‌و رۆژنامانه‌ی ده‌كرد وه‌ك: هاوار، ستێر، رۆژا نوێ،
روناهی...
3ـ
به‌رهه‌می شاعیره كلاسیكیه‌كانی كوردستان بهتێكرشایی...
4ـ
بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی زمان و
ئه‌ده‌ب و مێژووی كورد، كه لێكۆڵینه‌وه‌كان خاسیه‌تێكی نوێیان
پێوه دیاربوو، كه له‌گه‌ڵا بناغه‌و په‌یڕه‌وی زانستی
لێكۆڵینه‌وه ده‌گونجان، چونكه روناكبیرانی وا ده‌یاننووسی
كه ئاگاداربوون له‌بیری تازه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌وروپا... هه‌روا چه‌نده‌ها زمانی ئه‌وروپیان زانیوه و
زانیارییه‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ ناو زمانی كوردی.
ئه‌م ته‌وژم و بڵێسه شكۆداره‌ی هۆشمهندو روناكبیرانی كورد تا
سه‌ربه‌خۆیی سوریا‌و لوبنانی خایاند له‌ساڵی 1947 دا، به‌ڵام
سه‌د ئاخ و هه‌زار مه‌خابن، كه ئه‌و ته‌وژم و چالاكییه
رۆشنگه‌ریه ئه‌ده‌بیه له‌ژێر ده‌ست و چه‌پۆكی رژێمی بورژوای
لوبنان و سوریادا شكستی هێناو تێكشكێندراو كزكرا، كه نزیكی
له‌ناوچوون بوو...
گڵپه‌ی ئه‌م بیره پاكانه بۆ خزمه‌تی زمان و كه‌لتورو ئه‌ده‌ب
و مێژووی كورد تا ده‌هات تاوی ده‌ساند، تاوای لێهات سه‌رجه‌م،
سه‌رتاپای كوردستانی گرته‌وه، چزۆی ئه‌م ئێش و ئازاره
نه‌ته‌وایه‌تییه خزایه نێو ده‌روونی رۆشنبیر‌و روناكبیرانی
له‌كوردستانی باشووردا. (بڕوانه ل 103 ـ ل 104 زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی ـ پێنجه‌می ئاماده‌یی)، هه‌ر بۆیه وه‌ك
ده‌رده‌كه‌وێت شوێن په‌نجه‌ی خامه ره‌نگین و پڕ به‌هاكانی
گۆڤاری گه‌ڵاوێژ (1939 ـ 1949)، هه‌روا گۆڤاری هیوا دیاربوو،
كه بێدرێغ له‌پاڵا وتاره سیاسی و شله‌قاندنی بیری
نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و چیرۆك و چیرۆكی شانۆیی و وتاری
كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌خنه‌و پێشخستنی له‌بوارێكی زانستیدا،
هه‌ندێ لایه‌نی زمان و رێزمانی و وشهكاریش تیشكیان خستۆته
سه‌رو دهریانخستووهو بایه‌خیان پێداوه.
ئه‌مه، بێجگه له‌و كتێب و نامیلكانه‌ی كه ده‌رباره‌ی زمان و
رێزمانه‌وه چاپكراون له‌لایه‌ن زمان‌زان و نووسه‌رانه‌وه، چ
له ناوه‌وه‌ی كوردستان بوبێ یانیش له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌دا
بوبێ... له‌دوای په‌نجاكانیش هه‌ر له‌گه‌ڵا به‌رپابوونی
شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی چوارده‌ی گه‌لاوێژ له‌ساڵی 1958 دا، ئه‌و
ناڵه‌و گڵپه‌و بلێسه‌ی خامه ره‌نگینه‌كانی روناكبیرانی كورد
زیاتر كه‌وته پهرژكردنی گڕو خۆسه‌پاندن تا ئه‌وپه‌ڕی
كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك، به‌وپه‌ڕی ئازادی و به‌رفره‌وانی له‌ڕووی
سیاسی كورد‌و جوگرافی و مێژوویی و كه‌لتوورو باری ئه‌ده‌بی و
ره‌خنه‌و زانستی زمان و رێزمان، كه‌وتنه جموجۆڵا و نه‌خشه‌و
پلاندانان بۆ ئاینده‌یه‌كی بێ گرفت و پڕ ئاسووده‌و ـ
وه‌رچه‌رخانێكی هه‌میشه‌یی هاته كایه‌وه دوور له كۆسپ و
ته‌ڵخی و شێواندن.
رۆژ به‌رۆژ رۆڵی پێشكه‌وتنی زمان و رێزمانی كوردی و
زانسته‌كانی تری زمان به‌رگی نوێیان له‌به‌ر دهكردو خێراتر
هه‌نگاوی ده‌هاوێشت بۆ پێشه‌وه و ئاسۆی فراوانتر‌و رۆنتر
ده‌كرد، پتر له‌سه‌ده‌كانی رابردوو، په‌ل و پۆ و چرۆی دهكردو
ده‌گه‌شایه‌وه و به‌گوڕ. ته‌كانی به‌ره‌و پێشبردنی زمان و
ڕێزمانوهك كهڕستهی بوونی نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێو رێسا‌و یاسای
تایبه‌ت بهزمانهكهوه چه‌سپێنران. به‌تایبه‌تی دوای به‌ستنی
كۆنگره‌ی مامۆستایانی كورد له شه‌قڵاوه له‌هاوینی ساڵی
1959دا. كه تیایدا سه‌رجه‌م روناكبیرانی كورد كهوتنهوهخۆ
سازی بۆ پلان و نه‌خشه داڕشتن له‌پێناو دروستبوونی زمانێكی
نوسینی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وایه‌تی كورد.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌وه‌بوو كه داوا كرا
به‌شی زمانی كوردی له‌زانكۆی به‌غدا له‌ساڵی 1959 دا كرایه‌وه
كه چه‌ند مامۆستای لێهاتووی زمان‌زان وانه‌یان تیادا
ده‌گوته‌وه. هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش بوو كه چه‌نده‌ها
روناكبیری كورد پسپۆر‌و زانای لێهاتووی ئه‌ده‌ب و زمانه‌كه‌ی
ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وهڵاتكران به‌تایبه‌تی بۆ یه‌كیه‌تی
سۆڤیه‌تی پێشوو.
تا به‌شاره‌زاییه‌كی ته‌واوه‌وه دوای چه‌ند ساڵێ هه‌ر
یه‌كه‌یانی له‌بوارێكی تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب و زمانزانی
بڕوانامه‌ی پسپۆڕییان وه‌ده‌ست هێناو به‌سه‌ر بڵندی و
سه‌رفرازی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌زانكۆی به‌غدا له‌به‌شی
زمانی كوردی دامه‌زران كه بێدرێغ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه
پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رشانیان بهڕۆڵهو روناكبیر‌و كورد پهرهوهران
بێ پشوودان و حه‌سانه‌وه، جگه له‌مه لایان له‌شتێكی دیكه
نه‌كردۆته‌وه.
دوای حه‌فتاكانیش به‌تایبه‌ت دوای رێككه‌وتنامه‌ی ئادارو
دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كورد، كه چه‌ندین كاری سه‌نگین و
نگین و به‌جێ و دانانی خشته‌و پلانی كۆك و پوخت و رێك و
به‌رنامه‌ی خوێنگهكان و چه‌نده‌ها كاری تر رۆژ له‌دوای رۆژ
زانستی زمان و رێزمانی كورد‌و كه‌لتورو رهحنهو مێژوو له‌به‌ر
رۆشنایی شه‌ن و كه‌وكردن و پهرهسهندنابووه... به‌ده‌ركردنی
چه‌نده‌ها گۆڤار‌و كتێب و ئه‌و بارانه‌ی شادیان به‌سه‌ر كوردا
رشتووه.
له‌دوای راپه‌ڕینی 1991دا ئه‌و باره رسكا كه كورد خۆی
سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند دانشگایهكی سه‌ربه‌خۆ
بگرێته ده‌ست و به‌ڕێوه‌ی ببات. بۆ پێگه‌یاندنی هۆشمهندو
كادری لێهاتوو، كه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی زمان و زانسته‌كانی
تردا ئه‌سپی دڵسۆزی و تێكۆشان بۆ خزمه‌تی كورد تاو بده‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێشه‌كییه بهركوڵیهكی كه‌م و كورت بوو،
چونكه باسه‌كه پتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێ كه تیایدا قوڵا
بینه‌وه و لێدوانی له‌سه‌ر بكرێ.. به‌ڵام تا توانیمان خاڵه
سه‌ره‌كیه‌كانمان وه‌رگرت و لهدرێژدادڕیدا دزه‌مان كرد،
چونكه دڕێژه‌دان به‌هه‌ر شتێ مرۆڤ تووشی گێژاوی سه‌رگه‌ردانی
ده‌كات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه داوا ده‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌كۆكانی مۆڕفیمی ـ لا ـ با دابنیشین و
لێی بڕوانین تا ئه‌و رۆڵا و ده‌وره‌ی كه ده‌یگێڕێ له‌زمان و
رێزماندا یه‌كه یه‌كه بیانخه‌ینه به‌ر شه‌نه‌بای نوكی
خامه، هیواشم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌كه‌م و كوڕیهكانم
چاوپۆشی نه‌كه‌ن و كه‌سیش نییه له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی
نوێ‌دا سه‌دا سه‌د كاره‌كه‌ی ته‌واو راست ده‌ربچێت...
یه‌كه‌م: مۆڕفیمی ـ لا ـ چیده‌گه‌یه‌نێ؟
وه‌ك له زانستی زمان به‌شی مۆرفۆلۆژی، ئه‌و به‌شه زانسته‌ی
كه بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی وشه‌وه، له‌رووی
رسكان و پێكهاتن و گۆڕانه‌وه. كه‌واته له‌م گۆشه نیگایه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ كه: ـ لا ـ مۆرفیمێكی سه‌ربه‌خۆی پیاده‌كراوه‌و
ئاماده‌یه، لهزمانهكهماندا به واتای ـ كن ـ دێت كه
لهبنچینهو رێسای رێزمانیدا ده‌خزێته نێو فه‌رهه‌نگی
ئاوه‌ڵكاری شوێن... مۆرفیمی ـ لا ـ له‌ژێر ركێفی خۆیدا كه
ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی به‌سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌كی ده‌هێنێت له‌روخسارو
ناوهڕۆكیدا، خۆی هه‌ر پابه‌ند ده‌بێت به‌كاره
ئاوهڵكاریهكهی... به ده‌گمه‌ن نه‌بێ كه ئه‌و كاره و
حاڵه‌ته له‌كیس ئه‌دات... به‌هه‌ر حاڵا با له‌خۆی و هاو
واتاكه‌ی، مانا راسته‌قینه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین. وه‌ك له‌م
هۆنراوه‌ی نالی هاتووه‌و ده‌ڵێ:
له‌كن تۆ خارو خه‌س گوڵزاره بێ من له‌كن من خه‌رمه‌نی
گوڵا خاره بێ تۆ
له‌كن من باوجودی ناس و ئهحناس كه‌سی تێدا نییه ئه‌مشاره
بێ تۆ
ئه‌گه‌ر هۆنه‌ر مۆڕفیمی ـ لا ـ شی بهكاربردایه له‌جێی وشه‌ی
ـ كن ـ هه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست ده‌پێكێ و ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه.
یاخود پیره‌مێرد فه‌رمویه:
لام وایه هه‌ر له‌راستیه‌وه رێی خۆم بگرمه‌به‌ر
رزگار ئه‌بم به‌ڕاستی هه‌موو ئیش ده‌چێته‌سه‌ر
یانیش وه‌ك بێكه‌س ده‌ڵێ:
خه‌یاڵاتی شه‌و و رۆژم ژیانی میلله‌تی كورده
ته‌مه‌ننام لای خودا دائیم ژیانی میلله‌تی كورده
هه‌روا مه‌وله‌وی وتویه:
كۆچی بینایی دیده‌ی هه‌ژاران
لای ئاسانكردم خه‌م و پهژاران
یانیش پیره‌مێرد ده‌ڵێ:
ره‌نگ هه‌ڵبژێری له‌شێوه‌ی به‌هار
له‌و ره‌نگه خۆشی بێ لای دڵه‌ی غه‌مبار
له‌و كۆپڵه هۆنراوانه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر مۆرفیمی ـ
لا ـ لابه‌رین و هاو واتاكه‌ی له‌جێی دابنێین، واتای
هۆنراوه‌كان شێلوی نابێ و روخساریشیان تێكناچێ... به‌ڵام
مۆڕفیمی ـ لا ـ له دیالێكتی باكوور، فۆنیمه‌كانی پێكهاته‌ی
ئه‌و مۆڕفیمه پێچه‌وانه‌ی دیالێكتی باشووره. واتا له‌و
دیالێكته‌ی باكوور، مۆرفیمهكه ده‌بێت به ـ ئال ـ نه‌ك هه‌ر
خۆی بگره بۆ هاو واتاكه‌شی ئه‌م گۆڕانه له ئارادایه‌و
ده‌بێت به ـ نك ـ كه‌واته مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا
هاوواتاكه‌ی له شێوه‌و رێكخستن و ده‌ربڕیندا له‌ڕووی
فۆنه‌تیكه‌وه ده‌گۆڕێت له‌و زاره‌دا.
به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆك و واتا‌و به‌كاربردنیدا له‌هه‌ردوو
دیالێكتهكهدا یه‌ك مه‌به‌ست ده‌پێكێ و به‌كارده‌برێت، بۆ
نموونه:ـ
1ـ
كهرهمكه ئالێ مهرونێ.
2ـ
ل هنده‌ك شه‌ڤا ژ ئالێ وی دمینم.
3ـ
هه‌می گاڤا ژ ئالێ ته‌دا رودنیشم.
له‌م نموونه‌دا ئه‌گه‌ر له‌بری مۆرفیمی ـ ئال ـ هاوتاكه‌ی ـ نك
ـ بهكارببرێت، مه‌به‌ستی ڕسته‌كان وه‌كچۆن هاتوه، هه‌روا
ده‌مێنێ و شیرازهكهی ناگۆڕێ، نموونه‌یه‌كیش بۆ هاوواتاكه‌ی
وه‌ك:
ل نك مرنێ ئو ته‌نگاڤی و نه‌خۆشیا
كه‌سێ نابیت مه‌فه‌ر دۆست و ههڤاڵهك
هه‌ر ئه‌و رستانه‌ی رابردوو، ئه‌گه‌ر به‌دیالێكتی باشوور
بنوسینه‌وه و رێكی بخه‌ین ئه‌بێ بلێین:
1ـ
فه‌رموو لای ئێمه دانیشه یان فه‌رموو لامان دانیشه.
2ـ
هه‌ندێ شه‌وان لای ئه‌و ده‌مێنمه‌وه.
3ـ
هه‌موو كاتێ لای تۆ داده‌نیشم.
نیگایه‌ك/ له‌زۆر رێسا‌و بنچینه‌و یاسای رێزمانیدا، جیاوازی
به‌رفره هه‌یه‌و به‌رچاو ده‌كه‌وێ له نێوان ئه‌م دوو
دیالێكتهدا، چی له‌ڕووی فۆنه‌تیك بێ یان پێكهاته‌ی وشه‌یی،
یانیش سه‌باره‌ت بهڕاناوهكان و به‌كاربردن و پێكهاتنیان، چی
له‌دیاری كردنی ـ نێر‌و مێدا ـ چی له‌رووی نه‌بونی چاوگی دالی
له دیالێكتی باكوور، هه‌روا گه‌لێ تایبهتمههندی تریش كه
ئێره جێی لێدوانی نییه...!؟
دووه‌م/ مۆرفیمی ـ لا ـ وه‌ك پێشگر له‌گه‌ڵا هه‌ندێ
لهچاوگهكاندا...؟
ئاشكرایه كه پێشگر و پاشگر بچنه سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك، چی
ناوبێ، چی فرمان (كار) بێ، یانیش ئاوه‌ڵناو بێ، ده‌بێته
هۆی گۆڕینی و لادانی وشه‌كه له‌واتا بنچینه‌ییه‌كه‌ی، بۆ
واتایه‌كی نوێ و تازه، وه‌ك له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه
ده‌رده‌كه‌وێ كه مۆرفیمی ـ لاـ به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێ،
روخسار‌و ناوه‌رۆكی چاوگه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌رداهاتووه،
كه‌واته چاوگه‌كان ده‌كا به داڕژاو، ئه‌مه له‌روی
روخساره‌وه، واتاكانیشیان ده‌گۆڕێت بۆ واتایه‌كی تر، ئه‌مه‌ش
له‌روی ناوه‌ڕۆكدا، دوای لادانی نوونی چاوگهكانیش ده‌بن به
كاری دارژاو، هه‌ر بۆ نموونه:
9ـ
وشه (چاووگ دانانی پیچشگری ـ لا ـ چاووگی دارژاو لادان
نونی چاوگ فرمان كاری دارژاو
Aـ
چوون لاچوون لاچوو
B
ـ كه‌وتن لاكهوتن لاكه‌وت
Cـ
بردن لابردن لابرد
D
ـ دان لادان لادا
Eـ
نان لانان (وه‌لانان) لانا
(وه‌لانا)
Fـ
هاتن لاهاتن لاهات
Gـ
مان لامان لاما
لهههڵسوكهوتی زمانه‌وانیدا بۆ چاووگی ـ لانان ـ جار هه‌یه
وه‌ك گرێیه‌ك (وه‌لانان) گۆده‌كرێت، كه كاری لێددروست
ده‌كرێت، واتا قه‌ده‌كه‌ی ده‌بێـ به ـ لانا ـ وه‌ك فرمانێكی
داڕژاو، یانیش وه‌ك گرێ ده‌بێت به (وه‌لانا) بۆ زیاتر
قوڵبونه‌وه و تێگه‌یشتن با كاره دارژاوهكان له‌ڕسته‌دا
به‌كار ببه‌ین:.
1ـ
كه دانهكهم كێشا ئازاره‌كه‌م لاچوو (لاچوو)
تادانهكهم نه‌كێشا ئازاره‌كه‌م لانه‌چوو .... له شێوه‌ی
نه‌رێدا.
2ـ
هه‌ر چاوی پێمكه‌وت هه‌ڤاڵا له‌جێی خۆی لاكه‌وت
هه‌ر كه هه‌ڤاڵا چاوی پێمكه‌وت له‌جێی خۆی لانهكهوت
(نه‌رێ)
3ـ
به‌رده‌كه‌م له‌چه‌قی رێگه‌كه‌دا لابرد.
به‌رده‌كه‌م لهڕێگهكهدا لانه‌برد.
(نه‌رێ))
4ـ
كه‌چومه ژوورێ مامۆستا دووكه‌سی لابوو.
كه‌چوومه ژوور مامۆستا كه‌سی لانه‌بوو. (نه‌رێ)
5ـ
دكتۆره‌كه منی لانا (وه‌لانا)
دكتۆره‌كه منی وه‌لانه‌نا
(نه‌رێ)
6ـ
كه هیوا دیتمی خۆی لادالێم.
كه هیوا دیتمی خۆی لانه‌دا لێم. (نه‌رێ)
7ـ
داره‌كه له‌گه‌ڵا ره‌شه‌باكه لاهات.
داره‌كه له‌گه‌ڵا ره‌شه‌باكه لانههات. (نه‌رێ)
8ـ
پاره‌كه‌م دا به‌ڵام هه‌زار دینارم لاما.
له‌پاره‌كه هیچم لانه‌ما. (نه‌رێ)
كاتێ ڕێژه‌ی فرمانی ئه‌مری له‌و فرمانه دارژاوانه
وه‌رده‌گرین، ئه‌وا مۆرفیمی ـ لا ـ وه‌ك ئامرازێكی ئه‌مری
ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌ور ده‌بینێ، واتا ئه‌ركه‌كه له‌و فرمانه
داڕژاوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و، ئه‌گینا ئه‌مره‌كه
پێكنایه‌ت وه‌ك:
1ـ
لاچوون ـ لاچوو ـ له‌ڕێژه‌ی ئه‌مریدا ده‌گوترێ (لاچه ـ لاچۆ)
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:ـ
خاكی خۆمه زێر‌و مه‌ئوام دوور له‌شه‌ڕو دوور
لهدهعوام
له‌ناو ماڵما بێ جێگه مام بوون به‌دوژمن باب و برام
لاچۆ بڕۆ هه‌ی دایكی هاڵا به‌جێم بێڵه سووره‌ی
چاوكاڵا
قه‌ت به‌بێ باكی مه‌چۆ ناو له‌شكری دوژمنه‌وه
شێری بێباكی شكاكت چوو به دوو رێوی شكا
خۆش ره‌نگی لاچۆ ساده‌ی بێرهنگی
شادی به‌سیه‌تی بابێت بێده‌نگی
نیگایه‌ك/ له‌رووی رێزمانه‌وه بۆ ڕێژه‌ی ئه‌مر له‌و فرمانه
دارژاوانه، ده‌بێ بگوترێ ـ لاچه ـ كه هه‌ر ئه‌مه‌ش
راستیهكهیهتی، چونكه له‌رابردووی هه‌واڵیشه‌وه ئه‌م دوو ـ
واوه ـ له‌به‌كارهێنانی زماندا وه‌ك ـ ۆ ـ گۆده‌كرێ، واتا
لاچوون ـ له‌ڕێژه‌ی رابردووی هه‌واڵیدا ده‌گوترێ (لاچوو ـ
لاچۆ) تا میانهیهك هه‌بێ بۆ جودایی هه‌ر دوو ڕێژه‌كه
له‌یه‌كتری .. راستتر ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه له ڕێژه‌ی
ئه‌مریدا بگوترێ ـ لاچه ـ كه ده‌ڵێن : ئازاد لاچۆ.
نازانین ڕێژه‌كه ئهمریه یان هه‌واڵیه، به‌ڵام كه سنووره
رێزمانیهكه هه‌بێ، ئه‌وا كۆسپ و گومان نامێنێ، وه‌ك:
أـ ڕێژه‌ی هه‌واڵا: ئازاد لاچۆ (لاچوو) له‌وێ.
ب ـ ڕێژه‌ی ئه‌مری: ئازاد لاچه له‌وێ ... ئازاد لاچۆ له‌وێ...
2ـ
لاكهوتن ـ لاكه‌وت ـ له‌ڕێژه‌ی ئه‌مریدا ده‌بێـ به (لاكۆ ـ
لاكه‌وه ـ لاكهو)، بۆ نموونه پرشنگ تۆ لاكۆ (لاكه‌وه ـ
لاكهو) له رێماندا.
3ـ
لابردن ـ لابرد ـ له‌ڕێژه‌ی ئه‌مریدا ـ لاببه ـ له ده‌ربرین
و گۆكردنا فۆنیمی ـ ب ـ یه‌كه‌م زۆر خێرا‌و ره‌وان دێته گۆ،
واتا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه یهكدیگیربێ له‌گه‌ڵا ـ ب ـ ی دووه‌م
له ده‌ربڕینا هه‌ستی پێنه‌كرێ، كه دوو ـ ب ـ یه
به‌ته‌نها. به‌ر له‌وه‌ی بكرێت به‌فرمانی داڕژاو به‌هۆی
مۆرفیمی ـ لا ـ وه‌ك (لابرد ـ لابو)، له‌كاتی گۆڕانی هه‌ردوو
فرمانه‌كه بۆ ڕێژه‌ی ئه‌مری ده‌بێ بڵێین ـ لا به بۆ
هه‌ردووكیان له‌یه‌ك شێواز و شێوه‌دا، ئه‌مه‌شیان شێواندن و
سه‌رسوڕمانێك په‌یدا ده‌كا و ناكه‌وێته ناو قالبێكی زانستی
رێزمانی خاوه‌ن ده‌ستوورو رێسایی.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرمانه ئهمرییهكه له‌دوو فرمانه
داڕژاوهی (لابرد ـ لابوو) له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه و
میانهیهك له‌نێوانیاندا هه‌بێت و تێكه‌ڵا نه‌بن به‌یه‌كتر
دووربخرێته‌وه له‌سه‌ر سورمانی و سه‌ر شێواندن، من وا
به‌په‌سندی ده‌زانم كه ڕێژه‌ی ئه‌مری له‌فرمانی داڕژاوی ـ
لابرد ـ بنووسرێت ـ لاببه ـ كه هه‌ردوو ـ ب ـ بێیهكه له
گۆكردنا وه‌ك یه‌ك فۆنیم ده‌رببڕێت، واتا له نووسیندا بنوسرێت
ـ لاببه ـ به‌ڵام له ده‌ربڕینا به‌دوو برگه ده‌رببرێت (لاب
ـ ب) نه‌ك به‌سێ بڕگه ـ
be
ـ
bi
ـ
La
ـ ئه‌م كرداره‌ش هه‌ر بۆیه ئه‌نجام ده‌درێ كه ڕێژه‌ی فرمانی
ـ لابوو ـ له‌كاتی ئه‌مریدا جیابكرێته‌وه له ڕێژه‌ی فرمانی
ئه‌مری ـ لابرد ـ واتا ڕێژه‌ی فرمانی ئه‌مری ـ لابو ـ بنووسرێت
ـ لابه ـ چونكه وانیه بۆ هه‌ردوو رێژكه بگوترێ ـ لابه ـ
رێزمانیش هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه هاتۆته كایه‌وه و
له‌هه‌مو زهمانێدا، تا وشه لهشایانی راستی و سه‌قامگیری
چه‌سپ بكات، وه‌ك له‌م هۆنراوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ:
هه‌رچی كه قۆرتی روحی تیانه‌بێ
بێ تام و كامه لای بهبانهبێ
دیاره فرمانی (لایبه) له‌ڕێژه‌یه‌كی ئه‌مری ـ لابرد
به‌كارهاتوه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر بگوترێ و بنوسرێ ـ
لای ببه ـ هیچ له‌كێشه‌كه ناگۆڕێت ته‌نها فۆنیمی ـ ب ـ ی
یه‌كه‌م گۆناكرێ و دیاریش ده‌بێ كه ئه‌و ڕێژه ئه‌مرییه
له‌فرمانی ـ لابرد ـ هاتووه نه‌ك له ـ لابوو ـ باسه‌یری ئه‌م
هۆنراوه‌ش بكه‌ین:
پێی وتم تۆ چاوه‌ڕێ (به) دوای سه‌عاتێ دێمه‌لات
ئه‌م سه‌عاته چه‌ند دڕێژه چی بوو هه‌ر دوایی نه‌هات
دیاره ـ به ـ ڕێژه‌یی ئه‌مرییه له‌فرمانی (بوون) هاتووه،
له فرمانی ـ بردنیش ـ هه‌ر ده‌گوترێ ـ به ـ وه‌ك : ئه‌و
نامه‌یه به بۆ براكه‌م. هه‌ر بۆیه من وا به‌په‌سندی
ده‌زانم كه بگوترێ ـ ببه ـ ئه‌و نامه‌یه ببه بۆ براكه‌م.
نموونه‌ی تر
:.
لابه دیلی بگره ئازادی لهشیعرو قافیه‌ش
راست ئه‌رۆم و سه‌ربه‌خۆ گه‌ر بێتهڕێم پردی سیڕات
راستتر وابوو له شایانی رێزمانیدا بنوسرایه ـ لاببه ـ
4ـ
لادان ـ لادا ـ له ڕێژه‌ی ئه‌مریدا ده‌گوترێ ـ لاده ـ وه‌ك:
لێَم لاده گورگی (گورگه ده‌ر)ی گه‌ڕ كهراپهڕم
سه‌د گورگی وه‌ك تۆ هه‌ڵده‌دڕم ئێسته‌ش كوڕم
یان وه‌ك خۆت لادهلێم زاهید تاكه‌ی به‌م كه‌ش و فشیه
كۆگای خه‌م بهسهدانبێ و دوورمان كه‌ی له‌و خۆشیه
شیری به‌هه‌شت و زباده هه‌ردوی باده نۆشیه
یان وه‌ك مه‌وله‌وی ده‌ڵێ:
لامه‌ده په‌رده له‌رووی كردارم
مه‌مكه رووڕه‌شی یارو ئه‌غیارم
5ـ
لابون ـ لابوو ـ له‌ڕێژه‌ی ئه‌مریدا ده‌گوترێ ـ لابه ـ وه‌ك:
تا ده‌گه‌رێمه‌وه تۆ لای میوانه‌كه به ـ میوانه‌كه،
تادهگهرێمهوه تۆ لای به بۆ ڕێژه‌ی رانه‌بردووی هه‌واڵیش
له‌و فرمانه‌دا ده‌گوترێ ـ لابی ـ وه‌ك:ـ
أـ كه تۆم لابێ تف له ئاسنیش ده‌كه‌م.
ب ـ ئه‌وه‌ی كه تۆی لابێ هه‌رگیز ژێرناكهوێ.
6ـ
لانان ـ وه‌لانان ـ له‌ڕێژه‌ی ئه‌مریدا ده‌بێت به ـ لانێ ـ
یان ـ وه‌لانێ ـ وك:
ئه‌و هزره لانێ (وه‌لانێ)، چونكه كۆنه‌و زیانت پێده‌گات.
هه‌ردوو گرێی ـ لانان ـ وه‌لانان ـ كه دوو چاوگی دارژاون، دوو
گرێی ئاوهڵفرمانن، هه‌ندێ واتێده‌گه‌ن كه چاوگی ـ نان ـ
چاوگێكی ره‌سه‌ن نیه، چونكه زیاتر به‌لای ناوێكی ساده‌ی
به‌رجه‌سته‌یی ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌راستیدا هه‌موو چاوگێك
ناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی واتایین نه‌ك به‌رجه‌سته‌یی،
لێره‌شدا، چاوگی ـ نان ـ هه‌رچه‌ند پتر به‌لای ناوێكی
به‌رجه‌سته‌یه ده‌كێشێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌گی
هه‌یه‌و لێی وه‌رده‌گیرێ كه‌واته چاوگه و ڕه‌گه‌كه‌شی كه
زۆرجار ده‌بێت به ـ نێ ـ گهردانیش ده‌كرێ بۆ هه‌موو
تافهكان، بۆ نموونه:
باڵه‌خانه‌ی چه‌م دیوانه‌كه‌ی تۆن.
بانه ئاو وهخاك ئاسانه‌كه تۆن
نكهش عاجز كه‌رد خه‌یاڵا تێشدا
ئازیز بۆ جارێ پابنیه پێشدا
بنیه/ له‌ڕێژه‌ی ئه‌مریدا له چاووگی ـ نان ـ هاتووه،
نموونه‌ی تر وه‌ك:.
گیانه له‌پرخه‌ی خه‌وی خاومدا
پابنێ وه بان هه‌ردوو چاومدا
مه‌ڵێ برژانگت تیژه وه‌ك چقڵا
ده‌چه‌قێته پێی ناسكتر لهگوڵا
بنێ/ فرمانێكی داخوازی ـ ئه‌مرییه ـ له چاوگی ـ نان ـ
هاتوه.
7ـ
لاهاتن ـ لاهات ـ له‌ڕێژه‌ی ئهمرییدا ده‌بێت به ـ لاوهره ـ
بۆ نموونه:.
تۆ لاوهره ، ئه‌ویش دێت (واته تۆ په‌شیمان به، ئه‌ویش
په‌شیمان ده‌بێت)
به‌هه‌رحاڵا مۆرفیمی ـ لا ـ له‌و رستانه‌ی رابردوودا وه‌ك
ئامرازی داخوازی خۆی ده‌رده‌خات، بۆ ئه‌نجامدانی كاری ئه‌مری
چونكه، كاتێ فرمانه‌كان بگه‌رێنینه‌وه سه‌رباری پێشویان،
واتا رابردوی رووت و مۆرفیمی ـ لا ـ لابه‌رین بۆ كاری ئه‌مری
شێوه‌یه‌كی تر ده‌نوێنن، وه‌ك:
چوون ـ بچۆ ـ بچه، كه‌وتن ـ بكه‌وه، بردن ـ ببه، دان ـ
بده، بوون ـ به، نان ـ بنه ـ بنێ، هاتن ـ وه‌ره.
كه‌واته مۆرفیمی ـ لا ـ ئامرازێكی داخوازییه و جیاوازی نیه
له‌گه‌ڵا ئامرازی ـ ب ـ داخوازی و هاوته‌ریبن له‌كرداردا.
سێیه‌م/ مۆرفینی ـ لا ـ وه‌ك پێشگر له‌ناودا:.
ئاشكرایه كه پێشگرو پاشگر بچنه پاڵا هه‌ر وشه‌یه‌ك،
ده‌بێـه هۆی گۆڕینی چه‌مكی واتای وشه‌كه، بۆ واتایه‌كی
دیكه‌و ده‌یگۆڕێ، ئا له‌و خاڵه‌دا مۆرفیمی ـ لا ـ ده‌بێـه
پێشگر بۆ هه‌ندێ ناو، ئه‌م كرداره ئه‌نجام ئه‌دا، بۆنموونه
وه‌ك:
1ـ
مل ـ واتا ئه‌ستۆ، كه مۆرفینی ـ لا ـ وه‌ك پێشگر دێته پاڵی
ده‌بێت به لامل لملیش به‌واتای ـ مكوڕ ـ عینادیان (تَعنُّد)
دێت له‌ڕسته دا وه‌ك:
أـ لاملی له‌گه‌ڵا باوكت مه‌كه.
ب ـ فه‌رمانبه‌ر نابێ لامل بێت له‌راست به‌رپرسه‌كه‌ی.
ج ـ نابێ له‌گه‌ڵا یه‌كتریدا لامل بین.
د ـ پیاوی لامل له‌گه‌ڵا خه‌ڵكا ههرژێركهوتووه.
2ـ
لووت/ واتا كه‌پوو ـ به‌هۆی مۆرفیمی ـ لا ـ ده‌بێت به لالووت
ـ واتا بوو به ئاوه‌ڵناو وه‌ك ڕسته‌ی یه‌كه‌م، لالووتیش
به‌واتا نارازی و سڵه‌مینه‌وه.
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ نازانم بۆچی كاكم دوورۆژه لێم لالووته.
ب ـ ئێوه له‌خۆڕایی لێمان لالووت مه‌بن.
3ـ
گیره/ وشه‌ی گیره، به‌واتای ئه‌و به‌رده نه‌رمه دێت كه
كونكونه له شێوه‌ی گیپه.
وه‌ك به‌ردی ئاسایی نییه، لهرهقی و له شێوه‌دا، مۆرفیمی ـ
لا ـ ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ واتایه‌كی تر و ناوێكی تری
لێدادهرێژرێ، ده‌بێت به: (لاگیره)، لاگیرهش ناوی جۆره
خشلێكه له زێر یان زیو دروستده‌كرێت كه ژنان خۆیان پێی
ده‌رازێننه‌وه، بۆ نموونه:
أ ـ سه‌دای لاو هه‌ی لاو زڕه‌ی زه‌ڕ زنجیر
سلسلهو پانی سه‌ر به نزرێ و لاگیر
ب ـ لاگیره‌ی زێره قه‌تاره‌ی گولزار
هه‌یاسه‌ی زنجیری روبار
|