|
حكومه‌ت هاوكاری زمان‌ناسی ناكات
سه‌لام ناوخۆش- خاوه‌نی ئیمتیاز
ئه‌زموونی
"زمان‌ناسی" ئه‌زموونێكی كوردانه‌یه: كار له‌سه‌ر
شاده‌ماره‌كانی نه‌ته‌وه ده‌كات، ده‌روازه‌یه‌كه به‌ڕووی
زمانی كوردی و پێشگرێكه له‌هه‌ر هه‌وڵێكی داگیركاران له‌مه‌ڕ
كوشتنی ئه‌و زمانه زیندووه.
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه، له یه‌كه‌م ژماره‌ی "زمان‌ناسی"یه‌وه،
ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان
ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌و ئامانجانه، جگه له‌خۆمان و ته‌نها
كه‌سێك، كه‌س ده‌ستباری له‌گه‌ڵا نه‌گرتووین!!
له‌پێناو ئه‌و
پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌فسووس كه‌س ده‌رگای لێنه‌كردینه‌وه!!
هه‌تا هه‌بوو جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كرد بڵێ: زمان‌ناسی چ
په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه!!
كه دوو
ژماره‌ی به‌راییمان ده‌ركرد، ئاشقانی زمانی كوردی زۆر
ده‌ستخۆشیان لێكردین و هانیان داین كه له‌هه‌ندێ ده‌رگا
بده‌ین له‌پێناو به‌رده‌وامی ئه‌و پرۆژه‌یه، ئه‌وه‌بوو وه‌ك
شاندێك سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێرمان كرد و باسی پرۆژه‌كه‌مان
له‌گه‌ڵا جه‌نابی پارێزگار كرد، ئه‌ویش به‌ڵێنی هاوكاری
پێداین، ئه‌وه‌بوو به دووجار (یه‌ك و پێنج سه‌د هه‌زاری)
پێداین، ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها پاره‌یه له‌دام و ده‌زگای
حكومه‌ت وه‌رمان گرتبێ.
له‌پاشان،
وه‌ك شاند سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێممان كرد و
پرۆژه‌كه‌مان بۆ خسته‌ڕوو، به‌ئاشكرا پێمان وت له‌ماوه‌ی
حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا هه‌تا ئێستا گۆڤارێك،
رۆژنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به زمان ده‌رنه‌چووه!! هه‌روه‌ها وتمان
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئێمه هه‌وڵێكی مكوڕه بۆ ڕزگاركردنی زمانی
كوردی له پاشاگه‌ردانی و كوشتنی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می
سه‌روه‌ری دیالێكته‌كان!!
جه‌نابی جێگر،
ته‌نها نامه‌یه‌كی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وسا، بۆ
نووسین، به‌داخه‌وه هه‌ردوو جێگر به (هیچ) یارمه‌تیان
نه‌داین!!
ئه‌مه‌و،
رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڵێنی
ئه‌وه‌ی پێداین، كه سه‌رۆكی دیوان به‌ڵێنی داوه كه
یارمه‌تیه‌كی مانگانه‌ی گۆڤاره‌كه‌مان بكات.. نزیكه‌ی ساڵێك
به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی دیوان تێپه‌ڕی، كه‌چی هیچ وه‌ڵام
نه‌بوو، له‌ئه‌نجام چه‌ند رۆژێك پێش ره‌مه‌زان ته‌له‌فۆنێكمان
بۆ سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌ن كرد: به‌ڕاشكاوی وتی: هیچ
به‌ڵێنێكم نه‌داوه و ئاماده‌ش نیم به (هیچ) هاوكاریتان
بكه‌م... ئه‌مه‌ی دووجار گوته‌وه!!
له‌پاش بێ
ئومێدی له‌وانه، له 18/8/2009 نووسراوێكی فه‌رمیمان بۆ
سه‌رۆكی هه‌رێم كرد‌و چه‌ند دانه‌یه‌ك له گۆڤاره‌كه‌مان هاوپێچ
كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه زیاتر له ساڵێك تێپه‌ڕی
جه‌نابی سه‌رۆك به چاك و خراپ وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه!!
به‌ڕاستی له مه‌مله‌كه‌تێكی سه‌یرو عه‌نتیكه ده‌ژین!!
گۆڤارێك كه
خه‌می سه‌ره‌كی زمانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و هه‌وڵا ده‌دات ئه‌و
زمانه به ڕه‌سمی ببێته زمانێكی (فه‌رمی حكومه‌ت) و
(ستانده‌ری بواری خوێندن)، كه‌چی ئه‌وها ده‌رگای به‌ڕوو
داده‌خرێ، له‌ولاوه‌ش بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ (ده‌یان) رۆژنامه‌و
گۆڤاری به‌ناو (ئه‌هلی، سه‌ربه‌خۆ، ئازاد!) داده‌نێن، ده‌شزانن
كاری ئه‌وانه نه‌ك هیچی له راژه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورددا
نییه، به‌ڵكو هۆكارێكن بۆ شێواندنی زمانی كوردی، كه‌لتوری
كوردی، ره‌وشی سیاسی وڵات!!
هیوادارم
خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌مان به‌هه‌ڵه له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێمه
تێنه‌گه‌ن: ئێمه به ئاشكرا پێمان وتوون، ئێوه هه‌ر خۆتان
پاره‌ی (شوێن) و پێویستییه‌كانی چاپ و (چاپخانه) بده‌ن و هیچ
پاره‌یه‌ك ته‌سلیمی ئێمه‌ش مه‌كه‌ن!!
ئێمه ئه‌و
(سواڵكردنه‌مان) ته‌نها له‌پێناو زمانی كوردییه، هه‌روه‌ها
وه‌ك هاوڵاتییه‌ك له‌م وڵاته به مافی خۆمان ده‌زانین به‌شی
خۆمان بۆ پرۆژه‌ی خۆمان له‌بودجه‌ی حكومه‌تی خۆمان هه‌بێ!!
ئه‌و وه‌ڵامه نه‌رێیانه‌ی بێ ئاگا له زمانی نه‌ته‌وه زۆر
برینداری كردووین! به‌تایبه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه‌ی كه وتی:
"پرۆژه‌ی زمان‌ناسی كوردی چ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه"
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڕاشكاوی له ته‌له‌فۆن وتی: "هیچ
به‌ڵێنمان به زمان‌ناسی نه‌داوه، هه‌روه‌ها هیچ هاوكاریشتان
ناكه‌ین" ئه‌وانه، هه‌ر بۆ مێژوو ده‌نووسین و هیچی تر!!
له‌ماوه‌ی
ساڵێك توانیمان هه‌شت ژماره ده‌ربكه‌ین، جگه له ژماره‌ی
یه‌كه‌م، ئه‌ویتر هه‌مووی به پاره‌ی خاوه‌ن ئیمتیاز و
سه‌رنووسه‌ر بووه! ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێمه
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی خواره‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیین.
1ـ
زمانی كوردی هه‌ڕِه‌شه‌ی له‌سه‌ره! زمانی كوردی له‌چه‌ند
روێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێ. هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژێمی ئێستای
عێراقی، ئه‌وه خه‌ریكه له كه‌ركووك و موسڵا
به‌ده‌رده‌كه‌وێ، عه‌ره‌بی عه‌لمانی یان ناعه‌لمانی باوه‌ڕی
به زمانی هاوپشك و وڵاتی هاوپشك نییه! باوه‌ڕناكه‌م هیچ
عه‌ره‌بێك هه‌بێ ئاماده‌بێ زمانی كوردی له باشور و
ناوه‌ڕاستی عیراق بخوێنێ!! كه‌لتوره شۆڤینیه‌كه‌ی
دسه‌ڵاتدارانی عێراق چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یاندووه له‌سه‌ر
بیرۆكه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك وڵات، یه‌ك زمان، بۆیه زۆر
دژواره ئه‌وانه قه‌بوڵی زمانی كوردی وه‌ك زمانی دووه‌م
له‌عیراقی فیدراڵا بكه‌ن!!
به‌رپرسانی
كورد له به‌غدا هۆكارێكی ترن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی زمانی كوردی:
ئه‌وه چه‌ند ساڵه سه‌رۆك كۆماری عیراق كورده، جێگری سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كوردن،
كه‌چی هه‌رگیز له دام و ده‌زگاكانی به‌غدا به‌كوردی قسه‌یان
نه‌كردووه!! جا ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئه‌و سێ پۆسته په‌یڕه‌وی
ده‌ستووری عێراقی نه‌كه‌ن، له‌به‌كارهێنانی زمانی كوردی،
ئه‌وه باسی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا هه‌ر ناكه‌ین؟!
ئه‌رێ ئه‌و
هه‌موو "په‌رله‌مانتێره" له‌به‌ر "تێر"اتییه داوا له
په‌رله‌مان ناكه‌ن، وه‌ك وڵاتانی فره نه‌ته‌وه ئامێری
وه‌رگێڕانی ده‌سبه‌جێ immediate
machine Translation دابین بكه‌ن؟!
یان ئه‌وانیش شه‌رم ده‌كه‌ن!!
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دی له زمانی كوردی له‌ناو هه‌رێم به‌رپایه!
هه‌ژموونی حیزب ناهێڵێ زمانی ستانده‌ر دروست ببێ، هه‌روه‌ها
ئه‌و هۆكاره ناهێڵێ هه‌تا حكومه‌ت زمانی فه‌رمیی هه‌بێ!!
وێڕای
ئه‌مه‌ش، هه‌وڵێكی دی له ئارایه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی زمانی
كوردی له بوتقه‌ی دایه‌لێكتدا، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا پێی
ده‌وترێ زمانی كوردی هه‌ر ته‌نها دایه‌لێكتی كرمانجی
ناوه‌ڕاست نییه، تاكو له‌گه‌ڵا كرمانجی ژووروو به‌راورد
بكرێ؟! ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه (زمانه)!! نه‌ك دایه‌لێكت!! جا
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌و زمانه له‌گه‌ڵا دایه‌لێكت
به‌راورد بكه‌ن، ئه‌وه جگه له هه‌ڵاتن له ئه‌زموونی
حوكمڕانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می
میرنشینی، چی تر نییه!!
له‌لایه‌كی
تریش له‌گه‌ڵا حاڵی بوون له‌و دوو چه‌مكه، هه‌ندێك به لاڕێ
دابردووه به‌وه‌ی هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستن، به‌ڵكو ده‌ڵێن
هه‌روه‌ك چۆن له لاتینی چه‌ند زمانێكی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك
ئینگلیزی، ئیتالی، فه‌ره‌نسی دروست بوو، هه‌روه‌ها له‌زمانی
كوردیش چه‌ند زمانێكی دی وه‌ك زمانی بادینی، گۆرانی، لوڕی،
دروست ده‌بن! باوه‌ڕناكه‌م هیچ داگیركارێك بیرۆكه‌یه‌كی
ئه‌وهای به‌خه‌یاڵدا هاتبێ... زمان‌ناسی مینبه‌رێك ده‌بێ بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی نه‌زۆك و داگیركارانه‌ی
ئه‌وها!
2ـ
زمانی كوردی له قۆناغی ده‌وڵه‌تبوون
دروستكردنی
ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له ئامانجه ستراتیژییه‌كانی هه‌ر
بزاڤێكی ناسیۆنالیزمیه. ئه‌فسوس، بزاڤی ناسیۆنالیزمی كوردی
به‌هیچ جۆرێك كار له‌سه‌ر "ده‌وڵه‌ت" ناكات. به‌ڵكو خۆی هه‌ر
وا به‌سته‌ی عێراق ده‌كات، ئه‌و جۆره هزرو بیركردنه‌وه‌یه
كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ڕه‌وشی زمانی نه‌ته‌وه‌یش ده‌بێ!
هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌رێمیی، ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر زمانی
نه‌ته‌وه‌یی كرد، ئه‌وه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی زمانه‌كه‌ی زۆر
زیاتر ده‌بێ هه‌روه‌ها زمانه‌كه به‌ناچاری وشه‌و زاراوه‌ی
بواری ده‌وڵه‌تی ده‌بێ!
هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌رێمیی، ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر زمانی
نه‌ته‌وه‌یی كرد، ئه‌وه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی زمانه‌كه‌ی زۆر
زیاتر ده‌بێ، هه‌روه‌ها زمانه‌كه به‌ناچاری وشه‌و زاراوه‌ی
بواری ده‌وڵه‌تی ده‌بێ!
هه‌بوونی
"زمان‌ناسی" ده‌رفه‌ت و ناوه‌ندێكه بۆ به كوردیكردنی هه‌موو
زاراوه و چه‌مك و وشه‌كانی بواری حوكمڕانی كوردی.
3ـ
زمانی ستانده‌ر
به‌گوێره‌ی
بنه‌ماكانی پلانی زمان و سیاسه‌تی زمان به‌شێوه‌یه‌كی
دیموكراسیانه زمانی فه‌رمیی و ستانده‌ر دروست ده‌كرێن. به‌شێك
له ئه‌وروپاو باكوری ئه‌مه‌ریكا به‌و ڕێگایه‌وه به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كی تاكزمانیی هه‌نگاو ده‌نێن.. زمانی ستانده‌ر بۆ
كورد له‌هه‌مووی گرنگتره، چونكه كورد له ئه‌زموونی ژیانی
حیزبی‌دا فه‌شه‌لی هێنا: حیزب نه‌ك نه‌بووه هۆكارێك بۆ
"یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی"، به‌ڵكو بووه هۆكارێك زیاتر
په‌رته‌وازه‌یی و پاشاگه‌ردانی پرۆژه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی،
بۆیه "چه‌سپاندنی دیموكراسیانه‌ی" زمانی ستانده‌ر، تاكه
ناوه‌ندێكه بۆ یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی، به‌واتای ئه‌زموونی
حیزبی پرۆسه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و دواوه برد، بۆیه
ئه‌ركی قه‌ڵه‌می بواری زمانه ئه‌و هه‌ڵه‌ی حیزب راست
بكاته‌وه، تاكو داگیركاران به‌ده‌رفه‌تیان نه‌زانیوه!
به‌كورت و
كرمانجی ئێمه ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌كانی زمان‌ناسی نابین،
ئه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌م توانیمان گۆڤارێكی زمان‌ناسی
ده‌ربكه‌ین و له قۆناغی دووه‌میش توانیمان رێكخراوێكی
زمان‌ناسی دابمه‌زرێنین، و ساڵی ئاینده كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی
كۆڕی زانستی زمانی كوردی ده‌كه‌ین... هه‌ر كاتێ بتوانین ئه‌و
"ده‌وڵه‌ته بۆ زمان" دروست بكه‌ین.. ئه‌وه خه‌ونی ده‌وڵه‌تی
كوردی له هزرو خه‌یاڵی تاكی كورد به‌رپا ده‌بێ...
هاوكاری
هه‌موو لایه‌كمان له‌پێناو زمانی كوردی قه‌بوڵه.
|