|
حیسابی ئه‌بجه‌د
پڕۆفیسۆر د. وریا
عومه‌ر ئه‌مین
تا ئیستا ساغ
نه‌بۆته‌وه و نه‌زانراوه كه‌ی پیته‌كانی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
به شێوه‌ی (ابجد – هوز – حطی – كلمن – سعفص – قرشت – ثخذ –
ضظغ) دا دارێژراون و به‌كار هێنراون. ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه
روونه و زانراوه ئه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می جاهیلیی پێش
ئیسلامیشا هه‌ر به‌م جۆره بووه.
به به‌راورد
كردنی سروشتی ئه‌م ریزبوونه له گه‌ڵ ئه‌لفوبێی زمانه
كۆنه‌كانی وه‌ك عیبری و عه‌ره‌بی و لاتینی و گریكی و
سه‌نسكریتی و زمانه سیریلیكییه‌كان و ئه‌و زمانانه‌ی پێیان
ئه‌نووسرێن ، لیك چوونێكی دیار و ئاشكرا له نێوانیانا له
ریزبوونی پیته‌كانیانی ئه‌لفوبێ یه‌كانیانا به دی ئه‌كرێ
كه هه‌رگیز ناشێ بخرێته پاڵ رێكه‌وت.
ئه‌مه
به‌ڵگه‌یێكی به‌هێزه بۆ سه‌لماندنی هاوسه‌رچاوه‌یی ئه‌م
ئه‌لفوبێ یانه.( ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌یه ئه‌شێ به فۆسڵ –
متحجرات ناو ببرێ).كه تا ئیستا ریزبوونه نژاده‌كه‌یان
پاراستووه. ئه‌و رایه‌ش ئه‌سه‌لمێنێ كه ئه‌ڵێ هه‌موو ئه‌م
ئه‌لفوبێ یانه له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه كه (هیڕۆگلیفی) یه
دابه‌زیوون.
نصر بن عاصم
(27 – 89ك) پێڕوێكی تری بۆ ریزبوونی پیته‌كانی عه‌ره‌بی دانا ،
كه به گوێره‌ی شێوه‌ی لێكچوونیانه. ئه‌و پیتانه‌ی لێك ئه‌چن
له ته‌نیشت یه‌كتری دانان ( ت) و( ث) له (ب) ئه‌كه‌ن ، له
ته‌ك یێكی دانان (ح) و (خ) له (ج) ئه‌كه‌ن و له ته‌ك یێكی
دانان وبه‌م جۆره ( ا – ب – ت – ث – ج – ح – خ - ... ) .
ئیستا به شێوه‌یێكی گشتی ئه‌م پێڕه‌وه له كاروباری
به‌ڕێوه‌بردن و فه‌ڕهه‌نگ دانانا به كار ئه‌هێنرێ.
خلیل بن احمد
الفراهیدی ( 94 – 175ك) له فه‌ڕهه‌نگی ( كتاب العین) دا
پیته‌كانی به پێی شوێنی دروست كردنی ده‌نكه‌كانی له زارا ریز
كردووه. به (ع) ده‌ست پێ ئه‌كا له به‌شی هه‌ره دواوه‌ی
ئه‌ندامانی ئاخاوتندا دروست ئه‌كرێ. به (م) كۆتایی پێ
ئه‌هێنێ كه له به‌شی هه‌ره پێشه‌وه دروست ئه‌كرێ كه دوو
لێوه‌كانه. ریز بوونه‌كه‌ی به‌م جۆره ریزیان ئه‌كات : ( ع ح
هـ خ غ ق ك ج ش ض ص س ز ط د ت ظ ذ ث ر ل ن ف ب م ) ئنجا
بزوێنه‌كان ( و ا ی ).
بۆ حیسابی
ئه‌بجه‌د پیڕه‌وی ( ابجد ــ هوز ــ حطی ــ كلمن ــ سعفص ــ
قرشت ــ ثخذ ــ ظضغ) كراوه‌ته بیناغه.هه‌ر پیته‌ی ژماره‌یێكی
هه‌یه. به [أ] ده‌ست پێ ئه‌كات كه ژماره‌كه‌ی (1) ـه. به
[غ] كۆتایی دێت كه ژماره‌كه‌ی هه‌زاره (1000). تا پیتی
ده‌یه‌م به یه‌كانه ئه‌ڕوات.له یازده‌هه‌مه‌وه ئه‌بێ به
ده‌یانه تا پیتی (ق) ئه‌بێ به سه‌دانه به‌م جۆره:
أ ــ 1 ك
ــ 20 ر ــ 200
ب ــ 2 ل
ــ 30 ش ــ 300
ج ــ3 م
ــ 40 ت ــ 400
د ــ 4 ن
ــ 50 ث ــ 500
هـ ــ 5 س
ــ 60 خ ــ 600
و ــ 6 ع
ــ 70 ذ ــ 700
ز ــ 7 ف
ــ 80 ض ــ 800
ح ــ 8 ص
ــ 90 ظ ــ 900
ط ــ 9 ق
ــ 100 غ ــ 1000
ی ــ
10
هونه‌ری
حیسابی ئه‌بجه‌د له‌وه‌دایه ، رسته‌یێك یا دێره شیعرێك یا
وشه‌یێك به جۆرێ رێك ئه‌خرێ گه‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی كۆ
بكرێنه‌وه ئكاته میژووی رووداوێك نووسه‌رێ یا شاعیرێ
ئه‌یه‌وێ تۆماری كات و بیچه‌سپێنێ وه‌ك میژووی مردن یا له
دایك بوون... هتد.
بۆ نموونه
شێخ سه‌لام له شیوه‌نی ( محمد امین زه‌كی ) دا به‌م دێره
كۆتایی به شیعره‌كه‌ی ئه‌هێنێ.
ساڵی
تأریخی دڵی ئاشفته وتی به ته‌عجیل
( امین
زكی به‌گ شوێنی به‌هه‌شته) به یكصد دلیل
1368
ئه‌مین ( 1 +
5 +40 + 10 + 50 ) = 106
زكی ( 7 + 20
+ 10 ) = 37
به‌ك ( 2 + 5
+ 20) = 27
شوێنی ( 300 +
6 + 10 + 50 + 10 ) = 376
به‌هه‌شته (
2 + 5 + 5 + 5 + 300 + 400 + 5 ) = 722
106 + 37 + 27
+ 376 + 722 = 1368 هـ كه ئه‌مه ساڵی كۆچی دوایی میژوونووس
(ئه‌مین زه‌كی به‌گ ) ـه.
* ئه‌م وتاره
بۆ یه‌كه‌م جار له ڕۆژنامه‌ی هاوكاری ،ژماره (1122) ی
30/10/1989، ل7 بڵاوكراوه‌ته‌وه .
|