|
سیسته‌می رێزگرتن (رێزلێنان) له زمانی
كوردیدا
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزی: رۆژگار جه‌لال
- قوتابی ماسته‌ر له‌زانكۆی سلێمانی
باسه‌كه له
سیسته‌می رێزگرتن له زمانی كوردیدا ده‌كۆلێته‌وه كه تیایدا
چه‌ند جۆرێك له سیسته‌می رێزگرتنی له خۆ گرتووه و پیشان
دراوه. مه‌به‌ستی باسه‌كه پێك دێت له ده‌رخستنی چۆنیه‌تی
ناسینه‌وه‌ی شێوه‌كانی رێزگرتن له زمانی ئاخاوتنی كوردیدا .
هه‌روه‌ها له باسه‌كه‌دا هاتووه له زمانی كوردیدا شێواز‌و
بنچینه‌ی تایبه‌ت هه‌ن بۆ ده‌ربرینی سیسته‌می رێزگرتن.
پێشه‌كی
شێوازی
رێزگرتن تایبه‌تمه‌ندییه‌كه له خاسیه‌ته‌كانی زمانی
قسه‌كردن. بابه‌ت و ناوه‌رۆكی شێوازی رێزگرتن به‌ستراوه‌ته‌وه
به هه‌ریه‌كه له كه‌سی گوێگر و كه‌سانی ئاماژه بۆ كرا‌و و
كه‌سانی نزیك له بابه‌ته‌كان ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌وا
ئه‌م شێوازه رۆلێكی گرنگ ده‌گێرێ له‌مه‌ڕ ده‌رخستن و ئاماژه
پێ كردنی سۆز و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له نێوان قسه‌كه‌رو گوێگر
له بواری قسه كردن‌دا.
زمانی كوردی
به‌وه ناسراوه كه‌وا سیسته‌مێكی ساده‌ی هه‌یه بۆ شێوازی
رێزگرتن كه تیایدا شێوه و فۆرمه‌كانی شێوازی رێزگرتن جیا
ده‌كرێنه‌وه له شێوه‌كانی نیشاندانی شێوازی كه‌م رێزی.
شێوازه‌كانی كه‌م رێزی یاخود بێ رێزی كه له
ناوه‌كه‌یانه‌وه دیاره به هیچ شێوه‌یه‌ك روویه‌ك له
رووه‌كانی رێزگرتن نیشان ناده‌ن بۆ كه‌سه‌كان هه‌رچی
شێوازه‌كانی رێزگرتنه هه‌م ڕێز و حورمه‌ت نیشان ده‌ده‌ن كه
له هه‌مان كاتدا جیاوازی ده‌كات له نێوان ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز
و بواره كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیش.
باسه‌كه له
شێوازه‌كانی رێزگرتن له زمانی كوردی ده‌كۆلێته‌وه و تیشك
ده‌خاته سه‌ر باس كردن و وه‌سف كردن و شی كردنه‌وه‌ی
فۆرمه‌كانی شێوازی رێزگرتن له هه‌ندێ بواردا بۆ خستنه‌رو و
ناسینه‌وه‌ی دیارده كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له زمانی كوردی دا له
میانه‌ی رسته‌و بواری قسه‌كردندا كه دیارده‌یه‌كه له
واتاسازی كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌رده‌كه‌وێ.
چه‌مكی شێوازی
رێزگرتن
له‌كاتی خۆی
دا وا ده‌رخراوه كه له هه‌موو زمانێك تا راده‌یه‌ك چه‌ند
تێرم و زاراوه‌یه‌ك هه‌ن به‌كاردێن بۆ نیشان دانی شێوازی
رێزگرتن به‌وپه‌ری رێزه‌وه، به‌ڵام فۆرم و پێكهاته‌یان له
زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر جیاوازه و به جیا به‌كاردێن و
باسیان لێوه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك
وتمان شێوازی رێزگرتن خاسیه‌ته‌كه تایبه‌ت به زمانی
قسه‌كردن، به‌ڵام ئه‌م رێگایانه‌ی به‌كاردێن بۆ ده‌ربرینیان
ده‌گۆرێت. ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر دانانی سیسته‌می شێوازی
رێزگرتن له زمانی قسه كردن‌دا به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناسراوی
سیسته‌می رێزگرتن له هه‌ر زمانێكدا.
كریستال
(1991:179) به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی شێوازی رێزگرتن ده‌كات"
زاراوه‌یه‌كه به‌كاردێت له شی كردنه‌وه گرامه‌رییه‌كانی
هه‌ندێ زمان بۆ ئاماژه‌كردن به لێك نه‌چووه رسته‌سازی و
مۆرفۆلۆژیه‌كان كه به‌كاردێن بۆ ده‌ربرینی ئاسته‌كانی رێزگرتن
و ره‌وشت به‌رزی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به حاله‌ت و
به‌راوردكارییه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی كه‌سانی به‌شداربوو.
ئه‌م شێوه
گرامه‌رییه له وشه‌یه‌ك یاخود پێشگر یا پاشگر پێك دێت كه
له بنچینه‌دا به شێوه‌ی ئاماژه پێ كردنه. له زۆربه‌ی
زمانه جیهانیه‌كاندا باس له جۆره‌كانی ئاماژه پێ كردن
ده‌كرێت له‌لایه‌ن قسه‌كه‌رو گوێگر‌و كه‌سانی تره‌وه به بونی
باره كۆمه‌لایه‌تیه خزمایه‌تیه‌كانه‌وه (بۆ نمونه‌گوێگر له
باری به‌رز پێچه‌وانه‌ی گوێگر له باری نزم). ئه‌و
ده‌سته‌واژانه‌ی كه ئاماژه به باری باڵا ده‌ده‌ن به شێوازی
رێزگرتن داده‌نرێن.
یول (2000:10)
وا ئاماژه ده‌كات كه ئه‌م شێوه گرامه‌رییه له قسه‌كردن دا
باس له پله‌ی به‌رز و كه‌سایه‌تی به‌ته‌مه‌ن و... هتد ده‌كات.
سه‌ره‌رای
ئه‌مه‌ش، هه‌ریه‌ك له ته‌هرانی و یه‌گگان ئه‌و راستیه
ده‌رده‌خه‌ن كه‌وا شێوازه‌كانی رێزگرتن به‌شێكن له فۆرمه‌كانی
ره‌وشت به‌رزی و رێزه‌وه له هه‌رزمانێك دا كه ئه‌مانیش له
شێوه‌ی وشه‌و پێشگر یاخود پاشگر و رسته‌دا ده‌بێت.
له لایه‌كی
تره‌وه ئیرڤن (1995) له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه دایه كه شێوازی
رێزگرتن له زماندا رۆلێكی پێك هاته‌ییی هه‌یه كه
هه‌لده‌ستێ به به‌ستنه‌وه‌ی جیاوازی كه‌سیه‌كان به
خۆیانه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی رێزگرتنی ده‌درێته پاڵ پێ ی
ده‌گوترێت "ئۆرگیۆ" وه ئه‌وه‌ی جیاوازی ده‌درێته پاڵ یان
ئاراسته ده‌كرێت پێ ی ده‌گوترێت تێروانینی رێزگرتن.
ئۆرگیۆ به
شێوه‌یه‌كی سروشتی قسه‌كه‌ر ده‌گرێته‌وه كه جیاوازیه‌كان
پیشان ده‌دات به كه‌سانی تره‌وه.
یابانیه‌كان
سیسته‌مێكیان هێنایه كایه‌وه په‌یوه‌ست به شێوازی رێزگرتن
له زماندا پێیان ده‌گوت "كیگۆ" كه رێزی قسه‌كه‌ر ده‌رده‌خات
بۆ كه‌سی گوێگر. ئه‌م سیسته‌مه پێك دێت له ئاستی جیاوازی
قسه‌كردنه‌وه كه كه‌سی كارامه (كیگۆ) ده‌توانێت
ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو هه‌لبژێرێت و به‌كاریان بێنێ كه له‌و
كۆمه‌له وشه و ده‌سته‌واژانه‌ن له بیری كه‌سه‌كه‌دا بۆ
ده‌ربرینی رێزگرتن.
ئۆته‌یك و
یاماتۆ (2003:13) باوه‌ڕیان وایه كه مه‌به‌ستی شێوازی
رێزگرتن بۆ جه‌خت كردنه له‌سه‌ر كه‌سی ئاماژه بۆ كرا‌و وه
به درێژایی مێژووش ته‌نها كه‌س چه‌ند ئاماژه بۆ كراوی هه‌بێت
سه‌رۆكی پێشووی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه "جۆرج
واشنتن" ه كه له تێكسته‌كاندا به‌م شێوانه ده‌بینرێن:
- سه‌رۆك
- به‌رێز
واشنتن
- ئه‌و
- یاخود به
ده‌سته‌واژه‌ی "هاورێ" ده‌رده‌بردرێت.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێ باسی لێوه بكرێت،
به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها یه‌ك رووی ئاماژه پێ كراوی هه‌یه
له بواره‌كه‌یدا.
شێوازه‌كانی
رێزگرتن له زمانی كوردیدا
زمانی كوردی
چه‌ند جۆرێك شێوازی رێزگرتن له خۆ ده‌گرێت له‌وانه
زاراوه‌كان كه ده‌درێنه پاڵ كه‌سه‌كان بۆ ده‌رخستنی
حاله‌ته‌كانیان و ئه‌و كاتانه‌ی كه په‌یوه‌ستن بۆ ئاماژه پێ
كردنی كه‌سه‌كان. سه‌ره‌رای سلاو كردن و ناوی كه‌سه‌كان ئه‌و
ده‌ربرینانه‌ی له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ پێویستیان
به سه‌رچاوه‌و زانیاری هه‌یه بۆ ده‌ربرینی رێزگرتن.له
هه‌ندێ حاله‌تی تردا ده‌بینین چه‌ند شێوه‌یه‌كی رێزگرتن
له‌گه‌ڵ ناونیشان و دانه پالی وشه‌كان ده‌بینرێن كه
ده‌درێنه پاڵ ناوی كه‌سه‌كانه‌وه.
پێشگر
پێشگره‌كان
ده‌كرێ به‌وه بناسرێن كه یارمه‌تی ده‌رن بۆ ده‌ربرینی سلاو
كردن به شێوه‌ی فه‌رمی یاخود نا فه‌رمی دا. پێشگر له زمانی
كوردی دا زیاتر په‌یوه‌ستن به ته‌مه‌ن و باری به خێزان بوون
یان نه‌بوون وه‌ك كاك، به‌رێز، خاتوون، ئاغا، خوشكه.
پێشگره
دیاره‌كانی زمان له ژماره‌دا سنوردارن، زۆربه‌یان ئاماژه به
ره‌گه‌زی كه‌سی گوێگر یاخود كه‌سی په‌یوه‌ست دار ده‌كه‌ن به
بابه‌ته‌كه‌وه بۆ نمونه ئاغا و كاك ره‌گه‌زی نێرینه
ده‌رده‌خه‌ن له كاتێكدا خاتوون یا خانم وه پاشگری خان
ئاماژه پێ ده‌ری ره‌گه‌زی مێینه‌ن.
كۆمه‌لێك
پاشگرو پێشگر له زمانی كوردیدا
- كاك، به‌رێز
- خانم
- خاتوون
- خان
- خوشكه
ناونیشان
سه‌ره‌رای
بونی پێشگر له فۆرم و ده‌سته‌واژه‌كانی رێزگرتن ده‌كرێت
سیسته‌می رێزگرتن به شێوه‌ی ناونیشانیش ده‌رببردرێت.
به‌كارهێنانی ناونیشان بۆ ناسینه‌وه‌ی شوێن و پله‌و پایه‌ی
كۆمه‌لایه‌تی یه. لێره‌دا شێوازه‌كانی رێزگرتن له چه‌ند
فۆرمێكی جیاوازدا خۆی ده‌بینێ.
1- ناونیشان
له‌گه‌ڵ ناوی یه‌كه‌م
شێوه‌كانی
ناونیشان به چه‌ند جۆرێك ده‌رده‌بردرێن به پشت به‌ستن به
پله‌و پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
ناونیشانه‌كانیان ده‌درێته پاڵ.
ا- ناونیشانه
ئایینیه‌كان
ناونیشانه
ئایینیه‌كان ئه‌مانه له خۆ ده‌گرێ (مه‌لا، شێخ، مفتی، قازی،
حاجی، سه‌ید).
لێره‌دا
پێویسته دوو خالی گرنگ له‌به‌رچاو بگیرێت:
یه‌كه‌م،
هه‌موو ناونیشانه‌كان ده‌كه‌ونه پێش ناوی یه‌كه‌می كه‌سه‌كه
ته‌نها ناونیشانی (موفتی) نه‌بێت كه ده‌كه‌وێته دوای
ناوه‌كه‌وه.
دووه‌م،
ده‌توانرێت وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی تری رێزگرتن بدرێته پاڵ
هه‌ریه‌كه له‌م ناونیشانانه‌ی كه باس كران له‌سه‌ره‌وه،
وه‌ك كاك مه‌لا، مامۆستا مه‌لا...، كاك حاجی.
ب-
ده‌سته‌واژه خزمایه‌تیه‌كان
وه‌ك
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه
1-
ده‌سته‌واژه‌كان به بوونی ناو : (مام سوار، خاله تاهیر، پله
خه‌جیج)
2-
ده‌سته‌واژه‌كان بێ بوونی ناو : (مامه، خاله، پله، بابه،
دایه)
ج- ناونیشان
به‌بێ بوونی ناو
وه‌ك
(مامۆستا، وه‌ستا)
د- تێكنۆنیم
ئه‌و
ده‌سته‌واژانه‌ن كه به‌كاردێت بۆ بانگ كردنی كه‌سه‌كان (دایك
یان باوك) به هۆی ناوی یه‌كه‌م مندالیان. ئه‌مه‌ش
دیارده‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی باوه له زۆر كه‌لتوری ولاتان دا
ده‌بینرێت له‌وانه له زمانی كوردیش دا، وه‌ك باوكی ساره،
دایكی دانا.
ه-
پێغه‌مبه‌ران
وه‌ك
(موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر، عیسا پێغه‌مبه‌ر)
پله‌و یاپه
به‌رز و ناونیشانه خانه‌دانیه‌كان
1- ناونیشان
بێ بوونی ناو
وه‌ك (ئاغا،
ئاغا ژن، شا، شاژن، میر، میر ژن، خاتوون، به‌گ)
2- ناونیشان
له‌گه‌ڵ ناوی یه‌كه‌م
( میر بدرخان،
شا موحه‌مه‌د، كێخوا سێوێ)
ا- ناوی
یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ناونیشان
(حه‌سه‌ن
ئاغا، عوسمان به‌گ)
ب- ناونیشانه
حكومی و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان
(سه‌رۆك به‌ش،
به‌رپرس، وه‌زیر، حه‌كیم، بریكار، ئه‌فسه‌ر، سیناتۆر، نوێنه‌ر،
قسه‌كه‌ر، بالیۆز، قونسول، قایمقام ) هه‌ریه‌ك له‌مانیش
ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ به ده‌ربرینی تری
شێوازی رێزگرتن ده‌رببردرێن وه‌ك جه‌نابی وه‌زیر، به‌رێز
جه‌نابی سه‌رۆك.
3- ناونیشانه
عه‌سكه‌رییه‌كان
وه‌ك
(جه‌نه‌رال، كۆلۆنێل، سه‌رهه‌نگ، نه‌قیب، ئه‌فسه‌ر، چاوش،
عه‌ریف، فه‌رمانده، لیوا) هه‌ریه‌ك له مانیش پێش ناوی
تایبه‌تی ده‌كه‌ون وه‌ك لیوا وریا، عه‌ریف عبدالله، نه‌قیب
دلێر.
4- ناونیشانه
زانستی و كارگێرییه‌كان
وه‌ك (سه‌رۆك،
راگر، پرۆفیسۆر، پ.یاریده‌ده‌ر، مامۆستا، م. یاریده‌ده‌ر)
5- ناونیشانه
پزیشكی یه‌كان
وه‌ك (دكتۆر،
سیسته‌ر، یاریده‌ده‌ری پزیشك)
سیسته‌می
رێزگرتن و ناونیشانه خێزانیه‌كان
له زمانی
كوردی دا ئه‌ندامانی خێزان به جۆرێك له شێوازی رێزگرتن
ده‌رده‌بردرێن شان به شانی شێوازی كه‌م (بێ) رێزی دا كه
ئه‌میش بۆ مه‌به‌ستی ئاسان به‌راورد كردنه له نێوانیان دا.
شێوه رێزگرتنیه‌كان دروست ده‌بن به دانه پالی مۆرفیمی (ه)
بۆ دوای ناونیشانه‌كه ، له‌لایه‌كی تره‌وه مۆرفیمی (ه)
هێماو گه‌واهیده‌ری حاله‌تی ناوی بچوككراوه ده‌ده‌ن.
له زمانی
ئینگلیزی دا هه‌ردوو حاله‌تی رێزگرتن و بێ رێزی به
دیارده‌كه‌وێت وه‌ك:
باپیر
grandfather
باپیره granny
داپیرgrandmother
داپیرهgranny
باوك father
باوه، بابه، باوكهdad،
daddy
دایكmother
دایه، دایكهmum،
mummy
دایك و باوك
mother and father
دایه‌و بابهdaddy and mummy
برا گه‌ورهelder
brother برالهdear
brother
خوشكه
گه‌وره elder sister
دادهdear sister
كوڕson
رۆله sonny
كچ
daughter
كچۆلهlittle girl
مێردhusband
پیاوه‌كهdarling،
honey
ژنwife
ژنه‌كه
darling
مام
paternal uncle
مامهuncle
خالmaternal
uncle خاله
uncle
پلكaunt
پله auntie
له زمانی
كوردی دا زۆر جار ژن بانگی پیاوه‌كه‌ی ده‌كات به "پیاوه‌كه"
به مانا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی "تۆ" به‌ڵام له‌م حاله‌ته‌دا
به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر وه‌ك
ئازیزم، رۆحه‌كه‌م. به هه‌مان شێوه‌ش پیاو بانگی خێزانه‌كه‌ی
ده‌كات به "ژنه‌كه" یان "ژنه" ـ ژنێ كه هه‌ردووكیان مانای
"تۆ" ده‌به‌خشن. بێ گومان هه‌ریه‌ك له‌م زاراوانه‌ش له جیاتی
ناوی كه‌سه‌كه به‌كاردێن.
سیسته‌می
ئه‌ریستۆكراتی رێزگرتن له زمانی كوردیدا
چوارچێوه‌و
بنچینه‌ی سه‌ره‌كی سیسته‌می رێزگرتن له زمانی كوردیدا بریتی
یه له خستنه به‌رو دانانه پاڵی ناونیشانه‌كه بۆ سه‌ر ناوی
كه‌سه‌كه كه له‌و په‌ری پله‌و پایه‌و فره ده‌سه‌لات دایه.
ئه‌م چوارچێوه‌یه شێوه بڵاو و ناسراوه‌كان له خۆده‌گرێت و
ئامرازی بانگ كردن و كه‌سی سێ یه‌می ئاماژه بۆ كرا‌و له خۆی
وه‌ده‌رده‌نێ وه‌ك گه‌وره‌م، خاوه‌ن شكۆ، جه‌نابی سه‌رۆك.
سیسته‌مه‌كه
ئه‌مانه له خۆ ده‌گرێ
شا – شا
موحه‌مه‌د
شاژن، شازاده
میر –
میركامه‌ران
میرژن،
میرزاده
به‌گ – عوسمان
به‌گ
به‌گزاده
ئاغا -
عه‌باس ئاغا
ئاغا ژن، كوری
ئاغا، كچی ئاغا
كێخوا- كێخوا
ره‌سول
كێخوا ژن،
كوڕی كێخوا، كچی كێخوا
جێی خۆیه‌تی
ئاماژه به‌وه بكرێت كه‌وا پاشگری "زاده" له زمانی كوردیدا
ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م
پاشگره‌یان ده‌درێته پاڵ كه‌سانی جێ ی رێز و بایه‌خ و
سه‌رنجن و سه‌ر به خێزانی خانه‌دانن. له هه‌مان كاتیش‌دا
به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ی سه‌ر به رێچكه‌یه‌كی
ئایینین وه‌ك شێخ، مه‌لا، سه‌ید، موفتی. شێخ زاده،
مه‌لازاده، سه‌یدزاده، موفتی زاده.
لێره‌دا
ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی ئه‌م پاشگره‌یان له‌سه‌ره كه‌سان و
نه‌وه‌ی مه‌لاو شێخ و سه‌ید و موفتین.
شێوازه
هاوبه‌ش و تاك لایه‌نه‌كان له زمانی كوردیدا
شێوازی
رێزگرتن به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌رده‌بردرێت له‌وانه
شێوازی هاوبه‌ش یان دوولایه‌ن و شێوازی تاك لایه‌ن، له شی
كردنه‌وه وتاریه‌كاندا واباوه جیاوازی بكرێت له نێوان دوو
جۆری سه‌ره‌كی و گرنگی گوتار، هه‌مه لایه‌ن و تاك لایه‌نه‌كان
(ته‌هرانی و یه‌گگان 1999: 62).
شێوازی
هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی به‌تێنی هاورێیه‌تیه‌كان بریتین له هێلی
ئاسۆیی نێوان ئه‌ندامه‌كان وه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانیان پێك
دێن له نرخ و به‌های هاوبه‌ش (كه ده‌كرێت ناسنامه
خزماییه‌تیه‌كان سود وه‌رگرن له پیشه‌و ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و
به هاولاتی بوون ئه‌میش به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و
راستیه باو و دیاره‌كان هه‌روه‌ها خۆ ده‌رخستنی راستی
كه‌سایه‌تی). (براون فۆرد 1946: 236)
كریستال
(1991: 291) به‌م شێوه‌یه باسیان لێوه ده‌كات كه
ده‌سته‌واژه‌یه‌كن به‌كاردێن بۆ ئاماژه پێ كردنی ئه‌و
پۆلانه‌ی كه رووی راسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و
دوولایه‌نه ده‌رده‌خه‌ن له هه‌ندێ شێوازی وه‌سفی
گرامه‌ریدا. ئه‌م په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نیه باری یه‌كسانی
نیشان ده‌ده‌ن له نێوان نێرده‌ر- قسه‌كه‌ر وه وه‌رگر- گوێگر
دا له هه‌ریه‌ك له لایه‌نی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زو پله‌ی
كۆمه‌لایه‌تی دا.
له زمانی
كوردی دا شێوازه هاوبه‌شه‌كان ده‌توانرێت به‌م شێوانه‌ی
خواره‌وه ده‌رببردرێن
ناونیشان/ناونیشان ، ناونیشان +ناوی یه‌كه‌م/ ناونیشان +ناوی
یه‌كه‌م، تێكنۆنیم/ تێكنۆنیم
1- ناونیشانه
هاوبه‌شه‌كان، به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌ن
ا-
ناونیشانه زانستی و ئه‌كادیمیكان
مامۆستا/
مامۆستا، دكتۆر/ دكتۆر
ب- مزگه‌وت و
كه‌نیسه‌كان
مامۆستا
(مه‌لا)/ مامۆستا، باوكه/ باوكه (قه‌شه)
پێویسته
ئه‌وه‌ش بزانرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تایتل و ناونیشان له
زمانی كوردیدا له پله‌و ئاست و په‌یوه‌ندی ئه‌وتۆی به‌تێندا
نییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پله‌و پایه‌كی زیاتر و
جیاوازی هه‌یه به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ناونیشان+ ناوی
یه‌كه‌م.
2- ناونیشانی
هاوبه‌ش+ ناوی یه‌كه‌م/ ناونیشانی هاوبه‌ش+ ناوی یه‌كه‌م
به‌م شێوانه
ده‌بینرێن
ا- له نێوان
ئاغا ، میرو شا ی دوو هۆزدا
دلشاد ئاغا/
سوارا ئاغا
ب- له نێوان
به‌رێوه‌به‌رانی دوو ده‌زگا
به‌رێز علی/
به‌رێز موحه‌مه‌د
مامۆستا علی /
مامۆستا موحه‌مه‌د
ج- له نێوان
مامۆستا، دكتۆر، وه‌ستا و كرێكاردا
مامۆستا
رێبوار/ مامۆستا سیروان
دكتۆر
شاسوار/دكتۆر هندرێن
وه‌ستا زرار/
وه‌ستا ره‌شید
3- تێكنۆنیمه
هاوبه‌شه‌كان
ا- له نێوان
ژن و مێردا
باوكی شاد/
دایكی شاد
ب- له نێوان
دوو خێزان دا
مێ ینه:
دایكی سارا/ دایكی نور
نێرینه:
باوكی سۆران/ باوكی مه‌ریوان
ج- له نێوان
گروپه ئایینیه‌كان
باوكی
موحه‌مه‌د/ باوكی ئه‌حمه‌د
4- هاوبه‌شی
له چه‌ند ناوێك
ئه‌م شێوازه
به‌كاردێت له نێوان چینه‌كانی مندالان و هاورێیان و كه‌سانی
نزیك وه لابردن و نه‌هێشتنی هه‌ر تایتل و ناونیشانێك شتێكی
ئاساییه‌و یاخود هه‌ندێ جار ناچارییه،
ئازاد/
نه‌وزاد
رێبۆ/ ره‌شۆ
دلۆ/ نه‌وه
له‌لایه‌كی
تردا شێوازه‌كانی تاك لایه‌نی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی
هه‌یه له بیر‌و فكری قسه‌كه‌رو گوێگردا.
براون و فۆرد
(1946: 236) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شێوازی تاك لایه‌نه
بریتین له هێلی ستونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، له‌م
شێوازه‌دا ده‌رفه‌تی ته‌واو گونجاو به‌دی نایه‌ت بۆ په‌یوه‌ست
بوون و تێكه‌ل بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌مه‌ش به‌هۆی
ئاماده‌نه‌بون و بێ ئاگایی كه‌سی گوێگره له هه‌موو ئه‌و
گۆرانكاری و پێشكه‌وتنه‌نانه‌ی كه ده‌گوترێت. ئه‌مه‌ش ئه‌م
په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نیه ده‌رده‌خات كه دووپاتی نایه‌كسانی
له بیر و ته‌مه‌ن و حاله‌ته‌كان ده‌كاته‌وه، به‌م شێوانه‌ی
خواره‌وه ده‌بینرێن:
1- ناونیشان/
ناوی یه‌كه‌م
ا- له نێوان
خودا‌و پێغه‌مبه‌رو به‌نده‌كانی
خوای گه‌وره/
موحه‌مه‌د، عیسا
ب- له نێوان
سه‌رۆك و داروده‌سته‌كانی
سه‌رۆك/ ئازاد
ئاغا/ كرمانج
ج- له نێوان
مامۆستا/ قوتابی و دكتۆر/ نه‌خۆش
مامۆستا/
ئازاد
دكتۆر/ رێبوار
د- له نێوان
دادوه‌رو تاوانباران
جه‌نابی قازی/
بارام
2- تایتل/
ناوی یه‌كه‌م
ا- مامۆستا/
قوتابی
مامۆستا وریا/
ئازاد
ب- دكتۆر/
نه‌خۆش
د. پشتیوان/
نه‌وزاد
ج- تێكنۆنیم
- خێزاندار/
سه‌لت
- باوكی
ئازاد/ نه‌وزاد
- خاوه‌ن ماڵ
باوكی سوار/
ڕێبۆ
3- زاراوه
خزمایه‌تیه‌كان
- باوك/كوڕ
باوكه/ دلێر
- دایك/ كچ
دایكه/ ژینۆ
ڕاناوه
كه‌سییه‌كان
له سیسته‌می
زۆربه‌ی زمانه‌كاندا به‌راورد و جیاوازی له نێوان قسه‌كه‌رو
گوێگر نیشان ده‌درێت.ڕاناوه‌كان په‌یوه‌ندیان به دوو
ره‌هه‌نده‌وه هه‌یه له‌وانه ره‌هه‌ندی توانا‌و ره‌هه‌ندی
هاوكاری. (براون و گلیمان 1972: 254)
كریستال
(1991: 177) باس له‌وه ده‌كات كه سیسته‌می راناو له زۆربه‌ی
زمانه ئه‌وروپیه‌كان وه‌ك (tu and
vous) له زمانی فه‌ره‌نسی و (tu
and usted)ی ئیسپانی دا به روونی
جیاوازیه‌كه ده‌رده‌خه‌ن، هه‌روه‌هاش بێته‌وه ئه‌م
دیارده‌یه له هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بیدا
به دیارده‌كه‌وێ وه‌ك (انت و انتم) وه (تۆ و ئێوه)، به‌ڵام
هه‌رچی له زمانی ئینگلیزیه ئه‌م جیاوازیه به‌دیار ناكه‌وێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك فۆرم مان هه‌یه بۆ ده‌ربرینیان
ئه‌ویش (you)
ه، له كاتی ئێستاماندا ئه‌م دیارده‌یه شێوه‌یه‌كی
بچوككراوه‌یی وه‌رگرتووه له رووی مۆرفۆلۆژیه‌وه.
له زمانی
كوردیدا، راناوی كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌م روویه‌ك له
شێوازه‌كانی رێزگرتنیان هه‌یه به هۆی ئه‌مانه‌وه ده‌توانرێت
به‌كاربهێنرێن وه‌ك رێگایه‌ك بۆ ده‌رخستنی رێزلێنان شان
به‌شانی شێوازه‌كانی كه‌م رێزی.
رێزلێنان رێزلێنه‌نان
ئێمه من
ئێوه تۆ
یول (2000:
10) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌كارهێنانی هه‌ریه‌ك له
شێوه‌كانی (ئێوه و تۆ) خۆی له خۆی دا جێ به‌جێ كردنی
كردارێكه كه بریتییه له په‌یوه‌ندی كردن له نێوان
قسه‌كه‌رو گوێگردا.
راناوی (تۆ)
به دوایدا فه‌رمان به شێوه‌ی تاك دێت، به‌ڵام هه‌رچی راناوی
(ئێمه‌یه) فه‌رمان به شێوه‌ی كۆ دێت. له كاتی به‌كارهێنانی
راناوی "ئێمه" له شێوه‌ی رێزگرتن دا ناوی دوای خۆی هه‌ر له
شێوه‌ی تاك ده‌بێت نه‌وه‌كو كۆ، چونكه ئاماژه بۆ كه‌سی گوێگر
ده‌كات.
به‌م شێوه‌یه
له رووی مۆرفۆلۆژییه‌وه ده‌توانرێت جیاوازی بكرێت له نێوان
هه‌ردوو باری رێزگرتن و رێزلێ نه‌گرتن بۆ راناوی "ئێمه" كه
له بنچینه‌دا شێوه‌و مانای كۆ ده‌دات له حاله‌تی كه‌م رێزی
نیشان دان و مانای رێزگرتن ده‌دات له حاله‌تی ئاماژه كردن بۆ
كه‌سی گوێگری تاك. (لڤنسن 1997: 130)
ئه‌م
جیاوازیه كۆمه‌لایه‌تیه كه له ئاماژه پێ كردنی
كه‌سیه‌وه دا هاتووه ناوده‌نرێت به جیاوازی تی/ڤی كه له
زمانی فه‌ره‌نسی دا له شێوه‌ی (tu
vous) وه‌رگیراوه مانای ناسراو و
نه‌ناسراو ده‌ده‌ن.
له زمانی
كوردی دا بارێكی نادیار و لێل دێته گورێ له كاتی باس كردن و
به‌كارهێنانی ئه‌م راناوه كه تیایدا سێ جۆر تێگه‌یشتن و
راڤه كردن شیمانه‌ی روودانن. جارێك "ئێمه" به‌كاردێك كه
مانای له‌خۆ گرتنی ته‌نها قسه‌كه‌رو كه‌سانی تر ده‌دات جگه
له گوێگر، له كاتێكی تردا یان له لایه‌كی تردا به‌كاردێت
كه مانای له خۆگرتنی قسه‌كه‌ر و گوێگر ده‌دات. له‌م
نمونانه‌دا زیاتر روون ده‌بێته‌وه
1- ئێمه به
تۆ رازی نین. (قسه‌كه‌ر و كه‌سانی تری له خۆگرتووه)
2- ئێمه
مرۆڤمان دروست كردووه. (كه‌سی یه‌كه‌می تاك له خۆده‌گرێ)
3- ئێمه
ناچین، وانیه؟ (قسه‌كه‌رو گوێگر له خۆده‌گرێت)
له هه‌ندێ
حاله‌تی ئاینی وه‌ك تكا و نزا‌و داوای لێ بوردن كردن و حاله‌تی
تری كۆمه‌لایه‌تی دا، كه‌سی سێ یه‌می تاك روویه‌ك له شێوه‌ی
رێزگرتن وه‌رده‌گرێت وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه
1- له كاتی
نزا‌و پارانه‌وه: ئه‌و ئێمه‌ی دروست كردووه.
2- كاتێ
به‌نده‌یه‌ك باس له گه‌وره‌یی گه‌وره‌كه‌ی خۆی ده‌كات راناوی
(ئه‌و) به‌كاردێنێ بۆ نیشان دانی رێز بۆی.
3- كاتێ ژن
ناوی میێرده‌كه‌ی خۆی دێنێ به "ئه‌و" ده‌ری ده‌برێت ئه‌مه‌ش
خۆی له خۆی دا گه‌واهیدی ئه‌وه‌یه كه له كۆمه‌لی كوردی دا
تاكی نێرینه كه‌سی باڵا ده‌سته. تا ئێستا باس و تێروانین
له‌سه‌ر كه‌سی سێ یه‌م بوو به‌لام لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر
كه‌سی ئاماژه بۆ كرا‌و ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ندێ حاله‌تدا له
كاتی گفتوگۆ كردن له نێوان قسه‌كه‌ر و گوێگر یا كه‌سی ئاماژه
بۆ كرا‌و. جیا له‌م بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له بری به‌كارهێنانی
راناوی "ئه‌و" لێردا قسه‌كه‌ر وشه‌ی "خاوه‌ن شكۆ" به‌كاردێنێ
وه ئه‌گه‌ر كه‌سی ئاماژه بۆ كرا‌و ده‌سه‌لاتێكی زۆری هه‌بوو
ئه‌وا قسه‌كه‌ریش رێزێكی زۆرتری ده‌داته پاڵ به هۆی
به‌كارهێنانی ئامرازی تری رێزگرتن وه‌ك "جه‌نابی سه‌رۆك".
(لڤنسن 1997: 90-92 ) (ئیرڤن 1995: 11-13)
ده‌رئه‌نجام
له‌م باسه‌دا
گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامانه:
1- بابه‌تی
رێزگرتن له زمانی كوردی شێوه‌یه‌كی ساده‌ی هه‌یه بۆ
ده‌ربرین.
2- فۆرمه
ناسراوه‌كان له زمانی كوردی له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌ن
ناونیشان،
زاراوه خزمایه‌تیه‌كان به بونی ناوی یه‌كه‌م و بێ بوونی،
ناونیشان به ته‌نها ، تێكنۆنیمه‌كان.
3- ده‌توانرێت
راناوی كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆ به‌كاربهێنرێت بۆ ده‌ربرینی
رێزلێنان.
4- له رووی
مۆرفۆلۆژیه‌وه پێشگر له زمانی كوردی رۆلی ده‌ربرینی سۆز‌و
باری كۆمه‌لایه‌تی كه‌سه‌كانه.
5- شێوه
هاوبه‌ش و تاك لایه‌نه‌كان له زمانی كوردیدا خاوه‌نی شێوه‌ی
ده‌ربرینی خۆیانن كه شێوه تاك لایه‌نه‌كان هێمای نایه‌كسانی
نیشان ده‌ده‌ن له نێوان قسه‌كه‌رو گوێگردا له رووی ته‌مه‌ن و
پله‌وه، وه دیارده‌ی كۆمه‌لایه‌تی له زمانی كوردی دا به
زۆری له بواری ده‌ره‌به‌گایه‌تی خۆی ده‌بینێته‌وه.
ژێده‌ر:
Bakir،
S. N. 2008. Eight Kurdish Studies. Hawler. Kurdish
Honorifics system
سه‌رچاوه‌كان:
1-
Brown،
R.، and
Ford، M.
1964. "Address in American English". Language in Culture and
Society. New York: Harper.
2-
and Row and Gilman،
A. 1972. "The Pronouns of Power and Solidarity". Reading in
the Sociology of Language. Paris: Mounton،
the Hague.
3-Crystal،
D. 1991.A Dictionary of Linguistics and Phonetics،
3rd ed. Oxford: Blackwell publishers.
4-
--------1997. The Cambridge
Encyclopedia of the English language. Cambridge: Cambridge
university press.
5-
Flint. D. 1995. "Honorifics and Equality in
the Court". Australian press council. Vol.7،
No.4، (1-6).
6-
Irvinne،
J.،T. 1995.
Honorifics: handbook of Pragmatics. Amsterdam،
Philadelphia: John Benjamin،
pp. 1-20.
7-
Levinson،
S.C. 1997. Pragmatics. Cambridge: Cambridge university press.
8-
Mish،
S.1991. What is a referent?
http://www.google.com
9-
Ohtake،
K. and Yamamoto،
K. 2002. Paraphrasing Honorifics. http://www.google.com pp.
13-20
10-
Tehrani،
N. J. and Yagsneh،
A. Sh. 1999. A Dictionary of Discourse Analysis. Tehran:
Rahnama.
11-
Webster's and unabridged dictionary. 2001.
New York: Random house Inc. p. 1951.
12-
Yule،
G. 2000. Pragmatics. Oxford: Oxford university press.
|