|
سه‌ره‌تایه‌ك له واتاسازی
و: یووسف نووری محه‌مه‌دئه‌مین
واتاسازی
ئه‌م
وه‌رگێڕانه به‌شی حه‌وته‌می كتێبی (سه‌ره‌تایه‌ك له
زمانه‌وانی نوێیه) ، له به‌شه‌كانی پێشتری ئه‌م كتێبه گرنگی
به‌لایه‌نی ده‌نگسازی و وشه‌سازی و ڕسته‌سازی دراوه، جا بۆ
ئه‌وه‌ی زمان ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی بگه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندی
كردنه، پێویسته ئه‌و شێوه‌و پێكهاته زمانیانه ، واتایه‌كی
دیاریكراو ببه‌خشن.له‌به‌رئه‌وه ئه‌و به‌شه ته‌رخانكراوه بۆ
واتاسازی ، كه ئاستێكه له ئاسته گرنگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی
زمانه‌وانی، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌واتای وشه‌و ڕسته.
لێكۆڵینه‌وه
له یه‌كه‌كانی زمان وه‌كو وشه و ڕسته ته‌واو نابێ، ئه‌گه‌ر
لێكۆڵینه‌وه له‌واتای ئه‌و یه‌كه زمانییانه نه‌كرێت و واتا
و ماناكانیان ڕوون نه‌كرێته‌وه ، چونكه زانینی واتای ئه‌و
یه‌كانه (وشه و ڕسته) بناغه‌ی كرده‌ی په‌یوه‌ندی كردن پێك
دێنێت له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی زمانێكی دیاریكراو چ به‌نووسین
بێ یان قسه‌كردن، له‌به‌ر ئه‌وه واتاسازی یه‌كێكه له
پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی زمانه‌وانی وه‌كو ڕسته‌سازی و
وشه‌سازی و ده‌نگسازی، ئه‌گه‌ر زانیمان زمان پێڕه‌وێكه بۆ
په‌یوه‌ندی كردن، كه‌واته بێ گومان واتاش به‌شێكی سه‌ره‌كی
ئه‌و پێڕه‌وه پێك دێنێت.
زانیاریمان
ده‌رباره‌ی واتای وشه چییه؟ واتا خۆی چییه؟ ئه‌و بابه‌تانه
چین كه واتاسازی چاره‌سه‌ریان ده‌كات و لێیان ده‌كۆڵێته‌وه؟
هه‌وڵا ده‌ده‌ین له‌م به‌شه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه
بده‌ینه‌وه.
مه‌به‌ست له
توانستی زمانی ئاستی واتاسازیدا چییه؟
توانستی زمانی
له ئاستی واتادا، واته زانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1ـ واتای
فه‌رهه‌نگی وشه‌كه: واتای بنچینه‌یی وشه‌یه، كه له
فه‌رهه‌نگه‌وه وه‌رده‌گیرێ، بۆ نموونه وشه‌ی (شێر) واتاكه‌ی
یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه دڕنده گۆشت خۆره‌كان كه له پۆلی
(سه‌نورییه‌كانه) به پاشای گیانله‌به‌ران ناسراوه.
2ـ واتای
خوازه‌یی وشه: كه بریتییه له به‌كارهێنانی وشه‌یه‌ك بۆ
واتایه‌كی نوێ و جیاواز له واتا فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی بۆ
نموونه كه ده‌ڵێن: (فڵان شێره) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه
ئازایه، یا له‌زمانی ئینگلیزی‌دا ده‌ڵێن:(His
in the evening of his life) واته
له پاییزی ته‌مه‌نی دایه.
3ـ واتا
جیاوازه‌كانی وشه‌یه‌ك (فره‌واتا): زۆر وشه هه‌یه له‌زماندا
زیاتر له‌واتایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و واتاكه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و
چوارچێوه یا ده‌وروبه‌ره زمانییه‌ی كه وشه‌كه‌ی تێدا
به‌كارده‌هێنرێ، دیاری ده‌كرێ و ده‌زانرێ. بۆ نموونه وشه‌ی
(چاو) ئه‌ندامێكی له‌شی مرۆڤه كه به‌هۆیه‌وه ده‌بینێ یا
به مانای (جاسوس) دێت.
4ـ
په‌یوه‌ندییه واتاییه‌كانی نێوان وشه، وه‌ك هاوواتاو دژواتا
و گرتنه‌وه... هتد. بۆ نموونه جاری وا هه‌یه چه‌ند وشه‌یه‌ك
هه‌مان واتایان هه‌یه، وه‌ك (بیابان و چۆله‌وانی و ده‌شت).كه
به‌هاوواتا ناو ده‌برێن. دژواتاش ئه‌وه‌یه كه وشه‌كان
واتاكانیان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتربن. وه‌ك (گه‌وره ـ بچووك)
(زیندوو ـ مردوو) (كڕی ـ فرۆشتی) ،گرتنه‌وه‌ش وه‌كو وشه‌ی
(میوه و سێ‌و)، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه زیاتر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه
له‌شوێنی خۆیدا.
5ـ ئه‌و
چوارچێوه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی كه وشه‌كه‌ی تێدا به‌كاردێت،
هه‌ندێ جار واتای وشه ده‌گۆڕێ به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌و
ده‌وروبه‌ره زمانییه‌ی وشه‌كه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنرێت، بۆ
نموونه وشه‌ی (قضی) واتاكه‌ی ده‌گۆڕێ به‌گوێره‌ی ئه‌و
چوارچێوه‌یه‌ی وشه‌كه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنرێ:
قضی بین
الخحمین: دادوه‌ری له‌نێوانیان كرد
قضی له:
حوكمی بۆدا
قضی علیه:
كوشتی
وقضی ربك: خوا
فه‌رمانی دا
قضی ا‌لدین:
جێ به‌جێ ی كرد
قضی نحبه:
مرد
قضی عمره فی:
ته‌مه‌نی خۆی به‌سه‌ر برد
6ـ سیما
واتاییه‌كانی وشه (Semontic Features)
هه‌موو
وشه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه سیمایه‌ك پێك دێت، كه واتای وشه‌كه
دیار ده‌كات و له‌وشه‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه
وشه‌ی (چوارگۆشه) ئه‌و سیمایانه‌ی هه‌یه و ڕووی ته‌خته،
له‌چوارلای یه‌كسان پێك دێت، گۆشه‌كانی وه‌ستاوه.
7ـ واتای
ڕسته
8ـ په‌یوه‌ندی
نێوان ڕسته‌كان
9ـ سیماكانی
ڕسته
له‌پاشان
ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌به‌ستمان چییه له واتای ڕسته و
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕسته.
واتا چییه؟
هه‌تا ئێستاش
دیاریكردنی واتای ناوه‌رۆكی واتا جێگه‌ی مشتومڕو گفتۆگۆیه
له‌نێوان زمانه‌وان و فه‌یله‌سووف و زانایانی ژیربێژی. هه‌موو
وشه‌یه‌ك له‌زماندا واتایه‌ك یا زیاتری هه‌یه، به‌ڵام
په‌یوه‌ندی نێوان فۆرمێكی زمانی یا وشه‌یه‌كی دركاو
به‌ناوه‌رۆكه‌ی چییه له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، ئایا
په‌یوه‌ندییه‌كه له‌خۆوه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ نییه له‌نێوان ئه‌و ڕیزه
ده‌نگه‌ی كه وشه‌كه‌ی لێ پێك دێت و له‌گه‌ڵا ئه‌و واتایه‌ی
كه وشه‌كه ده‌یگه‌یه‌نێت.
ئه‌و
دیارده‌یه‌ش زمانه‌وانی سویسری (فردینانددی سۆسێر) (1916)
ئاماژه‌ی پێكردووه كاتێك كه (هێما)ی زمانی یا فۆرمی زمانی
كرده دووبه‌ش.
1ـ ناو (الدال
ـ) ئه‌و ڕیزه ده‌نگه‌یه كه وشه‌ی لێ پێك دێت.
2ـ ناولێنراو
(المدلول ـ) ئه‌و شته‌یه كه وشه له جیهانی ده‌ره‌وه یا
له‌واقیعی ژیاندا ده‌یگه‌ێنێت.
سۆسێر ئاماژه
به‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندی وشه‌ی (ئه‌سپ) و ئه‌و
گیانله‌به‌ره‌ی كه وشه‌كه ده‌یگه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندییه‌كی
له‌خۆوه‌یه، چونكه هیچ هۆیه‌ك نییه كه ببێته مایه‌ی
دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌و واتاكه‌ی، چونكه هۆ چ
په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌نێوان وێنه‌ی ده‌نگی وشه‌ی (ئه‌سپ)
له‌گه‌ڵا ئه‌و گیانله‌به‌ره‌ی كه وشه‌كه ئاماژه‌ی پێ
ده‌كات. ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی تر یا ناوێكی تر بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵه
به‌كارهاتبا ئه‌وا ئه‌و وشه‌یه یا ناوه به‌كارده‌هات
له‌جیاتی ئه‌و ناوه‌ی ئێستای.
زمانه‌وانان
هه‌وڵێكی زۆریانداوه‌و چه‌ند بیردۆزو بۆچوونێكیان خستۆته‌ڕوو
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست و چه‌مكی واتا له گرنگترین ئه‌و
بیردۆزانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌مانه‌ن:
1ـ بیردۆزی
ناولێنان یا یه‌كسان بوونی واتا به شته‌كه
ئه‌م بیردۆزه
ئاماژه به‌وه ده‌دا، كه واتای وشه ئه‌و شته‌یه كه
وشه‌كه له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا ده‌یگه‌ێنێ. بۆ نموونه كه
ده‌ڵێین (دار) یا (قوتابخانه) یا (پێنووس) ،مه‌به‌ستمان له‌و
وشانه ئه‌و شتانه‌یه كه وشه‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات
له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا. (قوتابخانه) ئه‌و شوێنه‌یه كه تێیدا
فێری زانست ده‌بین، (دار) ئه‌و شته‌یه كه په‌لك و گه‌ڵای
هه‌یه. (پێنووس) ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌نووسین.
دیاره
په‌یوه‌ندی نێوان ناو و ناولێنراو ڕوون و ئاشكرایه له‌ناوه
تایبه‌تییه‌كاندا بۆ نموونه (خالیدی كوڕی وه‌لید) ئاماژه‌یه
به‌و كه‌سه ناسراوه‌ی كه له‌مێژووی ئیسلامدا دیاره، یاخود
ناوی (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م) ئاماژه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا
(عیسای كوڕی مه‌ریه‌م) كه به‌و ناوه ده‌یناسین.
ئه‌وه‌ی كه
بۆ ناوڕاست بێ له‌جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه، به‌سه‌ر (كار)یش جێ
به‌جێ ده‌بێ. بۆ نموونه (كار) ڕووداوێك یا بارێكی دیاریكراو
نیشان ده‌دا. (ئاوه‌ڵناو) ئاماژه‌یه ،سیفه‌تی شتێك ده‌كات یا
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شته‌كه دیارده‌خات.
(ئاوه‌ڵكار)
چۆنییه‌تی ڕوودانی كارێك نیشان ده‌دا، یا كات و شوێنی ڕوودانی
كاره‌كه دیار ده‌كات.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌یری ئه‌م بیردۆزه بكه‌ین ئه‌وا
كه‌م و كوڕییه‌كی زۆر له‌م بیردۆزه به‌دی ده‌كه‌ین:
1ـ ئه‌گه‌ر
باوه‌ڕمان وابێت هه‌موو وشه‌یه‌ك واتای هه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌ینێت كه هه‌موو وشه‌یه‌ك ئاماژه به‌شتێكی
به‌رجه‌سته‌یی دیاریكراو ده‌كات له‌ژیاندا، به‌ڵام زمان زۆر
وشه‌ی تێدایه كه واتای هه‌یه یا ئه‌ركی هه‌یه، به‌ڵام
به‌رامبه‌ری هیچ شتێكی هه‌ست پێكراوی به‌رجه‌سته نییه. بۆ
نموونه (دێ‌و،توند، ئه‌گه‌ر، بزانه، ئازادی، خۆشه‌ویستی،
تووڕه‌یی... هتد).
2ـ ئه‌گه‌ر
بینیمان دوو وشه یا دوو ده‌سته‌واژه ئاماژه به‌یه‌ك شت
ده‌كه‌ن له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا. ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه
ئه‌و دوو ده‌ربڕینه یه‌ك واتایان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه
ده‌رئه‌نجامێكی هه‌ڵه‌یه. بۆ نموونه ئه‌و سێ ده‌ربڕینه
له‌زمانی ئینگلیزی دا ئاماژه به‌یه‌ك شت ده‌ده‌ن، به‌ڵام
جیاوازییه‌كی ئاشكرا له‌واتاكانیان هه‌ست پێ ده‌كرێ.
1-
The evning star
ئه‌ستێره‌ی شه‌و
2-
The morning starئه‌ستێره‌ی
به‌ره به‌یان
3-
Venus ڤینۆس
ئه‌و سێ
ده‌ربڕینه به‌كاردێت بۆ ئاماژه‌كردن به هه‌ساره‌ی (زوهره)،
به‌ڵام ده‌ربڕینی یه‌كه‌م واتای ئه‌ستێره‌ی شه‌وان و ده‌ربڕینی
دووه‌م واتای ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یان و ده‌ربڕینی سێیه‌م
واتای هه‌ساره‌ی زوهره‌یه.
یان كاتێك
ده‌ڵێین (عه‌ممان) و (پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رده‌نی هاشمی)
لێره‌دا ئه‌و دوو ده‌ربڕینه ئاماژه به یه‌ك شار ده‌كه‌ن،
به‌ڵام له‌مانای وشه‌ییدا جیاوازن و هاوواتا نین.
3: ئه‌و
بیردۆزه دژه‌كه‌ی له‌ناخی خۆیدایه، چونكه هه‌تا ئه‌و
وشانه‌ی ئاماژه بۆ ته‌نێكی به‌رجه‌سته‌ش ده‌كه‌ن له‌ژیانی
ڕۆژانه‌دا، ئاماژه‌كردنێكی ڕوون و ئاشكرا‌و دیاریكراو نییه،
ته‌نانه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و زمانه قسه ده‌كه‌ن بۆ
نموونه كه گوێمان له وشه‌ی (كورسی) یا (دار) یا (خانوو) یا
(ئۆتۆمبێل) ده‌بێت، ئێمه ده‌زانین واتای چییه ، به‌ڵام
نازانین ڕاسته‌قینه‌و هه‌قیقه‌تی دیاریكراوی ئه‌و شته چییه؟
كه وشه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ، بۆ نموونه (كورسی) ڕه‌نگه
ئاماژه بێ بۆ ئه‌و كورسییه‌ی كه مامۆستای قوتابخانه له‌ناو
پۆلدا له‌سه‌ری داده‌نێین یا ڕه‌نگه ئاماژه بێ بۆ ئه‌و
كورسییه‌ی كه له باخچه گشتی و پاركه‌كاندا یا له‌سه‌ر
شه‌قامه گشتییه‌كان زیاتر له كه‌سێك له‌سه‌ری داده‌نیشێت یا
ڕه‌نگه ئاماژه‌بێ بۆ ئه‌و كورسییه‌ی كه زیاتر له
قوتابییه‌كی له‌سه‌ر داده‌نیشێت له پۆلی قوتابخانه‌دا.
ڕه‌نگه كورسییه‌كه داربێ یان ئاسن بێ.
ئه‌وه‌ی
باسمان كرد ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه بیردۆزی
ناولێنان یا یه‌كسان بوونی واتای وشه به شته‌كه. ناتوانێ
لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد‌و گشتگیر بۆ چه‌مكی واتا بكات له‌زماندا.
2ـ واتا
بریتییه له وێنه‌ی هۆشه‌كی
واتا له‌و
بیردۆزه‌دا وێنه‌ی هۆشه‌كی ئه‌و شته‌یه كه وشه‌كه ئاماژه‌ی
بۆ ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه وێنه‌ی هۆشه‌كی
شتێكی دیاریكراوه، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێ یا
به‌پێی ژینگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێ. بۆ نموونه
وێنه‌ی هۆشه‌كی بۆ وشه‌ی (جوانی) له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی
تر ده‌گۆڕێ ، یا له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر
ده‌گۆڕێ.
جگه له‌مه‌ش
زۆر وشه هه‌یه واتای هه‌یه، به‌ڵام وێنه‌ی هۆشه‌كی
دیاریكراو و به‌رجه‌سته‌و هه‌ستپێكراوی نییه، بۆ نموونه
وشه‌ی (ئه‌گه‌ر، ته‌نیا، هه‌ستی كرد. ده‌زانێ، خۆشه‌ویستی،
ئازادی، ڕق لێ بوونه‌وه... هتد) ،ئه‌وانه و چه‌ندا وشه‌ی
ئه‌بستراكتی تر ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كسان
بوونی واتا‌و وێنه‌ی هۆشه‌كی ناو مێشك به‌رده‌وام ڕاست
ده‌رناچێ بۆ دیاریكردنی مه‌به‌ستی واتا.
3ـ واتا
بریتییه له‌به‌كارهێنانی وشه
له‌زماندا
هه‌ندێ له‌زمانه‌وانان وای بۆ ده‌چن كه واتای وشه دیاری
ده‌كرێ به‌هۆی ئه‌و چوار چێوه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی وشه‌كه تێدا
به‌كاردێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه زمانه‌وان (فێرس)
ده‌ڵێ واتای وشه دیاری ناكه‌وێت ته‌نیا به‌پێی ئه‌و
چوارچێوه و ده‌وروبه‌ره نه‌بێت، كه وشه‌كه یا ڕسته‌كه‌ی
تێدا به‌كارهاتووه.
له‌وانه‌یه
یه‌ك وشه چه‌ند واتایه‌كی هه‌بێت به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی
كه وشه‌كه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنرێ، چوارچێوه یا ده‌وروبه‌ر
چه‌ند شتێك یا چه‌ند ڕه‌گه‌زێك ده‌گرێته‌وه. وه‌ك قسه‌كه‌رو
ئه‌و زمانه‌ی به‌كاری ده‌هێنێ (ڕه‌وشتی زمانی) و ڕه‌وشتی
نازمانی (ئه‌و ئاماژه‌و هێمایانه‌ی كه به‌ده‌ست و ده‌م و چاو)
ده‌رده‌بڕێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وكات و شوێنه‌ی كه قسه‌كه‌ی تێدا
ده‌كرێ. بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه چۆن به‌گۆڕینی چوارچێوه‌و
ده‌وروبه‌ر ، واتا ده‌گۆڕێت. سه‌یری وشه‌ی (باڵا)بكه له‌م
نموونانه‌دا:
1ـ باڵی
باڵنده‌كه شكاوه.
2ـ باڵی
چاكسازی كاران زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا.
3ـ خوا
ده‌فه‌رمووێت: ((باڵی زه‌لیلی و به‌زه‌یی بۆ دایك و باوكتان
ڕابخه‌ن) له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بیردۆزه لایه‌نێكی زۆر
گه‌وره‌ی له‌چه‌مكی واتا ڕوون كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌ڕه‌خنه
به‌ده‌ر نییه.
(پالمه‌ر)
ڕه‌خنه له ڕێبازی (فێرس) ده‌گرێ ، كه ڕێبازی چوارچێوه‌و
ده‌وروبه‌ره، ده‌ڵێت (فێرت) بیردۆزێكی ته‌واو و گشتگیری بۆ
وه‌سف كردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی زمان پێشكه‌ش نه‌كردووه،
به‌ڵكو ته‌نها جه‌ختی له‌سه‌ر چوارچێوه‌و ده‌وروبه‌ر
كردۆته‌وه بۆ دیاریكردنی واتا.چه‌مكی چوارچێوه‌و
ده‌وروبه‌ریشی به‌ته‌واوی دیارنه‌كردووه كه چییه؟ ناتوانرێ
به‌كاربهێنرێ بۆ دیاریكردنی واتای زۆرێك له ڕسته له‌زماندا.
4ـ واتا
بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌و ڕه‌گه‌ز
به‌پێی ئه‌م
بۆچوونه واتای وشه پێك دێت له‌كۆمه‌ڵێك سیمای جیاكه‌ره‌وه.
كه واتای وشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێ و له‌وشه‌كانی تر جیای
ده‌كاته‌وه، كه سه‌ر به‌هه‌مان كێڵگه‌ی واتایین، بۆ نموونه
وشه‌ی (پیاو) سیما جیا كه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
(+زیندوو+مرۆڤ+هه‌راش+نێر)، وشه‌ی (ژن) ئه‌م سیما
جیاكه‌ره‌وانه‌ی هه‌یه (+زیندوو + مرۆڤ + هه‌راش ـ نێر)،
ده‌توانین جیاوازی نێوان وشه‌كانی (پیاو، كوڕ، ژن، كچ)، له‌م
خشته‌یه‌ی خواره‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه:
وشه‌كان
زیندوو مرۆڤ نێر هه‌راش
پیاو
+ + + +
كوڕ
+ + + -
ژن
+ + - +
كچ
+ + - -
یه‌كێك له‌و
گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بیردۆزه ده‌بێته‌وه ،
دیاریكردنی سیما‌و ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌و وشه
(ئه‌بستراكت)یانه‌یه، كه واتاكانیان (ئه‌بستراكتین)، وه‌كو
وشه‌ی (خۆشه‌ویستی، ئازادی، ڕق... هتد) یان هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ك
(ئه‌گه‌ر، له، به، بوو، بۆ... هتد).
له‌ژێر
ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی پێشتر باسكرا ،ده‌توانین بڵێین توێژه‌ره‌وانی
بواری واتاسازی نه‌گه‌یشتوونه‌ته پێناسه‌یه‌كی ورد‌و گشتگیر بۆ
چه‌مكی واتا، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه لێكۆڵینه‌وه له
واتاسازی ڕابگیرێ، به‌ڵكو ده‌بێ زیاتر لێكۆڵینه‌وه
له‌بواره جۆراوجۆره‌كانی واتاسازی بكرێ.
پێش ئه‌وه‌ی
قسه‌كانمان كۆتایی پێ بهێنین ده‌رباره‌ی واتا و بیردۆزه‌كانی
واتا، به‌شتێكی سوود به‌خشی ده‌زانم باسی هه‌ندێ زمانه‌وان
بكه‌ین له‌م بواره‌دا، كه واتایان بۆ سێ جۆر دابه‌ش كردووه.
له‌وانه (فینجان و بزنیر) .
جۆره‌كانی
واتا
1ـ واتای
ئاماژه‌یی:
مه‌به‌ست له
واتای ئاماژه‌یی وشه، شته‌كه خۆیه‌تی یا كه‌س یا بیره
ئه‌بستراكته‌كه یا ڕووداو یا ئه‌و باره‌یه كه وشه‌كه یا
ڕسته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.بۆ نموونه كه ده‌ڵێین شاری
(جرش) مه‌به‌ستمان ئه‌و شاره ئاساری و مێژوویه‌یه كه
هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌یه. یان كه ده‌ڵێین (عه‌لی له‌ژێر
داره‌كه دانیشتووه) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك ناوی
عه‌لیه ئێستا له‌ژێر ئه‌و شته دانیشتووه كه پێی ده‌ڵێین
دار.
واتای
ئاماژه‌یی بریتییه له په‌یوه‌ندی نێوان ناو و ناولێنراو یا
وشه‌كه و ئه‌و شته‌ی كه وشه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
2ـ واتای
كۆمه‌ڵایه‌تی:
واتای
كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ئاسته‌ی واتایه كه به‌كاری ده‌هێنین بۆ
دیاریكردنی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌كه‌رو جۆری
په‌یوه‌ندی نێوان قسه‌كه‌رو گوێگر، ئه‌ویش به پشت به‌ستن
به‌جۆری ئه‌و زمانه‌ی كه قسه‌كه‌ر به‌كاری ده‌هێنێ
له‌چوارچێوه و ده‌وروبه‌رێكی دیاریكراو، زۆرجار وه‌سفی كه‌سێك
ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ڕۆشنبیره، یا تێگه‌یشتووه ته‌نها به‌گوێ
گرتن بۆ قسه‌كانی و ئاستی زمان و ئه‌و وشانه‌ی كه به‌كاری
ده‌هێنێ. هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌هۆی قسه‌كردن و ئه‌و وشانه‌ی
كه قسه‌كه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێری و به‌كاری ده‌هێنێ ئاستی
كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی ئه‌و كه‌سه دیاری بكه‌ین. بۆ
نموونه تۆ كه‌سێك بۆ جاری یه‌كه‌م له‌كاتی گفتوگۆكردن ببینی
،هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به كه‌سییه‌تی
خۆتت لێ بكات وه‌ك بڵێ مووچه‌كه‌ت چه‌نده؟ یا ژنت هێناوه؟
گه‌ر ژنت نه‌هێناوه بۆچی ژنت نه‌هێناوه؟ یا كێشت چه‌نده؟ یا
ته‌مه‌نت چه‌نده؟ ئه‌وانه‌و چه‌ندان پرسیاری دیكه‌ش لێ بكات،
تۆ بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌یت كه ئه‌و كه‌سه فزولی و
ناڕۆشنبیره ئاداب و خوڕه‌وشتی قسه‌كردن نازانێت.
3ـ واتای
ده‌روونی :
ئه‌و لایه‌نه
یا ئه‌و ئاسته‌ی واتایه كه ده‌ربڕی هه‌ست و سۆز‌و بیروڕای
كه‌سی قسه‌كه‌ره له‌چوارچێوه‌و ده‌وروبه‌رێكی دیاریكراو. بۆ
نموونه كه ده‌ڵێین (فلان كه‌س ترسنۆكه) یا (ده‌ترسێ)
لێره‌دا واتای هه‌ردوو باره‌كه سیفه‌تی ترس و ترسنۆكی له‌خۆ
ده‌گرێ، به‌ڵام ڕسته‌ی یه‌كه‌م سووكایه‌تی پێكردن و به‌سووك
ته‌ماشاكردنی پێوه دیاره، به‌ڵام ڕسته‌ی دووه‌م كه‌متر
ئه‌وه‌ی پێوه دیاره.
یان كاتێك
پرسیار له‌خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئاستی
كاركردنی یه‌كێك له كرێكاره‌كانی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت كه‌سێكی
به‌ڕێزه، ئه‌و مه‌به‌ستی له‌وه‌دا ئه‌مه‌یه كه خووڕه‌وشتی
ئه‌و كرێكاره باشه‌و په‌سه‌نده، به‌ڵام له‌كاركردندا زۆر باش
نییه، ئه‌و جۆره‌ی واتاكه هه‌ست و سۆز‌و بیر‌و بۆچوونی
قسه‌كه‌ر ده‌رده‌بڕێ، به‌هۆی ئه‌و وشه‌و ڕستانه‌ی كه
ده‌ریانده‌بڕێت پێی ده‌ڵێین واتای ویژدانی یا ده‌روونی.
كێڵگه
واتاییه‌كان
پێش ئه‌وه‌ی
باسی په‌یوه‌ندییه واتاییه‌كانی وشه بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه
ڕوون بكه‌ینه‌وه كه وشه‌كانی زمان له‌هه‌ندێ سیما‌و
تایبه‌تمه‌ندیدا هاوبه‌شن، كه‌وا ده‌كات پۆلێنیان بكه‌ین بۆ
كۆمه‌ڵا و ده‌سته‌و پۆل كه پێیان ده‌وترێ كێڵگه واتاییه‌كان
،وه‌كو له‌م كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینین:
1ـ حوشتر،
ئه‌سپ، چێڵا، مه‌ڕ......
2ـ شه‌ممه،
یه‌كشه‌ممه، دوشه‌ممه....
3ـ چه‌قۆ،
چه‌نگال، كوچك...
4ـ ڕه‌ش، سپی،
سوور، سه‌وز...
5ـ پیاو،
به‌رد، دار، ئۆتۆمبێل، مانگ...
ئه‌گه‌ر
سه‌یری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بكه‌ین ،ده‌بینین چه‌ند سیفه‌تێكی
هاوبه‌ش هه‌یه، كه ئه‌و وشانه به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه، وا ده‌كا له‌ژێر یه‌ك كایه‌ی یا كێڵگه‌ی
واتایی كۆببنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان ئاژه‌ڵی
ماڵین.
كۆمه‌ڵه‌ی
دووه‌میش هه‌موویان بریتین له ڕۆژه‌كانی هه‌فته، كۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌میش هه‌موویان ئامێری به‌كارهێنانی ناو ماڵن وشه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میش هه‌موو ڕه‌نگن، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش یا سیفه‌تێكی هاوبه‌ش له‌نێوان
وشه‌كانیدا نییه، كه ئه‌و وشانه به‌یه‌كه‌وه
ببه‌ستێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ناچنه ژێر یه‌ك كێڵگه‌ی واتایی
، چه‌مكی كێڵگه‌ی واتایی هه‌ندێ جار سوودی ده‌بێت بۆ ناساندنی
واتا‌و دیاریكردنی به‌شێك له‌واتاكه‌ی، بۆ نموونه (حوشتر)
ئاژه‌ڵێكی ماڵییه، (چه‌قۆ) ئامێرێكی ناو ماڵه و سه‌وز
یه‌كێكه له ڕه‌نگه‌كان.
وشه‌كان
له‌ناو كێڵگه‌ی واتاییدا چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی جۆراوجۆر
به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه، كه له‌مه‌ودوا باسی ده‌كه‌ین.
په‌یوه‌ندییه
واتاییه‌كان
1ـ هاوواتا:
زمانه‌وان
(كرۆز) به‌م شێوه‌یه هاوواتا پێناسه ده‌كات كه بریتییه له
په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كان، كه ئه‌و وشانه له سیما واتاییه
سه‌ره‌كییه‌كاندا وه‌كو یه‌كن، به‌ڵام هه‌ندێ جار له سیما
لاوه‌كییه‌كاندا جیاوازن. ئه‌و پێناسه‌یه وا ده‌رده‌خات كه
هاوواتا به‌مانای لێكچوونی واتای بابه‌تی یا سه‌ره‌كی نێوان
دوو وشه یا زیاتر دێت. هه‌ر له پێناسه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه
كراوه، كه هاوواتا مانای ئه‌وه نییه، كه هه‌ردوو وشه‌كه
ته‌واو له‌مانادا وه‌كو یه‌كن، ئه‌مه‌ش زۆر له
زمانه‌وانه‌كانی وه‌كو (كیمپسۆن، ڤینجان، بزنیر، دوبروڤۆلسكی،
گرادی) ئاماژه‌یان پێكردووه.
هه‌روه‌كو
(ڤینجان، بزنیر) ده‌ڵێن هاوواتا بریتییه له په‌یوه‌ندی نێوان
دوو وشه یا زیاتر، وشه‌ی (أ) هاوواتای وشه (ب) ئه‌گه‌ر وشه‌ی
(ب) هه‌موو واتاكانی وشه‌ی (أ) بگه‌یه‌نێ و
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش.
هاوواتای
ته‌واو له‌نێوان وشه‌كانی زمان كه له‌هه‌موو لایه‌نێكی
واتاوه وه‌كو یه‌ك بن، زۆر كه‌م به‌دی ده‌كرێ، نموونه
كردارییه‌كانی هاوواتا ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ، بۆ نموونه
كه ده‌ڵێین (ئاوی شیرین) و (ئاوی سازگار) ده‌شێ، ده‌شتوانین
بڵێین (زمان شیرین)، به‌ڵام ناتوانین بڵێن (زمانی سازگار)،
كه‌واته وشه‌ی (شیرین) و (سازگار) هاوواتان، به‌ڵام هاوواتای
ته‌واو نین.
لێره‌دا
ده‌توانین ئاماژه به بابه‌تی (هاوڕێیه‌تی وشه)بكه‌ین وشه‌ی
هاوواتا ئه‌وه‌یه كاتێك به‌ته‌نیا سه‌یری بكه‌ین
له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ڕسته بێت، به‌ڵام ئه‌وكاته جیاوازی
ئه‌و دوو وشه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك له‌چوارچێوه‌و
ده‌وروبه‌ری جۆراوجۆر‌و جیاواز به‌كاردێت وه‌كو له‌نموونه‌كانی
پێشوو به‌دیاركه‌وت.
دیارده‌ی
هاوواتا له‌هه‌موو زمانێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت بۆ نموونه
له‌زمانی ئینگلیزی‌دا ناتوانین دوو وشه‌ی ته‌واو هاوواتای
یه‌كتر بدۆزینه‌وه، كه له هه‌موو واتا و به‌كارهێنانه‌كانی
هاوواتا بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری وشه‌كانی (Fast،
Rapid،
Quick) كه له زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه
ئینگلیزییه‌كان به هاوواتا دانراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر
بكه‌ین لێكچوون هه‌یه له‌نێوان واتای ئه‌و سێ وشه‌یه،
به‌ڵام ناتوانین جێگۆڕكێ به‌شوێنیان بكه‌ین له هه‌موو
چوارچێوه‌یه‌كدا. بۆ نموونه:
Fast speakerقسه‌كه‌رێكی
خێرا
Fast train
شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا
Fast color
ڕه‌نگێكی جێگیر
Quick Meal
ژه‌مێكی خێرا
به‌ڵام
ناتوانین بڵێین :
*
Rapid train
*
Rapid color
*
Quick color
*
Rapid meal
ئه‌و
نموونانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه هاوواتا له‌چه‌ند لایه‌نێكی
واتای وشه‌وه ده‌بێت، نه‌ك له‌هه‌موو لایه‌نێكی واتای وشه‌و
هه‌موو به‌كارهێنانه‌كانی، به‌ڵام هاوواتای ته‌واو له‌چه‌ند
وشه‌یه‌كی دیاریكراو له‌زماندا ده‌بێت وه‌كو بوونی چه‌ند ناوێك
بۆ شتێك یا گیانله‌به‌رێك وه‌كو له‌زمانی عه‌ره‌بیدا.
(اسد، خرنمام،
هژیر) هه‌موویان به‌مانای شێر دێن.
(سیف، حسام)
به‌مانای شمشێر دێن
(صحرا‌ءو،
بادیه) به‌مانای بیابان دێن
هه‌ندێ
لێكۆڵه‌ره‌وه وای ده‌بینن و وای بۆ ده‌چن كه هاوواتای ئه‌و
جۆره وشانه ،هاوواتای ته‌واون، به‌ڵام وشه‌ی یه‌كه‌م له‌هه‌ر
كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان له‌و نموونانه‌ی باسكران ،زیاتر باوترن
له‌وشه‌كانی دی له هاوواتاكانی تری. لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان
ده‌ڵێن هاوواتای ته‌واو له‌زماندا نییه. بۆ نموونه
(فه‌رهه‌نگی وه‌سیگ) وشه‌ی (سیف) واتا شمشێر ڕوون ده‌كاته‌وه
و ده‌ناسێنێ كه جۆرێكه له چه‌ك.
به‌ڵام وشه‌ی
(حسام) شیرێكی بڕه‌ڕو تیژه وشه‌ی (صحرا‌ء) زه‌وییه‌كی فراوان
و پان و پۆڕ و بێ ئاوه، به‌ڵام وشه‌ی (البادیه) زه‌وییه‌كی
فراوانه كه له‌وه‌ڕو ئاوی لێیه. كه‌واته (صحرا‌و و بادیه)
هاوواتا نین، هه‌روه‌ها بۆ وشه‌ی (اسد) ده‌ڵێ واتاكه‌ی
بریتییه له یه‌كێك له دڕنده‌كان، كه له پۆلی
(سه‌نورییه‌كانه)، به‌ڵام (خرنعام) واتا شێرێكی زۆر دڕنده‌و
ئازا ده‌گه‌ینێت زمانه‌وانه‌كان وا بۆ هاوواتا ده‌چن كه
یه‌كێك له‌و وشانه‌ی هاوواتان ده‌بنه ناوی سه‌ره‌كی و
بنچینه‌یی ئه‌و شته‌یه ئه‌وانی تر ده‌بنه سیفه‌تی ئه‌و
شته‌یه.
2ـ دژواتا
دژواتا
په‌یوه‌ندی نێوان دوو وشه‌ی سه‌ر به‌یه‌ك كێڵگه‌ی واتایین، كه
واتای یه‌كێكیان دژی واتای ئه‌وی تریانه دژواتا به‌وه
له‌هاوواتا جیا ده‌كرێته‌وه كه ده‌گونجێ هاوواتا له‌نێوان
زیاتر له‌دوو وشه بێت، وه‌كو (به‌رز، بڵند، سه‌ركه‌ش)، به‌ڵام
دژواتا به‌زۆری له‌نێوان دوو وشه ده‌بێت وه‌كو (به‌رز، نزم)
(سارد، گه‌رم) ،وشه‌ی (أ) دژی واتای (ب) ، كاتێك وشه‌ی (أ)
واتایه‌كی دیاریكراو ده‌گه‌یه‌نێت، نابێت وشه‌ی (ب) واتای
هه‌مان شت بگه‌یه‌نێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه. بۆ نموونه
ناتوانین وه‌سفی شتێك بكه‌ین بڵێین دوور‌و نزیكه، هه‌روه‌ها
ناتوانین بڵێین ئه‌و مرۆڤه زیندووه‌و مردوشه له‌هه‌مان
كاتدا، شایانی باسه كه دژواتا ته‌نها له ئاوه‌ڵناودا نییه،
به‌ڵكو له‌ناو كار‌و ئاوه‌ڵكاریشدا هه‌یه، وه‌كو (چیا، دۆڵا)
(ڕقی لێ ده‌بێته‌وه، خۆشی ده‌وێ) (سه‌ر، ژێر)
(دوورده‌كه‌وێته‌وه ، نزیك ده‌كه‌وێته‌وه).
3ـ دژواتای
پێچنه‌وانه
ئه‌و جۆره
په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان وشه‌یه كه جۆرێكی تره له دژواتا، كه
په‌یوه‌ندییه‌كی حه‌تمی ئاراسته جیاواز له‌نێوان دوو وشدا
هه‌یه، وه‌كو (ژن و مێر) (باوك و كوڕ) (دایك و كچ) (ده‌باو
ده‌دا) (ده‌كڕێ و ده‌فرۆشێ)(فێر ده‌بێ و فێر ده‌كات)، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر (س) مێردبێت ،ئه‌وا ده‌بێت (ص) ژن بێت، یان
ئه‌گه‌ر فرۆشیار هه‌بێت ده‌بێت كڕیاریش هه‌بێت، یا ئه‌گه‌ر
فێركار (مامۆستا) هه‌بێت، ده‌بێ قوتابیش هه‌بێ، كه‌واته
ئه‌گه‌ر (س) باوك بێ، ئه‌وا ده‌بێ (ص) كوڕ بێ ، كه كوڕی
(س)ه.
4ـ گرتنه‌وه
سه‌یری ئه‌و
نموونانه بكه:
ئاژه‌ڵا:
ئه‌سپ، چێڵا، مامز...
میوه:
پرته‌قال، مۆز.........
جل و به‌رگ:
كراس، پاڵتۆ، پانتۆل...........
مێروو: مێش،
هه‌نگ، جاڵجاڵۆكه.........
ڕه‌نگ: ڕه‌ش،
سپی، زه‌رد...........
تێبینی
ده‌كه‌ین كه وشه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌م وشانه،
واتای ئه‌وانی تریش ده‌گرێته‌وه كه به‌دوای دێت ، بۆ نموونه
وشه‌ی (ئه‌سپ) و (چێڵا) و (مامز) جۆرێكه له ئاژه‌ڵه‌كان
واته ئه‌سپ ئاژه‌ڵه، چێڵا ئاژه‌ڵه، مامز ئاژه‌ڵه .
به وشه‌ی
یه‌كه‌م له‌و كۆمه‌ڵانه ده‌گوترێ (پۆل) یا (پێڕ)،
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نوێنێت و واتای هه‌موو وشه‌كان
ده‌گرێته‌وه، وشه‌ی (له‌خۆگر) یا (گشتی)، به‌هه‌موو ئه‌و
وشانه‌ی كه نموونه‌یه‌كن یا جۆرێكن له وشه‌ی یه‌كه‌م
ده‌گوترێ (تایبه‌تی) ، ئه‌و واتایه‌ی ده‌بێته به‌شێك له
واتا له‌خۆگره‌كه یا (گشتی یه‌كه‌م. كه‌واته وشه‌ی (میوه)
هه‌موو جۆره‌كانی میوه (مۆز، پرته‌قال، سێ‌و،...هتد)
ده‌گرێته‌وه جاری وا هه‌یه ئه‌و واتا تایبه‌تییه‌ی كه
ده‌چێته ناو واتای گشتی چه‌ند جۆرێكی تر یا چه‌ند لقێكی تری
لێ ده‌بێته‌وه.
وه‌كو له
ڕه‌نگه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێ. بۆ نموونه ڕه‌نگی شین چه‌ند
پله‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه له هه‌مان ڕه‌نگ وه‌ك له‌م
نموونه‌یه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت:
ڕه‌نگ
سوور زه‌رد
ڕه‌ش سه‌وز شین
كراوه تۆخ ئاسایی شینی ڕه‌شباو
5ـ په‌یوه‌ندی
به‌ش له‌گشت
جاری وا
هه‌یه په‌یوه‌ندی دوو وشه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه وشه‌یه‌ك
به‌شێك بێ له‌وشه‌كه‌ی تر. بۆ نموونه وشه‌ی لووت به‌شێكه
له وشه‌ی ده‌م و چاو، یا په‌نجه به‌شێكه له‌وشه‌ی ده‌ست یا
وشه‌ی شاشه به‌شێكه له ئامێری ته‌له‌فزیۆن.
6ـ هاوبێژی
زۆر وشه
هه‌یه له نووسین و گوتندا وه‌كو یه‌كن، به‌ڵام واتایان
جیاوازه،وه‌كو:
خالی: خاڵی من
(برای دایك)
خالی: به‌تاڵا
دقیق: ئارد
دقیق: ڕاست
هوی: كه‌وت
هوی: ئاره‌زوو
علی: له‌سه‌ر
علا: به‌رز
بۆوه
مال: ماڵا و
سامان
مال: مه‌یلی
كرد
زمانی
ئینگلیزیش زۆر نموونه‌ی تێدایه، كه له گوتن وه‌كو یه‌كن
،به‌ڵام له‌نووسین و واتادا جیاوازن.
Know
ده‌زانی
No
نه‌خێر
Right
ڕاست
Write
ده‌نووسێ
Night
شه‌و
Knight
سوار چاك
7ـ فره‌واتا
له‌زماندا
چه‌ند وشه‌یه‌ك هه‌یه، كه زیاتر له‌واتایه‌ك ده‌به‌خشن، جاری
وا هه‌یه په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان واتاكانی ئه‌و وشه‌یه
هه‌یه، وه‌كو وشه‌ی (ڕه‌گ) ڕه‌گی ژماره، ڕه‌گی ددان، ڕه‌گی
دار، ڕه‌گی گیروگرفت، ڕه‌گی هه‌رشتێك ئه‌و به‌شه‌یه‌تی كه
نادیاره، هه‌روه‌ها وشه‌ی (چاو) چاوی مرۆڤ، چاوی جاسووس، ئه‌و
واتایانه‌ش بۆ یه‌ك وشه ڕیز ده‌كرێت ،جاری واش هه‌یه
په‌یوه‌ندی نییه له‌نێوان واتاكانی ئه‌و وشه‌یه بۆ نموونه
وشه‌ی (Bank)
له‌زمانی ئینگلیزی‌دا به‌مانای (بانك) یان (بانق) دێت و به
مانای ڕۆخی ڕووباریش دێت، ئه‌و له‌زمانی ئینگلیزی‌دا به (Homonymy)
هاوبێژی ناسراو واتای ئه‌و وشانه‌ی كه هاوبێژن، دوو
ده‌روازه‌ی فه‌رهه‌نگی سه‌ربه‌خۆو جیاوازیان ده‌بێت.
واتای ڕسته
ڕسته
له‌ڕێزمانی دێریندا وا پێناسه كراوه كه بریتییه له
كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك كه واتایه‌كی ته‌واوی هه‌یه، بۆ نموونه
كه ده‌ڵێین (عه‌لی فڕۆكه‌وانێكی لێهاتووه)، ئه‌و ڕسته‌یه
واتای هه‌موو ئه‌و وشانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕسته‌كه‌ی لێ
پێكهاتووه، له‌وانه‌یه ئه‌و ڕسته‌یه ڕاست بێ یا درۆبێت
،به‌ڵام ڕسته‌یه‌كی وه‌كو (ئاگر سوتێنه‌ره) جیاوازه له
نموونه‌ی پێشوو ،له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵا واقیعدا ته‌بایه‌و
ده‌گونجێ و به‌ڕاست داده‌نرێت، كه‌واته ڕسته له‌ڕووی
واتاوه ده‌كرێت به‌دوو جۆر:
1ـ ڕسته‌ی
شیكاری
ڕسته‌ی شیكاری
ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه به‌رده‌وام ڕاسته‌و درۆ هه‌ڵناگرێ،
به‌هۆی واتای وشه‌كانی ناو ڕسته‌كه.
ڕه‌به‌ن
پیاوێكه ژنی نییه.
كوێر كه‌سێكه
نابینێ.
ڵاڵا كه‌سێكی
قسه ناكات.
2ـ ڕسته‌ی
پێكهاته‌یی
ئه‌و
ڕسته‌یه‌یه كه پشت به‌واتای وشه‌كانی نابه‌ستێت بۆ ده‌رخستنی
ڕاستی و ناڕاستی، به‌ڵكو پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه تاچه‌ند
له‌گه‌ڵا واقعدا هاوڕێكه‌و ده‌نگونجێ، یا ناگونجێ ، بۆ
نموونه: دارێكم بینی درێژییه‌كه‌ی زیاتر له په‌نجا مه‌تر
بوو.
زمانه‌وانی
بابه‌تێكی خۆشه.
ئه‌سپ حه‌فتا
ساڵا ده‌ژی.
ده‌توانین
ئه‌و ڕستانه به‌ڕاست یا ناڕاست دابنێین به‌گوێره‌ی گونجان و
نه‌گونجانی له‌گه‌ڵا واقیع له‌زۆر باردا واتای ڕسته یه‌كسان
نییه به واتای وشه‌كانی، واتاكه‌ی له وشه‌كانی وه‌رناگیرێ،
وه‌كو له په‌ندو خوازه و هه‌ندێ وته‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێت:
1ـ خالید
شێره.
2ـ بۆخه‌كانی
سكم قیڕه قێڕه ده‌كه‌ن.
3ـ
منداڵه‌كانمان جه‌رگمانن، له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ڕۆن.
4ـ مامۆستا
مۆمێكه ده‌سووتێ.
ڕسته‌ی
یه‌كه‌م واتا كاوه ئازایه، ڕسته‌ی دووه‌م واتای ئه‌وه‌یه
كه قسه‌كه‌ر برسییه‌تی، ڕسته‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه واتای
وشه‌ی مه‌به‌ست نییه له‌و جۆره ڕستانه.
په‌یوه‌ندی
نێوان ڕسته‌كان
1ـ
له‌یه‌كچوونی واتا
بۆ نموونه
عه‌لی ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، ده‌رگاكه كرایه‌وه .
2ـ
پابه‌ندبوون
واده‌بێت
ڕسته‌یه‌ك ئه‌نجامی ژیربێژی و مه‌نتیقی ڕسته‌یه‌كی تر بێت.
خالید شێره‌كه‌ی كوشت ـ شێره‌كه مرد.
ئه‌گه‌ر
ڕسته‌ی یه‌كه‌م ڕاست بێ، ئه‌وا پێویسته ڕسته‌ی دووه‌م ڕاست
بێ، واته ڕاستی ڕسته‌ی یه‌كه‌م پێویست ده‌كات و وا ده‌كات
ڕسته‌ی دووه‌م ڕاست بێ.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ڕسته‌ی یه‌كه‌م ڕاست نه‌بوو، ئه‌وا ڕسته‌ی دووه‌م
له‌وانه‌یه ڕاست بێ یا ڕاست نه‌بێ، كه‌واته ناڕاستی ڕسته‌ی
یه‌كه‌م نابێته پێویست بوونی ناڕاستی ڕسته‌ی دووه‌م ئه‌گه‌ر
ڕسته‌ی (خالید شێره‌كه‌ی كوشت) ناڕاست بێ ، ئه‌وه مانای
ئه‌وه نییه كه شێره‌كه زیندووبێ.
3ـ گرتنه‌وه
له‌په‌یوه‌ندی
نێوان ئه‌م ڕستانه وردبه‌وه:
زوهێر ئێستا
شیعر نانووسێ، زوهێر پێشتر شیعری ده‌نووسی .واتای ڕسته‌ی
یه‌كه‌م له نموونه‌كه ئه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ كه زوهێر پێشتر
شیعری ده‌نووسی، هه‌روه‌ها بۆ ڕسته‌ی دووه‌میش له نموونه‌ی
دووه‌م، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌خۆگرتنه‌كه‌و گرتنه‌وه‌كه
نه‌گۆڕه‌و گۆڕاو نییه، له‌باری ئه‌رێ و نه‌رێدا.
4ـ دژیه‌ك:
واتا بوونی
ڕسته‌ی دژیه‌ك له‌واتادا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش وه‌كو
په‌یوه‌ندی دژواتای نێوان وشه‌كانه، وه‌كو : خالید خێزانداره
ـ خالید ڕه‌به‌نه، ئاگر گه‌رمه، ئاگر سارده.
*ئه‌م وتاره
له‌م كتێبه وه‌رگێڕدراوه:
د.شحده فارع
و د. جهاد حمدان و اخرون ، مقدمه فی اللغویات المعاصره ، دار
وائل للنشر ، الطبعه الثالثه ،2006، ص175-196.
|