|
زمان و بیر
و: نه‌ریمان خۆشناو
یه‌كه‌م:
پێناسه‌ی هه‌ردوو وشه‌ی ناونیشانه‌كه:
أـ زمان:
(ئیبن سیده) زمانی به‌وه پێناسه كردووه ،كه چه‌ند
ده‌نگێكه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گوزارشتی بۆ پێویستیه‌كانی خۆی
پێ ده‌كات.(1) زانایانی دیش سه‌باره‌ت به زمان گوتویانه
((زمان ئه‌و ئاخاوتنه‌یه كه هۆزه‌كان له‌سه‌ر ده‌ربڕینی رێك
كه‌وتوونه)). (2)
هه‌رچی
زمانه‌وانی هاوچه‌رخیشه، زمان به‌وه پێناسه ده‌كات كه
سیسته‌مێكی ده‌نگی ئه‌وتۆیه كه له بنه‌ڕه‌تدا له هێمای
زاراوه‌یی پێك دێت و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ده‌ربرینی سۆز و
ئه‌ندێشه‌كانی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن. (3)
ئێمه‌ش
له‌مه‌ڕ ئه‌م پێناسانه سێ هه‌ڵوه‌َسته ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م
هه‌ڵوه‌َسته‌مان له‌گه‌ڵا گوزارشتی پێكهاته‌یه‌كی ده‌نگی كه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زمان ده‌بێ (دركاو)بێ، چونكه
پێناسه‌كه خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، یان ده‌بێ
(نووسراو) بێت ئه‌ویش به به‌كارهێنانی هێما گه‌لێك كه
ئاماژه‌ی ڕوون و ڕه‌وان بۆ ده‌نگه‌كان بكات. هه‌رچی وشه‌كه‌شه
له ڕووی زاراوه‌ییه‌وه كه دووه‌م هه‌ڵوه‌سته‌یه، مانای
ئه‌وه‌یه كه هیچ هۆكارێك یان په‌یوه‌ندیه‌كی هۆكارانه له
نێوان شێوازی وشه یان پێكهاته‌یه‌ك به واتاكه‌یه‌وه له
ئارادا نییه، چونكه گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیه هۆكارئامێزه له
ئارادا هه‌بوایه ، ئه‌وا بۆ نموونه گه‌ر قه‌له‌مێك پیشانی
عه‌ره‌بێك و چینییه‌ك و ڕووسیه‌ك و ئه‌مریكیه‌ك بده‌ین و لێیان
داوا بكه‌ین كه ناوی به‌رن ، ئه‌وكات هه‌موو یه‌ك ناوی
ده‌ده‌نێ، یان هه‌ر نه‌بێ چه‌ند ناوێك ده‌ڵێن كه هاوشێوه و
نزیكی یه‌كدی بن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه له راستیدا وانییه،
چونكه هه‌رشتێك له‌وانه‌یه له‌ناو خودی زمانه‌كه‌دا دوو ناوی
جودای له دوو شێوازی جیادا هه‌بێت ، بۆنموونه قه‌له‌م له
شێوازی سعودیدا پێی ده‌ڵێن (مرسمه) و له شێوازی میسریشدا پێی
ده‌ڵێن (قه‌له‌م ڕه‌ساس)، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه بیرۆكه‌ی
نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی هۆكارانه له نێوان شت و ناوه‌كه‌ی
تۆزقالێك نامۆیی و سه‌رسورهێنه‌ر بێ، هۆی ئه‌م نامۆیی و
سه‌رسوڕهێنه‌ش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه تۆكمه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه له هزرماندا له نێوان شته‌كه و ناوه‌كه‌یدا هه‌یه،
هه‌ڵوه‌َسته‌ی سێیه‌م و كۆتاییشمان له‌گه‌ڵا وشه‌گه‌لی
پێناسه‌كه‌یه سه‌باره‌ت به گوزارشتی (بیر و سۆزه‌كان)ه، كه
له پێناسه‌كه‌دا هاتووه ، لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كی خێرا بۆ
ئه‌وه ده‌كه‌م كه زمان وه‌زیفه‌ی دی هه‌یه، جگه له
گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕكردنی بیر و سۆز، واته (كرده‌ی
گه‌یاندن)، له‌وانه‌شه له‌هه‌موو ئه‌و وه‌زیفانه گرنگتر
وه‌زیفه‌ی ئه‌ندێشه‌یی بێ كه له‌م وتاره‌دا خوازیاری
ڕوونكردنه‌وه‌ین ، لێره‌شدا ئاماژه به شتێك ده‌كه‌ین كه
به‌ناو (زمانی بیر)ه‌وه ناسراوه كه زمانێكه هه‌ر كه‌سێك
كاتێك به‌كاری ده‌هێنێ ،كه به ته‌نها بێ و له‌گه‌ڵا خۆیدا
قسه‌ی پێ ده‌كات.
مه‌رجیش نییه
كه زمانی بیركردنه‌وه هه‌روه‌ك یه‌كه‌م زمانی ئه‌و كه‌سه
بێت، له‌وانه‌یه زمانی زگماكی كه‌سێك زمانی عه‌ره‌بی بێت،
به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه به زمانی ئینگلیزی
بیربكاته‌وه، چونكه ئه‌و زمانه خۆی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یدا
سه‌پاندووه یان له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو ئینگلیزدا
ژیابێ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خوێندنی به‌و زمانه
بووبێ(4) ، من له‌و بیروڕایه‌دام ئه‌م حاڵه‌ته دووچاری ئه‌و
كه‌سانه ده‌بێ كه له‌زانستێكدا به زمانێكی بیانی پسپۆر
ده‌بن، له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته
دووچاری ئه‌و قوتابیانه ده‌بێت كه به زمانی ئینگلیزی
ده‌نووسن كه‌چی به‌زمانی عه‌ره‌بی بیرده‌كه‌نه‌وه، چونكه
ئه‌و قوتابیانه ئه‌و شتانه وه‌رده‌گێڕن بۆ زمانی ئینگلیزی
كه به‌زمانی عه‌ره‌بی له هزر و بیریاندا چه‌سپیوه، بگره
هه‌ندێك له‌و قوتابیانه وتاره‌كه به عه‌ره‌بی ده‌نووسن
پاشان وه‌ری ده‌گێڕنه سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
ب ـ بیر:
فه‌رهه‌نگی (الوسیط) كه له‌چاپكراوه‌كانی (كۆڕبه‌ندی
زمانه‌وانی عه‌ره‌بی)ه له قاهیره، بیر به‌وه پێناسه
ده‌كات كه به‌كارهێنانی تواناكانی عه‌قڵه له شته
زانراوه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌شته زانراوه‌كان، له‌كاتێكدا
بیركردنه‌وه پێناسه ده‌كرێت كه به‌كارهێنان و جوڵاندنه‌وه‌ی
عه‌قڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
ئه‌م دوو
پێناسه‌یه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بیر فراوانتر و
گشتگیرتره له بیركردنه‌وه، هه‌مان ئه‌و فه‌رهه‌نگه ئاماژه
بۆ (كردار)ی بیری كرده‌وه ده‌كات، به‌و ئیعتیباره‌ی كه
رۆچوونه له به‌كارهێنانی بیركردنه‌وه‌كه.جگه له‌وه‌ی كه
ئه‌م وشه‌یه به‌شێوازه رۆچووه‌كه‌ی زیاتر به‌كارده‌هێنرێت
هه‌ر ئه‌م مانایه‌شه كه (فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز)
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كه له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندی زمانه‌وانی
عه‌ره‌بیه‌وه له قاهیره ده‌رچووه، كه وشه‌ی (بیری
كرده‌وه)ی یه‌كجار تیادا هاتووه، (إنه فكرَّة وقدَّر)
(ئایه‌تی 18 له سوڕه‌تی المدثر) ، وشه‌ی (ئێوه
بیرده‌كه‌نه‌وه)ش سێ جار ( لعلكم تتفكرون) ئایه‌تی (19)
البقره ، (وتتفكروا)بیركرنه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه یه‌كجار
هاتووه ئایه‌تی(46)ی سوره‌تی (سبأ) ، و وشه‌ی (یتفكرون) (11)
جار و وه‌كو (یتفكرون فیِ خلق السموات واڵارض) ئایه‌تی (191)ی
سوڕه‌تی (ا‌ل عمران) و (یتفكروا) دووجار هاتووه، وه‌كو (أو لم
یتفكروا) كه له ئایه‌تی (184) سوڕه‌تی (اعراف) دایه.
ج ـ پیتی (و):
ئه‌م پیته به ته‌نهایی به پازده شێوه به‌كارده‌هێنرێت
،له‌وانه (واو)ی (عه‌تف-به‌ستنه‌وه) ماناكه‌شی
كۆكردنه‌وه‌یه‌كی ڕووته، واته شتێك ده‌خاته سه‌ر شته‌كه‌ی
دی كه له‌گه‌ڵیدایه ،وه‌كو بۆ نموونه (فانجیناه وأصحاب
السفینه)، واته خۆی و خاوه‌نانی كه‌شتیه‌كه‌مان ڕزگاركرد،
به‌هه‌مان شێوه شته‌كه ده‌خاته سه‌ر شێوه‌ی خۆی ، وه‌كو
(ولقد أرسلنا نوحاً وابراهیم)، واته : نوح و ئیبراهیمان وه‌ك
پێغه‌مبه‌ر نارد، یان ده‌یخاته سه‌ر دواوه‌ی خۆی ، وه‌كو
(كژلك یوحی الیك والی الژین من قبلك)(5) ، واته به‌هه‌مان
شێوه سروشت بۆ تۆ و بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی پێش تۆش
ده‌نێرێت.
جا (واو)ی
عه‌تف كردن (15) تایبه‌تمه‌ندی له خۆ گرتووه كه‌له
پیته‌كانی دی (عه‌تف)دا به‌دی ناكرێت، له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه
وه‌رگرتنی سێ حاڵه‌ت له‌لایه‌ن (مه‌عتوفه‌كه‌یه‌وه) كه
ئه‌مانه:
عه‌تفی شتێك
له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه له‌گه‌ڵیایه‌تی، و عه‌تف له‌سه‌ر پێش‌و
و عه‌تف له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه له پاش خۆیدا دێت، ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیه‌ش پرسیارێكی سه‌ره‌كیمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه
كه ئه‌مه‌یه: ئایا زمان له‌گه‌ڵا بیردا هه‌ماهه‌نگه و
هاوشانه‌یان له پێش یان له پاشگریدا دێت؟ ئه‌م پرسیاره
هه‌ندێك له زمانه‌وانان و ده‌رونناسان هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌یان
داوه؟ ئێستاش دێینه سه‌ر باسكردنی هه‌ندێك له‌و وه‌ڵام و
كۆششانه:.
دووه‌م:
كامیان له پیشتره زمان یان بیر
ده‌ڕوونناسان
له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناكۆكن، (گلبرت رایل) پێی وایه
كه ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه وا پێویست ده‌كات كه پێش ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه ، مرۆڤ به‌ده‌نگ به‌رزی فێر بووبێ قسه‌بكات،
جابۆ ئه‌م بۆچونه‌ی خۆی ئه‌و به‌ڵگه‌یه ده‌هێنێته‌وه كه
منداڵا بۆ یه‌كه‌مجار پێش هه‌موو شتێك زمان فێر ده‌بێ ، واته
پێش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵا خۆیدا بیربكاته‌وه ، فێری زمان
ده‌بێ . (6)
كه‌چی هه‌ندێك
ده‌ڕوونناسی دی وه‌كو (جین بیاجیه) پێیان وایه كه
گه‌شه‌سه‌ندنی زمانه‌وانی له پاش گه‌شه‌ی بیر‌و هزری منداڵدا
دێت، چونكه بیر به سه‌ربه‌خۆیی له‌لای منداڵا گه‌شه ده‌كات
(7) ، هه‌روه‌ها (بیاجیه) باسی ئه‌وه ده‌كات كه منداڵا
ناتوانێت گوزارشته‌كانی ئاخافتن پێش تێگه‌یشتنی چه‌مكه
سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌و گوزارشته‌ده‌رببڕێ ، به‌و مانایه‌ی كه
منداڵ گوزارشته‌كانی وه‌كو (هه‌فته‌ی داهاتوو) (پاره) (مردن)
تێ ناگه‌ن.(8)
به‌ڵام
ده‌رونناس (ڤیجۆتسكی) (9) پێی وایه كه بیركردنه‌وه‌و زمان
له دوو چالاكی جوداوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، و بیركردنه‌وه‌ی
منداڵی بچكۆڵه له بیركردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵا ده‌چێ ، چونكه
به‌بێ زمان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ! جا نمونه‌ی
ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌و منداڵه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه هێشتا
قسه‌كردن فێر نه‌بووه كه‌چی ده‌توانێت هه‌ندێك گرفتی ساده
چاره‌سه‌ر بكات وه‌كو شت وه‌رگرتن و خواردن و ده‌رگا كردنه‌وه
(واته بیركردنه‌وه به‌بێ قسه‌كردن).
له‌لایه‌كی
تره‌وه ده‌نگه‌كانی (ته‌ته‌ڵه‌كردن) له‌لای منداڵا
،قسه‌كردنێكی بێ بیركردنه‌وه‌یه، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
هه‌ندێك مه‌خسه‌دی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڕاسته‌ی ده‌كات ، وه‌كو
سه‌رنج راكێشانی ده‌وروپشت بۆ لای خۆی و شادی به‌خشین به‌وانی
دی واته ( ئاخافتن به‌بێ بیركردنه‌وه).
تاكه خاڵی
هه‌ستیاریش له په‌یوه‌ندی بیركردنه‌وه به زمانه‌وه له
كاتێكدا ڕووه‌دات كه منداڵا ده‌گاته ته‌مه‌نی دووساڵان ،
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌بینین كه چه‌ماوه‌ی ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه پێش زمان ده‌كه‌وێت و چه‌ماوه‌ی ئه‌و
زمانه‌ی كه پێش بیركردنه‌وه ده‌كه‌وێت هه‌ردووك به‌یه‌ك
ده‌گه‌ن و په‌یوه‌ست ده‌بن به‌یه‌كه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێكی
تازه‌ی ئاكار و ڕه‌فتار ده‌ست پێ بكات ، كه بیركردنه‌وه‌ی
تیادا زاره‌كی بێت و قسه‌كانیشی تیادا مه‌عقول بن (ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش بۆ ئاژه‌ڵا دروست نابێت كه بیركردنه‌وه و زمان
له‌لای دووسیسته‌من به سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێننه‌وه، ئه‌م
بابه‌ته‌ش له كاتی باسكردنی (ئایا ئاژه‌ڵا
بیرده‌كاته‌وه)(10) باسی ده‌كه‌ین.
پێویسته
بزانین كه تاكو ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی منداڵا ناتوانێت هه‌ردوو
ئه‌ركی ناوه‌خۆیی (بیركردنه‌وه)و ده‌ره‌كی (گه‌یاندن)ی زمان
له‌یه‌ك جودا بكاته‌وه، به‌مشێوه‌یه دیارده‌ی قسه‌كردن
له‌سه‌ر خود سه‌رهه‌ڵده‌دات(11) ، شتێكی نوكته‌ئامێزه گه‌ر
لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هه‌ندێك كه‌سی گۆشه‌گیر
جاری وا هه‌یه له‌گه‌ڵا خۆیاندا قسه ده‌كه‌ن، قسه‌كانیان
توانج تێگرتنه بۆ مه‌رام و كرداره‌كانیان.
سێیه‌م : ئایا
ده‌توانین به‌بێ زمان بیربكه‌ینه‌وه
هه‌روه‌كو چۆن
زانایان سه‌باره‌ت به زمان و بیركردنه‌وه ناكۆكن كه كامیان
له پێش ئه‌ویتریانه‌وه‌یه ، به‌هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌ردوو ڕای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ریه‌ك له
خاوه‌نانی ئه‌و دوو ڕایه به‌ڵگه و سه‌لماندنی خۆیان هه‌یه :
گروپی یه‌كه‌م
كه له زانا دێرینه‌كان (ئه‌فلاتۆن) و له زانا
هاوچه‌رخه‌كانیش (جۆن واتسۆن) نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، ئه‌م
گرووپه زانایه پێیان وایه كه بیركردنه‌وه له زمانێكدا
ڕووده‌دات كه ئاخاوتن و پێكهاته‌كانی بێ ده‌نگ بێ، هه‌روه‌ك
بڵێی كه كه‌سێك گفتوگۆ و ووتووێژ له‌گه‌ڵا كه‌سێكی تردا
بكات(12).ئه‌مه‌ش مانای وایه كه فێربوونی زمان مه‌رجێكه بۆ
بوونی توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ.
هه‌رچی
گرووپه‌كه‌ی تریشه كه (هۆتسینۆ فندلر) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات
، پێی وایه كه فێربوونی زمان مه‌رجێكی چه‌سپاو نییه بۆ
په‌یدابوونی بیركردنه‌وه(13).
جا بۆ ئه‌م
زانیاریه ئه‌و به‌ڵگه‌یه ده‌هێنێته‌وه كه كه‌سێكی
كه‌ڕولاڵا توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه هه‌ست به
ده‌وروپشتی خۆی ده‌كات و بڕیار وه‌رده‌گرێت و له‌وانه‌شه
گۆڕانكاری به‌سه‌ر بیروڕای خۆیدا بێنێت، كه‌چی زمانیش نازانێت
و ناتوانێت قسه بكات، و بگره له منداڵیشه‌وه ته‌نانه‌ت
یه‌ك وشه‌ی نه‌بیستووه و نه‌یوتووه.
جا (فندلز)
نموونه به ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ده‌هێنێته‌وه ، كه ناوی
(هێلین كیله‌ر) بوو ، له منداڵیه‌وه كه‌ڕولاڵا و كوێر بوو
به یارمه‌تی به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی توانی خوێندن و نووسین فێر ببێت
و به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسیش به‌ده‌ست بێنێت ، پاشانیش
ببێته نووسه‌ر و توێژه‌ر و وانه‌بێژ.
هه‌روه‌ها
(فێرس) له په‌رتوكه‌كه‌ی خۆیدا كه به ناوی (بیركردنه‌وه
به‌بێ زمان : واتا ده‌ڕوونییه‌كانی كه‌ڕان)ه‌و له ساڵی
(1966) ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه منداڵه
كه‌ڕه‌كان هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵا منداڵه ئاساییه‌كاندا
نییه له ڕووی چالاكیی مێشكه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه
گه‌شه‌سه‌ندنی مێشكیان له هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌ر هه‌مان ئه‌و
حاڵه‌ته بنه‌ڕه‌تیانه‌ن كه منداڵا له به‌رایی ژیاندا
پێیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ حاڵه‌تدا
ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن سه‌باره‌ت به كه‌ڕه‌كان سست تره، به‌ڵام
له‌وانه‌شه كه ئه‌م سست بوون و لاوازییه بۆ زمانه‌كه
نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه بۆ نوقستانییه‌كی گشتی
بگه‌ڕێته‌وه له لێهاتوویی و به‌ڵه‌د بوون به ژینگه یان
شاره‌زایی له‌و بارودۆخه‌ی كه زۆر منداڵانی كه‌ڕ تیادا
په‌روه‌رده ده‌بن، بۆیه (فێرس) گه‌یشته چه‌ند
ده‌رئه‌نجامێكی وێكچوو سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی كه‌ڕی له‌ناو
باڵغه‌كان.(14)
هه‌روه‌ها
زمانه‌وانی ئه‌مریكی (لانجاكار) ئاماژه به چه‌ند جۆرێكی بیر
ده‌كات كه له‌وانه‌یه به‌ده‌ر له حاڵه‌تی زمان نه‌شونما
بكات، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئاره‌زووی گوزارشت كردن له
بیرۆكه‌یه‌َك له كاتێكدا كه نه‌توانێ له چه‌ند وشه‌یه‌كدا
فۆرمه‌له‌ی بكه‌یت (ئه‌مه‌ش وێكچوونی حاڵه‌تی یادكردنی
كه‌سێكه كه بیناسین). جاگه‌ر بیركردنه‌وه به‌بێ
زمانه‌وانین ساغ بووایه ئه‌م گرفته هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه
سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا(15).
دیسانه‌وه
گرفتێكی پێچه‌وانه‌ش ڕوو ده‌دات گه‌ر مرۆڤ ده‌ست به‌قسه‌كردن
بكات، پێش ئه‌وه‌ی ڕوو له بیركردنه‌وه بكات ، له‌گه‌ڵا
هه‌موو ئه‌و هه‌سته بێزه‌وه‌ره‌ی كه ده‌ینێته‌وه(16) ،
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه زانا و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان
سه‌باره‌ت به هزرو بیری داهێنانكارانه‌یان گوتوویانه ئه‌مه
ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا هه‌موو بیرۆكه‌یه‌ك یان گرفتێك بۆ
ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له داینگه‌ی مێشكدا ده‌مێنێته‌وه پێش
ئه‌وه‌ی وه‌كو چاره‌سه‌رێكی كتوپڕ له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا
ده‌ربكه‌وێت، پاشانیش ئه‌و هونه‌رمه‌نده داهێنانكاره
سه‌ختیه‌كی زۆر له فۆرمه‌له‌كردنی ده‌رئه‌نجامی بۆچونه‌كانی
خۆی ده‌بینێت.
(ئه‌لبێرت
ئه‌نشتاین) ده‌ڵێ: وشه‌كانی زمانێك چ نووسراو و چ دركاو
له‌وه‌ناچێ ڕۆڵێك له بواری ئالیه‌ته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی
تایبه‌تدا ببینن. هه‌روه‌ها باسی له هێما و ئاماژه‌گه‌لێكی
دیاری كرا‌و و وێنه‌ی ڕوون و ئاشكرا یان ته‌ماوی ده‌كات كه
له‌پاشاندا شیمانه‌ی فۆرمه‌له‌كردن و په‌یوه‌ست كردنی نێوان
توخمه‌كانی خودی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت(17).
هه‌روه‌ها
هه‌ندێك له میوزیكژه‌نان ده‌ڵێن ئه‌و ئاوازانه‌ی كه
ده‌یهۆننه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كه به ئامێری مۆسیقا لێی بده‌ن ،
ده‌توانن گوێی لێ رابگرن، بگره پێش ئه‌وه‌ی كه وه‌ك (نۆته)
له‌سه‌ر كاغه‌ز بینووسن ، ئه‌و پارچه ئاوازه مۆزیكه
له‌لایان به‌رجه‌سته‌یه، ده‌شتوانین ئه‌م چالاكیه‌ی
بیركردنه‌وه به‌بیركردنه‌وه‌ی نازمانه‌وانی یان پێش
زمانه‌وانی ناوزه‌ند بكه‌ین.
له‌وانه‌یه
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بێ كه وای له (بێتهۆڤن) كردبێ
كه پاش كه‌ڕبوونیشی هه‌ر توانی تاكو كۆتایی ژیانی له
هۆنینه‌وه‌ی ئاوازی مۆزیك هه‌ر به‌رده‌وام بێت(18).
زانایانیش
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زمان و وشه‌كان
تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسانكاری بۆ چه‌ند جۆرێكی تایبه‌تی
بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی
چه‌نده‌ها هه‌مبه‌ربوون و ئاماژه‌گه‌لێك كه به‌سانایی
به‌كارده‌هێنرێن، ئێمه هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كی باشمان سه‌باره‌ت
به ماتماتیك هه‌یه‌و ده‌زانین چۆن هاوكێشه‌كانی (دابه‌شكردن)و
(جاران) و (كه‌م كردن) به‌كاربێنین، وشه‌كه‌ش (ماتماتیك) وه‌ك
زاراوه ده‌زانین كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چێوه‌یه‌ك
به‌كارده‌هێنرێت ، كه چه‌مكگه‌لێكی په‌یوه‌ست به‌و زانسته‌ی
تیا كۆبۆته‌وه، كاتێكیش كه بیر له ماتماتیك ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌وا ده‌توانین وشه‌ی ماتماتیك وه‌كو هێمایه‌ك بۆ
چالاكیه‌كانی مێشكمان به‌كاربهێنین، كه‌واته به‌كارهێنانی
هێما زاره‌كیه‌كان وا له بیر ده‌كات كه هه‌موو حاڵه‌ته‌كان
ساناتر بێت، بگره له‌وانه‌یه هزری مرۆڤ به‌ولایه‌دا گوزه‌ر
بكات كه هه‌ندێك جۆری بیركردنه‌وه به‌بێ ئه‌م هه‌مبه‌ر
بوونانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی ئاسان بێت، به‌تایبه‌تی
له‌بواری بیروبۆچوونه ڕووت و ڕه‌هاكانی وه‌كو (دادپه‌روه‌ری)
و (ئازادی) و (په‌روه‌رده)، ته‌نانه‌ت ئه‌م چه‌مكانه
له‌وانه‌یه هه‌ر په‌یدانه‌ده‌بوون گه‌ر وشه‌گه‌لێك
نه‌بوونایه و گوزارشتیان لێ نه‌كردنایه.(19)
به‌ڵام چ
په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان بیر یان بیرۆكه له‌لایه‌كه‌وه و ئه‌و
قسه و وشانه هه‌یه كه له‌گوزارشت كردن له‌و بیره‌یان ئه‌و
بیرۆكه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه، (فیجۆتسكی) وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ (بیر) وه‌كو (زمان) نییه تا
له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی جودا پێك بێت، چونكه كاتێك كه
ده‌خوازم ئه‌م بیرۆكه ((من ئه‌مڕۆ مندڵێكی پێ خاوسم بینی كه
كراسێكی شینی له‌به‌ر بوو ، له شه‌قامه‌كه‌دا ڕای ده‌كرد))
تۆماربكه‌م، ده‌بینم كه ئه‌م گوزارشته له چه‌ند به‌شێكی
سشه‌ربه‌خۆ پێك نه‌هاتووه، به‌ڵكو هه‌موو له یه‌ك بیرۆكدا
كۆبونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌چه‌ند وشه‌یه‌كی جودادا دانراون ،
زۆر جاریش قسه‌كه‌ره‌كه چه‌ند چركه‌یه‌كی ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی
گوزارشت له‌یه‌ك بیرۆكه بكات، بیرۆكه‌كه‌ش هه‌مووی ئه‌وساته
وه‌خته له مێشكی‌دا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، به‌ڵام كاتی گوزارشت
كردن له‌و بیرۆكه‌یه به‌قسه پێویسته پێشبخرێ و یان
گه‌واڵه هه‌ورێك بشوبهێنین كه وشه‌گه‌لێكی وه‌ك باران لێ
ده‌بارێ(20). هه‌روه‌ها له بواری نمایش كردنی ئه‌و
په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان زمان و بیر (ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌عتی
حیجازی) (21)ده‌ڵێت: ناتوانین شاره‌زاییه‌كی ڕاسته‌قینه له
زمان په‌یدا بكه‌ین مه‌گه‌ر له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێ ، كه
هه‌ست بكه‌ین و بیربكه‌ینه‌وه، ئه‌و سۆزه‌ی كه هه‌ستی پێ
ده‌كه‌ین یان ئه‌و بیرۆكه‌ی كه له مه‌غزاماندایه نیازمه‌دی
به وشه‌گه‌لێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له توێیاندا به‌رجه‌سته
بێت و به‌ده‌ركه‌وێت.
ئێمه
له‌سه‌ره‌تاوه گوزارشت له هه‌ست و بیروبۆچوونه‌كانمان
به‌زمانێكی ساده و ساكار ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌و كاته‌دا بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ین به‌ته‌واوه‌تی
گوزارشت له مه‌رام و مه‌خسه‌ده‌كانمان ناكه‌ن، بۆیه جارێكی
دی بیرده‌كه‌ینه‌وه هه‌میشه له دووباره چاوپیاخشانه‌وه‌ین
به خوێندنه‌كانمان و گفتوگۆ و وتووێژه‌كانمان
دووباره‌ده‌كه‌ینه‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش زه‌خیره‌ی
زمانه‌وانیمان گه‌شه‌ده‌كات و زیاد ده‌كات،
بیروبۆچوونه‌كانیشمان هه‌رچه‌نده ووردتر بێت و تایبه‌تمه‌ندتر
بێت، گوزارشته‌كانیشمان وردتر ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه
ئه‌و ئاسته‌ی كه وردبوون تاكه مه‌به‌ستمان نه‌بێ، به‌ڵكو
كۆشش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌مان جوانتر و قه‌شه‌نگتر
ببێ.
چواره‌م:
چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی زمان و
بیر:
1ـ هه‌ردوو
زمانه‌وان كیرتز و هۆڤلاند هه‌ستان به پۆلێن كردنی منداڵان
بۆ سه‌ر دوو به‌ش كردوون، به‌شێكیان هه‌ستان به‌دانانی
بازنه‌یه‌ك له‌سه‌ر فۆرمێك به‌ده‌وری چه‌ند ناوێكی كۆمه‌ڵه
شتێك كه نیشانیان ده‌درا ، كۆمه‌ڵه منداڵه‌كه‌ی تریش
بازنه‌یان له‌ده‌وری كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی شته‌كاندا ده‌كێشا،
پاش هه‌فته‌یه‌ك تێبینی ئه‌وه كرا كه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می
منداڵه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م باشتر بوون له‌ڕووی یادكردنی
ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه نیشانیان ده‌درا، به‌مجۆره ئه‌و دوو
زانایه گه‌یشتن ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه زمان یان وشه
چه‌ند جۆرێكی ده‌ستنیشانكراوی بیركردنه‌وه ئاسان ده‌كه‌ن(22).
2ـ هه‌ردوو
زانای ئه‌مریكی براون و لینیبرج هه‌ستان به ئه‌نجامدانی
تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كچه قوتابیانی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان ،
ئه‌م قوتابیانه چوار ڕه‌نگیان له‌یه‌ك كاتدا و بۆ ماوه‌ی سێ
چركه نیشان ده‌درا و پاش نیو خوله‌ك لێیان داوا ده‌كرا ، كه
ئه‌م ڕه‌نگانه له خشته‌یه‌كی گه‌وره‌دا بدۆزنه‌وه، كه
(120) ڕه‌نگی له سیسته‌مێكی دیاریكراودا ده‌گرته خۆ. جا كه
له‌و قوتابیه كچانه ده‌پرسرا چۆن ڕه‌نگه‌كه ده‌دۆزیه‌وه ،
وتیان كه ئه‌وان ناویان بۆ ئه‌و چوار ڕه‌نگه داده‌نا و پاشان
كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیان پێ نیشان ده‌درا به‌هۆی ئه‌و
ناوانه‌وه چوار ڕه‌نگه‌كه‌یان ده‌دۆزیه‌وه، هه‌موو
تاقیكردنه‌وه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر
ئه‌و ناوانه ناسراونه‌بوونایه مه‌سه‌له‌كه دژوارتر و
سه‌ختتر ده‌بوو(23).
3ـ هه‌روه‌ها
لینیبرج و زانای ئه‌نترۆپۆلۆجیا رۆبرتس بینیان كه هه‌ندێك
ڕه‌نگ له‌ناو زمانی ئینگلیزی‌دا هیچ ناوێكی له زمانی (زونی)دا
نییه ،كه زمانی هیندیه سوور پێسته‌كانی مه‌كسیكه، بگره
چه‌ند ڕه‌نگێكیش كه له زمانی زونیدا هه‌یه ، ناوی له‌زمانی
شینگلیزیدا نییه جا ئه‌وانه‌ی كه به زمانی زونی قسه‌ده‌كه‌ن
دووچاری جۆره سه‌ختیه‌ك ده‌بن كه بیانه‌وێ ئه‌و ڕه‌نگانه
بناسنه‌وه كه ناویان له زمانه‌كه‌یاندا نییه، هه‌رچه‌نده
با ناویشیان له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌بێ. به‌هه‌مان شێوه
ئینگلیززانانیش تووشی ئه‌م دژوارییه ده‌بن، به‌و مانایه‌ی كه
ئه‌وانه‌ی باشترین ئه‌و ڕه‌نگانه‌یان د‌رك پێ كردووه كه
له‌زمانیاندا هه‌یه با له‌زمانی ئینگلیزیشدا بوونیان نه‌بوو
بێ(24).
4ـ كۆفر له
ساڵی (1960)دا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر زانایه‌كی خۆبه‌خش
ئه‌نجامدا ، كه ناوی (سمیت) بوو و ده‌رمانێكی دایێ كه
دووچاری ئیفلیجی ته‌واو ببوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ، به
شێوه‌یه‌ك كه پێویست بوو ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دانی دروستكراوی
بۆ ئه‌نجام بدرێ، پاش ماوه‌یه‌ك (سمیپ) وای لێ هات كه
نه‌یده‌توانی كاردانه‌وه‌ی ده‌نگی و جوڵه‌ی ئه‌نجام بدات،
به‌ڵام كه هۆشی هاته‌وه سه‌ر خۆی ، وتی كه له‌و ساتانه‌دا
هۆشی لای خۆی بووه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌و
ساتانه‌دا به‌سه‌ری هاتبوو یان پێی وترابوو زۆر به‌باشی له
یادیدا مابوو، هه‌ر له‌كاتی ئیفلیج بوونه‌كه‌شیدا ده‌یتوانی
چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له گرفته ساكاره‌كان بكات ، چونكه
ئامرازی په‌یوه‌ست كردن له‌گه‌ڵیدا هه‌ر مابوو، وه‌كو ئاماژه
كردن به په‌نجه‌ی (شه‌هاده نوێژه)ی ده‌ست ، چونكه له‌و
كاته‌دا نه‌یده‌توانی قسان بكات، هه‌روه‌ها هێله‌كانی نه‌خشه‌ی
(ده‌ماخ) و شه‌پۆڵه‌كانی (EEG)
تایبه‌ت به‌و به درێژایی ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه ئاسایی
بوو(25) .ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه گرفتی یه‌كانگیرنه‌بوونی قسه‌و
بیركردنه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام مه‌رجیش نییه ئه‌م
حاڵه‌ته هه‌ر له نێوان قسه و بیركردنه‌وه‌دا هه‌بێ، چونكه
قسه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیزیایی هه‌ست پێ كراوه كه ده‌نگی
قسه‌ساز به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام زمان سیسته‌مێكی ده‌ست
پێكراوی مانا‌و پێكهاته زمانه وانییه‌كانه. جا
له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ده‌گه‌ینه ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه كه ناتوانین ئیتر بڵێین كه یه‌كانگیریه‌كی
هه‌میشه‌یی له نێوان بیر‌و زماندا هه‌یه، یان به‌لای
كه‌میه‌وه ده‌شێ بڵێین كه هه‌مبه‌ربوونی سه‌داسه‌دی نێوان
بیر‌و قسه نییه به‌ڵام پێویست ناكات كه ئه‌وه‌مان له‌یاد
بچێت كه زمان به ڕۆڵێكی گرنگ هه‌ڵده‌ستێ له بواری
بیركردنه‌وه و له به‌رێوه‌بردنی هه‌ندێك له كرده‌كانی مێشك
و گه‌شه‌سه‌ندنی مێشك.
پێنجه‌م: ئایا
زمانه جۆراو جۆره‌كان شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه پێك ده‌هێنێت
له‌لای قسه‌كه‌رانی ئه‌و زمانانه؟
ئایا پێوه‌ندی
نێوان بیركردنه‌وه و زمان چییه، به‌تایبه‌ت تر بڵێین
په‌یوه‌ندی شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه به‌بونیادی زمانی زگماكی
قسه‌كه‌ره‌كه چییه؟ به‌مانایه‌كی دی: قسه‌كه‌رانی زمانه
جۆراوجۆره‌كان ئایا به شێوازی جۆراوجۆر بیرده‌كه‌نه‌وه؟
هه‌ندێك له زانایانی وه‌كو (ساپیر) و (وۆرف) پێیان وایه كه
ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێ ده‌كه‌ین ئه‌و شیوازه ده‌ست نیشان
ده‌كات كه بیری پێ ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و زمانانه‌ی
مرۆڤ قسه‌ی پێ ده‌كات به گوێره‌ی جۆراوجۆری زمانه‌كان شێوازی
تێگه‌یشتنی جیهانیشیان بۆ جۆراوجۆر ده‌كات، لێره‌دا بۆمان
هه‌یه بپرسین: ئایا مرۆڤ هه‌موو شته‌كان به شێوازی جۆراوجۆر
وێناده‌كه‌ن یان ته‌نها به شێوازی جیاجیا گوزارشت له‌شته
جۆراجۆره‌كان ده‌كه‌ن؟ بالێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك
بهێنینه‌وه وه‌كو كۆششێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م
پرسیاره(26):
•
هۆزی (هۆبی)ی هیندییه سووره‌كان یه‌ك وشه به‌كارده‌هێنن بۆ
گوزارشت كردن له زینده‌ورو فرۆكه و فرۆكه‌وان.
•
هه‌روه‌ها هۆزی (زونی) دوو وشه‌ی جودا بۆ هه‌ردوو ڕه‌نگی زه‌رد
و پورته‌قاڵی به‌كارناهێنن، له هه‌ندێ زمانیشدا ته‌نها یه‌ك
وشه بۆ هه‌ردوو ڕه‌نگی سه‌وز و شین به‌كارده‌هێنن، كه‌چی شه‌ش
وشه‌ی جۆراوجۆر له‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بۆ
ڕه‌نگه‌كانی (ئه‌رخه‌وانی) و شین و سه‌وز و زه‌رد و پورته‌قالی
سوور به‌كارده‌هێنرێت، ده‌بینین قسه‌وێژانی زمانی (شۆنا) له
(رۆدیسیا) ته‌نها چوار وشه‌یان هه‌یه، قسه‌كه‌رانی زمانی
(باسا)ش له لیبیریا ته‌نها دوو وشه‌یان بۆ ئه‌و ڕه‌نگانه
هه‌یه.
•
له زمانی ئینگلیزیشدا وشه‌ی (uncl)
وه‌رده‌گێردرێته سه‌ر چوار وشه كه ئه‌مانه‌ن (مام) (خاڵ)
(ئامۆژن ـ مامۆژن) و (خاڵۆژن)، وشه‌ی (aunt)یش
به‌هه‌مان شێوه بۆ ئامۆژن و خاڵۆژن و پلك و خوشكی دایك
وه‌رده‌گێڕدرێت.
هه‌رچی وشه‌ی
(cousin)ه
بۆ كوڕی مام و كوڕه خاڵا و كوڕه پلك و ئامۆزا‌و كچی خاڵا و
كچی پلك وه‌رده‌گێڕدرێت.
ئه‌مه
له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی گروپه
رێزمانییه‌كان ، ئه‌وا قسه‌كه‌رانی ئینگلیزی وه‌كو ناو بیر له
شته‌كان ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو ڕووداویش بیر له كرده‌كانی
ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تاكه‌كانی هۆزی (هوبی) گوزارشت له
(بروسك) و (هه‌وره‌تریشقه) و (بلێسه‌ی ئاگر)و (دوكه‌ڵا)
به‌شێوه‌ی كردار ده‌كه‌ن(27).
جا له‌و
گرووپه رێزمانیانه‌ی دی كه زمانه‌كان له ڕووی جۆرییه‌وه
جودان،هه‌روه‌كو زمانی فه‌ره‌نسی و زمانی عه‌ره‌بی ، هه‌موو
ناوێك بۆ نێر ومێ پۆلێن ده‌كرێت، بۆنموونه وشه‌ی (په‌نیر)
له زمانی فه‌ره‌نسیدا (نێر)ه و وشه‌ی (گۆشت) مێیه، له
زمانی ئه‌لمانیدا وشه‌ی (په‌نیر) به‌هه‌مان شێوه (نێر)ه
،به‌ڵام وشه‌ی (گۆشت) نه نێره و نه مێیه نبه‌ڵكو
بێڵایه‌نه.
وشه‌ی (خۆر ـ
رۆژ) له عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانیدا مێیینه‌یه، له كاتێكدا وشه‌ی
مانگ له‌و دوو زمانه‌دا نێرینه‌یه، به‌ڵام له زمانی
فه‌ره‌نسیدا و له زمانی شیعری ئینگلیزی هاوچه‌رخدا به
پێچه‌وانه‌وه‌یه(28).
ڕووه‌كانی دی
جیاوازی نێوان زمانه‌كان به‌كارهێنانی (جێناوه‌كان)ه، بۆ
نموونه (جێناوی You)
له زمانی ئینگلیزی‌دا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی (تۆ ـ أنتَ) . (تۆ ـ
أنت) و (أنتما ـ هه‌ردووكتان) كه له ڕووی جۆرێتیه‌وه یه‌ك
شته و (ئێوه ـ أنتم) و (أنتن ـ ئێوه بۆ مێیینه)، بگره
ڕووه‌كانی جیاوازی له‌وانه‌یه له نێوان دوو شێوازی زمانێكدا
سه‌رهه‌ڵبداتن بۆ نموونه به‌كارهێنانی هه‌ندێك له تونسیه‌كان
بۆ (جێناوی/ أنتِ) بۆ تاكی نێر ئه‌م حاڵه‌ته به‌كاردێ.
ئێستاش
ده‌چینه سه‌ر هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به جیاوازی
زمانه‌كان، یان جیاوازی بۆچوونی تێڕواینی قسه‌كه‌رانی
زمانه‌كان بۆ ڕووداوێكی ساكار(29)، كاتێك كه به‌ردێك تێبینی
ده‌كه‌ین كه له هه‌وادا به‌ره‌وه زه‌وی دێت، ئه‌وا
ئه‌وكاته ئه‌م دیارده‌یه له نێوان ئه‌م دوو بیرۆكه به
شێوازێكی شكڵی یان رێزمانی تایبه‌ت و گونجاوی زمانی عه‌ره‌بی
بۆ زمانی ئینگلیزی شی ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین به‌رده‌كه
(ده‌كه‌وێت) The Stone Falls.،
به‌ڵام نابێ وا گریمانه بكه‌ین كه ئه‌مه‌ی وتمان تاكه
شیكردنه‌وه‌ی گونجاوی ئه‌و دیارده‌یه‌یه، چونكه گه‌ر
بڕوانینه ئه‌و شێوازانه‌ی كه هه‌ر زمانێك گوزارشتی له‌م
ڕووداوه پێ ده‌كات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ین
كه ئه‌م ڕووداوه ساده‌یه به‌چه‌نده‌ها جۆر گوزارشتی لێ
ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كرۆكی راسته‌قینه‌كه گۆڕانكاری
به‌سه‌ردا بێت.له زمانی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بیدا
پێویسته ئه‌وه دیاری بكه‌ین كه ئایا وشه‌ی (به‌رد) نێره
یان مێیه، بۆیه ده‌ڵێین به‌رد (یسقگ) نه‌ك به‌رده‌كه
(تسقگ).
* له زمانی
چیبوا ، كه شێوه‌زارێكی زمانی هیندییه سوور پێسته‌كانه،
ناتوانین گوزارشت له‌م ڕووداوه بكه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌رد بێڵایه‌نه.
* هه‌رچی
ڕوسه‌كانیشه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆ به‌وه ناده‌ن كه به‌رد
(ناسراوه) یان (نه‌ناسراوه) ، به‌و مانایه‌ی كه ڕوسه‌كان
گرنگی به نێرینه‌یی یا مێینه‌یی (به‌رد) ناده‌ن.
* هیندییه‌كان
(كواكیتول)یش له كۆلۆمبیا، له‌كاتی قسه‌كردندا ئاماژه به‌وه
ده‌كه‌ن كه به‌رد بینراوه یان نه‌بینراوه، هه‌روه‌ها
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه قسه‌كه‌ر یان گوێگر كامیان له
به‌رده‌كه‌وه نزیكترن، یان به‌رده‌كه له‌وانه‌یه له
كه‌سێكی سێیه‌مه‌وه نزیكتربێ، ئه‌م هۆزه جاری وا هه‌یه
له‌كاتی ئاخافتندا گوزارشته‌كه ده‌گشتێنن و یه‌ك ڕسته بۆ
یه‌ك به‌رد یان چه‌ند به‌ردێك به‌كارده‌هێنن ،كه‌چی كاتی
كه‌وتنه‌كه دیاری ناكه‌ن.
*
چینییه‌كانیش ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له گوزارشته‌كه به‌كارده‌هێنن
و ده‌ڵێن: به‌ردێك ده‌كه‌وێت، واته ئه‌و گوزارشته‌ی كه
ماناكه‌ی (Stone fall)ه
به‌زمانی ئینگلیزی.
*
له‌كۆتایشدا، له‌زمانی نوتكادا هیچ گرنگ نییه بۆ ئاماژه كردن
بۆ (به‌رد)، ناوی به‌رده‌كه بهێنرێ، به‌ڵكو وشه‌یه‌ك
به‌كارده‌هێنرێت كه كارێكه له دوو به‌ش پێك دێت: به‌شی
یه‌كه‌میان ئاماژه بۆ شتێك ده‌كات كه له‌به‌ر ده‌چێ، كه‌چی
به‌شی دووه‌میشیان ئاماژه بۆ ئاڕاسته‌بوون بۆ خواره‌وه
ده‌كات.
ئه‌م
نموونه‌یه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گرووپه
ڕێزمانییه بێ چه‌ند و چۆنانه‌ی كه وامان لێ ده‌كات
به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئاوڕ له‌پێكهاته‌و تایبه‌تمه‌ندییه
جۆراوجۆره‌كانی هه‌ڵوه‌َسته‌كان بده‌ینه‌وه، واشمان لێ
ده‌كات كه گرنگی به‌چه‌ند لایه‌نێكی تایبه‌تی واقعی
ده‌وروپشتمان بده‌ین له‌كاتی قسه‌كردنماندا.
جا له‌و
نموونانه‌ی دێ كه ئاماژه بۆ جیاكاری نێوان زمانه‌كان ده‌كات
كه له‌وانه‌یه ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند سه‌ختییه‌ك
له په‌یوه‌ست بوون و تێ گه‌یشتن، وه‌ك ئه‌و جۆره
زه‌حمه‌تیانه‌ی كه هاوڵاتیانی ژاپۆنی به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه
كاتێك كه سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن، چونكه ژاپۆنییه‌كان
كار ده‌خه‌نه كۆتایی ڕسته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ گوێگر
تا كۆتایی گوێ له قسه‌كه‌ره‌كه ڕابگرێ تاكو قسه‌كه تێ
بگات، فه‌ره‌نسییه‌كانیش كاره‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌خنه پێش
ناوه‌كه‌وه له ڕسته‌دا، بۆیه گوێگر زوو ڕسته‌كه تێ
ده‌گات، بۆیه زۆرجار گوێگر قسه به قسه‌كه‌ره‌كه ده‌بڕێ،
سه‌رباری ئه‌مه‌ش كاتێك ژاپۆنییه‌ك وه‌ڵامی پرسیارێك
ده‌داته‌وه ، ئه‌وا له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست به پێشكه‌شكردنی
بیروڕا هه‌مه جۆره‌كان ده‌كات، ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی كه
بیروڕای خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه بخاته‌ڕوو، جا گه‌ر
ژاپۆنییه‌ك فه‌ره‌نسی نه‌زانێت، ئه‌وا فه‌ره‌نسییه‌ك
له‌وانه‌یه زوو قسه‌كه‌ی پێ ببڕێ و واش ده‌زانێ كه له‌و
قسه پێ ببڕینه یارمه‌تی داوه، ده‌ره‌نجامیش ژاپۆنییه‌كه
هه‌ست به نوشوستییه‌ك ده‌كات، چونكه ڕایه‌كی جگه
له‌ڕایه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ست به
شڵه‌ژاویه‌ك ده‌كات چونكه نه‌یتوانیوه له‌و ماوه‌یه‌دا
گوزارشت له‌خۆی بكات و له‌قسه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه فه‌ره‌نسیه‌ش
تێبگات.(30)
شه‌شه‌م: ئایا
ئاژه‌ڵا و په‌له‌وه‌ر بیرده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا چۆنێتی
بیركردنه‌یان له‌بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ جودایه؟
چه‌ند
زانایه‌كی وه‌كو ویتجنستاین پێیان وایه كه ئاژه‌ڵا وه‌كو
مرۆڤ ناتوانێت بیربكاته‌وه، چونكه هیچ زمانێكی نییه كه
قسه‌ی پێ بكات(31)، به‌ڵام زانایانی تری وه‌كو كارۆل و گرین
واده‌بینن كه ئاژه‌ڵان چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه
پێویست به‌كۆ شتێكی هزری ده‌كات(32). جا له
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌زانكۆی (ئیندیانا)ی ئه‌مریكی
ئه‌نجامدرا توێژه‌ره‌كه خۆراكێك له‌پێش چاوی مه‌یموونێك
ده‌خاته ناو سندووقێكه‌وه و به‌كلیل دای ده‌خات و كلیله‌كه‌ش
له خانه‌ی ناو سندوقێكی تره‌وه و به گوریسێك شه‌ته‌كی
ده‌دات، مه‌یموونه‌كه‌ش ئه‌م شته ده‌بینێت، پارچه به‌ردێك
دێنێت و به‌توندی به زه‌وی داده‌دات و به‌رده‌كه وه‌ك نیمچه
چه‌قۆیه‌ك لێ ده‌كات و گوریسه‌كه‌ی پێ ده‌بڕێت و كلیله‌كه‌ش
ده‌ردێنێت و سندووقه‌كه‌ی دی ده‌كاته‌وه و خۆراكه خۆشه‌كه‌ی
خۆی لێ ده‌رده‌كات و ده‌یخوات(33) .هه‌روه‌ها له‌چه‌ند
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانكۆی (ئه‌گلانگا)ی ئه‌مریكی
شه‌مپانزیه‌كی مێینه تووشی ئیفلیجی بووه و به چاوه‌كانی
ته‌ماشای مه‌یموونه‌كانی دی ده‌كرد، به‌چكه‌كه‌شی زانی كه
دایكی نه‌خۆشه، ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك و هاوردنی
بۆ ئه‌وه‌ی بیخوات، هه‌رچه‌نده كه دایكه‌كه‌ی هیچ خۆراكی له
به‌چكه‌كه‌ی داوا نه‌كردبوو ، به‌ڵام ته‌نها له نیگاكانی چاوی
دایكه‌كه‌ی ئه‌وه تێگه‌یشت كه پێویستی به‌خۆراكه ، ئه‌مه‌ش
مانای ئه‌وه‌یه كه جۆره هۆشیارییه‌ك له‌لای شامپانزیه
هه‌یه(34).
هه‌روه‌ها
(هیرۆن) یان (ماسیگر) كه جۆره په‌له‌وه‌رێكه، له‌سه‌ر
كه‌ناری ڕووبارێكدا ڕاده‌وه‌ستێت و چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبوونی
ماسییه‌ك ده‌كات، كه ماسییه‌كه‌ش په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وكاته
مله درێژه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنێته‌وه و به‌ده‌نووكه باریكه‌كه‌شی
زۆر به په‌له‌یی ماسیه‌كه ده‌قۆزێته‌وه‌و ده‌یخاته ده‌می
ئیتر ده‌چێته ناو گه‌ده‌یه‌وه، به‌ڵام باڵنده‌یه‌كی دی
هه‌یه كه له‌و زیره‌كترو بێ سه‌برتر هه‌یه كه ته‌ڵه بۆ
ماسییه‌كان داده‌نێته‌وه، وه‌كو (بووش) یان (گه‌ڵا) یان
(په‌ڕ) یان (زینده‌وه‌ران) یان (كرم) یان (پارچه نان) یان
(پارچه پلاستیك)ێك(35).
هه‌روه‌ها
زانای ئه‌مریكی (دۆنالد گریفین) له په‌رتووكێكی خۆیدا به‌ناو
(مێشكی ئاژه‌ڵان) ، كه چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی جیهانی له‌مه‌ڕ
بیركردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان گرتۆته‌خۆ، كه ئایا ئاژه‌ڵا به
هۆشیارییه‌وه بیر ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ی كه ده‌زانێ
یان هۆشیاری به‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌یه یان نه، جا ئه‌م
توێژینه‌وانه تاقی كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌یموونی گه‌وره‌و
شامپانزێ و تووتی و سیمۆره گرته‌خۆ، (گریفین) بۆمان
ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ كه مه‌یموونێكی دایك له گروپی
(كابوسین) به ده‌سته‌كانی خۆی چه‌ند ئامرازێكی ساده‌ی دروست
كرد ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینێك كه له‌سه‌ری به‌چكه‌كه‌یدا
به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه په‌یدا ببوو، بگره هه‌ندێك ڕووه‌كیشی
وه‌ك ده‌رمان بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و برینه به‌كارهێنا(36). جا
ئه‌و زانا توێژه‌ره ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه
هه‌ندێك له‌و ئاژه‌ڵانه ده‌توانێت هه‌ندێك جۆری بیركردنه‌وه‌ی
هۆشیارانه ئه‌نجام بدات و ئه‌م توێژینه‌وانه‌ش به (ئاكاری
پێناسه‌یی) ناوزه‌دكردووه، جا له تێكڕای ئه‌و به‌ڵگه و
ئاماژانه‌ی كه له‌م توێژینه‌وانه ده‌سته‌به‌ر بووه ئه‌و
ده‌ره‌نجامه‌یه كه ناوی نراوه (گه‌یاندنی ئاژه‌ڵا) به‌و
مانایه‌ی كه ئاژه‌ڵان هه‌میشه له‌هه‌وڵی گوزارشت كردنن له‌و
شتانه‌ی كه بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه جا له‌و كۆششه تازانه‌ی
كه له ئارادان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م
مه‌سه‌له‌یه دامه‌زراندنی باغچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی سه‌ر به
ده‌زگای (سمیسۆنیان)ه له واشنتۆن ،كه باڵه‌خانه‌یه‌كی تیادا
ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به
چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان(37).
هه‌روه‌ها (د.
حه‌سه‌ن زازا) ئه‌م چیرۆكه‌مان ده‌رباره‌ی چه‌ند پشیله‌یه‌ك بۆ
ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: له زانكۆی به‌یروت مامۆستا بووم و
له ناوچه‌ی (جیل) نیشته‌جێ ببووم و ڕۆژانه كه نانم
ده‌خوارد، پاشماوه‌ی خواردنه‌كه‌م له قاپێكدا و له‌لای
ده‌رگای ماڵه‌كه‌م داده‌نا، پشیله‌یه‌ك ده‌هاته به‌ر ده‌رگا و
خۆراكی ناو قاپه‌كه‌ی ده‌خوارد، ڕۆژێكیان له هۆڵه‌كه‌دا
دانیشتبووم هه‌ر ئه‌و پشیله‌یه هات و پشیله‌یه‌كی بچووكی
به‌ده‌م هه‌ڵگرتبوو و له ته‌نیشتمدا داینا، به‌مشێوه‌یه هه‌ر
ده‌هات و پشیله‌یه‌كی به‌ده‌مه‌وه بوو له‌به‌رامبه‌رمدا
دایده‌نا، تاكو پشیله بچووكه‌كان ژماره‌یان گه‌یشته (4)
پشیله، له‌مه‌وه تێگه‌یشتم ، كه پشیله دایكه‌كه داوای شیر
بۆ بێچووه‌كانی ده‌كات، منیش هه‌ستام و چه‌ند قاپێكی بچووكم
هێناو پڕیانم كرد له شیر ، ئیتر پشیله بچووكه‌كان هه‌موویان
نۆش كرد، و پشیله گه‌وره‌كه‌ش كه دایكیانه به نیگایه‌كی
شوكرو سوپاسه‌وه ته‌ماشامی ده‌كرد(38).له‌لایه‌كی تریشه‌وه
قورئانی پیرۆز ئاماژه بۆ هۆشیاریی و قسه‌كردنی په‌له‌وه‌ر و
زینده‌وه‌ران ده‌كات(39).وه‌كو (په‌پوله سلێمانه) و
(مێرووله)، جا (زینده‌وه‌رزانان) له‌و باوه‌ڕه‌دان كه
مێڕووله هۆشیارییه‌كی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌په‌یداكردنی
خۆراك، مێڕووله گه‌ر خۆراكێك به‌دی بكات ئه‌وا هه‌واڵا به
براده‌رانی خۆی ده‌دات، و زه‌خیره‌ش له هاویندا بۆ زستان
كۆده‌كاته‌وه و دانه‌وێله‌كانیش ده‌كاته دوو كه‌رته‌وه
نه‌وه‌ك له‌ژێر خاكدا بڕوێ، ده‌نكه گه‌وره‌كانیش ده‌كاته
چوار كه‌رته‌وه، جا گه‌ر گومانی ئه‌وه‌ی له‌لا دروست بوو كه
دانه‌وێڵه نیوه‌كانیش له‌وانه‌یه بڕوێن یان نه‌كو بۆگه‌ن ببن
، ئه‌وا له‌كونه‌كه ده‌ریده‌كه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆر
و هه‌وا لێی بدات.
هه‌روه‌ها
گه‌ر مێڕووله‌كان هه‌ست بكه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌ور كۆده‌بێته‌وه
و باران ده‌بارێ ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه ده‌گه‌ڕێننه‌وه ناو
كونه‌كه، گه‌ر چه‌ند ده‌نكێكیش له‌و دانه‌وێڵه‌یه ته‌ڕبووبێ
ئه‌وا ڕۆژێكی خۆش كه بارانی تیادا نه‌بارێ ،ده‌ریده‌كه‌نه
ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆر لێی بدات. جا وه‌ك كۆششێك بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری دووه‌م كه به‌جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی
ئاژه‌ڵا و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه په‌یوه‌سته پێویسته بڵێین
كه زمان دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی گرنگی هه‌یه، یه‌كه‌میان
گه‌یاندنی بیری ده‌ره‌كی مرۆڤه له‌گه‌ڵا مرۆڤه‌كانی دی،
دووه‌میشیان كۆنترۆڵكردنی بیره ناوخۆییه‌كانی یان ساناكردنی
بیركردنه‌وه‌و ئاكارو ڕه‌فتاره هه‌مه‌جۆره‌كانه بۆ تاك
((واته گه‌یاندن له‌دڵا و ده‌ڕوونی یه‌ك تاكدا، هه‌روه‌كو
ئه‌وكاته‌ی كه مرۆڤ بیر له‌چوونه كۆلیژێك بۆ نموونه یان بیر
له كڕینی خانوویه‌ك یان ئۆتۆمبێلێك ده‌كاته‌وه))(40).
هۆشیاریی
مه‌عریفی مرۆڤ له‌وه‌دایه كه هه‌ردوو ئه‌م سیسته‌مه هه‌مان
شفره یان هه‌مان هێما زمانه‌وانییه‌كان به‌كارده‌هێنن،
كه‌وایان لێ ده‌كات قبوڵی گۆڕانكاری یان وه‌رگێڕان له
یه‌كێكیان بۆ ئه‌وی دی بكه‌ن، ئه‌ویش به‌سه‌ركه‌وتنێكی
ڕێژه‌یی، به‌ڵام زۆرپێویست نییه كه ئه‌م توانا بگۆڕیه یان
وه‌رگێڕیه له‌نێوان گه‌یاندنی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له‌لای
ئاژه‌ڵان ده‌ربكه‌وێت.
زانای
ئه‌مریكی خاتوو(گرین) پوخته‌ی ئه‌م جیاوازییه‌مان ده‌خاته ڕوو
، كه له‌نێوان بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و بیركردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵدا
هه‌یه ، كه ده‌ڵێ: تاكه شتێك كه هیچ ئاژه‌ڵێك تاكو ئێستا
نه‌یتوانیوه بیكات ئه‌وه‌یه كه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ
نموونه ده‌ڕوونناسیدا ده‌ربچێت و به‌و ئاژه‌ڵه‌ی دی كه له
ریزه‌كه‌دا وه‌ستاوه (بۆ نموونه گه‌ر مه‌یموون بێت ئه‌و
ئاژه‌ڵه) و پێی بڵێت: له‌م هۆده‌یه‌دا زانایه‌كی شێت هه‌یه و
مۆزێكت ده‌داتێ ، گه‌ر توانیت شتێكی جودا له كۆمه‌ڵه شتێكی
دی جودا بكه‌یته‌وه ،له تێكڕای ئه‌و شتانه‌ی كه نیشانت
ده‌دات(41).
حه‌وته‌م:
ئایا هیچ سنوورێك بۆ بیركردنه‌وه هه‌یه؟
تواناكانی
هۆشیاری و وزه‌كانی د‌رك كردن لای مرۆڤ سنووری هه‌یه، بۆیه
مه‌حاڵه بتوانین وێنه‌یه‌كی بازنه‌یی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا
له‌گه‌ڵا ئه‌و گواستنه‌وه خێرایه‌ی نێوان وێناكردنی شتێكی
بازنه‌یی و شتێكی دی چوارگۆشه‌یی له خه‌یاڵدا جودایه، بگره
جوداشه له‌گه‌ڵا وێناكردنی شكڵێكی چوارگۆشه‌یی كه له‌سه‌ر
شتێكی بازنه‌ییدا دانرابێ(42).
(جاحیز)
په‌رتوكێكی هه‌یه به‌ناوی ((التربیع والتدویر)) و تیایدا باسی
ئه‌وه ده‌كات كه شكڵی چوارگۆشه‌یی و بازنه‌یی له‌یه‌ك كاتدا
بوونی نییه، و بگره ناشتوانرێت هه‌ر بیری لێ بكرێته‌وه.
ئایا ده‌توانین (ڕه‌گی ـ ا) (ڕه‌گی لێكدانی ژماره‌ی كه‌م یان
سالیب یه‌ك) له‌بیرماندا بنه‌خشێنین، به‌ڕاستی چه‌مكگه‌لێك
هه‌ن كه خه‌یاڵئامێزن و له واقعدا به‌رجه‌سته ناكرێن. ئایا
ده‌توانین هه‌ساره‌كانی ئاسمان كه سێ ملیار ساڵی تیشكی
لێمانه‌وه دوورن له‌خه‌یاڵماندا وێنا بكه‌ین، یه‌ك ساڵی
تیشكیش ده‌ره‌نجامی سێ سه‌دو شه‌ست و پێنج جاران كردنه به
(24) كاتژمێر و شه‌ست خوله‌ك و شه‌ست چركه به‌سێ سه‌د هه‌زار
كیلۆمه‌تر ـ كه خێرایی تیشكه له‌یه‌ك چركه‌دا ـ ئه‌وجا ئه‌م
ده‌ره‌نجامه‌ش به‌سێ ملیار جاران ده‌كه‌ین(43)،ئیتر ئایا
ده‌توانین كه وێنای زیاتر له‌سه‌د هه‌زار ملیۆن هه‌ساره‌ی
ئه‌ستێره‌كان بكه‌ین كه هه‌ریه‌كه‌و یه‌ك ملیۆن خۆری له‌گه‌ڵا
چه‌نده‌ها ئه‌ستێره‌ی دی تیادایه(44).
ئایا
ده‌توانین وێنای ژماره‌ی ئه‌و وردیلانه بكه‌ین كه له‌یه‌ك
گرامی گازی هایدرۆجیندا هه‌یه كه (600) هه‌زار ملیار ملیار
وردیله‌یه؟
ئایا
ده‌توانین له خه‌یاڵماندا وێنای ژماره‌ی ئه‌و فریشتانه
بكه‌ین كه له كه‌عبه‌دا په‌رستش ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یان
ده‌گاته (70) هه‌زار و ڕۆژانه ده‌رده‌چن و ناگه‌ڕێنه‌وه،
ئایا ئه‌و فریشتانه ژماره‌یان له هه‌زار ساڵا یا یه‌ك ملیۆن
ساڵدا چه‌نده؟
ئایا كه‌سێك
له‌ئێمه هه‌یه بتوانێ له‌خه‌یاڵیدا(22.000) گاڵۆن خوێن
ڕۆژانه وێنا بكات ،واته (8030.000) گاڵۆن له‌ساڵێكدا ، واته
(481.800.000) گاڵۆن له (60) ساڵدا، كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی
(345.000) تۆنه؟ دڵا دوو ملیار و دووسه‌دو (7) ملیۆن و (25)
هه‌زار ترپه له‌ساڵێكدا لێ ده‌دات؟ ئایا ده‌توانین له
خه‌یاڵماندا ژماره‌ی بۆریچكه هه‌واییه‌كانی سینه‌ی مرۆڤ وێنا
بكه‌ین ، كه ده‌گاته زیاتر له (370) ملیۆن بۆریچكه ، كه
له‌ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی ڕۆژێكدا، مرۆڤ (180) مه‌ترچوارگۆشه‌یی
هه‌وا له‌هه‌ناسه‌داندا به‌كارده‌هێنێت؟ له‌مه‌شه‌وه
وزه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه ده‌گاته هێزی
به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك بۆ به‌رزی دوومه‌تر؟
هه‌روه‌ها
مرۆڤ دژوارییه‌ك له خه‌یاڵكردنی شته بێ سه‌روبنه‌كاندا
ده‌بینێت چ له‌ڕووی ژماره و چ له‌ڕووی گه‌وره‌ییه‌وه ،
به‌هه‌مان شێوه‌ش خه‌یاڵكردنی شته زۆر زۆر بچووكه‌كان یان
وێناكردنیان زۆر سه‌خت و دژواره، بۆ نموونه (میللی میكرۆن)،
كه ده‌مانه‌وێ له سنووره‌كانی ده‌رك كردنماندا نزیكی
بكه‌ینه‌وه ، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین كه (میللیمه‌تر) یه‌ك
به‌شه له‌هه‌زار به‌شی یه‌ك مه‌تر، كه‌چی (میكرۆن) یه‌ك
به‌شه له‌هه‌زار به‌شی، به‌شی كۆتایی ئه‌و مه‌تره.
كه‌واته یه‌ك
میكرون ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر ملیۆنی یه‌ك مه‌تر كه‌چی (میللی
میكرۆن) به‌شێكه له‌یه‌ك ملیاری یه‌ك مه‌تر(45).
ئایا خه‌یاڵی
ئه‌وه ده‌كه‌ین كه جوڵه‌ی به‌شێك ووردیله‌یه‌ك پێویسته
هه‌زارجار واته له‌خێرایی یه‌ك له‌سه‌ر ملیۆنی توێی یه‌ك
بلیۆنی چركه‌یه‌كدا خێراتر‌و په‌له‌تر بێت، ئه‌م كاته دیاری
كراوه‌ش به‌ناوی (فامتوسكند) ناسراوه، ئایا ده‌توانین
په‌یوه‌ندی ئه‌م (كات)ه، به چركه‌یه‌كه‌وه خه‌یاڵا بكه‌ین
وه‌كو په‌یوه‌ندی یه‌ك چركه به (32) ملیۆن ساڵا(46).
جا هه‌مبه‌ر
ئه‌م ڕاسته‌قینانه پێویسته یادی ئه‌و ئایاته‌ی قورئان بكه‌ین
،كه ده‌فه‌رمووێت: ((سنریهم ێ‌یاتنا فی اڵافاق وفی أنفسهم))
ئایه‌تی(53)له سوره‌تی(فصلت).
هه‌روه‌ها
له‌به‌ر كه‌م و كورت بوونی هه‌ست و ده‌ركمان به‌م شتانه،
ئێمه‌ی موسوڵمان پێویسته له‌سه‌رمان بیر له‌دروست كراوه‌كان
بكه‌ینه‌وه ،نه‌ك له‌خودی زاتی خودا، چونكه ئاوه‌زومێشكی
مرۆڤایه‌تی ناتوانێت په‌ی به زاتی خوداوه‌ند به‌رێت و ده‌ركی
بكات، بۆیه له ئیسلامدا نابێ پرسیار ده‌رباره‌ی زاتی خودا
بكرێت ، چونكه خودی خوا له سنووره‌كانی ئاوه‌زومێشكی مرۆڤ
مه‌زنترو گه‌وره‌تره، گه‌ر مرۆڤ مێشكی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه
وه‌ربدات ئه‌وا ناگاته ده‌ره‌نجامی به‌سوودو له‌و جیهانه‌دا
گوم ده‌بێ، هه‌روه‌كو منداڵێك گه‌ر كه‌شتیه‌ك له كاغه‌ز
دروست بكات و به‌هۆیه‌وه بیه‌وێ به‌ئۆقیانووسدا
گوزه‌ربكات.ئیسلام له‌هه‌موو عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕێك زیاتر
ڕێزی له عه‌قڵی مرۆڤ ناوه، كه‌چی له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا سنووری
دیاری كراوی بۆ عه‌قڵا داناوه، له‌دونیای په‌نهان و غه‌یبیشدا
موسوڵمان په‌نا ناباته به‌ر عه‌قڵا بۆ به‌ڵه‌دبوون به‌و
جیهانه ، به‌ڵام په‌نا ده‌باته‌به‌ر سروش و زانیارییه‌كان و
له‌وێوه وه‌رده‌گرێ و په‌سه‌ندی ده‌كات: جگه له‌وه‌ی كه
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ر (ص) دێنێت، كه ئه‌و سروشه‌ی بۆ
دابه‌زیوه.خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((لا تدركه الابصار وهو
یدرك الابصار وهو اللگیف الخبیر)) ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت
(لیس كمپه شی‌و) ئایه‌تی(103 ـ 104)له سوره‌تی اڵانعام.
هه‌روه‌ها
ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب ده‌فه‌رموێ: باس له دروست
كراوه‌كان بكه‌ن كه خودا دروست كردوون و له‌خوا خۆی
بیرمه‌كه‌نه‌وه، چونكه قسه‌كردن ده‌رباره‌ی خودا زیاتر مرۆڤ
حه‌یران ده‌كات.
پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) ده‌فه‌رموێت: بیر له‌خودا خۆی مه‌كه‌نه‌وه و ته‌نها بیر
له سیفه‌ته‌كانی خودا بكه‌نه‌وه، له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (ر.
خ) ریوایه‌ت كراوه كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی: خه‌ڵكی
هه‌ر پرسیار ده‌كه‌ن و پاشان ده‌ڵێن: خودا هه‌موو
دروستكراوه‌كانی دروست كردووه، ئه‌ی كێ خودای دروست كردووه؟
هه‌ركه‌سێك ئه‌م حاڵه‌ته‌ی له‌خۆیدا به‌دی كرد با بڵێ:
باوه‌ڕم به‌خودا هێنا.
جا پرسیاركردن
له‌وه‌ی كه كێ خودای دروست كردووه ، به‌خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه، واته گوزارشتێكی نازانستیانه‌یه، چونكه گه‌ر
بڵێین كێ خودای دروست كردووه ، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و
گریمانه‌یه بكه‌ین كه یاساكانی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر خواش
پراكتیزه ده‌كرێ ، ئێمه ده‌زانین كه ماسی له‌ناو ئاودا
ده‌ژی و هه‌ناسه‌ش تیادا ده‌دات ئه‌مه‌ش یاسای تایبه‌تی ژیانی
ماسییه، ده‌شزانین كه باڵنده‌كان له ئاسماندا ده‌ژین و
له‌هه‌وادا ده‌فڕن ،ئه‌مه‌ش یاسا‌و ڕێسای خۆیانه، جا گه‌ر
ماسییه‌ك له ماسییه‌كی دی بپرسێ بۆچی په‌له‌وه‌ر و
باڵنده‌كان وه‌كو ئێمه له ئاودا ناژین؟ ئه‌م پرسیاره
هه‌روه‌ك ئه‌و پرسیاره وایه كه ده‌ڵێ خودا دروست
كراوه‌كانی دروست كردووه، ئه‌ی كێ خودای دروست كردووه؟
كه‌واته پێویسته موسوڵمان ده‌رك به‌وه بكات كه هه‌موو
دروستكراوێك یاسا‌و ڕێسای تایبه‌تی خۆی له گه‌ردووندا هه‌یه،
یه‌كێك له سیفه‌ته جیاكاره‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه
به‌له‌دایكبوون په‌یدا ده‌بێ، به‌ڵام خودا نه له‌دایك بووه‌و
نه‌ده‌شزێ(47).
پێشووش
ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه زمان زۆرجار وا ڕێك ده‌كه‌وێ كه
بیركردنه‌وه ئاسانتر بكات، ئه‌ویش له‌ڕێگای به‌تواناكردنی
ورده‌كارییه‌كانی و درێژكردنه‌وه‌ی، كه‌چی زمان بۆی هه‌یه
هه‌ندێك جار ببێته له‌مپه‌رێك بۆ بیركردنه‌وه‌ی ڕێك و ڕه‌وان
و مرۆڤ به‌ره‌و گومراهی و هه‌ڵه په‌لكێش بكات، با ئێستاش بۆ
نموونه بڕوانینه ئه‌م گفتوگۆ هه‌ڵه‌یه كه
به‌ده‌ستكارییه‌وه له (لانجاكار)ه‌وه(48) وه‌رگیراوه:
(ئه‌یمه‌ن)
به‌دوای ئاژه‌ڵی (وه‌حیدقه‌ڕن)دا ده‌گه‌ڕا، جا گه‌ر ئه‌یمه‌ن
به‌دوای ئه‌م ئاژه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێ، كه‌واته وادیاره تاك قۆچ
(وه‌حیدقه‌ڕن) ێك هه‌ر هه‌یه.
كه‌واته
به‌لای كه‌میه‌وه یه‌ك ئاژه‌ڵی (وه‌حیدقه‌ڕن) هه‌یه، ئه‌مه‌ش
ده‌ره‌نجامێكی هه‌ڵه‌یه چونكه (وه‌حید قه‌ڕن) ئاژه‌ڵێكی
ئه‌فسانه‌ییه‌و بوونی نییه، هیچیش مه‌رج نییه كه هه‌ر
ئاژه‌ڵێك مرۆڤ به‌دوایدا بگه‌ڕێ بوونی هه‌بێ.
(ئه‌حمه‌د
عه‌بدولموعتی حیجازی) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێمه
له‌به‌كارهێنانی زماندا ڕاستییه‌كان ناپێكین و بابه‌تیانه
زمان به‌كارناهێنین ، نموونه‌یه‌كیش ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ
له‌ساڵی (1948) كاتێك كه فه‌له‌ستینمان دۆڕاند، ناومان نا
(شكست) ، واته به‌چه‌رخی شكت هێنان زه‌مانمان لكاند، دۆڕاندنی
(1967) شمان به (شكست) ناوزه‌دكرد(49)، جا له‌و قسه نوكته
ئامێزانه‌ی كه له گفتوگۆی هه‌ڵه‌دا به‌كارده‌هێنرێت
ئه‌وه‌یه جارێكیان یه‌كێك چووه لای دكتۆرێك و پێی وت كه
گه‌ڕووی زۆر ژان ده‌كات، دكتۆره‌كه‌ش به‌وه ئامۆژگاری كرد كه
شتی زۆر سوێر یان زۆر شیرین بخوات، نه‌خۆشه‌كه‌ش وه‌ڵامی
دایه‌وه‌و وتی ئایا تۆ ده‌ته‌وێ قه‌ناعه‌ت به‌من بێنیت كه
خواردنی سوێر و شیرین وه‌ك یه‌كه، ئه‌م وڕێنه‌یه چییه؟
دكتۆره‌كه‌ش لێی پرسی وتی ئایا تۆ زیندوویت، نه‌خۆشه‌كه
وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی به‌ڵێ من زیندووم، پاشان دكتۆره‌كه
لێی پرسی ئایا سه‌گ زیندووه؟ نه‌خۆشه‌كه وتی به‌ڵێ سه‌گیش
زیندووه؟ جا كرۆكی مه‌به‌سته‌كه لێره‌دا دیاره و پێویست به
ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ناكات.
هه‌شته‌م:
ئایا منداڵی تازه له‌دایكبوو یان كۆرپه‌له له‌ناو سكی
دایكی‌دا بیرده‌كاته‌وه؟
پێش نیو
سه‌ده كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو ، كه منداڵی تازه
له‌دایكبوو توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پێش نزیكه‌ی
چل ساڵا زانستێكی تازه سه‌ری هه‌ڵدا ، كه تایبه‌ته به
توێژینه‌وه‌ی هه‌موو ئاكاره‌كانی منداڵی شیره‌خۆر، پسپۆر و
توێژه‌رانی ئه‌م زانسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی
كه منداڵی شیره‌خۆر توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه(50).
پرۆفیسۆر
(روجیه لوكیه) كه زانایه‌ك و توێژه‌رێكی تاقیگه‌ی
ده‌ڕوونناسی منداڵه له پاریس نده‌ڵێ: پێش ئه‌وه‌ی بڵێین كه
منداڵا له‌كاتی له‌دایك بوونیدا بیرده‌كاته‌وه، پێویسته
بگه‌ینه ئه‌و شتانه‌ی كه منداڵا بیری لێ ده‌كاته‌وه،
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه كه منداڵا ڕاسته‌وخۆ پاش
له‌دایكبوونی ده‌نگی دایكی ده‌ناسێته‌وه، چونكه كۆرپه‌له
هه‌ر له‌مانگی پێنجه‌مدا و له‌ناو ڕه‌حمی دایكی‌دا ده‌نگی دایكی
گوێ لێ ده‌بێ، كه‌واته منداڵی شیره‌خۆر گوێی له ده‌نگ
ده‌بێ، و چێژی شیری دایكیشی ده‌كات و له‌زه‌تی لێ
وه‌رده‌گرێ، ده‌ست بۆ شمه‌كی ده‌وروپشتی خۆی ده‌بات، شتێكیشی
به‌دڵا بێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ستیشدا
ده‌یهێڵێته‌وه(51).
هه‌روه‌ها
(رینییه بابا رجون) كه له (كیبیك كه‌نه‌دا)دا توێژه‌ره
،ده‌ڵێ منداڵا له ته‌مه‌نی پێنج مانگیه‌وه خاوه‌نی
پڕه‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی زانستی فیزیایه، چونكه هیچ شتێك
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌لا دروست ناكات كه به‌هه‌ڵواسراوی
بمێنێته‌وه یان به‌شێوازێك هه‌ڵبگیرێت كه هه‌ست به
خه‌ته‌رناكی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌زووترین كات ده‌ست به‌و
كه‌سه‌وه ده‌گرێت كه هه‌ڵی گرتووه(52).
پسپۆڕانی ئه‌م
زانسته تازه‌یه كه به‌شێكه له زانستی ده‌ڕوونناسی پێیان
وایه كه یه‌كه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه منداڵا گوێی لێ
ده‌بێ، له‌یادیدا تۆمار ده‌بێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ناسڕدرێته‌وه، هه‌روه‌ك بڵێی كه له‌سه‌ر كاسێتێكی موگناتیسی
كۆمپیوته‌ردا تۆماركرابێت(53). مرۆڤیش به‌رامبه‌ر به‌م شته
ده‌توانێ ئه‌و بانگه‌ی بیر بكه‌وێته‌وه كه له‌كاتی له‌دایك
بوونیدا به به‌رگوێیدا ده‌خوێنرێت، ئه‌م شته‌ش زانایان ته‌نها
(40) ساڵه زانیویانه‌و ئاگایان لێیه، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
(چوارده) سه‌ده‌یه به‌هۆی سروشی خوداوه ئه‌م
ڕاسته‌قینه‌یه‌ی زانیوه.
زانایان
ته‌نها هه‌ر توێژینه‌یان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی منداڵی
شیره‌خۆر ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵكو هه‌وڵیان داوه ڕاده‌ی
زیره‌كی كۆرپه‌له‌ش بپێون، و توانای مێشكی منداڵا و
كۆرپه‌له‌كه بخه‌ملێنن، هه‌روه‌ها چه‌ند زانایه‌كی ناوه‌ندی
توێژینه‌وه‌ی ئاكاره‌كانی كۆرپه‌له له زانكۆی كوینز له
به‌لفاست له ئێرله‌ندا به به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵه
كۆرپه‌له‌یه‌كیان له‌ژێر چاودێریدا داناوه، پاش ئه‌نجامدانی
چه‌ند تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و كۆرپه‌لانه ، كاتێك
كه له سكی دایكیاندا بوون، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه چه‌نده‌ها
جۆری گرته‌وه ،وه‌كو به‌خشینی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ده‌نگی وه‌كو
مۆسیقا، ئه‌و زانایانه تێبینیان كرد كه كۆرپه‌له‌كان
كاردانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م ده‌نگانه هه‌یه، ئه‌ویش به
گۆڕانكارییه‌كی زۆر سووك له لێدانی دڵا، ئه‌مه‌ش زانایان
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رایی شێوه‌كانی فێربوونی له قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن(54).
پرۆفیسۆر
(پیته‌ر هیبر) كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م گروپه‌ی توێژه‌ران ده‌كات
،جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆرپه‌له‌ی مێینه
تواناكانیان باشتره له كۆرپه‌له نێرینه‌كان، به‌و مانایه‌ی
كه كۆرپه‌له‌ی مێ توانای له‌به‌ركردنی هه‌ر زانیارییه‌كی
هه‌یه كه پێشی كۆرپه‌له نێره‌كه پێی ببه‌خشرێ، ئه‌ویش
به‌پێی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ ماوه‌ی (24) هه‌فته
به‌رده‌وام بوو. مه‌به‌ستمان له ئه‌زبه‌ركردن لێره‌دا
ئه‌وه‌یه كه هه‌ركاتێك ده‌نگه هۆشیاركه‌ره‌وه‌كان دووباره
بكرێنه‌وه ، ئه‌وا كۆرپه‌له‌كان له‌كاردانه‌وه ده‌وه‌ستان،
ئه‌مه‌ش مانای وایه كه كۆرپه‌له زانیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه
یان ئه‌زبه‌ری كردووه و ئاماده‌ی گوێ لێ بوونی ده‌نگی
دیكه‌یه(55).
هه‌رچه‌نده
زۆربه‌ی زۆری زانایان و توێژه‌ران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م بیروڕا
زانستیه تازانه، كه‌چی هه‌ندێك له زانایان ڕه‌تی
ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه وه‌كو (باسكال برونكسی) كه بیرۆكه‌ی
بیركردنه‌وه‌ی منداڵی شیره‌خۆره په‌سه‌ند ناكات و ده‌ڵێ
منداڵا ته‌نها هه‌ست ده‌كات و هیچی تر، به‌ڵام به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك بیرناكاته‌وه ، چونكه زمان نازاتێت و مرۆڤایه‌تی
مرۆڤیش له‌زمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، و هیچ بیروڕایه‌كی
ڕاسته‌قینه‌ش به‌بێ وشه دروست نابێت(56).
هه‌روه‌ها
(باسكال) قسه‌یه‌كی تریشی هه‌یه‌و بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات
كه زۆری تێ ڕامێنین و ده‌ڵێ: له ئیقباڵا چاكی مرۆڤدایه
كه هه‌رچه‌نده مرۆڤایه‌تی له زانست‌دا پێش بكه‌وێت ئه‌وا
ئه‌م قۆناغه‌ی منداڵی هه‌ر ته‌مومژاوی ده‌مێنێته‌وه و زانایان
ناتوانن هه‌موو نهێنییه‌كانی بدۆزنه‌وه(57). ئه‌م قسه‌یه‌ش
بیری ئه‌و ئایه‌ته‌مان ده‌كاته‌وه ، كه ده‌ڵێ (وما أوتیتم
من العلم الا قلیلا)(الاسرا‌و: 85)، ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی به‌رایی
قسه‌كه‌ش كه ده‌ڵێ له‌خۆشبه‌ختی مرۆڤدایه كه هه‌ندێك شت
وه‌كو راز‌و مه‌ته‌ڵا بمێنێته‌وه، ئه‌م گوزارشته ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كات كه توێژینه‌وه‌ش سنووری خۆی هه‌یه‌و هه‌روه‌ك
چۆن بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵا و مێشكیش سنووری خۆیان هه‌یه‌و نابێ
ببه‌زێنرێن هه‌روه‌كو له‌پێشدا ئاماژه‌مان بۆ كرد.
نۆیه‌م: ئایا
زمان و بیر له‌لای ئافره‌ت و پیاو جیاوازیان هه‌یه، ئێستاش
كورته‌یه‌كی ئه‌و ده‌ره‌نجامه تازانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه
زانستی مێشك یان زانستی توێژینه‌وه‌ی مێشك پێی گه‌یشتووه،
ئه‌م ده‌ره‌نجامه زانستیانه له‌گۆڤاری (نیوزویك) (Newsweek)
دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر غیلافه‌كه‌ی به‌مانشێتی
سه‌ره‌كی نووسرابوو: (زانستی تازه‌ی مێشك) له‌گه‌ڵا
ناونیشانێكی لاوه‌كی دیكه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پرسیارێكدابوو ،
به‌م شێوه‌یه نووسرابوو: بۆچی پیاوان و ئافره‌تان
بیركردنه‌یان جیاوازه؟
زانا
ئه‌مریكییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه
جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان مێشكی پیاو و مێشكی ئافره‌تدا
هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردووكیان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز
بیرده‌كه‌نه‌وه، زانایان گه‌یشتنه ئه‌م ده‌ره‌نجامه پاش
ئه‌وه‌ی ده‌ستیان كرد به توێژینه‌وه‌ی مێشكی زیاتر له‌هه‌زار
پیاو و هه‌زار ئافره‌ت ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ئامێری
وێنه‌گرتنی (بواری كرده‌ی هاتوچۆی ده‌ماره‌كانFMRT
و ئامێری ئه‌شیعه‌ی موگناتیسی ئه‌تۆمی
PET له هه‌موو قۆناغه‌كانی
بیركردنه‌وه و یادكردن و فێربوون و هه‌ست و سۆزه‌كاندا.
هه‌روه‌ها
پرۆفیسۆر (ریچارد هیر) له زانكۆی كالیفۆرنیا و پرۆفیسۆر
(روبین جۆن) له‌زانكۆی به‌نسلڤانیا كه سه‌رپه‌رشتیان كرده
سه‌ر یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و جۆره، گه‌یشتنه ئه‌م
ده‌ره‌نجامه زانستیانه:
ـ مێشك به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ماوه‌یه‌كی زۆر سست نابێت و له‌بیركردنه‌وه
ناكه‌وێت ، هه‌رچه‌نده مرۆڤ به ئه‌نقه‌ستیش بیه‌وێ مێشكی
خۆی سست بكات.
ـ له‌كاتی
حه‌وانه‌وه‌دا پیاو بۆ نموونه بیر له‌كاره‌كه‌ی یان بیر له
تۆپانێ ده‌كاته‌وه، كه‌چی ئافره‌ت بیركردنه‌وه‌ی به
ئاڕاسته‌ی هۆنینه‌وه‌ی وشه‌كان ڕێچكه ده‌كات.
ـ پیاوان
به‌شی چه‌پی مێشك به‌كارده‌هێنن، كه تایبه‌ته به زمان ،
كه‌چی ئافره‌تان هه‌ردوو به‌شی ڕاست و چه‌پ به‌كارده‌هێنن
ئه‌وه‌ش زانراوه كه به‌شی ڕاست تایبه‌ته به سۆز، كه
ئه‌مه‌ش نهێنی سۆزداری ئافره‌تان شرۆڤه ده‌كات.
ـ
ئافره‌ته‌كان توانایان بۆ ئاوێته‌كردنی زمان به‌سۆزه‌وه
زیاتربوو ،كه بووه یارمه‌تیده‌رێك بۆیان كه گوزارشت بكه‌ن و
ئه‌و وشانه به‌كاربێنن كه گوزارشت له‌و شتانه بكات و له
ده‌ڕوونیاندا په‌نگی خواردووه.
ـ به‌شی چه‌پی
مێشك تایبه‌ته به قسه‌و تواناكانی زمان و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك
ده‌مار له‌مێشكی ئافره‌تدا زیاتر له‌مێشكی پیاو تیادا به‌دی
ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه بۆ ئافره‌ت كه له‌پیاو
گوزارشت باشتر بكات.
له تاقی
كردنه‌وه‌یه‌كی تریشدا كه خاتوو (لۆرا ئالان) و (رۆجه‌ر
جورسكی) له‌سه‌ر (146) پیاو و ئافره‌ت ئه‌نجامیاندا ، ئه‌م
ده‌ره‌نجامانه ده‌ركه‌وتن:
ـ به‌شی چه‌پی
مێشك له‌لای پیاو ئاگای له‌به‌شی ڕاسته نییه، به
پێچه‌وانه‌ی مێشكی ئافره‌ت كه وتووێژێكی ده‌مارگیری واته
له‌گوزه‌رگای ده‌ماره‌كانه‌وه هه‌میشه له‌نێوان چه‌پ و ڕاستی
مێشكی‌دا گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجام ده‌درێ.
ـ مێشكی
ئافره‌ت له‌هۆده‌یه‌ك ده‌چێ، بۆیه ده‌توانێ كه خۆی له‌سه‌ر
یه‌ك بابه‌ت چڕ بكاته‌وه‌و به‌توانایه‌كی باڵا جه‌خت بكاته
سه‌ر یه‌ك بابه‌ت، به‌م شێوه‌یه مێشكی ئافره‌ت ده‌سكه‌وتێكی
زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام مێشكی پیاو وه‌كو خانوویه‌كه
و دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر چه‌ند هۆده‌یه‌ك و له‌هه‌ر چالاكییه‌ك
به‌شێك وه‌رده‌گرێ.
توێژینه‌وه
نوژدارییه‌كان سه‌لماندوویانه كه هۆرمۆنه‌كانی ڕه‌گه‌ز
كاریگه‌ریه‌كی زۆری به‌سه‌ر جیاوازییه‌كانی مێشكدا هه‌یه چ
له‌لای پیاو چ له‌لای ئافره‌ت، ئه‌م هۆرمۆنه ڕه‌گه‌زیانه وا
له‌پیاو و ئافره‌ت ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی
جیاواز مێشك به‌كاربهێنن، به‌ڵام ده‌ڕوونناسی ئه‌مریكی (مارك
بریدلس) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌شه‌كانی
مێشكی مرۆڤ گرژ ده‌بێت یان گه‌شه ده‌سێنێت ، ئه‌ویش به‌پێی
ئه‌و ئه‌زموونه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه له مامه‌ڵه‌كردنه‌وه
مرۆڤ فێری ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه كرده و ئاوێته‌بوونه
كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاڵۆزه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن له
به‌ره‌وپێشڤه‌بردنی ده‌زگای ده‌ماری مرۆڤ له‌پاشانیشدا به‌شێكی
دیاری كراوی مێشك یان گه‌شه ده‌سێنێت یان گرژده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها
ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه كه‌سێك له ده‌وروپشتی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ بۆ پیاو بۆ ژن
جیاوازه ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێشڤه‌بردنی مێشكی
مرۆڤه‌وه هه‌یه.
جا گه‌ر له
هه‌ندێكی ئه‌و جیاوازییانه ڕامێنین و له‌و ده‌ره‌نجامانه
وردبینه‌وه كه سه‌لماندویانه ، ئافره‌ت توانایان بۆ
ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆز زیاتره، به‌تایبه‌تی سۆزی
غه‌مگینی و نیگه‌رانی، و تواناشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه ،
كه زووتر له‌و باره غه‌مگینییه ده‌ربچن، ئه‌وكاته ده‌زانین
كه ئه‌و جیاوازیانه شته‌كان یه‌كانگیر ده‌كه‌ن زیاتر له‌وه‌ی
جودایان بكه‌نه‌وه، سوودبه‌خشیش ده‌بن زیاتر له‌وه‌ی كه
زه‌ره‌رمه‌ندبن ئه‌وساته وه‌خته‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانمان
بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه ده‌ڵێ:((ومن أیاته أن خلق لكم من
انفسكم أزواجاً لتكنوا الیها وجعل بینكم موده‌ً
ورحمه))(الروم: 21).
ده‌یه‌م:
كۆتایی
ئه‌مڕۆ
دیارده جیهانییه‌كانی زمان (به‌مانای ئادگاره هاوبه‌شه‌كانی
زمانه جۆراوجۆره‌كان) ، گرنگی زیاتری پێ ده‌درێت وه‌ك
له‌تیۆری (وۆرف) كه به‌ناوی (ڕێژه‌ی زمانه‌وانی) ناوزه‌د
ده‌كرێت، كه پێشووتر ئاماژه‌مان پێدا، هه‌روه‌ها زمانه‌وانی
ئه‌مریكی ناسراو (نه‌عۆم چومسكی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه
كه (وۆرف) زیاد له پێویست گرنگی به پێكهاته‌و بونیاده
ڕوواڵه‌تییه‌كانی زمان داوه، كه‌چی له ئاسته دوور‌و
قوڵه‌كانیاندا زمانه‌كان له‌یه‌كدی ده‌چن و كه‌متر جیاوازیان
هه‌یه، (ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه زمان و ڕۆشنبیرییه
هه‌مه جۆره‌كانمان له‌یاد بچێت،چونكه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری
گرنگییان به‌سه‌ر ئاكارو ڕه‌فتاری مرۆڤدا هه‌بێ).
كاكڵه‌ی
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه قسه‌كه‌رانی زمانێك له‌وانه‌یه باشتر
بیر له‌هه‌ندێ شت بكه‌نه‌وه، چونكه زمانه‌كه‌یان
ئاسانكاریان بۆ ده‌كات. جا زمانه‌وانی ئه‌مریكی (چارلز هوكیت)
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ،كه زمانه‌كان له‌وه‌دا جیاوازنین
،كه ده‌توانرێ چی پێ بوترێ ،به‌ڵكو زیاتر له‌وه‌دا جیاوازن
كه چ شتێك ئاسانتره پێی بدركێنرێت.كه‌واته جیاوازی
زمانه‌كان له تواناكانی گوزارشت كردن‌دا نییه، به‌ڵكو زیاتر
له‌وه‌دایه كه به كرده‌وه گوزارشتی لێ ده‌كرێت و
له‌وه‌شدایه كه پێویسته گوزارشتی لێ بكات، واپێ ده‌چێ
ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی زمان ،هه‌موو زمانه‌كان ئه‌دای بكه‌ن،
وه‌كو به‌خشینی زانیاری و ره‌تكردنه‌وه‌ی و ئاڕاسته‌كردنی
پرسیار‌و فه‌رمان ده‌ركردن و هتد... هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه
مرۆڤایه‌تی هه‌موو ڕێك كه‌وتوون له‌سه‌ر چه‌ند سه‌لمێنراو و
چه‌ند چه‌سپاوێك كه كرده‌ی بیركردنه‌وه كۆنترۆڵا ده‌كه‌ن، بۆ
نموونه كورتترین ماوه له‌نێوان دوو خاڵدا هێڵێكی ڕاسته كه
گه‌یه‌نه‌ربێت له‌نێوانیاندا، و به‌شی كه‌متره له گشت و
هه‌ردوو ئه‌و نرخه‌ی كه هه‌ر یه‌كێكیان ده‌كه‌نه نرخێكی
سێیه‌م ، یه‌ك ڕێژه‌و یه‌ك ئاستن و ئیتر به‌مشێوه‌یه.
له‌وانه‌شه
بوونی حاڵه‌تی وه‌رگێڕان له‌نێوان زمانه هه‌مه‌جۆره‌كاندا
ئاماژه‌یه‌ك بێ بۆ بوونی شاره‌زاییه‌كی گشتی به‌و جیهانه‌ی
كه هه‌موو مرۆڤ تیایدا هاوبه‌شن، ئه‌م شاره‌زاییه‌ش
سه‌ربه‌خۆیه‌و په‌یوه‌ندی به زمانه تایبه‌ته‌كه‌یانه‌وه
نییه ، كه گوزارشتی له‌و شاره‌زاییه پێ ده‌كه‌ن.
كورته‌ی قسه
ده‌ڵێین كه ڕووه‌كانی لێكچوون له‌ڕووه‌كانی جیاوازی زیاترن
له‌بواری چۆنێتی دامه‌زراندنی تیۆری زمانه‌وانیدا ، ئه‌ویش به
ئاماژه‌كردن بۆ چه‌مكه‌كان، چونكه ئه‌م چه‌مكانه ده‌ره‌نجامی
ئاوێته‌بوونی كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تین له‌گه‌ڵا ژینگه‌ی
سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه هه‌موو شوێنه‌كانی جیهان له‌و
بواره‌دا وێكچووی یه‌كن، ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی بوونی چه‌ند
جیاوازییه‌ك ئه‌وا زیره‌كی و هۆشیاری مرۆڤ به‌سه بۆ
تێگه‌یشتنی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه لێوه‌ی په‌یدا
ده‌بن.
په‌راوێزه‌كان:
1ـ بڕوانه:
الزبیدی، تاج العروس.
2ـ هه‌مان
سه‌رچاوه و المعجم الوسیط، مجمع اللغة العربیة بالقاهرة،
الطبعه الثانیة، 1972.
3ـ محمد علی
الخلولی، معجم علم اللغه النظری، مكتبه لبنان، 1982.
4ـ هه‌مان
سه‌رچاوه .
5ـ المعجم
الوسیط.
6ـ احمد شوقی
رچوان، عپمان بن صالح الفریح، الریاض: عماده شوۆن المكتبات ـ
جامعة الملك سعود ، الطبعة الثالثه 1411 هـ (1991) ، ص7.
7-
Dan 1. slabin،
Psycholinguistics،
Glenview،
lllinois: Scott Foresman and co،
1961، p. 99.
8ـ جودیث
جرین، التفكیر واللغة، ترجمة عبدالرحمن عبدالعزیز العبدان،
الریاض: دار عالم الكتب، 1410هـ (1990) ص111.
9ـ هه‌مان
سه‌رچاوه ، ص113.
10ـ هه‌مان
سه‌رچاوه ، ص119.
11ـ عبدالعزیز
محمد الذكیر، التفكیر بصوت مسموع. جریده الریاض، 3/1/1416 هـ
(1/6/1995)، ص8،ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه منداڵ چ كچ یا
كوڕ پێش ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان ، براده‌ر له ته‌مه‌نی خۆیان
په‌یدا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له خه‌یاڵ ئه‌و ناوه بۆ
براده‌ره‌كانیان داده‌نێن كه خۆیان خۆشیان ده‌وێت ، و زۆربه‌ی
كاته‌كانیش بۆ پرسیاركردن ، پرس به‌و براده‌ره ده‌كه‌ن و
هه‌وڵده‌ده‌ن كه ئه‌و ڕازی بكه‌ن .ئه‌و براده‌ره‌ش ده‌بێته
به‌شێكی گرنگ له ژیانی ئه‌و منداڵه .
12ـ احمد شوقی
رچوان، عثمان بن صالح الفریح، هه‌مان سه‌رچاوه،ص6.
13ـ هه‌مان
سه‌رچاوه ، ص(7 ـ 8).
14-
Slobin ،
op . cit. pp 116- 117.
15-
Ronald w. Langacker
، Language and its
structure san Diego; Harcourt Brace Jovanovich،
Publishers Second Edition،
1973، p. 36.
16ـ جرین،
هه‌مان سه‌رچاوه ، ص116.
17-
Slobin،
op. cit .P. 100.
18-
John B. Carroll . Language and Thought
Englewood cliffs ،
New Jersey; Prentice Hall Inc. 1964،
p. 76.
19-
Langacker،
op. cit. p. 37.
20-
Slobin op . cit. P. 100.
21ـ احمد
عبدالمعطی حجازی، علموا الاولادكم الشعر، اڵاهرام 14/ 6/
1995م، ص16.
22-
carrol،
op. cit. P . 95.
23-
carrol،
lbid.
24-
carrol،
lbid.
25-
Slobin،
op. cit. pp. 99- 100.
26ـ جرین،
هه‌مان سه‌رچاوه ، ص104.
27ـ هه‌مان
سه‌رچاوه ، ص104.
28-
Langacker،
op. cit. p. 38.
29-
Slobin،
op. cit. pp. 126- 127.
30ـ باریس،
مرچ غریب یصیب سیاح الیابان، اڵاهرام 24،- 12- 1992م، ص17.
31ـ احمد شوقی
رچوان، عثمان بن صالح الفریح، هه‌مان سه‌رچاوه، ص7.
32ـ جرین،
هه‌مان سه‌رچاوه ، ص
103،
33ـ محمد
بنهان سویلم، هل تذكر الحیوانات، الفیصل، العدد205. رجب 1414
هـ - دیسمبر/ ینایر 1993.
34ـ أنیس
منصور، مواقف، اڵاهرام، 29/1/1994،ص86.
35ـ جریده
الریاض، ملحق پقافه الیوم، الخمیس (4) رمچان 1413 هـ
(25/2/1993) ،ص35.
36ـ هه‌مان
سه‌رچاوه .
37ـ سمیر حنا
صادق، مۆسسه سمیپونیان ومتاحف العالم اڵاهرام، (19/5/1995)،
ص9.
38ـ حسن ظاظا،
الكشكول، سلاماً ایها القطط، جریده الریاض، (3/1/1416)هـ
(1/6/1995م)، ص26.
39ـ حسن ظاظا،
الكشكول،اللسان و الادب و اللهب،جریده‌الریاض، 25/5/1995،ص22.
40- جرین ،
هه‌مان سه‌رچاوه ، ص4.
41ـ جرین،
هه‌مان سه‌رچاوه ، ص 103.
42-
Langacker. Op. cit. p . 96.
43ـ عبدالسلام
المسدی. اللغة اڵاداة، جریدة الریاض، ملحق ثقافة الیوم،
العدد 9691، 4 شعبان 1415 (5/ 1/ 1995م) .
44ـ مصطفی
محمود، السر اڵاعظم، دار العودة- بیروت، 102.
45ـ خالص
جلبی، لو تحولت الكرة اڵارضیة الی قریة تضم الف شخص، جریده
الریاض، 8 شوال 1415، (9/3/1995م) .
46ـ زینب
عبدالرزاق، قنبله عملیه جدیده، اڵاهرام، (26/5/1995) ص 3.
47ـ محمد
ابراهیم، الكاتب الصحفی احمد بهجت: ذات الله تجاوز طاقه
العقل، اڵاهرام، 22/2/1995، ص 12، محمد جواد مغنییه الله یُری
بالبصیره لا بالبصر، اڵاهرام 8/2/1995م، ص12.
48-
Langacker. Op. cit. p 37.
49- احمد
عبدالمعطی مجازی، كلمه عن اڵاسما‌ء، اڵاهرام 26/11/1995، ص16.
50ـ هبه
الوزة، الطفل حدیپ الولاده یفكر ویحلم ویتفاعل ، اڵاهرام
11/11/1994م، ص7.
51ـ هه‌مان
سه‌رچاوه .
52ـ هه‌مان
سه‌رچاوه .
53ـ هه‌مان
سه‌رچاوه .
54ـ الجنین
یبدأ التعلم فی رحم أمهِ، جریده الریاض 6/11/1415هـ
(6/4/1995)،ص34.
55ـ هه‌مان
سه‌رچاوه .
56ـ هبه
لوزه، هه‌مان سه‌رچاوه .
57ـ هبه
لوزه، هه‌مان سه‌رچاوه .
58ـ عزت
السعدنی، وجعل بینكم مودة و رحمة، اڵاهرام، 1/4/1995، ص3.
• ئه‌م وتاره
له‌ه‌م كتێبه وه‌رگێڕدراوه:
د.احمد شفیق
الخطیب ، قرا‌ءات فی علم اللغة، دار النشر للجامعات ، مصر،
2006 ، ص 8-34.
|