|
رۆڵ و
گرینگی فۆنیمی (ه) له زماندا
ئه‌حمه‌د
هیرانی- سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆریی زمانی كوردی
گرینگی فۆنیمی
(ه –e) له
زمانی كوردیدا، هه‌روا بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی كه ده‌یگێرێ له
رسته‌سازیدا، یه‌كجار زۆر به به‌هاو گرینگ‌و پڕ بایه‌خه.....
شاره‌زاو
پسپۆرانی زمان ده‌رك به‌و كاره پڕ كارامه‌و هه‌ڵس‌و كه‌وته
جیاوازه به‌رفراوانه ده‌كه‌ن، له‌رووی كاریگه‌ری ئه‌و
فۆنیمه كه پێ هه‌ڵده‌ستێ‌و ده‌یگێرێت، چونكه پتر له هه‌موو
فۆنیمه‌كانی تری زمان چاڵاك تره له هه‌ڵس‌و كه‌وتی
زمانه‌وانیدا، به‌تابیه‌تی له‌رووی رێزمانه‌وه، گه‌لێ بنه‌ما
ده‌چه‌سپێنی وه‌ك رێژه‌ی نه‌گۆڕو دیارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌و
زمانه‌كه‌ش ده‌چه‌سپێنێ وه‌ك، رێژه‌ی نه‌گۆرو دیارده‌ی
سه‌ربه‌خۆیی‌و زمانه‌كه‌ش ده‌سه‌لمێنێ،.. قه‌واره‌و
كه‌له‌به‌ری زلزل پڕ ده‌كاته‌وه، له‌رووی رسته‌سازی‌و گۆڕینی
وشه‌كاریشدا، زۆر شتی نوێ داده‌رێژێ‌و فه‌راهه‌م دێنێ...كه
ده‌یانخاته سه‌ر خه‌رمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی و بره‌و پێدانی
زمان‌و به‌ره‌و پێشبردنی رۆڵی زانستیانه‌ی رێزمان‌و
توێژینه‌وه‌ی چه‌نده‌ها یاسای له‌بیر كراو‌و تۆمارنه‌كراو.
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌و هۆیه یه، كه‌منیش وه‌ك به جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پیرۆزی
نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ستم برد بۆ ئه‌م نووسینه، كه هێما بۆ
ئه‌رك‌و فه‌رمانه‌كانی ئه‌م فۆنیمه بكه‌م ....ت‌و بایه‌خداره
له زمانه‌كه‌مانداو، ئاماژه به‌و خاڵانه بده‌م كه له
هاڵاوی نه‌و داپه‌نگخوارون‌و به زه‌بری ته‌زووی كاریگه‌ری
ده‌گیرسێنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بیانخزێێته ناو پۆسكه‌ی ئاشتی
زمان‌و رایان ماڵێت بۆ هاڕین تا له گه‌رمه‌سێری زمانه‌كه‌دا
تیشكی گه‌ڕكاریان به‌ركه‌وێت.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا‌و له‌مه‌ودواش ،هه‌ندێ هورده‌كاری وا
هه‌یه له زمان‌و رێزمانه‌كه‌ماندا كه: په‌ی پێنه‌براوه،
له‌لایه‌ن زانا‌و دانا‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان....چونكه بۆیان
نه‌لواوه كه ده‌ریخه‌ن‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی تێر‌و
ته‌سه‌لی ده‌رباره بكه‌ن، هه‌ر بۆیه گه‌لێ شتی هوردو پوخت‌و
رێك له‌ناو زمانه‌كه‌ماندا ماوه‌ته‌وه، بێسوراغ كه‌جێ ی
داخه فه‌رامۆش كراوه له روونكردنه‌وه‌و ده‌رخستندا، ئه‌م
جۆره هورده‌كارییانه پێویستیان به چه‌سپانه دوای
له‌شایاندانیان له گۆشه‌یه‌كی رێزمانیدا...تا رۆڵه‌كانی كورد
له قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كانی خوێندنا وه‌ك په‌یمانگاكان‌و
قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی‌و دواناوه‌ندییه‌كان سه‌ره‌ده‌ریه‌ك
له قوژبنه تاریكه‌كانی رێزمان ده‌ربكه‌ن، هه‌ستیان جۆش بخوات
بۆ شتی نوێ‌و تازه كه له زماندا بیدۆزنه‌وه، هه‌موو
هورده‌كاریه‌كی ناو رێزمانه‌كه شیته‌ڵ بكه‌ن به گاسنی بیر‌و
ئه‌ندێشه....تۆز‌و غوباری بێخرمه‌نی‌و بابه‌خنه‌دان به زمان‌و
رێزمانی كوردی بته‌كێندنه‌وه له‌رووی خۆیاندا، چاو بۆ ئاسۆی
نوێخوازی‌و داهێنان هه‌ڵبڕن.
چونكه هیچمان
له میلله‌تان كه‌متر نیه، ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی‌و
خزمه‌تكردن نه‌بێ...خزمه‌تكردنی زمانیش كه‌خۆی له خۆیدا
خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و مانه‌وه‌یه‌تی، مایه‌ی گه‌شكه‌ركردن‌و
په‌ره‌سه‌ندنیه‌تی له رووی شارستانیه‌تی به‌ره‌و ترۆپكی
سه‌رفرازی‌و سه‌ركه‌وتن.
له‌وه پتر
حه‌ز ناكه‌م دڕ به پێشه‌كی یه بده‌م، ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ :
بابه‌ته‌كه،
له‌رووی لێكۆڵینه‌وه داچڕوپره، هورده‌كاری وای تیایه كه‌جێ
ی سه‌رسوڕمان‌و له‌وانه‌یه لای هه‌ندێكیش جێ ی گومان بێت.
به‌ڵام
ده‌بوایه ئه‌م جۆره باس‌و لێكۆڵینه‌وانه لای زانا‌و دانایانی
زمانه‌كه‌مان- به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كۆڕی زانیاری كورد-
بواریان درابوو تیشكی لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌رویدا هه‌ڵبدایه....
له‌نموونه هێنانه‌وه‌شدا وام به په‌سند زانی كه‌سه‌ر
توێژه‌كه هه‌ڵگرم.. تا توانیبشم له درێژدادری خۆم
تریككردوه.
با ئێسته‌ش
له‌سه‌ر سه‌كۆكانی رێزمانی كوردی، رۆڵی فۆنیمی(ه –e)
كه ده‌نگێكی بزاڤ‌و هه‌ره‌گرینگه، وه‌ك له سیسته‌می
ئه‌لفبای نه‌ته‌وه‌دا لای زانا‌و دانا‌و دانه‌ران‌و
لێكۆَله‌ره‌وه‌كانی كورد‌و بیانی به‌پیتی بزوێن ناوزه‌د كراوه،
ئێمه‌ش رۆل‌و گرنگی ئه‌و فۆنیمه، كه له‌رووی رێزمانی‌و
زمانه‌وه پێ ی هه‌ڵده‌ستی‌و راده‌بێت. ده‌ده‌ینه‌به‌ر شه‌نه
بای نوكی پێنووس‌و خامه، خالخاڵ لێ یان ده‌دوێن.
وه‌ك:
یه‌كه‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ناوی تازه له‌ناو دروست ده‌كات:
وه‌ك
ئاشكرایه زانای رووس پ. ك، ئۆسلار ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه،
كه‌له زماندا دوو جۆره ده‌نگ هه‌یه وه‌ك:
ا-چۆنه‌كی/
ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه ده‌وترێن‌و مانا ده‌گۆڕن وشه‌یه‌ك له
وشه‌یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه.
ب-چه‌نده‌كی/
ئه‌وانه‌ن كه هه‌ر چه‌ند ده‌وترێن به‌ڵام مانا ناگۆڕن‌و
وشه‌یه‌ك جیاناكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و
پێناسه‌ی رابردوو، فۆنیمی(ه –e)
ئه‌و ده‌نگه ره‌سه‌نه‌ی زمانی كوردی یه، كه ناوی تازه له
ناو دروست ده‌كات، ناوی تازه‌ش واته نوێ، كه له‌رووی
به‌كاربردن‌و مانا دار زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌ی كه
به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتووه، له مانا
بنچینه‌كه‌ی لایداوه بۆ واتایه‌كی نوێ.. .له‌م باره‌وه له
كتێبی – مۆرفۆلۆژی ناو- ل23) رێزدار دكتۆر ئه‌و ره‌حمان حاجی
مارف، ده‌رباره‌ی ئه‌و فۆنیمی(ه –e)
یه وای په‌خش كردووه:
(پاشكرێكی
چاڵاكه، ده‌چێته سه‌ر ناو، ئاوه‌ڵناو،كرداری ساده،
ده‌یانكات به ناو، وه‌ك(شه‌و) به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه كه
ده‌چێته سه‌ری ده‌بێت به(شه‌وه) (راست) ده‌بێت به
(راسته)، كۆكین ده‌بێته به(كۆكه) جگه له‌و نموونانه، میش
وای به‌په‌سند ده‌زانم كه چه‌نده‌ها نموونه‌ی تر بخه‌مه روو
تا رۆڵی چالاكی ئه‌و فۆنیمه به‌رفراوانتر بكه‌ینه‌وه، له‌ناو
رسته‌دا ئه‌و راستیه ده‌ربخه‌ین وه‌ك:
1-ئاگر-
ناوێكی گشتی نه‌ناسراوه، كاتێ فۆنیمی(ه –e)
ده‌چێته سه‌ر ده‌بێت به (ئاگره)، ئاگره ناوی
نه‌خۆشییه‌كه، كه‌له‌مناڵاندا روو ئه‌دات له‌ده‌م‌و
چاوانیاندا ده‌رده‌كه‌وێ له ته‌مه‌نی پێنج شه‌ش ساڵان.
له‌رسته‌دا:
أ- ئاگر
له‌ماڵی كه‌س به‌رنه‌بێ
ب- منداڵه‌كه
ئاگره‌ی لێ هاتووه.
2-دروون-
به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێت به(دروونه) هه‌ندێ جار به‌هۆی كرداری میكانیزمی
فیزیكی زمانه‌وه، وك پێویستی زمان، له‌هه‌ندی هه‌رێمی
كوردنشین- واوی دووه‌م- له‌وشه‌ی (دروونه) ده‌بێت به(ی) به
گوڕینی فۆنیمی (و) بۆ(ێ) مانای وشه‌كه وه‌كو خۆی
ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت به (درووێنه) به‌ڵام گرینگه لێره‌دا
كرداری فۆنیمی (ه –e)
یه كه ووشه‌كه‌ی له‌مانا بنچینه‌كه گۆڕیوه بۆ واتایه‌كی
نوێ، له‌رسته‌دا:
أ-كاری
دروون..........
ب-كاتی
دروونه(دروێنه) نه‌هاتووه.
ج-دروونه(دروێنه) له‌مانگی جۆزه‌ردان ده‌ستپێده‌كات.
3-پڵ- به
واتای ئه‌نگوست(ئه‌موست) به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێت به:
(پله) ،
پله‌ش به‌واتای (پایه) یان(نمره) دێت بۆ وێنه:
أ-له‌هه‌ر
ده‌ستێكی مرۆڤ پێنج پل هه‌یه.
ب- له
(ه.پ.ك) پله‌ت چی یه؟
ج-له‌وانه‌ی
ئینگلیزی چه‌ند پله‌ت به‌ده‌ست هێناوه له ئه‌زمونه‌كه‌دا؟
4-ئه‌م
كۆمه‌ڵه ناوانه‌ش(خشت، به‌ست، ده‌ست، ته‌ل، كه‌مه‌ر، میر،
تیر، باو،ناو، باز، كوند، ...تر) به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
له‌واتا بنچینه‌نكه‌یان لاده‌ده‌ن‌و ده‌گۆڕێن بۆ واتای نوێ‌و
ده‌گوترێ:
(خشته،
به‌سته، ده‌سته، ته‌له، كه‌مه‌ره، میره، تیره، باوه،
ناوه، بازه، كونده...تر) رسته‌كان:
1-كرێكاره‌كان
خشت ده‌بڕن، به‌رێوه‌به‌ری خشته‌ی وانه‌كانی داڕشتووه.
2-له‌سه‌ر
ئاوه‌كه به‌ستێ دروستكراوه بۆ په‌ڕینه‌وه.
به‌سته ووتن
هه‌ر له حه‌سه‌ن زیره‌ك دێ.
3-ده‌ست شوشتن
پاش‌وپێش نانخواردن پێویسته.
ده‌سته
ده‌سته پێشمه‌رگكه‌كان گه‌ڕانه‌وه، هیوا سه‌رده‌سته‌یه له
پێشمه‌رگایه‌تی.
4-یاری به
ته‌لی كاره‌با مه‌كه، ته‌له‌م داناوه بۆ پشیله‌كه‌كه
له‌ماڵه‌وه.
5-ئه‌و كچه
كه‌مه‌ر باریكه یاری منه.
ئه‌و كچه‌ی
كه‌مه‌ره‌ی له پشته دۆستی منه.
6-ئێوارێ له
دیوه‌خانی میر یه‌كتر ده‌بینین.
میره پۆلیسه
سێ پلێته‌ی هه‌یه.
7-دانیشتوه
به‌رامبه‌رم...تیران داوێ بۆ جگه‌رم...
نالی له
تیره‌و هۆزی میكایلی یه.
8-باوم(بابم)
پیاوێكی پیره هێشتا به‌گوڕه.
باوه‌ی
ئامۆزام خوێندكاره له په‌یمانگا.
9- ناوت چی
یه؟ ، ئه‌م ناوه پڕ ئاژاوه‌یه.
10- باز
ته‌یرێكی گۆشتخۆره، سی مه‌تر قوماشی بازه‌م كڕی.
11-كوند
له‌هه‌ر شوێنی بخوێنێ نیشانه‌ی كاولكاریه.
كچه‌كانی لادێ
به‌كونده ئاو دێنن له رووباره‌وه.
12-چل/
ئاوه‌ڵناوی ژماره‌ی بنچی سه‌ره‌گرێ یه، به‌هۆی ته‌زووی
كاریگه‌ری فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێت به(چله) بۆ وێنه:
أ-كیلۆ
په‌نیرێكم كڕی به چل دینار.
ب- رۆژی
هه‌ینی چله‌ی ماته‌مێنی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده.
13-گه‌ز/ دوو
گه‌ز‌و نیو كوده‌ری ده‌كڕم
دوو گه‌ز له
روومه‌تی ژیان ئه‌ده‌م.
14-شان/
كۆڵه‌كه ده‌خه‌مه شانم ...وه‌ك خه‌می ده‌زگیرانم.
كچه‌كه به
شانه پرچی دادێنێ.....
دووه‌م/
فۆنیمی (ه –e)
ناوی داڕژاو دروست ده‌كات.
له په‌راوێژی
ژماره- 141 – دا، له كتێبی مۆرفۆلۆژی ناو ل 169. رێزدار د.
ئه‌وڕه‌حمان حاجی مارف ده‌لێ:
(له زمانی
كوردیدا (ه –e)
به چه‌ند جۆرێ خۆی ده‌نوێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ڵه‌یه،
ئه‌گه‌ر هه‌موویان یه‌كجۆر بده‌ینه قه‌ڵه‌م، ی به‌ڵكو راستتر
وایه كه به هاوبێژ Homenym
مشترك لفڤی- یان، دابنێنین بۆ وێنه: (ه –e)
ناسیاوی ، كه‌نیشانه‌یه‌كه ، ئاووڵناوی پێده‌كرێته‌وه
ناسیاو، زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ پاشگر(ه –e)
كه یاریده‌ده‌ری رۆنانی ناوی داڕژاو ده‌دات وه‌ك:
خراپ(خراپه)
، چاك(چاكه)، به‌ند(به‌نده) ، كردن(كرده) دیتن(دیده)
گومان
له‌رایه‌كه‌ی دكتۆردا نی یه كه‌راسته ئه‌و فۆنیمه(ه –e)
ده‌بێته هۆیه‌كی كاریكه‌ر له داڕژانی چه‌نده‌ها ناوی
داڕژاو، ناوی دارژاویش ئه‌وه‌یه به‌هاتنی پاشگره‌كانی بۆ سه‌ر
ناوه‌كه، واتا مه‌به‌ستی وشه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ واتا‌و
مه‌به‌ستێكی نیوێ بۆ نموونه:
(دان)
به‌هاتنی فۆنیمی(ه –e)
بۆ سه‌ری ده‌بێت به(دانه)
(خان) ده‌یبَت
به (خانه)، (قان) ده‌بێت به (قانه)
(تان) ده‌بێت
به (تانه)، (لان) ده‌بێت به (لانه)
با
كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و فۆنیمه له رسته‌دا دیاری بخه‌ین وه‌ك:
1- دان –
دانه
أ- كه دانم
ئێشا چوومه لای دكتۆر.
ب- دۆێنی چوار
دانه كتێبنم كڕی.
2-خان- خانه
أ- كه‌ریم
خانی زه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بوو.
ب- ئایشه‌خان
شه‌نگه‌بێری یه.
ج-شه‌تڕه‌نج
چه‌ند خانه‌یه؟
ْ -خدر
ووڵاخه‌كانی برده خانه.
ه-مه‌سعود
شه‌و له‌خانه ده‌نوێت.
وشه‌ی(خان)
له رسته‌ی یه‌كه‌مدا ناوێكی لێكدراوی دروست كردووه.
له‌دووه‌مدا
وه‌ك نازاناو به كاربراوه، له سێیه‌مدا به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
له‌وتا بنچینه‌كه لایداوه بۆ واتایه‌كی تر به‌واتای چوار
گۆشه یان به‌ش ده‌گه‌یه‌نێ له چواره‌میشدا به‌واتای شوێنی
حه‌وانه‌وه‌ی وڵاخ دێت.
له
پێنجه‌مدا ژووری حه‌وانه‌وه‌ی كاروانچییه‌كانه، چونكه
ئه‌وساته ئۆتۆمبیڵ نه‌بووه.
3-قان/ باوك
به‌كوڕه‌كه‌ی وت با ئه‌مجاره قان بێ، به‌ڵام جارێكی تر
درۆنه‌كه‌ی،
سێ قانه
بلوری‌و دوو قانه خامم كڕی بۆ لێفه.
4-تان/
تانم(هانم) مه‌ده بۆ كاری بێ جێ
چاوی چه‌پم
تانه‌ی له‌سه‌ره.
5-لان/
به‌واتای شوێن دێت وه‌ك قامیشه‌لان، به‌رده‌لان..تر. كه
فۆنیمی(ه –e)
ی ده‌چێته سه‌ر ده‌بێته شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ شێر وه‌ك
(لانه) ..له‌لانه‌ی شێران..رێ‌و دانیشتوه‌و ده‌یكات ویران...
له جێ ی
(هێلانه) ی مه‌لیش به‌كار ده‌برێت وه‌ك ده‌ڵێ ی – وه‌ك مه‌لی
بێلانه به ئاسمانا خول ده‌خوات، له فۆلكلۆری كوردیشدا
هاتووه:
لان، هه‌ی
لاانم كه..با به مۆره جوانێ... با بچێته سه‌یرانێ....
سێ یه‌م /
فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێته ناواخن –ناوبه‌ند- له‌ناوی لێكدراودا، وه‌ك:
سه‌ره‌مر،
به‌رده‌قاره‌مان، تاته‌نوێژ، بنه‌سڵاوه، مێرگه‌سوور،
قه‌ڵاته‌سوور، ره‌شه‌با، شۆڕه‌بی، ته‌ڕه‌پیاز، سه‌وزه‌گیا،
گۆڕه‌پان، داره‌توو، داره‌به‌ن، گۆڕه‌توو، بانه‌مورتكه،
له‌تكه‌هه‌رمی، شۆڕه‌سوار، مامه‌جه‌لكه، بنه‌باوی،
سه‌لكه‌توو، داره‌به‌ن، باوه‌خه‌لان، گۆڕه شێر، گرده‌سۆر،
شاخه پیسكه، گۆمه‌شین، كۆزه‌پانكه، پیره‌مه‌گرون،
به‌كه‌ره‌جۆ، گله‌زه‌رده هیلكه‌رۆن، گولله‌باران، چاوه‌نواڕی.
چواره‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ناو بچووك ده‌كاته‌وه
ناو له‌به‌ر
دوو هۆ بچووك ده‌كرێته‌وه، یان له‌به‌ر خۆشه‌ویستی‌و رێزلێنان
یان له‌به‌ر رق‌و داشۆڕین، له‌و لێكۆلێنه‌وه‌ماندا، باس له‌و
هه‌موو پاشكرانه ناكه‌ین كه ڕۆڵی گرینگ‌و بوزورگیان هه‌یه
له بچوككردنه‌وه‌ی ناودا، ته‌نها تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر
فۆنیمی(ه –e)
له‌و باره‌دا وه‌ك.
نازه‌نین
به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێته (نازه)، فاتیمه ده‌بێته (فاته) خاتوون ده‌بێته
(خاته) ، ساڵح ده‌بێته (ساله)، قادر ده‌بێت (قاله)،
ئیسماعیل ده‌بێته (سمه).
محه‌مه‌د
ده‌بێته (حه‌مه)، سه‌عید ده‌بێته(سه‌عه)، ئه‌حمه‌د
ده‌بێته(ئه‌حه)، مسته‌فا (مچه)، محێدین(محه)،
مه‌جید(مه‌جه)، خدر (خله)، ئه‌دیبه(ئه‌ده)،
نه‌جیبه(نه‌جه)، نه‌سیبه(نه‌سه)، به‌دریه(به‌ده)، دڵدار
(دڵه)، دڵشاد (دڵه)، عه‌بدولڵا(عه‌به)، عه‌لی(عه‌له)،
رۆژیده(رۆژه)، قانیعه(قانه)، برایم(بله)، پلك(پله)،
خۆشك(خوچه).....تد.
پێنجه‌م/
فۆنیمی(ه –e)
له چاوگه‌كان ناوی دانایی له‌ده‌نگه سروشتیه‌كان داده‌ڕێژێ:
تێكڕای
چاوگه‌كان ناوی واتایین، به‌ڵام له‌و چاوگانه‌وه، به‌هۆی
ته‌زووی فۆنیمی(ه –e)
چه‌نده‌ها ناوی واتایی تر، زمانه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌كات
له‌خه‌رمانی وشه‌دا وه‌ك:
گرماندن- به
كارتێكردنی فۆنیمی(ه –e)
ناوێكی واتایی تری لێ فه‌راهه‌م ده‌بێت كه‌ده‌بێت به (گرمه)،
هاڕاندن(هاڕه)، باراندن(باره)،
ته‌قاند(ته‌قه)،كۆخین(كۆخه)، پژمین(پژمه)،
نه‌ڕاندن(نه‌ڕه)، قۆقان(قۆقاندن) (قۆقه) مڕاندن(مڕه)،
قیژان- قیژاندن(قیژه)، گمان – گماندن(گمه).
بۆڕان-
بۆڕاندن(بۆڕه)، زریكان – رزیكاندن(زریكه)، جریوان-
جریواندن(جریوه)، گریان – گریاندن(گریه)، جولان-
جولاندن(جوله)....هتد.
شه‌شه‌م/
فۆنیمی(ه –e)وه‌ك
ئامرازی بانگكردن به‌كاردێت.
بانگكردن لای
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه...ئامارازو
وشه‌ی تایبه‌ت بۆ بانگكردن هه‌یه، جگه‌له به‌كارهێنانی،
سه‌رو چاوو ده‌م‌و ده‌ست ده‌ست‌و لاق..كه‌به هێما ئاماژه‌یان
پێده‌كرێت بۆ مه‌به‌ست ئه‌مه‌یان لای هه‌ر هه‌موو میلله‌تان
وه‌ك یه‌كه........
ئێمه باس
له‌و زمانه نهێنی یه ناكه‌ین، چونكه تێ ی ناگه‌ین...به‌ڵكو
باسی هه‌موو وشه‌كان ئامارازه‌كانی بانگكردنیش ناكه‌ین كه
له‌ئارادان بۆ بانگكردن لای نه‌ته‌وه‌ی كورد...شێوه‌ی
جیاوازیشیان هه‌یه به گوێره‌ی زاراوه‌كانی زمان له
هه‌رێمێكه‌وه بۆ هه‌رێمێ‌و به‌گوێره‌ی دیالێكته‌كانی زمان.
باسی رۆڵی
كاریگه‌ری فۆنیمی(ه –e)
ده‌كه‌ین كه وه‌ك ئامرازی بانگكردن خۆی ده‌رده‌خات‌و ده‌ور
ده‌گێڕێ وه‌ك:
بانگی
ئافره‌تی ده‌كه‌ی كه نایناسی، ناوی چی یه، پێی ده‌ڵێی:
(خۆشكه)
یان(دایكه) یان(پله) یان(نه‌نه) یان (داپیره) زۆر جار
وشه‌ی(هۆ) له‌گه‌ڵ وشه‌كانی (خۆشكه، دایكه، پله، نه‌نه،
داپیره) به‌كارده‌به‌ی، واته بانگی دكه‌ی(هۆ خۆشكه....هتد)
بۆ پیاوانیش
ده‌گوترێ (خاڵه، مامه، كاكه، باپیره.....) له‌و
بانگكردنه‌دا ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر رواڵه‌تی
وشه‌كانی(خۆشك، دایك، پلك، نه‌ن، خاڵ، مام، كاك، باپیر....)
دێت به‌هۆی زه‌بری فۆنیمی(ه –e)
پێكدێ جگه له‌وه‌ش له‌و گازكردنه‌دا، رێز‌و نه‌وازشێكی تیایه
به‌رامبه‌ر بانگهێژه‌كه ئه‌وه‌ش له جێ ی خۆیه‌تی كه‌وا بكرێ
چونكه گه‌لی كورد هه‌میشه شایه‌نی رێز‌و نه‌وازش بووه، بۆه
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ، ئه‌گه‌ر تاك بوبێ یان كۆ.....
وه‌ك(هۆ
خه‌ڵكه، هۆ خه‌ڵكینه...هۆ براینه، هۆ خزمینه....هتد)
حه‌وته‌م/
فۆنیمی(ه –e)
وه‌ك راناو له ده‌وری بكه‌رو ته‌واوكه‌ردا له رسته دیار
ده‌بێ
أ-له ده‌وری
بكه‌ردا، له‌گه‌ڵ فرمانی داخوازیدا وه‌ك:
بنووسه،
مه‌كڕه، ببڕه، داگره، هه‌ڵوه‌شێنه، بدڕه، پێ لێ
هه‌ڵمه‌بڕه...هتد.
ب-جار هه‌یه
راناوه‌و ته‌واوكه‌ری وشه‌ی پێشخۆیه‌تی وه‌ك:
دارچنار
به‌رزه، كوڕه‌كه ژیره‌و بێده‌نگه، ئه‌حمه‌د كوڕه هه‌ژاره.
كچه‌كه
جوانه‌و قه‌شه‌نگه.
(فۆنیمی(ه –e)دوای
وشه‌كان، به‌رز ، ژیر، بێده‌نگ، هه‌ژار، جوان، قه‌شه‌نگ)
له‌هه‌ر هه‌مووویاندا راناوی لكاوه، له هه‌مان كاتیشا
ته‌واوكه‌ری وشه‌كانیشه.
ئه‌وانه‌ی
به‌فه‌رمانی ناته‌واو(بێهێز) ی داده‌نێین زۆر له راستیه‌وه
دوورن، چونكه ئه‌وانه‌رسته‌ی ناوین‌و بێ فرمانن....
ئه‌و
راستیه‌شمان له‌وه‌دا بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر رسته‌كان له
تاكه‌وه بگۆڕێن بۆ كۆ وه‌ك:
1-دارچناره‌كان به‌رزن. 2-كوڕه‌كان ژیر‌و بێده‌نگن
3-منداڵه‌كان كوڕه هه‌ژارن. 4-كچه‌كان جوانن‌و قه‌شه‌نگن....
كه‌واته
ئه‌وانه‌ی فۆنیمی(ه –e)
به فرمانی ناته‌واو ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، زۆربه هه‌ڵه‌داچوون.
هه‌شته‌م/
فۆنیمی(ه –e)ده‌نگێكی
بنجی‌و سه‌ركه‌ی یه له ئه‌لفبای نه‌ته‌وه.
ئاشكرایه كه
ئه‌و فۆنیمه، یه‌كێك له‌ده‌نگه هه‌ر زین‌و بزاڤه‌كانی ناو
زمانی كوردی، لای هه‌موو دانه‌ران‌و زانایان‌و
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ناوه‌زه‌دكراوه به –پیتی بزوێن- كه رۆڵی
سه‌ره‌كی ده‌گێرێت له پێكهێنانی برگه‌ی كورت‌و ده‌روست
سه‌ده‌ها وشه بۆوێنه:
ا-كه تۆ
قیبله‌ی ده‌مت سابێنه قوربان
له‌سه‌ر ماچی
دڵم مه‌شكێنه قوربان
ئه‌گه‌ر دڵ غه‌یری حوببی تۆی تیابێ
به‌ده‌ستی خۆت
دڵم ده‌ربێنه قوربان
ب-حه‌مه
ئه‌مه‌شه‌و دێته ده‌ره‌وه.
نوێه‌م/
فۆنیمی(ه –e)
چه‌سپاوه له‌هه‌ندێ وشه‌دا
به‌لابردنی
وشه‌كه گه‌ر ده‌بێ لادان‌و لابردنی ئه‌و فۆنیمه له كۆتایی
هه‌زاره ها وشه، له زمانه‌كه‌دا، ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕ
بوونی ووشه‌كه‌و ماناكه‌شی، ئه‌مه واده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و
فۆنیمه له‌و ووشانه دا له‌كاتی دروستبوونیان بووه به –
مالك- له بنجدا به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و ده‌نگه ره‌سه‌نه
دروستبووینه بۆ وێنه:
(قسه،
گاڵته، چامه، فه‌له، په‌رده، شوشه، هه‌گبه،
قوبچه(قۆپچه) خونچه، لێزمه، گوڕبه، ئاوڵه، پیاڵه،
په‌پوله، كه‌لله، گیپه، خه‌نه، ره‌وه، وزه،
بزه(خه‌نده)، پارچه، پرخه، زلله، گه‌مه، زوێره،
قالۆچه، په‌نجه‌ره، خه‌فه، گولله، گوله، قالپچه، كولله،
براوه، گیره‌و، جده‌و گلێنه...هتد
ده‌یه‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ئاوه‌ڵناو ده‌گۆڕێت بۆ ناو
سه‌ربه‌خۆیی‌و
به‌رزی هه‌ر زمانێك له‌وه‌دایه، كه‌چه‌ند ریساو یاسای رێزمانی
تایبه‌ت له‌و زمانه‌دا به‌دی بكرێ‌و هه‌بێ، هه‌روا هه‌ندێ
هورده‌كاری به‌دی بێت كه له‌جغری، وشه‌كاری رسته‌سازیدا دیسا
لایه‌نی فۆنۆلۆژی كه له‌و زمانه‌دا هاڵاو
په‌نگخواردووبن.....كه‌له زمانه هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆی ئه‌و
رێسا‌و یاسایانه به‌دینه‌كرێن....بۆ نموونه له‌زمانێكی وه‌ك
عه‌ره‌بی سه‌یر ده‌كه‌ین له‌رووی به‌كاربردنی رێزمانیه‌وه
وشه‌ی – ما-ن- و-، به چه‌ند شێوه‌ی جیاواز له كاردایه، ئه‌م
ناولێنان‌و جیاوازییه‌ی كه هه‌ر جاره‌ی ده‌ركه‌وتنیان
به‌جۆرێكی تیایبه‌ت جیا له‌وانیتر له رسته‌دا، له‌ژێر سایه‌ی
یاسایه‌كی نه‌گۆڕ، به‌پره‌كتیك‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و
زمانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ست‌و بۆچوونی زاناكان چه‌سپیون...
ڕای منیش
ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێم:
فۆنیمی(ه –e)
بۆ ئه‌و رۆڵ‌و گرنگییه‌ی كه ده‌بیبینی له زمانه‌كه‌ماندا،
ناراسته‌وخۆ ئیسپاتی سه‌ربه‌خۆیی‌و زمانه‌كه ده‌كات...
له‌گه‌ڵ ئه‌و هورده‌كارییه‌ی كه‌پێ ی هه‌ڵده‌ستێ.....ئه‌و
فۆنیمه بوزوڕه‌گه چه‌نده‌ها وشه‌ی ئاوه‌ڵناو له‌واتاو
مه‌به‌ستیدا ده‌گۆڕێت بۆ ناو بۆ وێنه:
1
سور گوڵی سور له‌باخدا چنیوه سوره سووره
پارێزه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه
2
ره‌ش ترێ ی ره‌ش له خۆشناوه‌تی هه‌یه
ره‌شه(ره‌شۆ) كاكه‌ڕه‌ش هاتوه!
3
شین ئاسمانی شین‌و ئه‌ستێره‌كانی بۆ خاك ده‌چریوێنن تاكو
به‌یانی شینه شینه‌ی مام ره‌حمان شه‌هید كرا
4
بۆر سمۆره كلكی بۆره بۆره بۆره شوانی
گونده‌كه‌یه
5
ناز منداڵ به‌ناز به‌خێو مه‌كه نازه
مامۆستا نازه شویكرد!
6
ته‌رز قوماشێكی ته‌رزم كڕی ته‌رزه دوێنی
ته‌رزه باری
7
چاك پیاوی چاك زۆره چاكه چاكه بكه‌و بیده به
ئاو
8
خراپ ئیشی خراپ مه‌كه خراپه خراپه ده‌رهه‌ق كه‌س
مه‌كه
9
ته‌پ گوێ ی نازه ته‌په ته‌په دوو پێشمه‌رگه
له‌سه‌ر ته‌په‌كه دانیشتوون.
10
هورد قسه‌كانت هوردن هورده هورده له كاردا
11
كز پیاوه‌كه كزه به‌ده‌ست خه‌م
كزه(كززه) جه‌رگم كززه‌ی لێوه دێ بۆت.
12
حه‌وت رۆژی حه‌وته‌مه له سلێمانی ده‌مێنمه‌وه حه‌وته
هه‌موو كه‌س ده‌زانێ حه‌وته حه‌وت رۆژه
13
سه‌د رۆژی سه‌د كه‌ڕه‌تم دڵ ده‌شكێنی...
سه‌ده سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بوو كه ئه‌ماره‌تی بابان‌و
بۆتان به‌هێرشی عومسانلی تێكچوو.
14
كفت كرێكار كفت دیاره كفته كفته‌ی برنج خۆشتره
له بڕوش
15
شل ئه‌و كچه شل‌و مل ده‌ڕوا شله هه‌موو
رۆژ شله ده‌خۆم.
16
گڕ پیاوی گڕ ناشرینه گڕه گڕه هه‌موو رۆژ
دێته ئێره
17
پیسك پیاوی پیسكه‌م خۆش ناوێ پیسكه پیسكه‌كه
له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه.
یازده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ناو ده‌گۆڕێت بۆ ئاوه‌ڵناو
له‌م
باره‌وه، مامۆستای رێزدار محه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامی له كتێب –
زاری زمانی كوردی له قه‌رازوی به‌راورد- له ل 250 په‌خش
كردوه‌و ده‌ڵێ: (پاشبه‌ندی (ه –e)
ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌ندێ ناو، ده‌یكات به ئاوه‌ڵناو وه‌ك:
هامن- هامنه، وه‌ها، وه‌هاره، واته هاوینه، به‌هاره)،
ئێمه‌ش له‌راست خۆمانه‌وه چنگی وشه ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و
خه‌رمانه تا ئه‌و راستیه زیاتر به‌ده‌ر خه‌ین بۆ وێنه.
ا-له‌پ/ به
واتای ناوده‌ست به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه ده‌بێته(له‌په) واه
خوار له‌رسته‌دا.
1-پاره‌كه
بخه ناو له‌پت،
2-ئه‌م
خاكه‌له‌یه، واته خواره.
په‌ل/ به
واتای ناو ده‌ست به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه ده‌بێته (له‌پ) واته
خوار له رسته‌دا.
1-باره‌كه
بخه ناو له‌پت 2-ئه‌م خاكه‌له‌په واته خواره.
ب-په‌ل/
به‌واتای لیقدار، به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێته (په‌له). په‌له‌ش وه‌ك ئاوه‌ڵناوو ئاوه‌ڵفرمان دێت
بۆ نمووونه له رسته‌دا:
1-په‌لی دار
بۆ په‌لی به‌رز، له‌قه‌ش بۆ په‌لی به‌ردار.
2-كاری به
په‌له خاوه‌نی شه‌له.
3-به په‌له
هاتم بۆ لات.
ج-وشه‌كانی"
وجاغ، باخ، پیاو، ژن، دێرین" به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه ده‌بن به"
وجاغه، باخه، پیاوه، ژنه، دێرینه، كوڕه،....هت" كه
ئاوه‌ڵناوی ده‌نوێنن وه‌ك له‌و رسته‌دا:
1-وجاغی من
شێخ بوون (وه‌ك ناو)
2-مام خدر
پیاوێكی وجاغه قسه‌ی پێ مه‌ڵێ (وه‌ك ئاوه‌ڵناو)
3-پیاوی/
پیاوی مه‌ر كه‌س ناتوانێ بڵێ له‌پشتی چاوت بڕۆ (ناو)
به‌راستی
هیوا پیاوه به قسه‌و به ره‌فتار
(ئاوه‌ڵناو)
4-دێرین/
له‌دێرین زمانه‌وه كورد لێره ژیاوه (ناو)
قه‌ڵای دێرینی
هه‌ولێر مایه‌ی شانازیمانه(ئاوه‌ڵناو)
بۆ ئه‌م چه‌ند
نموونه بڕوانه ل 155- رێزمانی كوردی – ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
دوازده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ئاوه‌ڵفرمان ده‌گۆڕێت بۆ ناو
فۆنیمی(ه –e)
ئاوه‌ڵفرمانیش ده‌گۆڕێت بۆ ناو وه‌ك ئه‌م نموونانه‌ی
خواره‌وه:
ئاوه‌ڵفرمان گۆڕینی بۆ ناو رسته‌ی ناوی
رسته‌ی ئاوه‌ڵفرمان
پار
پاره هه‌موو كاری به‌پاره ده‌كرێ نه‌سرین پار یه‌كه‌م
ده‌رچوو
بن
بنه(بناغه، بنه‌ما) بنه له گێره‌دا كاری قورسه
پیاڵه‌ی بێ بن بۆ میوان دامه‌نێ
سه‌ر
سه‌ره سه‌ره بگرن لای فرۆشیار بێ‌دار سه‌ر كه‌وته
سه‌ربانه‌كه
كن
كنه(ناوی دنگی نه‌خۆش) كنیه نه‌خۆشه‌كه بێزاری
كردم له‌كن تۆ داده‌نیشم
بان
بانه بانه له پۆلی شه‌ش ده‌خوێنێ
دوێنی
له‌بانه گه‌ڕامه‌وه كوڕه‌كه‌م چوه بان دیواره‌كه
به‌ر
به‌ره به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی كورد چۆك به دوژمنان ئه‌دا
داری بێ به‌ر بۆ بڕین باشه.
سێزده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
هۆیه‌كه له دروست بوونی ئاوه‌ڵناوی لێكدراودا
زانای
زمان‌ناسی كورد، هێژا دكتۆر ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف له كتێبی
رێزمانی كوردی‌و مۆرفۆلۆژی ناو به‌رگی یه‌كه‌م له‌م باره‌وه،
فه‌رموویه: دووپاتكردنه‌وه‌ی ناوێك به یارمه‌تی ئینته‌رفێكسی
(ه –e)
وه‌ك(قرچه قرچ، ملچه ملچ، چه‌قه چه‌ق، جیره جیر، لووره
لوور، گڤه گڤ، بۆڕه بۆر، ویزه ویز....هتد)
ئه‌وه‌ی شیاوی
سه‌رنج‌و لێدوانه، له دووپاتكردنه‌وه‌ی ناوی دووه‌م هۆی
كاریگه‌ری ئه‌و جۆره گرێیانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی فۆنیمی(ه
–e) كه‌له‌و
حاڵه‌ته‌دا ئاه‌وڵناوی لێكدراو پێكدێنێ، واته ناوی یه‌كه‌م
به هۆی ئه‌و فۆنیمه‌وه ده‌بێته ئاوه‌ڵناو، دوای فۆنیمه‌كه،
ناوه‌كه دوپات ده‌بێته‌وه، ئه‌نجام ئاوه‌ڵناوێكی لێكدراو
دروست ده‌بێت.
له‌م چه‌شنه
ئاوه‌ڵناوه لێكدراوانه زۆر هه‌یه له‌زمانه‌كه‌ماندا.
وه‌ك:
(قڕه قڕ ،
فڕه فڕ، فشه فش، جیره جیر، سێوه سێ‌و، تیوه‌تیو، شیڕه شیر.
منجه‌منج، جیكه جیك، جوكه جوك، كوته كوت، خنه خن، پرته
پرت، فنه‌فن، مشه م‌ش، خۆره خۆڕ، مڕه مڕ، فینگه فینگ..هتد
چوارده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ئاوه‌ڵناوی لێكدارو ده‌گۆڕێت بۆ ناوی لێكدراوه
ئه‌م كاره‌ی
كه فۆنیمی(ه –e)
پێ ی هه‌ڵده‌ستێ له‌م كرداره‌دا پێچه‌وانه‌ی خاڵی سێزده‌یه،
واته ناوه‌كه خۆی دووپات ده‌كاته‌وه، ئنیجا فۆنیمی(ه –e)
د ه‌چێته دوای ناوه‌كه، به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌كه
خۆی له خۆ‌یا ئاوه‌ڵناوه‌لێكدراوه‌كه، ده‌گۆرێت بۆ ناوێكی
لێكدراو وه‌ك له‌م نموونانه پیشانی ده‌ده‌ین:
(خوڕ خوڕ،
نمنمه، ژه‌مژه‌مه، تاقتاقه، فیتفیته، كوتكوته،
شه‌قشه‌قه، قلقله، تاوتاوه، ده‌مده‌مه، سیوسیوه، بڕبڕه.
كڕ كڕه، قیچقیچه، پیچپیچه، قرقره، خولخوله.....هتد)
بۆ ده‌رخستن‌و
ئاشكراكردنی ئه‌م جیاوازیه كه دووری له گومان، به‌راستی
ده‌زانم كه هه‌ندێكیان له‌ناو رسته‌دا به‌كارببه‌م، بۆ
نموونه:
ا-خوڕ/1-وه‌ك
ناوه‌ڵناوه، جارناجار، سكم خوڕه خوڕ ده‌كات.
2-وه‌ك ناوی
لێكدراوه، محه له گوندی خوڕ خوڕه مامۆستایه.
ب-فیت/
1-ئاوه‌ڵناوی لێكدراو: منداڵی گه‌مژه فیته فیت ده‌كات
له‌رۆیشتن.
2-ناوی لێكدراو، پۆلیسه‌كان فیتفیته هه‌ڵده‌گرن.
ج-كوت/
1-ئاوه‌ڵناو- زڕ دیكم كوته كوت ده‌كات له‌گه‌ڵما هه‌مووده‌م
2-ناوی
لێكدراو، كوتكوته‌كه‌م له ئه‌وروپپا هێناوه.
ْ -ده‌م/
1-ئاوه‌ڵناوی لێكدراو/ پێم ووتن ده‌مده‌م مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ
یه‌كتردا.
2- ناوی
لێكدراو/ ده‌مده‌مه دێمه سه‌ردانتان له‌ماڵه‌وه.
ه-شه‌ق/1-وه‌ك
ئاوه‌ڵناوی لێكدراو-ئازاد به شه‌قه شه‌ق گه‌یشته لات.
2-وه‌ك ناوی
لێكدراو –ئازاد شه‌قشه‌قه‌یه‌كی كڕی بۆ كوڕی.
له ئه‌نجامدا
ده‌ڵێم: مشتی نموونه‌ی خه‌ربارێكه كه‌س نی یه ده‌رك به‌و
جیاوازییه نه‌كا له‌و رستانه‌ی رابردوو، كه رۆڵی گرینگی
فۆنیمی(ه –e)
ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌نوێنێ له‌و گۆڕانكاریه‌دا
یازده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ناو ده‌كات به ناسراوه.
له‌م
باره‌وه، له كتێبی –مۆرفۆلۆژی ناو، رێزمانی كوردی له ل 196
دكتۆر ئاوه‌ڕه‌حمان حاجی مارف ده‌فه‌رموێ:
نیشانه‌ی
فۆنیمی(ه –e)
ی ناسیاوی كاتی ده‌چێته سه‌ر ووشه ده‌توانێ مه‌به‌ستی شتێ
ئاشكرا بكات كه له پێشدا ناوی هاتبێ به‌م نموونانشه ئه‌و
راستیه ساغ ده‌كاته‌وه، وه‌ك:
پیاوێكی كورد
چوو بۆبه‌سرا
سبه‌ینان شیر ده‌گێرا
مه‌یموون
قه‌یتان په‌یدا بوو
ئه‌و كێسه‌ی لیره‌كه‌ی تیا‌بوو
فڕانی‌و
به‌دارا هه‌ڵگه‌ڕا
كورده ئارامی لێبڕا
ده‌ڵێ :
به‌مجۆره نیشانه‌ی ناوبراو مانا‌و مه‌به‌ستی شتێكی ئاشكرا
كردووه كه زیاتر ناوی هێنراوه، هه‌روا ده‌فه‌رموێ :
دوور نی یه
كه ئه‌فسانه كورتكراوه‌ی(ه‌كه) بێت.
له‌م
لایه‌نه‌وه، ئێمه‌ش ئافه‌رین‌و پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌ری
دكتۆر ده‌كه‌ین، كه زۆر هۆشمه‌ندانه‌و هوردبینانه بۆ
پێكهێنانی مه‌به‌ستی فۆنیمی(ه –e)
چووه، كه‌وه‌ك نیشانه‌ی ناسیاوی داوه‌ته قه‌ڵه‌م‌و
كورتكراوه‌ی (ه‌كه) یه له راستیدا، ئێمه‌ش به چه‌ند
رسته‌یه‌ك ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ین وه‌ك:
1-كچه هات‌و
كوڕه رۆیی.
2-دزه كوژرا
له كایه‌نه‌كه‌دا.
ووشه‌كانی –
كچه، كوڕه، دزه....له‌بنجدا ئاوا بووینه(كچه‌كه،
كوڕه‌كه، دزه‌كه) به‌ڵام بۆ سووكی ده‌ربڕین وا ووتراوه،
كه‌واته فۆنیمی(ه –e)
نیشانه‌ی ناسیاوی‌و كورتكراوه‌ی(ه‌كه)یه.
شانزده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
هۆكاره له روست بوونی ناوی فرمان.
ناوی فرمان
له بنجدا ناوه، به‌لام له وتادا وه‌ك فرمان خۆی ده‌رده‌خات،
كه‌واته هه‌ڵگری واتای فراوانی یه، فۆنیمی(ه –e)
له دروستبوونی ئه‌و جۆره ناوانه‌و سه‌ربه‌خۆییان له زماندا
ده‌ور، كاریگه‌ر ده‌بینێ زۆربه‌ی ناوه فرمانیه‌كانیش
له‌چاوگه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن‌و دروست ده‌بن، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه ناو فراوان به "ناوی فرمان" چونكه
واتای فرمانه‌كانی كه له چاوگه‌كانه‌وه داده‌رێژرێ
هه‌ڵده‌گرن.
بۆ نموونه،
(ژماردن) كه‌ناوی فرمانی لێ دروست ده‌كرێت‌و ده‌بێته به-
ژماره- هاتن ده‌بێت به –هاته- یان- داهات، پرسین ده‌بێ به
– پرسه- خلیسكان ده‌بێت به خلسكه، كێشان، كێشه) ته‌فران-
ته‌فره، مردن – مرده، جمال، جمه، بژاردن ده‌بێت به
بژاره..هتد.
هه‌روه‌ها
به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه وه ناوی فرمان له زۆر ووشه‌ی تر كه
چاووگ نین دروست ده‌بێت كه وه‌ك(مات، قات) كه ده‌بن به
–ماته- قاته با ئه‌و نموونانه‌ی رابردوو له رسته‌دا به‌كار
به‌ین بۆ ده‌رخستنی راستی:
1-ئه‌مساڵ،
ساڵێكی هاته، واته خۆشی‌و فه‌ره‌حنایی‌و هه‌رزانی ده‌بێ
2-له لیستی
ژماره سێ‌دا ناوی هه‌یه
3-هه‌نجیره‌كان ماته‌ن، واته خه‌ریكن ببن، بۆ نیان
تێگه‌راوه.
4-بۆچ دۆشاو
له‌پاشا قاته؟؟
واته پاشا
هه‌موو شتێكی بۆ مه‌یسه‌ڕه.
5-خلیسكه
تۆڵه‌ی په‌له‌كه‌ره، واتا كێ په‌له بكات خلیسك ده‌بات.
6-ئاهه‌نگه‌كه جمه‌ی دێت،
واتا زۆر
قه‌ره‌باڵغه.
7-به قسه‌ی
دژومن ته‌فڕه مه‌خۆ
واتا به
فریوت نه‌دات
8-نه‌مزانی
كه پرسه‌تان هه‌بووه
9-سبه‌ی
نۆره‌ی بژاره‌ی ماڵی مه‌لایه.
10-گه‌نده
خۆر‌و مرده‌كر مه‌به.
هه‌ندێ ناوی
تری فرمان هه‌یه وه‌ك(قاقبه، چه‌هچه‌هه، جریوه، قڕێوه،
وه‌ڕه، زه‌ره قوقه، قیڕه، گمه، لووره، لوشه،.....)
ئه‌مانه گشتیان له چاوگه ئه‌لفبه‌كانه‌وه فه‌راهه‌م
بووینه، چاوگه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
(قاقبان،
چه‌هچه‌هان، جریوان، قرێوان، قۆقان، قیڕان، گمان، لوران،
لوشان، زه‌ڕان، بۆڕان، وه‌ڕان....)
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شا هه‌ندێ ناوی تری فرمان هه‌یه كه بۆ فه‌رمانكردن
به‌كارده‌برێت بۆ گیاندارانی غه‌یری مرۆڤ وه‌ك:
(وه‌حه، بۆ
هه‌موو جۆره ره‌شه‌وڵاخێك، بۆ لێخوڕین‌و ده‌ركردنی)
چه‌غه/ بۆ
سه‌گ‌و توخمه‌كانی....بۆ ده‌ركردنی هه‌روا(توته) ش، به‌كاردێ
ختته/ بۆ
ده‌ركردنی پشیله.
ئیخه/ بۆ
ده‌ركردنی ئاژه‌ڵ‌و لێخوڕینی
هه‌چه/ بۆ
چوار پێ بۆ لێخوڕینی- ئوشه- بۆ راوه‌ستانی
ئه‌م جۆره
ناو فرمانانه‌ش له‌بنجدا له‌وانه‌یه له‌چاووگی ئه‌لفی‌و
یائیه‌وه په‌یدابوون هه‌ر بۆیه شێوه‌ی فرمانی ئه‌مریان
وه‌رگرتووه.
حه‌ڤده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
نیشانه‌یه بۆنیایی- ته‌ئكید- له‌ئاخاوتن
ئه‌گه‌ر
سه‌یری كتێبی-هه‌ندێ له بابه‌ته‌كێشه‌داره‌كان له‌رێزمانی
كوردیدا بكه‌ین، له چاپكراوه‌كانی كۆڕی زانیاری كورد،
له(ل55) لقی – ه- ده‌رباره‌ی ئه‌و فۆنیمه نووسیویه‌و ده‌ڵێ:
(ده‌نگی(ه –e)
وه‌كو كرمانجی خوارو ره‌نگی ئێستای فرمانی بوونه)
مه ئه‌و
رایه‌م زۆر زۆر به‌لاوه‌سه‌یره، ده‌مخاته گێژاوی
په‌نگخواردوی سه‌رسامی‌و سه‌رسوڕمانه‌وه...چونكه تا ئێستاش
هه‌ندێ له زمانزان‌و روناكبیرانی نه‌ته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و فۆنیمه به‌فرمان‌و واتاكاری بێهێزی
له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن‌و ناویشی ده‌به‌ن به فرمانی (ناته‌واو)
داكۆكیشی بۆ ده‌كه‌ن، به‌هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی نادروست و نابه‌جێ..
به‌ڵگه‌شیان ته‌نها ئه‌وووته‌یه‌یه كه‌ده‌ڵێن: چونكه‌زمانی
كوردی له گرۆپی زمانه هیندو ئه‌ورووپیه‌كانه نابێ رسته‌ی
بێفرمانی له‌ناو دابین‌و به‌دی بكرێ. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان
ده‌لێم: به‌ر له‌هه‌مو شتێ ئه‌مه‌یان تاوانێكی زله كه
ده‌یخه‌نه پاڵ زمانی كوردی، چونكه گه‌ر به ووردی بكه‌وینه
پشكنینی پێكهاتنی رسته‌كانی ناو زمانه‌كه‌مان، هه‌زاران رسته‌ی
بێفرمان سه‌ر هه‌ڵده‌برێ‌و قوتده‌بێته‌وه، دژ به‌و
ناراسته‌ییه، خۆیان به‌رز ده‌كه‌ونه‌وه هه‌را چه‌سپاویشن
له‌زمانه‌كه‌دا، كه‌واته لێره‌دا ده‌لوێ بڵێین: (ئایا ده‌بێ
ئه‌وانه به‌رسته‌دانه‌نرێن؟) یانیش چونكه فرمانیان
له‌گه‌ڵدانی یه، رسته‌كان ناته‌واون بن؟!!
یانیش ده‌بێ
بڵێین: دیاره پێشنیان‌و باب‌و باپیرانمان، زمانیان
نه‌زانیوه‌و به هه‌ڵه داوان دواون‌و شتیان هه‌روا
ده‌ڕبریووه!!
ئه‌م
هه‌ویره زۆر ئاو هه‌ڵده‌گرێت، به‌لام ئه‌وه‌ی ناچار ده‌كات
هێنانه‌وه‌ی چه‌ند رسته‌یه‌كه، كه فرمانیان تیا به‌دی
ناكرێت، وه‌ك:
1-هه‌موو شتێ
به‌خوێ‌و خۆش به مانا.
2-ئاش له
خه‌یاڵی‌و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێ.
3-مێروی
كۆنێكین، ئارووی بركێكین.
4-ئێمه
پێشمه‌رگه‌ی گه‌ل‌و وه‌ڵاتین.
چرای رووناكی
رێگه‌ی خه‌باتین.
5-كوردین‌و
پاسه‌وانی ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین.
6-ئه‌ركی
ئێمه، پاراستنی خۆمانه
له ترسی
گومڕایی‌و ره‌شه‌بایی زه‌مانه.
به‌هه‌رحاڵ،
كاتی خۆی به ووتارێكی دووروو درێ له‌م كێشه‌یه دواوم له
گۆڤاری كاروان ژماره 112=113 ساڵی 1997ز.
بڵاو
كراونه‌ته‌وه له‌ژێر سه‌ردێری-ئایا راسته رسته بێفرمان
نابێ؟
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا پتر لێدوان‌و نووسین‌و هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وه‌یه كه
فۆنیمی(ه –e)
واته ده‌نگی (ه –e)
جگه له كتێبی ناوبراو، زۆربه‌ی پسپۆرانی زمانی كوردی،
ئه‌وانه‌ی له‌رێزمانه‌كه‌ی دواون، ئه‌و فۆنیمه‌ییان به زه‌گی
ئێستای فرمانی بوون دانا‌و، به‌لای منه‌وه نه‌ك ئه‌وه هه‌ر
راست نیه یه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه داكۆكی ده‌كه‌ن كه
ره‌گه‌ی ئێستای فرمانی بوون بێ یاسا‌و رێساكانی زمان ئاڵوێر
ده‌كه‌ن.
به‌ڵگه‌ش بۆ
ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1-ره‌گ-
بچووكترین به‌شه كه‌له چاوگه‌كاندا (فرمانه‌كاندا) ده‌ست
ده‌كه‌وێت.
2-له
دۆزینه‌وه‌ی ره‌گ له‌هه‌ر چاوگ‌و فرمانێكدا، به‌هیچ كلۆجی
ناتوانرێ كاتی ئێستا‌و رابردوو‌و ئاینده‌و داهاتوو، دیار
بكرێت. چونكه دیاركردنی – تافه‌كانی- فرمان، له گه‌ردانكردنی
فرمانه‌كانه‌وه ده‌توانین ره‌چاوبكه‌ین‌و به‌ده‌ست بێنین.
3-ئه‌گه‌ر
چاوگی(بوون) ئاسایی وه‌ك هه‌موو چاوگه‌كانی تری زمان بخه‌ینه
ژێر تیشكی دۆزینه‌وه‌ی ره‌گه‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌ستمان
ده‌كه‌وێت بریتی یه له فۆنمی –ب- كه‌له‌و پیته پتر شتێكی تر
ناكه‌وێته‌ده‌ست.
4-هه‌زاران
چاوگی تریش كه ره‌گه‌كانیان بدۆزینه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی
كه‌ده‌ستمان ده‌كه‌وێت هه‌ری ره‌گه، له‌هیچ چاوگێكدا دوو
ره‌گ به‌دینایه‌ت،....چونكه ئه‌مه‌یان مه‌حاڵه.
كه‌واته
باڵه‌و زانا‌و رووناكبیرانه‌ی كه ده‌نگی(ه –e)
به‌ره‌گی ئێستا كاری –بوون- داده‌نین، ده‌پرسین‌و ده‌ڵێین،
ده‌بێ چاوگه‌كانی تریش دوو سێ ره‌گیان هه‌بێت، كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ر
نابێت.
كه‌واته
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌ڵه‌یه، ده‌مێكه كه‌وتۆته
زمانه‌كه‌مان، داكۆكی كردنیش له‌و هه‌ڵه‌یه، هه‌ر
هه‌ڵه‌یه....... ئه‌و زانا‌و دانایانه‌ی كه‌وا كه‌ره‌سته‌ی
سه‌ره‌تایی رێزمانیان دارششتووه فه‌راهه‌م كردووه،
ناهه‌قیان ناگرم،و ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزیان نواندووه به‌رامبه‌ر
ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تیان، چونكه هه‌مووكارێكی سه‌ره‌تایی‌و
بناغه‌دانان‌و داڕاو، له تیوره‌كانی زانستیدا به‌تایبه‌ت تیری
زانستی زمان- بێ كه‌م‌و كورتی‌و هه‌ڵه نه‌بووه ئه‌وان
بناغه‌دانه‌رن، به‌لام ئه‌وانه‌ی دوایی ئه‌وان چه‌سپێه‌رن‌و
ته‌واوكه‌رن...به شیچوه‌ی راست‌و بێگرێ....به‌ڵام ئه‌ی داخ
ئێمه‌ی كورد هه‌تا له بواری زانستیشدا بۆ هه‌ر ده‌بێ لاسایی
كار بین؟
تائ ێستا من
تێناگه‌م چاووگی بوون بۆ به‌فره‌مانی ناته‌واو نا ته‌وان
دانراوه، چ مه‌رجێكی كه‌متره له چاوگه‌كانی تر له‌گه‌ر
دانكردن‌و كاره‌كانیدا؟ بۆ چ له‌هه‌موو زماندا هه‌ر ئه‌و
فرمانه ناته‌واوه به‌دی بكرێت؟...
بۆیه به
پێویستم زانی كه هه‌ندێ رسته بخه‌مه روو كه فۆنیمی(ه –e)
تیایدا روڵی نیابی، واته ئامراز‌و نیشانه‌یه كه بۆ
-ته‌ئكید- كردن به‌كار ده‌برێ، ئه‌وه‌ش بۆ پاساودانه، بۆ
نموونه:
1-ناوت چی
یه؟ ناوم ئاڵانه، ناوت ئاڵانه؟ به‌ڵێ ناوم ئاڵانه
2-ئه‌حمه‌دی
خانی گه‌وره‌ترین هۆنه‌ره لای كورد!
3-ناڵی
مه‌زنه...به‌راستی شاعیره.
یان وه‌ك له‌م
چه‌ند رسته‌یه‌دا كه ده‌نگی(ه –e)
بۆنیایی یه، واته بۆ – ته‌ئكیده- به‌ڵام له‌كتێبی – هه‌ندێ
له بابه‌ته‌كیشه‌داره‌كان له رێزمانی كوردیدا، له
چاپكراوه‌كانی كۆڕی زانیاری كورد له لاپه‌ڕه 59 دا
وایپه‌خشكردوه‌و داوه‌ته قه‌ڵه‌م:
(ه –e)
ی دوای گوزاره، دیاره لێژنه، فۆنیمی(ه –e)
ی ناوزه‌ده كردووه به(ه)ی دوای گوزاره، هیچ ناوێكی
لێنه‌ناوه ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ده‌نگه ره‌سه‌نه، رۆلێكی
یه‌كجار به‌هاو گرینگ‌و كاریگه‌ر ده‌گێرێت له زماندا، له‌هه‌ر
بارێكدا بجولێته‌وه، ناوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌ك له‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌رمانخستوه خاڵ به‌خاڵ.
له
رسته‌كانیشدا گوزاره به‌دیناكرێ‌و تیایاندانی یه، وه‌ك ئه‌و
كتێبه دایڕشتووه‌و به‌هه‌ڵه بۆی چووه، رسته‌كانیش بریتین
له:
1-من
برسیمه(ه) 2-ئێمه برسیمانه(ه)
3-تۆ
برسیته(ه). 4-ئێوه برسیتانه(ه)
5-ئه‌وان
برسیانه(ه) 6-من مامۆستامه(ه)
7-من
تێنوومه 8-من كۆكه‌مه
9-من
گه‌رمامه. 10-من سه‌رمامه
11-من
هه‌ڵامه‌تمه 12-من له‌رزووتامه.
له‌م هه‌موو
رستانه‌دا فۆنیمی(ه –e)
بۆ نیایی یه واتا ته‌ئكیده، چونكه شتێكی زیاده‌یه لكاوه
به كۆتایی وشكانه‌وه بۆیه پێ ی ده‌گوترێت (فۆنیمی
نیایی-واته پێتی ته‌ئكید).
ئه‌مه‌و جگه
له‌و رستانه‌ی رابردوو، كه فۆنیمی(ه –e)
بۆنیایی لكاوه كه‌هه‌موو رسته‌كانیش خاڵین له‌فرمانی
(كار)..ئه‌و فۆنیمه له‌هه‌ندێ رسته‌ی تریشدا، گریمان با
فرمانیشیان تیادا بێ هه‌ر بۆنیای ده‌لكێت به‌كۆتایی
ووشه‌كانه‌وه بۆ نموونه:
1-پاره‌یه
هه‌ته 2-خانووه هه‌مه
3-زێره
هه‌تانه. 4-سامان‌و موڵكه هه‌یانه..
ئه‌گه‌ر
رسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ربڕین ئه‌وا ده‌نگی (ه –e)
دیسان هه‌ر بونیایی- ته‌ئكید- ده‌لكێت به‌دوای فرمانه‌كانه‌وه
وه‌ك:
1-پاره،
پاره‌ی هه‌یه، 2-خانووه، خانووت هه‌یه 3-زێڕت
هه‌یه4-سامان‌و موڵكیش هه‌یه.
هه‌روه‌ها له
هه‌ندێ رسته‌ی وه‌ك:
1-منداڵه‌كه
زیره‌كه 2-دارا مه‌رده
3-كۆتری ئاشتی
جوانه
فۆنیمی(ه –e)
له‌دوای ووشه‌كانی، زیره‌ك، مه‌رد، جوان.....
له‌هه‌موویاندا رانانوه، رسته‌كانیش بێفرمانن...بێفرمانن...
هه‌ژده‌م:
فۆنیمی(ه –e)
چۆن ده‌بێته ناواخن- ناوه‌ند- له‌ناوی دارژاودا
ووشه‌ی سارد
ناوه، به‌رز بڕی كاری فۆنیمی(ه –e)
ووشكه ده‌گۆڕێت بۆ ئاوه‌ڵناو ده‌بێت به سارد، ئه‌گه‌ر ناوی
سارد‌و ئاوه‌ڵناوی سارده به ناسراوی له رسته دا
به‌كاربه‌ین، ده‌وترێ سارد ده‌كه‌سارده.
ئه‌م رسته‌یه
وك ئه‌و رسته‌یه‌یه كه بڵێ ی : سێڤینه‌كه سارده.
یان هه‌ر
ناوێكی تری غازاته‌كان به‌كارببه‌ی وه‌ك، ببسی، تراوبی، م‌ش ،
سیتو، كراش، رسته‌كه، گێرمه‌و كێشه‌ی له‌سه‌ر نابێ‌و دروسته،
ووشه‌ی- چاپ-یش ناوه، به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
كه كرا به ئاوه‌ڵناو ده‌بێت به- چاپه، وه‌ك: دیوانه‌كه‌م
چاپه ده‌ستنوس نی یه.
ئاوه‌ڵناوێكی
وه‌ك(ترش، مزر، شیرین...تد) هه‌ر به‌هۆی ئه‌و فۆنیمه ده‌گۆڕێن
بۆ ناو ده‌گوترێ(ترشه، مزره، شیرینه..) دوای ئه‌م كرداره
له ووشه‌كانی – سارد چاپ- دا، گۆِینیان بۆ ئاوه‌ڵناو، هه‌روا
له ووشه‌كانی –ترش، مزر، شیرین...،گۆڕانیان بۆناو، كردارێكی
تر به‌سه‌ر رواڵه‌تی ووشه‌كاندا دێت. به‌هاتین پاشگری (مه‌نی)
بۆ سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان..واتا به‌هاتنی ئه‌و پاشگره گۆڕانی تر
به‌سه‌ر ناو‌و ئاوه‌ڵناوه‌كاندا دێت...له‌واتاو مه‌به‌ستدا
لاده‌ده‌ن بۆ واتا‌و مه‌به‌ستی تر، كه‌واته ووشه‌یه‌كی نوێ
دێته كایه- كه‌ناو ده‌برێت به ووشه‌ی- داڕژاو، واته
ووشه‌كان ده‌بن به: (سارده‌مه‌نی ، چاپه‌مه‌نی، ترشه‌مه‌نی،
مزره‌مه‌نی، شیرینه‌مه‌نی..شیره‌مه‌نی..تد) ئه‌وه‌ی پێویسته
لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكرێت، رۆڵی فۆنیمی(ه –e)
یه، كه وه‌ك ناوه‌ند(ناواخن) ده‌ور ده‌بێنێ له‌و
پێكهاتنه‌دا.
له‌م
باره‌وه، له كتێبی، مۆرفۆلۆژی ناو- ل 128، ل131، دكتۆر
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، له‌دروستبوونی هه‌موو ئه‌و ووشانه‌دا
نووسیویه پاشگری –ه‌مه‌نی – واتا حیسابێكی بۆ ده‌نگ‌و
فۆنیمی(ه –e)
نه‌كردووه به‌جیا...به‌لام دیار‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه‌ئه‌و
فۆنیمه به‌ر له هاتنی پاشگری- مه‌نی- كاری خۆی كردووه‌و
براوه‌ته‌وه، دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه ئینجا پاشگری مه‌نی
هاتووه، رووخسار‌و ناوه‌ڕۆكی ووشه‌كه‌ش گۆِراوه، بۆیه له
دروستبوونی ئه‌م جۆره وشه دارژوانه دا رۆڵی ئه‌و فۆنیمه
ده‌بێته ناواخن، پاشگری –مه‌نی- یش وه‌ك پاشگری (خانه) كه
هاته سه‌ر هه‌ر ووشه‌یه‌ك، وتای – شوێن‌و جێگه-
ده‌گه‌یه‌نێ‌و ده‌به‌خشێ.
هه‌روا كاری
ئه‌و فۆنیمه له‌دروستبوونی چه‌ند هاو ووشه‌ی تریش
به‌تایبه‌تی، ئاوه‌ڵناوی لێكدراو، هه‌ر رۆڵی ناوبه‌ند (ناواخن)
ده‌نوێنێ بۆ نموونه وه‌ك:
1-كۆنه
قاڵتاخ 2-كۆنه چه‌رچی
3-كه‌چه
فرۆش 4-ته‌ڕه فرۆش
5-كۆنه‌فرۆش
6-ته‌ڕه‌پیاز
7-فشه‌كار
8-ته‌ڕپیر......هتد.
ئه‌و كرداره‌ی
ئه‌و فۆنیمه له هه‌ندێ چاووگی وه‌ك(خواردن –سووتان)
دوای لادانی
نونی چاووگ ده‌بن به – خوارده، سووته...كۆشته...
له‌وانه‌یه
یه‌كه‌م دیارده‌ی كورتكردنه‌وه‌و سوككردنی ووشه گشتی بێت له
هه‌موو زمانێكدا بۆ ئاسانی‌و به‌كاربردنی گفت‌و گۆ.
له‌راستیدا
هیچ هه‌لچه‌یه‌كی زمانی‌و رێزمانی به‌دیناكرێت له‌وه‌ی كه
به‌گوترێ‌و یان بنووسرێ ...خواردنه‌مه‌نی- باڵه دیالێكی
باكور- خارنه‌مه‌نی –یانیش ئه‌گه‌ر بگوترێ- خوارده‌مه‌نی ....
له هه‌ر
سێباردا به‌كاربردنه‌كه راسته، به‌ڵام بۆ سوكی‌و ره‌وانی له
دیالێكتی باشوور ده‌گوترێ- خوارده‌مه‌نی، هه‌ر وا ده‌گوترێ
سوته‌مه‌نی نه‌ك – سووتامه‌نی...چونكه قوڕسه‌زمان قه‌بوڵی نی
یه.
مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌تانه‌دا رۆڵی فۆنیمی(ه –e)
ناوبه‌نده واته(ناواخن)ه، له‌و ووشه داڕێژراوانه‌دا.
نۆزده‌م/
فۆنیمی(ه –e)
ناوی بكه‌ر- كارا- دروست ده‌كات
له
كتێبی،زمانی كوردی له‌به‌ر رۆشنایی فۆنه‌تیكدا، دكتۆر
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، ل 15، ده‌ڵێ:
هه‌ر ده‌نگی
كه توانای جیاكردنه‌وه‌و گۆڕینی مانای ووشه‌ی هه‌بێ له
زانستی زماندا پێده‌گوترێ فۆنیم –phoneme-
وه‌ك ده‌زانین ناوی بكه‌ر- كارا، له زه‌مانێكی وه‌ك عه‌ره‌بی
له فرمانه‌كانه‌وه له‌سه‌ر كێشی بكه‌ر –فاعل- دروست بێت.
به‌لام بۆ
دروست بوونی ناوی كارا- بكه‌ر- له زمانی كوردیدا ئه‌و بنه‌ماو
رێسایه نی یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده هه‌یه كه له‌زمانی
كوردیشدا ناوی بكه‌ر هه‌ر له‌فرمان‌و چاوگه‌كانه‌وه دێته
كایه‌و فه‌راهه‌م ده‌بێت به‌هۆی فۆنیمی(ه –e).
ئاشگرایه كه
ناوی بكه‌ر –كارا- ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه(فرمانه‌كه)
هه‌ڵده‌گرێت‌و واتا كاركه‌ی كردووه یانیش ده‌یكات، ناوی
بكه‌ریش ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌روه‌ك بكه‌ره...به‌لام وه‌ك بكه‌ر خۆی
ده‌رناخات له‌رواڵه‌تدا شاراوه‌یه.هه‌روا ناویچكی
دروستكراوه، به‌لام بكه‌ری راسته‌قینه ناوێكی ئاشكرای ساده
یان داڕژاو یان لێكدراوه، هه‌ردوكیش له به‌جێهێنانی كاردا
یه‌كده‌گرنه‌وه، چاوگه‌كانی زمانیش سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی
ناوی كاران- بكه‌ر-
ده‌بێ ده‌ركیش
به‌و جیاوازیه بكه‌ین كه له‌نێوان ناوی بكه‌رو ئاوه‌ڵناوی
بكه‌ردا هه‌یه، چی ئاوه‌ڵناوی بكه‌ری داڕژاو‌و یان
لێكدراوبێت.
چونكه
ئه‌ماینش، ووشه‌ی دروستكراون سه‌رچاوه‌ی دروستبوونیشیان هه‌ر
چاوگه‌كانه.
جیاوازیش
له‌نێوان ناوی بكه‌رو ئاوه‌ڵناوی بكه‌ر به‌هه‌ر دوو جۆری،
له‌ئه‌ركه‌كانیاندایه، هه‌رچی ناوی بكه‌ره، وه‌ك بكه‌ر به
ئه‌ركی به‌جێگه‌یاندنی كار راده‌بێت. به‌لام ئاوه‌ڵناوه‌كان
وه‌ك سیفه‌تێكی هه‌میشه‌یی ده‌درێته پاڵ ناوی یان راناوی،
له‌رووی دروستبوونه‌وه‌ش ئاوه‌ڵناوه‌كان له ره‌گه‌ی
چاوگه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ پێشگر‌و پاشگر دروست ده‌كرێن، هه‌رچی
ناوی كارایه-بكه‌ر- زیاتر له قه‌دی چاووگه‌كانه‌وه دێته
كایه‌وه، به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
وه.
به‌لام نابێ
ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین ده‌رهه‌ق ئاوه‌ڵناوه‌كان دارژاو بن یان
لێكدراو، كه وه‌كو ناو به‌كار ده‌برێن له‌رسته‌دا، واتا
هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه‌كانی ده‌بینن، كه‌واته له‌م رووه‌وه
له‌گه‌ڵ ناوی بكه‌ر یه‌كده‌گرنه‌وه.
گوتمان ناوی
بكه‌ر- كار- به‌زۆری له‌قه‌دی چاوگه‌كانه‌وه دروست ده‌بن وه‌ك
ئه‌و نموونانه‌ی خواره‌وه:
1-خواردنم
به‌لادانی نونی چاوگی ده‌مێنێته‌وه قه‌د(خوارد) به هاتنی
فۆنیمی(ه –e)
بۆ سه‌رقه‌ده‌كه ده‌بێته(خوارده) خوارده‌ش ناوی كارایه-
بكه‌ر، بۆ وێنه له رسته‌دا.
أ-هه‌ركێ
خوارده بێ چاوتێره، ب-مرۆڤ ده‌بێ خوارده‌بێ له‌ژیاندا.
ج-ئه‌وه‌ی
خوارده‌بێ چاوچنۆك نی یه.
د -له
بنه‌ماڵه‌و وه‌جاغمدا هه‌موویان خوارده‌ن
ه-ئه‌وه‌ی له
ره‌چه‌ڵه‌كی بابانه‌كانه خوارده‌یه.
2-كوشتن/
به‌لابردنی نوونی چاووگ ده‌مێنێته‌وه (قه‌د) ، كۆشت، به‌هاتنی
فۆنیمی(ه –e)
ده‌بێته (كۆشته) كوشته ناوی كارایه، به‌كه‌ر – وه‌ك له‌م
رستانه دیاره.
چاوه‌كه‌م
چاوت هه‌ڵێنه سورمه‌یی چاوم ئه‌تۆی
ناو سی باخی
به‌هه
شتی یا
به‌قه‌ستی واده‌ڕۆی
هه‌موو
خه‌ڵكیم كرده شاهید كۆشته‌یی من هه‌ر ئه‌تۆی
بۆچی چیم
كردووه گوڵم ده‌مكوژی‌و خوێنم ده‌خۆیی!؟
ب-چنارولاو
لاو قه‌دیان له‌یه‌كگیر
من كۆشته‌ی
ئه‌وم به‌كێ ده‌مكه‌ن ژیر
3-له هه‌ندێ
چاوگی یان وه‌ك(فڕین، دزین، حه‌پین، وه‌ڕین..) دوای لابردنی
نونی چاوگه‌كان ده‌مێنێته‌وه قه‌ده‌كانی(فڕی، دزی، له وێ،
حه‌پی، وه‌ری....) كه فۆنیمی(ه –e)
به‌كاری دروستكردنی ناوی كارا- بكه‌ر- هه‌ڵده‌ستێ ..له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و فرمانانه تێكڕا كۆتاییان به‌ده‌نگی بزوێنی (ی)
هاتووه، ئه‌و كرداره نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر فۆنیمی(ه –e)
بزوێنێ ....جگه له‌وه‌ش له‌رووی پێویستی زمان‌و میكانیزمی
فۆنه‌تیك‌و فیزیكی زمانه‌وه، ده‌بێ ئه‌م گۆڕانكاری بێ ئه‌و
ساته ناوی بكه‌ر- كارا- له‌و فرمانانه پێكدێت به‌هۆی
فۆنیمی(ه –e)
واته فرمانه‌كان ده‌بنه" فره، دزه، له‌ره، حه‌په،
وه‌ڕه..."
كه‌ناوی
بكه‌رن، با ناوی كاراكان- بكه‌ره‌كان- له رسته به‌كارببه‌ین:
1-كا كه‌ڕه‌ش
له راپه‌ڕینی كاردا دزه ده‌كات.
2-زۆرن
ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵدا دزه ده‌كه‌ن
3-ده‌ڕوا
ده‌ڕوا بۆ سه‌ركانی چارۆگی مه‌ره‌زه‌ی كه‌تانی
ده‌م نوقوڵی‌و
چاو كلدانی تۆ كچه شێخی لای
خۆمانی
به‌لارو
له‌نجه، له‌ره‌ی مه‌مانی
هێ كچێ بۆچ ده‌ردم نازانی
تۆ مۆمی شه‌وی
ژیانی په‌روانه‌یه بۆت
سووتاوه هیرانی
4-به‌رد بڕه
له‌ئاسن له‌ره‌ی دێت (واته ترینگه‌ی دێت)
5-فڕه‌ی
كه‌وه‌كان ئاگای كردمه‌وه.
6-سه‌گه
ره‌شه‌كه هه‌ر حه‌په‌ی دێت.
7-گوته‌ی من
نی یه گووته‌ی شه‌ماڵه گوتی یاره‌كه‌ت تۆی له خه‌یاڵه.
چاوگه
ئه‌لفیه‌كانیش هه‌مان ده‌ستووری چاوگه یائییه‌كان وه‌رده‌گرێت
له دروستكردنی ناو ی-كارا(بكه‌ر)دا، وه‌ك (قیژان، جمان،
قرچان) دوای لابردنی فۆنمی (ا)، به‌هۆی فۆنیمی(ه –e)
كرداره‌كه پێكدێ وه‌ك(قیژه، جمه، قرچه) له‌رسته‌دا
وه‌ك:1-ئه‌و قیژه له كوێوه دێ؟
2-ئه‌و ژنه زۆر قیژه ده‌كات.
3-له‌ده‌ست
قیژه‌ی ژنان نازانم بۆ كوێ رابكه‌م.
4-هۆڵه‌كه
جمه‌ی دێ له‌خه‌ڵك. جمه‌ی خه‌ڵك وه‌ك پۆڕه هه‌نگه.
5-فرچه‌ی
خوێن‌و گڵپه‌ی بڕوام دائه‌پۆشی دونیای به‌زام
قرچی ده‌روونم
وه‌ك قرچه‌ی رۆنه له‌ئاوه‌دا
وه‌ك كچ
له‌به‌ر ئازار هه‌ڵده‌په‌ڕن
نابی ئه‌وه‌ش
فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌هه‌موو ناوێكی كارا- بكه‌ره ناوێكی
واتاییه.
سه‌رچاوه‌كانی
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه.
1-زاری زمانی
كوردی له ته‌رازووی به‌راوردا- محه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامانی/
1981ز
2-فیلۆلۆژی
زمانی كوردی- محه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامانی 1973ز
3-رێزمانی
كوردی- مۆرفۆلۆژی ناو. د.ئه‌وره‌حمان حاجی مارف 1979ز
4-د‌ستور زبان
كردی- ئه‌حمه‌د قازی 1347ه
5-گۆڤاری كۆڕی
زانیاری كورد- به‌رگی8 /1981 ز
6-هه‌ندی له
بابه‌ته‌ه كێشه‌داره‌كان له‌رێزمانی كوردی – كۆڕی زانیاری
كورد 1985.
7-رێزمانی
كوردی- ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د 1976.
8-ورد
بوونه‌وه له‌چه‌ند بابه‌تێكی رێزمانی كوردی – مسعود محمد /
1974.
9-زمان‌و
ئه‌ده‌بی كوردی – شه‌شه‌می ئاماده‌یی 1981
10-زمان‌و
ئه‌ده‌بی كوردی – پێنجه‌می ئاماده‌یی 1980.
|