|
دایه‌سپۆرای كوردی، دیارده‌یه‌كی تری كوشتنی زمان
پرۆفیسۆر
یاریده‌ده‌ر/ سه‌لام ناوخۆش- مامۆستا له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
چه‌مكی
دایه‌سپۆرا
له‌ناو كتێبه
زمانه‌وانیه‌كاندا زۆر كه‌م ئاماژه به‌و چه‌مكه كراوه،
هه‌تا ده‌یڤید كریسته‌ل له سێ كتێبه ناسراوه‌كه‌ی خۆیدا
ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردووه. له ڕاستیدا، ئه‌و چه‌مكه چه‌ند
په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌و بونیادی نه‌ته‌وه هه‌یه،
ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به زمانی نه‌ته‌وه هه‌یه.
با بۆ ئه‌وه‌ی
له چه‌مكی دایه‌سپۆرا-Diaspora
بگه‌ین، ناچار بووین له فه‌رهه‌نگه گشتیه‌كاندا به‌دوای
واتاكه‌ی بگه‌ڕێین. فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆردی چاپی ئینگلیزی
لاپه‌ڕه (347) دوو پێناسه‌ی بۆ دایه‌سپۆرا كردووه:
یه‌كه‌م:
"كۆچی یاخود
بزاڤی گه‌لی جوله‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی
له وڵاتی تر بژین‌و كاربكه‌ن". لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه
په‌یوه‌سته به كۆچكردن‌و كۆچ پێكردن له وڵاتی یه‌كه‌م(زێد)
بۆ وڵاتی دووه‌م: ئۆكسفۆردو زۆر فه‌رهه‌نگی تری ڕۆژئاوایی،
وشه‌كه به (جوله‌كه‌و مێژووی جوله‌كه‌و ئیسرائیله‌وه، گرێ
ده‌ده‌ن!!
دووه‌م:
"هه‌ڵقه‌ڵانی
(كۆچ)ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گهلو كۆمه‌ڵێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی خۆیان. له فه‌رهه‌نگی ماكمیلانی ئینلگیزیشدا ل381
دایه‌سپۆرا به "چوون یاخود ڕه‌وی خه‌ڵكێكی زۆری نه‌ته‌وه‌یه‌ك
له‌وڵاتی خۆیان بۆ وڵاتانی تر له جیهاندا" پێناسه ده‌كات.
ئه‌مه‌و
وشه‌كه، له یۆنانی كۆندا بۆ دیارده‌ی په‌رته‌وازه بوون
یاخوود په‌رش‌و بڵاوبوون دێت، جا په‌رش‌و بڵاوبوونی (تۆ)و بێت
یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت!
دیارده‌ی
په‌رش‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه چ وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی خۆ
هێشتی‌و ئاره‌زوومه‌ندانه، سیاسیانه، دینیانه، یاخود وه‌ك
پرۆسه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری مێژووێكی كۆنی له ئه‌وڕوپاو ئه‌مریكاو
هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه.
مه‌رج نییه،
ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر ته‌نیا له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی دین
جودا، كه‌لتور جودا ڕووبدات، به‌ڵكو ده‌كرێ له ناو تاكه‌كانی
یاخود سنوره‌كانی وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌و دینیش ڕووبدات.
هه‌بوونی گروپێكی دینی وه‌ك كه‌مایه‌تییه‌ك
Minority له‌ناو
قه‌له‌مڕه‌وی هه‌ژموونی گروپێكی دینی تردا له زۆر وڵات‌دا
به‌رپایه. له باشوری كوردستان، به‌تایبه‌تی له شاری
هه‌ولێرو دهۆك ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه، كریستچیانه‌كانی ئه‌و
دوو شاره وه‌ك ئه‌قه‌لیه‌كی دین‌و (ئایین جودا) له‌ناو
كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌گه‌ڵ كورد
ئێستاكه خۆیان هه‌ر ئایین جودا نابینن، به‌ڵكو له ڕووی
نه‌ته‌وه‌یش جودان، به‌ڵام ئه‌قه‌لیه‌كی دینی وه‌ك
یه‌زیدیه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو وان له‌هه‌مبه‌ر
كۆمه‌ڵگای كوردستانی، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانه،
ئه‌وانه‌ش خۆیان، ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی
ببینن، به‌ڵام خۆیان وه‌ك دایه‌سپۆرا ده‌بینن.
راندوكف
كوێركی ڕێزماننووسی ئینگلیزی باوه‌ڕی وایه دیارده‌ی
دایه‌سپۆرا له‌ناو كه‌لتور زمانیش به‌رپایه، ئه‌وه‌ته
ئاماژه به په‌رش‌و بڵاوی زمانی ئینگلیزی بۆ چه‌ند زمانێكی
هاوبه‌شی له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتو ده‌كات. ئه‌مه ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ كه دایه‌سپۆرای زمان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای
ڕه‌سه‌نی خۆی سه‌رده‌كێشێ بۆ ئافاتی یاخود مۆرانه‌ی زمان!!
وێڕای
ئه‌مه‌ش، ئه‌م زاراوه‌یه جه‌خت له هاوبه‌شی ئه‌نتیكی
Sharing common ethnic-
له‌ناو كۆمه‌ڵگای زمانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه،
ئه‌گه‌ر له‌ڕواڵه‌تیش به‌ژیان‌و كه‌لتوری كۆچه‌ریی یاخود
ڕه‌ونه‌دی ده‌چێت، به‌ڵام له ئه‌و جودایه، چونكه ڕه‌وه‌ند
هه‌ر ژیانی كۆچه‌ری‌و كه‌لتوری خۆی ده‌پارێزێ! به شێوازێكی
تر، كۆچه‌ر یاخود ڕه‌وه‌ند "شوێنی دیاریكراوی نیشته‌جێ بوون"ی
نییه، ئه‌و (گه‌رمیان)و (كوێستان)ی خۆ ده‌كات، و گه‌رمیان
هه‌ر ماڵی خۆیه‌تی، كوێستانیش ماڵی خۆیه‌تی، به‌ڵام دایه‌سپۆرا
دوو وڵاتی هه‌یه. له وڵاتی زێدی خۆی كه‌لتوری خۆی هه‌یه‌و
له‌ناو كۆمه‌ڵگای زمانی ئه‌تنیكی خۆی ده‌ژی، كه‌لتوورو زمانی
له خه‌ته‌ردانیه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌چێ زمان،
كلتور، دین هه‌تا جوگرافیاشی جودایه: خۆیشی له وڵاتی دووه‌م
ئه‌قه‌لیه‌یه، لێره‌دا زمان، كه‌لتور‌و دین-ی له‌خته‌ر دایه.
له‌و وڵاته‌ش شیانی ئه‌وه‌ی نییه بتوانێ له‌به‌رده‌م باهۆزی
كه‌لتوری‌و زمانی وڵاتی كۆچ بۆكردوو به‌رگه بگرێ. ئه‌و
كوردانه‌ی ئوردن‌و میسر‌و لبنان هه‌تا ئه‌و كوردانه‌ی دیمه‌شق
یان ئه‌و كوردانه‌ی ناسراون به‌كوردی كوێتی، ته‌واو كه‌وتوونه
ژێر كاریگه‌ری زمان‌و كه‌لتوری عه‌ره‌بییه‌وه. ئه‌وه‌نده
نه‌بێ به‌شێك له هه‌ڵبژارده‌ی كوردی له نووسیندا رۆحی كورد
له كه‌سایه‌تیه‌كانی ڕۆمان‌و شیعره‌كانیادا به‌رجه‌سه‌ته
ده‌كه‌ن.
ئه‌و خاڵه‌ی
ئێمه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین فه‌وتانی زمانی ئه‌و گروپه‌یه
یان هه‌ر هیچ نه‌بێ كاڵبوونه‌وه‌ی زمانه له ئاست زمانی
ده‌وڵه‌تی كۆچ بۆكردوو. دایك، باشترین قوتابخانه‌یه بۆ
پاراستنی زمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ژێده‌ره پاكه‌ی زمان بۆ
منداڵانی نه‌ته‌وه نه‌ما، جا چ ده‌قه‌ومێ ئه‌گه‌ر دایكه‌كه
خۆی بۆ نموونه كورد نه‌بێ!! یان كوردییه‌كه‌ی شوڕ بزانێ‌و
ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌وڕوپاش ده‌رفه‌تی قوتابخانه‌ی دووه‌میان،
قوتابخانه خوێندن به‌زمانی كوردی، نه‌بوو! یان، هه‌ر دایك و
باوكه‌كه، ئه‌وه‌ند له‌ڕقی ده‌سه‌ڵات یاخود خۆ قه‌زه‌م كردن
له‌به‌رده‌م زمانی بیانی، نه‌یانه‌وێ منداڵه‌كانیان به‌كوردی
بخوێنن مه‌حاڵه له‌ناو قوتابخانه‌كانی ئه‌وڕوپاش هه‌ژموون و
كه‌لتوری زمانی ده‌وڵه‌تی زۆر زاڵه بتوانین له‌مردنی حه‌تمی
زمانه‌كه‌یان ڕزگاریان ببێ، بۆیه چاره‌نووسی زمانی كوردی لای
ڕه‌وه‌ندی كوردی له ئه‌وڕوپاو ئه‌مریكا به‌درێژایی مێژوو وه‌ك
چاره‌نووسی زمانی كورده‌كانی ئوردن‌و میسر‌و لوبنان‌و كوێت‌و
سوریا(نه‌ك ڕۆژئاوای كوردستان) لێدێت، لێره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی
تارمایی‌و لێڵێ زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه لابده‌ین، ده‌ڵێین:
فێربوونی زمانی دووه‌م له تاڕاوگه به‌هیچ جۆرێ هه‌ڕه‌شه
نییه له‌سه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دایه‌سپۆرا،
ده‌فامرێته‌وه ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و كۆمه‌ڵگا ئه‌تنیكیه كه
خاوه‌ن زمانی خۆیه‌تی بتوانێ به‌رگه‌ی گۆڕانی زمان یاخود
فه‌وتانی زمانی بكات، چونكه له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌وڕوپیدا،
سه‌باره‌ت به كورده‌وه به ناسنامه‌ی زمانییه‌وه، ده‌توانێ
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێ. ئه‌مه‌و هه‌ر به گوێره‌ی
ئه‌و چه‌مكه‌وه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كه ئایینی خۆیشی
بپارێزێ، ئه‌گه‌رنا له‌ناو تقوسی نادینی یان دینی ئه‌وڕوپا
ده‌توێته‌وه، به‌مه‌ش ناسنامه‌ی ئایینی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات!
بێگومان پاراستنی داب‌و نه‌ریت‌و كه‌لتوری نه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كی به‌شیش بێت، هه‌ر پاراستنی بونیاده‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی لێده‌كه‌وته‌وه، هیندیه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌وه
چه‌ند نه‌وه‌یه‌كه له به‌ریتانیان، به‌ڵام نه‌ك زمان، دین‌و
كه‌لتوری خۆیان نه‌گۆڕیوه، به‌ڵكو زمانێكی نوێیان به‌و ماوه
زه‌مه‌نیه دورستكردووه، كه پێكهاتووه له زمانی
Englishو
Hindi ناسراوه
به Hinglish
- هیندیه‌كی ئینلگیزی یاخو ئینگلیزیه‌تی هیندی!!
بنه‌چه‌و
گه‌شه‌كردنی دایه‌سپۆرا:
بنه‌چه‌و
نه‌شو نماكردنی دایه‌سپۆرا ته‌واو ڕوون‌و ئاشكرا نییه. ئه‌م
دیارده‌یه، چ به‌واتای كۆچكردنی له‌خۆوه‌یی(خۆ هێشتی) بێت یان
كۆچ پێكردن بێت، زیاتر رۆژئاواییه له‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بێت.
هه‌روه‌ها به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زاراوه‌كه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر
په‌رش‌و بڵاوكردنی نه‌ته‌وه به پله یه‌ك‌و دین به پله دوو
ده‌گه‌یه‌نێ، زاراوه‌كه زیاتر په‌یوه‌ست كراوه به په‌رش‌و
بڵاو بوونی جوله‌كه له‌مێژوودا!
یه‌كه‌مجار
ئه‌م زاراوه له‌ئاكامی ئه‌و نه‌فی كردنه
Exile هات كه له
"Deuteronomy
" هاتووه: "
ئێوه
له‌هه‌موو مه‌مله‌كه‌ته‌كانی سه‌ر زه‌وی په‌رش‌و
بڵاوده‌كرێنه‌وه" ئه‌م ده‌سپێكه به‌و واتا بنه‌ڕه‌تییه
له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئینجلی عیبری بۆ سه‌ر زمانی یۆنانی په‌ره‌ی
سه‌ند. ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی دایه‌سپۆرا له‌و ساوه وه‌ك
ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و جوله‌كانه به‌كارهات، كه له‌ساڵی (607)ی
پ. ز بابلییه‌كان له ئیسرائیل وڵات به‌ده‌ریان كردن،
هه‌روه‌ها كه له‌ساڵی(70) ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی له (Judea)
ده‌ریكردن!هه‌روه‌ها ئه‌و زاراوه ده‌رهه‌ق به‌و نه‌ته‌وه‌و
گه‌لانه‌ش به‌كارهاتووه، كه ئاشووریه‌كان له زێدی ڕه‌سه‌نی
خۆیان دووریان كردونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده داوای
موڵكداری زێدی خۆیان نه‌كه‌ن!
له یۆنانی
كۆنیش به‌واتای په‌رش‌و بڵاوی ده‌هات، هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تی
شار بۆ ئه‌و شوێنانه كۆچیان ده‌كرد، كه سوپا داگیری ده‌كرد،
ئه‌وانیش هه‌وڵیان ده‌دا خه‌ڵكه‌كه‌و خاكه‌كه وه‌ك
پرۆسه‌یه‌كی كۆلۆنیالیزمی له‌خۆیاندا بتوێننه‌وه!!
سه‌باره‌ت به
كوردانیش ئه‌و كۆچانه‌ی گه‌لانی هیندۆ ئه‌وڕوپی بۆ
كوردستانیان كردووه، جۆرێك له فره ڕه‌گه‌زی‌و فره زمانیان
دروستكردووه، ئه‌و كۆچانه وایكردووه گه‌لی ڕه‌سه‌نی ئه‌و
وڵاته به‌خۆشی یان نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه تێكه‌ڵ ببن!
هاتنی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كانیش جۆرێك له دایه‌سپۆرای
دروستكردووه، به‌ڵام ئه‌وه عه‌ره‌به‌و بۆته كورد نه‌ك كورد
بووبێته عه‌ره‌ب- به‌واتای پرۆسه‌كه له‌ئاكام زیاتر به
كوردیكردنی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه له‌ناو
قوڵایی خاكی كوردستان ماونه‌ته‌وه! ئه‌وانه به‌زمان و
كه‌لتور له‌ناو كورد توانه‌وته‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی
یۆنانیه‌كان‌و گه‌لانی هیندو ئه‌وڕوپی!
له
سه‌رده‌می نوێ‌دا، ئه‌م زاراوه ڕه‌هه‌ندێكی تری هه‌یه، یاخود
له‌گه‌ڵ " په‌نابه‌ر" له‌سه‌ر ئاستی تاك "تاڕاوگه" یاخود
"هه‌نده‌ران" تێكه‌ڵ كراون!! تۆێژه‌رێك ده‌نووسێ: هه‌ندی جار
په‌ناهه‌نده‌كانی بنه‌چه‌و ئه‌تنیكی جودا به دایه‌سپۆرا
ده‌بینرێن، به‌ڵام (په‌ناهه‌نده)و (دایه‌سپۆرا) دوو زاراوه‌ی
(هاو واتا)ی یه‌كتر نین، چونكه بنه‌ماو شه‌نگست‌و
ئامانجه‌كانیان ته‌واو وه‌ك یه‌ك نین!
ئه‌وه‌ی له
ئه‌وڕوپا پێ ده‌وترێ" ڕه‌وه‌ند-جالیه" سه‌باره‌ت به هیندی‌و
پاكستانی‌و جوله‌كه هه‌تا عه‌ره‌ب‌و تورك یه‌كێتیه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی، دینی یان (زمان)ی كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام
سه‌باره‌ت به كورد له ئه‌وڕوپا، ئه‌و ڕه‌وه‌نده دروست
نه‌بووه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێت!! ئه‌مه‌ش، به‌شێكی
په‌یوه‌سته به بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد، به‌شێكی تریشی
په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی حیزبی عه‌لمانی كورد، كه زیاتر
هۆكاری په‌رته‌وازه‌ی تاكی كورده، نه‌ك یه‌كێتی كوردی.
هۆكاره‌كانی
ده‌ركه‌وتنی دایه‌سپۆرا
دایه‌سپۆرا
له‌هه‌ندێ ڕواڵه‌ت له دیگلۆسیا ده‌چێت، چونكه له
هه‌ردووكیان ده‌بێ به‌راورد له‌نێوان دوو دیارده‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی زمانه‌وانی بێت، له دیگلۆسیا زمانی باڵا‌و زمانی
نزم هه‌یه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌بوونی
دوو جۆر(زمان!)و دوو جۆر خه‌ڵك (یاخود دوو چین، دوو توێژ) له
یه‌ك كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێ. زمانی وڵات‌و زمانی دایه‌سپۆرا
(زمانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زمانی تاڕاوگه یان ده‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا) دوو (زمان)ی دوو چین‌و توێژ‌و خه‌ڵكی یه‌ك‌و وڵات
ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دوو زمانه‌ش له زۆر ڕووه‌وه، به‌تایبه‌تی
له‌ڕووی نه‌ژادپاكی زمان Language
purity- له یه‌ك جودان.
زۆر هۆكار له
دروستكردنی دیارده‌ی دایه‌سپۆرا ڕۆڵی خۆیان ده‌بیننن ،
له‌وانه، وه‌ك هۆكاری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری، ئابوری،
دینی....هتد.
1ـ هۆكاری
دینی:
له‌دینێكی
ئومه‌می وه‌ك ئیسلامدا، كه "دین" كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه،
نه‌ته‌وه‌و زمان گرنگیه‌كانیان كاڵ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مه‌كه سه‌رده‌می ململانێی دینی بوو نه‌ك
ململانێی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌و هه‌موو كورده‌ی ئوردن،
له‌فه‌ڵه‌ستین، میسر هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌كان. ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه بوون، ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ده‌ست سه‌لاحه‌ددین
ئه‌یوبی بوو، جا ئه‌و كوردانه‌ی بۆ شه‌ڕ چووبوون، له‌و
وڵاتانه‌ی مانه‌وه‌و له ئاكام (زمان)ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی
عه‌ره‌بی توایه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه‌ی
له‌سه‌رده‌می وڵاتگیری ئیسلامی‌دا له‌كوردستان مانه‌وه زمان‌و
كه‌لتوری خۆیان له‌ناو كورد ونكرد!
فاكته‌ری
دروستبوون‌و مانه‌وه‌ی یه‌زیدیه‌كانیش هه‌ر فاكته‌ری دینییه.
یه‌زیدیه‌كان‌و به‌شێك له دیانه‌كانی كوردستان دوو كۆمه‌ڵگه‌ی
دایه‌سپۆران له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كورد ته‌نها دین جودایان
ده‌كاته‌وه. ...هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی دایه‌سپۆرای جوله‌كه‌یه،
ئه‌وه زیاتر كۆچكردنێكی گوشاری دینیه ، هه‌ر بۆیه
به‌درێژایی مێژووی جوله‌كایه‌تی راڤه‌یه‌كی دینی‌و
نه‌ته‌وایه‌تی بۆ كراوه.
2-فاكته‌ری
سیاسی
هه‌روه‌ك چۆن
فاكته‌ری سیاسی رۆڵی گرنگی بینیوه له"گه‌وره‌كردنی"
مه‌سه‌له‌ی دایه‌لێكت‌و زمانی كوردی هه‌روه‌ها رۆڵی خۆی
له‌ناوچه‌كه‌دا بینیوه بۆ دورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له كورد له
"ده‌ره‌وه‌ی كوردستان!" په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌و په‌ناگه‌یه، پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته
داگیركاره‌كانی كوردستان بوو، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ئه‌وڕوپا گیرسانه‌وه بوونه به‌شێك،
به‌شێكی ی تر له ڕه‌وه‌ندی كورد هێنده به ئه‌وڕوپا
گیرۆده‌ن به جورێ دروشمیان "ئه‌وڕوپا، ئه‌وڕوپا"یه، كه‌چی
ڕۆشنگه‌رانی ئه‌وڕوپا له سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه
ده‌یانگوت:"ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژهه‌ڵات!" هه‌رچی فۆسته‌ری ڕۆماننووس
له ڕۆمانی A passage to India
له زاری یه‌كێ له‌كاره‌كته‌ره‌كان ده‌ڵێ ڕۆژهه‌ڵات،
ڕۆژهه‌ڵاته، ڕۆژئاواش، ڕۆژئاوایه!!
ئه‌وه‌ی ئێمه
باوه‌ڕی به دین‌و كه‌لتور، داب‌و نه‌ریت‌و دنیای وڵاته‌كه‌ی
نییه.
1ـ بۆیه بێ
ناسنامه په‌راگه‌نده‌یه له‌ناو گێژه‌نی ئوروپادا.
2ـ دوالیتی
لای هه‌ندێك بۆته دێوه زمه.
3ـ
ڕۆژهه‌ڵاتیه به بیركردنه‌وه‌و ناسنامه له واقیعێك ده‌ژی
دووره له‌كه‌لتوورو زمان و دینی خۆی دا.
3ـ هۆكاری
ئابووری
هۆكاری ئابوری
به‌درێژایی مێژوو هۆكارێكی ئاكتیڤ بووه له جولانی
ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوودا. هه‌تا ماتریالیسته‌كان هه‌موو
ڕوداوه‌كانی مێژوو به فاكته‌ری ئابوری لێكده‌ده‌نه‌وه!! له
نه‌زه‌ر ئێمه، ئابووری فاكته‌رێكه، هه‌مووی نییه، ده‌ركه‌وت
هه‌مووی نییه!
كورد چ له
كۆن، چ له سه‌رده‌می ئێستا فاكته‌ری ئابوری‌و خراپی بژێوی
ناچاری كردووه سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ شوێنێكی تر بۆ خۆی بكاته
وڵاتی خۆی، وێرای فاكته‌ری سیاسی، فاكته‌ری ئابوریش ڕۆڵی خۆی
هه‌بووه، كوردێكی زۆر گوند‌و شاری خۆی به‌جێهێشتووه به‌ره‌و
شاره‌كانی وه‌ك ئه‌سته‌مبول، به‌غدا، ته‌هران، دیمه‌شق چوونه!
له‌سه‌رده‌می
دوای ڕاپه‌ڕینیش، جگه له ڕه‌وشی سیاسی كوردستان، فاكته‌ری
ئابوری ڕۆڵێكی زۆر گرنگی بینی له‌دروست بوونی دایه‌سپۆرای
كوردی له ئه‌وڕوپا. ئه‌م فاكته‌ره له‌لای هه‌ندێ ئه‌وه‌نده
كاریگه‌ربووه، به‌جۆرێ ئه‌وانه نه‌یانتوانیوه هیچ سودێك له
ته‌كنه‌لۆژیای ڕۆژئاوای ببینن ، به‌ڵكو خه‌می سه‌ره‌كیان "خۆ
پێگه‌یاندن" بووه له‌ڕووی ماددیه‌وه. ئه‌مه‌و ئه‌و زمانه‌ی
له‌وێ فێربوونه ته‌نها دایه‌لێكته بازاڕیه‌كه‌یه نه‌ك
زمانی ستانده‌ری ئه‌و وڵاته كه له‌دام‌و ده‌زگاكان كاری پێ
ده‌كرێ! چۆن جاران گوندییه‌كانی باشوری كوردستان له
ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقدا له سه‌ربازی فێری عه‌ره‌بییه‌كی
بازاڕی باش ده‌بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی هه‌تا نامه‌یه‌كیش
به عه‌ره‌بی بنووسن!!
4ـ
فاكته‌ره‌كانی تر:
فاكته‌ری
خێڵه‌كی، كۆمه‌ڵایه‌تیش زۆر ده‌وری خۆیان بینیوه له
په‌رته‌وازه بوون و كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ڵام ئه‌و
په‌رته‌وازییه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ناوچه‌یی بووه. یه‌ك
به‌ره‌باب یان دوو به‌ره‌باب، كه برا، ئامۆزا، یان بن عام-
كوڕانی ئامۆزا- له‌سه‌ر موڵك ومه‌سه‌له‌ی ژیان نه‌یان
توانیوه له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵبكه‌ن بۆیه له‌یه‌كتر
جودابوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌و ته‌نها له‌ناوچه‌یه‌ك چه‌نده‌ها
(دێ)و (گوندۆكه) به‌هه‌مان ناو هه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار
هه‌ر له ئاقاری گوندێكدا دوو گوندی چه‌ند ماڵی به پاشگری
(خواروو)و (سه‌روو) سه‌رگه‌لو، بن گهلو...هتد هه‌ن....
به‌ڵام ئه‌و جۆره په‌رته‌وازه‌ییه كاریگه‌ری به‌قه‌د
كاریگه‌ری فاكته‌ری دینی‌و سیاسی‌و ئابوری نییه، چونكه ئه‌و
په‌رته‌وازییه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سنووری گوند نه‌بووبێ زۆر كه‌م
له سنوری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه!.
كاریگه‌ری
دایه‌سپۆرا له‌كوشتنی زمان دا
دایه‌سپۆرا
به‌هه‌ر جۆرێك دروست بووبێ هێنده‌ی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه
هێنده كاریگه‌ری باشی نییه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به
كورده‌وه، چونكه له‌لایه‌ك كورد ده‌وڵه‌تی نییه له‌لایه‌كی
تریش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له دایه‌سپۆرا ده‌ژین به‌رانبه‌ر
به‌شارستانییه‌ت و زمانه‌كانی ڕۆژئاوا خۆیان زۆر به "كه‌م"
ده‌زانن!!
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه‌ی زاتی كورد، وه‌ك بڵێی كورد
هیچی نییه جێگای شانازی بێت، فاكته‌رێكی زۆر گرنگ بووه له
پرۆسی خۆهێشتی كوشتنی زمانی كوردیدا. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه
(هه‌ست) و (هه‌ڵوێست)ی باوك و دایكه‌كان بێت كه هێشتا نه
خۆیان له كه‌لتووری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕزگاریان بووه نه ڕۆژئاواین
وه‌ك ڕۆژئاواییه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ده‌كات، ده‌بێ
نه‌وه‌كانی ئه‌و دایك و باوكانه چ هه‌ست و سۆزێكیان له‌باره‌ی
زمان و كه‌لتوورو دین و مێژووی كورده‌وه له زه‌ین بمێنێ؟!
ئه‌وه وه‌ك
وتمان له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌م و زۆر ده‌رفه‌تی
له‌بیر نه‌كردنی زمانی دایك، زمانی نه‌ته‌وه هه‌یه، چونكه
قوتابخانه هه‌یه تایبه‌ت به په‌نابه‌رانه‌وه! به‌ڵام
ته‌مه‌نی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌قه‌د ته‌مه‌نی منداڵه‌كانه‌وه
نییه به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند قۆناغێكه. ئه‌و چه‌ند قۆناغه
ئه‌گه‌ر فاكته‌ری به‌هێزی قوتابخانه‌ی ماڵه‌وه (دایك و باوك)
هاوكارو پشتیوان نه‌بێ پرۆسه‌كه له‌به‌ین ده‌چێ!
هه‌ندێ
نموونه له‌سه‌ر كوشتنی زمان له دایه‌سپۆرا
زۆرێك
له‌بنه‌ماڵه ناسراو و سیاسی و ڕۆناكبیره‌كانی كورد
(به‌ناچاری) یاخود (به‌خۆهێشتی) خۆیان له‌پایته‌خته‌كانی
به‌غدا، ئه‌سته‌مبۆل، دیمه‌شق، ته‌هران، عه‌مان و قاهیره
نیشته‌جێ بوونه‌و به‌سه‌ردان نه‌بێ جارێكی تر
نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان! ئه‌و بنه‌ماڵانه له‌سیاسه‌ت و
هزرو ئه‌ده‌ب و ده‌وڵه‌تكاریی ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه
له‌هه‌ندێ سه‌رده‌مدا، به‌ڵام نه‌وه‌كانیان له‌ناو هه‌ژمونی
ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ستدا زمانی خۆیان له‌ده‌ست داوه.
1ـ بنه‌ماڵه‌ی
به‌درخانییه‌كان ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان بینیوه له‌بواری سیاسه‌ت،
ئه‌ده‌ب و زمانناسیدا، به‌ڵام نه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئێستا
به‌چ زمانێك ده‌په‌یڤن؟! و ده‌نووسن؟!
2ـ له ئوردن
چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه‌ی كورد هه‌ن زۆربه‌یان نازناوی (كوردی) یان
هه‌یه. هه‌ندێ له‌و بنه‌ماڵانه هێنده ناسراون به‌جۆرێ
بوونه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن، وه‌ك (سه‌عد جمعه)
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی وای تێدایه بوونه‌ته وه‌زیر (ئه‌شره‌ف
كوردی) و دبلۆماتكار (سه‌یدۆی كوردی) كه‌چی نه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك
له‌مانه نه‌ده‌زانێ به‌كوردی قسه بكات نه به‌كوردیش
بنووسێت.
3ـ بنه‌ماڵه‌ی
سه‌لیم به‌ره‌كات. سه‌لیم به‌ره‌كات یه‌كێ له نووسه‌ره
دیاره‌كانی جیهانی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌دایه‌سپۆرا ژیاوه نه‌خۆی به كوردی ده‌نووسێ وه
نه‌چاوه‌ڕێ ده‌كرێ منداڵه‌كانی به‌كوردی بنووسن یان بدوێن!
4ـ ئه‌حمه‌د
شه‌وقی و عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد. هیچ ڕۆشبیرێكی عه‌ره‌ب نییه
هه‌ست به‌پێگه‌ی ئه‌و دوو زاته نه‌كه‌ن له (ئه‌ده‌بی
عه‌ره‌بیدا) به‌ڵام به‌گوێره‌ی قوتابخانه‌ی به‌راوردكاری
فه‌ره‌نسی، نووسینه‌كانی ئه‌و دووه كه هیچی په‌یوه‌ندیان به
كورده‌وه وه‌نیه هه‌روه‌ها هه‌تا ئه‌ده‌به‌كه‌ی (سه‌لیم
به‌ره‌كات)یش به‌شێك له ئه‌ده‌بی كورد پێكناهێنێ، چونكه
به‌كوردینه‌نووسراون!
ئه‌وانه
به‌ره‌نگاریان كرد، ئه‌وجا نه‌وه‌كانیان زمانه‌كه‌یان
تیرۆركرد، ئه‌دی ئه‌وانه‌ی به‌ناو له‌ڕقی ده‌سه‌ڵاتی كوردی!!
هه‌ر خۆیان لێناگه‌ڕێن منداڵه‌كانیان (نه‌ك نه‌وه‌كانیان) فێری
زمانی كوردی ببن؟!
حاڵه‌تێكی تری
زۆر كوشنده هه‌یه، ئه‌ویش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه له‌گه‌ڵا
گه‌لانی غه‌یره كورد. له‌م باره‌یه‌وه چه‌نده‌ها پسپۆڕی زمان
و شاره‌زا له نهێنییه‌كانی زمانی كوردی، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی
ژنه‌كانیان كورد نین، ئه‌وه منداڵه‌كانیان كوردی نازانن و له
ئاكام (كوردی) له‌ماڵی پسپۆری زمانی كوردی تیرۆر ده‌كرێت!!
|