|
ئه‌لفوبێی
كوردی و لاتینی
-ده‌ركه‌وتن و بیانو و ده‌رئه‌نجامه‌كانی
گۆڕینی
سوداد
ڕه‌سول/ به‌ریتانیا
كێشه‌ی گۆڕینی
ئه‌لفوبێی كوردی بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی ئه‌مڕۆ به گرنگترین
كێشه‌ی زمانی كوردی داده‌نرێت، زمانی كوردی له ماوه‌ی
په‌ره‌سه‌ندنیدا، له‌وكاته‌ی بۆته زمانی نووسین تاوه‌كو
ئه‌مڕۆ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕاده‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی بۆ
لاتینی ته‌ئسیری خراپی بۆ سه‌ر زمانه‌كه به‌جێنه‌هێشتووه.
گۆڕینی ئه‌لفوبێی له‌سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست به‌شێوه‌یه‌كی
عه‌مه‌لی زمانی كوردی و نه‌ته‌وه‌ی كوردی دابه‌ش كرد ،كه
ئه‌مه‌ش له‌دابه‌شبوونی جوگرافی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه
ئیستعمارییه‌كانه‌وه كوشنده‌تر بوو.
زۆر ڕۆشنبیرو
خوێنده‌واری كورد هه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامه
خراپه‌كانی گۆڕینی ئه‌لفوبێ وردببنه‌وه، زۆر به‌ساده‌یی و
به‌كۆمه‌ڵێك بیروڕا و بیانووی بێبنه‌ماو نامه‌نتیقی په‌سندی
ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌كه‌ن و سه‌رپێیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا
بابه‌تێكی وا گرنگ و ستراتیجی زمانی كوردی ده‌كه‌ن. ئه‌م
بیروڕا چه‌وتانه په‌ڕیوه‌ته ناو ڕای گشتی خه‌ڵك و زۆر كه‌س
هه‌یه له بێئاگاییه‌وه په‌سندی ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌كا،
ئه‌وه‌ی زیاتر بۆته مایه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه،
له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردی
له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له‌كوردستانی عێراق
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بره‌ویان
به‌نووسینی لاتینی داوه، وه‌ك زه‌مینه خۆشكردنێك، تا له
پاشه‌ڕۆژدا ڕێنووسی كوردی بۆ لاتینی بگۆڕن.
بۆ گۆڕینی
ئه‌لفوبێ بیانو و بۆچوونی جیاواز‌و هه‌مه‌چه‌شن ده‌خرێنه‌ڕوو:
هه‌ندێك پێیانوایه كه لاتینی له‌بارترین ئه‌لفوبێیه‌كه بۆ
ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی و پیته‌كانی عه‌ره‌بی ده‌رۆستی
نایه‌ت. هه‌ندێكی دی پێیانوایه به‌گۆڕینی بۆ لاتینی گه‌لی
كورد له گه‌لانی ئه‌وروپا نزیك ده‌بێته‌وه‌و ده‌چێته ڕێزی
گه‌لانی پێشكه‌وتووی دنیا، هه‌ندێكی دی بیانوی ته‌كنه‌لۆجیاو
پێشكه‌وتنی زانستی بۆ دێننه‌وه كه به ئه‌لفوبێی لاتینی
وه‌رگرتنی ئه‌و زانسته نوێیه ئاسانتره، هه‌ندێكی دی هه‌ر
به‌وه ناوه‌ستن و ده‌ڵێن گۆڕینی ئه‌لفوبێ هه‌نگاوێك ده‌بێ
بۆ كورد كه خۆی له ڕابردووه دواكه‌وتووه‌كه‌ی داببڕێت،
جارێكی دی به ئه‌لفوبێیه‌كی نوێی سه‌رده‌مانه خۆی بنیات
ده‌نێته‌وه.
له‌م باسه‌دا
ده‌مانه‌وێ چه‌ند تیشكێك بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و
لایه‌نه تاریكه‌كانی روناك بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بیانو
و بیروڕا جیاوازانه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته هه‌ن ده‌خه‌ینه
به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر
تاوتوێكردنی، كورته مێژوویه‌كی په‌یدابوونی خه‌ت و ئه‌لفوبێ
له مێژوودا باس ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی
هه‌ردوو ئه‌لفوبێی لاتینی و كوردی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
په‌یدابوونی
خه‌ت و ئه‌لفوبێ له‌مێژوودا
ئه‌مڕۆ
له‌دنیا زمانه‌كان به ئه‌لفوبێی و ڕێنووسی هه‌مه‌چه‌شن و
جیاواز ده‌نووسرێنه‌وه. هه‌ر زمانێك پێویستی به ئه‌لفوبێیه‌ك
هه‌یه بۆ نووسینه‌وه. داهێنانی ئه‌لفوبێ بایه‌خێكی زۆری
هه‌یه له‌مێژوودا، به‌گرنگترین ڕووداوی مێژووی مرۆڤایه‌تی
داده‌نرێت، چونكه پاش داهێنانی خه‌ت و ئه‌لفوبێ، مرۆڤ توانی
مێژوو و سه‌ربرده‌ی ژیانی خۆی بنووسێته‌وه. له‌گه‌ڵا
ده‌ستپێكردنی نووسین قۆناغی پێش مێژوو دوایی دێت و مێژووی
نووسراو ده‌ستپێده‌كات. داهێنانی خه‌ت و نووسین له‌مێژوودا
وه‌ك پێویستییه‌كی شارستانی ئینسانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه
بووه. له‌وكاته‌ی ئینسان له‌شوێنێك نیشته‌جێ بووه ، ده‌ستی
كردووه به كشتوكاڵا و ماڵیكردنی ئاژه‌ڵا، ژیانی ئابوری و
گوزه‌رانی به‌ره‌وپێش چووه، پێویستی به سیسته‌مێكی نووسین
بووه بۆ تۆماركردن و نووسینه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ژیانی
رۆژانه‌ی.
مێژوونووس و
شوێنه‌وارناسان بنه‌چه‌و سه‌رچاوه‌ی په‌یدابوونی زۆربه‌ی
ئه‌لفوبێیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌ته
كۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌لفوبێیه‌كانی
ئه‌وروپا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌رچاوه‌ی ده‌ستپێكردنی
ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌یدابوونی یه‌كه‌م شێوازی نووسین
به‌خه‌تی بزمانی Cuneiform
له‌لایه‌ن سۆمه‌ره‌كان له میزۆپۆتامیا
(3500 پێش زایینی) و خه‌تی هیرۆگلیفی
Hieroglyph له‌لایه‌ن میسرییه
كۆنه‌كان له‌دۆڵی نیل (3500 پێش زایینی) ن ئه‌و دوو خه‌ته
به‌ڕاده‌یه‌ك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ، ئه‌مڕۆ چه‌ندین
ئه‌لفوبێی له‌یه‌ك جیاوازی لێ به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌لفوبێ
له‌مێژوودا هه‌میشه له‌نێوان میلله‌تان ده‌ستاو ده‌ستی
كردووه‌و نه‌ته‌وه‌كان له‌یه‌كتریان وه‌رگرتووه‌و داویانه به
نه‌ته‌وه‌ی دی، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك پێویستییه‌كی شارستانی
بۆ نووسینی زمانه‌كه‌ی به‌كاریهێناوه‌و به‌گوێره‌ی پێویستیش
گۆڕانی به‌سه‌رداهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌نگه‌كانی
زمانه‌كه‌ی بگونجێ. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێده‌گوترێت ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی یا لاتینی هه‌ردوو ئه‌لفوبێ به‌پرۆسه‌یه‌كی
دوورودرێژی وه‌رگرتن و ده‌ستكاری و هه‌مواركردن و سازاندن
تێپه‌ڕیوه تا ئه‌م شێوه‌ی ئێستای وه‌رگرتووه. په‌یدابوونی
خه‌ت و ئه‌لفوبێ له‌ماوه‌ی پێنج هه‌زار ساڵی ڕابردوودا
به‌ڕاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ گه‌شه‌ی سه‌ندووه بۆ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و
نه‌ژادی جیاواز په‌لی هاوێشتووه و لق و پۆپی جیاوازی
لێبۆته‌وه.
خه‌تی بزماری
هه‌تا ڕاده‌یه‌ك هیرۆگلیفیش له‌سه‌ره‌تادا به‌نووسینی وێنه‌یی
Pictographic ده‌ستپێده‌كات، واته
هه‌ر وێنه‌یه‌ك هێمابوو بۆ شتێكی مادی، له‌پاشان ئه‌مه
په‌ره‌ده‌ستێنێ بۆ نووسینی ڕه‌مزی
Ideogram واته هه‌ر نیشانه‌یه‌ك
ئیشاره‌ت بوو بۆ وشه‌یه‌ك یا بیرێكی تایبه‌ت، له‌پاشان هه‌ر
ئه‌مه گه‌شه ده‌ستێنێ و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر له نووسین
ده‌ستپێده‌كات و نووسین ده‌بێ به بڕگه‌یی
Syllabic كه هه‌ر نیشانه‌یه‌كی
بزماری بریتی بوو له پیتێكی بزوێن یا نه‌بزوێن یانیش به
پێچه‌وانه‌وه. تێكڕای پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پێگه‌یشتنی
خه‌تی بزماری له‌مێژوودا 3000 ساڵا ده‌خایه‌نێ ، هه‌رچی
سه‌باره‌ت به سیسته‌می نووسینی هیرۆگلیفییه كه له‌میسری كۆن
به‌كارهاتووه، هه‌ر وێنه‌یه‌ك یا ڕه‌مزێك ئیشاره‌ت بووه بۆ
پیتێكی به‌ده‌نگ یا چه‌ند پیتێك. ئیدی ئه‌م جۆره خه‌ته
په‌ره‌ده‌ستێنێ و تا له ئه‌نجامدا له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش
زایینی خه‌تی هیراتیك Hieratic
و خه‌تی دیمۆتیك
Demotic په‌یدا ده‌بێت.(1)
زۆربه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و دوو خه‌ته
به‌كاردێنن بۆ نووسینه‌كانیان. خه‌تی بزماری بۆ نووسینی
زمانه‌كانی سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و ئیلامی و حیتی و هوری و
ئورارتو و فارسی كۆن و فینیقی به‌كارهاتووه.
ئه‌لفوبێی
فینیقی
ئه‌لفوبێی
فینیقی له‌ڕووی مێژووییه‌وه بایه‌خێكی زۆری هه‌یه، فینیقیه
سه‌ره‌تاكان له‌سه‌ده‌ی یازده‌هه‌می پێش زایینییه‌وه ده‌ورێكی
باڵا ده‌گێڕن له په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لفوبێ
له‌ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌وروپادا.
ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتن و
په‌ره‌سه‌ندنی زۆربه‌ی ئه‌لفوبێ نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆ،
فینیقیه‌كان ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان كه له كه‌نعانییه
سه‌ره‌تاكان وه‌رده‌گرن و ده‌ستكاری ده‌كه‌ن و ئه‌لفوبێیه‌كی
پێشكه‌وتووتر ده‌هێننه به‌رهه‌م. فینیقیه‌كان به‌هۆی چاڵاكیان
له‌بواری بازرگانیدا له‌شاره‌كانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست
به‌تایبه‌ت شاری قرتاجه له تونس و شاری بیبیلۆس و سورو
سه‌یدا له لوبنان، ئه‌م ئه‌لفوبێیه له باكوری ئه‌فریقاو
ئه‌وروپا بڵاوده‌كه‌نه‌وه،(2) ئیدی ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك
ده‌بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ئه‌لفوبێی جیاواز وه‌ك
ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، عیبری، براهمی (هیندی)په‌یدابوون،
له‌ولاتره‌وه هه‌ر له‌ڕێی ئه‌لفوبێی فینیقیه‌كانه‌وه،
ئه‌لفوبێی گریكی په‌یدا ده‌بێت و ئه‌میش سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت
بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕێنووسی لاتینی و كریلیك و كۆپتیك، ئه‌لفوبێی
فینیقیه‌كان له 22 پیت پێكهاتووه، پیتی بزوێنی نه‌بووه،
به‌ته‌ماشایه‌كی هه‌ردوو ئه‌لفوبێی فینیقی و ئارامی له‌شێوه‌ی
2 و 3 نزیكی هه‌ردوو ڕێنووس له‌یه‌ك به‌دی ده‌كرێت.(3)
كۆنترین
نووسراوی مێژووی كه به ئه‌لفوبێی فینیقی نووسرابێته‌وه له
بیبیلۆس (شاری جوبه‌یلی ئه‌مڕۆی لوبنان) بووه له هه‌زاره‌ی
یه‌كه‌می پێش زایینی.
ئه‌لفوبێی
ئارامی
له‌مێژووی
ئه‌لفوبێدا، ئه‌لفوبێی ئارامی له‌ڕووی بایه‌خ و خێرایی
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌مان ڕۆڵی ئه‌لفوبێی ڕۆمانی ده‌گێڕێ، زمانی
ئارامییه‌كان و ڕێنووسه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌زار ساڵێك
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك جێگه‌ی بایه‌خ بووه، زمانه‌كه‌یان هه‌ر
له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایینی تا سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی
زمانی هاوبه‌شی Lingua franca
زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه
بووه، كه دواتر زمانی عه‌ره‌بی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. زمانی
ئارامی یه‌كێكه له زمانه سامییه‌كان، زمانی سریانی و كلدانی
پاشماوه‌ی زمانی ئارامین. ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان دواتر جێگه‌ی
خه‌تی بزماری ده‌گرێته‌وه و ده‌بێ به ئه‌لفوبێی
ئیمپراتۆریه‌تی بابلی و ئاشوری و فارسی.(4) په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌لفوبێی ئارامی له ئه‌لفوبێی فینیقی له‌ڕووی مێژووییه‌وه
بایه‌خێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌مه له‌پاشان
ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێك ئه‌لفوبێی دی
وه‌ك سریانی، ته‌دموری، عیبری، نه‌به‌تی له پاشان عه‌ره‌بی،
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ڕێنووسانه‌ی كه له عه‌ره‌بییه‌وه
وه‌رگیراون وه‌ك فارسی و توركی و كوردی و ئوردو.
ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی
ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا له‌دوای ئه‌لفوبێی لاتینی به
بڵاوترین ئه‌لفوبێ داده‌نرێت، زۆرێك له‌زمانه‌كان هه‌تا
ئێستاش هه‌ر به‌و ئه‌لفوبێیه ده‌نووسرێن، سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له
ئێستا ڕێنووسی زۆرینه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌كانی جیهانی ئیسلام
بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش ئه‌و میلله‌ته موسلمانانه‌ی كه
ده‌سته‌به‌رداری بوون و له‌جێگه‌ی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
ئه‌لفوبێی لاتینی یا كرلیكی به‌كاردێنن، كه‌چی هێشتا
له‌قوتابخانه دینییه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و كتێبه
دینییه‌كان ، ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی فێر ده‌بن.
سه‌ره‌تای
ده‌ركه‌وتنی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی
چواره‌می زایینی، له ئه‌لفوبێی نه‌به‌تییه‌كانه‌وه
وه‌رگیراوه، كه ئه‌ویش هه‌مان خه‌تی ئارامی بوو به كه‌مێك
گونجاندنه‌وه. نه‌به‌تییه‌كان تیره‌یه‌كی عه‌ره‌بی سامی بوون
تا سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایینی له‌وڵاتی ئه‌رده‌نی ئه‌مڕۆ
شانشینییه‌كی گه‌وره‌یان بووه، پایته‌خته‌كه‌یان شاری پێترا
بووه كه تا ئه‌مڕۆ شوێنه‌واره‌كانی هه‌رماوه،
نه‌به‌تییه‌كان له‌ڕووی شارستانییه‌وه زۆر له‌ژێر ته‌ئسیری
ئارامییه‌كان و رۆمه‌كاندا بوون، زمان و خه‌ختی ئارامی و
هونه‌ری بیناسازی رۆمه‌كان به‌كاردێنن.(5) عه‌ره‌به‌كانی حیجاز
پێش ئیسلام له‌سه‌فه‌ری بازرگانیان بۆ شام و عێراق خوێندن و
نووسین به‌خه‌تی نه‌به‌تی و سریانی و عیبری فێر ده‌بوون، ئیدی
ئه‌و خه‌تانه دێننه ناوچه‌ی حیجاز دوای فتوحاتی ئیسلام دوو
جۆره خه‌ت له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا باوبووه، خه‌تی نه‌به‌تی
(كه له‌پاشان خه‌تی نه‌سخی لێ په‌یدابوو) ،خه‌تی سریانی (كه
له پاشان خه‌تی كوفی لێ په‌یدابوو)، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئیسلام هه‌ردوو خه‌ت له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هات،
سریانییه‌كان خه‌تی سریانیان بۆ نووسینه‌وه‌ی ته‌ورات و ئینجیل
به‌كارده‌هێنا، موسڵمانه‌كانیش خه‌تی كوفیان بۆ نووسینه‌وه‌ی
قورئان و كاروباری دینی به‌كارده‌هێنا و خه‌تی نه‌به‌تیش بۆ
نامه‌ی ره‌سمی و ئاسایی به‌كارده‌هات.(6) ئه‌و خه‌ته‌ی كه
عه‌ره‌به‌كان له‌سریانی و نه‌به‌تییه‌كانیان وه‌رگرت بێ
نوقته‌بوو. هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش خه‌تی سریانی بێ نوقته‌یه.
نووسین و خوێندنه‌وه به‌م خه‌ته زۆر سه‌خت بووه، بۆ نموونه
پیتی (ب، ن، ت، پ) وه‌ك (ی )نووسراوه و پێكه‌وه‌ش نووسراون،
یا (ج ح، س ش )جیا كردنه‌وه‌یان له نووسین ئاسان نه‌بووه.
موسلمانان تا نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی یه‌كه‌می هیجری قورئانیان
به‌بێ نوقته‌و سه‌ر و بۆر ده‌خوێنده‌وه.(7) ئه‌وه‌بوو
له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هه‌مواركردنی
خه‌تی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌نگه‌كانی زمانه‌كه‌یان
بگونجێ، نوقته بۆ بۆریش بۆ پیته‌كان داده‌نرێت ، هه‌رچی پیتی
دیكه‌شی بۆ زیاد ده‌كه‌ن كه له نه‌به‌تییه‌كه‌دا نه‌بووه
له‌پاشان سه‌رو بۆریش بۆ پیته‌كان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی
له‌خوێندنه‌وه هه‌ڵه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی
قورئان، به‌م پێیه له وه‌رگرتن و ده‌ستكاری كردنی خه‌تی
نه‌به‌تی (ئارامی) و گونجاندنی بۆ زمانی عه‌ره‌بی،
ئه‌لفوبێیه‌ك دێته ئاراوه پێیده‌گووترێت ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
ده‌ركه‌وتنی ئایینی ئیسلام له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی و
بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ئه‌فه‌ریقاو باشووری
ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ، ئه‌م ڕێنووسه به‌نێو هه‌موو گه‌لانی
موسڵمان بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌گوێره‌ی
زمانی خۆی ئه‌لفوبێیه‌كه هه‌موار ده‌كات، ئیدی ده‌بێت به
به‌شێك له فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی ئه‌و گه‌له موسڵمانانه.
ئه‌لفوبێی
لاتینی
ئه‌لفوبێی
لاتینی ئه‌مڕۆ له‌دنیادا ئه‌لفوبێیه‌كه، سه‌ره‌تای
په‌یدابوونی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی گریكی له‌سه‌ده‌ی
نۆیه‌می پێش زایینی له كومای Cumae
كه كۆلۆنییه‌كی گریكی بووه له
باشووری ئیتالیا ئه‌لفوبێی كومای په‌یدا ده‌بێت، له‌وێش
ئه‌لفوبێی ئه‌تروسكان به ده‌رده‌كه‌وێت، ئیدی ئه‌مه‌ی دوایی
سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێ بۆ ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێنووسی
ڕۆمانی یا لاتینی. ئه‌لفوبێی كۆنی گریكی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه
ئیشاره‌تی پێدرا له ئه‌لفوبێی فینیقیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌لفوبێی
لاتینی شانبه‌شانی زمانی لاتینی به ئه‌وروپادا بڵاوبووه‌وه،
له‌نیوه‌ی جه‌زیره‌ی ئیتاڵیا و ده‌وروپشتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ،
هه‌روه‌ها به‌هۆی فراوان بوونی ئیمپراتۆریای ڕۆمانی به
ئه‌وروپادا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌رچی نیوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ئیمپراتۆرییه‌كه‌یه به یۆنان و ئاسیای بچووكه‌وه به‌زمانی
یۆنانی ئه‌لفوبێی گریكی مایه‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌باكورو ڕۆژئاوای ئه‌وروپا،
ئه‌لفوبێی لاتینی به نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا
بڵاوكرده‌وه كه به‌زمانه‌كانی كێلتیك و جه‌رمه‌نییه‌كان و
باڵتیك و فینۆ ئۆگریك ده‌دوێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له
ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به‌زمانه سلاڤییه‌كان ده‌دوێن ، سه‌ر به
مه‌سیحیه‌تی ئه‌رتۆدۆكسن ئه‌لفوبێی (كرلیك)یان به‌كارهێنا،
بێجگه له‌یۆنان كه هه‌ر به ئه‌لفوبێی گریكی مایه‌وه.(8)
له‌ماوه‌ی
پێنج سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵا هێزه ئه‌وروپییه
كۆلۆنیالییه‌كان ڕێنووسی لاتینی به‌هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكاو
ناوچه‌ی ئۆقیانوس و به‌شێك له ئاسیا‌و قاره‌ی ئه‌فه‌ریقاو
ئوسترالیادا بڵاوده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر به‌هۆی ته‌ئسیری
ئیستیعماری ئینگلیز و هۆله‌ندی دوو وڵاتی موسلمان مالیزیا و
ئه‌نده‌نۆسیا واز له ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی(كه له‌وێ پێی
ده‌ڵێن جاوی ) دێنن و ده‌یكه‌ن به لاتینی .(9) له سه‌ده‌ی
حه‌ڤده‌هه‌می زایینی له ژێر ته‌ئسیری ئیستعماری فه‌ره‌نسی و
میسیۆنێری پورتوغالی ئه‌لفوبێی ڤێتنامی (كه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
ئه‌لفوبێی چینی بوو) ده‌گۆڕێ بۆ لاتینی. زمانی سه‌واحیلی
Swahili كه زمانێكی هاوبه‌شی
كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریقاو زمانێكی
ره‌سمییه له‌ته‌نزانیاو كینیا و ئۆگه‌نده، له‌سه‌ره‌تادا
به‌ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌نووسرا ، له‌پاشان له‌سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م به‌هۆی ئیستیعماره ئه‌وروپییه‌كانه‌وه گۆڕا بۆ
لاتینی . هاوسا Hausa
كه زمانی چادییه و زمانێكی هاوبه‌شی
كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌یه له‌ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا به‌تایبه‌ت
له‌نێو موسلمانه‌كاندا، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه
به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی (كه پێیده‌لێین ئه‌لفوبێی عه‌جه‌می)
ده‌نووسرا. له‌ساڵی 1930 له‌لایه‌ن كۆلۆنیاله ئینگلیزه‌كان
ده‌گۆڕێ بۆ لاتینی .(10)به‌مجۆره ڕێنووسی لاتینی به‌هه‌موو
جیهاندا بڵاوبووه‌وه و بوو به رێنووسێكی سه‌ره‌كی بۆ زۆربه‌ی
زمانه‌كانی دنیا.
له‌سه‌رتای
سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌ش كه‌مپێنێكی به‌لاتینی كردن ده‌ستپێكرد
به‌تایبه‌ت له وڵاته موسڵمان نشینه‌كان. كه‌مال ئه‌تاتورك
له توركیا له ساڵی 1928 وه‌ك به‌شێك له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ به
ڕۆژئاوایی كردنی توركیا ، ئه‌لفوبێی عوسمانی (عه‌ره‌بی) گۆڕی
بۆ لاتینی. له‌وڵاته موسلمان نشینه‌كانی تورك زمان له ئاسیای
ناوه‌ڕاست، هه‌ر به چاولێكه‌ری ئه‌تاتورك، ئازه‌ربایجان و
كازاخستان و قه‌رغیزستان و ئۆزبه‌كستان و به‌شكیرو ته‌تارستان
و توركه‌مه‌نستان، هه‌روه‌ها تاجیكستان كه به‌زمانی تاجیكی
ده‌دوێن، له ده‌وروبه‌ری ساڵه‌كانی 1930 ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان
له عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕی بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی (توركی) ، به‌ڵام
دواتر كه ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمڕانی یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت له‌ساڵی 1940 له‌سه‌رده‌می ستالین ئه‌لفوبێی كرلیكیان
به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، هه‌ردوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت له‌ساڵی 1991 سێ وڵاتی تازه سه‌ربه‌خۆی نێو یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت، توركه‌مه‌نستان و ئازه‌ربایجان و ئۆزبه‌كستان
گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌لفوبێی لاتینی، بێجگه له كازاخستان و
قه‌رغیزستان و تاجیكستان كه تا ئێستا هه‌ر له‌سه‌ر كرلیكی
ماونه‌ته‌وه.(11)
باهۆزی ئه‌م
به‌لاتینی كردنه هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا زمانی كوردیشی
گرتۆته‌وه. له‌لایه‌ن ئێلیته‌ی كورده‌وه له‌سه‌ره‌تای
ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی بیست بانگه‌شه‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێی كوردی بۆ
لاتینی كراوه، جه‌لاده‌ت به‌درخان به‌عه‌مه‌لی ئه‌م كاره‌ی
جێبه‌جێ كردووه ، له‌ساڵی 1932 له‌شام گۆڤاری هاوار به
ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌رده‌كات. ئیدی ئه‌مه ده‌بێته زه‌مینه
خۆش كردنێك بۆ كورده‌كانی توركیا و سوریا بۆ نووسینه‌كانیان
ئه‌لفوبێی هه‌مواركراوی لاتینی به‌كاربێنن.
میلله‌تی
سۆمالی هه‌ر له‌سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌مه‌وه ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
(كه پێیده‌ڵێن واداد) بۆ نووسینیان به‌كارده‌هێنا. له‌ساڵی
1972 ده‌یگۆڕن بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی.(12)
هه‌ر له‌گه‌ڵا
ره‌وتی به‌لاتینی كردن، له‌ساڵه‌كانی 1960 (ماوتسی تۆنگ )وه‌ك
به‌شێك له شۆڕشه فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی له‌چین به‌نیازبوو
ئه‌لفوبێی چینی بگۆڕێ بۆ لاتینی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م
ئه‌لفوبێیه فێربوونی سه‌خته و كۆسپێكه له‌به‌رده‌م حكومه‌ت
بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له چین. له‌ئاست ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
(ماوتسی تۆنگ) باڵی موحافه‌زه‌كاران زۆر به‌هێزبوون به‌توندی
داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.(13)
له‌به‌ر
ڕووناكی ئه‌م پێشینه مێژووییه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ت
و ئه‌لفوبێ له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك پێویستییه‌كی مێژوویی
داهێنراوه، له‌پاشان نه‌ته‌وه و میلله‌تان وه‌ك پێویستییه‌كی
شارستانی ئه‌و ئه‌لفوبێیانه وه‌رده‌گرن و بۆ پێویستی
زمانه‌كانی خۆیان به‌كاری دێنن و له‌گه‌ڵا زمانه‌كه‌یان
ده‌یگونجێنن، ئه‌وانیش به‌ده‌وری خۆیان داویانه و ده‌یده‌ن
به میلله‌تانی دی. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێیده‌ڵێن
ئه‌لفوبێی لاتینی یا عه‌ره‌بی یا براهمی موڵكی ته‌نها
نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مێكی شارستانی
مرۆڤایه‌تییه هه‌ر نه‌ته‌وه‌و نه‌ژادێك به‌پێی سه‌رده‌می خۆی
له‌به‌رهه‌م هێنان و پێشخستنیدا به‌شداری كردووه.
بیانووه‌كانی
گۆڕینی ئه‌لفوبێی كوردی بۆ لاتینی
زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێی كوردی بۆ لاتینی
ده‌كه‌ن، بیانوی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ
ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی گونجاوتره له‌و ئه‌لفوبێ هه‌موار
كراوه عه‌ره‌بییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستانی عێراق و ئێران
به‌كاردێت. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌وانه‌ی له‌ناو كورد
بره‌وپێده‌ری ئه‌و بانگه‌شه‌یه بوون له‌پێش هه‌موویان (فائیز
به‌گ )و (عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت )بوون ، كه له ساڵی 1913
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤاری (ڕۆژی كورد) بڵاویان ده‌كرده‌وه
كه ئه‌لفوبێی لاتینی گونجاوترین ئه‌لفوبێیه كه بۆ زمانی
كوردی.(14) له‌پاشان (جه‌لاده‌ت به‌درخان) كه به
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌لفوبێی لاتینی داده‌نرێت، هه‌ر به هه‌مان
بیانوو ده‌ستی كرد به گۆڕینی ئه‌لفوبێی كوردی و له ساڵی 1932
له شام گۆڤاری (هاوار) ده‌رده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌لفوبێ نوێیه‌كه به‌نێو كوردا.(15)
ئه‌گه‌ر
به‌راوردێكی سه‌رپێی هه‌ردوو ئه‌لفوبێ بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین
ئه‌لفوبێی كوردی (هه‌مواركراو به پیتی عه‌ره‌بی) بۆ زمانی
كوردی گونجاوه، لاتینیه‌كه ئه‌وه‌نده گونجاو نییه. له
ئه‌لفوبێی لاتینی كۆمه‌ڵێك ده‌نگ وه‌ك (ح، ع، غ، ڵا، ڕ،...)
هیچ هێمایه‌كیان بۆ دانه‌نراوه، له‌كاتێك بۆ ئه‌لفوبێی كوردی
به (پیتی عه‌ره‌بی) بۆ هه‌موو ده‌نگێك پیتێك هه‌یه، گومانی
تێدا نییه كه ئه‌لفوبێی كوردی پێش هه‌مواركردنی گیروگرفتی
زۆربووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست
ده‌ستكرا به‌گونجاندنی، زۆربه‌ی گرفته‌كانی ڕێنووسی كوردی
چاره‌سه‌ركرا. هه‌ندێك پیت له‌فارسی وه‌رگیراو هه‌ندێك هێماو
پیتیش كورد خۆی بۆی زیادكردوون، ئێستاش هه‌ندێك گرفتی بچووكی
دیكه‌ی ماوه، وه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتنی ده‌نگی بزرۆكه
(i) وه‌ك له وشه‌ی (دڵا) له‌نێوان
دال و لامی قه‌ڵه‌و كه له لاتینیدا ئه‌م گرفته نییه و
بزرۆكه به‌ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك (dil)
،ئه‌مه و چه‌ند گرفتێكی دیكه‌ی
بچووك كه ئه‌م جۆره گرفتانه ده‌كرێ بڵێین كه هه‌موو
زمانێك كه‌م هه‌تا زۆر هه‌یه، ئه‌مه هه‌رگیز نابێته
بیانویه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كه‌موكورییه‌كی ڕێنووسی كوردی
ئه‌لفوبێی بگۆڕدرێت و به‌ناڕه‌وا هه‌رچی میراتی فه‌رهه‌نگی
كوردی هه‌یه وێرانی بكه‌ین، وه‌ك له‌م باره‌یه‌وه فه‌رهاد
شاكه‌لی ده‌ڵێ: "ئه‌لفوبێی ئه‌مڕۆی كوردی ئه‌لفوبێیه‌كی
ڕێكوپێكه‌و به‌جوانترین شێوه له‌گه‌ڵا ده‌نگه‌كانی زمانی
كوردیدا گونجێنراوه. ڕه‌نگه یه‌ك دوو ورده كێشه‌ی تێدا
مابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ماندا په‌نجه‌ره‌یه‌كمان درزی
بردبوو، نایه‌ین هه‌موو خانووه‌كه بڕووخێنین به‌نیازی
چاككردنی په‌نجه‌ره‌كه. په‌نجه‌ره‌كه خۆی چاك ده‌كه‌ین و
ته‌واو. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووه شوێنه‌وارێكی مێژوویی
بوو، هه‌زار ساڵا ته‌مه‌نی بوو، وه‌ك زمانی كوردی، ئه‌وه هه‌ر
تاوانێكی نه‌به‌خشراوه به‌رانبه‌ر به‌كوردو به‌شارستانێتی و
به‌رانبه‌ر به هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌ر تێكی بده‌ین و
بیرووخێنین" (16) ، ته‌نانه‌ت خودی زمانی عه‌ره‌بیش گرفتی زۆری
هه‌یه له‌گه‌ڵا ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر یه‌كێك عه‌ره‌بی باش
نه‌زانێ ڕه‌نگه نه‌توانێ سه‌رو ژێره‌كان به‌چاكی
بخوێنێته‌وه، له‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیش كێشه‌ی
ڕێنووسیان هه‌یه ، پێموانییه هیچ زمانێك له‌دنیا هه‌بێ و
كێشه‌ی ئه‌لفوبێی به‌ده‌ستكاری ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئاسانتر بێ بۆ
خوێندنه‌وه. ده‌كرێ بڵێین ئه‌مڕۆ ئه‌م ئه‌لفوبێیه‌ی كه
له‌كوردستانی عێراق و ئێران بۆ نووسینی كوردی به‌كاردێت،
سه‌ره‌ڕای چه‌ند گرفتێكی بچووك، له‌بارترین و گونجاوترین
ئه‌لفوبێیه‌كه بۆ ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی، بۆیه ئه‌گه‌ر
له‌ڕووی زمانه‌وانی و ده‌نگسازییه‌وه سه‌رنجی بده‌ین هیچ
بیانوویه‌ك نامێنێ بۆ گۆڕینی ئه‌م ئه‌لفوبێ له‌باره بۆ
ئه‌لفوبێیه‌ك كه گیروگرفتی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵا سیسته‌می
ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی ناگونجێت.
هه‌ندێكی دی
زۆر به‌ساده‌یی و سه‌رپێی مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ تاوتوێ
ده‌كه‌ن و پێیانوایه به‌لاتینی كردنی ئه‌لفوبێی كوردی
هه‌نگاوێكه كه كورد له‌و رێیه له ئه‌وروپای پێشكه‌وتوو
نزیك ده‌بێته‌وه و له وڵاتانی دواكه‌وتووی عه‌ره‌بی و
ئیسلامی داده‌بڕێت، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ئه‌مه بۆچوونێكی پڕ له
هه‌ڵه و نامه‌نتیقی و ساویلكانه‌یه، چونكه ئه‌م جۆره
بۆچوونه له‌ناو هیچ تیۆرێكی شارستانی و پێشكه‌وتنی
زانستییه‌وه جێگه‌ی نابێته‌وه، هه‌روه‌ك (كه‌مال ئه‌تاتورك )
له ساڵی 1928 به‌هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌لفوبێی توركی بۆ لاتینی
گۆڕی، پێیوابوو كه به‌م گۆڕینه میلله‌تی تورك له ئیسلام
داده‌بڕێت و به ئه‌وروپای پێشكه‌وتوو ده‌به‌سترێته‌وه. كه‌چی
وه‌ك ده‌بینین دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له گۆڕینی ئه‌لفوبێ ،
میلله‌تی تورك نه له ئیسلام دابڕا و نه بوو به ئه‌وروپیش،
له‌ناو كورده‌كانیش هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌و جۆره
بۆچوونانه هه‌بووه به‌تایبه‌ت له گۆڤاری (دیاری كوردستان)
كه له‌ساڵی 1925 له به‌غدا ده‌رده‌چوو، له‌و گۆڤاره
به‌گه‌رمی مشتومڕی گۆڕینی ئه‌لفوبێ ده‌خرایه‌ڕوو، هه‌ندێك
پێیانوابوو كورد له ڕه‌گه‌زی ئارییه و زمانه‌كه‌ی به
ئه‌لفوبێی زمانێكی سامی نانووسرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێ له‌سه‌ر
ئه‌وه داده‌گرن كه به گۆڕینی بۆ لاتینی كورد له‌گه‌ڵا
رۆژئاوا نزیك ده‌بێته‌وه.(17) (مه‌یجه‌رسۆن) یه‌كێك بوو
له‌وانه‌ی كه زۆر به‌جیدی داوای گۆڕینی ئه‌لفوبێی ده‌كرد،
زمانی كوردیشی باش ده‌زانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامیلكه‌یه‌كی
بچووك ده‌رده‌كات، تیایدا باس ده‌كات كه ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
بۆ ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی گونجاو نییه.(18)
رۆژگار به
به‌ڵگه سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه
به‌درێژایی مێژوو میلله‌تێك نه‌بووه به‌گۆڕینی
ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی له‌ڕووی زانستییه‌وه پێشكه‌وتوو بووبێت،
چونكه پێشكه‌وتن و پاشكه‌وتن مه‌سه‌له‌یه‌كی شارستانییه‌و
پابه‌نده به بارودۆخی زاتی و مه‌وزوعی ئه‌و میلله‌ته و ئه‌و
وڵاته، تا ئێستا هیچ میلله‌تێك و هیچ وڵاتێك به‌گۆڕینی
ئه‌لفوبێ نه‌بووه به ئه‌وروپایی. بۆ نموونه زۆربه‌ی
وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا ئه‌لفوبێیكه‌یان لاتینییه كه‌چی له‌ڕووی
شارستانییه‌وه نه‌بوون به ئه‌وروپایی ، میلله‌تی سۆمال
له‌ساڵی 1972 ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان له‌پیتی عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕی
بۆ لاتینی كه‌چی له‌وساوه تاوه‌كو ئێستا گه‌لی سۆمالی له‌ڕووی
كولتورییه‌وه نه‌بوون به ئه‌وروپی و له‌ڕووی پێشكه‌وتنی
ئابوورییه‌وه‌ش یه‌كێكن له وڵاته هه‌ژاره‌كانی ئه‌فه‌ریقا،
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه وڵاتی (ژاپۆن) كه
ئه‌لفوبێیه‌كی هه‌مواركراوی چینی به‌كاردێنێ، ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی
نه‌بۆته كۆسپێك له‌ڕێی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ (ژاپۆن)
له‌ڕووی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجییه‌وه پێشه‌نگی وڵاتانی
ئاسیایه ، ئه‌گه‌ر هی ئه‌وروپاش نه‌بێت، باوه‌ڕناكه‌م (ژاپۆن
)بیر له گۆڕینی ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی كه
ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دوژمنایه‌تی كردنی عه‌ره‌ب و ئیسلام و
كولتوری رۆژهه‌ڵات به‌رچاویانی تاریك كردووه، ئه‌وه‌نده
كورتبینانه له‌مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ ده‌ڕوانن،
ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر نرخێك بێت خۆیان له‌م ئه‌لفوبێیه ڕزگار
بكه‌ن، چونكه به‌خه‌یاڵی خۆیان ده‌بن به ئه‌وروپایی و
له‌ئیسلام و عه‌ره‌ب دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام نازانن چ
زه‌برێكی كوشنده له زمان و كولتوری خۆیان ده‌ده‌ن، من
لێره‌دا نموونه‌ی چه‌ند وڵاتێكی موسلمان دێنمه‌وه تاوه‌كو
بزانین گۆڕینی ئه‌لفوبێ چه‌نده ته‌ئسیری له‌و موسلمانانه
كردووه تا له‌دینی ئیسلام دووركه‌ونه‌وه، له‌و وڵاته
موسلمانانه‌ی كه ئه‌لفوبێیان گۆڕیوه بۆ لاتینی، وڵاتی
مالیزیا و ئه‌نده‌نۆسیایه، ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ره‌تای
موسلمان بوونیان له‌سه‌ده‌ی چوارده‌و پازده‌ی زایینی ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی به‌كاردێنن بۆ نووسینیان كه پێیده‌ڵێن (ئه‌لفوبێی
جاوی) به‌ڵام دواتر وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسكرا له‌سه‌ده‌ی
حه‌ڤده‌وه به ته‌ئسیری ئیستیعماری هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی
ئه‌لفوبێیه‌كی ره‌سمییه، به‌ڵام هێشتا به‌یه‌كجاری
ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفوبێی جاوی (به‌پیتی عه‌ره‌بی) نه‌بوون،
له‌زۆر شوێن به‌هه‌ردوو ئه‌لفوبێ ده‌نووسرێن . وه‌ك به
عه‌مه‌لی و دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ده‌بینین گۆڕینی ئه‌لفوبێ
نه‌بۆته هه‌نگاوێك بۆ ئه‌م دوو وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی له
ئه‌وروپا نزیك ببنه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیسلامیش
دوورنه‌كه‌وتونه‌ته‌وه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئانیش له
قوتابخانه دینییه‌كان ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌خوێنن هه‌ر به
پیته عه‌ره‌بییه‌كان قورئان ده‌خوێننه‌وه، خه‌ڵكی دیكه‌ش به
ئه‌لفوبێی لاتینی قورئان ده‌خوێننه‌وه ، له خواره‌وه‌ش به
ته‌رجه‌مه‌ی زمانه‌كه‌ی خۆیان. هه‌ر له ئاسیا، میلله‌تی
بێنگالی كه له سه‌ده‌ی دوازده‌وه موسلمان بوون، ئه‌وان به
پێچه‌وانه‌ی میلله‌تانی دیكه‌ی موسلمان ، ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بیان
بۆ نووسینیان به‌كارنه‌هێناوه، ئه‌لفوبێیه‌كی هه‌مواركراوی
(براهمی)یان به‌كارهێناوه بۆ نووسین كه وه‌ك ئه‌لفوبێی
هیندییه.(19) گه‌لی بێنگالی له‌وساوه كه موسلمانن
ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان نه‌بۆته كێشه‌یه‌ك یان ڕێگرێك بۆ
په‌یڕه‌وكردنی دینه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌دینه‌كه‌یان
فێری بن به‌زمانی خۆیان و ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی خۆیان فێری ده‌بن،
بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئانیش یا به ئه‌لفوبێی خۆیان
ده‌یخوێننه‌وه یانیش به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی كه له
قوتابخانه‌ی دینییه‌كان فێری ده‌بن، میلله‌تی پێنگالی و
میلله‌ته‌كانی ناو ئه‌فغانستان و پاكستان له‌رووی ئاستی
موسلمانییه‌وه هه‌روه‌كو یه‌ك وان ئه‌ویان به ئه‌لفوبێی خۆی
ئه‌میان به ئه‌لفوبێیه‌كی هه‌مواركراوی عه‌ره‌بی. ئه‌گه‌ر
میلله‌تی پێنگالی له‌عه‌ره‌ب دوورن له‌به‌ر جیاوازی
ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر دووری شوێنی جوگرافی
وڵاته‌كه‌یانه له‌جیهانی عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م
باره‌یه‌وه بگووترێ ئه‌وه‌یه: دین كۆمه‌ڵێك نرخ و به‌های
ئینسانی و ئه‌خلاقی و رۆحییه له‌سنووری هیچ ئه‌لفوبێیه‌كدا
نامێنێته‌وه و به‌گۆڕینی ئه‌لفوبێش له‌ناو ناچێت، هیچ
ئه‌لفوبێیه‌كیش رێگه له په‌یڕه‌وكردنی هیچ دینێك ناگرێت، جا
ئه‌و ئه‌لفوبێیه عه‌ره‌بی یا لاتینی یا براهمی یا كرلیكی یا
هه‌ر ئه‌لفوبێیه‌كی دی بێ.
هه‌ر
له‌بۆچوونێكی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی دژ به‌عه‌ره‌ب، هه‌ندێك
پێیانوایه كه ئه‌م ئه‌لفوبێیه به‌شێكه له فه‌رهه‌نگ و
شارستانییه‌تی عه‌ره‌ب، ئه‌لفوبێیه‌كه‌شیان بۆ كورد یه‌كێكه
له پایه‌كانی ته‌عریب، بۆیه كورد پێویسته هه‌رچی زووتر خۆی
لێ ده‌رباز بكات. هه‌روه‌ك پێشتر له‌مه‌ڕ په‌یدابوونی خه‌ت و
ئه‌لفوبێ روونكرایه‌وه كه ئه‌لفوبێ به‌رهه‌مێكی شارستانی
گشت مرۆڤایه‌تییه، هیچ میلله‌تێك داهێنه‌ری ته‌واو و سه‌د
له‌سه‌دی ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی نییه، هه‌ر میلله‌تێك به‌جۆرێك
پێویستی زمانه‌كه‌ی خۆی له میلله‌تێكی دیكه‌ی وه‌رگرتووه
له‌گه‌ڵا زمانه‌كه‌ی خۆی هه‌مواری كردووه و به‌كاری هێناوه‌ن
ئیدی له پاشان بۆته به‌شێك له شارستانییه‌تی ئه‌و گه‌له.
میلله‌تی عه‌ره‌بیش ئه‌و رێنووسه له نه‌به‌تی و ئارامی
وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵا ده‌نگه‌كانی زمانی خۆیان سازاندویانه و
بۆته به‌شێك له شارستانیه‌تی عه‌ره‌ب، بۆیه ده‌كرێ بڵێین
ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی هی عه‌ره‌ب و فارس و كورد‌و ئازه‌ری و
به‌لوچ و پونجابی و كه‌شمیری و سندی و تاجیكی و پشتونی و
ئوگۆری و.. هتد هی ته‌واوی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه له‌گه‌ڵا
زمانی خۆیان گونجادویانه و بۆ پێویستی زمانه‌كه‌یان به‌كاری
دێنن. هه‌ر بۆیه له‌م رووه‌وه ئێمه پێویسته به‌م
ئه‌لفوبێیه خۆمان بڵێین ئه‌لفوبێی كوردی نه‌ك ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی ، فارس به ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان ده‌ڵێن فارسی،
له‌زمانه‌كانی ئه‌وروپاش به ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان ناڵێن لاتینی،
به‌ڵكو هه‌ر میلله‌ته به‌ناوی زمانه‌كه‌ی خۆی ناوی ده‌بات.
گۆڕینی
ئه‌لفوبێ هه‌رگیز نابێته پاساوێك كه ئێمه له عه‌ره‌ب و
ئیسلام دووربخاته‌وه، ئێمه به‌هۆی شوێنی جوگرافی
وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵا ئه‌و نه‌ته‌وه هاوسێیانه‌ی كورد وه‌ك
عه‌ره‌ب و تورك و فارس په‌یوه‌ندی كولتوری و به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و ئابووری هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش
ناتوانین لێی داببڕێین، مه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌مان بگوازینه‌وه(!!)
، ده‌كرێ له‌باره‌ی توركیاش هه‌مان شت بگوترێت، دوای ئه‌و
هه‌موو ساڵه له گۆڕینی ئه‌لفوبێ میلله‌تی تورك، ئه‌لفوبێ
لاتینیه‌كه‌ی نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا
میلله‌تانی عه‌ره‌ب بچڕێت، ئه‌وه‌تا توركیا به‌هۆی شوێنی
جوگرافییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵا وڵاتانی
عه‌ره‌ب و موسلمان هه‌یه ، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م
بیانووه هیچ بنه‌ڕه‌تێكی زانستی و مه‌نتیقی نییه،
ئه‌فسانه‌یه‌كه خۆیان و خه‌ڵكی ساده‌و ساویلكه‌ی پێده‌خاپێنن.
هه‌ندێك
به‌گۆڕینی ئه‌لفوبێ بیانوی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و كۆمپویته‌ر
دێننه‌وه، ئه‌مه‌ش بیانوویه‌كی زۆر لاوازه ، ته‌كنه‌لۆجی
به‌هه‌ر ئه‌لفوبێیه‌ك بێت ده‌توانی وه‌ریگری ، پێموانییه
ئه‌لفوبێ له هیچ وڵاتێك ببێته كۆسپ له‌ڕێی پێشكه‌وتنی
ته‌كنه‌لۆجی، چونكه پێشكه‌وتن له‌م بواره‌دا به‌نده به
پێشكه‌وتنی زانست و پێشخستنی زانكۆكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
خوێندن، ئه‌وه‌تا (ژاپۆن) هه‌ر به ئه‌لفوبێی خۆیان له
لوتكه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیادان، یاخود (چین) له‌ڕووی
پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجییه‌وه هه‌نگاوێكی باشی بڕیوه به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان بگۆڕن بۆ لاتینی ، له بواری
كۆمپیوته‌ریش ده‌كرێ هه‌مان شت بگووترێ، راسته زانستی
كۆمپیوته‌ر هه‌موو به‌پیتی لاتینییه ، به‌ڵام پێشكه‌وتنی
كۆمپیوته‌ر به‌رده‌وام گرفتی ئه‌لفوبێی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مه بۆ هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه رێنووسی چینی یا
براهمی، یا عه‌ره‌بی به‌كاردێنن له‌ئاسیاو ئه‌فه‌ریقا،
نه‌بۆته بیانوو تا ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان واز لێبێنن.
بیانووی دیكه
كه به‌ڕاستی جێگه‌ی گاڵته‌جارییه ، ئه‌ویش هه‌ندێك له‌و
باوه‌ڕدان كه به‌گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی فێربوونی
ئینگلیزی ئاسانتر ده‌كات. ئه‌مه ره‌نگه ته‌نها له فێربوونی
پیته‌كانی بێ كه له‌و ڕێیه‌وه ئاسانكاری ده‌كات بۆ فێربوونی
پیته‌كانی ئینگلیزی ، به‌ڵام دیاره فێربوونی زمان ته‌نها
فێربوونی پیته‌كانی نییه، فێربوونی زمان: ڕێزمانه، ڕێنووسه،
رسته‌سازییه، فێربوونی وشه‌كانی ئه‌و زمانه‌یه... هتد ئه‌وه
میلله‌تی تورك كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌پیتی لاتینی
ده‌خوێنن ، ئه‌وه چه‌ند ته‌ئسیری هه‌بووه بۆ فێربوونی زمانی
ئینگلیزی، ئێمه له‌كوردستان هه‌ر له‌خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه
له‌پاڵا ئه‌لفوبێی خۆمان ئه‌لفوبێی ئینگلیزیش فێر ده‌بین،
بۆیه ئێمه هیچ گرفتێكمان له فێربوونی پیته‌كانی زمانی
ئینگلیزی‌دا نییه.
(عه‌بدولره‌زاق
به‌درخان )له ساڵی 1913 له شاری خۆی له كوردستانی ئێران ،
داوای گۆڕینی ئه‌لفوبێی كوردی ده‌كرد بۆ ئه‌لفوبێی روسی، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قوتابخانه‌یه‌كی دامه‌زراند تا منداڵی كورد
فێری ئه‌و ئه‌لفوبێیه بكات، ئه‌و پێیوابوو ئه‌م گۆڕینه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد له‌میلله‌تی روس و كولتوری
روسی نزیك ده‌كاته‌وه ، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه
منداڵی كورد له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانێ زمانی ڕووسی فێربێ،(20)
ئه‌م بیروڕا چه‌وته هه‌ر له زووه‌وه له‌مێشكی منداڵانی كورد
ئاخنراوه.
هه‌ندێك
نوسه‌ر له‌كوردستانی عێراق پێیانوایه گۆڕینی ئه‌لفوبێ وه‌ك
دیوارێك ده‌بێ كه پێش له ته‌عریبكردنی كورد ده‌گرێت،(21)
بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بیروڕاچه‌وته‌كان، چونكه
ته‌عریب پرۆسه‌ی كوشتنی زمان و نه‌ته‌وه‌و كولتورێكه،
به‌گۆڕینی ئه‌لفوبێی بۆ لاتینی ناكرێ پێش له ته‌عریب كردن
بگیرێ ، پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن به گۆڕینی عه‌قلییه‌تی
ڕه‌گه‌زپه‌رستی رژێمه عه‌ره‌بییه‌كان پێشی لێده‌گیرێ ،
نه‌وه‌ك گۆڕینی ئه‌لفوبێ ، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه
هیچ په‌یوه‌ندی به ئه‌لفوبێ و ڕێنووسه‌وه نییه. كورد له
كوردستانی سوریا كه ئه‌لفوبێی لاتینی به‌كاردێنێ، ئه‌مه
نه‌بۆته رێگرێك له‌به‌رده‌م رژێمی سوری عه‌ره‌بی كه
نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خاكه‌كه‌ی ته‌عریب نه‌كات.
بیانوی دیكه
كه زۆرجار ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
به‌گۆڕینی ئه‌لفوبێ ئێمه له كورده‌كانی كوردستانی باكور
نزیك ده‌بینه‌وه ، یانیش ئه‌وان به ژماره‌و پانتایی جوگرافی
له ئێمه زیاترن، هه‌ر بۆیه ئێمه پێویسته بچینه سه‌ر
ئه‌لفوبێیه‌كه‌یان كه لاتینییه ، هیچ گومانی تێدا نییه
بوونی ئه‌لفوبێیه‌كی یه‌كگرتوو و سه‌رانسه‌ری بۆ كورد و بۆ
زمانی كوردی هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ یه‌كێتی زمان و
نه‌ته‌وه، پیاده‌كردنی دوو ئه‌لفوبێ بۆ یه‌ك زمان، به
تێپه‌ڕبوونی كات ورده ورده دوو زمان و دوو نه‌ته‌وه‌ی
جیاوازی لێ په‌یدا ده‌بێ، كه ئه‌مه كارێكی پر مه‌ترسییه ،
ئه‌گه‌ر هه‌روا بهێلرێته‌وه، وه‌ك میلله‌تی توركی ئازه‌ری
(له سۆڤیه‌تی پێشوو) به‌رێنووسی لاتینی له‌گه‌ڵا
ئازه‌رییه‌كانی ئێران به‌رێنووسی فارسی، یه‌ك نه‌ته‌وه به‌هۆی
جیاوازی ئه‌لفوبێ ته‌واو له‌یه‌ك دابڕاون، هه‌ر یه‌كه‌ی به
ئاقارێكدا رۆیشتووه، یان میلله‌تی پونجاجی له پاكستان به
ئه‌لفوبێی ئوردو (به‌پیتی عه‌ره‌بی) له‌گه‌ڵا پونجابی هیندستان
كه به دین (سیخی)ن و ئه‌لفوبێیه‌ك به‌كاردێنن كه پێیده‌لێن
(گورموخی Gurmukhi)
له‌خه‌تی براهمییه‌وه وه‌رگیراوه
.(22)جیاوازی ئه‌لفوبێ و دین میلله‌تی پونابی كردووه به‌دوو
له‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئه‌لفوبێ لای كوردیش
چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و
میلله‌تانه‌مان ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی له‌م
زه‌مینه‌دا رۆلێكی به‌رچاو ده‌گێرێ ، بایه‌خ و پێشكه‌وتنی
زمانه له‌بواری نووسین و زۆری ژماره‌ی سه‌رچاوه و چاپه‌مه‌نی
و بوونی به زمانێكی ره‌سمی بۆ خوێندن و سیاسه‌ت و كارگێڕییه،
نه‌وه‌ك زۆری ژماره قسه پێكه‌رانی و گه‌وره‌یی پانتایی
جوگرافی ئه‌و زمانه، چونكه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی
زمانه‌وانییه، بایه‌خ و گرنگی ئه‌و زمانه ڕه‌چاو ده‌كرێ،
نه‌ك لایه‌نی جوگرافی و دیمۆگرافی و سیاسی ، ئه‌وه‌ی شایانی
گوتن بێت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه زمانی كوردی به
دیالێكتی كرمانجی باشوور‌و به ئه‌لفوبێی كوردی به (پیتی
عه‌ره‌بی) له‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایی به ڕاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ
په‌ره‌یسه‌ندووه، زمانێكی ستانداردی لێ هاتۆته به‌رهه‌م،
كتێب و نووسراوی چاپكراوی ئه‌وه‌نده زۆره ده‌كرێ بڵێین
زیاتر له‌سه‌دا نه‌وه‌دی گه‌نجینه‌ی زمان و كولتورو
ئه‌ده‌بیاتمان هه‌ر به‌م دیالێكته و به‌م رێنووسه‌یه، ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه كاتێك
به‌رنامه‌ی خوێندن به‌زمانی كوردی هاتۆته پێش ، هه‌تاوه‌كو
ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌م دیالێكته و به‌م ڕێنووسه بووه، ئه‌مڕۆ
له سه‌رانسه‌ری كوردستان له ته‌نها به‌شێكی كوردستان كه
زمانی كوردی به ره‌سمی ناسرابێت و بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و
دواناوه‌ندی و زانكۆ به‌كاربێت ، كوردستانی عێراقه و
به‌دیالێكتی كرمانجی باشور‌و به‌م ئه‌لفوبێیه‌یه. له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ئه‌وه‌ی له زمانی كوردی به‌م ئه‌لفوبێیه به‌ده‌ست
هاتووه، گه‌نجینه‌یه‌كی یه‌كجار ده‌وڵه‌مه‌ند و گرانبه‌هایه
بۆ گشت كورد، هه‌روه‌ها له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه
زه‌مینه‌یه‌كی باشی ره‌خساندووه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی زمانی كوردی
له پاشه‌رۆژدا پێشكه‌وتنی زمانی كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستان
چرایه‌كه داگیرساوه و تیشك و روناكی بۆ هه‌موو پارچه‌كانی
كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كوردێكه
كه ئه‌و چرایه به‌رۆشنی بهێلنه‌وه‌و لێنه‌گه‌ڕێین به گۆڕینی
ڕێنووسه‌كه‌ی بكوژێته‌وه ، هه‌ر بۆیه بایه‌خدان و
په‌ره‌پێدانی ئه‌و زمانی به‌م ئه‌لفوبێیه به‌رپرسیاریه‌تێكی
گه‌وره‌ی مێژووییه‌و له‌ئه‌ستۆی هه‌موو كوردێكه كه پارێزگاری
لێبكه‌ن و زیاتر گه‌شه‌ی پێبده‌ن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه
ئه‌م ئه‌لفوبێیه تا ساڵی 1930 ئه‌لفوبێیه‌كی یه‌كگرتوو و
سه‌رانسه‌ری كورد بووه ، كۆمه‌ڵێك گۆڤار‌و كتێب له‌كورستانی
باكوور هه‌ر به‌م رێنووسه چاپكراون. ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌وه
له‌مه‌سه‌له‌كه بڕوانین ئه‌وا پێویسته كورده‌كانی باكوور
هه‌رچی زووتر خۆیان فێره ئه‌لفوبێی كوردی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
چیدی له‌م فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كوردستانی باشور بێبه‌ش
نه‌بن. هه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێیه‌ش بكه‌ن به كه‌ره‌سته‌ی خه‌بات
بۆ دژایه‌تی بیری كه‌مالیزم له توركیا وبوژاندنه‌وه‌ی زمان و
فه‌رهه‌نگی كوردی.
نه‌ته‌وه‌ی
ئوگۆری تورك زمان له هه‌رێمی سینكیانگ له‌چین، به ڕاده‌ی
چه‌وساوه‌یی گه‌لی كورد له‌توركیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
چینییه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه ، بێجگه له مافه كولتورییه‌كانی
ته‌نانه‌ت جێگای عیباده‌تیشیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفوبێی خۆی
(به پیتی عه‌ره‌بی) نه‌بووه، كه پێیده‌ڵێن (چاگاتای) و له
سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌كاری دێنن،
هه‌رچه‌نده ئوگۆره‌كانی دی له‌ولاته هاوسێكانی كه به‌ژماره
كه‌من ، ئه‌لفوبێی لاتینی یا كرلیكی به‌كاردێنن، به‌ڵام ئه‌وان
له‌ساڵی 1987 جارێكی دی ئه‌لفوبێی هه‌مواركراوی عه‌ره‌بیان
په‌سند كرد بۆ زمانی ئوگۆری،(23) ئه‌مه له‌كاتێك هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی ئه‌لفوبێیان گۆڕیوه، ئه‌وان
ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌یان كردووه به سیمبولی خه‌باتیان دژی
ده‌وڵه‌تی چه‌وسێنه‌ری چین، نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر ته‌ئسیری
رێنووسی چینی یا كرلیكی یا لاتینی وه‌ك نه‌ته‌وه توركه‌كانی
دیكه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست كه ئه‌لفوبێی كرلیكی یا لاتینی
به‌كاردێنن.
یه‌كێك له‌و
میلله‌تانه‌ی كه له‌گۆڕینی ئه‌لفوبێ زه‌بری كوشنده‌ی
به‌ركه‌وتبێت ، میلله‌تی تاجیكه له تاجیكستانی كۆنه
سۆڤییه‌ت له ئاسیای ناوه‌ڕاست . زمانی تاجیكی وه‌ك دیالێكتێكی
زمانی فارسییه ، كه تاجیكه‌كانی ئه‌فغانستان پێیده‌ڵێین
ده‌ری. تاجیكه‌كانی كۆنه سۆڤیه‌ت وه‌ك هه‌موو موسڵمانه‌كانی
ئاسیای ناوه‌ڕاست تا ساڵی 1928 ئه‌لفوبێی فارسی (به‌پیتی
عه‌ره‌بی) یان به‌كارده‌هێنا، له‌و ساڵه به‌دواوه
ئه‌لفوبێیه‌كه ده‌گۆڕن بۆ لاتینی تا ساڵی 1940 به‌رده‌وام
ده‌بێ، ئیدی دواتر له‌لایه‌ن ستالینه‌وه ئه‌لفوبێی كرلیكییان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌و رێنووسه ماون. له‌ساڵی 1989 حكومه‌تی تاجیك بڕیارێك
ده‌رده‌كات داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی فارسی ده‌كات، ئه‌م
پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌لفوبێی كۆنی تاجیكی تاوه‌كو
ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه(24)، له‌ساڵی 2008 جێگری
وه‌زیری ڕۆشنبیری تاجیكستان (فه‌رهاد ڕه‌حیمۆڤ )بڕیار ده‌دا
كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گۆڕینی
ئه‌لفوبێ بۆ فارسی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كتێب به‌زمانی تاجیكی
به ئه‌لفوبێی فارسی وه‌ك تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ر قوتابخانه
سه‌ره‌تاییه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.( 25) ئه‌و هۆكارانه چین وا
له‌میلله‌تی تاجیكی ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌لفوبێی
فارسی؟ ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی زمانی فارسیه كه
به‌م ئه‌لفوبێیه نووسراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له
ڕووی كولتورییه‌وه له‌هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیان له تاجیكه‌كانی
ئه‌فغانستان و چین نزیك ده‌بنه‌وه كه له‌وێش هه‌ر هه‌مان
رێنووسی فارسی به‌كاردێنن. وه‌ك دیاره میلله‌تی تاجیك (له
سۆڤیه‌تی پێشوو) له‌گۆڕینی ئه‌لفوبێ زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بووه،
دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه وا جارێكی دی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
ئه‌لفوبێی پێشینانی خۆیان. ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه
گه‌لی كورد له توركیا‌و له سوریا هه‌مان رێچكه‌ی تاجیكه‌كان
بگرنه‌به‌ر؟
وه‌ك له
شیكردنه‌وه‌ی بیانووه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ كامیان
بیانووی زانستی و مه‌نتیقی نین تا ببێته پاساوێكی ماقوڵا بۆ
گۆڕینی رێنووسی كوردی بۆ لاتینی، وه‌ك ده‌بینین له‌پشت
بیانووه‌كانه‌وه ئامانجی سیاسی و ئایدیۆلۆجی و رۆژئاوا
په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌ن، نه‌ك زمانه‌وانی، له‌هه‌ندێك
حاڵه‌ت و هه‌ندێك وڵات هێزه كۆلۆنییه‌كان رۆڵێكی راسته‌وخۆیان
هه‌بووه بۆ بره‌ودان به ئه‌لفوبێی لاتینی، گه‌لی كورد و
زمانی كوردیش له ته‌ئسیری هێزه كۆلۆنییه‌كان بۆ گۆڕینی
ئه‌لفوبێ، به‌ده‌ر نه‌بووه.
ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی گۆڕینی ئه‌لفوبێی كوردی بۆ لاتینی
گۆڕینی
ئه‌لفوبێ وه‌ك كوشتنی میلله‌تێك وایه‌و میلله‌تێكی دی به
ئه‌لفوبێیه‌كی نوێ بێته ئاراوه، چونكه هه‌ر دوای گۆڕینی،
به‌ماوه‌یه‌ك نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌و میلله‌ته له‌تێكڕای ئه‌و
به‌رهه‌مه چاپكراوانه داده‌بڕێت كه میلله‌ته‌كه‌ی له
مێژوودا به‌رهه‌می هێناوه، دیوارێك دروست ده‌بێ له‌نێوان
ڕابردوو و ئێستای . میلله‌تی تورك به گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ
لاتینی له مێژووی پێنج سه‌د ساڵه‌ی عوسمانییه‌كان دابڕان،
ئه‌وه‌ی توركه عوسمانییه‌كان له مێژوودا نووسیانه‌و
به‌رهه‌میان هێناوه، نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی تورك ناتوانێ
بیانخوێنێته‌وه.
میلله‌تی تورك
به‌ڕاده‌یه‌ك له مێژووی ڕابردووی دابڕاوه ، ئه‌مڕۆ له
خوێندنه‌وه‌ی نووسراوی سه‌ر كێڵی قه‌بره‌كان و نووسینی سه‌ر
دیواری مزگه‌وته‌كانی ده‌سته‌وه‌سانه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی
میلله‌تی تورك، میلله‌تی فارس به ئه‌لفوبێی فارسی (به‌پیتی
عه‌ره‌بی) ئه‌مڕۆ ده‌توانێ تێكستێكی هه‌زار ساڵا پێش ئێستا
بخوێنێته‌وه، له به‌راوردی ئێران و توركیا به‌روونی دیاره
كه ئێران به ئه‌لفوبێی فارسی ڕه‌گ و رێشه‌ی قوڵیان له‌ناو
فه‌رهه‌نگی وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه و وه‌ك تورك دووچاری داپچڕان
و لێكترازانی كولتوری نه‌بوون.
ئه‌لفوبێی
كوردی (به‌پیتی عه‌ره‌بی) بایه‌خێكی یه‌كجار زۆری بۆ كورد
هه‌یه، كورد له‌وكاته‌وه كه ده‌ستی به نووسینی زمانه‌كه‌ی
كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یتی له ئه‌ده‌بی نووسراو گشتی به‌و
ئه‌لفوبێیه بووه. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌ش كه
چاپخانه هاتۆته كوردستان، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ (له كوردستانی
عێراق و ئێران) تێكڕای چاپه‌مه‌نی كوردی به‌م ئه‌لفوبێیه
بووه، چه‌ندین نه‌وه‌ی كورد له‌دوای یه‌ك ده‌رسه‌كانی مێژوو و
جوگرافیا و كیمیا و فیزیا‌و بیركاری .. هتد له قوتابخانه‌كان
هه‌ر به كوردی (كرمانجی خواروو) به‌و ئه‌لفوبێیه بووه.
گۆڕینی
ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی نه‌وه‌ی داهاتوی كورد له‌گشت ئه‌و
چاپكراوانه داده‌برێت، میلله‌تێك دێته كایه‌وه، بێ
فه‌رهه‌نگ، بێ مێژوو، بێ رابردوو.. هتد. له‌وكاته‌وه
كورده‌كانی توركیا و سوریا ئه‌لفوبێی لاتینی به‌كار دێنن
له‌هه‌رچی چاپه‌مه‌نی كوردستانی عێراق هه‌یه دابڕاون، له‌لای
ئه‌وان فه‌رهه‌نگی كوردی ته‌نها ئه‌وه‌یه كه
به‌ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی خۆیان نووسراوه ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌لفوبێیه نووسراوه ئاگاداری نین و به كوردی نازانن،
ئه‌مه ئه‌و دابڕانه دژواره‌یه كه گه‌لی كورد له‌وێ تووشی
هاتووه، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر هه‌موو كورد ئه‌لفوبێی بگۆڕێ ئاخۆ چ
مه‌رگه‌ساتێكی كه‌لتووری لێده‌كه‌وێته‌وه..؟؟ به‌ده‌ستی خۆمان
و له‌سه‌ر هیچ و خۆڕایی ماڵوێرانییه‌كی گه‌وره بۆ فه‌رهه‌نگ و
زمان و نه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد له پڕۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی به‌م
ئه‌لفوبێیه پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست هێناوه و
كه‌وتۆته سه‌ر رێچكه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێز بوونی
خه‌سڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، بێگومان گۆڕینی ئه‌لفوبێ
تێكرایی ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی
بێ هێز و لاواز و بێ به‌رهه‌می كه‌لتووری و شارستانی لێ
په‌یدا ده‌بێ.
ئه‌لفوبێی
كوردی به‌راده‌یه‌ك تێكه‌ڵا به‌فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی
میلله‌ته‌كه‌مان بووه، نوسینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی
بێ ئه‌م ئه‌لفوبێیه ناته‌واو و شاش ده‌رده‌چێت، زۆر وشه‌ی
عه‌ره‌بی له شیعری ئه‌حمه‌دی خانی و فه‌قێ ته‌یران و جزیری و
نالی و سالم و كوردی ... هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌لاتینی
بنووسرێنه‌وه مانای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و
پیته عه‌ره‌بیانه‌ی ، وه‌ك (پ، ح ، ژ ، ص، گ، ڤ، ع، غ) له
ئه‌لفوبێی لاتینیدا نییه، به‌م پێیه ئه‌م به‌رهه‌مه
ئه‌ده‌بیانه جوانی هونه‌ری خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش
شێواندنی ئه‌ده‌بی كلاسیكی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ر له‌میانی
ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردیدا، له هه‌ندێ شیعری كوردیدا ئیشاره‌ت
به‌قه‌دی یاره‌كه‌ی ده‌كات كه وه‌ك شێوه‌ی پیتی ئه‌لفه (ا)
یا لێوی وه‌ك شێوه‌ی پیتی میمه (م) و چاوی وه‌ك شێوه‌ی پیتی
عه‌ینه (ع) یا زولفی وه‌ك شێوه‌ی پیتی چیمه (چ). وه‌ك ناڵی
له شیعرێكدا ده‌ڵێ:
له‌بت میم و
قه‌دت ئه‌لف و زولفت چیم
ده‌زانی به‌م
سیانه تاڵبی چیم؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م
به‌یته به ئه‌لفوبێی لاتینی بنووسرێته‌وه، هیچ مانایه‌كی
نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر شاره‌زایی ئه‌لفوبێی
كوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی نه‌بێ ، نازانێ شاعیر مه‌به‌ستی
چییه. له ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی به‌سه‌دان به‌یتی له‌م
چه‌شنه‌مان هه‌یه، شاعیر له نێو شیعره‌كه‌ی بۆ وشه‌كاری و
جوانی هونه‌ری ئیشاره‌ت به پیته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كات،
نووسینه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه به‌م ئه‌لفوبێ لاتینییه ماناكه‌ی
ته‌واو له‌به‌ین ده‌چێت.
ئه‌لفوبێی
كوردی بایه‌خێكی دیكه‌ی هونه‌ری هه‌یه كه ئه‌ویش هونه‌ری
خه‌تخۆشییه.ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی به‌چه‌ندین جۆر خه‌ت
ده‌نووسرێته‌وه، له‌وانه روقعی، كوفی، نه‌سخ، دیوانی، فارسی،
سولس. هونه‌ری خه‌تخۆشی به‌خه‌تی عه‌ره‌بی مێژووییه‌كی درێژی
له‌ناو عه‌ره‌ب و وڵاتانی موسوڵمان هه‌یه، هه‌زار ساڵێك
زیاتره ئه‌و هونه‌ره سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی
ئیسلامی له مزگه‌وت و كۆشك و ته‌لاره‌كان دیواره‌كانی به
هونه‌ری خه‌تی عه‌ره‌بی رازێنراوه‌ته‌وه و نه‌خش و
زه‌خره‌فه‌ی جوانی له‌سه‌ر دروستكراوه، به‌تایبه‌تی خه‌تی
فارسی كه له‌رووی ناسكی و به‌رزی هونه‌رییه‌وه بێوێنه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته به گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی ئه‌م هونه‌ره‌ش
له‌ناو ده‌چێت و ته‌نها وه‌كو شوێنه‌وار له‌سه‌ر دیواری
مزگه‌وته كۆنه‌كان ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵكیش هیچی له‌سه‌ر
نازانن و هیچیشی لێ تێناگه‌ن. وه‌ك مزگه‌وته‌كانی ئه‌نده‌لوس
له ئیسپانیا و مزگه‌وته‌كانی توركیا و ئاسیای ناوه‌ڕاست.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی گۆڕینی ئه‌لفوبێ ئه‌وه‌نده كوشنده‌ن،
پێموانییه هیچ میلله‌تێكی هۆشیار و به‌ئاگا له هیچ و خۆرایی
ئاگر به‌ربداته گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگ و زمانی له پێناو شتێك
كه هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت به‌غه‌یری ماڵوێرانی، وشكه
سه‌رابێكه دڵی خۆیانی پێخۆش ده‌كه‌ن.
پوخته‌ی باس:
ئه‌لفوبێ
له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن سۆمه‌ره‌كان له میزۆپۆتامیا و
میسرییه كۆنه‌كانه‌وه له دۆڵی نیل (3500ساڵا پێش زایین) به
شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی به نووسینی وێنه‌یی وه‌ك
پێویستیه‌كی مێژوویی داهێنرا. له‌پاشان ئه‌مه په‌ره‌ی سه‌ند و
نووسینی برگه‌یی داهێنرا. پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ت و
ئه‌لفوبێ، مێژووییه‌كی دوور و درێژی هه‌یه و به هه‌زاران
ساڵی خایاندووه تا ئه‌م شێوه‌ی ئێستای وه‌رگرتووه. ئه‌لفوبێ
له لایه‌ن نه‌ته‌وه و گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستاوده‌ستی
كردووه، چه‌ندین ئه‌لفوبێی جیاواز و هه‌مه‌جۆر په‌یدا بوون،
وه‌ك ئه‌لفوبێی فینیقی، كه دواتر گریكی و لاتینی لێ په‌یدا
ده‌بێ، ئه‌لفوبێی ئارامی كه‌دواتر سریانی و عیبری و نه‌به‌تی
و عه‌ره‌بی لێ په‌یدا ده‌بێ، ئه‌لفوبێ وه‌ك پێویستیه‌كی
شارستانی هه‌ر زمانێك بۆ پێویستی خۆی به‌كاری هێناوه و
له‌گه‌ڵا ده‌نگه‌كانی زمانه‌كه‌ی گونجاندویه‌تی و بۆته به‌شێك
له فه‌رهه‌نگی ئه‌و زمانه و میلله‌ته.
بۆ گۆڕینی
ئه‌لفوبێی كوردی بۆ لاتینی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو
ئه‌مڕۆ گه‌لێك بیانووی بۆ دێننه‌وه: بیانوی ده‌نگه‌كانی زمانی
كوردی، نزیك بوونه‌وه له ئه‌وروپا، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی،
ئاسانكاری بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی ... هتد. به‌ڵام
ئه‌وانه هیچی بیانوی زانستی و مه‌نتقی نین بۆ ئه‌وه‌ی رێگا
خۆش بكرێ ڕێنووسی كوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی، كه له‌بارترین
رێنووسه بۆ زمانی كوردی، بگۆڕدرێت بۆ لاتینی، هه‌نگاوی له‌م
جۆره‌ش ته‌نها به زه‌ره‌رو زیانی زمانی كوردی گه‌لی كورد
ته‌واو ده‌بێ. ئه‌م بیانوانه ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی سیاسی و
فیكری و ئایدۆلۆجی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌یه، ئه‌وه‌نده
ئامانجی زمانه‌وانی نییه.
گۆڕینی
ئه‌لفوبێی كوردی له كوردستانی عێراق، ده‌رئه‌نجامی زۆر سه‌خت
و دژوار‌و پڕ مه‌ترسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد
دووچاری دابڕانێكی گه‌وره ده‌كات له‌گه‌ڵا مێژووی نووسراوو
چاپه‌مه‌نیه‌كانی، ره‌نجی زیاتر له سه‌د ساڵه‌ی كورد، ئه‌وه‌ی
پێكی هێناوه له گه‌نجینه‌ی زمان و ئه‌ده‌بیات و مێژوو به
ئه‌لفوبێی كوردی، به‌با ده‌دات، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه
نووسینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به ئه‌لفوبێی لاتینی گونجاو
نییه و له‌زۆر شوێن شیعره‌كان مانای ته‌واوی خۆیان
به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و جوانی هونه‌ریشیان له‌به‌ین ده‌چێت.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست
دانی هونه‌ری خه‌تخۆشی كه زیاتر له‌هه‌زار ساڵێكه له‌نێو
وڵاتانی موسڵماندا هه‌یه.
ته‌جروبه‌ی
گه‌لان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه بوونی دوو ئه‌لفوبێ له‌نێو
یه‌ك میلله‌ت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌م میلله‌ته
ده‌كات به‌دووله‌ته‌وه، مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر
ئه‌لفوبێی كوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی، ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی زمان
و كه‌لتووری كوردی به‌ره‌و پێش ده‌بات. كورده‌كانی باكور
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ی سه‌ر ئه‌لفوبێی كوردی هه‌نگاوێكی باش
ده‌بێ بۆیان ، كه له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگی
كوردی له كوردستانی باشور سوود وه‌رگرن، كه ئه‌مه‌ش له‌پاشان
زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ یه‌كگرتنی زمان و دیالێكته‌كانی زمانی
كوردی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
په‌راوێزه‌كان
1- The story of
writing،
alphabets،Hieroglyphs
& pictograms،
Andrew Robinson،
London،
1995/P.22-35.
2ـ
بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 164.
3ـ
بڕوانه وێبسایتی: www.omniglot.com.
omniglot،writingsystems&languages
of the world.
4ـ
The story of writing،
p، 172هه‌روه‌ها
بڕوانه www.wikipedia.org
سه‌یری Aramaic
alphabet بكه.
5ـ
بڕوانه وێبسایتی www.wikipedia.org
www.omniglot.com
6ـ
بڕوانه: تاریخ تمدن اسلام، جرجی زیدان، ترجمه علی جواهر
كلام، انتشارت امیركبیر، تهران، 1373، ل 454.
7ـ
بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 456.
8ـ
بڕوانه وێبسایتی www.wikipedia.org.
9ـ
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
10ـ
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، هه‌روه‌ها وێبسایتی
www.omniglot.com.
11ـ
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
12ـ
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
13- the story of
writing،p.15
14ـ
الالفبا‌و الكوردیه بالحروف العربیه والحروف الاتینیه،
نشوۆها وتطورها 1989 ـ 1932، هوگر طاهر توفیق، مطبعه وزاره
التربیه، ص 16.
15ـ
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 70.
16ـ
زمانی گه‌رده‌لول ، خه‌ونی شنه با، فه‌رهاد شاكه‌لی، له
بڵاوكراوه‌كانی پرۆژه‌ی تیشك، 2008، ل 238.
17ـ
الالفبا‌و الكوردیه، ص 58.
18ـ
الالفبا‌و الكوردیه، ص 63.
19ـ
بڕوانه وێبسایتی www.omnigolt.com.
20ـ
الالفبا‌و الكوردیه، ص 45.
21ـ
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پلانی زمان، د. قه‌یس كاكل تۆفیق،
ده‌زگای موكریانی، ل 75.
22ـ
بڕوانه وێبسایتی www.wikipedia.org.
23ـ
بڕوانه وێبسایتی www.omniglot.com
سه‌یری وشه‌ی
Uyghur بكه.
24ـ
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، سه‌ری وشه‌ی
Tajik بكه.
25ـ
بۆ ئه‌م هه‌واڵه سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه:
http://www.presstv.ir/detail.aspxid=53991§ionid=351020406.
|