|
ڕۆڵی ژماره له پێكهاته‌ی
وشه‌ی كوردیدا ناو به وێنه
د. سه‌باح مووسا- كۆلێژی
په‌روه‌رده/ زانكۆی كه‌ركووك
پێشه‌كی:
زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانی له‌ڕووی
شێوه و ڕواڵه‌ت و فۆرم له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌نێو
زماناندا یه‌كه‌و زۆر باس و تیۆر‌و بۆچوون سه‌باره‌ت به
سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی زمانانی جیهاندا هه‌یه.
به‌ڵام لێره‌دا بواری باسكردن و شرۆڤه‌كردن
ئه‌م بابه‌ته نییه، زمانی هه‌ر میلله‌تی یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك
خاسییه‌ت و تایبه‌تمه‌ندو یاسا‌و ڕێزمانی خۆی هه‌یه، ئه‌و
خاسییه‌ت و سیمایانه له‌گه‌ڵا زمانانی دیكه‌ی جیهاندا جودای
ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌حاڵه‌و سانا نییه،
دوو زمانی جیهاندا له ئاستی یاسای ڕێزمانی و تایبه‌تیتی
پێكهاتن و ڕێكه‌وتنی زمانه‌وانی و گشت یاساكانی فۆنۆلۆژی و
مۆرفۆلۆژی و سینتاكس و سیمانتیكس وێك بچن، ئه‌گینا ئه‌و
جیاوازییه‌و له‌یه‌ك نه‌چوونه نه‌بایه، ئه‌وا سه‌رجه‌م
زمانانی جیهان له‌یه‌ك ده‌چوون و وێك چوون و یاسا‌و سیستم و
لیڤله‌كانی زمان هه‌مووی یه‌كسان ده‌بوون.
زمانی كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانه
جیهانییانه‌ی، كه خاسییه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه
له‌بواره‌كانی زمان و ئاسته‌كانی زمان، كه جودای ده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵا زمانانی تری جیهاندا.
ژماره به‌و كۆمه‌ڵه به‌هاداره ده‌وترێت، كه
ئاماژه ده‌داته نرخ یان به‌های كۆمه‌ڵه شتێك كه زیاتر له
دانه‌یه‌كه و به‌زمانی فارسی به (شماره) و به عه‌ره‌بی
(الرقم ـ العدد) به زمانی ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Number)
و مرۆڤ هه‌ر چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه و تێكه‌ڵاوی
هاوڕه‌گه‌زی خۆی بووه و ژیان وای پێویست كردووه كه گوزه‌رو
ژینی له‌گه‌ڵا هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی بباته‌سه‌ر، ئه‌و ساته‌و
كاته پێویستی به كۆمه‌ڵه كه‌ره‌سته‌و هێما هه‌بووه، كه
گوزارشت له‌ژیانی ده‌وروبه‌ری بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوی له
دره‌خت و چیا و دۆڵا و ڕووبار و گڤه‌ی باو و هاژه‌ی ئاو بنێت و
له‌هه‌مان كاتدا كه له دانه‌یه‌ك زیاتر له مه‌ڕو ماڵات
بووبێت یان حیساب كردنی ئه‌ندامانی خێڵه‌كه‌ی بووبێت یان
هه‌وڵی دابێت بزانێت چه‌ند سه‌ره مه‌ڕ یان ڕۆژ و شه‌و ساڵا
بزانێت، پێویستی به‌وه هه‌بووه، هێمایه‌ك یان نیشانه‌یه‌ك
به‌كاربهێنێت، ئه‌و كه‌ره‌سته‌و شتومه‌كانه له‌یه‌كتر جودا
بكاته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نای بردۆته به‌ر
ژماره بۆ ئه‌وه‌ی حیساباتی ڕێك بخات و لێی تێك نه‌چێت، بۆیه
كه ده‌ڕوانینه مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانی و په‌یدابوونی
مرۆڤ له‌سه‌ر كۆی زه‌وی له‌سه‌ر تاشه به‌رده‌كان و دیواری
ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ هه‌ر هێمایه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی داناوه و
هه‌ر هێمایه‌ك ئاماژه ده‌داته ژماره‌یه‌كی ساده‌و ساكاری
به‌كارهێناوه چونكه ژیانه‌كه ساده‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو دروست بوونی شارستانی ئه‌و ژمارانه‌ی
پێشوو له‌توانایاندا نه‌بوو كه پێویستییه‌كانی ژیان پڕ
بكه‌نه‌وه بۆیه ئاده‌میزاد ناچاربووه ژماره و هێمای نوێ
به‌كاربهێنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌و ئه‌نجا له‌سه‌د
و هه‌زاره‌وه هه‌نگاوی ناوه به‌ره‌و ملیۆن و ملیار و ملیاردو
ئه‌نجا ترلیۆن و...هتد.
چه‌مكی ژماره له‌ئه‌نجامی مێژوویه‌كی درێژی
پێشكه‌وتنی ئاده‌میزاده‌وه په‌یدابووه، زانای ئه‌وروپی (ڤ.
ئێنگلیس ده‌ڵێ ((چه‌مكی ژماره و ته‌نه‌كان له شوێنێكی
نادیاره‌وه وه‌رنه‌گیڕاوه، به‌ڵكو له واقیعی
ده‌وروبه‌ره‌وه هاتووه)).
به‌شی یه‌كه‌م: جۆره‌كانی ژماره:
پێشه‌كی ئاماژه‌مان پێی دا كه سه‌ره‌تا ژماره
ساكاربوون، به‌ڵام پاشان پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆوه
بینی و تا گه‌یشته ڕۆژی ئه‌مڕۆمان، ئێستاكه سێ جۆر ژماره
به‌كار ده‌هێنرێت له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا و ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ن:
1ـ ژماره‌كانی زمانی ئینگلیزی كه ناوی لێ
نراوه (Number)
و له‌هه‌موو جیهاندا له‌كاروباری بازرگانی و بانكه نێو
ده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م كاروباری ئابووری بازرگانی و
سه‌وداكردنی كه‌ل و په‌ل و ژیاندا ئه‌و ژمارانه
به‌كارده‌هێنرێن له سفره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه گوزارشت
له‌به‌هاكانی خوار ژماره یه‌كه‌وه ده‌كات و پاشان ژماره‌كانی
(1، 2، 3، 4، 5... هتد) تا ملیار‌و ترلیون ده‌ڕوات.
2ـ ژماره‌ی لاتینی، كه ئه‌مه‌ش زۆر كۆنه‌و
له‌دێرین زه‌مانه‌وه له‌كاتی گریكه‌كانه‌وه ڕه‌چاو كراوه و
هه‌ر ژماره‌یه‌ك هێما تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌ژماره
یه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا كۆتایی و به‌م جۆره (IIV,Iv,III,II,I...هتد.)
3ـ ژماره‌ی عه‌ره‌بی كه زۆر له‌زاناكان
ده‌ڵێین كه به‌ڕه‌گه‌ز له‌هیندستانه‌وه یه و عه‌ره‌ب
له‌وانی وه‌رگرتووه و ئێمه‌ی كوردیش به‌هۆی تێكه‌ڵاوی و
دراوسێتی و كارتێكردنی ئایینی ئیسلام له‌وانه‌وه وه‌رمان
گرتووه. به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌دا جیاوازی هه‌یه، ئه‌ویش
عه‌ره‌ب له‌خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌دا، له‌ژماره‌ی بچووكه‌وه بۆ
گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ك (75) خمسه وسبعون، كه‌چی كورد
له‌ژماره‌ی گه‌وره‌وه بۆ بچووك ده‌یخوێنێته‌وه و ده‌ڵێت
هه‌فتاو پێنج.
ژماره‌كانیش له سفره‌وه كه واتای به‌هایه‌كی
بێ نرخه ده‌ست پێ ده‌كات تا كۆتایی ژماره‌كانی
به‌كارهێنراوی ڕۆژی ئه‌مڕۆمان.
به‌شی دووه‌م: ژماره له‌زمانی كوردیدا:
زۆر له‌زمانه‌وانانی كورد كه‌م یان زۆر باسیان
له‌ژماره كردووه، وه‌ك به‌شێكی ئاخاوتن كه ڕۆڵا و ده‌وری
گرنگی له یاسای زمانی كوردیدا هه‌یه، یه‌كه‌مین سه‌رچاوه
باسی له‌ژماره كردووه، كتێبه‌كه‌ی مامۆستا (سعید صدقی
كابان)ه به‌ناوی (ختصر صرف و نحوی كوردی)، كه‌له ساڵی 1928
له‌شاری سلێمانی چاپكراوه و تیادا باسی ژماره ده‌كات و
ده‌ڵێت (ژماره به‌شێكه له‌ناو) و چوار جۆر ژماره‌ی باس
كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ ژماره‌ی ئه‌صلی = ژماره‌ی بنجی كه له
ژماره یه‌كه‌وه تا ژماره هه‌زاری باس كردووه و به ژماره
1 ـ 10 به یه‌كان ناوزه‌د كردووه و له‌ژماره 10 تا 100
به‌سه‌دان و له‌ژماره 100 ه‌وه تا 1000 به‌هه‌زاران و
له‌ژماره 1000 تا ملیۆن به ملیۆنان ناساندۆیه‌تی و هێچی تری
باس نه‌كردووه.
2ـ ژماره‌ی روته‌بی یان پله‌یی: ته‌نیا
ئه‌وه‌نده‌ی وتووه كه به‌خستنه‌سه‌ری (ه‌م) و (ه‌مین) بۆ
سه‌ر ژماره‌ی (ئه‌صلی) دروست ده‌بێت.
3ـ ژماره‌ی ته‌وزیعی یان ژماره‌ی دابه‌ش وه‌ك
یه‌ك یه‌ك، دوو دوو.
4ـ ژماره‌ی كه‌سری یان ژماره‌ی كه‌رتی كه
به‌شی سه‌ره‌و له‌گه‌ڵا خواره‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌نووسرێت.
مامۆستا (تۆفیق وه‌هبی) له كتێبی (ده‌ستووری
زمانی كوردی) ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ژماره به‌شێكی
ئاخاوتنه‌و ده‌چێته خانه‌ی ئاوه‌ڵناوه‌وه و وتوویه‌تی ژماره
دووجۆره ژماره لای بنجی و ژماره‌ی پله‌یی.
مامۆستا (نوری عه‌لی ئه‌مین) له‌كتێبی (ڕێزمانی
كوردی ـ چاپی به‌غدا ـ 1985) باسی ژماره ده‌كات و ده‌ڵێت
ژماره ئاوه‌ڵناوه و به‌ڵام له‌شێوازی دابه‌ش كردنی جۆره‌كانی
ڕێچكه‌ی مامۆستا سعید صدقی كابانی گرتۆته‌به‌ر.
(د. ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف) له‌كتێبی (ڕێزمانی
كوردی ـ مۆرفۆلۆژی ـ به‌شی چواره‌م ـ به‌غدا ـ 1987) به‌تێرو
ته‌سه‌لی باسی له ژماره كردووه و ده‌ڵێت (ژماره وه‌ك
به‌شێكی ئاخاوتن خاوه‌نی خاسیه‌تی واتای ژماره‌یه به‌گشتی و
له‌ڕووی پێكهاتنه‌وه خاوه‌ن تایبه‌تییه‌كی دیاری كراوی
وه‌هایه، كه له به‌شه‌كانی تری ئاخاوتن جودا ده‌كرێته‌وه).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌زمانی كوردیدا سێ جۆر
ژماره دیاری ده‌كرێت:
1ـ ژماره‌ی بنجی.
2ـ ژماره‌ی پله‌یی.
3ـ ژماره‌ی كه‌رتی.
مامۆستا (احمد حسن احمد) له‌كتێبی (ڕێزمانی
كوردی) چوار جۆر ژماره‌ی جودا كردۆته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ ژماره‌ی بنجی.
2ـ ژماره‌ی پله‌یی.
3ـ ژماره‌ی كه‌رتی.
4ـ ژماره‌ی دابه‌ش و پله‌یی به ئاوه‌ڵناو
له‌قه‌ڵه‌م داوه و سیانه‌كه‌ی تریشی به‌ناو وه‌سف كردووه.
به‌شی سێیه‌م: نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ژماره
له‌زمانی كوردیدا:
له‌نووسینی ژماره ڕه‌چاوی نووسین ده‌كه‌ین
وه‌ك چۆن له نووسینی زمانی ئینگلیزی ڕه‌چاو ده‌كرێت واتا
له‌ده‌ستی چه‌په‌وه ده‌ست به‌نووسینی ژماره ده‌كرێت واتا
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ملیۆن و چوارسه‌د و هه‌فتاو پێنج هه‌زار و
سه‌دوو بیست و سێ به ژماره بنووسین له‌ده‌ستی چه‌په‌وه و
له‌ژماره‌ی گه‌وره‌وه به‌ره و بچووكتر و به‌م شێوه‌یه:
(1475123). كه واتا نووسینی ژماره به پێچه‌وانه‌ی نووسینی
ئه‌لفوبێی ئاساییه.
به‌ڵام له‌شێوازی خوێندنه‌وه‌ی ژماره دوو
ڕێگای بنه‌ڕه‌تی هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژماره و به‌م جۆره:
ژماره 1 تا 9 ئاساییه‌و هه‌روه‌ك خۆی
ده‌خوێندرێته‌وه.
1ـ ڕێبازی كۆكردنه‌وه و ئه‌مه‌ش له ژماره 11
تا 19 به‌كۆكردنه‌وه واتا له كۆكردنه‌وه‌ی ژماره (18) =
هه‌شت + ده = هه‌ژده یان (14) = چوار + ده = چوارده.
به‌ڵام ژماره‌كانی سه‌رووتر واتا له (31) تا
(99) له‌ڕێگای ناوبه‌ندی (و) كۆده‌كرێنه‌وه، وه‌كو (43) چل و
سێ واتا ژماره‌ی گه‌وره و ناوبه‌ندی (و) و ئه‌نجا ژماره‌ی
یه‌كان و به‌م جۆره.
له ژماره گه‌وره‌كان به‌هه‌مان شێوه (12672)
دوازده هه‌زار و شه‌ش سه‌د و هه‌فتا و دوو.
2ـ ڕێبازی لێكدان و ئه‌مه‌ش وه‌كو و ژماره‌ی
چوار سه‌د / شه‌ش ملیۆن/ ده هه‌زار.
له‌ڕووی پێكهاته‌ی ڕێزمانییه‌وه ژماره‌وه ناو
دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر چوار به‌شه‌وه:
1ـ ژماره‌ی ساده: كه ئه‌و ژمارانه‌یه یه‌ك
ڕه‌گه‌زو بنه‌مایان هه‌یه: یه‌ك، سه‌د، هه‌زار.
2ـ ژماره‌ی ناساده (داڕێژراو + لێكدراو)
داڕێژراو ئه‌و ژمارانه‌ن كه له ژماره ساده‌كه‌و پاشگرێك و
رۆنان بێت، وه‌كو (حه‌فتا، هه‌شتا)، لێكدراویش به‌وانه
ده‌وترێت كه له ئه‌نجامی له‌یه‌كدانی دوو ژماره رۆنان
ده‌بن، به وێنه (چوارده، شه‌ش سه‌د).
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك مۆرفیم و نیشانه و پاشگر
ده‌چنه سه‌ر ناو ژماره‌ی پله‌یی رۆنان ده‌كه‌ن وه‌كو (ه‌م ـ
مین ـ وم ـ انی ـ ێ) و له كرمانجی سه‌رووش بۆ نێر و مێ
(یید، ییت)، هه‌ر به وێنه‌ش (چواره‌م، چواره‌مین، دوانی،
یێكی، یێد جاران).
له‌زمانی كوردیدا ژماره‌ی پله‌یی پاش ناو دێت و
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژماره پله‌یه‌كه ئه‌وا له‌كاتێك ژماره‌كان
زۆر بوون ئه‌وا ژماره‌كه ده‌چێته دوا ژماره وه‌كوو شه‌ست و
دووه‌م یان شه‌ست و دووه‌میبن و به‌و شێوه‌یه.
له‌خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌ی كه‌رتی كه ئه‌ندازه‌ی
كه‌رت نیشان ده‌دات وه‌ك سێ یه‌ك واتا یه‌كه‌م جار ژماره
گه‌وره‌كه و ئه‌نجا ژماره بچووكه‌كه ده‌خوێندرێته‌وه
(سه‌ده شه‌ش)ن زۆر جارێش پێشبه‌ندی له دێته پێش ژماره
كه‌رتییه‌كه‌وه و له‌گوڵیدا ده‌خوێندرێت، وه‌كو (له هه‌زار
سێ).
به‌هه‌مان ده‌ستوور زۆر جار وشه‌ی (له‌سه‌ر)
ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو ژماره‌كه‌وه (پێنج له‌سه‌ر دوو)،
یان نیشانه‌ی سه‌رخستنه سه‌ری (ی) كه به‌ژماره‌ی
یه‌كه‌مه‌وه ده‌لكێت، بۆ نموونه (سه‌دی حه‌وت) له‌بواری
زانستی لیكسیكۆژیدا، ژماره ڕۆڵی دیاره به‌رچاوی هه‌یه
له‌بابه‌تی هه‌ڤدژی بازنه‌یی و پله‌داری، به وێنه له هاودژی
پله‌داری یان دژواتای پله‌داری (درجه‌دار) ده‌بینین ڕۆڵی
ژماره زۆر زه‌قه به‌تایبه‌تی له‌بواری سه‌ربازی و ده‌یاوانی،
وه‌كوو (ملازمی دووه‌م، ملازمی یه‌كه‌م)، (مفه‌وه‌زی درجه
یه‌ك یان چوار..) و بۆ دژواتای بازنه‌ییش ده‌وترێت
(یه‌كشه‌ممه، دووشه‌ممه،...) و بۆ كاته‌كانی ڕۆژ و ڕۆژه‌كانی
مانگ و مانگه‌كانی ساڵا (سه‌عات یه‌ك و دوانزه خوله‌ك، دووی
مانگی نیسان، مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2009).
ژماره‌ش به‌پێی دابه‌شبوونی جوگرافی دیالێكت و
به‌شه دیالیكته‌كانی زمانی كوردیدا، شێوه‌ی نووسین و
خوێندنه‌وه‌ی جودایه، ته‌نانه‌تی له شێوه زاره‌كان جیاوازی
له نووسین و خوێندنه‌وه‌دا هه‌یه، ناوچه‌ی سلێمانی و
ده‌وروبه‌ری شێوه و ڕێگایه‌ك به‌كاردێنن، كه جودایه
له‌شێوه‌ی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی شێوه‌زاری موكریانی و ناوچه‌ی
هه‌ولێر، وه‌كو چوار له موكریان ده‌ڵێن و ده‌نووسن (چار)، بۆ
حه‌وت ده‌وترێت (حه‌فت)، بۆ سیانزه‌و چوارده و شانزه،
ده‌وترێت (سێزده و چارده‌و شازده).
ژماره یه‌كان له‌كرمانجی باكوور به‌م شێوه‌یه
ده‌نووسرێت:
ئێك/ ییك ـ یه‌ك، دوو/ دوو ـ سێ/ سێ ـ چوار/
چار ـ چوار ـ پێنج/ پێنج ـ نه‌ه/ نۆ ـ ده‌ه/ ده.
له‌ژماره‌ی ده‌یان له‌كرمانجی سه‌رووی به‌م
شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
یازده/ دوازده/ سێزده/ چارده/ پازده/
شازده/ هه‌ڤده/ هه‌ژده/ نۆزده.
له‌ژماره‌كانی تریش به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێت و
ده‌نووسرێت:
بیست/ سیه/ چل/ پێنجی/ شێست/ هه‌فتێ/ هه‌شتێ/
نوت/ سه‌د/ هزار.
بۆ به‌كارهێنانی ژماره له‌گه‌ڵا ناودا وه‌ك
دیارخه‌ر و دیارخراو له كرمانجی باكوور به‌م جۆره ده‌بێ:
قوتابیێ ئێكێ / یه‌كه‌م قوتابی ـ قوتابی
دوویێ / دووه‌م قوتابی ـ قوتابی سێی / سێیه‌م قوتابی ـ
قوتابی چارێ / چواره‌م قوتابی.
به‌شی چواره‌م: ناو له‌زمانی كوردیدا:
د. ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف له‌كتێبی ڕێزمانی
كوردی (به‌شی یه‌كه‌م) به‌م جۆره پێناسه‌ی ناو ده‌كات ((ناو
ئه‌و وشه‌یه‌یه كه ناوی گیاندا‌رێك یان بێ گیانێك یان بیرێك
یان كارێك دیاری ده‌كات))، بۆیه بۆ ناونانی كه‌سێك یان شتێك
به‌كارده‌هێنرێت، وه‌كو پیاو، مار، مریشك، گوڵا، نان،
هه‌ناسه...هتد.
(سه‌عید سدقی كابان) له‌باسی ناودا ده‌ڵێت:
((اسم كلمه‌یه‌كه دانرابێت بۆ ناوی انسانی یان حیوانی یا بۆ
ناوی شتی))، ڕه‌گه‌زی ناویش له كتێبی (مختصری نحو صرفی كوردی)
باسی ده‌كات و ده‌یكاته دوو به‌شه‌وه ناوی نێر و ناوی مێ.
مامۆستا (نوری عه‌لی ئه‌مین) له كتێبی
(ڕێزمانی كوردی) چاپی به‌غدا له‌ساڵی 1985 ده‌ڵێت ((ناو
وشه‌یه‌كه بۆ ناونانی كه‌سێ یان شتێ به‌كارئه‌هێنرێت)).
زۆر له‌زمانه‌وانی كورد باسیان له‌ناو وه‌ك
به‌شێكی گرنگی ئاخاوتن كردووه و هه‌موو پێناسه‌یان كردووه و
به‌ڵام هه‌موو پێناسه‌كان له واتای ناودا یه‌ك ئه‌گرنه‌وه
وه‌كو مامۆستایان تۆفیق وه‌هبی و جه‌مال نه‌به‌ز و ئه‌حمه‌د
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د و سادق به‌هائه‌ددین و زۆری تر.
ناو له‌ڕووی واتاوه ده‌كرێت به‌سێ به‌شه‌وه:
1ـ ناوی تایبه‌تی: (شیرین، ئاسو، فه‌رهاد).
2ـ ناوی گشتی: (ئافره‌ت، ڕووبار، چیا).
3ـ ناوی كۆمه‌ڵا: (گه‌ل، وڵات، میلله‌ت).
ناو له‌ڕووی پێكهاتنه‌وه ده‌كرێت به‌سێ
به‌شه‌وه ناوی ساده (سه‌ر، هیوا) و ناوی لێكدراو
(ده‌نگوباتس، دڵخواز، گوڵه‌به‌ڕۆژه) واتا دوو ناو لێكده‌درێن
به ئامراز یان به‌بێ ئامراز و سێیه‌میان ناوی داڕێژراو و
ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای ناوێك و پاشگرێك یان پێشگرێك رۆنان ده‌بێت.
له‌ڕووی ژماره‌وه ناوی تاك و ناوی كۆ هه‌یه
تاك ئه‌و ناوه‌یه كه ته‌نیا یه‌ك كه‌س یان شت نیشان ده‌دات
كه‌چی ناوی كۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س یان شت نیشان ده‌دات و ئه‌مه‌ش
له‌ڕێگای ئامرازی كۆ دروست ده‌بێت.
به‌نیسبه‌ت ره‌گه‌زه‌وه ناوی كوردی
ده‌بێته‌وه چوار به‌شه‌وه ناوی نێر ئاماژه به‌نێر ده‌دات
وه‌كو و ناوی مرۆڤی نێر و ناوی مێ كه ئاماژه بۆ مێ ده‌كات
وه‌كو مریشك یان ناوی مرۆڤی مێ یان پیشه‌ی مرۆڤ وه‌كو:
مامۆستا، قوتابی، ناوی بێ لایه‌نیش هه‌یه كه نه بۆ نێره
یا بۆ مێ وه‌كو: دیوار، ده‌رگا... نیشانه‌ی ناسیاوی له‌ناودا
له‌ڕێگای نیشانه‌ی (كه)ه‌وه ده‌كرێته ناسیاو و نیشانه‌ی
نه‌ناسیاوی یا ناسیاری له‌زمانی كوردیدا (ێك)ه.
به‌شی پێنجه‌م: ڕۆڵی ناوی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر
زمانی كوردی:
لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ناوی تایبه‌تی و
ناوی گشتی كه زیاتر په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ژماره‌وه
هه‌یه، ئه‌گه‌ر بڕوانینه ناو له‌زمانی كوردیدا سه‌رنجمان
به‌لای دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه‌وه ده‌چێت، ئه‌ویش بوونی
ژماره و ڕۆڵی ژماره له‌ناوی كوردی و تایبه‌ت ڕۆڵی ژماره
له‌ناوه گشتییه‌كان زیاتر ڕۆڵی كاریگه‌رترو فراوانتره له‌و
ڕۆڵه‌ی ده‌یبینێت له‌ناوی تایبه‌تی، بڕوانه سه‌ده‌ها ناوی
گشتی هه‌ن كه شوێن په‌نجه‌ی ژماره‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه،
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و ده‌وره‌ی له‌ناوی تایبه‌تی هه‌یه‌تی
كه‌متره و زۆر لاوازه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه
زۆربه‌ی ناوی تایبه‌تی كوردی به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوانه‌ی پێش
ئه‌م ڕۆژگارو سه‌رده‌مه نراون و زۆربه‌ی ناوه‌كان به‌هۆی
فاكته‌ری ئایینه‌وه بووه، به وێنه ئایینی ئیسلام فاكته‌ری
گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤی كورد هه‌بووه و ئه‌م
خۆشه‌ویستییه‌ی كورد به‌رانبه‌ر به ئایینی پیرۆزی ئیسلام
پابه‌ندبوونی بێ سنووری تاكی كورد به ئایینه‌وه وای لێ
كردووه ناوی منداڵا و كه‌سوكارو خزم‌و ده‌وروپشتی له‌سه‌ر
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایینه‌كه بێت له‌سه‌ریدا، ئه‌گه‌ر بڕوانیته
ئه‌و ژماره زۆره‌ی ناوی تاكی كورد به‌تایبه‌تی نه‌وه‌كانی
رابوردوو تێبینی ده‌كرێت كه زۆربه‌ی زۆری ناوی كورد پابه‌نده
به ئایینی ئیسلام و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و ئایینه زمانی
عه‌ره‌بی قوره‌یش بووه بۆیه سه‌رنج ئه‌وه ده‌كرێت، كه
زۆربه‌ی ناوه‌كانی له ده‌وری ئایینی ئیسلام و كه‌سایه‌تی و
ناودارانی ئیسلام و رووداو به‌سه‌رهاته‌كانی ده‌خولێته‌وه،
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ناوی (محمد) كه ناوی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن
محمد (د.خ) ییه ده‌بینرێت ئاست و لێڤلی ئه‌و ناو له‌ناو
كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا زۆر بێ شماره و راده‌ی زۆر به‌رزی
تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستی تاكی كورد و كۆمه‌ڵانی
میلله‌تی كورده به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و ئایینه
پیرۆزه‌كه‌یه‌تی، ته‌نانه‌ت تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان ئه‌وه‌نده ناوی
(محمد) له منداڵی نێری كورد ده‌نرێت ئه‌وه‌نده ناوی تر تۆمار
ناكرێت، ئه‌نجا سه‌یری ناوه‌كانی تر بكه كه مۆڕكی ئایین و
كه‌سایه‌تی ئایینی پێوه دیاره وه‌كو (عه‌لی، عوسمان، زوبیر،
عومه‌ر، ئه‌بوبه‌كر، حوسێن، حه‌سه‌ن،...هتد) ئه‌مه به‌نیسبه‌ت
ناوی نێره‌وه به هه‌مان ڕێچكه ده‌توانین بۆ ناوی مێینه
سه‌ده‌ها ناوی له‌م شێوه‌یه ڕیزبه‌ند بكه‌ین (فاتمه، عایشه،
زه‌ینه‌ب، خه‌جی كورتكراوی خه‌دیجه، حه‌وتسه‌د (حفصه)،
ئایه،...هتد).
هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها ناو له‌ناو
كۆمه‌ڵگای كوردی به‌هۆی كارتێكردنی ئایین و ڕێبازی ئیسلام و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی موسڵمانی
كورد زمانی عه‌ره‌بی لا خۆشه‌ویست بووه و ئه‌گه‌ر ئاوڕێك
له‌مێژووی پڕ سه‌روه‌ری كورد بده‌ین تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌نده
كورد و زانا و گه‌وره پیاوانی كورد خزمه‌تیان به‌زمانی
عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كردووه ئه‌وه‌نده میلله‌تانی تری غه‌یره
عه‌ره‌ب خزمه‌تی زمانی عه‌ره‌بیان نه‌كردووه، وێنه‌ش بۆ ئه‌م
باسه زۆره و لێره ئه‌مه كاری ئێمه نییه، ئه‌نجا
خۆشه‌ویستی كورد بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پاشان خۆشه‌ویستی
بۆ زمانی عه‌ره‌بی سه‌رنج ده‌درێت تاكی كورد ئه‌وه‌نده‌ی ناوی
عه‌ره‌بی له‌منداڵی خۆی ناوه ئه‌وه‌نده ناوی تری تۆمار
نه‌كردووه و به‌وێنه‌ش (ئه‌حمه‌د، مه‌حموود، كه‌ریم،
قاسم،...هتد) زۆر جاریش ئه‌و ناوانه عه‌ره‌بییانه به‌هۆی
جیاوازی لایه‌نی فۆنه‌تیكی زمانی كوردی و جیاوازی له‌نێوان
نرخی تاكه ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی له‌گه‌ڵا زمانی عه‌ره‌بی و
زه‌حمه‌تی ته‌له‌فوز كردنی هه‌ندێ فۆنیمی زمانی عه‌ره‌بی
له‌لایه‌ن تاكی كورده‌وه سه‌رنج ده‌درێت زۆر له‌ناواوه
عه‌ره‌بییانه‌ی كه كورد وه‌ریانی گرتوون ئه‌نجا چ ناوی نێربێت
یان ناوی تایبه‌تی مێ بێت، كورد زۆر زیره‌كانه ئه‌و ناوه
عه‌ره‌بییانه‌ی وه‌رگرتووه و به‌رگێكی كوردی له‌به‌ر كردووه
و ته‌نانه‌ت زۆر جاریش ئه‌گه‌ر به‌وردی نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ناوه‌كه هه‌ست به‌وه ناكرێت كه ڕه‌گه‌زو بناغه‌ی ناوه
بدۆزرێته‌وه، با بڕوانینه ئه‌م كۆمه‌ڵه ناوه، هه‌ر
به‌وێنه ناوی (محمد) بووه‌ته (حه‌مه، حه‌مه‌د، حه‌مه‌دۆك،
مه‌مه‌د)، له‌خۆشه‌ویستی ناوه‌كه خراوه‌ته پاڵا ناوی تر وه‌ك
(محمد ئه‌مین یان حه‌مه مین، حه‌مه باقی، حه‌مه‌ساڵح،...)
كه له‌زماندا پێی ده‌وترێت (ناوی مركب) یان زۆرجار بۆ
خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر ناولێنراو وه‌كو (مه‌حموو بۆ مه‌حموود
یان خوله، عائشه بووه‌ته عایشه یان عه‌یشێ و عه‌شه،
فاتمه بووه‌ته فاتم یان فاته، خه‌دیجه بووه‌ته خه‌جیج یان
خه‌جه، عه‌لی بووه‌ته عه‌له یان عه‌له‌كه، مسته‌فا
بووه‌ته مچه، ئه‌حمه‌د ئه‌حه، ئه‌حمه‌و، فه‌هیمه، فه‌یه،
قادر، قاله، قایر...هتد).
به‌شی پێنجه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژماره له‌سه‌ر
ناوی كوردیدا:
گومان له‌وه‌دا نییه، كه كاتێك باس له‌ناو
له زمانی كوردیدا ده‌كرێت ئه‌وه به خه‌یاڵمان دێت و بیر‌و
هزرو فكرمان به‌ره و ناوی كه‌سان ئاراسته ده‌بێت و به‌و
چه‌شنه ناوی ناوچه‌و شوێن و ڕووبار‌و وڵات و دار‌و دره‌خت و زۆر
شتی تر نایه‌ته خه‌یاڵمان، ئه‌مه باس و بابه‌تی ئێمه نییه
له‌م باسه‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆڵی ژماره له‌ناوی كوردیدا.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ڕۆڵی ژماره له‌ناوی كوردیدا
پتر شوێن په‌نجه‌ی له‌ناوی شوێن و ناوچه و دۆڵا و ڕووبار‌و شار
و گوند و لادێ و شاخی كوردستان دیاره، وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ژماره له‌ناوی كه‌سانی كوردی، ئه‌نجا نێر بێت یان مێ، وه‌ك
له ته‌وه‌ری پێشووه ئاماژه‌مان پێیدا، كه ناوی كه‌سانی تاكی
كوردی له‌دوو سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، یه‌كه‌میان ناوی
كه‌سانی عه‌ره‌بی پاش ئه‌وه‌ی به جلوبه‌رگێكی كوردی پۆشه
كراوه یان ئه‌وه‌تا ناوی ڕه‌سه‌نی كوردین له‌سروشت و میزاجی
كورده‌واری سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌نجا له‌به‌ر ئه‌م
هۆیانه‌و هۆی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، كه زیاتر ڕێگا ناده‌ن
ژماره ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌بێت له‌ناوناندا، به‌ڵام له‌ناونانی
شوێن و جێگا زیاتر ڕۆڵا و ده‌ورو فاكته‌ره‌كه پتر به‌رشت و
ده‌كه‌وێت، بۆیه لێره‌دا ڕۆڵی ژماره به‌م شێوه‌ی خواره‌وه
پۆل پۆل ده‌كه‌ین:
ته‌وه‌ر یه‌كه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژماره
له‌نازناوو ناتۆره‌ر: ناوچه‌كانی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی
سلێمانی به‌تایبه‌تی دیارده‌ی نازناو و ناتۆره زۆر به‌زه‌قی
به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش هۆكارو فاكته‌ری خۆی هه‌یه
له‌وانه‌ش:
یه‌كه‌م: خۆشه‌ویستی و سۆزایه‌تی و دڵا
گه‌وره‌ی و سینگ فراوانی.
دووه‌م: باری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و
شارستانی.
سێیه‌م: سنووری جوگرافی و تێكه‌ڵاوی و
گه‌شه‌سه‌ندنی ئاستی رۆشبیری و فیكری.
چواره‌م: ژینگه و خۆشی و كامه‌رانی باری ژیان
و پته‌وی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ستی باڵایان له‌و
دیارده‌یه هه‌یه، ئه‌نجا ده‌ڕوانین كه ئه‌م دیارده‌یه، كه
ده‌چێته ئاستی پراگماتیكی له‌بواری زمان‌ناسی، بۆیه لێره‌دا
چه‌ند نموونه‌یه‌ك دێنینه به‌رچاو (حه‌سه‌ن دوو ژنه‌نه،
فاته دوو ڕوو، ئه‌حه چوار مشقی، خوله چوار پێ، بله شه‌ش
په‌نجه،...هتد).
ته‌وه‌ری دووه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژماره
له‌ناوی گیانداراندا:
به‌سه‌رهات و مێژوو و داستانی گه‌لان
به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و مه‌زن باس له‌ڕۆڵی گیانداران و
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی بۆسه‌ر ماڵا و گیانی تاكی كۆمه‌ڵگا
هه‌یانه‌و زۆر چیرۆك و داستان و به‌سه‌رهات له‌باره‌یانه‌وه
هه‌ڵبه‌ستراوه‌و دروست كراوه و زۆر جار به‌سه‌رهاته‌كان
به‌زمانی گیانداران گێڕاوه‌ته‌و قاڵبی خه‌یاڵی و ئه‌فسوناوی
باڵی به‌سه‌ر ئه‌و چیرۆكانه كێشاوه و زۆر باسی له دڵسۆزی
یان دڕه‌نده‌یی و دژایه‌تی مۆڤ باس كراوه و هاله‌یه‌كی
گه‌وره‌ی خراوه‌ته سه‌ری، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی و له‌به‌ر بێ هێزی و
بێ توانایی و نه‌بوونی ئامرازی یارمه‌تیده‌ر بۆ
ڕووبه‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌و خۆی به‌لاواز داناوه
و زۆر جاریش هێما بۆ چه‌ندین گیانله‌به‌ر كردووه‌و وه‌ك خوا
یان شتێكی پیرۆزی داناوه، مێژوو ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌كات كه
مرۆڤ ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی به‌خێو كردووه یان ماڵی كردووه،
كه توانیویه‌تی ماڵی بكات، وه‌ك مه‌ڕ و بزن و سه‌گ و مراوی و
مریشك و گوێ درێژ و زۆری تر، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای
تێدابووه، به‌وێنه سه‌گ، كه له‌كۆمه‌ڵا ئاگای خۆی
دووركه‌وتۆته‌وه و په‌نای هێناوه‌ته به‌ر مرۆڤ،
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدابووه، یه‌ك مرۆڤ خۆراكی بۆ
دابین كردووه، دوو ئه‌ویش به‌پێی ئه‌ركی خۆی مرۆڤ و
ده‌وروبه‌ری پاراستووه، به‌ڵام ئاده‌میزاد به
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی توانا‌و هێزی
به‌رانبه‌ریان نه‌بووه، خۆی دوور ڕاگرتووه و چیرۆكی زێده‌ڕۆی
له‌باره‌یانه‌وه هۆنیوه‌ته‌وه، جاری واش ناوی سه‌یری ناون
یان زێده‌ڕه‌وی (مبالغه)ی كردووه له‌ناوی.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان ژماره‌یه‌و ڕۆڵی له‌ناوی
گیانله‌به‌راندا، لێره‌دا ئه‌و زێده‌ڕۆییه به‌جوانی ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه، به وێنه كورد ده‌ڵێت (هه‌زار پێ)، ئه‌م خشۆكه
زیانی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام له‌كورده‌واری خۆماندا وا
ده‌گێڕنه‌وه، كه ترسناكه‌و ده‌چێته گوێ منداڵان و په‌رده‌ی
گوێیان ده‌دڕێت و مێشكی ناو سه‌ریان ده‌خوات، ئه‌مه
به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌سه‌لمێندراوه، كه چه‌ند ڕاسته یان
نا، ئه‌مه‌ش به‌لای باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه گرنگ نییه، گرنگ
ژماره‌یه له‌ناوه‌كه‌دا كه جۆره زێده‌ڕۆیه‌كی تێدایه، ئه‌م
گیانله‌به‌ره خشۆكه هه‌زار پێی نییه وه‌ك له‌ناوه‌كه‌ی
ئاماژه‌ی پێ كراوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كه زیادكراوه و
قه‌واره‌یه‌ك به‌م گیانله‌به‌ره دراوه، یان قه‌واره‌یه‌كی
گه‌وره‌ی بۆ كراوه وه‌ك ئه‌ژدیها و جنۆكه، عه‌ره‌بیش وه‌كو
كورد ژماره‌یه‌كی به‌رزییان پێی به‌خشیوه و پێی ده‌وترێت (أم
اڵاربعین رجل)، هه‌رچه‌نده ژماره‌كه زۆر نییه، گه‌ر
به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵا ژماره كوردییه‌كه كه هه‌زار پێیه.
نموونه‌یه‌كی تر (دووپشكه) ئه‌م گیانله‌به‌ره
ترسناكه‌و ژه‌هر به‌كلكییه‌وه هه‌یه له‌كاتی پێوه‌دان
به‌مرۆڤه‌وه له‌وانه ببێته گیان له‌ده‌ستدانی به‌تایبه‌تی
دووپشكه‌ی زه‌رد (زه‌رد و ڕه‌ش) هه‌یه، دوو ژماره دووه،
پشكه له دوو واتا سه‌رچاوه‌ی گرتووه یان پشك به واتای به‌ش
یان له‌پشكۆی ئاگره‌وه هاتبێت، كه وه‌ك ئاگر مه‌ترسیی و
سامناكه.
گوێ درێژ له زۆر حاڵه‌ت و بۆ ده‌ربڕینی
لایه‌نی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانی و ناوده‌نرێت (چوارپێ) به
واتای ئه‌و گیانله‌به‌ره چوار پێی هه‌یه‌و هه‌رچه‌نده
زۆربه‌ی گیانله‌به‌ره‌كان چوار پێیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م
زاراوه‌یه تایبه‌ته به‌گوێ درێژ.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژماره
له‌ناوی نه‌خۆشی و دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژیاندا:
له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و له‌دێرین
زه‌مانه‌وه بۆ دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشی ژماره
به‌كارهاتووه و ئاماژه‌ی پێ دراوه، وه‌كو (سێبه‌ڕۆ) جۆره
نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه تووشی سینگی مرۆڤ ده‌بێت، له‌گه‌ڵیدا
له‌رزوتایه‌كی به‌هێزه‌و كه ڕۆژه نه ڕۆژێك بتگرێ.
هه‌روه‌ها به واتای نۆبه‌تی دێت كه سێ
ڕۆژه‌یه.
هه‌ندێك ده‌ڵێن جۆره نه‌خۆشییه‌كه كه كوكه
ڕه‌شه‌ی له‌گه‌ڵدایه و ماوه‌كی زۆر نه‌خۆش به‌ده‌ست ئه‌و
كوكه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌ندێك جاریش وه‌ك جنێو به‌كاردێت.
(یاخوا تووشی سێبه‌ڕوو بێت).
(سێرۆژه) نه‌خۆشییه‌كه تووشی منداڵان ده‌بێت
و هه‌موو له‌ش و گیانی لیریك ده‌رده‌كات و سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
و ئه‌م كاره‌ش سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
|