|
له‌باره‌ی زمان و زمانی
كوردییه‌وه
ئاری عوسمان خه‌یات*
یه‌كه‌م: زمان چییه و چۆن په‌یدا بووه؟
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه, مه‌گه‌ر
په‌نا به‌رینه به‌ر سه‌رچاوه مێژووییه هه‌ره كۆنه‌كان,
ئه‌مه‌ش بێگومان به‌رده‌ستمان ناكه‌وێت, هه‌روا به ئاسانیی,
یان ئه‌وه‌تا تێڕوانین به بۆچوون و ڕای زانا‌و بوارناسانی
ئه‌م لایه‌نه, ئه‌گینا ناكرێ شتێكی وا لێره‌دا بخه‌ینه ڕوو
كه جێگای متمانه‌ی ته‌واو بێت. له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا
(كه‌ریم زه‌ند) بۆچوونێكی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێ: (له
به‌راییدا "وشه- وته" لای یه‌زدان بووه, بریتی بووه له
ژیان و زیندوویی, ژیانیش تیشكی مه‌ردووم بووه, ئه‌و تیشكه
جیهانی ڕۆشن كردۆته‌وه و له تاریكی ڕزگاری كردووه, تاریكیش
نه‌یتوانیوه تروسكه‌ی ئه‌و ڕۆشناییه خه‌فه بكات. وته
(وشه) به‌رجه‌سته‌یی په‌یداكردووه, تا بۆته هۆی لێك
تێگه‌شتن له نێوان مه‌ردوومدا, له ڕۆشنایی و تاریكی وشه‌ی
"نی‌ك و به‌د, چاك و خراپ" هاتۆته بوون, له دووایدا هه‌ردوو
وشه‌ی "نی‌ك و چاك" به‌سه‌ر وشه‌كانی "به‌د و خراپ"دا
سه‌رده‌كه‌ون). هه‌روه‌ها ده‌ڵێ (هه‌ر وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی, له پێشدا یه‌ك بوون و دواتر به پێی ڕووداو و
كاره‌ساته‌كانی گه‌ردوون و ژیانه‌وه, دابه‌ش بوونه و هه‌ر
یه‌ك له جێگه و هه‌رێمێكی تایبه‌تدا له سه‌ر ئه‌م گۆی
زه‌مینه‌دا جێگیربوون, ئاواش به‌و پێی بناغه‌ی دابه‌ش بوونه,
هه‌ر كۆمه‌ڵێك پارێزگاری كردووه له شێوه زمانی خۆی و تا ڕۆژ
به ڕۆژ زمان هاتۆته بوون و -بۆته فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی له
گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له نێوان مرۆڤه‌كاندا.)
دواتر له باره‌ی زمانه‌وه ده‌نووسێ: (زمان
داینه‌مۆیه‌كه خاوه‌ن ڕووداو و سه‌لماندنه, واتاكانی
سه‌ركه‌وتووه, شێوه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕاڤه‌ی وشه‌كانیه‌و و
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی وه‌ستاو, قه‌واره و بوونی میلله‌تان ده‌گۆڕێت,
به پێی كه‌لتور و ڕۆشنبیری و فراوانی بڵاوی هاتوچۆی نێوان
مه‌ردووم. زمان ئاوێنه‌یه‌كه نه‌ریت و خوو, ڕه‌وشت و ڕه‌فتار
و كرداری گه‌له‌كه‌ی تێدا ده‌رئه‌كه‌وێ)."1"
به‌ڵێ هه‌ندێ له زانایان و پسپۆرانی ئه‌م
بواره, پێیان وایه كه زمان هه‌ر به كوتوو پڕی هاتۆته
كایه‌وه, به واتا پێویستی مرۆڤ به هۆی دروستبوونی زمان
دانانێن, له‌وانه‌ش: (شلیگل) كه له‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه,
زمانی (سنسگریتی) به ته‌واوی و پێشگه‌یشتوویی هاتۆته
كایه‌وه و ئه‌م زمانه كۆنترین زمانی هیندۆ ئه‌وروپاییه,
هه‌ندێكی تریش ڕای وایه كه, زمان دیارده‌یه‌كی خه‌مڵاوه و
پێشگه‌یشتووه, نه‌ته‌وه له قۆناغی لوتكه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی
ئابوری و ڕۆشنبیری و شارستانییه‌تدا, وه‌ده‌ستی دێنێ و ده‌یكا
به شووره‌ی قه‌واره‌ی تایه‌تی خۆی."2"
زمان له كوردیدا مه‌به‌سته, یان بڵێین
وشه‌یه‌كه بۆ دوو مانا, واتا دووشت:
یه‌كه‌م: ناوه بۆ ئه‌و پارچه گۆشته‌ی كه له
ناو ده‌مدایه و ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له دروستكردنی
ده‌ربڕین و ئه‌و ترپانه‌ی (نبره) كه پیته‌كان دروشمی ئه‌ون.
دووم: ناوه بۆ ئه‌و ئاخاوتنه‌ی كه له
نه‌ته‌وه‌یه‌كدا باوه و ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به هۆی ئه‌و
ئاخاوتنه‌وه له‌یه‌ك تێده‌گه‌ن, كه ئه‌م ناساندنه‌ش به
زمانی عه‌ره‌بی به (اللغه) ناو ده‌برێ. جا ئه‌م زمانه به‌م
ناساندنه‌ی دووه‌میانه‌وه ئایا چۆن په‌یدابووه و داهاتووه؟
له‌م ڕووه وه زانایان ئه‌بن به‌چه‌ند
ده‌سته‌یه‌كه‌وه, هه‌ریه‌كه‌شیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م
پرسیاره بیروڕایه‌كیان ده‌ربڕیوه, هه‌ندێكیان كه ده‌سته‌ی
ئاینین, ده‌ڵێن: (په‌یدابوونی شتێكی - ته‌قیف- واتا ده‌ق
(نص)ێكه, كه خوا تاكه‌تاكه‌ی زمانه‌كه‌ی به ئاده‌م
فێركردووه و له‌وێنده‌رێوه بڵاوبۆته‌وه به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی
باپیره گه‌وره‌ماندا.
له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین ده‌قی قورئانی پیرۆز
هه‌ن, بۆ نمونه له سوره‌تی (البقره, ئایه‌تی 31)دا
ئه‌فه‌رموێ: (و علم ا‌دم الاسماْ كلها..), هه‌روه‌ها له
سوره‌تی (الروم, ئایه‌تی 22)دا هاتووه: (ومن ایاته خلق
السموات و الارض و اختلاف السنتكم و الوانكم ان فی ژلك لایات
للعالمین).
دیسان له (اصحاح)ی دووه‌می ته‌وارت و له
(سفر)ی ته‌كوینیدا, ده‌ڵێ: (خوا له قوڕ هه‌موو گیانله‌به‌ری
سه‌رزه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی دروستكرد, پاشان پیشانی ئاده‌می
دا, بۆ ئه‌وه‌ی ئاده‌م ناویان بۆ دابنێ, ئاده‌م هه‌موو
گیانله‌به‌ری ماڵی و جڕو جانه‌وه‌ری كێوی و باڵنده‌ی ئاسمانی
هه‌ر یه‌كه به ناوی خۆیه‌وه ناوداری كردن).
به پێی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی (قران)ی پیرۆز, كه –
ته‌وقیفه – فه‌یلسوفی یۆنانی (هیراكلیتس) كه له نێوان
سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و پێنجه‌می پێش زایندا ژیاوه, باوه‌ڕه‌كه‌ی
ئه‌و ده‌سته به‌ره‌یه بۆ (قران) و قسه ئاینییه‌كانی تر,
چونكه ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌یه كه په‌یدابوونی زمان له
میهره‌بانیی خواكانه‌وه‌یه. زانایانی ڕۆژاواییش؛ ئه‌وانه‌ی
كه باوه‌ڕیانه به – ته‌وقیف – هه‌یه به‌ڵگه‌ی ئه‌وانیش
ده‌ق و قسه‌كه‌ی (ته‌وراته).
ده‌سته‌یه‌كی تر له زانایان لایان وایه كه
په‌یدابوونی زمان شتێكی زاراوه (واتا اصطلاحی)یه‌و ده‌ڵێن:
(سه‌ره‌تا كه ئاده‌میزادپه‌یدابوو و تۆزێ ژیرییه‌كه‌ی
پێگه‌یشتووه و دوو كه‌سیان یا زیاتر كه كۆبوونه‌ته‌وه كاتێ
شتێكیان به‌رچاو ده‌كه‌وت, شته‌كه گیانله‌به‌ر, یان جیا له
گیانله‌به‌ر بووایه ئیشاره‌ت و هێمایه‌كیان بۆ ده‌كرد و
كوت‌وپڕ ناوێكیان لێده‌نا, ئه‌و ناوه ئه‌گه‌ر جارێكی تر
پێویستییان به‌و شته هه‌بووایه, ده‌یانوته‌وه. به‌م جۆره‌ش
ناو بۆ شته‌كان داهات.
ده‌سته‌ی سێیه‌م: قوتابخانه‌ی زانای ئه‌ڵمانی
(ماكس میلله‌ر)ه و مێژوونوسی نووسی فه‌ره‌نسی (رینان)ه,
ده‌ڵێن: (په‌یدابوونی زمان شتێكی سروشتییه, ڕه‌مه‌كه
(غه‌ریزه‌یه) له ئاده‌میزاددا, به هۆی ئه‌و ڕه‌مه‌كه‌وه
ناو بۆ شته‌كان دائه‌نێ, به شێوه‌یه‌كی وا كه له‌یه‌ك
تێبگه‌ین, پاشان كه ئیشی خۆی گه‌یانده ئه‌نجام ئیتر
ڕائه‌وه‌ستێ واتا له هه‌ر كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كدا دوای
ئه‌وه كه غه‌ریزه‌كه به ئه‌ندازه‌ی پێویست وشه‌ی دانا چ بۆ
(ناو-اسم) چ بۆ (فرمان-فعل)و دواتر بۆ (ڕسته-جمله) ئیتر ئیشی
نامێنێ ه ئه‌گه‌ر زیاد له‌وه له‌سه‌ری بڕوا, ه‌و له سه‌ر
ڕۆینه ده‌بێته هۆی تێنه‌گه‌یشتنی تاكه‌كان و كارتێك ده‌چێ.
به‌ڵام باوه‌ڕی چواره‌م له سه‌ر چۆنێتی
په‌یدابوونی زمان, ئه‌ڵێ: (په‌یدابوونی زمان له
چاولێكه‌رییه‌وه بووه, بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له سروشت
په‌یدا ده‌بن, وه‌كو ده‌نگی گیانله‌به‌ر و هاژه‌ی گیا و گڤه‌ی
با و هه‌ندێ خشۆك و.. هتد, له‌مه‌شه‌وه ده‌نگه‌كانیان
داناوه, و پاشان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه چوونه‌و بۆ دانانی
ئه‌و شتانه‌ش كه خۆیان له سروشتد ده‌نگیان نییه, به‌م جۆره
ناویان بۆ (ناو-كردار-ڕسته)ش داناوه."3"
ئه‌وه‌ی شیاوی ئاماژه پێدانه له‌م
باره‌یه‌وه, ته‌نیا ئه‌و چه‌ند بۆچوونه‌ی بوارناسانه و ئیدی
ئێمه ناتوانین بڕیاری ڕاست و چه‌وتی به‌سه‌ریاندا بده‌ین و
یه‌كیان هه‌ڵسه‌نگێنین و ئه‌وانی دیكه‌یان فه‌رامۆش بكه‌ین,
یان ئه‌وه‌تا له‌م بواره‌دا زیاتر پێویستیمان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی
ورد و درشت هه‌یه.
دووه‌م: چه‌شنه‌كانی زمان
زمان كه هۆیه‌كه بۆ تێگه‌یشتن, مه‌یدانێكی
به‌ر فراوان و بێ سنووره, چ له كاری تێڕامان له باره‌یه‌وه
یان له باره‌ی ناسین و چوونه نێو قوڵایی باسییه‌وه. لێره‌دا
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌چه‌شنه‌كانی زمان بده‌م,
ئه‌گه‌ر چی به شێوه‌یه‌كی سه‌رپێیش بێت.
1-زمانه تێكه‌ڵه‌كان: (هه‌ره‌مه‌یی-
سه‌ره‌تایی- به‌رایی), وه‌كو زمانی ئه‌سكیمۆ, زمانه
كه‌ناری(سواحلی)یه‌كان له ئه‌فریقیا, ئه‌م زمانانه هیچ
ڕێزمانێكی به‌سه‌ردا ناسه‌پێ, وتا شتێكی جێگیر و چه‌سپاو نین,
زۆرینه‌یان دۆزراونه‌ته‌وه و هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
نه‌كراوه,
2-زمانی یه‌ك بڕگه‌یی (كه‌نارگیر): ئه‌م جۆره
زمانانه پیت یان ئامراز كۆیان ناكاته‌وه, وه‌كو زمانی (چینی,
ژاپۆنی, سیامی), بۆ وێنه: من بازار چووم... له جێگه‌ی من
چووم بۆ بازار, به‌كار ده‌هێنن, ئامرازی په‌یوه‌ستی و
په‌یوه‌ندی نییه, كه بیبه‌ستێ به وشه‌كانی دیكه‌وه, پیتی
ڕاكێش و به‌ستنه‌وه (ئیزافه‌وجه‌ڕ), كه به فارسی پێی ده‌ڵێن
(قیود), له‌م جۆره‌ی تێدا نییه, به كورتی ناوبه‌ندی نییه
كه پێكه‌وه‌یان ببه‌ستێ.
3-زمانی لكاو (ئه‌گۆتینه‌یت): ئه‌م زمانه
ئه‌بێ به دوو لقه‌وه, كه بریتین له:-
ا)ئۆراڵ له ئاسیا: ئه‌مه‌ش بریتییه له
زمانه‌كانی (توركی, مه‌غۆلی, مه‌نشووری, تاتاری ژاپۆنی, ئیلامی
و سۆمه‌ری).
ب)ئاڵتای له ئه‌ورووپا: ئه‌مه‌یان پێكدێت له
(ڤینۆ ئۆكری, كه ئه‌مه‌یش ده‌بێت به: ئه‌ستوونی+لاپی, كه
فنلاندی و هه‌نگاری ده‌گرێته‌وه. لاپی سه‌رووی فنلاند و
سوێده, ئه‌مانه كۆچه‌رن و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵیان هه‌یه,
زمانه‌كه‌یان پارچه‌ی دێته سه‌ر و پاشگری هه‌یه و لكاوه و
شتی ده‌چێته سه‌ر و واتاكه‌ی ده‌گۆڕێت, وه‌كو: گێلدم (ئه‌چم)-
گێلمادم (ناچم), له زمانی توركیدا.
4-زمانی نه‌رم: وه‌كو زمانی (سامی و حامی و
عه‌ره‌بی و حه‌به‌شی و عیبری ئاریی –هیندۆ ئه‌وروپی-). ئه‌م
جۆره زمانانه توانای نه‌رم بوونه‌وه‌یان هه‌یه. بۆیه به
زمانی زیندوو دائه‌نرێن, به‌ڵام زمانه مردووه‌كانی ئه‌م
به‌شه (قیبتی- ئارامی- فینیقی- به‌ربه‌ری- لیبی- ئاموری-
كه‌نعانی- بابل-یه). حامی وه‌كو به‌ربه‌ری و لیبی و قیبتییه,
و سنووری نێوان حامی و سامیش كه‌نداوی (سوه‌یس)ه, زمانی
كوردیش له شێوه‌ی نه‌رمه, بۆیه ده‌بێت بیگه‌یه‌نین به
زمانه‌كانی جیهان, به تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵه زمانانه‌ی كه
نزین له كوردییه‌وه."4"
به‌ڵام به پێی سه‌رنج و لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی
زانایان, زمان به شێوه‌یه‌كی گشتگیر بریتییه له چه‌ند
به‌شێك, كه ئه‌مانه‌ن:- زار (دیالێكت) و زمانی وێژه‌یی
(ئه‌ده‌بی), زمانی ئاینی, زمانی میری, زمانی زیندوو, زمانی
مردوو, كه به پێی تواناهه‌ریه‌كه و پێناسه‌یه‌كی كورتی
ده‌كه‌ین.
*زاراوه (دیاڵیكت): به‌شێكه له‌و زمانه‌ی كه
هۆزێك یان ناوچه‌یه‌ك پێی ده‌دوێن (ده‌ئاخوێن), وتا زمانی
گفتوگۆیه, و هی نووسین نییه.
*زمانی وێژه‌یی (ئه‌ده‌بی): زمانی نووسینی
میلله‌تێكه, زمانی به‌رزه, وه‌كو زمانی كوردی په‌تی و پاراو,
زمانی عه‌ره‌بی دروست و هی تر...
*زمانی ئاینی: زمانی لاتینی له ئه‌وروپا و
زمانی عه‌ره‌بی ئیسلامی له ده‌رفه‌ت و هه‌ڵكه‌وته
ئاینییه‌كاندا, له ناو كورددا به كار ده‌هێنرێت.
*زمانی میری (ڕه‌سمی- سه‌ره‌كی): زمانی كۆمار و
ده‌وڵه‌ته.
*زمانی زیندوو (نوێ): زمانی جیهانییه, (13)
زمانی زیندوو هه‌یه له سه‌ر ڕووی زه‌مین, كه له زۆر شوێندا
به‌كار ده‌هێنرێن, و ئه‌وانه‌ش بریتین له:- (ئینگلیزی, ڕووسی,
ئه‌ڵمانی, فه‌ڕه‌نسی, ئیسپانی, عه‌ره‌بی).
*زمانی مردوو: كۆنه و له‌ناو چووه, مانێكه
نه‌ماوه له جیهاندا, (3)هه‌زار زمان هه‌یه, ژماره‌ی زمانه
كۆنه‌كان (500)ده‌بێت, كه به‌كار نایه‌ن و هی وایش ماوه له
گیانه‌ڵاندایه, وه‌كو لاتینی كه له پێشدا زمانێكی زیندوو
بووه."5"
سێیه‌م: ڕیشه‌و بنچینه‌ی زمانی كوردی
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ره دێرینی ناوچه‌ی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌و هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی گۆڕانه‌كاندا
پێشه‌نگ بووه, خۆ دێڕه‌كانی مێژوو گه‌واهیی بۆ ئه‌و ڕاستییه
حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌ده‌ن. یه‌ك له بنه‌ماكانی دروست بوون و
هۆیه‌كانی نه‌فه‌وتانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه, كه به چه‌نده‌ها
هه‌ڵدێڕ و كوێره شیوی خه‌ته‌رناكدا گوزه‌ری كردووه,
زمانه‌كه‌یه‌تی, كه هه‌میشه به‌رگریی كردووه لێی.
توێژینه‌وه‌كه‌شمان له‌سه‌ر زمانی كوردییه, بۆیه ئه‌بێ باسی
ڕیشه و بنچینه‌ی ئه‌م زمانه بكه‌ین.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
پێویستیمان به پیاچوونه‌وه‌یه‌كی خیرایی هه‌یه, به‌سه‌ر
كلێشه‌ی دابه‌شبوونی زمانه‌كانی هیندۆ ئه‌وروپایی بكه‌ین.
سه‌رنج و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێش په‌نجا ساڵ,
ده‌ریان خستووه, كه زمانی كوردی زمانێكی ئاریاییه, واتا
(هیندۆئه‌وروپی), ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌ماشایه‌كی نه‌خشه‌ی زمانه
هیندۆ ئه‌وروپیه‌كان و دابه‌شبوونی جوگرافیایی هاوچه‌رخ
بكه‌ین, ده‌بینین هیندۆ ئه‌وروپی كۆن چه‌ند كۆمه‌ڵه زمانێكی
سه‌ره‌كی لێ‌دروست بوو و جیا بۆته‌وه, یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵه
زمانانه (هیندۆ- ئێرانی)ه, كه ده‌بێته سێ به‌شی
گه‌وره‌وه, ئه‌مانه‌ن:- (دردی, هیندی, ئێرانی). هیندی ته‌نیا
زمانی (سنسگریتی) لێ په‌یدابووه, و ئه‌ویش ده‌بێته یانزه
اقه زمانی دیكه‌وه, كه بریتین له:- (سیندی، ڕۆمانی،
نوردوو، هیندی، بیهاری، ئاسامی، په‌نگال، مارانی، كوجوراتی،
په‌نجانی، سه‌نگالی)، به‌ڵام ئێرانی شه‌ش لقه زمانیدیكه‌ی لێ
ده‌بێته‌وه, ئه‌وانه‌ش: (پشت‌و، بلوجی، كوردی، سوكدیانی،
ئا‌ڤێستا، فارسی كۆن)، له‌هه‌مانكاتدا لقه زمانی فارسی كۆن,
ده‌بێته سێ به‌شی دیكه‌وه, كه ئه‌وانه بریتین له:
(په‌هله‌وی، فارسی ناوه‌ڕاست، فارسی نوێ)، به‌ڵام به
شێوه‌یه‌كی گشتی, زمانی (هیندۆ ئه‌وروپی), ئه‌مڕۆ له ئێشكایی
ئاسیا و ئه‌وروپادا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زمانی سه‌ره‌كی و
كۆمه‌ڵه لقێك زمانی جۆر به جۆری تێدا هه‌یه, كه ئه‌مانه‌ی
لای خواره‌وه‌ن:
1. كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆ ئه‌وروپی
2. كۆمه‌ڵه زمانی ئه‌ندۆلی
3. كۆمه‌ڵه زمانی ئیتالیایی
4. كۆمه‌ڵه زمانی جه‌رمانی
5. كۆمه‌ڵه زمانی كلتی
6. كۆمه‌ڵه زمانی به‌ڵتیك-سلاڤی
ئینجا ئه‌م كۆمه‌ڵه زمانه, خۆیشیان ده‌بنه
چه‌ند زمانێكه‌وه, یان بڵێین كۆمه‌ڵه زمانێكی دووه‌مینه‌وه
(پانوی), كه هه‌موو زمانه هاوچه‌رخه هیندۆ ئه‌وروپییه‌كانی
تێدایه.لێك نزیكییه‌كی ئاشكراش له نێوان كۆمه‌ڵه زمانه
هیندییه‌كان و كۆمه‌ڵه زمانه ئێرانییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت,
ئه‌م لێكنزیكییه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه
زمانه, له یه‌ك شوێنه‌واری ڕه‌چه‌ڵه‌كدا سه‌ریان هه‌ڵداوه؛
ڕه‌سه‌نیه‌كی هاوبه‌شیان بووه, كه ناوی (هیندۆ ئێرانی)ی
لێنراوه, و بڕوایش وایه كه ئه‌و ڕه‌سه‌نه بێت كه ئه‌م
لقانه‌ی ئێستای كۆمه‌ڵه زمانه هیندیه‌كان و كۆمه‌ڵه زمانه
ئێرانییه‌كانی لێ جیابووبنه‌وه. به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی زمانه
ئێرانییه‌كان, كه زمانی كوردی و فارسی و, ئه‌و زمانانه‌ی تری
كه له پێشه‌وه باسكران, هه‌موویان هه‌ر ده‌چنه‌وه سه‌ر
ئه‌و- ده‌كرێت به سێ بنجه‌وه:-
1. زمانه ئێرانییه‌كانی باكوور
2. زمانه ئێرانییه‌كانی باشوور
3. زمانه ئێرانییه‌كانی خۆرهه‌ڵات
جا زمانی كوردی سه‌ر به‌و بنجه‌ی یه‌كه‌میانه
(زمانه ئێرانییه‌كانی باكوور), به‌ڵام زمانی فارسی
ده‌چێته‌وه سه‌ر بنجی دووه‌میان (زمانه ئێرانییه‌كانی
باشور), ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه, كه ئه‌و دوو زمانه
هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌یه‌ك جیان."6"
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه و بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت, كه زمانی كوردی زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه و له
كۆمه‌ڵه‌ی هیندۆ ئێرانی, لقی باكوورییه, به‌ڵام هه‌ندێ بیر و
ڕای جیاواز هه‌یه كه زمانی كوردی ده‌به‌نه‌وه سه‌ر زمانی
(ئا‌ڤێستا)ی زه‌رده‌شتی په‌یامبه‌ر, كه له هه‌مان كۆمه‌ڵه
زماندایه (هیندۆ ئێرانی).
ئه‌م تیۆره‌ش له لایه‌ن زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران و
پسپۆرانی وه‌ك (هورات, دارمیستر)ه‌وه پشتگیری لێكراوه, كه
كورته‌ی وته‌كه‌یان ده‌ڵێت: (زمانی ئاڤێستای زه‌رده‌شت, زمانی
ئێستای كوردی و زمانی دێرینه..), له هه‌مانكاتدا ئه‌بێ زمانی
كوردی له زمانی ماده‌كان بێت, چونكه زه‌رده‌شت به زمانه
میدییه دوواییه‌كه‌ی ماده‌كان دوواوه و له ژوورووی
میدیاشدا, كه ئێسته به (مۆكریان) ناوده‌برێت, هاتۆته
دنیاوه.
زمانی كۆنی ماده‌كان, زمانێكی ئێرانی ژوورووی
ڕۆژئاوایه و ئه‌م زمانه‌ش سه‌باره‌ت به زمانی كوردی, هه‌ر
وه‌ك زمانی دێرینی عه‌ره‌بی خوارو وایه, بۆ زمانی عه‌ره‌بی
نوێ.
له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردی زمانی ئاڤێستادا
ئه‌و زمانه‌ی كه له‌وه و پێش به ئا‌ڤێستا ناوده‌برا, تا له
فارسی كۆنی جوێ بكه‌نه‌وه, ئه‌م ڕاستییه سه‌لمێنرا و پاش
لێكۆڵینه‌وه به زمانی مادی ناوبراوه. هه‌روه‌ها (دارمیستر)
ده‌ڵێت: (زمانی كۆنی ماده‌كان, هه‌ر هه‌مان زمانه كه
ئاڤێستای پێنووسراوه, و چاكتر وایه ئه‌و كتێبه به مادی ناو
ببه‌ن نه‌ك به ئا‌ڤێستا, به‌و شێوه‌یه‌ی زاناكان ده‌یده‌نه
پاڵ ئاڤێستاو له نێوانیاندا بڵاوه). (تیدسكۆ)یش ده‌ڵێت: (
زمانی ئا‌ڤێستا سه‌ر به زمانی ژوورووی ڕۆژئاوایه) و
(هرتسفلید)یش له‌م باره‌یه‌وه پشتگیری لێوه ده‌كات و ده‌ڵێت:
(زمانی ئێرانی ڕۆژئاوایش, هه‌مان زمانی ماد ده‌گرێته‌وه),
هه‌روه‌ها (رۆلاند كنت) له ده‌نگه‌كانی زمانه ئێرانییه‌كان
كۆڵیوه‌ته‌وه و بۆی ده‌ركه‌وتووه, كه زمانی ئا‌ڤێستا له
گه‌ڵ زمانی ماده‌كان پتر یه‌ك ده‌كه‌وێت, وه‌ك له‌گه‌ڵ
فارسی‌دا.
به‌م شێوه‌یه ده‌بێت زمانی كوردی
پاشماوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و نوێی زمانی كۆنی ماده‌كان بێت و
زمانی فارسیش هه‌ر زمانی كۆن یان هاخامه‌نشی بێت."7"بۆ زیاتر
پشتگیری كردنی ئه‌و بۆچوون و ڕایه‌ی سه‌ره‌وه (مامۆستا
محه‌مه‌د مه‌ردۆخی كوردستانی) نووسیوێتی: (بنچینه‌ی زمانی
كوردی ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بریتییه له زمانی
مادی ئا‌ڤێستا, ڕیشه‌و بنچینه‌ی زمانی ئاریایی كۆنه, كه زمانی
– ئانزانی- یان پێ وتووه)."8"هه‌ر له‌م نێوه‌وه, (سۆكۆڵۆڤ)
له چه‌ند خاڵێكی كورتدا ده‌ری خستووه كه‌وا زمانی كوردی
ئه‌مێستامان بریتییه له توانه‌وه‌ی زمانی ئا‌ڤێستا و ده‌ڵێت:
1-زمانی كوردی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر پاكی
شێوازه‌كانییه‌وه, نه‌وه‌ی نوێی زمانی ئاڤێستایه‌و ئه‌ویش
زمانی ئاینی و هی شارستانیه‌تی میدییه‌كان بووه و ئه‌میش
زمانی هۆزه‌كانی (ئیریه‌ن قاچ)بووه, كه له ژوورووی ڕۆژئاوای
ئێران -كوردستانی ئه‌مڕۆ- نیشته‌جێ بوون و ئه‌و زمانه‌ی
ئه‌وانیش یه‌كێكه‌له زمانه ئێرانییه هه‌ره كۆنه‌كان.
2-زمانی ئا‌ڤێستا و زمانی ناوچه‌ی (باكتریا)
ئه‌گه‌ر چی له‌یه‌كتره‌وه نزیكبن, له نێوانیاندا
جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه, به‌ڕاده‌یه هه‌ریه‌كه له‌وانه به
زمانێكی سه‌ربه‌خۆ دانراوه و سه‌رژمێر كراوه, ته‌نها هۆی
كۆچكردنی زه‌رده‌شت له كاتی ته‌نگانه‌دا, بۆ باكتریا و چوونه
په‌نای شای باكتریاوه, بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێ كه به زمانی باكتریایی دینه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه,
یان ئاڤێستای به‌و زمانه باكتریایه داڕشتووه, ئه‌گه‌ر
زانیمان زمانی باكتری زمانی دایكزدای زه‌رده‌شت نییه.
3-بوونی و هه‌ندێك ده‌نگ له ئاڤێستادا و
نه‌بوونیان له (پارسی كۆن)دا یان به پێچه‌وانه‌وه, بڕوامان
پته‌و و قایم ده‌كات به‌وه‌ی, كه هه‌ریه‌ك له‌وانه زمانێكی
جیاواز و سه‌ربه‌خۆیه."9"
ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنج و تێڕامانه له‌م
باره‌یه‌وه, بۆچوونه‌كه‌ی (مامۆستا مه‌سعود كه‌تانی)یه,
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی
ئا‌ڤێستا, ئه‌و به شێوه‌یه‌ك قسه‌ی لێوه ده‌كات, كه ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه‌ی سه‌ره‌وه‌یه و له كتێبه‌كه‌یدا
نوسیوێتی: (..فاللغه المیدیه كانت تسمیتها ابضا أبستا او
افستا او اوستا, فریبه جدا من كلمه الــ(بست)أی ان الكلمه
الكردیه هی معدن أی اللغه القدیمه لدوله میدیا, فقد یكون
المیدیون اخژوا الكلمه الكردیه و هذا احتمال قوی و یدل علی
ان اللغه الكردیه اقوم و اقدم من الافستیه المیدیه التی
دونوا بها كتابهم المقد‌س..)"10"
به‌مپێیه مامۆستای ناوبراو پێی وایه كه
زمانی كوردی زۆر دێرین و به‌هێز تریشه له زمانی ئاڤێستای
میدییه‌كان كه كتێبه پیرۆزه‌كه‌یان پێ نووسیوه‌ته‌وه.
مامۆستا كه‌تانی, هه‌ر له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا, سه‌لماندوێتی
كه میدیه‌كان یه‌كه باپیری كورد نین و هه‌روه‌ك (صلاح
سعدالله)یش له‌مباره‌یه‌وه, پێیوایه كه كاردۆخییه‌كان
باپیره گه‌وره‌ی كوردن, نه‌ك میدیه‌كان, به‌ڵكو میدیه‌كان پتر
له بنجێكی دووه‌می كوردان, هیچ تر به‌ولاوه نین, بۆیه له
كتێبه‌كه‌ی هه‌ردوو ئه‌وانه‌دا, زامانی كوردی له ئاڤێستایی
جوودا ده‌كه‌نه‌وه و به سه‌ربه‌خۆی داده‌نێن."11"
چواره‌م: قۆناغه‌كانی پێگه‌یشتن و پێشكه‌وتنی
زمانی كوردی
ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه هاتنه باسكردن و
لێیان دوواین, ده‌رباره‌ی ڕیشه و كرۆكی زمانی كوردی بوو, چ
له ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافیاییه‌وه, چ له ڕووی
مێژووییه‌وه, ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون بوویه‌وه كه له باره‌ی
بنچینه‌ی زمانی كوردییه‌وه دوو ڕای لێكجیا له ئارادایه,
به‌ڵام لێره‌دا پێویست به‌وه ده‌كات پیاچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و
قۆناغه مێژووییانه‌دا بكه‌ین كه زمانی كوردیان پێدا
تێپه‌ڕیوه, و پێگه‌شتووه. ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی لای خواره‌وه
له لایه‌ن (د.جه‌مال ڕه‌شید)ه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه و
به‌سه‌ر پێنج قۆناغدا دابه‌شی كردووه, كه بریتین له:-
قۆناغی یه‌كه‌م: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه زمانه
سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا په‌یدا بووه, له گوند و دێهاته
كشتوكاڵییه‌كانی چه‌رخی (نیولتی) له هه‌زاره‌ی شه‌شه‌م و
پێنجه‌م و سه‌رتای هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین, وتا قۆناغی
زمانه نه‌نووسراوه‌كان (چه‌رخی پێش په‌یدابوونی نووسین). ئه‌م
قۆناغه دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر سێ زمانی جیاجیادا, جگه له
زمانی (سۆمه‌ری), ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1. كۆمه‌ڵه زمانه‌كانی عێلامی, وه‌كو (لولوبی,
كاسی).
2. كۆمه‌ڵه زمانه‌كانی قه‌فقاس, وه‌كو
(ئۆراتی, هوری).
3. كۆمه‌ڵه زمانه‌كانی خۆجێیه‌تی, وه‌كو
(گۆتی).
ئه‌م زمانانه‌یش ئێستا په‌رش و بڵاون, هیچ
كۆمه‌ڵه مرۆڤێك نییه له باكووری میزۆپۆتامیا یان ئه‌نادۆڵ و
قه‌فقاس, كو دان به‌ودا نانێن زمانه‌كه‌یان پێوه‌ندی به‌و
زمانانه‌وه مابێت.
قۆناغی دووه‌م: سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی زمانه
خۆجێیه‌تییه‌كانه, و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كه‌لتوری سۆمه‌ری و
ئه‌كه‌دی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسینی مێخی (مسماری) له باكووری
میزۆپۆتامیا و ڕۆژهه‌ڵاتیدا, له‌ماوه‌ی كۆتایی هه‌زاره‌ی
چواره‌می پێش زایین و ناوه‌ندی هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین.
قۆناغی سێیه‌م: په‌یدابوونی زمانی (میتانی) و
(هیندۆ ئه‌وروپی) و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه
ناوبراوانه‌ی پێشوو, له ناوه‌ندی هه‌زاره‌ی دووه‌م و سه‌رتای
هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زاینی‌دا.هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی
زمانه‌كانی لولویی و گۆتی و كاسی, به تایبه‌تی زمانی هۆرێكان
(خورێكا).
قۆناغی چواره‌م: سه‌رهه‌ڵدانی ئاشووری و
كاریگه‌ری به‌سه‌ر زمانه خۆجێیه‌تییه‌كان, له ماوه‌ی نیوه‌ی
دووه‌می هه‌زاره‌ی دووه‌م و ناوه‌ندی هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش
زایین.
قۆناغی پێنجه‌م: سه‌رهه‌ڵدانی زمانه
ئێرانییه‌كان, كه بریتین له زمانه‌كانی:-
- میدی: زمانی هه‌موو خێڵ و هۆزه
كۆچیه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی میدی بوو, كه به‌ره‌و خۆرئاوای وڵات
كۆچیان ده‌كرد.
- ئا‌ڤێستا: ئه‌م زمانه‌ش تایبه‌ت بووه به‌و
توێژه ئاینییه‌ی وڵاتی ماده‌وه و هه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕیان به ئاینی (زه‌رده‌شت) هه‌بووه.
- په‌هله‌وی و ساسانی: زمانی سه‌ره‌كی بوون له
وڵاتی ساسانییه‌كاندا. ئه‌م قۆناغه له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی
یه‌كه‌می پێش زاینه‌وه تا سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی
به‌رده‌وامبووه, له ماوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا (سێیه‌م و
چواره‌م) هه‌موو ئه‌و زمانانه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری زمانی
(حیپیه)كه زمانێكی هیندۆ ئه‌وروپی بوو, له خۆرئاواوه,
هه‌روه‌ها زمانی (لیدی)كه زمانی یۆنانی كۆنه‌و زمانی لاتینی,
له ماوه‌یچه‌رخی (الهللین) و كاتی ده‌ست به سه‌ر گرتنی
(ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌كدۆنی) به‌سه‌ر (بلاد الشرق)دا و
سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی (سلوقی و ڕۆمانی و بیزه‌نتینی)."12"
پێنجه‌م: سه‌ربه‌خۆیی زمانی كوردی (له نێوان
زمانی كوردی و فارسی‌دا)
مێژووی شارستانییه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێك
پێوه‌سته به ڕاده‌ی پێشكه‌وتنی زمانه‌كه‌یه‌وه, تێكچوون و
فه‌وتانی له ئاكامی په‌رتوبڵاوی و فه‌وتانی زمانه‌كه‌یه‌تی.
كوردیش وه‌كو هه‌موو میلله‌تانی دونیا, خاوه‌ن
زمانی تایبه‌تی خۆیه‌تی و دیاره له‌و ڕێسایه‌ش به‌ده‌ر نییه,
بۆیه ئه‌كرێ هه‌ر له هه‌مان ڕێگه‌وه چه‌ند و چرنێتی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگێنین, له ته‌رازوه‌كانی مێژوودا.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌توانین بڵێین زمانی كوردی
جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه له‌م جیهانه به‌رینه‌دا,
ئه‌وه‌شی بیه‌وێت ئه‌توانێت به نێو سه‌رچاوه مێژوویه
ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م زمانه‌دا گه‌شتێك بكات, ئه‌گه‌ر چی هه‌ر
له‌م باریه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می نا پوخت و دژ به بێگه‌ردی و
سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م زامنه هاتۆته بوون.
زۆركات كه باس له زمانی كوردی ده‌كرێ, زۆر
كه‌س, نه‌ك هه‌ر له كه‌سانی ئاسایی, به‌ڵكو له زانا‌و
پسپیۆرانی ئه‌و بواره‌ش, یه‌كاویه‌ك تۆمه‌تی ئه‌وه ئه‌ده‌نه
پاڵ زمانی كوردی كه گوایه لقه زمانێكی سه‌ر به فارسی كۆنه
و هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌تێكی بۆ ناهێڵنه‌وه, هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كان و هه‌موو خاوه‌ن هزرێكی هۆشمه‌ند
دروست و نادروست لێك جیا ده‌كاته‌وه.
بێگومان ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی خۆی بكات
و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر شتێك (لێره‌دا مه‌به‌ستمان زمانه)
بسه‌لمێنێ, پێویستی به لێكۆڵینه‌وی ورد و درشتانه هه‌یه
له‌و باره‌وه, نه‌وه‌ك هه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌كی له‌و زمانه‌دا
كه‌وته به‌رچاو, كه له‌گه‌ڵ زمانه دراوسێكه‌یدا وێكچوون,
ئیدی ئه‌وه‌ی پێ به‌ست بێت و كوێرانه و به‌هه‌وه‌س و
ئاره‌زووی دڵی خۆی له ڕاست ئه‌و زمانه بدوێت.
خۆ زمانی كوردی شێوه‌یه‌كی بێ سه‌رو به‌ر نییه
له زمانی فارسییه‌وه چه‌مابێته‌وه, و هیچ دیاڵیكتێكی
ڕه‌شۆكی بێ سه‌روبه‌ری فارسیش نییه, هه‌وه‌ها زمانێكی سه‌ر
به ڕه‌سه‌نی هیندیش نییه, هه‌ر وه‌كو هه‌ندێ گه‌ڕۆك و
نووسه‌ر, كه خۆیان ئاگاداری زمانی كوردی نه‌بوون و شاره‌زایی
ته‌واویان لێوه نه‌بووه, بڕوایان وابووه.
با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین, كه هه‌نده‌ك له
گه‌ڕۆك و نووسه‌رانی بێگانه, به هه‌مان شێوه و بێ
خه‌به‌رانه زمانی كوردی به زمانێكی داتاشراو له زمانی
كلدانی ده‌زانن. په‌یدابوونی ئه‌و جۆره بۆچوون و بیر و
ڕایانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دوو هۆكار, (فوئاد حمه خورشید)
له كتیًبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆكردووه:-
1-كه‌مبوون یان به ده‌گمه‌ن ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و
به‌رهه‌م و نووسین و كه‌له‌پوورانه‌ی زمانی كوردی, كه گه‌لێك
بۆ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و به‌راوردكردنانه پێویسته.
2-زۆری دیالێكته‌كانی زمانی كوردی.
به‌ڵێ, ئه‌م دوو هۆیه‌ش له به‌رده‌م بێگانه‌دا
كه بیه‌وێت به ته‌واوی شاره‌زایی پاكی ئه‌م زمانه بێت,
ده‌بنه كۆسپێكی هه‌ره گه‌وره و تووشی كێشه‌یه‌كی زۆری
ده‌كه‌ن, به جۆرێك كه نه‌توانێ له‌مه‌ڕ ڕه‌چه‌ڵه‌ك و
سه‌ربه‌چێتی ئه‌م زمانه شتێكی به‌كار و ڕایه‌كی ورد تۆمار
بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌گی زاستیانه
به‌رپه‌رچی ئه‌و جۆره بۆچوونه چه‌وتانه بده‌ینه‌وه كه
درهه‌ق به زمانی كوردی له ئارادان و گوایه لقێكه له
زامانی فارسی, لێره‌دا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر وته‌ی چه‌ند
پسپۆر و زانایه‌كی شاره‌زا...
*جه‌ستی: له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕی سووره كه
زمانی كوردی لقێك نییه له زمانی فارسی, كه ئه‌مه‌یان ده‌ستی
كاولكاری تێوه‌رداوه و بێ بایه‌خ بووه, بگره له ڕووی ڕژێمی
ده‌نگ و لێداتاشین و لێوه‌رگرتنیشه‌وه له زمانی فارسی زۆر
جیاوازه.
*سۆسینه: ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه زمانی
كوردی دیالێكتێكی برا زمانی په‌هله‌وی و زمانی فارسی تازه‌ش
نییه‌و به‌ڵكو پێوه‌ندی نێوانیان مه‌سه‌له‌یه‌كی دوورتره,
سه‌رباری ئه‌مه, ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه, كه زمانی كوردی
لقێكی زمانی فارسی كۆنیش نییه, كه لێی جیابووبێته‌وه."13"
*سیدنی سمیس, ده‌ڵێت: ئه‌مه ڕایه‌كی
هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌قڵ گیر نییه, چونكه زمانی كوردی خاوه‌نی
گۆڕانكاری تایبه‌تی كۆنی خۆیه‌تی, كه جیاوازییه‌كی زۆری
هه‌یه له‌گه‌ڵ فارسی كۆندا و زۆریش له‌و كۆنتره."14"
-ئــا-ی‌وت: زمانی كوردی زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و
ڕه‌سه‌نه له نێو زمانه ئێرانییه‌كاندا... زمانی كوردی له
كوردستاندا پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی خۆی كردووه,
هه‌رچه‌نده جۆره پێوه‌ندییه‌كی نزیكی له گه‌ڵ زمانی فارسی‌دا
هه‌بووه, به‌ڵام له چۆنێتی پێشكه‌وتنیدا, هیچ پێوه‌ندییه‌كی
پێوه نه‌بووه.
-فردریك میوله‌ر: هه‌رچه‌نده زمانی كوردی و
زمانی فارسی له ڕووی ڕێزمانه‌وه, ده‌نگ, فۆنه‌تیك, له یه‌ك
بچن, به‌ڵام به هیچ جۆرێك زمانی كوردی له زمانی فارسیه‌وه
وه‌رنه‌گیراوه و زۆر وشه‌یش له كوردیدا هه‌یه كه له هیچ
زمانێكی ئێرانی تردا نییه.
میوله‌ر له لێكۆڵینه‌وه زمانه
ئێرانییه‌كاندا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی به زمانی كوردی داوه و
ده‌ڵێت: هه‌رچی لێكرڵینه‌وه‌یه‌ك له زمانه ئێرانییه‌كاندا
بكرێت و زمانی كوردی تێدا فه‌رامۆش بكرێت, ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه به كه‌م و كوڕ و ناته‌واو دائه‌نرێت.
-میجه‌رسۆن: زمانی ئێستای كورده‌كان زمانێكی
شێواو و ناڕێك نییه, كه بنچینه‌و تایبه‌تی خۆی نه‌بێت, وه‌ك
گه‌ڕۆكه‌كان تێگه‌شتوون, به‌ڵكو زمانێكی ئاریایی زۆر پاكه‌و
ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه وهه‌یه.
-مینۆرسكی: زمانی كوردی له زمانه
ئێرانییه‌كانه و له فارسییه‌وه وه‌رنه‌گیراوه, به‌ڵكو
زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و یاسای فۆنه‌تیكی و سینتاكسی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه, پێوه‌ندی ئه‌م زمانه‌ش به زمانی ئه‌ده‌بی
سویسراییه شاخاوییه‌كان وایه به زمانی ئیتالیاییه‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سدنی سمیس, له ڕایه‌كی
دیكه‌یدا ده‌ڵێت: زمانی كوردی ته‌نانه‌ت له‌و زمانه فارسییه‌ش
كۆنتره كه نه‌خشه به ناوبانگه‌كه‌ی (دارا)ی له‌سه‌ر كێوی
بێستوون پێ نووسراوه‌ته‌وه."15"
ڕاسته هه‌ردوو زمانه‌كه له ڕه‌گه‌زدا
هاوبه‌شن, به‌ڵام میانه‌یه‌كی گه‌وره له نێوانیاندا هه‌یه و
جیاوازی له (وشه-مفردات) و ڕێزمان و گۆكردندا زۆره, جگه
له‌مانه‌ش ناسیاوی كۆنیان له نێواندا هه‌یه و هه‌ردووكیان
سه‌ر به یه‌ك كۆمه‌ڵه زمانن كه ئه‌ویش هیندۆ ئه‌وروپییه,
به‌ڵام له بنچینه‌دا ئه‌م دوو زمانه ئاسمان و ڕیسمانیان
به‌ینه و ناكرێ هه‌روا به خاتری ئه‌میان, ئه‌ویان كوێر
بكه‌ینه‌وه.
لێره‌دا ئاماژه به‌و چه‌ند خاڵه‌ی (ڕزگار
عه‌لی) ئه‌ده‌م, كه هاوه‌ڵێتی نێوان زمانی كوردی و فارسی
له‌گه‌ڵ زمانه هیندۆ ئه‌وروپییه‌كاندا به‌تایبه‌ت, و له‌گه‌ڵ
زمانه‌كانی تری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا به‌گشتی, ده‌رئه‌خات,
ئه‌وانه‌ش بریتین له:-
1-له یه‌كچوونی زۆری پیته كوردییه‌كان
له‌گه‌ڵ پیته هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان.
2- به‌كارهێنانی هه‌ندێ وشه‌ی زۆر له
یه‌كه‌وه نزیك, ته‌نانه‌ت له گۆكردنیشدا هه‌ر له یه‌ك
ده‌چن, بۆ نمونه, له به كوردی ده‌ڵێین (سێ‌و), به فارسی
(سێب), هه‌روه‌ها (ڕۆژ) به كوردی و (رووز) به فارسی, ئه‌مه‌ش
دیارده‌یه‌كه و هیچ زمانێكی ئه‌م جیهانه, لێی بێ به‌ریی
نه‌بووه.
3-له زمانی كوردیدا زۆر وشه‌ی لێكدراو هه‌یه
و به جۆرێك كه فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی كوردی پێی ده‌وڵه‌مه‌ند
بووه, هه‌مان ئه‌م دیارده‌یه‌ش له زۆرینه‌ی زمانه هیندۆ
ئه‌وروپییه‌كانی تردا به‌ر چاو ده‌كه‌ون.
4-له یه‌كچوونی هه‌ندێ یاسا‌و پێڕه‌وی
زمانه‌وانی, له نێوان زمانی كوردی و زمانه هیندۆ
ئه‌وروپییه‌كاندا."16"
سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت, كه
ئه‌وه‌ی بێگومانه و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی ڕاستگۆ
گه‌واهی بۆ ئه‌دات, ئه‌وه‌یه كه زمانی كوردی زمانێكی
سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆ ئه‌وروپییه‌و
ته‌نانه‌ت هیچ پێوه‌ندییه‌كی وای به فارسییه‌وه نییه, تا
وه‌كو هه‌ندێ كه‌سی نا شاره‌زا پێیان وایه, كه كوردی
له‌تێكه له فارسی, ئه‌وه‌تا له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا
(ئه‌مین زه‌كی به‌گ) ده‌فه‌رموێ: (نه‌ك زۆری خه‌ڵك به‌ڵكو
به‌شی زۆری زانایان و موفه‌كیرانیش له ده‌رباره‌ی زمانی
كوردیه‌وه یات ته‌واو بێ خه‌به‌رن, یان زۆر خراپ تێگه‌شتوون,
كه له‌م بابه‌ته‌وه پرسیاریان لێده‌كه‌یت ئه‌ڵێن: زمانی
كوردی له‌هجه‌یه‌كی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی زمانی فارسییه‌و هیچ
ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی سه‌ربه‌خۆی نییه...).
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه به وردی تێبنواڕینه
دێڕه‌كانی مێژوو, ئه‌وا زۆر به سانایی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت,
كه‌وا زمانی كوردی زۆر له زمانی فارسی كۆنتره, (واتا زمانی
په‌هله‌وی). ئه‌نجا ئه‌گه‌ر نه‌چێته قاوخی ڕه‌گه‌ز په‌رست,
یان شكاندنه‌وه و كه‌م كردنه‌وه له پایه‌ی زمانی فارسی,
به‌ڵام مێژوو هه‌ر وابووه و ڕه‌حمی به كه‌س نه‌كردووه, تا
ئێسته من یان كه‌سێكی تر, بمانه‌وێ لاوازی زمانی فارسی له
ژێر ئه‌و باره سه‌نگینه‌دا وه‌ده‌ركه‌ین.
لێره‌دا باسێكی كورتی زمانی (په‌هله‌وی)
روونده‌كه‌مه‌وه. هه‌ڵبه‌ت وشه‌ی (په‌هله‌وی) له وشه‌ی
(فه‌له)ی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه, كه بۆ مه‌به‌ستی
ڕاڤه‌كردن له زمانی پێنج ناوچه‌ی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه, كه
بریتی بوون له (ئه‌سفه‌هان, هه‌مه‌دان, نه‌هاوه‌ند,
ئازه‌ربایجان و دی) به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا په‌هله‌وی
به‌و به‌رته‌سكییه‌وه له‌و پێنج ناوچه‌یه‌دا ڕۆڵی هه‌بووه,
نه‌ك وه‌كو زمانێكی سنوور فراوان, به‌ڵكو وه‌كو دیالێكتێكی
بچووك وابووه."17"
هه‌ندێ ڕاو بۆچوون ئه‌ڵێن, كه‌وا زمانی
په‌هله‌وی پاش هێرشه‌كانی سووپای ئیسلام بۆ سه‌ر ناوچه‌كه
تێكه‌ڵ به عه‌ره‌بی بووه, و ده‌ره‌نجام زمانی نوێی فارسی
هاتۆته ئاراوه, و پیته عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌كو (ذ-ض-ص-ط-ظ)
خزاونه‌ته نێو پیته‌كانی زمانی فارسییه‌وه و ژماره‌یان بۆته
(33)پیت.
هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له‌و بنه‌ما پته‌وانه‌ی, كه
به هێزی و تۆكمه‌یی هه‌ر زمانێكی لێ پێكدێت, نه‌توانه‌وه و
كارلێنه‌كردنی كوشنده‌ی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كانه, بۆ نمونه
زمانی كوردی كه میلله‌تی كورد خاوه‌نیه‌تی به درێژای مێژوو
چه‌ندین جار ڕووبوڕووی مه‌ترسی گه‌وره بۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی
له مانه‌وه‌ی كردووه, و ده‌رفه‌ت به ڕۆڵه‌كانی نه‌دراوه
كه گفتوگۆی پێ بكه‌ن, كه‌چی هه‌ر ماوه‌ته‌وه و بگره
په‌ره‌شی سه‌ندووه, به‌ڵام وادیاره زمانی په‌هله‌وی یان
فارسی, خاوه‌نی هیچ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه نه‌بووه و نییه,
بۆیه شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ست داوه. یان
ئه‌وه‌تا هه‌ر له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراون, و خۆیان
لقێكن له عه‌ره‌بی؟!.
ئه‌وه‌ی ته‌ماشای زمانی فارسی نویچ بكات بۆی
ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌وا (7%)ی وشه‌كانی ئه‌و زمانه بێگانه‌ن و له
عه‌ره‌بی و زمانی تره‌وه وه‌رگیراون و مامه‌ڵه‌یان له نێزدا
ده‌كرێ, یان به شێوه‌یه‌كی تر بڵێین؛ چونكه ئه‌و وشانه
به‌ڕه‌سه‌ن فارسی نین, بۆیه ناتوانن هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌كی
ڕێزمانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن, تا ده‌ره‌نجام ده‌سته‌واژه‌ی
نه‌كوڵیویان لێدێته به‌رهه‌م, ئه‌م دیارده‌یه‌ش به ئاشكرایی
پانتایی نووسینه فارسییه‌كانی ته‌نیوه.
كار هه‌ر به‌وه‌وه ڕانه‌گیرا, كه له
عه‌ره‌بییه‌وه وشه وه‌رگرن, به‌ڵكو كار ترازاو چه‌ندین وشه‌ی
كوردی و توركی و ئینگلیزیش جێی خۆی له فارسی‌دا كردۆته‌وه, تا
ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه چه‌قه‌ی له جه‌رگی ئه‌دیب و نووسه‌رانی
فارس هه‌ڵگیرساند و له (1315 خورشیدی)دا كۆڕی زمانی فارسییان
دامه‌زراند, گوایه كار بۆ بنه‌بڕكردنی وشه‌ی بێگانه بكا له
زمانه‌كه‌یاندا, كه‌چی كۆڕ به ئاوات نه‌گه‌شت, به تایبه‌ت
ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو وشه عه‌ره‌بییانه‌ی وه‌كو (صنعتی,
مشخصات, جوهر, مجتمع, عكس, و..هتد), من ناڵێم دیارده‌ی وشه
وه‌رگرتن له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر, ڕه‌وانییه‌و بڤه‌یه,
یانبڵێم, زمانی كوردی له‌و دیارده‌یه بێبه‌شه,نه‌خێر, به‌ڵام
ئاخر براینه ئه‌وه‌ی زمانی فارسی هیچی تێدا نه‌هێڵاوه‌ته‌وه!
شه‌شه‌م: هۆی په‌یدابوونی دیالێكت چییه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌یسه‌ره‌وه,
كه وه‌كو سه‌ر دێڕی ئه‌م بابه‌ت قۆستوومه‌ته‌وه, بێگومان
ئه‌بێ وه‌كو سروشتی سازدانی هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌ك, پشت به
سه‌رچاوه ببه‌ستین, سه‌باره‌ت به‌وه‌ش دوو بۆچوون له
ئارادایه‌و مامۆستا (عه‌لائه‌دین سه‌جادی) به‌م شێوه‌یه
ئاماژه‌ی بۆكردووه:-
یه‌كه‌م: ئه‌و ناوچه‌ی كه وشه‌یه‌كی بۆ شتێك
به‌كار هێناوه, كه له ڕه‌واڵه‌تدا جیاوازی هه‌یه له وشه‌ی
ناوچه‌یه‌كی تر بۆ هه‌مان شت. ئه‌مه وه‌نه‌بێ ئه‌و وشه‌یه
جیابێ له‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی تر, به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م
له سه‌ره‌تای زمانی‌دا وای پێخۆش بووه كه بیلێت, واتا
فۆنه‌تیكه‌كه‌ی به لای ئه‌مه‌وه وا خۆشتر بووه, ئیتر به‌م
جۆره له‌سه‌ر ئه‌و فۆنه‌تیكه ڕۆشتوون و ناوچه‌یه‌كی تریش
له‌سه‌ر هی خۆی, تا دیالێكتی جیاواز په‌یدابووه.
ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك ڕاسته ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو
وشه‌ی ئه‌و دوو دیالێكته گۆڕانه‌كه‌یان گۆڕانێكی ڕواڵه‌تی بێ,
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بناغه‌دا گۆڕانی ڕواڵه‌تی فۆنه‌تیك هه‌ر
نه‌بوو, به‌ڵكو گۆڕانه‌كه گۆڕانێكی ڕیشه‌یی بوو, ئه‌وا ئه‌م
ده‌ستوره له‌وێدا به‌جێ نایه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له
ناوچه‌یه‌كی كوردیدا له باتی (كیژ) وترا (كچ) ئه‌مه سه‌ر
ده‌گرێ, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌ك وتی (كوچك) و ناوچه‌یه‌ك
وتی (به‌رد), ناوچه‌یه‌ك وتی (لووت)و ئه‌وی تر وتی (كه‌پوو),
ئه‌مه‌یان به هیچ جۆرێك سه‌ر ناگرێ!. به‌ڵێ هه‌رچه‌ن ئه‌و
وشانه‌ی له هه‌ر زمانێكدا (كه ڕیشه‌یان جیان) به چاو زمانه
بناغه‌یه‌كه‌وه زۆر كه‌من.
ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا ڕوونی بكه‌ینه‌وه,
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه, واناگه‌یه‌نێت كه
ئه‌گه‌ر هاتوو دوو وشه‌یه‌كی وه‌ها بوو, ئیتر ئه‌و دیالێكته
له دوو زمانی جیاوازن, به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر یه‌كن و به
جۆرێكی زۆر كه‌م ئه‌و جیاییه له هه‌ندێ تاكه تاكه‌ی
وشه‌كانیا په‌یدا بووه.
دووه‌م: له هه‌ر زمانێكدا ئاخاوتنێكی سه‌ره‌كی
هه‌یه, واتا به‌شێكی زۆر هه‌یه به تێكڕایی ئه‌و تاكه تاكه
وشانه, كه له‌و زمانه‌دا هه‌ن ده‌دوێن (ده‌ئاخوێن).
یه‌كێك وه‌یا ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه شوێن
هه‌واری خۆیان به‌جێ دێڵن و ده‌كه‌ونه ناو ده‌سته مه‌ردمێكی
تری ئه‌و زمانه‌وه, ئه‌وانه كه كۆچیان كردووه و ڕۆشتوون
جۆری ئاخاوتنه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه بۆ جێگه‌كه‌ی تر,
ئه‌و كه‌سه وه‌یا ئه‌و كۆمه‌ڵه كه, كه‌وتوونه‌ته
شوێنه‌كه‌ی تری, وشه‌یه‌ك له وشه‌كانی لای خۆیان له شوێنی
كۆچ بۆ كردووه‌كه‌دا ده‌ڵێن, ئه‌و شوێنه و ئه‌و وشه‌یه تا
ئه‌و سه‌رده‌مه باو نه‌بووه له ناویاندا, وشه‌كه ده‌ڵێن,
كه به جۆرێك له‌گه‌ڵ رێختی دیالێكته‌كه‌ی خۆیاندا رێككه‌وێ,
واتا بۆیان نایه وه‌كو ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی بڵێین, به‌ڵكو تا
ئه‌ندازه‌یه‌ك ڕوو ده‌كاته تێكدراوی و به‌و شێوازه له
ناویاندا بڵاو ده‌بێته‌وه, یان یه‌كێك له مه‌رده‌می ئه‌و
دیالێكته ده‌چێته شوێنێكی تر, له‌و شوێنه هه‌ندێ شه
وه‌رده‌گرێ, به‌ڵام نه‌به وه‌رگرتنێكی وه‌كو مه‌رده‌می
شوێنه‌كه, به‌ڵكو وه‌ری ده‌گرێ به هه‌ندێ تێكدانه‌وه, ئه‌و
وشه تێكدراوه ده‌هێنێته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی و به‌و
شێوه‌یه بڵاوی ده‌كاته‌وه, بێگومان دووریش نییه كه
ناوچه‌كه پێشتر گوێی له‌وشه‌ی وانه‌بووبێ, بۆیه به‌و جۆره
جێگیر ده‌بێ."18"
له پاڵ ئه‌مه‌شدا په‌یدابوون و هاتنه
كایه‌وه‌ی هه‌موو دیاڵكته‌كانی ئه‌م جیهانه, له زمانه لێك
جیاوه‌زه‌كاندا, هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی ئابووری و
هاتوچۆی بازرگانی و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و
ڕامیارییه‌كان, جگه له داگیر كردن و كۆچ پێكردن,هه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به پێی ئاستی پێگه‌یشتووی خۆی ئه‌و هۆكارانه
تێدا كاریگه‌ریی ده‌نوێنی. به‌و پێیه‌ش زمانی كوردی ده‌ستگیری
ئه‌و هۆكارانه بووه, به‌ڵام دیالێكته‌كانی زمانی ئێستای
كوردی, له ناوچه‌كانی كوردستاندا, هه‌موو بۆ ته‌نیا زمانێكی
ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن بنچینه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه, كه
ئه‌ویش یه‌كه‌م زمانی كوریه.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌بێ ئێمه جیاوازی زانستی
نێوان هه‌ردوو وشه‌ی (زمان) و (دیالێكت-زار) بزانین, ئه‌نجا
ڕۆچینه قوڵایی بابه‌ته‌كه‌وه, كه ئه‌ویش (دیاڵكته‌كانی
زمانی كوردی)یه. بۆ ئه‌م جیاوازی كردنه‌ش (د. كامل حسین)
پێیوایه كه:"19"
زمـــــــــــان دیـــــــــالێكت
1- هۆی ده‌ربَڕینی گشت ئه‌ندامه‌كانی (یان
تاكه‌كانی) نه‌ته‌وه‌یه. 1- شێوازی ده‌ربڕینی كۆمه‌ڵێك
له‌و نه‌ته‌وه‌یه,كه له به‌ر پچڕاوی ناوچه‌ی دانشته‌كان,
یه‌كێتی خزمایه‌تیان و چه‌ند ده‌رفه‌تێكی تر پێوه‌ندیان
به‌سه‌رچاوه‌ی بیری زانستی و ڕۆشنبیری لاواز ده‌بێت.
2- زمان تۆمارگه‌ی ڕۆشنبیری و زانستی و وێژه‌یی
نه‌ته‌وه‌یه. 2- ئاوێنه‌ی لێدوانێكی ته‌نگه به‌ره,
ئه‌گه‌ر چی ده‌شێ ئه‌م ئاوێنه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌ی جۆره
به‌رهه‌مێكی هۆنراوه‌یی بێت بێت له كاتی زاڵبوونی زمان
به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه.
3-بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی له ده‌نگ و وشه‌و
ڕسته و داڕشتنی گشتی ده‌ستوری چه‌سپاو و نووسراوی خۆی
هه‌یه. 3- ده‌ستوره‌كانیان پچڕ پچڕن و ڕێگای
په‌یدابوونیان لابه‌لایی له سه‌رچاوه‌ی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی
جیابوونه‌ته‌وه.
هه‌رچییه‌ك سه‌باره‌ت به وشه‌ی (دیالێكت)
هه‌یه, لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو. هه‌ڵبه‌ت بێشكین له‌وه‌ی كه
ئه‌و وشه‌یه (دیاڵێكت) كوردی نییه, به‌ڵكو له (dialect)ی
ئینگلیزییه‌وه وه‌رگیراوه و له نووسینه كوردییه‌كاندا
به‌كار ده‌برێت, ئه‌گه‌ر چی خۆشمان وشه‌ی هاوواتامان
به‌رامبه‌ری هه‌یه, كه ئه‌ویش (زار)ه و هه‌ندێ نووسه‌ری
تریش (شێوه)یان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌مه‌یان له ڕووی داڕشتنه‌وه زۆر جار
ناڕێك ده‌بێت, بۆ نمونه ئه‌بێ بنووسین (شێوه شێوه) به
واتای (جۆره شێوه), بۆیه باشتر وایه (زار) به كار
بهێنرێت, كه له ساڵی (1984) كۆڕی زانیاری كورد, په‌سه‌ندیان
كردووه.
ئه‌وه‌ی مابێته‌وه بیڵێم له‌م باره‌یه‌وه,
هۆی به‌كارهێنانی وشه‌ی دیالێكت له لایه‌ن خۆمه‌وه, ته‌نها
به‌و نیازه‌یه كه‌وا خوێنه‌ری كورد زیاتر به فراوانییه‌وه
تێبنواڕێته زمانه‌كه‌ی و ئه‌نجاش ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت, زۆرێك
له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له به‌رده‌ستمدا بوون, بۆ ئاماده‌كردنی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه, به هه‌مان شێواز ئه‌م وشه‌یان به‌كار
هێنابوو. هه‌ندێكیشیان وشه‌ی (شێوه), كه من لای خۆمه‌وه
گۆڕیومن بۆ (دیالێكت).
حه‌وته‌م: دیالێكته‌كانی زمانی كوردی
له مه‌ڕ دابه‌شكردن و ژماره‌ی دیالێكته‌كانی
زمانی كوردییه‌وه, ئه‌م شێوه‌یه كه لای خواره‌وه نیشان
دراوه, باشترین شێوه‌یه, چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕاستییه‌كی
زمانه‌وانیدا ڕێك ده‌كه‌وێت و جووته, هه‌روه‌ها له ڕووی
هه‌لومه‌رجی جوگرافیایشه‌وه ته‌واوێ گونجاوه, كه ئه‌ویش
ئه‌مانه‌ن:-
2-دیالێكتی گرمانجی خواروو.
3-دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست.
4-دیالێكتی كرمانجی باشوور.
5-دیالێكتی گۆران.
هه‌ر یه‌كه له‌مانه‌ش دیالێكتی گه‌وره‌ن و
چه‌ند لقێكی دیالێكتێكی ناوچه‌یی به‌گشتی وێكچوویان هه‌یه,
كه ته‌نیا له سووكه جیاوازییه‌كی وشه‌ی دیالێكته
هاوسێیه‌كه‌ی به‌ولاوه, هیچ جیاوازییه‌كیان له نێواندا
نییه, و هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی هاوزمانی و یه‌ك ده‌نگییان هه‌ر
به‌سروشتی بۆ ڕه‌خساوه و ئاشكرا دیاره. ئه‌و لقه
دیالێكتانه‌ش بریتین له:-
1-كرمانجی باكور: (بایه‌زیدی, هه‌كار, بۆتانی,
شه‌مدینانی, بادینانی, دیالێكتی ڕۆژئاوا).
2-كرمانجی ناوه‌ڕاست: (مۆكری, سۆرانی,
ئه‌رده‌ڵانی, سلێمانی, گه‌رمیانی).
3-كرمانجی باشوور: (لوڕی ڕه‌سه‌ن, به‌ختیاری,
مامه‌سانی, كۆهگلۆر, له‌ك, كه‌ڵهوڕ).
4-گۆران: (گۆرانی ڕه‌سه‌ن, هه‌ورامانی,
باجه‌ڵانی, زازا). "20"
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش, ڕاسته كه له باشووری
خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا (بابان) ئه‌م زمانه, تا دیالێكتی
كرمانجی كه‌مێك جیاوازی هه‌یه, وه‌لێ ئه‌وه ڕاست نییه كه
ئه‌و جیاوازییه كه‌مه به جیاوازییه‌كی گیانی له قه‌ڵه‌م
بدرێت. بۆ هه‌ر كه‌سێك دیالێكتێكی له دیالێكته‌كانی
ناوچه‌یه‌كی كوردستان به چاكی بزانێت و فێری ببێت, ده‌توانێت
زۆر به ئاسانیی له‌و دیالێكته‌كانی دیكه‌ی تێبگات.
ئه‌مه‌و زۆرجاریش دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد,
هه‌ر وه‌كو چۆن هه‌وڵی تێكدان و شێواندنی زمانی كوردیان داوه,
ئاواش كوێرانه كه‌وتوونه‌ته نێو دیالێكته‌كانی زمانی كوردی و
هاتوونه دیالێكتی (هه‌ورامی) به زمانێكی فراسی كۆن دائه‌نێن,
و ده‌یان بیر و بۆچوونی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه ده‌رهه‌ق به
زمانی كوردی و دیالێكته‌كانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌م نێوانه‌دا زۆرێك له پسپۆر و زانایانی
ئه‌و بواره, زۆر ڕاستگۆ و ڕاشكاوانه ده‌رباره‌ی دیالێكته
كوردییه‌كان دوواون, له‌وانه‌ش:-
*ئه‌دمۆندز: كوردستان وڵاتێكی به‌رزی شاخاوییه
و ڕێگه و بانێكی یه‌كجار سه‌ختی هه‌یه, چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك
به‌و جۆره ماوه‌ته‌وه, بێ ئه‌وه‌ی یه‌كبوونێكی سیاسیانه‌ی
به خۆوه دیبێت, تا كه‌له‌پوورێكی هاوبه‌شی بۆ دروست بێت,
شتێكی دووریش نییه گه‌ر بڵێین, دیالێكته ناوخۆییه‌كانی ئه‌م
زمانه زۆر جار له دۆڵێكه‌وه بۆ دۆڵێكی دی, یات له
ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه, جیاوازه, به‌ڵام
ناوه‌ڕۆكه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌م زمانه هه‌ر وه‌كو هه‌ندێ له
باوه‌ڕپێكراوان ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ ئه‌و دووری و جیاوازیه‌ی نێوان
هۆزه كورده‌كاندا ده‌بینرێت, به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا
به‌وه ده‌درێته‌وه, كه ئه‌و هه‌موو دیالێكتانه‌ی له
زمانێكی ڕه‌سه‌نی دێرینه‌وه وه‌رگیراون, كه زمانی
ماده‌كانه, دیار و ئاشكرایه.
*مینۆرسكی: ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان و
یه‌كێتی كورده‌كان بێت, زمانه‌كه‌یانه, كه هه‌رچه‌نده
له‌نێوان دیاڵیكته‌كانیشیدا جیاوازی هه‌بێت, به‌ڵام له ڕووی
ده‌نگ و ڕێزمانه‌وه هه‌ر ته‌نیا یه‌ك زمانه. "21"
هه‌شته‌م: هۆی زۆری دیالێكته‌كانی زمانی كوردی
له‌م به‌شه‌ماندا هه‌ر هێنده ماوه‌ته‌وه, كه
ئاماژه به‌وه به‌ده‌ین, كه ئایا بۆ له زمانی كوردیدا
دیالێكت زۆره, ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێشتر باسی
هۆكاره‌كانی هاتنه كایه‌وه‌ی دیاڵكتمان كرد‌و وتمانزمانی
كوردیش به پێی خۆی ده‌ستگیری هه‌ندێك له‌و هۆكاران بووه,
به‌ڵام لێره‌دا به شێوازێكی جیا و پوخت تر ئه‌و هۆیانه باس
ده‌كه‌ین, ئه‌مه‌ش به‌و چه‌شنه‌ی كه (فوئاد حمه خورشید) لێی
دوواوه, دوو هۆكاری گه‌وره‌ن, كه ئه‌مانه‌یه:-
1)هۆكاری جوگرافی:
جێگای كوردستان و باری خواده‌ی چیایی سه‌خت و
پێچ و په‌نای گرانبڕ و شاخ و دۆڵی هه‌زار به‌هه‌زار و بێ ڕێگاو
بانی, هه‌وراز و لێژی و بێ شوومار, ڕووباری خوڕ و
سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانیش, به زۆری خێڵه‌كان (هۆزه‌كان)ی لێك
دابڕیوه و تێكه‌ڵییانی كه‌مكردۆته‌وه, خۆ له چه‌رخه‌كانی
ناوه‌ڕاستدا ئه‌م هۆكاره ئێجگار كاریكه‌ر بووه, چونكه ئه‌و
سه‌رده‌مانه دانشتوانی كوردستان تێكه‌ڵی و هاوده‌نگییان
نه‌بووه, چ جای لێك فێربوونی بیروڕاو ڕۆشنبیری؟.
2)هۆكاری سیاسی:
كوردستان یه‌كێتییه‌كی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌وتۆی به‌خۆوه نه‌دیوه, تا هه‌موو قۆڵ و ناوچه‌و
هه‌رێمه‌كانی بگرێته‌وه, بێگومان ئه‌مه‌ش زیاتر ڕێگر بووه,
له پێش به‌یه‌ك گه‌یشتن, ئه‌گه‌ر چی چه‌ندین میرنشینی
سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆ, به تایبه‌تیش له سه‌ده‌كانی
ئیسلامه‌تیدا له كوردستان په‌یدابوون, كه‌چی هێشتا ئه‌وه‌ش
زمانێكی كوردی یه‌ك ڕه‌نگی نه‌هێنایه گۆڕێ و بگره زیاتریش
سه‌رپه‌ڕی به دیالێكته‌كان گرتووه و زۆرتر لێكی ترازاندوون,
چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و میرنشینانه هه‌ر یه‌ك له ناوچه‌و
هه‌رێمێك جیاواز هاتنه بوون, و هه‌ر یه‌كه‌شیان بایه‌خی
زیاتری به دیالێكتی ئاخاوتنی ناوچه‌كه‌ی خۆی ئه‌دا."22"
ئه‌م زۆری دیالێكته, له زمانی كوردیدا یان
له هه‌ر زمانێكی تردا بێت, هێنده كێشه نییه, تا وا بكات
مه‌ترسی بخاته سه‌ر ئه‌و زمانه, هه‌ر وه‌یش نییه كه ته‌نیا
زمانی كوردی فره دیالێكتی هه‌بێ و ئه‌و قسانه بۆ پاكانه
كردنی خۆمانی بیكه‌ین,نه‌خێر ئه‌وه‌تا زمانی ئینگلیزی
وئه‌ڵمانی به‌ده‌ست زۆر و بۆری دیالێكته‌كانیانه‌وه
قاڵبوونه, جگه له‌وانیش چه‌ندین زمانی دیكه‌ی جیهان هه‌ن,
به هه‌مان شێوه فره دیالێكتیان تێدا وه‌به‌ر دیده
ده‌كه‌وێت, له‌وانه‌ش:
*هیند: زیاتر له (250) زمان و دیالێكتی
تێدایه, به‌ڵام (14) زمانی په‌سه‌ندكراوه, زمانی (هیندی و
ئینگلیزی) به زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته ئه‌درینه
قه‌ڵه‌م, له زمان و دیالێكته‌كانی دیكه‌شیان ئه‌مانه‌ن:-
(تلگو, په‌نگالی, ماراتی, تامیل, ئۆردۆ, گوجاراتی, كاناری,
مالایلامی, سانسگریتی, كه‌شمیری و...).
*نایجیریا: زمانی نه‌ته‌وه‌یی نییه.. به‌ڵام
زمانی ئینگلیزی په‌سه‌ندكراوه له‌م وڵاته‌دا, زیاد له
(100)زمان و دیلێكتی تێدایه, ئه‌و زمان و دیالێكتانه‌ش كه
زیاد له (3,5%) خه‌ڵكی پێی ده‌ئاخوێن بریتین له:- (هاوسا,
ئه‌یبو, یورویا, فولانی, تی‌ف, كانوری, ئه‌یبیبۆ, ئایدو).
*گینیا: زمانی نه‌ته‌وه‌یی نییه, زمانی
فه‌ره‌نسی په‌سه‌ندكراوه, له‌م وڵاته‌دا (7) زمان و دیالێكتی
گه‌وره هه‌ن, ئه‌وانه‌ش:- (فولانی, ماندینگو, سوسو, كیسی,
كپیله, دیالانگه, لومارباندا).
*چاد (شاد): زمانی نه‌ته‌وه‌یی نییه, زمانی
فه‌ره‌نسی په‌سه‌ندكراوه, زیاد له (30%)ی خه‌ڵكی به زمانی
(عه‌ره‌بی) ده‌ئاخفن, ئه‌و زمان و دیالێكتانه‌ی له‌م وڵاته‌دا
هه‌ن, ئه‌مانه‌ن:- (باگرمی, كانوری, داگو, هاوسا, ماسا, موسكو,
مایا, مالاسیت, تاما, كورا, تدا, مبوم, كوتوكو).
*كینیا:زمانی ئه‌م وڵاته كه‌نارییه (سواحلی),
هه‌روه‌ها چه‌ند زمانێكی تری تێدا باوه, وه‌ك:- (ئینگلیزی,
كیكویو, لوركامبا, لوهیا, گۆسی, مرو).
*زائیر: زمانی نه‌ته‌وه‌یی نییه, به‌ڵام زمانی
په‌سه‌ندكراویان (فه‌ره‌نسی)یه, له دیالێكته‌كانی ئه‌م
وڵاته:- (لویا, مونكو, كۆنگو, رواندا).
*چین: گه‌لێكی زۆر دیرین و ناوداری جیهان و
مێژووه, هه‌رچه‌نده (مانده‌رین) زمانی په‌سه‌ندكراوی وڵاته,
كه‌چی تا هه‌نووكه چه‌ندین دیالێكت و زمانۆچكه‌ی لاوه‌كی تێدا
باوه, له‌وانه‌ش:- (چوانگ, ئۆیگۆر, هوی, لی, میاو).
*ئیسپانیا: ئه‌م زمان و دیالێكتانه‌ی تێدا
هه‌ن:- (قشتالی-زمانی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته, كتلان, گالیگو,
ئۆسكیرا)."23"
نۆیه‌م: زمانی نه‌ته‌وه‌یی كوردی
بێگومان میله‌تی كوردی هه‌ژار ساڵه‌هایه له
پێناو گه‌لێك خه‌ونی مێژینه‌ییدا تێده‌كۆشی و ڕۆڵه‌كانی بۆ
ماندوو ده‌كات, یه‌ك له‌و خه‌ونه هه‌ره گه‌ورانه‌ی كورد,
بوون به دوڵه‌ته, پێموایه ئه‌وی تریان خۆی له زمانێكی
نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوودا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مه وه‌نه‌بێ كورد هه‌رگیز خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت
نه‌بووبێ و قه‌تیش زمانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆوه نه‌دیبێ, نه‌خێر
ئه‌گه‌ر با چاكی تێبنواڕینه دێڕه‌كانی مێژوومان, ڕوون
ده‌بێته‌وه كه ئه‌م میلله‌ت خاوه‌نی كۆمه‌ڵێكی گه‌وره له
سه‌روه‌رییه‌كان و خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی بێ كه‌موكورتی
بووه. به‌ڵام هه‌روه‌ك داگیر كردن و داپڵۆسین ڕۆڵه‌كانی لێك
دابڕاندووه, و هه‌ر یه‌ك كه‌وتوونه‌ته سه‌ر وڵاتێك, ئاواش
زمانه‌كه‌ی په‌رت و به‌ڵاو بۆته‌وه, ئه‌مه‌ش جارێكی تر
به‌جه‌رگی كوردان ده‌ده‌خات, كه هه‌میشه له تێكۆشاندا
به‌رده‌وامن و وره‌یان ناڕوخێ و هه‌میشه خۆیان به یه‌ك
ده‌زانن, له ڕاست گۆڕانكارییه‌كاندا. من ده‌پرسم, ئایا
كوردێكی كوردستانی باكوور (توركیا) چه‌نه‌های چه‌ن ساڵه كه
بێبه‌ش كراوه له ئاخاوتن به زمانی دایكی خۆی, كه كوردیه,
ئه‌گه‌ر چی له بیریشی چووبێته‌وه (نه‌وه نوێیه‌كه‌ی) به‌ڵام
هه‌رده‌م چۆكی بۆ ئه‌و بێبه‌ش بوونه, نه‌داوه و نایشدا. با
له باسه‌كه‌مان به ده‌ر نه‌بین, كه ئه‌ویش دوانه له سه‌ر
زمانی یه‌كگرتووی كوردی.
(د.كامل حسن البصیر) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێ:
(پسپۆری كورد و ئه‌وانه‌ی له زمانی كوردیدا كارامانه ئیش
ده‌كه‌ن, له كۆڕی لێكۆڵینه‌وه و بیردۆزیدا به‌ره‌نگاری گه‌لێ
كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌بن, كه ده‌یانه‌وێ سیما‌و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانێكی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی ده‌ست نیشان
بكه‌ن, و ڕه‌نگه بگه‌نه سه‌ر ئه‌نجامێك و بڵێن: زمانی كوردی
هیچ ڕۆژێك له ڕۆژان له دایك نه‌بووه.)
ئه‌نجاش دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێ: (زمانی
نه‌ته‌وایه‌تی كوردیمان ڕۆژێك له ڕۆژان له قۆناغێكی
مێژوویی‌دا له دایك بووه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له زه‌مینه‌ی باری
هه‌مه چه‌شنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا كوتاوه و په‌ره‌ی
سه‌ندووه, وه‌كو زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سه‌ر
زه‌مینه ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی ئه‌نجامداوه).
ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه به واتایه‌كی ڕوونتر
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ, كه نه‌ته‌وه‌یی كوردی هه‌بووه و هه‌یه,
به‌ڵام له نێوان فره‌یی دیالێكته‌كاندا ون بووه, یان بڵێین
شاراوه‌ته‌وه, به واتایه‌كی تریش, ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه
زمانی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی پێویستی به چاكسازیكردن و
هه‌ڵسانه‌وه هه‌یه, نه‌ك سه‌ر له نوێ بنیاتنان و بناغه بۆ
دروستكردن. بۆیه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو كوردێكه,
كه هه‌وڵبدات و له‌و پێناوه‌دا زیاتر خۆ ماندوو بكات.
بێگومان ئه‌م كاره هه‌روا ئاسان نییه, و
پێویستی به مه‌ودایه‌كی مێژوویی هه‌یه, نه‌ك به ساڵ و دوو
ساڵ هه‌وڵی تێكه‌ڵ كردنی هه‌ردوو دیالێكته كوردیه‌كه بده‌ین
و بڵێین ئیتر ته‌واو.
زمانی نه‌ته‌وه‌یی, به‌و زمانه ده‌گوترێت كه
ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه له هه‌ر لاێكی وڵات‌دا بن, لێی تێبگه‌ن و
زمانی نووسین و خوێندن و وێژه‌ییان بێت.
له‌باره‌ی زمانی یه‌كگرتووی كوردییه‌وه,
بوارناسانی كورد, له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین بیر و ڕای لێك
جیاوازیان هه‌یه, لێره‌دا به پێی توانا هه‌ندێك له‌و ڕێگا و
هۆكارانه‌ی كه ده‌كرێ بیانگرینه به‌ر له به‌دیهێنانی ئه‌و
ئامانجه‌دا, ئه‌و ڕێگاو هۆكارانه‌ش بریتین له:-
1-یا له زمانی نه‌ته‌وه به هه‌موو
دیالێكته‌كانییه‌وه وه‌رده‌گیردرێت.
2-یان بناغه‌ی ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه له
یه‌كێك له دیالێكته‌كانی ئه‌و زمانه‌وه وه‌رده‌گیرێت, به
واتایه‌كی تر بڵێین له ڕێگای سه‌پاندنی یه‌كێك له
دیالێكته‌كانی ئه‌و زمانه‌وه.
3-یاخود پوخته كراوی زمانی قسه‌كردن,
هه‌ڵده‌بژێردرێت.
4- له خۆوه دروستبوونی شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی,
ئه‌مه‌ش به‌م ڕێگایانه دێته بوون:-
ا)به هۆی نووسینه‌وه‌ی كتێبێكی پیرۆزه‌وه,
به یه‌كێك له دیالێكته‌كان, هه‌روه‌ك دیالێكتی قوڕه‌یش له
ناو عه‌ره‌به‌كاندا, قورئانی پیرۆزی پێهاته خواره‌وه, تا له
ئه‌نجامدا ئه‌و دیالێكته بوویه زمانی نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌به‌كان.
ب)بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی وڵات به یه‌كێك
له دیالێكته‌كانی, ئه‌مه‌ش له سنوورێكی به‌رفراواندا دێته
بوون.
ج)خزمه‌تكردنی زانست و زانیارییه‌كان و
ده‌ركردنی ڕۆژنامه و گۆڤار و كتێبی هه‌مه‌جۆر, به ته‌نیا
دیالێكتێكیان, ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی زمانێكی
ئه‌ده‌بی ه‌كگرتوو.
د)هه‌ندێ جار جۆری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و
په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری ده‌بنه هۆی دروستبوونی زمانێكی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو.
5-هه‌وڵدانێكی ڕێكخراوی زانستییانه‌و له
سه‌رخۆ, بۆ به‌رهه‌مهێنانی زمانێكی ئه‌ده‌بی.
ئه‌مه‌ش به ڕای (دكتۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز)
باشترین ڕێیه و ته‌نیا ڕێیه, كه كورد بتوانێ پێیدا بڕوا بۆ
پێكه‌وه‌نانی زمانێكی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو."24"
ئه‌مه له لایه‌كه‌وه, به‌ڵام له لایه‌كی
تره‌وه (فوئاد حمه خورشید) له كتێبه‌كه‌یدا بۆچوونێكی
دیكه‌ی خستۆته ڕوو و پێیوایه ئه‌وه ڕێگاچاره‌یه‌كی باشه بۆ
گه‌یشتنی هه‌رچی زوو تره به‌و ئاواته و ده‌ڵێ: (ئێمه به
لامانه‌وه وایه, كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاواته به گشتی كۆمه‌كی
نه‌كرێت و بڕواشمان وایه, كه ئێمه‌ش له ڕێی ئه‌م
هه‌نگاوانه‌ی لای خواره‌وه هاوبه‌شییه‌كی پڕ به دڵ و
كاریگه‌ری له‌م ڕێگایه‌دا ده‌به‌خشین:-
1-پێویسته له ڕێی ده‌سه‌ڵاتێكی باڵاوه
نه‌خشه وپلانێكی ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردن و
ڕۆشنبیرییه‌كی ئه‌وتۆ به سه‌ر هه‌موو لاێكدا بسه‌پێنرێت, كه
ئه‌م ڕێبازه بگرێته به‌ر و به‌هێزی بكات.
2-دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ند (كه بناغه‌ی
زمانه یه‌كگرتووه‌كه‌یه) ده‌بێت له ڕێی دامه‌زراندنی كۆ
زمانێكی به پرسیاره‌وه و هه‌موو وشه‌و زاراوه ز ڕسته‌ی
هه‌ڵبژێراوی دیالێكتی كرمانجی باكوور و باشوور و گۆرانی تێدا
بێت و پێیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت, به‌ڵكو له هه‌موو بارێكه‌وه
پێگه‌یشتوو بێت و ئه‌و زاراوانه‌ش كه جیهانین و به‌كار
ده‌هێنرێت, له بیر نه‌كرێن.
3-پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی
كوردی (هه‌ڵبه‌ت له‌م كاته‌ی ئێسته‌ماندا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رد
ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆدایه), به گوێره‌ی توانا, هه‌موو
لێژنه‌كانی دانان و گۆڕینی كتێب, هان بدات كه تا ئه‌توانن له
وشه‌و زاراوه‌ی هه‌ردوو دیالێكته كرمانجییه‌كه‌ی باكوور و
باشوور هه‌ڵبژێرن, چونكه له ڕێی ئه‌م كتێبانه‌وه ئه‌و
گرێیانه ته‌خت ده‌كرێن, كه وه‌كو كۆسپێك كه‌وتوونه‌ته سه‌ر
ڕێگای بڵاوكردنه‌وه و سه‌پاندنی زمانه یه‌كگرتووه‌كه.
4-پێویسته پارته سیاسی و رێكخراوه
كوردییه‌كانیش له بڵاوكارییه‌كانی خۆیاندا ئه‌م ڕێبازه
بگرنه ئه‌ستۆ و لێی لانه‌ده‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌و زاراوه
تازه‌كان تا بكرێ به فراوانی بخرێنه كار و بنج بهاون.
5-هه‌روه‌ها له ئه‌ستۆی ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری و
بڵاوكردنه‌وه‌دایه, كه ئه‌م ڕێبازه بگرنه به‌ر و ڕێنمایی
ئه‌و نووسه‌رانه بكه‌ن كه كتێب و نامیلكه و.. ده‌رده‌كه‌ن,
بۆ پێڕه‌وكردنی ئه‌و ڕییه.
6-پێویست كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی تری وه‌كو
ئێسگه و ته‌له‌فزیۆن و.. له‌م ڕێبازه لانه‌ده‌ن و له كار و
چالاكییه‌كانیاندا ئه‌م ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ.
7-به‌رهه‌مهێنانی فه‌رهه‌نگێكی یه‌كگرتووی
گه‌وره, كه سه‌رجه‌م وشه‌و زاراوه‌كانی هه‌ردوو
دیالێكته‌كه‌ی تێدا بێت, خۆ ئه‌كرێ له كاتێكی ئاوادا
وشه‌یه‌كی پێویست ده‌ست نه‌كه‌وت, په‌نا به‌رینه به‌ر
دیالێكته بچوكه‌كانی ترمان, یان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و
زمانانه‌ی كه سه‌ر به هه‌مان كۆمه‌ڵه زمانن, له‌گه‌ڵ زمانی
كوردیدا.
8-پێویسته وێژه‌وان و نووسه‌رانی كورد, له
دانانی كتێب و ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیاندا ڕه‌چاوی
ئه‌م ڕێبازه بكه‌ن و هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ بخه‌نه
گه‌ڕ."25"
* خوێندكاری به‌شی كوردی له كۆلێژی
په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی كه‌لار.
په‌راوێزه‌كان:
1) كه‌ریم زه‌ند: زمانی كوردی و
هونه‌ری وه‌رگێڕان،لا4-6 .
2) د. كامل حسن البصیر: زمانی
نه‌ته‌وایه‌تی كوردی،لا23.
3) عه‌لائه‌دین سه‌جادی: زانینی كرۆكی
زمان،لا37-40.
4) ه.س.پ، لا 36- 40.
5) كه‌ریم زه‌ند: زمانی كوردی و
هونه‌ری وه‌رگێڕان،لا21-23.
6) ه.س.پ، لا19-21.
7) فوئاد حه‌مه‌خورشید: زمانی كوردی و
دابه‌شبوونی جوگرافیایی دیالێكته‌كانی، لا 19-21.
8) زبیر بلال ئیسماعیل: مێژووی زمانی
كوردی،لا49-52.
9) محه‌مه‌د مه‌ردۆخی كوردستانی:
مێژووی كورد و كوردستان، لا91-84 .
10) سۆكۆلۆڤ: زمانی ئا‌ڤێستا،لا 4 .
11) د. مسعود مصگفی الكتانی: اصل الكرد و
كردستان و اصاله اللغه الكردیه، ص77.
12) صلاح سعد الله: عن لغه الكرد و
تأریخهم، ص16.
13)
kiholimeفوئاد
حه‌مه‌خورشید: زمانی كوردی و دابه‌شبوونی جوگرافیایی
دیالێكته‌كانی، لا 69-70.
14) محه‌مه‌د مه‌ردۆخی كوردستانی: مێژووی
كورد و كوردستان،لا 86.
15) زبیر بلال ئیسماعیل: مێژووی زمانی
كوردی،لا 92-97.
16) ڕزكار علی عبدالرحمن: الوجیز فی تعلیم
اللغه الكردیه، ص7.
17) د. مسعود مصگفی الكتانی: اصل الكرد و
كردستان واصاله اللغه الكردیه، ص70.
18) عه‌لائه‌دین سه‌جادی: زانینی كرۆكی
زمان، لا 43-46.
19) د. كامل حسن البصیر: زمانی
نه‌ته‌وایه‌تی كوردی،لا 21-22.
20) فوئاد حه‌مه‌خورشید: زمانی كوردی و
دابه‌شبوونی جوگرافیایی دیالێكته‌كانی،لا 38-40.
21) زبیر بلال ئیسماعیل: مێژووی زمانی
كوردی، لا 100-102.
22) فوئاد حه‌مه‌خورشید: زمانی كوردی و
دابه‌شبوونی جوگرافیایی دیالێكته‌كانی،لا 42-44.
23) صلاح سعد الله: عن لغه الكرد و
تأریخهم، ص36-37.
24) كه‌ریم شاره‌زا: نالی و زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی،لا94-97.
سه‌رچاوه‌كان به زمانی كوردی:
1. جه‌ماڵ نه‌به‌ز: زمانی یه‌كگرتووی
كوردی،بامبێرگ-ئه‌ڵمانیا، 1978.
2. زوبێر بیلال ئیسماعیل: مێژووی زمانی
كوردی، به‌غدا،1977.
3. سۆكۆلۆڤـ: زمانی ئا‌ڤێستا،به‌غدا،
1988.
4. عه‌لائه‌دین سه‌جادی: زانینی كرۆكی
زمان، به‌غدا، 1977.
5. فوئاد حه‌مه‌خورشید: زمانی كوردی و
دابه‌شبوونی جوگرافیایی دیالێكته‌كانی، به‌غدا، 1985.
6. كامل حه‌سه‌ن به‌سیر: زمانی
نه‌ته‌وایه‌تی كوردی، به‌غدا،1984.
7. كه‌ریم شاره‌زا: نالی و زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی، به‌غدا 1984 .
8. كه‌ریم زه‌ند: زمانی كوردی و
هونه‌ری وه‌رگێڕان، سلێمانی، 1977.
9. محه‌ممه‌د مه‌ردۆخی كوردستانی:
مێژووی كورد‌و كوردستان، به‌غدا1991 .
سه‌رچاوه‌كان به زمانی عه‌ره‌بی:
1. رزكار عبدالرحمن: الوجیز فی تعلیم اللغه
الكوردیه، بغداد 1985 .
2. صلاح سعد الله: عن لغه الكرد و تأریخهم
(نقد فی الپقافه الكردیه)، بغداد 1989.
3. مسعود مصگفی الكتانی: اصل الكرد و كردستان و
اصاله اللغه الكردیه (مقارنه, مناقشه وتحلیل لارا ْ
فیلولوجیین و علما‌و متخصصین فی اللغات الهندو-اوربیبه، دهوك
2002.
|