|
زمانی یه‌كگرتووی كوردی
ئاماده‌كردنی: هاوسه‌ر
نه‌وزاد
به‌سه‌رپه‌رشتی: م. نه‌ریمان
خۆشناو
زمانی كوردی و دیالێكته‌كانی
دیالێكته‌كانی زمانی كوردی هه‌رێمێكی گه‌وره‌و
پان و به‌رینی خۆرئاوای ئاسیای گرتۆته‌وه،كه به شێوه‌یه‌كی
زۆر فراوان هه‌موو به‌شه‌كانی باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی
توركیا و،قۆڵی سنوره‌كانی باكووری سوریا و،به‌شی باكوور و
باكووری خۆرهه‌ڵاتی عێراق و،هه‌موو خۆرئاوای ئێرانی - ناوچه‌ی
عه‌ره‌بستان نه‌بێت - گرتۆته‌وه.(1)
زمانی كوردی،كه وا به فراوانی بڵاو
بووبێته‌وه،ئه‌م هه‌رێمه زۆره‌ی گرتبێته‌وه،بێگومان هه‌موو
سنووره‌كه‌ی له كاریگه‌ری بێگانه دوور نه‌بووه له‌سه‌ر
زمانه‌كه،به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین كه ده‌وڵَه‌ته دراوسێكان
كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر زمانی كوردی و
دیالێكته‌كانی،جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت،به‌ڵام له‌وانه‌یه
ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی - واته به‌شی نــــــــاوه‌وه‌ی دیالێكته‌كان
- ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر نه‌بووبێت به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا
و دیار،چونكه له ناوچه سنورییه‌كانه‌وه دوورن.(2)
ئه‌م فراوانییه‌ش وایكردووه،كه ببێته هۆی
دابه‌شبوونی زمانی كوردی به‌سه‌ر چه‌ند دیالێكتێكی
جیاوازدا،هه‌ریه‌كه له‌و به‌شه دیالێكتانه‌ش چه‌ند لقه
زارێكیان لێده‌بێته‌وه،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م فراوانییه‌شه،كه
لێكۆڵه‌ره‌وان و زانایانی زمان هه‌ریه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه و
دابه‌شكردنی زمانی كوردی به‌سه‌ر به‌شه دیالێكته‌كاندا به
جۆرێك نووسیوه و خستوویانه‌ته ڕوو.
ئێمه‌ش لێره‌دا به گوێره‌ی پێویست هه‌ندێكیان
ده‌خه‌ینه ڕوو:
چه‌ند ڕایه‌ك ده‌رباره‌ی دیالێكته كوردییه‌كان
((أ- زمانی كوردی،له شه‌ره‌فنامه‌ی میر
شه‌ره‌فخانی (به‌دلیس)ی‌دا،كه له 1596 ی زایینی‌دا،باسكراوه و
بۆ یه‌كه‌م جار له (بترسبرگ)،لــــــــــه 1860 دا
بڵاوكرایه‌وه، بــــه‌سه‌ر
چوار لقه‌وه دابه‌ش بووه :
1ـ كرمانج.
2ـ لوڕ.
3ـ كه‌لهوڕ.
4ـ گۆران)).(3)
ب- (دی مۆرگان) له ساڵی 1904ز دا،به زمانی
فه‌ڕه‌نسی له‌چه‌ند شێوه‌زارێكی زمانی كوردی دواوه و
به‌راوردی كردوون،كه ئه‌مانه‌ن :
1- موكری ڕووسی.
2- یه‌زیدی بایه‌زیدی.
3- سنه‌یی.
4- كرماشانی.
5- هه‌ورامانی.
6- جافی.
7- ڕێژاوی.
8- سلێمانی.
9- له‌كی.
10- خوجره‌ندی.(4)
ج- (مێجه‌ر سۆن) له ساڵی 1913 ز دا،زمانی
كوردی كردووه به چوار به‌شه‌وه،له كتێبه‌كه‌یدا
به‌ناوی (ڕێزمانی كوردی)،كه ئه‌مانه‌ن :
1- كرمانجی : كه له دوو به‌ش پێك دێت : أ-
ژووروو. ب- خواروو.
2- گۆرانی. 3-
لوڕی. 4- زازایی.(5)
د- (مینۆرسكی) زمانی كوردی دابه‌ش ده‌كات
به‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه‌دا :
1- شێوه‌ی خواروو : كه دوو به‌شه :
أ- كرماشانی.
ب- سنه‌یی.
2- شێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی : كه ئه‌میشیانی
دابه‌شكردۆته سه‌ر دوو به‌شه‌وه :
أ- سلێمانی.
ب- سابڵاخ -موكری-.
3- شێوه‌ی ڕۆژئاوایی : كه له سه‌رانسه‌ری
كوردستاندا بڵاوه.(6)
ه- به‌ڵام (ئه‌دمۆندز) هاتووه به‌شێوه‌یه‌كی
زانستی زمانی كوردی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی
بنچینه‌یی،كه ئه‌مانه‌ن :
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م،كۆمه‌ڵه‌ی ژووروو:
ئه‌و شوێنانه‌ی،كه ده‌كه‌ونه ڕۆژئاوا و
خوارووی ئه‌و هێڵه‌ی،كه ناوی خوارووی گۆمی (ورمێ)وه ده‌ست
پێده‌كات،هه‌تا زێی گه‌وره،له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ
خوارووی ڕۆژئاوا،ئه‌مجا لاده‌دات تا ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی،كه
ده‌ڕژێته ناو ڕووباری (دیجله)وه و شانبه‌شانی ئه‌م ڕووباره
ده‌ڕوات.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م،كۆمه‌ڵه‌ی خواروو:
ئه‌مه‌ش ئه‌و هێڵانه ده‌گرێته‌وه،كه
ده‌كه‌ونه نێوان ئه‌و شوێنانه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا
باسمان كردن،له‌گه‌ڵ خوارووی كوردستان، هه‌رچه‌نده خوارووی
كوردستان دوو كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی(موكری ـ سۆرانی) و (سلێمانی ـ
سلێمانی ئه‌رده‌ڵان) ی تێدایه.
ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌یه‌ی باسمان كردن،تێكه‌ڵاوی و
به‌یه‌كدا چوون له نێوانیاندا هه‌یه.(7)
ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسمان كرد، چه‌ند
لێكۆڵینه‌وه و ڕا و بۆچوونێكی زانایانی زمانه‌وانی بوو
له‌باره‌ی دیالێكته‌كانی زمانی كوردی،به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی
گشتی،چونكه ئه‌مانه هیچیان به شێوه‌یه‌كی ورد
دیالێكته‌كانیان دابه‌ش نه‌كردووه،ئێمه‌ش لێره‌دا به
شێوه‌یه‌كی ورد و كورت باسی دابه‌شبوونی دیالێكته‌كانی زمانی
كوردی ده‌كه‌ین،كه له چوار دیالێكت پێك دێن :
یه‌كه‌م: دیالێكتی كرمانجی باكوور:
ئه‌مه‌یان له هه‌موو دیالێكته كوردییه‌كانی
تر فراوانتره،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م فراوانییه‌شه،كه چه‌ند لقه
دیالێكتێكی تری ناوچه‌یی لێ جیا بۆته‌وه،هه‌رچه‌نده
جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆشیان نییه له نێواندا،ئه‌م لقانه‌ش
ئه‌مانه‌ن :
1ـ بایه‌زیدی: له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی
گۆلی (وان) -زه‌ریاچه‌ی وان-دا.
2ـ هه‌كاری : له باشوور و باشووری خۆرئاوای
زه‌ریاچه‌ی (وان)دا.
3ـ بۆتانی : له ده‌ور و به‌ری دۆڵی بۆتان
و،شاری سعرت و ئه‌رتوش و جه‌زیره و دیاربه‌كر-ئامه‌د-دا.
4ـ شه‌مدینانی : گۆشه‌كه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی
توركیا و،خۆرهه‌ڵاتی زێی ژووروو و ناوچه‌كانی نزیكی ئه‌م
(زێ)یه‌شی له ئێران‌دا داپۆشیوه.
5ـ بادینانی : له پارێزگای دهۆك و قه‌زاكانی
ئامێدی و زێبار و ئاكرێ و شێخان و شه‌نگاردا.
6ـ دیالێكتی خۆرئاوا : خه‌رپوت و ئورفه و
عفرین و مه‌رعه‌شی گرتۆته‌وه. (8)
دووه‌م : دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست :
كه پێنج دیالێكتی ناوچه‌یی تری لێ بۆته‌وه :
1ـ موكری : مه‌ڵبه‌نده‌كانی : شنۆ،نه‌غه‌ده،
مه‌راغه، میاندوا و، شاهێن دژ، سه‌قز، بۆكان، بانه و
سه‌رده‌شت ده‌گرێته‌وه.
2ـ سۆرانی : جگه له قه‌زای (زێباری)،هه‌موو
پارێزگای هه‌ولێری گرتۆته‌وه،ناو جه‌رگه‌كه‌شی شاری
هه‌ولێره.
3ـ ئه‌رده‌ڵانی : مه‌ڵبه‌نده‌كانی : سنه،
بیجار، كه‌نگه‌وه‌ر، ڕه‌وانسه‌ر و باكووری ناوچه‌كانی
جوانڕۆیه و له شاری سنه‌دا جه‌مسه‌ری گرتووه .
4ـ سلێمانی - بابانی- : شاری سلێمانی ناو
جه‌رگه‌كه‌یه‌تی،هه‌موو پارێزگای سلێمانی و هه‌ندێ ناوچه‌ی
خانه‌قینیشی گرتۆته‌وه.
5ـ گه‌رمیانی: جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ هی
سلێمانی نییه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیالێكتێكه، هه‌موو
ناوچه‌كانی (كفری و قه‌ره‌ته‌په و كه‌ركوك و توز-شوان)ی
گرتۆته‌وه.(9)
سێیه‌م: دیالێكتی كرمانجی باشوور :
(ئه‌میش دیالێكتیكی فراوان و گه‌وره‌ی زمانی
كوردییه و،له باكووره‌وه،هه‌ر له ڕێگا گشتییه‌كه‌ی نێوان
قه‌سری شیرین -كرماشان - و مه‌لایه‌ره‌وه،بیگره،به‌ره‌و
باشوور كشاوه تا ده‌گاته كه‌ناراوه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی
كه‌نداوی عه‌ره‌ب و، ئه‌و دیالێكته‌یه،كه هه‌موو تیره‌كانی
كوردی (لوڕ) ی پێی ده‌دوێن،ئه‌م هه‌رێمه گه‌وره‌یه‌ش،كه
ئه‌وانی لێ ده‌ژین به لوڕستان ناو ده‌برێت،بۆیه هه‌ندێ له
نووسه‌ران به دیالێكته‌كه‌یان ده‌ڵێن دیالێكتی لوڕ)).(10)
ئه‌م دیالێكته‌ش وه‌كو دیلێكته‌كانی تر،چه‌ند
لقێكی ناوچه‌یی لێ جیا ده‌بێته‌وه،كه ئه‌مانه‌ن:
1- لقه دیالێكتی لوڕی ڕه‌سه‌ن،یان
فه‌یلی.
2- له‌كی.
3- كه‌لهوڕی.
4- به‌ختیاری.
5- مامه‌سه‌نی.
6- گۆهگڵۆ.(11)
چواره‌م : دیالێكتی گۆران :
(( دیالێكتی گۆران،گه‌ر له باشوورییه‌وه
بیگرین،هه‌ر له باكووری ڕێگای نێوان قه‌سری شیرین
-كرماشانه‌وه ده‌ست پێده‌كات،به‌ره‌و باكوور كشاوه،تا
ده‌گاته شاخه‌كانی هه‌ورامان،له خۆرئاواشه‌وه،هه‌ر له
سه‌رچاوه‌كانی سیروانه‌وه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات دایپۆشیوه تا
ده‌گاته كرماشان.
گۆران له‌م هه‌رێمه‌دا له‌چه‌ند تیره‌یه‌كی
یه‌كگرتوو پێك هاتووه و به‌یه‌ك دیالێكت ده‌دوێن، كه
دیالێكتی گۆرانه و، هه‌ر به‌و ناوه‌شه‌وه ناو ده‌برێت .
تیره‌كانی (هه‌ورامان و ریجاب و ڕاژاو و
كاندوله)، - كه له كرماشانه‌وه نزیكن -، هه‌روه‌ها لقه
ڕاسته‌قینه‌كانی سه‌ر به سنجاوی گۆران و باجه‌ڵان هه‌موویان
به‌م دیالێكته ده‌دوێن .
جگه له‌وان، شه‌به‌كی باكووری خۆرهه‌ڵاتی
موسڵیش، كه له ئاوه‌لێژه‌ی ڕووباری خۆسه‌ردا ده‌ژین، هه‌ر
به‌و دیالێكته ده‌ئاخه‌فن)).(12)
ئه‌م دیالێكته‌ش، وه‌كو دیالێكته‌كانی تر
دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چوار لقه دیالێكتی ناوچه‌یی، كه
ئه‌مانه‌ن :
1- گۆرانی ڕه‌سه‌ن .
2- هه‌ورامانی .
3- باجه‌ڵانی .
4- زازا .(13)
زمانی ستانده‌ری كوردی له مێژوودا
له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و زمانه‌كه‌ی بیر و
ڕای سه‌یر و ناحه‌ز تۆماركراوه،ئه‌مه‌ش هه‌مووی له پێناوی
سوك كردنی زمانه‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه،بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد
كپ بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیانی - مه‌به‌ست دووژمنانی كورده -
به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و به كه‌یفی خۆیان كورده‌كان بڕه‌تێنن و
خۆشی له‌به‌رچاوی خۆی سوك بكه‌ن،به‌ڵام ئه‌م هه‌موو پلان و
دووژمنكارییانه سه‌ری نه‌گرتووه و،له‌لایه‌ن كورده‌كان
خۆیان،یان زانایانی به ویژدان و ڕستگۆوه به‌رپه‌رچییان
دراوه‌ته‌وه و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی كورد و زمانه‌كه‌یان خستۆته
ڕوو،وه به به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروستی مێژوویی ڕوونیان
كردۆته‌وه،كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كورده‌وه و زمان
و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی هه‌یه و پاراستوویه‌تی و به‌رگری لێ
كردووه.
گه‌لی كوردیش وه‌كو گه‌لانی تر خاوه‌ن زمانی
ڕه‌سه‌نه و له‌گه‌ڵ گۆڕانی كۆمه‌ڵ و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری زمانه‌كه‌ی گۆڕاوه و پێشكه‌وتووه،ئه‌م پاراستنه‌ی
ڕه‌سه‌نایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
داوه‌تێ.(14)
نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی
تری جیهان،خاوه‌ن زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و یه‌كێكه له
خێزانی زمانه ئێرانییه زیندووه‌كان،كه ئه‌ویش به‌شێكه له
خێزانه زمانی هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان.
زمانی كوردی دیارده‌یه‌كی ژیاری كۆمه‌ڵی
كورده‌وارییه و به‌هۆیه‌كی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ ده‌ربڕینی
هه‌ست و نه‌سست و بیر و بۆچوونه‌كان و هیوا و ئاوات و
خۆزگه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردمان هه‌ر له‌سه‌رده‌می كۆنه‌وه تا
ئه‌مڕۆ،هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و هونه‌ری و زانیاری و هه‌موو
بواره‌كانی تردا.(15)
(( به‌ڕای زۆربه‌ی شاره‌زایانی زمان،زمانی نوێی
كوردی،زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه و له نێوان زمانه
ئێرانییه‌كاندا،تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ته‌نیا ئه‌وه
نه‌بێت،كه زمانی كوردی و فارسی هاوڕه‌گه‌زن و له زمانه
هیندۆ-ئه‌وروپاییه‌كان،یان ئارییه‌كانن،هیچ شتێكی دی به‌زمانی
فارسییه‌وه نایبه‌ستێته‌وه.
زمانی كوردی توانیویه‌تی،كه موفره‌داته
بنچینه‌ییه‌كانی خۆی بپارێزێت و كاریگه‌رییه‌كی كه‌می زمانی
عه‌ره‌بی و توركی و فارسی لێوه دیاربێت. وه هه‌رچه‌نده ئه‌م
زمانه،ده‌بێت به‌چه‌ند شێوه زمانێكه‌وه -دیالێكت-،به‌ڵام
ئه‌م دیارده‌یه،هیچی له تایبه‌تییه‌كانی ئه‌م زمانه كه‌م
نه‌كردۆته‌وه و نه‌بۆته مایه‌ی شێواندن،یان نه‌چه‌سپاندنی
ئه‌م زمانه)).(16)
ئاشكرایه،كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان -نه‌ته‌وه‌ی
كورد- خاوه‌نی نیشتمانی تایبه‌تی خۆی بووه،به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش
ئه‌وه‌یه،كه چوارده ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سی و پێنج
میرنشینی گه‌وره و گچكه‌ی دامه‌زراندووه و ماوه‌یه‌كی زۆر
له مێژوودا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بووه،ئه‌م میرنشینانه له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا دامه‌زراون،كه هه‌موویان
ئایینێكی دیاری كراویان هه‌بووه و به‌زمانی تایبه‌تی خۆیان
-كوردی-دواون.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌ی
كورد زۆربه‌ی ئه‌م شتانه‌ی له‌ده‌ست داوه،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
زۆر به‌ش هه‌یه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا - كورد -
دیارنین ،یاخود تێكچوون و یان شێوێندراون،یان ته‌م و
مژاوین،هه‌روه‌ها زمانه‌كه‌شی له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه تائێستا
به‌ته‌واوی ڕوون نه‌بۆته‌وه.
له ڕاستیدا،تا ئێستا به‌ته‌واوی و
به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه بۆمان ڕوون نه‌بۆته‌وه،كه
نه‌ته‌وه‌ی كورد پێش زایین به چ زمانێك دواون ،ئایا ئه‌م
زمانه‌ی ئێمه،كه ئه‌مڕۆ قسه‌ی پێده‌كه‌ین به‌رده‌وامی ئه‌و
زمانه‌یه،كه پێش زایین هه‌بووه و ماده‌كان پێی دواون ؟ یان
ئێمه‌ی كورد زمانی نووسین و خوێندنه‌وه‌مان هه‌بووه ؟ یان
ته‌نها زمانی ئاخاوتنمان هه‌بووه ؟ یان ،كه زمانی نوسینمان
هه‌بووه به چ پیتێك نووسیومانه ؟ یان ئه‌گه‌ر پێش زایین
زمانی نووسینمان نه‌بووه،ئه‌ی دوای زایین كه‌ی نووسیومانه و
ده‌ستمان به خوێندنه‌وه كردووه ؟ وه چ جۆره ئه‌لف و
بێیه‌كمان به‌كارهێناوه؟(17)
ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی
كوردیش ده‌ورێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه،له زمانی نه‌ته‌وایه‌تی
كورددا‌و ته‌جروبه‌یه‌كی ته‌واو و تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌م
باره‌یه‌وه.
مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی باسی ته‌جروبه‌كانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردیمان بۆ ده‌كات،كه چۆن به‌ره و
پێشه‌وه چووه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ،بــــه‌ڵام
به‌هۆی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی ،
كه هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێی ئه‌م ته‌جروبه‌یه
به‌ره‌و كزی،یان نه‌مان چووه،به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی
وازهێنان له‌و ته‌جروبانه،به‌ڵكو پاش چه‌ند ماوه‌یه‌ك له
شوێنێكی تری وڵات‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه،كه
مێژووی گه‌له‌كان هه‌میشه به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات،به‌ڵام به‌هۆی
هه‌ندێ ڕووداو و كاره‌سات،كه له ژیانی نه‌ته‌وه‌كه‌دا
ڕووده‌دات،ئه‌م پێشكه‌وتنه ده‌باته دواوه،- نه‌ته‌وه‌كه
ده‌باته دواوه -،به‌ڵام سروشتی ژیان و مێژوو وایه،كه
گیانێكی خه‌باتكارانه و كۆڵنه‌ده‌رانه ده‌به‌خشێته گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌كان،وایان لێ ده‌كات،كه پاش ماوه‌یه‌ك له ژێرباری
سه‌ختی كاره‌سات و ڕووداوه‌كان بێنه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و پێش
بڕۆنه‌وه.
نموونه‌ی دیار ی ئه‌مانه‌ش له مێژوودا،هێرشه
خوێناوییه ڕقاوییه‌كانی مه‌غۆلن ( هۆلاكۆ و ته‌یموری له‌نگ و
جه‌نگیزخان)،كه كاره‌ساتی جه‌رگ بڕ و خوێناوی و كتێب سووتان و
كوشتنی بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیران و سه‌ركرده لێهاتوو و شاره‌زا
و زیره‌كه‌كانی لێكه‌وته‌وه،هه‌روه‌ها هه‌ردوو جه‌نگه
جیهانییه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌و ڕووداوانه‌ن،هه‌روه‌كو
خانی شاعیر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ:
ئه‌ڤ قه‌ڵزه‌می روم و به‌حری تاژیك
هه‌ندێ كو دكه‌ن خروج و ته‌حریك
كرمانج دبن دخـــــوین موله‌تته‌خ
وان ژێكه‌فه دكه‌ن میسالی بـه‌رزه‌خ
به‌م شێوه‌یه،گه‌ر سه‌یر كه‌ین گه‌لێ
ته‌جروبه لێك هه‌ڵوه‌شێنران،تا ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م،كه ئێستاش به‌رده‌وامه‌و له‌به‌ره‌و پێشچووندایه.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی دیالێكته‌وه سه‌یری
زمانی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كگرتووی كوردی بكه‌ین،كه كام دیالێكته
له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌رزترین و زۆرترین ئه‌ده‌بیاتی
نه‌ته‌وه‌ییمانی پێ نووسراوه،چوار هێڵی ڕۆشن ده‌بینین،كه
چوار دیالێكتی سنوور جیاوازمان نیشان ده‌ده‌ن،كه هه‌وڵیان
داوه له‌و سنورانه‌ی خۆیاندا بچنه ده‌ره‌وه،كه
ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی پێ نووسراوه،هه‌رچه‌نده ئه‌م
په‌لهاویشتنه‌ی دیالێكته‌كان بــــه زۆرداری و خه‌ڵتانكردنی
خوێن لـــــــــه لایه‌ن دوژمنانه‌وه پاشه كشه‌ی
پێكراوه.(18)
لێره‌شدا ئه‌م چوار دیالێكته‌ی،كه زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی پێنووسراوه،به پێی مێژووه كانیان
ده‌خه‌ینه ڕوو:
1- به‌شێوه‌ی لوڕ :
ئه‌وه‌ی لای مێژوو نووسانی ئه‌ده‌بی كوردی
زانراوه،ئه‌وه‌ی،كه (بابا تاهیری عوریانی) به كۆنترین شاعیر
داده‌نرێت،كه كۆمه‌ڵه شیعرێكی ئه‌ومان له‌به‌رده‌ستدایه،به
دیالێكتی لوڕی كوردی نووسیویه‌تی.
له ڕاستیدا هه‌ردوو ساڵی (935-1010)ی
زایینی،به ساڵانی له دایك بوون و وه‌فاتی دانراوه.
بۆیه‌ش به كۆنترینیان داده‌نرێ،چونكه له
مێژووی ئه‌ده‌بیاتماندا شتێكی له‌وه كۆنترمان نییه، كه
له‌به‌ر ده‌ستدا بێت و تۆمار كرابێت.
بۆیه دیالێكتی لوڕی،به‌یه‌كه‌م دیالێكتی كوردی
داده‌نرێت،كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت ببێته زمانی یه‌كگرتووی
ئه‌ده‌بیات له كوردستاندا.
شیعری بابا تایه‌ر و به‌كوردی نووسین له‌و
سه‌رده‌مه‌دا،له هه‌وڵ و كۆششی گه‌لانی تر كه‌متر نه‌بووه و
جیا ناكرێته‌وه،كه‌پاش نه‌مانی میرنشینی كوردی و ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌وڵیان داوه،كه زمانی كۆنی خۆیان بكه‌نه‌وه به زمانی
ڕه‌سمی و نووسین و كار و بار و زمانی ئه‌ده‌بیات،هه‌روه‌كو
گه‌لانی تر،كه له‌كاتی نه‌مانی میرنشینه‌كانیان و نه‌مانی
ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی موسڵمانان،هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه،كه
زمانه كۆنه‌كه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه و بیكه‌نه‌وه به زمانی
ڕه‌سمی و زمانی ئه‌ده‌بیات.(19)
بابا تایه‌ری عوریانی كۆنترین شاعیری
كورده،كه شیعری به كێش و سه‌روای پته‌و و ناوه‌رۆكی به‌هێز
و فۆرمی جوانی بۆ جێهێشتووین ،به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ،له‌م
چوارینه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ:
به خه‌نجه‌ر گه‌ر ده‌راره‌ند دیده‌گانه‌م
به ئاته‌ش گـه‌ر سوزه‌ند ئوستخوانه‌م
ئه‌گه‌ر به‌ر ناخونانم نـــه‌ی بكوبه‌ند ،
نه‌گیرم دل زیاری میهره‌بــــــــانه‌م (20)
(( هه‌روه‌ك په‌یدابوونی شاعیرێكی كورد
له‌ناوچه‌ی هه‌مه‌دانا له زروفی مێژووی كاتی خۆی و په‌یدابوون
و نه‌مانی میرنشینی لوڕستان جیاناكرێته‌وه)).(21)
2- كرمانجی ژووروو (بۆتان) :
پاش به‌رهه‌مه تۆماركراوه‌كانی تاقه شاعیری
كۆنی كورد ( بابا تایه‌ری عوریانی )،دیالێكتێكی تر دێته
پێشه‌وه،كه ئێستا ( كرمانجی ژووروو) ی ناوه،كه ( بۆتانی و
هه‌كاری و بادینی و بایه‌زیدی وئاشتایی) هه‌ریه‌كه‌یان به
به‌شێك له‌و دیالێكته داده‌نرێن.
شاعیره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كرمانجی ژووروو
له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م و سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوونه‌ته
ناوه‌وه،چونكه زۆربه‌ی ڕایه‌كان،له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه
(مه‌لای جزیری و فه‌قێی ته‌یران و عه‌لی حه‌ریری) له‌و
سه‌رده‌مه‌دا ژیاون، هه‌روه‌ها شاعیری گه‌وره‌ی كوردیش
(ئه‌حمه‌دی خانی) له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ژیاوه.
مه‌لای جزیری هاتووه كۆمه‌ڵێ ویكچوون و
ڕازاندنه‌وه‌ی ڕه‌وانبێژی له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و
فارسیه‌وه وه‌رگرتووه و خستوویه‌ته ناو قاڵبه كوردییه‌كه
و،له‌گه‌ڵ دیالێكتی بۆتاندا - كه زمانی خۆیه‌تی - تێكه‌ڵی
كردووه و زمانێكی جوانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لێ پێك
هێناوه،هه‌روه‌ها ( عه‌لی حه‌ریری)،كه له شاری حه‌ریردا
ژیاوه هه‌ر به‌م جۆره زمانه شیعری نووسیوه،كه بێگومان له
زمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری هه‌ریر نه‌چووه،ئه‌گه‌ر عه‌لی
حه‌ریری له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری هه‌ریریش نه‌بووبێت و
خه‌ڵكی شه‌مدینان بووبێت،هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت و ئه‌و
بۆچوونه ناگۆڕێت، كه ئه‌و زمانه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه،كه
په‌ل بهاوێت و ببێته زمانێكی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك لـــــه شاعیری به‌رزی كورد ( ئه‌حمه‌دی خانی)
یش بده‌ینه‌وه،هــه‌مان شت به‌دی ده‌كه‌ین -واته هه‌مان
زمانی به‌كارهێناوه- له (مه‌م و زین)دا،هه‌روه‌كو خۆی باس
ده‌كات و ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌ڵێت،وه له‌و جۆره زمانه
ده‌ئاخفێ،كه مه‌م و زینی پێ تۆماركردووه :
كوردی،عــه‌ره‌بی،ده‌ری و تازی
ته‌ركیب كرن به هه‌زه‌ل و بـــازی
بوهتی و مـه‌هـــمه‌دی و ســلێڤی
هه‌ن له‌عل و هه‌نه‌ك ژ زێر و زیڤی
هه‌روه‌كو له چوارینه‌كه‌دا دیاره،كه
ئه‌حمه‌دی خانی زمانی كوردی و دیالێكته‌كانی له‌و كاته‌دا به‌و
سێیانه تێگه‌یشتووه.
بێگومان گه‌شه‌سه‌ندنی كرمانجی ژووروو به‌نده
به گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بۆتانه‌وه،هه‌روه‌ها
خان‌یش ئاواتی گه‌وره بوونی ئه‌م میرنشینه‌ی خواستووه و داوای
یه‌كێتی كوردستانی كردووه،هه‌روه‌ها ئاواتی خواستووه،كه
میرنشینێكی گه‌وره‌ی یه‌كگرتووی كوردی دابمه‌زرێ.
گه‌ر دێ هه‌بووامه پادشاهه‌ك
لایق بدیا خودێ كـــولاهه‌ك
له ڕاستیدا خانی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه،كه
شیعره‌كانی بۆ كه‌سانی ڕۆشنبیر و فه‌قیر بنووسێ،به
پێچه‌وانه‌ی شاعیرانی تره‌وه،كه بۆ كه‌سانی گه‌وره و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتیان ده‌نووسی،هه‌روه‌ها خانی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی
بۆتانی به هی میره‌كان نه‌زانیوه،به‌ڵكو به هی ڕۆشنبیران و
زانایانی ئه‌وكاته‌ی زانیوه،كه دێته سه‌ر باسی داگیركارانی
عه‌جه‌م و ڕۆم،ده‌ڵێت :
تابیعی وان ئــه‌گه چی عاره
ئه‌و عاره ل خـه‌ڵكی نامداره
نامووسه ل حاكم و ئه‌میران
تاوان چییه شاعیر و فه‌قیران
هه‌روه‌ها خانی شاعیر خه‌ڵكی (بایه‌زید)
بووه،به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وی داوه ،كه زمانی بۆتانی ببێته
زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هیوا و
ئاوات و هه‌وڵانه‌ی چوونه‌وه هیچ،له‌گه‌ڵ ڕووخانی میرنشینی
بۆتان.
هه‌رچه‌نده له‌دوای ئه‌مه كۆمه‌لێ ڕۆشنبیر و
شۆڕشگێڕ هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا،كه كرمانجی ژووروو ببێته زمانی
یه‌كگرتووی كوردی،به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی كۆمه‌ڵانی
( هێڤی و ته‌عالی كوردستان و خۆیبوون - كه له باكووری
كوردستان بوون - ) ،دامركایه‌وه و نه‌ما.(22)
3- شێوه‌ی گۆران (هه‌ورامی) :
هێشتا گڕ و تینی ئه‌ده‌بیاتی كرمانجی ژووروو
نه‌كوژابۆوه،كه دیالێكتێكی تر خۆی هاویشته گۆڕه‌پانی
ململانێكه‌وه،كه ئه‌ویش دیالێكتی (گۆران) بوو،له‌وێشدا (
هه‌ورامی ) به‌تایبه‌تی ،ئه‌م ئه‌ده‌بیاته به ڕه‌نگینترین
ئه‌ده‌بیاتی كوردی داده‌نرێت،چونكه كۆمه‌ڵێ شتی جیاواز و
خاسیه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو،كه له‌وانی پێشوودا
نه‌بوو،له دیارترینیشیان به‌كارهێنانی ( كێشی په‌نجه‌ی خۆماڵی
بوو)،كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو خاسییه‌ته‌كانی دیالێكته‌كانی
تردا ده‌گونجێت ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین له‌دوای كشانه‌وه و
به‌ره و دواچوونی ئه‌م دیالێكته‌ش،ئه‌و خاسیه‌تانه لـه
دیالێكته‌كانی تردا خۆیان بینیه‌وه و له‌ناو نه‌چوون،به‌ڵكو
بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی دیالێكته‌كانی دواتر و كارێكی
زۆری كرده سه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بیاته یه‌كگرتووه‌ی،كه ئه‌مڕۆ
پێی ده‌نووسرێت.
ئه‌م دیالێكته به‌مه جیاده‌كرێته‌وه،كه
ڕه‌نگه ( ئایین و مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ت) هۆیه‌كی بنه‌ڕه‌تی و
سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م دیالێكته بن.(23)
گه‌لێك له شاعیره به‌رزه‌كان و
به‌ناوبانگه‌كانی كورد به‌م دیالێكته نووسیویانه،لـه‌وانه (
مه‌لا مسته‌فای بێسارانی،1641-1706ز) و (خانای
قوبادی،1700-1759ز) و (مه‌ولانا خالیدی
نه‌قشبه‌ندی،1777-1826ز) و (مه‌لای جه‌باری،1806-1876ز) و
(مه‌وله‌وی،1806-1882ز).
وه‌كو مه‌وله‌وی شاعیر له دێڕه شیعرێكیدا،كه
له وه‌سفی جوانی یاره‌كه‌یدا و له لافاوی فرمێسكی
خۆیدا،ده‌ڵێت :
گوڵ چون ڕووی ئازیز نه‌زاكه‌ت پـــۆشان
وه فراوان چون سه‌یل دیده‌ی من جۆشان
ئه‌م دێڕه شیعره ئه‌وه‌نده له دیالێكتی
كرمانجی خواروو نزیكه،كه به‌ته‌واوی تێی ده‌گه‌ین و
ده‌توانین به ئاسانی ڕاڤه‌ی بكه‌ین.(24)
له‌م دیالێكته‌ی كوردیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیا
ناكرێته‌وه له‌م جۆره گه‌شه‌سه‌ندنه‌دا.
هه‌روه‌كو چۆن له كرمانجی ژووروودا (ئه‌حمه‌دی
خانی ) لووتكه‌ی دیالێكته‌كه و نوقته‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی
بوو،به‌هه‌مان شێوه (مه‌وله‌وی) شاعیریش لووتكه‌ی شیعری
هه‌ورامی و نوقته‌ی هاتنه خواره‌وه‌یه‌تی.(25)
4- كرمانجی خواروو :
ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین ئه‌و زمانه
ئه‌ده‌بییه‌ی،كه ئێستا كوردی پێده‌نووسرێت به‌تایبه‌تی له
باشوور و زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌چێته‌وه سه‌ر لقه
دیالێكتی (سلێمانی)،هه‌رچه‌نده به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك دروست
بووه له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه دیالێكته،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه بێت
و به ویژدانه‌وه قسه بكه‌ین،ده‌بینین زمانی ئه‌ده‌بی
یه‌كگرتووی كوردی و خستنه‌پاڵی بۆ سه‌ر ئه‌م به‌شه دیالێكته
له جێی خۆیه‌تی،چونكه دروستكردنی شاری سلێمانی كارێكی پێویست
بوو له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا،كه پێویست بوو ئه‌نجام
بدرێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی میرنشینی بابان،كه پایته‌خته‌كه‌ی
(قه‌ڵاچۆلان) بوو له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م
به‌ره‌و فراوانی ده‌چوو،وه قه‌ڵاچۆلانیش به‌مشێوه‌یه مه‌جالی
فراوانبوونی نه‌بوو،بۆیه ( ئیبراهیم پاشای بابان) له‌م
شوێنه‌ی ئێستای شاری سلێمانی بڕیاری دروستكردنی ئه‌م شاره‌ی
دا‌و بڕیاره‌كه‌شی له جێی خۆیدا بوو.
ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه بوو،كه ئه‌گه‌ر
له‌مه‌وپێش میرنشینه‌كانی بۆتان و ئه‌وانی تر نه‌یانتوانیبوو
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان بن،ئه‌وا میرنشینی بابان فراوان بێت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی شاری
سلێمانییه‌وه گرنگی پێدرا و له‌سه‌ر باشترین نه‌خشه‌ی ئه‌وسای
ڕۆژهه‌ڵات دروستكرا و،زێراب و ئاو و ئاوه‌ڕۆی بۆ دروستكرا
و،قوتابخانه و مزگه‌وت و یانه‌ی ڕۆشنبیری تێدا دروستكرا و
كرایه‌وه،جگه له‌مه‌ش ئیبراهیم پاشا بانگه‌وازی دێهاته‌كانی
ده‌وروبه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی،ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی لێیه بێته شار
نیشته‌جێ بێت،ئه‌مانیش زیاتر،ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ی حه‌ز به
شار ده‌كه‌ن ،جووتیاره تێگه‌یشتووه‌كان هاتنه شاره‌وه ،وه
له‌ناو ئه‌وانه‌شدا كۆمه‌ڵێ شاعیری به‌ناوبانگ و جێ په‌نجه
دیاریان تێدا بوو،هه‌روه‌ها مه‌لا و فه‌قێی به‌ناوبانگیان
له‌ناودا بوو،ئه‌مانه‌ش هه‌موویان هۆ بوون بۆ دروستبوونی
قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی گه‌وره،كه ئێستاش هه‌ر
به‌رده‌وامه.
له‌به‌ر گرنگی ئه‌م پێڕه‌وه و پێشكه‌وتوویی
ئه‌م ناوچه‌یه وایكرد،كه لقه دیالێكتی سلێمانی ببێته زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی،بۆ هه‌موو ناوچه كوردییه‌كان.
بێگومان،كه باسی قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی بابان
ده‌كه‌ین،هه‌موومان ناوێكی ترمان به‌رگوێ ده‌كه‌وێ و له
مێشكماندا ده‌زرینگێته‌وه،كه ئه‌ویش ناوی مامۆستای گه‌وره‌ی
ئه‌ده‌بی كوردی (نالی) شاعیره،هه‌روه‌ها ناوی هه‌ردوو شاعیری
گه‌روره‌ی كورد ( سالم،1805-1869ز) و (كوردی،1812-1850ز)
له‌گه‌ڵیدا دێت.
بۆیه ئه‌م دیالێكته په‌لی هاویشته هه‌موو
ناوچه‌كان،وه ئه‌مه‌ش له شیعری شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر
به ڕوونی و جوانی ده‌رده‌كه‌وێ،وه‌كو شاعیران (حاجی قادری
كۆیی،1815-1897ز) و (ئه‌خته‌ر،1836-1886ز) و (كه‌یفی جوانڕۆیی)
له خاكی سۆرانه‌وه و (مه‌جدی،1849-1925ز)له ئه‌رده‌ڵانه‌وه
و،كۆمه‌ڵێ شاعیری تری ناوچه‌ی سنه و موكریان به‌هه‌مان
چه‌شنی نالی و هاوه‌ڵه‌كانییان نووسیوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئێستاش سه‌یر بكه‌ین
ده‌توانین هه‌ریه‌كه له (سلێمانی و سنه و موكریان) به
به‌شه دیالێكتی جیاوازیان له قه‌ڵه‌م بده‌ین،له‌به‌ر جیاوازی
زۆر له نێوانیاندا،ئه‌مه‌ش دووباره به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌سه‌لمێنێ،كه به‌شه دیالێكتی سلێمانی وه‌كو زمانێكی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی به‌كارهاتووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه‌ی،كه‌وه‌كو زمانێكی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو به‌كارهاتبوو له‌سه‌رده‌می میرنشینه‌كانی
بۆتان و هه‌روه‌ها (گۆران) به‌ره‌و كزی و نه‌مان چوو
بوون،ئه‌وا به له‌ناوچوونی میرنشینی بابان ئه‌م زمانه
ئه‌ده‌بییه یه‌كگرتووه‌ی،كـــــه هه‌بووه و له‌ناو
نه‌چووه،ڕاسته هه‌ندێ جار به‌ره‌و كزی چووه به‌هۆی
داگیركاری و دوژمنانه‌وه،به‌ڵام ئێستاش ئه‌م زمانه هه‌ر
به‌رده‌وامه و چالاكه. (26)
ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین شیعره‌كانی (عه‌لی
به‌رده‌شانی) یه‌كه‌مین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بوو
له‌وسه‌رده‌مه‌دا،به‌ڵام به‌شێوه‌ی شیعری میللی،نه‌ك به
شێوه‌ی شیعری كلاسیكی پته و قاڵبی هونه‌ری داڕژا و به‌هێز و
پڕ ورده‌كاری و ڕه‌وانبێژی،چونكه عه‌لی به‌رده‌شانی خۆی
نه‌خوێنده‌وار بووه،هه‌ر بۆیه‌ش شیعره‌كانی نه‌بوونه پێڕه و
پڕۆگرامێك بۆ پێڕه‌و كردنی نمونه‌ی ڕێبازێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
شیعری كوردی،به‌ڵام بوونه ڕێخۆشكه‌رێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
شاعیره مه‌زنه‌كانی وه‌كو (حه‌زره‌تی نالی و سالم و كوردی)
دروستبوونی قوتابخانه‌یه‌كی نوێی كلاسیكی كوردی،له‌سه‌رده‌می
حوكمڕانی میرنشینی بابان‌دا.(27)
نمونه‌یه‌ك له شیعری دڵداری،عه‌لی به‌رده‌شانی
:
ئه‌گه‌ر یارێم ناناسن باریكه‌و به‌ڵه‌ك چاوه
قه‌دی نه‌مامی عه‌رعه‌ر لاولاوی تێ
ئـاڵاوه(28)
هۆیه‌كانی دروست نه‌بوونی زمانی ستانده‌ری
كوردی له هه‌رێمی كوردستاندا
ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتانی جیهان بكه‌ین،هیچ
وڵاتێك نییه،كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به تێكڕایی به یه‌ك زمانی
یه‌كگرتوو بدوێن و هیچ له‌هجه‌یه‌كی تر به‌كار نه‌هێنن،بۆیه
پێویسته ئێمه له‌م ڕووه‌وه به‌زه‌ییمان به‌خۆماندا
نه‌یه‌ته‌وه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌وه‌یه،كه وڵاتانی
جیهان زمانێكی یه‌كگرتوویان هه‌یه،كه كار و باری ڕۆژانه و
نووسین و ئاخاوتنی خۆیانی پێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن،به
پێچه‌وانه‌ی زمانی كوردییه‌وه،كه زمانێكی یه‌كگرتووی
نییه،كه ده‌بێت له‌مه‌یاندا به‌زه‌ییمان به حاڵی خۆماندا
بێته‌وه.
كه ده‌ڵێن زمانی یه‌كگرتوو،مه‌به‌ستمان ئه‌وه
نییه،كه زار و شێوه زاره‌كانی تر واز له زاری خۆیان بهێنن
و ته‌نها زمانه یه‌كگرتووه‌كه به‌كاربهێنن،نه‌خێر به‌ڵكو
ئه‌م زمانه یه‌كگرتووه با بۆ نووسین و ئاخاوتنی و كار و باری
گشتی ڕۆژانه‌ی نێو گه‌لی كورد بێت،هه‌روه‌كو ئه‌م جۆره‌یان له
سویسرا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و داتوانین
بڵێین زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ده‌رده‌كه‌وێ،كه چه‌ندین
له‌هجاتیان هه‌یه،به‌ڵام ته‌نها زمانێكی یه‌كگرتوو
به‌كارده‌هێنن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و ئاخاوتن و نووسین.
نه‌بوونی زمانێكی یه‌كگرتووی كوردی گه‌لێ
كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا،ئه‌م نه‌بوونی
زمانه یه‌كگرتووه‌ش به‌هۆی گه‌لێ هۆكاره‌وه‌یه،كه لێره‌دا
به‌كورتی ئاماژه بۆ هه‌ندێ له‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین :
1- نه‌بوونی زمانی ستانده‌ری كوردی بۆته هۆی
دروستكردنی كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ نووسه‌رانی كورد،چونكه
نه‌بوونی ئه‌م زمانه ده‌بێته هۆی كه‌م خوێندنه‌وه،وه كه‌م
خوێندنه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مفرۆشی نووسراوه‌كان،وه ئه‌میش
ده‌بێته هۆی كه‌متر چاپكردن،هه‌موو ئه‌مانه وا له‌نووسه‌ری
كورد ده‌كات،كه ژیانی خۆی ته‌نها بۆ نووسین ته‌رخان
نه‌كات،چونكه ناتوانێت بژێوی خۆیی و ماڵه‌وه‌ی پێ په‌یدا
بكات،به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه،كه ئه‌گه‌ر
نووسینه‌كانیان چاك بێت زیاد له پێویست بژێوی ژیانییان په‌یدا
ده‌كه‌ن،هــــه‌ر بۆیه‌ش نووسه‌ری كورد نووسینی كردووه به
ئیشێكی لاوه‌كی،چونكه كه ده‌نووسێ به له‌هجه‌یه‌ك له
له‌هجه‌كان ده‌نووسێ،كـــــه‌واته ئه‌وانه‌ی دیالێكتێكی تر
به‌كارده‌هێنن نابنه خوێنه‌ری نووسراوه‌كه‌ی،بۆیه خوێنه‌ری
كه‌م ده‌بێته‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م له نووسراوه‌كه‌ی چاپ
ده‌كرێت،بۆ نمونه گه‌ر به كرمانجی ناوه‌ڕاست به‌رهه‌مه‌كه
چاپ بكرێت،ئه‌وا ته‌نها خه‌ڵكانی سلێمانی و هه‌ولێر
ده‌یكڕن،وه ئه‌گه‌ر به كرمانجی ژوورووش چاپ بكرێت،ئه‌وا
ته‌نها خه‌ڵكانی دهۆك ده‌یكڕن،ئه‌مه‌ش وایكردووه،كه بازاڕیان
كه‌م بێت،هه‌ر له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت،كه دروستبوونی
زمانی یه‌كگرتووی كوردی ده‌بێته هۆی دروستبوونی بازاڕێكی
گه‌وره‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌م و بیری كورد.(29)
2- جگه له بابه‌تی چاپه‌مه‌نی،ده‌توانین
هه‌مان خاڵ له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فلیمی سینه‌مایی و
ته‌له‌فزیۆنی دووباره بكه‌ینه‌وه ،چونكه به‌رهه‌مهێنانی
فلیمی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌واجێكی زۆری هه‌یه و
بینه‌رێكی زۆریشی له‌خۆی كۆكردۆته‌وه،به‌ڵام به‌داخه‌وه
به‌هۆی نه‌بوونی زمانێكی یه‌كگرتوو و ستانده‌ری كوردی دووباره
تووشی كێشه بووینه‌ته‌وه له‌م ڕووه‌وه،چونكه ئه‌مه
وایكردووه،كه بازاڕ بۆ فلیم نه‌بێ،كه بازاڕیش
نه‌بێت،قازانجیش دروست نابێت،كه قازانجیش دروست نه‌بێت،ئه‌وا
ده‌بێته هۆی نه‌بوونی بازاڕی ئازاد و پێشبڕكێی
سه‌رمایه‌داری،كه‌واته به نه‌بوونی ئه‌مانه ناكرێت
چاوه‌ڕوانی داهێنان بكه‌ین،مه‌گه‌ر تاك تاكه نه‌بێت. (30)
3- كتێبخانه‌ی كوردی زۆر هه‌ژاره،كتێبی
جۆراوجۆر و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی تێدا نییه،به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ كتێبی
(مێژوویی،سیاسی،ئه‌ده‌بی،ئایینی و چه‌ند كتێبێكی فه‌له‌ك) یشی
تێدایه،ئه‌گه‌ر بڕوانین،ده‌بینین ڕێژه‌یه‌كی زۆری كتێبه‌كان
ئه‌ده‌بین،به هه‌موو لقه‌كانییه‌وه شیعر و په‌خشان و ڕۆمان و
چیرۆك و ڕه‌خنه و ژیاننامه و وتاری ئه‌ده‌بی و...
هتد،هه‌رچه‌نده ئه‌مانه‌ش له‌ئاستی پێویستدا نین،چونكه
ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا چه‌ند كتێبی
(فیزیایی،كیمیایی،فه‌لسه‌فی،ماتماتیك،وه‌رزشی،ئه‌تۆم،پزیشك و
ئه‌ندازه و... هتد) ییمان هه‌یه،ئه‌وا بێگومان،یان
نیمانه،یان ئه‌گه‌ر هه‌شمان بێت،به په‌نجه‌ی ده‌ستان
ده‌ژمێردرین،سه‌یر ئه‌وه‌یه،كـه پێنج زانكۆشمان هه‌یه،ئایا
ئه‌م زانكۆیانه ئیشیان چییه ؟ خۆ خوێندنیش تێیاندا به
كوردییه. زۆر جار ده‌بینین ڕێكخراوه كوردییه‌كان
به‌جورئه‌ته‌وه داوای خوێندن به زمانی كوردی و گۆڕینی
مه‌نهه‌ج ده‌كه‌ن بۆ زمانی كوردی... ئایا چۆن مه‌نهه‌ج ده‌كرێ
به كوردی ؟ له كاتێكدا،كه كتێبخانه‌ی كوردی له‌م
بوارانه‌ی،كه باسمان كرد،چه‌ند كتێبَكی كه‌م،یان هیچی
نییه،كه گۆڕینی مه‌نهه‌ج پێویستی به سه‌دان كتێب هه‌یه بۆ
لێكۆڵینه‌وه و دروستكردنی مه‌نهه‌جه‌كه.
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه،ئایا
مامۆستایانی زانكۆ ته‌نیا ئیشیان وانه گووتنه‌وه‌یه ؟!
بێگومان نه‌خێر،كاتێك ئه‌م مامۆستایانه به لێكۆڵه‌ر ناو
ده‌برێن ،بۆچی هه‌ریه‌كه‌یان له بواره‌كه‌ی خۆیدا كتێبێك،یان
چه‌ند كتێبێك نانووسێت و وه‌رناگێڕێت و كتێبخانه‌ی كوردی پێ
ده‌وڵه‌مه‌ند ناكات ؟ جگه له‌مه‌ش كۆسپێكی تر ئه‌وه‌یه كاتێك
ئه‌مانه ده‌شنووسن،ده‌چن به زمانی بێگانه ده‌نووسن وه‌كو
(عه‌ره‌بی،فارسی،توركی،ئینگلیزی ،... هتد)،كه ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆی هه‌ژاری كتێبخانه‌ی كوردی و به‌كه‌مزانینی
زمانه‌كه‌مان،كه وا له نه‌وه‌ی داهاتوومان ده‌كات وا بیر
بكاته‌وه،كه زمانی كوردی ته‌نها بۆ گفتوگۆ به‌كاردێت و زمانی
زانست و لێكۆڵینه‌وه نییه،بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان،كه
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و نووسینانه‌ی،كه ده‌یانكه‌ین و ده‌یان
نووسین به زمانی كوردی بیان نووسین.
كه‌می سه‌رچاوه‌ی كوردی گرفتی دروست
كردووه،كه په‌نا به‌رنه به‌ر سه‌رچاوه بیانییه‌كان،كاتێ
سه‌یركه‌ین ئه‌مه به پێچه‌وانه‌یه له‌ناو فارس‌دا،چونكه
خوێندكاری فارس هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی بوێت به زمانی فارسی
ده‌ستی ده‌كه‌وێ،بۆیه له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته،كه هه‌وڵ
بدات سه‌دان سه‌رچاوه‌ی كوردی بخاته ناو بازاڕه‌كانه‌وه و
سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكات ،بۆ ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی
كوردی به‌ره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی ببات و به‌ره‌و زمانێكی
یه‌كگرتووی كوردی به‌ڕێ بكه‌وین،هه‌روه‌ها پێویسته
ده‌سه‌ڵاتی كوردی بیر له‌وه بكاته‌وه،كه جیهانی ئه‌مڕۆ
گوندێكی بچوكه و عه‌وله‌مه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا
گرتووه،ئێمه‌ش له‌و بازاڕی عه‌وله‌مه‌یه‌دا ته‌نیا
كڕیارین،ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین،كه فرۆشیاریش نه‌بین
ئه‌وا سه‌دا سه‌د كڕیار نه‌بین،بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دا سه‌د
نه‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ری سلبی نه‌ته‌وایه‌تی،لێره‌دا
مه‌به‌ست له كڕین و فرۆشتنی كاڵاكان ئه‌وه‌یه،كه تۆ چه‌ند
كتێب له وڵاتانی تر وه‌رده‌گری و چه‌ندی پێ ده‌به‌خشی و
چه‌ندی هی خۆته.(31)
4- له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كۆمپیوته‌ر و
ئینته‌رنێت باڵی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا كێَشاوه،هه‌ر
به‌رنامه‌یه‌كی مایكرۆسۆفت بڵاو ده‌بێته‌وه،له‌گه‌ڵیدا
نوسخه‌ی (فارسی،عه‌ره‌بی،توركی،... هتد ) تێدایه،بۆچی ده‌بێ
هه‌ر زمانی كوردی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت ؟ یان ئه‌گه‌ر به كوردیش
بێت به كام زاره‌یان بێت ؟ ئه‌مه‌ش خۆی كۆسپێكه،بۆیه
پێویسته بیر له زمانێكی ستانده‌ر بكرێته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی له
ئامێره‌كانی وه‌كو كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و ئینته‌رنێتدا بڵاو
بكرێته‌وه،چونكه ئه‌م ئامێرانه هیچیان له وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده كه‌متر نییه له ڕووی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا و خوێندكاران...
تا ئێستا تاكه به‌رنامه‌یه‌كیش نییه بۆ
كۆمپیوته‌ر و زانسته‌كانی،كه به زمانی كوردی بێت،ئایا چۆن
ماف به خۆمان بده‌ین،كه بڵێین پێشكه‌وتووین ؟ ئێمه ئێستا
وه‌كو گوندێكی بچوكی دووره ده‌ست واین له به‌رانبه‌ر
جیهان،بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی ئه‌م
بواره‌دا بێت و چه‌ند پسپۆرێكی تایبه‌ت په‌یدا بكات و زمانێكی
ستانده‌ر و یه‌كگرتووی كوردی بۆ ئه‌م بواره دابنێ،ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی خۆشحاڵییه تا ئێستا هیچ نه‌كراوه و له خاڵی سفره‌وه
ده‌توانین ده‌ست پێبكه‌ین،تا كات به‌سه‌ر نه‌چووه
به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و یه‌ك زمانی ستانده‌ر،بۆ كۆمپیوته‌ر و
زانسته‌كانی دابنێین.(32)
5- ئێمه‌ی كورد چه‌ند پێویستمان به یه‌كڕیزی و
یه‌كێتی هه‌یه له ڕووی سیاسی و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه،زۆر
له‌وه زیاتر پێویستیمان به یه‌كبوونی توانا فكرییه‌كان
هه‌یه،چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یر كه‌ین له‌وانه‌ی ده‌ربڕینی
هه‌ڵوێستێكی سیاسی زه‌ره‌رێكی كاتی لێبكه‌وێته‌وه،به‌ڵام
نه‌بوونی یه‌ك فكری زه‌ره‌رێكی هه‌میشه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه و
نه‌بڕیاری سیاسی و نه ده‌سه‌ڵات ناتوانێت بیگۆڕێت،هه‌ر
ئه‌وه‌نده چه‌سپا ئیتر ده‌ستكاری ناكرێت،وه‌كو ئه‌وه‌ی كه
ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا ناتوانن ده‌ستكاری ڕێنووسه‌كانیان
بكه‌ن،ته‌نانه‌ت هاتووچۆی سه‌یاره‌كان له‌ناو ئینگلیز
پێچه‌وانه‌ی جیهانه و ئێستاش ناتوانن ده‌ستكاری بكه‌ن،چونكه
سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ،چه‌سپاندنی فكره‌كه‌ش به‌هه‌مان
شێوه وه‌كو ئه‌وه‌ی،كه لـــــه خاڵی یه‌كه‌مدا باسمان
كرد،كــه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به كرمانجی ژووروو
نووسراون،ته‌نها بۆ ئه‌وان سوودی هه‌یه،وه كرمـــــانجی
ناوه‌ڕاستیش به هه‌مان شێوه،ئه‌مه‌ش دوو ڕایی و دوو
ئایدۆلۆژیا دێنێته ئاراوه،تا لــــه كۆتاییدا
ده‌بێته هۆی په‌یدا بوونی دوو زمانی
جیاواز،ئه‌مه‌ش په‌یدا بوونی دوو نه‌ژادی جیاوازی
لێده‌كه‌وێته‌وه و دوورمان ده‌خاته‌وه له دروست بوونی
زمانێكی ستانده‌ری یه‌كگرتووی كوردی.(33)
6- ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵ بده‌ین،كه دوو
ستانده‌ری بێنینه ئاراوه،ئه‌وا بارێكه قورسی خه‌رجی له
ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌خاته سه‌رشانی هاوڵاتیان و
ده‌سه‌ڵات،بۆ نمونه وڵاتێكی وه‌كو كه‌نه‌دا،كه هه‌ردوو زمانی
(فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی) تێدا به‌كاردێت،ساڵانه ڕێژه‌ی (1%)
له بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرێت،ساڵی
1978 ز بڕی (503) ملیۆن دۆلاری كه‌نه‌دی له دوو ستانده‌ری
خه‌رج كراوه،هه‌روه‌ها پسپۆران له‌م بواره‌دا ته‌نیا فێربوونی
زمانی ئه‌ڵمانی له كۆتایی ساڵی 1988 ز دا به بڕی 14 ملیۆن
فرانكی به‌لجیكی مه‌زه‌نده كردووه.
ئێستا ئــه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كوردیش هه‌وڵی
دوو ستانده‌ری ده‌دات،كه ئه‌مه شتێكی هه‌ڵه‌یه و ته‌نانه‌ت
له ڕاگه‌یاندنه‌كانیشدا به‌كاری ده‌هێنن،وه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر
گه‌وره‌تر،كه ئێستا به‌دی ده‌كرێت،ئه‌م دوو ستانده‌رییه
خراوه‌ته مه‌نهه‌جی خوێندنه‌وه،كه ئه‌مه‌ش خراپ كردنییه‌تی
نه‌ك چاككردنی،وا ده‌كات،كه‌به‌ره‌و دوو زمانی بچین و دواتریش
به‌ره‌و دوو نه‌ته‌وه‌ی لێك جیاواز و دوو وڵاتی لێك جیاواز و
خستنه مه‌ترسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان،ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین
گه‌وره‌ترین كۆسپیش له‌م بواره‌دا ناوچه گه‌رێتییه،چونكه
هه‌ر له ڕاپه‌ڕینه‌وه تاكو ئێستا حیزبه كوردییه‌كان
ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی دروستكردنی ئینتمای حیزبی و عه‌شیره‌تی و
ناوچه‌یی بوون،به چاره‌كه هێنده خه‌ریكی دروستكردنی ئینتمای
نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوون لـــه‌لای تاكی كوردی،كه ئه‌مه‌ش
وایكردووه ئه‌م جۆره ئیتمایانه‌مان زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تیماندا،هــه‌روه‌هــا كۆسپێكی گــه‌وره‌تریش
ئه‌وه‌یه،كه به درێژایی مێژوو كــوردستان هه‌ر پارچه
پارچه بـووه و دوژمنان نه‌یانهێشتووه یه‌ك بگرێته‌وه،بۆیه
دوور بووین لـــه زمانی ستانده‌ر،ئه‌وه‌ی زیاتریش ڕێگه خۆش
ده‌كات بۆ ئه‌م ستانده‌رییه،ڕاگه‌یاندنه‌كانن،ئه‌گه‌ر سه‌یر
بكه‌ین لـــــــــه كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان و
به‌رنامه‌كان،یان دۆبلاژكردنی به‌رنامه و فلیمی سینه‌مایی و
زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كان و فلیمه كارتۆنییه‌كان،دوو
ستانده‌ری و زمانی ناوچه‌یی به‌كارده‌هێنن،ئێمه‌ش تا به‌م
شێوه‌یه بیر بكه‌ینه‌وه دوورتر ده‌كه‌وینه‌وه له زمانێك
تۆكمه‌ی ستانده‌ری كوردی،ته‌نانه‌ت ئـــه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین
به‌هۆی ڕاگــه‌یاندنه‌كانی خـــۆمانه‌وه ڕاگــه‌یاندنه
بیانییه‌كانیش،وه‌كو
ته‌له‌فزیۆنی جیهانی سه‌حه‌ر و ڕادیۆی (VOA)
ئه‌مریكی و گه‌لێكی تر به‌هه‌ردوو زمانی كرمانجی ژووروو و
كرمانجی ناوه‌ڕاست به‌رنامه و هه‌واڵه‌كانیان پێشكه‌ش
ده‌كه‌ن،بۆیه ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر خه‌مخۆرانی كورد
ئه‌وه‌یه،كه دوورمان خه‌نه‌وه له‌و دوو ستانده‌رییه و كاری
خێرا بكه‌ن بۆ زمانی ستانده‌ری كوردی.(34)
7- به‌هۆی نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتووی
سیاسییه‌وه،تا ئێستا كورد نه‌یتوانیوه زمانێكی یه‌كگرتوو
دابنێت،چونكه یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌بوو،كه بتوانێ
ڕاپرسی بكات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی زمانی ستانده‌ر،یان سه‌پاندنی
زمانێك به زمانی ستانده‌ر،بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانێكی
یه‌كگرتوو بۆ ئاخاوتن و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان و نووسین و
ڕاگه‌یاندن و... هتد.(35)
8- نه‌بوونی ئایینێكی كوردانه‌ی گشتی،كه
به‌هۆی ئه‌و ئایینه‌وه كورد توانیبێتی زمانێكی ستانده‌ری
یه‌كگرتووی كوردی هه‌بێت،هه‌رچه‌نده وه‌كو مێژوو بۆمان
ده‌گێڕێته‌وه،ئایینی (زه‌رده‌شت) له‌سه‌رده‌می ماده‌كان
(واته كوردستانی ئه‌مڕۆ) په‌یامبه‌ر و داهێنه‌ری ئایینی
(مه‌زدا یه‌سنی) بووه له‌و ناوچه‌یه‌دا،هه‌ر به‌زمانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌ش قسه‌ی كردووه،به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك
نییه بۆ ئه‌وه‌ی،كه كتێبی (ئا‌ڤێستا) ی زه‌رده‌شت به‌ته‌واوی
به زمانی ماده‌كان نووسرابێت،یاخود به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوای
وه‌فاتی زه‌رده‌شت نووسرابێته‌وه.(36)
9- تاكو ئێستا كورد ئه‌ده‌بیاتێكی فراوانی
به‌ته‌نیا شێوه‌یه‌ك نه‌بووه،به ڵكو به درێژایی مێژوو
له‌گه‌ڵ ئه‌ماره‌ته‌كان ئه‌ده‌بییات هه‌بووه،هه‌روه‌كو له
خاڵی دووه‌می ئه‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌مان بۆ كردووه،به‌ڵام
تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین ئه‌ماره‌تی بابان نزیك بكه‌ینه‌وه له
زمانی ستانده‌ر،چونكه به شێوه‌یه‌كی فراوان باڵی كێشاوه
به‌سه‌ر ئه‌ده‌بییاتی كوردیدا،به‌ڵام ئه‌ده‌بییاتیش ده‌وری وای
نه‌گێڕا،كه بتوانێ به یه‌كجاری زمانێكی یه‌كگرتووی
ستانده‌ری كوردی دروست بكات.(37)
10- ئه‌وه‌ی لای هه‌موومان ئاشكرایه،تاكو پاش
یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهان،خوێندنگه و زانستگه‌ی كوردی و
ڕۆژنامه و گۆڤاری كوردی ئه‌وتۆ نه‌بووه،كه بتوانێ زمانێكی
ستانده‌رمان بخاته به‌رده‌م و بیچه‌سپێنێ له‌و
كاته‌دا،ته‌نها ڕۆژنامه‌یه‌ك،كه پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان
ده‌رچوو و یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی بوو،ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)
له ساڵی 1898ز ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان بوو،ڕاسته
هه‌ندێ خوێندنگه هه‌بوو نیان له مزگه‌وته‌كاندا
فه‌قێیه‌كان ده‌یانخوێند،به‌ڵام له ڕاستیدا زمانی كوردی
مه‌نهه‌ج نه‌بوو،به‌ڵكو زمانی عه‌ره‌بی به پله یه‌ك و
زمانه‌كانی فارسی و توركی به‌كار ده‌هاتن له
خوێندندا،هه‌رچه‌نده لێكدانه‌وه‌یان به كوردی بوو،به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نها بۆ تێگه‌یاندن بووه،هه‌ربۆیه‌ش له درووستكردنی
زمانی ستانده‌ری كوردی به‌دوور بووه.(38)
11- ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین به درێژایی مێژوو
ناله‌باری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ
دروست نه‌بوونی زمانی ستانده‌ری كوردی،چونكه هیچ كاتێك له
كوردستاندا شارێكی گه‌وره‌ی وا نه‌بووه،كه مامه‌ڵه‌ی
بازرگانی و هاتووچۆی بازرگانی تێدا بكرێت به شێوه‌یه‌كی
فراوان و نێو ده‌وڵه‌تی - مه‌به‌ست پێش یه‌كه‌مین جه‌نگی
جیهانه - ئه‌مه‌ش به هۆی نه‌بوونی پێوه‌ندی بازرگانی به‌هێز
و سه‌ختی و نائه‌مینی ڕێگه‌وه،چونكه له‌وكاته‌دا،هاتووچۆی
نێوان شاره‌كان زۆر كه‌م بووه وه به‌هۆی پارچه‌پارچه‌كردنی
كوردستانیشه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه،ئه‌م په‌یوه‌ندی و
هاتووچۆیه زۆر كه‌م كرایه‌وه و ڕێی لێگیراوه.(39)
12- گرفتێكی تری دروست نه‌بوونی زمانی
ستانده‌ری كوردی نه‌بوونی ڕێنووسێكی یه‌كگرتووه،هه‌رچه‌نده
ئێستا لێكۆڵه‌ره كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێ ڕێنووسی لاتینی
بهێننه ئاراوه،به‌ڵام ئه‌مه‌ش كۆسپێكی تر دروست ده‌كات،كه
ئه‌ویش ژماره‌یه‌كی زۆرمان ده‌بن به نه‌خوێنده‌وار،هه‌روه‌ها
نه‌وه‌كانی داهاتوومان،كه تـــــــــه‌نها لاتینی بزانن،ئه‌وا
بێ‌ئاگا ده‌بن له ڕابردوو و مێژووی گه‌له‌كه‌مان.(40)
نووسینی كوردی ئێمه له عه‌ره‌بی و فارسی ڕێك
و پێك تره،وه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌لف و بێیه‌كه‌مان
عه‌ره‌بییه،ئه‌وا (فارس) یش به‌هه‌مان شێوه ده‌نووسێ و هیچ
كێشه‌یه‌كیش نییه،به‌ڵكو لێره‌دا ڕێنووسه‌كه به‌م شێوه‌یه
ده‌ور ناگێڕێ،وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و كیانێكی
سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو ده‌ور ده‌گێڕێ له دروست كردنی
زمانی ستانده‌ری كوردی.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسكران له‌م
خاڵانه‌دا،كۆمه‌ڵه هۆكارێكن بۆ دروست نه‌بوونی زمانێكی
یه‌كگرتووی كوردی،هه‌رچه‌نده له زۆر كۆنه‌وه یه‌كێتی
زمانه‌كه‌مان په‌ره‌ی سه‌ندووه،كه ناتوانین سه‌ره‌تاكه‌ی
دیاری بكه‌ین،بۆ نمونه ئه‌گه‌ر (ئه‌حمه‌دی خانی)
به‌سه‌ره‌تاكه‌ی دابنێین،ئه‌وا پێش ئه‌و (مه‌لای جزیری) هه‌وڵی
خۆی داوه،هه‌روه‌كو ده‌ڵێ :
گوڵی باخی ئیره‌می بۆتانم
شه‌ب چراغی شه‌بی كوردستان‌م
كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی،كه خۆی به
خه‌ڵكی كوردستان و ڕۆڵه‌ی كورد داده‌نێ،نه‌ك به ته‌نها
بۆتان.(41)
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ڕووناكبیرانی كورد،كه
هه‌وڵی دروستكردنی ده‌زگای ڕۆشنبیری كوردی بده‌ن،كه له
خزمه‌ت فه‌رهه‌نگ و زمانی كورد دا بێت،به‌ڵام ئه‌مه‌ش
به‌ته‌نیا به ڕووناكبیرانه ناكرێت،به‌ڵكو بۆ ئه‌م كاره
ده‌بێت ده‌وڵه‌ت پشتیوان بێت،هه‌م له ڕووی مادی و هه‌م له
ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه،چونكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات یارمه‌تی
ڕووناكبیران و ڕۆشنبیرانی كوردی نه‌دات،ئه‌ی كێ به‌م كاره
هه‌ستێ ؟ خۆ ئه‌مانیش ته‌نها خۆیان نین،به‌ڵكو بژێوی
ماڵه‌وه‌شیان له‌سه‌ره،كه‌واته هیچ كارێك بێ پشتگیری
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر بكات.(42)
ئــه‌نجام:
له ئه‌نجامی باسه‌كه‌وه گرنگی زمانمان بۆ
ده‌ركه‌وت له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كاندا و به‌كارهێنانی له
ئاخاوتن و كاره‌كانی ڕۆژانه‌یداو ، گرنگی پێویستی زمانێكی
ستانده‌ری یه‌كگرتووی كوردیمان بۆ ڕوون بۆوه ، كه میلله‌تی
كورد چه‌ند پێویستییه‌تی ، چونكه بوونی زمانێكی ستانده‌ر
بوونی گه‌ل و نه‌ته‌وه ده‌سه‌لمێنێ ، وه به درێژایی مێژوو
كورد هه‌وڵی داوه ، كه زمانێكی ستانده‌ر بۆخۆی دروست بكات ،
كه ڕیشه‌ی زمانی ستانده‌ر ، هه‌ندێ له زانایانی زمانه‌وانی
ده‌یگێڕنه‌وه سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر زه‌رده‌شت و كتێبه
ئایینییه‌كه‌ی (ئا‌ڤێستا) ، به‌ڵام هیچ شتێكی تۆماركراومان
له‌به‌ر ده‌ستدا نییه ، وه‌كو به‌ڵگه ، ئه‌وه‌ی له‌به‌ر
ده‌ستدایه و تۆمار كراوه به‌رهه‌مه‌كانی بابا تایه‌ری
عوریانییه (935 - 1010) ی زایینی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانین
قوتابخانه‌ی بابان و حه‌زره‌تی (نالی) به دامه‌زرێنه‌ری زمانی
ستانده‌ر داده‌نرێن ، كه ده‌توانین بڵێین ئێستاش ئه‌و زمانه
هه‌ر به‌رده‌وامه ، ئه‌گه‌رچی پلانی دوژمنانی كورد
لێنه‌گه‌ڕاوه ئه‌مه سه‌ربگرێ ، ئینجا چ به داگیركاری و له
ناوربردنی میرنشینه‌كان ، یان چ به نانه‌وه‌ی ئاژاوه و
دووبه‌ره‌كی له ناو كورددا بووبێت.
به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی ئینتمای حیزبایه‌تی
و ناوچه‌گه‌رێتی و جایوازی چینایه‌تی و بیر و بۆچوون و فیكری
هه‌ڵه‌وه - كه‌هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌بووه و به‌رده‌وامیشه -
، خه‌ریكه ئه‌م ده‌سكه‌وته كرنگه به‌ره‌و دوو ستانده‌ری
ده‌به‌ن ، كه ئه‌مه‌ش دوو نه‌ته‌وه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ،
وه خاوه‌ن دیالێكته ناوچه‌ییه‌كانیش داوای سه‌ربه‌خۆیی
ده‌كه‌ن له سایه‌ی ئه‌مانه‌وه ، هه‌روه‌كو (لوڕِ و هه‌ورامی)
سه‌ر به دیالێكتی گۆران ، كه ئێستا داوا ده‌كه‌ن ، كه
ئه‌مان زمانێكی سه‌ربه‌خۆن و پێویسته دانییان پێدابنرێت ، كه
ئه‌مانه‌ش هه‌مووی زه‌ره‌ر له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات و
زمانی كوردی په‌رته‌وازه ده‌كات و هه‌رگیز نامانگه‌یه‌نێته
زمانی ستانده‌ر.
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا هیوادارم لێپرسراوان و
ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌مخۆرانی گه‌له‌كه‌مان ، به خۆیاندا
بچنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تاك به‌لاوه بنێن و ، هه‌وڵده‌ن بۆ
دروستكردنی زمانێكی ستانده‌ری یه‌كگرتووی كوردی ، كه ئاواتی
هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی.
1- بڕوانه:فوئاد حه‌مه خورشید،زمــــانی
كوردی - دابه‌شبوونی جوگرافیای
دیالێكته‌كانی،بــــه‌غدا،چاپخانه‌ی افـــاق
العربیه،1985،ل55.
2- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه،ل56-58.
3- زبیر بیلال اسماعیل،مێژووی زمانی
كوردی،و.له عه‌ره‌بییه‌وه:یوسف روۆف علی،به‌غدا،1984،ل110.
4- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه،ل112.
5- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه،ل112.
6- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل112-113.
7- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل113.
8- بڕوانه:فوئاد حه‌مه خورشید،زمانی كوردی -
دابه‌شبوونی جوگرافیای دیالێكته‌كانی،بــــه‌غدا،چاپخانه‌ی
أفاق العربیه،1985،ل58-61.
9- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل61-63.
10- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل63.
11- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل65-70.
12- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل70-71.
13- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل71- 74.
14- بڕوانه:د.ره‌فیق شوانی،مێژووی زمانی كوردی
له‌كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ،گۆڤاری كاروان،ژماره 141،2000 ،ل103.
15- بڕوانه:كه‌ریم شاره‌زا،نالی و زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی، چاپخانه‌ی الادیب،به‌غدا،1984،ل3.
16- زبیر بیلال اسماعیل،مێژووی زمانی
كوردی،و.له عه‌ره‌بییه‌وه:یوسف روۆف علی،به‌غدا،1984،ل89.
17- بڕوانه:حـسێن محــه‌مـه‌د
عه‌زیز،ســه‌لیقه‌ی زمــانه‌وانی و گــرفته‌كانی زمــانی
كــوردی،چــاپخــانه‌ی كاردۆ،سلێمانی،2005،ل165.
18- بڕوانه:د.عیزه‌دین مـسته‌فـا
ڕه‌ســوول،زمــانی ئــه‌ده‌بی یــه‌كگرتووی
كــوردی،چــاپخــانه‌ی (ســلمــان
الاعڤمی)،بــــــه‌غدا،1971،ل17-19.
19- بڕوانه:د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ،بۆ
زمان، چاپخانه‌ی شڤان،هه‌ولێر،2005،ل96.
20- بڕوانه:كه‌ریم شاره‌زا،نـــالی و زمــانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی،چاپخانه‌ی
(الادیب)،بــه‌غدا،1984ز،ل10.
21- د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ،بۆ زمان،
چاپخانه‌ی شڤان،هه‌ولێر،2005، ل96.
22- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل 97- 99.
23- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل99- 101.
24- بڕوانه:كه‌ریم شاره‌زا،نالی و زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی،چاپخانه‌ی الادیب،به‌غدا،1984،ل12-
14.
25- بڕوانه:د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ،بۆ
زمان،چاپخانه‌ی شڤان،هه‌ولێر،2005،ل100-101.
26- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل101
-107.
27- بڕوانه:كه‌ریم شاره‌زا،نالی و زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی،چاپخانه‌ی
الادیب،به‌غدا،1984،ل22-23.
28- هه‌مان سه‌رچاوه،ل23.
29- بڕوانه:قه‌یس كاكل تۆفیق،ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی و پلانی زمان (ڕوانینێك)،هه‌ولێر،چاپی یـه‌كه‌م
،چــاپخانه‌ی ده‌زگای ئاراس،2007،ل29-30.
30- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه،ل30-31.
31- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل31- 34.
32- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل 35-36.
33- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل36-37.
34- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌پێشوو،ل36-48.
35- بڕوانه:جه‌مال نه‌به‌ز،زمانی یه‌كگرتووی
كوردی،ئه‌ڵمانیا،1976،ل8.
36- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه،ل9-11.
37- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه،ل11.
38- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل11-12.
39- بڕوانه:هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل12.
40- بڕوانه:أحمد فه‌رهادی،بـۆ زمـــانی
سـتاندارد زۆر شـــت هـه‌یـه پێویســـته بیری لێبكه‌ینه‌وه
و پـــه‌لـه نه‌كه‌ین،ئا.ئیسماعیل به‌رزنجی،گۆڤاری
كاروان،ژماره 148،هه‌ولێر،2000،ل84.
41- بڕوانه:د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول،بۆ
زمان،چاپخانه‌ی شڤان،سلێمانی،2005،ل121.
42- بڕوانه:احمدی قازی،تێده‌كۆشین بۆ
دامه‌زراندنی زمـــانی یه‌كگرتووی
كــــوردی،هـــه‌ڤپه‌یڤین.فـــه‌ره‌یدون سامان، گـــۆڤـاری
كاروان،ژماره 146،هه‌ولێر،2000،ل87.
سه‌رچاوه‌كان
كتێبه‌كان
1- بێرنارد كه‌مرێ - جێرید دایمه‌ند- ده‌وگ
واڵن - ك.ده‌یڤد هاریسن،زمان،و:كامیل مه‌حه‌مه‌د قه‌ره‌داغی
،چاپی یه‌كه‌م،چاپخانه‌ی تیشك ،2007.
2- جه‌مال نه‌به‌ز،زمانی یه‌كگرتووی
كوردی،ئه‌ڵمانیا،1976.
3- حسێن محه‌مه‌د عه‌زیز،سه‌لیقه‌ی زمانه‌وانی
و گرفته‌كانی زمانی كوردی،چـاپخانه‌ی كاردۆ، سلێمانی،2005.
4- د.ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف،فه‌رهه‌نگی
زاراوه‌ی زمــــــانناسی (كوردی،عه‌ره‌بی،ئینگلیزی)،
سلێمانی،2004.
5- د.عه‌بدولواحد ئه‌لوافی،زانستی
زمان،و.لــــــــه عه‌ره‌بییه‌وه:د.ئیبراهیم عه‌زیز
ئیبراهیم،چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری،هه‌ولێر،2007.
6- د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوول،زمانی ئه‌ده‌بی
یه‌كگرتووی كوردی،چاپخانه‌ی (سلمان الاعڤمی)، به‌غدا،1971.
7- د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ،بۆ زمان،
چاپخانه‌ی شڤان،هه‌ولێر،2005.
8- د. محه‌مه‌دی مه‌حوی،زمـــان و زانستی زمان
ـ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ زاستی زمان ـ ،ده‌زگای چاپ و په‌خشی
سه‌رده‌م،سلێمانی ،2001.
9- زبیر بیلال اسماغیل،میژووی زمانی
كوردی،و.لــه عه‌ره‌بییه‌وه : یوسف روۆف علی،به‌غدا ، 1984.
10- سه‌لام ناوخۆش و نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا
خۆشناو،زمانه‌وانی،به‌رگی یه‌كه‌م،هه‌ولێر،2008.
11- عه‌بدوڵڵا گۆران،دیوانی گۆران،شیعری
(بــه‌ڕێگادا به‌ره‌و كۆنفرانس)،بڵاوكراوه‌ی پاییز،تاران،چاپی
سێیه‌م ،2007-2008.
12- فوئاد حه‌مه خورشید،زمـــــانی
كوردی-دابه‌شبوونی جوگرافیای دیالێكته‌كانی،بـه‌غدا،چاپخانه‌ی
افاق العربیه،1985.
13- قه‌یس كاكل تۆفیق،ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و
پلانی زمان (ڕوانینێك)،هه‌ولێر،چاپی یـه‌كــه‌م، چاپخانه‌ی
ده‌زگای ئاراس،2007.
14- كه‌ریم شاره‌زا،نالی و زمانی ئه‌ده‌بی
یه‌كگرتووی كوردی، چاپخانه‌ی الادیب،به‌غدا،1984.
15- محمد معروف فتاح،زمانه‌وانی،چاپخانه‌ی (
دار الحكمه (،1990.
گۆڤاره‌كان:
1- گۆڤاری زانكۆی نوێ،ژماره 220،2007.
2- گۆڤاری كاروان،ژماره 141،2000.
3- گۆڤاری كاروان،ژماره 146،2000.
4- گۆڤاری كاروان،ژماره 148،2000.
|