|
زمانی كوردی و بواری زانست و
په‌روه‌ده
د.یادگار له‌تیف- كۆلێژی زمان/
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
پێشه‌كی:
زمان دیارده‌یه‌كی مرۆڤییه‌و بوونی وابه‌سته‌ی
بوونی مرۆڤه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌ڵكو بوون وڕۆڵی بۆ پێش
جێ‌نشین بوونی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك چۆن
قورئانی پیرۆز له‌چیرۆكی به‌دیهێناندا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات،
له‌ڕێگای دیالۆگی نێوان په‌روه‌ردگار وفریشته‌كان له‌لایه‌ك،
ونێوان په‌روه‌ردگار وئیبلیسدا له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌جیهانی
مه‌له‌كوتتدا. وكاتێكیش ئاده‌م (د.خ) گیان ده‌كرێت به‌به‌ریدا،
زمان وه‌ك سیسته‌م و وه‌ك قسه (توانستی) ئاماده‌به‌شی هه‌یه
و ڕاستوخۆ پرسیاری ئاراسته ده‌كرێت و وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
وبه‌م ئاماده‌باشی وتوانسته‌وه مرۆڤ دێته سه‌رزه‌وی، وزمان
گرنگترین هۆكاری به‌ره‌و پێش چوونی ژیانی ده‌بێت.
هه‌ر له مێژه‌وه مرۆڤ له‌خۆی وله‌زمانی
ئاخاوتنی كۆڵیوه‌ته‌وه، وهه‌وڵی داوه هۆشیاری ته‌واو له‌م
پێناوه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت، وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین تیۆری
داڕشتوه بۆ قوڵبونه‌وه‌ی زیاتر له‌زمان وفه‌راهه‌م هێنانی
به‌رچاو ڕوونی پێویست له‌م مه‌یدانه‌دا.
زمان بریتیه له كرده‌ی قسه‌كردن، به‌واتای
په‌یوه‌ندیكردن
communication
له‌ڕێگه‌ی
به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك هێمای گۆكراوه‌وه. زمان داڕێژراوه
بۆئه‌وه‌ی هه‌ستێت به ڕاپه‌ڕاندی ئه‌ركێك، ئه‌و ئه‌ركه‌ش
بریتیه له ئاراسته‌كردنی بیر‌و هۆش. هه‌ربۆیه ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی وابه‌سته‌ی زمانه، هه‌رئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی
كارلێكه مه‌عریفی وپه‌روه‌ردیی وشارستانیه‌كانه.
زمان گرنگیه‌كی گه‌ردونی هه‌یه، زیاتر له‌وه‌ی
وه‌ك دیارده‌یه‌ك ته‌ماشای بكرێت، چونكه زمان هۆكارێكی
هه‌ره‌بنه‌ڕه‌تیه له‌وهۆكارانه‌ی كه‌مرۆڤ ده‌كه‌نه مرۆڤ،
لێره‌وه زمان په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی به‌زانسته
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، وناكرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بكرێت به‌دوور له‌م چوارچێوه گشتگیره.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی زمان بریتیه له‌ڕاپه‌ڕاندنی
كاری په‌یوه‌ندی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، واته گواستنه‌وه‌ی
زانیاری له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بۆ جێی مه‌به‌ست.
په‌یوه‌ندیكردن چه‌ند شێوازێك له‌خۆ ده‌گرێت هه‌ندێكیان
زمانه‌وانین، وهه‌ندێكیان نازمانه‌وانین. په‌یوه‌ندییه
زمانه‌وانییه‌كان خۆیان له‌به‌كارهێنانی ده‌نگ ووشه وڕسته‌دا
ده‌بینێته‌وه، كه‌كرداری قسه پێكده‌هێنن، هه‌رچی په‌یوه‌ندی
نازمانه‌وانیه بریتیه له زمانی پشت به‌ستو به‌نوسین
وئامرازه نوێكانی وه‌ك فێربونی ئه‌لیكترۆنی.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه مه‌به‌ستیه‌تی تیشك بخاته
سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌بونه‌ته هۆكاری قه‌یرانی
په‌روه‌ده‌یی وئاوێته نه‌بونی بواری په‌روه‌رده وفێربوون
به‌زمانی كوردی، وپاشان نه‌بونی زمانێكی په‌روه‌رده‌یی كوردی
هاوچه‌رخی یه‌كگرتوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دابه‌شكراوه بۆ
ده‌روازه‌یه‌ك وچوار ئاست:
ده‌روازه:
ئه‌زمونی نوسین وزمانی كوردی:
سه‌باره‌ت به‌زمانی كوردی وزمانی په‌روه‌رده‌یی
كوردی؛ ئێمه گه‌ربێت به‌ووردی سه‌رنج بده‌ین له‌مبواره هه‌ر
له‌قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه، تا ده‌گاته زانكۆ،
ئه‌وا ده‌بینین زمانی كوردی توانیویه‌تی له‌هه‌ندێك ئاستدا
به‌ره‌و پێشچونی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ نمونه.
1-ئاستی خوێندن: به‌كار هێنانی زمانی كوردی له
قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا ئاماده‌یی:
به‌هۆی ئه‌زمونی په‌یڕه‌وكردنی زمانی كوردی
له‌بواره‌كانی ڕۆشنبیری وفه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بیدا له‌سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه پاش ده‌ركه‌وتنی میرنشینی بابان وكردنی سلیمانی
به‌پایته‌خت، گرنگیدان به‌زمان وكلتوری كوردی گڕوتینێكی
گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، وپاشان ئه‌م ئه‌زمونه قوڵتر بویه‌وه
به‌ده‌ركه‌وتنی شێخ محمودی نه‌مر وه‌ك مه‌لیك، چونكه
له‌سه‌رده‌می شێخدا دوباره جۆش درایه‌وه به‌بزاڤه‌كه‌ی
بابان، وبنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ زمانی كوردی دارێژرا، له‌و
مێژوه‌وه چه‌ندین ڕۆژنامه گۆڤار وكتێب بڵاوكرانه‌وه.
ئه‌م ئه‌زمون وباگراونده توانی كار ئاسانی
ته‌واو بكا بۆ وه‌رگێڕانی مه‌نهه‌جی خویّندن بۆ سه‌ر زمانی
كوردی (زاری كرمانجی خوارو)
له كوردستانی باشور
له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا. ئه‌م كاره‌ش بۆ خودی خۆی
كاریگه‌ری باشی به‌جێهێشت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونی بواری
په‌روه‌رده به‌زمانی كوردی، چونكه خوێندن به‌زمانی دایك
واله‌خوێندكار وقوتابی ده‌كات زیاتر كارلێك له‌گه‌ڵ بابه‌ته
زانستیه‌كه‌دا بكات، وپه‌یوه‌ندی قوڵی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت.
2-ئاستی كلتوری:
له‌سه‌ر ئاستی كلتوریش؛ په‌روه‌رده و
ووتنه‌وه‌ی زانست وبابه‌ته‌كانی خوێندن به‌زمانی كوردی
كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی به‌جێهێشتوه له‌سه‌ر گرنگیدان
به‌كلتوری كوردی، ولێكوۆڵینه‌وه زمانه‌وانی وئه‌ده‌بیه
كوردیه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م گرنگیدانه وایكردووه
ئاوێته‌بونێكی زیاتر له‌نێوان قوتابی (وه‌رگر) وبابه‌ته
زانستی وكلتوریه‌كاندا دروست بێت، وببێته مایه نوسینی
چه‌نده‌ها به‌رهه‌م ولێكۆڵینه‌وه، وبواری به‌كارهێنانی زمانی
كوردی فراوانتر بێت.
ئاستی یه‌كه‌م: ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بواری
زمانی په‌روه‌رده‌یی كوردی:
سه‌ره‌ڕای بونی ئه‌ودوو خاڵه پۆزه‌تیڤه‌ی كه
پێشتر ئاماژه‌ی بۆكرا؛ نه‌توانراوه بره‌و به‌زمانی
په‌روه‌رده‌یی بدرێت له‌زمانی كوردیدا، هاوشان له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتنی بواری زانست وته‌كنۆلۆژیا نه‌توانراوه به‌ڵكو
لانه‌كراوه‌ته‌وه به‌لای زمانی په‌روه‌رده‌ییدا. ئێمه
لێره‌دا ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
زمانی په‌روه‌رده‌ییدا ده‌خه‌ینه ڕوو:
زمانی كوردی به‌ده‌ست نه‌بونی دام وده‌زگای
زانستی گشتگیری یه‌كگرتووه‌وه ده‌ناڵێنێـت، له‌هه‌موو
بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی و وه‌رگێڕان وكلتوریی
وئه‌كادیمی. بێسه‌روبه‌ری بووه‌ته سیمای زمانی په‌روه‌رده‌یی
له‌هه‌مو ئاسته‌كانی خوێندن وپه‌روه‌رده‌دا، به‌تایبه‌تی
له‌خوێندنی زانكۆییدا، كه‌كاری وه‌رگێڕان وداتاشینی زاراوه‌ی
زانستی وپه‌روه‌رده‌یی بووه‌ته كارێكی تاكه كه‌سی
وده‌زگایه‌كی زانستی نیه هه‌ستێت به‌كاری وه‌رگێڕانی زانستی،
و زاراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌وی زانستی دابتاشێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زمانی كوردی
به‌قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، وبووه‌ته زمانی
په‌روه‌رده وفێركردن، وزمانی كارگێڕی وسیاسه‌ت، وزمانی دادگا
ویاسادانان، چه‌ندین بواری دیكه؛ لێره‌دا گرنگی زاراوه
وچۆنیه‌تی دروستكردنی ویه‌كخستنی ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌بۆ
كۆڵه‌گه‌ی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی وبنچینه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی
یه‌كگرتوو كارێكی زۆر گرنگه.
ئه‌م گرفته له‌سه‌رچاوه‌كانی زانستی (زمان
وده‌رونناسی)دا ناونراوه به(پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ زمان) ،
چونكه بونی دیارده‌ی خواستن له‌ناو گه‌لانی دنیادا، وای
له‌ووڵاتان كردووه دام‌و ده‌زگای زانیستی تایبه‌ت دابمه‌زرێنن
بۆ دانانی ئه‌و زاراوانه‌ی كه‌پێداوستیه زانستی
وشارستانیه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه. پتر له‌مه هۆكارێكی تر
هه‌یه خوازیاری ئه‌م كاره‌یه؛ ئه‌ویش بونی چه‌ند دیالێكتێكی
ناوخۆییه كه‌جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ زمانی ڕه‌وان یاخود
په‌یڕه‌و كرا‌و.
پلانی كۆمه‌ڵایتی زمان مه‌به‌ستیه‌تی مفرداتی
زمان فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی
ته‌كنۆلۆجی وفه‌رهه‌نگی له‌خۆ بگرێت. وپێوه‌ری به‌كارهێنانی
مفرده‌كان وباری فۆنۆلۆژی وگرامه‌ری بپێوێت تابتوانێت خزمه‌تی
بكات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئاستی به‌كارهێنانی
زمانی ڕه‌وان وستانده‌ر فراوانبكرێَت، وبه‌ته‌نها وابه‌سته‌ی
بواره‌كانی ئه‌ده‌ب، وزانست، وبازنه ره‌سمیه‌كان نه‌بێت،
به‌ڵكو به‌كاهێنانی ڕۆژانه‌ش بگرێته‌وه.
ئه‌م كاره‌ش ده‌توانرێت بكرێت له‌ڕێگه‌ی زیاتر
گرنگیدان، وفراوانكردنی چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن
له‌كوردوستاندا، له‌گه‌ڵ فراوانبونی كاریگه‌ری میدیا
له‌گه‌یاندنی زانیاری به‌كۆمه‌ڵگا.
نه‌بونی ئه‌نجومه‌نێكی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی
لێوه‌شاوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پتر ئه‌م كێشه‌یه خه‌ست
بێته‌وه؛ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رپایه ئه‌وه‌یه هه‌رده‌زگاو
به‌ڵكو هه‌ركه‌سه‌و له‌دیدگای خۆیه‌وه نوسین ئه‌نجام ده‌دات.
وێڕای ئه‌مه‌ش له‌به‌شه‌كانی كوردوستاندا ئارێشه‌ی شێوازی
(ئه‌لف وبا)ش له‌ئارادایه؛ ئه‌لف وبای كوردی به‌پیتی
عه‌ره‌بی، ولاتینی، وسلاڤی ئه‌گه‌رێكی دی دروستكردنی ئاسته‌نگن
له‌به‌رده‌م زمانی په‌روه‌رده‌ییدا.
ئاستی دووه‌م: ئاسته‌نگی فه‌رهه‌نگ:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێژوی یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی
كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له سێ سه‌ده،
به‌ڵام تائێستاش به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری سیاسی دژواره‌وه
نه‌توانراوه فه‌رهه‌نگێكی گه‌وره، وته‌واو كه‌هه‌چوار
دیالێكته سه‌ره‌كیه‌كانی زمانی كوردی دابپۆشێ بنوسرێت،
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانی كوردی له‌سه‌ر
ئاستی تاكه كه‌سیدا نوسراون، وهه‌وڵ وبه‌رهه‌می تاكه كه‌سین،
وده‌زگای كلتوری، وئاكادیمی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌بووه هه‌ستێت
به‌م كاره.
زمانه كارا‌و زیندووه‌كانی ئه‌مڕۆی دونیا
هه‌موو خاوه‌نی ده‌یان وسه‌دان فه‌رهه‌نگن، له‌بواره
جۆربه‌جۆره‌كانی زانست ووێژه‌دا. یه‌كێك له پێداویستیه
گرنگه‌كانی په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی، وبواری په‌روه‌رده
وفێركردن؛ دانانی فه‌رهه‌نگێكی تایبه‌ته به‌بواره جیاجیاكانی
زانستی سروشتی، ومرۆیی، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه
گه‌وره‌یه‌ی كه‌هه‌یه.
سود وه‌رگرتن له پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای
كۆمپیوته‌ر له‌بواری فه‌رهه‌نگ، وكاری فه‌رهه‌نگ سازیدا،
یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بنرێت بۆ زاڵبون به سه‌ر
ئه‌م ئاسته‌نگه‌دا. بۆ نمونه فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد كه‌یه‌كێكه
له فه‌رهه‌نگه هه‌ره ناسراو، وناوه‌زه‌كانی جیهان،
به‌هه‌ردوو شێوه‌ی په‌ڕاو، ئه‌لكترۆنی بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌ڕه‌نگ وده‌نگ زانیاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكێكی بێ ئه‌ژمار
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات. نه‌ك ته‌نها واتا وزانیاری؛
به‌ڵكو هه‌ستاوه به‌گه‌یاندنی فۆنه‌تیك، وچۆنیه‌تی
خوێندنه‌وه، ونمایشكردنی ئه‌وحاڵه‌ته ده‌رونی ناوه‌خنیانه‌ی
كه‌به‌نمایش نه‌بێت سه‌خته ده‌ربڕینیان، وناتوانرێت واتایان
بگه‌یه‌نرێته وه‌رگر. ئه‌م فه‌رهه‌نگه گرنگیه‌كی تریشی
هه‌یه؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانی
به‌هه‌ردوو شێوازی ئینگلیزی به‌ریتانی وئه‌مریكی پێشكه‌ش
ده‌كات. بونی ئه‌م جۆره فه‌رهه‌نگه له‌زمانی كوردیدا كاری
گه‌یاندن، وپه‌روه‌رده، وبه‌ئاسانی فێربوونی ده‌ربڕینی
وشه‌كان له‌هه‌موو زاره‌كاندا ئاسان ده‌كات.
ئاستی سێیه‌م: ئاسته‌نگی ته‌كنیكی:
سود وه‌رنه‌گرتنی باش له پێشكه‌وتنه‌كانی
به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر له‌بواری په‌روه‌رده وفێركردندا،
یه‌كێكی تره له‌وئاسته‌نگانه‌ی كه‌بواری زمان وپه‌روه‌رده‌ی
كوردی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌م ده‌ساڵه‌ی ڕابردودا بواری
به‌كارهێنانه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌ره‌وپێشچونێكی كه‌م وێنه‌ی
به‌خۆوه بینی، به‌كارهێنانی ئه‌م زانسته پراكتیكیه له‌بواری
زمان وپه‌روه‌رده‌دا هه‌ر له‌بره‌و و به‌ره‌وپێشچوندایه،
وچه‌ندین شێوازی جۆراو جۆری له‌خۆ گرتووه، هه‌ر
له‌به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر تا به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ
فێركردن، له ئه‌نجامدا چه‌مكی (فێركردنی ئه‌لیكترۆنی) هاته
كایه‌وه، كه‌پشت به ته‌كنیك ده‌به‌ستێـت بۆ پێشكه‌شكردنی
ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوێ وكاریگه‌رتر به
قوتابی وفێرخواز، هه‌روه‌ها ئه‌م شێوازی فێركردنه گه‌لێ
تایبه‌تمه‌ندی وسودی هه‌یه، گرنگترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك
وكورتكردنه‌وه‌ی كاته، هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌كنیكه
له‌توانایدایه ئاستی گشتی خوێندن به‌رزبكاته‌وه، ویارمه‌تی
مامۆستا وقوتابی بدات له‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی فێركردنی
سه‌رنجڕاكێش دروست بكه‌ن.
فێكردنی ئه‌لیكترۆنی ڕێگایه‌كه بۆ فێركردن
وبه‌كارهێنانی هۆكاره نوێیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن،
له‌كۆمپیوته‌ر وپاشكۆكانی، وفره‌هۆكاره‌كانی ده‌نگ ووێنه،
ونیگار، ویستگه‌كانی گه‌ڕان، وكتێبخانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان،
وده‌روازه‌كانی ئینته‌رنێت، چ له‌ده‌ره‌وه یان له‌ناو
پۆله‌كانی خوێندندا بێت، واته به‌كارهێنانی ته‌كنیك
به‌هه‌مووشێوه‌كانیه‌وه له‌بواری په‌روه‌رده، وپێدانی
زانیاری به‌قوتابی وفێرخواز به‌كورتترین كات وكه‌مترین
ماندوبون زۆرترین سود وه‌رگرتن.
فێركردنی ئه‌لیكترۆنی پێكدێت له كۆمه‌ڵه
به‌رنامه‌یه‌كی جیاجیای وه‌ك: پاوه‌ر پۆینت
Power Point،
وبه‌رنامه‌ی ریه‌ل پریزنتۆڵ
Real Prizntol،
وبه‌رنامه‌ی تێست پیلۆن
Test Pilot،
وبه‌رنامه‌ی پۆپ
Pop.
ئه‌م به‌رنامانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای
سه‌ربه‌خۆ سودمه‌ندن بۆ به‌دیهێنانی كه‌ش وهه‌وای فێربونی
ئه‌لیكترۆنی، كه‌له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌رونی وه‌رگردا
ده‌گونجێت.
بۆنمونه به‌رنامه‌ی پاوه‌ر پۆینت
Power Point
یه‌كێكه له‌و
په‌یڕه‌وانه‌ی بۆ فێركردنی زمان وگوتنه‌وه‌ی وانه
له‌قوتابخانه، وزانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان له‌م
سه‌رده‌مه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ
گوتنه‌وه‌ی هه‌مو زانسته‌كان ده‌توانرێ سودی لێببینرێ،
له‌نێوانیشیاندا بواری وتنه‌وه‌ی زمان.
گرنگی پاوه‌ر پۆینت له‌وه‌دایه كه هه‌ڵده‌ستێ
به به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ده‌نگ ووێنه ونوسین، وپه‌خشكردن
ونمایشكردنی بابه‌ته‌كه به‌چه‌ندین شێوازی هونه‌ری سه‌رنج
ڕاكێش وڕون، كه‌ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی كرداری تێگه‌یشتن
ووه‌رگرتن، به‌هۆی به‌كاهێنانی پتر له‌هه‌ستێك سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه‌شێوازێكی خستنه‌ڕوی ووروژێنه‌ره. هه‌روه‌ها
لایه‌نی تێبینی وه‌رگر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات كه‌به‌كارامه‌یی
ڕێكخستنی زانسته‌كان داده‌نرێت.
یه‌كێكی تر له‌وڕه‌هه‌ندانه‌ی كه‌ئه‌م
ئاسته‌نگه ته‌كنیكیه‌ی زیاتر چه‌سپاندووه، نه‌بونی تاقیگه‌ی
ده‌نگه له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری قوتابخانه، وكۆلیژه‌كانی
كوردستاندا، ئه‌م نه‌بونه گرفتی گه‌وره‌ی دروستكردووه
له‌بواری ڕاستازی ده‌نگی وڕاستنوسیدا، وكێشه‌ی گه‌وره‌ی
به‌رده‌م قوتابیه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا.
ئاستی چواره‌م: ئاسته‌نگی نه‌بونی زمانی
ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو وزمانی یه‌كگرتوو:
بونی چه‌ندین زار ودیالێكتێك له‌هه‌ر زمانێكدا
كارێكی ئاساییه وبونیشی بونێكی سروشتیه؛ بۆ نمونه زمانی
ئینگلیزی خاوه‌نی چه‌ند زار وشێوازێكه، هه‌روه‌ها له‌زمانی
عه‌ربیشدا هه‌مان دیارده هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو
زمان زمانی جیهانین، وبه‌ملیۆنه‌ها قسه‌پێكه‌ریان هه‌یه.
به‌ڵام هه‌ردوو زمان زمانی ستانده‌ریان هه‌یه، ئه‌وزمانه‌ی
هه‌موو پێی ده‌نوسن وسكۆتله‌ندی، وئێرله‌ندی، ئینگلیزێك
به‌ئاسانی به‌نوسین له‌یه‌ك ده‌گه‌ن، چونكه له‌نوسین وگوتاره
ره‌سمیه‌كاندا یه‌ك زمان به‌كارده‌هێنن. هه‌روه‌ها مه‌غریبی،
وعێراقی، میسری، وسعودی، تونسیه‌ك –كه‌له‌قسه‌كردن له یه‌ك
جیاوازن- به‌هۆی بونی زمانی ستانده‌ره‌وه له‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ی زمانی كوردیه‌وه كه‌ئه‌م دیارده -سروشتیه-
بوه‌ته مایه‌ی گرفت بۆ بوراه‌كانی په‌روه‌رده، وفێركردن،
وبه‌یه‌كگه‌یشتن، هه‌ر قوتابیه‌كی كوردستانی باكور كه‌دێته
باشور گرفتی گه‌وره‌ی تێنه‌گه‌یشتن ونه‌توانینی فێربون
ونوسینه به‌دیالێكت وئه‌لف وبێی به‌كار هاتوو له باشور.
هه‌مان گرفت دوچاری قوتابیه‌كی باكور ده‌بێته‌وه گه‌ر بیه‌وێت
سه‌رچاویه‌كی نوسراو به شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو، یاخود
هه‌ورامی.. .
گه‌ر له‌مه‌وبه‌ر كاركردن بۆ هێنانه‌دی زمانی
ستانده‌ر ئه‌سته‌م بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان له‌ژێر
چه‌پۆكی داگیركه‌راندا بووه، وداگیركه‌رانیش هه‌وڵیان داوه
لێكدابڕان، وجیاوازی شێوه‌زاره‌كان زیاتر قوڵبكه‌نه‌وه، ئه‌وا
ئێستا پاش ئازادبونی به‌شێكی كوردستان، وپاش ئه‌و شۆڕشه‌ی
بواره‌كانی گه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیكردن به‌خۆیه‌وه بینی،
ودونیای كرده گوندێكی بچوك، وتوانای ئه‌وه‌ی ڕه‌خساندووه
په‌یوه‌ندی له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا ئاسان بێت، كاتی ئه‌وه
هاتوه به‌ووردی، به‌گیانێكی زانستیانه كار بكرێت بۆ
هێنانه‌دی زمانێكی ستانده‌ری كوردی، یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه
زمانێكی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو.
|