|
وتارێ له‌ژێر پڕشنگی
سه‌رنجه‌كانمدا (وه‌ڵامێك بۆ نووسینه‌كه‌ی سه‌باح مه‌جید)
ئه‌حمه‌د هیرانی
له گۆڤاری زمان‌ناسی ژماره (4 – 5)دا له
تشرینی دووه‌می ساڵی 2009دا ، له لاپه‌ڕه (78)دا ، وتارێ
له‌ژێر ناوی (ڕێزمانی قوتابخانه‌كان و سه‌ر له قوتابی
شێواندن) به زمانی (سه‌باح مه‌جید) بڵاوكراوه‌ته‌وه.دوای
خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه به ئه‌رك و پێویستم زانی كه هه‌ندێ
هورده بارانی سه‌رنج بپژێنم به سه‌ر خاكی تینووی وتاره‌كه ،
هه‌ندێ لایه‌نی شه‌ن و كه‌و بكه‌ین تا له ئه‌نجامدا بگه‌ین
به‌و ده‌سته‌واژه‌ی كه ده‌گوترێ كاچوو مادان. وتاره‌كه ده
لاپه‌ڕه‌ی له‌م گۆڤاره داگیركردووه ، به‌سه‌ر چه‌ند
ته‌وه‌رێكیشدا دابه‌ش كراوه...سه‌ره‌تاكه‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی
-ڕێزمان چییه؟- ده‌ستپێكردووه و ده‌ڵێ: ((ئه‌گه‌ر ڕێزمان
بریتی بێت له یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان ، ئه‌وا ڕێزمانی
كوردی بریتی ده‌بێت له یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی كوردی))
له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ده‌ڵێ: ((وشه‌كه واتای (ڕێگای زمان)
ده‌گه‌یه‌نێت، واته ڕێگاكانی زمان و یاسا و ده‌ستووره‌كانی
زمان)).
له‌م باره‌یه‌وه بیروڕای به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت
به لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی (ڕێزمان) هه‌ڵه‌یه كه ده‌ڵێت:
(ڕێگاكانی زمان) به هه‌ڵه بۆی چووه، ته‌نها سه‌یری ڕووكه‌شی
وشه‌كه‌ی كردووه و لێكی داوه‌ته‌وه.
چونكه وشه‌ی – ڕێزمان – ڕێگاكانی زمان
ناگه‌یه‌نێت. ئاشكرایه لای هورد و درشتی پسپۆڕ و زمان‌زان و
شاره‌زایان – ڕێگاكانی زمان – واته زانسته‌كانی زمان كه
بریتییه له: سینتاكس ، مۆرفۆلۆژی ، فۆنۆلۆژی و ....تد.
له لایه‌كی تر نووسیویه (ڕێگای زمان) یان
(ڕێگاكانی زمان) له ڕووی ڕێزمانییه‌وه هه‌ڵه‌یه ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی وشه‌ی – گا – ناوێكی ڕووتی به‌رجه‌سته‌یه وه‌ك پاشگر
ناهێته ئاخافتن و به‌كاربردن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بووایه
بینووسیایه ، (ڕێگه‌ی زمان یانیش ڕێگه‌كانی زمان) هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ی كه خه‌ڵكانێك ساده و ساكار شاره‌زاییان
نییه له ڕێزمان، چه‌نده‌ها وشه‌ی تری هاوشێوه و له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا به هه‌ڵه به‌كارده‌به‌ن و ده‌نووسن ،هه‌ر بۆ
نموونه: ڕێگا – جێگا – جۆگا – پرسكا – خوێندنگا – یاریگا –
دانیشگا – ئارایشتگا – پارێزگا – په‌رستگا – فرۆشگا....تد.
هه‌زاران وشه‌ی تر كه ڕاستییه‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌م وشانه وه‌ك
خواره‌وه بنووسرێنه‌وه: ڕێگه – جۆگه – جێگه – پرسگه –
مه‌له‌وانگه – خوێندنگه – یاریگه – دانیشگه – ئارایشگه –
پارێزگه – په‌رستگه – فرۆشگه .... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی –گه-
پاشگره ده‌چێته سه‌ر ڕه‌گی چاوگه‌كان و واتایان ده‌گۆڕێت...
هه‌روه‌ها ده‌چێته كۆتایی هه‌ندێ ناو و واتای شوێن
ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ك –مه‌له‌وانگه- پاوانگه –
سه‌یرانگه.....تد. لایه‌نی تر كه ناوبراو به باشی بۆ
لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی ڕێزمان نه‌چووه ده‌ڵێم: زمانه‌كه‌مان شان
به شانی نه‌ته‌وه سته‌م لێكراوه‌كه‌مان به زیندوویی
ماوه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌وڵێك له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه درابێت
بۆ پاماڵی و سڕینه‌وه‌ی، ئه‌وا بۆیان نه‌لواوه، چونكه بیری
ڕۆڵه ڕۆشنبیره زیته‌كانی كورد دژوارتر بووه له بیری
لێخنداری ئه‌وان به ته‌نگ زمانه‌كه‌یانه‌وه هاتوون له شه‌وی
ئه‌نگوسته‌چاو ناله‌بارترین باری گوزه‌رانیان له ده‌ربه‌ده‌ری
و ڕاوه‌دوونانیان ، چونكه ده‌ركیان به‌و ڕاستیه كردووه
ئه‌گه‌ر زمان نه‌بێت، نه‌ته‌وه له كوێوه دێت....
مێژوو ده‌ری ده‌خات ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی
داگیركراون به هه‌ر هۆیه‌ك بێت ... ئابوری ، ڕامیاری ، ئایینی
،... زمانیان نه‌ماوه و سڕاونه‌ته‌وه له ژیانی كاروانی ئه‌م
خه‌باته‌ی ڕۆشنبیران هه‌ر له‌سه‌رده‌می به‌درخانییه‌كانه‌وه
تا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوریا و لوبنان له ساڵی 1947
نه‌پساوه‌ته‌وه. له‌و كاته‌شدا چه‌نده‌ها گۆڤار و ڕۆژنامه‌یان
ده‌ركرد خزمه‌تی ڕێزمان و زمانی كوردی‌یان پێ كردووه.
تا ئه‌م قۆناغه گه‌یشته په‌نجا و شه‌سته‌كان
دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژی 1958 ئالێره‌دا
ئاسۆیه‌كی ئه‌رخه‌وانی به‌رفراوان بۆ كورد ڕه‌خسا كه به
ته‌نگ خۆی و زمانه‌كه‌ی بێته‌وه.... ئه‌وسا چه‌نده‌ها زانای
ڕێزمانناس و كوردپه‌روه‌ر وه‌ك نوری عه‌لی ئه‌مین ، جگه‌رخوێن
، سادق به‌هائه‌دین په‌یدابوون كه هه‌ندێ ده‌ستووری
ڕێزمانییان دانا تا خه‌ڵكان په‌یڕه‌وی بكه‌ن...
له كوردستانی باشور – ڕێزمان – به‌كارده‌برا
له كوردستانی باكور و ڕۆژئاوا ده‌ستووری زمان به‌كارده‌برا.
له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش له بری – ڕێزمان – ده‌ستووری زبانی
كوردی.ئه‌مه‌یان كورته‌یه‌ك بوو له لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی
ڕێزمان. له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ((هه‌ر زمانێك
كۆمه‌ڵێ یاسا و ده‌ستووری خۆی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه
، هه‌ربۆیه‌ش مرۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه یاسا و
ده‌ستووره‌كانی زمانی خۆیان به‌وپه‌ڕی ڕاستی و دروستییه‌وه
به‌كاردێنن... ئه‌وان هه‌ڵه ناكه‌ن ، زمانه‌وانه‌كان سه‌رچیغ
ده‌چن ، به هه‌ڵه یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان ده‌ست نیشان
ده‌كه‌ن)).
ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ر چارۆگه‌یه‌كی ڕاستی له
زه‌ویدا ڕابخات، پێویسته به به‌ڵگه و نموونه ڕاستییه‌كان
نیشان بدات. هه‌ر دوو سێ نموونه له‌سه‌ر چیخچوونی
زمانه‌وانه‌كان كه به هه‌ڵه چه‌ند یاسا و ده‌ستوورێكیان
ده‌ست نیشان كردبێت ته‌نها قسه‌ی ڕووت بڕوا به مرۆڤ ناهێنێ.
له شوێنێكی تردا ده‌ڵێ: ((زمانه‌وانه‌كان
هه‌ڵه ده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان،
به‌ڵام پیره‌مێردێكی نه‌خوێنده‌وار هه‌ڵه ناكات)) ئه‌م
بۆچوونه‌ی به‌ڕێزیان گه‌رچی بێ به‌ڵگه و نموونه‌یه كه
نه‌خوێنده‌وار هه‌ڵه ناكات، به‌ڵام زمانه‌وانه‌كان هه‌ڵه
ده‌كه‌ن....؟! كه‌وایه با زمانه‌وانه‌كان ده‌ست له ئه‌ژنۆ
دانیشن و قوڕ به‌سه‌ر مه‌یدان چۆڵا كه‌ن بۆ نه‌خوێنده‌واره‌كان
ئه‌وسا ڕێزمانه‌كه‌مان ده‌بێت به باراش و ئارد و بڕووش لێ
ده‌ماڵینه‌وه. وێڕای ئه‌مانه‌ش كه باش له لێكدانه‌وه‌ی
وشه‌ی ڕێزمان به هه‌ڵه‌دا چووه، ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م كه‌س كه
له‌و زانسته دوابێ مامۆستا – سه‌عید سدقی كابان – كه
كتێبه‌كه‌ی ناوناوه به ناوی (صه‌رف و نه‌حوی كوردی).
له ته‌وه‌رێكی تری نووسینه‌كه‌یدا له‌ژێر
ناوی: (ئامانج له ڕێزمانی قوتابخانه‌كاندا چییه؟) له
ئه‌نجامی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی و توندڕۆیی له نووسینه‌كه‌یدا
هه‌ر به ئه‌نقه‌ست ناوبراو نووسینه‌كه‌ی له‌كه‌دار كردووه
هه‌ر بۆ نموونه وه‌ك نووسیویه: ((قوتابی هه‌ر له پۆلی
پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی ڕێزمان ده‌خوێنێت.... تا قۆناغی ئاماده‌یی
و زانكۆ ... له پێناو ئاشنابوونیان به یاسا و ڕێساكانی زمانی
دایك)). نكۆڵی له‌وه‌دا نییه كه ڕاست و دروسته. به‌ڵام له
دوای ئه‌وه ده‌ڵێ: ((هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه قوتابییان
ئاشنای ڕێزمان ده‌كرێن، بۆ نموونه فێری پیته‌كانی زمانی كوردی
ده‌كرێن...)) ئه‌مه‌یان زێده‌ڕۆیی تیادایه. زێده‌رۆیش
نووسینه‌كه‌ی له‌كه‌دار كردووه، چونكه فێركردنی ئه‌لفبا هیچ
په‌یوه‌ندی ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كانی ڕێزمان...ئه‌لفبا
بناغه‌ی داڕژانی فێربوونی هه‌موو زمانێكه، لێره‌دا بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه ناوبراو ده‌روون هه‌ڵقرچاوه بۆ كورد....
له دوای ئه‌مه نووسیویه ((ئه‌و لیژنانه‌ی
كه ڕێزمانی قۆناغه جیاجیاكان داده‌نێنن، پشت به بیروبۆچوونی
زمانه‌وانه‌كان ده‌به‌ستن بۆ دانانی ڕێزمانێكی گونجاو بۆ هه‌ر
قۆناغێك)) دوای ڕێنمایی زمانه‌وانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت:
((نابێ سه‌رپێیانه یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان بخاته‌ڕوو
یاخود دیاری بكات)) ئینجا سه‌رزه‌نشتی لیژنه‌كان ده‌كا و
ده‌ڵێ: ((وه‌ك ئه‌و لیژنانه‌ی ئه‌مڕۆ كه ڕێزمان و بگره زمانی
كوردیشیان شێواندووه....)).داواش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ده‌كات ، كه : ((كه‌سانی شیاو له شوێنی شیاو
دابنێت)).وته‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه ڕاست و دروستن ئه‌گه‌ر شتێ
بگه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌وه‌یه كه یاسا و یه‌كسانی له نێواندا
نییه: له دانانی كه‌سانی لیژنه‌كانیش ، ئێمه له ڕۆژگارێكدا
ده‌ژین له‌ژێر ده‌ستی هه‌ندێ به‌رپرسی نابه‌رپرس كه شیاوی
ئه‌و شوێنه نییه، به ئاره‌زووی خۆی داشه‌كانی ناو
شه‌تره‌نجه‌كه ده‌با و ده‌هێنێ ، ڕه‌چاوی ئه‌وه ناكات كێ
به توانایه و پسپۆڕه له شته‌كان گرنگ لای ئه‌و خزمه‌كه‌ی
سوودمه‌ند بێ یان كه‌سێ ته‌كلیفی لێ كردووه.كه‌واته كورد
وه‌ته‌نی [ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ر كه‌س بۆ خۆی] هه‌ربۆیه تا ئێمه
مابین له ژیاندا هه‌ر ده‌بێ له ژێر بێگاری و گه‌نده‌ڵی
بناڵێنین و ده‌ستی چه‌په‌ڵیان له سه‌رمان بسووێت.تا ئه‌و
كاته‌ی له هه‌موو بارێكدا یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت... ده‌ربازمان
نابێت. به‌ڵام كه داوا كات زمانه‌وانه‌كان نابێ سه‌رپێیانه
یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان بخاته‌ڕوو یان دیاری بكات....
ئه‌مه‌یان ڕاست نییه، چونكه هه‌موو زمانه‌وانێك به دوای
ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت بیدۆزێته‌وه.... چۆن كاری زانستی
سه‌رپێیانه سه‌رده‌گرێت یان ڕه‌چاوده‌كرێت.
له ته‌وه‌رێكی تری باسه‌كه‌یدا له ژێر ناوی :
(ئه‌و ڕێزمانانه‌ی له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێندرێن) ناوبراو
نه‌ده‌بووا بنووسێ – ئه‌و ڕێزمانانه‌ی- چونكه نه‌ته‌وه‌ی
كورد ته‌نها یه‌ك ڕێزمانی هه‌یه، به‌ڵام قۆناغه‌كانی خوێندن
جیان.هه‌روه‌ها نووسیویه ((ده‌پرسین ئایا ئه‌و ڕێزمانانه‌ی
له قوتابخانه‌كانی كوردستاندا ده‌خوێندرێن تا چه‌ند ڕاست و
دروستن و خزمه‌ت به زمانی كوردی و تاكی كوردی ده‌كات)).
دوای ده‌ڵێت ((ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره
هۆكاری نووسینی سه‌ره‌كی ئه‌م په‌رتووكه‌ی به‌رده‌ستت بێت))
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ، كه سه‌رگه‌رمی و ته‌نگژه‌ی ده‌روونی
و خێرایی له ده‌ربڕین پاڵیان ناوه به ناوبراو كه
هه‌ڵه‌كانی خۆی نه‌بینێت؟!!وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نووسیویه –
په‌رتووك – ئه‌مه په‌رتووك نییه ، به‌ڵكو وتارێكی
دیاریكراوه له گۆڤارێكدا. جگه له‌وه‌ش گله و گازنده‌ی زۆری
هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆگرامی ڕێزمانی قوتابخانه‌كان، وه‌ك ده‌ڵێت:
((ته‌نها سه‌ر له قوتابییان و نه‌وه‌ی دواڕۆژ ده‌شێوێنێت و
ئاشنایان ده‌كات به شته هاودژه‌كان)).ئه‌و به‌ڕێزه گله و
گازنده ده‌كات، به‌ڵام مه‌خابن شته خراپه‌كان ده‌ست نیشان
ناكات كه سه‌ر له قوتابییان ده‌شێوێنێت.ئه‌م وته‌یه ، وه‌ك
چیرۆكه‌كه‌ی – جه‌میل سائیب- كه له سه‌رده‌می مه‌لیك مه‌حمود
نووسیویه وادێته به‌رچاوم كه سه‌رتاپای ڕه‌شبینییه
به‌رانبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود.به هه‌رحاڵا به‌و برا
به‌ڕێزه ده‌ڵێم: پێویسته ئێمه‌ی كورد هه‌میشه سوپاسی خوا
بكه‌ین كه بارودۆخێكی زێڕینی وه‌ك ئه‌مڕۆی بۆ ڕه‌خساندین و
له كایه‌دایه كه بتوانین ڕۆڵه‌كانمان فێری زمانی خۆیان
بكه‌ین و فرچێكیان بده‌ین به یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی
كوردی.سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پڕۆگرامی ڕێزمانیش زۆر گونجاو و
له‌باره له هه‌موو قۆناغه‌كاندا وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی زنجیرێكن له
هه‌موو قۆناغه‌كاندا به یه‌كتر به‌ستراونه‌ته‌وه و
ته‌واوكاری یه‌كترن له په‌یڕه‌وكردنیشیان ڕه‌چاوی ته‌مه‌نی
قوتابییان كراوه بۆ تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كان....ده پێم
بڵێ كام بابه‌ته‌یه سه‌ر له قوتابی ده‌شێوێنێت یان كام
بابه‌ته‌یه كه ئاشنایان ده‌كات به شته هاودژه‌كان....!.
به‌ڕێزتان وه‌ك پارێزه‌رێك له مافی قوتابییان و به‌رگری كردن
لێیان... زۆر جێی داخه كه ئه‌و له‌ته‌وه‌رێكی تری باسه‌كه‌دا
له ژێرناوی (پێناسه‌یه‌ك بۆ ڕێزمان)ده‌ڵێ: ((قوتابییان ڕێزمان
ده‌خوێنن بێ ئه‌وه‌ی جارێ بزانن ڕێزمان چییه؟!)) له دواییدا
ده‌ڵێ: ((پێویسته ئه‌م هه‌ڵه ئاشكرایه ڕاست بكرێته‌وه
قوتابییان هه‌ر له زووه‌وه فێری پێناسه‌ی ڕێزمان
بكرێن)).مامۆستای به‌ڕێز:
ڕێزمان چه‌نده‌ها پێناسه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه،
وه‌ك له خواره‌وه ده‌یان نووسین:
أ. ڕێزمان چرایه‌كی زانستی
زمانه‌وانییه كه‌له‌به‌ر و قوژبنه تاریكه‌كان ڕۆشن
ده‌كاته‌وه.
ب. ڕێزمان ئامڕازێكی زانستی زمانه
ئاجای گاسن خاكی زمان ده‌خاته‌وه شێ.
ج. ڕێزمان زێروییه‌كی ناو كانیاوی
زمانه و شێلویه‌تی به‌ر په‌رچ ئه‌داته‌وه.
د. ڕێزمان زانستێكی گه‌ڕان و پشكنینه به دوای
شته ڕاست و نه‌دۆزراوه‌كان.
ده‌توانتم چه‌نده‌ها پێناسه‌ی تر دابڕێژم. هه‌ر
من نا : زمان‌زان و ڕۆشنبیرانی تریش هه‌ر یه‌كه و به پێی
لێكدانه‌وه‌ی هزر و بیریان ئه‌توانن چه‌نده‌ها پێناسه‌ی فره
فه‌راهه‌م بێنن...مه‌به‌ستم له‌وه‌یه پێناسه‌ی ڕێزمان بوون و
نه‌بوونی وه‌ك یه‌كه لای قوتابییان... ئه‌وه‌یان له ئه‌ستۆی
مامۆستادایه ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكرێت؟!داواشت كردووه كه
ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست بكرێته‌وه، له ڕاستیدا به هه‌ڵه
ئه‌ژمار ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ بزانێ و فێری ببێ كه
ڕێزمان ڕێسا و یاسای جێگیری نییه، چونكه زانستێكه به پێی
به‌رزی و پله‌ی ڕۆشنگه‌ری و پێشكه‌وتوویی نه‌ته‌وه و باری
گوزه‌ران و شارستانییه‌ت پێشده‌كه‌وێ و ده‌گۆڕێت بره‌و په‌یدا
ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه زانایه‌كی زمانه‌وانی
ئه‌وروپی ده‌ڵێت ((مرۆڤـ نابێ به دوای سێ شت ڕابكات وه‌ك
(ژن ، پاس ، ڕێزمان) )) له‌به‌ر درێژدادڕی لێكدانه‌وه‌كه جێ
دێڵم بۆ ئێوه و خوێنه‌ران، به‌ڵام كورتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه
ڕێزمان ڕێسا و یاسای چه‌سپاو هه‌ڵناگرێت، هه‌میشه له
گۆڕاندایه به پێی باری گۆڕانی ژیانی كۆمه‌ڵگا هه‌ر بۆیه
پێویست ناكات هیچ پێناسه‌یه‌كی بۆ دابنرێت، وه‌ك برای به‌ڕێز
به هه‌ڵه‌ی داوه‌ته نووسین، ناهه‌قیشی ناگرم، چونكه
له‌وانه‌یه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆر نه‌بێ سه‌باره‌ت به
خوێندنه‌وه له‌سه‌ر زمان و ڕێزمان؟
له ته‌وه‌رێكی تر له‌ژێر ناوی: هه‌ڵه‌ی
(تێكه‌ڵكردنی ڕێزمان و ئه‌ده‌ب) با سه‌یری ئه‌م نووسینه‌ی
بكه‌ین كه ده‌ڵێ: ((به هیچ شێوه‌یه‌ك ناشێت و ناگونجێت له
بابه‌تی ڕێزماندا هۆنراوه و په‌خشان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌كان به‌كاربهێنرێت یان له ڕاهێنانه‌كاندا بوونیان
هه‌بێت)) هه‌ر خۆی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێت: ((ڕه‌نگه
هه‌ندێك بپرسن بۆچی؟ له وه‌ڵامدا)) ده‌ڵێین: ((چونكه
ئه‌دیبان به‌گشتی و شاعیران به تایبه‌تی له نووسینی تێكستی
ئه‌ده‌بیدا ڕێزمان تێك ده‌شكێنن، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می
ئه‌مڕۆماندا شاعیران له هه‌مووان زیاتر ڕێزمان تێك
ده‌شكێنن؟!)).ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ناوبراو ئه‌توانین بیچوێنین
به ڕه‌شه‌بایه‌كی زۆر توند و دژوار كه ڕه‌شه‌با به‌زه‌یی به
هیچ بوونه‌وه‌رێك نایه‌ته‌وه نه به مرۆڤـ ، نه دار و
دره‌خت و گژوگیا ، نه به مه‌ل و گیاندارانی تریش ... له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ویزه ویزه‌كه‌ی چه‌ند بته‌وێ دژواره، چونكه
داواكه‌ی واده‌گه‌یه‌نێت كه داوا ده‌كات ده‌بێ له‌و ڕووباره‌ی
ژیان بپه‌ڕییه‌وه و نابێ قاچه‌كانیشت ته‌ڕ ببن....من وا هه‌ست
ده‌كه‌م كه ئه‌م نووسینه‌ی ته‌نها بۆ كه‌ڕ و لاڵه‌كان
داڕشتووه ، نازانێ كه مرۆڤی ئه‌مڕۆ به تایبه‌ت ڕۆڵه‌كانی
كورد په‌ڕه‌ی سپی ده‌خوێننه‌وه؟!هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له خاوه‌نی
ئه‌م وته‌یه بێ كه ده‌فه‌رمووێت [ته‌ڕ و هیشك پێكه‌وه گڕ
ده‌دات]. هه‌زار ڕه‌حمه‌تیش له پیره‌مێردی فه‌یله‌سوف ، كه
ده‌ڵێ:
تا قه‌له‌ڕه‌شمان ڕێ نیشانده‌ر بێ
ده‌بێ گه‌وره‌مان هه‌ر ده‌ر به‌ده‌ر بێ
به خۆم ده‌ڵێم : سه‌د بریا نه‌ده‌گه‌یشتمه
زه‌مانێ كه مامۆستایه‌كی پسپۆڕی زمانی كوردی، داوا بكات كه
نابێ په‌خشان له بابه‌تی ڕێزمان و ڕاهێنانه‌كان بێته‌وه،
چونكه به ڕای ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه؟!وێڕای ئه‌مه‌ش
كه ئه‌دیبان به‌گشتی شاعیران به تایبه‌تی تاوانبار ده‌كات
به تێكشكاندنی ڕێچكه‌ی ڕێزمانی... من ئه‌م خه‌مه ده‌مكوژێت و
چۆن له گۆڤاری زمان‌ناسی قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق بڵاوبێته‌وه
، قسه‌ی بێ بنه‌ما و بێ لێكدانه‌وه ئه‌مه‌یان گوناهێكی
زه‌به‌لاحه یه‌خه‌ی كێ ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌یان
نازانم.ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌و برایه ده‌ڵێم و به‌س: ئه‌گه‌ر
دڵی شینی ئاسمان و مانگ و ئه‌ستێره‌كانی پڕ نه‌كرابێ له شیعر
و په‌خشان ، ئاوا په‌خشان و جوان خۆیان نانوێنن كه خه‌ڵكی
سه‌یریان بكات.ئه‌گه‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ریاش شیعریان تێكه‌ڵا
نه‌كرابێ ، ئاوا سرك و ڕه‌وان نابن له ڕۆیشتن و ده‌ست له
ملانێ...!ئه‌گه‌ر شاخ و دره‌خته‌كانیش كه له‌وپه‌ڕی ده‌ماغ
به‌رزی و شكۆییدان ناخیان جۆش ناخوات به شیعر ، مرۆڤی
سه‌روه‌ر كه خاوه‌ن سۆز و ئه‌ندێشه و خه‌یاڵه به شتی
پڕوپوچیان هه‌ڕاج ده‌كات.
كه‌واته هه‌ر نووسینێك كه له گۆڤارێك یان
ڕۆژنامه‌یێ سه‌ر هه‌ڵبڕێ ،ئه‌بێ به تێر و ته‌سه‌لی له
سه‌ره و بێژینگ بدرێت لای ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤار و
ڕۆژنامه‌كه....ئه‌گه‌ر به په‌خشان ڕاڤه‌ی تێكستێكی ڕێزمانی
نه‌كرێ، چۆن خوێندكاران و قوتابییان تێی بگه‌ن.برای به‌ڕێزم
زمان وه‌ك باخاتێكی پڕ میوه‌یه له چوارچێوه‌ی
په‌رژینێكدا،به تایبه‌تی ڕێزمانه‌كه‌ی به‌وه قه‌شه‌نگ و جوان
ده‌بێت كه بۆ هه‌ر لایه‌كی هه‌نگاو بنێت، جۆره میوه‌یه‌كت
ده‌ست بكه‌وێت..؟!
له ته‌وه‌رێكی تر له ژێرناوی شیكردنه‌وه یان
شلۆڤه‌كردن پێویست ناكات، ده‌ڵێ: ((زمانی كوردیش سه‌ر به
كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆئه‌وروپییه، له‌م كۆمه‌ڵه زمانه‌شدا
شیكردنه‌وه نییه)).ده‌بووایه ناوبراو هه‌ندێ له كۆمه‌ڵه‌ی
زمانه‌كانی هیندۆئه‌وروپی وه‌ك نموونه بخاته‌ڕوو، نه‌ك هه‌ر
به قسه و هیچی تر تا بڕوای پێ بكه‌ین... داوا ده‌كات و
ده‌ڵێ: ((پێویسته به زووترین كات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
شیكردنه‌وه له زمانی كوردیدا نه‌هێلێت)).به ناوبراو ده‌ڵێم:
نه‌ك هه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بگره توركی و فارسیش كاریگه‌رییان
له‌سه‌ر زمانه‌كان جێهێشتووه و زۆریش، به‌ڵام وه‌ك نموونه –
له كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆئه‌وروپی كه نزیكترینیان له زمانی
كوردی – فارسییه.كاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر فارسی
یه‌كجار زۆرتره تا ڕاده‌ی زمانی كورد، ئه‌گه‌ر له
زمانه‌وانه‌كانی فارس بپرسین كه ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی زمانی
عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زمانه‌كه‌یان بۆ وا ماوه‌ته‌وه؟! له
وه‌ڵامدا پێمان ده‌ڵێن زمانی عه‌ره‌بی بووه به خزمه‌تكار و
ته‌واوكه‌ری زمانه‌كه‌مان كه هیچ له‌نگییه‌كیش له مه‌دا
به‌دی ناكرێ ... ئه‌مه وته‌ی فارسه‌كانه نه‌ك هی من له
دواییدا ده‌ڵێ: ((شیكردنه‌وه تا ئێستا به‌شێكی زۆری له زمانی
كوردیدا به ته‌عریب كراوی هێشتۆته‌وه)).له‌م ڕووه‌وه
ده‌بووایه ناوبراو چه‌ند ڕسته‌یێ بخاته پێش چاو....جگه
له‌وه‌ش هه‌نده به توندی و گرژی له‌و بابه‌ته ئه‌دوێت و
ئه‌ڵێت: ((یه‌كێكه له هه‌ڵه گه‌وره و كوشنده‌كان و
كاریگه‌ری زۆر خراپی بۆ سه‌ر زمانی كوردی ده‌بێت ، ده‌توانم
به یه‌كێك له كه‌لتوره‌كانی به‌عسی گۆڕ به گۆڕی ناوبنێم))؟!
هه‌روا داوا ده‌كات و ده‌ڵێ: ((كه زۆر به په‌له
بنبڕبكرێت))، به ڕاستی ئه‌م وتانه جێی حه‌به‌سان واق وڕمانه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقی هه‌ڵستاوه ، دۆ و دۆشاوی تێكه‌ڵا
كردووه.له لایێ داوا ده‌كات كه شیكردنه‌وه بنبڕ بكرێت له
لایه‌كی تر شیكردنه‌وه ده‌كات به مڵكی فاشیستی خوێنڕێژی
به‌عس و به كه‌لتوری ئه‌وی ناوناوه؟نێوان ئاسمان و ڕێسمان
چه‌ند له یه‌ك دوورن ،وته‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه‌ش ئه‌وه‌نده له
واقیعی میلله‌ته‌كه‌مان دوورن....؟ له ڕاستیدا شیكردنه‌وه
بڕبڕه و كڕكڕاگه‌ی پشت ئه‌ستووری فێربوونی هه‌ر زمانێكه له
گێتیدا.یه‌كجار به ئاسانی و له كه‌ل كه‌له‌ی هونه‌رییه‌وه
مرۆڤـ شاره‌زای فێربوونی به‌شه ئاخاوتنه‌كانی زمان
ده‌كات؟!له شیكردنه‌وه‌ی ڕسته‌یه‌كدا كه داوا ده‌كرێت
ئه‌وه‌ی شاره‌زایی په‌یدا كردبێ له زمانه‌كه‌دا ... ئه‌وا
وشه‌كان هه‌ر یه‌كه و به ڕاستی ده‌بات و داده‌نێت له خانه‌ی
شه‌تره‌نجی داواكه‌دا.شیكردنه‌وه هه‌ڵقه‌ندنی دره‌خت وشه‌ی
زمانه‌كه‌یه له ناخی زه‌ویدا كه به ڕه‌گ و ڕیشه‌وه له بن
ده‌رده‌هێنرێت.جگه له‌وه‌ش كه شیكردنه‌وه هه‌بووه له
زمانی عه‌ره‌بی، نه به‌عسی خوێنڕێژی فاشی هه‌بووه ، نه
سه‌ڵاحه‌دینه‌كه‌ی خۆشمان.هه‌ربۆیه ده‌ڵێم مامۆستا گیان ئه‌و
ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ هاتۆته‌كایه بۆ كورد... ده‌بێ ژیرانه
هه‌ڵسوكه‌وتی تیادا بكه‌ین، چونكه هێشتا ماویه‌تی كه كورد
له پڕێك ببێ به كوڕێك، كه‌مێ له قسه‌كان ورد به‌ره‌وه و
تا تێ بگه‌ی؟!وته‌كانی به‌ڕێزت سه‌باره‌ت بنبڕكردنی
شیكردنه‌وه وه‌ك خلیسك چاندنه له شوێنێ كه هاچه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیمان به لایدا گوزه‌ر ناكا و
تێپه‌ڕ نابێ.
له ته‌وه‌رێكی تری باسه‌كه‌یدا له‌ژێر ناوی
(هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی له ڕێزماندا) ده‌ڵێ: ((له په‌رتووكی
قوتابخانه‌كاندا به سه‌دان هه‌ڵه به‌دی ده‌كرێن ....
چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌ی چاپ و هه‌ڵه‌ی زانستی به‌دی ده‌كرێن...
بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی چاپه .... شتێكی نه‌شیاو و ،
ناپه‌سنده ئه‌گه‌ر شتێ بگه‌یه‌نێ... ئه‌وه‌یه كه لیژنه‌ی
پسپۆڕ بایه‌خیان به ڕێزمان نه‌داوه ، ئه‌وان ته‌نها له
پێناو ده‌ستكه‌وتێكی مادی له به‌رانبه‌ر پێداچوونه‌وه و
وردبینی هه‌ڵه‌چنی وه‌ری ده‌گرن ، شته‌كان سه‌ر پێیانه به ڕێ
كردووه)). لێره‌دا مێشكی ئه‌و به‌ڕێزه له هیچ و خۆڕایی پف
دراوه به هه‌ندێ شتی لاوه‌كی ،چونكه هه‌ڵه‌ی چاپ یان
زانستی به هیچ شێوه‌یێ ناگه‌ڕێته‌وه بۆ
لیژنه‌كه.لیژنه‌كانی ڕێزمان بێت یان ئه‌ده‌ب یان خوێندنه‌وه.
به‌رنامه‌كان داده‌ڕێژن و ده‌چێته پڕۆگرامه‌كان له
وه‌زاره‌ت... ئه‌و كه‌م و كوڕییه‌ی كه هه‌بێ ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌ستۆی پڕۆگرامه‌كان كه سه‌رپێی و به نه‌شیاوی كاره‌كان
تێده‌په‌ڕێنن له‌وانه‌یه هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ریشی هه‌بێ كه
پسپۆڕیان له بابه‌ته‌كه نییه.دوای چاپكردنیش هه‌ر ده‌بێ
بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وێ بۆ چاو پیاخشاندنه‌وه و پاكسازی له
هه‌ڵه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ كه بۆئه‌م مه‌به‌سته
ته‌رخانكراوه.... ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیان به‌دی كرد وه‌ك پۆزش
له لاپه‌ڕه‌كانی دواوه‌ی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ
ئه‌ده‌ن....لایه‌نی تر ناوبراو باسی سه‌دان هه‌ڵه ده‌كات،
به‌ڵام نایانخاته‌ڕوو؟! تا خوێنه‌ر بزانێ هه‌ڵه‌كان له
كوێوه‌ی كتێبه‌كه‌دا...درێژه به نووسینه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێ:
((ئه‌مه وا له قوتابییان ده‌كات به چاوێكی نزمه‌وه سه‌یری
زمانه‌كه‌ی بكات..... ئه‌مانه ده‌بنه هۆی سه‌ر لێشێواندنی
قوتابیان و بگره زۆرجار مامۆستایانیش)).
ئه‌م وته‌یه زۆر سه‌یره ، به‌ڵام سه‌یرتر
له‌وه به پێی ئه‌و نووسینه ، ده‌بێ قوتابییان هۆشیارتر و
زیره‌كرت بن له مامۆستاكان چونكه ده‌ڵێ سه‌ر لێشێواندنی
قوتابییان و بگره مامۆستایانیش كورد فه‌رموویه:[ كه‌نگر و
ماست له واده‌ی خۆی].ئه‌گه‌ر له قوتابییان هه‌نده مرۆڤی زیت
و زیره‌ك و هه‌ڵكه‌وتوو هه‌بێت یان مامۆستاكان بۆچی گرێ
كوێره‌كانیان ناكه‌نه‌وه و ده‌ری ببڕن به دوو ڕسته یان
وتارێ له شوێنێك بڵاوی بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی ناوبراو باسی
لێوه ده‌كات ته‌نها قسه‌یه ، به‌ڵام هانه هانی به‌راز و
فرۆمه‌ی به‌ر ئاگردان زۆر لێك دوورن.ئه‌گه‌ر ڕێویش له كونی
خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه خوا گه‌ڕی ده‌كات....ناڵێم كه كتێبه‌كان
خاڵین له هه‌ڵه، به‌ڵام هه‌ڵه‌كان زۆر زۆر ده‌گمه‌نن....
دیسان كورد ده‌فه‌رمووێ: [كه‌رێ به ئاوی
به‌فر بكڕێت ، بێگومان لافاو ده‌یبات؟!]. ئه‌و دیارده دزێوه
، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ناقۆڵایه قه‌د بنبڕ ناكرێت... واته
به‌رنامه‌كانی كوردی هیچ كاتێك ڕاست و دروست فه‌راهه‌م ناهێن
،كه‌ی ده‌گه‌ین به‌و مه‌به‌سته كه چه‌ند خاڵێك هه‌یه
پێویسته په‌یڕه‌وی بكه‌ین، وه‌ك:
1ـ ده‌بێ یاسا له به‌رچاو بگیرێت و سه‌روه‌ر
بێ له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكماندا.
2ـ دووركه‌وینه‌وه له وابه‌سته‌یی و خزم
خزمانێ و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌س.
3ـ لاوان و ڕۆڵه‌كانمان فرچك بدرێن له لایه‌ن
ئایدیا سیاسییه‌كانه‌وه بۆ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وایه‌تی دوور له بیری ته‌سكی ئایدیایی ڕابێن له‌سه‌ر
خۆنه‌ویستی و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و یه‌ك ڕیزی،چونكه
په‌روه‌رده بناغه‌ی كۆنكرێتی ژیانه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك
په‌روه‌رده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بكرێت له بواره‌كانی تری ژیاندا
گه‌شه ده‌كات له هه‌موو سه‌رده‌مێك و بارودۆخێكیشدا پڕۆگرامی
خوێندنی كوردی هه‌روا پڕ هه‌ڵه ڕۆیشتووه، به‌ڵام وه‌ك
ئه‌وه‌ش نییه كه ناوبراو باسی ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكی تری باسه‌كه‌دا له‌ژێر ناوی
((چه‌نده‌ها ناو و هاوواتا)) ده‌ڵێ: ((شتێكی دیكه هه‌یه كه
مایه‌ی سه‌ر لێشێواندنی قوتابییانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
بابه‌تی به‌شه‌كانی ئاخاوتن له ڕێزماندا باسیان لێوه‌كراوه ،
خراونه‌ته‌ڕوو ، هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین ناویان هه‌یه بۆ
نموونه: (بكه‌ر – كارا ، به‌ركار – ته‌واوكه‌ری ڕاسته‌وخۆ ،
جێناو – ڕاناو ....تد) )). ئه‌م كرداره‌ی ناو كتێبه‌كان ، لای
خاوه‌ن وتار ناپه‌سند و خراپه، چونكه مایه‌ی سه‌ر لێشێواندنی
قوتابییانه. له ڕاستیدا وه‌ك ناوبراو بۆی چووه وانییه،
چونكه بوونی ئه‌و هاوواتایانه كه مێشك و ده‌روونی خوێندكار
و قوتابییان فراوانتر ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه و داهێنان ،
چونكه ئه‌مانه له دواڕۆژدا زۆربه‌یان ده‌بن به
به‌هره‌مه‌ند ، نووسه‌ر و شاعیر و پسپۆڕیان لێ ده‌رده‌چێ
هه‌روا ئه‌كته‌ر و شانۆنووس و ڕۆماننووس ... كه‌واته
هه‌رچه‌ند هاوواتا زۆر بێت ، ئه‌وا زه‌خیره‌ی مێشكیان پته‌وتر
ده‌بێت.لایه‌نی تر تێكه‌ڵكردنی شێوه‌زاره‌كانی كوردی تا
ئه‌وپه‌ڕی په‌سنده بۆ به خراپی داده‌نێت ده‌مان بات و ڕامان
ده‌كێشێ له ئه‌نجامدا به‌ره‌و زمانێكی ستانداردی فه‌رمی،
به‌ڵام بۆ سه‌ر له قوتابییان ده‌شێوێنێ له مه‌یان تێ
ناگه‌م.
له ته‌وه‌رێكی تر له ژێر باسی: (با
ده‌سبه‌رداری درێژ دادڕی بین....) ده‌ڵێ: (( له ڕێزمانی
قوتابخانه‌كاندا درێژدادڕی و زۆری و بۆرییه‌كی زۆر هه‌یه ،
هه‌م بابه‌ته‌كانی ڕێزمان زۆرن ، هه‌میش درێژدادڕی له
ڕاڤه‌كردن و نموونه‌كاندا هه‌یه....)) .سه‌رزه‌نشتی
لیژنه‌كانیش دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ((نه‌یانتوانیوه
شته‌كان هه‌رس بكه‌ن و تێ‌ب بگه‌ن ... بۆیه په‌نایان بردۆته
به‌ر درێژدادڕی .... له بری سوودگه‌یاندن به قوتابییان،
بۆته هۆكاری بێزارییان....)) .به ناوبراو ده‌ڵێم: هه‌ر
به‌رنامه‌یه‌ك زانستی بێت یا ئینسانی له‌سه‌ر ده‌ستی گروپێ
زانا و پسپۆڕ هه‌ڵده‌هێنجرێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر
به‌رنامه‌كه بۆ فێركردن و په‌روه‌رده ته‌رخان بكرێت... دوای
ته‌واوبوونیان له داڕشتنی به‌رنامه‌كه ، ده‌چێته به‌رده‌م
لیژنه‌یه‌كی تر بۆ به دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه و
وردبوونه‌وه ، لیژنه‌ی دووه‌میش پێكهاتووه له پسپۆڕییه‌كانی
– ده‌روونزان – كۆمه‌ڵناس – پسپۆڕی بابه‌تیش له‌وانه‌یه
هه‌ندێ جار پسپۆڕی كه‌شناسیش له‌گه‌ڵدا بێت ... دوای
لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه له به‌رنامه داڕێژراوه‌كه
ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه له به‌رنامه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، وه‌ك:
1ـ ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن به پێی به‌رنامه‌ی
داڕێژراو.
2ـ ڕه‌چاوی ڕاڤه‌كردنی بابه‌ت و یه‌كه‌ی بابه‌ت
و گشتگیری و نه‌ترازان.
3ـ ڕه‌چاوی زه‌مه‌ن واته كات بۆ ته‌واوكردنی
به‌رنامه‌كه.
4ـ ڕه‌چاوی ساڵا و مانگ و ڕۆژ كه به‌رنامه‌كه
له خۆ ده‌گرێ بۆ ته‌واوبوون.
5ـ ڕه‌چاوی بۆنه و جه‌ژن و پشووه‌كانیش
ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كردارانه ئینجا
ڕه‌زامه‌ندی نیشان ده‌درێت له وه‌زاره‌ته‌وه كه ببێ به
به‌رنامه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن.هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كیش كه
داده‌ڕژێ به تایبه‌ت هی خوێندن و فێربوون مه‌به‌ست له‌و
به‌رنامه‌یه هۆشیاری و بره‌وپێدان و به گه‌ڕخستنی نه‌ست و
داهێنانه بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه دواڕۆژ چاوه‌نواریه‌تی....
ئه‌و به‌ڕێزه كه ده‌ڵێ: ((بابه‌ته‌كان زۆرن و
بۆریه‌كی زۆری هه‌یه)).به‌رپه‌چی ئه‌ده‌مه‌وه ده‌ڵێم:
بابه‌ته‌كان به پێی ڕۆژگاری ئێستامان كه‌من چونكه به‌شه
وانه‌ی كوردی چواره تا قۆناغی یازده‌می ئاماده‌یی له
دوازده‌شدا كراوه به پێنج.به‌ڵام زۆر و بۆره بۆ ئه‌و
مامۆستایه‌ی كه‌مته‌رخه‌م و سسته و هه‌ست به برپرسیاریه‌تی
ناكات و دڵسۆز نییه له كاره‌كه‌یدا؟!هه‌ر بابه‌تێكی ڕێزمانی
كه ڕاڤه ده‌كرێ ، ئه‌ی نابێ به پوختی و ڕێكی ئامانج
بپێكێ؟!ئه‌گه‌ر بارودۆخ وه‌ك ئه‌و به‌ڕێزه باسی ده‌كات
هه‌روا بڕوات ... بابه‌ته‌كانی زمانی كوردی هۆكاری سه‌ره‌كی
بێزاری قوتابییان بێت .... ده‌بێ چاوه‌نواڕ بین ....
ئه‌وڕۆژه دێ كه قوتابییان داوا بكه‌ن به‌شه وانه‌كانی
زمانی كوردی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی كه دوو به‌شه
وانه‌بوو!!له سه‌ره‌دمی فاشییه‌كان و پێشتریش یان ئه‌و ڕۆژه
دێ كه داوا بكه‌ن به پێی بۆچوونی خاوه‌نی وتار، داوا
ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن با هه‌ر نه‌مێنێ ،چونكه بێزارمان ده‌كات و
بێزاربوونی لێی به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: ((خوێندنی
ئه‌ده‌ب له قوتابخانه‌كاندا بۆ خۆشه‌ویستكردنی شاعیران و
په‌خشان نووسان و ئه‌ده‌بی كوردییه له لای قوتابییان نه‌ك ڕق
لێبوونه‌وه)). ئه‌م وته‌یه‌ی به‌ڕێزیان ... قابیلی قبووڵا
نییه!؟چونكه هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ڕاپرسی قوتابییانی له‌سه‌ر
وه‌ربگیرێ ئه‌وا له لیستی وانه‌كانی هه‌فته‌دا ته‌نها وه‌رزش
ده‌مێنێته‌وه؟!وته‌كانی خاوه‌ن وتار ئامای ئه‌و په‌نده‌یه
كه ده‌ڵێ: [هه‌ر كه‌سه و گیزان له هه‌مبانی خۆیدا
ده‌ژمێرێ]. جێی داخه كه ناوبراو به دڵته‌نگی و دڵه‌كوتێ و
ده‌روونێكی لێخندار سه‌یری شته‌كان ده‌كات و هه‌ڵیان
ده‌سه‌نگێنێت، دوور له ڕاستی له كاتێكدا ئێمه له ڕۆژگارێكی
زێڕینی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه هیچ كات به درێژایی مێژوو كورد به
خۆیه‌وه نه‌یدیوه غرور بمان گرێت و ڕۆژانی شوومی ڕابردوو
فه‌رامۆش بكه‌ین......؟!
له ته‌وه‌رێكی تر له ژێر ناوی (له ڕێزمانێك
زیاتر) ده‌ڵێ ((قوتابییان له كوردستاندا له وانه‌ی كوردیدا
زیاتر له دوو ڕێزمان ده‌خوێنن ، ڕێزمانی شێوه‌زاری كرمانجی
ژووروو و ڕێزمانی شێوه‌زاری كرمانجی خواروو....)) هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕاڤه و ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی
ڕێزمان و ڕاهێنانه‌كان بكه‌ین شێوه‌زاره‌كانی دیكه‌ش به‌دی
ده‌كرێن....؟!))هه‌روه‌ها نووسیویه ((هاوكات زۆرجار شێوه‌زاری
دیكه‌ش له په‌رتووكی رَێزماندا به‌دی ده‌كرێن))، جا ئه‌مه
به ئه‌نقه‌ست كرابێت یان له بێ ئاگایی یه‌وه بۆ نموونه له
پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تیدا – له ڕێزمان بابه‌تی بڕگه – له
ڕاهێنانی (3) دا ئه‌م هۆنراوه هاتووه:
گـوڵا چــوون ڕووی ئازیز نه‌زاكه‌ت پۆشان
وه‌فره‌وان چۆن سه‌یلی دیده‌ی من جۆشان
هه‌روه‌ها به په‌ڵپ و بیانووی له
ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ سه‌ر لیژنه‌كان ده‌ڵێ: ((ئه‌م لیژنه‌یه وه‌ك
بڵێی له پێناو دژایه‌تی كردنی زمانی كوردی و قوتابییانه‌وه
دروست كرابێ))، جگه له‌وه‌ش له پێشه‌وه‌تر ده‌ڵێ: ((كه‌سانێك
له په‌نای لاف و گه‌زافی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه ، خه‌ریكه
شیرازه‌ی هه‌موو شته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێك ده‌ده‌ن كه
یه‌كێ له‌مانه سه‌ر له قوتابی شێواندنه به هۆی ئه‌م
ڕێزمانه پڕ له كه‌م و كوڕییه، جگه له‌وه‌ش ده‌ڵێت:
((هه‌ڕه‌مه‌كیانه ڕاهێنانه‌كانیان هێناوه‌ته‌وه كه ته‌واوی
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پسپۆِر ناتوانن شیكاری بكه‌ن...)) .هه‌روا
نووسیویه ((خوێندنی زیاتر له ڕێزمانێك سته‌مێكی ئاشكرایه
ده‌رهه‌ق قوتابییان))، ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ ((سه‌رپه‌رشتیارێكی
پسپۆڕی هاته دیدارم كه زمان و ئه‌ده‌بی كوردیم ده‌گوته‌وه))
((سه‌رپه‌رشتیار به قوتابییانی ڕاگه‌یاند كه هیچ له كرمانجی
ژووروو نازانێت....)).ئه‌وانه‌ی ناو كه‌وانه‌كان پوخته‌ی
نووسینه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه ....به سه‌رگوزه‌شتیه‌كی
تۆكمه ئامێز ئاشناتان ده‌كه‌م به ناوه‌رۆكی نووسینه‌كانی
وه‌ك: له كۆندا له لادێیه‌كی كورده‌واریدا، پیره‌ژنێكی كت و
كۆر له داره‌تی دنیادا كوڕێكی شوانكاره‌ی باڵغی ده‌بێت ...
ئێواره‌یه‌ك له‌سه‌ر نانخواردن ... زۆر به شه‌رمه‌وه به
دایكی گوت: حه‌زم له ژنه دایكه‌ش وتی: ڕۆڵه‌گیان مافی خۆته،
به‌ڵام نابێ بزانم كچی كێت ده‌وێ؟! كوڕه وتی: ئه‌مه‌یان
نازانم .... دایكه وتی: ڕۆڵه‌گیان حه‌زت له هه‌ر كێیه بۆت
ده‌خوازم، به‌ڵام پێشتر كچه ده‌ست نیشان بكه و ، بڕۆ لای
هه‌ندێ پرچك و په‌لاری تێ بگره... بزانه ڕازی ده‌بێ شووت پێ
بكات یاخود نا ....!ئێواره‌ی ڕۆژی ئاینده كوڕی ڕۆیشته ڕێی
كانی له په‌نای دارێكا خۆی مه‌ڵاسدا ... كاتێ ڕه‌وه
كێژه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه له كانی و گۆزه‌یان له شانی حیتوی
كوڕی پیرێژن ، په‌لاره دارێكی هاویشت بۆ هه‌ردوو قاچی كچێك
كه له دواوه ده‌ڕۆیشت به‌ناوی –به‌سێ- بوو به هاتوهاوار و
بابه‌ڕۆ ... خه‌ڵكان تێی وروژان و حیتۆش هه‌ڵاته‌وه بۆ لای
دایكی ... پێی ڕاگه‌یاند كه كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه ...
دایكه‌ش له‌به‌ر ڕه‌فتاری كوڕه ئۆقره‌ی نه‌ما ... ده‌قرقرا و
ده‌نوزایه‌وه ... خزم و كه‌سی كچه‌ش له‌به‌ر نافامیده‌یی و بێ
هۆشی حیتۆ فه‌رمانی لێبورده‌ییاندا.
ئه‌و برا به‌ڕێزه‌ش ده‌ڵێ: پتر له دوو ڕێزمان
ده‌خوێندرێت.له به‌رنامه‌كه‌دا ، ئه‌گه‌ر نۆ شێوه‌زاری كوردی
تیادا بێت، له چوارچێوه‌ی یه‌ك ڕێزمان كۆكراونه‌ته‌وه كه
ڕێزمانی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه، پێی ناگوترێ دوو ڕێزمان یان پتر ،
به بۆچوونی تۆ بێت هه‌ر شێوه‌زار و ڕێزمانێكی تایبه‌تی هه‌بێت
كه‌وابێ شێوه‌زاره‌كان هه‌ریه‌كه و بۆ خۆی زمانێكی
سه‌ربه‌خۆیه ... ئای چه‌ند هه‌ڵه‌ی به‌ڕێز جگه له‌وه‌ش
گازانده له‌وه ده‌كات كه له بابه‌تی بڕگه‌دا له ڕێزمان
هۆنراوه‌كه‌ی مه‌وله‌وی هێنراوه‌توه؟!بۆ ئه‌م وته‌یه‌ت
په‌ندێكی عه‌ره‌بی هه‌یه كه ده‌ڵێ: [جا‌و لیكحله عماه]
واته: هات كل له چاوی بووك بكات، به‌ڵام كوێری كرد . جگه
له‌وه‌ش ئه‌م هه‌موو په‌ڵپ و بیانووه زۆره و هێرشكردنه سه‌ر
لیژنه‌كان و نیاز خراپیان له دروستكردنی زمانی یه‌كگرتوو
.....برا گیان باش تێ بگه: دروستبوونی زمانی یه‌كگرتووی كوردی
نه ئه‌ركی لیژنه‌كانه ، نه به كۆنگره و كۆنفراسێ
پێكدێ... ڕۆتینی زمانی ستاندارد دروست ده‌بێ كه كورد
قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆی ببێت....؟!جگه له‌وه‌ش بڵێ
ئه‌وانه كێن به لاف و گه‌زافی نیشتمانییه‌وه شیرازه‌ی
هه‌موو شته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێك ده‌ده‌ن .. وێڕای
ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێزمان له كوێیه ، خاڵا به خاڵا
ده‌ست نیشانیان بكه و قۆڵت هه‌ڵماڵه مه‌ردانه ئه‌و ئه‌ركه
به‌جێ بێنه ...؟ كه ده‌ڵێی هه‌ڕه‌مه‌كیانه ڕاهێنانه‌كانیان
هێناوه‌ته‌وه و خۆشیان ناتوانن شیكاری بكه‌ن ، ئایا
په‌یوه‌ندیت به ئه‌ندامانی لیژنه كردووه كه ناتوانن
ڕسته‌كان شیكار بكه‌ن كه ده‌یانناوه؟باسی سه‌رپه‌رشتیارێكی
پسپۆڕیت كردووه كه هاتۆته دیدارت له پۆلدا؟!خۆزگه ناوی
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ت ده‌هێنا تا خه‌ڵكان بیناسن....؟ ،
چونكه زۆر سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه شایانی ئه‌و پایه
نییه....؟جگه له‌وه‌ش نه‌ت نووسیوه له كام پۆلدا؟ له كام
قۆناغه‌دا؟ له كام بابه‌تی ڕێزمان یان ئه‌ده‌بدا؟ به هۆی
نووسینه‌كه‌ت گۆرانییه‌كی فۆلكلۆریم هاته‌وه‌بیر، كه ده‌ڵێ:
چه‌ندم پێ گۆتی شله‌خه‌جێ مه‌چووه بیتوێنێ
ئاوی ناسازه شله‌خه‌جێ خۆ ده‌تفه‌وتێنێ
ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره‌ی كه ناوت نه‌هێناوه،
هه‌قه كاتێ وتاره‌كه‌ی تۆ و ڕه‌خنه‌كانی من له وتاره‌كه‌ت
ده‌خوێنێته‌وه .... یاتاخی بپێچێته‌وه بۆ هه‌نده‌ران
بڕوات....به‌ڕێز گیان تۆ وتارێكی ڕه‌خنه ئامێزت نووسیوه،
به‌ڵام هێشتا زۆرت ماوه له ڕه‌خنه بگه‌ی. چونكه قسه‌كان
كه ده‌نووسرێن به تایبه‌ت له بابه‌تی ڕه‌خنه‌دا – له ناو
شایان- ده‌كێشرێن كه هه‌ردوو لایان یه‌كسان ده‌وه‌ستێ
لاسه‌نگ نابێ.
له ته‌وه‌رێكی تر. ڕێزمانێكی خۆشه‌ویست ده‌ڵێ:
((گه ڕێزمانێكی خۆشه‌ویست هه‌بێ زمانێكی خۆشه‌ویست ده‌بێ))
هه‌روا ده‌ڵێ: ((به بۆچوونی خم كه زمانێكی خۆشه‌ویست
نییه))....بۆ نووسینه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر
زمان وه‌ك خێوه‌تێ بێ ، ئه‌وا ڕێزمان ئامای مێخ زنجیر و
كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌و خێوه‌ته‌ن.له چه‌سپاندن و خۆڕاگری
به‌رانبه‌ر وه‌یشومه و ڕه‌شه‌باكان ....میلله‌تیش له‌ناو
خێوه‌ته‌كه‌دایه ، ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و پشوو ئه‌دات ئارام و
ئۆقره وه‌رده‌گرێ كه خۆ له خۆیدا خاوه‌نی خێوه‌ته‌كه‌یه ،
واته زمانه‌كه‌ی ....؟!باشه ئه‌و مێخ زنجیر و كۆڵه‌كانه كه
هۆی داكوتانی خێوه‌ته‌كه‌ن چ جوانییه‌ك ده‌به‌خشنه
خێوه‌ته‌كه یانیش هۆیه‌كی سه‌ره‌كی چه‌سپان و قایمكردنی
خێوه‌ته‌كه‌ن....؟!كه‌واته ڕێزمان زانستێكی زمانییه به
ته‌نها كاریگه‌ری نابه‌خشێ له زمانه‌كه.هه‌روا نووسیوته
((ڕێزمانێكی خۆشه‌ویست نییه)). ئاده‌ی باسكه بۆمان تا بزانین
هلومه‌رجه‌كانی ڕێزمانی خۆشه‌ویست چین؟.! هه‌روا ده‌ڵێت
((ڕسته‌كان له سه‌رجه‌م پۆل و قۆناغه‌كاندا له یه‌ك
ئاستدان)).
به تێڕوانین له كتێبه‌كان و به‌راوردكردنیان
قۆناغ به قۆناغ ده‌گه‌ین به‌و ڕاستییه كه نووسینه‌كه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزه بوختانێكی ڕیش سپییه؟هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ((ڕسته و
هۆنراوه‌كان بۆ ته‌مه‌نێكی دیاریكراو نووسراون....)) ئه‌گه‌ر
داوا له زانایه‌ك یان مرۆڤێكی گه‌مژه بكه‌ین كتێبه‌كان
بخوێننه‌وه تا چه‌ند نووسینه‌كه‌ی به‌ڕێزیان ڕاسته له
ئه‌نجامدا هیچ كامێكیان به‌و نزایه ناڵێن ئامین.... له
درێژه‌دا ده‌ڵێ ((ڕسته‌كان به گشتی وشك و برینگن.... دوورن
له واقیعی ژیانی قوتابییان له‌گه‌ڵا حه‌ز و خه‌ون و
ئاره‌زوویان یه‌كانگیر نین)).بۆ ڕای به‌ڕێزیان ده‌ڵێم: له
یه‌كێكیان پرسی: كوێت له كوێیه ، به ده‌ستی ڕاستی له پشت
ملییه‌وه ، گوێی چه‌پی نیشاندا. ئه‌و به‌ڕێزه‌ش هه‌موو
ڕاستییه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كات و لای له ڕاستییه‌كان
نه‌كردۆته‌وه ته‌نها له دڵێكی پڕ بوغز و كینه‌بارانی ڕق و
ڕه‌شایی و بێزاری ده‌بارێنێ ، زانستییانه نه‌هاتووه شته‌كان
لێك بداته‌وه ، ئه‌گه‌ر پرسیاریشی لێ بكرێت ، ئه‌وا خۆی به
ڕاستگۆی یه‌كه‌م ڕه‌نووس ده‌كات.... له‌و بڕوایه‌شدا نیمه كه
ده‌ست و هێزێكی چه‌په‌ڵا هه‌بێ ده‌ستی له پشتی بدات بۆ
ڕه‌خساندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ ژاوه ژاو ، دوور له
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی.
له ته‌وه‌رێكی تر (ڕێزمانی قوتابخانه‌كان
ده‌بێ چۆن بێت) فه‌رموویه ((به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ندخاڵی
بخه‌مه‌ڕوو بۆ له‌مه‌ودوا لیژنه‌ی پسپۆڕ له وه‌زاره‌ت له
كاری پێداچوونه‌وه و بژاركردنه‌وه و چاپكردنی چاپه‌كانی
داهاتووسوودی لێوه‌ربگرن))، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ((تا له‌و دوا
قوتابییان ڕقیان له به‌رانبه‌رزمانیكوردی زیاد نه‌بێت)) خۆی
له خۆیدا ساڵانه ده‌بێ پیاچوونه‌وه و بژاركردنی هه‌ڵه‌كان
ئه‌نجام بدرێت...؟!به‌ڵام ئه‌م نووسینه‌ی له‌جیبَی خۆیدا نییه
كه‌ده‌ڵێ: ((تا قوتابییان ڕقیان له به‌رانبه‌ر زمانیكوردی
زیاد نه‌بێت)).ئه‌و به‌ڕێزه خۆی ده‌كات به بریكاری قوتابییان
و زمانی ئه‌وان .... به ناوی ڕق و كینه‌یان ئه‌دوێت .... له‌و
بڕوایه‌دام كه هیچ قوتابییه‌ك نییه ڕقی له‌زمان و ئه‌ده‌بی
كوردی بێته‌وه ...ته‌نها كاسه لێسه‌كانی ، فاشیست نه‌بێت
له‌گه‌ڵا نه‌یارانی كورد.ئاماده‌م شان به شانی ناوبراو
ڕاپرسییه‌ك له‌ناو قوتابییاندا ئه‌نجام به‌ده‌م بۆ ئیسپاتی
وته‌كه‌ی كه ئاواژۆیه.هه‌ر له خۆڕایی بۆچی قوتابییان
ده‌خه‌یته ناو داربه‌ندی ئه‌و تاوانه زله ... كه گوایه
ڕقیان زیاتر ده‌بێت .. خۆ ئه‌مه‌ش ده‌زانین كه چه‌م بێ
چه‌قه‌ڵا نابێ .خاڵه‌كانیش له رێنماییه‌كه‌یدا ده‌ست نیشان
ده‌كات بۆ لیژنه وه‌ك :
1. ((به زووترین كات شیكردنه‌وه ، شلۆڤه‌كردن
لاببرێت)) بۆ ئه‌و داوایه‌ی ده‌ڵێم: شیكردنه‌وه گیانی زمان و
دڵی ڕێزمانه... خوێن و ته‌ژمی به‌رده‌وامی دڵه‌كه‌یه.... بۆ
بره‌و پێدان و ته‌مه‌ن درێژی زمانه‌كه
گه‌ر شیكردنه‌وه نه‌مێنێ زمانه كه ویشك و
برینگ وه‌ك باخێ كه ئاونه‌درێت ئاوای به سه‌ردێت گه‌ڵای
دره‌خت و پۆپه‌كانی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و به كزه بایێ
ده‌وه‌رن.
2. ((یه‌ك شێوه‌زار له قوتابخانه‌كاندا
بخوێندرێت ئه‌ویش شێوه‌زاری كرمانجی خواروو بێت)) له
به‌رانبه‌ر ئه‌م دوایه‌ش ئه‌ز ده‌بێژم ، كریفۆ ، ئه‌و وتانه
به‌ند و بالۆره‌ن و قسه‌ی سواون، چونكه ئێمه‌ی كورد هه‌موومان
ده‌بێت یه‌ك ده‌ست و خواست و مه‌به‌ست بین .... ئه‌بێ دوور بیر
بكه‌یته‌وه له‌و كێشه‌یه، چونكه وا ئاسان نییه وێڕِای
ئه‌مه‌ش چی له ده‌ستگه‌كانی هه‌واڵگری و ڕادیۆ و گۆڤار و
ڕۆژنامه‌كان ده‌كه‌ی سیسته‌می كاركردنیان هه‌پڕوون به
هه‌پڕوون ده‌بێ كه‌وایه بیركردنه‌وه‌كه‌ت زۆر ته‌سكه و
لاتداوه له ڕێبازی نه‌ته‌وایه‌تی.... بۆ ئه‌مه‌ش سه‌د ئاخ و
داخ و مه‌خابن....؟!
3. ((با زۆری و بۆری و درێژدادڕی وه‌لاوه
بنرێت))، بۆ ئه‌مه‌یان ده‌ڵێم: درێژدادڕی له‌هه‌ندێ بابه‌ت
له ڕێزمان پێویسته بۆ تێگه‌یاندنی به تایبه‌ت له قۆناغی
شه‌شه‌می ئاماده‌یی.... بابه‌ته‌كانیش زۆر و بۆر نین به پێی
مانگ ڕۆژه‌كانی ساڵا....
4. ((دووركه‌وتنه‌وه له تێكه‌ڵكردنی ڕێزمان و
ئه‌ده‌ب به تایبه‌ت هۆنراوه))، ئه‌م نووسینه وه‌ك خه‌ونی
چۆله‌كه دێته پێش چاوم كه كه‌س ناتوانێ لێكی داته‌وه؟
5. ((پێویسته كێشه‌ی زۆری هاوواتاكان
چاره‌سه‌ر بكرێت))، هاوواتاكان چه‌ند زۆر بێت سوودی پتر به
خه‌ڵكده‌گه‌یه‌نێت .... ئاماژه‌مان پێداوه پێشتر.
6. ((باس له‌هه‌ڵه‌چنی ده‌كات كه نه‌سپێردرێت
به كه‌سانێ له ڕێی وابه‌سته‌یییه‌وه- واسیته-))، لێره‌دا
ده‌ڵێم: تا یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێ له هه‌موو داموده‌زگاكانی
هه‌ر كه‌س به خۆیدا نه‌چێته‌وه له كاری بێ یاساییدا ، حاڵی
ئێمه هه‌روا ده‌مێنێ ... بێ سووده، چونكه زۆرمان گۆت،
به‌ڵام كه‌س گوێی لێ ڕانه‌گرتین....!
7. ((له‌هه‌ر پۆلێك چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراوی
ڕێزمان بخوێندرێت ، نه‌ك بابه‌ته‌كان له هه‌موو پۆل و
قۆناغه‌كاندا به به‌رده‌وامی دووباره‌بكرێنه‌وه))، ئازیزم:
دووباره‌كردنه‌وه‌ی له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه قازانجی زۆره...
له‌هه‌ندێ دووباره‌كردنه‌وه‌شدا شتی تری خراوه‌ته‌سه‌ر.
8. ((با لیژنه‌ی پسپۆڕ ، سه‌رنج وتێبینی
مامۆستایان به هه‌ند وه‌ربگرتن تا شته‌كان هه‌ر وه‌ك خۆیان
نه‌مێننه‌وه)) برا گیان سه‌رنج و تێڕوانینی مامۆستایان به
فه‌رمی له ڕێی سه‌رپه‌رشتیاران وه‌رده‌گیرێت و له ڕێی
یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌نێردرێت بۆ پڕۆگرامه‌كان له
وه‌زاره‌ت ... هیچ په‌یوه‌ندی به لیژنه‌وه نییه ، به‌ڵكو
چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی زمان و زانسته‌كان له
پڕۆگرامه‌كانه‌وه‌یه.
9. ((با لیژنه‌ی پسپۆڕ ڕاپرسی له‌سه‌ر ڕێزمان و
ئه‌ده‌ب و خوێندنه‌وه و داڕتن ئه‌نجام بدات)) برای به‌ڕێزم:
ڕاپرسی كاری لیژنه نییه دانانی به‌رنامه‌ی خوێندنیش پێویستی
به ڕاپرسی ناكات، چونكه ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی
شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ....تد. له‌و بابه‌تانه
نییه.
10. ((با ڕێزمان و ئه‌ده‌ب و خوێندنه‌وه
هه‌ریه‌كه‌یان له به‌رگی تایبه‌تدا چاپ بكرێن و دابه‌ش
بكرێن)) بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم: ئه‌و پێشنیازه‌ت یه‌كجار پڕ به‌ها
و ڕه‌وایه ئه‌گه‌ر نه‌مرین ئه‌وه‌ش ده‌بینین چونكه كاروانی
سه‌ركه‌وتنمان به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵده‌كشێت.
له ته‌وه‌رێكی تری به ناوی (به‌ر له
ماڵئاوایی) ده‌ڵێ: (ئه‌وانه‌ی له‌م په‌رتووكه‌دا خرانه‌ڕوو
بیربۆچوونی منه)).له پێشه‌وه‌تر نووسیویه ((له ڕاستیدا
ئامانجی ئه‌م په‌رتووكه‌م هه‌وڵێكه بۆ نیشاندانی ڕێزمان وه‌ك
خۆی)) .له پێشتریش ده‌ڵێ: ((ده‌مێك بوو بیرم له په‌رتووكێكی
له‌م چه‌شنه ده‌كرده‌وه ، كه شته‌كان ...)) .له دواییدا
ده‌ڵێ: ((ده‌مویست ئه‌و په‌رتووكه‌ی به‌ر ده‌ستت بنووسم و
بڵاوی بكه‌مه‌وه...)). له دوا نووسیندا ده‌ڵێ: ((ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌یێ یان كه‌موكوڕیێ هه‌بێ به‌و په‌ڕی دڵا فراوانی
وه‌رده‌گرم)).
منیش به‌و برا به‌ڕێزه ده‌ڵێم:
- دوای ماڵئاوایی ، هه‌وڵده بۆ له
مه‌ودوا ــ ئه‌گه‌ر شتێكت نووسی ــ كورتبڕی پڕ واتا بێ .
- ڕه‌خنه دوو ڕووی ساده‌ی هه‌یه ،
ئه‌رێنێ و نه‌رێنی ... ناكرێ لایه‌نێ ده‌ربخه‌ی به ڕه‌شبینی
لایه‌كه‌ی تر فه‌رامۆش بكه‌ی....
بۆ نموونه له به‌رنامه‌كانی زمانی كوردیدا
كه دانراون بۆ فێربوون و خوێندن ... هه‌ڵه وكه‌موكوڕییه‌كان
له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ناگاته 3% ، به‌ڵام لای تۆ ...
هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌گاته 98% ، كه ئه‌مه
هه‌رگیزاوهه‌گیز ڕاست نییه ئه‌وانه‌یكاری فێربوونیان له
ئه‌ستۆدایه د‌رك به‌و ڕاستیه ده‌كه‌ن كه تۆ زۆر به توندی
دابه‌زیوی... توندڕه‌ویش له هه‌ر كارێكدا دوور له به‌ڕێزتان
.... ملشكانی به دواوه‌یه.دابه‌زینه‌كه‌شت به‌وشێوه‌یه له
قازانجی كورددا نییه ... له‌م ڕۆژگاره دژاواره‌دا ته‌نها
مایه و موژده‌به‌خشی خۆش گوزه‌رانی ناحه‌ز و
داگیركه‌رانه.كه‌چی لاتان ئاشكرایه وه‌ك ڕۆژی ڕووناك كه
ئه‌م حكومه‌ته و به‌رنامه‌كانی خوێندن و داموده‌زگا
چالاكییه‌كانی تر .... به‌رهه‌می چه‌نده‌ها ساڵی تێكۆشان و
خوێنی ئاڵی شه‌هیده شكۆمه‌نده‌كانمان كه بۆ ئێمه فه‌راهه‌م
هێنراوه.
- ڕه‌خنه‌ش نه‌بێ له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا
بواره جیاجیاكانی پێشكه‌وتن له ژیاندا ده‌وه‌ستێ وه‌ك گۆمی
مه‌نگی لێ دێ ، به‌ڵام ده‌مێكه كورد فه‌رموویه [نان بۆ
نانه‌وا و گۆشت بۆ بڕار.....تد.]
- دوای نووسینی هه‌ر بابه‌تێكیش مرۆڤـ بۆ چه‌ند
جارێ پێویسته به سه‌ریدا بچێته‌وه تا هه‌ڵه‌كانی خۆی
بدۆزێته‌وه.
- ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت بكردایه تووشی هه‌ندێ
هه‌ڵه نه‌ده‌بووی وه‌ك: ((ئامانجی ئه‌م په‌رتووكه ، له‌م
په‌رتووكه‌دا... بیرم له په‌رتووكێكی له‌م چه‌شنه....
ئه‌وپه‌رتووكه‌ی به‌رده‌ستت)).كه ئه‌مه وتاره په‌رتووك
نییه ، له گۆڤارێ بڵاوكراوه‌ته‌وه .
- هه‌ڵه‌ی تر زۆره، به‌ڵام با پێ به قه‌د
به‌ڕه ڕابكێشین....
- وێڕای ئه‌مه‌ش وتاره‌كه‌ت هه‌ر خه‌مه و
ڕه‌شبینی و گله و گازه‌نده و بۆنی دڕدۆنگی لێوه
هه‌ڵده‌ستێ... كه له‌گه‌ڵا بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناگونجێ....
بۆدواجار ده‌ڵێم:
گه‌ردنی هه‌موو كورده‌كه‌م به شووشێ گوڵاو
لـه بـری ســــڵاوێ شــه‌ســت مــلیۆن سڵاو
|