|
پوخته‌یه‌ك له
باره‌ی سه‌ره‌تا و
كۆتایی
شێوازگه‌ریی
د. یوسف وغلیسی- زانكۆی
قسنتیه / جزائر
و: ئیدریس عه‌بدوڵڵا- زانكۆی
سه‌لاحه‌ددین
ئه‌گه‌ر بێت و شێوازگه‌ری (Stylistics,
Stylistique)
بریتی بێت له زانستی شێواز، یان جێبه‌جێكردنی مه‌عریفه‌كانی
زمانه‌وانی نوێ (Linguistic
Knowledge)
له لێكۆلینه‌وه‌ی شێوازدا، ئه‌وا شێواز (Style)
له زاراوه‌ی زمانی‌دا تا ڕاده‌یه‌ك نوێیه، بۆ وشه‌ی (Stilus)ی
لاتینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و : به‌و ئامرازه نووكتیژه
مه‌عده‌نیه ده‌گوترا، كه له نووسین له‌سه‌ر تابلۆ
مۆمییه‌كان نووسینی پێده‌كرا، به‌ڵام له پاشان واتا
مێژووییه‌كانی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، له (گوزارشت كردن
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن) له سه‌ده‌ی چوارده‌ی زایینی،
بۆ (چۆنیه‌تی ناسین یان هه‌ڵسوكه‌وتكردن) له سه‌ده‌ی پانزه‌ی
زایینی، بۆ (چۆنیه‌تی گوزارشتكردن) له سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی،
تا له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م واتاكه‌ی له‌سه‌ر (چۆنیه‌تی
چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تێكی دیاریكراو) له چوارچێوه‌ی هونه‌ره
جوانه‌كان كورتبوویه‌وه.
دوای هه‌موو ئه‌وه واتای زاراوه‌یی شێواز ـ
له بواری نووسیندا ـ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نووسین له لایێك و له
لایێكی تره‌وه چۆنیه‌تی نووسینی تایبه‌تی نووسه‌رێكی
دیاریكراو، یان ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراو، یان سه‌رده‌مێكی
دیاریكراو كورتمایه‌وه، ...
یه‌ك له‌و نووسه‌ره یه‌كه‌مانه‌ی شێوازیان
به‌كارهێنا، (نوفالیس) بوو، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی لێكۆله‌رانی
ڕۆژئاوا به ده‌گمه‌ن دان به‌و به‌كارهێنانه پێشوه‌خته‌ی
شێواز داده‌نێن، كه بۆ سه‌رده‌می هێشتا باڵكێشانی ڕه‌وانبێژی
ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه له‌دایكبوونی
دروستی شێوازگه‌ری، بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م
ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ن دی سۆسێر و قوتابیه گرنگه‌كه‌ی له
بواری لێكۆلینه‌وه لیسانیه‌كاندا به ناوی (شاڕل بالی)ی
سویسڕی، (Charle
Bally – (1865 - 1947
كه له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا "باسێك له
شێوازگه‌ری فڕه‌نسی " (Traité
de Stylistique Française)،
له ساڵی 1909 ئه‌و زانسته‌ی داهێنا.
ئیتر له‌و مێژووه‌وه ورده ورده گرنگی به
لێكۆلینه‌وه شێوازگه‌رییه‌كان ڕووی له زیادی كرد، خۆی له
سنووری زانسته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ڕه‌وانبێژی و زمانه‌وانی كۆن
و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زانستی نیشانه‌كان (علم العلامات)
جیاكرده‌وه. چونكه له دوای (بالی) ده‌سته‌یه‌ك شێوازگه‌ری
دیكه سه‌ریانهه‌ڵدا، كه بۆ خۆیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و
زانسته، ڕێگه‌و ئاراسته‌ی تایبه‌تیان ده‌ستنیشان كرد، ئه‌مه‌ش
وایكرد، لێكۆلینه‌وه‌ی شێوازگه‌ری، به دیدی مه‌عریفی و
مه‌نهه‌جی نوێ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و به هۆیانه‌وه شێوازگه‌ری
ببێـته پڕۆگرامێكی خاوه‌ن چه‌ندین ئاراسته‌ی له‌یه‌كجیاو
ناسنامه ناڕوون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان له پێش چه‌ندین
ئاراسته‌ی شێوازگه‌ری له‌یه‌كجیا ببینینه‌وه،
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان و كورتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر شتێك، یان
شتانێك، له لێكۆله‌رێكه‌وه بۆ لێكۆله‌رێكی دیكه ده‌گۆڕێت.
بۆ نمونه: بریان جیل (Brian
Jill)
، له چوارچێوه‌ی (فه‌رهه‌نگی لیسانیات)ی‌دا ده‌بینین سێ
شێوازگه‌ری ده‌خاته به‌ر چاو:
1ـ شێوازگه‌ری زمان (نوێنه‌ری ئه‌م ڕه‌وته
شاڕل بالی)یه.
2ـ شێوازگه‌ری به‌راورد (له توانایدایه
یاسایه‌ك، یان بنه‌مایه‌ك بۆ پڕۆگرامی وه‌رگێڕان دابێنێت).
3ـ شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی (جاكبسۆن ، بیار غیرو ،
...).
به‌ڵام (بیار غیرۆ) جیاوازی ده‌خاته نێوان دوو
شێوازگه‌ری، ئه‌وانیش:
1ـ شێوازگه‌ری وه‌سفی (S.
Descriptive)،
یان شێوازگه‌ری گوزارشتكردن (S.
de L'éxpression):
ئه‌مه شێوازگه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه‌كانه، ئه‌لته‌رناتیڤی
زانستی واتاسازی (سیمانتیكس)ه، له په‌یوه‌ندییه‌كانی فۆڕم
به بیر ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها له بنیات و ئه‌ركه‌كانیشی
له نێو سیستمی زمانی‌دا ده‌كۆڵێـه‌وه، (شاڕل بالی) نوێنه‌ری
ئه‌م شێوازگه‌رییه‌یه.
2ـ شێوازگه‌ری دروستكه‌ری (اڵاسلوبیه
التكوینیه) ـ (S.
Génétique)،
ئه‌مه به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌چێت، له ده‌ربڕین و
په‌یوه‌ندی ده‌ربڕین به قسه‌كه‌ر ده‌كۆڵێته‌وه، به
به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی نووسین و نه‌فسییه‌تی نووسه‌ر.
نوێنه‌ری ئه‌م ڕه‌وته (شێوازگه‌ری نمونه‌یی)یه، كه به
شێوازگه‌ری (لیو سبتزر) ده‌ناسرێت.
هه‌روه‌ها (ج.م. شیفر)یش جیاوازی له نێوان دوو
شێوازگه‌ری جیاواز ده‌كات:
1ـ شێوازگه‌ری زمان (S.
de la langue)،
كه له‌سه‌ر: شیكاركردن و جه‌ردكردنی كۆی سیما گۆڕاوه‌كانی
زمانی ئه‌ده‌بی، (ئه‌وه‌ش به به‌رانبه‌ركردنی به‌و سیما
دروستانه‌ی زمان، كه یاساكانی زمان ده‌یانسه‌پێنێ)،
لێره‌وه‌یه ده‌ڵێین: شێوازگه‌ری فڕه‌نسی، یان ئه‌ڵمانی، یان
ئینگلیزی، نوێنه‌ری ئه‌م ڕه‌وته‌ش (بالی و ماروزو و كڕوصو)ن.
2ـ شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی (S
. Littéraire)،
كه له‌سه‌ر (شیكاركردنی هۆكاره شێوازگه‌رییه‌كانی
له‌وانه‌بوو (محتمل)، پابه‌ند به موماره‌سه
ئه‌ده‌بیه‌كانه‌وه داده‌مه‌زرێت (...) كاره ئه‌ده‌بیه‌كان،
یان خاوه‌نه‌كانیان له به ته‌نیا ته‌ماشاكردندا به گرنگ
ده‌زانێت)، ئه‌مه دواتر بووه شێوازگه‌ری لادان (انزیاح)، و
شێوازگه‌ری سایكۆلۆجی، ... نوێنه‌ری ئه‌م ڕه‌وته (لیو سبیتزر
، كارل فوسلر ، موریس غرامون ، هنری موریی)ن.
جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو ئاراسته‌یه له
ڕووانگه‌ی (ج.م. شیفر) – هه‌میشه به جیاكردنه‌وه‌ی دوو
شێوازگه‌ری به ئاكام ده‌گات، بۆ نمونه: (شێوازگه‌ری كۆمه‌ڵ و
شێوازگه‌ری تاك)، یان (شێوازگه‌ری تیۆری و ڕه‌خنه‌ی
شێوازگه‌ری)، یان (شێوازگه‌ری گشتی و شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی
تایبه‌ت).
به‌ڵام (جینجمبرG.Gengembre
، باس له
(شێوازگه‌ری وه‌سفی) ده‌كات، له (شاڕل بالی) تا (ش. برین‌و
وم)، ئامانجه‌كه‌ی (پۆلێنكردنی هۆكاره كۆبووه‌وه‌كانی
گوزارشتكردن لای هه‌ر نووسه‌رێك)ه، ئه‌مه تا (جول ماروزو و
بیار غیرو و لیو سبتزر) درێژده‌بێته‌وه.
ـ شێوازگه‌ری بونیاتگه‌ری.. هه‌وڵده‌دات بۆ
ده‌ستنیشانكردنی پێوه‌ره زمانییه جۆرییه گونجاوه‌كان له
ڕووی شێوازه‌وه، نوێنه‌ری ئه‌م ڕه‌وته (م. ریفاتیر)ه، كه
تیۆری شێوازگه‌ری كاری ئه‌ده‌بیی دانا (S.
Des effets)،
كه په‌یوه‌ندی درووست ده‌كات له نێوان په‌یوه‌ندییه
سیاقییه‌كانی وشه‌كان، وای بینیوه، كه ئه‌م ڕه‌وته
شێوازگه‌ری جێده‌هیڵێ و به‌ره‌و سیمیائی ده‌ڕوات.
به‌ڵام ده‌بینین (غریماس)، كه له كاتێكی
پێشوودا وای بینیبوو: (سیمانتیكس و شێوازگه‌ری ته‌نیا دوو ڕووی
یه‌ك وه‌سفن)، ئێستاكه وا حوكم به‌سه‌ر شێوازگه‌ریدا ده‌دات،
كه: به‌ره‌و ڕێكبوون له چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كی سه‌ربه‌خۆدا
سه‌رنه‌كه‌وتووه. هه‌روه‌ها دێت شێوازگه‌ری دابه‌شی دوو
به‌شان ده‌كات:
1ـ شێوازگه‌ری لیسانی (S.
Linguistique)
: كه (ش. بالی) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
2ـ شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی (S.
Littéraire)
: كه (لیو. سبیتزر) نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات.
هه‌روه‌ها له ـ سیاقی ئه‌و كارانه‌ی
شێوازگه‌ری درووستی ده‌كات ـ ، ئاماژه بۆ شێوازگه‌ری ئاماری (S.
Statistique)
له لای (بیار غیرو) ده‌كات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی
شێوازگه‌ری لادان (S.
des écarts)
پڕاكتیزه كراوه، كه وای بینیوه: دامه‌زرێنه‌ره
ڕاسته‌قینه‌كانی ئێستاكه وازیان له‌و ته‌رزه لێكۆلینه‌وانه
هێناوه، به لای ئه‌وه‌دا ڕۆشتوونه گرنگی به شێوازگه‌ری
بونیاتگه‌ری (م. ریفاتیر) بده‌ن، چونكه ئه‌و نزیكتره له
خه‌ریكبوونی سیمیائیه‌كان.
ڕوونیشه كه (گریماس) له چوارچێوه‌ی
گرنگیپێدان و ده‌ستگرتنه زۆره‌كه‌ی به گشتگیریه‌تی سیمیائی،
زۆرجار وه‌ها ته‌ماشای شێوازگه‌ری و سیمانتیك و هاوشێوه‌كانیان
ده‌كات، كه ئه‌وانه شتی بچووك و جێی گاڵته‌پێكردنن، به‌مه
جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر: (بیرۆكه‌ی زه‌وال و كۆتاهاتنی
شێوازگه‌ری، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش ده‌یه‌وێت ئه‌وه
بڵێت، كه: كاتێك لێكۆله‌ر گوێی له وشه‌ی شێوازگه‌ری ده‌بێت،
نیگه‌رانی ڕووی تێده‌كات)!.
وه‌كو ئه‌مجۆره گوتانه بووه سه‌ره‌تایه‌كی
زه‌حمه‌ت و ناخۆش بۆ قۆناغێكی گرنگ كه شێوازگه‌ری پێی
گه‌یشتبوو، وایكرد: (ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا خه‌ریكن، دوودڵی
نه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌وا شێوازگه‌ری به سیمیائی ببه‌ستنه‌وه‌و
ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی شێوازگه‌ری له نێو
سیمیائی بتوێننه‌وه، كه ئه‌مه وایكرد شێوازگه‌ری به
تایبه‌ت له ساڵی (1965)ه‌وه وای لێبێت، سه‌ربه‌خۆییه‌تی خۆی
له ده‌ست بدات، له‌وه‌ی كه‌وا یه‌كێك بێ له زانسته
لیسانییه‌كانی دیكه)، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گر
ده‌ركه‌وتن، له‌وانه: (ج.م. ئیلیس) هه‌وڵیاندا زاراوه‌ی
شێوازگه‌ری بگۆڕن به زاراوه‌یه‌كی دیكه، كه ئه‌ویش بریتییه
له (لیسانیه‌تی داهێنه‌ری ... اللسانیه التألیفیه –Linguistique
synthétique
)، ئیدیكه وای لێهات (میشال ئاریفی) و كه‌سانێكی دیكه، هیچ
دوودڵییه‌كیان نه‌مێنێت، له‌وه‌ی كه‌وا بێن مردنی شێوازگه‌ری
ڕابگه‌ینن!.
كه‌وابێت به‌م شێوه‌یه شێوازگه‌ری له‌سه‌ر
پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می ڕه‌وانبێژی دا سه‌ریهه‌ڵداو له
ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته ئینگڵته‌ڕا و گه‌یشته فه‌ڕه‌نسا...، بۆ
ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی شه‌ست ساڵ له ژیاندا بێت، وای لێبێت له
په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیدا بژی،
كه‌چی دوای ئه‌وه‌ش ئیدی ڕۆژی مردنی دێته پێش شێوازگه‌رانی
ڕۆژئاوا خۆیان جاڕی مردنی ئه‌و ته‌رزه لێكۆلینه‌وانه‌ی به
ناوی شێوازگه‌ری ڕاده‌گه‌ینن.
بێگومان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی مردنی شێوازگه‌ری
به ته‌نیا تایبه‌ته به كه‌سانێكی كه‌م، ئه‌وانیش ئه‌و
لێكۆله‌رانه‌ن، كه له‌و بواره‌دا لێكۆلینه‌وه‌یان كردووه‌و
به شێوازگه‌ر ده‌ركه‌وتوون، ئه‌مه‌ش وایكرد حوكم به له
سێداره‌دانی شێوازگه‌ری شایانی پێداچوونه‌وه بێت، وه‌ك
ئه‌وه‌ی جۆرج مولینیێی (G.
Molinié)
– ئوستازی شێوازگه‌ری له زانكۆی سۆڕبۆن و پێشه‌نگێكی گرنگی
نێو پێشه‌نگانی لێكۆلینه‌وه له شێوازگه‌ری پێی هه‌ڵسا ـ كه
هه‌واڵی (مردنی شێوازگه‌ری)ی به داخ و حه‌سره‌تێكی
زانستییه‌وه وه‌رگرت، وایلێهات بێت به لێبڕاوییه‌وه له‌و
هۆكارانه بكۆڵێته‌وه، كه (شێوازگه‌ری)یان به‌و ڕۆژه
گه‌یاند، سه‌ره‌نجام بۆی ده‌ركه‌وت، كه: (شێوازگه‌ری) به
هه‌مان ئه‌و ده‌رده موبته‌لا بووه، كه (فیلولوجیا)شی له
ناو برد، گوتی: (... شێوازگه‌ری خرایه ڕیزی ئه‌و
پسپۆڕیه‌تیانه‌ی دیكه، كه له بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
به‌كارده‌هێنرێن، وه‌كو: مێژوو و مێژووی ئه‌ده‌ب و ده‌روونناسی
و فه‌لسه‌فه‌و تێكستۆلۆجی، كه ئه‌مه هه‌ر ته‌نها بۆ نمونه
هه‌ندێكیان بیردێنینه‌وه، ئه‌وه‌ی وه‌ڕسێنه‌ریشه له‌وه‌دا،
ئه‌وه‌یه، كه: شێوازگه‌ری له‌م باره‌دا ده‌كه‌وێته پایه‌ی
شوێنكه‌وته، به ته‌نیا بۆ خۆی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ ناكرێ،
ته‌نانه‌ت نه له‌به‌ر خودی خۆیشی بیری لێ ده‌كرێته‌وه، نه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه پسپۆڕیه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ته‌واوه گرنگی
پێده‌درێت، به‌ڵكو به‌و پێیه بۆی ده‌ڕوانریِ، كه لقێكی
زانستێكی دیكه‌ی گرنگ و گه‌وره‌یه. به‌ڵام كاتێك وه‌كو
پڕه‌نسیپ به زانستێك له زانسته‌كان ده‌ژمێردرێت، كه ڕۆڵی
دووه‌می و شوێنكه‌وته‌یی و یارمه‌تیده‌ریی هه‌یه، ئه‌وا
پێویستی وه‌ها ده‌خوازێت، پایه‌ی خۆی له ده‌ست بدات،
ناشتوانێت هیچ دینامیكیه‌كی تایبه‌ت به خۆی به ده‌ست بێنێ،
به‌مه‌ش له ناوه‌وه‌ی خۆیدا تۆوی مردنی خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌سه‌ر
زمانه‌وانی كۆنیشدا (فقه اللغه)شدا هات، چونكه ئه‌ویش بۆ
ماوه‌یێكی زۆر درێژ له ڕۆڵی هۆكار بۆ لێكۆلینه‌وه
ئه‌ده‌بیه‌كان له چاپكردنی ده‌قه ساغكراوه‌كانیدا مایه‌وه.
هه‌مان ئه‌و شته خه‌ریكبوو به‌سه‌ر (شێوازگه‌ری)شدا بێت، كه
له ساڵانی نێوان (1968ـ 1970) له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی وایان
ده‌زانی شوێنكه‌وته‌یی باری سروشتی ئه‌و ته‌رزه
لێكۆلینه‌وه‌یه، بڕیاری مردنی درا. لێره‌دا ده‌بینین و ده‌رك
به‌وه ده‌كه‌ین، كه: بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه و نوێ،
به‌سووده بۆ شێوازگه‌ری).
سه‌رچاوه: شبكه الحب.
|