|
ڕێبازه‌كانی شیكاری شێوازی
ئاماده‌كردن و
وه‌رگێڕان:پ.ی.د. سه‌ردار ئه‌حمه‌د گه‌ردی
1ـ ڕێبازی وه‌سفی: له په‌یوه‌ندی نێوان زمان و
بیر ده‌كۆڵێته‌وه. وه گرنگی به بنیاته زمانیه‌كان و
ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كانی ده‌دات . وه به‌م ڕێبازه ده‌وترێت
گوزارشتی شێوازگه‌ری وه به‌ناوباونگترین سه‌رئاماده‌كانی شارل
بالی یه. (كریسو وه ماروزو وه بیرجیرۆ وه ئولمان)
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م ڕێبازه‌یان زیاتر فراوان كرد.
2ـ ڕێبازی بازنه‌ی فیۆلۆجی: ئه‌م ڕێبازه گرنگی
یه لێكۆڵینه‌وه له پێوه‌ندی گوزارشت كردن به تاك یان ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی كه دایده‌هێنت ئه‌ویش په‌یوه‌سته به ڕه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بی. وه به‌م ڕێبازه‌ش ده‌وترێت شێوازگه‌ری نووسه‌ر یان
شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی یان شێوازگه‌ری ڕه‌خنه‌یی یان شێوازگه‌ری
تاك. به‌ناوبانگترین سه‌رئاماده‌كانی( لیوسبیتزر ).
3ـ ڕێبازی ئه‌ركی: وا ده‌بینێت كه سه‌رچاوه
ڕاسته‌قینیه‌كانی دیارده‌ی شێوازگه‌ری ته‌نیا له زمان و
جۆره‌كانیدا نی یه. به‌ڵكو له ئه‌ركه‌كانی و
په‌یوه‌ندیه‌كانیشدایه. وه ناتوانرێت پێناسه‌ی شێوازگه‌ری
بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری زمانی به‌و سیفه‌ته‌ی كه
نامه‌یه. وه به‌م ڕێبازه‌ش ده‌وترێت بونیه‌ویه‌ت ( پێشی
ده‌وترێت ڕێبازی بونیه‌وی) وه به‌ناوبانگرترین نوێنه‌ره‌كانی
(جاكۆبسۆن، ڕێفاتیر، رۆڵان بارت).
4ـ ڕێبازی ئاماری: گرنگیده‌دات به
به‌دواداچوونی ڕێژه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیارده
شێوازگه‌ریه‌كان له ده‌قدا. بۆ ئه‌وه‌ی شیكاره‌كانی خۆی
سازبكات. به‌پشت به‌ستن به‌و دووباره كردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر
زۆربێت یان كه‌م .
ڕێبازی ئاماری:ـ
له سه‌ره‌تادا كۆمه‌ڵه پرسیارێك
سه‌رهه‌ڵده‌دات وه پێش چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌وه خۆی
فه‌رزده‌كات و داوای وه‌ڵام ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته.
1ـ ئامار چ گرنگی هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه
شێوازگه‌ریه‌كانی ئه‌ده‌بی و زمانی ؟.
2ـ ئاماری ژماره‌یی چۆن له لێكۆڵینه‌وه‌ی
شێوازدا به‌كارده‌برێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری كردن له‌سه‌ر
ئه‌ده‌بی یه‌تی ئه‌ده‌ب و شیعریه‌تی شیعر ؟ واته پارێزگاری
كردن له‌لایه‌نه كاریگه‌رییه‌كان و ئێستاتیكای ده‌قی ئه‌ده‌بی
شیعر بێت یان په‌خشان؟
3ـ له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ڕێبازی ئاماریی
ژماره‌یی وشك ئه‌و كه‌م و كوڕیانه
4ـ (خلل) چین كه زیان به ئه‌ده‌بیه‌تی
ئه‌ده‌ب و شیعریه‌تی شیعر ده‌گه‌یه‌نێت ؟
(له واقیعدا زۆر گرانه كه تاكه توێژه‌رێك
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م پرسیارانه به‌ڵام ئیجتهادات
هه‌یه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئامار زۆر به لای لایه‌نه‌كانی ژیانی
گرتۆته‌وه ئه‌وا سه‌یر نی یه ڕێگه جیاوازه‌كانی بێته ناو
زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌ییه‌كانی زمانه‌وانی).
له‌وانه‌شه زۆران هاتنه ناوه‌وه‌ی
توێژینه‌وه‌ی ئامارییان به باش زانیوه بۆ ناو زانستی شێواز
به گشتی به‌و پێ یه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی ئاماری له هه‌ر
زانستێكدا. به یه‌كێك له پێوه‌ره بابه‌تیه‌كان داده‌نرێت
كه ده‌توانرێت به هۆیه‌وه شێواز‌و جیاكردنه‌وه‌ی
جیاوازیه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
بایه‌خی ئاماریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه
ڕێبازێكه ڕه‌هه‌ندێكی بابه‌تی به ده‌ست ده‌هێنێت به
هۆیه‌وه ده‌توانرێت سیما بنچینه‌یه‌كان شێواز دیار بكرێت.
یاخود جیاوازی بكرێت له نێوان سیماكان و خاسیه‌ته‌كانی زمانی.
كه ده‌توانرێت به سیمای (خاسیه‌تی) شێوازی دابنرێت، وه ئه‌و
سیمایانه‌ی كه له ده‌قدا دێت به شێوه‌یه‌كی عه‌شوائی.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستی یه‌ی كه ڕێبازی ئاماری
گرنگی هه‌یه له هه‌ندێ لایه‌نی یه‌وه له توێژینه‌وه‌ی
شێوازگه‌ریدا. به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی تری هه‌یه كه دوور
ده‌كه‌وێته‌وه له ئه‌ده‌بیه‌تی داڕشتن و شیعریه‌تی ده‌ق. وه
گرنگترین خاسیه‌ته‌كانی ده‌ق كه چێژ‌و كاریگه‌ری یه پێشكه‌ش
به خوێنه‌ر ناكات.
توێژه‌ره‌وه‌ی ئاماری گرنگی ده‌دات به
ئاماركردنی ژماره‌ی كرداره‌كان و ناوه‌كان . ئاوه‌ڵناوه‌كان و
ڕاناوه‌كان ، ئاوه‌ڵكاره‌كان ، ئامرازی خستنه‌سه‌رو ئامرازی
په‌یوه‌ندی و ئیتر.كه‌چی ئه‌و توێژینه‌وانه له سروشته
زمانه‌وانی یه‌كه‌ی ده‌چێت بۆ سروشێكی ژماره‌یی ڕووت . ئنجا
دواجار توێژینه‌وه‌كه له كرۆكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
ده‌رده‌چێت .
بێ گومان هه‌ندێ خاڵی جه‌وهه‌ری هه‌یه كه
له بایه‌خی ڕێبازی ئاماری كه‌م ده‌كاته‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌ی
شێوازیدا. وه سووده‌كه‌ی دیارده‌كات. گرنگترینیان:ـ
یه‌كه‌م:ـ جیهانی زمان په‌یوه‌ست ده‌بێت به
جیهانی هه‌سته‌كان . ڕێبازی ئاماریش پێویستی به هه‌ستیاریه‌كی
ته‌واو هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ تێبینی وورد له
شێوازدا. وه‌ك سێبه‌ره‌كانی ویژدان. وه ده‌نگدانه‌وه‌ی
ئیحابه‌خش و كاریگه‌ری یه وورده‌كانی ڕیتم و ئی تر.
دووه‌م:ـ زۆربه‌ی كاره ئامارییه‌كان ترسی
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ندێتی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی له نێو دووتوێ
ی خوێدا هه‌ڵده‌گرێت .
سێ یه‌م:ـ پشت به‌ستن به لایه‌نی ئاماری,
ئه‌ده‌ب به زمانێك ده‌پێچێته‌وه كه بیانی یه پێ ی . له
ده‌ره‌وه‌ی ڕێگای تێگه‌یشتن و شیكاركردنیه‌تی.
چواره‌م:ـ زانیاری یه ژماره‌ییه‌كان
له‌وانه‌یه به ووردی ڕێبازه‌كه هه‌ڵبه‌خه‌ڵه‌تێت له‌كاتی
وه‌رگرتنی كاره ئه‌ده‌بییه‌كاندا. ووردی یه‌كی ساخته‌و
هه‌ڵخه‌تێنه‌ر بخاته‌سه‌ر چونكه (دیارده‌كان به شێوه‌یه‌كی
وا چوونه‌ته ناو یه‌ك). زۆر له دیارده‌كان چوونه ناو
یه‌كێكی ئه‌ندامی ده‌چنه ناویه‌ك . به جۆرێك كه زۆر گرانه
ئاماری یه‌كێكیان به ته‌نیا بكرێت .
پێنجه‌م:ـ ڕێبازی ئاماری به‌م
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ژماره‌یی یه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی . ده‌بێته
مایه‌ی ڕه‌چاونه‌كردنی كاریگه‌ری سیاقی ده‌ق كه پێویستیێكی
گرنگه له پێویستییه‌كانی شیكاری شێوازیی . كه داوكاریه‌كه
گشت توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م:ـ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی نادیار یان
ڕێژه‌یی هه‌یه وه‌كو ئاوازه سۆزداره‌كان و ڕیتمی لێكدراو .
ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی نه‌رمن له به‌رامبه‌ر وورد یی ڕه‌خنه‌ی
ئاماری . له به‌رامبه‌ر ملكه‌چ بوونی بۆ شاره‌زاییه
زمانیه‌كان.
حه‌وته‌م:ـ له‌وانه‌یه خراپیه‌كانی ڕێبازی
ئاماری له توێژینه‌وه‌ی شێوازگه‌ریدا ئه‌وه‌بێت كه كۆتایی
نایه‌ت به‌شتێكی گرنگ . له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك
بێت ته‌نیایه چاو دركی پێ بكرێت . وه جێگریه‌كه‌شی
مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی یه له‌به‌ر زۆر ڕوونی.
دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ی (حب) خۆشه‌ویستی له غه‌زه‌لێكدا ،
وه وشه‌ی (كوشتن، كوشتار) له شه‌ڕێكی توندا كارێكی
سه‌رسوڕهێنه‌ر نی یه. جا ئاماری ژماره‌ییش وه‌كو ئه‌م دوو
وشه‌یه‌یه شتێكی تازه‌مان له بواری توێژینه‌وه‌ی شێوازیدا
پێشكه‌ش ناكات له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو به‌ره‌نگاری
بوونه‌وه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ڕێبازی ئاماری ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر
ڕاست بێت به به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی دابنێیین كه وای كردووه
هه‌ندێ له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌م ڕێبازه دوور بكه‌ونه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ڕێبازه زۆر لایه‌نی باشی تێدایه له
لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، له‌وانه:ـ
1ـ شیكاری ئاماری یارمه‌تیمان ده‌دات له حه‌ل
كردنی گه‌لێ كێشه‌ی ئه‌ده‌بی
وه‌ك لێكۆڵینه‌وه له كه‌سیه‌تی دانه‌رو دڵنیا
بوون له دانه‌پاڵی ده‌قی ئه‌ده‌بی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی،
تێگه‌یشتنی پێشكه‌وتنی مێژوویی له نووسینه‌كانی نووسه‌ران و
دیاری كردنی ته‌رتیبی كاتی بۆ نووسینه‌كانی نووسه‌رێك
((ڕێكخستنی نووسینه‌كانی نووسه‌رێك به پێ ی ڕێكه‌وتی
نووسینیان)).
2ـ دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی دووباره
بوونه‌وه چه‌ند جارێك واتاكه‌ی ده‌گۆڕێت به پێ ی ژماره‌ی
دووباره بوونه‌وه‌كان. ئنجا به‌كارهێنانی ڕێبازی ئاماری له
بارودۆخی وادا ده‌مانبات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و واتایانه.
چونكه هێنانه‌وه‌ی واژه‌یه‌ك یان ڕسته جارێك وه‌كو
هاتنه‌وه‌ی ده‌جاری ئه‌م واژه‌یه یان ڕسته‌یه نابێت له
ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا . هه‌ریه‌كه ده‌لاله‌تی خۆی هه‌یه .
لێره‌دا گرنگی ڕێبازی ئاماری له توێژینه‌وه‌ی شێوازیدا
ده‌رده‌كه‌وێت. وه ئه‌وه‌ی گرنگی ئامار پشت ڕاست ده‌كاته‌وه
ده‌ستووره زیرینیه‌كانه له ڕێبازی دیكاتی وه‌ك ناسراوه.
3ـ ئامار ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بی یه‌ی كه
توێژه‌ر لێ ی ده‌كۆڵێته‌وه زۆر به ووردی پێشكه‌شی ده‌كات
وردیش له خودی خۆیدا داواكارییه‌كی زانستی ڕه‌سه‌نه. گرنگی
كاری ئاماری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زانیاری زۆر ووردو
دیاریكراو به ژماره‌و ڕێژه بۆ سیمایه‌ك له سیما زمانیه
جۆراوجۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات . ئه‌و سیمایانه‌ی كه ده‌قێكی
ئه‌ده‌بی دیاریكراوی پێ جیاده‌كرێته‌وه، له‌و سیمایانه‌ش:
1ـ به‌كارهێنانی وشه‌ی دیاری كراوی فه‌رهه‌نگی
.
2ـ جۆری ڕسته‌كان (ناویه، كاری یه، ساده‌یه،
لێكدراوه، داڕێژاوه،خه‌به‌ری یه).
3ـ درێژی ڕسته‌كان .
4ـ هێنانه‌وه‌ی لێكچواندن یان خوازه یان دركه
یان خواستنه دیاریكراوه‌كان .
5ـ زیادوكه‌می ڕێژه‌یی له به‌كارهێنانی شێوه‌ی
دیاریكراودا . یاخود جۆرێكی دیاریكراو له ووشه
(ئاوه‌ڵناوه‌كان، ئاوه‌ڵكاره‌كان، كرداره‌كان، ئامرازی
په‌یوه‌ندی، ئامرازی خستنه‌سه‌ر).
ئه‌م سیمایانه‌ی زمان كاتێك كه به
ڕێژه‌ییه‌كی به‌رز دووباره ده‌بنه‌وه یاخود په‌یوه‌ست ده‌بن
به سیاقی دیاریكراو به جۆرێك كه واتای خۆی هه‌بێ ده‌بێته
خاسیه‌تی شێوازگه‌ری وه له ده‌قدا به ڕێژه‌و چڕی و
دابه‌شكردنی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕێبازه‌یان له
توێژینه‌وه‌كانیان پراكتیزه كردووه:
1ـ جوزیفین مایلزMiles
Josephine
له كتێبه‌كه‌یدا
سه‌رده‌م و شێوازه‌كان له شیعری ئینگلیزی‌دا، سعد مصلوح:
له‌زۆرله‌كتێب وتوێژینه‌وه‌كانیداله‌وانه‌ش كتێبی (اڵاسلوب ،
دراسه لغویه أحصائیه ، و فی النص اڵادبی دراسه أسلوبیه
إحصائیه).
هاوكێشه‌ی بۆزیمان
هه‌وڵێكه بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌دیلێكی بابه‌تی
كه به هۆیه‌وه ده‌كرێت جیاوازی له نێوان شێوازه‌كان و
حه‌لی كێشه‌كان بكرێت .
1ـ جیاكردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی له زمانی
زانستی ( یان شێوازی ئه‌ده‌بی له شێوازی زانستی ).
2ـ جیاكردنه‌وه‌ی زمانی شیعری له زمانی
په‌خشان .
3ـ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی كه له جۆره
ئه‌ده‌بیه‌كاندا به‌كارهاتوون ئه‌و هاوكێشه‌ی بۆ پێوانی ئه‌م
خاسیه‌تانه‌و ده‌ستنیشان كردنی زمانی ئه‌ده‌بی به‌كاردێت
ده‌ستنیشانكردنێكی چه‌ندی (كمی) به هاوكێشه‌ی (بۆزیمان)
ده‌ناسرێت نیسبه‌ته‌ن بۆ زانای ئه‌ڵمانی (أ.بو زیمان
A. Busemann)
كه یه‌كه‌م كه‌سه دایهێناوه‌و له‌سه‌ر ده‌قه
ئه‌ڵمانییه‌كاندا پراكتیزه‌ی كردووه‌و له ساڵی 1925
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پوخته‌ی گریمانه‌كه‌ی كه دایناوه له
توانادایه ده‌قی ئه‌ده‌بی پێ جیابكرێته‌وه به هۆی
دیاریكردنی ڕێژه له نێوان دوو دیارده له دیارده‌كانی
گوزارشت كردن.
یه‌كه‌میان گوزراشت كردن به ڕووداوActive
Aspect
ئه‌وی تریشیان گوزارشت كردن به‌وه‌سف
Qualitative
Aspect،
بۆزیمان مه‌به‌ستی له یه‌كه‌میان ئه‌و وشانه‌یه كه گوزارشت
له ڕوداو یان كار ده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌میان ئه‌و وشانه‌ی كه گوزارشت له
سیفه‌تێكی دیاریكراو‌و جیاوازی شتێك ده‌كه‌نه‌وه واته وه‌سفی
ئه‌و شته ده‌كات وه‌سفێكی چه‌ندی و چۆنیه‌تی.
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی له ده‌قی تر
ده‌وه‌ستێته سه‌ر ڕێژه له نێوان ئه‌و وشانه‌ی كه گوزارشت
له ڕووداو ده‌كه‌ن وه یان ئه‌و وشانه‌ی كه گوزارشت له
كارده‌كه‌ن وه ئه‌و وشانه‌ی كه گوزارشت له وه‌سف ده‌كه‌ن.
حیسابی ئه‌و ڕێژه ده‌كرێت وه‌ك باسمان كرد. به ئاماركردنی
وشه‌كان بۆ جۆری یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه وه ژماره‌ی وشه‌كانی
جۆری دووه‌م. ئنجا ئه‌نجام دابه‌ش كردنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌كرێت ، ئه‌وسا ئه‌نجامی دابه‌ش
كردنه‌كه‌مان ده‌داتێ ئه‌م ژماره‌یه زیادو كه‌م ده‌كات به
پێ ی زیادی و كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م. ئه‌م به‌هایه
به‌كاردێت به‌و ئیعتباره‌ی كه ده‌لاله‌ت له ئه‌ده‌بیه‌تی
شێواز ده‌كات. هه‌رچه‌ند ژماره‌كه به‌رزبێته‌وه ئه‌وسا
سروشتی زمانه‌كه له شێوازی ئه‌ده‌بی نزیك ده‌بێته‌وه
هه‌رچه‌نده كه‌میش كات ئه‌وا له شێوازی زانستی نزیك
ده‌بێته‌وه.
له‌و كاته‌ی بۆزیمان هه‌ڵسا به ژماردنی ڕێژه‌ی
نێوان دووجۆره وشه‌كه له چیرۆكی منداڵاندا تێبینی ئه‌وه‌ی
كرد كه ده‌ربڕین له ڕووداو زیاتره له ده‌ربڕین له وه‌سف ،
له دواییدا به‌وه گه‌یشت كه ئه‌و قسانه‌ی كه له مرۆڤێكی
زۆر هه‌ڵچوو ده‌رده‌چێت وشه‌ی ڕووداوی زیاتره له وشه‌ی وه‌سف
كه‌چی ئه‌و قسانه‌ی له هه‌ڵچوونێكی له‌سه‌رخۆ ڕووده‌ده‌ن
ڕێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
بۆزیمان تێبینی ئه‌وه‌شی كرد كه جیاوازی له
نێوان قسه‌ی وتراوو قسه‌ی نووسراودا هه‌یه ئه‌م ڕێژه‌یه له
قسه‌ی وتراو زیاد ده‌كات كه‌چی له قسه‌ی نووسراودا كه‌م
ده‌بێته‌وه وه كه ویستی ته‌فسیری ئه‌و حاڵه‌ته بكات
په‌یوه‌ستی كرد به معه‌ده‌لی خێرایی له ده‌ربڕیندا له نێوان
زیادی و كه‌می ڕێژه‌ی گوزارشت كردن به ڕوداو بۆ به وه‌سف
له‌به‌رئه‌وه‌ی معه‌ده‌لی خێرایی نووسینی وشه‌كان
له‌سه‌رخۆتره له‌ده‌ربرینی وشه‌كان له قسه‌كردندا . بۆیه
فاسله زه‌مه‌نیه‌كان له نێوان نووسینی ووشه‌كان ده‌بێته
مایه‌ی فێربوونی كرداری به‌رجه‌سته‌بوونی بیره‌كان و
دیاركردنیان ئه‌مه‌ش به ڕۆڵی خۆی ده‌بێته مایه‌ی زیاتر
به‌كارهێنانی ئاوڵناو له‌سه‌ر حسابی به‌كارهێنانی كردار
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداله توێژینه‌وه به‌رایه‌كانیدا جیاوازی كرد
له ڕێژه‌كه‌دا له نێوان شێوازی ئه‌ده‌بی و زانستی و قسه‌ی
كرا‌و ونوویراودا له توێژینه‌وه‌كاندا بڕیارده‌دات كه له
شێوازی تاكدا ئه‌م ڕێژه‌یه جێگیره . واته بۆزیمان ئه‌وه
ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه بابه‌تی قسه‌كردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر
كه‌می و زۆری ڕێژه‌كه‌دا هه‌بێت.
به‌ڵام له توێژینه‌وه‌كانی دواییدا (شێواز‌و
كه‌سیه‌تی) ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه بابه‌ت كاریگه‌ری
له‌سه‌ر زیادو كه‌می ڕێژه‌كه‌دا هه‌یه وه بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی
بابه‌تی دا له‌سه‌ر شێوازی كه‌سی وه‌په‌یوه‌ندی دروست كرد له
نێوان زیادبوونی ده‌سه‌ڵات و كامڵ نه‌بوونی كه‌سیه‌تی تاك كرد
كه ده‌بێته مایه‌ی كرانه‌وه‌ی شێوازه‌كه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ری
یه ده‌ره‌كیه‌كان.
دیاره ئه‌م توێژینه‌وه‌ی بۆزیمان
له‌چوارچێوه‌ی باسه سایكۆلۆژیه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وه‌ی
كه گرنگی به توێژینه‌وه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌دات. توێژینه‌وه‌كانی
دواترن كه زانایانی ده‌روونناسی یه‌كان پێ‌ی هه‌ڵسان
ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه ئه‌و گریمانه‌ی بۆزیمان دایناوه
ڕاسته‌وه تێبینی ته‌م و مژی دوو زاراوه‌كه‌یان كرد (نویبارو
شیلتمان اون انسبروك) هاوكێشه‌كه‌یان ئاسان تر كرد به
به‌كارهێنانی كردار له بری ڕووداو وه سیفه‌ت له بڕی كێشه
وه‌سفیه‌كان.
ژ.كردار
ڕێژه‌ی كردار بۆ ئاوه‌ڵناو =
ـــــــــــــــــــ
ژ. ئاوه‌ڵناو
V = ( VAR) verb Adjective Ratio
ـــــــــــــــــــــــــ
A
له ڕووی كرداره‌وه گشت كردارێك ده‌گرێته‌وه
جگه له فه‌رمانی (كاری ناته‌واو) ئاوه‌ڵناویش هه‌موو ئه‌و
وشانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئاوه‌ڵناو. (صفه +
موصوف) ئه‌و ناوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه (جامد)ن وه‌ك ئاوه‌ڵناو
به‌كارهاتوون.
ئه‌و گریمانه‌ی بۆزیمان وه‌ك موئه‌شرێك
به‌كاردێت بۆ پێوانی هه‌ڵچوون یاخود عه‌قڵانیه‌تی زمانی
به‌كارهاتوو له ده‌قه‌كاندا. دوایش وه‌ك پێوه‌رێك به‌كارهات
بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێوازی ئه‌ده‌بی گرنگترین فاكته‌ره‌كانی
به‌رزبوونه‌وه یاخود نزم بوونه‌وه‌ی ئه‌مرێژه‌یه‌له‌و
هاوكێشه‌یه‌دا له‌هونه‌ری قسه‌دابریتیه‌له:
یه‌كه‌م: ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی بۆ داڕشتن
(شێوه) (صیاغه)
Form
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی بۆ ناوه‌ڕۆك
Content
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاریگه‌ری دارشتن له‌سه‌ر
V.A.R
ئه‌وانه‌ی كه
له‌بنه‌ما بنچینیه‌كان دیار ده‌كرێت.
1ـ قسه‌ی ووتراو به به‌رزبوونه‌وه‌ی
V.A.R
جیاده‌كرێته‌وه له
به‌رامبه‌ردا له ده‌قی نووسراودا نزم ده‌بێته‌وه.
2ـ له ده‌قه‌كانی كه به دیالێكته‌كان
ده‌نووسرێت به‌رزده‌بێته‌وه له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی له‌و
ده‌قانه‌ی كه به زمانی پاراو ده‌نووسرێت (فصحی).
3ـ له ده‌قه شیعرییه‌كاندا به‌رز ده‌بێته‌وه
له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی له په‌خشاندا.
ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه هه‌ندێ فاكته‌ر
هه‌یه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزده‌كاته‌وه هه‌ندێكیش هه‌یه نزمی
ده‌كاته‌وه.
ڕێژه‌ی
V.A.R
به‌رزو نزم
ده‌بێته‌وه به جیاوازی هونه‌ره‌كانی شیعر‌و په‌خشان.
1ـ كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی وه‌ك (چیرۆك،
قه‌سیده، ڕۆمان، شانۆگه‌ری) به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كه
جیاده‌كرێته‌وه له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی له كاره
زانستیه‌كاندا.
2ـ په‌خشانی ئه‌ده‌بی به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی
ڕێژه‌كه جیاده‌كرێته‌وه له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی له
په‌خشانی ڕۆژنامه‌گه‌ری.
3ـ ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته به‌رزترین پله‌كانی
له چیرۆكه‌كانی ئه‌جنده (جنۆكه)
Fairy tales
(ئه‌چیرۆكانه‌ی كه‌باسی جنۆكه‌وترس وتۆقانی تیایه) وه
پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه به‌ره‌به‌ره له چیرۆكی میللیه‌كان
Fold tales
ئنجا له چیرۆك و
ڕۆمانه دانراوه‌كان.
4ـ شیعری لیریكی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كه
جیاده‌كرێته‌وه له به‌رامبه‌ردا له شیعری بابه‌تی
(شانۆگه‌ری) داده‌به‌زێت.
وه له گرنگترین كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر داڕشتن
(صیاغه) ڕێگه‌ی خسته ڕوو
Mode of
presentantion
ئه‌وه‌رێگه‌یه‌ی كه
نووسه‌ران له كاره چیرۆكی و ڕۆمانه‌كاندا په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
(ئه‌نتوش) له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا له هه‌ندێ
ڕۆمانی ئه‌ڵمانی چوار جۆر ڕێگه‌ی خستنه ڕووی خسته ڕوو.
1ـ دیالۆگی ئاسایی (ئه‌و جۆره‌ی كه له
شانۆگه‌ریه‌كاندا هه‌یه).
Genuine dialogue
2ـ مۆنۆلۆگ
Monologue
3ـ نووسینی گێڕانه‌وه‌یی وه‌سفی ڕووت .
purely Narrative and descriptive writing
4ـ باسه په‌رشووبڵاوه‌كان له به‌شه‌كانی
گێڕانه‌وه له ده‌قدا.
موئه‌شیره ئاماره‌ییه‌كانی له باسه‌كایدا
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م: به‌های
V A R
له گێڕانه‌وه‌و وه‌سفدا كه‌متر ده‌بێت له‌و ڕێژه‌ی له قسه‌ی
تاكدا ( مۆنۆلۆگ ) هه‌یه وه له مۆنۆلۆگ كه‌متره له دیالۆگ
.
دووه‌م: باسه په‌رشوبڵاوه‌كانی نێوان
به‌شه‌كانی ( پاژه‌كانی ) گێڕانه‌وه شوێنێكی ناوه‌ڕاست
داگیرده‌كات له ڕووی به‌های
V A R
له نێوان دیالۆگ و مۆنۆلۆگ.
سێ یه‌م: به‌های
V
A R
له مۆنۆلۆگ كه‌متره له دیالۆگ.
چواره‌م: به‌های
V A R
له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌دا به‌رزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه‌كه
له ڕووی تێڕوانینی كه‌سی یه‌وه بێت (له‌سه‌ر زمانی كه‌سێك)
له‌وانه ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه‌كه ته‌نیا وه‌سف بێت به
ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر زمانی خودی دانه‌ره‌كه‌ی.
كاریگه‌ریه‌كانی ناوه‌ڕۆك:ـ
جۆری دووه‌م له‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه ده‌بێته
مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه یان نزم بوونه‌وه‌ی ڕ ف (Var)
ئا
ئه‌وه‌یه كه به كاریگه‌ری ناوه‌ڕۆك
ناوده‌برێَت بۆیه‌ش واناونراوه چونكه كاریگه‌ریه‌كه‌ی
له‌سه‌ر به‌های ڕ . ف . ئا . له دوو توێ ی
كاریگه‌ریه‌كه‌یه‌تی له‌سه‌ر ناوه‌رۆك وه گرنگترین
كاریگه‌رییه‌كانیشی :
1ـ ته‌مه‌ن
Age
( چه‌ماوه‌ی )
V A R
عاده‌ته‌ن په‌یوه‌سته به قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن له‌سه‌رده‌می
مناڵی و گه‌نجیدا مه‌یلی به‌ره‌و تۆماركردنی به‌های به‌رز
ده‌ڕوات. ئنجا له‌سه‌رده‌می پیریدا به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات.
بۆیه پێوانی
V A R
له كاره‌كانی نووسه‌رێك پاش ته‌رتیب كردنیان له ڕووی
مێژووییه‌وه. عاده‌ته‌ن ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه مه‌یلی
به‌ره‌و دابه‌زینی به‌هاكه‌ی ده‌ڕوات له به‌رهه‌مه‌كانی دوا
قۆناغی ژیانیدا به نسیبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی قۆناغه‌كانی پێشووی
(سه‌ره‌تایی).
2ـ ڕه‌گه‌ز
Sex
: به‌های V
A R
مه‌یلی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات له لای ژناندا له
به‌رامبه‌ر ئاره‌زووێكی ئاشكرا به‌ره‌و دابه‌زین له لای
پیاواندا.
ئه‌و گریمانه‌یه زۆر ئاساییه له پێوانی
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ژناندا. ( یاخود ئه‌وه‌ی به ئه‌ده‌بی ژنان
ناوی بڵاوبۆته‌وه) كاتێ كه به‌راورد ده‌كرێن به‌هاوتاكانی
له لای پیاوان. به مه‌رجێك كه كاریگه‌ریه‌كانی تری
په‌یوه‌ست به شێوه‌و ناوه‌ڕۆك ئیعتباری بۆ بكرێت.
ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بێت كه به‌رزبوونه‌وه‌و
نزم بوونه‌وه له به‌های
V A R
شتێكی نسیبی یه و
ڕه‌هانی یه وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه نسبی یه پێویسته
ده‌لاله‌ته‌كه‌ی دیاریكراو بێت به‌و ده‌قانه‌ی كه له‌گه‌ڵیا
به‌راورد كراوه وده‌لاله‌ته‌كه‌ی له سنووری ئه‌و
به‌راوردانه به‌ده‌ست دێنێت.
ئاشكرایه‌كه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌و نزم
بوونه‌وه نسبی یه‌ش په‌یوه‌سته به ژماره‌ی ئه‌و
كاریگه‌ریانه‌ی كه باس كران .
ئه‌و كاریگه‌ریانه ئه‌گه‌ر شێوه‌ی بێت یان
ناوه‌رۆك كاریگه‌ری یه‌كه‌ی خۆی به‌كارده‌بات له‌سه‌ر به‌های
V A R
له ئاڕاسته‌ی
جیاواز. هه‌ندێكیان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌به‌ن و
هه‌ندێكیش به‌ره‌و نزم بوونه‌وه له‌وانه‌یه له ده‌قێكدا
ئه‌و كاریگه‌ریانه كۆببنه‌وه كه له یه‌ك جۆرن، مه‌به‌ست
له‌وه‌یه كه به‌یه‌ك ئاڕاسته كارده‌كات یان به‌ره‌و
به‌رزبوونه‌وه یاخود نزم بوونه‌وه.
هه‌ندێ جاریش له هه‌ندێ ده‌قدا ئه‌و
كاریگه‌ریانه‌ی تێدایه كه به ئاڕاسته‌ی جیاواز كارده‌كه‌ن.
وای لێدێت كاریگه‌ری چاوه‌ڕوانكراو له لای هه‌ندێكیان به‌ره‌و
به‌رزبوونه‌وه‌ی
V A R
وه لای هه‌ندێكیشیان نزم بوونه‌وه‌ی
به‌هاكه‌ی ببه‌ن، ئه‌نجامه‌كه‌ی یان یه‌كتر لاواز ده‌كه‌ن یان
یه‌كێكیان ئه‌وی تر له‌ناو ده‌بات وه به‌سه‌ریا زاڵ ده‌بێت
یاخود ده‌بێته مایه‌ی بێ لایه‌نی واتای
V A R
له هه‌ندێك كاتدا.
|