|
پ. د. یوسف شه‌ریف سه‌عید:
كورد له‌و بارودۆخه‌ی ئێستایدا له هه‌مووكات زیاتر پێویستی
به زمانێكی ستانده‌ر هه‌یه
سازدانی: گۆڤاری زمان‌ناسی
*هه‌بوونی زمانی ستانده‌ر وه‌ك بۆ كورد گرنگه
، بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تریش گرنگه؟!
ـ یه‌كێك له‌و سیمایانه‌ی كه میلله‌تی پێ
ده‌ناسرێت زمانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و زمانه‌ش له به‌ڕیوه‌بردنی
كاروباری ڕۆژانه‌یدا به‌كاردی ده‌هێنێت و له‌په‌یوه‌ندی ده‌ركی
و ناوه‌كیدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت، بۆ گه‌شه‌كردنی وڵات و
به‌خته‌وركردنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت.
لێره‌دا هه‌ر میلله‌تێك هه‌وڵده‌دات زمانێك
بكات به زمانی ستانده‌ر یان شێوه‌زارێكی
زمانه‌كه‌هه‌ڵده‌بژێرێت و بڕیاری به ستانده‌ربوونی ده‌دات. بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌و زمانه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی بناسرێت. كورد له‌و بارودۆخه‌ی ئێستایدا له
هه‌مووكات زیاتر پێویستی به زمانێكی ستانده‌ر هه‌یه ، چونكه
وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ناسراوه ، ئه‌و بارودۆخه‌ی
ئێستا بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه پێش په‌نجا ساڵا خه‌ونێك بوو ،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له هه‌رێمدا هه‌یه، له‌وپه‌ڕی
به‌رپرسیاریه‌تیدایه كه بڕیارێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له
زاره‌كان بكات به ستانده‌ر، چونكه په‌یوه‌ندی كورد له ڕووی
دبلۆماسییه‌وه گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت ئامێره
پێشكه‌وتووه‌كانیش خه‌ریكه به‌زمانی كوردی پێناسه و پڕۆگرامی
بۆ داده‌نرێت بۆ نموونه مۆبایله‌كان و زۆر شتی تریش پڕۆگرامی
به كورد بۆ دانراوه، به‌م زمانه‌ش كورد به جیهانی ده‌ره‌وه
ناسراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و زمانه‌ش له په‌یوه‌ندی
دبلۆماسی و ناسنامه و جه‌واز و ڕه‌گه‌زنامه‌دا به‌كاردێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و زمانه بۆ كورد زۆر گرنگه له هه‌مان كاتدا
بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تریش گرنگه، چونكه میلله‌ته‌كانی تر
هه‌وڵده‌ده‌ن فێری زمانه‌كه‌ی ئێمه ببن ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه
فێربوون بواری په‌یوه‌ندی كردن ئاسانتر ده‌بێت ، كه‌ناڵه‌كانی
په‌یوه‌ندی كردن زیاد ده‌بێت ، ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆر له‌به‌رچاوه
، ماوه‌یه‌كه كه‌ناڵه‌كانی كوردی فیلم و زنجیره بیانییه‌كان
به دۆبلاژی كوردی په‌خش ده‌كه‌ن، زانیارییه‌كان ، ڕووداوه‌كان
، كۆنگره و كۆنفڕانسه‌كان به‌و شێوه‌یه ئاماده ده‌كه‌ن تا
به‌و زمانه ستانده‌ره په‌خش بكرێت و له سه‌رانسه‌ری
كوردستاندا بڵاوببێته‌وه.
* هۆكاره‌كانی دروستبوونی زمانی ستانده‌ر زۆر
دووباره ده‌كرێته‌وه ، تێڕوانینت چۆنه بۆ بنه‌ماكانی پلانی
زمانی یان سیاسه‌تی زمان و دیاریكردنی زارێك بۆ زمانی
ستانده‌ری كوردی؟
ـ ئه‌گه‌ر سه‌یری تاقیكردنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كانی
تر بكه‌ین، كه چۆن زمانێكیان هه‌ڵبژاردووه و كردوویانه‌ته
ستانده‌ر، هه‌ندێ ڕاستیمان بۆ به‌دیار ده‌كه‌وێت. له‌وانه‌یه
هه‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌یه بۆته هۆكاره‌كانی دروست بوونی
ستانده‌رد. مێژوو هه‌ندێ هۆكاری ده‌ست نیشان كردووه ،
له‌وانه هۆكاری ئایینی ، هۆكاری ئابوری ، هۆكاری جوگرافیایی ،
هۆكاری ڕامیاری ، هۆكاری ئه‌ده‌بی یان زمانی ئه‌ده‌بیاتی
به‌رزی كه‌ڵه شاعیرێك یان چه‌ندین شاعیری به‌ناوبانگ....هتد.
ئه‌مانه هه‌ریه‌كه به جیا بوونه‌ته هۆكاری دروست بوونی
ستانده‌ر بۆ ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه باسی ستانده‌ر ده‌كرێ
وه‌كو نموونه ده‌هێنرێنه‌وه ، بۆ نموونه هۆكاری ئایینی
وایكردووه هه‌ر له كۆنه‌وه هیندییه‌كان بایه‌خ به زمانی
سانسكریتی بده‌ن و بیكه‌ن به زمانی ستانده‌ر، هه‌روه‌ها
ئایینی ئیسلام له پشت به ستانده‌ر بوونی زمانی
عه‌ره‌بییه‌وه‌یه. كه دیالێكتی یه‌كێ له‌هۆزه‌كانی دوورگه‌ی
عه‌ره‌بییه. ته‌نانه‌ت هۆكاره‌كانی تریش هه‌ر به هه‌مان
شێوه كاریگه‌رییان هه‌بووه له دروستبوونی ستانده‌ر، لێره‌دا
پرسیار ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی كورد كام له‌م هۆكارانه‌مان هه‌بووه
یان بۆمان ڕه‌خساوه كه زمانێك یان شێوه‌زارێك بكه‌ین به
ستانده‌ر. له ڕاستیدا هیچ یه‌كێ له‌م هۆكارانه كه
ئاماژه‌مان پێدا له ئارادا نه‌بووه بۆ كورد ، كه هه‌لی
هه‌ڵبژاردنی زمانێكی ستانده‌ر یان شێوه‌زارێك بكات به‌و
ستانده‌ره.
مێژووی كورد بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له هه‌ر
شوێنێك له كوردستان ئازادی و ده‌سه‌ڵات هه‌بووبێ زمانی ئه‌و
شوێنه بۆته زمانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ده‌بیات و كارگێڕی.
نموونه‌ی ئه‌مه‌ش میرنشینه‌كانی كوردییه كه له هه‌ر
میرنشینێك شێوه‌زارێك به زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه‌زمانی
ده‌سه‌ڵات بووه ، له‌وانه بۆ ماوه‌یه‌ك شێوه‌زاری لوڕی ئینجا
كرمانجی ژووروو، له دوای ئه‌م گۆران و هه‌ورامی، دواتر له
دوا میرنشینی كوردیی شێوه‌زاری كرمانجی خواروو بۆته زمانی
ده‌سه‌ڵات، واته له‌میرنشینی بابانه‌وه ئه‌وشێوه‌زاره
به‌رده‌وام ڕۆیشتووه تا ئێستا نزیكه‌ی دوو سه‌د ساڵێكه به‌بێ
پچڕان گه‌شه‌ی كردووه و زمانحاڵی سێ ده‌سه‌ڵاتی تری كوردی
بووه، له‌وانه حكومه‌تی شێخ مه‌حموود و حكومه‌تی قازی
موحه‌ممه‌د و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستاش
به‌رده‌وامه ، شایانی تێبینییه ئه‌و شێوه‌زاره سیما و
قالبێكی وای گرتووه كه كه‌س ناتوانێ بڵێ ئه‌مه شێوه‌زاری
سلێمانییه ، یان هه‌ولێره یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تره كه
له‌و شێوه‌زارانه‌وه نزیكه، چونكه له‌و ماوه دوور و
درێژه‌دا زۆر گۆڕانی به سه‌رداهاتووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
سه‌یری وشه‌كانی فه‌رهه‌نگه جیاجیاكانی ئه‌و شێوه‌زاره
بكه‌ین ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. كه‌واته وه‌كو
ڕاستییه‌ك ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه سیاسه‌تی زمانی كوردی له‌و
ماوه دوور و درێژه‌دا ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردووه و گه‌شه‌ی
پێكردووه ، چونكه ئاخێوه‌رانی زمانی كوردی له هه‌موو زاره
جیاجیاكانیدا هه‌وڵیانداوه به‌و شێوه‌زاره قسه‌بكه‌ن و پێی
بنووسن، ئه‌م شێوه‌زاره وه‌كو سمبولێكی میلله‌تی كورد له‌و
ماوه‌یه‌دا ناسراوه بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵا
شێوه‌زاره‌كانی تردا بۆمان به‌دیارده‌كه‌وێت كه چه‌ند كۆسپ و
ته‌گه‌ره‌ی بڕیوه و چه‌ند گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه تا
گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای .... به پێی ئه‌و
تاقیكردنه‌وه‌ی خۆم كه نزیكه‌ی بیست ساڵه له‌زانكۆ له‌بواری
زماندا كارده‌كه‌م و وانه ده‌ڵێمه‌وه ، هه‌ستم به
گیروگرفتێكی وا نه‌كه‌وتووه كه قوتابییه‌كانم به شێوه‌زاره
جیاوازه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هیچ گرفتێك بووبن له كاتی
خوێندن و نووسینیان به‌و شێوه‌زاره. ته‌نانه‌ت له خوێندنی
باڵاشدا سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین قوتابیم كردووه كه
شێوه‌زاره‌كانی خۆیان هه‌ورامی یان كرمانجی ژووروو بووه ،
به‌ڵام له كاتی نووسینی نامه‌كانیان به‌و شێوه‌زاره‌ی ئێستا
له ئارادایه نووسیویانه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه ،
ته‌نانه‌ت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان نه له‌كاتی ده‌رس
خوێندنیان هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه ، ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كی
تره كه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت، كاتێ باسی زمانی ستانده‌ر
ده‌كرێ.
* كاتی خۆی هه‌ندێ هۆكاری سیاسی هه‌بوون
له‌مه‌ڕ به ستانده‌ر زانینی شێوه‌زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست به
تایبه‌تی شێوه‌ی ئه‌ده‌بی سلێمانی (بابانی) ، ئایا ئێستا ئه‌و
هۆكارانه ماون؟
ـ هه‌روه‌ك ئاشكرایه كاتی خۆی هه‌ندێ هۆكاری
سیاسی هه‌بوون له‌مه‌ڕ به ستانده‌ر زانینی شێوه‌زاری
ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئێستا گفتوگۆی پێ ده‌كرێ
و به‌كاردێ ، ئه‌م هۆكارانه ئه‌گه‌ر كاتی خۆی ئه‌م گرنگییه‌ی
پێ نه‌درابێ وه‌كو پێویست ، ئێستا به هه‌زاره‌ها جار پێویسته
گرنگی پێ بدرێت ، چونكه ئێمه‌ی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆمان
خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین ، ده‌سه‌ڵاتی خۆمانه ، كه‌س ناتوانێ
له‌م ڕووه‌وه ده‌ست له كاروبارمان وه‌ربدات ، جا بۆچی خۆمان
ئه‌و هه‌له نه‌قۆزینه‌وه و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین
، تاكه‌ی به‌م شێوه‌یه بخوولێینه‌وه ، ستانده‌رمان هه‌یه
یان نییه ، به‌ڵێ زۆر به ئازایانه ده‌بێ بڵێین هه‌مانه و
ئه‌وه‌یه كه ئێستا به‌كاری ده‌هێنین و به سه‌دان گۆڤار و
ڕۆژنامه و كتێب و شانۆگه‌ری وگۆرانی و فه‌رهه‌نگ ....هتد. پێی
نووسراوه و ده‌نووسرێ. زمانی ڕاگه‌یاندنمانه،زمانی ناسینی
كورده به جیهان ، ئه‌و زمانه‌یه كه له هه‌موو كاتێك زیاتر
پێویستیمان پێی هه‌یه ، چونكه له‌گه‌ڵا هه‌نگاوه‌كانی به
ده‌وڵه‌ت بوونی كورد ده‌ڕوات و ته‌نیا پێویستی به جۆرێك دان
پیانانێكی خۆمانه‌وه هه‌یه.
* باوه‌ڕت چۆنه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی جوگرافیا
له‌دیاریكردنی زاری ستانده‌ر ، به واتایه‌كی تر جوگرافیا
وجوگرافیای سیاسی ده‌بێته پێوه‌ر بۆ به ستانده‌ركردنی زارێك؟
ـ له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كه
به هه‌رێمی كوردستانی عێراق ناسراوه، من ڕۆڵی جوگرافیا له
دیاریكردنی زاری ستانده‌ر به گرنگ نازانم ، ته‌نانه‌ت له‌و
بارودۆخه‌ی ئێستادا كه كورد تێیدا ده‌ژی هه‌رگیز ناكرێ
هۆكاری جوگرافی بكه‌ینه پێوه‌ر و به‌و پێی ئه‌و جوگرافیایه
شێوه‌زارێك هه‌ڵبژێرین بۆ به ستانده‌ركردنی، چونكه ڕاستییه
زانستییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه زمانی ستانده‌ر دروست
ده‌بێ و دروست ناكرێ ، هه‌روه‌ها له شه‌و و ڕۆژێكدا كه‌س
له‌توانای نییه بڕیارێكی وابدات چونكه ئه‌سته‌مه و بۆی
جێ‌به‌جێ ناكرێ ، بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و زمانه‌ی
ئێستا كه پتر له دوو سه‌ده‌یه خزمه‌ت كراوه و به‌و
شێوه‌یه‌ی لێهاتووه كه بتوانین بڵێین ستانده‌ره و زۆر
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ ده‌سپێردرێ و له ئاست ئه‌و
به‌رپرسیاریه‌تییه‌ش دایه.
* جاران كۆڕی زانیاری كوردی له به‌غدا پاشان
كۆڕی زانیاری كوردستان دامه‌زرا ، پاشان بووه ئه‌كادیمیای
كوردی ، كامه‌یان به مكوڕی (به‌جددی) ئیشی بۆ زمانی كوردی
كردووه؟
ـ به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و كتێب وكارانه‌ی
كه له هه‌ر سێ ده‌زگاكه، كۆڕی زانیاری كوردی و كۆڕی زانیاری
كوردستان و ئه‌كادیمیای كوردی ده‌رچووه، هه‌ر سێكیان كاریان
بۆ زمانی كوردی كردووه ، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به پێی توانا و
بارودۆخی خۆی ، چونكه وه‌كو ڕاستییه‌ك ده‌بێت ئه‌وه بزانین
كه ئه‌م ده‌ستگایانه به جیاوازی مێژووی كاركردنیان له ژێر
فشاری لایه‌نی سیاسی بوونه ، له هیچ كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆیان نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه به‌ئاره‌زووی خۆیان
كاربكه‌ن له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌توانین ئاماژه به لایه‌نه
گه‌شه‌كانی كاره‌كانیان بده‌ین له ده‌ركردنی كتێب و گۆڤار و
ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسی كوردی درێغیان نه‌كردووه ، ئه‌وه‌ی
كه له‌توانایاندا بووه هه‌وڵیانداوه له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه
و به‌ستنی كۆڕ و كۆنفراِنسی زانستی جێ‌به‌جێ بكه‌ن ، به‌ڵام
هه‌روه‌ك بارودۆخی كوردی ئاڵۆزه و یه‌كلانه‌بۆته‌وه و
كاره‌كانی ئه‌م ده‌زگایانه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه
به‌رچاوده‌كه‌وێ. لێره‌دا حه‌زده‌كه‌م ئاماژه به‌وه بده‌م
كه ئه‌كادیمیای كوردی زۆر دڵسۆزانه و زۆر به‌مكوڕی له‌م
بواره‌دا كاری كردووه ، چونكه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی ئه‌و
بابه‌ته‌یه، به‌ڵام جێی داخه بۆچوونی سیاسیی و ناوچه‌گه‌ریی
ته‌سك كاره‌كانی سڕكردووه.
* ئێمه له سه‌نته‌ری زمان‌ناسی بۆ
په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی كۆشش ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی
كۆڕی زانستی زمانی كوردی ، چونكه باوه‌ڕمان وایه ئه‌م كۆڕه
كاری له‌سه‌ر زمانی كوردی پێ ده‌كرێ ، به دیدی ئێوه له
ئه‌وروپا ئه‌م جۆره كۆڕانه چ مێژووییه‌كی گرنگیان هه‌بووه
له بزاڤی خوێندن و زمانی كارگێڕیی؟
ـ ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی كه ئێوه باسی
ده‌كه‌ن، وا بزانم ته‌مه‌نێكی كورتی بڕیوه و كارێكی وای
نه‌خسۆته به‌ر ده‌ست زمانه‌وان و ڕۆشنبیرانی زمانی كوردی تا
بتوانێ به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه هه‌ڵی بسه‌نگێنین،
هه‌رچه‌نده من ده‌سخۆشیتان لێ ده‌كه‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژی
و ده‌ستكه‌وتی زۆرتان له بواری زمانی كوردیدا بۆ ده‌خوازم ،
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا داواتان لێ ده‌كه‌م هه‌ندێ گۆڕان كه به
سه‌ر زماندا دێت پشتگوێ نه‌خه‌ن و نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر
نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه‌ری لاتینی ، بۆ نموونه هیچ كوردێك كه
خاوه‌ن زمان بێت له‌و شێوه ستانده‌ره‌ی كه هه‌یه ناڵێ:
(له ئه‌م شاره‌وه ، له ئه‌م بازاڕه‌وه)، كه‌ی باوی ئه‌مه
ماوه فه‌یله‌سوف یان لۆجیكناس یان هه‌ركه‌سێكی تر به
ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاری زمان بكات كورد ده‌ڵێ: (له‌م شاره‌وه
، له‌م بازاڕه‌وه) زمان ده‌گۆڕێ به‌ره‌و ئاسان بوون ، ئێمه
به شان و باڵی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی زمانی كورد هه‌ڵده‌ده‌ین كه
به‌ره‌و ئاسان بوون ڕۆیشتووه ، كه‌یسی ڕێزمانی تێدا نه‌ماوه
، نیشانه‌ی نێر و مێی تێدا به زه‌قی به‌رچاو ناكه‌وێت و ئه‌و
قالبه ئاسانه‌ی وه‌رگرتووه كه ئێستا به‌كاردێت. ئه‌م
تاقیكردنه‌وه‌ی ئێوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و
ئازادی و ده‌سه‌ڵاتێكی به دواوه بێت، به‌ڵێ ده‌توانن
خزمه‌تێكی زۆری زمانی كوردی بكه‌ن ، ته‌نانه‌ت ده‌توانن له
ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی میلله‌تانی تر ڕاستی
خزمه‌تكردنی زمانی كوردی بخه‌نه به‌رچاو و كاری بۆ بكه‌ن ،
له ئه‌وروپا تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م تاقه زمانێك كه به
بۆچوونی ئه‌وان شایانی لێكۆڵینه‌وه بووبێ، زمانی لاتینی
نووسراو بووه ، به تایبه‌تی ئه‌و نووسینانه‌ی كه كه‌ڵه
شاعیر و ئه‌دیبه به‌ناوبانگه‌كان و ناوداره‌كانیان به‌جێیان
هێشتبوو ، له دوای ئه‌و مێژووه‌وه سه‌ده‌یه‌ك ته‌رخان كراوه
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راورد، كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی باشی
لێكه‌وته‌وه له پۆلێنكردنی خێزانه زمانه‌كان و پۆلێنكردنی
زمانه‌كان ، ته‌نانه‌ت ئه‌م سه‌ده‌یه ڕێگای خۆش كرد بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ و سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه‌ی
نوێ. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه به ڕاستی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان
ڕێبازی زانستی‌یان له‌به‌ر كردبوو ، بۆیه ئه‌و پێشكه‌وتنه له
بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانی‌دا هاته‌كایه‌وه ، ئه‌مه‌ش وای كرد
كه به ده‌یان كۆمه‌ڵه و كۆڕ و ده‌سته‌ی زمان‌ناسی دروست ببێت
و هه‌ریه‌كه له بواری پسپۆڕی خۆیدا خزمه‌تی زمانیان كرد و
توانیان زاڵا بن به سه‌ر كێشه لاوه‌كییه‌كانی زماندا ئه‌گه‌ر
ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان بتوانن له زمان بكۆڵنه‌وه
به تایبه‌تی له ئاسته جیاوازه‌كانی زمان به وردی
لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی و
ڕووپێوی دیالێكته‌كان بكه‌ن و به‌راوردیان بكه‌ن ، یان بتوانن
ئه‌تڵه‌سێكی فۆنۆلۆژی بۆ زمانی كوردی دروست بكه‌ن ئه‌وا كارێكی
زۆر باش ده‌كه‌ن و ناوتان ده‌چێته ناو مێژووه‌وه ، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر كاره‌كانتان ته‌نیا وه‌ك ئه‌و باسانه بێت كه
بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئه‌وا هیچ شتێكی نوێتان نه‌كردووه ،
كاره‌كانتان ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر خه‌فه
ده‌بێته‌وه یان ده‌كوژێته‌وه.
* به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دوو جۆر ئه‌لفوبێ
له ناو كوردان به‌كاردێن ، ئێوه په‌سندی كامه‌یان ده‌كه‌ن و
له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك؟
ـ زمانی كوردی به درێژی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه
به‌كارهاتووه و نووسینی پێ كراوه ، چه‌ندین ئه‌لیفبای
جۆراوجۆری له نووسیندا به‌كارهێناوه ، ئه‌وه‌ی ئێستا له
به‌ر ده‌ستدایه و به‌كارده‌هێنرێت دوو ئه‌لیفبایه ،
یه‌كێكیان به‌ناوی ئه‌لیفبای عه‌ره‌بی ڕۆیشتووه، له
ده‌مێكه‌وه نه‌ك هه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵكو به‌شی هه‌ره زۆری
زمانه هیندۆئێرانییه‌كان وه‌ك فارسی و ئه‌فغان و پشتۆ و بلوژ
و ئوردۆ به‌كاری ده‌هێنن ، هه‌ر ئه‌و ئه‌لیفبایه‌شه كه له
ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌كارهاتووه ، ئه‌لیفبایه‌كه‌ی تر ئه‌و
شێوه‌یه كه له‌گه‌ڵا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا
موسته‌فا ئه‌تاتورك به‌كاریهێنا و تا ئێستاش له‌و وڵاته‌دا
كاری پێ ده‌كرێت كه به ئه‌لیفبای لاتینی ناوبانگی ڕۆیشتووه.
ئێمه له كوردستانی عێراقدا ئه‌لیفبا عه‌ره‌بییه‌كه
به‌كارده‌هێنین و گۆڕانكاریشمان له‌سه‌ر ئه‌لیفبایه‌كه
كردووه ، ته‌نانه‌ت خوالێخۆشبوو ته‌وفیق وه‌هبی
ده‌ستكارییه‌كی باشی كردووه و له‌سه‌ر بنه‌مای زمانه‌وانی
نوێ چوارچێوه‌یه‌كی بۆ داناوه، كه ئێستا به نوێترین و
باشترین ئه‌لیفبا داده‌نرێت، چونكه وشه‌كان چۆن ده‌رده‌بڕێن
به هه‌مان شێوه ده‌یان نووسین واته بۆ هه‌ر ده‌نگێك
هێمایه‌ك دانراوه. ته‌نانه‌ت سه‌ر و بۆر و ژێریش هێمای بۆ
دانراوه، كه له‌گه‌ڵا سیگمانته‌كاندا ڕیزده‌كرێن. به‌م
ڕێنووسه زانیارییه‌كی زۆر ده‌رباره‌ی كورد و ڕۆشنبیری و مێژوو
و جوگرافیا و هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی كه له كوردستان
هه‌بووه تۆماركراوه. له ڕووی به‌كارهێنانه‌وه له‌وه‌ته‌ی
یه‌كه‌م كتێبی قوتابخانه‌ی پێ نووسراوه هیچ كێشه‌یه‌كی
نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت فێربوونی ئه‌م ئه‌لیفبایه زۆر ئاسان و
له‌باره بۆ نووسینی كوردی. بۆیه من وای بۆ ده‌چم كه به هیچ
شێوه‌یه‌ك نابێ ده‌ست به‌رداری ئه‌م ئه‌لیفبایه بین ، چونكه
له ده‌ستدانی ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی مێژووی كورد و ڕۆشنبیری
كورد و كه‌لتوری كوردی كه به سه‌دان ساڵه تۆماركراوه ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هیچ ده‌ستگایه‌ك ناتوانێ ئه‌م هه‌موو كتێب
و سه‌رچاوانه دووباره به ڕێنووسێكی تر چاپ بكات. ئه‌مه له
لایه‌ك له لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ئه‌لیفبایه‌مان گۆڕی
به ئه‌لیفبایه‌كی تر ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه له
داهاتوودا منداڵه‌كانمان ئایینه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئێمه له زانكۆدا هه‌ندێ قوتابی كوردستانی توركیامان هه‌یه
كه كێشه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه له فێربوونی ئه‌م ئه‌لیفبایه و
ته‌نانه‌ت زۆر به‌زه‌حمه‌تیش فێری ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ئه‌م
ئه‌لیفبایه په‌یڕه‌وبكه‌ین بێشك زۆر شت له‌ده‌ست ده‌ده‌ین كه
له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئایینه‌كه‌مانه. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه
سوود له ئه‌لیفبایه‌كه‌ی تر وه‌ربگرین، پێویسته وه‌كو
وانه‌یه‌ك له چه‌ند قۆناغێكدا فێری ببین هه‌روه‌ك ئێستا له
به‌رنامه‌كانی خوێندن دانراوه ، بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و كتێب و
سه‌رچاوانه‌ی كه به‌و ئه‌لیفبایه نووسراون یان ده‌نووسرێن.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه له قوتابخانه
منداڵه‌كانمان فێری زمانی ئینگلیزی ده‌كرێن كه ئه‌میشیان
شێوه‌یه‌كی تره له ئه‌لیفبا كه له لاتینییه‌وه نزیكه ،
بۆیه فێربوونی هیچ كێشه‌یه‌ك نانێته‌وه.
وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌وانه هه‌یه كه ده‌ڵێن
ئه‌لیفبای عه‌ره‌بی كێشه‌ی بزرۆكه‌ی هه‌یه، كه هێمای بۆ
دانه‌نراوه و هه‌ڵڵای ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه ئه‌لیفبایه‌كه
بگۆڕین ، ئه‌مانه له ڕاستی زمان نه‌گه‌یشتوون ، چونكه ئه‌و
كێشه‌یه ته‌نیا زمانه‌وان له‌كاتی ده‌ست نیشانكردنی
فۆنیمه‌كاندا دركی پێ ده‌كات و ده‌زانێت كه بڕگه به‌بێ ڤاوڵا
دروست نابێ و چاوی به‌هه‌ندێ وشه ده‌كه‌وێ كه به‌و ڕێنووسه
ده‌رناكه‌وێت وه‌ك: ژن ، كچ ، پشت. به‌ڵام ئه‌مه بۆ فێربوونی
زمانی كوردی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هیچ كێشه‌یه‌كی
نه‌ناوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێ زۆر بوێرانه و زانستییانه له‌و
بواره‌دا داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌لیفبایه بكه‌ین، چونكه
ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ت و سامانی ڕۆشنبیری و زمانی و مێژوویی و
ئابوری و ڕامیاری....هتد.كورد ده‌پارێزێت.
* به‌شێك له ڕۆشنبیرانی كورد بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێش ئیسلام كورد ئه‌لفوبێیه‌كی تایبه‌ت
به خۆی هه‌بووه به ناوی (ماسی سوراتی) ، له‌هه‌ندێ كتێب و
وتار ئاماژه به‌و ئه‌لفوبێیه كراوه ، ئایا ده‌كرێ ئاوڕێك
له‌و ئه‌لفوبێیه بده‌ینه‌وه و جارێكی تر زمانی كوردی پێ
بنووسرێته‌وه؟ یان ئه‌مه ته‌نها گێچه‌ڵكردنه به‌مێژووی
زمانی كوردی؟
ـ ئه‌و ئه‌لیفبایه‌ی كه گوایه پێش ئیسلام
كورد به‌كاری هێناوه، به ناوی (ماسی سوراتی) كه له‌هه‌ندێ
كتێب و وتاردا ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، نازانم بۆ چی تا ئێستا
بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، تا بتوانین بۆچوونی خۆمانی له‌سه‌ر
بده‌ین ، لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك لامان سه‌رهه‌ڵده‌دات ،
له‌وانه كوا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به‌و ئه‌لیفبێیه
نووسراون؟ ئه‌و زاره كوردییه كامه‌یه كه به‌و ئه‌لیفبێیه
نووسراوه؟ ئه‌و ده‌قانه چ جۆره ده‌قێكن هۆنراوه‌ن ، چیرۆكن
، فۆلكلۆرن كامانه‌ن؟ له چ ده‌سه‌ڵاتێكی كوردیدا نووسراون؟
گریمان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌لیفبێیه هه‌بێت ئایا
ده‌كرێ ئێمه ئێستا به‌كاری بهێنین؟ له ڕووی زانستییه‌وه
نه‌خێر ناتوانین به‌كاری بهێنین، چونكه هه‌روه‌ك زمان
له‌گۆڕاندایه ئه‌لیفبێیه‌كانیش له گۆڕاندان ، بۆ نموونه
ئه‌و ئه‌لفبایه‌ی كه له ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كاندا
به‌كارهاتووه و شاعیره‌كان به‌كاریان هێناوه، ئه‌و
ئه‌لیفبایه نییه كه ئێستا ئێمه به‌كاری ده‌هێنین ، ئه‌گه‌ر
هونه‌ر و گرنگی له گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ ئه‌لیفبێیه كۆنه‌كان
،ده‌بێ میلله‌تانی تر به شانازییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
نووسینی وێنه‌یی هیرۆغلۆفی و بزماری سۆمه‌ڕی و ئاشوری و
ده‌یه‌ها ڕێنووسی تر كه به درێژایی مێژوو میلله‌تان
به‌كاریان هێناوه. لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم گه‌ڕانه‌وه بۆ
دواوه چ سوودێكی هه‌یه بۆ زمان ئایا ئه‌گه‌ر ماسی سوراتیمان
به‌كارهێنا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یان ئه‌وه وه‌كو
خه‌یاڵا پڵاو وایه خه‌ون به شتێك ده‌بینین، به‌ڵام مه‌حاڵه
جێ‌به‌جێ كردنی. باشتر وایه به‌دوای ئه‌و ڕاستییانه
بگه‌ڕێین كه زانستی زمان سه‌لماندوویه‌تی ئه‌ویش زمان كه بۆ
په‌یوه‌ندی كردنه، ده‌بێ ئه‌و هۆكاره‌شی بۆ ساز بكرێت كه به
ئاسانی كرده‌ی په‌یوه‌ندی كردنه‌كه ئه‌نجام بدات. ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌مه‌ش دیاره له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئاسته‌كانی زمان و
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕێنووسه‌ی كه له‌گه‌ڵا زمانه‌كه‌دا
ده‌گونجێن یان ده‌توانێت زمانه‌كه بنوێنێ و چاره‌ده‌كرێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌و بیروبۆچوونانه‌ی
كه هیچ لێ ناكڕێته‌وه خۆ دوورخستنه‌وه‌یه له‌و ڕاستییه‌ی
كه‌زمانی كوردی به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه و به‌كاردێت،
پێویستی به‌و ڕێنووسه نییه بۆی زیندوو بكه‌نه‌وه و گۆڕینی
ڕێنووسی زمانێك ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، وه‌كو گۆڕینی جلوبه‌رگ
نییه كه به ئاسانی ئه‌نجامی بده‌ین.
|