|
شێوه‌زاری هه‌ولێر
هه‌وڵێك بۆ ستانده‌رێكی نوێ
له‌به‌ر
ڕۆشنایی پلانی زمان
)به‌شی دووه‌م)
پ. ی. سه‌لام ناوخۆش
4-
تێكه‌ڵكردنی دوو كۆد
Code – mixing
تێكه‌ڵكردنی
دووكۆد یان دوو زمان دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه
له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دوو زمانی و چه‌ند زمانی‌دا به‌رقه‌راره.
واڕێك
ده‌كه‌وێ قسه‌كه‌ر له‌ته‌نها ئاخاوتنێك هه‌ردوو زمان ،
هه‌ریه‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌ك به‌كاربێنی. هه‌ردوو زمانه‌كه
ده‌شكێنێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی به وه‌رگر یان
به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
منداڵی ئه‌و
جۆره ده‌وروبه‌ره (باوك كورد ، دایك بیانی) ناچاره له یه‌ك
كاتدا دوو زمان فێرببێت. ئه‌م پڕۆسه‌ی فێربوونه‌ش (فێربوونی
دوو زمان له یه‌ك كات) پڕۆسه‌یه‌كی به دژوار و پڕ ئاسته‌نگی
ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه, به‌ڵام منداڵه‌كه ده‌رفه‌تی
فێربوونی زمانی كوردی له‌دایكی خۆی زیاتره ، چونكه ته‌مه‌نی
ئه‌و زۆر له بارتره بۆ فێربوونی دوو زمان. هه‌روه‌ها ئه‌و
جگه له ده‌رفه‌تی دیتنی خزم و كه‌س و كۆڵان ، له
قوتابخانه‌ش هه‌ر فێری زمانی كوردی ده‌بێت.
ئه‌م
دیارده‌یه‌ش ، له شاری هه‌ولێر وه‌ك دیارده‌كانی تر هه‌یه.
هه‌ندێك له پیاوی كورد هاوسه‌ره‌كانیان توركمان ، عه‌ره‌ب یان
مه‌سیحین ، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی ئه‌و جۆره
خێزانانه له ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی كوردی ده‌ژین كه زمانی
خوێندن و ڕاگه‌یاندن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به كوردییه ، بۆیه
ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ قۆناغی (ته‌مه‌ن) و (خوێندن) له‌نگییه‌ك
له زمانیان هه‌بێت ئه‌وا به‌ره به‌ره كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ر
له هی ماڵه‌وه زیاتر ده‌بێت و له ئاكام ئه‌و منداڵانه ،
منداڵی دوو زمانه ده‌رده‌چن كه له‌وانه‌یه ئاستی مه‌عریفی و
ڕۆشنبیریان له‌منداڵی تاك زمانه باشتر بێ.
له‌دوای
ڕاپه‌ڕێن ، لێره‌و له‌وێ له نێوان هه‌ندێ خێزاندا
تێكه‌ڵكردنی زمان له نێوان زمانی كوردی و زمانی ئه‌وروپی
هه‌یه. جا ئه‌وه له ئاكامی هاوسه‌رگیری بێت ، كه زۆر
كه‌مه ، یان له ئاكامی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان
NGO و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌ن!
هاوسه‌رگیری
زمانه‌وانی
هاوسه‌رگیری
زمانه‌وانی یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانی تێكه‌ڵكردنی دوو
زمانه ــ code – mixing
له كۆمه‌ڵگای دوو زمانی یان فره‌زمانیدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و
جۆره هاوسه‌رگیرییه له نێوان تاكه‌كانی دوو نه‌ته‌وه
له‌ده‌وربه‌رێكی نا – كوردی ڕووبدات ، ئه‌وه وه‌ك هاوسه‌رگیر
سیاسی وایه هه‌نگاوێك ده‌بێت له‌كوشتنی زمانی كوردی.
هه‌ر كه
كوردێك ژنێكی عه‌ره‌ب له به‌غدا ، ته‌هران ، ئه‌نقه‌ره یان
هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌هێنێت ئه‌وا منداڵه‌كانیان زیاتر به
زمانی دایكیان قسه‌ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها له‌و وڵاتانه‌ش زۆر به
ده‌گمه‌ن زمانی كوردی له قوتابخانه ده‌خوێنن بۆیه ئه‌و
باوكه ده‌ره‌قه‌تی ئه‌وه نایه بتوانێ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو
كۆسپه زاڵا بێ و منداڵه‌كه فێری كوردییه‌كی ڕه‌وان بكات.
ئه‌مه و زۆرجار نه‌ك هه‌ر منداڵه‌كه به‌ڵكو باوكه‌كه‌ش له
ڕه‌وشێكی نا– كوردی ، كوردییه‌كی لاواز و شه‌كه‌ت ده‌بێ!
ئه‌گه‌ر
دایكه‌كه ده‌ست به‌رداری كۆمه‌ڵگای خۆی ببێت و له‌كۆمه‌ڵگای
كوردی بژیت ، هه‌رگیز وه‌ك دایكێكی كورد نابێت ، چونكه ئه‌و
دایكه خۆی كوردییه‌كه‌ی ته‌واو نییه ، جا چۆن ده‌توانێ
منداڵه‌كه‌ی فێری كوردییه‌كی ڕه‌وان بكات؟! به‌ڵام له‌و
كۆمه‌ڵگا كوردییه ، زمانی كوردی نافه‌وتێت ، چونكه
ده‌وروبه‌ر : (قوتابخانه ، كۆڵان ، بازاڕ) هه‌مووی كوردییه.
ئه‌وانه‌ش هه‌موو هانده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌و منداڵه كه
زمانیكوردی لا نامۆ نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی
شایانی باسه ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیری و تێكه‌ڵكردنی زمانه
زیاتر له نێوان كورد و توركماندایه نه‌ك كورد و عه‌ره‌ب
یاخود كورد و مه‌سیحی (كلدانی ، ئاشوری). هه‌بوونی هاوسه‌رگیری
زمانه‌وانی له نێوان كورد و توركمانه‌كانی هه‌ولێر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێكی مێژوویی و سیاسی ئه‌وهۆكاره
نه‌ك ئێستا له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا نییه ، به‌ڵكو
ئه‌وه‌نده‌ی هه‌شه خه‌ریكه له ژێر هه‌زموونی زمانی كوردی
له‌و ماوه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین به‌ره‌و توانه‌وه ده‌چێت.
له‌م دوا ییه
توێژینه‌وه‌یه‌كم خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی تێكه‌ڵكردنی دوو زمان
(كوردی و عه‌ره‌بی) له كۆمه‌ڵگای هه‌ولێر. ئه‌و ئاخاوتنانه‌ی
وه‌ك نموونه هێنرابوونه‌وه به‌هیچ جۆرێ له‌گه‌ڵا ڕه‌وشی
ئێستای ئه‌و جۆره خێزانانه (هاوسه‌رگیری كورد و عه‌ره‌ب)
ناگونجێن. ئه‌مه‌ش هه‌نده‌ك له‌و نموونانه‌یه كه بۆدیارده‌ی
تێكه‌ڵكردنی زمان له كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانی یاخود ئاخاوتنی
هه‌ولێر هێنراونه‌ته‌وه:
1-
ماما تعال ، مینا ده‌گری.
2-
أنت تجی و ده‌ڕۆیت.
3-
ده‌زانم شی یسوی.
4-.
أدری سازان نه‌خۆش.
5.
اذا سأل ، لایه من دێم.
6-
ئه‌مه بالیف الی تریده.
7-
هنا بالیف خۆت.
8-
چلب موست.
9-
طفل سێ‌و خارد
1-
هما نووستن.
ئه‌مه و ،
ئه‌گه‌ر توێینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ماڵه هه‌ولێری و كورد و
توركماندا كرابووایه ، ئه‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌ی وه
به‌رچاوده‌كه‌وت ، چونكه به ڕاستی له هه‌ولێر و كه‌ركوك له
نێوان كورد و توركمان ئه‌و دیارده هه‌یه.به‌ڵاام ئه‌و
نمونانه له چڵاه‌كانیش له هه‌ولێر نه‌بووه نه‌ك ئێستا
هه‌بێ
5-
لینگوا فڕانكا
زمانی هاوبه‌ش
له كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی هه‌ولێر
زمانی هاوبه‌ش
ئه‌و زمانه‌یه كه هاریكاری قه‌سه‌كه‌رانی زمان جیاواز له
كۆمه‌ڵگایه‌كی فره زماندا ده‌دات. ئه‌و جۆره زمانه له
بواری زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاردێ. ده‌كرێ زمانی
هاوبه‌ش له بواری بازرگانی ، ئایینی ، سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی
زیاتر هه‌بێ.
له دوای
ڕاپه‌ڕین كه زمانی كوردی بۆته زمانی هاوبه‌ش ، زیاتر هۆكاری
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵا بووه. له كۆمه‌ڵگا ئاخاوتنی
هه‌ولێر كوردێك ، عه‌ره‌بێكی هه‌ولێر ، توركمانێكی هه‌ولێری ،
مه‌سیحییه‌ك له ڕێگه‌ی زمانی كوردییه‌وه له یه‌كتر ده‌گه‌ن.
زمانی كوردی
زمانی بازرگانی و ئایینی نه‌بووه و نییه ، بۆیه ته‌نها
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خوێندن و خزمایه‌تی و هاوسه‌رگیری زمانه‌وانی
، سیاسی فاكته‌ری دروستبوونی ئه‌و جۆره دیارده‌یه‌ن.
ده‌روازه:
ئه‌م به‌شه
جه‌خت له‌سه‌ر دوو جۆر چار ه‌سه‌ری هه‌ڵبزاردنی زمانی
ستانده‌ری كوردی ده‌كات. چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م ، زیاتر
چاره‌سه‌رێكی دكتاتۆرییه ، هه‌رچه‌نده هه‌موو هه‌وڵا و
بنه‌ماكان دكتاتۆری نیین ، هه‌ر چۆنێك بێت ، ئه‌م جۆره
چاره‌سه‌ره زمانه‌وانی نییه. ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌وه‌ی زمان
به‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه‌وه دیاره. له لایه‌كی تر ، ئه‌و
جۆره چاره‌سه‌ره‌یان (بێ چاره‌سه‌رییه) هه‌زموونی حیزب و
ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه دیاره.
چاره‌سه‌ری
دووه‌م كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كات ،
چاره‌سه‌رێكی دیموكراتییه ، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته مافی
ئه‌وه‌یان هه‌یه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبزاردنی ئه‌و زمانه یان
ئه‌و زاره‌به‌شدار بن هه‌روه‌ها ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر
بنه‌ماكانی پلانه‌كانی زمان دامه‌زراوه حیزب هیچ ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌وه نییه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ئه‌وه‌نده
ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌وه هه‌یه كه بڕیاری زمانه‌وان
و زمان‌ناس و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه په‌سند بكات.
یه‌كه‌م:
چاره‌سه‌ری ــ نازمانه‌وانی ، یاخود چاره‌سه‌ری دكتاتۆری
چاره‌سه‌ری
سیاسی پرسی زمانی فه‌رمی حكومه‌ت و زمانی ستانده‌ری
داموده‌زگای خوێندن چاره‌سه‌رێكه له‌سه‌ر بنه‌مای زمان
دانه‌مه‌زراوه. ئه‌و پاساو و هه‌نجه‌ت و به‌هانانه‌ی له‌م
بواره بۆ (زمانی ستانده‌ر) و (زمانی فه‌رمی حكومه‌ت) پێشكه‌ش
ده‌كرێن دوورن له چاره‌سه‌ری زمانه‌وانی.
چاره‌سه‌ری ــ
نازمانه‌وانی ئه‌وپاساوانه‌یخواره‌وه‌ده‌گرێته‌وه:
1ـ
كتێبی ئایینی
بێگومان هه‌ر
كتێبێكی ئایینی جۆرێك له زێده ماف و جیاوكی هه‌یه ، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌قه‌كه كتێبه‌كه‌ی (پیرۆز) كردووه ، زمانی
ده‌قه‌كه ئه‌و كاریگه‌رییه ڕه‌هایه‌ی نییه!!
هه‌رچه‌نده
قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵا هیچ ده‌قێكی تری ئاسمانی به‌راورد
ناكرێ ، چونكه ئه‌و توانیویه‌تی زمانی خۆی له هه‌زموونی
ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤـ بپارێزێ.
زمانی قوڕئان
ئه‌وه‌نده‌ی قوڕئانییه ، عه‌ره‌بی نییه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای
كردووه غه‌یه‌ره ــ عه‌ره‌بیش بێ كێشه فێری خوێندنه‌وه‌ی
ببێت. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوڕئان زیاتر
په‌یامێكی بیروباوه‌ڕییه له‌وه‌ی ته‌نها پرسێكی زمانه‌وانی
ڕووت بێت.
هه‌موو
كتێبێكی ئایینی وه‌ك قوڕئان نییه ڕێك ــ ڤیدا و زه‌بور و
ته‌ورات و ئینجیل و ئاوێستا كامه زمان به‌ره‌و ستانده‌ربوون
ده‌به‌ن؟!
ئه‌وانه
هه‌رگیز وه‌ك قورَئان زمانی ستانده‌ری ئایینی نه‌بوونه ئێستا
زمانی ئه‌و كتێبانه زمانێكی مردووه ، جا چۆن ده‌توانن زمانی
ستانده‌ر فه‌راهه‌م بێنن؟!
2ـ
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌یكا پڕۆسه‌یه‌كی داگیركارانه‌یه. جۆزێف
ستالین ، هه‌رچه‌نده خۆی جۆرجی بوو ، هه‌ولێكی زۆری‌دا
كۆمه‌ڵگای سۆڤیه‌ت به‌ره‌و یه‌ك ئایدۆلۆژیا ــ (یه‌ك چین) ،
یه‌ك ئاڵا هه‌روه‌ها یه‌ك زمان ببات هه‌روه‌ها مسته‌فا
كه‌مالیش هه‌وڵی به یه‌ك نه‌ته‌وه‌كردنی توركیای دا به
زه‌بری هێز زۆر كۆشیی كرد زمانی توركی بكاته تاكه زمانی
توركیا. كۆششه‌كه‌ی ئه‌دۆلف هیتله‌ریش له‌وه‌ی ستالین و
مۆسۆلینی و ئه‌تاتورك به‌هێزتر بوو ، چونكه شامیلتر بوو!
فه‌شه‌لی ئه‌و هه‌وڵانه له خودی پرسی زماندایه. له وڵاتی
فره نه‌ته‌وه‌دا زمانی نه‌ته‌وه پیرۆزتر ده‌بێت!
له‌سه‌ر ئاستی
تاك نه‌ته‌وه‌ش ، زه‌بری ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر زمان په‌یوه‌سته
به شێوازی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌واوه. كه ده‌وڵه‌ت به
زه‌بری هێز نه‌توانێ زمانێك بكاته زمانی هه‌موو
داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بێگومان میر ناتوانێ ئه‌و پڕۆسه‌یه
جگه له شوێن كاتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی مه‌یسه‌ر بكات. ئه‌وه‌ی
ده‌شكرێ هه‌رچه‌نده به نیازپاكیش بێت دووره له پڕۆسه‌ی
به‌ستانده‌ربوونی میللییه‌وه. مه‌سه‌له‌ی زمان په‌یوه‌سته
به خه‌ڵكه‌وه نه‌ك به ده‌سه‌ڵاته‌وه. هه‌موو جۆره
ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كرێ هه‌ره‌س بێنێ ، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ك به
ئاسانی له‌ناو ناچێت!
3ـ
كۆڕی زانیاری وڵات
له كۆڕ
(زمان‌زان) و (زمان‌ناس) هه‌ن. ئه‌و دوو چه‌مكه‌ش زۆر له یه‌ك
جوودان. زمان‌زان و زمانه‌وان په‌یی به زۆربه‌ی
په‌نهانییه‌كانی زمان ده‌به‌ن و شاره‌زایه‌كی باشیان له
ڕێزمانی زمانه‌كه‌وه هه‌یه! ڕێژه‌ی زمانه‌وان له ناو كۆڕی
كوردیدا زۆر كه‌مه.
له
زمانه‌وانیدا دوو دیارده هه‌ن كه زۆر له یه‌ك جوودان
Knowing about language , Knowing language
شت زانین له باره‌ی زمانه‌وه مرۆڤـ
ده‌كات زمان‌زان و زمانه‌وان ، یه‌كه‌م زمانزانی حاڵه‌تێكی
ڕه‌مه‌كییه نه‌ك پڕۆفیشناڵی!
له‌م
ڕوانگه‌وه هه‌ر كه ئه‌ندامی كۆڕ زارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
ببێته زمانی ستانده‌ر ، ڕوانگه و پڕۆسه‌كه له‌سه‌ر
بنه‌ماكانی زمان دانه‌مه‌زراوه ، چونكه تاكو ئێستا
ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر دایه‌كرۆنی زمانی كوردی كراوه
له‌سه‌ر سینكرۆنی زمانی كوردی نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی كراوه‌ش
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناكامڵی ئاسۆین نه‌ك شاقوڵی! هه‌روه‌ك
چۆن كۆمه‌ڵگه به عه‌قڵی مه‌عریفی و مه‌ده‌نی ده‌بێته
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌ك به هه‌بوونی داموده‌زگای ڕواڵه‌تی و
سوننه‌تی مه‌ده‌نی! به هه‌مان شێوه‌ش گرنگه ، كۆڕ كۆڕی ئه‌و
كه‌سانه بێ كه شت ده‌رباره‌ی زمانی كوردی و زمانی تر ده‌زانن
نه‌ك هه‌ر ته‌نها زمان‌ناس بن!!
4ـ
ڕۆشنبیرانی وڵات
چه‌مكی
ڕۆشنبیر له ڕووی زمانه‌وه لێڵه. چه‌مكه‌كه چه‌مكێكی
ئایدۆلۆژی و مه‌عریفی و سیاسییه ، به‌ڵام زمانه‌وانی نییه.
له نێو
كوردان ، شاعیران كورد به‌ر له هه‌ر توێژێكی تر كاریان
له‌سه‌ر زمانی كوردی كردووه. ئه‌حمه‌دی خانی هه‌وڵێكی زۆری
له‌گه‌ڵا میرانی كورد داوه كه كار له‌سه‌ر كورد و زمان و
كه‌لتوری كوردی بكه‌ن. خانی ده‌ركی به‌وه كردبوو كه زمان و
كه‌لتور ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ن. له‌و لاوه‌ش له نێو سێكوچكه‌ی
بابان‌دا ، نالی (شه‌ڕی زمانی) له‌گه‌ڵا هاوسێكانی كورد كردووه
هه‌رچی حاجی قادری كۆیی یه كوردبوون و ئینتیما بۆ زمان و
نه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به شه‌ڕه‌فی بنه‌ماڵه‌وه!!
پێكۆڵی ئه‌و
زاتانه و ئیتریش له‌سه‌ر ئاستی تاك كاری له‌سه‌ر كراوه نه‌ك
نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵات. بۆیه كۆششه‌كه‌یان زمانه‌كه‌ی به
زیندوو هێشتۆته‌وه ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه زمانێكی ستانده‌ر و
فه‌رمی له وڵات بچه‌سپێنێ!
5-هه‌وڵی
ڕێزماننووسانی كورد
هه‌ندێ
پێكۆڵی نه‌زۆك سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو زاری
ناوه‌ڕاست و سه‌روو له باشووری كوردستان دران ، به‌ڵام هه‌ر
خودی ڕێزماننووسه‌كان له‌و هه‌وڵه‌ی خۆیان په‌شیمان بوونه‌وه.
له ڕووی زمانه‌وه ناكرێ دوو زار ته‌واو تێكه‌ڵ بكرێن ،
چونكه ئه‌و پڕۆسه‌یه ئافراندنی زمانی سێیه‌می لێ ده‌رده‌چێ.
(سۆرمانجی)
ده‌كرێ هه‌وڵێك بێ بۆ ئاخاوتنی گشتی ، نه‌ك زمانی نووسین ،
چونكه ئه‌و دوو زاره جیاوازییه‌كی زۆریان له ئاستی
ڕێزمانه‌وه له نێواندایه.
ئه‌و پێنج
پاساوه سه‌ره‌كییه نه‌یتوانیوه زمانی ستانده‌ر و فه‌رمی له
باشوور (بسه‌پێنێ) ، چونكه (پڕۆژه) و (پڕۆسه‌كه) له‌سه‌ر
بونیادی زمانه‌وانی و زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی دانه‌مه‌زراون.
هه‌ر ئه‌وانه‌ش جۆرێك له (شۆفینیزمی ناوچه‌گه‌ری) یاخود
(شۆفینیزمی دیالێكتی) دروست كردووه. ئێمه كه ئه‌و پڕۆژه
پڕۆسانه‌مان به چاره‌سه‌ری دكتاتۆری ناوزه‌د كردوون ، چونكه
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان مۆركی سه‌پاندنیان پێوه‌دیاره. پڕۆسه‌ی
زمانی ستانده‌ریش خۆی له خۆیدا پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه و
په‌یوه‌سته به ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی تاك و داموده‌زگا و
ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه و ، پرسه‌كه ، پرسی خه‌ڵكه ، كه‌چی له‌و
چاره‌سه‌رییه‌دا هیچ پرسێك به خه‌ڵكی نه‌كراوه! ئه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و داموده‌زگاكانی یان هه‌وڵی كه‌سین له
(سه‌ره‌وه) هه‌ژموونی زارێك یان زمانێك به‌سه‌ر (خواره‌وه ــ
كه خوه‌ن دۆزه‌كان) ده‌سه‌پێنن یان ته‌نزیر ده‌كه‌ن بۆ
سه‌پاندن!
دووه‌م:
چاره‌سه‌ری زمانه‌وانی ، چاره‌سه‌ری دیموكراتی
چاره‌سه‌ری
زمانه‌وانی له‌سه‌ر بنه‌ما و شه‌نگسته‌كانی پلانی زمان
دامه‌زراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو له‌و چاره‌سه‌ره تێ بگه‌ین ،
ده‌بێت له چه‌مكی پلانی زمان و ئایدۆلۆژییه جیاوازه‌كان و
بنه‌ما و ئامانجه‌كانی بكۆڵینه‌وه.
چه‌مكی
پلانی زمان
The concept of
language planning
پلانی زمان
هه‌وڵێكی سیاسی دروسته له ئاكامی هه‌بوونی ڕه‌وشێكی سیاسی ــ
كۆمه‌ڵایه‌تنی دورست ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات ڕه‌وشی زمان له
وڵات بگۆڕێت.
هه‌روه‌ها
پڕۆسه‌ی پلانی زمان چالاكییه‌كی حكومی و فه‌رمییه بۆ
هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی زمانێكی كارگێڕی
یه‌كگرتوو. ئه‌و هه‌وڵه هه‌ردوو شێوازی زمان: نووسین و
ئاخاوتن ده‌گرێته‌وه. له ئاستی نووسینه‌وه ، ئه‌و پلانه
بۆته به‌شێك له بونیادی نه‌ته‌وه. له‌م ڕوانگه‌وه ، پلانی
زمان ، زمان و نه‌ته‌وه به هاوتای یه‌كتر ده‌بینێ. له‌م
ڕوانگه‌وه ، ده‌كرێ بڵێین هه‌ر پلانی زمان ده‌توانێ زمانی
نه‌ته‌وه له فه‌وتان ڕزگار بكات.
ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی پلانی زمان زۆر به هه‌ڕمێن بووه. ئه‌وه‌تا له
ساڵی 950 ته‌نها شه‌ش زمانی نیشتمانی هه‌بوون كه ئه‌ویش
یۆنانی ، لاتینی ، عیبری ، عه‌ره‌بی ، ئه‌نگلۆساكسۆنی و
سلاڤۆتی ، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 1250 بۆته حه‌ڤده.
مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه پایه‌ی پلانی زمان زۆر گرنگه
له دیاریكردنی زمان و نه‌ته‌وه.
جۆره‌كانی
پلانی زمان
دوو جۆر پلانی
زمان هه‌یه:
یه‌كه‌م:
پلانی پایه ــ Status planning
پلانی پایه
پریستیژی زمان یان زارێك له كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌خات. ئه‌م جۆره
پلانه له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی زمانبَك ده‌كۆڵیته‌وه. ئه‌م
پڕۆسه‌یه چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌یه وه‌ك گۆڕینی ئه‌ركی زمانێك
یان شێوه زمانێك هه‌روه‌ها دیاركردنی مافی خه‌ڵك له
به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه‌یان ئه‌و زاره.
ئه‌و جۆره‌ی
پلانی زمان دوو سێ بیرۆكه ده‌وروژێنێ مه‌به‌ست له
هه‌ریه‌كه‌یان دروستكردنی پایه ــ
Statusی زمانه. هه‌روه‌ها ئه‌م
پڕۆسه‌یه ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌سه‌لمێنێ كه قه‌ده‌غه‌كردنی
زمان له كۆمه‌ڵگا و پێ خوێندن و په‌روه‌رده ده‌بێته هۆی
مردنی زمان.
له ڕووی
سیاسییه‌وه‌ش ، پلانی پایه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه ده‌كات: هه‌ر كه نه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگا ته‌نها
كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئایین بێت و زمانی خۆی له
په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندن به‌كارنه‌هێنێ ئه‌وه چاره‌نووسی
ئه‌و زمان و نه‌ته‌وه و ئایینه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی زمان
ده‌كه‌وێ. هه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی چوارچێوه‌یه‌كی سیاسییه
بۆ دروستكردنی پایه و پریستیژی زمان.
دووه‌م: پلانی
ده‌سته‌جه‌معی ــ Corpus planning
پلانی ده‌سته
جه‌معی په‌یوه‌سته به (هه‌ڵبژادرن) و كۆدكردنی بنه‌ماكان له
نووسینی ڕێزمان و به ستانده‌ركردنی ڕێنووسی زمان.
ئه‌م جۆره
پلانه هه‌وڵده‌دات په‌ره به زارێكی زمان بدات یان زمانێك
به ستانده‌ر بكات. پڕۆسه‌ی به ستانده‌ركردنی زمانێك له
كۆمه‌ڵگه ڕۆشن فكران و حكومه‌ت ژێده‌رێكی نوێ بۆ تێبینی
زمانه‌وانی وه‌ك دانه وشه ، فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گرن
له‌گه‌ڵا سیسته‌می نوێی به‌كارهێنان.
ده‌وڵه‌تانی
وه‌ك ئیسڕائیل ، ئه‌نده‌نوسیا ، هیند ، پاكستان ، فنله‌ندا
سوودیان له‌و پڕۆسه‌یه بینیوه له كاركردن به‌سه‌ر به
ستانده‌ركردنی زمانی نه‌ته‌وه و هه‌ڵبژاردنی زمانی فه‌رمی
وڵات و زمانی ستانده‌ری په‌روه‌رده و فێركردن.
له میانی
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا له حاڵه‌تێكی نا ــ سیسته‌میدا ڕۆشنبیری
كورد له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵا هه‌وڵیداوه ڕێنووسێكی
یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها (ستانده‌رێك) بۆ زمانی كوردی دابڕێژن
هه‌روه‌ها هه‌وڵدراوه واتایه‌كی نوێ به هه‌ندێ وشه و
ده‌سته‌واژه‌ی كۆن بده‌ن ، بۆ نموونه:
ـ ڕه‌وه‌ند ،
واتای كۆن: كۆچه‌ر ، چوونه گه‌رمیان و كوێستان.
ـ ڕه‌وه‌ند ،
واتای نوێ: جالییه.
ـ هه‌نووكه ،
واتای كۆن: ئێستا .
ـ هه‌نووكه ،
واتای نوێ: ئیبَستایی Current
كێشه هه‌نووكه‌یه‌كان
ـ بن دیوار ،
واتای كۆن: ژێر دیوار
ـ بن دیوار ،
واتای نوێ: گه‌نده‌ڵا ، موچه وه‌رگر بێ ده‌وامكردن.
ئامانجه‌كانی پلانی زمان
Language
planning Goals
پلانی زمان
هه‌ندێ ئامانجی ستراتیژی هه‌یه ، كه هه‌ریه‌كه‌یان
تایبه‌ته به كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی تایبه‌ته‌وه هه‌روه‌ها
هه‌ندێ له ئامانجه‌كان ته‌واو په‌یوه‌ستن به ڕه‌وشی زمان
له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌وه. ئامانجه‌كان زۆرن ، به‌ڵام ته‌نها
ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
1-
پاككردنه‌وه‌ی زمان له وشه و
ده‌سته‌واژه‌ی بیانی.
2-
ڕیفۆرمی زمان چاككرنی زمان له ڕووی
ڕێنووس و ڕێزمان.
3-
ستانده‌ركردنی زمان.
4-
بڵاوكردنه‌وه‌ی زمان له‌سه‌ر ئاستی
ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانی.
5-
مۆدێرنه‌كردنی لێكسیكی ، داهێنانی
وشه‌ی نوێ یاخود واتای نوێ به‌خشین به وشه‌ی كۆن.
6-
یه‌كگرتووكردنی زاراوه‌یی.
7-
ساده‌كردنی شێوازی نووسین و ئاخاوتن.
پاراستنی زمان.
به حوكمی
ئه‌وه‌ی زمانی كوردی ته‌مه‌نێكی درێژی نییه له بواری كارگێڕی
، فه‌رمی ، فه‌لسه‌فی و ته‌كنه‌لۆژی ، هه‌ربۆیه زمانی كوردی
پێویستی به‌و هه‌موو ئامانجه هه‌یه. هێنانه‌دی ئه‌و
ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه ته‌وه و
ئاسایشی زمانی كوردی فه‌راهه‌م دێت.
ئایدیۆلژییه
جیاوازه‌كانی پلانی زمان
چوار
بیركردنه‌وه‌ی جیاواز له به‌رانبه‌ر ڕێبازی پلانی زماندا
هه‌ن. هه‌ر چواریان به جیاوازی كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنه‌وه كاریان
له‌سه‌ر كراوه ، به واتای هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به گوێره‌ی
پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی خۆی و ڕه‌وشی زمان تێیدا ئایدۆلۆژیایه‌كی
په‌سه‌ند كردووه.
ئایدۆلۆژیاكان
بریتین له:
1ـ
ئایدیۆلۆژیای توانه‌وه‌ی زمانه‌وانی
linguistic
Assimilation Ideology
به گوێره‌ی
ئه‌م تیۆره ده‌بێ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێ جیاوازی له ڕه‌گه‌ز
و زمان و ئایین زمانی سه‌رده‌سته زمانی ده‌سڵات فێرببن و به‌و
زمانه بنووسن و هه‌ر به‌و زمانه له داموده‌زگاكان بدوێن.
هه‌رچه‌نده ، له ڕواڵه‌تدا ئه‌م سیاسه‌ته بۆنی فاشیزم و
شۆفینیزمی زمانی لێ دێت ، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ڕاستییه‌كی
گرنگه له پلانی زمان بۆ دروستكردنی زمانی فه‌رمیی و
نیشتمانیی له وڵات‌دا. فه‌ڕه‌نسا یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌یه كه
په‌یڕه‌وی ئه‌م تیۆره ده‌كات و زمانی فه‌ڕه‌نسی به‌سه‌ر
خه‌ڵكانی ناو سنووره‌كه‌ی وه‌ك زمانێكی نیشتمانی و فه‌رمی
سه‌پاندووه.
به حوكمی
ئه‌وه‌ی ئه‌م تیۆره له تیۆره بنه‌ڕه‌ته‌كانی پلانی زمانه و
ئامانجی ستراتیژیشه‌و بریتییه له دروستكردنی زمانی فه‌رمیی
ــ زمانی فه‌رمییش بریتییه له زمانی داموده‌زگا و پێ خوێندن
نه‌ك زمانی ئاخاوتن و ماڵه‌وه. له گوندێكی ئیتاڵیا
خه‌ڵكه‌كه به خۆهێشتی خۆی له (ماڵه‌وه) به (زاری سۆریانی)
ده‌دوێن و له ناو گوندیش له‌گه‌ڵا خه‌ڵكی تر به (ئه‌ڵمانی)
ده‌دوێن و له داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیش ستانده‌ری ئیتاڵی
به‌كاردێنن.
له هه‌ندێ
وڵات ئه‌م تیۆره ڕێگایه‌ك بووه بۆ كوشتنی زمانی كه‌مه
نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان. له ده‌وڵه‌تی عێرلااقدا زمانی
توركمانی و زمانی سریانی له خوێندندا قه‌ده‌غه بوون ، بۆیه
زۆربه‌ی تاكه‌كانی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه زمانی خۆیان ته‌نها
له ماڵا به‌كارده‌هێنا ، به‌ڵام حكومه‌تی كوردی له 1992ــ
ه‌وه ڕێگه‌ی پێدان زمانی خۆیان له داموده‌زگای سه‌ربه‌خۆیان
وه‌ك خوێندن و ڕاگه‌یاندن به‌كاربێنن.
هه‌نووكه
زۆربه‌ی نه‌وه‌ی نوێیان ده‌توانێ به زمانی خۆی بدوێ و
بنووسێ!
2-
ئایدۆلۆژیای پلورالیزمی زمانه‌وانی
Linguistic
Pluralism Ideology
ئه‌م تیۆره
ته‌او پێچه‌وانه‌ی تاك زمانی و توانه‌وه‌ی زمانه‌وانییه.
تیۆری پلورالیزمی زمانه‌وانی ته‌واو دان ده‌نێت به هه‌بوونی
زیاتر له زمانێكی تر له ناو یه‌ك كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌م تیۆره
له ناو كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانی جیاوازدا به دوو شێوه‌ی جیاواز
به‌كارهاتووه له هه‌ندێ جێ ئه‌م تیۆره هۆكارێك بووه بۆ
دروستبوونی زمانی سێیه‌م له یه‌كگرتنی دوو زماندا.
هیندییه‌كانی به‌ڕیتانیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری (زمان) و
(كه‌لتور)ی خۆیان نه‌بن له كۆمه‌ڵگای به‌ڕیتانیادا زمانێكی تر
یان له (ئینگلیزی) و (هیندی) دروست كردووه و ناویان ناوه
(هینینگلیز ــ Hinglish)
ئه‌م دیارده‌یه له سه‌نگافوره‌ش هه‌یه.
له سینگافۆر ، چوار زمان به‌كاردێنن: ئینگلیزی ، مالایی ،
تامیلی ، چینی هیچ یه‌ك له‌و زمانانه به ته‌نیا زمانی
نیشتمانی نییه له‌وێ ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زمانی نیشتمانییه
زمانێكی لێكدراوه له زمانی ئینگلیزی و زمانی سه‌نگافوری
به‌ناوی زمانی سینگلیز ــSing – Lish!
شێوازی دووه‌م
له تیۆری پلورالیزمی زمانه‌وانی بریتییه له هه‌بوونی چه‌ند
زمانێكی جوودا له یه‌ك كۆمه‌ڵگادا. سویسڕا یه‌كێ له‌و
وڵاتانه‌یه كه چه‌ند زمانێكی جیاوازی تێدا به‌كاردێ. ئه‌و
جیاوازییه‌ش په‌یوه‌سته به دوو هۆكاره‌وه: هۆكاری جوگرافی
ــ ئه‌تنیكی و هۆكاری كه‌لتوری ــ مێژوویی. فه‌ڕه‌نسی و
ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی ڕۆمانشی چوار زمانی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته
فره نه‌ته‌وه و فره زمانه‌ن. زۆرجار فاكته‌ری كه‌لتوری ــ
مێژوویی به‌سه‌ر فاكته‌ری ئه‌تنیكی زاڵا ده‌بێ. ئه‌وه‌تا له
نه‌رویژ ، نه‌رویژییه‌كان زیاتر په‌سه‌ندی زمانی (بۆكمال)
ده‌كه‌ن ، كه زمانێكه زیاتر له دانیماڕكی و سوێدی نزیكه
نه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌یی نیۆڕسك ــ نه‌رویژی نوێ ، كه له
زاره‌كانی زمانی نه‌رویژی دروست بووه.
له كوردستان
، باشووری كوردستان ، هیچ زمانێك هاوشانی زمانی كوردی نییه.
ڕێژه‌ی توركمان و مه‌سیحی (ئاشوری ، كلدانی ، سریانی!) له‌و
ئاسته نییه ئه‌وانه ناچار بن زمانێكی نوێ دروست بكه‌ن!
ئه‌مه و هه‌ردوولا له كۆمه‌ڵگا و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به
خۆیان زمانی خۆیان به‌كاردێنن ، زمانی كوردیش وه‌ك زمانێكی
فه‌رمی وڵات قه‌بوڵا ده‌كه‌ن.
له كۆمه‌ڵگای
ئاخاوتنی كوردستاندا دوو زمان تێكه‌ل یه‌ك ناكرێن ، ته‌نها له
حاڵه‌تی كۆمه‌ڵگای هاوسه‌رگیری زمانه‌وانی نه‌بێ ، ئه‌وه‌ی
تێكه‌ڵا یه‌ك ده‌كرێ هه‌ردوو زاری (سۆرانی!) و (كرمانجی)یه.
ده‌ڤه‌رێكی وه‌ك (به‌رده‌ڕه‌ش) و ده‌وروبه‌ری به شێوازێك
ده‌دوێن (هه‌روه‌ها ده‌شنووسن) ده‌كرێ ناوی بنێین سۆرمانجی!
ئه‌و سۆرمانجییه هۆكارێكه بۆ له یه‌كگه‌یشتنی تاكه‌كانی
یه‌ك نه‌ته‌وه (گۆرانه‌كانی) ئه‌و ده‌ڤه‌ره فاكته‌ری
یه‌كخستنی ئاخاوتنی هه‌ردوو زاری سه‌ره‌كی باشووری كوردستانن.
گرنگه لێره
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌تێكی وه‌ك گۆران به
حوكمی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی خۆی شیانی ئه‌وه‌ی هه‌بێ
لینگوافرانكایه‌ك له هه‌ردوو زاره‌كه دروست بكات ، ده‌بێ چۆن
حكومه‌تێكی كوردی نه‌توانێ ڕێ خۆشكردنێك بكات بۆ
تواندنه‌وه‌ی ده‌مارگیری زار و بن زاری كوردی و هانی خه‌ڵكی
خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی ڕیفڕانۆدمی هه‌ڵبژاردنی زمانی
فه‌رمی كوردستان به‌شداری بكات؟!
3-
ئایدیۆلۆژیای په‌سه‌ندكردنی زارێكی
نه‌ته‌وه‌یی
Vernacularization ideology
هه‌ڵبژاردنی
زارێكی زمانی نه‌ته‌وه و كردنی به زمانی فه‌رمی وڵات كرۆكی
ئه‌م تیۆره‌یه.
ئه‌م تیۆره
جه‌خت له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی زمانی نه‌ته‌وه ده‌كات
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی زمانی فه‌رمی وڵات له زارێكی زمانی
نه‌ته‌وه به په‌سند ده‌زانێ. ئه‌م تیۆره بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
ده‌كات كه (زمان) و (نه‌ته‌وه) هاوواتان هه‌روه‌ها زمانی
فه‌رمی حكومه‌ت ، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و
بنیاته تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له زانا و سیاسه‌تمه‌دار و
زمانه‌وان و ڕۆشنبیر ده‌بێ ئایدۆلۆژیای په‌سه‌ندكردنی زارێكی
نه‌ته‌وه به دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی هه‌روه‌ها به
ستراتیژییه‌تی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه بزانن ، چونكه له‌و
ڕێگایه‌وه نه‌ته‌وه زمان و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی
ده‌بێت.
جوله‌كه‌كانی
ئیسرائیل له پێناوی (نه‌ته‌وه) و (ئایین)ی جوله‌كه ، زمانی
عیبری ــ Heberew
یان هه‌ڵبژارد به زمانی فه‌رمی ئیسرائیل.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی زمانی عیبڕی په‌یوه‌سته به (كه‌لتور) و
(مێژوو) و (ئایین) و ئایدۆلۆژیای سیاسی پیاوانی ئایینی
جوله‌كه. به حوكمی ئه‌وه‌ی زاری قوڕه‌یش زاری ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و ئایینی و بازرگانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی بوو به
شێوه‌یه‌كی گشتی و مه‌ككه‌ی پیرۆز به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ،
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و شه‌نگستانه ، هه‌رچه‌نده قوڕئانی
پیرۆز له سه‌ر حه‌وت شێواز دابه‌زی بوو ، به‌ڵام خه‌لیفه
عوسمان هه‌موو قوڕئانی له‌سه‌ر شێوازی زمانی قوڕه‌یش
نووسیه‌وه ، به‌و هه‌نگاوه‌ش نه‌ك یه‌كیه‌تییه‌كی زمانی له
ناو عه‌ره‌ب دروست كرد ، به‌ڵكو چاره‌سه‌رێكی لۆژیكی و زمانیش
بوو بۆ نه‌ته‌وه نا ــ عه‌ره‌بكان بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی له
یه‌ك شێوه‌ی قوڕئان بگه‌ن.
هه‌ر به‌و
ڕێگه‌یه شێوه‌زاری قوڕه‌یش بووه زمانی ئایینی ، نه‌ته‌وه‌یی
هه‌روه‌ها فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئیسلام. له زۆر وڵاتی تر ، زارێك
له زاره‌كانی زمانی نه‌ته‌وه بۆته زمانی فه‌رمی وڵات بۆ
نموونه له پێرۆ زمانی كوێچوا ــ
Quechua بۆته زمانی فه‌رمی له
ئه‌نده‌نوسیاش زمانی به‌هاسا ــ Bahasa
بۆته زمانی فه‌رمی.
له ناو
كوردانیش ، به تایبه‌تی له دوا هه‌ڵبژاردنی 1992 و
دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم كاتی ئه‌وه هاتووه كورد زارێك
له زاره‌كانی خۆی بكاته زمانی فه‌رمی خۆی ، چونكه هه‌بوونی
زمانی فه‌رمی ، حكومه‌ت بوون ده‌گه‌یه‌نێ هه‌روه‌ها قۆناغێكیش
ده‌بێ له ڕزگاربوون له ژیانی میلیشیایی ، عه‌قڵی میلیشیایی و
بیركردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌تی و میلیشیایی.
4-
ئایدیۆلۆژیای زمانی نا ــ
نه‌ته‌وه‌یی
Internationalization Ideology
بنه‌مای ئه‌م
تیۆره ته‌واو هه‌ڤدژه له‌گه‌ڵا هه‌ر سێ ئایدۆلۆژیاكه‌ی تر
به تایبه‌تی ئایدۆلۆژیای په‌سه‌ندكردنی زارێكی نه‌ته‌وه بۆ
زمانی فه‌رمیی.
به گوێره‌ی
ئه‌م تیۆره حكومه‌تی وڵات زمانێكی نا ــ نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته
زمانی فه‌رمی وڵات. هه‌ڵنه‌بژاردنی زمانی نه‌ته‌وه له‌و
وڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك ، له‌وانه:
كاریگه‌ری زمانی ئایینی ، داگیركاری ، شارستانی....هتد.
هه‌روه‌ها دواكه‌وتی كه‌لتوری گه‌لی ژێرده‌سته.
زمانی عه‌ره‌ب
له سه‌رده‌می ئیسلامی و زمانی لاتینی له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحیه‌تدا دوو زمانی ستانده‌ری ئایینی بوون.
زۆربه‌ی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی نێو ئه‌و دوو قه‌ڵه‌مڕه‌وه
ئه‌و دوو زمانه‌یان به زمانی فه‌رمی و پێ خوێندن و ڕۆشنبیری
ده‌ناسی.
زمانی
ئینگلیزی ئه‌و زمانه جیهانییه‌یه كه له ڕێگای داگیركردن و
شارستانییه‌وه بۆته زمانی فه‌رمی زۆرێك له وڵاتانی وه‌ك
هیند و فلیپین و سینگافۆرا.
به هه‌مان
شێوه زمانی فه‌ڕه‌نسی نه‌ك هه‌ر له فه‌ڕه‌نسا ، به‌ڵكو له
زۆرێك له وڵاتانی ئه‌فریكی و عه‌ره‌بی وه‌ك مه‌غریب و
جه‌زائیر و تونس بۆته زمانی فه‌رمیی و كه‌لتوریی.
ئه‌فریقییه‌كان زمانی خۆیان پێ هه‌نده گرنگ نه‌بووه و زمانی
داگیركاری فه‌ڕه‌نسییان له لا گرنگ و شارستانی بووه
هه‌روه‌ها مسێویۆنێره‌كانیش هۆكارێكی تر بوونه له‌سه‌ر
ته‌شه‌نه‌كردنی زمانی فه‌ڕه‌نسی له ئه‌فریقیا.
له ناو
هه‌ندێ له كوردانیش بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنی زمانی ئینگلیزی
وه‌ك زمانێكی فه‌رمی و پێ خوێندن قسه و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
ژێده‌ری ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار:
یه‌كه‌م نه‌بوونی زمانێكی فه‌رمی له وڵات كه هه‌موو كورد
له‌سه‌ری كۆك بن هه‌روه‌ها به بنبه‌ست گه‌یشتنی ئه‌و
پڕۆسه‌یه. دووه‌میش ، شاگه‌شكه‌بوونی هه‌ندێ به زمانی
ئینگلیزی وه‌ك زمانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و هه‌روه‌ها
هه‌نگاوێك دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ژموون و جیهانی زمانی
عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی ئایینی و كه‌لتوری له كوردستان!!
بنه‌ماكانی
پلانی زمان
پلانی زمان
هه‌ندێ بنه‌ما و شه‌نگه‌ستی هه‌یه ، كه هه‌موویان وه‌ك
زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه ، ئه‌و بنه‌مایانه
هه‌نگاو به هه‌نگاو په‌یڕه‌و ده‌كرێن و باشترین چاره‌سه‌ری
زمانه‌وانین بۆ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی سۆسیۆ سیاسی له كۆمه‌ڵگادا.
بنه‌ماكانی
پلانی زمان ، كه خۆی له خۆیدا قۆناغن ، زمان له ڕووی كۆ
زمانه‌وانییه‌وه نابێته زمانێكی ستانده‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و
قۆناغانه تێنه‌په‌ڕێنێت.
بنه‌ماكان
ئه‌و پێنج قۆناغه‌ی خواره‌وه‌ن:
1ـ
هه‌ڵبژاردنی زارێك له زاره‌كانی زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی.
2ـ
به كۆدكردنی زمانه‌كه (زاره هه‌ڵبژاردراوه‌كه)
3ـ
پڕۆسه‌ی دوان له‌سه‌ر هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زاره‌كه.
4ـ
جێ‌به‌جێ كردنی بڕیاری ستانداربوونه‌كه.
5ـ
په‌سه‌ندكردنی خه‌ڵك.
1-
هه‌ڵبژاردنی زارێك
هه‌ڵبژاردنی
زارێك پڕۆسه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگای
ڕۆژهه‌ڵاتی ، چونكه مه‌سه‌له‌ی زار ئه‌وه‌نده گه‌وره‌كراوه
بۆته ناسنامه‌یه‌ك گه‌وره‌تر له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه!! له
ڕوانگه‌ی پلانی زمانه‌وه كه خۆی له خۆیدا پڕۆسه‌یه‌كه
هه‌ژموونی سیاسه‌ت و ئه‌ندازه‌ی زمان ده‌رده‌خات ، هه‌ڵبژاردنی
زارێك له ناو زار و بنزاره‌كانی تر ته‌واو په‌یوه‌سته به
خودی زمانه‌وه. سیاسه‌ت و حیزب له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی زاره‌كه هه‌ڵده‌بژێرن زانان له بواری زمان و
كۆزمانه‌وانی و سیاسه‌ت و كه‌لتور و كۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌وه‌ی
گرنگه سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كام زار
هه‌ڵبژێردرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی ستانده‌ر؟ له‌سه‌ر چ
بنه‌مایه‌كیش؟ كرمانجی ناوه‌ڕاست مێژووێكی پڕ شانازی هه‌یه
له باشووری كوردستان. شێوه‌زاری سلێمانی به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی
ئه‌و مێژووه بووه. سیاسه‌ت و حوكمڕانی كورد فاكته‌ری
سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و شێوه‌زاره بووه.
له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا 1992 – 2010 نه‌ك هه‌ر ئه‌و شێوه‌زاره ،
به‌ڵكو خودی زاره‌كه‌ش به هه‌موو بنزاره‌كانییه‌وه
په‌سندییه‌كی میللی به خۆوه ناگرێ! چۆن سیاسه‌تی حیزب بۆته
هۆكاری (دووبه‌ره‌كی) به هه‌مان شێوه ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی
زمانی ستانده‌ریش خه‌ریكه كێشه‌یه‌كی گه‌وره له كۆمه‌ڵگای
كوردی بخوڵقێنێ. له‌و پێودانگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه
له دیاریكردنی زمانی ستانده‌ر كێشه و قه‌یرانێك هه‌یه ،
بۆیه پێویستمان به پلانی زمان هه‌یه.
له
ده‌روازه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا شێوه‌زاری هه‌ولێر كه خۆی
بنزارێكی كرمانجی ناوه‌ڕاسته ، وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك پێشكه‌ش
كرا. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م به‌دیله بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه
سۆسیۆ سیاسییه‌یه كه له باره‌ی زمانه‌وه له باشوور
هه‌یه! وێڕای ئه‌وه‌ش چه‌نده‌ها دیارده‌ی زمانه‌وانی هه‌ن
ته‌نها له كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی هه‌ولێر هه‌ن هه‌روه‌ها له كۆن
و نوێ‌دا زمانی پایته‌خت قۆناغ به قۆناغ بۆته زمانی ستانده‌ری
نه‌ته‌وه!
هیچ زارێك به
خورتی ناسه‌پێنرێ به‌ڵكو ده‌بێت زانایانی ئه‌و بواره كار
له‌سه‌ر هه‌موو زاره‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زارێك هه‌ڵبژێرن!
له‌وانه‌یه زانایانی بواری زمان له ئاینده هیچ بنزارێكی
كرمانجی ناوه‌ڕأست هه‌ڵنه‌بژێرن ، به‌ڵكو بادینی بنزاری
كرمانجی سه‌روو یاخود زمانی گۆرانه‌كان (بۆته‌كان) هه‌ڵبژێرن
كه ئه‌دگاره‌كانی هه‌ردوو زاری سه‌ره‌كی كرمانجی سه‌روو و
ناوه‌ڕاست له خۆده‌گرێ!!
وه‌ك وتمان
قۆناغی هه‌ڵبژاردنی زاره‌كه به كێشه‌ترین قۆناغه ، بۆیه
زۆر گرنگه ئه‌و قۆناغه زۆر به هێمنی تێپه‌ڕێنرێ!
2-
به كۆدكردنی شێوه‌زاری
هه‌ڵبژێردراو
له‌م
قۆناغه‌دا كار له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی زاره‌كه ده‌كرێت:
یه‌كخستنی ڕێزمان و دانه وشه و ڕێنووسی یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها
فه‌رهه‌نگ گیانی یه‌كخستنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی زمان
پته‌وده‌كه‌ن.
3-فراوانكردنی
بواره‌كانی به‌كارهێنانی زاره‌كه
زاری
هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی ستانده‌ر و فه‌رمی,
ده‌بێت له هه‌موو لایه‌كه‌وه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ و
په‌ره‌ی پێ بدرێت. لێره ڕۆڵی زار و بنزاره‌كانی تر
ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زاری ستانده‌ر هه‌روه‌ها هێوركردنه‌وه‌ی
(سه‌رانی) زاره‌كانی تر!
4-
له‌م قۆناغه ده‌وری حكومه‌تی
نیشتمانیی دێت.
زۆر گرنگه
حكومه‌ت ، خاوه‌ن داموده‌زكا بێ و عه‌قڵێكی مه‌عریفی ئاڕاسته‌ی
بكات ، چونكه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌نده نیشتمانی بێت كه
مه‌سه‌له‌ی زمانی پێ ستراتیژ بێ و ئه‌و به‌شێك بێت له
پڕۆسه‌كه و كاری ئه‌وه‌بێ كه خه‌ڵكی هانبدات له
به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی په‌سه‌ندكردنی بڕیاری
زمانی ستانده‌ره‌وه. حكومه‌ت خۆیشی به هه‌بوونی زمانی
ستانده‌ر و فه‌رمییه‌وه ده‌بێته حكومه‌ت!
5-
په‌سه‌نكردنی جه‌ماوه‌ریی
دوا قۆناغ له
دیاریكردنی زمانی ستانده‌ر ، به‌شداریكردنی خه‌ڵكه له‌و
پڕۆسه‌یه‌وه. ئه‌و به‌شدارییه میللییه له كێشه‌یه‌كی سۆسیۆ
سیاسی‌دا پڕۆسه‌كه ته‌واو و پیرۆز ده‌كات ، چونكه ئه‌مه
كرۆكی دیموكراسیه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت. له‌و پێودانگه‌وه ، ئه‌و
چاره‌سه‌ره زمانه‌وانییه چاره‌سه‌رێكی دیموكراتییه, چونكه
زانا و ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك له‌و پڕۆسه‌یه به‌شداری ده‌كه‌ن و
ڕای خه‌ڵك له كۆتایی پڕۆسه‌كه ته‌واو ده‌كات نه‌ك بڕیاری
حیزب و حوكمی قه‌ره‌قوشی حكومه‌تی دكتاتۆری!
ئه‌نجام
له‌م
توێژینه‌وه‌یه‌دا گه‌یشتینه چه‌ند ئه‌نجامێك:
1ـ
كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی هه‌ولێر چه‌نده‌ها دیارده‌ی زمانه‌وانیی
له خۆده‌گرێ ، كه له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی تری هه‌رێمی
كوردستان به‌م شێوه‌یه و ڕێژه‌یه نییه.
2ـ
زمانی پایته‌خت به‌ره‌و زمانی ستانده‌ر ده‌چێ .ئه‌و
ئه‌زموونه هه‌تا له ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش به‌رپایه قورئانی
پیرۆز خۆی له‌سه‌ر حه‌وت شێوه‌ی عه‌ره‌بی دابه‌زیوه ، ئیمامی
عوسمان په‌سه‌ندی شێوه‌ی قوڕه‌یشی كرد و قوڕئانی له‌سه‌ر
شێوه‌ی قوڕه‌یش نووسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو عه‌ره‌ب له
ڕێگای قورئانه‌وه بكاته یه‌ك هه‌روه‌ها ئه‌و زمانه
ستانده‌ره‌ی قورئان بۆ خه‌ڵكی ناعه‌ره‌بیش ئاسان بكات.
جوله‌كه‌ش شێوه‌ی عیبری كرده زمانی ستانده‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی.
3ـ
چاره‌سه‌ری سیاسی و ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له پرسی زمانی
ستانده‌ر سه‌رده‌می به سه‌رچووه و زۆر تاكڕه‌وانه‌یه ،
چونكه زمان ، زمانی خه‌ڵكه ، بۆیه ده‌بێ خه‌ڵك به‌شێك بێ
له‌و پڕۆسه‌یه!
بڕیاری به
ستانده‌ركردنی و به فه‌رمیكردنی زارێك له (ژووری داخراو) یان
كۆنفڕانسێكی پرَ هه‌ڤدژی فه‌راهه‌م نابێ. زانایانی زمانه‌وانی
و كۆ ــ زمانه‌وانیش ته‌نها زارێك هه‌ڵده‌بژێرن نه‌ك بڕیاری
له‌سه‌ر ده‌ده‌ن!
4ـ
هۆكاری مێژوویی ، هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه هه‌روه‌ها به
گوێره‌ی بنه‌ماكانی پلانی زمان هه‌ر حسێبی بۆ ناكرێ!
5ـ
له چوار ئایدۆلۆژیاكه‌ی خه‌ڵك ته‌نها ئایدۆلۆژیای به
ستانده‌ركردنی زارێكی نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵگای كوردی
ده‌گونجێت ، ئه‌وانی تر بۆ كورد ئارێشه زیاد ده‌كه‌ن نه‌ك
چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
6ـچاره‌سه‌ری
زمانه‌وانی چاكترین چاره‌سه‌رییه ، چونكه ئه‌و چاره‌سه‌رییه
كار له‌سه‌ر خودی زمان ده‌كا و زمانی سیاسه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه
و سیاسه‌تی زمان په‌سه‌ند ده‌كات. وێڕای ئه‌مه‌ش ، جگه له
زانایانی بواری زمان و حكومه‌ت ، ئه‌وه خه‌ڵكیش به‌شداری
ده‌كه‌ن له‌و پڕۆسه زمانه‌وانییه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌ش ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌مان ناوناوه چاره‌سه‌ری
دیموكراتی.
|