|
شیعرییه‌تی شێوازگه‌ری
وه‌رگێڕانی : ئیدریس عه‌بدوڵڵا
شیعرییه‌تی
شێوازگه‌ری له دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كه‌ی خۆیدا له‌و پڕه‌نسیپه
سه‌ره‌كییه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ده‌ڵێت: وه‌صفی لیسانی به
ته‌نیا به‌س نییه بۆ ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌موو
ده‌قێكی داهێنراو، چونكه له‌و یاسا‌و بنه‌ما جوانیناسییه
گشتیانه ده‌كۆڵێته‌وه، كه ده‌قه هونه‌رییه‌كان ڕێكده‌خه‌ن،
ئه‌مه‌ش وایكرد (ڕیڤاتێر) هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ
ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندییه هونه‌رییه فه‌ردییه‌كانی
هه‌ر ده‌قێكی هونه‌ری ته‌رخان بكات، له‌و سیاقه‌شه‌وه
(ڕیڤاتێر) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه: پێویسته
هه‌ندێك پێوه‌ری تایبه‌ت هه‌بێت، جیاوازی بكات له نێوان ئه‌و
ڕووداوه ئاساییانه‌ی ده‌قیان له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، له‌گه‌ڵ
ئه‌و دیارده‌و تایبه‌تمه‌ندییه شێوازگه‌رییانه‌ی كار له
بیسه‌ر ده‌كه‌ن.
وه‌كو تێبینی
ده‌كرێت: سه‌رچاوه‌كانی شیكاری شێوازگه‌ری له كاركردن له‌سه‌ر
دیارده‌ی ئه‌ده‌بی، له‌لای (ڕیڤاتێر) بۆ بیروبۆچوونه
داهێنراوه‌كانی فۆڕمالیسته‌كان به تایبه‌ت بۆچوونه‌كانی
جاكبسۆن و بۆ شیعرییه‌تی بونیاتگه‌ری و به تایبه‌ت تێگه‌یشتنی
(جۆن كۆهن) بۆ لادان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شیكاری
فۆڕمالیسته‌كان به پێی ڕاڤه‌ی ڕیڤاتێر، تاكه زامنكه‌ره بۆ
ده‌ستنیاشانكردن و دۆزینه‌وه‌ی دیارده‌ی ئه‌ده‌بی له
(ده‌ق)دا، چونكه گرنگی به‌وه ده‌دات، كه تایبه‌ته له‌نێو
ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، نه‌ك گرنگی به شتێكی دیكه‌ی ده‌ر له‌وه
بدات، له‌سه‌ر خودی (ده‌ق)یش له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه
ئاڵوگۆڕكراوه‌كانی نێوان وشه‌كان و له‌سه‌ر فۆڕم زیاتر له‌وه‌ی
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كاری ئه‌ده‌بی به‌و
پێیه‌ی، كه‌وا شوێنی سه‌رچاوه‌گرتنی زنجیریه‌ك ڕووداوه، نه‌ك
به‌و پێیه‌ی، كه ئه‌وه خاڵی گه‌یشتنه به ئه‌و زنجیره
ڕووداوه، یان به‌و پێیه‌ی ئه‌وه پوخته‌ی ئه‌نجامی ئه‌و
زنجیره ڕووداوه‌یه، كورت هه‌ڵده‌مێنێ.
دیاره
(ڕیڤاتێر) له‌سه‌ر گه‌ڵێك له پڕه‌نسیپه‌كان له‌گه‌ڵ (جاكبسۆن)
ڕێكده‌كه‌وێت، به تایبه‌ت له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت: له توانادا
هه‌یه، زمانی ئه‌ده‌بی ته‌نیا له ڕێگه‌ی كورت هه‌ڵمان
له‌سه‌ر خودی زمانی په‌یامه‌كه خۆی، به شێوه‌یه‌كی وردی و
بابه‌تی شیكاربكرێت. به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌یان له‌وه دایه، كه
ڕیڤاتێر وای به‌لاوه باشتره، له باتی زاراوه‌ی (ئه‌ركی
شیعریه‌ت)، كه (جاكبسۆن) به‌كاریهێناوه، زاراوه‌ی (ئه‌ركی
شێوازگه‌ری) به‌كاربهێنرێت، چونكه زاراوه‌ی (ئه‌ركی شیعریه‌ت)
كه‌سی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه ده‌بات، وای تێده‌گه‌ینێ، كه
به ته‌نیا له‌سه‌ر بواری شیعردا كورتده‌بێته‌وه، به‌ڵام
زاراوه‌ی (ئه‌ركی شێوازگه‌ری) فراوانتره‌و ئه‌و
به‌هه‌ڵه‌بردنه درووست ناكات.
له‌گه‌ڵ
هه‌بوونی ئه‌و جیاوازییه بچوكه‌ش له نێوان ڕیڤاتێر و
جاكبسۆن، دیسانه‌وه ڕیڤاتێر پێی وایه، كه (ئه‌ركی
شێوازگه‌ری)، ته‌نیاو یه‌كه ئه‌ركی ئاراسته‌كراوه بۆ په‌یامی
ئه‌ده‌بی، له كاتێكدا كه ئه‌ركه‌كانی تر به‌ره‌و
ڕه‌گه‌زانێكی ده‌ره‌كی ئاراسته‌كراون، په‌یوه‌ندییان یان به
نووسه‌ر و یان به بیسه‌رو یان به ناوه‌ڕۆك و یان به هه‌ر
لایه‌نێكی دیكه‌ی بێجگه‌ی ئه‌وانه‌شه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها
ڕۆڵێكی لاوه‌كییان هه‌یه له درووستكردنی بنیاتی ده‌قی
داهێنراو.
گرنگترین
خاڵێك كه شێوازگه‌ری ڕیڤاتێر جیاده‌كاته‌وه، پشتبه‌ستنیه‌تی
به چه‌مكی لادان، به‌ڵام تیۆری دانه‌ر له ده‌ستنیشانكردنی
ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر شێوازگه‌ری ده‌قه‌كاندا ئه‌نجام
ده‌درێت، خاڵی نابێت له ده‌ستكاریكردنێك له چه‌مكه‌كه،
بۆیه ڕیڤاتێر هه‌وڵی دا، به‌سه‌ر زه‌قترینی ئه‌و ڕه‌خنانه‌دا
تێپه‌ڕێت، كه ئاراسته‌ی ئه‌و تیۆره كراوه، به تایبه‌ت
گرنگترینیان، كه بریتییه له زه‌حمه‌تی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و
یاسا‌و بنه‌ما، یان پێوه‌ره ده‌ره‌كیه، كه (لادان)ه‌كه
له‌وه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات، بۆیه ڕیڤاتێر پێشنیاری كرد،
له باتی (بنه‌مای ده‌ره‌كی)، (بنه‌مای ناوه‌خۆیی)
به‌كاربهێنرێت، كه ئه‌وه‌ی دووه‌م په‌یوه‌نددار ده‌بێت به
بنیاتی هونه‌ری ده‌ق، چونكه هه‌موو كارێكی شێوازگه‌ری له
ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاقییه‌كانی به كاره شێوازگه‌رییه
ئاساییه‌كان له‌ناو خودی بنیاتی هونه‌ری ده‌قه‌وه ده‌ستنیشان
ده‌كرێت، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نیا سیاق خۆی
زامنكه‌ری ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و یه‌كه زمانییانه‌یه، كه
به ڕۆڵێكی ئه‌ركی و پێڕاگه‌یاندنی له سیستمێك له
په‌یوه‌ندییه‌كان له لایێك و به ڕۆڵێكی ئیجرائی شێوازگه‌ری
له سیستمه‌كه‌دا له لایێكی دیكه‌وه هه‌ڵده‌ستن. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هیچ ئیجرائێكی شێوازگه‌ری هه‌میشه پێگه‌ی
پێشه‌وه‌یی، یان دواوه‌یه‌ویی نابێت، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته ژێر
ته‌واوی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی، كه سیاق ئه‌نجامی ده‌دات، به
سروشتی حاڵیش ئه‌و سیاقه له ده‌قێك بۆ ده‌قێكی دیكه
ده‌گۆڕێت، چونكه ناشێت هه‌ر به ته‌نیا سیاقێك هه‌بێت، به‌ڵكو
سیاقه‌كان جۆراوجۆر و لێكجیاوازن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ڕاڤه
ده‌كات، كه چۆن هه‌موو به‌جێهێشتنێكی یاسای سه‌ره‌كی
ئیجرائێكی شێوازگه‌ری پێكناهێنێت، هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی
شێوازگه‌رییش پێویست نییه لادانێك بێت له پێوه‌ره‌كان،
چونكه وێنه‌ی شێوازگه‌ری له‌وانه‌یه له بابه‌تێكدا لادانێك
درووست بكات و له شوێنێكی دیكه‌شدا گوته‌ی ئاسایی. جا له‌ژێر
تیشكی ئه‌و بۆچوونه‌دا، ڕیڤاتێر وای ده‌بینێت، كه شێواز هه‌ر
به ته‌نیا له وێنه‌و خوازه‌و ته‌كنیكه ڕه‌وانبێژییه‌كان پێك
نایێت، به‌ڵكو بونیاتی شێوازگه‌ری له ده‌قێكی دیاریكراو: له
زنجیره‌یێك ڕه‌گه‌زی چاوه‌ڕوانكراو به‌وه‌ی كه‌وا ده‌شێن
ڕووبده‌ن و له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رهه‌ڵستیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕه‌گه‌زانه‌ی چاوه‌ڕوانناكرێ ڕووبده‌ن، خۆی حه‌شار ده‌دات،
چونكه هه‌موو شێوازێك له سیاق و دژه‌سیاقه‌كه‌یشی پێكدێت.
ڕیڤاتێر وای
ده‌بینێت، كه ئیجرائاتی شێوازگه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی
به ده‌رككردنی خوێنه‌ر به‌و ئیجرائاتانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش
چونكه نرخی هه‌ر ئیجرائێكی شێوازی له ماوه‌ی ئه‌و
موفاجه‌ئه‌یه‌وه ده‌ستنیشان ده‌بێت، كه له بیسه‌ریدا درووست
ده‌كات، چونكه هه‌ر موفاجه‌ئه‌یه‌ك چه‌نده‌ی كه‌متر
چاوه‌ڕوانكراوبێت، كاریگه‌ریی له ده‌روونی بیسه‌ردا قووڵتر
ده‌بێت، بۆیه شێواز به پێی ڕیڤاتێر ناكرێ ده‌ستنیشان بكرێت،
ته‌نیا به زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕه‌گه‌زی سیاقی بابه‌ت
نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ناچاركردنی بیسه‌ر به‌وه‌ی كه‌وا ئاگاداریان
بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هاتو لێیان بێ ئاگا بێت، ده‌قه‌كه
ده‌شێوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ئاگادارییه‌وه ده‌قه‌كه‌ی
لێكدایه‌وه، ئه‌وساكه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، كه: گوته
گوزارشتكه‌ره، به‌ڵام شێواز ئه‌وه‌یه كه زه‌قده‌بێته‌وه.
شێوازگه‌ری
ڕیڤاتێر به به‌شداریكردنی بیسه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی واتا،
یان باشتر بڵێین واتا له‌توانادا بووه‌كان جیاده‌بێته‌وه، به
شێوه‌یه‌ك كه بیسه‌ر، یان خوێنه‌ر چیدی لایه‌نێكی به‌كاربه‌ر
نابێت بۆ ده‌قی داهێنراو، به‌ڵكو له هه‌موو قۆناغه‌كانی
درووستكردن و داهێنانی ده‌قه‌كه‌دا ده‌بێته ڕه‌گه‌زێكی زیندوو
و به‌رهه‌مهێن. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ڕیڤاتێر پێشنیاری ئه‌وه
ده‌كات: شیكاركه‌ری شێواز یه‌كسه‌ر له ده‌قه‌وه سه‌رچاوه
نه‌گرێت، به‌ڵكو له‌و ئه‌حكامانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، كه كۆی
خوێندنه‌وه‌كان له ده‌وری ده‌قه‌كه‌دا ده‌یخه‌نه ڕوو، چونكه
ئه‌م ئه‌حكامانه بریتینه له شتانێكی وروژێنه‌ر، یان
وه‌ڵامده‌ره‌وه، له ئه‌نجامی وشیاركه‌ره‌وه‌ی شاراوه له
قووڵایی ده‌قه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، شێوازیش به‌و مانایه
بریتییه له شله‌ژان و گرژییێكی به‌رده‌وام له نێوان خودی
داهێنه‌ر و بێئومێدبوونی بیسه‌ر له چاوه‌ڕوانی، ئه‌م گرژییه
به‌رده‌وامه‌ش جه‌وهه‌ری كرده‌ی شێوازگه‌رییه، یان وه‌كو
ڕیڤاتێر ناوی نا: جه‌وهه‌ری درووستبوونی موفاجه‌ئه‌یه. كه
ده‌شێت بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بدۆزینه‌وه، بۆ
گوته‌كه‌ی جاكبسۆن بگه‌ڕێینه‌وه، كه ده‌ڵێت: موفاجه‌ئه‌ی
شێوازگه‌ری بریتییه له درووستكردنی چاوه‌ڕوواننه‌كراو له
ماوه‌ی شتی چاوه‌ڕووانكراودا.
دیاره
(ڕیڤاتێر) سوودی له‌و بۆچوونه‌ی جاكبسۆن وه‌رگرتوه، له‌وه‌وه
بڕیاری داوه، كه: نرخی هه‌ر ئیجرائێكی شێوازگه‌ری
په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تی موفاجه‌ئه‌كه‌ی، جا هه‌ر چه‌نده‌ی
تایبه‌تمه‌ندی شێوازگه‌ری چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت، ئه‌وا
كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بیسه‌ر قوولتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ش هه‌مان
تایبه‌تمه‌ندی شێوازگه‌ری له ده‌قدا دووباره بوویه‌وه، هێزی
كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌ر بیسه‌ردا لاوازتر ده‌بێته‌وه،
چونكه دووباره‌بوونه‌وه ورده ورده هێزی كاریگه‌ریه‌كه‌ی
كه‌مده‌كاته‌وه.
له لایێكی
دیكه‌وه، ڕیڤاتێر وه‌های ده‌بینێت، كه ئه‌و ئیجرائه
شێوازگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی موفاجه‌ئه ده‌وه‌ستێت،
هه‌میشه به سیاقه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی
به‌و بیرۆكه‌ی (لادان)ه‌وه نابێت، كه جۆن كۆهن به‌رگری لێ
ده‌كرد، ئه‌و سیاقه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به واتای باوی وشه
نییه، به‌ڵكو ئه‌و واتایه‌ی گوزارشتی لێ ده‌كات، له نێو
بنیاتی ده‌قی هونه‌رییه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، لێره‌وه‌یه
شیكاركه‌ری شێوازی به ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه
ناولێنراوه‌كانی نێو ده‌ق ناكاته‌وه، چونكه ئه‌وانه
ڕه‌گه‌زی زه‌قن، به‌ڵكو به قه‌د ئه‌وه گرنگی به ڕه‌گه‌زه
ناولێنه‌نراوه‌كانی نێو ده‌قیش ده‌دات.
ڕیڤاتێر سیاقی
شێوازی دابه‌شده‌كاته سه‌ر دوو به‌ش:
1ـ
سیاقی بچوك:
ئه‌مه به
په‌یوه‌ندی نێوان وشه ناولێنراو و وشه
ناولێنه‌نراوه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هیچ یه‌كێكیشیان
له‌و دوو كۆمه‌ڵه وشانه به‌بێ یه‌كتری كاریگه‌رییان نابێت،
ڕیڤاتێر به‌م شێوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌م سیاقه ده‌كات: (سیاق +
دژیه‌ك)، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه به‌و گوته‌یه‌ی شاعیرێك
دێنێته‌وه، كه ده‌ڵێت: (ئه‌و لێلاییه ڕوونه، كه
ئه‌ستێره‌كان وه‌ده‌ردێخێ)، چونكه تایبه‌تمه‌ندی شێوازی
به‌وه هاتۆته دی، كه ڕوون دراوه‌ته پاڵ لێلایی، ئه‌مه‌ش
بریتییه له درانه‌پاڵی وشه‌یه‌كی ناولێنه‌نراو، كه
(ڕوون)ه، بۆ ئه‌و سیاقه‌ی، كه له به ته‌نیا وشه‌یه‌ك
پێكدێت، ئه‌ویش (لێلایی)یه. به ڕای ڕیڤاتێر ئه‌م سیاقه
بچوكه له ڕه‌وانبێژیدا لێكچوواندن و خواستن به‌رهه‌مدێنێت،
له ماوه‌ی ته‌نیا ڕسته‌یێك به‌رهه‌م دێت.
2ـ
سیاقی گه‌وره: له به‌رانبه‌ر سیاقی بچوكدا ڕیڤاتێر جۆرێكی
دیكه له سیاقی گه‌وره ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌ویش له‌م دوو
ڕێگه‌یانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
أ ـ سیاق ---<
ئیجرائی شێوازی ----< سیاق.
ئه‌مجۆره به
گه‌ڕانه‌وه بۆ سیاقی یه‌كه‌م جیاده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای
ئه‌و ئیجرائه شێوازیه‌ی، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگه‌ی بۆ
خۆشكردبوو، ئه‌و نمونه‌یه‌ش له سیاقی گه‌وره به‌وه به‌دی
دێت، كه وشه‌یه‌كی ناولێنه‌نراو ــ وشه‌یه‌كی نامۆ به
زنجیره‌ی ده‌ربڕینه‌كانی گوته ــ بخرێته ناو سیاقه‌كه.
ب ـ سیاق----<
ئیجرائی شێوازی به‌و پێیه‌ی خاڵێكی سه‌رچاوه‌گرتنه بۆ سیاقێكی
نوێ ----< ئیجرائی شێوازی.
ئه‌م سیاقی
گه‌وره‌یه‌ش به لای ڕیڤاتێر ئاراسته‌یێكی ته‌ڕكیبی هه‌یه‌و
به نێو ته‌واوی ده‌قدا شۆڕده‌بێته‌وه.
كه‌وابێت: له
ماوه‌ی جیاوازیكردن له نێوان ئه‌و دوو سیاقه، وا
ده‌رده‌كه‌وێ، كه جیاوازی له نێوان سیاقی بچوك و سیاقی
گه‌وره، بریتییه له‌وه‌ی: سیاقه بچوكه‌كه وه‌كو لێكچواندن
و خواستن بۆ نمونه له ماوه‌ی ته‌نیا ڕسته‌یه‌كدا به‌جێ دێت،
به‌ڵام سیاقه گه‌وره‌كه له ماوه‌ی ته‌واوی ده‌قه‌كه‌دا
ئینجا وه‌دی دێت.
دواجار ده‌شێ
بڵێین: ده‌ستنیشانكردنی شێواز به درووستكردنی جیاوازی له
نێوان ڕه‌گه‌زه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و ڕه‌گه‌زه
چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان له ده‌قی هونه‌ری، خاڵی جیاوازی له
نێوان شیعرییه‌ت و شێوازگه‌ری پێكده‌هێنێت، چونكه له كاتێكدا
كه شیعرییه‌ت له بنیاته هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌قه
داهێنراوه لێكجیاكان ده‌كۆڵێته‌وه، شێوازگه‌ری له‌سه‌ر
ئه‌وه سوور ده‌بێت، كه: هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی
تایبه‌تمه‌ندی و ڕوواڵه‌تی ئیستاتیكی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌یه
ئه‌ده‌بیه‌تیه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆیه ئه‌وه‌ش پێویسته
پارێزگاری لێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێك به شێوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ و جیاواز بمێنێته‌وه له ده‌قه‌كانی دیكه.
ژێده‌ر:
محه‌مه‌د قاسمی، ئینته‌رنێت .
|