|
توانای مرۆڤ بۆ فێربوونی زمان
خالید جه‌میل
زمان یه‌كێك
له بناغه گرینگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆی په‌یوه‌ندیی
نێوان مرۆڤه‌كانه له كۆمه‌ڵگادا. زمانه‌وانی یان زانستی زمان
وه‌ك هه‌موو لقێكی دیكه‌ی زانست زۆر به‌ربڵاوه‌و كاری زۆری
له‌سه‌ر كراوه.
ئایا توانای
مێشك له‌مرۆڤدا بۆ فێربوونی زمان بێكۆتاییه؟ توێژه‌ره‌وه
ئه‌لمانییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه مێشكی مرۆڤ توانای زۆر
به‌رفراوانی هه‌یه له وه‌رگرتنی زیاتر له یه‌ك زمان،
به‌تایبه‌تی لای منداڵان و ته‌نانه‌ت كۆرپه‌كانیش، چونكه
كۆرپه گوێی له ده‌نگی ده‌وروبه‌ر ده‌بێت.
زانست وا
ده‌ڵێ: له‌شه‌شه‌مین مانگدا ئه‌و ده‌نگانه ده‌ناسێ، چونكه
له شه‌شه‌مین مانگی‌دا، سیستی بیستن پێگه‌یشتوو ده‌بێت.
به‌ڵام توانای
مرۆڤ له‌زماندا له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه‌و
ته‌مه‌نه‌كانیش جیاوازن..
گه‌ر سه‌یری
مێژووی ڕابردووی خۆمان بكه‌ین له‌بواری به‌شێكی زمانه‌وانی
ساده‌یی و ئاسان بۆ فێربوون، ((زمانی ئاوێستایی)) زمانی پیرۆزی
ئێرانییه‌كان بووه‌و له‌وكاتانه‌دا جگه له ئاوێستا هیچ
په‌ڕاوێكی تریان نه‌بووه به‌و زمانه نووسرابێت، ته‌نانه‌ت
دوای هێرشی عه‌ره‌به‌كانیش به‌چه‌ند سه‌د ساڵێك جگه له
مووریده‌كان كه له‌به‌ریان كردووه به دڵوگیانیان
پاراستوویانه، ئه‌و زمانه وه‌ك جارانی پێشوو نه‌ماوه،
ئه‌ویش هه‌روه‌ك چۆن زمانی لاتینی
((Latin) له ئه‌وروپادا تا
چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست له ئاراوا بووه‌و پارێزراوه، به‌ڵام
دوای خراوه‌ته پشت گوێ ڕووی له‌یه‌كتری كردووه دوای ئه‌میش
نه‌ماوه: كه‌واته زمان له‌ناو ده‌چێت...
به‌ڵگه‌ش
زۆره، مێژووش هه‌ر هه‌موویانی چه‌ند جارێك ڕوونی كردۆته‌وه،
گه‌ر زانستیانه شیبكه‌ینه‌وه، ناوه‌ڕاستی (زمان) به‌رز
ده‌بێته‌وه‌و خۆی له‌نه‌رمه مه‌لاشوودا ده‌دات، ڕی له‌سیه‌كان
ده‌گرێ و ته‌وژمێك دروست ده‌بێ، له‌پی زمان دێته خوارێ،
ده‌نگی ((كاف)) دروست ده‌بێ، ئینجا ژێیه‌كانی ده‌نگ دروست
ده‌بێ، فۆنۆلۆژی سیسته‌می زمانی كوردیدا به‌مانای به‌خشن دێت،
له‌نێو چوارچێوه‌ی زمانێكی تایبه‌تدا...
وه ئه‌و
به‌شه زانستییه‌ی زمان كه له‌و قۆناغه‌دا به‌قانونێكی
تایبه‌ته‌وه لێكده‌درێن بۆ دروست كردنی بڕگه.
لێره
ده‌بینیت ئه‌و توانایه لای منداڵان زۆرتره وه‌ك لای
گه‌وره‌كان هه‌روه‌ها لێهاتووه‌كان له‌گه‌ڵا كه‌سێكی ئاسایی‌دا
جیاوازن و بگره له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دیكه‌ش جیاوازن، بۆ نموونه:
له‌دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه ناسراون، كه به ئاسانی فێری زمان
ده‌بن، به‌راوورد له‌گه‌ڵا وڵاتانی دراوسێدا ده‌كرێت، بۆ
پێگه‌یه‌ك و چه‌ند زمانێكی جیاواز قسه بكه‌ن له‌یه‌ك
ده‌وڵه‌تدا..
وڵاتی سویسرا
چوار زمانی تێدایه (فه‌ره‌نسی، ئه‌لمانی، ئیتالی، رۆمانی( من
لێره‌دا ده‌یسه‌لمێنم كه زمان له‌ناو ده‌چێت نموونه‌ی
((مادده‌كان) و ((ئه‌خمانیه‌كان)) له‌سه‌رده‌قی زه‌رده‌شته‌كان
واته ئاڤێستایه‌كان كه به (بیری چاك) و (وته‌ی چاك) و
(كرداری چاك) به‌ناوبانگه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و
هێزه زڵه‌ی كه ئاره‌زووی داگیركردنی ئه‌و شوێنه‌ی هه‌بێ
ده‌ست ده‌كات به له‌ناوبردنی گشت كه‌لتوورو زمان و مێژوو یان
تاكو جێگای پێی خۆی قائیم بكات بۆ مه‌رامی خۆی.
گه‌ر دوای
((تۆفان)) و زمانی ئه‌وساش بابلی بووه، پاشان ژماره‌ی خه‌ڵك
زیادیكردووه بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌هۆی كۆچی به كۆمه‌ڵه‌وه بۆ
ژیان و گه‌ڕان به‌دوای به‌هۆی كۆچی به‌یه‌كه‌م كۆچ بۆ ولاتی
نیل بوو (میسری ئێستا)، پاشانیش چین شارستانییه‌تی مه‌زنیان
دروستكردوو خه‌ڵك له‌و شوێنانه‌ی بۆی چوون شتی نوێیان
دۆزیته‌وه‌و داهێنانیان كردووه.
ڕۆژ له‌دوای
ڕۆژ وشه‌ی زۆرتری چووه‌ته سه‌ر له‌گه‌ڵا ده‌نگی نوێ
به‌گوێره‌ی پێویستی ساڵا له‌دوای ساڵا جیاوازییه‌كه زیاتر
بووه، پاشان بووه‌ته چه‌ند لقێكه‌وه كه له‌زماندا
له‌هه‌ریه‌یه‌ك له‌و شارستانیه‌تانه به‌هۆی كۆچكردن و
دووركه‌وتنه‌وه.
كه‌واته زمان
بنه‌مای شارستانییه‌تی و مرۆڤایه‌ته‌وه و خۆشه‌ویستی ئه‌م
زمانه خۆشه‌ویستی میلله‌تییه.
پێویسته
ئێمه كار له‌سه‌ر ڕه‌وتی زمانی كوردی خۆمان بكه‌ین خۆشمان
ڕزگار بكه‌ین له وشه‌ی بێگانه‌كه ڕۆژانه به‌كاریان ده‌هێنن.
په‌راوێزه‌كان:
ـ
سه‌رهه‌ڵدانی ئوسترا ((زه‌رده‌شت))
ـ زمان
بنه‌مای شارستانییه‌ته
ـ د. ئیبراهیم
عه‌زیز ، زانستی زمان، 278.
ـ شێوازگه‌ری
هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا.
ـ د.
عبدالرحمن تواب.
|