|
تایپۆلۆژی زمانه‌كان و زمانی كوردی به
نموونه
سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه
هه‌رچه‌نده
تایپۆلۆژی زمان له ئاكامی هه‌وڵا و كۆششه‌كانی فیلۆلۆژكاران
په‌یدابوو، به‌ڵام چه‌مكه‌كه له‌دوای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه
بووه به‌شێك له‌زمانه‌وانی نوێ.
تیۆری مۆرفیم،
بونیادی تایپۆلۆژی زمان پێكدێنێ، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌م
تیۆره‌وه زمانه‌كان به‌گوێره‌ی مۆرفیم به‌رانبه‌ر وشه‌و
شێوازی پێكه‌وه‌هاتنی مۆرفیمه‌كان پۆلین ده‌كرێن. كه تیۆری
مۆرفیم نه‌یتوانی وه‌ڵامی زۆر ئارێشه‌ی نێوان زمانه‌كان
بداته‌وه، تیۆری فۆنۆلۆژی و پێكهاته‌ی ڕسته‌سازی وه‌ك
ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ر بۆ پۆلێن كردنی زمانه‌كان هاتنه‌كایه‌وه.
ئه‌م دووه‌ش
نه‌یانتوانی ته‌واو ئارێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ناچار
زمانه‌وانان دان به‌وه ده‌نێن كه جیاوازی زمانه‌كان
له‌یه‌كتر، ڕاستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه.
له‌م كورته
توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ین له‌و ئارێشانه بدوێین و
قسه له‌سه‌ر شوێنی زمانی كوردی له‌و تیۆرانه بكه‌ین.
تایپۆلۆژی
زمانه‌كان
ده‌كرێ
زمانه‌كان له‌سه‌ر سێ بنچینه پۆلێن بكرێن:
1ـ
بنچینه‌ی مێژوویی:
هاومێژوویی،
هاوڕه‌گه‌زی، هۆكارێكه كه زمانه‌وانان له مێژووی زمانناسیدا
كاریان له‌سه‌ر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كان بۆ كۆمه‌ڵا
Group یاخود خێزان
Family پۆلێن بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی
ئه‌م پۆلێنكردنه، هه‌ر كۆمه‌ڵه زمانێك، دایكه زمانێكی
Proto language هه‌یه. ئه‌م
كۆمه‌ڵه زمانه‌ش چه‌نده‌ها سیمای هاوبه‌شی مۆرفۆلۆژی و
سینتاكسی و فۆنۆلۆژیان له‌نێواندا هه‌یه. هه‌ر به‌و ئه‌دگارو
سیمایانه‌ش بوونه‌ته خێزان. دابه‌شكردنی زمانه‌كانی هیندۆ
ئه‌وروپایی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌یڕه‌وكراوه، چونكه
زمانه‌كانی وه‌ك لاتینی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئیتالی... هتد.
هه‌موو له‌زمانی سانسكریتی كۆنه‌وه پاش كه‌وتوون.
زمانی
عه‌ره‌بی و سریانی، عیبری له‌زمانی (سام)ی كوڕی نوح پێغه‌مبه‌ر
په‌یدابوون، بۆیه به ئه‌وانیش ده‌وترێ زمانه سامییه‌كان.
ئه‌م بنچینه
ڕه‌گه‌زییه، بنه‌مایه‌كی ئه‌نسرۆپۆلۆژی پاڵشتی ناكات، چونكه
زمانی دایك، زمانی یه‌كه‌م، هیچ شوێنه‌وارو ئه‌سه‌رێكی نییه،
ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ له‌م باره‌یه‌وه زیاتر (زه‌ن) و (تێڕوانین)
و (گریمانه)ن.
ئه‌مه‌و، ئه‌م
زمانانه (بۆنموونه، زمانه‌كانی هیندۆ ئه‌وروپی) ئێستا زمانی
نه‌ته‌وه‌یین، هه‌ر نه‌ته‌وه‌و زمانی خۆی هه‌یه.
ئایا زمانی
یه‌كه‌م، زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه؟!
بێگومان، ئه‌و
زمانه‌ی ئاده‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵا خودا پێ كردووه، نه‌ته‌وه‌یی
نه‌بووه، چونكه هیچ كه‌سێك تا ئێستا نه‌یتوانیوه ڕه‌گه‌زی
نه‌ته‌وه‌یی ئاده‌م و زمانه‌كه‌ی دیاری بكات!! هه‌روه‌ها زۆرێك
له زمانه هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان هه‌ندێ سیمای له‌یه‌ك
جودایان هه‌یه، بۆ نموونه، زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له
جێنده‌ر زۆر له‌یه‌ك جودان و ئامرازه ناسین و نه‌ناسینی
فه‌ره‌نسی جێنده‌ریش نیشان ده‌ده‌ن، كه‌چی ئه‌وانه‌ی ئینگلیزی
هه‌ر ته‌نها هه‌ردوو ئه‌دگاری (ناسین) و (نه‌ناسین) نیشان
ده‌ده‌ن:
ئامرازی
نه‌ناسین و نێر un:
پیاوێك
un homme – a man
ئامرازی
نه‌ناسین و مێ une
ژنێك
une femme – a woman
ئه‌م دووه
له فه‌ره‌نسی شێوه كۆیان هه‌یه بۆ هه‌ردووكیان، كه‌چی له
ئینگلیزی ئه‌مه نییه:
Des hommes
Des femmes
له ئینگلیزی
ته‌نها (the –
ه‌كه) هه‌یه بۆ ناسین ـ ئه‌م
(the)یه هیچ ئه‌دگارێكی جێنده‌ری
نییه، هه‌روه‌ها بۆ (تاك) و (كۆ) به‌كاردێ، كه‌چی له
فه‌ره‌نسی هه‌ریه‌كه‌و ئامرازی خۆی هه‌یه.
ئامرازی ناسین
و نێر Le
پیاوه‌كه
Le homme – the man
ـ ئامرازی
ناسین و مێ La
ژنه‌كه
La femme – the woman
پیاوه‌كان
Les hommes the men
ئه‌مڕۆ
چه‌ندان جیاوازی دی مۆرفۆلۆژی و سینتاكسی له‌نێوان ئه‌م (دوو
زمانه زۆر له‌یه‌ك نزیكه) هه‌ن.
له‌م
ڕوانگه‌وه، فاكته‌ری مێژوو، به‌س نییه بۆ پۆلێن كردنی
زمانه‌كان و كۆكردنه‌وه‌یان له خێزانێك و دانانی دایكه
زمانێكی گریمانیكراو بۆیان.
ئه‌م
پۆلێنكردنه‌ی زمان به‌گوێره‌ی گریمانی هاوڕه‌گه‌زی یاخود هاو
ڕه‌سه‌نی كار له‌سه‌ر (هاوشێوه)ی ڕێژه‌ی ناوه‌كانی ده‌كات
(ده‌یڤد كریستال 1993: 152 نموونه‌ی ناوی
(Peter) ده‌هێنێته‌وه بۆ پیشاندانی
هاوشێوه‌ی ڕێژه‌یی ئه‌و ناوه له‌گروپی زمانی هیندۆ
ئه‌وروپاییدا:
Peter
ئێرله‌ندی
كۆن گۆسیك سانسكریتی
یۆنانی كۆن
Athir Fader Pater
Piter pater
كاته‌ردن پورتوگالی
فه‌ره‌نسی سپانی ئیتالی
Pare pai
Pere Padre Padre
زمانی
عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی هیندو ئه‌وروپی و زمانی میسرییه
كۆنه‌كان، به‌گوێره‌ی هیچ گریمانه‌یه‌كی زمانه‌وانان
هاوڕه‌گه‌زو هاوڕه‌سه‌ن نین كه‌چی بۆ نموونه، له وتنی ناوێكی
وه‌ك (یوسف)، هاوشێوه‌ی ڕه‌گه‌زی ڕێژه‌ییان له‌نێواندا هه‌یه:
ـ یوسف:
عه‌ره‌بی ، كوردی
ـ جۆزێف:
ئینگلیزی
ـ یوزارسیڤ:
میسری كۆن
2ـ
بنچینه‌ی پێكچوونی بونیاد
پۆلین كردنی
زمانه‌كان له‌سه‌ر پێكچوونی بونیاد، كرۆكی تایپۆلۆژی
زمانه‌كانه، چونكه تایپۆلۆژی زمان خۆی بریتییه له لقێكی
زمانه‌وانی، كه له‌پێكچوونه بونیادییه‌كانی نێوان زمانه‌كان
ده‌كۆلێته‌وه بێگوێدانه فاكته‌ری مێژوو. هه‌ر له‌م
ڕوانگه‌وه به‌و شێوازه ده‌وترێ، زمانه‌وانی تایپۆلۆژی ئه‌م
بنچینه‌یه ته‌واو په‌یوه‌سته به‌خودی زمانه‌وه:
به سیسته‌م و
پێكهاته‌ی زمانه‌وه نه‌ك ڕوخسار‌و گه‌شه‌و فراژووبوون و مێژووی
زمانه‌وه.
ئه‌م جۆره
توێژینه‌وه‌یه له زمانه‌وانی كۆن نییه، به‌ڵكو مێژووه‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زاینییه‌وه.
بونیاد له‌م
جۆره پۆلێنكردنه‌دا ژماره‌ی مۆرفیم و چۆنییه‌تی پێكه‌وه
هاتنی مۆرفیمه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه، زمانه‌كانی جیهانی بۆچه‌ند گروپێك پۆلێن كراون.
هه‌روه‌ك چۆن ژماره‌ی فۆنیمه‌كان له‌زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر
جیاوازه به‌هه‌مان شێوه ژماره‌ی مۆرفیمه‌كانی وشه‌یه‌ك
له‌زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش
پێكه‌وه هاتنی مۆرفیمه‌كانیش له وشه‌یه‌كدا له‌زمانێكه‌وه
بۆ زمانێكی تر جودایه.
له‌سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه زمانه‌كان بۆ چه‌ند جۆرێك دابه‌شكراون:
یه‌كه‌م:
زمانی ڕه‌گ
له ئه‌م
جۆره زمانه‌دا (به‌زۆری) ژماره‌ی مۆرفیم به‌قه‌د ژماره‌ی
وشه‌یه، به‌شێوازێكی تر وشه‌كانی ئه‌م جۆره زمانه له
(یه‌ك) مۆرفیم پێكهاتوون. وشه‌كانی ئه‌م جۆره زمانه
ناگۆڕدرێن، دابه‌ش نابن، چونكه هه‌ر مۆرفیمێك واتایه‌كی
سه‌ربه‌خۆی لێكسیكی هه‌یه. هیچ وشه‌یه‌ك له واتایه‌ك هه‌تا
فۆرمیك زیاتر هه‌ڵناگرێ. مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ
(كۆكردن)، (خۆیه‌تی)، (پرسیاركردن)، وشه‌یه‌ك نییه، ئه‌و
هه‌موو ئه‌دگاره‌ی (كۆ)، (ته‌مه‌لوك)، (پرسیاركردن) پێكه‌وه
هه‌ڵبگرێ. ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕێزمانییانه له‌ڕیزبوونی
وشه‌كان له ڕسته ده‌رده‌كه‌ون، نه‌ك له ته‌نیا وشه‌یه‌ك.
زمانی ڤێتنامی
و چینی دوو زمانی ئه‌م جۆره زمانه‌ن. له ئه‌م ڕسته‌یه‌ی
زمانی ماندارین ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن هه‌ر وشه‌یه‌ك ته‌نها
یه‌ك مۆرفیمی هه‌یه:
Chě shih
wŏ tě shü
كتێب (هی)
من ه ئه‌م
ئه‌م كتێبه
هی منه.
هیچ وشه‌یه‌ك
له مۆرفیمێك زیاتری نییه، كه‌چی ڕسته‌كه‌ی زمانی كوردی
وانییه: (كتێبه) (منه) هه‌ریه‌كه دوو مۆرفیمین، له‌كوردی
ته‌نها وشه‌ی وه‌ك (كه، به‌ڵام، تا) ته‌واو ڕه‌گن!
له‌هه‌ندێ
ڕسته‌ی ئینگلیزی‌دا وشه‌كان هه‌موو تاك مۆرفیمین، وه‌ك:
Will you please
let the dog now
به‌ڵام ناكرێ
زمانی ئینگلیزی به‌زمانی چینی به‌راورد بكه‌ین، چونكه زمانی
چینی ته‌واو زمانێكی ئه‌نالیتیكیه (شیكارییه) و هیچ جۆره
دارشتن (inflectin)ی
نییه، كه‌چی ئینگلیزی له‌ڕاناوه‌كان و كرداره‌كان و
ئاوه‌ڵناوه‌كان مۆرفیمی دارشتنی هه‌یه وه‌ك
(s)ی كۆ و خۆیه‌تی و كه‌سی سێیه‌می
تاك و (ed)
رابردوو هتد. ئه‌وانه هه‌موو به (ناو) و (كردار)وه
ده‌نووسێن و ده‌بنه دوو مۆرفیم یان زیاتر، هه‌روه‌ها مۆرفیمی
پله‌ی به‌راورد (er
ـ est)
و (Ly
ـ) ئاوه‌ڵكار به ئاوه‌ڵناو و
ئاوه‌ڵكاره‌وه ده‌نووسێن.
زمانی
synthetic ته‌واو پێچه‌وانه‌ی زمانی
شیكاریه analytic،
چونكه وشه‌كانی ئه‌و جۆره زمانه (شێوه
form)ی خۆیان ده‌گۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌دگاره ڕێزمانییه‌كان پیشان بده‌ن. زمانێكی وه‌ك زمانی
عه‌ره‌بی له ئه‌م جۆره زمانه‌یه هه‌ر له وشه‌یه‌كدا دوو
مۆرفیم هه‌یه، مۆرفیمی تاك (سه‌ربه‌خۆ) و مۆرفیمی (به‌ند)
دووانه‌و كۆ:
ـ معلم تاك
ـ معلمان
تاك + ان دووانه (مثنی)
ـ معلمون تاك
+ ون ـ كۆ
هه‌روه‌ها
له‌زمانی عه‌ره‌بی به‌هۆی (سه‌ر) و (بۆر) له‌سه‌ر وشه‌كان و
شوێنی هاتنی وشه‌كان له‌ڕسته‌دا (به‌ركار) و (بكه‌ر)ی ڕسته
دیاری ده‌كرێ.
زمانی
ئینگلیزیش هه‌ندێ ئه‌دگاری ئه‌م جۆره زمانه‌ی هه‌یه، چونكه
مۆرفیمی كۆ، كات، ده‌مكاتی هه‌یه.
هه‌روه‌ها
زمانی لاتینی و یۆنانیش له ئه‌م جۆره زمانه‌ن.
دووه‌م
زمانی لكاو
Agglutinayive*
وشه‌كانی
زمانی لكاو بۆ چه‌ند مۆرفیمێك دابه‌ش ده‌كرێن. ده‌كرێ
وشه‌یه‌ك له‌چه‌ند مۆرفیمێك پێكهاتبێ و خه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی
نێوان مۆرفیمه‌كانیش دیار بكرێ. له ئه‌م جۆره زمانه‌دا
دیارده‌ی مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆ و مۆرفیمی به‌ند له وشه‌یه‌كدا
هه‌یه.
جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌م دوو جۆره مۆرفیمه‌ش به ئاسایی و به‌بێ دژواری ده‌كرێت.
زمانی توركی،
ژاپۆنی، سه‌واهیلی له‌زمانه دیاره‌كانی ئه‌م جۆره زمانه‌ن.
زمانی
ئینگلیزی هه‌ندێ ئه‌دگاری ئه‌م جۆره زمانه‌ی تێدایه.
چه‌نده‌ها وشه‌ی ئینگلیزی له‌چه‌ند مۆرفیمێ پێكهاتوون، وه‌ك:
- un – faith ful
- ness
- un – mis –
take – able – ity
له‌زمانی
كوردیش ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه:
ـ كوڕ ـ ه‌كه
ـ ان ـ م
ـ نووس ـ ین ـ
ه ـ ه‌كه ـ ان ـ ی
ـ بێ ـ
باوه‌ڕ ـ ی
به‌حوكمی
ئه‌وه‌ی زمانی توركی له‌زمانی ئینگلیزی و كوردی زیاتر
ئه‌دگاره تایبه‌تییه‌كانی ئه‌م جۆره زمانه‌ی تێدایه، بۆیه
زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وێڕای خه‌سله‌تی جیاكردنه‌وه‌ی
مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆ و به‌ند، ئه‌وه له زمانی توركی گۆڕانی
مۆرفۆفۆنیمیكی له مۆرفیمی به‌ندیی ڕووده‌دات، به‌مه‌ش
به‌گوێره‌ی مۆرفیمه سه‌ربه‌خۆیه‌كه هارمۆنی ڤاولی دروست
ده‌بێت:
مۆرفیمی
سه‌ربه‌خۆ مۆرفیمی به‌ند (كۆ) واتا
at atlar
ئه‌سپ
šehr šehirler
شار
ev evler
خان‌و
Ada adalar
ژوور
Kiz kizlir
كچ
مۆرفیمه
به‌نده‌كه (گیره‌كی كۆ) له‌وشه‌یه‌كه‌وه بۆ وشه‌یه‌كی تر
ده‌گۆڕێت، به‌مه‌ش گۆڕانی مۆرفۆ فۆنیمیكی له‌و وشانه‌ی زمانی
توركی ڕووده‌دات.
سێیه‌م زمانی
ئاوێته بوون fusional
وشه‌كانی ئه‌م
جۆره زمانه‌ش له مۆرفیمێك زیاتر پێكهاتوون، به‌ڵام
په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌ك بۆ یه‌كی له‌نێوان مۆرفیمه‌كاندا نییه،
مۆرفیمه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ده‌چنه ناو یه‌ك كه ئاسان
نییه له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه. ئاوێته‌بوونی مۆرفیمه‌كانی
هێنده سیستیماتیكیه، دژواره ڕه‌گه‌زه‌كان له‌یه‌كدی جیا
بكرێنه‌وه.
زمانی لاتینی
یه‌كێ له‌و زمانانه‌یه. بۆ نموونه، پاشگری
us ـ له وشه‌ی
(taurus ـ گا) له‌یه‌ك كاتدا
نیشانه‌ی (نێر) و (تاك) و (بكه‌ر) ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م
هه‌مووه‌ش (به ئاسانی) له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه.
ئه‌م
دیارده‌یه له‌زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردیدا هه‌یه،
به‌ڵام به‌و دژوارییه‌ی زمانی لاتینی نییه:
ـ زمانی
ئینگلیزی
- went = go +
ڕابردوو
- goes = go +
بكه‌ری تاك + ڕانه‌بردوو
ـ زمانی
عه‌ره‌بی
ـ كتبتها =
كتب + رابردوو + بكه‌ری كه‌سی یه‌كه‌می تاك + شت.
ـ تقتلونه =
مێ + قتل + نیشانه‌ی بكه‌ری كۆی مێ + ڕانه‌بردوو + نیشانه‌ی
به‌ركاری نێر.
ـ زمانی كوردی
ـ كوشتم = كوش
+ ت (ئه‌و) تـ (رابردوو) + م (بكه‌ر) من ئه‌وم كوشت.
ـ بردمه‌وه =
برد – رابردوو + م بكه‌ر (كه‌سی یه‌كه‌می تاك (ه‌و) ـ به‌ركار
ـ كه‌سی سێیه‌می تاك
چواره‌م زمانی
فره داڕشتن Polysynthetic
شێوه‌ی
وشه‌كانی ئه‌م جۆره زمانه (درێژ) و (ئاڵۆزن)، ئه‌دگاره‌كانی
زمانی داڕێژراو و پێكه‌وه نووساویان تێدایه.ئه‌م شێوه درێژ‌و
ئاڵۆزه ته‌واو ڕسته ده‌نوێنن. زمانه به‌راییه‌كانی
(ئوسترالیا) له ئه‌م جۆره زمانه‌ن، هه‌روه‌ها زمانی
(ئه‌سكیمۆش) له ئه‌م جۆره‌یه.
له‌م جۆره
زمانه‌دا وشه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده مۆرفیمی به‌ند وه‌رده‌گرێ،
هه‌تا ده‌بێته ڕسته‌یه‌ك. به‌واتای وشه ره‌سه‌ن و
سه‌ربه‌خۆیه‌كه له‌گه‌ڵا مۆرفیمه به‌نده‌كان پێكه‌وه
ده‌نووسێن و ڕسته‌یه‌ك پێكده‌هێنن: ئه‌م نموونه‌ی زمانی
(ئه‌سكیمۆ) ئه‌م دیارده‌یه زیاتر ڕوون ده‌كاته‌وه:
خانوو
igdlo
خانوێكی
گه‌وره igdlorssuaq
ئه‌و خانوێك
دروست ده‌كات igdluliorpoq
ئه‌و خانوێكی
گه‌وره دروست ده‌كات
igdlorssualiorpoq
ڕسته‌كه به
قه‌د ـ وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ست پێده‌كات و به پاشگری
ڕاناوی كه‌سێتی كۆتایی پێدێت.
له‌م
پۆلێنكردنه‌ی زمانه‌كان به‌گوێره‌ی تیۆری مۆرفیم، زمانی كوردی
له كامه‌یانه؟ ئایا زمانی كوردیش وه‌ك زمانی ئینگلیزی
هه‌ندێ ئه‌دگاری چه‌ند لایه‌ی تێدایه؟! یان ته‌نها یه‌ك
ئه‌دگاری هه‌یه‌و ده‌كرێ ته‌نها جۆره زمانێك بێت و به‌س؟
جۆره‌كانی
زمان و زمانی كوردی
1ـ
زمانی ڕه‌گ ـ Root
ئه‌م جۆره
زمانه به‌زمانی دابڕاو Isolating
زمانی شیكاری
– analytic یش ناو ده‌برێ. له‌م
زمانه‌دا ژماره‌ی مۆرفیم و وشه به‌رانبه‌ر یه‌كن. مۆرفیمی
به‌ند به مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆوه نانووسێت. هه‌ندێ توێژه‌ر
ده‌نووسن: هه‌ندێ ناوی كوردی به‌شێك له ئه‌دگاره‌كانی ئه‌م
جۆره زمانه‌ی تێدایه: ئه‌و ناوانه‌ی ته‌نها یه‌ك مۆرفیمن:
ـ زستان
ـ شار
ـ پیاو
به‌ڵام
هه‌بوونی ئه‌و دیارده‌یه ته‌واو له‌گه‌ڵا بنه‌ماكانی زمانی
ڕه‌گ یه‌كناگرێته‌وه چونكه هه‌تا ئه‌و وشانه‌ش ده‌كرێ
گیره‌ك وه‌ربگرن:
زستان + یی =
زستانیی
شار + یی =
شاریی
پیاو + ه‌تی =
پیاوه‌تی
له‌م
ڕوانگه‌وه ناكرێ كوردی به‌زمانێكی ڕه‌گ یاخود دابڕاو دابنێین.
2ـ
زمانی لكاو یان پێوه نووساو
له‌م جۆره
زمانه‌دا هه‌ر مۆرفێك morph
به‌رانبه‌ر مۆرفیمێكه، ده‌توانرێت
به‌ئاسانی به‌شه‌كانی یه‌كسه‌رو دوا به‌ش
immediate constituent and ultimate constituent
دیاری بكرێن.
ئه‌م
ئه‌دگاره‌ی زمانی لكاو له كوردیدا هه‌یه:
ـ دیـ تـ م
ه‌وه
ـ بر د یـ ان
ه‌وه
ـ كوشـ ت یش
ان ه‌وه
ئه‌م دیارده‌ی
پێوه نووساوی مۆرفیمه‌كان له‌زمانی كوردیدا زۆر باوه، به‌ڵام
زمانی لكاو هه‌ر ته‌نها ئه‌و ئه‌دگاره‌ی نییه، به‌ڵكو زمانێكی
وه‌ك زمانی توركی دیارده‌ی گۆڕانی مۆرفۆنیمیكی بۆ گونجاندنی
هارمۆنی ڤاولی تێدایه، كه‌چی ئه‌مه له‌زمانی كوردیدا نییه.
3ـ
زمانی ئاوێته‌بوو ـ تێكچڕژاو
تێكه‌ڵبوونی
مۆرفیمه به‌نده‌كان له‌گه‌ڵا مۆرفیمی سه‌ربه‌خۆ به‌جۆرێكه
كه ته‌نها به‌و (یه‌كه زمانه‌وانییه) ڕسته‌یه‌ك دروست
ده‌بێ، ئه‌م دیارده‌یه له‌كوردی ئه‌وكاته ده‌بێ كه ڕه‌گی
وشه‌كه كردار بێت، نه‌ك به‌شێكی تر له به‌شه‌كانی ئاخاوتن:
ـ ڕۆیشتنه‌وه
ـ
ده‌یانكوژینه‌وه
كه‌چی
له‌زمانێكی وه‌ك زمانی (ئه‌سكیمۆ) ئه‌م دیارده‌یه له (ناو)یش
هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ته‌نها تایبه‌ت بێت به‌كرداره‌وه. ئه‌م
دیارده‌یه له‌زمانی عه‌ره‌بیش هه‌یه، وه‌ك:
ـ فسیكفیكهم
له‌م جۆره
زمانه‌دا، دیارده‌ی تێكه‌ڵبوونی یان ئاڵۆزبوونی بكه‌رو
به‌ركاری لێده‌كه‌وێته‌وه ته‌واو ڕوون نییه، كه مۆرفیمه
به‌نده‌كان بكه‌رن یان به‌ركار:
ـ كوشتمن
ـ كوشتنم
ـ كوشتیانم
4ـ
زمانی مۆرفیمی و نێوگر
هه‌ندێ
ئه‌دگاری ئه‌م جۆره زمانه:
1ـ
ناسنامه‌ی بكه‌رو به‌ركار... هتد. به مۆرفیم دیار ناكرێ،
به‌ڵكو به هه‌ندێ هێما دیاری ده‌كرێ و (سه‌ر) و (ژێر) و
(بۆر) له عه‌ره‌بی ئه‌م دیارده‌یه ته‌واو هه‌ژموونی به‌سه‌ر
زمانه‌كه‌دا هه‌یه كه‌چی له‌كوردی دا نییه.
2ـ
ڕێكه‌وتی رێزمانی و جێنده‌ری
له‌عه‌ره‌بی و
فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی ئه‌م دیارده‌یه زۆر باوه، له كوردیش
هه‌یه، به‌ڵام جێنده‌ری عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی زۆر له هی
كوردی به‌هێزتره، چونكه له كوردی زیاتر له گیره‌كه‌كان
ده‌رده‌كه‌وێ (ئه‌ویش له كرمانجی سه‌روو)، كه‌چی له
عه‌ره‌بی له‌ناو وشه‌كه‌ش هه‌یه. له كرمانجی سه‌روو ڕسته‌ی:
ـ گوتمێ
لێڵی دروست
ده‌كات، چونكه ته‌واو جێنده‌ره‌كه پیشان نادات، هه‌رچه‌نده
(ـ ێ) بۆ (مێ)یه.
ڕێكه‌وتی
ڕێزمانی به‌هۆی ڕاناوی لكاوه‌وه له ڕابردوو و رانه‌بردوو
ده‌رده‌كه‌وێ.
من چووم.
من ده‌چم.
تۆ چووی.
تۆ ده‌چی.
زمانی
عه‌ره‌بی تایبه‌تمه‌ندییه‌تی تری هه‌یه، كه له‌زمانی كوردی
دا نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌ی ڕه‌گی وشه‌كانیان
كۆنسه‌نه‌نته به‌هۆی ناوگره‌وه وشه‌ی تر دروست ده‌كرێت:
قتل = ق ت ل ـ
ناو
قَتَڵ قه ته
له : كردار ـ رابردوو ـ تێپه‌ڕ ـ دیار
قُتِڵ قو تیـ
له : كردار رابردوو نادیار
قاتَڵ قا ته
له : كردار
قاتل قا تیـ ل
= ناو
هه‌رچه‌نده
زمانی كوردی هه‌ندێ ئه‌دگاری زمانی ڕه‌گ و زمانی پێوه
نووساوی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر ده‌كه‌وێته‌وه ناو بازنه‌ی
زمانه‌كانی وه‌ك (Nootka)
باكووری ئه‌مریكاو ئوسترالیا‌و ئه‌سكیمۆ،
به‌وه‌ی ته‌نها له‌وشه‌یه‌ك ده‌كرێ پۆلێك مۆرفیم
گردبكرێنه‌وه‌و هه‌موو پێكه‌وه بنووسرێن. ئه‌و جۆره زمانه‌ش
هه‌ندێك به incorporating
ناوی ده‌به‌ن، هه‌ندێك به
polysynthetic به‌سه‌دان نموونه
له‌زمانی كوردی هه‌یه:
ـ
ده‌تانبه‌مه‌وه.
ـ
ڕاماننه‌سپاردبوویت.
ـ
هه‌ڵماننه‌گرتبوونه‌وه.
ـ
دایاننه‌گرتبۆوه.
ـ
بزربووبوونه‌وه.
تیۆری مۆرفیم
نه‌یتوانی زمانه‌كان به پێی مۆرفیم پۆلێن بكات، چونكه
به‌ڕاستی هیچ زمانێك هه‌تا زمانی (ماندارین) جۆرێكی مۆرفۆلۆژی
پاك نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ ئه‌دگار هه‌یه له‌هه‌موو جۆره
زمانه‌كاندا هه‌ریه‌كه‌و به‌رێژه‌یه‌ك هه‌یه.
زمانێكی وه‌ك
زمانی ئینگلیزی ئه‌دگاری هه‌رسێ جۆره سه‌ره‌كیه‌ی زمانه‌كانی
تێدایه. جا چۆن ده‌كرێ له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری مۆرفیم زمانی
ئینگلیزی پۆلێن بكه‌ین؟!
له‌پاش بێ
ئه‌نجام بوونی تیۆری مۆرفیم بۆ پۆلێن كردنی زمانه‌كان، دوو جۆر
پۆلین كردنی تر كاریان له‌سه‌ر كراوه: یه‌كه‌میان پۆلێن كردنی
زمان به‌گوێره‌ی ئه‌دگاری فۆنۆلۆژی. دووه‌میش پۆلێن كردنی زمان
به‌گوێره‌ی پێكهاته‌ی ڕسته‌سازی.
دابه‌شكردنی
زمانه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌دگاری فۆنۆلۆژی هێنده جێگه‌ی سه‌رنجی
زمانه‌وانان نه‌بوو، بۆیه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر پێكهاته‌ی
ڕسته‌سازی زمانه‌كان كراوه‌و ده‌كرێ بۆ پۆلێن كردنی
زمانه‌كان، ئامانجه‌كی باشتری هه‌بێ له‌وه‌ی تیۆری مۆرفیم.
سێیه‌م:
بنچینه‌ی ڕیزبوونی وشه‌كان پێكهاته‌ی ڕسته‌سازی
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی زمانه‌كان له‌ڕووی پێكهاته‌ی ڕسته‌سازییه‌وه بۆ شه‌ش جۆر
پۆلێن ده‌كرێن:
1ـ
بكه‌ر + به‌ركار + كار
2ـ
بكه‌ر + كار + به‌ركار
3ـ
كار + بكه‌ر + به‌ركار
4ـ
كار + به‌ركار + بكه‌ر
5ـ
به‌ركار + كار + بكه‌ر
6ـ
به‌ركار + بكه‌ر + كار
له‌ڕووی
پراكتیكه‌وه، ئه‌و زمانانه‌ی دانه وشه‌ی یه‌كه‌میان بكه‌ره
(ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م) زۆر له‌وانه باوترن كه یه‌كه‌م
دانه وشه‌یان كاره (سێیه‌م و چواره‌م) هه‌رچی ئه‌وانه‌ن.
كه دانه
وشه‌ی یه‌كه‌میان به‌ركاره به‌شی پێنجه‌م و شه‌شه‌م، ئه‌وه
زۆر ده‌گمه‌نن.
ئه‌م جۆره
پۆلین كردنه كار له‌سه‌ر ڕیزبوونی وشه‌كان ده‌كات، جا هه‌ر
زمانێك بۆ نموونه، په‌یڕه‌وی (بكه‌ر + كار + به‌ركار) بكات،
ئه‌وه به‌و گروپه دانه‌نرێن با له‌هه‌مان خێزانی زمان نه‌بن.
له‌م ڕوانگه‌وه هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی و چینی و تای، كه
نه له‌ڕووی مێژووییه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه،
هه‌روه‌ها نه هه‌مان سیسته‌می مۆرفیمیان هه‌یه، به‌ڵام
هه‌رسێك ڕسته له‌سه‌ر بنه‌مای (بكه‌ر + كار + به‌ركار)
پێكده‌هێنن، بۆیه هاوگرووپ ده‌بن. كه‌چی، هه‌رچه‌نده
ئینگلیزی و كوردی سه‌ر به‌هه‌مان خێزانی هیندو ئه‌وروپین
هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێ سیسته‌می مۆرفیمیش پێكده‌گه‌ن، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ڕسته‌سازیان جودایه، به‌دوو زمانی
جودا له‌یه‌كتر داده‌نرێن.
زمانی
ئه‌ڵمانی له پێكهاته‌ی ڕسته‌ی سه‌ره‌كیدا وه‌ك ئینگلیزی
وایه، به‌ڵام له پاڕسته‌دا وه‌ك كوردی وایه:
ـ سه‌گه‌كه
مراوییه‌كه‌ی كوشت.
ئه‌م رسته‌یه
له ئینگلیزی و ئه‌لمانی ئه‌وهایه:
سه‌گه‌كه
كوشتی مراوییه‌كه.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌م رسته‌یه له ئه‌ڵمانی بكرێته پارسته، ئه‌وه
وه‌ك كوردی ده‌نووسرێت: بكه‌ر + به‌ركار + كار
بیستم كه
سه‌گه‌كه مراوییه‌كه‌ی كوشت.
به‌زاندنی
ئه‌م ریزبوونه وا له‌زمانی ئه‌لمانی ده‌كات، كه سه‌ر
به‌هه‌ردوو جۆره‌ی svo
، sov
بیت. ئه‌مه‌ش ئارێشه‌یه، گومان له‌م جۆره
پۆلین كردنه دروست ده‌كات.
زمانی
عه‌ره‌بی یه‌كێ له‌و زمانانه‌یه كه ڕسته له‌سه‌ر بونیادی
vso دروست ده‌كات، وه‌ك:
ـ چرب المعلمُ
الگالبَ.
به‌ڵام به
ده‌یان ڕسته له‌زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌ن، كه په‌یڕه‌وی
vso ناكه‌ن، ئه‌وه‌ته ئه‌م
ئایه‌ته له قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر بونیادی
vos هاتووه:
ـ انما یخشی
اللهَ من عباده العلماءُ
ئه‌مه‌و،
زمانی عه‌ره‌بی و وێلزی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و هاوسێی
و مۆرفیمیان پێكه‌وه نییه كه‌چی هه‌ردوو زمان په‌یڕه‌وی
vso ده‌كه‌ن.
Killed the dog
the duck. (welsh)
)عربی)
قَتَڵ الكلبُ البطه‌َ.
هه‌روه‌ها
زمانی توركی و كوردی نه له‌ڕێگه‌ی بنچینه‌یی مێژووییه‌وه
له‌یه‌ك نزیكن وه نه له‌ڕێگه‌ی بنچینه‌یی مۆرفیمییه‌وه،
كه‌چی هه‌ردووك په‌یڕه‌وی sov
ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ردووك وه‌ك دوو
زمانی پێكه‌وه نووساو له وه‌رگرتنی مۆرفیمی لكاو ڕه‌فتار
ده‌كه‌ن:
ده‌بینم ـ
gorürüm
دیتم ـ
gördüm
له‌زمانی
لاتینی و كوردیدا دیارده‌ی دیار نه‌مانی ڕاناوی بكه‌ر هه‌یه،
له‌زمانی لاتینی ڕسته‌ی ـ (cano)
زۆر باوتربووه له ڕسته‌ی
egocano، له‌كوردیش به‌هه‌مان شێوه
ڕسته‌ی (گۆرانی ده‌ڵێم) زۆر باوتره له‌ڕسته‌ی (من گۆرانی
ده‌ڵێم)، ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌ش له‌ڕووی پێكهاته‌و واتاوه هه‌مان
دوو ڕسته‌كه‌ی زمانی لاتینین، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی دی ئه‌و
جۆره پۆلێن كردنه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر له لاتینی و كوردی
ڕاناوی بكه‌ر لاببه‌ین، هه‌ردوو ده‌بنه گرووپی
: ovs
گۆرانی ده‌ڵێم
ـ cano
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ڕاناوه‌كه لانه‌ده‌ین (كه ده‌كرێ)، ده‌بنه گرووپی
sov
من گۆرانی
ده‌ڵێم
Ego cano
كورته‌ی
باسه‌كه
له‌م كورته
نووسینه‌دا گه‌یشتینه چه‌ند ئه‌نجامێك:
1ـ
به‌گوێره‌ی زمانه‌وانی به‌راورد، ده‌توانین زۆر خاڵی له‌یه‌ك
جیاواز و وێكچوو له‌نێوان زمانه‌كان دیاری بكه‌ین.
2ـ
هیچ دوو زمان له‌دنیادا وه‌ك یه‌ك نین.
3ـ
هیچ زمانێك پاك ـ pure
نییه.
4ـ
هه‌رسێ تیۆری (هاوڕه‌سه‌نی) و (مۆرفیم) و (پێكهاته‌ی
ڕسته‌سازی) ته‌واو زمانه‌كانی جیهان له‌یه‌ك جیا ناكانه‌وه‌و
ناتوانن ناسنامه‌یه‌كی ڕاست و دروست بۆ زمانه‌كان دروست بكه‌ن.
5ـ
له‌هه‌رسێ تیۆردا مرۆڤ ناچار ده‌بێ ته‌واو ملكه‌چی ئایه‌تی
(اختلاف السنتكم) ببێت، چونكه ئه‌مه ئایه‌تی خودایه، ده‌بێ
زمانه‌كان له‌یه‌كتر جیا ببن، هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندێ
ڕووخساردا به‌یه‌ك بچن.
سه‌رچاوه‌كان
1- Aitchison،
j. 1993 Linguistics.
2- Alexandar،
C. G. 1988. Longman English Grammar.
3- Aronoff،
M and Kirsten fudeman 2005 what is morphlogy?
4- Crystal،
D. 1993. An Encyclopedic Dictionary of language and
languages. Oxford.
5- Horsey،
R. 2001. 101 Key ideas Linguistics. London.
6- Katamba،
F. 1993. Morphology،
London.
7- West. F.
1983. The way of language.
د. وریا
عومه‌ر ئه‌مین یه‌كه‌م توێژه‌ره كه باسی تایپۆلۆژیای زمانی
كوردی كردبێت، له‌ساڵی 1976 له په‌ره‌گرافێك ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه كوردی زمانێكی
(Agglutinative)ه، هه‌روه‌ها له
وتارێكدا ده‌نووسێ كه كوردی زمانێكی
(Polysythetic)ه.
ماسته‌رنامه‌كه‌ی د. وریا به ناوی
Some fundamental
Rules of Kurdish syntax
له‌ساڵی 1976
له‌زانكۆی له‌نده‌ن تاوتوێكراوه، سه‌لام ناوخۆش له‌ئینگلیزی
وه‌ریگێڕاوه به‌ڵام هێشتا چاپ نه‌كراوه.
|