|
فۆنۆلۆجی زمانی كوردی له دیدی
ماتماتیكــــــــــه‌وه
ئاماده‌كردنی: لاوین ته‌حسین ره‌شید
دزه‌یی
به‌سه‌رپه‌رشتی: د. عه‌بدولواحید دزه‌یی
په‌یوه‌ندی
نێوان زمان و زانسته‌كانی تر :
زمان
دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆزه و تێكه‌ڵاوی زۆر له
زانسته‌كانی تره، هه‌روه‌ك (لیچ ) ده‌ڵێت: هه‌موو زانسته‌كان
له واتاسازیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌رچه‌نده له خاڵی
جیاوازه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، واتا په‌یوه‌ندی به گه‌لێ
زانسته‌وه هه‌یه، وه‌ك:ـ
(
زمانه‌وانی ، هێمالۆجی ، مه‌نتق ،
فه‌لسه‌فه ، ده‌روونناسی ، كۆمه‌ڵناسی ، ماتماتیك ، .......
هتد )(1)
سه‌ره‌تایه‌كی
مێژوویی زمانه‌وانی و ماتماتیك:
زمانه‌وانی
له نیوه‌ی دووه‌می چه‌رخی بیسته‌م پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی
به‌خۆوه دیوه له به‌كارهێنانی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆگرامی
وه‌رگێراو له زانسته ماتماتیكییه‌كان. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
هه‌ندێك له ڕێگاكانی (ئامار) خۆیان خزاندووه ناو لقه‌كانی
زانیاریه‌كان له نێوانیاندا زمانه‌وانی بوو. وه به ڕاستی
سوودی ئه‌م ئامارانه دیار بوو له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بایه‌خ
ده‌ده‌ن به بابه‌ته‌كانی زمان، هیندیه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون
كه ئامارێكی وردی ژماره‌كانی رسته و وشه و مۆرفیمه‌كانی
كتێبی پیرۆزی خۆیان (ڤیدا) كردووه توێژینه‌وه‌ی
زمانه‌وانیه‌كان له ڕێگای ماتماتیكه‌وه مه‌نتیق دروست بوو.
كه یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ شیكردنه‌وه‌ی ماتماتیك هه‌روه‌ها
زمانه‌وانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی وورد و روون دابین بكه‌ن
بۆ دیارده زمانیه‌كان په‌نایان بۆ ماتماتیك برد بۆ
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی له به‌رامبه‌ر واقعی زماندا
هه‌روه‌ها بۆ ئاسانكردنی كاره‌كانیان له بواری شیكردنه‌وه‌ی
زماندا له رێگای هاوكێشه ماتماتیكییه‌كان، هاوكات بوو
له‌گه‌ڵ دروست بوونی بایه‌خی ماتماتیك زانان به زمانه‌وانی.
وه هه‌ردوو ده‌سته‌ی زمانه‌وان – ماتماتیكزانان به‌كرده‌وه و
له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی دا توانیان هه‌ر یه‌ك له تایبه‌ت
مه‌ندی خۆیدا بیروباوه‌رشیان یه‌ك بخه‌ن.
له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌م یه‌كه‌م هه‌نگاو نرا بۆ یارمه‌تی دانی
زانایانی ماتماتیك له ساڵی 1913 به‌ناوی (نموونه له دانه‌ی
ئاماری ده‌قی A.A.markov
له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگی روسی
(أ.أ.ماركۆڤ) (ایڤیجینیا او نیجینیا) (له‌م وانه‌یه‌دا ماركۆڤ
له‌م دانه‌ی یاساكاندا جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئاماری نیمچه
بزوێنه‌كانله رووسیادا. ئاماریان ده‌كات له هۆنراوه‌ی بۆشكین
(ایڤیجینیا او نیجینیا) ئه‌م دانه‌یه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ
سه‌ده‌یه‌كی نوێ له ماتماتیك له‌سه‌ر بنچینه‌ی گریمانه‌كان
بۆ هه‌ندێ گرفت له زمانه‌وانی، هه‌ر ئه‌م كاره‌ی ماركۆڤ وای
كرد، كه ببێته مامۆستایه‌كی گرنگ له جیهانی ڕێگای مێژووی
ماتماتیك وه زمانه‌وانی به گشتی.
لێكۆلینه‌وه‌كانی ماتماتیك زانان له بواری زمانه‌وانی به
رێژه‌یه‌كی گه‌وره په‌ره‌ی نه‌سه‌ند ته‌نیا پاش جه‌نگی
in formation Theory جیهانی
دووه‌م نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی (بیردۆزی
زانیاریه‌كان)، سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی گرنگی دان به
دۆزینه‌وه‌كانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانه كه
ته‌له‌فۆن و مایكرۆفیك و رادار و وه‌رگێرانی ئامێری ....هتد.
ده‌بوایه سیسته‌مێكی دیاری كرا‌و بۆ نیشاندانی زانیاری
له‌لایه‌ن نێره‌ر و وه‌رگر هه‌بوایه. وه ئه‌م دۆزینه‌وانه
بووه بنه‌ره‌تێك بۆ پێشكه‌وتنی زمانه‌وانی له سه‌ده‌ی بیستدا
له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان. ئێستا به‌كارهێنانی وانه‌ی
زمانه‌وانی ماتماتیكی له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وروپا
به‌ڵكو له ئاسیاش (به تایبه‌تی یابان و چین بڵاوبۆته‌وه)
هه‌روه‌ها له كرداری زانستی كه به‌كار ده‌هێنرا له ڕێگاكانی
ماتماتیكی له بواری گیروگرفته‌كانی زمانه‌وانی. ئێستا هه‌نگاو
هه‌یه بۆ دروست كردنی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی زمانه‌وانی
ماتماتیكی وه كۆمه‌ڵكانی زانستی بۆ زمانه‌كانی ماتماتیكی له
وولاته یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تی زمانه‌وانی ماتماتیكی
پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه دیوه، له ساڵه‌كانی پاش
جه‌نگی جیهانیه‌وه له ساڵی 1958 زمانه‌وانی ماتماتیكی و
وه‌رگێرانی ئامێری له زۆر له زانكۆكانی روسیا (له‌سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه) زانكۆی مۆسكۆ و لینگراد دوای زانكۆی جوركی و
ساراتۆف و تومسك ده‌خوێنران، هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان له
وانه‌كانی ماتماتیكی و زمانه‌وانی زیاتر هه‌ردوو بواری
زمانه‌وانی و ماتماتیك به‌ره‌و پێشه‌وه برد(2)
پێناسه‌ی
فۆنیم:
فۆنیم كه
سه‌ر به ئاستی فۆنۆلۆجییه، هه‌رچه‌نده پێناسه‌ی وردی كارێكی
ئاسان نییه،له زۆر روانگه‌وه پێناسه كراوه، له‌وانه‌ش
ڕوانگه‌ی ئه‌ركی كه واتا جیاكردنه‌وه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌م
روانگه‌یه، كه ده‌ڵێت:
فۆنیم
بچوكترین دانه‌یه كه ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی واتا ده‌گرێته
ئه‌ستۆ(3)
ده‌ستنیشانكردنی فۆنیم :
ده‌ستنیشانكردنی فۆنیم له رێگای جوتۆكه‌كان ده‌بێت، كه ئه‌و
وشانه ده‌گرێته‌وه له هه‌موو ده‌نگه‌كان وه‌كیه‌كبن و
ته‌نها له یه‌ك ده‌نگدا جیاواز بن ، ئه‌م جیاوازی ده‌نگه،
واتای وشه‌كان ده‌گۆڕێت و به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی فۆنیم
رێكده‌كه‌وێت(4(.
فۆنیمی
ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن:
فۆنیمه‌كانی
زمانی كوردی هه‌ندێكیان كێشه‌یان له‌سه‌ره، چونكه ئه‌م
فۆنیمانه له ئه‌نجامی ململانێی زمان و خواستنی وشه‌ی
بێگانه‌وه هاتوونه‌ته ناو زمانی كوردی، وه‌ك: كێشه‌ی فۆنیمی
زمانی كوردی له ده‌نگه‌كانی وه‌ك:(ئ-ع-ح)1(-ص-غ-ق) ی
عه‌ره‌بییه كه له زمانی كوردی نییه و زۆر ده‌نگ هه‌یه
له‌گه‌ڵ سازگه‌ی قورگی مرۆڤی كورد ناگونجێ ئه‌م فۆنیمانه
ئه‌گه‌ری ئه‌لۆفۆنیان زیاتره له فۆنیمبوونیان و كێشه‌ی (ئ)
له زمانی كوردی به به‌كارهێنانی ئه‌لف و بێی لاتینی
چاره‌سه‌ر ده‌كرێ(5)
مه‌رجی فۆنیمی
ڕه‌سه‌نیش ئه‌مانه‌ن:
واتاگۆڕبێت
له‌سه‌ره‌تاو
ناوه‌راست و كۆتایی وشه‌دا بێت
به‌و پێیه
ته‌نها ئه‌م فۆنیمانه‌ی خواره‌وه پله‌ی فۆنیمیان هه‌یه:
ا-نه‌بزوێن :
(ب-پ-ت-د-ك-گ-ج-چ-ق-ف-ڤ-س-ز-ش-ژ-خ-ه-م-ن-ل-ڵ-ر-ڕ-و-ی
ب-بزوێن:
(ا-ه-و-وو-ۆ-ی-ێ-I )
كه‌واته ژماره‌ی فۆنیمه‌كانی زمانی كوردی:
(33)ن فۆنیمه، كێشه‌داره‌كانی تری زمانی كوردی ئه‌گه‌ری
ئه‌لۆفۆنیان زیاتره له فۆنیمبوونیان(6)
بڕگه:
بڕگه له
ڕووی فۆنه‌تیكه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌نگه‌یه كه له‌ناو
وشه‌دا دركاندنێكی به‌رزی هه‌بێ، گوێگر هه‌ست به‌و دركاندنه
به‌رزه بكات، له ڕووی فۆنۆلۆجییه‌وه‌ش بریتییه له بزوێنێك
ونه‌بزوێنێك یا چه‌ند نه‌بزوێنێك:
بڕگه‌ی
داخراو، ئه‌و بڕگه‌ییه كه به نه‌بزوێن كۆتایی دێت، وه‌ك:
چاو
c v c
بڕگه‌ی
كراوه، ئه‌و بڕگه‌یه‌یه كه به بزوێن كۆتایی دێت، وه‌ك:
با
c v
بڕگه‌كانی
زمانی كوردی درێژترینیان بریتییه له وشه‌ی(7)
خوارد
c c v c c
هه‌روه‌ها
به‌م شێوانه‌ش بڕگه دێته به‌ر چاو، وه‌ك:
چا
c v
خوا
c c v
ناو
c v c
ده‌ست
c v cc
گه‌یشت
c v c c c
وشه‌ی
فۆنۆلۆجی :
ئه‌و
وشه‌یه‌كه وه‌ك خۆی ده‌ی دركێنین و جیاوازه له‌گه‌ڵ وشه‌ی
نووسراودا(8) وه‌ك: ئاو-دار-به‌رد.
به‌شی دووه‌م:
په‌یوه‌ندی
نێوان زمانه‌وانی و ماتماتیك، هه‌موو ئاسته‌كانی زمان
ده‌گرێته‌وه، یه‌كێ له‌و ئاستانه‌ش ئاستی
فۆنۆلۆجییه(ده‌نگسازی تایبه‌ت)، كه له‌م به‌شه‌دا
ده‌یخه‌ینه روو:
ماتماتیك و
فۆنۆلۆجی:
ئاده‌میزاد
هه‌ر به‌و كۆمه‌له وشانه‌ی له‌فه‌رهه‌نگی زمانی مێشكی (كه
ژماره‌یان سنورداره)، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ماتماتیكی لێك
ئه‌درێته‌وه . ماتماتیك سیسته‌مێكه بریتییه له
ژماره‌یه‌كی كه‌م و سنوردار ( نیشانه ) و (یاسا)یه، كه
به‌هۆیانه‌وه ژماره‌یه‌كی بێ دوایی ( نرخ) ده‌ر ئه‌بڕێ
.
بۆ نموونه
سه‌یری ئه‌م دوو لایه‌نه بكه
:
نیشانه (1 –
2 – 3 – 4 – 5 – 6 – 7 – 8 – 9 – سفر
)
یاسا خانه‌ی
تاكانه‌و ده‌یانه و سه‌دانه و هه‌زارانه
تاكانه
ده‌یانه
سه‌دانه
هه‌زارانه
×
ته‌نیا به‌م
دوولایه‌نه زۆر سنورداره، ژماره‌یه‌كی بێ پایانه ( نرخ)
دروست ئه‌كرێت، هه‌ر خانه‌یه‌كی بچوكتر كه ژماره‌یی بوو، به
(ده)، ئه‌م (ده) یه ئه‌كرێ به‌یه‌ك، ئه‌كه‌وێته خانه‌ی
ژوورترو به‌م جۆره .. ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه دوا
ژماره نییه .. ژماره‌كه هه‌رچه‌ن گه‌وره بێ، ئه‌شێ
یه‌كێكی تری بخرێته سه‌ر،نرخی هه‌ر ( نیشانه‌یه‌ك )یش له‌ناو
چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا به‌هۆی شوێنه‌كه‌ی و جۆری
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی تر ده‌ست نیشان ده‌كرێ .
هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی بێ دوایی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م جۆره
په‌یوه‌ندییه له‌نێوان ئه‌م نیشانانه، هۆیه كه بۆ توانینی
ده‌ربڕینی ژماره‌یه‌كی بێ پایان (نرخ)
.
بۆ
ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ژماره‌یه‌كی بێ دوایی ئیعتمال،
سه‌یرێكی ئه‌م نمونه‌یه بكه :
3س
ص + 2ع ل = ت1
ئه‌م هاوكێشه
نرخێكی تایبه‌تی هه‌یه كه(ن1) ه . نرخی ده‌ست نیشان كراوه
به‌هۆی جۆری په‌یوه‌ندی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی
تر‌و شوێنی به‌گوێره‌ی یان له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌دا.
گه‌ر شوێنیان بگۆڕێ و ئالوگۆڕ بكرێن نرخه‌كه‌ش ئه‌گۆرێ وه‌ك:
س + 2ع ل ص =
ن2 نرخه‌كه گۆڕا
ص + 2ع ل س =
ن3 نرخه‌كه گۆڕا
به‌م جۆره
ئه‌بینین ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ
ئاڵوگۆركردنی ئه‌م چوار نیشانه‌یه (س ص ع ل ) . گه‌ر شوێنی
ژماره‌كان بگۆڕێ، ئه‌گه‌ره كه ئه‌وه‌نده‌ی لێ دێ.
نیشانه‌یه‌كی تری وه‌ك (م) زیادبكرێ، ئه‌گه‌ره‌كه ده‌یه‌ها
جارتر ده‌بێ(9( په‌یوه‌ندی نێوان زمان و ماتماتیك له‌ئاستی
فۆنۆلۆجیدا ده‌س نیشان ئه‌كرێ. وه‌ك ئاشكرایه هه‌ر زمانه‌ی
ژماره‌یه‌كی ده‌ست نیشان كرا‌و فۆنیمی هه‌یه. بۆ نمونه
زمانی كوردی (33)سی و سێ فۆنیمی هه‌یه، لێك ئه‌درێن بۆ
دروست كردنی بڕگه ، له‌ناو چوار چێوه‌ی قالبی ئه‌م بڕگانه
ژماره‌یێكی بێ دوایی به‌كارهێنان هه‌یه ، بۆ ریزبوون و
له‌یه‌كدانی ئه‌م فۆنیمانه. هه‌بوونی ئه‌م ژماره بێ دوایی
له ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌كی ماتماتیكییه، بۆ نموونه نرخی (1)
ده‌كاته:
100-
99 = 1
3 –
2 =1
½ +
½ = 1
3/6 + 2/6 +
1/6 = 1
.......
تـــــــــا بێ پایان.
نرخی هه‌ر
نیشانه‌یه‌ك له‌ناو چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایانه‌دا، به‌هۆی
شوێنه‌كه‌ی و جۆری په‌یوه‌ندی به نیشانه‌كانی تره‌وه ده‌ست
نیشان ده‌كرێت . هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی بێ دوایی ئه‌گه‌ر
هه‌یه بۆ ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه له‌نێوان ئه‌م نیشانانه
هۆیه‌كه بۆ توانینی ده‌ربرینی ژماره‌یه‌كی بێ پایان له نرخ
و ده‌ربرینی هه‌مان نرخ به ژماره‌یه‌كی بێ پایان له قالب و
ده‌ربڕین . ئه‌م دیارده‌یه له‌هه‌موو لیڤله‌كانی زمانیشدا
ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
من لێره
ته‌نها باسی ئاستی فۆنۆلۆجی ده‌كه‌ین:
هه‌ر زمانه‌ی
ژماره‌یه‌كی ده‌ست نیشان كرا‌و فۆنیمی هه‌یه. زۆربه‌ی له
نێوان (25 – 40) دایه. بۆ نمونه زمانی كوردی (33)، فۆنیمی
هه‌یه (1) زمانی عه‌ره‌بی ( 33) زمانی توركی ( 29) زمانی
ئینگلیزی ( 33).. هتد.
فۆنیمه‌كانی
زمان له‌رووی ئه‌ركه‌وه دوو جۆرن :
1-
بزوێن (
vowel)
2-
نه‌بزوێن
(consonant)
ژماره‌ی
بزوێنه‌كان كه‌من. بۆ نمونه له (33) فۆنیمی كوردی (8)ی
بزوێنن، له عه‌ره‌بی (6) بزوێنن، له ئینگلیزی ( 9 ) بزوێنن،
له توركی( 8 ) بزوێنن .
له‌هه‌موو
زمانێكا بزوێن ناوكی بڕگه پێكدێنێ. له‌ناو قالبی برگه‌ی
فۆنه‌تیكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌م بزوێنه فۆنیمێكی نه‌بزوێن یا زیاتر
ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ پێكهێنانی بڕگه‌ی فۆنۆلۆجی، وه‌ك له‌م
نموونانه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ :
بڕگه
بزوێن
من ،
ژن بزۆكه
i
ژین ، پیر ،
تیژ ی
ژێر ،شێر ،
لێژ ێ
كه‌س گه‌ش
ده‌ست ه
ساڵ ، دا‌و،
قاز ا
كورت ،
كورد، و
تووك ، پووش ،
دوور وو
دۆ ، برۆ ،
خۆش ۆ
به‌م جۆره
ژماره‌یه‌كی بێ دوایی ئه‌گه‌ر هه‌یه، بۆ ده‌ركه‌وتنی فۆنیمه
كپه‌كان له‌گه‌ڵ بزوێنه‌كاندا بۆ داڕشتنی بڕگه. واته ده‌رگا
كراوه‌ته‌وه بۆ داڕشتنی ژماره‌یه‌كی بێ دوایی بڕگه له‌م
چه‌ند فۆنیمه سنورداره .
به‌كورتی
له‌هه‌ر زمانێكدا و له كاتێكی تایبه‌تیدا ژماره‌یه‌كی سنوردار
فۆنیم هه‌یه. به‌پێی چه‌ند یاسایه‌كی فۆنۆلوجی تایبه‌ت
به‌زمانه‌كه و، ئه‌م فۆنیمانه له‌ناو قالبی بڕگه لێك
ده‌دڕێن بۆ داڕشتنی مۆرفیمه‌كانی زمانه‌كه . به‌مه‌ش
ژماره‌یه‌كی بێ دوایی ئه‌گه‌ر دێته ئاراوه بۆ لێكدان و
ریزبوونی ئه‌م فۆنیمانه له‌ناو قالبی برگه‌كاندا بۆ داڕشتنی
مۆرفیمه‌كان و وشه‌ی فۆنۆلۆجی، به‌م پێیه هه‌موو زمانێك
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانه‌وه كارده‌كات، ده‌توانین بێ‌ژمار
وشه‌ی فۆنۆلۆجی و وشه و ڕسته دروست بكه‌ین(10( له فۆنیمی
بزوێنی (أ) ده‌توانین چه‌ند بڕگه‌و وشه‌ی فۆنۆلۆجی دروست
بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانه‌وه و هه‌ر جاره‌ی
نرخێكیش بدات، چونكه واتاكه‌ی ده‌گۆڕێ، وه‌ك:
دار ، مار ،
شار ، هار ، كار ، زار ، بار ،لار ،جار ، سار ،پار ،
چار............هتد
نرخی فۆنیم
له ماتماتیكی ئه‌بجه‌دیدا و به‌كارهێنانی لای شاعیران:
له كۆنه‌وه
شاعیران حیسابی ئه‌بجه‌دیان به‌كارهێناوه بۆ مێژووی
له‌دایكبوون و مردنی شاعیرانی تر، كه حسابێكی تایبه‌تییه و
له ئارامییه‌كانه‌وه وه‌ریان گرتووه(11) كه بریتییه له:
ا=1 ب=2 ج=3
د=4 ه=5 و=6 ز=7 ح=8 گ=9 ی=10 ك=20 ل=30 =م=40 ن=50 س=60 ع=70
ف=80 ص=90 ق=100 ر=200 ش=300 ت=400 پ=500 خ=600 ژ=700 چ=800
ڤ=900 ع=1000
بۆنموونه:
مێژووی مردنی ئه‌حمه‌دی خانی كه به حیسابی ئه‌بجه‌دی
تۆماركراوه، بریتییه له:
(گار
خانی الی ربه ) ده‌كاته:
گ +
ا+ر+خ+ا+ن+ی+ا+ل+ی+ر+ب+ه = ......
9+1+200+600+1
+50+10+1+30+1+200+4+5 = 1212
واته 1706 م
به‌كارهێنانی
فۆنیم بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌لووی مرۆڤ
ئاشكرایه كه
ساڵ دوانزه مانگه و كه‌لووه‌كانیش دوانزه‌ن جا خوێنه‌واره
كۆنه‌كان كه له مه‌لا و سه‌ید و شێخه‌كان پێكهاتبوون،
كه‌لووی كه‌سه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كرد له رێگای:
شیكردنه‌وه‌ی
فۆنیمه‌كانی ناوی كه‌سه‌كه و نرخ بۆ دانانیان به نرخی
ئه‌بجه‌د، ئینجا كۆكردنه‌وه‌یان.
شیكردنه‌وه‌ی
فۆنیمه‌كانی ناوی دایكی كه‌سه‌كه و نرخ بۆ دانانیان به نرخی
ئه‌بجه‌د، ئینجا كۆكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناوی كه‌سه‌كه.
دابه‌شكردنی
ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌كه به‌سه‌ر (12)
سه‌یركردنی
ژماره‌ی ماوه، جا ژماره ماوه‌كه ده‌بێته ژماره‌ی كه‌لووی
كه‌سه‌كه، ته‌نها ئه‌گه‌ر (سفر) بمێنێته‌وه، ئه‌وا ژماره‌ی
كه‌لووه‌كه‌ی ده‌بێته (دوانزه)، واته ده‌بێته (نه‌هه‌نگ)
كه به‌م شێوه‌یه رێزده‌بن:
كا‌ور
گا
دووانه
قرژال
شێر
فه‌ریك
ته‌رازوو
دووپشك
كه‌وان
گیسك
سه‌تل
نه‌هه‌نگ
گریمان كچێك
ناوی (شیلان)ه، و ناوی دایكیشی (اصل)ه، ئه‌وا (كه‌لووه)كه‌ی
به‌م شێوه‌یه لێكده‌درێته‌وه:
(
ش + ی + ل + ا + ن ) + ( ا +
م + ل) = ئه‌نجام
( 300+ 10+
30 + 1 + 50) (1+40+30) =462
462/12= 38
ماوه (6)، واته كه‌لووه‌كه‌ی
(فه‌ریك)ه.
ئه‌نجام:
1ـ
زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆزه، تێكه‌ڵاوی زۆر له
زانسته‌كانه وه‌ك:- ( زمانه‌وانی، هێمالۆجی، مه‌نتیق،
فه‌لسه‌فه ، ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی، ماتماتیك، ....... هتد
2ـ
په‌یوه‌ندی نێوان زمانه‌وانی و ماتماتیك، هه‌موو ئاسته‌كانی
زمان ده‌گرێته‌وه، یه‌كێ له‌و ئاستانه‌ش ئاستی
فۆنۆلۆجییه(ده‌نگسازی تایبه‌ت)
3ـ
چۆن دوا ژماره له ماتماتیكدا نییه، چونكه ژماره‌كه
هه‌رچه‌ند گه‌وره بێ، ئه‌شێ یه‌كێكی تری بخرێته سه‌ر،
ئاواش له ئاستی فۆنۆلۆجیدا ده‌شێ فۆنیمێكی تر بخرێته سه‌ر
وشه فۆنۆلۆجییه‌كه .
له كۆنه‌وه
شاعیران حیسابی ئه‌بجه‌دیان به‌كارهێناوه بۆ مێژووی
له‌دایكبوون و مردنی شاعیرانی تر كه حیساببێكی تایبه‌تییه و
له ئارامییه‌كانه‌وه به‌جێماوه.
4ـ
خوێنه‌واره كۆنه‌كان كه له مه‌لا و سه‌ید و شێخه‌كان
پێكهاتبوون، كه‌لووی كه‌سه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كرد له رێگای
ئه‌م هاوكێشه‌یه‌وه (كۆی ژمێریاری ناوی كه‌س+كۆی ژمێریاری
ناوی دایكی كه‌س) /12 = (..؟..) ژماره‌ی ماوه ده‌كاته
ژماره‌ی كه‌لووی كه‌سه‌كه ته‌نها (سفر) نه‌بێ، ئه‌گه‌ر (سفر)
بمێنێته‌وه ئه‌وا ژماره‌ی كه‌لووه‌كه‌ی ده‌بێته (دوانزه)
په‌راوێزه‌كان:
احمد مختار
عمر:15:1982.
میلكا
افتتش:397:1996-413.
محمد معروف
فتاح:63:1990.
وریاعمر
امین:10:2003.
عبدالواحد
دزه‌یی:4:2005.
عبدالواحد
دزه‌یی:4:2005.
غازی فاتح
وه‌یس: 83:1984-84.
طالب
حسین:157:2005.
وریاعمر
امین:35:1983.
وریا عمر امین
:1987: 226 – 228.
مجید ابراهیم
نعمه و الاخرون: 10:1978.
ابی
معشرالفلكی:....:9.
سه‌رچاوه‌كان:
ابی معشر
الفلكی الكبیر(....) الابراج ،المطبعه الحسینیه،المصر.
احمد مختار
عمر (1982)، علم الدلاله، مكتبه دار العروبه للنشر و
التوزیع، ط/ 1، الكویت.
طالب حسین علی
(2005)، فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی ده‌نگسازی (ئینگلیزی –
عه‌ره‌بی-كوردی)، هه‌ولێر چ/1.
عبدالواحد
مشیر دزه‌یی(2005)، فۆنیمه كێشه‌داره‌كانی زمانی كوردی،
باسێكی بڵاو نه‌كراوه.
غازی فاتح
وه‌یس(1984)، فۆنه‌تیك،چ/1 چاپخانه‌ی ئه‌دیب،به‌غدا.
لێژنه‌ی
ده‌ستوری زمانی كوردی (1985)، هه‌ندێ له بابه‌ته
كێشه‌داره‌كان،كۆڕی زانیاری عێراق ، به‌غدا.
مجید ابراهیم
نعمه و الاخرون (1978)، طرق تدریس اللغه العربیه، ط/1
وزاره التربیه، بغداد.
محمد علی
الخولی (1987)، الاصوات اللغویه، ط/1 الریاچ.
محمد علی
الخولی (1991)، معجم علم اللغه النظری، (انكلیزی-عربی)،
بیروت، لبنان.
میلكا افیتش
(1996)، اتجاهات البحث اللسانی، ترجمه سید عبدالعزیز مصلویه،
و وفا‌ء كامل فاید. بغداد.
وریا عومه‌ر
ئه‌مین (1983)، زمان و ماتماتیك – گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ،
ژماره (97) له ئایار‌و حوزیرانی 1983
.
وریا عومه‌ر
ئه‌مین (1987) ماتماتیك له زمانا – گۆڤاری رۆشنبیری نوێ -
ژماره 113
وریاعومه‌ر
ئه‌مین (2003)، ئاسۆیه‌كی تری زمانه‌وانی، ب/1، چ/1، ده‌زگای
ئاراس، هه‌ولێر.
وریا عومه‌ر
ئه‌مین (1984)، رێزمانی گشتی، رۆژنامه‌ی عێراق، ژماره(2433)،
له 1/2/1984.
|