|
هه‌ندێ گرێ و ڕسته‌ی ڕێزمانیی له
زۆنگاوی فه‌رامۆشیدا
ئه‌حمه‌د هیرانی- سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری
زمانی كوردی
زمان هه‌تا
ساكارتر و ساده‌تر بێ بۆ وه‌رگرتن و فێربوون، ئاسانترو بێ
قۆرتتر ئه‌بێ، ئه‌مه شتێكه كه‌س لاری لێی نییه.. زمانی
كوردیش به‌و ناوه‌وه كه زمانه، كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی
هه‌یه، خزمه‌ت نه‌كراویه‌كه‌ی نابێته هۆی نه‌بوونی ئه‌و
كه‌سیه‌تییه‌ی، ئه‌و كه‌سیه‌تیه‌ی هه‌بووه، چ له‌سه‌رده‌می
كۆندا كه سه‌رده‌می ئاوێستاو په‌هله‌وی كۆنه، چ له‌سه‌رده‌می
ئێستایدا كه ورده ورده بوژاوه‌ته‌وه‌و كه‌وتۆته سه‌ر
شێوه‌ی نووسین.
به‌و پێیه‌ی
كه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، وا خه‌ریكه زمانه‌كه هه‌نگاوی
به‌ره‌و پێش داوێت، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ زانا‌و هۆشمه‌ندانی
نه‌ته‌وه‌كه، له‌ژێر تیشكی لێدوان و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان،
له‌ناو دووتوێی ڕێزمانێكی پوخت و بێگرێدا.
باسه‌كه‌ی
ئێمه‌ش لێره‌دا، ده‌رباره‌ی هه‌ندێ گرێ و ڕسته‌ی ڕێزمانییه،
كه تا ئێستا وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت
ده‌رباره‌یان نه‌كراوه له‌لایه‌ن پسپۆر‌و زانا
زمانه‌وانییه‌كان، ته‌نهاو ته‌نها دوو سه‌رچاوه‌ی لێده‌رچێ..؟
وه‌ك: كۆڕی زانیاری كورد كه له‌پاڵا به‌كاربردنی
ئامرازه‌كاندا، هێمای بۆ كردووه، هه‌روا ڕێزدار: (د.
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف)، لایه‌نێكی ده‌رخستووه‌و ئاشكرای
كردووه ڕۆنتر و باشتر له‌وه‌ی كۆڕ.
ئه‌و گرێ و
ڕسته جۆراوجۆرانه‌ش، كه له‌ده‌روونی په‌نگخواردووی مرۆڤه‌وه
شلۆڤه ده‌بن، دێنه‌ده‌رو ده‌رده‌بڕێن به‌هۆی ئه‌نجامدانی كار‌و
هه‌ڵس و كه‌وتێ، كه‌جێی ڕازیبوون و رالێبوونه، ئه‌وه‌ش بۆ
به‌رامبه‌ره‌كه، كه له‌شایانی سوپاسدا ده‌یانكێشێ و
له‌چوولانه‌ی شادی و به‌خته‌وه‌ریدا به‌شنه‌ی شه‌ماڵی خۆشنودی
و هه‌ناسه‌ی پاكی به‌یان له‌ده‌رونیه‌وه ئه‌م وشه‌و گرێ و
ڕستانه بۆی هه‌ڵده‌كا... ئه‌وانه‌ش بۆیه ده‌ڵێ، چونكه
شێوه به‌لاغیه‌كه له‌وه‌دایه تا به‌رامبه‌ره‌كه
تێبگه‌یه‌نی و نیایی بكا، بۆ ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامی داوه،
شایانی ئه‌وه‌یه‌و هه‌ڵده‌گرێ كه ئه‌م ڕسته‌و گرێیانه
بگوترێن و گرێكوێره ده‌روونییه‌كان هه‌ڵیته‌كێنرێن له‌گه‌ردو
تۆز..؟!
هه‌ر بۆیه من
له‌خۆمه‌وه ناوم ناون ـ گرێی ده‌روونی ـ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش
هه‌یه، مرۆڤ هه‌ندێ جار وا تووشی سه‌خڵه‌تی و هه‌ڵوێست و
كاری وادێت له‌ده‌ست به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، به‌ناچاری هه‌ندێ گرێ
و ڕسته‌ی وای له‌ده‌م ده‌رده‌چێ، كه پێشی لێده‌گرن و پێشی
پێده‌خۆن، هه‌ر بۆیه له‌تفه‌نگی زمانه‌وه وه‌ك گولله‌ی
كاریگه‌ر بۆ پێكانی هه‌ست و ناخی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له قالبێكی
نابه‌جێ و زۆر ناله‌بارو ناهه‌موارو ناشیرین و نابه‌دڵا، ئه‌م
ڕسته‌و گرێیانه دێنه ده‌ربڕین... به‌هه‌رحاڵا مرۆڤ نییه
له‌و جیهانه‌دا له‌ژووری ئه‌و ئه‌زموونه‌دا
تاقینه‌كرابێته‌وه! به‌ڵام گروپی یه‌كه‌میان له‌و گرێ و
ڕستانه، بۆ خۆشی و ئاسوده‌یی و نه‌واییه، هی دووهه‌میان
له‌كاتی به‌یه‌كا چوون و ده‌مده‌مانێ و توڕه‌ییدا ده‌وترێن و
ده‌رده‌بڕێن..؟ هه‌ندێ جاری واش هه‌یه له‌م گرێ و ڕستانه
پاشمله‌ش ده‌گوترێن، گرووپی دووه‌م له‌م گرێ و ڕستانه پێیان
ده‌گوترێ ـ سه‌رزه‌نشت ـ یان توك یانیش جنێو خه‌به‌ر بێژتن،
كه‌واته ئه‌م گرێ و ڕستانه بۆ داگرتن و داشكان و
ڕالێنه‌بوون به‌كارده‌برێن، ئه‌م گرێ و ڕستانه وه‌ك ئامراز
نین كه ته‌نها له‌ناو ڕسته‌دا ئاوه‌ڵناو، ئامراز، خووڕه‌وشتی
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا كه خاڵی بێت
له‌م چه‌شنه گرێ و ڕستانه...!!
ـ گرێ و
ڕسته‌كانیش ناكه‌ونه ژێر تیشكی په‌ندو ئامۆژگاری، قسه‌ی
نه‌سته‌قیش نین، دووریشن له ئیدیۆم، له بنج و بنه‌وانی
ڕاستیشدا تیشكی هه‌مویان هه‌ڵده‌مژن بۆ خۆیان...
ـ زیاتر
له‌یاسای زمانناسیدا ده‌خزێنه ژێر تیشكی فرێزیۆلۆژی، چونكه
فرێز به‌و دانه سینتاكسییه ده‌ڵێن كه له‌دوو یاخود چه‌ند
وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتبێ و ڕێزمان به‌یه‌كه‌وه‌ی
به‌ستبن..؟!
ـ هه‌روه‌ها
له‌زمانی كوردیدا وه‌ك هه‌ر زمانێكی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه، جگه له‌وشه‌ی جودا جودا كه دانه‌ی زمانن،
هه‌روه‌ها پێكهاتنی ئاڵۆزتر هه‌یه، كه پێی ده‌گوترێ ـ
فریزیۆلۆژی وه‌ك: ده‌سته و ئه‌ژنۆ، پشت ئه‌ستووری ـ رووڕه‌شی
ـ رووزه‌ردی... تد.
ـ جگه
له‌وه‌ش هه‌رچی فرێزیۆلۆژیه، له‌كاتی ئاخاوتندا دروستنابێ،
به‌ڵكو دانه‌ی تێكه‌ڵا و ئاماده‌ی زمانه...
ـ هه‌روا
فرێزیۆلۆژی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یه: كه مانای له‌ڕێگه‌ی مانای
سه‌رپاكی ئه‌و وشانه‌وه (پارچانه‌وه) پێكیان هێناوه و
ئاشكرا ده‌بێ...
ـ به‌ڵگه‌ی
ترمان ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی فریزیۆلۆژی زمانی كوردی له‌خانه‌ی
فریزیۆلۆژی یه‌كگرتوودا ـ داده‌نێین، به‌ڵگه‌شمان ئه‌و
نموونانه‌ی خواره‌وه‌یه:
ناوی
به‌گه‌روی ئاشاچێ ـ ناوی به‌قوڕاچی ـ چوارپێ ـ داری به‌سه‌ر
به‌رده‌وه نه‌ماوه ـ كه‌وڵه كۆن.
ـ به‌هه‌رحاڵا
ئێمه‌ش ده‌ڵێین: سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی وه‌ك
ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی جیهان بریتییه له ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر.
ـ هه‌ر بۆیه
پێویسته باسه‌كه‌مان له فۆلكلۆره‌وه هه‌ڵبهێنجین ـ ده‌بێ
په‌نجه‌ش بۆ ئه‌وه ڕابكێشین كه ئه‌و چه‌شنه گوتانه
(ده‌ربڕینانه) ناكه‌ونه ژێر تیشكی په‌ندو ئامۆژگاری و قسه‌ی
نه‌سته‌قیش نین، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه، با په‌نجه
بخه‌ینه سه‌ر كتێبی سه‌رنجێ له ده‌روازه‌ی فۆلكلۆری
كورده‌وه، درێژ بكه‌ین كه ده‌ڵێ:
ـ رێز له‌مرۆڤ
گرتن زۆر چه‌شنی هه‌یه، وه‌ك ده‌ست به سنگه‌وه گرتن ـ
خۆنوشتانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌هه‌ورامان، ده‌ست ماچكردن، وتنی
(نۆشتبێ) دوای خواردنه‌وه‌و خواردن هه‌ڵسان له‌به‌ر میوان،
رێزگرتن له‌خۆ گه‌وره‌تر... تد.
ـ ئه‌گه‌ر
به‌وردی سه‌رنجی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بده‌ین، ته‌نها باسی گرووپی
یه‌كه‌می كردووه، به‌لای ئه‌و گرێ و ڕستانه‌دا چووه له
گرووپی دووهه‌مدا. سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئه‌م باس و
لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ته‌نها له كه‌له‌به‌رێكی زۆر ته‌سكه‌وه
كه ده‌رباره‌ی ئه‌م گرێ و ڕستانه دوابێ، كتێبه
به‌نرخه‌كه‌ی كۆڕی زانیاری كورده، له‌ژێر سه‌رباسی (ئامرازی
شكاندنه‌وه تعنیف یان ـ توبیخ)دا كه ده‌ڵێ:
(ئامرازه‌كانی
هه‌ی، هه‌یهه‌ی، وه‌یوه‌ی) بۆ شكاندنه‌وه‌ی كه‌سێك یان
په‌سه‌ندنه‌كردنی كارێك و مه‌به‌ستی ئه‌وتۆ به‌كاردێن وه‌ك:
هه‌ی بێوه‌فا سه‌رێكمان لێناده‌ی، هه‌یهه‌ی چ هه‌راو زادێكه،
وه‌یوه‌ی له‌م گاڵته بازاڕیه(
ـ ئه‌و
پێناسه‌ی كۆڕی زانیاری كورد، ئه‌گه‌رچی له‌نموونه‌كانیدا ـ
هه‌ر هه‌مویان هه‌ڵه‌ن، به‌ڵام كه‌مێكی زۆر كه‌م به‌لای گرووپی
دووه‌مدا له‌و گرێ و ڕستانه‌دا ده‌ڕوات، واتا گرێیه‌كی
ده‌روونی ـ داشكان و سه‌رزه‌نشت ـ كه تیشكێكی لاوازیان له‌و
ڕسته‌و گرێیانه به‌رده‌كه‌وێ.. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
ئامرازه‌كان بۆ شكاندنه‌وه‌ی كه‌سێك و په‌سه‌ند نه‌كردنی كارێك
و مه‌به‌ستی ئه‌وتۆ به‌كاردێن... لێره‌دا ڕاسته تیشكێكی زۆر
كه‌می به‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌م چه‌شنه باسه وه‌نه‌بێ
ته‌نها به‌هۆی ئامرازه‌وه پێك بێن، به‌ڵكو هه‌ندێ وشه‌ن و
هه‌ندێ گرێ و هه‌ندێكیش ڕسته‌ن، وا نه‌بێ هه‌ر ئامراز ڕۆڵی
سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌پێكهێنانیاندا بۆ پێكانی مه‌به‌ستێك كه
ئامراز به‌شێكه له‌وان... ئه‌و ئامرازانه‌ی كه له‌و
سه‌رچاوه‌یه باسكراون، ئامرازی سه‌رسوڕهێنه‌رن (سه‌رسامبوون)،
كه كاتی خۆی من له‌وتارێكمدا لێیاندواوم له گۆڤاری ـ
ئۆتۆنۆمی ـ ژماره ـ 2 ـ ساڵی 1982 بڵاومان كرده‌وه، ئه‌و
وتاره‌شم وه‌ك سكاڵایه‌ك بوو له‌سه‌ر وشه‌ی (بژی) كه به
ئامرازی سه‌رسوڕمان هاتبووه دانان، له‌پاڵا ئامرازه‌كانی تری
سه‌رسوڕمان له‌قۆناغی دووه‌می ناوه‌ندی... ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌مان
ڕاستكرده‌وه‌و چه‌نده‌ها ئامرازی تری سه‌رسوڕمانمان خستۆته
نێو وتاره‌كه، كه له كتێبه‌كه‌دا باس نه‌كراون.
ـ له‌گۆڤاری
كۆڕی زانیاری له تێبینیه‌كه‌ی هه‌مان باس‌دا ده‌ڵێ:
(ئامرازه‌كانی ڕالێبوون و شكانه‌وه ـ تحسین و تعنیف) شێوه‌ی
به‌لاغیشیان هه‌یه، كه‌وا له‌هه‌ندێ حاڵ‌دا بۆ مه‌به‌ستی
پێچه‌وانه دێنه ناو ئاخاوتنه‌وه، واتا ئامرازی ـ ڕالێبوون ـ
بۆ شكانه‌وه‌و ئامرازی شكانه‌وه‌ش بۆ ڕالێبوون به‌كاردێن.
ـ ئه‌وه‌ی كه
شیانی لێدوان بێ، سه‌رنجی ئه‌و گۆڤاره ته‌نها له‌باره‌ی
ئامرازه‌وه‌یه كه چ ده‌ور ده‌بینێ له ـ ڕالێبوون و
شكانه‌وه (داشكاندن) ـ به‌هیچ كلۆجێ تیشكی نه‌خستۆته سه‌ر
ئه‌و گرێ و وشه‌و ڕستانه، كه ئێمه هه‌وڵی ده‌رهێنانیان
ده‌ده‌ین له‌زۆنگاوی فه‌رامۆشی و خنكاندا، هه‌ر بۆیه به‌كورتی
ده‌ڵێم:
ـ گرێی
ده‌روونی ده‌بێته دوو به‌ش:
یه‌كه‌م: گرێی
ده‌روونی پیاهه‌ڵدان و ستایش، واتا ـ ڕالێبوون.
دووه‌م: گرێی
ده‌روونی سه‌رزه‌نشت و داشكان و تووك ـ ڕالێنه‌بوون.
ـ ئه‌گه‌ر
لاپه‌ڕه‌ی شارستانییه‌ت و مێژووی دێرین و ئێستای هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م گۆی زه‌مینه هه‌ڵده‌ینه‌وه، هیچیان خاڵی
نین له‌و گرێ و ڕسته‌و جۆره وشانه، هه‌تاوه‌كو په‌رتوكه
پیرۆزه ئاسمانیه‌كانیش هێما بۆ ئه‌و گوتانه ده‌به‌ن، بۆ
نموونه وه‌ك له قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌و ده‌فه‌رمووێ:
(الله یستهزی‌و به‌م ویمدهم فی طغیانهم یعمهون) ئایه‌تی ـ 14 ـ
سوره‌تی بقره ... هه‌روا له ئایاتێكی تردا فه‌رمویه:
(سیقول
السفها‌ء من الناس ما ولاّهم عن قبلتهم التی كانوا علیها، قل
لله المشرق والمغرب یهدی من یشا‌ء الی صراط مستقیم) سوره‌تی
بقره، ئایه‌تی ژماره ـ 141 ـ ، هه‌روا له‌شوێنێكی تردا
ده‌فه‌رمووێ:
(أتأمرون
الناس بالبرِّ وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب أفلا تعقلون)
ئایه‌تی ژماره ـ 420 ـ سوره‌تی بقره.
له‌لایه‌كی
تریش ده‌فه‌رمووێ:
(ولما جاءهم
كتاب.. تا ـ لعنه الله علی الكافرین) ئایه‌تی ژماره ـ 88 ـ
سوره‌تی بقره.
ـ به‌ڵێ
چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر له‌م چه‌شنه‌و تانه هه‌یه كه‌وه‌ك
په‌ندو ئامۆژگاری نه‌گوتراون، قسه‌ی نه‌سته‌قیش نین... له‌ناو
زۆربه‌ی لقه‌كانی ئه‌ده‌بیش به‌كارده‌برێن، له‌هۆنراوه‌و
په‌خشان و چیرۆك و ڕۆمان زنجیره دراماكاندا، دووریشن له
ئیدیۆم، چونكه ئیدیۆم واتاكه‌ی له‌ناو به‌رگێكی قه‌شه‌نگدا
شاردراوه‌ته‌وه‌و ئاشكرا نییه، كۆمه‌ڵا له‌كاتی هه‌ڵس و
كه‌وتی ئه‌ندامانی ده‌یڵێن و ده‌بیسترێن.. دوور له هه‌ڕه‌شه‌و
توڕه‌یی..!؟
ـ به‌ڵێ ئه‌و
باسه‌ی ئێمه‌ش، وه‌ك باسێكی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ، نه‌كه‌س
لێیان دواوه‌و نه‌كه‌س نووسیونی، له‌فه‌رهه‌نگی به‌ڕه‌ڵڵای و
گوێ پێنه‌دان، فه‌رامۆشكراون و حسابێكی وه‌هایان كه گرنگبێ
بۆ نه‌كراوه... جگه له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه نه‌بێ.
ـ دیسان
ده‌یڵێمه‌وه كه ئه‌و گرێ و ڕستانه ناكه‌ونه به‌رتیشكی
فۆلكلۆر چونكه وه‌ك ده‌زانین هه‌رچی فۆلكلۆره ته‌نها
(هونه‌ره‌كانی وێژه‌و ساز‌و سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌گرێته‌وه.
ـ ڕای
دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه فۆلكلۆر هه‌موو شتێ ده‌گرێته‌وه،
وه‌ك:
هونه‌ری
وێنه‌كێشی و نیگار‌و په‌یكه‌رتاشی و خانه‌سازی و پیشه‌ییه‌كان.
ـ كه‌واته
ئه‌م گرێ و ڕستانه ده‌كه‌ونه ژێر تیشكی یاسای ڕێزمانی
فرێزیۆلۆژی، وه‌ك به به‌ڵگه‌وه ده‌رمانخست، ئه‌م گرێ و
ڕستانه‌ش بریتین له:
گرووپی
یه‌كه‌م: گرێی ده‌روونی ـ پیاهه‌ڵدان ـ ڕالێبوون، وه‌ك:
1ـ
سوپاس / گرێیه‌كی ناوییه، بۆ به‌رامبه‌ره‌كه ده‌بێژرێ له
حاڵه‌تی تاك و كۆدا، هێمایه‌كه بۆ ئارامی و نیایی و سه‌رفرازی
و خۆشی كه له‌ناخی ده‌روونه‌وه ده‌رده‌چێ به‌هۆی كارێ كه
ئه‌نجامدراوه بۆ رالێبوون، بۆ نموونه له‌ڕسته‌دا:
أ ـ پڕ به‌دڵا
سوپاسی گه‌شاو خان ده‌كه‌م.
ب ـ سوپاستان
ده‌كه‌م.
جـ ـ سوپاس بۆ
هه‌ستی پاكی كوردایه‌تیتان.
د ـ سوپاس بۆ
تۆش نازه خان.
2ـ
ده‌ستخۆش ـ ده‌مخۆش/ گرێی ئاوه‌ڵناوین، بۆ كه‌سێ ده‌گوترێ
كه كارێ ئه‌نجامبدا، بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هێمای دڵخۆشی بێ
بۆی، وه‌ك:
أ ـ ئای
ده‌ستتخۆشبێ.
ب ـ ئافه‌رم
ده‌مخۆش.
جـ ـ وای
ده‌متخۆش كه‌وات پێگوت.
3ـ
خوا ئاوایكا ـ هه‌ر ئاوابێ ـ گرێی ئاوه‌ڵفرمانین، وه‌ك نزا‌و
پاڕانه‌وه‌یه له خوای به‌خشنده، كه‌سێ كه ئه‌مه ده‌ڵێ
بۆ ماڵێك، كه ماڵه‌كه جێی ڕه‌زامه‌ندی كه‌سه‌كه بووه
له‌جێهێنانی كاری ئه‌و كه‌سه، جا میوانداری بێت یاخود داخوازی
شتێك بێت، بۆیه له‌ناخه‌وه ئه‌م گوته‌یه ده‌ڵێ به‌رامبه‌ر
به‌كه‌س و كاری ماڵه‌كه.
أ ـ ڕه‌ببی
خوا ئاوه‌دانیكا یان خوا ئاوایكا.
ب ـ خوا تێكی
نه‌دا، ڕه‌ببی واتا لێتان تێكه‌نه‌چێ و په‌ڕاگه‌نده نه‌بن.
4ـ
ڕوو سوور، ڕوو سپی، ڕوو ڕه‌ش، ڕوو زه‌رد، گرێی ئاوه‌ڵناوین،
یه‌كه‌م و دووه‌م پتر بۆ ژنان ده‌گوترێ، له‌هه‌ر بارێكدا
بگوترێ مه‌به‌ست دڵكه‌شی و سه‌ركه‌شی و سه‌رفرازییه، داوای
دواڕۆژێكی ڕوون و ئاینده‌یه‌كی پاكی بۆ ده‌كات، بۆ نموونه:
أ ـ روو سوور
بێ دایكه.
ب ـ ڕوو سپی
بێ دایكه.
جـ ـ خوا ڕوو
سوورت كا..
5ـ
ئاخیر خێر ـ ده‌گوترێ / ئاخیری خێربێ ـ ئاخیرت خێربێ ـ
ئاخریان خێربێ ـ ئاخرتان خێربێ... گرێی ئاوه‌ڵناوین.. زیاتر
تایبه‌ته به‌ژنان، یه‌كێ كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ
مه‌به‌ستی ئاینده‌یه‌كی بێگه‌ردو بێئاژاوه‌یه، كه دووربێ
له‌ده‌رده‌سه‌ری و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه.
6ـ
خۆشبی / ده‌گوترێ هه‌ر خۆشبی ـ خۆشین، گرێی ئاوه‌ڵفرمانین،
یه‌كێ به‌ویتر ده‌ڵێ:
أ ـ
به‌خێرهاتی، دووه‌م له‌وه‌ڵامیدا پێی ده‌ڵێ: هه‌ر خۆشبن،
واته ئه‌و لوتف و قسه شیرینانه‌ت هه‌ر له نه‌بڕاندابێت.
7ـ
سه‌ركه‌وتوو، به‌رده‌وام، ڕاوه‌ستاو، یه‌كه‌م و سێیه‌م گرێی
ئاوه‌ڵناوی كراوی داڕژاون، دووه‌میان گرێیه‌كی ئاوه‌ڵناوی
داڕژاوه، له‌زۆر شێوه‌دا ده‌گوترێ:
أ ـ یاخوا
سه‌ركه‌وتوو بیت.
ب ـ
پایه‌داربیت.
جـ ـ
به‌رده‌وامبی ـ خوا به‌رده‌وامتكا.
واتا خوا
پله‌و پایه‌ت به‌رزبكاته‌وه‌و هه‌میشه له‌كارابێ و زیندوو
بمێنی..
8ـ
ببووره ـ ده‌گوترێ بمبوره ـ لێم ببوره ـ لێ ی ببووره،
لێی ببوورن، لێم ببوورن ـ گرێی فرمانی داڕژاون، كاتێ
ده‌گوترێ بۆ به‌رامبه‌ر، به‌زۆری له‌كاتی هه‌ڵه‌ی
ناڕاسته‌وخۆ، جۆره به‌زه‌ییه‌ك و لاڵانه‌وه‌و رێزێكی تیادایه
له‌به‌رامبه‌ر بۆ به‌رامبه‌ر.
9ـ
زگت نه‌سوتێ ـ جه‌رگت نه‌سوتێ، له‌بنجدا ـ سكسوتانه ـ
گرووپی ئافره‌تان زیاتر له‌پیاوان به‌م گرێیه ئاشنان و
به‌كاری ده‌به‌ن له‌كاتی پێكگه‌یشتن و چاوپێكه‌وتنان، یه‌كێ
به‌ویتر ده‌ڵێ ـ سكت نه‌سوتێ ـ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه
منداڵه‌كانی لێ نه‌مرێ، وه‌ك یه‌كێ هه‌واڵی ئه‌ویتر ده‌پرسێ:
ڕه‌وشه‌ن
چۆنی؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: قه‌دریه باشم، سكت نه‌سوتێ
یاخوا.
10ـ
خوابیبورێ ـ خوا له‌گوناهی ببورێ ـ گرێی فرمانین، زیاتر له
ئادابی به‌یه‌كگه‌یشتن و پرسه بۆ مردوو ده‌گوترێ. لای
دێهاتیه‌كان پتر ده‌گوترێ خوا له‌گوناهی خۆشبێ، خوا عه‌فوی
كا... خوا عه‌فوتكا...
11ـ
بچیه به‌هه‌شتێ، له‌بنجدا ـ چوونه به‌هه‌شته ـ گرێیه‌كی
ناوییه، ئه‌م گرێیه له‌كاتی چاك و چۆنیدا بۆ به‌رامبه‌ر
به‌كارده‌برێ، له یارمه‌تیدانیش به‌كاردێ، له سلێمانی
زیاتر گرێی ـ خواراوه‌ستاوت كا ـ به‌كاری ده‌به‌ن، له
بادینانیش گرێی ـ هه‌ماساخ بیت یان ب هێڤیا خودێ به‌كا دێنن.
12ـ
بژی، گرێیه‌كی فرمانیه، رێژه‌ی رانه‌بردووی دانانیه، زۆرجار
ده‌گوترێ هه‌ربژی.. یاخوا هه‌ربژی... وه‌ك هه‌ربژی، له‌هه‌موو
بارێكدا گرێیه‌كان فرمانین چ فرمانه‌كه رێژه‌ی رانه‌بردووی
ئینشایی بێت، چی له‌گه‌ڵا ڕاناوی نادیارا بێت، چی له‌گه‌ڵا ناو
و ئامرازی بانگكردنابێت چی له‌گه‌ڵا ئامرازی سه‌رسوڕمان و
ڕاناوی نادیارابێت...
13ـ
به‌زیادبێ، خوا به‌زیادیكات ـ خوا نه‌یبڕێ، ئه‌م گرێ
ئاوه‌ڵفرمانیانه له داب و نه‌ریتی كورده‌واریدا یه‌كه‌م و
دووه‌م له‌دوای ده‌ست هه‌ڵگرتن له نانخواردن ده‌گوترێ،
سێیه‌میش، به‌ڵام كه‌متر ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا كه میوان
ده‌ست له‌خوارد هه‌ڵده‌گرێ... خاوه‌ن پێی ده‌ڵێ بۆ ناخۆی؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ تێربوم خوا نه‌یبڕێ، له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردنیش
ئه‌م گرێیه به‌كارده‌برێ، وه‌ك یه‌كێ سێ مه‌تر قوماش
ده‌كڕێ، كه پاره به دوكانداره‌كه ئه‌دا، ئه‌ویش پێی
ده‌ڵێ: به‌زیادبێ ـ خوا به‌زیادی كا له‌كیسه‌ت...!!
14ـ
بێ به‌ڵابی ـ بێقه‌زابی ـ بێوه‌ی بێ گرێی ئاوه‌ڵناوین،
له‌كاتی به‌یه‌كگه‌یشتن و هه‌واڵپرسین ده‌گوترێن، له‌داب و
نه‌ریتی كورده‌واریدا یه‌كێ كه‌وا به به‌رامبه‌ره‌كه
ده‌ڵێ، مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له‌هه‌موو كاره‌سات و
به‌ڵای ناگه‌هان ـ مۆرفیمی ـ بێ ـ له‌و ڕستانه‌دا ده‌وری
ئاوه‌ڵفرمانی ـ نا ـ نه ـ ده‌بینێ له‌ڕسته‌ی نه‌رێدا.
15ـ
قوربان ـ به‌قوربان ـ به‌ساقه ـ ئه‌ز گۆریا سه‌رێته‌م/ ئه‌و
گرێ ناوییانه بۆ تكاكاری و پاڕانه‌وه به‌كارده‌برێن، وه‌ك
یه‌كێ به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ:
أ ـ ئه‌وه‌ی
پێمگوتی له‌بیرت نه‌چێ به‌قوربان.
ئه‌ویش
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:
ب ـ باشه
به‌ساقه له‌بیرم ناچێ.
جـ ـ ئه‌ز
گۆریا سه‌ری ته‌م پیچه‌ك له‌زێ بكه... باشه ئه‌ز خوڵام
خه‌مت نه‌بی...
16ـ
له‌به‌رت مرم ـ له‌سه‌رت گه‌ڕێم ـ به‌قوربانت بم... مه‌رگم پێش
مه‌رگت كه‌وێ، گرێیه‌كان ئاوه‌ڵفرمانین... یه‌كه‌م
واده‌گه‌یه‌نێ كه له‌پێش تۆ بمرم، دووه‌میش هه‌مان
مه‌به‌سته، به‌ڵام گه‌ر ته‌ماشای ناوكی واتاكه‌ی بكه‌ی ـ
ئاوه‌ژۆیه ـ واتا پێچه‌وانه ده‌گه‌یه‌نێ، واتا تۆ بمری و
منیش له‌ده‌وره‌تا بخولێمه‌وه. چواره‌میش هه‌مان مه‌به‌ستی
یه‌كه‌مه، به‌ڵام سێیه‌م به‌واتای من بكرێم به‌سه‌ده‌قه‌و
قوربانی بۆ تۆ.
17ـ
حه‌یران بم ـ به‌سه‌ر گه‌ردت بم ـ باڵا گه‌ردانت بم ـ فیدات
بم/ ئه‌م گرێ ئاوه‌ڵناویانه له‌بنجدا ـ حه‌یران بوون،
به‌سه‌رگه‌ردانبوون، باڵاگه‌ردانبون، فیدابوونه، ئاوه‌ڵناوی
لێكدراون.. ئه‌مجۆره گرێیانه جۆره لاڵانه‌وه‌یی پیشان
ئه‌ده‌ن كه پڕه له سۆز‌و له‌خۆبورده‌یی..؟!
18ـ
كۆچی خێری بێ ـ كۆچی خێرت بێ/ گرێی ئاوه‌ڵناوین، به‌ر
له‌وه‌ی بكرێن به‌ڕسته بۆ به‌رامبه‌ر ده‌گوترێ كه له‌گه‌شت
و گوزه‌ردایه، له‌ڕه‌وشت و نه‌ریتی كورده‌واریدا چه‌نده‌ها
گرێ و ڕسته‌ی تریش هه‌ن ده‌بینرێن و ده‌بیسترێن و ده‌گوترێن،
وه‌ك: ده‌ستخۆشبێ، سه‌رتخۆشبێ، نۆشتبێ، فه‌رموو، گه‌وره‌مان
كه، ماڵی خۆته، بێگانه‌نی، ئافه‌رم، لاده، لاناده‌ی،
به‌خێربێی، به‌خێرچی، سه‌رمه‌زارم، له‌چاكه‌ت ده‌رناچم، چۆن
چاكه‌ت بده‌مه‌وه، له‌بیرم ناچێ... سه‌رفرازت كردم... تیمارم
كرد. ئیشم دیت. قۆڵی بڕیم... تد.
گرووپی دووه‌م
ڕسته‌و گرێی ده‌روونی ـ داگرتن و تووك ـ ڕالێنه‌بوون:ـ
ئه‌م وشه‌و
گرێ و ڕستانه، بۆ سه‌رزه‌نشت و په‌رده له‌روو هه‌ڵماڵین و
ئابڕوتكان و داگرتن و نغرۆیی به‌كارده‌برێن، وه‌ك:
1ـ
وێران بێ ـ وێرنی كه‌ی ـ كاولبێ ـ تێكی ده‌ی خوایه، هه‌روا
ده‌گوترێ: خوایه وێرانی كه‌ی، وه‌ك خوایه كاولی كه‌ی ـ
خوایه تێكی ده‌ی ـ له‌بنجدا گرێیه‌كان وێرانبوون و كاولبوون و
تێكچوونه ـ كه سه‌رتاپا گرێی ئاوه‌ڵناوی لێكدراون،
ئامرازه‌كانی ـ وه‌ك ـ حه‌ك ـ حه‌ككو ـ نه‌كو، كه وشه‌ی
سه‌رسوڕمانن، زۆرجار له‌پێش ڕسته‌كان به‌كارده‌برێن، بۆ
ڕالێنه‌بوون له‌كاره‌كه ده‌گوترێ:
أ ـ وه‌ك
خوایه وێرانبێ!
ب ـ نه‌كو
كاولبی!
جـ ـ حه‌ككو
خوایه تێكیده‌ی!
2ـ
ڕوو ڕه‌شی ـ ڕوو زه‌ردی، گرێی ئاوه‌ڵناوین، وه‌ك ده‌گوترێ:
ڕووت ڕه‌شبێ،
ئامرازه‌كانی سه‌رسوڕمان ـ هه‌ككو ـ وه‌ك ـ ته‌ك ـ ته‌كو
ده‌خرێنه پێشڕسته‌كان، له‌حاڵی تووڕه‌بوون و ڕالێنه‌بوون له‌و
كاره‌ی كه ئه‌نجامدراوه، بۆ وێنه: وه‌ك ڕۆڵه روو زه‌ردبێ
له‌ڕووی مه‌حشه‌را بۆ خۆت و كارێ كه كردت..؟!
بۆیه
ده‌گوترێ وه‌ك قه‌لێ چونكه ـ قه‌ل ـ له‌خراپیان خوا
ڕه‌شیكردووه‌و شتی بۆگه‌ن ناخواو هێمایه‌كه بۆ ڕه‌شبینی.
3ـ
نه‌گه‌ی ـ پێنه‌گه‌ی/ گرێی كارن ـ فه‌رمانین ـ له‌شێوه‌ی
نه‌رێدا یه‌كه‌میان ساده‌یه، دووه‌م داڕژاو: ئه‌م وته‌یه
گه‌وره ئاراسته‌ی بچووكی ده‌كا، مه‌به‌ستیش له‌وه‌دایه، كه
ته‌مه‌ن كورتبێ و فه‌راژی نه‌بێ ساتێ كه هه‌ڵه‌یه‌كی دزێو
به‌رپا ده‌كا یان به‌كارێكی خراپ راده‌بێت.
4ـ
داوه‌شێی ـ گرێیه‌كی كاری داڕژاوه، به‌یه‌كێ ده‌گوترێ كه
له كاره‌كه یا هه‌ره‌سبێنێ و نه‌یگه‌یه‌نێته ئه‌نجام،
زۆرجاریش پێی ده‌گوترێ ـ هه‌لا هه‌لابی ـ له‌تله‌تكرێی ـ
ئه‌نجن ئه‌نجن بی.. وشه‌كانی سه‌رسوڕمانیش له ته‌كیانی به‌كار
ده‌برێن..؟!
5ـ
سه‌گشیر، كه‌رشیر، سه‌گباب، داك (ح)، (ق)، خوشك (ح).تد.
گشتیان گرێی
ئاوه‌ڵناوین له حاڵه‌تی توڕه‌بوونێكی له ئه‌ندازه به‌ده‌رو
سه‌خله‌تیه‌ك كه كار ده‌كاته ده‌روون و مێشك، ئه‌مانه
ده‌رده‌بڕێن بۆ به‌رامبه‌ره‌كه..
6ـ
كه‌ر، ماكه‌ر، سه‌گ، دێڵه به‌با، كه‌متیار، به‌راز، حوشتر،
ڕێوی، بارگین، مه‌یمون، قه‌له‌باچكه، تاژی، كونده به‌بۆ،
كیسه‌ڵا، بۆق، مارمیلۆك، قرژاڵا، پیسپیسۆك،... تد.
گرێیه‌كانی :
دێله به‌با، كونده‌به‌بۆ، قه‌له‌باچكه، مارمیلۆك، پیسپیسۆك،
گرێی ئاوه‌ڵناوین.
به‌ڵام
ئه‌وانیتر، گرێی ناوین، ئه‌م وشه‌و گرێیانه كه یه‌كێ به
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ، به‌یه‌كێ له‌م ئاژه‌ڵانه
ده‌یچوێنێ، چونكه هه‌ریه‌كێ خووڕه‌وشت و خاسیه‌تی تایبه‌تی
خۆی تیادا به‌دیده‌كرێ، له‌ڕووی دڕنده‌یی و كه‌له‌ش و
سایكۆلۆژییه‌وه. وه‌ك:
أ ـ هه‌ی
كه‌ر، واته هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵات و كه‌وتوو له‌ژێر بار‌و
سوغره‌دا، نه‌فام، بێهۆش.
ب ـ حوشتر،
به‌ملدرێژی و ناشیرینی و به‌رزی قاچ و قولی..
ج ـ به‌راز،
به‌دڕنده‌یی ملهوڕی و رق ئه‌ستووری و تێك هه‌رشێلانی به‌روبومی
ره‌زو باخات سه‌ره‌ڕای ترسناكییه‌كه‌ی.
د ـ
قه‌ڵه‌ڕه‌ش، هێمای ڕه‌شبینی چڵێسی و گومانه بۆ كاری بۆگه‌ن.
ه ـ
كونده‌به‌بۆ، به‌یه‌كێ ده‌گوترێ كه ببڕای ببڕ چاكه‌ی
لێناوه‌شێته‌وه، هه‌ر خه‌ریكی وێرانكاری و خراپه‌و تووكی
تێكدانه.
و ـ كه‌متیار،
دڕه‌نده‌یه‌كی چاوزیت و گوێ قووت و زه‌به‌للاحه، پێپانێكی
بێبه‌زه‌یی پڕ گوناحه، وه‌ك ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێ:
كه‌متیار كوڕێكی چاكه قوڵه‌سمی بگری ده‌نگناكا..
ز ـ ڕێوی،
به‌ته‌ڵه‌كه‌بازی و فڕوفێڵا و ساخته‌چییه‌تی ناوی ڕۆیشتووه.
ح ـ مه‌یمون،
به‌ناشیرینی و زۆر جووڵه‌و پڕ زاق و زیقه.
گ ـ
قه‌له‌باچكه، له‌توخمی قه‌ڵه‌ڕه‌شه، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه‌كه‌ی
له‌ڕه‌ش و سپی پێكهاتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌سپینداره‌كان
غاقه غاق زۆر ده‌كات.
ی ـ سه‌گ،
جۆره‌ها سه‌گ هه‌یه، لێره‌دا مه‌به‌ست ئاوه‌گڵیه‌كه‌یه‌تی و
چاودانوسانه له‌به‌ر ده‌رگاكاندا بۆ تیله نانێ...
ك ـ دێڵه
به‌با، مه‌به‌ست بێ ئابڕوییه، كه سه‌گه‌ڵا به‌دوای خۆی
ئه‌داو به‌دوای ده‌كه‌وێ... كه ده‌بێته بڕ به‌بڕی
له‌نێوانیاندا، تا له‌گه‌ڵا یه‌كێكیان ڕێده‌كه‌وێ و پێوه‌ی
ده‌بێ.
ل ـ تاژی،
له‌توخمی سه‌گه، به‌ڵام شێوه‌ی باریكترو به‌غاره، بۆ ڕاو
ده‌یبه‌ن، واتا گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی زۆردارێكه بۆ ئابلۆقه‌دان
و به‌جێهێنانی نیازێ كه گرتن و كوشتن و دیلكردنه...
م ـ كیسه‌ڵا،
ڕه‌قه‌شی پێده‌گوترێ، به ته‌مه‌ن درێژی ناوبانگی
ده‌ركردووه، سه‌ودای خواردنی لۆبیاو ماشه.
ن ـ بۆق،
قوڕباقه‌شی پێده‌گوترێ، به‌قیره قیر له‌ناو زه‌ڵكاواندا،
له‌شه‌واندا هه‌روا به‌لوسی و چاو زه‌قی و مێشووله خواردن.
س ـ مارمیلۆك،
به‌گۆڕینی ڕه‌نگی خۆی به‌پێی خاكی ئه‌و سروشته‌ی كه تیایدا
ده‌ژی.. ئه‌وه‌ش بۆ مانه‌وه‌یه.
ع ـ پیسپیسۆك،
ژیانی له‌ناو دار به‌ڕووه‌كانه، له‌هه‌ندێ خانووه‌كانیشدا
خه‌ریكی ڕاوه‌مێشه، پتر له گۆڕستانه‌كان ده‌ژی، مه‌به‌ست
له‌به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌یه وه‌ك پیسپیسۆك خه‌ریكی خواردنی
گۆشتی مردووه‌كانه، هه‌روه‌ها پێی ده‌گوترێ ـ قومقمۆك.
ف ـ قرژال ـ
مه‌به‌ست له‌وه دوو سه‌رو چوار لاقی هه‌یه، بۆ هه‌رلایه‌ك
بیه‌وێ سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و به له‌خۆبایبوونه‌وه‌و هیچیشی
له‌ده‌ستنایه... زۆرن له‌وانه‌ی له‌چه‌شنی قرژاڵا دان...
نه‌مویست
درێژه به‌پێناسه‌ی ئه‌و گرێ و ڕستانه بده‌م، ئه‌وه‌ی نووسیم
به‌كورتی بوو.
7ـ
ته‌ڕه‌ماش، ته‌ڕه‌ساز، ته‌ڕه‌پیاز، سه‌ڵكه‌سیر، قونكه پیاز،
ئه‌مانه گرێی ئاوه‌ڵناوین، به‌رامبه‌ره‌كه كه ئه‌م گرێیانه
به‌كارده‌بات بۆ ئه‌ویتر، مانای بێبایه‌خی و هیچ له‌ده‌ست
نه‌هاتن ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌روه‌ك كورد فه‌رمویه: سه‌ری سیری،
قونكی پیازی.
8ـ
ملهوڕـ چاوشۆڕ، كه‌شیش، گه‌و.. تۆڕی، خۆڕی، سه‌رسه‌ری، بێ
ئابڕوو، بێده‌ماغ، گه‌لحۆ، به‌دفه‌ساڵا، بیژی، ناكه‌س،
(گرێیه‌كانی، ملهوڕ، چاوشۆڕ، سه‌رسه‌ری، گه‌لحۆ، به‌دفه‌ساڵا)
ئاوه‌ڵناوی لێكدراون. (گرێیه‌كانی، بێده‌ماغ، بێ ئابڕو،
ناكه‌س) ئاوه‌ڵناوی داڕژاون. ئه‌وانیتر ئاوه‌ڵناوی ساده‌ن.
له‌وپه‌ڕی
توڕه‌ییدا، بێئه‌ندازه‌ی ڕه‌وشتی ئه‌م كۆمه‌ڵه ئاوه‌ڵناوانه
ده‌درێنه پاڵا كه‌سێ...
9ـ
گوو خۆر، بۆگه‌نی، گرێی ئاوه‌ڵناوین، به‌یه‌كێ ده‌گوترێ كه
بچوێنرێ به (سه‌گ) كه پیسایی له برسانا بخوات، یان بۆگه‌نی
لێبێت كه خه‌ڵك قێز و بێزی لێبكاته‌وه.
ـ هه‌زاران
وشه‌و گرێ و ڕسته‌ی تر هه‌ن، به‌ڵام بۆ دووركه‌وتنه‌وه
له‌درێژدادڕی ئه‌و بێڕاڤه‌و شلوڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێكیان
ده‌خه‌ینه‌ڕوو، وه‌ك:
(پیسكه،
ناكه‌س به‌چه، هه‌تیو، چه‌تیمۆك، نه‌دیتكه، ناره‌سه‌ن، عه‌مر
كورت، عه‌مر نه‌مای، په‌لپه‌لكرێی، ئه‌نجن ئه‌نجن بیت،
له‌تله‌تبی، ناپه‌سه‌ند، توڕه‌هات، مه‌نگۆز، بێ حه‌یا، هیچ و
پووچ، چێره كه‌ندۆ، چێره به‌كه‌ر، گیسكی هه‌یاس، مه‌ڕه‌چڵمن،
قه‌له‌مون، ئه‌ژدیها، چێهربه‌د، پووته، قه‌نقه‌لاشك، شیڕۆ،
تڕ‌ۆ، به‌خمێم گرت، به‌خمێ گیرێ، به‌قوڕێ گیرێ،
حه‌رامزاده، كه‌مۆ، جووله‌كه، زه‌قنت بێ، قوزه‌لقورتی بێ،
ده‌عبا، سیخوڕ، ئاگرت تێبه‌ربێ، ژه‌هری ماری بێ، قوله‌ڕه‌ش،
پێنه‌گه‌ی یاخوا، فس‌فس پاڵه‌وان، ته‌پڵه‌ریخ، سڵی كه‌رێ،
كه‌نده‌گوو، وه‌حشی...تد.
دووباره
لێبوردنم هه‌یه له راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌و ڕسته
هێنانه‌وه، چونكه باسه‌كه درێژ ده‌بێته‌وه، به‌پێی
راڤه‌كردن و شلۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی گرێ و ڕسته‌كان ده‌توانن
تیشك بخه‌نه‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان.
ـ له‌لایه‌كی
تر له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌سی نافامیده بڵێ ئه‌مانه شیاوی
لێدوان و نووسینه‌وه نین..؟! چونكه وشه‌ی بیڕه‌وشتی و گرێ و
ڕسته‌ی وای له‌هه‌موو زمانێكدا هه‌بووه‌و به باكراوه‌و پێویست
نییه خه‌م له‌و جۆره شتانه بخۆین.
ـ له‌وانه‌یه
هه‌ندێكی تریش بڵێن گرووپی یه‌كه‌م شایانی لێدوانه، به‌ڵام هی
دووه‌م نا.
ـ به‌هه‌رحاڵا
به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێم... ئه‌و وشه‌و گرێ و ڕستانه
مادامه‌كی هه‌ره‌یه‌كه‌ی لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌گرێ،
بۆیه پێویسته خراپه‌كه‌شی وه‌ك چاكه‌كه‌ی به‌ر شنه‌بای
لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه بكه‌وێ...!!
له‌دوا
وته‌مدا چه‌پكێ گوڵی ڕێز بۆ خه‌مخۆرانی زمانی كورد‌و وشه‌ی
كوردی له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن بۆ بۆنكردن له‌به‌رده‌میان ده‌خه‌مه
سه‌رمێز...؟!
سه‌رچاوه‌كان
1ـ
قورئانی پیرۆز.
2ـ
عه‌لائه‌دین سه‌جادی، نرخشناسی،به‌غدا، 1969.
3ـ
د. ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، وشه‌ی زمانی كوردی، به‌غدا.
4ـ
لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، زمان و ئه‌ده‌بی
كوردی، پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی.
5ـ
كۆڕی زانیاری كورد، ده‌ستووری زمانی كورد، به‌غدا.
6ـ
لێژنه‌ی زانستی زمانی كوردی، ڕێزمانی ئاخاوتنی كوردی، به‌غدا،
1976.
|