|
ئاخاوتن وجێنده‌ر
د. ئازاد عه‌لی- زانكۆی كۆیه
له زۆربه‌ی
كه‌لتوره‌كانی جیهاندا وا باوه كه شێوازی ئاخاوتنی ئافره‌ت
له پیاو جیاوازه وئافره‌ت زیاتر له پیاو قسه ده‌كات،
هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك پیاو
قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن وكه‌س گوێ له‌وی تر نه‌گرێ، ده‌ڵێن
بۆته حه‌مامی ژنان! ئایا په‌یوه‌ندی له نێوان جێنده‌ر
وئاخاوتن هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه، سروشتی ئه‌و
په‌یوه‌ندیه چۆنه؟ ئه‌م وتاره هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره بداته‌وه ، له ژێر رۆشنایی بۆچوونه‌كانی زمان‌ناسی
ئه‌مه‌ریكی دێبۆرا ته‌نێن.
جیهانبینی و
جێنده‌ر
ته‌نێن
ده‌ڵێت: "كاتێك بیرده‌كه‌ینه‌وه، زمان به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام
له هه‌مان كاتدا زمانیش ئێمه به‌كاردێنێت".. هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت: "هێزی وشه‌كان له شێوه‌ی په‌ی پێ بردن وزانیمان
مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌لمێنراوه.. زمان قالب بۆ بیركردنه‌وه‌مان
ده‌رباره‌ی خه‌ڵك وكاره‌كانمان وجیهانی ده‌وروبه‌رمان دانه‌نێت"
(Tannen،
1998: 14)
به پێی
بۆچوونی ته‌نێن، پیاوان له جیهانێكدا ده‌ژین كه به
شێوه‌یه‌كی قوچه‌كی رێكخراوه، تیایدا تاك یان سه‌ركه‌وتووه
یان ژێركه‌وتوو، یان براوه‌یه یان دۆڕاوه. له جیهانێكی له‌م
جۆره‌دا، ئاخاوتن جۆرێكه له دانووسان كه مرۆڤه‌كان هه‌وڵ
ده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن وخۆبپارێزن له كه‌سانی تر
كه له هه‌وڵی له ژێرخستن ولادانیان دان. به‌م شێوه‌یه ژیان
بریتیه له پێشبڕكێ وهه‌وڵدان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی
ودووركه‌وتنه‌وه له شكست (Tannen،
1990: 24-25)
به‌ڵام
ئافره‌تان، به بۆچوونی ته‌نێن، خۆیان له ناو تۆڕێك له
په‌یوه‌ندی ده‌بیننه‌وه. له‌م چه‌شنه جیهانه‌دا ئامانج له
ئاخاوتن له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌یه، كه تیایدا خه‌ڵك هه‌وڵ
ده‌ده‌ن یارمه‌تی وپاڵپشتی بده‌ن ووه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
یه‌كتردا رێك بكه‌ون. ژیانیش لای ئافره‌تان، هه‌وڵدانه بۆ
پاراستنی په‌یوه‌ندیه پته‌وه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه‌یه له
گۆشه‌گیری ودابڕان. په‌یوه‌ندیه‌كان له‌م جیهانه‌دا زیاتر
هاورێیه‌تییه نه‌ك په‌یوه‌ندی هێز وده‌ستكه‌وت
(Tannen،
1990: 25)
به‌ڵام ته‌نێن
له‌وه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه وه‌نه‌بێ ئافره‌تان بیر له
هێز وده‌ستكه‌وت نه‌كه‌نه‌وه یاخود به پێچه‌وانه، پیاوان
بیر له په‌یوه‌ندی توند ونزیك نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئافره‌تان
زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی توند
(intimacy) ده‌كه‌ن وپیاونیش زیاتر
جه‌خت له‌سه‌ر پایه وسه‌ربه‌خۆیی
(status and independence) ده‌كه‌ن.
زمانی حاڵی په‌یوه‌ندی ده‌ڵێت: "ئێمه له‌یه‌كتر نزیكین ووه‌كو
یه‌كین" له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا زمانحاڵی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌ڵێت: "ئێمه له یه‌كتر جوداین وجیاوازین".
(Tannen،
1990:28( له‌وانه‌یه بتوانین به
شێوه‌یه‌كی تر گوزارشت له‌م بیرۆكه‌یه بكه‌ین وبڵێین كه
په‌یوه‌ندی نێوان ئافره‌تان ئاسۆییه، له یه‌كترنزیكن وهیچیان
له‌سه‌رووی ئه‌وی تریان نییه واته یه‌كسانن له پله وپایه،
به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان پیاوان شاقوڵییه وچونكه هه‌ر خاڵێك
له‌سه‌ر ئه‌م هێله شاقوولیه یاخود له‌سه‌روو یان له ژێر
خاڵی تره، كه‌واته پایه‌كه‌ی جیاوازه، بۆیه خاڵه‌كان
یه‌كسان نین.
پێده‌چێت
ته‌نێن له‌و بۆچوونه‌یدا سوودی له كاره‌كانی مۆلتز وبۆركه‌ر
(Maltz & Borker،
1982) وه‌رگرتبێت كه ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن كه كچان زمان به‌كاردێنن بۆ نزیك بوونه‌وه
له كه‌سانی تر له كاتێكدا كوڕان زمان به مه‌به‌ستی ته‌ئكید
كردنی پله وپایه‌ی خۆیان له به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر به‌كار
دێنن.
به‌ڵام بۆچی
پیاوان وئافره‌تان جیاوازن له جیهانبینی وبیركردنه‌وه‌یان؟
ئایا هۆیه‌كه‌ی سروشت وبایۆلۆجیایه یان كه‌لتور وشێوازی
په‌روه‌رده‌یی؟ هه‌رچه‌نده ته‌نێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه
پرسیاره‌كه به‌م شێوه‌یه دایكۆتۆمییه (یان ئه‌وه‌یان یان
ئه‌مه‌یان) بێت (Tannen،
1998:21 )، به‌ڵام پێی وایه كه
زۆربه‌ی جیاوازیه‌كانی نێوان پیاو وئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كه‌لتور، جوگرافیا، چین، ئاڕاسته‌ی سێكسی وكه‌سایه‌تی
(Tannen،
1998: 167( ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه
هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان زیاتر پاڵپشتی فاكته‌ری بایۆلۆجین
له ڕوونكردنه‌وه‌ی جیاوازی جێنده‌ری له بواری ئاخاوتندا
(Bell،
McCarthy & McNamara،
nd)
جیهانبینی
وجێنده‌ر وئاخاوتن
كاریگه‌ری
ئه‌م دوو جیهانبینیه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی
نێوان ئافره‌ت وپیاو به‌دیار ده‌كه‌وێت، به تایبه‌تیش له
كاتی ئاخاوتندا ئاشكراتر ده‌بێت. بۆ نمونه له ژیانی
رۆژانه‌ماندا ده‌بینین كه ئافره‌ت یان كچ زیاتر پرسیار
ده‌كه‌ن، نه‌ك پیاو یان كوڕ، ئینجا ئه‌و پرسیاره ده‌رباره‌ی
شوێن بێت یان ده‌رباره‌ی زانیاریه‌كی تایبه‌تی بێت. بۆچی پیاو
كه‌متر پرسیار ده‌كه‌ن؟
له روانگه‌ی
جیهانبینی پیاوه‌وه، تێنێین وای بۆ ده‌چێت كه كاتێك پیاو
پرسیار ده‌كات هه‌ست به پایه نزمی ده‌كات چونكه پرسیاركردن
مانای نه‌زانینه. ئه‌مه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و
كه‌سه‌ی كه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، واته زانیاریه‌كت پێشكه‌ش
ده‌كات كه تۆ نایزانی، پایه‌ی له هی تۆ به‌رزتره له‌م
بواره بچووكه‌دا. بۆیه پیاو له‌م حاله‌ته‌دا خۆی له
مه‌سه‌له‌ی پله وپایه به‌رزی ونزمی ده‌بینێته‌وه بۆیه خۆی
له پرسیار كردن، تا پێی بكرێت، ده‌دزێته‌وه.
به‌ڵام پرسیار
كردن بۆ ئافره‌ت كێشه‌یه‌ك نییه چونكه مه‌سه‌له‌كه به پله
وپایه‌وه به‌ند نییه به‌ڵكو به په‌یوه‌ندییه‌وه
به‌ستراوه. چونكه په‌یوه‌ندی به‌ستنیش له‌سه‌رووی لووتكه‌ی
گرنگیه‌كانه لایان، بۆیه ئافره‌تان به گشتی پێیان خۆشه
پرسیار بكه‌ن. ئافره‌تان پێیان خۆشه پرسیار بكه‌ن وپیاوانیش
پێان خۆشه پرسیاریان لێ بكرێ، چونكه پرسیاركردن پێویستی
په‌یوه‌ندی به‌ستن لای ئافره‌ت تێر ده‌كات و پرسیارلێكردن
پێویستی پایه به‌رزی لای پیاو دابین ده‌كات!
له كاتی
قسه‌كردندا، ته‌نێن جیاوازی له نێوان په‌یام
massage وپشت په‌یام یان په‌یامی
شاردراوه metamassege
ده‌كات. مه‌به‌ست له په‌یام مانای ئاشكرای
كردارێكه، به‌ڵام په‌یامی شاردراوه كۆمه‌ڵه زانیاریه‌كه
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م
كرداره به‌شدارن. بۆ نمونه پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی بۆ كه‌سێك
په‌یامێك هه‌ڵده‌گرێت كه له‌وانه‌یه به‌م شێوه
بخوێنرێته‌وه: ئه‌مه سوودی بۆت هه‌یه، به‌ڵام په‌یامی
شاردراوه ئه‌وه‌یه كه: من له تۆ باشترم.
ئافره‌ت
دووچاری كێشه‌یه‌ك دێت و بۆ كه‌سێك باسی ده‌كات، مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له هه‌سته‌كانی
بگات، نه‌ك كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام زۆربه‌ی جار
كاردنه‌وه‌ی پیاو بۆ ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه ئامۆژگاری كردن
ده‌بێت نه‌ك تێگه‌یشتن له هه‌ستی ئافره‌ته‌كه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه ئامۆژگاری
بكرێت، ئامۆژگاریه‌كه وه‌رناگرێت، بۆیه پیاوه‌كه تووڕه
ده‌بێت و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ لێكترنه‌گه‌یشتن.
بوارێكی تر
كه ده‌بێته مایه‌ی له‌یه‌ك تێكنه‌گه‌یشتن مه‌سه‌له‌ی
پرسیاركردنی ژنه له مێرده‌كه‌ی. به شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك
ژنێك له مێرده‌كه‌ی ده‌پرسێت: ئه‌رێ پیاوه‌كه ئه‌و له
دایره‌كه‌ت چی ڕوویداوه؟ وه‌ڵامی مێرده‌كه به كورتی: هیچ.
لێره‌دا ژنه‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه بكه‌وته
ئاخاوتنه له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام مێردكه‌ی مه‌سه‌له‌كه به
شێوه‌یه‌كی تر لێكده‌داته‌وه. پیاو كاتێك قسه ده‌كات ئه‌گه‌ر
زنیاریه‌كی گرنگ هه‌بێت، به بۆچوونی ئه‌و گرنگ بێت، و پێویست
بكات كه‌سانی تر بیزانن. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شوێنی
كاره‌كه‌ی هیچ شتێكی گرنگ ڕووی نه‌داوه، كه‌واته وه‌ڵامی
پرسیاری ژنه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ ده‌بێت!
پیاو زیاتر
قسه ده‌كات یان ئافره‌ت؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت تێنین دوو زاراوه بۆ ئه‌م جۆره حاله‌ته به‌كار دێنێت:
(Rapport talk) و(Report
talk( دیاره وشه‌ی
Rapport له زمانی ئینگلیزی مانای
په‌یوه‌ندی پته‌و ونزیكه وReport
یش مانای راپۆرته. ئاخاوتنی
ئافره‌ت له جۆری یه‌كه‌مه وه‌ی پیاویش له جۆری دووه‌مه.
هه‌ندێك له
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پیاو زیاتر له
ئافره‌ت قسه ده‌كات!بۆ نمونه (لیپه‌ر) و (ئایرس) له
توێژینه‌وه‌یه‌كی (میتائه‌نه‌لیسس) گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
كه پیاوان زیاتر له ئافره‌تان قسه ده‌كه‌ن وزیاتر شێوازی
خۆسه‌پاندن (assertive)
به‌كار دێنن له كاتێك ئافره‌تان زیاتر
شێوازی ئینتیمائی (affiliative)
به‌كار دێنن
(Leaper & Ayres،
2007: 353( (چان) هه‌مان دیارده‌ی
له كه‌لتوری چینیش تێبینی كردووه
(Chan،
1999: 9)
هه‌رچه‌نده
ئه‌م ئه‌نجامانه له‌گه‌ڵ تێبینی ڕۆژانه وبه‌شێكی زۆر له
په‌ندی پێشینیان كۆك نییه، به‌ڵام ته‌نێن لێكدانه‌وه‌یه‌كی
ماقول پێشكه‌ش ده‌كات. ته‌نێن ده‌ڵێت كاتێك چه‌شنی قسه‌كه
تایبه‌تی بێت، بۆ نمونه قسه‌ی نێوان ومێرد وژن یان دوو كچی
براده‌ری یه‌كتر، له‌وانه‌یه ئافره‌تان زیاتر قسه بكه‌ن،
به‌ڵام كاتێك قسه‌كه له سیاقێكی گشتی وفه‌رمی بێت، بۆ نمونه
له كۆبوونه‌وه یان له كۆنگره، پیاوان زیاتر قسه‌ده‌كه‌ن
وئافره‌تانیش كه‌متر.
نمونه‌ی
ئاخاوتنی جێنده‌ر له قورئانی پیرۆزدا:
له قورئانی
پیرۆزدا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئاخاوتنی جێنده‌ری هه‌یه، لێره‌دا
باسی یه‌ك نمونه ده‌كه‌م كه له‌وانه‌یه پاڵپشتی بۆچوونی
ته‌نێن ده‌كات ئه‌ویش ئاخاوتنی شاژنی (سبأ) له‌گه‌ڵ
داروده‌سته‌كانی له‌لایه‌ك وله‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان له
لایه‌كی تره‌وه. شاژنی (سبأ)، كه ده‌ڵێن ناوی بلقیس بووه،
نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان پێده‌گات وله‌گه‌ڵ
داروده‌سته‌كه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات وده‌ڵێت:
من له‌لایه‌ن
سوله‌یمان نامه‌یه‌كم بۆ هاتووه كه داوا خۆمان به‌زل
نه‌زانین وببینه موسوڵمان. ئێوه ڕاتان چییه؟ ده‌زانن كه من
هیچ بڕیارێك ناده‌م ئه‌گه‌ر پرس وڕاتان پێ نه‌كه‌م.
داروده‌سته‌كه‌ی ده‌ڵێن، كه پێ ده‌چێت هه‌موو پیاو بن: ئێمه
خاوه‌ن هێز وده‌سه‌ڵاتین وبڕیاره‌كه‌ش به ده‌ست تۆیه.
شاژن ده‌ڵێت:
پاشا‌كان كاتێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاتێك ته‌فروتونای
ده‌كه‌ن. من دیاریه‌ك بۆ سوله‌یمان ده‌نێرم وبزانم
نێردراوه‌كانم به چی ده‌گه‌ڕێنه‌وه (سوره‌تی النمل: ئایه‌تی
29-35
)
لێره‌دا كاتێك
جیهانبینی پیاوه‌كانی داروده‌ست باس له هێز وده‌سه‌ڵات
ده‌كات، جیهانبینی شاژن باس له دروست كردنی په‌یوه‌ندی ده‌كات
له رێگه‌ی ناردنی دیاری بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر.
نمونه‌ی
دووه‌م له كۆتایی گفتوگۆی نێوان شاژن وپێغه‌مبه‌ر سوله‌یمانه
كاتێك شاژن هێز وده‌سه‌ڵات وتوانای سوله‌یمان ده‌بینێت،
وده‌زانێت كه مه‌سه‌له‌كه خوداییه، ده‌ڵێت: خوایه من زولمم
له خۆم كردووه وله‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ملكه‌چی خاوه‌نی هه‌موو
جیهانه‌كان ده‌بم (سوره‌تی النمل: ئایه‌تی 44)
ئه‌و خاڵه‌ی
لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ده‌سته‌واژه‌ی "له‌گه‌ڵ سوله‌یمان"ه‌كه
دووباره مانای پله وپایه نابه‌خشێت، به‌ڵكو مانای
په‌یوه‌ندی وهاوپایه‌یی ده‌دات.
ده‌ره‌نجام
وادیاره كه
پیاوان وئافره‌تان، له ژێر كاریگه‌ری چه‌نده‌ها فاكته‌ری
بایۆلۆجی وكۆمه‌ڵایه‌تیدان كه به بۆچوونی من جیاكردنه‌وه‌یان
له یه‌كتری ئه‌سته‌مه، شێوازی جیاواز له ئاخاوتندا به‌كار
دێنن. له كۆمه‌ڵگای كوردی پێویستمان به توێژینه‌وه‌ی زۆره
له‌م بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌راوردێكی كه‌لتوریی له
نێوان خۆمان وئه‌وانی تر بكه‌ین. ئاشنابوونی ره‌گه‌زه‌كان به
جیهانبینی تایبه‌تی یه‌كتر وزانینی چۆنیه‌تی كاریگه‌ری ئه‌م
جیهانبینیه له‌سه‌ر ئاخاوتنی هه‌ردوو ره‌گه‌ز، یارمه‌تیمان
ده‌دات كه باشتر وڕاستتر له یه‌كتر بگه‌ین وبواری خراپ له
یه‌كتر گه‌یشتن بچووكتر بكه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان
1-
قورئانی پیرۆز
2- Bell،
C، M.،
McCarthy، P،
M. & McNamara،
D. S. (n.d( Variations in Language Use across Gender:
Biological versus Sociological Theories.
3- Chan،
M. K.M. (1999( Gender،
Society،
and the Chinese Language. Paper presented at the 11th North
American Conference on Chinese Linguistics،
18-20 June،
Harvard University،
Cambridge،
MA.
4- Leaper،
C & Ayres،
M، M.
(2007) A Meta-Analytic Review of Gender Variations in
Adults Language Use: Talkativeness،
Affiliative Speech،
and Assertive Speech. Journal of Personality and Social
Psychology Review،
Vol. 11 No. 4 Pp.328-363.
5- Tannen،
D. (1990( You Just Dont Understand: Women and men in
conversation. New York: Ballantine Books.
6-Tannen،
D. (1998( The Argument Culture: Moving from debate to
dialogue. New York: Random House.
|