|
زمان‌ناسی و شێوازگه‌ری ئاسته‌كانی
به‌یه‌كگه‌یشتن (به‌شی یه‌كه‌م)
د . یادگار له‌تیف- زانكۆی سه‌لاحه‌دین
گرنگترین
خاڵه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان زانستی زمان و شێوازگه‌ری
بریتییه له‌و باكگراونده مێژوویه‌ی شێوازگه‌ری لێوه‌ی
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ده‌بینه‌وه ئه‌ویش به پله‌ی یه‌كه‌م
زانستی زمان و پاشان جوانناسییه.
گه‌شه‌پێدانی
شێوازگه‌ری له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا وابه‌سته‌ی ئه‌و
پێشكه‌وتنه‌بوو، كه لێكۆڵینه‌وه زمانه‌وانیه‌كان
به‌خۆیانه‌وه بینیان، چونكه شێواز وه‌ك دیارده‌یه‌كی بنه‌چه
تاك و سروشت و ده‌رونی، جێگه‌ی له زمان‌ناسی كۆندا
نه‌ده‌بویه‌وه، كه به‌ته‌نها لای به‌لای تایبه‌تمه‌ندیه
مادیه سروشتیه‌كانی زماندا ده‌كرده‌وه، گرنگیدان به
په‌یوه‌ندی زمان به بیر و هزره‌وه، ئه‌مه‌ش وای لێ كردبوو
گرنگیه‌كی ته‌واو بدات به‌و تایبه‌تمه‌ندییه په‌تییانه
(المجردة) و، چاو بپۆشێت له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی وابه‌سته‌ی
تاكی به‌رهه‌مهێنێ چالاكیه زمانه‌وانیه‌كانه.
دوو ئاراسته‌ی
زۆر گرنگی زمان‌ناسی زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون له گه‌وره‌بوونی
شێوازگه‌ری، ئه‌وانیش:
أ ـ ئاراسته‌ی
ئایدیالیزمی، كه‌بووه مایه‌ی دروستبوونی ڕه‌خنه‌ی بنیادنه‌ر
له دیالێكتی شیكاری عه‌قڵی .
ب ـ ئاراسته‌ی
دووه‌م بریتی بوو له نوێكردنه‌وه‌ی میتَۆدی بابه‌تیانه به‌و
شێوه‌یه‌ی سه‌رنج دان له‌بیرو ژیان له‌خۆ بگرێت، وببێته
مایه‌ی دامه‌زراندنی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان پشت ئه‌ستۆر
به‌ڕێسا ئه‌زموونی و عه‌قڵیه‌كان .
له‌م
سه‌روبه‌نده‌دا قوتابخانه‌یه‌ك له‌دایكبوو ، كه
به‌گه‌وره‌ترین ڕێگه خۆشكه‌ر داده‌نرێت بۆ شێوازگه‌ری، ئه‌و
قوتابخانه‌یه‌ش ناسرا به (سینتاكسازه نوێیه‌كان)، و
به‌ده‌وری زانای زمان‌ناسی سویسری (فردیناند دی سۆسیر) ته‌وه‌ری
به‌ست. ئه‌مان هه‌ستان به ئاراسته‌كردنی ڕه‌خنه
له‌پڕه‌نسیپه‌كانی زمان‌ناسی مێژوویی، و نه‌یان سه‌لماند كه
زمان جه‌وهه‌رێكی مادی ملكه‌چ بێت بۆ ڕێسا سروشتیه
چه‌سپاوه‌كانی دونیا، به‌ڵكو ئه‌وان وایان ده‌بینی كه زمان
دروستبوویه‌كی مرۆییانه‌یه، و به‌رهه‌می گیانیی (روحی)
مرۆڤه،و گوێزه‌ره‌وه‌ی بیر‌و هۆشه‌و، و ئامرازێكی
په‌یوه‌ندیكردنه، زمان ماده‌یه‌كی ده‌نگیه، به‌ڵام بنه‌چه‌و
بنه‌ماكای ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تین. سوسێر له‌م سۆنگه‌یه‌وه
هه‌ستا به‌جیاوازیكردن له‌نێوان زمان و قسه‌دا، زمان بریتیه
دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، و قسه بریتییه له چالاكی
تاكه‌كه‌سی و دیارده‌یه‌كی تاكییه.
ده‌كرێت خاله
هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌م دوو زانسته
(زانستی زمان و زانستی شێواز) چڕ بكرێته‌وه له‌دوو ئاستی
گشتگیردا، ئه‌وانیش ئاستی بواری كار‌و ئاستی ئاراسته‌كانن.
1
ـ ئاستی بواری كار
:
(كارل
فۆسله‌ر) سه‌رده‌سته‌ی قوتابخانه‌ی (ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانی)
وایده‌بینێت كه شێوازگه‌ری به‌رجه‌سته‌كه‌ری بواری زمانه
وه‌ك داهێنان، واته بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ، و زمانناسیش
به‌رجه‌سته‌كه‌ری بواری زمانه وه‌ك پێشكه‌وتن و مێژوو. ئه‌مه
دیدگای فۆسله‌ر بوو تا بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به‌شێوازگه‌ری
پێشكه‌ش بكات، له‌سه‌ر بنه‌مای وێنایی، شێواز له‌خۆگری هه‌موو
ئامرازه ده‌ربڕین و ئه‌ستاتیكیه‌كانه پێكه‌وه، چونكه زمان
خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردووكیانه بۆ زمان‌ناسی، زمان بابه‌تی
زانسته‌كه‌یه، و بۆ ئه‌ده‌بیش بریتیه له‌و ماده خاوه‌ی
كه‌وه‌ك به‌رد وایه بۆ په‌یكه‌رتاش.
بوونی زمان
مه‌رجه بۆ بوونی شێواز، له‌هه‌مان كاتدا شێوازیش ده‌روازه‌ی
زمانه بۆ چوونه ناو جیهانی ده‌ق و زمان‌ناسی ڕسته، چونكه
زمان‌ناسی له‌ڕووی پره‌نسیپه‌وه له‌ڕسته ده‌كۆڵێته‌وه،
شێوازیش له‌ده‌ق ده‌كۆلێته‌وه، به‌و پێیه شێواز نزیكتره له
زمان‌ناسی ده‌ق، ئه‌مه وای له‌هه‌ندێك زانا كرد كه وا ببینن
له‌نێوان زمان و ده‌قدا بازنه‌یه‌كی ون یاخود پچڕا‌و هه‌یه،
شێواز ته‌واوی ده‌كات. به‌وپێیه شێواز ده‌بێته پردی زمان بۆ
ئه‌ده‌ب و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌ك چۆن هه‌رخۆی
ئامرازیه‌تی بۆ چوونه ناو جیهانی ده‌ق. ئه‌مه وایكردووه
ئه‌م خاڵه به‌شاخالێ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو زانسته
دابنرێت، چونكه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك شت ده‌كۆڵنه‌وه، ئه‌ویش
ده‌قه، ئیتر بێگوێدانه ئه‌وه‌ی كه لێكۆلینه‌وه
ئه‌ده‌بیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كار له‌سه‌ر ده‌قه
نوسراوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا زمان‌ناسی به‌پله‌ی یه‌كه‌م
گرنگی ده‌دات به ده‌ربڕینه زاره‌كیه‌كان.
له‌سه‌ره‌تادا
زانایانی زمان وایان ده‌بینی كه لێكۆڵینه‌وه له‌شێواز
له‌بنچینه‌دا پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌سفكردنی زانستیانه بۆ
هه‌ندێك له‌سیسته‌مه به‌رجه‌سته‌بووه‌كان له‌بنیاده
زمانه‌وانییه‌كانی ده‌قێكی دیاریكراودا، له‌گه‌ڵا تۆماركردنی
چۆنیه‌تی دابه‌ش بونیان، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه زۆر دوورتر ده‌ڕوات و كارده‌كات
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌ك، كه له‌سنوری ده‌ق
تێده‌په‌ڕێت ئه‌م گرنگی ده‌دات به‌و په‌رچه كرداره‌ی له‌لای
وه‌رگر دروست ده‌بێت، و به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه
هه‌ڵیده‌هێنجێنێ له‌ناو ده‌ق و ده‌ره‌ده‌ی ده‌قدا، به‌ڵام
ئه‌م دووره‌په‌رێزییه زۆری نه‌خایاند، و بزاوتی نزیكبوونه‌وه
له‌نێوان هه‌ردوولادا هاته بوون، له‌وكاته‌وه‌ی كه‌پشتیوانانی
(ڕه‌خنه‌ی نوێ) ده‌ستبه‌رداری گه‌ڕان بوون به‌دوای ناوه‌ڕۆك و
ژینگه‌دا، و گرنگیپێدانه‌كانیان چڕكرده‌وه له شیكاركردنی
كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ڕووكه‌شی ده‌قی هه‌ڵبژێردراو، كاركردن
له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه به‌سه‌ر خوێنه‌ره‌وه به‌جێی
ده‌هێڵن، به‌هه‌مان شێوه زانایانی زمان ده‌ستبه‌رداری
لێكۆڵینه‌وه به‌شیه‌كانیان بوون، و هه‌ستان به‌ڕووپیۆكردنی
هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراو له لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قدا
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی یه‌كه زمانییه بچووكه‌كان،و ئه‌و
یاسا و رێسایانه‌ی پێكیان ده‌هێنن، و چۆنیه‌تی به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌ركه واتاییه‌كان.
(ئه‌ستیفانو
ئۆلمات) كه یه‌كێكه له‌زاناكانی بواری شێوازگه‌ری،
وایده‌بینێت كه زانستی شێواز ـ شێوازگه‌ری له‌سه‌ری پێویسته
دیدگای جیاواز‌و به‌رچاو، و پره‌نسیپی جیاواز له لقه‌كانی
زمان‌ناسی ته‌به‌ننا بكات، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات به‌دروستی
ببێت به هاوبه‌شی نه‌ك به به‌شێك له زمان‌ناسی، چونكه
شێوازگه‌ری كار له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه زمانییه‌كان بۆ خودی خۆیان
ناكات، به‌ڵكو بۆ هێزه‌كانی ده‌ربڕینیان، به‌م واتایه‌ش
ده‌كرێت زانستی شێواز بۆ هه‌مان ئه‌و ئاستانه دابه‌شبكرێت،
كه زانستی زمانی له‌سه‌ر دابه‌شكراوه، ئه‌وانیش بریتین له
ئاسته‌كانی ده‌نگی و فه‌رهه‌نگی، وسینتاكسی. دیسانه‌وه ئه‌م
كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شێوازگه‌ری وه‌ك زمان‌ناسی دوو
دیدگای یه‌كتر ته‌واوكه‌ر له‌خۆبگرێت، وه‌ك چۆن(جسبرسن) ده‌ڵێت
هه‌ردیارده‌یه‌كی زمانی ده‌كرێت له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه لێی
بكۆڵرێته‌وه، واته له‌لایه‌نی ده‌سته‌واژه و لایه‌نی واتا،
له‌حاڵه‌تی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی لایه‌نی ده‌نگیی
وشه یاخود ده‌ربڕینه‌كه، له‌پاشاندا له‌و ده‌لاله‌ته‌ی
لێوه‌ی دروستبوه ده‌كۆڵێته‌وه، به‌ڵام له حاڵه‌تی دووه‌مدا
ئێمه له واتاوه ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌پاشان له شێوازی
ده‌ربڕینه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
2ـ
ئاستی ئاراسته‌كان:
كاری زمان‌ناسی
(دی سۆسیر) شێوازگه‌ری (شارل بالی) لێكه‌وته‌وه، و
بنیادگه‌ریش له‌دایك بوو، كه له‌گه‌ڵا ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا
ئاوێزان بوو، و به‌هه‌ردووكیانه‌وه شیعرگه‌ری
(poetics) جاكۆبسن وتۆدۆرف و
شێوازگه‌ری ریڤاتێریان به‌پیتكرد، ئه‌مانه كۆمه‌ڵه ڕه‌وت و
قوتابخانه‌كن، سه‌رچاوه مه‌عریفیه‌كان له زمانناسیه‌وه
هه‌ڵگۆستووه، بۆیه ((میشال ریڤایتر)) له
كتێبه‌كه‌یدا((چه‌ند هه‌وڵدانێك له شێوازگه‌ری بنیادگه‌ریدا))
وای بۆ ده‌چێت كه شێوازگه‌ری میتۆدێكی زمانییه.
گرنگیدان به
شێواز و شێوازگه‌ری ، وئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌م كاره
كه‌وته‌وه، بووه مایه‌ی جۆراوجۆربوونی بواره‌كانی شێوازگه‌ری
و ئاراسته‌كانی.هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م جۆراوجۆرییه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فراوانی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی بابه‌ته‌كانی ،
كه پڕاوپڕی لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤن ، چونكه بونیاده
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیدگا فیكره‌یی و ئیستاتیكی و
هونه‌رییه‌كان ، كۆمه‌ڵه ماده‌یه‌كی زیندووی ده‌وڵه‌مه‌ندن ،
كه شێوازگه‌ره‌كان كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن ، و میتۆده
كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و زمانه‌وانییه‌كانی له‌سه‌ر پراكتیك
ده‌كه‌ن ، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه شێوازگه‌ری بۆته
شێوازگه‌رییه‌كان.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌یه ، كه
شێوازگه‌ری له‌گه‌ڵ جۆراوجۆری و فراوانی كایه‌ی كاره‌كانی ،
خاوه‌ن میتۆدێكی زانستییه،به‌و واتایه‌ی هه‌موو كاره شیكاریی
و خوێندنه‌وه‌كانی به‌ستۆته‌وه به زمانی ده‌ق و بنیاتی ده‌ق
و په‌یوه‌ندییه زمانه‌ییه ده‌قیه‌كانه‌وه، و له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌قه‌وه خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ناسه‌پێنێتبه‌سه‌ر ده‌قدا .
له ده‌قه‌وه ده‌ستپێده‌كات ، و به ده‌ق كۆتایی به كاری
شیكاری خۆی ده‌هێنێت ، و ئاسته جیاوازه‌كانی ده‌ق ده‌دوێنێت ،
له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له دونیای ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق ، پاش
ئه‌وه‌ی ده‌ستپێك و كۆتایی پێهێنان له ده‌قه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن .
ئاراسته
شێوازگه‌رییه‌كان خۆیان له‌م چه‌ند ئاراسته‌یه‌دا ده‌بیننه‌وه:
1
ـ شێوازگه‌ری وه‌سفی (شێوازگه‌ری ده‌ربڕین)
.
2
ـ شێوازگه‌ری پێكهاته‌یی ( شێوازگه‌ری
ڕه‌خنه‌یی)
3ـ
شێوازگه‌ری بنیادگه‌ری (شێوازگه‌ری ئه‌ركیی)
4
ـ شێوازگه‌ری لادان ( یاخود شێوازگه‌ری
سیمیائی)
جگه له
ئاراسته‌ی دووه‌م كه زیاتر كار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده
ده‌ره‌وه‌یه‌كانی ده‌ق ده‌كات ـ پشت به‌ستوو به‌ڕه‌هه‌نده
ناوه‌كیه‌كانی ده‌ق ـ هه‌موو ئاراسته‌كانی تر پشت ئه‌ستورن به
بنه‌ما و ئامراز و ڕه‌هه‌نده زمان و ناوه‌كیه‌كانی ده‌ق ، و
ئه‌م بوار و ڕه‌هه‌ندانه وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن، به‌مه‌به‌ستی
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی ورد‌و دروست له كاری شیكاریی ده‌قدا.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ خودی خۆی ڕۆڵا و كاریگه‌ری زمان‌ناسی زه‌ق
ده‌كاته‌وه، له سه‌رهه‌ڵدان و پێشكه‌وتنی شێوازه‌گه‌ریدا،
هه‌ر یه‌ك له‌م ئاراستانه بواری كاركردن و ئامراز‌و بنه‌مای
شیكاری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
|