|
نژادی نووسین
پڕۆفیسۆر د. وریا عومه‌ر ئه‌مین
نووسین
گرنگترین و مه‌زنترین داهێنانی مرۆڤه چونكه به هۆیه‌وه
توانی روو به رووی كات و شوێن بوه‌ستێ و ته‌جره‌به و
ده‌سكه‌وته فیكری و زانستییه‌كانی خۆی بگه‌یێنێته هه‌موو
شوێن و نه‌وه‌یێك.
پێش داهاتنی
نووسین… زانیاری به له‌به‌ركردن له زارێكه‌وه بۆ زارێ و
له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یێ ده‌گوێز رایه‌وه.
سنوورداریی ته‌مه‌ن و توانینی مێشك له پاراستنی زانیاری وای
له ده‌سكه‌وته‌كان ده‌كرد هه‌ر له ناوچه‌یێكی ته‌سك
بمێنێنه‌وه و له‌گه‌ڵ مردنی خاوه‌نه‌كه‌ی بنێژرێن. نووسین هات
و ئه‌م گیروگرفته‌ی چاره‌سه‌ر كرد و په‌یوه‌ندیی ته‌واوی له
نێوان ناوچه و نه‌وه جیاوازه‌كانا چه‌سپاند . هه‌موو ئه‌م
پێشكه‌وتنانه‌ی مه‌یدانی فیكری و ته‌كنه‌لۆجیی ئیمڕۆمان
به‌سایه‌ی نووسینه‌وه‌یه.
نژادی نووسین
و چۆن و كه‌ی و له‌كوێ و چ میلله‌تێ دایهێناوه… نهێنییه‌كی
ئاڵۆزی مێژووی مرۆڤایه‌تییه. زۆر میلله‌ت خۆیان ده‌كه‌ن به
خاوه‌ن و ده‌یده‌نه پاڵ خۆ. هه‌ر یه‌كه چیرۆكی تایبه‌تیی خۆی
له باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یابوون و داهێنانییه‌وه هه‌یه.
زۆربه‌ی ئه‌م چیرۆكانه‌ش قاڵبی ئه‌فسانه‌یی ده‌گرنه‌خۆ. بۆ
نموونه ئه‌فسانه‌یێكی چینی ده‌ڵێ خواوه‌ندی چوار چاو
(تسانگه چێین) نووسینی پێشكه‌ش مرۆڤ كردووه . ئه‌فسانه‌یێكی
تر ده‌ڵێ نووسین له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵێ دۆزراوه‌ته‌وه… هتد.
كۆنترین
شێوه‌ی نووسین ئه‌وه‌یه كه به ئیدیۆگرام
Ideogram ناو ده‌برێ واتا وێنه‌ی
ئه‌ندێشه. له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا بۆ نووسینی هه‌ر شتێ
وێنه‌ی شته‌كه ده‌كرێ .بۆ نموونه بۆ نووسینی هه‌تاو وێنه‌ی
هه‌تاو ده‌كرێ بۆ نووسینی خانوو وێنه‌ی خانوو ده‌كرێ… هتد.
ئه‌و وێنه و
نووسینانه‌ی له ئه‌شكه‌وته‌كانی (ئه‌لتامیرا) له ئسپانیادا
دۆزراونه‌ته‌وه، پێش زیاتر له بیست هه‌زار ساڵ نه‌خشێنراون…
ئێستاش به ئاسانی ده‌خوێنرێنه‌وه، چونكه له‌م جۆره
نووسینه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان نووسین و
مه‌به‌ستدا هه‌یه. ئه‌م نووسینه شێوه بینراوه‌كه‌ی
مه‌به‌سته‌كه ده‌نوێنێ نه‌ك ده‌نگه‌كانی ئه‌و وشه‌یه‌ی
ده‌یگه‌یێنێ.
وه‌ك
ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م جۆره نووسینه له زۆر شوێن و ناوچه‌ی جیا
جیادا له‌م به‌رو ئه‌و به‌ری جیهانا سه‌ری هه‌ڵداوه له‌هه‌ر
شوێنه‌ش رێچكه‌یێكی جیای له په‌ره‌سه‌ندنیا گرتۆته‌به‌ر.
له‌سه‌ره‌تادا
نه‌ده‌شیا چه‌مكی مه‌عنه‌ویی وه‌ك (رووناكی، ترس، گه‌رما… هتد)
به‌م جۆره نووسینه ده‌ربڕرێ… به تێپه‌رینی كات په‌ره‌ی
پێدرا و فراوان كرا به جۆرێ بشێ شتی مه‌عنه‌ویشی پێ
بنووسرێ. بۆ نموونه بۆ نووسینی هه‌تاو وێنه‌ی (هه‌تاو)
ده‌كرا دوایێ وای لێ هات ئه‌م جۆره مه‌به‌ستانه‌ش بگرێته
خۆ (گه‌رمی ـ رووناكی ـ رۆژ ـ هاوین… هتد) بۆ جیاكردنه‌وه‌یان
نیشانه‌یێك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێ داده‌نرا له‌وانی تری
جیاكاته‌وه.
به تێپه‌ڕینی
سه‌ده‌ها ساڵ ئه‌م جۆره نووسینه فراوانتر كرا. وێنه‌كانی
به‌ره‌به‌ره داتاشران به‌ڕاده‌یێك وای لێ هات كه‌س نه‌توانێ
بێ فێربوون و له‌به‌ر كردنیان بیانخوێنێته‌وه و تێ‌یان بگات
. زمانی چینی ئێستاش ئه‌م سیسته‌مه به‌كار ده‌هێنێ.
زۆربه‌ی ئه‌و
زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یا بوونی و په‌ره‌سه‌ندنی نووسینی
ئیدیۆگرامی له‌و نووسراوانه‌وه زانراون كه له پاش
سۆمه‌رییه‌كانه‌وه به‌جێماونه‌ته‌وه و به نووسینی بزماریcuneiform
ناو براوه.
سۆمه‌رییه‌كان
میلله‌تێكی دێرینی نژاد ونن. له باشووری عێراقا
شارستانییه‌تێكی پته‌ویان دامه‌زراند. وه‌ك ده‌ركه‌وتووه
ئه‌م میلله‌ته به زۆری خه‌ریكی بازرگانیێتی بوون . پێویستی
ناچاری كردوون بیر له چۆنیه‌تی تۆمار كردنی كاروباری
بازرگانیێتیی خۆیان بكه‌نه‌وه. ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو
نووسینیان داهێنا.
جۆری
نووسینیان له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیدیۆگرامی بوو. كه
بۆ نووسینی هه‌ر شتێ وێنه‌كه‌ی ده‌كرا. ئه‌م نووسینه لای
سۆمه‌رییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند و گۆڕا تا ئه‌و شێوه‌یه‌ی وه‌رگرت
كه به بزماری ناو ده‌برێ.
له میسرا
نووسینی ئیدیۆگرامی له په‌ره‌سه‌ندنیا ریچكه‌یێكی تری گرته
به‌ر و هیرۆگلیفی لێ په‌یا بوو ، پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌لف و بێیه‌كانی جییهان له هیڕۆگلیفی
یه‌وه شۆڕبوونه‌ته‌وه.
نووسینه جۆر
به جۆره‌كانی جیهان هه‌مووی له ئیدیۆگرامییه‌وه دابه‌زیون
به‌م شێوه‌یه‌ی له‌م وێنه‌یه‌دا روون كراوه‌ته‌وه.
ئیدیۆگڕامی
سامیی كۆن
سامیی
باشوور سامیی باكوور
هه‌ندێ له
زمانه
ئه‌فریقییه‌كان
ئارامی
فینیقی
سانسه‌كریتی
عیبری
گریكی
عه‌ره‌بی
تایله‌ندی
كۆری
سریلیكی ئیروسكانی
فارسی
(كوردی(
ڕووسی ڕۆمانی
زمانه
ئه‌وروپییه‌كان
)كوردی)
(كوردی(
سیسته‌می
نووسین په‌یوه‌ندیی به نه‌ژادی زمانه‌وه نییه، سه‌دان
هه‌زار ساڵ پێش په‌یابوون و داهتنی نووسین زمان هه‌ر هه‌بووه
زمان دیارده‌یه‌كی سروشتییه.. له ژێر ركێفی یاسا
سروشتییه‌كانا كار ده‌كا و له ژوور ده‌سه‌ڵاتی مررۆڤدایه
كه‌چی نووسین ده‌سكرده.. وه‌ك هه‌ر یاسایێكی تری دانراو
(قوانین وچعیه) مرۆڤ هه‌میشه ده‌توانێ بیانگۆرێ و لایان با
وه‌ی تر دانێ به پێی گۆڕینی بار و دۆخ و پێویست.
سه‌رچاوه‌كان
1- Dringer،
D. (1962) Writing. Holt،
Rinehart and Winston. New York
2- Fromkin،
V. and Rodman،
R. (1988) An Introduction to Language. Holt،
Rinehart
3- Gelb،
I.J. (1952) A Study of Writing . University of Chicago
Press . Chicago
*
ئه‌م وتاره بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژنامه‌ی
پاشكۆی عێراق، ژماره(41)، 22/6/1988 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|