|
زمان و ده‌سه‌ڵات
و: زیوه‌ر
ئه‌نوه‌ر
بێگومان زمان
ڕێگه به دروستبوونی هۆشیاریی ده‌دات، یا وردتر بڵێین: زمان
وامان لێده‌كات له‌خۆمان بگه‌ین، بۆ نموونه كاتێك باسی خۆم
ده‌كه‌م به‌ڕاناوی (من): منم وا ده‌ڵێم!، منم قسه ده‌كه‌م!،
منم ناو له‌شته‌كان ده‌نێم، له‌م توانایه‌وه هه‌موو جۆره
ده‌سه‌ڵاتێكی ناولێنانی ڕۆشنبیری و ڕامیاریمان ده‌ست
ده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێویسته له‌دوولایه‌ن جیایان بكه‌ینه‌وه،
لایه‌نی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی زمان یا وشه یا وتار، ئه‌م
شێوه‌یه له‌بزوتنه‌وه‌ی سه‌فسه‌ته له‌مێژووی فه‌لسه‌فه
نیشانی دا، هه‌روه‌كو له‌بابه‌تی هایدگه‌رو میشیل فۆكۆ
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت.
(فریدریك
نیتشه) بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ی زمان له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ
هۆشیاریدا. فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بریتییه له‌چه‌مكی هێز له‌ڕێبازی
ڕه‌چه‌ڵه‌كناسی (گینیالۆجی)، ئه‌ویش بریتییه له‌شیكردنه‌وه‌ی
زمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی باوه‌ڕو ڕه‌وشت، ئه‌وه‌ی یارمه‌تیشیدا
له‌م بواره‌دا شاره‌زایی فراوانی له فیقهی زمان و بناغه‌ی
وشه‌و شێوازی دانانی، توانی ستایلێكی فه‌لسه‌فی تازه
بسه‌پێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌خه‌یاڵا ببه‌ستێت و
به‌ڕوونی توانای زمان ده‌رده‌خات.
به‌ڕای نیتشه
زمان ئاستی هه‌رچه‌ند بێت، ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ریی و توانای
له‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش بدات ئه‌م سیفه‌ته
بشارێته‌وه.
بۆنموونه
ده‌سه‌ڵات به‌هۆی ناولێنانی له‌ناوچه‌و شوێنه‌كان، ئاسه‌واری
خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت، به‌هۆی فه‌رمان وبڕیاره‌كانی.
شارستانیی
جوله‌كه‌و كریستیان ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت، به‌هۆی بڕیاره‌كانی
كاهین و ڕاهیبه‌كان، كاتێك به‌بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان باسی
ژیانی ئه‌به‌دی و نه‌مریی ده‌كه‌ن و جیهانی هه‌ست و ئاره‌زوو و
ئیراده ره‌فز ده‌كه‌ن.
زمانیان
كردبووه هۆكاری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵا (به‌گوێره‌ی
قسه‌ی نیتشه مێگه‌ل)، هه‌ر ئه‌مه‌یه په‌یوه‌ندی ڕه‌مزی
ده‌سه‌ڵات به‌زمانه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه.
(هایدگه‌ر)
به‌قووڵی باسی ئه‌م ڕایه ده‌كات، هه‌روه‌ها فۆكۆ له‌سه‌ره‌تای
چوونه ناو فه‌لسه‌فه‌وه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بوو، له
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاعیر (ریمۆن رۆسیل) تیایدا ئه‌مه‌ی
ئاشكرا‌و روون كردۆته‌وه.
زمان لای ئه‌و
شاعیره سریالییه، بریتییه له جووڵه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌و
جیاواز بوون هه‌روه‌كو ئامێره‌كانی جه‌نگ، هه‌روه‌كو خۆی
ده‌ڵێت: ((رۆسێل چه‌ند ئامرازی زمانی داهێناوه له ده‌ره‌وه‌ی
ستایل (الاسلوب) هیچ نهێنییه‌كی نییه، بینراو بریتییه له
قووڵی)
ئه‌وه
زمانه، به‌رده‌وام زیاد ده‌كات، ئه‌و زمانه له‌خاڵێكی
بچووكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ره به‌ره گه‌وره‌تر ده‌بێت،
دوای ئه‌وه‌ی نه‌خشه داده‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌دوو جووڵه‌ی
جیا داوه‌كه‌ی (ته‌ونه‌كه‌ی) ده‌چنێت، بۆ پێشه‌وه‌و بۆ دواوه،
وه‌كو ئامرازه‌كانی جه‌نگ كاتێك وه‌سفی ده‌كات و ده‌ڵێت:
((ئامێری زمانه‌وانی لای رۆسێل زیاد ده‌كات، زمانێكی لۆژیكیی و
باشه (منسجمه) زمانێكی په‌رشو بڵاو وشكاو ورد‌و خاشی
ده‌شارێته‌وه))
ئه‌م زمانه
له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه، لوغزی مردن هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ش
وای لێده‌كات هه‌ڵگری (الكینونه) نیشان بدات، به‌شێوه‌یه‌ك شت
به ئیزدواجیات ده‌به‌ستێته‌وه، به‌یه‌كگرتن و جیابوونه‌وه،
له‌و گۆشه تاریكه‌وه دێت، كاتێك هه‌ندێك شت ده‌رده‌خات و
هیتریش ده‌شارێته‌وه.
گرنگی رۆسیل
له‌وه‌دایه، زمانێكی بڕه‌ڕ یا وشه‌ی ترسناك یا ئامێری جه‌نگی
هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه فۆكۆ به‌كاری هێناوه بۆ نووسینی
ئه‌ده‌ب وه‌كو نموونه، به‌تایبه‌تی له‌وتاره‌كانی ده‌رباره‌ی
بتای بلانشۆو كلوسوفسكی به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
له‌لایه‌ن
هه‌مان فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی، ره‌خنه له‌جۆری ده‌سه‌ڵاتی
زمان گیرا، كاتێك وازی له‌م (گۆشه نیگایه) هێنا و به‌بۆچوونی
(پراگماتیكی)جووڵایه‌وه.
هه‌روه‌ها
بۆردیۆ ڕه‌خنه‌ی لێگرت، كاتێك روونی كرده‌وه، خودی زمان
توانای ده‌سه‌ڵاتی نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام وابه‌سته‌یه
به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات بۆ نیشاندانی لایه‌نی
دووه‌م له په‌یوه‌ندی زمانه به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، تیایدا چه‌ند
شێوه‌ی جیا له‌په‌یوه‌ندی زمان به‌وڵات و ده‌سه‌ڵاته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جیا له‌گه‌ڵا گیروگرفتی هه‌بوونی
ناسنامه، شیكردنه‌وه‌ی وتاره‌كان هه‌موو ئاسته‌كان روون
ده‌كاته‌وه.
هه‌ندێك
فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخ، وه‌كو فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی شارل
تایلۆر، ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی
فه‌لسه‌فه‌ی رامیاری و ئه‌خلاقی شیكرده‌وه، له‌وكاته‌ی
سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ره‌هه‌ندی زمانه‌وانی له‌بابه‌ته‌كانی
ڕۆشنبیری، هه‌روه‌ها ئه‌م لایه‌نه‌ی پێش خست كه پێی ده‌گوترێ
قوتابخانه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ شیكردنه‌وه‌ی وتار، كاتێك هه‌ڵسا به
شیكردنه‌وه‌ی وتاره رامیارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
لێكتریككردنه‌وه.
زمانه‌وانی
جیاواز، چونكه جێگوركێ پێكردنی ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر
هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كاری
(ده‌ربڕینی) تێكست ده‌كات.
هه‌روه‌كو
ده‌زانین لایه‌نی زمانه‌وانی ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی
شارل مۆری له‌وتاره‌كه‌ی دا له ساڵی 1938 له‌كتێبی
ئینسكلۆپیدیای فه‌لسه‌فه‌دا بڵاوكرده‌وه.
بواره‌كانی
زمانه‌وانی له‌سێ به‌ش جیاكرده‌وه، پێكهاته یا
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی:
(ڕێزمان)
ئه‌وه‌ی باسی په‌یوه‌ندی نێوان (ئاماژه‌كان) ده‌كات.
(واتاسازی)
ئه‌وه‌ی باسی مانا له‌خودی (العلامه) ده‌كات.
(پراگماتیك)
ئه‌ویش ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان (ئاماژه‌كان و
به‌كارهێنه‌رانیان)
به‌هۆی كاره
باشه‌كانی ئۆستین و سیرل و هابرماس و كارل ئۆتۆ ئابل
لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر (پراگماتیك) كراوه، پراگماتیكی
زمانه‌وانی له فه‌ره‌نسا دامه‌زراو به پرۆگرامی شیكردنه‌وه‌ی
وتار پاڵپشتی لێ كرا، هه‌روه‌كو لای فۆكۆ به‌دیار ده‌كه‌وێت
له‌شێوازی نیشاندنی ئه‌نتۆلۆجی بۆ زمان بۆ نیشاندانی (پێشنیار)
ده‌ستاوده‌ستی زمان و وتار‌و گرنگی ده‌دا به په‌یوه‌ندی وتار
به‌ده‌سه‌ڵات.
لێكۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی وتار پاڵپشتی ده‌ستاو ده‌ستی
(التداولیه) له‌دوابوو، به‌تایبه‌تی وتاری ڕامیاری، وایكرد بۆ
زانینی هه‌موو په‌یوه‌ندییه جیاوازه‌كانی نێوان زمان و
سیاسه‌ت، جۆره‌كانی شیكردنه‌وه‌ی وتاری سیاسی یه‌كێكه له‌م
بواره بنه‌ڕه‌تیانه له‌زانسته سیاسییه‌كان.
ئیتر ئه‌وه
نموونه‌یه‌ك بوو له‌بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی
زمان، به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یه به‌ته‌نیا ناتوانێت هه‌موو
پرسه‌كانی زمان و كێشه‌كانی له‌خۆ بگرێت، چونكه ئه‌م پرسانه‌ی
كه‌مێكیان لێ باسكرد، ئه‌ویش بۆ چه‌ندین به‌ش له‌بابه‌تی تر
دابه‌ش ده‌بێت.
لێره‌دا
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بوو، په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی بابه‌تی
فه‌لسه‌فه‌ی زمان روون بكه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده
به‌ناراسته‌وخۆش بێت، بۆ په‌یوه‌ندی له‌م بابه‌ته نوێیه‌دا
له‌گه‌ڵا هه‌موو بواره‌كانی فه‌لسه‌فه، به‌تایبه‌تی
فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌كان و بیردۆزی مه‌عریفه‌ن و فه‌لسه‌فه‌ی
بیر و لۆژیك و سیاسه‌ت و مێژووی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌و توانا
مه‌عریفیانه‌ی ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته فه‌لسه‌فییه بۆ
چاره‌سه‌ری گشت پرسه‌كانی فه‌لسه‌فه به‌كاربهێنرێت، ئینجا
پرسی مه‌عریفی بێت یا سیاسی، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌توانین
فه‌لسه‌فه‌ی زمان به‌جێگره‌وه‌یه‌كی چاكی فه‌لسه‌فه‌ی
زمانه‌وانی دابنێین، هه‌روه‌ها گۆڕانێكی گرنگ له گۆڕانكاری
زمانه‌وانی له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ.
ژێده‌ر
الزواوی
بغورة،الفلسفة و اللغة،بیروت،2005،ص222-224.
|