|
فێربونی زمانی ئینگلیزی له‌میانی حه‌فت
یاسادا
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ڕۆژگار جه‌لال-
زانكۆی سلێمانی
بۆ فێربوونی
زمانی ئینگلیزی به شێوه‌یه‌كی ساده‌و خێرا، فێرخواز
له‌سه‌ریه‌تی حه‌فت یاسا جێ به‌جێ بكات و ملكه‌چیان بێت، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو فێری زمانه‌كه
ببێت. هه‌ریه‌ك له‌و یاسایانه تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سله‌تی
تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، كه ده‌بێت فێرخواز به‌رده‌وام له
بیری خۆیدا جێگیریان بكات و به بیری خۆیدا بهێنێته‌وه، له
كاتی فێربوونی هه‌ر زمانێك به‌تایبه‌ت زمانی ئینگلیزی. یاساكان
ئه‌مانه‌ن:
یاسای یه‌كه‌م:
واز له
له‌به‌ركردنی تاك وشه‌كان بهێنه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ
بده ده‌سته‌واژه‌كان له به‌ر بكه و فێریان ببه ئه‌ویش به
به‌كارهێنانیان له ڕسته‌دا. هه‌ر كاتێك تێبینیت كرد وشه‌یه‌ك
به‌لاته‌وه تازه یه هه‌وڵ بده وشه‌كه بنوسیته‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی كه تێیدایه وه هه‌ر كاتێكیش به‌سه‌ری
داچوویته‌وه، به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سته‌واژه‌كه دابڕۆوه، نه‌ك
ته‌نها وشه‌كه. مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌ش بریتییه له
بوونی دوو وشه یان زیاتر پێكه‌وه . لێكۆلینه‌وه‌كان له‌مه‌ر
فێربوونی زمان ده‌ریان خستووه كه فێربوون به هۆی
له‌به‌ركردن و فێربوونی ده‌سته‌واژه‌كان ( 4 تا 5 ) جار
خێراتره له‌و فێربوونه‌ی كه به هۆی له‌به‌ركردنی تاك
وشه‌وه دێته كایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه
بنچینه‌یه‌كی ڕێزمانیی باشیشیان ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ
كه‌سانی تر به رێگای تره‌وه.
یاسای دووه‌م:
له‌م
یاسایه‌دا هاتووه كه گرامه‌ر (رێزمان) ده‌بێت پشت گوێ
بخرێت، مه‌به‌ست له‌مه وازهێنانه له خوێندن و گرنگی دان به
بابه‌ته‌كانی رێزمانی له‌م ساته وه‌خته ناسكه‌دا، چونكه
یاساكانی رێزمانی به شێوه‌یه‌كی گشتی پردی گه‌یه‌نه‌رن بۆ
چوونه ناو بابه‌ته زمانه‌وانیه‌كان به قووڵی و تێڕامان و
بیركردنه‌وه له‌پره‌نسیپ و یاسا سه‌ره‌كیه‌كانی زمان.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بۆ فێربوونی زمان
له‌لایه‌ن كه‌سی فێرخواز بریتییه له قسه‌كردن و تێگه‌یشتن
به بێ بیركردنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا
گرامه‌رییه‌كانه، له‌م بواره‌دا كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی
پێدرا.
یاسای سێیه‌م:
گوێگرتن: ئه‌م
یاسایه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه فێرخواز
پێویسته هه‌موو رۆژێك به گوێره‌ی توانای له نێوان (1 تا 3)
كاتژمێر گوێ له بابه‌تی ئینگلیزی بگرێت، به‌ڵام ئینگلیزییه‌ك
كه روون و ئاشكرابێت. له‌م باره‌دا فێرخواز ده‌بێت به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك له خوێندنه‌وه دوور كه‌وێته‌وه و ته‌نها گرنگی
به گوێگرتن بدات، ئه‌مه‌ش ئه‌م فێربوونه‌یه كه ناسراوه به
فێربوون به گوێ نه‌ك به چاو.
یاسای چاره‌م:
فێربون به
شێوه‌ی هێواش و به‌ته‌ركیز: فێرخواز پێویسته شته‌كان به
هێواشی و جه‌خت كردنی ته‌واوه‌وه فێریان ببێت و خێرا نه‌بێت
له فێربوونیان، چونكه خێرایی له فێربوونی وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌كان ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌یان و نه‌مانیان
له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به پێچه‌وانه‌ی فێربوونی له‌سه‌رخۆ
كه به ئاسانی فێرخواز ده‌توانێت به بیریدا بێنێته‌وه و له
جێگای خۆیدا به‌كاریان بێنێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فێرخواز
پێویسته ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی له‌لادا نه‌هێلێت كه ئه‌و شتانه‌ی
فێریان بووه، ته‌نها بۆ تاقی كردنه‌وه و كاری پێویست بێت
یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی. ئه‌ی چۆن ده‌توانرێت شته‌كان بۆ
ماوه‌یه‌كی درێژ بپارێزێ و له بیردا بمێێته‌وه؟ ئه‌مه
پرسیارێكه‌و وه‌لامه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه، له‌سه‌ر فێرخواز ده‌بێت
ئه‌و شتانه‌ی كه فێری بووه، چه‌ند جارێك دووباره‌یان
بكاته‌وه‌و به‌سه‌ریاندا بچێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و
به‌رنامه بۆ داڕێژراو، بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان به قوولی له
مێشكی‌دا بچه‌سپێت و له بیریان نه‌كات.
یاسای پێنجه‌م:
فێربوونی
گرامه‌ر (رێزمان)ی زمانی ئینگلیزی (به‌تایبه‌ت ده‌مه‌كان)
به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی: ئه‌مه‌یش به هۆی گوێگرتن ده‌بێت
له ئینگلیزی راسته‌قینه (ئینگلیزی ڕۆژانه نه‌وه‌ك ئینگلیزی
مه‌نهه‌جی)، باشترین رێگه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بریتییه له
گوێگرتن له چیرۆكێك كه چه‌ند جارێك به كاتی ڕوودانی جیاواز
(ڕانه‌بردوو، ڕابردوو، ته‌واو، داهاتوو) ده‌گێردرێته‌وه. بۆ
نمونه گوێ له چیرۆكێك ده‌گریت له كاتی ڕابردوو دایه، تۆش
برۆ له كه‌سانی شاره‌زا داوا بكه بۆت بیكه‌ن به داهاتوو یان
رانه‌بردوو به‌م شێوه‌یه. به‌م رێگایه ده‌توانرێت چه‌نده‌ها
جۆری تر له بابه‌ته‌كانی رێزمانی بزاندرێت، بێ ئه‌وه‌ی
به‌رنامه و پلانی پێش وه‌خته‌ی بۆ دابنرێت و په‌یوه‌ست بین
پێیانه‌وه.
یاسای شه‌شه‌م:
گوێگرتن له
ئینگلیزی ڕۆژانه (زیندوو یاخود سه‌رده‌می) و پشت كردن له
ئینگلیزی مه‌نهه‌جی: به هۆی ئه‌م رێگایه‌وه فێرخواز
تێگه‌یشتنێكی باشی ده‌بێت له زمانی ئینگلیزی، به‌تایبه‌ت له
كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن زمانی ره‌سه‌ن
(Native Speakers(
زۆر جار ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی بنچینه‌یه‌كی باشی زانیاری له‌مه‌ڕ زمانی
ئینگلیزی، هێشتا گرفتیان هه‌یه له تێگه‌یشتن له كه‌سانی
زمانی ره‌سه‌ن له كاتی په‌یوه‌ندی كردن‌دا، هۆیه‌كه‌شی
ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌و كه‌سانه گوێ له ئینگلیزی رۆژانه
ناگرن، به‌ڵكو پشت ئه‌ستورن به ئینگلیزی مه‌نهه‌جی و بواری
ئه‌كادیمی خۆیان.
یاسای
حه‌فته‌م:
به‌كارهێنانی
رێگه‌ی (گوێگرتن + وه‌ڵام دانه‌وه)و، خۆ دوور گرتن له شێوازی
(گوێگرتن + دووباره كردنه‌وه) (گوتنه‌وه له‌دوای): باشترین
رێگه بۆ باشتر كردن و خێراكردنی قسه كردن به هۆی ئه‌م
رێگایه‌وه دێته كایه‌وه. كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به چه‌ند
شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت، بۆ نمونه گوێگرتن له‌و چیرۆكانه‌ی
كه شێوازی گێڕانه‌وه و پرسیار كردنیان تێدایه، یاخود ئه‌و
شێوازانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له مامۆستایانه‌وه
په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به روون كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك دواتر پرسیار
كردن له میانه‌ی پرۆسه‌كه‌دا. ئه‌م رێگایه یارمه‌تی فێرخواز
ده‌دات بۆ بیركردنه‌وه به زمانی ئینگلیزی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
پرسیاره‌كان، له هه‌مان كاتدا كه ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ
خێرابوون له قسه‌كردن، به‌ڵام هه‌رچی رێگه‌ی له‌دوا
گوتنه‌وه‌یه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی لاسایی كردنه‌وه‌یه و
له‌وانه‌شه زمانی فێرخواز له‌سه‌ر هه‌ندێ وشه‌و پیته‌كان
رابهێنێت و ئاشنای بكات پێیانه‌وه، به‌ڵام سوده‌كه‌ی
ئه‌وه‌نده نابێت وه‌ك له‌وه‌ی تردا ده‌بینرێت.
سه‌رچاوه:
ئینته‌رنێت
EffortlessEnglishClub
|