|
زمان لای منداڵ- لاساییكردنه‌وه/ به‌شی
یه‌كه‌م
و: ئارام ڕه‌شید
پێداچوونه‌وه‌ی: د. ئازاد باخه‌وان- زانكۆی
كه‌ركووك
له‌م
لێكۆڵێنه‌وه‌ماندا ((دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه)) وه‌رده‌گرین
له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، تایبه‌تیش ده‌بێت به‌فێربوونی
ده‌نگه‌كان و وشه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه
لاساییكردنه‌وه دیارده‌یه‌كی گشتییه‌و نزیكه له واتای
(وه‌رگرتن( كه به‌هۆیه‌وه دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه
(لاساییكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی و لاساییكردنه‌وه‌ی جوڵاندن و
بزاوتن و زۆربه‌ی سیما كه‌سێتیه‌كانی تر) له‌خۆ ده‌گرێت
.
منداڵا به‌هۆی
لاساییكردنه‌وه له‌ته‌مه‌نی قوتابخانه‌ییدا هه‌موو كلتووری
شارستانی هه‌ژموون ده‌كات و ده‌ینوێنێت.
ئه‌م
دیارده‌یه (جیوم و لویس و مه‌كارس و گریگوار) لێكۆڵینه‌وه‌یان
له‌باره‌یه‌وه كردووه. كاری ئێمه له‌م به‌شه‌دا په‌یوه‌ست
نییه ته‌نها به‌چه‌ند نووسه‌رێكه‌وه، به‌ڵكو وه‌كو ده‌بینرێت
كاری ئێمه له‌هه‌وڵدانین بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ڕاو بۆچوونه
جیاوازه‌كانی قوتابخانه‌كانی ده‌روونناسی، ته‌نها به‌خستنه
ڕووی ڕاو بۆچوونه جیاوازه‌كان نه‌وه‌ستاوین به‌ڵكو ڕای
نووسه‌رانی تریشمان خستۆته به‌رچاو كه‌بینیمان ڕاو
بۆچوونه‌كانیان گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌وروژاندنی
لایه‌نێك له‌بابه‌ته‌كه‌دا.
هیدچ كه‌سێك
نكۆڵی له گرنگی لاسایكردنه‌وه ناكات . هه‌ر له‌سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه 1894(برییر) جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه
((لاسایكردنه‌وه گرنگترین فاكته‌ره له فێربوونی زمان له‌لای
تاكه‌كان))، ((ئه‌م قۆناغه بێ هه‌ستیاره له فێربووندا))،
به‌ڵام (ئه‌شترن) له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا 1924 لاساییكردنه‌وه
به((یه‌كه‌م فاكته‌ر و گه‌وره‌ترین فاكته‌ر داده‌نێت له
فێربوونی زمان)( (مه‌كارسی)ش له ساڵی 1952 ده‌ڵێت ((ئێمه
ده‌توانین د‌رك به دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه‌بكه‌ین، كاتێك كه
منداڵا فێری ئه‌و زمانه ده‌بێت كه له‌ده‌وروبه‌رێتی،
گرنگترین بواریش كه مناڵا لاساییكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،
بواری زمان و بواری جموجۆڵا و بزاوتن))ه.
پێویست به‌وه
ناكات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر باسكردنی گرنگی لاساییكردنه‌وه،
ئه‌وه‌نده به‌سه كه مرۆڤ حاڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه به‌بیری
خۆیدا بهێنێت كه له دایكبوونه‌وه و تووشی (كه‌ڕیی
ته‌واوه‌تی) بوون، بۆئه‌وه‌ی بزانێت كه‌هه‌رچه‌نده ئه‌وان
((كۆ ئه‌ندامی ده‌نگییان))ته‌واوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا
ناتوانن فێری قسه‌كردن بن، به‌ڵكو تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
له‌پاش فێربوونی قسه‌كردنیش، تووشی كه‌ڕیی بوون ده‌بن،
ده‌یانبینین ورده ورده ئه‌وه‌ی فێری بوون له‌بیریان
ده‌چێته‌وه.
(بیاجێ)
له‌كتێبه به‌نرخه‌كه‌یدا ((دروستكردنی هێما له‌لای منداڵا))
زیره‌كی و لاساییكردنه‌وه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و وای
ده‌بینێت كه درێژكراوه‌ی جموجۆڵه‌كانی خۆگونجاندن و خۆڕاهاتنن.
ئه‌و
جموجۆڵانه‌ی كه به‌ڕای ((بیاجێ)) له‌بنه‌ڕه‌تدا زیره‌كی
هه‌ستی جوڵه‌یی جیاده‌كاته‌وه، ئه‌م جموجۆڵانه‌ی خۆگونجاندنیش
بۆ ئه‌وه كارده‌كات، كه شته ده‌ره‌كییه‌كان به‌رجه‌سته
بكات و بینوێنێت، بۆیه له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا چوارچێوه‌كانی
زیره‌كی گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵا شته‌كان ((پوخته‌ی ڕاوبۆچوونی
بیاجێ له‌سه‌ر لاساییكردنه‌وه ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌نگییه‌ك
هه‌یه له‌نێوان گه‌شه‌سه‌ندنی لاساییكردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی
زیره‌كی، به‌ڵكو لاساییكردنه‌وه دیارده‌یه‌كه له
دیارده‌كانی زیره‌كی)( ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش نزیكه له‌قوتابخانه‌ی
جه‌شتالته‌وه.
له‌لای
نووسه‌ره جۆراو جۆره‌كان، سه‌رهه‌ڵدانی لاساییكردنه‌وه‌و
ماوه‌ی چالاكییه‌كانی له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاكو
ته‌مه‌نی چوار ساڵان، وه‌كو ئێستا ده‌یخه‌ینه به‌رچاو : ـ
((پرییر1894)) هه‌رچه‌ند له‌شاره‌زایانی تر كۆنتره، به‌ڵام
ماوه‌یه‌كی به‌جێی داناوه بۆ سه‌ره‌تای لاساییكردنه‌وه ،
ئه‌ویش چاره‌كی كۆتایی ساڵی یه‌كه‌مه، ئه‌مه‌ش ئه‌و
ماوه‌یه‌یه كه له‌لای ئێمه په‌سه‌نده‌و دوای
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی چه‌ند نووسه‌رێك له‌سه‌ری
ڕاده‌وه‌ستین.
له‌لای
((لوریمه‌ر ـ 1929)) سه‌رهه‌ڵدانی لاساییكردنه‌وه له‌ماوه‌ی
كۆتاییه‌كانی ساڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تاكانی ساڵی دووه‌م ده‌بێت
. هه‌روه‌ها ((جه‌زل)یش له‌كتێبێكیدا كه له‌ساڵی 1940
بڵاویكرده‌وه له‌دیاریكردنی ماوه‌ی لاساییكردنه‌وه به‌هامان
شێوه‌ی ((پرییر)) بۆی ده‌چێت و چله‌مین حه‌فته‌ی ته‌مه‌نی
منداڵا به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ماوه‌ی لاساییكردنه‌وه
داده‌نێت ، چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا حه‌زی منداڵا ده‌رده‌كه‌وێت
له‌لاساییكردنه‌وه‌ی جموجۆڵه ماناداره‌كان و هێماو
لێكدانه‌وه‌كانی ده‌موچاوو ده‌نگه‌كان))
به‌ڵام (جیۆم
ـ 1950)) باس له‌چوار قۆناغی لاساییكردنه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌شدا تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی دیار
بۆ لاساییكردنه‌وه له ساڵی دووه‌مدا ده‌بێت ، به‌ڵكو له‌لای
منداڵان زووتر گه‌شه ده‌كات. ((لوریمه‌ر)) ئه‌م ساڵه
دواده‌خات ((له‌حاڵه‌ته نائاساییه‌كاندا لاساییكردنه‌وه دوا
ده‌كه‌وێت بۆ چواره‌مین ساڵا كه له‌لای منداڵه زیره‌كه‌كان
به‌ساڵی باش داده‌نرێت))
((مه‌كارس))
دوای ئه‌وه‌ی ڕای چه‌ندین نووسه‌ر ده‌خاته ڕوو ده‌رباره‌ی
لاساییكردنه‌وه، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه
لاساییكردنه‌وه له‌لای زۆربه‌ی منداڵان له‌پاش مانگی
نۆیه‌مه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌هێز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش
به‌ته‌واوه‌تی له‌كۆتایی ساڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تاكانی ساڵی
دووه‌م به‌هێز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی بۆچونه‌كانی
له‌گه‌ڵا بۆچوونه‌كه‌ی ((لوریمه‌ر))ه.
هه‌روه‌ها((مه‌كارس)) پشتده‌به‌ستێت به‌چه‌ندین نووسه‌ر، وه‌ك
((شا‌رلۆت بۆهله‌ر، شارلی، و بیلی)) هه‌موو ئه‌م نووسه‌رانه‌ش
باس له‌چه‌ند ته‌مه‌نێك ده‌كه‌ن كه نزیكه له‌و ته‌مه‌نه‌ی
((مه‌كارسی)) دایناوه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی لاساییكردنه‌وه له‌لای
منداڵا .
له‌لای
((گریگوار و لویس)) سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی لاساییكردنه‌وه
ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ته‌مه‌نێكی زووتر له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه
نووسه‌رانی پێشوو باسیانكردووه، لاساییكردنه‌وه به‌لای
((گریگواره ـ 1937)) له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌مه‌وه
ده‌ستپێده‌كات. به‌ڵام گریگوار ئه‌و بۆچوونه په‌سند ناكات كه
هه‌ندێك پێیانوایه سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگه لێوییه‌كان وه‌ك ((ئۆ
ـ بۆ ـ فۆ)) لاساییكردنه‌وه‌یه، بۆیه گریگوار ده‌پرسێت : ـ
ئایا چۆن ده‌نگه ددانییه‌كان و گه‌رووییه‌كان لێكبده‌ینه‌وه‌و
ته‌فسیری بۆ بكه‌ین، ئه‌م ده‌نگانه له‌بۆشایی ده‌مه‌وه
ده‌رده‌چێت و به‌لای گریگواره‌وه ئاسان نییه بڵێین منداڵا
لاسایی كه‌سانیتری پیده‌كاته‌وه. گریگوار سوود له‌وتارێكی
((جیۆم)) ده‌بینێت كه ده‌ڵێت ئه‌و حاڵه‌ته
لاساییكردنه‌وانه‌ی له مانگی سێیه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت،
حاڵه‌تێكی لاوه‌كییه.
هه‌روه‌ها
((كارل بۆهله‌ر)) پشتگیری له بۆچوونه‌كه‌ی گریگوار ده‌كات،
كه ئێمه ناتوانین تاكو ناوه‌ڕاستی ساڵی یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی
لاساییكردنه‌وه جیابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام بۆهله‌ر به‌گومانه
له‌و ماوه‌یه و ده‌ڵێت : ـ منداڵا گرانی و زه‌حمه‌تییه‌ك
ده‌بینێت له‌ده‌ربڕینی ده‌نگه، ئه‌ی ئیتر چۆن گرانی و
زه‌حمه‌تی نابینێت له لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تر؟
ئه‌گه‌ر بێینه لای ((لویس 1951)) ده‌بینین زیاده‌ڕۆیی ده‌كات
و سه‌ره‌تای ژیانی منداڵا به‌سه‌ره‌تای لاساییكردنه‌وه
داده‌نێت، لویس ئه‌م بیرۆكه‌ی دانا‌و وه‌ڵامی بۆ ئه‌و
نووسه‌رانه‌ش كه چالاكی لاساییكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ
كۆتاییه‌كانی ساڵی یه‌كه‌م ، ئه‌وانه ناتوانن پێشتر تێبینی
سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه بده‌ن. لویس زیاتر
له‌سه‌ری ده‌ڕوات و لاسایكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مانگی
یه‌كه‌م له‌لای منداڵا، ئه‌م لاساییكردنه‌وه‌یه جیاوازه
له‌گه‌ڵا لاساییكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كان له‌دوو لایه‌ن : ـ
لایه‌نی یه‌كه‌م لاساییكردنه‌وه‌كه، لاساییكردنه‌وه‌ی
كرداره‌كانه‌و سانا‌و ساده‌تره له‌و لاساییكردنه‌وه‌ی كه
گه‌وره‌كان ده‌یكه‌ن، لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه، كه
لاسایكردنه‌وه‌ی منداڵا خۆی له‌خۆی دا ساده‌و ساكاره‌و
سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له‌لای گه‌وره‌كان
به‌لاساییكردنه‌وه ناوی ده‌به‌ین.
لویس به‌بێ
پاڵپشت نه‌بوو له‌قسه‌كانیدا، ئه‌وه‌تا ((پۆنتی 1950))
تێكه‌ڵبوونێك ده‌بینێت له‌دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه به
دیارده‌ی گروگاڵا، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه هه‌ندێك له
ده‌نگه‌كانی گروگاڵا كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگه‌كانی ساڵی
یه‌كه‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت مناڵا بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی
كه‌سانیتر به‌كاریده‌هێنێت، به‌ڵام (پۆنتی) له‌وتاره‌كه‌یدا
وای ده‌بینێت كه لاسایكردنه‌وه له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی
یه‌كه‌م ده‌گاته لوتكه، هه‌روه‌ها ((مه‌كارس)) له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌ی پێشتر باسمانكرد كه‌لاساییكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ مانگی نۆیه‌م، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه‌له‌نێوان
مانگی شه‌شه‌مه‌وه بۆ مانگی ده‌یه‌م هه‌ندێك لاساییكردنه‌وه‌ی
ده‌نگی زۆر ساده‌و ساكار ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر له‌سه‌ری
ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: (( لاساییكردنه‌وه‌ی بڕگه‌و وشه‌كان تاكو
كۆتاییه‌كانی ساڵی یه‌كه‌م ده‌رناكه‌ون))
هه‌رچه‌نده
(مه‌كارس) له‌زۆرێك له‌نووسینه‌كانی ده‌رباره‌ی
لاساییكردنه‌وه، بۆچوونه‌كانی لویس كورتده‌كاته‌وه‌و
پوخته‌كه‌ی ده‌رده‌خات، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی لێناگرێت. به‌ڵام
ئێمه جورئه‌تێك له‌خۆمان ڕاده‌بینین و جیاواز له‌بۆچوونه‌كه‌ی
لویس ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر لاساییكردنه‌وه له‌ته‌مه‌نی چه‌ند
مانگی یه‌كه‌مدا لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ساده‌وساكار بێت، ئایا
سه‌ركه‌وتووتر نابین گه‌ربێت و كه‌مێك له‌سه‌رخۆبین، پێش
ئه‌وه‌ی به‌و دیاردانه بڵێین لاساییكردنه‌وه، كه له‌سێ
مانگی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵی ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌كو چۆن
هه‌موو نووسه‌ران و زانایانی تر ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی (لویس)ن
له‌م بۆچوونه‌یدا؟ منداڵا به‌هۆی ((دیارده‌ی گڕوگاڵا))
ژماره‌یه‌كی بێ كۆتا له‌ده‌نگ ده‌رده‌بڕێت، چه‌ندین ده‌نگ
كه‌هیچ كه‌سێكی پێگه‌یشتوو یان ئامێری تۆماركردنیش ناتوانێت
به‌وردی دیاریبكات، كه‌واته چۆن ده‌توانین له‌ته‌مه‌نێكی زۆر
سه‌ره‌تاییدا حوكمی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی دیارده‌ی
لاساییكردنه‌وه بده‌ین؟ ته‌نانه‌ت لویس خۆیشی ئه‌وه دووپات
ده‌كاته‌وه كه ته‌نها له‌مانگی نۆیه‌مدا دیارده‌ی
لاساییكردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه دواتر
له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا جیاده‌كاته‌وه، ئه‌م نموونه‌یه پێشتر
له‌نێو ئه‌م نامه‌یه‌دا دووباره‌مان كردۆته‌وه، مه‌به‌ستمانیش
درێژه‌پێدان نییه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان درێژه‌پێدان
بوایه ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێمه چه‌ند جارێك قه‌باره‌ی
له‌قه‌باره‌ی ئێستای گه‌وره‌تر ده‌بوو به‌ڵام مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌یه جیاوازی ڕاوبۆچوونی بیرمه‌ندان و زانایان و گومانیان
له‌و شتانه‌ی كه‌ده‌یڵێن، ده‌رخه‌ین. ئه‌و پۆزشت و بیانووه‌ی
كه‌ئێمه ده‌توانین پێشكه‌شی بكه‌ین قورسی و گرانی
لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌م ته‌مه‌نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و دیاردانه‌وه
قورسی و گرانییه‌ك كه‌تاڵی و شیرینیمان لێی چه‌شتووه، وه‌كو
ئه‌وانه‌ی كه‌پێشتر قۆیان له‌قه‌ره‌ی داوه‌و چه‌شتوویانه.
لاساییكردنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای چاره‌گی كۆتایی ساڵی
یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێبكات، وه‌ك چۆن (برییر) له‌سه‌ده‌ی
ڕابردوودا ( مه‌به‌ست له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه) باسی كردووه،
به‌ڵام وه‌كو هه‌ر دیارده‌یه‌كی تری دیارده ده‌روونییه‌كان
له‌پڕێكداو له‌هیچه‌وه نایه‌ت.
مادامه‌كی
ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ی كه تایبه‌ته به‌سه‌رهه‌ڵدانی سیفه‌تی
نوێ له‌م نه‌وه‌یه یان له‌وه‌یتر له‌نه‌وه‌كانی جۆره
ئاژه‌ڵدارییه‌كان به‌چه‌ند حاڵه‌تێكی به‌ده‌ستهاتووی ماوه‌درێژ
له‌ڕابردووی ئه‌م نه‌وه ئاژه‌ڵدارییانه‌دا پێشه‌نگ ده‌بێت،
ئه‌وه چاكتر وایه كه‌بڵێین ئه‌و دیارده ده‌روونیانه‌ی كه
به‌هێزی له‌ماوه‌یه‌ك له‌ماوه‌كانی ته‌مه‌ندا ئه‌ویش
به‌هه‌مانشێوه پێشه‌نگ ده‌بێت به‌زه‌مه‌نێك كه ده‌كرێت ناوی
بنێین ماوه‌ی په‌نهانی.
كه
لاساییكردنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت پێیدا تێده‌په‌ڕێت،
ئێمه‌ش به‌مه دان به چاكه‌ی (فرۆیدا)دا ده‌نێین له‌وه‌ی كه
((شه‌نگسته‌ی نه‌ست))ی پێناساندین، ئه‌گه‌ر بێت‌و بڵێین كه
لاساییكردنه‌وه به‌ماوه‌ی نائاگادا تێده‌په‌ڕێت، پاشان
ده‌چێته ماوه‌ی به‌ئاگابوون، یان گه‌ر بڵێین لاساییكردنه‌وه
دیارده‌یه‌كی خۆڕسكه‌و له‌ده‌رووندا ده‌مێنێته‌وه‌و شاردراوه
ده‌بێت تاكو وه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانی دێت، ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه ئێمه له‌گه‌ڵا چه‌ند بیرمه‌ندو زانایه‌ك جه‌خت له‌وه
ده‌كه‌ینه‌وه، كه ماوه‌یه‌كی په‌نهان هه‌یه بۆ
لاساییكردنه‌وه، ماوه‌كه‌ی چه‌ند مانگێكه، پاشان له‌دوای
ئه‌م ماوه‌یه‌دا ڕوون و به‌هێز ده‌بێت. لویس ده‌بینێت كه
له‌نێوان مانگی پێنجه‌م تا مانگی نۆهه‌مه، به‌ڵام له‌لای جیۆم
له‌نێوان مانگی پێنجه‌م تا كۆتایی ساڵی یه‌كه‌مه، مه‌به‌ستمان
له‌م جه‌ده‌له‌ی سه‌ره‌وه كه‌باسمانكرد ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی لاساییكردنه‌وه، گرنگی ئه‌م ماوه‌یه‌ش (ماوه‌ی
په‌نهانی) ئه‌وه‌یه كه لاساییكردنه‌وه بوونی هه‌یه.
هه‌روه‌ها (گریگوار) ده‌ڵێت منداڵا له‌ماوه‌ی كۆتایی ساڵی
یه‌كه‌م وا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌توانێت وه‌كو جاران
لاسایی ده‌نگه‌كان بكاته‌وه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش ماوه‌ی
داینگه‌یه، دواتر له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی دووه‌مدا منداڵا
كه‌سانی ده‌وروپشتی خۆی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات، كاتێك
ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی قسه‌كردنی ئاسایی له‌لا
ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێمه پێشتر
باسی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ماوه‌ی تێگه‌یشتن هه‌یه خۆی له‌چه‌ند
مانگێك ده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی مناڵا ده‌ست بكات به‌دواندنی چه‌ند
وشه‌یه‌ك یان پاش ئه‌وه‌ی منداڵا یه‌كه‌م وشه‌ی دواندبێت.
ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتن په‌یوه‌ست بێت به‌ماناوه ئه‌وه به‌پێی
حاڵا ماوه‌ی داینگه‌ی لاساییكردنه‌وه په‌یوه‌سته به‌ده‌نگ و
بڕگه‌كانه‌وه، هه‌رچه‌ند كارێكی گرانه بتوانین كاتی
ده‌ستپێكردن و ته‌واو بوونی ماوه‌ی تێگه‌یشتن دیاریبكه‌ین،
هه‌روه‌ها ناشتوانین كاتی ده‌ستپێكردن و كۆتایی دیارده‌ی
لاساییكردنه‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه یاداشت ده‌كه‌ین كه
ده‌كرێت جۆرێك له‌به‌یه‌كگه‌یشتن هه‌بێت له‌نێوان ئه‌م دوو
دیارده‌یه، كه یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌مانای
قسه‌كردن و ئه‌وه‌ی تریانیش په‌یوه‌ندی به به‌رمه‌بنایه‌ه‌وه
هه‌یه.
ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌دوو ڕۆڵی لاساییكردنه‌وه
له‌فێربوونی زماندا بگه‌ڕێین ، چاكتر وایه ڕاوبۆچوونی خۆمان
ده‌رباره‌ی ماوه‌ی لاساییكردنه‌وه ده‌رببڕین، وه‌كو پێشووتر
گه‌یشتینه ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه لاساییكردنه‌وه له‌دوای
مانگی نۆیه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند مانگێك ده‌بێته
پێشه‌نگی ئه‌م دیارده‌یه كه به(قفره الكمون) ناسراوه،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان به‌رچاوده‌كه‌وێت كه‌دیارده‌ی
لاساییكردنه‌وه له‌م مێژووه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ساڵی
چوونه قوتابخانه، وه‌كو دیارده‌یه‌ك كه خاوه‌ن یه‌كه‌یه‌كی
خۆیه‌تی و گرنگیش نییه له‌لامان، به‌چه‌ند قۆناغدا
تێده‌په‌ڕێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی چوونه قوتابخانه‌وه، وه‌ك چۆن
جیۆم ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له‌قۆناغێك ناوی ده‌نێت چواره‌م،
چونكه پشكنین و توێژینه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ته به‌ته‌مه‌نی پێش
چوونه قوتابخانه، لویس خۆی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه
لاساییكردنه‌وه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو
چالاك بۆیه‌كه‌مجار هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی
منداڵی پێشوه‌خت و منداڵی گشتی. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت كه لاساییكردنه‌وه له‌ته‌مه‌نی پێش چوونه
قوتابخانه جۆری نه‌بێت، چونكه گرنگی دیارده‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وانه ده‌گونجێت و ئاڵۆزبوونی و جۆراو
جۆری شێوه‌كانی، كه‌واته شتێكی ئاساییه كه دیارده‌یه‌كی
گرنگی وه‌ك لاساییكردنه‌وه چه‌ند جۆرێكی هه‌بێت، ئه‌م
بابه‌ته‌ش له‌دوای پشكنین و توێژینه‌وه‌مان ده‌رباره‌ی ڕۆڵی
لاساییكردنه‌وه‌و رۆڵی له‌فێربوونی زماندا له‌سه‌ری ده‌دوێین.
میله‌ر وای بۆ
ده‌چێت كه‌م منداڵا له‌سه‌ره‌تادا كاتێك به‌ده‌نگه‌وه چوونی
بازنه‌یی ده‌بێت، كه‌سانی ده‌وروبه‌ری وا ده‌زانن كه
لاساییكردۆته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای (میله‌ر) ئه‌م دیارده كه
دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واو نییه، چونكه به‌تیڕوانینی
ئه‌و، منداڵا له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و شتانه ده‌قۆستێته‌وه، كه
پێشتر له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دواندنییه‌كانه‌وه فێری بووه،
بۆیه له‌م قۆناغه‌دا، باوكان ده‌ستده‌كه‌ن به‌فێركردن و
ئاشناكردنی منداڵه‌كه‌یان به‌ناوه‌كان، مادامه‌كی ئه‌م
كاردانه‌وانه سووده‌كه‌ی له‌لای منداڵا ده‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها
(پیرناڤێڵا) هاوڕایه له‌گه‌ڵا (میله‌ر) سه‌باره‌ت به‌و بڕگه‌و
ده‌نگانه‌ی، كه‌وا ده‌زانرێت منداڵا لاسایی ده‌وروبه‌ری
پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وانه له‌و زه‌خیره
بێ سنووره وه‌رگیراو كراوه كه له‌ماوه‌ی گڕوگالیدا بۆ
منداڵا ڕه‌خساوه هه‌روه‌ها پیرناڤێڵا ئه‌و وته‌یه‌ی واتسۆن
ده‌گێڕێته‌وه، كه ده‌لێت: (( دروستتر ئه‌وه‌یه كه باوكان
لاسایی منداڵا ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه))
مادامه‌كی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه منداڵا ده‌ری ده‌بڕێت وشێوه‌ی
له‌و زمانه هه‌یه كه له‌نێوه‌نده‌كاندا قسه‌ی پێده‌كرێت،
باوكان ئه‌و ده‌نگانه وه‌رده‌گرن و له به‌رده‌میدا دووباره‌ی
ده‌كه‌نه‌وه، به‌م كاره‌یانیش هانده‌رێك ده‌ده‌نه منداڵ
كه‌ئه‌و ده‌نگه دووباره‌بكاته‌وه كه‌له‌لای گه‌وره‌كان خودان
واتایه‌كی هه‌یه، نه‌ك ده‌نگه‌كانی تر
.
كارڵا بۆهله‌ر
بڕوای وایه كه منداڵا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستناكات به
لاساییكردنه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه
گوێی لێده‌بێو وه‌ریده‌گێڕێته سه‌ر ده‌نگه تایبه‌تییه‌كانی
خۆی.
بۆهله‌ر
به‌هه‌مانشێوه‌ی ڕه‌فتارییه‌كان هاوڕایه سه‌رباره‌ت به
گه‌ڕانه‌وه‌ی بازنه‌یی و به‌ستنه‌وه‌ی ئینتیباعی بیستن و
به‌رهه‌می دواندن، هه‌روه‌ها (تلكان) له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ره‌تادا به‌سه‌ره‌تایه‌كی ره‌فتارییانه ده‌ستپێده‌كات،
به‌ڵام له‌وانه‌یه كه دان به‌بوونی لاساییكردنه‌وه دابنێت و
له‌و زانایانه‌یه‌كه پێشتر باسمانكردن زیاتر كاره‌كه
جیابكاته‌وه، به‌بڕوای تلكان ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌منداڵا ده‌ری
ده‌بڕێت، یه‌كه‌مجار له‌ئه‌نجامی هانده‌ره ئه‌ندامییه‌كانی
ناوه‌وه دێته به‌رهه‌م، پاشان به‌هۆی كاریگه‌ری كاری
مه‌رجییه‌وه ئینتیباعی بیستن به‌س ده‌بێت بۆ ده‌ربڕینی
ده‌نگه‌كانی، لێره‌وه لاساییكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات له‌لای
منداڵا، كه هانده‌ره‌كانی ورده ورده له كه‌سانیتره‌وه
وه‌رده‌گرێت .
هه‌روه‌ها
ئه‌لپۆرت تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه منداڵا ته‌نها لاسایی
ئه‌و وتانه ده‌كاته‌وه، كه پێشتر به‌چاكی پیاده‌ی كردووه‌و
خۆی ڕاهێناوه له‌سه‌ری، لاساییكردنه‌وه له‌لای منداڵا
له‌سه‌ره‌تادا ته‌واو نییه، ئه‌گه‌ر باوكی بڵێت ((دوڵا
Doll -)) له‌وانه منداڵه‌كه
ته‌نها به ((دا)) وه‌ڵامی بداته‌وه. ئه‌لپۆرت ئه‌م قۆناغه‌ی
یه‌كه‌می لاساییكردنه‌وه ناو ده‌نێت .
قۆناغی
به‌به‌غایی و له‌دوای ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی تر به‌دوای دێ،
كه كارده‌كات بۆ گۆڕینی ئه‌م زمانه بۆ زمانێكی كۆمه‌ڵا ،
ئه‌م گۆرینه‌ش به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌هۆی ده‌ستپێكردنی منداڵه بۆ
زیاتر چاكتركردنی لاساییكردنه‌وه‌كانی ، ئه‌وه‌نده‌ش به‌هۆی
سوودی ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر
بێینه سه‌ر قوتابخانه‌ی جه‌شتاڵت ، ئه‌وه ئه‌و گریمانه
گشتییه‌یان كه ئاماژه‌مان پێكرد ده‌رباره‌ی فێربوون ، له
لاساییكردنه‌وه‌دا دیسانه‌وه دووباره‌ده‌بێته‌وه. ئێستا
منداڵا له لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و قسه‌ی كه‌سانی تر
ده‌نگی تازه ده‌خاته جێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ده‌ریكردن ،
ئه‌مه‌ش نزیكه له‌وه‌ی كه ((یێسپرسن و واشترن)) پاش كه‌مێكی
تر ده‌یڵێت ، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی
پته‌و هه‌یه له‌نێوان ((وێنه دواندن و ده‌ربڕینه‌كان و
لاساییكرنه‌وه تازه‌كان)) له‌گه‌ڵا ئه‌و ((سه‌روه‌ت و
زه‌خیره دواندنه‌ی كه منداڵا پێشووتر هه‌یبوو)) به‌یه‌ك
گه‌یشتنێك هه‌یه له نێوان جه‌شتاڵتی و ڕه‌فتاری ده‌رباره‌ی
لاساییكردنه‌وه.
به‌بۆچوونی
جیۆم و میرلۆپۆنتی و گریگوار، منداڵا له‌به‌رنامه‌ی
قۆستنه‌وه‌ی ئامرازه تایبه‌تییه‌كانی كه ورده ورده خۆی له
ڕه‌گه‌زه تازه‌كانی كه‌سانی تره‌وه ده‌بینێت ، به‌رده‌وام
ده‌بێت له لاساییكردنه‌وه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ، منداڵا
هه‌موو ئه‌مانه ئاراسته‌ی مه‌به‌ستێك یان ((هه‌موو))ه، كه
لێره‌دا ((قسه‌ی بیستراوه))، بۆ نموونه له‌لای جیۆم منداڵا
تاكو ته‌مه‌نی سێ ساڵی هیچ قسه‌یه‌ك ناكات، جگه له‌و قسانه‌ی
كه‌تێكه‌ڵن و روون نین، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری
لاساییكردنه‌وه وایلێدێت كه‌نموونه‌ی ڕوونتر بۆ قسه‌كانی
هه‌ڵبژێرێن، لێره‌دا ده‌توانین نموونه‌ی ئه‌و وێنانه
بهێنینه‌وه كه منداڵا بۆ كه‌سه‌كان ده‌یكێشێت ، ئه‌و وێنانه
تاكو ته‌مه‌نی سێ ساڵی له‌هه‌موو ڕه‌گه‌زێكی پێویست و
وردبوونه‌وه‌یه‌ك دووره‌و تێیدا به‌دی ناكرێت، وه‌ك چۆن جیۆم
ده‌ڵێت وه‌ك قسه تێكه‌ڵه‌كانی مندڵا وایه، به‌ڵام له‌چوار
ساڵیدا ئه‌م وێنانه بوار به‌كێشانی چاوو سه‌رو ده‌م و مل و
هه‌ندێكجار درێژه‌پێدان و جیاكردنه‌وه‌ی زۆرتر ده‌ده‌ن، وه‌ك
چۆن ئه‌م وێنانه به‌ڕه‌گه‌زی نوێ جێگیر ده‌بێت،
به‌هه‌مانشێوه قسه‌كردنی منداڵا به‌تایبه‌تی له‌دوای سێ
ساڵییه‌وه گه‌شه‌ده‌كات و په‌ره‌ده‌سێنێت، به‌هۆی
لاساییكردنه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌ك كاریگه‌ری ده‌بێت و
له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی دواندن و وێنه‌كێشاندا تێبینی ئه‌وه
ده‌كه‌ین كه ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌زگا یان چوارچێوه گشتییه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی شته‌كانی دنیای ده‌ره‌وه
نییه، به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه ده‌بینین كه
منداڵا مه‌به‌ستێكی گشتی هه‌یه، سروشتی بارودۆخه‌كان
فه‌رزده‌كات، پله پله روون بكرێته‌وه‌و ره‌گه‌زه
سه‌ره‌كییه‌كانی له‌شوێنی گونجاوی خۆیدا له‌جه‌شتاڵتی مه‌به‌ست
بۆكراو، جێگیر بكرێت، (میر لۆپۆنتی) له‌م بواره‌دا باس
له‌تیۆرێكی سه‌یری ڤالۆن ده‌كات، كه‌تایبه‌ته به‌وه‌ی ڤالۆن
ناوی ده‌نێت (خواره‌وه‌ی بارودۆخ) و تایبه‌ته به‌و
لاساییكردنه‌وانه‌ی منداڵا له‌ده‌ربڕین و شێوه له جه‌سته‌ی
كه‌سانی تر ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵا ده‌نگه‌كانیانیش، پۆنتی
ده‌ڵێت : ((به‌هۆی ئه‌م ئه‌ركه دانراوه، ده‌توانرێت
درككردنمان وه‌رگێڕینه سه‌ر چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك، له‌شێوه‌ی
ئاراسته‌ی كه‌سانیتر بێت)) . ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌م بۆچوونه‌یه
كه جه‌شتاڵتییه‌كان وتیان و (ڤالۆن)یش له‌گه‌ڵیاندا هاوڕا
بوو، به‌بڕوای جه‌شتاڵتییه‌كان((درككردن له‌توانایدا هه‌یه
كه ئاماده‌كییه‌ك له‌چالاكی جووڵه‌یی له‌مرۆڤدا بوروژێنَت،
په‌یوه‌ندی به‌م درككردنه‌وه هه‌بێت)( پۆنتی نموونه‌ی ئه‌و
منداڵه باسده‌كات كه‌سه‌یری باڵ، ده‌یه‌ك ده‌كات و گوێی له
ده‌نگی ده‌گرێت، پاشان ده‌ستده‌كات به‌نواندن و
لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ئاوازی باڵنده‌كه، كه‌واته چاكتر
وایه بڵێین كه منداڵا زیاتر لاسایی ئه‌و كه‌سانه
ده‌كاته‌وه، كه له‌چوارده‌ورین و هه‌مان به‌های ده‌ربڕینییان
هه‌یه. ئه‌وه‌ی پێشتر باسمانكرد تیۆری ره‌فتاری و
جه‌شتاڵتییه‌كان بوو، به‌بڕوای پێسپرسن لاساییكردنه‌وه‌ی
منداڵا له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می له‌فێربوونی وته‌كان،
لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ناته‌واوه، لێره‌وه زمانێكی تایبه‌ت بۆ
منداڵا سه‌ریهه‌ڵدا كه وته‌كانی نامۆن و ته‌نها كه‌س و كاری و
منداڵه‌كه لێیتێده‌گه‌ن . له هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی دواتردا
باسی ئه‌م زمانه ده‌كه‌ین كه ناوێكی تایبه‌تمان بۆی پێشنیار
كردووه((گمگمه الگفل)) پاشان پێسپڕسن ڕۆڵی لاساییكردنه‌وه
له سه‌ره‌تاكانی به‌ده‌ستهێنان و فێربوونی وته‌كان، به‌چاكی
ئه‌و ڕۆڵه ڕوونده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی منداڵا
له‌ماوه‌ی گڕوگالیدا سامانێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌نگه‌كان و
بڕگه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌روه‌ته ته‌نها
له‌چاكه‌ی فاكته‌رێكه‌وه بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه منداڵا
ته‌نها به‌هۆی چالاكی ده‌زگا ده‌نگییه‌كه‌یه‌وه توانای
ده‌ربڕین و ده‌رچوونی ده‌نگه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام كاتێك كه
سه‌رنج له ده‌نگ و بڕگه‌كانی كه‌سانی تر ده‌دات و هه‌وڵده‌دات
لاساییان بكاته‌وه، ئه‌وكاته هیچی له‌ده‌ست نامێنێ جگه
له‌و ((گمگمه))یه‌ی باسمانكرد، ناتوانێت هیچ بكات، دواتر پله
پله ئه‌م ((گمگمه))یه نزیك ده‌بێته‌وه له زمانی
گه‌وره‌كان له‌لای منداڵه ئاساییه‌كان
.
ئه‌م
به‌رامبه‌ره‌كییه‌ی كه (پێسپرسن) ده‌یكات له‌نێوان توانستی
منداڵا، ته‌نها له‌ده‌ربڕین و ده‌ركردنی ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵا
لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تر، (ئه‌شترن) به‌شێوه‌یه‌كی روونتر
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆڕه‌سی منداڵا له‌گه‌ڵا
لاساییكردنه‌وه‌كانی روونده‌كاته‌وه. خۆبه‌خۆیی له‌لای
ئه‌شترن و زانایانی تری ده‌روونناسی ده‌ربڕینه له زاتی بوونی
خود‌و توانسته شاراوه‌كانی خود ، بۆیه منداڵا به‌هۆی
كارتێكردنی ئه‌م خۆبه‌خۆییه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت له‌وه‌ی
كۆپییه‌كی تر دروستبكات له لاساییكردنه‌وه‌كانی، چونكه ئه‌و
شتانه‌ی كه منداڵا له‌كه‌سانیتره‌وه وه‌ریده‌گرێت به‌هۆی
خۆبه‌خۆییه‌وه ده‌بێته ماده‌یه‌كی خاوی سه‌ره‌تایی، به‌جۆرێ
كاتێك كه منداڵه‌كه قسه‌ی كه‌سانی تر وه‌رده‌گرێت و دووباره
ده‌نگه‌كانی داده‌ڕێژێته‌وه، سه‌ربه‌خۆیی تێدا نیشانده‌دا،
كه‌واته خۆبه‌خۆیی ئاڕاسته‌ی لاساییكردنه‌وه ده‌كا له‌پێناو
رێگه‌یه‌ك.
ده‌سته
بژێركردنی منداڵا له هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان ((له‌سه‌ر حاڵه‌تی
ناوه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌و پێداویستییه‌كانی و به‌هره‌كانی
ده‌وه‌ستێت))، ئه‌وه‌ی كه‌باسمانكرد له‌به‌راوردكردنی هه‌ردوو
روونكردنه‌وه‌ی ((یێسپرس و ئه‌شترن))به روونكردنه‌وه‌ی
قوتابخانه‌ی جه‌شتاڵت ، ئه‌وه بێگومان ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی
ئه‌شترن راستتره. ئه‌م كاره هه‌ڵبژاردنه‌ی خۆبه‌خۆیی به‌لای
(ئه‌شترن)ه‌وه منداڵا براگه‌وره‌كانی پێش خۆبه‌خۆی به‌چاكتر
بزانێت له‌برا گه‌وره پێگه‌یشتووه‌كانی، هه‌روه‌ها ئه‌و
برایه‌ی كه له سكی دوانه‌یی له‌گه‌ڵیدا بوو، به‌چاكتر بزانێت
له‌براكانی تری. گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی خۆبه‌خۆیی و
لاساییكردنه‌وه یه‌كێكه له دیارده مشتومڕییه ئاڵۆزه‌كانی
ده‌روونناسی ، مه‌به‌ستمان له گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بۆ ماوه‌یی و
ژینگه و شوێنی هه‌ر یه‌كێكیان.
هه‌روه‌ها
(مه‌كارس) مافی خۆیه‌تی كه‌بڕیار بدات له‌وه‌ی زۆربه‌ی
زانایانی ده‌روونناسی له‌گه‌ڵا (تین) دان، كاتێك له‌سه‌ده‌ی
ڕابردوودا (مه‌به‌ست له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌مه) رایگه‌یاند كه
لاساییكردنه‌وه هیچ شتێكی نوێ ناخاته سه‌ر سامانی ئاخاوتن و
دواندنی منداڵا ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت درێژه به‌م قسه‌یه
بده‌ین، ده‌ڵێین ده‌روونناسی چاوه‌ڕوانی رۆژێكه‌و له‌وانه‌ی
زۆر دوور نه‌بێت كه بتوانرێت ئه‌م قسه‌یه به شێوه‌یه‌كی
پراكتیكی بسه‌لمێنرێت، كاتێك هه‌موو پێكهاته دواندنه‌ییه‌كانی
زمانه‌كانی جیهان تۆماربكرێت، پاشان به‌روارد بكرێت به‌و
پێكهاته دواندییانه‌ی كه‌له‌لای منداڵان هه‌یه، یان له‌لای
به‌شێكیان.
جۆر‌و
شێوه‌كانی لاساییكردنه‌وه
ئێستا ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه باسكردنی جۆره‌كانی لاساییكردنه‌وه‌یه، پێشتر
باسی بایه‌خی لاساییكردنه‌وه‌مانكرد، بۆیه وه‌ك ئه‌نجامێك بۆ
ئه‌م بایه‌خدانه پێویسته شێوه‌كانی و جۆره‌كانی
ئه‌ژماربكه‌ین، چاكترین گه‌ردانكردن و پۆلێنیش كه شێوه‌یه‌كی
گشتگیری هه‌یه، ئه‌و پۆلێنه‌یه، كه (دكرولی) باسیده‌كات و
لاساییكردنه‌وه دابه‌شده‌كات سه‌ر ئه‌م چوار دوانه‌ییانه‌ی
خواره‌وه:
یه‌كه‌م:ـ
لاساییكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی و خواستی ، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه
كه منداڵا تێیدا مه‌به‌ستێتی لاساییكردنه‌وه ئه‌نجامبدات،
له‌ویتر منداڵا مه‌به‌ستی نییه لاساییكردنه‌وه ئه‌نجام بدات
.
دووه‌م:ـ
لاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵا تێگه‌یشتن، ئه‌ویتر لاساییكردنه‌وه
به‌بێ تێگه‌یشتن.
سێیه‌م:ـ
لاساییكردنه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجامدراو، ئه‌ویتر
لاساییكردنه‌وه‌ی دواخراو.
چواره‌م:ـ
لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر لاساییكردنه‌وه‌ی ناورد و درشت.
وه‌كو بینیمان
(مه‌كارسی)ش تێبینی كردووه، گفتوكۆ و مشتومڕی زانایان،
هه‌مووی له‌جۆری كۆتاییدا گه‌ڵاڵه‌بووه، به‌ڵام به‌چه‌ند
زانایه‌ك ئاشنابووین، كه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جۆره‌كانی تر
ده‌كه‌نه‌وه، چونكه جۆره‌كان هه‌موو بنه‌یه‌كن كه
ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاوێته‌ی یه‌كتر و گونجاون ، بۆیه ده‌بێت له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا باسبكرێت، به‌ڵام جۆری یه‌كه‌م له‌و
لیسته‌ی كه (دكرولی) باسیكردوو، (ئه‌شترن) خۆی له‌قه‌ره‌ی
ده‌دات و ده‌ڵێت دوو جۆر لاساییكردنه‌وه هه‌یه
((مه‌به‌ستداری ویستراو)) له‌گه‌ڵا ((نائاگای بێ مه‌به‌ست
(نه‌ستی) )) و به‌شێكی زۆری فێربوونی زمان له‌لای منداڵا
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جۆری دووه‌میان .
(سبزاری)
ئه‌و بۆچوونه له (دلاكروا) ده‌گێڕێته‌وه كه
لاساییكردنه‌وه‌ی به‌په‌له
سه‌ركه‌وتووترده‌بێت كاتێك منداڵا به‌قۆناغی لاساییكردنه‌وه
دواخراودا تێده‌په‌ڕێت.
چونكه له‌م
ماوه‌یه‌ی كۆتاییدا منداڵا گوێ له‌ده‌سته‌واژه وشه‌كان و
ده‌ربڕینه‌كان ده‌گرێت و ناتوانێت له‌رووكه‌شدا دووباره‌ی
بكاته‌وه، به‌ڵام له‌نێوان خۆی و خۆیدا لێكیده‌داته‌وه، بیری
لێده‌كاته‌وه تاكو به (فقره الكمون))دا تێدپه‌رێت، له‌م
حاڵه‌دا له‌گه‌ڵا لاساییكردنه‌وه‌ی دواخراودا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن،
بۆیه منداڵا ده‌توانێت له‌پڕێكداو به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌ست
لاساییكردنه‌وه‌و به په‌له‌كانی بكات، له‌وانه‌یه بیرۆكه‌ی
لاساییكردنه‌وه‌ی دواخراو به‌رفراونتربێت له بیرۆكه‌ی
((الكمون)) كه پێشر باسمان لێوه‌ی كر،. چونكه ماوه‌ی
لاساییكردنه‌وه‌ی دواخراو له‌نێوان بیستنی منداڵ بۆ یه‌كه‌مجار
له‌وشه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه له كه‌سانیتره‌وه
گوێبیستی بێت تاكو سه‌ره‌تای دووباره وتنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه
یان ده‌سته‌واژه‌یه‌یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ده‌نگی له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه، ئه‌و ((كمون))ی كه لاساییكردنه‌وه‌ی دواخراو دروستی
ده‌كات چه‌ندین جار ڕووده‌دات، ده‌توانین بڵێین كه له‌ماوه‌ی
ته‌مه‌نی منداڵێ پێش چوونه قوتابخانه به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌وانه‌شه ببێته بنه‌مایه‌كی گشتی بۆ هه‌موو ژیان وه‌ك چۆن
لاساییكردنه‌وه‌ی دواخراو له‌لای ته‌مه‌ن پێگه‌یشتووان
رووده‌دات كاتێك موماره‌سه‌ی زمانی دایك ده‌كه‌ن یان زمانه
بیانییه‌كان، به‌ڵام جیۆم باسی لاساییكردنه‌وه‌ی به‌په‌له
ده‌كات به‌بێ تێگه‌یشتن و ناوی ده‌نێت (نیكۆلالیا) كه‌واته
جیۆم ئه‌م جۆره‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لای دووه‌م
وسێه‌می لاساییكردنه‌وه‌كه دكرولی له پۆلێنه‌كه‌یدا یاداشتی
كردووه، دروستكردووه. به‌بڕوای (جیۆم) ئه‌مجۆره
لاساییكردنه‌وه له‌لای منداڵا له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا
ده‌رده‌كه‌وێت و منداڵا به‌هۆی ئه‌مجۆره لاساییكردنه‌وه‌یه
منداڵا ده‌نگ و ئاوازی ئه‌و شوێنه‌وه وه‌رده‌گرێت كه‌تێیدا
ده‌ژیت به‌مجۆره منداڵا دوورده‌كه‌وێته‌وه، داهێنراوه
كه‌سێتییه‌كانی خۆی كه به (گمگمه) ناومان برد و هه‌وڵده‌دات
زمانه‌كه‌ی هاوشێوه‌و گونجاوبێت له‌گه‌ڵا زمانی كۆمه‌ڵا به
ئاگابوون له‌و جیاوازییه وردانه‌ی كه له‌نێوان ده‌نگه‌كان و
لاساییكردنه‌وه‌كانیدایه .
ئه‌وه‌ی جێی
سه‌رسوڕمانه له‌كاری زانایانی ده‌روونناسی و سه‌ربه‌ستبوونیان
له‌به‌كارهێنانی زاراوه‌كان ، ئه‌وه‌یه كه ئێمه له
لاساییكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌دا ده‌بینین وه‌كو پێشتر بینیمان
جیۆم دوو لابه‌نی دابه‌شكردنه‌كه‌ی دكرولی بۆ لاساییكردنه‌وه
له‌ئیكۆلالیا كۆده‌كاته‌وه‌و، جارێكی تریش ده‌بینین لویس
هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تر،
به‌بڕوای لویس ئیكۆلالیا لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی په‌له‌ی
نه‌ستییه (نائاگایه)، به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو لای یه‌كه‌م
وسێیه‌م پۆلێنه‌كه‌ی دكرۆلی بۆ جۆره‌كانی لاساییكردنه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی لویس بۆ ئیكۆلالیا
ئه‌و وه‌كو جیۆم و جریجوار (گریگوار)و ئه‌وانیتر پێیانوایه
له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا ده‌بێت و ، پێیوایه لاساییكردنه‌وه‌ی
منداڵا تێیدا وردتره له لاساییكردنه‌وه‌و ویستیه‌كلانی
(ئیرادییه‌كان) كه‌واته ئیكۆلالیا له‌لای لویس
لاساییكردنه‌وه‌ی نه‌ستی به‌په‌له‌ی ورده ، بۆ ئه‌وه‌ی
تابلۆكه ته‌واوبكه‌ین، ده‌ڵێین وه‌ك له‌قسه‌كانی (لویس)ه‌وه
ده‌رده‌كه‌وێ سه‌باره‌ت به نیكۆلالیا لاساییكردنه‌وه‌كه
به‌بێ تێگه‌یشتن رووده‌دات . چونكه لویس ده‌ڵێت ئیكۆلالیا
له وێنه پوخته‌كه‌یدا كاتێك رووده‌دات كه‌منداڵه‌كه نه‌ك
له‌به‌ر واتای وشه‌یه‌ك یان ده‌نگێك كه گوێ بیستی بێت وه‌ڵام
بداته‌وه به‌ڵكو له‌به‌ر خودی وشه‌كه وه‌ڵام بداته‌وه
.
لێره‌دا
تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئیكۆلالیا له نموونه‌یه‌كی
ده‌ركه‌وتوو خۆی ده‌نوێنێ، كه به ((ناوی ده‌نگه‌گان)) ناو
ده‌بڕێت واتا منداڵا ده‌نگێك ده‌رده‌بڕێت كه‌هاوشێوه‌ی
ده‌نگه‌كانی سره‌وشتی ده‌وروبه‌رێتی ، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگی
زه‌نگ بڵێت ((پام ـ پام))و ، به‌ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر بڵێت
((جومحه))، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی وه‌كو (گریگوار) ده‌ڵێت منداڵا
له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی دووساڵیدا واز له‌م خووه ده‌هێنێت.
به‌ڵام له‌هه‌موو زمانه‌كاندا ئاسه‌واری ئه‌مجۆره
لاساییكردنه‌وه‌یه هه‌یه . وه‌ك ده‌وترێت جریوه‌ی باڵنده‌و
خوڕه‌ی ئاو هه‌تا له‌لای كه‌سانی پێگه‌یشتووش هه‌یه
.
ئیكۆلالیاچی
له شێوه‌ی ساكاره سروشتییه‌كه‌یدا بێت ، یان له‌شێوه
بڵندییه‌كه‌یدا بێت كاتێك كه‌منداڵا ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر
خودی قسه‌كردن ، ئیكۆلالیا له‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌یدا نه‌گه زۆر
به‌رده‌وام بێت نیشانه‌یه‌كی چاك نییه، ئه‌گه‌ر سروشتی
حاڵه‌ته‌كان له ته‌مه‌نی دووساڵیدا پێویستی پێ‌بوو ، چونكه
لاساییكردنه‌وه‌ی ئاگایی بوونی نه‌بوو بۆ تێگه‌یشتن ئه‌وه
كاتێك كه منداڵا له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه پێشده‌كه‌وێت و،
ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌ڕاستی گه‌شه به‌زمانه‌كه‌ی بدات و
پێشیبخات هه‌وڵده‌دات ئیكۆلالیا لاده‌بات. (لویس)یش جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كاته‌وه، كاتێ بڕوای وایه ئیكۆلالیا
له‌سه‌ره‌تادا به‌سووده بۆ ئه‌وه‌ی منداڵا فێری وێنه‌ی
قسه‌كردن بێت مادامه‌كی ته‌نها ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر
شیوه‌كه‌ی نه‌ك واتاكه‌ی، به‌ڵام ئه‌م حاڵه به‌ومشێوه‌یه
ناتوانرێت به‌رده‌وام بێت ، كاتێك دێت كه‌منداڵه‌كه داوای
واتای وشه‌كه‌ش بكاته‌وه لاساییبكاته‌وه‌و له‌دواندن و
ده‌ربڕیندا به‌كاری بهێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌ڵه‌وه‌ڕو
چه‌نه‌باز نه‌بێت .
حه‌زمان
ده‌كرد به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر دیارده‌ی لاساییكردنه‌وه‌و
كاریگه‌ری له فراوانكردنی واتاكان و وشه‌كان ، به‌ڵام بۆ
دروستی ره‌ه‌كاریی كتێبه‌كه‌مان هه‌ڵیده‌گرین بۆ به‌شی دواتر
كه تایبه‌ته به وشه‌كان و به‌رفراوانكردنیان و ، بێگومان
لێكۆڵینه‌وه له لاساییكردنه‌وه به‌دوور نابێت له
لێكۆڵینه‌وه‌ی وشه‌كان و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ڕسته‌كان و پێكهاته‌یان كه له‌به‌شی ده‌یه‌مدا باسیده‌كه‌ین
.
وشه‌كان و
گه‌شه‌كردنیان
وشه ، وه‌كو
ئه‌وه‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو لێیتێده‌گه‌ن و به‌كاری ده‌هێنن ،
كاتێك كه‌منداڵا له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دووساڵیدا ده‌ست ده‌كات
به‌فێربوونی ، ده‌بێته كلیلێك بۆی بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌بێته
ڕێنیشانده‌رێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ ده‌ست به‌سه‌ر راگرتنی جیهان
و هزر و كۆنتڕۆڵكردنیان پێكه‌وه ، لێره‌وه هه‌ندێك ماوه‌ی
ته‌مه‌نی دووساڵی بۆسێ ساڵی به‌گرنگترین ته‌مه‌ن داده‌نێت
له‌م بواره‌دا ، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی مه ده‌بێت بزانین كه‌چه‌ند
حاڵه‌تێكی تاك تاكی جیا هه‌یه له‌م چوارچێوه‌یه ده‌رده‌چێت
كه‌دواتر دێینه سه‌ر باسكردنی .
ده‌بێت بزانین
كه ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه‌وانی له‌لای منداڵا به‌وه ناپێورێت
كه ژماره‌ی وشه‌كانی چه‌نده ، به‌ڵكو به پیت و بڕشتی ئه‌و
وشانه‌و دروستی ده‌لاله‌ته‌كانی وشه‌كان ده‌پێورێت ، به‌ڵام
وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌دوو توێی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ،
زۆربه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كان زیاتر گرنگیان به وشه‌كان داوه وه‌ك
له‌واتاكانی هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌م كاره هه‌ندێك به‌هانه
هه‌یه وه‌ك سووك و سانایی تاقیكردنه‌وه‌ی شێوه ده‌ربڕینه‌كان
(وشه‌كان) له پشكنین به‌دوای مانای وشه‌كان له‌لای منداڵا
.
په‌یوه‌سته
به لێكۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ڕسته‌كانvocabulauy
و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی وشه‌كان،
به‌تایبه‌تی ڕسته‌كان كه به وشه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كه‌ن ،
به‌ڵكو زۆربه‌ی ڕسته‌ی كه‌سانی گه‌وره به وشه‌یه‌ك
ده‌رده‌بڕدرێت و زۆربه‌ی دواندن و ده‌ربڕینه‌كان نرخێنراوه‌یان
له‌میانه‌ی رسته‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌پێی شاره‌زایانی
رێزمان ، به‌ڵام درێژی بابه‌ته‌كه‌و ڕاهاتنی زۆرێك له زانایان
، وایلێكردین كه پشكنین و لێكۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی وشه‌كان
به‌جیا بكه‌ین له‌پێكهاته‌ی ڕسته‌كان ، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا
ده‌بێت بزانرێت كه هه‌ردوو بابه‌ته‌كه زۆر تێكه‌ڵا به‌یه‌كتر
بوونه، سه‌ره‌تا له وشه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین
:
یه‌كه‌م وشه
:
باوكان جیاواز
له پسپۆڕان یه‌كه‌م وشه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، چونكه باوكان ئه‌و
هه‌ڵپه‌یه‌ی كه وایان لێده‌كات گوێ منداڵه‌كه‌یان بگرن كه
قسه ده‌كات تێكه‌ڵا به زانینی منداڵا ده‌كه‌ن له‌ده‌ربڕینی
درككردن و حه‌زه‌كانی خۆی ، یان له‌گه‌ڵا كه‌ڕولاڵی و گێلی ،
هه‌موو ئه‌مانه تێكه‌ڵا به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌و پێكهاته
ده‌نگییه ساده‌و ساكاره‌ی كه منداڵا ده‌ریده‌بڕێت ، لێره‌وه
باوكان كه‌وتنه پێش و كاتێكی زوویان دانا بۆ ده‌ربڕینی
یه‌كه‌م وشه له‌لای منداڵا .
هه‌ندێك جاریش
پێچه‌وانه‌كه‌ی رووده‌دات ، كاتێك كه باوكان گرنگی به وته
ساكاره‌كانی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و هانیده‌ده‌ن
له‌به‌كارهێنانی، بۆیه به‌م كاره‌یان سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌م
وشه دواده‌خه‌ن ،كه‌ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگه به به‌شێك له
زمان داده‌نرێت .
لێره‌وه
خالێكی دانسقه هه‌یه كه (لویس) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ، تێبینی
ئه‌وه‌ی كردووه له منداڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی
كه ئه‌شترسێن باسیانیكردووه ، كه وشه یه‌كه‌مه‌كانی منداڵا
له‌بڕگه‌ی تاك تاك یان به جووت پێكدێت و زۆربرگه‌ی ده‌نگه‌كان
له جۆری بزوێنه‌كان (ڤاوڵا) له جۆری پێشه‌وه (1) ده‌بن،
وه‌ك (ده‌نگه لێوییه‌كان : (ب ، پ ، م ، و ) یان له‌ده‌نگه
لێوییه ددانییه‌كانه : (ف ، ڤ ) یان له‌ده‌نگه زارییه
ددانییه‌كانه : ت ، د ، ن ) به‌مجۆره وشه دروستده‌كات (ما ،
ما ، با ، با ، دا ، دا )، پاشان باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن ئه‌م
جۆره بڕگانه بوونه‌ته به‌شێك له سامانی زمانه‌وانی بۆ خودی
گه‌وره‌كان و ، به‌بۆچوونی لویس وه‌كو قیژاندنه
خۆبه‌خۆییه‌كانی منداڵا وایه و ته‌نها ده‌ربڕینه له حاڵه‌تی
منداڵه‌كه‌و په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌جووڵه‌ی مژینه‌كان و
شیرخواردن .
كه‌واته ئه‌م
منداڵا ئه‌م وشانه‌ی یه‌كه‌می له گه‌وره‌كانه‌وه
وه‌رنه‌گرتووه، به‌بڕوای ئێمه پێویست ناكات وه‌كو وشه
یه‌كه‌مه‌كان دابنرێت، تاكو ببه‌سترێت به‌ماناو
ناوه‌ڕۆكێكه‌وه كه له‌و شوێن و ژینگه‌یه‌دا رێككه‌وتنی
له‌سه‌ر كرابێت ، ئینجا زمان له‌لای منداڵی بچووك ده‌ستده‌كات
به‌كرانه‌وه ، له‌راستیدا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه
له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م وشه، چاكترین زانایش كه
پێوه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی شیكردووه‌ته‌وه
(لۆریمه‌ر)ه، كه ده‌یكاته سێ جۆره‌وه : یه‌كه‌م وشه
له‌لای منداڵا یان ئه‌و وشه‌یه كه منداڵا له‌ڕێی
لاساییكردنه‌وه‌ی له كه‌سانیتره‌وه فێری ده‌بێت،
لاساییكردنه‌وه‌یه‌كه‌ی به په‌له (ئیكۆلالیا) یان یه‌كه‌م
وشه‌یه كه منداڵا لێیتێده‌گا ، یان یه‌كه‌م وشه‌یه
به‌شێ،ه‌یه‌كی خۆبه‌خۆیی به‌كاریده‌هێنێت ، نووسه‌ران
له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رهه‌ڵدانێ یه‌كه‌م وشه لای منداڵا
به‌پێی جه‌ختكردنیان له سه‌ر پێوه‌رێك له‌م پێوه‌رانه
ده‌گۆڕێت و جیاوازی ده‌نوێنێن، به‌ڵام ئێمه ئه‌و وشه‌یه به
یه‌كه‌م وشه داده‌نێین كه منداڵا له‌سه‌ره‌تادا وبۆ
یه‌كه‌مجار به‌كاریده‌هێنێت و ، به‌پێی ئه‌مه‌ش ده‌ڕۆین
.
ده‌بێت
ئه‌وه‌ش بزانین كه به‌كارهێنانی وشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن
منداڵه‌وه پێویست ده‌كات لێی تیبگات و بتوانێت
لاسایبكاته‌وه، له‌مه‌شدا له پێوه‌ره‌كانی (لۆریمه‌ر)
ده‌رناچین كه مه‌كارسی له‌گه‌ڵیدا هاوڕایه . قسه‌ی كه‌سانیتر
ته‌نها به‌رگویێ منداڵا ناكه‌وێت ، به‌ڵكو ته‌شه‌نه ده‌كات و
ده‌چێته نێو زه‌ین و هۆشیه‌وه، مادامه‌كی هه‌ر وشه‌یه‌ك كه
كه‌سانیتر ده‌ریببڕن په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه
له ده‌ورو پشتی منداڵه‌كه‌یه . منداڵی دروستیش كاتێك
ده‌ستده‌كات به‌لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سانیتر له‌قسه‌كانیاندا
به‌په‌له ئاوڕ له‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌كه‌و مه‌به‌ستی
وشه‌كه ده‌داته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێی
بایه‌خ و گرنگیدانه ، ئه‌وه‌یه كه‌منداڵا هه‌ر له‌م یه‌كه‌م
وشه‌یه‌وه كه‌ته‌نها لێتێده‌گات ، یان لێتێده‌گات و
لاساییده‌كاته‌وه‌و ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست
به‌كاریبهێنێت ، له‌وكاته‌وه ئیتر زمان ده‌ست به‌سه‌ر گوێ و
دڵیدا ده‌گرێت و ، ئه‌و شته له‌لای سه‌رهه‌ڵده‌دان وه‌ك چۆن
له‌لای كه‌سێكی سه‌ره‌تایی ده‌بینین كاتێك كه ناوی شتێك
بزانێت وا ده‌زانێت كۆنتڕۆڵی كردووه‌و نهێنییه‌كه‌ی
ئاشكراكردووه به‌ڵكو له هاوشێوه‌ی ئه‌م كاره به لای ئه‌و
كه‌سه گه‌ورانه‌ش ده‌بینین كاتێك كه بۆ ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی
ناوه‌ه‌ویان یان بۆ بیركردنه‌وه نه‌مومژاوییه‌كانیان ناوێكیان
لێده‌نێن و پاشان بارگرانی سه‌ر شانیان لا ده‌چێت و به‌رچاویان
رۆشن ده‌بێته‌وه .
به‌بڕوای
(بۆپتندایك) مرۆڤ حاڵه‌تێكی شپرزه‌یی و تێكه‌ڵكردنی عه‌قڵی
هه‌یه‌و ((پرسیار كردن وشه ئه‌م شپرزه‌یی و تێكه‌ڵكردنه
لاده‌دات هه‌ر كه‌منداڵا ده‌ستیكرد به یه‌كه‌م وشه ،
به‌رده‌وام ده‌بێت له وشه‌و بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی
دابه‌ش نه‌كراو)) ،بڵام ده‌رباره‌ی ماوه‌ی یه‌كه‌م وشه(كول)
ئه‌وه پاداشت ده‌كات كه یه‌كه‌م وشه‌یه‌ك كه منداڵا
ده‌ریببڕێت لێی تێبگه‌ین ، له مانگی ده‌یه‌مدا ده‌بێت ،
به‌ڵام (ماری كۆلنز) لایه‌نێكی تر ده‌گرێت و پێیوایه كه قسه
كردن له‌لای منداڵا له هه‌ژده مانگی‌دا نه‌بێت ده‌بێت ده‌ست
پێناكات و ، ئه‌وه‌ی له پێش ئه‌م مێژووه رووده‌دات ته‌نها
چه‌ند ده‌نكێكه منداڵا ده‌ریده‌بڕێت و ، دایك یان دایه‌ن وا
ده‌زانێت منداڵه‌كه مه‌به‌ستی له‌شتێكه لێی
.
(بۆهله‌رك)
هه‌ڵوێستێكی مامناوه‌ندییانه ده‌گرێته‌به‌ر به‌بۆچوونی ئه‌و
كه هه‌مان بۆچوونی پێشوی (كول)ه، سه‌رهه‌ڵدانی
وشه‌یه‌كه‌مه‌كان له كۆتاییه‌كانی ساڵی یه‌كه‌مدا
سه‌رهه‌ڵده‌دات ، به‌ڵام به‌لای (بۆهله‌ر) ئه‌و وشانه وشه‌ی
ته‌واو نین، به‌ڵكو (( هاواركردنی خۆشی ))و ((ده‌ربڕینی
ویژدانی)) و ((هێمای حه‌زه‌كانی منداڵ))یه له‌م شته‌دا یان
له‌ویتر ، له‌مه‌دا (كوهله‌ر) نزیك ده‌بێته‌وه له (كۆلنز)
له‌كتێبی جۆلدا ، هه‌رچه‌نده له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی یه‌كه‌مدا
یه‌كه‌م وشه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وشدا بێ
سوود ده‌مێنێته‌وه له په‌یوه‌ندیكردن ته‌نها پله به پله
نه‌بێت .
منداڵا تاكو
ته‌مه‌نی هه‌ژده مانگی قسه‌كانی هه‌ر به‌بێ تێگه‌یشتن لێی
ده‌مێنێته‌وه‌و ئاخاوتنه‌كه‌ی له شێوه‌ی یاریكردن ده‌بێت و ،
له‌لای جزل ئه‌مه به‌قۆناغی (گمگمه) دا ده‌نرێت كه منداڵا
ده‌توانێت له‌دوای مانگی هه‌ژده‌یه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كی جیدی هه‌وڵبدات فێری ئه‌و زمانه بێت كه ده‌وری
به‌ری به‌كاری ده‌هێنن ، ئه‌و (گمگمه)یه نامێنێت
.
به‌رهه‌ر حاڵا
وه‌ك چۆن له‌لای زۆربه‌ی زانایان منداڵا ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكردنی سالی دووه‌می دا ده‌بێت وشه‌یه‌ك یان زیاتر
له‌مێشكی دا بێت و ، له‌لای زۆربه‌ی منداڵه دروسته‌كانی ئه‌م
شته هه‌یه، شێرلی باس له‌وه ده‌كات كه وشه‌ی یه‌كه‌م
له‌لای 25 منداڵا كه تێكڕایی ته‌مه‌نیان له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
وشكه (60) هه‌فته بووه . |