|
زمان و بیر- به‌شی
یه‌كه‌م
و: نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو
فه‌یله‌سوف و
زانایان و ڕۆشنبیران له‌دێر زه‌مانه‌وه گرنگیان
به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و بیر داوه‌و له‌م بواره‌دا
چه‌نده‌ها بۆچوونیان هه‌بووه، هه‌ندێك له‌و زانایانه پێیان
وایه كه زمان په‌یوه‌ندی به بیره‌وه نییه، وه‌كو (برگسۆن)
(بڕوانه جه‌عفه‌ر 1971) ئه‌وانی دیش پێیان وایه كه زمان و
بیر له‌دوو ڕه‌گی جوداوه سه‌رچاوه ده‌گرن، به‌ڵام له‌كاتی
گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵدا یه‌كانگیر ده‌بن، وه‌كو (فیكوتسكی)
(بڕوانه فیكۆتسكی 1976)، هه‌ندێك زانای تریش ووتوویانه كه
زمان و بیر دوو شتی جودان، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان
به‌یه‌كدییه‌وه زۆر به‌هێزه، جا له‌م لاپه‌ڕانه‌دا ئه‌و
بۆچوونه هه‌مه جۆرانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه باس له
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو چالاكییه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن (زمان و
بیر)، هه‌روه‌ها كۆشش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی
كه هه‌ریه‌كه‌و له‌و بۆچوونانه ئه‌نجامیان داوه پێشكه‌ش
بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه
ئه‌م بیروڕایانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هه‌مان
شێوه‌ش په‌نا بۆ كورت كردن و پوخته‌كردنی بابه‌ته‌كه
ده‌به‌ین، بۆ نموونه چاره‌سه‌ری ئه‌و تیۆره‌مان كرد كه
ده‌ڵێ زمان كاریگه‌ری به‌سه‌ر بیره‌وه هه‌یه به‌و
ئیعتباره‌ی كه یه‌ك تیۆره، به‌ڵام خۆیشی له ڕاسته‌قینه‌دا
له‌یه‌ك تیۆر زیاتره، تیۆری یه‌كه‌م پێی وایه كه زمان
كاریگه‌ری به‌سه‌ر یاده‌وه هه‌یه. تیۆری دووه‌میش ده‌ڵێ
زمان كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌رك كردنه‌وه هه‌یه تیۆری سێیه‌میش
پێی وایه زمان كاریگه‌ری به‌سه‌ر كرده‌كانی عه‌قڵا و بیره‌وه
هه‌یه، داوای پۆزش و لێبوردن له خوێنه‌ریش ده‌كه‌ین، چونكه
ئێمه گه‌ر بێینه‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م تیۆرانه و به‌درێژی باسیان
بكه‌ین ئه‌وا ئه‌وكاته ناچار ده‌بووین په‌رتووكێكی سه‌ربه‌خۆی
بۆ نووسین، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
له‌م بواره‌دا بواری (ده‌روونناسی زمان) توێژینه‌وه ئه‌نجام
ده‌ده‌ن پێیان وایه كه زمان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی
به‌بیره‌وه هه‌یه. جا كاتێكیش كه زمان كاریگه‌ری به‌سه‌ر
بیره‌وه هه‌یه یان بیر كاریگه‌ری به‌سه‌ر زمانه‌وه هه‌یه،
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه هه‌ردووكیان دووشتی جیاوازن،
پاشان كاریگه‌رییه‌كه دروست ببێ،
به‌ڵكو په‌لار
بۆ ئه‌و دیاردانه تێ ده‌گرین كه به (بیر) ناوزه‌دی
ده‌كه‌ین و جودان له‌و دیاردانه‌ی كه به (زمان)ی ناوزه‌د
ده‌كه‌ین و هیواخوازیشین كه خوێنه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كاندا له‌یاد بێته‌وه.
زمان و بیر
یه‌ك شتن
بافلۆف و
واتسن و سكنه‌ر به زۆری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌ن،
چونكه زانایان هه‌موو توانای توێژینه‌وه‌ی بیر ده‌كه‌ن،
ئه‌ویش له‌به‌ر په‌سه‌ندنه‌كردنی شاردنه‌وه وه‌كو ئالیه‌تێك
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كانی بواری ده‌روونناسی، (بافلۆف)
پێی وایه كه زمان سیسته‌مێكی مه‌رجایه‌تییه‌و سه‌ر بۆ
یاساكانی مه‌رجایه‌تی داده‌نوێنێ ، به‌ڵام ئاسته‌كه‌ی له
ئاستی مه‌رجایه‌تی هه‌ستی باڵاتره، بۆیه ناوی نراوه ده‌زگا
یان سیسته‌می ئاماژه‌ی دووه‌م، كه سیسته‌مێكی داڕێژراوی
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مه‌رجاوی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی زمانه‌وانییه
ته‌نها له تواناكانی مرۆڤیش‌دا حه‌شاردراوه و ڕووتی و گشتاندن
ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی تیادا ده‌بینێت پاشان دێینه سه‌ری و به
درێژی باسی ده‌كه‌ین.
به‌ڵام
لێره‌دا ناتوانین ئه‌و تیۆرانه به‌درێژی باس بكه‌ین، جگه
له‌وه‌ی كه له سوودمه‌ندی ئه‌و هه‌وڵه به‌گومانین، ئه‌ویش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێكچوونێكی زۆر له‌نێوان بیر‌و بۆچوونه‌كاندا
هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها هه‌ردوو تیۆره‌كه‌ی (بافلۆف) و
(واتسن) كورت ده‌كه‌ینه‌وه.
هیچ تیۆریكیش
له‌و تیۆرانه‌ی كه باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی زمان
به‌بیره‌وه ده‌كه‌ن، وه‌كو قوتابخانه‌ی ئاكاری دووچاری ته‌م و
مژی نه‌بوونه له‌ڕووی شڕۆڤه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی زمان به
بیره‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی قوتابخانه‌ی ئاكاری
هه‌مبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌رك پێ بكه‌ین ، پێویسته
یه‌كه‌م جار باسی هه‌ڵوێستی له مه‌سه‌له‌ی زمان بكه‌ین و
دووه‌م جاریش باسی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی له مه‌سه‌له‌ی بیر بكه‌ین ،
پاشان په‌یوه‌ندی هه‌ردووكیان روون بكه‌ینه‌وه.
(واتسن)
دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ئاكاری ده‌ڵێت: ئه‌و شته‌ی كه مرۆڤ
له ئاژه‌ڵان جودا ده‌كاته‌وه ئه‌و پێشڤه‌چوونه
به‌رده‌وامه‌یه، كه له سێ سیسته‌می داب‌و نه‌ریتدا له‌لای
مرۆڤ ڕووده‌دات، كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ
چڕی و زۆری نه‌ریته‌كانی گه‌روو و دركاندن و ئاڵۆزبوونیان و
وردبوونیان.
2ـ
چڕی و زۆری نه‌ریته‌كانی ناوه‌وه‌ی و فره‌یی سۆز و ورژانه‌كانی
و وردبوونیان.
3ـ
زۆری و بۆری نه‌ریته جوڵه‌ییه‌كانی مرۆڤ و وردبوونیان.
كه‌واته
ئاكاری زمانه‌وانی ئاكارێكه به‌گشتی سه‌ر بۆ یاساكانی ئاكار
داده‌ه‌وێنێت ،مرۆڤ خودی ئه‌و ئاكارانه له رێگه‌ی
مه‌رجایه‌تیه‌وه وه‌ك هه‌ر نه‌ریتێكی دی وه‌رده‌گرێت،
قسه‌كردن و ئاخافتن به‌ڕای ئاكاریه‌كان چه‌ند جوڵه‌یه‌كه
له‌هه‌ردوو سیه‌كان و گه‌روو و ئه‌ندامه‌كانی دی ده‌م و ناو
ده‌مدا رووده‌دات و سه‌ریش بۆ ئه‌و یاسایانه داده‌نه‌وێنێت
كه كۆنترۆڵی هه‌موو جوڵه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئاكارییه‌كان بیر
ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش دان به شرۆڤه
عه‌قڵییه‌كانی دی ناهێنن، ئه‌وان دیارده‌كان ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه،
ئه‌و دیاردانه‌ی كه ئه‌وانی دی به (بیر) ناوزه‌دی ده‌كه‌ن،
به‌ڵام شرۆڤه شاراوه‌ییه‌كانی ئه‌م دیاردانه ڕه‌ت
ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه (واتسن) بیر به‌م شێوه‌یه
شرۆڤه ده‌كات: (گوزارشتی بیركردنه‌وه هه‌موو ئاكاره
دركاوییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت
ـ واته ئاكاره دركاوییه‌كه له‌خوار ئاستی دركاویه‌وه‌یه
subvocal ص 243، جا (واتسن)
بیركردنه‌وه بۆ سێ جۆر پۆلێن ده‌كات، كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ
به‌كارهێنانی وشه‌كان له ئاستێكی خوار دركاوه‌كاندا ئه‌ویش
كاتێك كه نه‌ریته دركاوه‌كه به ته‌واوه‌تی چه‌سپابێ،
كاتێك كه پرسیارت لێ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئایا دوا وشه‌ی
فاتیحه كامه‌یه؟ ئه‌وا ئه‌وكاته تۆ سووره‌تی فاتیحه
له‌خوار ئاستی ئاخافتنه‌وه ده‌خوێنی ، پاشان وشه
كۆتاییه‌كه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌مشێوه‌یه ئه‌ركێكی
ئاخافتن ژێراوژێر موماره‌سه ده‌كه‌یت له پێشووتر فێری بوویت.
2ـ
هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه دیسانه‌وه له‌حاڵه‌تێكدا به‌رده‌وام
ده‌بێت كه به‌ره‌نگاری هه‌ڵوێستێك یان هۆشیاركه‌ره‌وه‌یه‌ك
ده‌بین، كه فێری ئه‌وه نه‌بووبێتین و كاردانه‌وه‌مان
به‌رامبه‌ر هه‌بێ ، یان خۆمان له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ڕانه‌هێنابێ.
گه‌ر لێت
بپرسم ئایا ده‌ره‌نجامی جاران كردنی (22) به (222) چه‌نده،
ئه‌وا كرده‌كانی جاران كردن به‌شێوه‌ی ئاخافتن له‌خوار ئاستی
ئاخافتنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌یت و وه‌ڵامی گونجاو پێشكه‌ش
ده‌كه‌یت.
ئێمه له‌م
حاڵه‌ته‌دا وه‌كو ناوه‌ڕۆك ئه‌ركێكی دركاوی موماره‌سه
ده‌كه‌ین كه پێشووتر فێر نه‌بووین،یان ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر
فێربوونیدا گوزه‌ری كردبێ تاكو له‌بیركردنه‌وه‌یدا هه‌ندێك
شتمان لێ له‌بیر چووبێته‌وه.
3ـ
لێره‌دا جۆرێكی دی بیركردنه‌وه هه‌یه،كه پێی ده‌وترێت
بیركردنه‌وه‌ی بونیادنه‌رانه، یان بیركردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ئامێز
یان هه‌ر ناوێكی دی له‌مجۆره.
جا ئه‌م جۆره
هه‌میشه فێربوونێكی نوێی له‌توێ ده‌گرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێسته‌كه بۆ ئێمه زۆر نوێ و تازه‌یه، یان
تۆزقاڵێك نوێیه، گریمان هه‌ردوو چاوتم به‌ستیه‌وه و لێتم
داواكرد كه سێ شتی مه‌عده‌نی كه به‌یه‌كه به‌ستراون
له‌یه‌كدیان جیابكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره وشه و
چرپه و قسه‌كردن دادت نادات، به‌ڵكو پێویسته هه‌ردوو
ده‌سته‌كانت به‌كاربهێنیت، تاكو كۆششێكت سه‌رده‌گرێ ئه‌مه‌ش
ده‌بێته یه‌كه‌م كۆششی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی فێرخوازی ئاسایی،
ئێمه ڕۆژانه چه‌نده‌ها كێشه‌مان به‌ره‌نگار ده‌بێته‌وه‌و
به‌فێربوون چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌م شێوازه
ئاكارییه‌كان داهێنانی شیعری شرۆڤه ده‌كه‌ین، به‌و ئیعتباره‌ی
كه تاوتوێ كردن و مامه‌ڵه‌كردنێكه له‌گه‌ڵا وشه‌كاندا تاكو
له‌كۆتاییدا شاعیره‌كه فۆرمه‌له‌یه‌كی نوێی ده‌ست ده‌كه‌وێت،
به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا گه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه به‌م شێوازه‌یه، ئیدی بۆچی منیش به تاوتوێ
كردنی وشه‌كان نابمه شاعیر؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین كه تاوتوێ
كردنی وشه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌دیبێكه‌وه بۆ زیره‌كی و
شاره‌زاییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و بواره‌دا، به‌ڵام تاوتوێ
كردن و چاره‌سه‌رییه‌كانی من بۆ وشه‌كان هیچ شاره‌زایی و
لێزانینێكی نه‌گرتۆته‌خۆ، بۆ نموونه ئه‌دیبه‌كان
مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵا وشه‌كاندا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش
له‌ژێر سایه‌ی بارودۆخێكی هه‌ڵچووناوی و فره‌كرده‌یی ئاڵۆز،
ئه‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌گه‌ڵا وێنه‌كێشدا جیاوازییه‌كی
هه‌یه، چونكه وێنه‌كێش شاره‌زاییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری به
ره‌نگ و شێوه و ئامرازه‌كانی وێنه و نیگاره‌كان هه‌یه...
زانا‌و
پیشه‌یه‌كان و بگره داهێنانكارانیش هه‌روان، (واتسن) جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه
هه‌میشه له بیركردنه‌وه‌دایه و ده‌ڵێ: كاتێك كه تاكێك
كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستێك یان شتێكی تایبه‌ت
ده‌بێ، ئه‌وا ئه‌وكاته هه‌موو جه‌سته‌ی ئه‌و تاكه
وه‌ڵامده‌ری هه‌ڵوێسته‌كه ده‌بێ،كه‌واته یاد له‌ڕاستیدا
چالاكییه‌كه له چالاكییه‌كانی لایه‌نی ئاخافتن، ئه‌ویش له
ته‌واوی نه‌ریتێكی گشتی.
گه‌ر لێت
بپرسم ئایا چۆن بۆینباغبَكی مل ده‌به‌ستیت، له‌وانه‌یه
وشه‌گه‌لێكی ئه‌وتۆت ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ گوزارشت كردن له‌م
كرده‌یه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌م كاره ئه‌نجام
ده‌ده‌یت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئێمه زمان له بیركردنه‌وه‌دا
به‌كارده‌هێنین ئه‌ویش له حاڵه‌تێكدا كه بتوانین كاره
ماسولكه‌ییه ته‌واوه‌كه بۆ ئاخافتن كورت بكه‌ینه‌وه، جا كه
مرۆڤ بیرده‌كاته‌وه، ئه‌وا (هه‌موو سیسته‌مه‌كانی جه‌سته
به‌شێوه‌یه‌كی كاكڵه‌یی له‌كاردان، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی
بیركردنه‌وه‌مان بۆ شرۆڤه ده‌كات، كه به‌بێ به‌كارهێنانی
وشه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و
به‌ڵگانه‌ی كه بۆچوونی ئاكارییه‌كان پاڵپشت ده‌كات:
ئاكارییه‌كان
پێیان وایه كه چه‌نده‌ها به‌ڵگه ئه‌م بۆ چوونه‌یان
ده‌سه‌لمێنێ، كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ
یه‌كه‌م گروپی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌رنجدانی ئاكاری منداڵانه‌وه
وه‌رده‌گیرێت، منداڵان به‌ده‌نگێكی به‌رز بیرده‌كه‌نه‌وه،
به‌ڵام كه‌س و كاری منداڵه‌كه هه‌میشه سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن و
پێی ده‌ڵێن كه غڵبه‌و گاڵه گاڵا نه‌كات، كۆمه‌ڵگاش
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سزای ئه‌و كه‌سه ده‌دات كه له‌گه‌ڵا
خۆیدا قسه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵا
ده‌دات كه كه‌متر له‌گه‌ڵا خۆیدا قسه بكات، واته
وه‌ڵامدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی خۆی كاڵا بكاته‌وه (واته له
ده‌نگ به‌رزییه‌وه ـ چپه ـ ئاخافتنی كاكڵه‌یی)
توێژینه‌وه‌ش
سه‌باره‌ت به بزاوتی ماسوڵكه‌كان له‌كاتی بیركردنه‌وه به‌بێ
ده‌نگی ئه‌نجام دراوه، (جاكۆبسن) 1932 له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیدا
ده‌ریخستووه كه ته‌وژمه كاره‌باییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه
(كالفانۆمیتر) پێواندویه‌تی، به ماسولكه‌كانی قۆڵدا تێپه‌ڕ
ده‌بێت ئه‌ویش له‌كاتی هه‌ڵگرتنی باری قورس‌دا، كاتێكیش كه
توێژه‌ر داوای له‌و كه‌سه كرد كه تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر
ده‌كرێت، بیر له داكوتانی بزمارێك بكاته‌وه، به لێدانی
چه‌كوشێك بۆ دووجار، ئه‌وكاته دوو (باری) یه‌ك له‌دوای یه‌ك
له‌سه‌ر (كالفانۆمیتر)ه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان كه
توێژه‌ره‌كه داوای له‌و كه‌سه كرد كه به‌ده‌ستی چه‌په‌ی
چه‌كوچه‌كه لێبدات، هه‌مان ئه‌و ته‌وژمه كاره‌باییانه
له‌قۆڵی ڕاستیدا ده‌رنه‌كه‌وتن.
هه‌روه‌ها
ماكس (1937) له‌و ته‌وژمه كاره‌باییانه‌ی توێژییه‌وه كه به
قۆڵی كه‌ڕولاڵاندا تێده‌په‌ڕن، ئه‌وانه‌ی كه له‌كاتی
خه‌وبینیندا ده‌سته‌كانیان له قسه‌كردندا به‌كارده‌هێنن، ئه‌م
توێژه‌ره بینی كه ته‌وژمه كاره‌باییه‌كان له هه‌ندێ
حاڵه‌ته‌دا توندتر ده‌بن ، بۆیه كاتێك كه ئه‌و كه‌رولاڵانه‌ی
به‌خه‌به‌ر كرده‌وه ، لێیانی پرسی ئایا خه‌وده‌بینێت، له‌كۆی
ژماره‌ی (33) جار، (30) جاریان به (به‌ڵێ) وه‌ڵامیان
دایه‌وه، وه‌كو كرده‌یه‌كی كۆنترۆڵكردنیش (62) جار له‌كاتی
نزم كردنه‌وه‌ی ته‌وژمه كاره‌باییه‌كان به‌خه‌به‌ریانی
ده‌كرده‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌یانی لێ ده‌كرد ، كه ئایا
خه‌ویان بینیوه یان نه، (9) جار وه‌ڵامیان به (به‌ڵێ)
دایه‌وه ، كه‌چی له (53) جاره‌كه‌ی دی وتیان كه خه‌ویان
نه‌بینیوه، توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتریش ده‌ریخستووه كه
ماسولكه‌كانی زمان و گه‌روو له‌كاتی بیركردنه‌وه
ده‌جوڵێنه‌وه (بڕوانه هه‌س 1965)،هه‌روه‌ها چاوه‌كان له‌كاتی
خه‌وبینیندا دیسانه‌وه ده‌بزوێن (بڕوانه ئۆسوالد 1962 و
كینان 1970) .
ئێمه‌ش بۆ
روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و زیاتر تیشك خستنه‌سه‌ری
پشتمان به بۆچوونی (واتسن) به‌ستووه، به‌ڵام ئاكارییه‌كانی
دی زۆر جیاوازیان له‌گه‌ڵا ئه‌ودا نییه بۆ نموونه (سكنه‌ر)
هه‌مان ئه‌و بیروڕایه‌ی هه‌یه.
سكنه‌ر
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی زمان به بیره‌وه ده‌ڵێت
(ساناترین و باشترین چاره‌سه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك
ئاكارێك بڕوانینه بیركردنه‌وه، چ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه دركاو
چ نادركاوبێت، كاكڵه‌یی یان دیارده‌یی بێت، چونكه ئه‌مه
كرده‌یه‌كی ته‌م و مژاوی به‌رپرسیاری ئاكاره‌كانه، به‌ڵكو
جاری وا هه‌یه هه‌ر ئاكاره‌كه خۆیه‌تی كه هه‌موو ئاڵۆزی و
هه‌موو په‌یوه‌ندییه كۆنترۆڵكاره‌كانی گرتۆته‌خۆ، ئه‌ویش
سه‌باره‌ت به‌و مرۆڤه‌ی كه ئاكاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و
ژینگه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌ژی) (سكنه‌ر 1957( ده‌شتوانین
به‌شێوازێكی دی بڵێین كه بیركردنه‌وه ئاكاره، كه جاری وا
هه‌یه له‌وانه‌یه ئاكارێكی دركاوی دیار یان زۆر جار
له‌وانه‌یه كاكڵه‌یی بێت، له‌وانه‌شه ئاكارێكی نادركاوی
دیاریان نادركاوی كاكڵه‌یی بێت.
به‌ڵام
(بافلۆف) له هاوشێوه‌ی ئه‌م ده‌سپێكانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات،
كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه فێربوونی مه‌رجایه‌تییه، به‌ڵام
گریمانه‌كانی خۆی له‌سه‌ر كارایی ده‌زگای ده‌مارگیری بونیاد
ده‌نێت، به‌تایبه‌تی توێكڵی مێشك، زمان سیسته‌مێكی ئاكارییه
كه ناوی سیسته‌می ئاماژه‌ی دووه‌مه و له سیسته‌می ئاماژه‌ی
یه‌كه‌می كرده‌كانی گشتاندنه‌وه په‌یدا ده‌بێت، واته
فێربوونی مه‌رجایه‌تی هه‌ستی كه پێشتر له‌لاپه‌ڕه‌كانی
پێشوودا باسمان كرد، چونكه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ
به‌مه‌رجایه‌تی فێر ده‌بێ، ئه‌وا هاوكوف كردنه‌كان
ده‌گشتێنرێ، به‌شێوه‌یه‌ك كه وشه شوێنی هاوكوف كردنه
ڕه‌سه‌نه‌كه ده‌گرێته‌وه، واته وشه ده‌بێته ئاماژه‌ی
ئاماژه‌كه و له به‌كارهێنانی زمانه‌كه‌وه شێوازێكی دینامیكی
په‌یدا ده‌بێت، كه سیسته‌مێكی مه‌رجایه‌تی یان زنجیره‌یه‌كه
له وه‌ڵامدانه‌وه مه‌رجدارانه‌ی كه چه‌ند جارێك به‌هه‌مان
ڕێكخستن و به‌هه‌مان زنجیره ڕێكخراون، به‌شێوه‌یه‌ك كه تاك
به ئاسانییه‌كی زۆر ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌م شێوازه دینامیكیه
به بنه‌وانه‌ی فسیۆلۆجی شاره‌زاییه ئاڵۆزه‌كانی زمان و
توێژینه‌وه و كاركردن هه‌ژمار ده‌كرێت... هتد.
لێره‌دا
ده‌بینین كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری لێكتێنه‌گه‌یشتن سه‌باره‌ت به
بۆچوونه‌كانی (بافلوف) و یاوه‌رانی قوتابخانه‌كه‌ی له ئارادا
هه‌یه،شێوازی دینامیكی زمانه‌وانی له توێی سیسته‌می ئاماژه‌ی
دووه‌مدا بونیادنراوه‌و له‌سنووره‌كانی ده‌رناچێت له‌به‌ر
ئه‌وه سیسته‌می ئاماژه‌ی یه‌كه‌م و په‌یوه‌ندییه
ره‌گییه‌كانی نێوان ئاماژه‌كان ده‌ستی تێوه‌رناده‌ن،
له‌لایه‌كی دییه‌وه هه‌ندێك پێیان وایه كه سیسته‌می
ئاماژه‌كاری دووه‌م ده‌كاته زمان و قسه‌كردن، چونكه ئه‌وا
ئه‌و گریمانه‌یه ده‌كه‌ن، كه هه‌ر كاتێك كه تاكێك وشه‌یه‌كی
ده‌درێتێ و كه ده‌بێته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وشه‌كه، كه
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كارایی سیسته‌می ئاماژه‌كاری
دووه‌م.
هه‌ندێكی تریش
له‌و باوه‌ڕه‌دان كه سیسته‌می ئاماژه‌ی دووه‌م سیسته‌می
هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ده‌ماره و له‌به‌ر ئه‌وه سیسته‌مێكی
زمانه‌وانییه، چونكه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه وشه‌كان
ڕاوێژی سیسته‌می ئاماژه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات كه زمان مه‌رجێكه
بۆی.
ئه‌م شرۆڤانه
هه‌موو له ڕاستییه‌وه دوورن، جا بۆ ئه‌وه‌ی له قسه‌كانی
(بافلۆف) تێبگه‌ین، ده‌بێ تۆزێك به درێژی ئه‌م مه‌سه‌لانه
باس بكه‌ین:
یه‌كه‌م:
سیسته‌مه‌كانی ئاماژه‌كردن چه‌ند سیسته‌مێكی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی
ده‌ره‌كی نین، به‌هه‌مان شێوه‌ش سیسته‌مگه‌لێكی ئاماژه‌كان
نین، به‌ڵام كۆمه‌ڵه سیسته‌مێكن كه له په‌یوه‌ندییه
ده‌مارییه‌كان پێكهاتوون، كه له توێكڵی مێشك و له‌ژێر
كاریگه‌ری ئه‌م هۆشیاركه‌ره‌وه ده‌ره‌كییانه دروست ده‌بێت،
بێ گومان هۆشیاركه‌ره‌وه ده‌ره‌كیه‌كانیش سیسته‌مێكی
دیاریكراو دروست ده‌كات، پاشانیش سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندییه
هه‌مه‌جۆره‌كانی ده‌مار له مێشكدا دروست ده‌بن، ئه‌ویش به
پشت به‌ستن به بوونی ئه‌م هۆشیاره‌كه‌ره‌وانه له ده‌ره‌وه‌ی
كائینه ئه‌ندامییه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر
هه‌سته‌كانیدا هه‌بێت، پاشان كاریگه‌ری به‌سه‌ر توێكڵی مێشكدا
ده‌بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌گوێره‌ی بۆچوونی كرده‌كانی ئه‌قلی
باڵا. ناوی سیسته‌می ئاماژه‌كاری ته‌نها به سیسته‌مه‌كانی
په‌یوه‌ندییه ده‌مارگیرییه كاتییه‌كانی توێكڵی مێشك ده‌وترێت
و سیسته‌مه‌كانی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌كی پێ ناوزه‌د
ناكرێت،به‌ڵكو ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ناو ده‌نێین (ناوی
ئاماژه‌كاری) چونكه له‌ژێر هۆشیاركه‌ره‌وه ده‌ره‌كییه
بابه‌تییه‌كان كارده‌كه‌ن.
دووه‌م:
وشه‌كان هه‌میشه هۆشاركه‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌یی دووه‌م نین، وشه
وه‌كو هۆشیاركه‌ره‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵا هیچ
هۆشیاركه‌ره‌وه‌یه‌كی مادی تردا نییه، چونكه وشه
بنه‌مایه‌كی هه‌ستی (ده‌نگی یان بینراو)هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه
كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیسته‌می ئاماژه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌یه، چونكه
كاریگه‌ری به‌سه‌ر شیته‌ڵكراوه‌كانی كه‌سدا هه‌یه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی وشه پێش هه‌موو شتێك هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌كاری
یه‌كه‌مه، به‌مشێوه‌یه وشه وه‌كو هه‌ر هۆشیاركه‌ره‌وه‌یه‌كی
هه‌ستی تره‌و قابلیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ستی پێ بكه‌ین
و لێی تێ بگه‌ین و له‌خه‌یاڵماندا وێنه‌ی بكێشین، جا به پشت
به‌ستن به وروژاندنی سیسته‌می ئاماژه‌كاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن
وشه‌وه، له‌هۆشی تاكدا خه‌یاڵێكی ئاڵۆزی وشه له هه‌ر سێ
ڕه‌هه‌نده‌كانی بینین وبیستن و جووڵه‌وه بۆ وشه دروست
ده‌بێت، یان بۆ بیرۆكه‌ی وشه دروست ده‌بێت. كاتێكیش كه ئه‌م
حاڵه‌ته رووده‌دات ، ئه‌وا ئه‌وكاته سیسته‌می ئاماژه‌كاری
دووه‌م بزر ده‌بێت (هه‌روه‌كو لای ئاژه‌ڵان ده‌رده‌كه‌وێت) یان
ده‌ست به‌تاڵا و بێ كاره، وه‌كو (له‌لای مرۆڤ هه‌ندێ جار
ده‌رده‌كه‌وێت)
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه ئێمه ده‌توانین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی
مه‌رجداری هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی دركاوی له‌لای ئاژه‌ڵانی باڵا
دابمه‌زرێنین، هه‌رچه‌نده سیسته‌می ئاماژه‌كاری دووه‌م له‌لای
ئه‌م ئاژه‌ڵانه بزربووه، و ده‌ره‌نجامیش وشه‌كان له‌م
حاڵه‌تانه‌دا ته‌نها ده‌بنه چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی سه‌ر به
سیسته‌می ئاماژه‌كاری یه‌كه‌م، كاتێكیش كه به‌ره‌نگاری
وشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه سه‌ر به زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه
و له‌پێشدا ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌ره‌نگار نه‌بۆته‌وه، ئه‌وا له‌و
حاڵه‌ته‌دا به ئاماژه‌ی یه‌كه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت، كاتێكیش
ده‌ڵێم كه من له‌م وشه‌یه تێناگه‌م، مه‌به‌ستم له‌م
حاڵه‌ته‌دا وشه‌كه سه‌باره‌ت به من ئاماژه‌ی یه‌كه‌مه.
ئێستاش
پرسیاری سه‌نته‌ر له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ، ئایا ئه‌و
مه‌رجانه چین، كه‌وا له وشه ده‌كه‌ن سیسته‌می ئاماژه‌كاری
دووه‌م و یه‌كه‌م بورووژینن،به گوزارشتێكی دی ده‌توانین
بپرسین ئایا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می ئاماژه‌كاری دووه‌م
چین، مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه كه شاره‌زایی پێشوه‌خت و
بۆماوه‌یه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به وشه و په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌گه‌ڵا ئه‌و شته جۆراوجۆرانه‌دا هه‌بێ كه وشه‌كه
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ، هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌شه كه منداڵا
له‌گه‌ڵا زمانه زگماكه‌كه‌ی خۆیدا بۆی دروست ده‌بێت.
منداڵا ده‌رك
به چه‌نده‌ها شتی هه‌مه‌جۆر ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند
ناوێك بۆ ئه‌م شتانه داده‌نێت كه له ده‌وروپشتی خۆیه‌وه
گوێی لێ ده‌بێت، ئیتر منداڵا زوو تێ ده‌گات ، كه
هه‌رچه‌نده چه‌ند شتێك هه‌ن كه خاوه‌نی یه‌ك ناون، به‌ڵام
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا وشه‌یه‌ك نابێته ناو بۆ هه‌موو شته‌كان،
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه منداڵا ده‌ست به
ئادگارێكی وێكچوو ئه‌و شتانه‌وه بگرێت كه یه‌ك وشه ده‌بێته
ناوێك بۆیان، ئیدی وشه‌كه به‌و ئادگاره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ،
و جۆرێك له گشتاندن له‌ژێر كاریگه‌ری وشه‌كه دروست ده‌بێ و
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌توێی سیسته‌می ئاماژه‌كاری یه‌كه‌م
به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام ئه‌م گشتاندنه بۆ دروست بوونی
چه‌مكێكمان ڕاپێچ ده‌كات كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئادگاره
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شته‌كانه و به‌مشێوه‌یه وشه ده‌بێته
ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاماژه‌ی گشتی، پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌نها
ئاماژه‌یه‌كی لاوه‌كی بوو،پاشان ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤی
ژماره‌یه‌كی زۆری هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی شته‌كانن، ئه‌م چالاكییه
گشتییه ده‌بێته ئادگارێكی جیاكاری سیسته‌می ئاماژه‌ی دووه‌م،
كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یه‌تی له‌به‌ر ئه‌م
هۆكاره سیسته‌می ئاماژه‌ی دووه‌م به بنه‌مای فسیۆلوجی
بیركردنه‌وه‌ی بواری چه‌مك و بیروبۆچوون هه‌ژمار ده‌كرێت،
ئه‌گه‌رچی بیركردنه‌وه له‌سه‌ر رێچكه‌ی وشه‌كان نه‌بێت،
به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌وا ئێمه به‌وشه گوزارشتی لێ ده‌كه‌ین و
به یارمه‌تی وشه‌كان نه‌بێت ناتوانین ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین،
كه‌واته بیر به زمانه‌وه په‌یوه‌سته، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی
كه وشه به چه‌مكه‌وه بلكێ، ئه‌وا ته‌نها سیسته‌می
ئاماژه‌ی یه‌كه‌م ده‌ورووژێنێ، وه‌كو ده‌ره‌نجامێكیشی
ده‌بینین كه شێوازه دینامیكییه زمانه‌وانییه‌كه به
په‌یوه‌ستكارییه ئاماژه‌داره‌كانی یه‌كه‌م و لكێنراوه
ئاماژه‌داره‌كانی دووه‌م و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان
جیاكاره.
كاتێك كه
مرۆڤ ده‌رك به هۆشیاركه‌ره‌وه‌كان ده‌كات، چ شت و چ وشه‌كان،
ئه‌وا ئه‌وكاته سیسته‌می ئاماژه‌كان ده‌ست به‌چالاكی ده‌كات،
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی چ شت و چ
وشه هۆشیاركه‌ره‌وه‌یه‌كی ئاڵۆزه، ئه‌وا له مێشكدا
په‌یوه‌ستكارییه‌كی ده‌ماریانه‌ی كاتی له‌ژێر ئه‌م
هۆشیاركه‌ره‌وانه دروست ده‌بێت و ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی
سیسته‌می ئاماژه‌كاری یه‌كه‌م، پاشانیش ده‌شێ ئه‌م
په‌یوه‌ستكارییه ده‌مارییه كاتییانه به‌بێ
هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌كی دروست ببێت، ئه‌ویش وه‌كو
ده‌ره‌نجامێكی ورووژاندنی ناوچه‌كانی دراوسێی مێشك، ئه‌م
كرده‌یه‌ش به بنه‌مای پێكهاتنی نه‌خشه‌ی شمه‌ك و وشه‌كان له
خه‌یاڵدا هه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌نگه‌كانی زمانی مرۆڤیش ده‌كرێ
له‌لای ئاژه‌ڵا په‌یوه‌ست بكرێ وه‌كو راوێژكاریه‌كی سیسته‌می
ئاماژه‌كاری یه‌كه‌م، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ئاژه‌ڵه
ده‌سه‌مۆكان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمانه زمانه‌وانییه‌كانمان
ده‌بن، چونكه ئاژه‌ڵا وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی
ئاماژه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام گشتاندنی
هۆشیاركه‌ره‌وه‌كان كه له‌ژێر كاریگه‌ری وشه به‌ڕێوه ده‌چێت
ده‌توانین ده‌رباره‌یان بڵێین، كه چالاكییه‌كی سیسته‌می
ئاماژه‌ی دووه‌مه كه به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی له‌سه‌ر سیسته‌می
ئاماژه‌ی دووه‌م بونیاد ده‌نرێت ، پاشان ده‌بێته بنه‌وانه‌ی
فسیۆلۆجی بیركردنه‌وه‌و زمان، ئه‌ویش له گوزه‌رگای ئه‌و
په‌یوه‌ست بوونانه‌ی كه له‌نێوان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا
هه‌یه له‌توێی هه‌ریه‌ك له سیسته‌می ئاماژه‌كاری یه‌كه‌م و
سیسته‌می ئاماژه‌كاری دووه‌م له‌لایه‌كه‌وه‌و له‌نێوان
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو ئه‌و سیسته‌مانه‌دا له‌لایه‌كی
تره‌وه.
با ئێستاش
به‌دواداچوونێك بۆ وشه بكه‌ین، ئه‌ویش هه‌ر له‌وكاته‌ی كه
ده‌گاته گوێ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌چ شێوازێك گوزه‌ر ده‌كات،
كاتێك كه ده‌نگه زمانه‌وانییه‌كان ده‌گه‌نه گوێ، ووروژانه
ده‌مارییه‌كه ده‌گاته توێكڵی مێشك و سیسته‌می ئاماژه‌كاری
یه‌كه‌م ده‌ورووژێنێت، پاشان ئه‌م ورووژاندنه بۆ سیسته‌می
ئاماژه‌كاری دووه‌م ده‌گوازرێته‌وه‌و ئیدی ئێمه له‌م
حاڵه‌ته‌دا وشه‌كه تێده‌گه‌ین ،هه‌روه‌ها بۆ روونكردنه‌وه‌ی
بیرۆكه ئاڵۆزه‌كه.
له‌توێی
بنه‌ماكانی بیر له زمانی نه‌ته‌وه‌ییدا، چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی
په‌یوه‌ست بوون ئاماژه‌كاری دووه‌م به‌دی ده‌كرێت ، كه
په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پته‌ویان به په‌یوه‌ست بوونه
ده‌مارییه‌كانی سیسته‌می ئاماژه‌ی یه‌كه‌مه‌وه هه‌یه،كه
وه‌ك ده‌ره‌نجامی ده‌رك كردنی شته‌كانی جیهانی ده‌ره‌كی پێك
دێن ،هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ڕووگه هه‌ستییه‌كه‌وه
به‌خه‌یاڵكردنی وشه‌كانیشه‌وه ده‌لكێ له‌ڕێی بیستن و بینین و
جووڵه‌وه، كاتێكیش كه شتێكی ڕوون یان خه‌یاڵكراو
به‌وشه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بانگه‌شه ده‌كه‌ین، كه به‌رامبه‌ر
به‌و شته‌یه له زمانه زگماكه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا بۆ
نموونه با بڵێین (شمشێر)، ورووژانه ده‌مارییه‌كان له توێكڵی
مێشك ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام كاتێك كه له‌ژێر كاریگه‌ری
وشه‌ی (شمشێر) خه‌یاڵی وێنه‌ی شمشێره‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌وا ئه‌و
ورووژاوه ده‌مارییه له‌ڕێگایه‌كی به‌ره‌واژدا گوزه‌رده‌كات
،به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌باره‌ت به وشه هاوواتاكه‌ی (شمشێری
هیندی ـ شمشێری ئاسایی) هه‌روایه، بۆ نموونه ئه‌م وشه‌یه
به‌هه‌مان لۆجیك ده‌گوازرێته‌وه و ورووژانه ده‌مارییه‌كان
له گوزه‌رگای ئه‌و دوو سیسته‌مه‌وه و تۆڕی
په‌یوه‌ستبوونه‌كانیانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، كه‌واته لێره‌دا
سیفه‌تگه‌لێكی هاوبه‌شی له‌نێوان شمشێری ئاسایی و شمشێری
هیندیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها سیفه‌تگه‌لێكی شمشێری ئاسایی هه‌ن
،كه له شمشێری هیندیدا نییه، له شمشێری هیندیش چه‌ند
سیفه‌تێك هه‌ن، كه له شمشێری ئاسایدا نییه. بافلۆفییه‌كانیش
ئه‌م شرۆڤه‌یه به پێویست ده‌زانن بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی
نێوان زمان و بیر‌و لایه‌نه فسیۆلۆجییه‌كان، چونكه:
1ـ
به‌فسیۆلۆجی كردن یه‌كانگیری بونیاد‌و ئه‌رك زامن ده‌كات.
2ـ
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڵگه ئیكلینكیه‌كان، كه جه‌خت
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و مێشك
ده‌كه‌نه‌وه،ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌خت
له‌سه‌ر بیر‌و مێشك ده‌كه‌نه‌وه، پاشانیش په‌یوه‌ست بوونی
نێوان زمان و بیر هه‌ردووكیان هه‌ر له‌مێشكدا ئه‌نجام ده‌درێن،
پێشووتریش ئاماژه‌مان به‌م مه‌سه‌له‌یه داوه.
|