|
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی بنچینه‌یی له
لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بدا
نووسینی: د. سعد مه‌سلوح
و: پ. ی. د. سه‌ردار ئه‌حمه‌د گه‌ردی
1ـ كاتێ
مه‌سه‌له‌ی شێواز ده‌وروژێنرێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دوو
مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه له‌نێوان دوو جۆری بنه‌ڕه‌تی شێواز
سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌وانیش: شێوازی زانستی
Scientific style و
شێوازی ئه‌ده‌بی Literary style.
لێره‌دا پێویست ناكات هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه دووباره
بكه‌ینه‌وه كه له كێب ڕه‌خنه‌یه‌كاندا هاتوون، چونكه
هه‌ندێكیان مه‌به‌ستی گشتییان ده‌خاته‌ڕوو، دیاره كۆی ئه‌و
جیاوازییانه له باسه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د شایب) دایه، له
كتێبه‌كه‌یدا ((اڵاسلوب)) دوو ده‌قی هێناوه‌ته‌وه له‌یه‌ك
بابه‌تدا، ئه‌ویش وه‌سفی (ئه‌هرام)ه، یه‌كه‌میان ده‌خاته‌پاڵا
شێوازی زانستی و دووه‌میش ده‌خاته پاڵا شێوازی ئه‌ده‌بی له‌م
باره‌وه ده‌ڵێت:
به
به‌رامبه‌ر یه‌ككردنی دوو ده‌قه‌كه، ده‌توانین جیاوازی
له‌نێوان هه‌ردوو شێوازی زانستی و ئه‌ده‌بی بكه‌ین، به‌م
شێوه‌یه:
1ـ یه‌كه‌م
بنچینه‌ی كه جیاوازی نێوان دوو شێوازه‌كه‌ی له‌سه‌ر
بنیاتنراوه، به‌شداریكردنی هه‌ڵچوون یان (سۆز)ه له‌شێوازی
ئه‌ده‌بیدا، له پاڵا گرنگترین حه‌قیقه‌ت و بیره‌كاندا، به‌ڵام
له‌شێوازی زانستیدا زانیارییه عه‌قلییه‌كان بنچینه‌ی
یه‌كه‌مه له بنیاتنانیدا. زۆركه‌م ده‌بینرێن كه هه‌ڵچوون
كاریگه‌رییه‌كی ئاشكرای هه‌بێت. له ڕاستیمان لانه‌داوه
ئه‌گه‌ر بڵێین: شێوازی زانستی زمانی عه‌قله و شێوازی ئه‌ده‌بی
زمانی سۆزه.
2ـ مه‌به‌ست
له شێوازی زانستی به‌جێهێنانی حه‌قیقه‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی
فێركردن و خزمه‌تی زانیاری و ڕۆشنكردنه‌وه‌ی عه‌قڵه‌كانه،
به‌ڵام مه‌به‌ست له‌شێوازی ئه‌ده‌بی وروژاندنی هه‌ڵچوون، له
ده‌روونی خوێنه‌رو گوێ‌گران، ئه‌ویش به‌خستنه‌ڕووی حه‌قیقه‌تی
نایاب و جوان وه‌ك چۆن نووسه‌ر مه‌زه‌نده‌ی كردووه یان دركی
پێكردووه. به‌مه‌ش شێوازی ئه‌ده‌بی سوودو كاریگه‌ری
به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه.
3ـ شێوازی
زانستی به‌وردی و دیاریكردن و به‌شوێندا گه‌ڕان
جیاده‌كرێته‌وه. به‌ڵام شێوازی ئه‌ده‌بی گرنگی ده‌دات به
مه‌زنكردن و گشتاندن و وه‌ستان له‌لای شوێنی جوانیی و
كاریگه‌ر.
4ـ ئه‌م
زاراوه زانستیانه، و ئه‌و ژماره ژمێریاریانه وسیفه‌ته
ئه‌ندازه‌ییه‌كان كه له‌شێوازی زانستیدان، ڕوكاری عه‌قلی
وردكارن له‌به‌رامبه‌ریدا ئه‌و وێنه خه‌یاڵیانه‌و سه‌نعه‌ته
جوانكاریانه‌و وشه مۆسیقیه‌كان كه له‌شێوازی ئه‌ده‌بیدان،
ڕوخساری هه‌ڵچوونێكی قووڵن.
5ـ ده‌ربڕین
له شێوازی زانستیدا به ئاسانی و ڕوونی جیاده‌كرێته‌وه،
ئه‌گه‌ر له عه‌قلێكی سه‌نگینه‌وه ده‌رچووبن. كه‌چی ده‌ربڕین
له شێوازی ئه‌ده‌بیدا به پاراوی و به‌تینی جیاده‌كرێته‌وه،
مادام گوزارشت له سۆزێكی زیندووی به‌تین بكات، ئه‌وسا
هه‌ریه‌كه‌یان مۆسیقایه‌كی ڕاستگۆی ماناكانیه‌تی.
6ـ له‌ڕووی
دووباره‌كردنه‌وه‌شدا له‌شێوازی زانستیدا دووباره‌كردنه‌وه‌ی
بیرۆكه به‌رچاو ناكه‌وێت، به‌ڵام شێوازی ئه‌ده‌بی تاكه
واتایه‌ك وه‌رده‌گرێت و له‌چه‌ند وێنه‌ی ڕوونبێژی جیاواز
ده‌خاته به‌رده‌ممان.
له‌و
بنه‌مایانه‌ی كه خاوه‌نی كتێبی (الاسلوب) دایناوه بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی شێوازی زانستی و ئه‌ده‌بی ئه‌وه ڕوون
ده‌بێته‌وه:ـ
یه‌كه‌م: پشت
به‌ڕاپۆڕتی عه‌قلی سه‌نگین ده‌به‌ستێت وه‌ك سه‌رچاوه. ئامانجی
شێوازی زانستیش سوودگه‌یاندن و خزمه‌تكردنه به زانیاری.
شێوازی ئه‌ده‌بی پشت به هه‌ڵچوون (سۆز) ده‌به‌ستێت وه‌ك
سه‌رچاوه. وه ئامانجیشی كاریگه‌رییه له‌پاڵا سوود گه‌یاندن.
دووه‌م:
سیفه‌تی وردی و دیاریكردن و لێكۆڵینه‌وه و ئاسانی و ڕوونی
دراوه‌ته پاڵا ده‌ربڕین له شێوازی زانستیدا، كه‌چی كاتێ
وه‌سفی ده‌ربڕین ده‌كات له شێوازی ئه‌ده‌بیدا. ده‌ڵێن
حه‌قیقه‌ته (نایابه جوانه‌كان) ده‌خاته‌ڕوو و به پاراوی و
به‌هێز و وشه مۆسیقییه‌كان جیا ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ئێمه
وا ده‌بینین كه زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی كتێبی (الاسلوب)
باسی كردووه، له‌وانه‌یه زۆر ڕاست بێت له‌گۆشه‌ی
هه‌ستیاریه‌تی خوێنه‌ری ڕۆشنبیری شاره‌زا له‌به‌رامبه‌ر
ده‌قدا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و مه‌زه‌نده‌و زاراوانه‌ی كه
به‌كارهاتوون له‌سه‌ر ته‌كنیكارانی زانستیدا زۆر سه‌خت و
گرانن. هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه تا ڕاده‌یه‌ك ڕێژه‌یی نه‌رمن.
چۆن ده‌توانین به‌وردی جیاوازی بكه‌ین له‌بڕی ئاسانی یان ڕوونی
یان پاراوی یان به‌هێزی و ئی تر له زاراوه‌كان، ئه‌گه‌ر له
دیاركردنیدا پشت به پێوه‌ری بابه‌تی نه‌به‌ستین، كه وه‌ك
بنچینه‌یه‌ك بۆ بڕیاردان به‌كاربێت.
ئه‌گه‌ر
هه‌ستیاریه‌تی خوێنه‌ری ڕۆشنبیری شاره‌زا توانیبێتی ببێته
پێوه‌رێك بۆ جیاوازیكردن له‌نێوان دوو ده‌ق: زانستی و
ئه‌ده‌بی، ئه‌مه زۆرجار ده‌بێت، چونكه ڕه‌هه‌ندی بۆشایی
نێوان خاسیه‌ته‌كانی دوو ده‌قه‌كه ئه‌وه‌نده ڕوونه به‌جۆرێك
هه‌ستی شاره‌زا هه‌ڵه‌ی تیا ناكات. یان به‌واتایه‌كی تر
هه‌ردوو ده‌قه‌كه خاڵێك ده‌گرێته‌خۆ كه ئه‌وپه‌ڕی
چڕبوونه‌وه‌ی خاسیه‌ته جیاكاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا
تێدایه، به‌ڵام كاتێك خاسیه‌ته‌كان له‌نێوان هه‌ردوو خاڵه‌كه
به‌پله‌ی جیاواز تێكه‌ڵا یه‌ك ده‌بن ئه‌وا ئه‌و
هه‌ستیاریه‌تییه زۆرجار خاوه‌نه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كات،
كاتێ كه ڕووی تێده‌كات (په‌نای بۆ ده‌بات). ئه‌مه‌ش وه‌كو
ئه‌وه وایه كه گه‌رمی نه‌خۆشێك به‌ده‌ست خستنه‌سه‌ر
نێوچه‌وانی بپێوێت به‌بێ به‌كارهێنانی گه‌رمی پێ‌و، كه ئه‌ویش
(ته‌رمۆمه‌تره) ئه‌و ئامێره‌ی كه بۆ ئه‌و كاره تایبه‌ت
كراوه.
كاتێك كه
توێژه‌ران تێبینی بوونی پله‌ی جیاوازی شێوازیان كرد، كه
ده‌كه‌وێته نێوان شێوازی ئه‌ده‌بی و شێوازی زانستی په‌تی
ده‌نێت. له‌مه‌وه بیرۆكه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه دان به بوونی
به‌شی سێیه‌م كه ناوه‌كه‌ی به شێوازی زانستیی وێژه‌یی
بڵاوبووه‌وه. وه له‌م پۆلینكردنه‌شدا پشت به‌چێژ به‌ستراوه.
به‌م جۆره
هێشتا كێشه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی نێوان شێوازی زانستی
پوخت و ئه‌ده‌بی بێ گه‌رد و هه‌ڵێنجانی پێوه‌ره‌كان بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی پله جیاوازه‌كانی نێوانیان ـ به بۆچوونی ئێمه
له‌و كێشانه‌یه كه به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌یه‌ك پێكدێنێت
له‌به‌رامبه‌ر توێژه‌رانی شێوازی عه‌ره‌بی.
2ـ به‌ڵام
مه‌سه‌له‌ی جیاوازیكردن له‌نێوان زمانی شیعر‌و زمانی په‌خشان،
له‌وانه‌یه سووك تر بێت له‌سه‌ر خوێنه‌رو توێژه‌ر،
هه‌ردووكیان سه‌ره‌تای تێڕوانینن. ئه‌مه‌ش ڕه‌وایه ئه‌گه‌ر
پێوه‌ری شێوه قه‌بوول بكه‌ین، ئه‌ویش كێش و سه‌روایه كه
بنچینه‌ی جیاكارییه له‌سه‌ر پێناسه‌كه‌ی (قودامه بن
جه‌عفه‌ر) ئه‌و پێناسه به‌ناوبانگه‌ی كه ده‌ڵێت: (شیعر
قسه‌یه‌كی كێشدارو سه‌رواداره واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت)(1)
ئاشكرایه كه
ئه‌م پێناسه‌یه له‌لای ئه‌رستۆ جێگای باس نه‌بووه. هه‌تا
ئێستاش له‌لای ئه‌وانه‌ی وا ده‌بینن كه شیعر سه‌ره‌ڕای كێش و
سه‌روا زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه له
غه‌یری شیعر جیاده‌كرێته‌وه. هه‌ندێ په‌خشانیش هه‌ندێ
خاسیه‌تی شیعری ده‌گرێته‌خۆ كه‌وای لێده‌كات به‌چه‌ند پله‌یه‌ك
له شیعره‌وه نزیك بێته‌وه، ئه‌گه‌ر شێوه‌ی شیعریشی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ قسه‌ی كێشدارو سه‌روادار خاسیه‌ته‌كانی شیعر
ون ده‌كات، به‌جۆرێك به‌چه‌ند پله‌یه‌ك له شیعری حه‌قیقی دوور
بكاته‌وه. ئه‌م بۆچوونه‌ش كۆنه وه له بنچینه‌دا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه‌كه‌ی ئه‌رستۆ (هونه‌ری شیعر) و
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لای فه‌یله‌سوفه
موسڵمانه‌كانه. وه‌ك به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه له‌زۆر
سه‌رچاوه‌كانی كه‌له‌پوور وه‌ك (مقدمه ابن خلدون)، كتێبی
(المناهج)ی (حازم قرتانجی) ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش وایكردووه
مه‌به‌ست بوونی خاسییه‌ته‌كانی شیعرییه به پله‌ی جیاواز له
هه‌ندێ په‌خشاندا. و نه‌بوونی (ونبوونی) له هه‌ندێ قسه‌ی
كێشداری سه‌روادار ـ هه‌ندێ له نووسه‌ری عه‌ره‌به‌كان له‌ژێر
كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپیدا جۆرێكی تازه بخه‌نه‌ڕوو كه
پێی ده‌وترێت په‌خشانه شیعر.
له‌م
گفتوگۆیه‌دا ئه‌وه دێته ئاراوه ئه‌گه‌ر ئێمه چوارچێوه‌ی
شێوه‌یی له كێشدار و سه‌روادار بخه‌یته‌لاوه، خۆمان
له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌یه‌كی حه‌قیقی ده‌بینینه‌وه كاتێ كه
ده‌مانه‌وێ زمانی شیعر جیابكه‌ینه‌وه له‌زمانی په‌خشان.
ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی تره ده‌خرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
جیاكردنه‌وه‌ی زمانی زانست و زمانی ئه‌ده‌بی. بێگومان باشترین
حه‌ل بۆ ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه نایه‌ته ئاراوه، ته‌نیا به
هه‌وڵدان نه‌بێت بۆ شیكردنه‌وه‌ی زمانی ده‌قه‌كان، وه‌ك
ئاماژه‌مان پێكرد.
3ـ مه‌سه‌له‌ی
سێیه‌م ده‌توانرێت حه‌له‌كه‌ی له شیكاری زمانی ده‌قه‌كان
به‌ده‌ست بێت. ئه‌ویش ئه‌و جۆراوجۆری شێوازه به جۆراوجۆری
ڕه‌گه‌زه ئه‌ده‌بییه‌كان. ده‌شێ له گرنگترین بیره
ڕۆشنه‌كان بێت كه خاوه‌ن كتێبی (شێواز) داوای ده‌كات، ئه‌ویش
دانانی توێژینه‌وه‌ی شێوازه وه‌ك به‌دیلێك بۆ ڕه‌وانبێژی كۆن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌وه‌ش بگرێته‌وه كه
توێژینه‌وه‌ی جیاكاری پێده‌كرێت له‌نێوان هونه‌ره
جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌ب وه‌ك وتار‌و مه‌قام و گوتار‌و ده‌مه‌ته‌قێ
و به‌رامبه‌ریه‌كی و هی تر. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و
تێڕوانینه‌ی كه له‌م وتاره‌دا گوزارشتی لێده‌كه‌ین،
جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵا ئه‌و بۆچوونه‌ی كه كتێبی
(الاسلوب) ده‌یگرێته‌خۆ. ئه‌وا باری مه‌سه‌له‌كه له‌خودی
خۆیدا به‌ته‌واوه‌تی به‌ڕاستی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و دوو
پرسیاره‌ی كه لێره‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌وه‌ن: ئایا هه‌ر
ڕه‌گه‌زێك له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌ده‌ب به سیمای شێوازی
تایبه‌تی جیا ده‌كرێته‌وه؟ ئایا جۆراوجۆری سیما شێوازییه‌كان
له‌ناو یه‌ك كاری ئه‌ده‌بیدا به‌پێی جیاوازی كاریگه‌رییه‌كانه
كه بنیاتی زمانه‌وانی و هونه‌ری ده‌قه‌كان ڕادێنێت؟
4ـ ئه‌و سێ
بڕگه‌ی پێشوو له‌به‌رامبه‌ر سێ كێشه‌مان داده‌نێت، كه گشتیان
په‌یوه‌ستن به خاسیه‌ته‌كانی شێوازی زمانی ئه‌ده‌بی، له‌م
وتاره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نابێت كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته بكه‌ین له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانیه‌وه، به
به‌كارهێنانی گشت پێوه‌ره بابه‌تیه‌كان كه له‌توانادایه.
دوایی گرنگیدانه‌كه‌مان به‌ره‌و پێوه‌رێك ده‌چێت له‌نێوان ئه‌و
پێوه‌رانه، ئه‌ویش پێوه‌ری چه‌ندی ئامارییه.
شتێكی
سروشتییه كه چاره‌كردنی (زمانی ئه‌ده‌بی) دوو تێڕوانینی
هه‌بێت، یه‌كێكیان (زمانی)یه و ئه‌وی تر (ئه‌ده‌بی). وه
له‌زمانه‌وان و ڕه‌خنه‌گران چاوه‌ڕوانی كارێكی به‌رده‌وامی
چالاك بین له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕه‌خنه‌ی فۆرمی
وه‌كو یه‌كێك له‌و ڕێبازه ڕه‌خنه‌ییانه سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه
گرنگی به شیكردنه‌وه‌ی زمانی كاری ئه‌ده‌بی ده‌دات. و ئه‌وه‌ش
كه به‌ڕوونترین گوزارشت گوزارشتی لێ‌كرد، ڕه‌خنه‌گری ئینگلیزی
(ئیفۆر ئارمسترونگ ریچاردس I. A.
Richards) به ده‌قه
به‌ناوبانگه‌كه‌ی له كتێبی (مبادئ النقد الادبی) له‌ژێر ناوی
((دوالیزمی ئه‌ركی زمان Two uses of
Languge)). ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه
((له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌كه له‌پێناو ئه‌و هێمایه
reference
به‌كاربێت كه دروستی ده‌كات، جا ئه‌و هێمایه ڕاستگۆبێت یان
درۆ. ئه‌مه به‌كارهێنانی (زانستی)یه بۆ زمان، به‌ڵام
له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌كه له‌پێناو ئه‌و شته‌وه بێت كه
هێماكه ده‌یهێنیته ئاراوه له كاریگه‌ری له هه‌ڵچوون و
هه‌ڵوێست. ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانی (هه‌ڵچوونی) زمانه، هه‌ركاتێ
به‌ڕوونی تێی گه‌یشتین جیاوازیكردن ئاسانه. واژۆكان به‌كاردێن
یان له‌پێناو ئه‌و هێمایانه‌ی كه ده‌یهێنێته ئاراوه. یان
له‌پێناو ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌ڵچوونانه‌ی كه له‌دوای ئه‌و
واژۆیانه دێت))2.
گرنگی ئه‌م
ده‌قه له ده‌ركه‌وتنیه‌وه دێت، له‌ساڵی 1924 كاتێك كه
لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكادا
نه‌بوو به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌ی (ل. بلۆمفیلد)
Leonard Bloomfiel
كه به‌شێك له گرنگیدانه‌كه‌ی خۆی ته‌رخان كرد بۆ
توێژینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌زمانی
ئه‌ده‌بی به گشتی وه زمانی شیعری به‌تایبه‌تی. وه گرنگیدانی
خۆی چڕكرده‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی زانستی زمانی پوخت.
قسه‌كانی ریچاردس نه‌هاته به‌ر ته‌نیا له هه‌ندێ له‌و
مه‌سه‌لانه‌ی كه ده‌رباره‌ی واتای زمانییه كه چاره‌كرابوون.
له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌شدا كه ریچاردس ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یاند كه جیاوازیكردن
له‌نێوان هه‌ردوو به‌كارهێنانه‌كه ئاسانه. بۆچوونه‌كانی
به‌بێ دژایه‌تی تێپه‌ڕ نه‌بوون، ته‌نانه‌ت له‌نێوان خودی
ڕه‌خنه‌گره‌كانیش، له‌نێوان ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیان ده‌كرد.
ڕه‌خنه‌گر ج. ك. ڕانسۆم j.c. Ransom
و ڕه‌خنه‌گر ئیزابیل هانگه‌رلاند.
I. Hanger land.
گفتوگۆی
ڕه‌خنه‌یی ده‌رباره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی زمانی زانستی و زمانی
ئه‌ده‌ب بووه مایه‌ی زیاتر گرنگیدانی زمانه‌وانه‌كان وه
جولانیان به‌ره‌و پێگه‌یاندنی چه‌مكه‌كان و مه‌زه‌نده
ڕێبازییه‌كانیان و باشتركردنی هۆكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه.
به‌مه‌ش هه‌واڵدانێكی گرنگ بۆ گواستنه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌ی
ده‌ستووره‌كانی بنه‌ماكانی پێكهاتنی ڕسته بۆ ده‌ستووره‌كانی
پێكهاتنی ده‌ق (یان گوتار)
به‌م جۆره
مه‌سه‌له‌كانی زمانی ئه‌ده‌ب بوو به چه‌قی گرنگیپێدانه‌كانی
زمانه‌وانه‌كان. توێژینه‌وه له‌زانستی شێوازی چالاك بوو وه
شیكردنه‌وه‌ی زمانی ده‌قه‌كان ڕێبازه‌كانی جۆراوجۆربوون به‌پێی
جۆراوجۆری بنه‌ما تیۆری و فه‌لسه‌فیه‌كان له‌نێوان قوتابخانه
زمانه‌وانییه‌كان. له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شێكی باشی
له گرنگیدان به‌ركه‌وت، زانستی شێوازی ئاماری بوو.
په‌راوێز:ـ
سه‌رچاوه:
ئه‌م وتاره
له‌م كتێبه وه‌رگیراوه:ـ
الاسلوب
(دراسه لغویه إحصائیه)، د. سعد مصلوح دار الفكر العربی، ط2
(مطبعه حسان) القاهره، 1984 ص 51 – 56.
|