|
خاڵبه‌ندی ئامانج و جۆره‌كانی له‌ڕێنووسی
كوردیدا
ئا: رۆژگار سابیر دزه‌یی- زانكۆی
سلێمانی
به‌سه‌رپه‌رشتی: پ. ی. د. عه‌بدولواحید
موشیر دزه‌یی
پێشه‌كی:
ئاشكرایه كه
نووسین بریتییه له هه‌وڵی مرۆڤ بۆ تۆماركردنی قسه و له
ئه‌نجامی ئه‌م تۆماركردن و وه‌رگێرانه‌ش كه‌لێنێك دورست ده‌بێت
له نێوان زمانی ئاخاوتن و نووسین , هاتنه‌كایه‌ی خاڵبه‌ندیش
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌یه كه له‌م باسه‌دا ده‌یخه‌مه
روو, هه‌رچه‌نده زۆر كێشه‌ی خاڵبه‌نی ماوه كه تاكو ئێستا
چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
باسه‌كه‌م
جگه له پێشه‌كی و ئه‌نجام له دووبه‌ش پێكهاتووه، به‌شی
یه‌كه‌م ئه‌م سه‌ردێرانه ده‌گرێته خۆ: (پێناسه‌ی زمان ,
جۆره‌كانی زمان, جیاوازی نێوان زمانی نووسین و قسه‌كردن).
به‌شی
دووه‌میش ئه‌م سه‌ردێرانه ده‌گرێته خۆ(خاڵبه‌ندی و
جۆره‌كانی.ئامانجی خاڵبه‌ندی, جۆره‌كانی
خاڵبه‌ندی...........). له كۆتایشدا كورته و ئه‌نجامه‌كان
پێشكه‌شكراوه).
به‌شی یه‌كه‌م
زمان
پێناسه‌ی
زمان:
زمان رۆڵێكی
گرنگ له ژیانی مرۆڤ ده‌گێرێ و به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه
.له‌مێژه‌وه سه‌نجی فه‌یله‌سوف و ئه‌نترۆپۆلۆجی و ده‌روونناس
……….هتد راكێشاوه، به‌ڵام له روانگه‌یه‌كی فراوانه‌وه
له‌زمانیان كۆڵیوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌رشاره‌زایه‌ك له
چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خۆی پێناسه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش
واده‌كات چه‌ند پێناسه‌یه‌ك بۆ زمان بێته كایه‌وه له‌وانه:
•
(هنری سویت) ده‌ڵێت: (زمان هۆیه‌كه بۆ ده‌ربڕینی بیر له
رێگای ده‌نگ كه له وشه پێك دێت)(1).
•
(ئۆڵمان) ده‌ڵێت: (سیسته‌مێكی هێمای ده‌نگی له بیری كه‌سی
كۆمه‌ڵ تۆمار كراوه)(2).
•
(زمان هۆیه‌كی ناغه‌ریزی تایبه‌ته به مرۆڤ بۆ ده‌ربڕینی
هه‌ست و ئاره‌زوو به‌كاردێت و به‌هۆی ره‌مزی له‌سه‌ر یاسا
رۆیشتووه كارده‌كات و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ دایه)(3).
مێشك رۆڵێكی
گرنگی هه‌یه له پرۆسه‌ی ئاخاوتن دا, به‌شی (برۆكا)
به‌رپرسیاره له به‌كارهێنانی زمان و به‌شی (فێرنیكا)ش كه
به (برۆكا) وه نووساوه به‌رپرسیاره له تێگه‌یشتنی زمانی
نووسین و قسه‌كردن(4).
مرۆڤ پاش
تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی خۆی بنوێنێت ,
بۆیه روو له فه‌رهه‌نگی مێشكی ده‌كات و پێویستییه‌كانی
هه‌ڵده‌بژێرێت له وشه و رسته به‌پێی یاسا مۆرفۆلۆجی و
سینتاكسییه‌كان(5). ئینجا له رێگای كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌وه
كه له ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌ی ده‌ماری پێكدێت كه پێیان
ده‌گوترێت (نیۆڕۆن Neoron)
له پاڵا ژماره‌یه‌كی زۆر له داوه ده‌ماره‌كان كه مێشك و
ماسولكه بزوێنه‌ره‌كانی ئاخاوتن به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵا ده‌ماره‌كانی بزوێنه‌ری ئه‌ندامی
ئاخاوتن و له‌ناو خانه ده‌ماره‌كاندا كارلێك كردنێكی كیمیاوی
رووده‌دات و ره‌وتێكی كاره‌بایی دروست ده‌بێت و ده‌ماره‌كانی
جولانه‌وه بۆ ماسولكه ده‌نگییه‌كانی ئاخاوتن ده‌یگوازێته‌وه
و ئاخاوتن رووده‌دات یان به نووسین ده‌ری ده‌بڕێ(6).
جۆره‌كانی
زمان
1-زمانی
قسه‌كردن:
له سه‌ره‌تای
په‌یدابوونی ئاده‌میزاده‌وه هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ئاده‌میزاد
په‌ره‌ی به ئه‌ندامه‌كانی ئاخاوتن داوه بۆ مه‌به‌ستی
دروستكردنی ده‌نگ وده‌ربرینی بیر‌و را زمانی قسه‌كردن هاتۆته
كایه‌وه.
2- زمانی
نووسین:
دوای
دروستكردنی پیت هاتۆته كایه‌وه، بۆ پاراستنی بیری ئاده‌میزاد
به‌كار هێنراوه.
كه‌ره‌سه‌ی
زمانی قسه‌كردن هه‌وایه و بۆماوه‌یه‌كی كورت
ده‌مێنێته‌وه.به‌ڵام زمانی نووسین كه‌ره‌سه‌كه‌ی پیت و
كاغه‌زه‌و بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ده‌مێنێته‌وه. زمان له
نووسیندا دابه‌شده‌بێته سه‌ر (مۆرفیم,وشه,رسته,ده‌ق,……)(7).
جیاوازی نێوان
نووسین و قسه‌كردن:
نووسین
قسه‌كردن دوو شێوه‌ی زمانن، به‌ڵام زمانه‌وانه‌كان قسه‌كردن
به بنچینه‌ی زمان دا ده‌نێن چونكه پێش نووسین به ماوه‌یه‌كی
زۆر هه‌ر هه‌بووه، هه‌ر وه‌ك هیمبوڵت ده‌ڵێت (مرۆڤ و زمان
پێكه‌وه له‌دایك بووینه)(8). جگه له‌مه‌ش هه‌ندێ زمان
هه‌یه تاكو ئێستاش شێوه‌ی نووسینیان نیه(9).
نووسین
بریتیه: (له هه‌وڵی مرۆڤ بۆ تۆمار كردنی قسه)(10). واته
گواستنه‌وه و وه‌رگێرانی ده‌نگی بیستراو بۆ نووسینی بینراو،
بۆ پاراستنی مێژوو و كه‌لتووری له‌فه‌وتان وه‌ك ئاسنكاریه‌كی
ئه‌ركی مێشك له كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی زانیاریه‌كان.
نووسین
هه‌ندێ جار ورده‌و هه‌ندێ جاریش وردنیه، واته له‌كاتی
گۆرینی هه‌ندێكی لێ ده‌فه‌وتێت، ئه‌م فه‌وتانه‌ش كه‌لێنێكی
له نێوان نووسین قسه‌كردندا دروست كردوه، كه له‌م خاڵانه‌دا
ده‌یخه‌ینه ڕوو:-
1- هه‌ندێ
تایبه‌تی نووسین هه‌یه له قسه‌كردن دا ده‌رناكه‌وێ، وه‌ك
له‌به‌كار هێنانی هێلی خوارو تۆخ و په‌ره‌گراف(11).
2- قسه‌كردن
وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی زمانه‌و چه‌ندین شتی شاراوه‌مان ده‌داتێ
كه له نووسین دا ده‌رناكه‌وێت , واته نیشانه یان پیتی بۆ
داناندرێت، وه‌ك: (ئاوازه‌و هێزو وه‌ستان و درێژی ده‌نگ و
رژانه ناو یه‌ك)، بۆ نموونه، رێنووسی كوردی ئه‌م
وشه‌وگریانه وه‌ك یه‌كتر ده‌نوێنێ، به‌ڵام له‌قسه كردن‌دا
یه‌هۆی هێزه‌وه جیاده‌كرێنه‌وه، وه‌ك:
پاره‌كه
1= (پاره)
پاره‌كه 2
= (ساڵی ڕابردوو).
یان
رسته‌یه‌كی وه‌ك (ده‌رًوات) به‌پێی گۆڕینی ئاوازی ده‌نگمان
هه‌رجاره‌ی واتایه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات ، كه‌له‌نوسین دا
ئه‌م واتا جیاوازانه ده‌رناكه‌ون وه‌ك:
1- ده‌ڕوات
ئایا ئه‌و ده‌ڕوات؟ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ
(هه‌ڵس)
2- ده‌ڕوات
¯ من ده‌زانم كه ده‌ڕوات. ده‌نگ بۆ خواره‌وه
(كه‌وت)
3- ده‌ڕوات
¬ بته‌وێ یان نه‌ته‌وێ هه‌ر ده‌ڕوات.
(راست)
ڕژانه‌ناویه‌كیش هه‌ندێ جار واتا ده‌گۆری، كه له‌نوسین دا
نیشانه‌ی به‌رامبه‌رمان بۆ نیه بۆنموونه رسته‌یه‌كی وه‌ك
(ئه‌م به‌رماڵه).
ئه‌م +
به‌رماڵه
ئه‌مبه‌ر +
ماڵه
كورتی و درێژی
ده‌نگیش به هه‌مان شێوه به نووسین پیشان نادرێت بۆ نموونه
له زمانی كوردی دا ئه‌و بزوێنه‌درێژانه‌ی ده‌كه‌ونه دواوه
هه‌رچه‌نده هێزیشیان له‌سه‌ر بێت كورتتر ده‌ر ده‌برێن
له‌وانه‌ی پێشه‌وه. وه‌ك: (ئاڵا، ئاغا، دارا…)(12).
3- ئه‌وه‌ی
ته‌م و مژ دروست ده‌كا نووسینه، چونكه قسه‌كردن به له‌به‌ر
چاو گرتنی ده‌وروبه‌ر رێگه له ته‌م و مژی واتای و رێزمانی
ده‌گرێ، واته ته‌م و مژ ده‌ره‌وێنێته‌وه، بۆ نموونه
رسته‌یه‌كی وه‌ك: (پێم ده‌شكێ) بێ ده‌وروبه‌ر به دوو واتای
جیاواز لێكده‌درێته‌وه (13).
1- قاچم
ده‌شكێ.
2- ده‌توانم
بیشكێنم.
به‌ڵام
كه‌خستمانه ناو چوارچێوه‌ی گوتنه‌وه ته‌م و مژه‌كه نامێنێ.
وه‌ك له‌م ئاخاوتنه دووكه‌سییه‌دا ده‌رده‌كه‌وی :
ا-
هه‌رچه‌نده داره‌كه زۆر ڕه‌قه، به‌ڵام هه‌ر پێم ده‌شكێ.
ب- چۆن
ده‌یشكێنی ؟
ا- چۆن
نایشكێنم، زۆر زۆر به بیور ده‌یبرمه‌وه.
لێره‌دا بۆمان
ده‌ركه‌وت شته شكاوه‌كه (داره) نه‌ك (قاچ).
4- قسه‌كردن
ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌كه‌ر ده‌ر ده‌خات(14). كه له
نووسین دا ده‌رناكه‌وێت، چونكه قسه‌كه‌ر كه‌قسه‌ده‌كات، گوێگر
قسه‌كان وه‌ك دوو پێره‌و و هێما لێكده‌داته‌وه:
ا- ئه‌و
پێره‌و و هێمایانه‌ی ده‌رباره‌ی بابه‌تی قسه‌كه‌یه، واته
مه‌به‌ست و كات و شوێن ده‌گه‌یه‌نێ.
ب- ئه‌و
پێڕه‌و و هێمایانه‌ی كه شتێك ده‌رباره‌ی قسه‌كه‌ر ده‌رده‌خات،
به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌سێتی قسه‌كه‌ر وه‌ك: خه‌ڵكی كوێ
یه‌و، له‌چ بارێكی ده‌روونی دا ده‌ژی و، هه‌ستی به‌رامبه‌ر
قسه‌كه‌ر و گۆێگر و ده‌وروبه‌ر چییه؟ و سه‌ر به چ چین و
ره‌گه‌زێكه‌و، راده‌ی خوێنده‌واری چه‌نده؟(15). هه‌روه‌ها،
باری ده‌م و چاوی (Face work)
واته گرژی و گه‌شی(16).
5- نووسین
پێچه‌وانه‌ی قسه‌كردن زۆر تر ده‌مێنێته‌وه‌و كه‌متر ده‌گۆرێت
جگه له‌مه‌ش له كاتی گۆكردنی هیچی لێ نافه‌وتێت(17).
6- هه‌ندێ
تایبه‌تی په‌ره‌زمانی هه‌یه له‌نووسین دا ده‌رناكه‌وێ وه‌ك:
دووری و نزیكی قسه كه‌ران له‌یه‌كتر، كه هۆیه‌كی گرنگه بۆ
زانینی راده‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان(18) .
په‌راوێزه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م:
1.
حاتم صالح الچامن:132:1989.
2.
ستیفن اولمان:33:1986.
3.
محمد معروف فتاح:5:1990.
4.
جمعه سید یوسف: 1990: 166-169.
5.
عبدالسلام المسدی: 1983: 70.
6.
عبدالرحمن ایوب: 1989: 25.
7.
عبدالواحد دزه‌یی:10:2005.
8.
عبدالقادر هنی، 1997: 213.
9.
Palmer, 1981: 155.
10.
محمد معروف فتاح، 1990: 178.
11.
Palmer, 1981: 155.
12.
محمد معروف فتاح، 1990: 179.
13.
وریا عومه‌ر ئه‌مین، 1995: 68.
14.
د.محمد معروف فتاح، 1990: 179.
15.
وریا عومه‌ر ئه‌مین، 1995: 68.
16.
هدسون:196:1987.
17.
د.محمد معروف فتاح، 1990: 180.
18.
د.محمد معروف فتاح، 1990: 180.
به‌شی دووه‌م
خاڵبه‌ندی
ئامانج وجۆره‌كانی له‌رێنوسی كوردیدا:
سه‌ره‌تا پێش
ئه‌وه‌ی بێنه سه‌رئامانج و جۆره‌كانی خاڵبه‌ندی ، پێویسته
بزانین (خاڵبه‌ندی چییه ؟ ) .بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكی
له‌م جۆره بده‌ینه‌وه (خاڵبه‌ندی چییه ؟) ئه‌وه ده‌بێ
سه‌ره‌تا بگه‌رێنیه‌وه سه‌رزمان وچه‌ند شتێكی پێویست تێدا
بخه‌ینه روو. زمان به‌هه‌ردوو به‌شیه‌وه :زمانی ئاخاوتن
وزمانی نووسین ،ڵێڵَی و ته‌موو مژیه‌كی زۆری تێدایه ،بۆیه
هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند دیارده‌یه‌كیانَ له‌خۆ گرتووه ،تا ئه‌م
ڵێڵی و ته‌موو مژه‌یه بره‌وێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر
له‌ئاست ئه‌ركه‌كه‌یاندابن ... بۆ نموونه له‌زمانی ئاخاوتن
توانرا ((...ئه‌و ڵێڵییه ...، له‌ئه‌نجامی به‌كارهینانی
فۆنیمه ناكه‌رتییه‌كانی وه‌ك : هێزو ئاواز به‌ئاسانی
چاره‌سه‌ر بكرێت .))(1). به‌م شێوه‌یه ده‌بینین زمانی ئاخاوتن
توانیویه‌تی به‌هۆی له‌خۆگرتنی ئه‌م دیاردانه ڵێڵی خۆی
بره‌وێنێته‌وه .وه زمانی نووسینیش به‌هه‌مان شێوه‌ی زمانی
ئاخاوتن دیارده‌ی له‌خۆ گرتوه ،پێویسته زۆر به‌چاكیش
پارێزگاری ئه‌م جۆره دیاردانه بكات ،چونكه ((زمانه‌وانه‌كان
بیروڕایان وایه كه نووسین دوو هه‌نگاو دووره‌كه‌وتنه‌وه
وه‌یه له‌راستی (واقع) .ئه‌ویش به‌هێما كردن بۆ ئه‌و وێنه
هۆشه‌كییه‌ی له‌ناومێشكدا یه به‌رامبه‌ر شتیكی دیاری كرا‌و
گۆكردن یه‌كه‌م جار ، ئینجا به‌هێماكردن به‌پیت بۆئه‌و ریزه
ده‌نگه‌ی گۆكردنی پێ دروست ئه‌بێت .))
له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی نووسین بۆئه‌وه‌ی له‌ئاست ئه‌ركه‌كه‌ی
دابێت ،ده‌بێ زیاتر له‌قسه‌كردن دیارده له‌خۆبگریت .
تاله‌راستی نزیكترببنه‌وه. دیارده‌ی زمانی نووسنییش بریتی یه
له (جۆره‌كانی خاڵبه‌ندی )، كه‌واته:خاڵبه‌ندی تایبه‌ته
به‌زمانی نووسین .وه‌بریتی یه له (... (علامات الترقیم )
دانانی نیشانه‌ی تایبه‌تییه وه‌كو خاڵ ( . ) كۆماو ( ، )
له‌كاتی نووسیندا ...))(2).
ئامانجی
خاڵبه‌ندی :
1- لێك
جیاكردنه‌وه‌ی رسته‌كان و تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ نه‌بوونیان له‌ده‌قدا.
2- گه‌یاندنی
مانا‌و مه‌به‌ستی تایبه‌تی هه‌ر رسته‌یه‌ك .
3- كه‌م
كردنه‌وه‌ی ئه‌رك له‌سه‌رنووسه‌ر.
4- دیاری
كردنی ئه‌وشوێنه‌ی ، كه‌ده‌كرێ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی
نووسراوه‌كه ، خوینه‌ر تێدا راوستێ وهه‌ناسه بدات ،به‌بێ
تێكچوونی زنجیره‌ی بیركردنه‌وه كان،
5- نه‌هیشتنی
به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان ،به‌دیاری كردنی جۆری : هێز
و ئاواز... بۆ ڕسته‌كان ، به‌هۆی دیاربوونی جۆری رسته‌كان .
6-
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك له‌سه‌رخوینه‌ر،به‌هۆی ئاسان تیگه‌یشتنی.
7- پارێزگاری
كردن له‌مانا و مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌كان
ونه‌شێواندنیان. وه ده‌كری زیاتر له‌م ئامانجانه له خاڵ
به‌ندی به‌ده‌ست بێت. بۆدیاری كردنی جۆره‌كانی خاڵ به‌ندی ،
ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان، ده‌بینین
به‌پێی جۆر‌و پێوسته‌ی نوسراوه‌كان به ده‌یان جۆر خاڵ به‌ندی
به‌دیار ده‌كه‌ویت، ئه‌م زیاده‌یه زیاتر له رێگای
دروستكردنه‌وه‌یه، بۆ نموونه : نووسراوێكی سه‌ربه ڕێزمان،
چه‌ندین ره‌مزی تایبه‌ت وپێ ی وه‌ك خاڵبه‌ندی تێدا به
كارهاتووه، به‌ڵام نوسراوێكی سه‌ر به‌ئه‌ده‌ب ئه‌م خاڵ
به‌ندیه تایبه‌تیانه تێدا نابنێریت. یان زۆر جار نووسه‌ر خۆی
ره‌مزێك دروست ده‌كات وه‌ك خاڵبه‌ندییه‌ك له‌نووسینه‌كه‌ی
به‌كاری ده‌هێنی وله‌سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌ش دا ئاماژه به‌م
ره‌مزانه ده‌كات . به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌ون جۆری
خاڵبه‌ندی شتێكی رێژه‌ییه وچه‌سپاونییه. ئێمه له‌م باسه‌دا
ته‌نها باس له‌جۆره‌كانی خاڵبه‌ندی له(چیرۆك) به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی وله‌چیرۆكی (چی بوو تێكی دام؟) ی (شێخ محه‌مدی خاڵ)
به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین ،بۆیه كارمان به‌خاڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی
(چیرۆك) نیه .
جۆره‌كانی
خاڵبه‌ندی:
له‌نووسین دا
چه‌ندین جۆر خاڵبه‌ندی ده‌بینرێت ، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وریان
بینیوه ، كه‌وا ئه‌كه‌ر نه‌شبووبنه ته‌كنیكێكی سه‌ربه‌خۆ ،
ئه‌وا ده‌ورێكی گرنگیان گێراوه له‌بوونیاتی ته‌كنیكه‌كان ،
لێره‌دا چه‌ند جۆرێكی به‌رچاو ده‌خه‌ینه روو:
أ-خاڵبه‌ندی
ساده:
1-( . ) خاڵ:
وه‌كو یه‌كێك
له جۆره به‌رچاوه‌كانی خاڵبه‌ندی، (( نیشانه‌یه‌كه خوینه‌ر
چاوی پێ ده‌كه‌وێ به‌ته‌واوی له خویندنه‌وه‌كه‌ی
راده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی بحه‌سێته‌وه‌و هه‌ناسه بدات
...))(3). وه‌زیاتر له شوێنێكیش ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌م نیشانه
یه زۆر گرنگه ، چونكه له رێ ئه‌م نیشانه‌یه‌وه نووسه‌ر
ده‌توانێت پشوویه‌ك به خوێنه‌ر بدات و ماوه‌ی لێكدانی ئه‌و
رستانه‌ی بدات ، كه له پێش وه‌ستانه‌كه خوێندویه‌تیه‌وه
......
2-( ، )
فاریزه ( كۆماو):
ئه‌م
نیشانه‌یه‌ش زۆر به‌رچاوه ((خوێنه‌ر ئه‌م نیشانه‌یه ده‌بینێ
، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌خویندنه‌وه‌كه‌ی راده‌وه‌ستێت و
هه‌ناسه ده‌دات))(4).
و له زۆر
شوێنیش داده‌نرێت . فاریزه رۆلێكی گرینگی هه‌یه ، به‌هۆی
ئه‌مه‌وه نوسه‌ر ده‌توانێت وه‌ستان له‌نێوان ڕسته‌دا یان
له‌نێوان ئه‌و ڕستانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی واتاییان له‌نێوان دا
هه‌یه ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له‌لای خوێنه‌ر دروست بكات ،
وه هه‌ر له رێی ئه‌مه‌وه نووسه‌ر ده‌توانێت چۆنیه‌تی
دابه‌شكردنی هێز به‌سه‌ر رسته بۆ خوێنه‌ر بگوازێته‌وه.
3-( ؛ )
فاریزه‌ی خاڵدار:
ئه‌م جۆره‌یان
به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر ده‌بینرێت ، چونكه تێكه‌ڵیه‌ك هه‌یه
له‌گه‌ل فاریزه (،) به‌هۆی ئه‌و نزیكه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه
، بۆیه نووسه‌ران زۆرجار هه‌ر فاریزه (،) له‌جیاتی فاریزه‌ی
خاڵدار (؛) به‌كار ده‌هێنن . ((خوێنه‌ر به‌م نیشانه‌یه تاوه
راوه‌ستانێك ده‌ست له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و بۆی هه‌یه
هه‌ناسه بدات.))(5). ئه‌مه‌شیان زیاتر له شوێنێكدا به‌كار
ده‌هێنرێ.
4-( : ) دوو
خاڵ:
ئه‌م
نیشانه‌یه له نووسین دا به‌كار ده‌هێنرێت ، زیاتر رۆلی نمایش
كردنی: وته، نموونه، نووسراوێك، جۆره‌كان، به‌شه‌كاندا .....
ده‌بینن.
5- ( ؟ )
نیشانه‌ی پرسیار :
ئه‌م
نیشانه‌یه به‌رچاوه له نووسیندا (( دوا به‌دوای ڕسته‌ی
پرسیاری دێت ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌نگی خۆی له‌شێوه‌ی
پرسیاردا ده‌رببرێ .))(6).
هه‌ر به‌مه‌ش
ڕسته پرسیاره‌كان له جۆره‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، ئه‌م
هێمایه له دیاریكردنی ئاواز چیرۆك رۆلی هه‌یه .
6-( ! )
نیشانه‌ی سه‌رسورمان:
ئه‌م
نیشانه‌یه له نووسین دا زۆر به‌كارده‌هێنێت . وه هه‌ر
له‌رێگای ئه‌م نیشانه‌یه هه‌ستی نووسه‌ر له‌لای خوێنه‌ر
به‌رچاو ده‌كرێت ، چونكه : (( ئه‌م نیشانه‌یه له‌كۆتایی
هه‌موو ڕسته‌یه‌كدا سازده‌كرێت ، كه بێژه‌ره‌كه‌ی توشی
هه‌ڵچونێك بووبێت و له‌هه‌ست ه‌نه‌ستیدا سۆزێك به‌رپابووبێت ،
وه‌كو حاله‌تی ده‌ربرینی سه‌رسورمان وهه‌ره‌شه‌كردن و ئاره‌زوو
بزواندن و خه‌فه‌ت و خۆش و یارمه‌تی داواكردن و دوعا و
سكاڵاكردن و ڕازی نه‌بوون .))(7).
7-( ــ )
ته‌قه‌ڵ:
ئه‌م
نیشانه‌یه به‌زۆری له چیرۆك به‌رچاوه . به‌تایبه‌تی له
چیرۆكی شانۆیی ، كه‌وا دیالۆگی تێدا زۆره ، ئه‌م ته‌كنیكه‌ش
زیاتر له شێوازی نوێی چیرۆك نووسیندا به‌كارهێنراوه ، ئه‌م
جۆره‌شیان له شه‌ێنێك زیاتر به‌كارده‌هێنرێت. له‌چیرۆكدا
له‌جیاتی پێشكه‌ش كردنی كه‌سه‌كان له‌كاتی قسه‌كردندا
به‌كارده‌هێنرێت(8).
8-( ... )
زیاتر له خاڵێك به‌دوای یه‌ك:
ئه‌م
نیشانه‌یه له دوو خاڵ ( .. ) ، یان سێ خاڵ ( .. ) ، یان
زیاتر به دوای یه‌ك پێك دێت ، وه له هه‌موویان زیاتر سێ
خاڵه‌كه ( ... ) به‌كارده‌هێنرێت . ئه‌م جیاوازیه‌ش
له‌ژماره‌ی خاڵه‌كان جۆره جیاوازیه‌كی هه‌ستیان تێدایه ،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موویان یه‌ك مه‌به‌ست و ناوه‌رۆك
ده‌ده‌ن . ئه‌م جۆره خاڵبه‌ندییه‌ش مانای فرێدانی وشه ، یا
هه‌بوونی به‌رده‌وامی و باس كردنی ، یا درێژكردنه‌وه‌ی
ده‌ربڕینی وشه, یا هه‌بونی به‌رده‌وام و باس نه‌كردنی یان
درێژكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕینی وشه(9).
9-كه‌وانه‌ی
بچوك:
ئه‌مه‌شیان بۆ
چه‌ندمه‌به‌ستێك به‌كارده‌هینرێت وه‌ك زه‌ق كردنه‌وه‌ی
ووشه‌یه‌ك یان ڕسته‌یه‌ك.
10-(( )) جوت
كه‌وانه:
ئه‌م
ته‌كنیكه له‌وكاته‌به‌كاردێت كه ووته‌یه‌كی وه‌رگرتووه ,جا
ڕسته‌یه‌ك بێت یان زیاتر, ده‌خاته نێو ئه‌م جوته كه‌وانه‌یه
,به‌مه‌ش پێویست ناكات ئاماژه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكات، به‌مه‌ش
له‌كاربردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه (10).
11ـ { }
كه‌وانه‌ی گه‌وره:
ئه‌مه‌شیان
زیاتر له‌چیرۆكی شانۆیدا به‌كاردێت كه‌وا ڕۆلی ((فه‌رمانه‌كانی
نواندن له‌شانۆدا )) (11).
12-( / )
خه‌تی لار:
ئه‌مه‌شیان ((
بۆجیاكردنه‌وه‌ی رۆژ ,مانگ وساڵ )) به‌كارده‌هێنرێت(12)،
ئه‌مه‌ش زیاتر له‌نووسینی به‌روار (نووسینی ده‌قه‌كه‌م ), یان
به‌رواری ئاماژه‌پێكراو له‌ناوده‌قدا ,ئه‌م رۆڵه‌به‌رچاوه.
13-( *** )
سێ ئه‌ستێره:
له‌چیرۆكه
درێژه‌كان به‌كاردێت,ئه‌وانه‌ی به‌ش به‌شن ,له‌جیاتی نووسین
ژماره‌ی به‌شه‌كان ئه‌م ئه‌ستێره له‌پێش به‌شه‌كه‌داده‌نرێت
واته (( له‌هه‌ندێ چیرۆكدا بۆ چاپته‌ر كردنی چیرۆك ئه‌م
نیشانه‌ی داناوه ))(13).چاپته‌ركردنی چیرۆكیش ((یه‌كێكی تر
له‌ته‌كنیكه به‌كارهێنراوه‌كانی گیرانه‌وه‌ی چیرۆكی كوردی
.كاتێك چیرۆكنووس ده‌یه‌وێت پشوویه‌ك بدات وهه‌ناسه‌یه‌ك
بخواته‌وه , بۆگواستنه‌وه‌ی رووداوی ده‌ست كردنبه
گیرانه‌وه‌ی لایه‌نێكی ترله‌روداوی سه‌ره‌كی , كه‌زۆر جار له‌م
وه‌ستانه ...(***) ... داده‌نرێت بۆ جوێكردنه‌وه‌ی چاپته‌رێك
بۆ چاپته‌رێكی دی ))(14).
ب - خاڵبه‌ندی
لێكدراو:
ئه‌مه‌ش
به‌دوو شێوه ده‌بێت :
ا- جۆراوجۆر:
هه‌ندێ جار
دوو جۆری خاڵبه‌ندی یان زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه له
كۆتای رسته‌دا به‌م شێوه‌یه (؟!), (؟!.), (:-) ,... ئه‌گه‌ر
چی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه جۆرێكی نوێ ی خاڵبه‌ندی دروست
نه‌كردووه , واته :هه‌ریه‌كه و خه‌سله‌تێكی خۆی پاراستووه
,به‌ڵام ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه شێوه‌ی نوێ ی خستۆته روو.
ب- هاوجۆر:
جاری واش
هه‌یه چه‌ندنیشانه‌یه‌كی هاوجۆری خاڵبه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌ك
كۆده‌بنه‌وه له‌ڕسته‌یه‌كدا .وه‌ك (!!!) ,(؟؟) ,(!!)
,(؟؟؟),... ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش مانا‌و جۆرێكی نوێ دروست
نه‌كردوه ,وه‌هه‌روه‌ها به‌لكو ته‌نها شێوه‌یه‌كی نوێ ی
دروست كردوه,وه‌هه‌روه‌ها مانای بوونی چه‌ند جاری ئه‌ومه
به‌مه‌به‌ستی كه خاڵبه‌ندیه‌كه هه‌لی گرتووه له‌ناو ڕسته‌دا
,واته :چه‌ند جار نیشانه‌ی خاڵبه‌ندیه‌كه دووباره بویته‌وه
ئه‌وه‌نده جاره مه‌به‌ستی ئه‌م نیشانه‌یه له‌رسته‌كه‌دا
هه‌یه(15).
په‌راوێزه‌كانی به‌شی دووه‌م:
1.
تایب حسین علی:5:1998.
2.
بێخاڵ عبدالله:42:1989.
3.
كامل حسن به‌سیر:532:1991.
4.
كامل حسن به‌سیر:534:1991.
5.
كامل حسن به‌سیر:532:1991.
6.
كامل حسن به‌سیر:535:1991.
7.
ابراهیم قادر محمد:179:1997.
8.
كامل حسن به‌سیر:536:1991.
9.
رێبوار سیوه‌یلی و....14:2003.
10.
رێبوار سیوه‌یلی و....15:2003.
11.
رێبوار سیوه‌یلی و....16:2003.
12.
رێبوار سیوه‌یلی و....17:2003.
13.
رێبوار سیوه‌یلی و....18:2003.
14.
رێبوار سیوه‌یلی و....19:2003.
15.
رێبوار سیوه‌یلی و....19:2003.
ئه‌نجام:
زمان رۆڵێكی
گرنگ له ژیانی مرۆڤ ده‌گێرێ و به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه
.له‌مێژه‌وه سه‌نجی فه‌یله‌سوف و ئه‌نترۆپۆلۆجی و
ده‌روونناس….هتد راكێشاوه وبه‌ڵام له روانگه‌یه‌كی
فراوانه‌وه له‌زمانیان كۆڵیوه‌ته‌وه. (زمان هۆیه‌كی
ناغه‌ریزی تایبه‌ته به مرۆڤ بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و ئاره‌زوو
به‌كاردێت و به‌هۆی ره‌مزی له‌سه‌ر یاسا رۆیشتووه كارده‌كات و
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ دایه).زمانی ئاخاوتن وزمانی نووسین
،ڵێڵَی و ته‌موو مژیه‌كی زۆری تێدایه ،بۆیه هه‌ریه‌كه‌یان
چه‌ند دیارده‌یه‌كیانَ له‌خۆ گرتووه ،تا ئه‌م ڵێڵی و ته‌موو
مژه‌یه بره‌وێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ئاست
ئه‌ركه‌كه‌یاندابن ... بۆ نموونه له‌زمانی ئاخاوتن توانرا
((...ئه‌وڵێڵییه ...، له‌ئه‌نجامی به‌كارهینانی فۆنیمه
ناكه‌رتییه‌كانی وه‌ك : هێزو ئاواز به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت
.)) به‌م شێوه‌یه ده‌بینین زمانی ئاخاوتن توانیویه‌تی به‌هۆی
له‌خۆگرتنی ئه‌م دیاردانه ڵێڵی خۆی بره‌وێنێته‌وه .وه زمانی
نووسینیش به‌هه‌مان شێوه‌ی زمانی ئاخاوتن دیارده‌ی له‌خۆ
گرتوه ،پێویسته زۆر به‌چاكیش پارێزگاری ئه‌م جۆره دیاردانه
بكات ،چونكه ((زمانه‌وانه‌كان بیروڕایان وایه كه نووسین دوو
هه‌نگاو دووره‌كه‌وتنه‌وه وه‌یه له‌راستی (واقع) .ئه‌ویش
به‌هێما كردن بۆ ئه‌و وێنه هۆشه‌كییه‌ی له‌ناومێشكدا یه
به‌رامبه‌ر شتیكی دیاری كرا‌و گۆكردن یه‌كه‌م جار ، ئینجا
به‌هێماكردن به‌پیت بۆئه‌و ریزه ده‌نگه‌ی گۆكردنی پێ دروست
ئه‌بێت)).
له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی نووسین بۆئه‌وه‌ی له‌ئاست ئه‌ركه‌كه‌ی
دابێت،ده‌بێ زیاتر له‌قسه‌كردن دیارده له‌خۆبگریت .
تاله‌راستی نزیكترببنه‌وه. دیارده‌ی زمانی نووسنییش بریتی یه
له (جۆره‌كانی خاڵبه‌ندی ) كه‌واته:خاڵبه‌ندی تایبه‌ته
به‌زمانی نووسین .وه‌بریتی یه له (... (علامات الترقیم )
دانانی نیشانه‌ی تایبه‌تی یه وه‌كو خاڵ ( . ) كۆماو ( ، )
له‌كاتی نووسیندا ...)).
((سه‌رچاوه‌كان )):
1- ئیبراهیم
قادر محه‌مه‌د 1997لێكۆلینه‌وه‌ی كورته چیرۆكی كوردی له
كوردستانی باشور (1970-1980),نامه‌ی دكتۆرا ,كۆلێژی ئاداب
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ,هه‌ولێر .
2- أف, ێ‌ر
بالمر, (1981), علم الدلاله, ترجمه, مجید عبد الحلیم
الماشطه, مطبعه العمال المركزیه, بغداد.
3- بێخاڵ
عبدوڵڵاسه‌عید 1989,واتاسازی ووشه (لێكۆلینه‌وه‌یكی
كاره‌كیه) ,نامه‌ی ماجستێر ,كۆلێژی ئاداب ,زانكۆی
سه‌لاحه‌ددین ,ته‌موزی .
4-تاڵب حسین
عه‌لی 1998,هه‌ندێ لایه‌ن له‌په‌یوه‌ندی نێوان رسته‌و وات له
كوردیدا ، نامه‌ی دكتۆرا ، كۆلێژی ئاداب ، زانكۆی سه‌لاحه‌دین
، ئه‌یلولی ،.
5-جمعه سید
یوسف, (1990) سیكولوجیه اللغه والمرچ والعقلی, سلسله عالم
المعرفه, سلسله (145), الكویت.
6-حاتم صالح
الچامن, (1989) علم اللغه, وزاره التعلیم العالی والبحپ
العلمی جامعه بغداد.
7-ستیفن
اولمان, (1986) دور الكلمه فی اللغه, ترجمه كمال محمد بشیر,
مكتبه شباب. بغداد.
8-عبالرحمن
ایوب, (1989) تحلیل عملیه التكلم, مجله عالم الفكر, مجلد
(20), عدد (3), ص152-158 كویت.
9-عبدالقادر
هنی, (1997) اللسانیات البنیویه فی مطلع القرن العشرین,
فردینان دی سوسیر نموژجا, مجله, اللغه اڵادب العدد(11)
الجزائر ص218.
10كامل حسن
به‌سیر1991.وێژه‌ی كوردی ره‌خنه‌سازی, چاپییه‌كه‌م, چاپخانه‌ی
(دارالجاحض), به‌غداد.
11-محمد معروف
فتاح (1990) زمانه‌وانی, زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین, هه‌ولێر.
12-هدسون,
(1987)علم اللغه الاجتماعی, ترجمه, محمود عبدالغنی عیاد,
مراجعه وتقدیم عبدالامیر الاعسم, بغداد.
13-وریا عمر
أمین (1994) هێزو ئاواز, گ. ڕۆشنبیری نوێ, ژ. (134) به‌غدا, لا
(13-16).
14-وریا عمر
أمین (1995) لێڵی له‌زماندا, گ. ڕۆشنبیری نوێ, ژ.(136) به‌غدا,
لا(67-79).
15-یحیی احمد,
(1989) الاتجاه الوظیفی ودوره فی تحلیل اللغه, مجله عالم
الفكر, مجلد (20) عدد (3), ص76-77 كویت.
|