|
ڕســته‌ی شوێنكه‌وتــوو
له‌زمانی كــوردیــدا
بازیان یونس محێدین- زانكۆی
سه‌لاحه‌دین
ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو ڕسته‌یه‌كی لاوه‌كی و
ناسه‌ربه‌خۆی ڕسته‌ی ئاڵۆزه (تێكه‌ڵ) له‌ڕووی واتاوه
به‌رامبه‌ر ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕسته‌ی ئاڵۆز ده‌وه‌ستێت و له‌ڕووی
سینتاكسیشه‌وه په‌یوه‌ندی ستراتیژی به‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كی
یه‌وه‌هه‌یه.به‌واتایه‌كی تر ڕسته‌ی ئاڵۆزه له‌دووبه‌شی
له‌ڕووی سینتاكسه‌وه جیاواز پێكدێت ، به‌شێكی ڕسته‌ی
سه‌ره‌كییه‌و به‌شه‌كه‌ی تر شوێنكه‌وتووی ڕسته‌سه‌ره‌كی
یه‌كه‌یه (76:3 ) ,به‌ڵام مه‌رج نیه شوێنی هه‌موو
كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته‌ی سه‌ره‌كی بكه‌وێت ئه‌شێت شوێنی به‌شێك
یان كه‌ره‌سته‌یه‌كی ڕسته‌سه‌ره‌كیه‌كه بكه‌وێت (دواتر زیاتر
ڕوون كراوه‌ته‌وه) .ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو ڕسته‌یه‌كی بێ
واتایه‌و به‌ته‌نها واتا نابه‌خشێت زیاتر بۆ ڕوونكردنه‌وه‌و
دیارخستنی واتای ڕسته‌ی سه‌ره‌كی به‌كاردێت كه‌زۆرجار
(پاڕسته‌ی گه‌یه‌نه‌ر)ی پێ ده‌وترێ، چونكه به‌هۆی ئامرازی
گه‌یه‌نه‌ری (كه) له‌ڕووی سینتاكسیه‌وه له‌گه‌ڵ ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی لێك ده‌درێت و په‌یوه‌ندی جۆراوجۆر درووست ده‌كه‌ن.*
واته (باری شوێنكه‌وتنی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو به‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كییه‌وه به‌كۆمه‌ڵه هۆیه‌كی سینتاكسی
په‌یوه‌سته،كه‌له‌هه‌مووان گرینگتر ئامرازی
گه‌یه‌نه‌ره،كه‌ئه‌م ئامرازه ده‌چێته نێو پێكهێنان و
داڕشتنی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو.(5:1) ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو وه‌ك
زاراوه‌یه‌كی سینتاكسی پارچه ڕسته‌یه یاخود لاڕسته‌یه كه
دیارخه‌رو ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕسته‌یه‌كی ته‌واوه كه‌به‌ته‌نها
واتا ده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م لاڕسته‌یه واتاكه‌ی
زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه‌و نیشان ده‌درێت واته لاڕسته
كه‌ره‌سته‌یه‌كی یان چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی ڕسته‌ی سه‌ره‌كی
ڕوونتر ده‌كاته‌وه‌و دیاری ده‌خا،بۆیه سه‌رجه‌م پاڕسته‌كان
دیارخه‌رین،ئه‌وانه‌ی فرێزه ناویه‌كان ڕوون
ده‌كه‌نه‌وه،ڕسته‌ی شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری ناوین وئه‌وانه‌ی
فرێزه كاریه‌كه‌ڕوون ده‌كه‌نه‌وه،پاڕسته‌ی دیارخه‌ری كارین
(37،36:2 ) وه‌ك له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه:
ـ ئه‌وچێشته‌ی كه‌له‌سه‌ر مێزه‌كه‌بوو گه‌رم
بوو.
*
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕسته‌ی شوێنكه‌وتووڕسته‌ی سه‌ره‌كی
له‌ڕسته‌ی ئاڵۆزدا خۆی له‌جۆره‌كانی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوودا
ده‌بینێته‌وه‌و زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌ئه‌مانیش دواتر
نیشان دراون.
ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو مه‌رج نییه ڕاسته‌وخۆ
له‌دوای سه‌ره‌ی گرێ‌ی ناوبێت ده‌شێ كه‌ره‌سته‌ی تر بچێته
نێوانیانه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ده‌چێته كۆتایی
ڕسته‌كه‌وه،واته (بێگومان ده‌شكرێ ڕیزكردنی ڕسته‌كان
بگۆڕدرێت).(95:4) بۆ نموونه
:
ـ ئه‌ومناڵه ڕۆیشت كه‌له‌ته‌نیشت تۆ دانیشتبوو.
هه‌روه‌ها زۆرجار له‌قسه‌كردن و نوسینیشدا
ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر له‌ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو ده‌رناكه‌وێت
،واته(ده‌توانرێ ئه‌وجۆره ڕستانه به‌بێ ئامرازیش
به‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كیه‌وه ببه‌سترێنه‌وه) .(11:7) بۆنموونه:
ـ ئه‌ومنداڵه‌ی له‌ته‌نیشت تۆ دانیشتبوو ڕۆیشت
. (ڕۆنانی سه‌ره‌وه)
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م
ئامرازه واته(كه) ته‌نها له‌ڕۆنانی سه‌ره‌وه‌دایه
كه‌ده‌شێت له‌ڕۆنانی ژێره‌دا بوونی هه‌بێ و بتوانین زیندووی
بكه‌ینه‌وه،واته ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌قسه‌و نوسیندا ته‌نیا
له‌ڕۆنانی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینرێت ئه‌گینا له‌ڕۆنانی ژێره‌وه‌دا
ناتوانرێت لاببرێت. بۆنموونه
:
ـ ئه‌ومنداڵه‌ی كه‌له‌ته‌نیشت تۆ دانیشتبوو
ڕۆیشت.
(ڕۆنانی
ژێره‌وه) به‌شێوه‌یه‌كی تر لابردنی ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر
یاسایه‌كی به‌ئاره‌زووه به‌ناوی یاسای كوژاندنه‌وه‌ی ئامرازی
گه‌یه‌نه‌ر چونكه ته‌نیا له‌وكاتانه‌داده‌بێ كه‌ده‌ركه‌وتن و
ده‌رنه‌كه‌وتنی ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر كارنه‌كاته سه‌ر واتای
ڕسته لێكدراوه‌كه) .(82:6) هه‌ندێ‌جار ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو
ته‌م و مژی واتایی دروست ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌وكاتانه‌ی
كه‌له‌شوێنی بنچینه‌یی خۆی نه‌مێنێ و بچێته كۆتایی ڕسته‌كه
به‌مه‌ش به‌ئاسانی سه‌ره‌كه‌ی ده‌ست نیشان ناكرێ و ده‌شێ
ببێته دیارخه‌ری دووگرێ ی ناوی یان دووسه‌ره. بۆنموونه
:
ـ دوێنێ ئازاد نه‌وزادی دیت كه‌جلی شینی
له‌به‌ردابوو. (ته‌م و مژی)
ـ تارا به‌نازی بینی كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه
بوو. (ته‌م و مژی)
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره ڕسته‌یه ده‌توانی شوێنی
بگۆڕی و ببێته دیارخه‌ر،بۆهه‌رچاڵێك له‌چاڵه‌كانی ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی ڕسته‌ی ئاڵۆز به‌واتایه‌كی تر ده‌توانێ ببێته
دیارخه‌ری هه‌موویان. بۆنموونه
:
ـ دوێنێ منداڵه‌كه به‌په‌له بۆئه‌و
قوتابخانه‌هات كه‌تازه درووست كرابوو.
وه‌كو له‌پێشتر ئاماژه‌ی بۆكرا لاڕسته
هه‌میشه به‌ته‌نیا بێ واتایه‌و دیارخه‌ری (گ.ن) ییه‌جا ئه‌و
(گ.ن) ڕسته‌كه بێت یان سه‌ربه (گ. ك) كه‌بێت ،وه‌زۆرجار
لاڕسته لاڕسته‌یه‌كی تری له‌ناوخۆدا هه‌یه كه‌ده‌بێته
دیارخه‌ر بۆ ناوێكی ناو لاڕسته‌كه (واته لاڕسته‌ی یه‌كه‌م)
هه‌ردوو لاڕسته‌كه‌ش به‌یه‌ك لاڕسته‌ی گه‌وره ده‌بنه
دیارخه‌ری سه‌ره‌ی گرێ‌ی ناوی. بۆنموونه
:
ـ كچه‌كه هه‌ركه‌چاوی به‌تارماییه‌كه كه‌وت
ده‌جوڵا شاگه‌شكه‌بوو.
ئه‌وه‌ی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كی
جیاده‌كاته‌وه (ئامرازی گه‌یه‌نه‌ری (كه) ) یه كه‌هه‌میشه
له‌ڕۆنانی ژێره‌وه‌دا بوونی هه‌یه،ئامرازی (كه) وه‌ك ئامرازی
"گه‌یه‌نه‌ر" به‌كاردێت كه‌له‌زمانی كوردیدا زۆرباوو بڵاوه‌و
به‌كار هاتووه .(56:8) ،به‌ڵام جگه له‌مه‌ش لاڕسته زۆرجار
له‌گه‌ڵ گرێ‌ی به‌ند نزیك بوونه‌وه‌و تێكه‌ڵیه‌ك درووست ده‌كه‌ن
به‌تایبه‌تی له‌وكاتانه‌ی ئامرازی گه‌یه‌نه‌ری (كه)
له‌لاڕسته ده‌رنه‌كه‌وتووه،بۆجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش كار یان
فرمان ده‌وری كاریگه‌رو سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت به‌جۆرێك جگه
له‌كاری سه‌ره‌كی ڕسته،لاڕسته كار یان فرمانێكی تری له‌گه‌ڵ
دایه كه‌ده‌شێ به‌كارێكی لاوه‌كی ناوی ببه‌ین واته (ئه‌م
كرداره ته‌نها توانیویه‌تی له‌لاڕسته‌كه‌دا ئه‌وه دیاری بكات
كه‌ڕسته‌یه وه‌ك ته‌واوكه‌ر ) .(73:5) ،له‌كاتێكدا (گ .به‌ند)
ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ نی یه‌و ڕسته‌وخۆ به‌كاری سه‌ره‌كی
ڕسته‌وه به‌نده،هه‌روه‌كو له‌م دوو نموونه‌یه‌دا
:
ـ ئه‌ومنداڵه‌ی له‌ته‌نیشت تۆبوو برامه.
لارسته
ـ ئه‌و منداڵه‌ی ته‌نیشت تۆ برامه.
گ.به‌ند
هه‌روه‌كو پێشترئاماژه‌ی بۆكراڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووڕسته‌یه‌كی سه‌ره‌كی وسه‌ربه‌خۆ نی یه‌به‌ڵكو
ڕسته‌یه‌كی لاوه‌كی یه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری ڕسته‌ی سه‌ره‌كی
دایه‌و به‌شێكه له‌و ڕسته سه‌ره‌كیه‌و به‌هۆی (ئامرازی
گه‌یه‌نه‌ر)*ه‌وه یه‌ك ده‌گرن كه‌هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ڕسته
شوێنكه‌وتوه‌كه‌یه،
*
ئامرازه گه‌یه‌نه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ن (كه//كو،
كه‌وا، هه‌ركه، چونكه// چونكو// چونكی// له‌به‌ر ئه‌وه،
ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌رچی، هه‌رچه‌نده، هه‌ند(ه)// ئه‌وه‌نده،
به‌ڕاده‌یه‌ك).(1: 6)
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ن (كه،بۆ
ئه‌وه‌ی،كه‌چی،تا،چونكه،ئه‌گه‌ر،بۆیه).(54:8)
*
بۆچونه‌كان
وه‌رگیراوه دواتر به‌یه‌ك بۆچونی گشتی كه‌داتاشینی
هه‌موویانه نیشاندراوه.
بۆڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م
بابه‌ته تیشكی لێكۆڵینه‌وه ده‌خه‌ینه سه‌ر پۆله‌كانی
لاڕسته كه‌چه‌ند جۆرێكی هه‌یه،بۆجۆره‌كانی لاڕسته‌ش بۆچوونی
*جیاجیا هه‌یه كه‌زۆر به‌كورتی و به‌چڕی و به‌چه‌ند
نموونه‌یه‌ك نیشان ده‌درێ (ڕوون ده‌كرێته‌وه)
بۆچوونی یه‌كه‌م : جۆره‌كانی ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتوو به‌پێی ئه‌م بۆچوونه گشتیان دیارخه‌رین كه‌چه‌ند
جۆرێكن : (3: 36- 45
)
1.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری سه‌ر به‌موبته‌دای ڕسته‌ی سه‌ره‌كی :
واته ببێته دیارخه‌ری ناوی دیارخراو له‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كیدا،ناه‌ی دیارخراویش ده‌توانێ موبته‌دای ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی (نیهاد).ئه‌ویش چه‌ندجۆرێكه
:
أ.موبته‌دای ناوی هه‌یی : نموونه‌وه‌ك
:
ـ جوامێر، كه‌له‌په‌نا تاوێره‌كه
دانیشتبوو،چاوی بڕیبوه ئاسمان.
ب.موبته‌دای ڕاناوی جودایی : نموونه‌وه‌ك
:
ـ تۆ،كه‌به‌مامۆستایه‌كی باش ناسراوی،شوێنی
خۆت له‌ناومیلله‌تدا بینیووه.
ج.موبته‌دای ڕاناوی نیشانه‌یی: نموونه‌وه‌ك
:
ـ ئه‌وانه‌ی،كه‌ببونه وه‌زیر،له‌وی زیره‌كترو
زاناتر نه‌بوون.
د.موبته‌دای گروپێكی سینتاكسی * : نموونه‌وه‌ك
:
ـ ئه‌و قسه‌و فكرانه،كه‌كورده ده‌شته‌كیه‌كه
كردوونی،خاڵی نه‌بوون له فه‌لسه‌فه.
ه.موبته‌دای ئاوه‌ڵناوی : نموونه‌وه‌ك
:
ـ چاوشین،كه‌له‌نێو هه‌موویاندادیارو
باڵابه‌رزبوو،ده‌ستی به‌نوكته بازی كرد.
*
گروپی سینتاكسی كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌كه كه‌ناوی
دیارخراو له‌شێوه‌ی موبته‌دا دروست ده‌كه‌ن كه‌به‌یارمه‌تی
(ـ
ی،ـ ه) ی ئیزافه‌ت یان (و) ی په‌یوه‌ست پێكه‌وه
ده‌به‌سترێنه‌وه.
2.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری سه‌ر به‌ركاری یه‌كسه‌ر له ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی : واته ببێته دیارخه‌ری ناوی دیارخراو له‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كیدا ناوی دیارخراویش به‌ركار بێت،ئه‌م به‌ركاره‌ش یان
ناوه یان ڕاناوه یان گروپی سینتاكسی یه
:
أ.به‌ركاری یه‌كسه‌ر ناویی : نموونه‌وه‌ك
:
ـ مامۆستا ڕزگاری دانا كه‌زیره‌كترین قوتابی
پۆله‌كه‌بوو،چیرۆكه‌كه بنوسێته‌وه.
ب.به‌ركاری یه‌كسه‌ر ڕاناوی جودایی :
نموونه‌وه‌ك
:
ـ من تۆم ڕاسپارد،به‌پاسه‌وانی كردنی
مه‌ڕه‌كان،كه‌ناوبانگی
پاكی و دڵسۆزی و ئازایه‌تیت ده‌ركردووه.
ج.به‌ركاری یه‌كسه‌ر گروپێكی سینتاكسیی :
نموونه‌وه‌ك
:
ـ باوكی چه‌ند كراسێكی ڕه‌نگین و جوانی بۆ
هێنابوو
كه‌له‌شاره‌كه‌یاندا ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وتن.
د.به‌ركاری یه‌كسه‌ر ئاوه‌ڵناویی : نموونه‌وه‌ك
:
ـ خوایه ئه‌م دڵه‌م هێزێكی به‌رێ
كه‌غه‌م له‌ناوخۆی بكاته ده‌رێ. (دیوانی
پیره‌مێرد،ل - 378)
3.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری سه‌ر به‌ركاری نایه‌كسه‌ر له‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی:
واته‌ببێته دیارخه‌ری ناوی دیارخراو
كه‌به‌ركاری یه‌ك سه‌ره نه‌بێت (نایه‌كسه‌ر) ئه‌میش
چه‌ندجۆرێكه:
أ.به‌ركاری نایه‌كسه‌ر ناوه : نموونه‌وه‌ك
:
ـ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی،كه‌بیه‌وێ له‌بنج و
بنه‌وانی زمانی كوردی بكۆڵێته‌وه،
پێویسته شاره‌زایێكی ته‌واوی له‌سه‌ر په‌یدا
بكات.
ب. به‌ركاری نایه‌كسه‌ر گروپێكی سینتاكسی یه :
نموونه‌وه‌ك
:
ـ جار جاره چاوێكی له‌دایكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
هه‌ڵئه‌بڕی،كه‌له‌پێشئاگردانه‌كه
به‌رامبه‌ریان دانیشتبوو.
4.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری ئاوه‌ڵكار له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كی
:
واته ببێته دیارخه‌ری ناوی دیارخراو
كه‌ئاوه‌ڵكاره،ئاوه‌ڵكاریش شوێنی یان كاتی یان چۆنی یه
:
أ. ناوی دیارخراو ئاوه‌ڵكاری شوێنه :
نموونه‌وه‌ك
:
ـ هه‌ر له‌بازاڕه‌كه‌دا شتی ده‌كڕی،كه‌تازه
درووست كرابوو.
ب. ناوی دیارخراو ئاوه‌ڵكاری كاتییه :
نموونه‌وه‌ك
:
ـ قسه خۆشه‌كانی ئه‌وكاتانه‌ی
نه‌مابوو،كه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ئه‌یكردن.
ج. ناوی دیارخراو ئاوه‌ڵكاری چۆنیه :
نموونه‌وه‌ك
:
ـ من پێم ناكرێ وه‌ك ئه‌و دووڕوانه
بژیم،كه‌ئازاری هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.
5.
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری به‌شی ناوی خه‌به‌ری له‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كیدا
:
واته ببێته دیارخه‌ری ئه‌وناوه‌ی
كه‌به‌ربه‌شی (گ.ن) ده‌كه‌وێت له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كیدا. بۆنموونه
:
ـ ئه‌وه ئه‌و شه‌قامه‌یه،كه‌لاوه بۆی
نوسیبوو.
ـ محه‌مه‌د پاشای كۆره گه‌وره‌یێك
بوو،كه‌حوكمداریه‌تێكی دادپه‌روه‌ری كورده‌واری له‌ڕواندزێدا
دامه‌زراندبوو.
6.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری سه‌ردیارخه‌ر له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كی:
واته ببێته دیارخه‌ری ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌بۆته
دیارخه‌ری ناوی دیارخراوله‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كیدا،كه‌مه‌به‌ستی
وه‌سفی ناوه‌ی دیارخراوه،ئه‌ودیارخه‌ره‌ش ده‌شێ ناو یان
ڕاناوبێت. هه‌روه‌كو له‌م دوونموونه‌یه
:
أ.دیارخه‌ر ناوه : ـ له‌ڕێگای كچێكی
ئامۆزایه‌وه،كه‌پێكه‌وه له‌یه‌ك كارگه‌دا ئیشیان
ئه‌كرد،یه‌كیرمان ناسی.
ب.دیارخه‌ر ڕاناوه : ـ له‌داخی
ئه‌مان،كه‌وازیان لێ نه‌ئه‌هێنا،ماڵه‌وه‌ی جێ هێشت.
بۆچوونی دووه‌م : جۆره‌كانی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو
به‌شێوه‌ی ئه‌رك پۆلێن ده‌كات،كه‌لێره‌دا ته‌نها ناویان
نیشاندراوه : (6:1)
-
ڕسته‌ی شوێنكه‌وتووی سه‌ركاری (نیهادی)
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی وشه‌ی كاری (گوزاره‌یی).
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی به‌ركاری.
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری.
-
ڕساه‌ی
شوێنكه‌وتووی كاتی.
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی هۆیی.
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی مه‌رجی.
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی پێچه‌وانه‌یی.
-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی پێوانه‌یی.
بۆچوونی سێ یه‌م : جۆره‌كانی ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتوو به‌شێوه‌ی یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای (گ.ن) و
(گ.ك)پۆلین ده‌كات واته فرێزی ناوی و فرێزی كاری
ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆپۆلینه‌كه كه‌دووجۆرن:(37:2)
1.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری ناو : ئه‌وانه‌ن كه‌فرێزه ناویه‌كان
ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
2.ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری كار : ئه‌وانه‌ن كه‌فرێزه كاریه‌كان
ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
شایانی باسه،ئه‌م بۆچوونانه زۆربه‌ساده‌یی
باسی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوویان كردووه‌و به‌چه‌ند نموونه‌نه‌یه‌ك
ڕوونیان كردۆته‌وه،نیشاندانی بۆچونه‌كانیش ته‌نیا ناساندنێكی
سه‌راپایی یه (گشتی)،به‌كارهێنانی پێوه‌ره‌كانیش له‌بۆچوونه
جیاجیاكاندا ته‌نها ڕووخساری و ڕووكه‌شی یه ئه‌گینا
هه‌رهه‌موویان له‌ناوه‌ڕۆكدا هاوبه‌شن و هه‌مان مه‌به‌ست
ئه‌پێكن،بۆچوونی ئێمه‌ش له‌باره‌ی جۆره‌كانی ڕسته دووخاڵ
له‌خۆده‌گرێ
:
1.ڕوونكردنه‌وه‌ی
زیاتری بابه‌ته‌كه.
2.هه‌وڵدان
بۆیه‌كخستنی بۆچوونه‌كان له‌یه‌ك قالبی گشتیدا.
جـــۆره‌كـــانـــی لاڕســـتـه:
1ـ
لاڕسـتـه‌ی دیـارخه‌ری : جۆرێكه له‌جۆره‌كانی لاڕسته ،ئه‌ركی
دیارخه‌ر ده‌بینێ‌ً بۆهه‌ریه‌ك له‌بكه‌رو به‌ركارو
ئاوه‌ڵگوزاره به‌هه‌مووجۆره‌كانیه‌وه،به‌مه‌به‌ستی
زیاترڕوونكردنه‌وه‌و دیارخستنی ئه‌وئه‌ركه ڕێزمانیانه‌ی ڕسته
(گ.ن) ،كه‌به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن
:
أ ـ لاڕسته‌ی دیارخه‌ری بكه‌ر : ئه‌مه‌ش
جۆرێكه له‌جۆره‌كانی لاڕسته‌ی دیارخه‌ری،كه‌هه‌وڵ ده‌دات
بكه‌ری ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕوون بكاته‌وه‌وبه‌دیاری بخات
له‌هه‌مان كاتداڕسته‌ی تێكه‌ڵه‌كه دروست بكات.بۆ زیاتر
ڕوونكردنه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو:
ـ ئه‌وقسه‌و فكرانه‌ی كه‌كورده ده‌شته‌كیه‌كه
ده‌یكرد خاڵی نه‌بوو له‌فه‌لسه‌فه.
ـ مۆبایل كه‌ئامێرێكی زۆربچووك و
تازه‌یه،په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسانتر كردووه.
ـ ئه‌و پێشمه‌رگانه ی كه‌زۆرئازاو دڵسۆزبوون
ئێستا زۆربه‌یان دانیشتوون.
ب ـ لاڕسته‌ی دیارخه‌ری به‌ركار :
ئه‌مه‌جۆرێكه له‌لاڕسته‌ی دیارخه‌ری،كه‌هه‌وڵ ده‌دات به‌ركاری
ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕوون بكاته‌وه.هه‌روه‌كو ئه‌م نموونه‌یه:
ـ ئه‌وان ئه‌ویان ته‌رخان كردبووبچێته شاری
كۆیه بئناردنی نامه‌كه.
ـ سه‌دام هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومانكرد كه
هێروشیمای كوردستانه.
ـ هه‌ولێر كه‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه
گه‌وره‌یه.
ج. لاڕسته‌ی دیارخه‌ری ئاوه‌ڵگوزاره‌ی كاتی :
ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌دات ئاوه‌ڵگوزاره‌ی كاتی ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕوون
بكاته‌وه.بۆنموونه
:
ـ هه‌ریادی ئه‌وساڵانه‌ی ده‌كرده‌وه
كه‌له‌كۆلێژ له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی ده‌یانخوێند.
ـ قسه‌خۆشه‌كانی ئه‌وكاته‌ی نه‌مابوو
كه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌یكرد.
ـ به‌خۆیی و براكه‌ی هه‌رئه‌وڕۆژه مردن كه‌تۆی
تیادا بریندار كرای.
د. لاڕسته‌ی دیارخه‌ری ئاوه‌ڵگوزاره‌ی شوێنی :
به‌هه‌مان شێوه‌ی پێش‌و به‌ڵام ئه‌مجاره ئاوه‌ڵگوزاره‌ی شوێنی
له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕوون ده‌كاته‌وه.بۆنموونه
:
ـ من زۆرجار له‌وچێشتخانه‌دا نانم ده‌خوارد
كه‌تازه دروست كرابوو.
ـ ئازاد زۆرجار له‌وبازاڕه‌دا شتی ده‌كڕی
كه‌كه‌لووپه‌لی چاكی بۆده‌هات.
ـ ئه‌وخاكه ی كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان
ئازادكراوه داگیركرا.
ه ـ لاڕسته‌ی دیارخه‌ری ئاوه‌ڵگوزاره‌ی
چۆنیه‌تی : ئه‌مه‌شیان ئاوه‌ڵگوزاره‌ی چۆنیه‌تی له‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆنموونه
:
ـ بابا تاهیر به‌وزمانه شیعری داناوه كه‌كورد
قسه‌ی پێده‌كرد.
ـ قوتابیه‌كه به‌په‌له كه‌وه‌ڵامی تاقی
كردنه‌وه‌كه‌ی دایه‌وه ده‌رنه‌چوو.
ـ پێم ناكرێ وه‌ك ئه‌م دووڕوانه بژیم
كه‌ئازاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
2.
لاڕسته‌ی
بكه‌ری : جۆرێكه له‌جۆره‌كانی لاڕسته،ئه‌ركی
بكه‌رده‌بینێ،شاڕسته‌كان بكه‌ریان بریتی نی یه كه‌تاكه
وشه‌یه‌ك یان له‌تاكه وشه‌یه‌ك پێك نه‌هاتووه به‌ڵكه
لاڕسته‌كی خۆی ده‌بێته‌بكه‌ری ڕسته‌كه‌واته بكه‌ر له‌ڕسته‌ی
سه‌ره‌كیدانی یه‌وله‌پاڕسته‌كه‌دایه. هه‌روه‌كو ئه‌م
نموونانه‌ی خواره‌وه
:
ـ ئاشكرایه كه‌زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا
ده‌سوڕێته‌وه.
ـ دیاره كه‌تۆ ڕاستگۆیت.
ـ ئاشكرایه كه‌مامۆستا زۆرهه‌وڵ ده‌دات.
3.لاڕسته‌ی
به‌ركاری : وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشوو به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌ركاره‌كه
له‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كیدانی یه‌پاڕسته‌كه ده‌بێته به‌ركاری
ڕسته‌ی سه‌ره‌كی.بۆڕوونكردنه‌وه سه‌یری ئه‌م نموونانه بكه
:
ـ ده‌زانم كه‌به‌یانی ئاهه‌نگه.
ـ بینیم كه‌ئه‌ستێره به‌ڕۆژ هه‌ڵهات.
ـ دڵنیام كه‌له‌تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رده‌چم.*
4.لاڕسته‌ی
كاتی : ئه‌م جۆره‌ی لاڕسته،لاڕسته‌كه خۆی ده‌بێته
ئاوه‌ڵگوزاره‌ی كاتی نه‌ك ببێته دیارخه‌ر بۆئاوه‌ڵگوزاره‌ی
كاتی به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی كاتی ڕوودانی كاری
شاڕسته‌كه.وه‌ك ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه
:
*
چاوگه‌كانی
وه‌ك (گوتن،بیستن،بینین،دیتن،زانین) ده‌شێ به‌ركاره‌كانیان
له‌جیاتی گرێ یه‌كی ناوی ڕسته‌یه‌كی ته‌واوبێت،زۆرجاریش
ئه‌وڕسته‌یه‌لاڕسته‌یه،ڕسته‌یه‌كی ته‌واو نی یه
.
ـ كچه كه‌چاوی به‌تارماییه‌كه كه‌وت ده‌جوڵا
شاگه‌شكه بوو.
ـ كه‌هیچ كه‌س له‌جاده‌كه دیارنه‌بوو
به‌شوفێره‌كه‌ی گوت خێرا بڕۆ.
لاڕسته‌ی كاتی سه‌ره‌كی لارسته‌ی دیارخه‌ری
به‌ركاری
ـ كه‌هاتمه‌وه تۆله‌ماڵ نه‌بووی.
ـ كه‌تۆ ده‌رچووی من ده‌گه‌ڕامه‌وه.
5.
لاڕسته‌ی هۆیی
: ئه‌مه‌یان هۆی ڕوودانی كاری ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕوون
ده‌كاته‌وه‌و ده‌ری ده‌خات بۆیه ده‌توانین ناوی بنێین
(لاڕسته‌ی دیارخه‌ری هۆیی)،به‌گشتی ئامرازه‌كانی
(چونكه،له‌به‌رئه‌وه) له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره
به‌كاردێت،هه‌روه‌كو ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه
:
ـ پیاوه‌كه ناوی ده‌نێن ڕۆژ،چونكه‌ئێمه
ڕۆژمان نه‌دیوه.
ـ لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست نیه،له‌به‌رئه‌وه‌ی
قسه‌مانی حه‌ق و ڕه‌قن.
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی زانستیمان
نزمه،زانامان تیا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه. (3:41)
6.
لاڕسته‌ی
ئه‌نجام :* ئه‌م جۆره‌شیان وه‌كو لاڕسته‌ی هۆیی په‌یوه‌ندی
به‌كاری ڕسته‌ی سه‌ره‌كی یه‌وه هه‌یه،به‌ڵام ئه‌مه‌یان
ئه‌نجامی ڕوودانی شاڕسته ڕوون ده‌كاته‌وه،ئامرازه‌كانی ئه‌م
جۆره‌ش به‌گشتی (بۆیه،له‌به‌رئه‌وه،) ن،هه‌روه‌كو ئه‌م
نموونانه‌ی خواره‌وه
:
ـ قسه‌كانی حه‌ق و ڕه‌قن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای
خه‌ڵكی خۆشه‌ویست نیه.
ـ ئاستی زانستیمان نزمه،له‌به‌رئه‌وه‌ی
زانامان تیا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه.
ـ ئێمه ڕۆژمان نه‌دیوه،بۆیه پیاوه‌كه ناوی
ده‌نێین ڕۆژ.
*
لاڕسته‌ی
ئه‌نجام له‌گه‌ڵ لاڕسته‌ی هۆیی زۆرله‌یه‌ك نزیكن و
زۆرجارتێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌بن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداپێچه‌وانه‌ی
یه‌كترین،چونكه له‌ڕسته‌یه‌كی ئاڵۆزدا ده‌شێت هه‌ردوو
لاڕسته‌كه درووست بكرێن به‌ڵام به‌گۆڕینی شاڕسته‌و پاڕسته
له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانیان جیاوازیان ڕوون ده‌بێته.
7.
لاڕسته‌ی
مه‌به‌ستی : ئه‌م جۆره‌پاڕسته‌یه مه‌به‌ستی (ئامانج) ڕوودانی
كاری شاڕسته‌ڕوون ده‌كاته‌وه‌و به‌زۆری ئامرازه‌كانی
(بۆئه‌وه‌ی،تا،هه‌تا،تاكو،هه‌تاكو) تیایدا به‌كاردێت،بۆزیاتر
ڕوون كردنه‌وه سه‌یری ئه‌م نموونانه بكه
:
ـ ده‌خوێنم،تا ده‌ربچم.
ـ باخه‌وان چووبۆشار،بۆئه‌وه‌ی سێ‌و بكڕێت.
ـ ئازاد زۆرهه‌وڵ ده‌دات،تاكو بیكه‌نه
به‌ڕێوه‌به‌ر.
8.
لاڕسته‌ی
مه‌رجی : ئه‌م جۆره‌شیان مه‌رجی ڕوودانی كاری شاڕسته
ڕوونده‌كاته‌وه‌و دیاری ده‌خات و به‌زۆری ئامرازه‌كانی
(ئه‌گه‌ر،گه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره پاڕسته‌یه
به‌كاردێت،هه‌روه‌ها له‌م جۆره پاڕستانه (لاڕسته‌كه
ده‌بێته ڕسته‌ی مه‌رج و شاڕسته‌كه‌ش ده‌بێته وه‌ڵامی مه‌رج).
(81:1) ،هه‌روه‌كوئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه
:
ـ تۆ سه‌رده‌كه‌وی،گه‌ر بخوێنی.
ـ گه‌رماڵت له‌شووشه بێت،ماڵی خه‌ڵكی به‌رد
باران مه‌كه.
ـ ئه‌گه‌ر گوڵ نیت،دڕكیش مه‌به.
ـ شه‌رت بێ ئه‌گه‌ر كچم ببێ،ئاهه‌نگێكی له‌هی
كوڕان خۆشتری بۆ بكه‌م.
9.
لاڕسته‌ی
پێوانه‌یی : ئه‌م جۆره لاڕسته‌یه بڕو ڕاده‌و پێوانه‌ی
ڕوودانی كاری شاڕسته ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ری
ده‌خه‌ن،كه‌به‌زۆری ئامرازه‌كانی (كه،تا،هه‌تا) له‌گه‌ڵ ئه‌م
جۆره به‌كاردێت،جگه له‌مه‌ش (له‌شاڕسته‌دا دیارخه‌رێكی
پێوانه نادیاری وه‌ك (به‌ڕاده‌یه‌ك،هێنده،ئه‌وه‌نده....)
له‌پێش ئاوه‌ڵناوی شاڕسته‌كه‌دا هاتوه‌و ئه‌ركی پاڕسته
ده‌رخستن و سنورداركردنی ئه‌ودیارخه‌ره‌یه.هه‌ر ئه‌م
دیارخه‌رانه‌ش ده‌بنه خاڵی سه‌ره‌كی جیاكردنه‌وه‌ی لاڕسته‌ی
پێوانه له‌لاڕسته‌ی مه‌به‌ست) (42:3 ) ،هه‌روه‌كو ئه‌م
نموونانه‌ی خواره‌وه
:
ـ شوێنه‌كه ئه‌وه‌نده (هێنده) خۆش
بوو،هه‌تائێستا هه‌ر له‌یادمه.
ـ خانوه‌كه ئه‌وه‌نده گران بوو،كه‌نه‌متوانی
بیگرم.
ـ ئۆتۆمبێله‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك جوان
بوو،كه‌حه‌زم كرد بیكڕم.
ئــه‌نــجــام:
1-ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو خاڵی سه‌ره‌كی یه
له‌دروست كردنی ڕسته‌ی تێكه‌ڵه، واته‌بێ بوونی
لاڕسته،ڕسته‌ی تێكه‌ڵه دروست نابێت،ڕاسته ڕسته‌ی سه‌ره‌كی
ڕسته‌ییه‌كی ته‌واوو واتادارو بنجییه له‌ڕسته‌ی
تێكه‌ڵه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتوو،ئه‌وا گومان له‌وه‌دا نیه كه‌ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو
زۆربنجی و سه‌ره‌كی یه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ جگه
له‌بێ واتاییه‌كه‌ی.
2-ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر بوونی هه‌میشه‌یی
له‌ڕسته‌ی شوێنكه‌وتووهه‌یه،به‌شێوه‌یه‌ك له‌ڕوی
واتاسازیه‌وه لاڕسته به‌ته‌نهابێ و واتا ده‌كات و له‌ڕوی
ڕسته‌سازیشه‌وه به‌ڕسته‌ی سه‌ره‌كی به‌ند ده‌كات.
3-چاكترین و دیارترین گه‌یه‌نه‌ر،ئامرازی (كه)
یه، كه له‌توانای دایه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی جۆره‌كانی لاڕسته
به‌كاربێت،جگه له‌به‌كارهاتنی ئامرازه‌كانی تر كه‌له‌چه‌ند
جۆرێكی دیاریكراو ده‌بینرێن.
4-ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو یه‌ك جۆری نییه،به‌ڵكو
چه‌ند جۆرێكی هه‌یه،كه‌له‌هه‌ر جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
به‌شێوه‌یه‌كی ڕووخساری جیاواز باس كراوه،به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆك
دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك جۆر یان
به‌شێك یان هه‌موو فرێزی ناوی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه،هه‌ندێكی
تریشیان به‌شێك یان هه‌موو گرێ‌ی كاری ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
واته گشتیان دیارخه‌رین.
5-
ڕسته‌ی
شوێنكه‌وتوو شوێنی جێگیر‌و چه‌سپاو نی یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد
پێش یان پاش ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێت زۆرجاریش ڕسته‌ی
سه‌ره‌كی له‌ت ده‌كات و ده‌چێته نێوانیان.
6-
له‌نێو
هه‌موو ئامرازه‌كانی ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو ته‌نها ئامرازی (كه)
ده‌توانرێ له‌ڕۆنانی سه‌ره‌وه لاببرێت و به‌دیار
نه‌كه‌وێت،هه‌رچه‌ند له‌ڕۆنانی چێره‌وه‌دا بوونی هه‌یه‌و
ده‌توانرێ زیندو بكرێته‌وه.
7-ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو توانای دروست كردنی (ته‌م
و مژی) هه‌یه‌و،زۆرجاردیارنی یه دیارخه‌ری كام كه‌ره‌سته‌یه
یان كام كه‌ره‌سته‌ی ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ڕوون ده‌كاته‌وه.
8-
سه‌ره‌تای ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو ڕاسته ئامرازی
گه‌یه‌نه‌ره،به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌به‌كارهێنانی ئامرازی
(كه) دا(ی) ئیزافه ده‌كه‌وێته پێشی و ده‌بێته سه‌ره‌تای
ڕسته‌ی شوێنكه‌وتوو،ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له‌وجۆره ڕستانه
ده‌بێت كه‌ناوی ڕسته‌ی به (ه‌كه) ی ناسیاری ناسراوه یاخود
به‌ئامرازه‌كانی نیشانه‌ی
(ئه‌وه،ئه‌وانه،ئه‌مه،ئه‌مانه)،هه‌روه‌ها زۆرجار وشه‌ی
(هه‌ر) ده‌كه‌وێته پێش ئامرازی (كه) ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ جه‌خت
كردنه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان:
1-
ئازاد
ڕه‌مه‌زان عه‌لی،1999،له‌یاساكانی داڕشتنی ڕسته‌ی مه‌رجی زمانی
كوردی،نامه‌ی ماسته‌ر،به‌شی كوردی،كۆلێژی په‌روه‌رده،زانكۆی
به‌غدا.
2-
ئیبراهیم عه‌زیز ئیبراهیم (د.)،1968،هه‌ندێ ئامرازی سینتاكس
له‌زمانی ئه‌ده‌بی ئیمڕۆی كوردیدا،چاپخانه‌ی( عه‌لاْ
)،به‌غدا،به‌رگی یه‌كه‌م،چاپی یه‌كه‌م.
3-
ئیبراهیم عه‌زیز ئیبراهیم (د.)،1986،ڕسته‌ی لێكدراوی
شوێنكه‌وتووخواز له‌گه‌ڵ ڕسته‌ی شوێنكه‌وتووی دیارخه‌ری
له‌دیالێكه ناوه‌ندی یه‌كانی زمانی كوردیدا،چاپخانه‌ی زانكۆی
سه‌لاحه‌ددین، هه‌ولێر،چاپی دووه‌م.
4-
ساجیده
عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی،2003 ،ڕسته‌و پاش ڕسته،نامه‌ی دكتۆرا
،زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
5-
عه‌بدوڵڵا حوسێن ڕه‌سول (د.)،2006،پوخته‌یه‌كی وردی ڕسته‌سازی
كوردی،چاپخانه‌ی كتێب فرۆشی سۆران،هه‌ولێر،چاپی دووه‌م.
6-
عرفان
مسته‌فا حمه‌ڕه‌حیم،2003،ڕسته‌ی ئاوێته له‌زاری سلێمانی و
هه‌ورامیدا،نامه‌ی ماسته‌ر ،زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
7-
یوسف
شه‌ریف سه‌عید،1990 ،دۆخه‌كانی ژێره‌وه لای فلیمۆروهه‌ندێ
لایه‌نی ڕسته‌سازی كوردی، نامه‌ی ماسته‌ر ، زانكۆی
سه‌لاحه‌ددین.
8-
كوردستان موكریانی (د.)،1986،سینتاكسی ڕسته‌ی ساده له‌زمانی
كوردی دا،دار الحریه للگباعه،به‌غدا.
9-
كوردستان موكریانی (د.)،2004،سینتاكسی ڕسته‌ی تێكه‌ڵ،چاپخانه‌ی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر،چاپی یه‌كه‌م.
|