|
زمان و بیر / به‌شی دووه‌م و
كۆتایی
و: نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو
زمان
كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر ده‌كات
هه‌ندێك له
توێژه‌ران پێیان وایه كه زمان به‌رهه‌می ژیاری
نه‌ته‌وه‌ییه، به‌هه‌مان شێوه‌ش زمان ئه‌و ئامرازه‌یه كه
به‌هۆیه‌وه پرۆسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موفره‌داتی ژیاری بۆ
نه‌وه‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مشێوه‌یه
به‌رانبه‌رییه‌ك له نێوان جیاوازییه ژیارییه‌كان و جیاوازیه
زمانه‌وانی به‌ڕێوه ده‌چێت.هه‌روه‌ك چۆن ژیاره مرۆییه
هه‌مه جۆره‌كان جیاوازی تاك و ته‌نهایان هه‌یه ، به‌و
شێوه‌یه‌ش زمانه‌كان به ئادگاره تاكه‌كانیاوه جیاوازن، بۆ
نموونه (تووتی) له‌ژیاری هۆزی (بۆرۆرۆ) گرنگییه‌كی زۆری
هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌زمانی ئه‌م هۆزه‌دا ژماره‌یه‌كی
زۆری ناوی تووتی هه‌یه، كه ئاماژه بۆ جۆره‌كانی تووتی
ده‌كات، به‌ڵام یه‌ك وشه‌یان نییه كه گوزارشت له هه‌موو
جۆره‌كانی تووتی بكات (بڕوانه لیفی ـ برول 1912).
هه‌ندێ زانا
بۆ شرۆڤه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌و گریمانه‌یه ده‌خه‌نه‌ڕوو
كه لێكچوونی تووتیه‌كان بۆ ئه‌م ژیاره زۆر گرنگ نییه،
به‌ڵكو ته‌نها جیاوازییه‌كانی ئه‌م په‌له‌وه‌ره گرنگه
له‌به‌ر ئه‌وه هیچ پێویستییه‌ك نییه بۆ وشه‌یه‌ك كه گوزارشت
له‌م لێكچوونه بكات، به‌ڵكو پێویستی ئه‌وه له ئارادایه كه
وشه‌گه‌لێك هه‌بن كه گوزارشت له جیاوازی نێوان جۆره‌كانی
ئه‌و تووتیانه بكه‌ن.
به‌هه‌مان
شێوه‌ش زمانی (ئه‌سكیمۆ) ته‌نها یه‌ك وشه‌ی نه‌گرتۆته‌خۆ كه
گوزارشت له به‌فر بكات، به‌ڵكو چه‌نده‌ها وشه له زمانیاندا
هه‌یه، كه ئاماژه بۆ جۆره‌كانی به‌فر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له
ژینگه‌یه‌كی به‌فراویدا ئاساییه، بوونی به‌فر مه‌سه‌له‌یه‌كی
ئاساییه، به‌ڵام گرنگ لێره‌دا جۆره‌كانی ئه‌و به‌فره‌یه كه
مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.تاڕاده‌یه‌ك ئـه‌م تیۆره له‌گـه‌ڵ
ئه‌و تیۆره‌ی كه باسی ده‌كه‌ین،
كه ده‌ڵێ
بیر كاریگه‌ری به‌سه‌ر زمانه‌وه هه‌یه، كه پاش كه‌مێكی دی
دێینه‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌م تیۆره زیاتر به‌ره‌و پێش هه‌نگاو
ده‌نێت و پێی وایه كه زمان چۆنێتی ده‌رك كردنمان به
گه‌ردوون بۆ دیاری ده‌كات، (وۆرف)
wohrf (1956)
ئه‌م تیۆره‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی (1938) پێشنیاز كرد، (وۆرف)
پێی وایه كه ئێمه به‌پێی ئه‌و هێلكاریانه‌ی كه زمانه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان بۆمانی نه‌خش ده‌كات، شرۆڤه‌یه‌ك به
سروشت ده‌ده‌ین، ئه‌و لایه‌ن و دیارده و پۆلێنكاریانه‌ی كه
له جیهانی دیارده‌كانه‌وه هه‌ڵیده‌بژێرین، ده‌ستمان ناكه‌ون،
چونكه ته‌ماشای ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه سه‌رنجیان
ده‌ده‌نێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و جیهانه‌ی كه
به‌رامبه‌رمان وه‌كو سه‌رنجی هه‌مه‌جۆر له‌به‌رچاومان
تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌میشه له گۆڕانكاریدایه، ئینجا مێشكمان
ئه‌و جیهانه‌ی به‌رچاومان ڕێك ده‌خات، ئه‌مه‌ش مانای وایه
ئه‌مه‌ش زۆرینه ده‌گرێته‌وه كه له ڕوانگه‌ی سیسته‌مه
زمانه‌وانییه‌كه‌ی مێشكمانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت (وۆرف 1956 ل
213).
له‌مه‌وه
ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه گه‌لانی جیهان به
چه‌نده‌ها زمان قسه ده‌كه‌ن ده‌رك به‌جیهان ده‌كه‌ن و یادی
ده‌كه‌ن.پاشانیش بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌چه‌نده‌ها
شێواز كه له‌گه‌ڵا زمانه‌كانیان بگونجێت، لێره‌دا چه‌نده‌ها
توێژینه‌وه له ئارادا هه‌یه كه پشتگیری له‌م تیۆره
ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی تریش هه‌ن كه پشتگیری لێ
ناكه‌ن كه هه‌ندێكیان لێره‌دا باس ده‌كه‌ین.
(لۆفتس) و
(پالمه‌ر) (1974) له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا گه‌یشتنه چه‌ند
ده‌ره‌نجامێك كه تاڕاده‌یه‌ك پاڵپشتی ئه‌م گریمانه‌ی پێشوو
ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی، چونكه ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری (یاد) و (ده‌رك كردن) ده‌كات و
چاره‌سه‌ری (بیر) ناكات،ئه‌م دوو لێكۆڵه‌ره فلیمێكی
سینه‌ماییان نمایش كرد، كه تیایدا دوو ئۆتۆمبێل له‌یه‌كیان
ده‌دا و دوو كۆمه‌ڵه كه‌سیش ئه‌م روودایان ده‌بینی، جا كاتێك
كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پرسیاركرا ئایا چۆن خێرایی ئه‌م دوو
ئۆتۆمبێله ده‌خه‌ملێنی له‌كاتی لێكدانیاندا؟ كه‌چی پرسیاری
ئه‌یان له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كرد ئایا خه‌مڵاندنتان بۆ خێرایی
هه‌ردووكیان به چ شێوه‌یه‌كه، له‌وكاته‌ی كه ئۆتۆمبێلێكیان
ئه‌وی دی شكاند‌و وێرانی كرد؟ هه‌ردوو پرسیاره‌كه هیچ
جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، جگه له‌وه‌ی كه پرسیاری
یه‌كه‌م وشه‌ی (لێدان) و پرسیاری دووه‌م وشه‌ی (شكاندن)ی
گرتبووه‌خۆ، به‌ڵام توێژه‌ره‌كان بینیان كه جیاوازییه‌كی
گه‌وره له‌خه‌مڵاندنی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا هه‌یه بۆ فلیمه
سینه‌ماییه‌كه، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه پرسیاری شكاندنی
ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ كرا، وتیان هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه زۆر
خێرابوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م خێرایی هه‌ردوو
ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌كه‌متر له‌و خێراییه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
خه‌مڵاند، ئه‌م دوو توێژه‌ره جیاوازی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان
له‌ڕووی خه‌مڵاندنه‌وه بۆ كاریگه‌رییه زمانه‌وانییه‌كه‌ی
هه‌ردوو پرسیاره‌كه گێڕانده‌وه، به‌گوزارشتێكی دی بڵێین كه
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌وشه‌ی (شكاندن)ه‌وه وا تێگه‌یشتن كه
ئۆتۆمبێله‌كان زۆر خێرا بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له
وشه‌ی (لێدان)ه‌وه تێگه‌یشتن كه ئۆتۆمبێله‌كه به‌و خێراییه
نه‌بووه.
هه‌روه‌ها
(براون و لینیبرگ) توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییان له‌نێوان
دوو ژیاری جیاوازدا ئه‌نجامدا ، كه لێره به‌درێژی باسیان
ناكه‌ین، له ده‌ره‌نجامدا جیاوازییه‌كانی ئه‌م دوو ژیاره
ده‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها چه‌ند جیاوازییه‌كی لێكچووش
له‌گه‌ڵیاندا له‌نێوان ئه‌و دوو ژیاره‌دا په‌یدابوون، بۆیه
ده‌ره‌نجامه‌كان تۆزێك دژواربوون، له‌كۆتایدا خاتوو (هایدر)
(1971 ـ 1972 ـ 1975) هه‌ستا به سازدانی زنجیره‌یه‌ك له
توێژینه‌وه‌ی قشت و جوان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م تیۆره،
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باسی هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه‌ی (هایدر)
بكه‌ین، باشتر وایه كه هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه‌ی (برلین 1969)
و (كای) 1975 سه‌باره‌ت به‌ناونانی ڕه‌نگه‌كان له ژیاره‌كانی
مرۆڤایه‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی خاتوو (هایدر)مان زیاتر
بۆ روون ببێته‌وه.
زانایانی
ده‌روونناسی له ساڵانی پێشوو له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، كه
ژیاره هه‌مه جۆره‌كان ناویان ته‌نها بۆ ڕه‌نگه‌كانی (په‌لكه
زێڕینه) داناوه، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی، به‌ڵام
(برلین) و (كای) له ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیاندا
گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه‌كان هه‌ره‌مه‌كی نین و چه‌ند
یاسا‌و ڕێسایه‌ك به‌ڕێیان ده‌بات، ئه‌م دوو توێژه‌ره گه‌یشتنه
ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ڕه‌نگێكی سه‌ره‌كی و چه‌ند ڕه‌نگێكی دی
ناسه‌ره‌كی له‌ئارادا هه‌یه، ناسه‌ره‌كییه‌كانیش ده‌كه‌ونه
سه‌ر ئه‌و ڕه‌نگانه، ئه‌ویش له‌چه‌ند شوێنێكی جیاواز ئه‌و دوو
توێژه‌ره كه ناوی ڕه‌نگه هه‌مه‌جۆره‌كانی ژیاره‌كانیان
كۆكرده‌وه دیارده‌ی ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانمان له‌لا سه‌ری
هه‌ڵدا.
ئه‌و ناوانه
ئاڵۆز نین، به‌ڵام هه‌موو به‌شه گرنگه‌كانی ڕه‌نگه‌كان دابین
ده‌كه‌ن، جا بۆ وه‌ده‌ست خستنی ئه‌م ناوانه، ئه‌م دوو
توێژه‌ره چه‌ند پێوانه‌یه‌كیان دانا، كه به‌هۆی یه‌كه
مۆرفیمیه‌كانی وشه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه ده‌كرێ پوخته بكرێت،
پێوانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1ـ ناوی
ڕه‌نگه‌كه ده‌بێ له‌یه‌ك یه‌كه‌ی مۆرفیمی پێك بێت، وه‌كو
(سه‌وز)، نه‌ك له‌دوو یه‌كه‌ی مۆرفیمی یان زیاتر، هه‌روه‌ها
نابێ ئه‌و ڕه‌نگه له دوو یه‌كه‌ی مۆرفیمی یان زیاتر پێك
بێت، وه‌كو (سه‌وزی كاڵا) یان (سوورێكی تۆخ وه‌كو خوێن) یان
(وه‌نه‌وشه‌یی) ،ئه‌م وشه‌یه دوو مۆرفیم له‌خۆ ده‌گرێت، كه
(وه‌نه‌وشه) + (ی)ی (نسبه)یه.
2ـ پێویسته
ڕه‌نگه‌كه له‌ژێر چه‌تری ناوێكی دی‌دا نه‌بێت، واته ڕه‌نگی
(قورمزی) به‌كار نه‌هێنین، چونكه جۆرێكه له جۆره‌كانی
ڕه‌نگی (سوور).
3ـ ناوه‌كه
ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می شته‌كان نه‌گرێته‌وه، وه‌كو
(ئه‌سمه‌ر) و (پرچ زه‌رد) و (دره‌وشاوه).
4ـ پێویسته
ئه‌و ڕه‌نگه به‌فراوانی له كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانیدا
به‌كاربهێنرێت، و ته‌نها له‌ناو كۆمه‌ڵێكی سنوورداردا نه‌بێت،
وه‌كو وشه‌ی (سوور)، كه وشه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام
قبوڵی ناوێكی وه‌كو (فیزرنكی) ناكات.
ئه‌و دوو
توێژه‌ره كه به‌و ڕه‌نگانه‌دا چوونه‌وه كه له‌ژیاره‌كانی
مرۆڤایه‌تیدا به‌كارده‌هێنرێت، بینیان كه هه‌ر زمانێك له‌و
زمانانه ناوی ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان له ته‌نها (11)
ڕه‌نگه‌وه وه‌رده‌گرن كه ئه‌مانه‌ن: (ڕه‌ش، سپی، سوور،
زه‌رد، سه‌وز، شین، قاوه‌یی، ئه‌رخه‌وانی، وه‌ردی، پورتوقاڵی،
خاكی )، وا پێده‌چێت كه زمانه‌كانی جیهان سه‌باره‌ت به‌م
بابه‌ته هه‌ره‌مه‌كی نه‌بن، به‌ڵكو زۆر ته‌باو گونجاون.
ئه‌م دوو
توێژه‌ره بینیان كه ئه‌م ڕه‌نگانه ڕێكخستنێكی هه‌ره‌میان
هه‌یه، هه‌ندێك زمان وه‌كو زمانی ئینگلیزی (11) ناو بۆ
ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارده‌هێنن، كه‌چی هه‌ندێك زمانی دی
ته‌نها دوو ناو به‌كارده‌هێنن، كه‌چی هه‌ندیك زمانی دی ته‌نها
دوو ناو به‌كارده‌هێنن، جا گه‌ر زمانێك دوو ناوی ڕه‌نگه‌كانی
تیادا به‌دی بكرێت، ئه‌وا ئه‌و دوو ناوه هه‌ره‌مه‌كییه
له‌لایه‌ن زمانه‌كه‌وه وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌ردوو
ڕه‌نگی سپی و ڕه‌شی هه‌ژمار ده‌كرێن و هه‌ندێ جار بۆ هه‌ردوو
ناوی (كاڵا) و (تۆخ) وه‌رده‌گێڕدرێن.
كاتێكیش كه
زمانه‌كه ته‌نها سێ ناوی ڕه‌نگه‌كانی گرتبێته‌خۆ، ئه‌وا له‌و
حاڵه‌ته‌دا ئه‌م سێ ڕه‌نگه ده‌بن (ڕه‌ش، سپی، سوور)،
به‌گشتیش ڕه‌نگه‌كان له ژیاره‌كانی مرۆڤایه‌تیدا به‌م
شێوه‌یه‌ی كه له‌م وێنه‌یه‌دا هاتووه پێك دێن:
ڕه‌ش
زه‌رد ئه‌رخه‌وانی
سوور ـ سه‌وز
ـ قاوه‌یی ـ وه‌ردی
سپی شین
پورتوقاڵی
خاكی
ئه‌م
وێنه‌یه دابه‌شكردنی هه‌ره‌مه‌كی ناوی ڕه‌نگه‌كانی
ژیاره‌كانی مرۆڤایه‌تی روون ده‌كاته‌وه.
هه‌ر به‌م
شێوه‌یه‌ش گه‌ر له زمانێكدا شه‌ش ڕه‌نگی سه‌ره‌كی هه‌بوو،
ئه‌وا شه‌ش ڕه‌نگ له‌لای ڕاسته‌وه به وشه‌یه‌كی دی
وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش كاتێك كه زمانه‌كه وشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
ڕه‌نگی شینی گرتبێته‌خۆ، جگه له‌وه‌ی كه پێویسته
وشه‌گه‌لێكی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی گرتبێته‌خۆ، كه پێش ئه‌م ڕه‌نگه
بكه‌ون، سه‌رباری هه‌ردوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی، هه‌موو ئه‌و
ڕه‌نگانه‌ی كه له‌ناو كه‌وانه‌كاندان، به‌هه‌ر ڕێكخستنێك بێ
داده‌نرێن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌ر زمانێك كه
ناوێكی تازه‌ی ڕه‌نگه‌كانی تیادا ده‌تاشرێت، ئه‌وا پێشتر
ناوێكی نه‌بووه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و ڕه‌نگه وه‌رده‌گرێت،
كه پاش ڕه‌نگه كۆتاییه‌كه‌ی خۆی دێت له لیسته
تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، جا گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌كان
هه‌ره‌مه‌كی بوایه، ئه‌وا ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی
داهاتوو، له‌توێی ئه‌و یازده ڕه‌نگه‌دا ئه‌گه‌رێكی
چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڕێژه‌ی (2.048)، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخستنه
ژماره ئه‌گه‌ر كراوه‌كه بۆ ڕێژه‌ی (33) ئه‌گه‌ر دیاری
ده‌كات.
چه‌مكی
ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان بواری ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ره‌خسێنێت، كه
ڕه‌نگی سوور بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی به وشه‌ی (Red)
و بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسیش به وشه‌ی (Rouge)
و بۆ ژاپۆنیش به (ئاكا) وه‌ری بگێڕین و بۆ سه‌ر زمانی
ئه‌سكیمۆش... هتد.
با ئێستاش
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی خاتوو (هایدر) كه پێش
ئه‌وه‌ی شوو بكات، ناوی (روش) بوو، ئایا خاتوو (هایدر)
سه‌باره‌ت به ده‌رك كردن به ڕه‌نگه‌كان چ جۆره
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه خاتوو (هایدر) سه‌ره‌تا
ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژارد، كه ڕه‌نگی سوور و زه‌ردو
سه‌وزو وه‌ردی و بورتوقالی و قاوه‌یی ئه‌رخه‌وانی بوون و ئه‌و
ڕه‌نگانه‌ی نیشانی چه‌ند تاكێكدا كه به زمانی نه‌ته‌وه
جۆراوجۆره‌كان قسه‌یان ده‌كرد وه‌كو زمانی ئینگلیزی و هه‌نگاری
و (تاكالوك) و هتد... هه‌موو ئه‌و تاكانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك
بوون كه هه‌ندێك له‌و ڕه‌نگانه ڕه‌نگی سه‌ره‌كین، پاشان له
قۆناغی دووه‌مدا ده‌ستی كرد به توێژینه‌وه‌ی هێماكردن به‌و
ڕه‌نگانه‌ی كه سه‌ره‌كین و ئه‌و ڕه‌نگانه‌ش كه ده‌كه‌ونه
نێوانیانه‌وه، وه‌كو سه‌وزی شین یان زه‌ردی سه‌وز و له‌وانه‌ش
چه‌ند ڕه‌نگێكی ده‌ست نیشان كرد كه به (ڕه‌نگه‌كانی ناو
ناوه‌كان) ناوزه‌دی كرد، (internomal)
واته چه‌ند ڕه‌نگێكن كه له ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه زێڕینه‌وه
وه‌رگیراون.كه ده‌كه‌ونه نێوان ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان كه
پێشووتر باسمان كردن، كه له‌نێوان هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه
هه‌ڵمان بژارد، به‌و حیسابه‌ی كه باشترینی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ن
كه نوێنه‌رایه‌تی ناوی ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌موو
زمانه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ن.
خاتوو (هایدر)
له‌چه‌ند كه‌سانێكی داواكرد كه سه‌ر به (23) نه‌ته‌وه‌بوون،
بێ گومان (23) زمانی جۆراوجۆریان هه‌بوو كه ناوی ئه‌و
ڕه‌نگانه بنێن كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت، پاش ئه‌م پرۆسه‌یه
بۆی ده‌ركه‌وت كه ناوی ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان له‌ناوی ئه‌و
ڕه‌نگانه‌ی كه نێوان ناوه‌كانن كورتترن، هه‌روه‌ها خێرایی
وه‌ڵامدانه‌وه له ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كاندا له ڕه‌نگه
ناوییه‌كان كه‌متره.
جا پاش
ئه‌وه‌ی كه خاتوو (هایدر) توانی شاره‌زای كۆمه‌ڵه ڕه‌نگێكی
سه‌ره‌كی بێت كه ناونان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسان بێت،
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو
كۆمه‌ڵه خه‌ڵك ئه‌نجامدا كه سه‌ر به‌دوو ژیاری جیاوازن، كه
ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌مریكیانه بوون به زمانی ئینگلیزی
ده‌دوان، له‌گه‌ڵا ژماره‌یه‌ك له تاكه‌كانی هۆزی دانی
Dany له گینیای
تازه‌ی هۆڵه‌ندی، له‌كاتێكدا كه له‌زمانی ئه‌م هۆزه‌دا ته‌نها
دوو ناو هه‌یه بۆ ڕه‌نگه‌كان، كه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا
به‌ڕه‌ش و سپی یان به كاڵا و تۆخ گوزارشتیان بۆ ده‌كرێت.
توێژه‌ر
لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه بوو كه ئه‌گه‌ر تیۆری
(وۆرف) راست بوایه،ئه‌وا ئه‌ندامانی هۆزی (دانی) هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر به ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی
پاش ره‌ش و سپی نه‌ده‌بوو كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه
له‌گه‌ڵا كاردانه‌وه‌كانی نێوان ناوه‌كان جیاوازبێ، چونكه
زمانی دانی ئه‌مجۆره جیاوازیانه‌ی نێوان ڕه‌نگه‌كان پێشناخات،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كانی نێوان ڕه‌نگه‌كان پرۆسه‌یه‌كی
ده‌رك كردنی رووت و ره‌هابێ، و ناوهێنانی زمانه‌وانی هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كی پێیه‌وه نه‌بێ، ئه‌وا ئه‌وساته هیچ
جیاوازییه‌ك له‌نێوان یاسا زمانه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكیه‌كان و
یاساكانی هۆزی (دانی)دا به‌دی ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها
خاتوو (هایدر) ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه كه ئاستی ئه‌داكردنی هۆزی
(دانی) له ئه‌مریكییه‌كان سست تر بوو، ئه‌ویش سه‌باره‌ت
به‌هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێیان سپێردرابوو، به‌ڵام
ئه‌ندامانی هۆزی (دانی) توانای ئه‌یان هه‌بوو كه جیاوازییه
داواكراوه‌كان سه‌باره‌ت به ڕه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌رببڕن،
(هایدر) ئه‌م شته‌ی كرده به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌رك
كردن به ڕه‌نگه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی ده‌رك كردنه‌و هیچ
كاریگه‌ریه‌ك به‌زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ناكات.
واپێ ده‌چێ
كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به بابه‌تی كاریگه‌ری زمان
دژ به گریمانه‌كه‌ی (وۆرف) یه‌كلاكه‌ره بووبێت، كه‌چی
ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی براون و لێبرگ1954 و
توێژینه‌وه‌كه‌ی كارۆل و كاسا گراندی تۆزێك ته‌مومژاوی بوو،
چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانی دژواودژبوو و به سه‌ختی شرۆڤه
ده‌كرا.
ئێستاش با
بچینه‌سه‌ر باسكردنی ئه‌و بۆچوونه‌ی دی كه ده‌ڵێ بیر
كاریگه‌ری به‌سه‌ر زمانه‌وه هه‌یه.
بیر كاریگه‌ری
به‌سه‌ر زمانه‌وه هه‌یه:
ئه‌م
قوتابخانه‌یه پێی وایه كه بیر دیارده‌یه‌كی مامناوه‌ندی
به‌راورده ، به واقیعێكی كه بابه‌تی ئه‌و بۆچوونه ،ئه‌وا
كه بیر به دیارده‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ژمار ده‌كات، چونكه بیر
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه
ئاوێنه‌كه وێنه‌یه‌ك نمایان ده‌كا، به‌ڵكو
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كه به‌شێوازی به‌رجه‌سته‌بوونی ڕاسته‌قینه‌ی
بابه‌ته‌كه، ڕاسته‌قینه‌ش بۆ هه‌موو خه‌ڵك یه‌ك ئاست و یه‌ك
شێواز نییه، چونكه گه‌لانی سه‌ر زه‌وی مێژوویه‌كی جیاوازیان
هه‌یه و له جوگرافیای جۆراوجۆر و جیاوازدا گوزه‌ران ده‌كه‌ن
و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ژینگه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو
پێكهاته‌ی ئه‌و ژینگه‌یه له ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵا و كه‌لویه‌له
جۆراوجۆره‌كان. جگه له‌وه‌ی كه له‌ڕووی ئاستی مادیشه‌وه
هه‌ر جیاوازن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه شاره‌زایی و زانست
لای گه‌لانی دونیا وێكچوو نییه.
له‌مه‌وه‌ش
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سیسته‌مێكی جیهانی گشتگیری چه‌مكه‌كان
له ئارادا نییه، ئه‌م قوتابخانه‌یه پێی وایه كه هه‌موو
چه‌مكه‌كانی مرۆڤ و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی له‌و
شاره‌زاییانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه له‌ژیانه‌وه به‌ده‌ستی
هێناوه.
ئه‌ویش
له‌كاتێكدا كه بارودۆخی ژیان جیاوازییه‌كی فراوانی هه‌بێت،
چونكه بارودۆخی گوزه‌رانی هه‌ر گه‌لێك له‌وی دی ناكات، جا
مێژووشیان جیاوازه، له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی
كه خه‌سڵه‌ته ده‌روونییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌لێك
له‌وی دی جیاوازه.
(بیلاییر)
1963 پێی وایه بۆ تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندی بیر به زمانه‌وه
زۆر پێویسته دوو لایه‌نی بیر له‌یه‌كدی جیاواز بكه‌ینه‌وه
كه لایه‌نی دنیای ڕووخسار له‌لایه‌كه‌وه‌و لایه‌نی ناوه‌رۆك و
كاكڵه له‌لایه‌كی تره‌وه، جا لایه‌نه دینامیكیه شكڵیه‌كان
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌كو چه‌مك و یاسا و ده‌ره‌نجامه‌كان
ده‌گرێته‌وه، سه‌رباری كرده‌كانی بیركردنه‌وه‌ی دی وه‌كو
به‌راوردكارییه‌كان و شیته‌ڵكاری و دووباره پێكهێنان و
گشتاندن... هتد. ئه‌م لایه‌نه دینامیكیه ڕووخساره‌ش بۆ
هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌ك شتن، چونكه مرۆڤ له‌هه‌موو شوێنێك
به‌راوورد ده‌كه‌ن و ده‌گشتێنن و ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌رده‌هێنن
و ده‌گه‌نه یاسا و ڕێسا هه‌مه‌جۆره‌كان، ئیدی به‌م مانایه
ده‌توانین بڵێین كه لۆجیك بۆ هه‌موو گه‌لان هه‌ر لۆجیكه‌و
یاساكانی بیركردنه‌وه‌ش بۆ مرۆڤ هه‌ر یه‌كه.
به‌ڵام
پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت كه له‌نێوان
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ده‌روون توخمێكی دی هه‌یه
كه (ناوه‌رۆك)ه، واته كاكڵه‌ی خودی بیركردنه‌وه‌كه،
پێویسته بیركردنه‌وه به‌پێی سیسته‌مێك له سیسته‌مه‌كانی
هێما دروست ببێ، جا ئه‌م هێمایانه هاوكێشه‌ی ماتماتیك بێ
یان هاوكێشه‌ی كیمیایی یان زمانێك بێت، چ زمانێكی له‌ناوچوو
یان زیندوو یان داهێنراو بێت، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه كه
ناوه‌ڕۆكی بیركردنه‌وه به‌پێی شاره‌زایی گه‌لان گۆڕانكاری
به‌سه‌ردا دێت، هه‌روه‌ك له‌پێشدا وتمان هیچ مه‌عقول نییه كه
بیركردنه‌وه‌ی گه‌له به‌راییه‌كانی مێژوو كاری كۆمپیوته‌ری
گرتبێته‌خۆ، یان مه‌عقول نییه كه بیركردنه‌وه‌ی (ئه‌سكیمۆ)
هه‌ندێك له شاره‌زایی ژیانی بیابانی گرتبێته‌خۆ... هتد.
له‌ڕاستیدا
گواستنه‌وه‌ی ماناكان له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دی گرنگه و
ئه‌سته‌مه، هه‌ر بۆیه هه‌ندێ له ڕۆشنبیران پێیان وایه كه
پێویسته وشه له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دی وه‌ربگێڕین، له‌و
زانا و ڕۆشنبیرانه‌ش، ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی (جاحیز)ه، هه‌روه‌ها
حه‌سه‌ن بن سوار ده‌ڵێ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی
مانادا پێویستی به تێگه‌یشتنی ئه‌و زمانه‌یه، كه مانای بۆ
وه‌رده‌گێڕێت، ده‌بێ وه‌كو قسه‌كه‌ره‌كه وێنای بكات).
(سالح)
گفتوگۆیه‌كمان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌نێوان دوو
ڕۆشنبیری عه‌ره‌بیدا بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ ((له‌سه‌ده‌ی
چواره‌می كۆچی‌دا ده‌بینین كه (ئه‌با سه‌عیدی سیرافی) گفتوگۆ
له‌گه‌ڵا فه‌یله‌سوفی لۆجیكزان (ئه‌بی بشر بن یونس) (326ی
كۆچی) ده‌كات و ده‌ڵێ (گه‌ر لۆجیك پیاوێكی یۆنانی به زمانی
خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و به به‌كارهێنانی زاراوه‌كانیان
دایهێناوه، چۆن ده‌بێ كه تورك و هیند و فارس و عه‌ره‌ب بۆ
بنه‌ماكانی ئه‌و لۆجیكه ملكه‌چ بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و
لۆجیكه ببێته دادوه‌رو ناوبژیوان بۆ گرفته‌كانیان و
هه‌رچیه‌كیان پێ بڵێت قبوڵا بكه‌ن، هه‌رچیه‌كیش ڕه‌ت
بكاته‌وه ، ئه‌مانیش ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، (ئه‌بی بشر) وه‌ڵامی
دایه‌وه و گوتی لۆجیك ته‌نها باس له‌مه‌رامه مه‌عقوله‌كان و
مانا درككراوه‌كان ده‌كات و ئایا نابینی كه چوار و چوار لای
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هه‌رده‌كاته هه‌شت؟ (سیرافی) وه‌ڵامی
دایه‌وه‌و گوتی: گه‌ر ویستراوه‌كان به تواناكانی مێشك بێت و
ناو هێنراوه‌كان به ئاخافتن بێت هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌م پله
روونه ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌ره‌نجام هیچ جیاوازییه‌ك له ئارادا
نامێنێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ئیدی ته‌با ده‌بن و ده‌گونجێن،
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا گه‌ر مه‌رامه مه‌عقوله‌كان و مانا ده‌رك
پێ كراوه‌كان ته‌نها به‌زمان نه‌بێت ده‌ستت نه‌یانگاتێ
كه‌واته پێویستییه‌كی زۆرمان به زمان هه‌یه، (سیرافی)
سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه كه (ئه‌با بشر) نه‌یتوانیوه شاره‌زای
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و بیر ببێت، بۆیه ده‌ڵێ
(ڕێزمان لۆجیكه، به‌ڵام له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه داتاشراوه،
لۆجیكیش ڕێزمانه، به‌ڵام به زمانه‌وه ده‌ناسرێت) .(بڕوانه
(المقابسات)ی ته‌وحیدی)).
ئه‌م
گفتوگۆیه‌ی نێوان هزرڤانه عه‌ره‌به‌كان سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی زمان به بیره‌وه گوزارشت
له‌دوو هه‌ڵوێست ده‌كات، یه‌كێكیان پێی وایه كه كرده‌كانی
بیر له‌لای هه‌موو گه‌لان هه‌ر یه‌كه، چونكه له‌ڕووی
دینامیكی و ڕووخساره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر كرده‌كانی بیر
ده‌كاته‌وه، به‌ڵام (سیرافی) پێی وایه كه ناوه‌رۆك كرۆكی
كرده‌كانی مێشكه و به‌و مانایه‌ی كه قسه‌كانی (سیرافی)
له‌گه‌ڵا تیۆره‌كه‌ی (وۆرف) یه‌ك ده‌گرێته‌وه واته پێش
(وۆرف) به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامانه.
بڕوادارانی
ئه‌م قوتابخانه‌یه پێیان وایه كه دوو لایه‌نی كرۆكی بیر
پێویسته به‌جیاواز تێ‌یان بڕوانرێت ،كه كرۆكی بابه‌تیانه‌و
كرۆكی خودییه، مه‌به‌ستیش له كرۆكی بابه‌تیانه‌ی
بیركردنه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه واقیعیانه‌یه كه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیره، هه‌رچی كرۆكی خودیشه ئه‌و وێنه
خودییه‌یه كه موڵكی تاكێكه بۆ جیهانه بابه‌تییه‌كه،
هه‌ردوو ئه‌م به‌شه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان
به‌یه‌كدیه‌وه هه‌یه، چونكه كرۆكی بیر كرۆكێكی بابه‌تیه تا
بكرێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیهانه بابه‌تیه‌كه‌یه به‌ڕاستگۆیی،
هه‌روه‌ها بیر ناوه‌ڕۆكێكی خودیشه به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه
به‌لایه‌نه خودیه‌كانه‌وه ده‌لكێ، ئه‌ویش به‌جیاواز
له‌گه‌ڵا په‌یوه‌ندییه بابه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها بیری جیاوازی
خاوه‌ن ناوه‌رۆكێكی خودیه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
به‌سه‌ر زماندا ده‌بێت، بیری زانستیش خاوه‌ن ناوه‌رۆكێكی
بابه‌تییه، چونكه جیهان له‌گه‌ڵا تۆزێك خودیه‌تدا
ده‌گوازێته‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر
زمانی كتێب و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كاندا ده‌بێت و ئه‌م
كرۆكه‌ی بیره‌ش هه‌میشه له‌نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا
هاموشۆ ده‌كات.
به‌ڵام
به‌شێكی دی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به به‌شه بابه‌تیه‌كانی بیر‌و
زمان له ئارادا هه‌یه چونكه له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌و شته
بابه‌تییه چه‌ند ناوێكی دی لێ بنێین بۆ نموونه جاری وا
هه‌یه به گوڵێك ده‌ڵێین (قرنفل) جاری واش هه‌یه پێی ده‌ڵێین
(گوڵا) یان (رووه‌ك)... هتد. كه‌چی ئه‌و گوڵه هه‌ر ئه‌و گوڵه
خۆیه‌تی و نه‌گۆڕدراوه، به‌ڵام هه‌ر جارێك به‌شێوه‌یه‌ك
پۆلێنی ده‌كه‌ین و كرۆكی بیری بابه‌تی له‌و پۆلێنكردنانه
وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، كه‌چی ناوه‌رۆكی خودییه‌كه به بڕی
پۆلێنكردنه‌كه چه‌نده فراوان بێت كه تێمان خزاندووه یان
ته‌سكمان كردۆته‌وه یان جۆره‌كه‌یمان گۆڕیوه.
له‌وانه
وه‌رگێڕانی وشه به وشه كه له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دی
ئه‌نجام ده‌درێت، باشترین شێوازه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی
خه‌سڵه‌ته‌كانی بیركردنه‌وه‌یه له توێی زمانی یه‌كه‌مدا،
چونكه هه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بیركردنه‌وه له‌و
كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه كۆمپیوته‌ر به‌زمانی
ئینگلیزی (computer)،
واته ژمێریاری پێ ده‌ووترێت، به‌ڵام به‌زمانی فه‌ره‌نسی (ordinator)
واته ڕێكخه‌ری پێ ده‌ووترێت واته ئه‌و ئامێره‌ی كه
زانیارییه‌كان ڕێك ده‌خات هه‌ر ئه‌م ناوه‌ش له وڵاتانی
ڕۆژئاوای نیشتمانی عه‌ره‌بیدا بڵاوبۆته‌وه هه‌ردوو ئه‌م
ناوه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دوو ئه‌ركی جیاوازن كه ئه‌و ئامێره
ئه‌نجامی ده‌دات كه یه‌كه‌میان ژماردن و ئه‌وی دیان
ڕێكخستنه.
هه‌روه‌ها
(لیل سۆندریس) ئاماژه بۆ ئه‌و جیاوازییه ده‌كات كه له‌نێوان
هزری ئه‌سپانی و هزری ئه‌نگلۆسه‌كسۆنیدا هه‌یه ، كه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر زمانه‌كانیاندا هه‌یه ئیسپانییه‌كان
ده‌ڵێن كاتژمێر ده‌ڕوات كه‌چی ئه‌نگلۆسكسۆنییه‌كان ده‌ڵێن
كاتژمێره‌كه ڕاده‌كات، ئیسپانییه‌كان ده‌ڵێن پاسه‌كه له
ده‌ستی چوو، ئۆتۆمبێله‌كه ده‌عامی كرد و قاپه‌كه شكا، به‌ڵام
ئه‌نگلۆسه‌كسۆنییه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و كه‌سه خۆی به
پاسه‌كه نه‌گه‌یشت، و خۆی قاپه‌كه‌ی شكاند، چونكه قاپ خۆی
خۆی ناشكێنێت، و خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌عام پێ كرد، چونكه
ئۆتۆمبێل خۆی به ته‌نها ده‌عام ناكات، هه‌موو ئه‌م
گوزارشتانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه‌یه
له‌لای ئه‌م دوو گه‌له.
ئه‌م بۆچوونه
په‌رتانه گوزارشت له كاریگه‌ری ژیاره‌كان له‌سه‌ر
بیركردنه‌وه ده‌كات، واته ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه
كاریگه‌ریه‌كی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر زماندا هه‌یه، به‌ڵام
بیركردنه‌وه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاكاری زمانه‌وانیدا هه‌یه،
ئه‌ویش له‌دوو لایه‌نه‌وه كه به‌گرنگترین ئاكاره
زمانه‌وانییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن، كه لایه‌نی تێگه‌یشتنی
زمان و لایه‌نی پلانی ئه‌و شتانه‌یه كه قسه‌كه‌ره‌كه
ده‌یدركێنێ.
* ئه‌م وتاره
له‌م كتێبه وه‌رگیراوه:
د.موفق
الحمدانی ، اللغة و علم النفس(دراسه للجوانب النفسیة
للغة)،مطبعة مدیریة دار الكتب للطباعة و النشر جامعة
الموصل،بغداد،1982،ص185ـ201.
|