|
پرۆژه‌ی (مه‌دیا) بۆ پته‌وكردنی زووان
"زمان"ی كوردی،،ڕاژه‌ڤانێكی بێكه‌س، هاوارێكی نه‌بیستراو!
ئاماده‌كردن و شرۆڤه‌ی: به‌ختیار مام
حه‌مید
ئه‌م
پرۆژه‌یه كار ده‌كات و هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی
زاراوه"زاراڤه"ی جوان و گونجاو،بۆ ئه‌و زاراوه بیانیانه‌ی
كه تا هه‌نووكه"ئێستا" زاراوه كوردییه‌كه‌یان نیه‌و له ناو
خه‌ڵكدا زۆر باون،یان زاراوه كوردیه‌كه‌ی هه‌یه‌و كاری
پێناكرێت،هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه به پێی توانا كار ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ی كه زاراوه‌گه‌لی تێكه‌ڵ له شێوه‌گۆكانی
"به‌هدینی،لوڕی،هۆرامی،زازای،سۆرانی و هتد....."بێنێته
كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری چێكردن و دروستكردنی زووانی
نه‌گۆڕ"ستانده‌ر"،پتر و له بارتر بێت،و زووانی شیرینی كوردی
گشت شێوه‌گۆ"دیالێكت"كان، له باوه‌ش بگرێت و سه‌ره‌نجام
زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پته‌و بێته بوون!،بۆ
وێنه"عه‌ینه‌ك=چه‌م پاس" "چه‌م" هۆرامی یه و واتای
چاوه،"پاس" سۆرانی یه و كورتكراوه‌ی پارێزه‌ر یان
پاراستنه،"ئینته‌رنێت=تۆڕڤه‌چوون" "تۆڕ" سۆرانی یه‌و واته
شه‌به‌كه،"ڤه‌چوون" به‌هدینی یه و واتای چوونه ناوه‌وه یان
داخڵ بوون ده‌گه‌یه‌نێت،"سه‌لاجه=به‌ورگه""به‌ور" واتای
به‌فره‌و زۆربه‌ی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له باشوری
كوردستان و زۆرێكیش له ڕۆژهه‌ڵات به كاری ده‌به‌ن،"گه یان
گا" به واتای شوێن و خانه‌و جێگه دێت و له زۆربه‌ی
شوێنه‌كانی كوردستانی گه‌وره به كار
ده‌برێت،"ته‌وبه=په‌ته‌ت" لێره‌دا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ
گرنگترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترینی ژێده‌ری زووانه‌وانی كوردی
ئه‌ویش "ئا‌ڤێستا avesta"ی
پیرۆزی نێردراو بۆ سه‌ر ئه‌شوو زه‌رده‌شته،"په‌ته‌ت"
زاراوه‌یه‌كی "ئا‌ڤێستا"ییه‌و واتای گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودای
تاك ده‌گه‌یه‌نێت،وه زۆر گونجاو و جوانتره له
"پاشگه‌زبوونه‌وه،گه‌ڕانه‌وه،په‌شیمانی"،.ئێستاش به‌ر
له‌وه‌ی بڕۆینه سه‌ر زاراڤه‌كان و لێكدانه‌وه‌یان،پێویسته
كه‌مێك و چمكێك زانیاری له‌سه‌ر خودی پرۆژه‌كه وه به‌ر چاڤ
بخه‌ین بۆ به‌رچاوڕوونی پتری خوێنه‌ری كورد،و خوازیاری
زووانه‌وانی كورد.
ناڤ(ناو)ی
پرۆژه‌كه:
ناڤی
پرۆژه‌كه له ناوی مامۆستای زووانی شیرینی كوردی،وه كیژه
چاونه‌ترسی بوێر،داده"مه‌دیا"وه،وه‌رگیراوه،كه له مانگی
ئابی 2009دا، به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زووانی كوردی له ماڵه‌كه‌ی
خۆیدا، به گژ توركه فاشیه‌كاندا چوه‌وه،و به ڕاشكاوی پێی
وتن كه ئێوه‌ی دوژمن "تورك و فارس و عه‌ره‌ب و
ئه‌رمه‌ن"،ناتوانن رێگه له بوونی ئێمه‌ی كورد بگرن و
زووانمان لێ یاساغ بكه‌ن!!،ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م كیژه چاونه‌ترسه چالاكه ته‌مه‌نی ته‌نها (12)
ساڵه...!!!!،هه‌ر بۆیه،ئێمه‌ش(1) له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و ڕێزی
ئه‌و داده به‌جه‌رگ و خه‌مخۆره‌ی زووانی
كوردی(مه‌دیا)،پرۆژه‌كه‌مان ناونا پرۆژه‌ی (مه‌دیا) بۆ
پته‌وكردنی زووان"زمان"ی كوردی.
به‌رواری
دامه‌زران:
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی ساڵێك پتر بوو سه‌رقاڵی ئه‌و پرۆژه
بووین،به‌ڵام قه‌ده‌ری خودا كه‌وته مانگی ئه‌یلول، و، هه‌ر
به چه‌ند ڕۆژێك دوای ڕووداوه‌كه‌ی (مه‌دیا)خان،له باكوری
كوردستان،و له ڕۆژی (3-9-2009)،ئه‌م پرۆژه‌مان دامه‌زراند،و
به شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ییانه ده‌ستمان به كار‌و
ڕاژه"خزمه‌ت"كرد.
بانگه‌وازو
ئاگاداری:
به‌ده‌ر
له‌وه‌ی له ته‌ك هه‌موو به‌شه‌كاندا داوامان له هه‌موو
خه‌مخۆران و دڵسۆزانی زووانی كوردی ده‌كرد كه ئالیكارو
یارمه‌تیده‌رمان بن،به‌ڵام به فه‌رمی دوو ئاگاداری
بانگه‌وازمان بڵاو كرده‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه فراوانتر‌و
جوانتر‌و ڕێك وپێكتر بكرێت، و ببێته ڕاژه‌ڤان"خزمه‌تكار"ی
بواری زووانی كوردی،یه‌كه‌م بانگه‌وازمان له ڕۆژی 30-9-2009،و
له لاپه‌ڕه 15ی ژماره (1066)ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ،دا،بڵاو
كرده‌وه،تیایدا داوامان له هه‌موو ڕۆشنبیران و زووانه‌وانان
و دڵسۆزانی كورد، كرد كه هاوكارو یارمه‌تیده‌رمان بن،بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین زووانێكی پته‌وو ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ میلله‌تی
كورد بهێنینه ئاراوه،ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگه پرۆژه‌كه هێنده‌ش
گه‌وره نه‌بێت،وه‌لێ "دیاری،دیاریه،بۆ خاوه‌ن دیاری"،و
ئێمه‌ش به پێی خۆمان هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانین،بانگه‌وازی
دووه‌م،له ڕۆژی 4-10-2009،بوو له ماڵپه‌ڕی(pcdk)
بڵاڤكرایه‌وه به ناونیشانی (له كوردێكه‌وه بۆ هه‌موو
كورده‌كانی هه‌ر پێنج پارچه‌ی كوردستان)،جگه له‌مانه‌ش به
زۆر كه‌سمان ڕاگه‌یاند و داوای ئیش وكارو چالاكیمان
كرد.....!!!
به ده‌مه‌وه
"نه‌هاتن" و به ده‌مه‌وه "هاتن"!!
سه‌ره‌ڕای
ئه‌و بانگه‌واز و داواكاری و"پاڕانه‌وانه"ی كه كردمان،به‌ڵام
یه‌ك كه‌س ... بڕوا بكه‌ن یه‌ك كه‌سیش نه‌یووت "كه‌رتان به
چه‌ند" و یه كه‌س به ده‌ممانه‌وه نه‌هات!!،به‌ڵام خوا
هه‌ڵناگرێت به‌ڕێزێك بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌می نووسیبوو"ئێوه بۆ
پاره ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، و به كرێگیراون..!"،ئیتر بۆ خوێی
چێشتیش كه‌س لێمانی نه‌پرسی نه به چاك نه به خراپ،نه
ده‌سخۆشی ونه ملشكان،نه پێشنیار‌و نه ڕه‌خنه،!با بێمه سه‌ر
ئه‌وه‌ی كام ماڵپه‌ڕ به ده‌ممانه‌وه هات"له‌گه‌ڵ هیچ گۆڤارێك
باسمان نه‌كرد،به‌ڵام به‌شی یه‌كه‌مم نارد بۆ گۆڤاری "مێرگ"
ئه‌ویش بێوه‌ڵام بوو!"،ماڵپه‌ڕه‌كانی (pcdk)
و(islampost)
و(kurdistannet)
زۆر به باشی و دڵسۆزانه هاوكارمان بوون،.پچدك،هه‌ركه
به‌شه‌كه‌ی پێده‌گه‌شت ده‌ست به‌جێ بڵاویده‌كرده‌وه،.ئیسلام
پۆست،بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بابه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی
(مه‌دیا)ی، كرده هه‌واڵی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی!،كوردستان
نێتش هاوكارێكی خراپ نه‌بوو بۆمان،ئێمه پڕ به دڵ سوپاسی
هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌یان ده‌كه‌ین.
به‌شی
یه‌كه‌م،دووه‌م،سێ یه‌م،چواره‌م،له پرۆژه‌ی (مه‌دیا) بۆ
پته‌وكردنی زووان"زمان"ی كوردی.
زاراڤه‌كان و
لێكدانه‌وه‌یان:
1-
ئینته‌رنێت=تۆڕڤه‌چوون، واته چوونه ناو تۆڕ‌و شه‌به‌كه‌وه.
2ـ
www = تۆڕی
جاڵجاڵۆكه‌ی جیهانیی=تۆجاج.
3ـ
Tv =
ته‌له‌ڤزیۆن،دووروه‌شان،واته دوورت بۆ ئه‌وه‌شێنێت و په‌خشی
ئه‌كات.
4- سه‌لاجه =
به‌ورگه،به‌فرانی، واته به‌فرو به‌ور دروست ده‌كات و له خۆی
ده‌گرێت.
5- كۆنتڕۆڵ
یان سه‌یته‌ره=زاڵه، واته هه‌میشه زاڵ و ده‌ست
به‌سه‌راگره.
6- جانتا یان
ژانتا=تیاكۆ،واته هه‌ر شتێك بته‌وێت تێیدا كۆی ده‌كه‌یته‌وه
به مه‌رجێك جێی ببێته‌وه.
7- ڕۆبۆت =
په‌ته‌ڕی یان خۆڕۆ،واته به ده‌ستی خۆی نیه چۆن بیجوڵێنن.
8ـڕۆژنامه‌گه‌ری،گۆڤارگه‌ری،په‌رتوكگه‌ری،بڵاوكراوه‌گه‌ری=په‌ڕنووسگه‌ری،په‌ڕنووسگه‌ری
بۆ هه‌ممویا ده‌بێت وگشتگیره.
9-بیبلیۆگرافیا،په‌راوێزه‌كان=پترگۆیی، واته زیاتر ووتن
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی دیاری كراوه.
10-دیموكراسی،دیموكراتی=گه‌لمیریی، واته ده‌سه‌ڵات و میریه‌تی
گه‌ل.
11-موجه‌میده=شه‌خته‌كار، شه‌خته واته زۆر ساردبوو،یان
ته‌واو به‌ستوو.
12-ئۆتۆماتیك=خۆكار،واته خۆی كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات
ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
12-ئه‌رشیف=جه‌واڵگرد،ئه‌م زاراوه‌یه له دوو به‌ش پێك
دێت،یه‌ك جه‌واڵ واته باخه‌ڵ و گیرفان و پارێزگه،دوو گرد
واته كۆكردنه‌وه و گردكرنه‌وه،به گشتی واته كۆكردنه‌وه‌ی
هه‌ر شتێك له گیرفانێكی پارێزراودا.
13-مۆبایل=بێهێڵ،واته به‌بێ بوونی هێل و خه‌ت په‌یوه‌ندی
ته‌واو ده‌كات،
14-كۆمپیوته‌ر=كۆكه‌ر، واته ئه‌م ئامێره بابه‌ته
هه‌مه‌جۆره‌كان كۆ ده‌كاته‌وه،فۆڵده‌ر+فایله‌كان،نوسین و
ژماره+ئاواز‌و ده‌نگ و وێنه‌و هتد.............. .
15-شاشه=تیابین، واته هه‌موو شتێكی تێدا به‌دی ده‌كه‌یت.
16=كیبۆرد یان
له‌وحه‌ت مه‌فاتیح=دانشێوه، واته ئه‌م دوگمانه‌ی سه‌ر
كیبۆرده‌كه له دانی مرۆڤ ئه‌چن،بۆیه ئه‌م ناڤه گونجاوه.
17-سۆپه‌رماركێت=هه‌مه‌فرۆش، واته له هه‌موو ڕه‌نگ و جۆرێك
ده‌فرۆشێت.
18-له‌حیمكردن=پێكڤه‌نان یان لكاندن،واته نوساندن و لكاندنی
شتێك به شتێكی دیكه‌وه.
19-مینی
ماركێت=بازاڕۆكه، واته بازاڕێكی گچكه‌یه‌و زۆر شت تێیدا
ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
20-كافتریا=پشووگه،مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه كافتریا لای كورد
بۆ پشوو به كاردێت به جۆره‌كانییه‌وه.
21-عه‌ینه‌ك=چه‌مپاس، وشه‌كه دوو به‌شه چه‌م واته چاڤ و
چاو،پاس واته پارێز‌و پاسه‌وان،كۆی ووشه‌كه ده‌بێته
چاوپارێزو زۆر له وشه‌ی چاویلكه گونجاوتره!.
22-پاسۆرد یان
ڕه‌مز حمایه=راِزگر،واته ڕاز‌و مه‌به‌ستی تۆ ده‌گرێت و
ئاشكاری ناكات.
23-كۆمه‌ڵه،ڕێكخراوه=جڤات،ئه‌م زاراوه تازه نیه، وه‌لێ
بۆیه باسی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵه
به‌كار ببرێت.
24-ستاندارد
یان ستانده‌ر=نه‌گۆڕ، واته جێگیر‌و نه‌گۆڕ و چه‌سپاو.
25-نه‌زاهه=پاكژكاریی یان پوختڕه‌وی،واته پاككرنه‌وه‌و كاری
پاكژ ئه‌نجامدان پوختكردنی شتێك.
26-بایكۆت=پێچانه‌وه یان پوچه‌ڵكردن،واته نه‌هێشتن و
پێچانه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه.
27-میمۆری=مێشكیله،واته مێشكێكی بچوك و پڕ له زانیاری
هه‌مه‌جۆر.
28-وه‌زیر=شالیار یان كاربه‌رێوه‌به‌ر،شالیار وشیه‌كی كۆنی
كوریه‌و بۆ وه‌زیر به‌كاردێت و سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ زه‌مانی ئه‌شوو زه‌رده‌شت،كاربه‌ڕێوه‌به‌ریش واته كارسوڕێن
و كارڕایی كار.
29-ئاهه‌نگی
شه‌وانه=شه‌ڤاهه‌نگ،شه‌ڤ واته شه‌و،ئاهه‌نگ شایی و دیلان و
خۆشی،له بری ئه‌وه‌ی بوترێت ئاهه‌نگی شه‌وانه گونجاوتره
بوترێت شه‌ڤاهه‌نگ،،.....
هه‌ندێك
زاراوه كه به هه‌ڵه به كار ده‌برێن و پێویسته
ڕاسته‌كانیان بوترێت،بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی یه‌كجاره‌كی
(كوردستان kurdistan)
بكه‌ینه خه‌ون و خه‌یاڵ بۆ دوژمنان!
كوردستانی
عێراق=باشوری كوردستانی گه‌وره.
كوردستانی
توركیا=باكوری كوردستانی گه‌وره.
كوردستانی
سوریا=ڕۆژئاڤای كوردستان.
كوردستانی
ئێران=ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كوردستانی
ڕوسیا=كوردستانی سوور.
سنووری عێراق
و ئێران و توركیا‌و سوریا=سنوری باشور و ڕۆژهه‌ڵات و باكور و
ڕۆژئاڤای كوردستان.
حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان-عێراق=حكومه‌تی هه‌رێمی باشوری كوردستان.
هه‌ولێری
پایته‌ختی كوردستان=هه‌ولێری پایته‌ختی باشوری كوردستان.
كوردی ئێرانی
و سوری و توركی و عیرافی=كوردی كوردستانی.
30-الله=ئاهورامه‌زدا،هه‌روه‌ك چۆن ئاساییه (الله) به
"خودا،خودێ،خوداڤه‌ند،خوا،خوداوه‌ند" بانگبكرێت،ئاوهاش
ئاساییه به به "ئاهورامه‌زدا" بانگبكرێت،چونكه له كۆنداو
له ده‌مان(سه‌رده‌م)ی ئه‌شوو زه‌رده‌شتی
په‌یامبه‌ر"س.خ"،خودای تاك و ته‌نها به ئاهوورامه‌زدا
ناسرابوو،وه هه‌ر ئه‌و ناوه نیشانه‌ی تاكی و بێهاوتایی
(الله)ی مه‌زن ئافرێنه‌ری جیهان بوو،بۆیه زۆر گونجاوه له
بری الله یان خودا،بووترێت(ئاهوورامه‌زدا).
31-سپلیت=كه‌شگۆڕ،واته ده‌توانێت كه‌شو هه‌وای گه‌رم سارد
بكات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه،چونكه سپلیت گه‌رمیش و ساردیشی
هه‌یه،وه هه‌ركات بته‌وێت كه‌ش ده‌گۆڕێت.
32-قه‌مه‌ر
صناعی=هه‌یڤی چێكراو، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌ژن مانگی ده‌ستكرد زۆر
ته‌واو نیه،چونكه "مانگ" به‌رامبه‌ر به "شه‌هر"ی عه‌ره‌بیه
و بۆ كات گونجاوتره بۆ نمونه (چه‌ندی مانگه؟ مانگی چه‌ند
دێیت؟ مانگێكه ته‌ڤن دكه‌م)،وه‌لێ "هه‌یڤ" ڕێك یه‌كسانه به
"قه‌مه‌ر"و بۆ خودی هه‌ساره‌كه به‌كار ده‌برێت،بۆیه
گونجاوتره بوترێت"هه‌یڤی چێكراو" له بری "مانگی ده‌ستكرد".
33-حه‌فته=هه‌فته، یان ده‌توانین "هه‌وته،هه‌وتو" به‌كار
بێنین،به‌ڵام ووشه‌ی حه‌وتو یان حه‌فته پتر له ده‌نگه
عه‌ره‌وبییه‌كانه‌وه نێزیكه،ڕاسته ئێمه به ژماره"7
هه‌وت"ده‌ڵێین "حه‌وت"،به‌ڵام ڕاسته‌كه‌ی هه‌وته نه‌ك
حه‌وت،چونكه پیتی "ح" له كوردیدا بوونی نیه،به‌ڵام به
هه‌بوونیشی زیان ناكه‌ین، به‌ڵكو شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌كانمان پتر
ده‌بن،بۆ نمونه تورك كه ده‌نوسن "ئه‌لی" بانگی ده‌كه به
عه‌لی،ده‌نوسن"موهه‌مه‌د" بانگی ده‌كه‌ن
موحه‌مه‌د،وهتد....،به‌ڵام سوپاس بۆ خودێ ئێمه ئه‌ڤ
ئاریشه‌مان نیه.
34-قاتل=كوژه‌ر،له‌ڕاستیدا هه‌م بكوژ‌و هه‌میش پیاوكوژ دوو
زاراڤه‌ی هه‌ڵه‌ن،چونكه "بكوژ" واته "ئوقتول" نه‌ك
"قاتل"،پاشان پیاوكوژیش ته‌نها پیاو ده‌گرێته‌وه‌و
هه‌ڵه‌یه،ئه‌گه‌ر مرۆكوژ بێت تاڕاده‌یه‌ك گونجاوه،به‌ڵام
كوژه‌ر ته‌واوه‌و گونجاوه بۆ كه‌سی مرۆڤكوژ.
35-خه‌ته‌ر=بڤه،دیاره ووشه‌ی "خه‌ته‌ر" زۆر به‌كار ده‌برێت
له كاتێكدا ووشه‌ی "بڤه"ی كوردیی شیرین بوونی هه‌یه،وه
گونجاوه بۆ زاراوه‌ی "خه‌ته‌رناك" زاراوه‌ی "بڤه‌دار یان
بڤه‌ناك" به‌كار ببرێت.
36-موبه‌ریده=فێنكار،ئه‌م زاراوه گونجاوه،چونكه كاری ئه‌م
ئامێره ته‌نها كاری فێنك كردنه‌وه‌یه،زاراوه‌كه له دوو
به‌ش پێكهاتووه ئه‌ویش "فێنك،سارد،خۆشبا" و"كار"، ده‌كاته
"فێنككار" به‌ڵام بۆ جوانتر ده‌ربڕینی زاراوه‌كه ده‌بێت پیتی
چواره‌م واته"ك"ه‌كه،لا ببه‌ین و زاراوه‌كه ببێته"فێنكار".
37-دیالێكت=شێوه‌گۆ،بۆ زاراوه‌ی دیالێكت ده‌توانین شێوه‌زاریش
به‌كار ببه‌ین وه‌لێ"شێوه‌گۆ"گونجاوتره،چونكه هه‌ندێ جار
به زمانیش ده‌یوترێت زار،به‌ڵام "گۆ"واته قسه‌و گفت و بۆ
ده‌ربڕین به‌كاردێت.
38- زمانی
بادینی=شێوه‌گۆی بادینی،به داخه‌وه ئێستا زۆر كه‌س بێئه‌وه‌ی
بی خۆیان بزانن زمان"زووان"ی شیرینی كوردی‌یان كردوه به چه‌ند
پارچه‌یه‌كه‌وه،به هۆی ده‌ربڕینی زاراڤه‌كانه‌وه،بۆ نمونه
به شێوه‌گۆكانی
"به‌هدینی،سۆرانی،گۆرانی،هۆرامی،زازایی،گه‌رمیانی
وهتد.."،ده‌یه‌ژن زمان وه‌ك بڵێیت ئه‌مانه‌ی هه‌موو زمانن و
خاوه‌نه‌كانیشیان نه‌ته‌وه‌ن،كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه،چونكه
ئه‌وانه هه‌موو دێنه‌وه سه‌ر زمانی ڕه‌سه‌نی كوردیی
،ولك"لق"ێكن له زووانی فه‌رمیی كورد.
39- ئاپۆ =
مامه،زاراڤه‌ی "ئاپۆ" كه هه‌نوكه بۆ بیرمه‌ندی زیندانیكراوی
كورد عبدالله ئۆچ ئالان پتر به كار ده‌برێت،زاراوه‌یه‌كی
شێوه‌گۆی "زه‌نگه‌نه"یه،و بۆ "مام ،مامه،سه‌روه‌ر،ڕابه‌ر"
به‌كاردێت،تا ئێستاش زه‌نگه‌نه‌كانی گه‌رمیان،به مامه‌كان و
هه‌ندێ جار به گه‌وره‌كان،ده‌یه‌ژن"هاپۆ،ئاپۆ"،ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی تۆكمه‌یی و مه‌زناتی زمانی كوردی
ده‌رده‌خات،سه‌رۆكێكی "باكوری وڵات" زاراوه‌یه‌كی
"گه‌رمیانیان"ه ،ده‌كرێته به‌رگی باڵای و ناسناوی
هه‌میشه‌یی.
40-
فه‌لسه‌فه=زانخوازی،له زۆربه‌مان ئاشكرایه كه زاراوه‌ی
فه‌لسه‌فه یۆنانیه‌و له دوو وشه
پێكهاتوه،ئه‌وانیش(فیلۆ+سۆفی)كه ده‌كاته حه‌زكردن له
زانست،به‌ڵام ئێمه بۆ زاراوه‌ی"فه‌لسه‌فه" "زانخوازی" به
گونجاو ده‌زانین،ئه‌م زاراوه‌یه دوو وشه‌یه
ئه‌وانیش"زان+خوازی"،زان بن و ڕه‌گی زانینه،هه‌روه‌ك له
زاراوه‌كانی"زانكۆ،زانیار،زانست" به
ده‌رده‌كه‌وێت،هه‌روه‌ها"خوازی" واته ویستن و حه‌زكردن و
خواستن، هه‌روه‌ك زاراوه‌كانی" خۆشه‌ویستی، دنیاویستی،
شه‌ڕخوازی، پاوه‌نخوازی"، كه‌واته"فه‌لسه‌فه = زانخوازی
واته حه‌زو ئاره‌زو بۆ زانین و دانایی، وه بۆ "فه‌یله‌سوف"
زاراوه‌ی "زانخواز" به گونجاو ده‌زانین.
41- هۆتێل =
حه‌وانگه،ڕاسته ئێستا به هۆتێل ده‌وترێت"میوانخانه" به‌ڵام
زاراوه‌ی میوانخانه زۆر گونجاو نیه،چونكه زۆر كه‌س میوانیش
نیه‌و خه‌ڵكی ئه‌و جێگه‌شه‌و ده‌چێته هۆتێل و هتد..،به‌ڵام
زاراوه‌ی"حه‌وان+گه"زۆر گونجاوه،چونكه به مانای جێگای
حه‌وانه‌وه دێت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ده‌چێته ئه‌وێنده‌ر.
42- ته‌وبه =
په‌ته‌ت،ووشه‌ی "په‌ته‌ت" وشه‌یه‌كی ئاڤێستاییه‌و ڕێك
به‌رامبه‌ره له‌ته‌ك وشه‌ی "ته‌وبه"،و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و
پاشگه‌زبوونه‌وه بۆ لای خودای تاك،به‌كار دێت،به‌ڵام وشه‌كانی
"په‌شیمانی،گه‌ڕانه‌وه،پاشگه‌زبوونه‌وه"هه‌ریه‌كه‌و بۆ شتی
دیكه گونجاون،بۆ وێنه(له مامه‌ڵه‌كه‌م "په‌شیمان"
ده‌بمه‌وه) یان(له شه‌ودا "ده‌گه‌ڕێنه‌وه"بۆ ئێره) یان
(له بڕیاره‌كه‌م "پاشگه‌ز" ده‌بمه‌وه)و هتد......،هه‌ر بۆیه
وشه‌ی "په‌ته‌ت" گه‌لێك جوان و پڕ مانا‌و گونجاوه بۆ وشه‌ی
"ته‌وبه".
په‌راوێز(پترگۆیی)
1- له
سه‌ره‌تا ته‌نها بوو، به‌ڵام دواتر(سه‌یوان حوسێن،هێمن
عه‌لی،وریا حه‌سه‌ن،كه‌مال مه‌حموود،ئه‌میر عه‌بدوڵڵا)زۆر
هاوكارم بوون و هه‌موو خۆیان به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پرۆژه‌كه
زانیوه‌و بێ‌وچان كاریان كردوه.
|