|
زمان‌ناسی و شێوازگه‌ری
ئاسته‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتن
د. یادگار له‌تیف-
زانكۆی سه‌لاحه‌دین
1ـ
شێوازگه‌ری وه‌سفی (ده‌ربڕین(
ئه‌م
ئاراسته‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی زمان‌ناسی سویسری (چارلس بالی
Charles Bally) دامه‌زرا، له‌نێوان
ساڵانی 1902 ـ 1905 دا، بالی كه یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی
(سۆسێر)، تێڕوانینێكی دوو لایه‌نه‌ی هه‌بوو بۆ زمان، بۆیه
لێكۆڵینه‌وه زمانه‌وانییه‌كانی له سۆنگه‌ی هه‌ردوو
لایه‌نه‌كه‌ی زمانه‌وه كه بریتین له گوتارده‌رو گوتار بۆ
دراودا (المخاگب والمخاگب) ئه‌نجامدا، و گه‌یشته ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی كه زمان ته‌عبیر له‌بیر ناكات ته‌نها له‌ڕێگه‌ی
هه‌ڵوێستێكی ویژدانییه‌وه نه‌بێت، به‌و واتایه‌ی بیرۆكه‌ی
ته‌عبیرلێكراو نابێته قسه (كلام)، ته‌نها له حاڵه‌تی
تێپه‌ڕبونیدا نه‌بێت به چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی ویژدانی وه‌ك
ئاوات، هیوا، توڕه‌بوون، دانبه‌خۆ داگرتن، ڕێزگرتن، و هتد...
.
ئه‌م بنه‌ما
زمانه‌وانییه ئاوێزه بووه به‌لایه‌نی هه‌ستیه‌وه، وای له
(بالی) كرد به‌دواداچوون ئه‌نجامبدات بۆ ئاستی چڕی هه‌ست، كه
قسه‌كه‌ر گوتاره‌كه‌ی پێلێوانا لێو ده‌كات. ئه‌مه‌ش
گه‌یاندییه ئه‌وه‌ی له شێواز بكۆڵێته‌وه له‌ڕوانگه‌ی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ربڕینی زمانییه‌وه، و له‌ڕوانگه‌ی
كاریگه‌ری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له‌سه‌ر هه‌ستیاری، بۆیه
(بالی) ته‌نها گرنگی به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا كه ناوه‌رۆكی
سۆزیان له‌خۆگرتووه، به‌و واتایه‌ی كاری ئه‌م ئاراسته‌یه
تایبه‌ته به ڕه‌هه‌ندی سۆزی و هه‌ستی و ویژدانییه‌وه له‌ناو
دیارده زمانه‌وانییه‌كه‌دا.
ڕۆڵی گرنگی
(بالی) زیاتر له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه هه‌ستا به
گواستنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شێواز له وێنه
به‌لاغییه‌كه‌یه‌وه، بۆ مه‌یدانێكی سه‌ربه‌خۆی نوێ، دواتر
به (شێوازگه‌ری) ناسرا، له‌و ده‌مه‌وه هه‌موو
لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره له‌ژێر چه‌تری كاری
بالییه‌وه كۆبوونه‌وه، و سوودمه‌ندبوون له كۆششه‌كانی
(بالی)، ئیتر ئایا ئه‌و سوود لێوه‌رگرتنه له‌بواری میتۆد بێت
یاخود بابه‌ت.
تیۆره
شێوازگه‌رییه‌كانی (بالی) وا به‌سته‌ی ده‌ربڕینه
گۆكراوه‌كانه، نه‌ك كرده‌ی بیركردنه‌وه، شێوازگه‌ری له‌لای
ئه‌م له‌واتای ده‌ربڕین و تایبه‌تمه‌ندییه ویژدانییه‌كانی، و
جێگه‌ی له‌ڕستی (نسق) ده‌ربڕین، و ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه شێواز و
وێنه ده‌به‌خشنه ده‌ربڕینه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه. ئه‌مه
ته‌وه‌ری كاری سه‌ره‌كی شێوازگه‌رییه له‌لای (بالی)، له‌به‌ر
ئه‌مه‌یه ئاراسته‌ی (بالی) به (شێوازگه‌ری وه‌سفی یاخود
ده‌ربڕین) ناوزه‌دكراوه. و خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه بۆ
تیشكخستنه‌سه‌ر بنیاده زمانییه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان له‌ناو
سیسته‌می زمانی‌دا، و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی له‌سه‌ر گوێ‌گران
به‌جێی ده‌هێڵن. ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ش دوو جۆرن، سروشتی و
كۆمه‌ڵایه‌تی:
1ـ
نیشانه سروشتییه‌كان:
ئه‌م جۆره
ئاستێكی زمانه‌وانییه و له‌ناویدا دیالێكتی ململانێی نێوان
هێماو واتاكان (الدوال والمدلولات) یاخود وێنه‌ی هونه‌ریی و
ماناكانیان، یان هه‌ندێك شێوازی ڕه‌وانبێژی وه‌ك شێوازی
سه‌رسامبوون، پرسیاركردن، بانگكردن، داخوازی، سوێند، دواخستن،
لابردن ده‌رده‌كه‌ون.
گشت ئه‌م
لایه‌نانه لای (بالی) كاریگه‌ری سروشتین و شێوازێكه له
شێوازه‌كانی ده‌ربڕین.
2ـ
نیشانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
ئه‌مانه‌ش
بریتین له هه‌ڵسوكه‌وتی زمانیانه‌و زاده‌ی چه‌ند هه‌ڵوێستێكی
زیندووی به‌ستراو به واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه. بۆ
نموونه چه‌مكی (دڵفراوانی): ئه‌مه ده‌ربڕینێكی په‌یوه‌نداره
به كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی لێبورده‌ی سینگفراوانه‌وه،
دایانهێناوه و به‌كاریان هێناوه، به‌م پێیه، وشه‌ی
(دڵفراوانی) بۆ خودی خۆی بنیادێكه سه‌ر به بوارێكی تایبه‌ته
به زمان‌ناسی، و بوارێكه له بواره‌كانی زمان.
لێره‌وه
هه‌رچین و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆره زمانێكی تایبه‌ت به خۆی
هه‌یه، وه‌ك چین و توێژی جوتیار، و كرێكار، و پیشه‌كاری وه‌ك
پزیشك، ئه‌ندازیار، به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌مه جگه له‌بوونی زمانی
شارنشین و گوندنشین، قوتابی، مامۆستا. هه‌ریه‌ك له‌م چین و
توێژانه به‌كارهێنان و هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه،
و له چینه‌كانی تری جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر پۆلینێكی زمانی، كۆمه‌ڵه هه‌ست و
هه‌ڵوێستێكی هزریی و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی
ئه‌م ئاراسته‌یه گرنگی خۆی هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه
زمانه‌وانی و ده‌روونییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، و
لێكۆڵینه‌وه شێوازگه‌رییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی،
ڕووبه‌ڕووی چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ك بوویه‌وه، یه‌كێك له هه‌ره
ڕه‌خنه دیاره‌كان بریتییه له گرنگی نه‌دانی ئه‌م
ئاراسته‌یه به خاوه‌نی گوتار، و ئه‌ستاتیكای ده‌ق، ئه‌مه‌ش
درزێك بوو لێوه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وان توانیان ڕه‌خنه له‌م
ئاراسته‌یه بگرن و هه‌ڵیسه‌نگێنن.
ئاسۆی
دره‌وشاوه‌ی شێوازگه‌ری ده‌ربڕین كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌جێهێشت
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بوارێكی زۆری فیكری و زانستی تایبه‌ت به
لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌سوودو جۆراو جۆری وه‌ك لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
لایه‌نه ته‌ركیبی، و دیلالی، و فه‌رهه‌نگییه‌كان، و
به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌نجامدا، وه‌ك
لێكۆڵینه‌وه‌ی لادان و لابردن و چاوگ له فه‌ره‌نسیدا، و
لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕابردوو له‌شانۆگه‌ری
هاوچه‌رخدا و، سیسته‌می فه‌رمان و فیكر و زمانه‌وانی ده‌روون و
زانستی ده‌روونزانی زمان و چه‌ندین بواری تر.
2ـ
شێوازگه‌ری پێكهاته‌یی:
(لیوسپیتزه‌ر)ی
Loo Spitzer ئه‌ڵمانی (1887 – 1960)
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئاراسته‌یه، سپیتزه‌ر یه‌كێكه له
ڕه‌خنه‌گران زانایانی زمان‌ناسی، كۆمه‌ڵێك كتێبی هه‌یه،
له‌وانه: (كۆمه‌ڵه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌شێواز، و شێوازگه‌ری
و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی(.
ئه‌م
ئاراسته‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ربڕین و
تاكی ده‌ربڕدا ده‌كات، یاخود په‌یوه‌ندی ده‌ربڕین به‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ده‌ربڕین و په‌یوه‌ندییه ده‌ربڕینییه‌كانی
به‌رهه‌مهێناوه و هه‌ڵده‌ستێت به لێكۆڵینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان و
دیاریكردنیان، ئه‌مه‌ش وایلێكردووه له ڕه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بییه‌وه نزیك بێت.
خاڵی هاوبه‌شی
شێوازگه‌ری پێكهاته‌یی له‌گه‌ڵا شێوازگه‌ری ده‌ربڕیندا
بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌ردووكیان له‌ناو ده‌قدا به‌دوای
بنیاده زمانه‌وانییه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می
زماندا ده‌گه‌ڕێن، پشت ئه‌ستور به قوتابخانه‌ی سوسێری
زمانه‌وانی.
له سۆنگه‌ی
تێڕوانینه‌كانییه‌وه بۆ واقیع، شێوازگه‌ری ده‌ربڕین دوو جۆر
گوتاری له‌یه‌كتر جیاكرده‌وه، گوتارێكی سه‌رمۆری خاڵی له‌هه‌ر
بارگاوی بوونێك، و گوتارێكی هه‌ڵگری سۆز‌و هه‌ست و گشت حاڵه‌ته
ده‌روونییه‌كان، چونكه زمان له به‌كارهێنانه
واقیعیانه‌كه‌یدا له هه‌موو ڕووه‌كانیه‌وه په‌رده له‌سه‌ر
لایه‌نێكی فیكری و لایه‌نێكی سۆزی لاده‌دات، و هه‌ردوو
ڕووه‌كه هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌پێی ئاستی جیاواز، پشت
ئه‌ستوور به‌و ئاماده باشییه خۆرسكه‌ی قسه‌كه‌ر هه‌یه‌تی،
پشت ئه‌ستوور به ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی
تێیدا ده‌ژی.
ئه‌م
ئاراسته‌یه زۆر هه‌ڵوێسته ده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نی سۆزی و
ویژدانی له‌ناو دیارده زمانییه‌كه‌دا، و به‌دواداچوون ده‌كات
له‌سه‌ر چڕی هه‌ست كه قسه‌كه‌ر گوتاره‌كه‌ی خۆی پێ تاو
ده‌دات له‌كاتی به‌كارهێنانی بابه‌تیانه‌یدا. لێره‌وه ئه‌م
ئاراسته‌یه لای هه‌ندێك له توێژه‌ران ناونراوه به
ئاراسته‌ی ئینتباعی، چونكه بنه‌ما تیۆری و پراكتیكه‌كانی
هه‌ڵقوڵاوی شیكاری خودییه، و باوه‌ڕی ڕێژه‌گه‌ری شیكاری
هه‌یه، و پشتی كردۆته ئه‌و ڕۆحه زانستیانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی
شێوازگه‌ری (بالی) كاری له‌سه‌ر ده‌كرد.
(سپیزه‌ر)
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو شێوازگه‌ری بكاته پردی
به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان زمان‌ناسی و مێژووی ئه‌ده‌ب، له‌م
پێناوه‌دا له په‌یوه‌ندی ده‌ربڕین به تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی
كۆڵییه‌وه، و هه‌ر له‌ساڵی 1918 وه (سپیزه‌ر) هه‌ستا
به‌ڕێخۆشكردن بۆ شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر (رابیلیه) كردی، له‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا (سپیزه‌ر) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
ڕه‌گه‌زه شێوازییه‌كان و دنیای ده‌روونی نوسه‌ر زه‌ق
بكاته‌وه، و له‌ساڵانی نێوان 1920 – 1925 ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو
كه سیما شێوازیه دووباره‌بووه‌كان له‌كاری نووسه‌ردا،
كۆمه‌ڵه ڕه‌گه‌زێكی وابه‌سته‌ی سه‌نته‌ری ویژدانی ناو ناخ و
بیره‌باوه‌ره‌كانه له‌لای، نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌كی
نه‌خۆشیی بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی فرۆید بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.
له‌ڕێگه‌ی
ئه‌م تێڕوانینه‌وه (سپیزه‌ر) توانی شۆڕشێكی فیكری به‌رپا بكات
له‌مێژووی زمان‌ناسی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌كادیمیدا. ئه‌مه‌ش زیاتر له
لێكۆڵینه‌وه قوڵه به‌سووده‌كانی سه‌رچاوه‌ی گرت، وه‌ك
(كۆمه‌ڵه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌شێواز 1928) و (زمانناسییه‌كان
و مێژووی ئه‌ده‌ب 1948) و (شێوازگه‌رییه‌كان 1955).
ده‌توانین
گرنگترین ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه شێوازگه‌ری ڕه‌خنه‌یی پشتی
پێده‌به‌ستێت له‌م چه‌ند خاڵدا كۆبكه‌ینه‌وه:
1ـ
خودی كاری ئه‌ده‌بی ده‌ستپێكه له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، واته
نابێت پێشوه‌خته بیری ده‌ره‌كی (ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق) به‌سه‌ر
ده‌ق و شیكاری ده‌قدا بسه‌پێنرێت.
2ـ
گوتاری ئه‌ده‌بی وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی خۆر وایه، و په‌رده له‌سه‌ر
بیر‌و هزری دانه‌ر لاده‌بات، چونكه پڕه‌نسیپی یه‌كپارچه‌یی
كرۆكی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی كاره‌كه‌یه كه به‌هۆیه‌وه
شیده‌كرێته‌وه، و ڕاڤه ده‌كرێت.
3ـ
چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌نته‌ری گوتار پێویسته له‌به‌شه‌وه بێت،
ئه‌مه‌ش كاری گه‌یشتن به سه‌نته‌ره‌كه‌ی، و به ته‌وه‌ری
ده‌لالی ئاسان ده‌كات، و گه‌ر هاتوو به‌شه‌كه به ووردی و به
ئاگاییه‌وه دیاریكرا، ئه‌وا نهێنی كاره‌كه‌مان پێشكه‌ش
ده‌كات، و ڕوونی ده‌كاته‌وه.
4ـ
هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خۆر له‌چه‌ند جۆرێكی ئه‌ده‌بی
پێكهاتووه، و سه‌ر به سیسته‌مێكی فراوانتره، و ڕۆحی نووسه‌ر
ئاوێنه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یه.
5ـ
شێوازگه‌ری ڕه‌خنه‌یی له تایبه‌تمه‌ندییه زمانی و
ئه‌ده‌بیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، و هه‌ر ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه كه كارێكی ئه‌ده‌بی له‌وه‌ی تر
جیاده‌كاته‌وه.
6ـ
شێوازگه‌ری لادانه له‌به‌ركارهێنانی ئاساییانه‌ی زمان.
7ـ
پێویسته له‌سه‌ر شێوازگه‌ری پێكهاته‌یی كارێكی ڕه‌خنه‌یی ڕۆح
سوك بێت، چونكه كاری ئه‌ده‌بی یه‌كپارچه‌یه، و پێویست ده‌كات
به‌چاوێكی یه‌كپارچه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ناو كاره‌كه‌وه ته‌ماشا
بكرێت، ئه‌مه‌ش دێته‌دی به چوونه ژێرباری به‌رپرسیارێتی ئه‌و
ڕوانینه گشتگیریه بۆ كاری ئه‌ده‌بی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌خوازێت كه هاوسۆزییه‌كی ته‌واو هه‌بێت له‌گه‌ڵا
داهێنه‌ره‌كه‌یدا، چونكه هه‌موو شیكارو ڕاڤه‌یه‌ك بۆ گوتار، و
گشت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێگه‌شتووانه پێویسته له ڕه‌خنه‌ی
ئه‌ستاتیكی ده‌قه‌وه سه‌رچاوه بگرێت.
سپیزه‌ر ئه‌م
میتۆده‌ی له‌سه‌ر كاری كۆمه‌ڵه نووسه‌رێكی به‌ناوبانگدا
جێبه‌جێكرد، له‌وانه (دیدرو) و (كلودیل) و (باریوس) و
(بروست). له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی شێوازه‌كانیان، كۆمه‌ڵه
ئه‌نجامێكی سه‌ره‌نجڕاكێشی به‌ده‌ستهێنا، كه بوونه مایه‌ی
خه‌مڵاندنی شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بی، و كارێكی وایانكرد ئه‌م
ئاراسته‌یه ببێته قوتابخانه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌ژێر ناوی
شێوازگه‌ری ئه‌ده‌بیدا، و بووه مایه‌ی نووسینی كۆمه‌ڵه باس و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا، هه‌ر له‌م مه‌یدانه‌دا كۆمه‌ڵه نووسه‌رێك بوونه
پاڵپشت و ڕێنماكار بۆ، له‌وانه (دوماسو ئه‌له‌نسۆ) و (سبویری)
و (هاتزفلید).
له‌گه‌ڵا گشت
ئه‌م ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریانه‌دا هه‌ندێك ڕه‌خنه ئاراسته‌ی
سپیتزه‌ر كرا، یه‌كێك له هه‌ره ڕه‌خنه دیاره‌كان،
ڕه‌خنه‌كه‌ی (جوییل تامین)ه، كه ده‌ڵێت شێوازگه‌ری سپیزه‌ر
ڕۆچووه له‌ڕه‌هه‌ندی خودیدا، و زۆر گرنگی به مه‌به‌سته‌كانی
نووسه‌ر داوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نقوم بووه له‌ڕه‌وه‌نده
ده‌روونییه‌كاندا و نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی یاسایه‌كی
زانستی تایبه‌تمه‌ندی توند‌و تۆڵا.
3ـ
شێوازگه‌ری بنیادگه‌ری:
ئه‌م
ئاراسته‌یه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌رده هه‌ڵماڵێت له‌سه‌ر
سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی دیارده شێوازییه‌كان، نه‌ك ته‌نها
له‌ناو زماندا به‌و پێیه‌ی ته‌نها سیسته‌مێكی په‌تی ڕووته،
به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڕه‌گه‌زه زمانییه‌كان و
ئه‌ركه‌كانیان له‌ناو زماندا. بواری كاركردنی ئه‌م ئاراسته‌یه
زۆر و جۆراوجۆرن، و پسپۆڕان له‌م چه‌ند چه‌مكه‌دا
كۆیانكردوونه‌ته‌وه:
أ ـ بنیاد
(البنیه):
بریتییه له
چنراوێك سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌وانیش: گشتگیری،
ووه‌رچه‌رخان (التحول)، و كۆنتڕۆڵكردنی خودیه.
ب ـ زمان و
قسه:
ئه‌م دوو
چه‌مكه زاده‌ی بیری سۆسێره، و له‌پاش خۆی ئه‌م دوو واقیعه
زمانییه، كه‌مه‌ندكێشی زمانه‌وان و ڕه‌خنه‌گرانیانكرد
له‌پێناو شیكردنه‌وه‌ی دیارده ئه‌ده‌بی و شێوازیه‌كه‌دا. ئه‌م
دوو چه‌مكه چه‌ند ناوێكی تریان لێ‌نرا، له‌وانه (زمان و
گوتار) و (ده‌زگاو ده‌ق) و (وزه و جێبه‌جێكردن) و (جۆر و
نامه(
جـ ـ شه‌ش
ئه‌ركه زمانییه‌كه:
جابسۆن تیۆری
په‌یوه‌ندیكردنی له شه‌ش ڕه‌گه‌زدا چڕكرده‌وه، كه بریتیین
له: نێره‌ر، وه‌رگر، په‌یام، سیاق، ڕایه‌ڵی په‌یوه‌ندیكردن، و
هێماكان یاخود ڕێساكان.
هه‌ر
ڕه‌گه‌زێك له‌م ڕه‌گه‌زانه ئه‌ركێكی تایبه‌ت ڕائه‌په‌ڕێنێت،
له‌نێره‌ره‌وه ئه‌ركی ده‌ربڕین دێته‌بوون، و له‌وه‌رگره‌وه
ئه‌ركی تێگه‌یشتن دروست ده‌بێت، و له سیاقه‌وه ئه‌ركی
مه‌رجه‌عییه‌ت دێته بوون، كه ئه‌میش بۆ خودی خۆی ئه‌ركێكه
ده‌بێته مایه‌ی هاتنه‌بوونی هه‌واڵپێدان، كاتێك زمان ئاماژه
ده‌كات بۆ ئه‌و شتانه‌ی ته‌عبیریان لێده‌كات. و ڕایه‌ڵه‌ی
په‌یوه‌ندیكردنیش ئه‌ركی ئاگاداركردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات،
و هێماكانیش به ئه‌ركی فه‌رهه‌نگیانه هه‌ڵده‌ستێت. له
په‌یامیشه‌وه ئه‌ركی شیعریه‌ت دێته‌بوون.
دـ به‌های
جیاوازی:
له‌و
سۆنگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه هه‌ر هێمایه‌ك (دالێك)
به‌تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی خۆیه‌وه ناناسرێته‌وه، به‌ڵكو
شوناس و به‌ها وه‌رده‌گرێت له‌ڕێگه‌ی جیاوازبوون و
نایه‌كانگیری له‌گه‌ڵا هێماكانی (داله‌كانی) تردا له‌ناو
سیاقدا، وه‌كو وشه‌ی (داد) كه یه‌كه‌یه‌كی خاوه‌ن واتایه
به‌هۆی بوونی وشه‌ی (سته‌م) نه‌ك له‌به‌ر خودی خۆی. هه‌روه‌ها
وشه‌ی (شادی) واتا به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ڕێگه‌ی وشه‌ی
(شینه)وه، و به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه هه‌ر له‌زووه‌وه
گوتراوه: شته‌كان به دژه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون.
ه ـ ته‌وه‌ری
پێكهێنان و هه‌ڵبژاردن:
ئه‌م
ته‌وه‌ره ده‌بزوێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كه‌كان،
هه‌ندێك جار بزاوته‌كه ئاسۆییه و پشت به هاوسێیه‌تی نێوان
وشه‌كان ده‌به‌ستێت، به‌پێی سیسته‌می سینتاكسیی قسه‌كردن، وه‌ك
دوو وشه‌ی (هات) و (قوتابی)، ده‌كرێت بڵێین (قوتابی هات)،
چونكه له ته‌وه‌ری پێكهێناندا، وشه‌ی ئه‌ركی له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندی هاوسێیه‌تی به وشه‌ی پێشخۆی و پاشخۆی
داده‌مه‌زرێنێت.
هه‌ندێك جاریش
بزاوته‌كه ستوونییه‌و پشت ده‌به‌ستێت به په‌یوه‌ندیه
بزره‌كان، ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه‌ش سروشتێكی ئیحا ئامێزی
هه‌یه، له‌سه‌ر گۆڕینی وشه، به وشه‌یه‌كی تر داده‌مه‌زرێت،
به‌هۆی له‌یه‌كچوونی ده‌نگی و فیلۆلۆجی و دیلالی، وه‌ك وشه‌ی
(جوان) كه ده‌لاله‌تی له وشه‌كانی قه‌شه‌نگ، شۆخ و شه‌نگ،
بێوێنه، جوانخاس وه‌رده‌گرێت. یاخود وشه‌ی (فێربوون) كه
بوونی خۆی ـ له ئاستی ستونیدا ـ له زنجیره وشه‌یه‌كی سه‌ر
هه‌مان كێش وه‌رده‌گرێت، وه‌ك وشه‌كانی (تێربوون)، (كوێربوون(
4ـ
شێوازگه‌ری لادان:
ده‌سته‌واژه‌ی
لادان (الانزیاح) زاده‌ی كاری شێوازگه‌رییه و له‌كۆتاییه‌كانی
سه‌ده‌ی نۆزده‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌وه
بگه‌یه‌نێت كه پێشتر بوونی نه‌بووه، چونكه ئێمه گه‌ربێت و
ئاوڕێك له وانه‌كانی ڕه‌وانبێژی عه‌ره‌بی بده‌ینه‌وه، ئه‌وا
ده‌بینین ئه‌م چه‌مكه مێژوویه‌كی زۆر كۆنتری هه‌یه‌و زۆر
به‌قوڵی لێی كۆڵراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناوی (العدول)دا.
(لادان)
دامه‌زراوه له‌سه‌ر جووت بنه‌مای قسه‌ی ڕۆژانه، و قسه‌ی
ئه‌ده‌بی، یاخود جووت ئاستی ئایدیالی و لادراو، ئاستی ئایدیالی
ئه‌و ئه‌سڵه‌یه كه ئاستی لادراوی پێده‌پێورێت.
شێوازگه‌ره‌كان وای بۆ ده‌چن گه‌ر ئاستی ده‌ستكاریكردنی
به‌كاربه‌ر له هه‌یكه‌ل و شێواز‌و پێكهاته‌ی زمان بگاته ئه‌و
ئاسته‌ی له‌شێوازی باو (مألوف) بچێته‌ده‌ر، ئه‌وا قسه‌كه‌ی له
ئاستی هه‌واڵا وپه‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌چێته‌ده‌ر و ده‌چێته
ناو ئاستی شیعریه‌ت.
بۆ نموونه
گه‌ر بڵێین: وانه‌كه‌م وته‌وه‌و ده‌ستگرۆیی هه‌ژارێكم كرد.
ده‌ربڕینه‌كه‌مان هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شێوازی له‌خۆ
نه‌گرتووه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئان كه
ده‌فه‌رموێت: (فریقاً كذّبتم وفریقاً تقتلون) (سوره البقره:
87) كه له‌ڕستی پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌ن لایداوه، له‌ڕێگه‌ی
پێشخستنی (به‌ركار)، دواخستنی فه‌رمان و بكه‌ره‌كه‌یه‌وه،
ئه‌مه له‌لایه‌ك، و له‌ڕێگای كورتكردنه‌وه‌ی (اختزال) ڕاناوی
گه‌ڕاوه بۆ قسه لێكراوان له‌لایه‌كی تره‌وه.
شێوازگه‌ری
زۆر گرنگی به چه‌مكی لادان له‌پێوه‌ر ده‌دات، و دێت
لێكۆڵینه‌وه‌ی شێوازگه‌ری به (زانستی لادانه‌كان) پێناس
ده‌كات ده‌كرێت لادان ده‌رچوون بێت له‌ڕێسا سینتاكسییه‌كان،
وه‌ك ئه‌م ڕسته‌یه‌ی چۆمسكی: (بیر‌و بۆچونه سه‌وزه بێ
ڕه‌نگه‌كان زۆر به‌دڵڕه‌قیه‌وه ده‌نوون). هه‌روه‌ها ده‌گرێت ـ
لادان ـ له‌سه‌ر ئاستی ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن دروستبێت، واته
كرده‌ی هه‌ڵبژاردنی وشه‌یه‌ك و دوورخستنه‌وه‌ی هاوشێوه‌كانی
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان بۆی كرد، ئه‌ویش هاو شێوه‌كانی
وه‌ك ئه‌م دێڕه شیعره‌ی نالی له قه‌سیده‌ی (تیپی ڕێ ـ
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم(
ئه‌و غاری
یاره ئێستا پڕ ئه‌غیاره، یا نه‌خۆ
هه‌ر غاری
یاره، یابووه‌ته غار مارومور
وشه‌ی (غار)
كه مانا زمانییه‌كه‌ی ـ ئاستی ئه‌سڵی ـ ئه‌شكه‌وته، لێره
(نالی) به‌مانای حوجره‌ی فه‌قێیه‌تی خۆی به‌كاری هێناوه،
هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی (غاری یار) كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) و ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی
به‌كاردێت، له كلتوری ئیسلامیی، و به‌وردتر له قورئانی
پیرۆزی وه‌رگرتووه كه ده‌فه‌رمووێت: (ثانی اثنینَ إذهما فی
الغار إذ یقول لصاحبه لا تحزن إنَّ الله معنا)، نالی هاتووه
له‌ڕه‌چه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی لایداوه، و بۆخۆی هاوڕێكانی
به‌كارهێناوه‌ته‌وه، به‌و واتایه‌ی حوجره‌كه‌م كه ئه‌وسا بۆ
من و هاوڕێكانم وه‌ك ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی (پور) بوو بۆ پێغه‌مبه‌ر
(دروردی خودای له‌سه‌ربێت) و ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی، ئێستا چی
به‌سه‌ردا هاتووه؟ له‌وه زیاتر (غاری مار ـ ئه‌شكه‌وتی مار)
له واقیعی زمانی‌دا بوونی نییه، و نالی له‌ڕێگه‌ی بوونی ئه‌و
ماره‌ی په‌نجه‌ی ئه‌بوبه‌كری گه‌ست له ئه‌شكه‌وتی (پور)دا
هێناویه‌تیه بوون، واته دووجار لادانی به چه‌مكه‌كه
كردووه، لادانێكی دیلالیانه، و لادانێكی تایبه‌ت به
ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن.
پێكدادانی
ڕێساكانی ته‌وه‌ری پێكهێنان و هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری گه‌وره‌ی
هه‌یه له هاتنه بوونی شیعریه‌ت و وێنه‌ی شیعرییه‌وه، بۆیه
ده‌كرێت شیعر به وێنه‌ی شیعری پێناسبكرێت، چونكه بوون و
ئه‌ستاتیكی وێنه‌ی شیعری پابه‌نده به دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
نامۆ و ئه‌و سانه‌بووی نێوان چه‌مك و وشه‌كان له واقیعی
به‌كارهێنانی زمانی باودا، ئه‌مه‌ش لادانی دیلالی
لێده‌كه‌وێته‌وه، لادانی دیلالیش دیلالاتی نوێی داهێنراوی
لێده‌بێته‌وه. گه‌ر بڕوانینه ئه‌م دێره‌ی نالی له‌هه‌مان
شاكاریدا ده‌توانین ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی تێدا به‌جوانی
بدۆزینه‌وه، نالی ده‌ڵێت:
له‌م شه‌رحی
ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م سۆزی هیجرته
دڵا ڕه‌نگه
بێ به ئاو به چا‌وا بكا عبور!
دڵا كه
ڕه‌هه‌ندێكی مادی، و به‌شێكی پێكهاته‌ی فیزیكی مرۆڤه،
له‌ڕێچكه‌ی خۆی لادراوه و گه‌ردیله‌كانی توێنراوه‌ته‌وه و
خه‌ریكه ده‌بێته ئاو! ئاوه‌كه‌ش هۆن هۆن له خواره‌وه
ڕێچكه‌ی به‌ستوه‌و سه‌رده‌كه‌وێت!، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
فرمێسك به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای چاوه‌وه تێپه‌ڕێت، و ئه‌م
بگه‌یه‌نێته‌وه نیشتمان، به‌ڵام ئایا ئاو له خواره‌وه
سه‌رده‌كه‌وێت بۆ سه‌ره‌وه تا ئه‌م بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه
باوه‌شی گوڵا و گوڵزار شاره‌زووره‌كه‌ی.
ئه‌م دێره
نه‌ك لادانێكی له‌خۆ گرتووه، به‌ڵكو لێوانلێوه له شیعریه‌تی
لادان، چونكه له ئاستی پێكهاته‌ی زمانه‌وانیشه‌وه لادانێكی
تر ده‌بینین، ئه‌ویش پێشخستن و دواخستنه، پێشخستنی هه‌واڵا و
دواخستنی ده‌ستپێك، پێشخستنی ڕوونكردنه‌وه و دواخستنی حاڵه‌ت،
ده‌ربڕینه خاوه‌كه (ئاستی ـ ڕه‌سه‌ن) بۆ خۆی ئاوایه:
دڵا ڕه‌نگه
بێ به ئاو و به‌چاوا بكا عوبور
به‌هۆی ئه‌م
ده‌ردی غوربه‌ته، و ئه‌م سۆزی هیجرته
به‌ڵام نالی
ده‌ڵێت:
له‌م شه‌رحی
ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م سۆزی هیجرته
دڵا ڕه‌نگه
بێ به ئاو به‌چاوا بكا عبور
ئه‌م
پێچه‌وانه‌ی ڕێچكه‌ی به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌یه، ئێمه له‌زمانی
ئاخاوتنی ڕۆژانه‌دا ده‌ڵێت:
مردم له‌به‌ر
ئێش و ئازاری ژیان
نه‌مام
به‌ده‌ست ته‌نیاییه‌وه.
شێتبوم بۆ
قومێك ئاو.
فڕیم له‌خۆی
هه‌واڵی ده‌رچوونم
جێبه‌خۆ
ناگرم له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆستانم
هۆكاری
ئه‌مه‌ش بۆ سروشتی زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شتی گرنگ و
ئه‌وه‌ی دڵا پێی خۆشه پێشبخرێت، بۆ ڕاكێشانی سه‌رنج بۆ لای،
به‌ڵام ده‌قه‌كه له‌م ڕێچكه ڕه‌سه‌نه لایداوه له پێناوی
بیناكردنی شیعرییه‌ت و توانه‌وه‌ی بۆ وێنه‌ی شیعری.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ
اڵاسلوبیه و اڵاسلوب، د. عبدالسلام المسدی.
2ـ
البلاغه العربیه قرا‌وه أخری، د. محمد عبدالمطلب.
3ـ
دیوانی نالی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی، ملا عبدالكریم مدرس
و فاتح عبدالكریم.
4ـ
شعر بشار بن برد دراسه أسلوبیه، یادگار لطیف.
5ـ
القاموس الموسوعی، الجدید العلوم اللسان، اوزوالد دیكرو وجان
ماری ضایغر، و: د. منذر العیاشی.
6ـ
علم اڵاسلوب، مبادۆه واجرا‌واته، د. صلاح فضل.
7ـ
مقالات فی اڵاسلوبیه، د. منذر العیاشی.
8ـ
اللسانیات وتحلیل النصوص، د. رابح بوحوش.
|