|
شێوه‌زاری هه‌ولێر
هه‌وڵێك بۆ ستانده‌رێكی نوێ له‌به‌ر
ڕۆشنایی پلانی زمان
به‌شی یه‌كه‌م
سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه:
كرمانجی ناوه‌ڕاست كۆمه‌ڵێك زار‌و بن زار‌و شێوه‌زار له‌خۆ ده‌گرێت،
چه‌ند خاڵی له‌یه‌ك نزیكیان له‌نێوان دایه، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان
شێوه چه‌ند خاڵێكی جیاوازیشیان له‌نێوان دایه. ئه‌و
جیاوازیانه له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی سه‌ره‌كی زمان ده‌نگسازیی،
وشه‌سازیی هه‌روه‌ها ڕسته‌سازی، ده‌رده‌كه‌ون.
جیۆپۆلتیكی شوێن و فاكته‌ری سیاسی ڕۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه بۆ
ئه‌وه‌ی شێوه‌زاری سلێمانی له‌ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی میرنشینی
بابان و بزاڤی رۆناكبیریی كوردی قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی بابان هه‌روه‌ها
پێگه‌ی زانستیی و مه‌عریفی و ئایینی كاكه ئه‌حمه‌دی شێخ، ئه‌و
شێوه‌زاره ببێته زمانی پێخوێندن له حوجره‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها
زمانی رۆشنبیری و سیاسی دام و ده‌زگای فه‌رمانڕه‌وای ناڕاسته‌وخۆی
به‌ریتانیا له‌سلێمانی و پاشان دام و ده‌زگای حوكمدارییه‌كه‌ی
شێخ عه‌بدولقادری برای شێخ مه‌حمودی پادشای كوردستانی خواروو.
ئه‌مه‌و، پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود كپ كرانه‌وه‌و
شێخ له سیاسه‌ت دووركه‌وته‌وه، ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ
ناچاربوو دان به‌و شێوه‌زاره دابنێ، وه‌ك زمانی پێخوێندن له
قۆناغی سه‌ره‌تاییدا.
بێگومان ئه‌و هه‌وڵه ناچارییه‌ی حكومه‌تی شاهانه‌ی عێراق و
كۆششی توێژی رۆناكبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد هه‌تا له‌دام
و ده‌زگای حكومه‌تی عێراقیدا نوقلانه‌ی گه‌شه‌و نه‌شونماكردنی
ئه‌م شێوه‌زاره بوو!
ئه‌م شێوه‌زاره له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها هه‌وڵێكی ناوچه‌یی بوو،
به‌جۆرێك "شۆڤینیه‌تێكی دیالێكتیكی" پێوه دیاربوو، بۆیه نه‌یتوانی
به ته‌واوی قۆناغه‌كانی به "ستانده‌ربوون" ببڕێت و ببێته
زارێكی ستانده‌ری میللی!
زاری ستانده‌ری میللی وه‌ك زاری ستانده‌ری ئایینی نییه، چونكه
ئه‌وه‌ی دواوه گوتاره‌كه‌ی هه‌ر ئاراسته‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه
نییه، به‌ڵكو گوتاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی "ئایینی"یه، "نه‌ته‌وه‌یی"
نییه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌نگست و بنه‌مایه، قورئان توانی
ببێته زمانێكی ستانده‌ری ئایینی و سنووری نه‌ته‌وه ببڕێت و
پێكۆل له‌سه‌ر بونیاتی "ئومه‌ت" بكات، نه‌ك بونیاتی نه‌ته‌وه.
هه‌رچی زاری ستانده‌ری میللییه، ئه‌وه له‌ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی
زمانه‌وه شه‌رعی بوون و فه‌رمیی بوونی پێده‌درێ. هه‌ر له‌و
ڕوانگه‌وه، هه‌تا ئێستا ئه‌و ڕیفراندۆمه میللییه بۆ زاری
ستانده‌ری میللی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی كوردی له‌هه‌رێمی
كوردستاندا نه‌كراوه. له ئاكام، قه‌یرانێكی مكوڕ له هه‌رێم
دروست بووه، هه‌ڕه‌شه له یه‌كێ له كۆڵه‌گه‌كانی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات.
ئه‌م نووسینه ته‌نها هه‌وڵدانێكه بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه،
به‌ر له‌وه‌ی ته‌واو ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی كاری له‌سه‌ر بكات،
ئه‌وه توێژه‌ران و نووسه‌رانی كورد كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و
تیرترو ئاڵۆزتری ده‌كه‌ن. به‌ڕای ئێمه، شێوه‌زاری هه‌ولێر له‌سه‌ر
چه‌ند بنه‌مایه‌كه‌وه ده‌كرێ چاره‌سه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه
بكات:
یه‌كه‌م:ـ هه‌ولێر تا ئێستا هه‌ر ناوه‌ندێكی سیاسی بڕیاری كورد
نییه، به‌ڵكو ناوه‌ندێكی رۆناكبیری و هاوكۆیی كوردییه.
سروشتی شاره‌كه‌و تێڕوانین و دنیا دیتن و هه‌ڵس و كه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی
و سایكۆلۆژیه‌تی تاكی كورد له‌م شاره‌دا شایه‌دی ئه‌وه ده‌ده‌ن
كه ئه‌و شاره به‌ره‌و پایته‌خت بوونی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێت
و هه‌ر تاكێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر شارێكی كوردستان، هه‌ولێر به
ماڵی خۆی ده‌زانێ و هه‌ست به "غه‌ریبی" ناكات!
دووه‌م: شێوه‌زاری هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی هه‌ر به‌شێكه
له زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست! سێیه‌م: جوگرافیای هه‌ولێر و
پێكهاته‌ی هه‌ندێ خێل و عه‌شیره‌تی كوردی جووت زار له‌سنووری
هه‌ولێر و هاو سنوور له‌گه‌ڵا ده‌ڤه‌ری بادینان هه‌ن. ئه‌و له‌یه‌ك
نزیكیه وایكردووه ئاكرێیه‌كان و به‌رده‌ڕه‌ش و گونده‌كانی
هاوسنووری گونده‌كانی هه‌ولێر هێنده پێویستیان به كۆد گۆڕین
ـ زار گۆڕین نه‌بێ و جۆرێك له زاری ئاخاوتنی ستانده‌ر. له‌و
ده‌ڤه‌رانه دروست ببێت.
چواره‌م: ئه‌و حه‌ساسیه‌ته زمانه‌وانییه‌ی له نێوان (سلێمانی)
و (بادینان) هه‌یه، ئه‌وه‌نده له‌نێوان هه‌ولێر و بادینان
نییه، هه‌روه‌ها هه‌ر شێوه‌زاری هه‌ولێر ده‌توانێ قۆناغ به
قۆناغ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی جێنده‌ری بادینی ـ كرمانجی سه‌روو
بكات، چونكه له ده‌ڤه‌ری لیوای هه‌ولێریش ئه‌و دیارده زمانه‌وانییه
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بادینی (تۆخ!) نییه. ئه‌مه پرۆژه‌یه!،
به‌واتای بۆ دروست كردنی زاری ستانده‌ری میللی له‌باشوری
كوردستان هه‌ر تاكێكی كورد له‌ڕێگای ئه‌و به‌نده‌ی ڕیفراندۆم
له ده‌ستوری كاتیی هه‌رێمدا به‌شداربێت. ئه‌مه زه‌بری سیاسی
نییه، به‌ڵكو پڕۆژه‌ی زمانه‌وانیی سیاسییه ته‌نها به بنه‌ماكانی
پلانی زمان:Principles of Language planning
چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. هه‌ر به بڕیاری (میللی)یش پرۆژه‌ی میللی
چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، ته‌نها به‌سه‌پاندنی بڕیاری سیاسی.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م توێژینه‌وه له‌ڕه‌وشی زمانه‌وانیی هه‌ولێر
ده‌كۆڵێته‌وه. ئه‌م شاره چه‌نده‌ها دیارده‌ی زمانه‌وانی
تێدایه كه له شاره‌كانی دی كوردستان نین.
ئه‌م شاره دیارده‌ی جووت زمانی bilingualism، فره زمانیی
Multilingualism و گۆڕینی زمان و گۆڕینی زار و شێوه‌زار Code –
switching، هه‌روه‌ها زمانی هاوبه‌شی Lingua franca و دایه
لۆگسیا Diaglossia هه‌بوونی زمانی باڵا‌و زمانی نزمی تێدایه.
به‌شی یه‌كه‌م: دیارده زمانه‌وانییه‌كان له هه‌ولێر
به‌ر له‌وه‌ی له‌و دیارده زمانه‌وانیانه بگه‌ین، به گرنگ ده‌زانین
ئاماژه به ڕه‌وشی تاكزمانی بكه‌ین و هۆكاری سه‌ره‌كی دروست
بوون و په‌یدابوونی جووت زمانی هه‌تا فره‌زمانی دیاری بكه‌ین.
كورد له‌مێژووی كۆنی خۆیدا به‌چه‌نده‌ها قۆناغی مێژوویی گرنگ
تێپه‌ڕیوه. له‌زۆرێك ئه‌و قۆناغانه‌دا گه‌یشتۆته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی
هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
ئێستا هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی شارستانی له‌مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا تۆمار بكات. هه‌رسێ "نه‌ته‌وه‌ی" سۆمه‌ری و
میتانی و میدی، بۆ نموونه، گه‌وره‌ترین به‌شداری شارستانیی و
مه‌عریفییان له‌مێژوودا تۆمار كردووه. خه‌تی مێخه‌كی و تابلۆ
قوڕینه‌كان زاده‌ی هزری مه‌عریفیی سۆمه‌رییه‌كانن، ئه‌و خه‌ته‌ی
ئه‌وان دایانهێنا ته‌مه‌نێكی زۆر له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیی
دابوو. هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و نووسینانه‌ی به‌و خه‌ته‌وه نووسران،
به‌شێك له‌مێژووی كورد و گه‌لانی دراوسێی ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خه‌ته‌وه ئێمه زیاتر ئاشنا ده‌بین
به (گوته) و (په‌یڤه)كانی سۆمه‌رییه‌كان كه ئه‌وه‌نده‌ی له
كوردی نزیكن له‌هیچ گه‌لێكی ناوچه‌كه نزیك نین. میتانییه‌كانیش
توانیان به‌شدارییه‌كی شارستانیی له‌مێژووی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی
ڕۆژهه‌ڵاتدا بكه‌ن و وێڕای ئه‌وه‌ی زمانێكی ستانده‌ری میللی له‌ناو
هۆزو گه‌لانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌رپا بكه‌ن، زمانی (ئه‌كه‌دیش)
وه‌ك زمانێكی سیاسیی له ناوچه‌كه په‌ره‌پێبده‌ن.
ئه‌و زمانه‌ی میتانییه‌كان له‌مێژوو زیاتر به زمانی حوری
یاخود هوری ناسراوه‌و له‌چه‌ند دیالێكتێكی ناوچه‌یی وه‌ك زمانی
گوتیه‌كان، لولیه‌كان، خالیدی و كاردۆخییه‌كان پێكهاتووه.
لێره، زمان بۆته فاكته‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هۆزه‌ی
كورد له یه‌كه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا.
هه‌رچی میدییه‌كانن ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی توانیویانه زمانێكی
ئایینی له ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنن، ئه‌وه خه‌تێكی كوردیشیان
داهێناوه به‌ناوی خه‌تی میدی. ئه‌خمینیه‌كان ئه‌و دیارده‌یان
هه‌ر له‌میدییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا
یه‌كه‌كانی فارسه‌كان هێنده كاریان له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی
میدییه‌كان و شارستانیه‌تی میدییه‌كان كردووه، هه‌تا ئه‌و
پێكۆڵه زمانه‌وانیه‌ی كوردیان كردۆته به‌شێك له كه‌لتورو
هزری مه‌عریفی خۆیان.
له‌ناو شارستانیه‌تی ئاریدا، كه كوردیش به‌شێكه لێی، دیارده‌ی
جووت زمانیی و فره‌زمانیی زۆر به‌رپابووه، چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه ته‌واوی ئه‌و ڕووبه‌ره جوگرافیه به‌و
هه‌موو جیاوازیه ئه‌كنیكیه له یه‌كه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی،
میللی كۆبكاته‌وه، هاتنی ئیسلام، زێده‌ییه‌كی دی شارستانیی
زمانه‌وانیی بوو بۆ ناوچه‌كه. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی قورئان به
زمانی عه‌ره‌بییه‌و كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلام، كه نوێژه، ته‌نها
به عه‌ره‌بی قورئانیی جێ به‌جێ ده‌كرێ، دیارده‌ی جووت
زمانی له‌نێوان كورد، عه‌ره‌ب، فارسی و عه‌ره‌بی... هتد بووه
حاڵه‌تێكی حه‌تمیی و ناچاریی ئیمانیی، ئه‌مه‌و له‌ناو كورد‌و
فارس هه‌رجۆرێك له (لینگوا فرانكایه‌ك) هه‌رمایه‌وه. ئه‌و (لینگوا
فرانكایه) له‌ناوچه فارس نشینه‌كان فارس له ناوچه
كوردنشینه‌كانی كوردی بووه، به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی زێتر ته‌نها
له حوجره‌و ناوه‌ندیی مه‌عریفی و رۆشنبیری ئه‌وسا بۆته
زمانێكی هاوبه‌ش بۆ كورد‌و فارس، به‌هیچ جۆرێ زمانی عه‌ره‌بی
نه‌بۆته زمانی فه‌رمی كوردستان یاخود فارسستان! به‌پێچه‌وانه‌وه
زۆر كتێب و نووسین. كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌زۆری هه‌تا به‌زمانی
فارس و هه‌ندێك به‌زمانی كوردی بووه، و ئه‌لفبێی (ماسی سوراتی)
هه‌تا سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویی و عه‌باسییه‌كان هه‌ر له‌ناو
كوردانی مابۆوه، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن مێخه‌كی له‌دوای ده‌ركه‌وتنی
خه‌تی ئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌یتا په‌یتا به‌كار نه‌هات، ئه‌لفبێیه‌كانی
كۆنیش په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڵا هه‌ژموونی ڕۆحیی قورئان و كاریگه‌ریی
شارستانیی ئه‌لفبێی قورئانیی چی تر به‌كارنه‌هاتووه!
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه له‌مێژووی كۆنی
كوردیدا، هه‌رده‌م دوو زمان یان زیاتر ئاماده‌گیان هه‌بووه،
جا ئه‌و دوو زمانه، زمانی دوو نه‌ته‌وه بێت، یان زمانێكی
ئاخاوتن و زمانێكی فه‌رمیی ـ وه‌ك زمانی حۆری و زمانی ئه‌كه‌دی
له مه‌مله‌كه‌تی میتانییدا یان زمانێكی ئایینی و زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی
یاخود میللی وه‌ك زمانی ئاوێستا وه‌ك زمانێكی ئایینی و، زمانی
مێدی وه‌ك زمانێكی میللی له مه‌مله‌كه‌تی مێدیدا. له‌مێژووی
ئیسلامیشدا، دیارده‌ی هه‌بوونی حوجره، كه خۆی له‌خۆیدا
پێكۆڵێلێكی هزریی و مه‌عریفیی عه‌قلیه‌تی مه‌عریفیی كورد بووه،
ناوه‌ندێك بووه بۆ به‌رپابوونی دیارده‌ی جووت زمانی ـ
Bilingualism له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌تایبه‌تی له‌ناو توێژی
ڕۆشنفكرانی كورد نه‌ك ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا. ئه‌م دیارده‌یه
چوارده سه‌ده‌یه له‌و ناوه‌نده هزریی و مه‌عریفیی و فه‌لسه‌فیدا
به‌رپایه‌و هاوكات له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌ش زمانی كوردی نه‌ك هه‌ر
لاواز نه‌كرا، به‌ڵكو بووه زمانی ئاخاوتن و شرۆڤه‌كردنی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئه‌و
بابه‌ته فیقهی، زمانه‌وانیی و لۆژیكیی و فه‌لسه‌فیانه‌ی له
حوجره ده‌خوێندران!
پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی هه‌ولێر
هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی مێژوویی گرنگی هه‌یه، شه‌ڕی ئه‌ربێلا له
ساڵی 331 پ. ز له‌سنووری جوگرافی ئه‌و شاره ڕوویداوه. ئه‌و
شه‌ڕه سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌سكه‌نده‌رونی
ماكدۆنی) به‌سه‌ر كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی. هه‌ر
له‌دوای ئه‌و شه‌ڕه (ئه‌سكه‌نده‌ری ماكدۆنی) گورجێكی كوشنده‌ی
له ئایین و كه‌لتوری كوردیدا وه‌شاند و ئاوێستاكه‌ی زه‌رده‌شتی
سوتاند. ئه‌و پێكدادانه، سه‌ره‌تایه‌ك بوو له ده‌ركه‌وتنی
ناوی (ئه‌ربێلا) له نووسینه‌كانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها ئه‌وشاره
له‌سه‌رده‌مه‌كانێكدا له‌ژێر ڕكێفی داگیركاری ئاشوریشدا بووه
هه‌تا ناونراوه به‌شاری (چوار خوداوه‌نده‌كه)، له‌سه‌رده‌میی
ئیسلامیشدا، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسییه‌كاندا
ناوی ئه‌و شاره هاتووه، و به‌رگرییه‌كی چاكی لێكرا له‌هه‌مبه‌ر
هێرشی سوپای هۆلاكۆدا.
ئه‌و ناوبانگییه و جیۆپۆلتیكی ناوچه‌كه، لێبورده‌یی خه‌ڵكی
ڕه‌سه‌نی شاره‌كه، وایكردووه جگه له كورد چه‌نده‌ها كه‌مایه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له شاره‌كه پێكه‌وه بژین و له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیدا گرنگی به (پێگه) و كه‌لتورو ئایین
و زمانیان بدرێت.
1ـ توركمان و زمانی توركمانی:
توركمانه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كن له توركمانستان و ئه‌فغانستان و
ئێران و عێراق و باشوری كوردستان هه‌ن. له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی
سۆڤیه‌تدا، كۆمارێكیان هه‌بوو به‌ناوی كۆماری سۆشیالیستی سۆڤیه‌تی
توركمانی، توركمانه‌كانی ئه‌وێ له‌گه‌ڵا ئه‌فغانستان و ئێران
و ئۆرمه‌نستان و كازاخستان هاوسنووره. له‌و شوێنانه یه‌كێیه‌تی
ئه‌تنیكییان پێكهێناوه!
زمانی توركمانیی لقێكی توركی خێزانه زمانیی ئالتاكییه. پێش
ئه‌وه‌ی جۆزێف ستالین 1924 ـ 1953 بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌بوون
بڵاوبكاته‌وه، كاری له‌سه‌ر بكات له سۆڤیه‌تی جاران، ئه‌وه
توركمانه‌كانی توركمانستان، زمانی توركمانیی به‌گوێره‌ی ئه‌لفبێی
عه‌ره‌بی ده‌نووسرا، بۆ ماوه‌ی (ده) ساڵێك 1929 ـ 1938 ئه‌لفبێی
لاتینی شوێنی ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی گرته‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1939
هه‌تا ساڵی 1991 ئه‌لفبێی (سیریلی) به‌سه‌ر زمانی توركمانی سه‌پێندرا
له‌پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت، توركمانه‌كانی توركمانستان
ئه‌لفبێیه‌كی لاتینی نوێیان داهێنا.
ئه‌و توركمانانه‌ی هه‌ولێر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه
هه‌تا ئێستا هه‌ر زیاتر ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی به‌كاردێنن و هه‌ندێكیش
ئه‌لفبێی لاتینی به‌كاردێنن. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیدا
1921 ـ 1991 نه تاكی توركمان نه زمانی توركمانی گرنگی پێنه‌دراوه
به‌جۆرێ هه‌تا شا فه‌یسه‌ل دانی به بوونی توركمان له عێراق
دانه‌ده‌ن، پێگه‌ی توركمان له هه‌ولێر هێنده به‌هێز نه‌بووه
ببێته نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له هه‌ولێر، به‌جۆرێ له شازده
خوولی په‌رله‌مانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی 1925 ـ 1958 ته‌نها
چوارجار هه‌ر جاره‌و ته‌نها توركمانێك توانیویه‌تی ببێته په‌رله‌مانتار
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا، كه‌چی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
كوردیدا پێنج كورسی بۆ په‌رله‌مانتاری توركمانی له په‌رله‌مانی
كوردستان دانراوه، هه‌روه‌ها زمانی توركمانی بۆته زمانی
خوێندن له هه‌ندێ قوتابخانه‌ی توركمانی، هه‌روه‌ها زمانی
توركمانی بۆته زمانی میدیا له (ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامه).
2ـ كلدانی و زمانی سریانی:
زمانی سریانی، كه زمانی نه‌ته‌وه‌یی یاخود نیشتمانی مه‌سیحییه‌كانی
كوردستانه. زمانی سریانی لقێكی گرنگی خێزانه زمانی سامییه‌و
له‌مێژوو به‌زمانی ئارامی ناسراوه، هه‌روه‌ها ئه‌لفبێیه‌كیش
هه‌ر به‌و ناوه ناسراوه.
زمانی سریانی له‌سه‌رده‌می ئه‌سكه‌نده‌رونی ماكدۆنیدا زمانی فه‌رمی
ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وانه بووه، كه كه‌وتوونه‌ته ئاسیای
بچووك و وڵاتی فارس، هه‌روه‌ها له ئه‌رمه‌نیا هه‌تا نیوه جه‌زیره‌ی
عه‌ره‌بی ئه‌و زمانه دوو دایالێكتی سه‌ره‌كی هه‌بووه،
دایالێكتی ڕۆژئاوا و دایالێكتی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات
زۆر گرنگ بووه، به‌جۆرێ هه‌تا كورده‌كانی میسۆپۆتامیاش له‌سه‌رده‌مانێك
به‌كاریان هێناوه.
ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی هه‌ولێر ڕێژه‌یان ئه‌وه‌نده نه‌بووه
بتوانن له شازده خوولی په‌رله‌مانی عێراقی (ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران) له ته‌نها جارێك نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحیه‌كانی هه‌ولێر
بكه‌ن هه‌روه‌ها حكومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی
و كۆماریی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك دانی به بوونی ئاشووری و
كلدانیدانه‌ناوه، هه‌روه‌ها زمانی سریانیش به‌هیچ جۆرێ زمانی
په‌روه‌رده و میدیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بووه، كه‌چی له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا هه‌م ئاشوری ـ كلدانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك
ناسێنراون، هه‌میش زمانی سریانی بۆته زمانی ئایین و په‌روه‌رده‌و
میدیا و ڕاگه‌یاندن.
3ـ عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بی:
عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌یه‌كی سامین و زمانه‌كه‌شیان لقێكه له
زمانی سامی. هه‌بوونی عه‌ره‌ب له كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
وڵاتگیریی ئیسلامیی، كه له مێژوودا به فتوحاتی ئیسلامیی
ناسراوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ره‌باب و هۆزی عه‌ره‌بی په‌سه‌ندی
ئه‌وه‌یان كردووه، كه له كوردستان بمێننه‌وه. ئه‌وانه به‌هه‌ر
هۆكارێك بێت، هۆكاری سیاسی نه‌بووه، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ئه‌و به‌ره بابانه له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورددا
توانه‌ته‌وه‌و ئه‌و توانه‌وه خۆهێشتی بووه. ئه‌م دیارده‌یه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای فتوحاتی ئیسلامییدانه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ده‌كانی
ئه‌ولاتریش ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر هه‌بووه، ئه‌وه‌ته نه‌وه‌كانی
به‌ره‌بابی ڕه‌واد و شه‌یبان هه‌ر به‌ته‌واوی له بوتقه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
كورد تواونه‌ته‌وه‌و هیچ شوێنه‌وارێكی عه‌ره‌بیان پێوه نه‌ماوه،
له هه‌ولێریش ئه‌و دیارده‌یه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان
زیاتر له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه بووه. ئه‌و
عه‌ره‌بانه‌ی هاتوونه‌ته ناو هه‌ولێر، هه‌ر هه‌موو بوونه‌ته
كورد‌و به‌شێك له كۆمه‌ڵگای كوردستانی. كوردیش (هه‌بوونه‌كه)
و (تواندنه‌وه‌كه)ی په‌سه‌ند كردووه، به‌جۆرێ ته‌قدیسی هه‌ندێ
بنه‌ماڵه‌شی كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌خۆیان وتووه (سه‌ید)ن
هه‌رچی زمانی عه‌ره‌بییه، چ وه‌ك زمانێكی ئایین و پێخوێندن له
حوجره چ وه‌ك زمانێكی فه‌رمیی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی عێراق بۆته
به‌شێك له دیارده‌ی فره‌زمانی كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانیی هه‌ولێر.
4ـ كورد و زمانی كوردی:
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاریانییه. له‌مێژووی كۆندا به‌چه‌نده‌ها
ناو ده‌ركه‌وتوون، وه‌ك گوتی، لولی، كاردۆخی، سۆباری، هوری،
میتانی، میدی... هتد. مێژوو و به یه‌كچوونی زمانه‌وانی به‌ڵگه‌ن
له‌سه‌ر هاونه‌ته‌وه‌بوونی ئه‌و هۆزانه، به‌جۆرێ هۆری و
میتانی و سوباری هه‌تا یه‌ك زمانیش به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌به‌ستوونه‌ته‌وه.
كورد له‌ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی دووری به گه‌لانی
هیندۆ ئه‌وروپییه‌وه هه‌یه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش زیاتر له‌سه‌ر
گریمانه دامه‌زراوه نه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و ڕه‌گه‌زیی و
هاوڕه‌گه‌زی! له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌مای زمانه‌وانی ده‌كرێ
بڵێین زمانی كوردی زمانێكی ئێرانییه ـ ئاریانییه، چونكه
زمانه‌كانی خێزانه زمانی ئێرانی وه‌ك كوردی، فارس، تاجیكی
پشتۆیی، هه‌روه‌ها هه‌ندێ زمانی مردوو وه‌ك زمانی ئا‌ڤێستا، په‌هله‌وی،
مێدی هاوڕه‌سه‌ن و هاوزێدن، هه‌روه‌ها له‌ڕووی داڕشتنی گشتی
ڕێزمانی و لێكسیكۆلۆژییه‌وه زۆر له‌یه‌ك نزیكن، به‌هیچ جۆرێ
ئه‌و له‌یه‌ك نزیكیه له‌نێوان زمانی كوردی و زمانی هیندۆ ئه‌روپییه‌كاندا
نییه.
ئه‌مه‌و، هاوڕه‌سه‌ن و هاوزێدی یه‌ك زمانیی ناگه‌یه‌نێ، ئه‌وه
سیاسه‌ت و ناوردی هه‌ندێ ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانه گریمانی ئه‌وه‌یان
كردووه، كه فارس و كوردی یه‌ك زمان بن یان كوردی هه‌ر ته‌نها
زارێكی زمانی فارسی بێت و زمانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ!
ئه‌و كێشه‌یه به‌هیچ جۆرێ له‌نێوان كورد‌و پاكستان و بلوج و
ئه‌فغان نییه، خۆ ئه‌وانه‌ش هه‌ر زمانی ئێرانیین؟!، هه‌روه‌ها
ده‌بێت هه‌ر زمانه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێ و كه‌م و زۆر له
زمانێكی تر جودا بێت.
زمانی كوردی زمانێكی به‌ری باكوری ڕۆژئاوای كۆمه‌ڵه زمانه‌كانی
ئێرانییه و فارسیش زمانێكی باشوری ڕۆژئاوای ئه‌و كۆمه‌ڵه
زمانه‌یه.
زمانی كوردی له هه‌ولێر هه‌ر ته‌نها زمانی كورده‌كان نییه،
به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له توركمان و كلدانی ـ ئاشوری و عه‌ره‌بی
هه‌ولێر ئه‌و زمانه‌یان وه‌ك زمانێكی هاوبه‌شی به‌كارهێناوه و
به‌كارده‌هێنن.
له‌سه‌رده‌می ئیسلامی، كوردی وه‌ك زمانی ئاخاوتنی حوجره‌ی
كوردی بووه، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیش 1921 ـ 1991
زمانی پێخوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن بووه. له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی كوردیش 1991 ـ 2009 بۆته زمانی ئاخاوتنی میللی، هه‌روه‌ها
نیوه‌ستانده‌ری و زمانی نووسین و ئه‌ده‌ب، هه‌روه‌ها بۆته
زمانێكی هاوبه‌شی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم، بێ گوێدانه ڕه‌گه‌زی
ئه‌تنیكی.
دیارده زمانه‌وانییه‌كان
1ـ جووتزمانیی Bilingualism:
جووتزمانی دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی زمانه‌وانیی
فره ئه‌تنیكی یاخود فره پرۆگرامیی خوێندن ڕووده‌دات. له‌و ڕه‌وشه
زمانه‌وانییه تاكه‌كان یاخود ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگا زمانه‌وانییه‌كه
كار له‌سه‌ر دوو زمان ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه یه‌كێكیان زمانی
دایك بێت و ئه‌ویتر زمانی فه‌رمیی، پێخوێندن یان زمانی گه‌لی
سه‌رده‌سته بێت.
سێ جۆر جووتزمانی هه‌یه:
یه‌كه‌م: جووتزمانیی هاوكاتیی:ـ
له‌م جۆره جووتزمانه‌دا هه‌ردوو زمان له‌یه‌ك كاتدا فێر ده‌كرێن.
ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی گرانه، چونكه فێربوونی دووزمانی له‌یه‌ك
كاتدا سه‌ر له‌منداڵا ده‌شێوێنێ، هه‌تا ئاستی زیره‌كیی داده‌به‌زێنێ.
ئه‌و منداڵه یاخود فێرخوازه‌ی له‌و ڕه‌وشه زمانه‌وانییه ده‌ژیت،
هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكات كه له ماڵه‌وه‌یه، به‌ڵكو هه‌رده‌م
وا هه‌ست ده‌كات كه له‌ناو دوو كه‌لتوور ده‌ژیت.
دووه‌م: جووتزمانیی زنجیره‌یی:
له‌م جۆره دوو زمانییه‌دا، فێربوونی (دوو) زمانه‌كه به‌دوو
قۆناغ ده‌بێت. یه‌كێكیان ته‌واو دامه‌زراو ده‌بێت، ئه‌وجا ده‌رفه‌تی
فێربوونی ئه‌ویتر دێت. ئه‌م جۆره‌یان زۆر ئاسانتره له‌هی
یه‌كه‌م، چونكه ده‌رفه‌ت، ته‌مه‌ن هه‌تا ئاستی زیره‌كیی به
فێرخوازه‌كه ده‌درێت.
سێیه‌م: جووتزمانیی په‌روه‌رده‌یی:
ئه‌م جۆره جووتزمانییه ته‌واو ڕه‌ها نییه بۆ هه‌موو
فێرخوازه‌كان، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند پرۆگرامێكی په‌روه‌رده‌ییه
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كیی و كارامه‌یی به‌كارهێنانی
دوو زمان له‌نێوان فێرخوازاندا. له قوتابخانه‌كانی
به‌هره‌داران یان نموونه‌ییه‌كان ئه‌و جۆره پرۆگرامه
په‌یڕه‌و ده‌كرێ!
له‌كۆمه‌ڵگای زمانه‌وانیی هه‌ولێردا له‌ناو گروپه
ئه‌تنیكیه‌كانی هه‌ولێردا هه‌رسێ جۆری جووتزمانیی،
هه‌ریه‌كه‌ی له ئاستێك، ئاماده‌گی له دام و ده‌زگای
په‌روه‌رده‌یی و حكومیدا هه‌یه. بێگومان زمانی كوردی
له‌هه‌موو قوتابخانه‌كانی هه‌ولێردا هه‌ژموونی خۆی هه‌یه
چونكه زمانی پێخوێندنه. قوتابییه توركمان و مه‌سیحیه‌كان
ناچارن له قوتابخانه‌كانیان له‌پاڵا زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
زمانی كوردی بخوێنن. ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له قۆناغی
سه‌ره‌تایی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
عه‌ره‌بیدا، عه‌ره‌بی جێی زمانی كوردی گرتبۆوه، هه‌ردوو زمانی
توركمانی و سریانی له قوتابخانه‌كان نه‌ده‌خوێنران، بۆیه
كورد، توركمان، كلدانی، ئاشوری ناچاربوون زمانی عه‌ره‌بی
بخوێنن. ئه‌و پێخوێندنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بۆ دروست كردنی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كزمانیی و یه‌ك كه‌لتوریی بووه، هه‌رچی
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه زیاتر بۆ مكوڕبوونی كه‌لتوری
كوردستانییه، چونكه كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
كوردی ته‌واو ئازادن له‌به‌كارهێنانی زمانی خۆیان له خوێندن و
نووسین و ڕاگه‌یاندندا.
2ـ فره زمانیی Multilingualism:
فره زمانیی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه و فره زماندا
هه‌یه. له ئه‌وروپا، له سویسرا‌و به‌لجیكا هه‌تا ئیتالیا
ئه‌و دیارده زمانه‌وانییه له‌بواری ڕه‌وشی جیا جیا هه‌یه.
به‌واتای له‌وێ مه‌رج نییه ئه‌م دیارده‌یه له‌یه‌ك دام و
ده‌زگا هه‌بێت. له (سۆریس)ی ئیتالیا خه‌ڵكی ئه‌وێ هه‌رسێ
زمانی (ئیتالی) و (فرولیانی) و (ئه‌لمانی) به‌كاردێنن. به‌ڵام
هه‌ریه‌كه‌ی له‌شوێنی خۆی: ئیتالی زمانی ئایین و خوێندنه،
زمانی ئه‌لمانی ته‌نها زمانی ماڵه‌وه‌یه، هه‌رچی زمانی
فرولیانییه ته‌نها زمانی پیاوه‌كانی باره ناوخۆییه‌كانه!
ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی Speech community هه‌ولێر
هه‌یه به‌و جیاوازییه نییه، چونكه هه‌تا زمانی عه‌ره‌بیش
ته‌واو زمانی ئاینیی نییه، به‌ڵكو هه‌تا له گوتاری هه‌ینیش،
جگه له نوێژكردن، گوتار‌و نزاكان به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و
كوردین. هه‌روه‌ها له‌خوێندن هه‌ر ته‌نها زمانی كوردی زمانی
پێخوێندن نییه، به‌ڵكو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بیش له
پرۆسه‌ی خوێندنی قوتابخانه كوردییه‌كان هاوشانی زمانی كوردین،
به‌جۆرێك له قوتابخانه‌ی به‌هره‌داران و نموونه‌ییه‌كان زمانی
ئینگلیزی زمانی سه‌ره‌كی خوێندنه، نه‌ك كوردی یان عه‌ره‌بی!
هه‌رچی له قوتابخانه‌كانی توركمانییه ئه‌وه خوێندن به
توركمانی، كوردی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بییه، له قوتابخانه
سریانییه‌كانیش به ئینگلیزی، سریانی، كوردی، عه‌ره‌بی
ده‌خوێندرێت.
مه‌سیحییه‌كان له‌ماڵا و كه‌نیسه ته‌نها زمانی سریانی
به‌كاردێنن، هه‌رچی توركمانه‌كانن ته‌نها له‌ماڵا به توركمانی
قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له مزگه‌وت نوێژ به عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن،
له دام و ده‌زگای حكومه‌تیش به‌زۆری به كوردی قسه ده‌كه‌ن!
3ـ زار گۆڕین یان زمان گۆڕین code – Switching:
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتنی جووتزمانیی و فره زمانی‌دا گۆڕینی
ئاخاوتن له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر دیارده‌یه‌كی سروشتی
ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌ن. له‌و پێوه‌دانگه‌وه، ده‌كرێ
به‌كارهێنانی چه‌ند زمانێك له‌میانی ئاخاوتندا به دیارده‌ی
زمان گۆڕین دابنرێت.
له‌ڕوانگه‌ی كۆ زمانه‌وانییه‌وه، زمان گۆڕین زۆر جودا نییه
له شێوازه‌كانی ئاخاوتنی تاكه زمانێك ـ به‌واتای زار گۆڕینیش
له كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌زاری یه‌ك ئه‌تنیكی، دیارده‌ی زار گۆڕین
ئاماده‌گی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كاتێ زارێك له‌و زارانه زاری
پێخوێندن و فه‌رمیی وڵات بێت.
ئه‌و تاكانه‌ی توانستی زمانه‌وانییان فره‌یه‌و ده‌توانن به
زیاتر له زمانێك بئاخڤن، ئه‌وه له‌هه‌ر ڕه‌وشێكی زمانه‌وانیی
یان كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێ له‌و زمانانه به‌كارده‌هێنن.
ئه‌وه‌ته چارلسی چواره‌م به ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت: من به
ئیسپانی قسه له‌گه‌ڵا خودا ده‌كه‌م، به ئیتالی له‌گه‌ڵا ژنان
ده‌دوێم، به‌فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵا پیاوان قسه ده‌كه‌م، به
ئه‌لمانیش له‌گه‌ڵا ئه‌سپه‌كه‌م.
ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتنی هه‌ولێر ڕووده‌دات، هه‌بوونی
هه‌ردوو دیارده‌ی زمان گۆڕین (له نێوان كورد و كه‌مه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) و (دام و ده‌زگای خوێندن و حكومه‌ت)،
هه‌روه‌ها زار گۆڕینیش له‌نێوان تاك و ڕۆشنبیرانی كورد
ڕووده‌دات.
هه‌ریه‌ك له تاكی توركمان و كلدانی ناچارن له كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستانی خه‌ریكی زمان گۆڕین بن. ئه‌م دیارده‌یه له‌لای
كلدانی ئاڵۆزتره، چونكه هه‌ر تاكێكی خوێنه‌وارو كاربه‌ده‌ستی
حكومه‌ت ناچاره به چه‌ند زمانێك قسه بكات له كه‌نێسه به
سریانی و دام و ده‌زگای حكومه‌ت به كوردی له‌گه‌ڵا
هه‌واڵه‌كانی به كوردی، عه‌ره‌بی، سریانی بدوێت!
توركمانه‌كانیش، قورئان به عه‌ره‌بی ده‌خوێننه‌وه، له ناو
ماڵا و منداڵا و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان به توركمانی، و له دام و
ده‌زگای حكومه‌تیش به كوردی!
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕین، گرنگی دان به زمانی
ئینگلیزی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان زیادی كردووه، به‌جۆرێك
جگه له هه‌بوونی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و چه‌ند به‌شێكی زمانی
ئینگلیزی له كۆلێژی زمان و په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی بنیات
هه‌یه، ئه‌وه له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانیش هه‌ر
له(یه‌كی) سه‌ره‌تاییه‌وه ئینگلیزی وه‌ك بابه‌تێك
ده‌خوێندرێت. ئه‌م دیارده‌یه‌ش، زمانی گۆڕینی له‌نێوان
ئینگلیزی ـ كوردی له دام و ده‌زگای خوێندن زۆر زیادی كردووه.
ئه‌م دیارده‌یه، زمان گۆڕین له‌نێوان ئینگلیزی ـ كوردی له
دام و ده‌زگای خوێندن حاڵه‌تێكی زۆر نێگه‌تیڤه، چونكه ڕێژه‌ی
فێربوونی زمانی ئینگلیزی به‌و شێوازه هیچ ئاكامێكی دڵخۆشكه‌ری
نه‌بووه! هه‌ر له‌و پێودانگه‌وه، قوتابی له به‌شی زمانی
ئینگلیزی ده‌رده‌چێ، ناتوانێ (ده) ده‌قه چاره‌گێك به
ئینگلیزی قسه بكات! زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌لای كه‌می دوازده
سێزده ساڵا ئینگلیزییان خوێندووه!!
له هه‌ولێر، له‌نێو كوردانی ئه‌م شاره به‌تایبه‌تی
ڕۆشنبیرانی دیارده‌ی زارگۆڕین هه‌یه، چونكه شێوه زمانی
پێخوێندن و شێوه زمانی ئاخاوتنی هه‌ولێر له‌یه‌ك جودان.
جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی ده‌نگسازی، وشه‌سازی و
ڕسته‌سازی دان، بۆیه زار گۆڕینه‌كه به‌رچاوه‌و ناتوانرێ
نكۆلی لێبكرێت.
|