|
زمانی دكتۆره‌كان، زمانێكی دكتاتۆرانه‌یه؟!
سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه‌یه‌ك:
زمان و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا سێكوچكه‌یه‌ك
پێكده‌هێنن، هه‌رسێك به‌یه‌كه‌وه پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیكردن
فه‌راهه‌م دێنن. زمان له‌ه‌س رهه‌ر بنه‌ماو شه‌نگستێك پێناسه
بكرێ، ناتوانرێ له‌و (ڕه‌وت) و (ئاراسته)یه دوور
بكه‌وینه‌وه، كه زمان ئاده‌مییبوونی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌و
چه‌مكی (ئاده‌مییبوون)ه، به‌شێكی په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ی
ئایینه‌وه، به‌شێكی تر په‌یوه‌سته به‌پێكهاته‌ی ئافراندنی
سیسته‌می (سه‌ر ـ
head) ی
مرۆڤه‌وه.
له‌سه‌ری مرۆڤدا ئامێرێكی تایبه‌ت به‌زمان
هه‌یه. ئه‌و ئامێره پێی ده‌وترێ: ئامێری وه‌رگرتنی زمان ـ
Language Acquisition Device.
ئه‌و ئامێره
به‌گوێره‌ی زمان و دایه‌لێكت و شێوه‌زاری هه‌ر مرۆڤێك
دروستكراوه!!
وێڕای زمانی دایك، ئه‌و ئامێره هه‌موو زمان و
دایه‌لێكت و شێوه‌زارو بنزاری تر وه‌رده‌گرێ. ئه‌و ئامێره
ده‌گه‌ڵا وه‌رگرتنی هزر ـ
Thought
و فه‌لسه‌فه ـ
Philosophy
ئایین ـ
Religion
جیاوازییه‌كی
هه‌یه. ئه‌و ئامێره‌ی زمان له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتی مرۆڤ زۆر
كارایه. ده‌كرێ، بۆ نموونه، كوردێكی هه‌نده‌رانی دایك سویدی
له‌كۆمه‌ڵگای به‌ریتانی له‌یه‌ك كاتدا (سێ) زمان فێر ببێ:
زمانی دایك كه زمانی سویدیه، زمانی خوێندن و ده‌وروبه‌ر كه
ئینگلیزیه، زمانی باوكی كه كوردییه! به‌ڵام باوكی ئه‌و كوڕی
ئه‌و شیانه‌ی نییه، زۆریش به دروست و ساغله‌می فێرنابێ،
جگه له‌زمانی ژنه سویدییه‌كه‌ی نه‌بێ، كه ئه‌ویش له ڕێگای
په‌یوه‌ندی (سه‌رجێی و پێكه‌وه ژیانی هه‌میشه‌یی) فێری ده‌بێ
نه‌ك بۆ خوێندن!
هزرو فه‌لسه‌فه‌و ئایینداری له‌قۆناغی (كامڵا
بوون)ی مرۆڤ ده‌ستپێده‌كه‌ن، نه‌ك گه‌نجێتی. زۆر ده‌گمه‌ن
نه‌بێ هه‌رگیز له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری هزرڤان، فه‌یله‌سوف
یان پێغه‌مبه‌ر یان زانایه‌كی ئایینی هه‌ڵناكه‌وێ!
بێگومان كه‌م كۆمه‌ڵگا هه‌یه، كۆمه‌ڵگایه‌كی
تاك چینی، تاك ـ زمانیی بێ. له‌وانه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی
خێزاندا دیارده‌ی تاكزمانیی، تاكدیالێكتی هه‌بێ، به‌ڵام
هه‌رگیز دیارده‌ی تاك ـ چینی نییه. هه‌بوونی جووت ـ چینی یان
فره ـ چینی حاڵه‌تێكی سروشتی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه،
دیارده‌یه‌ك نییه ئایین، فه‌لسه‌فه، تێڕوانینی خه‌ڵك
فه‌راهه‌می هێنابێ. ئێمه له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین
ئاخۆ كه فره چینی هه‌بوو، فره زمانیی، هه‌ژموونی زمانیی
دروست ده‌بێ؟! هۆكاری هه‌بوونی ئه‌و دیارده زمانه‌وانییه،
ئایینه، كۆمه‌ڵگایه یان فه‌لسه‌فه‌ی سیسته‌می وڵاته؟!
له‌م كورته توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین
جه‌خت له‌سه‌ر زمانی دكتۆره‌كان بكه‌ین. ئاخۆ هیچ
په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له‌نێوان زمانی دكتۆر و دكتاتۆر؟!
*
له‌زمانه‌وانی
ـ كۆمه‌ڵایه‌تیدا، چه‌مكی دوو ـ زمان
Multi Linguistics
بۆ
كۆمه‌ڵگایه‌كی زمانه‌وانیی چه‌ند زمانی به‌كاردێ. هه‌ندێ جار
دوو ـ زمان، به‌واتای دوو زمانی نه‌ته‌وه‌یی جودایه له‌یه‌ك
به‌كاردێ.
له‌م نووسینه، دوو زمان، هیچ یه‌كێ له‌و
مانایانه‌ی سه‌ره‌وه ناگرێته‌وه. لێره، مه‌به‌ستمان له
(دوو زمان) زمانی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو چینه، دوو توێژه، دوو
نه‌وه‌یه هه‌روه‌ها دوو پۆستی ده‌سه‌ڵاتی و بێ ده‌سه‌ڵاتییه
دوو زمان، به‌واتای شێوازی زمانی دوو كۆمه‌ڵه، دوو گروپ، كه
له پۆست و پیشه‌و ته‌مه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌یه‌ك جودان.
زمانی ئه‌و دوو گروپ له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌ییه
هه‌روه‌ها ئاخێوه‌رو وه‌رگری ئه‌و دوو شێوازه‌ی یه‌ك زمانی
نه‌ته‌وه، سه‌ربه‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن له‌ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه،
به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ڕووی ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر
له‌یه‌كه‌وه دووربن!!
زمان، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ش بێت،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر "هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی" له‌دواوه‌ی ئه‌و
ناسنامه‌یه نه‌بێ، ئه‌وه ناسنامه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
وشه‌ی "موسلمان"ی سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌سێكی كۆمۆنیست كاریگه‌ری
ده‌بێ!!
*
زمان و
هۆنریفیكس
Language and Honorifics
زمانی كوردی یه‌كێ له‌و زمانانه‌یه كه
كۆمه‌ڵێك په‌یڤی ده‌ربڕینی ڕێزی له لێكسیكۆنی كه‌لتورو
كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. ئه‌و زاراوانه‌ی چه‌مكی ڕێز له‌زمانی
كوردی ده‌رده‌بڕن ده‌لاله‌ت له‌هزرو بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد
ده‌كه‌ن. هه‌بوونی هۆنریفیكس له‌زماندا په‌یوه‌ندییه‌كی
بنه‌ڕه‌تی به‌هه‌ژموونی ئایینه‌وه هه‌یه، چونكه گوتاری
ئایینی گوتارێكی ڕێز ـ ئامێز و هه‌رده‌م كار له‌سه‌ر ته‌بایی
نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا ده‌كات.
هه‌رچه‌نده له ئیسلام دا، شێخ و مه‌لاو سه‌ید
پله‌و پایه‌ی ئایینی نیین، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی
موسڵمان به‌زمانێكی پڕ ئه‌ده‌به‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌و كه‌سانه
ده‌دوێ. ئه‌وه زمان و كه‌لتورو تێگه‌یشتن له‌دین ئه‌و
حاڵه‌ته پڕ ڕیزه له ئاخاوتن ده‌گوازێته‌وه ناو زمان. جا
هه‌ركه‌سێك بووه شێخ یان مه‌لا، ئه‌وه هه‌رگیز ئاخێوه‌ر
جورئه‌تی ئه‌وه ناكات به‌ناوی كه‌سیی له‌گه‌ڵا ئه‌و شێخ و
مه‌لایه بدوێ، به‌ڵكو له‌قه‌بی مه‌لا یان شێخ له‌پێش
ناوه‌كه‌ی به‌كاردێنێ. ئاخێوه‌ری كوردی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و
دووه ئه‌وه‌نده به‌ڕێزه، بۆیه جگه له‌وتنی (مه‌لا) و
(شێخ) ئه‌وه هه‌ندێ مامۆستا مه‌لا...، یا شێخ...، كاكه شێخ،
كاك شێخ...
.
ئاخێوه‌ری كورد، نه‌ك ته‌نها بۆ وه‌رگر، به‌ڵكو
بۆ زاتی خۆیشی له‌قه‌بی ڕێز ئامێز به‌كاردێنێ: كاك ئازاد،
كاكه ئازاد..، خوشكه نه‌رمین، هیڤی خان... له‌رۆژهه‌ڵات
(خانم) و (ئاغا) بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌كاردێت!
*
زمان و ناو
بچووككردنه‌وه
Language and Diminutive
به‌زۆری ناو بچووككردنه‌وه له‌دوو حاڵه‌ت
به‌كاردێ: حاڵه‌تی شكاندن، كه‌مكردن، برینداركردن یان حاڵه‌تی
ناز پێدان.
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه ململانێی چینایه‌تی تێدا باڵا
ده‌ست بوو، هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری
هه‌تا فه‌رهه‌نگیی وه‌ك دیارده‌یه‌ك بوو، كاریشی بۆ بكرێ بۆ
ئه‌وه‌ی ڕه‌گ دابكوتێ، ئه‌وه هه‌رده‌م چینی باڵا ده‌ست یان
توێژی باڵا ده‌ست به‌زمانێكی "پیس" "شكاو" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی خۆی ده‌كات. له‌م نووسینه‌دا زیاتر جه‌خت
له‌سه‌ر حاڵه‌تی شكاندنی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و زمانیی ناو
دایه‌لۆگی ناچاریی نێوان ئه‌و دووچین و توێژه ده‌كه‌ین.
گرنگه سه‌رنج بده‌ین كه ئه‌و حاڵه‌تی شكاندنی زمانه زاده‌ی
هزرو تێڕوانینی گروپی ده‌سه‌ڵاته (هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك: سیاسی،
خێزانیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، عه‌سكه‌ریی... هتد)
*
حاڵه‌ته‌كانی هۆنریفیكس و بچووككردنه‌وه
له‌هه‌ندێ گوتاری دوو ـ زمانی یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا
ئه‌م جۆره دیارده‌یه (حاڵه‌تی هاوكات
هه‌بوونی هۆنریفیكس و بچووككردنه‌وه له‌یه‌ك ئاخاوتن ـ
Discourse)
دیارده‌یه‌كی
زۆر باوه له‌كۆمه‌ڵگای فره چینی و فره ـ توێژییدا. لێره
ته‌نها ئاماژه به‌و چه‌ند جۆره‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین:
ئاغا ـ كرمانج
زمانی ئاغا هه‌رده‌م زمانێكی زبره له‌شێوه‌ی
ئاسایش‌دا به‌هه‌ژموونێكی مه‌عنه‌وی بارگاوی كراوه، ئه‌گه‌ر
خودی ئاغاش ئه‌وها گوفتارو ڕه‌فتار نه‌كات ئه‌وه كرمانج
به‌حوكمی ژیانی ته‌په‌سه‌ری ئه‌وه به "ویقاری درۆزنانه" و
"ئه‌زبه‌نی ناچاری" هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ بۆ شێوازی
زمانی ئاغا ده‌كات!
زمانی ئاغا پڕیه‌تی له وشه‌ی بێڕێزی و داخوازی
ڕه‌ها، هه‌رچی زمانی كرمانجه، ئه‌وه زمانێكی ساده‌و
له‌رزۆكه ـ هه‌رده‌م ده‌بێ حاڵه‌تی "به‌رئه‌مری" له‌خۆ
بگرێ. ئه‌و گوتاره‌ی كرمانج ده‌بێ به هه‌رچ نه‌بێ به
گه‌وره‌م! ده‌ست پێبكات! ته‌مه‌نی ئه‌و پارادۆكسیه به‌قه‌د
ته‌مه‌نی (حاڵه‌تی) ده‌ره‌به‌گی و سیسته‌می ئاغا ـ كرمانجیه!
ئه‌م دیارده‌یه، به دروستبوونی حیزب و كۆمه‌ڵگای شار‌و
"مه‌ده‌نیه‌ت"یش نه‌ختێك كاڵا بووه، به‌ڵام هێشتا ڕه‌گی
له‌ناو حیزبیش دا هه‌یه!
*
ئه‌فسه‌ر ـ سه‌رباز
زمانی عه‌سكه‌ری زمانێكی زبره. ئه‌و جۆره
زمانه هیچ جۆره ڕۆمانسیه‌تێك له‌خۆ ناگرێ. په‌یڤه‌كانی ئه‌و
بواره ده‌لاله‌ت له‌هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری به‌سه‌ر
تاكه‌كان داده‌كه‌ن. زمانی ئه‌و جۆره توێژه هه‌تا
له‌ده‌ره‌وه‌ی "سه‌ربازگه"ش هه‌ر خاونابێته‌وه.
هه‌ر بۆیه زمانی هه‌ر ئه‌فسه‌رێك نه‌ك هه‌ر
كاریگه‌ری به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانییه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو به‌سه‌ر
(ماڵا) و منداڵیشی دا هه‌یه. هیچ ئه‌فسه‌رێك قه‌بوڵا ناكات
سه‌ربازێكی ئاسایی به‌بێ سه‌ڵاوكردنی سه‌ربازی و "گه‌وره‌م"
قسه‌ی له‌گه‌ڵا دا بكات! هه‌ر مرۆڤێكیش، كه بووه سه‌رباز،
"گه‌وره‌م"ی له‌لا ده‌بێته كه‌لتورێكی پیرۆز و به‌شێك له
كه‌سایه‌تی!
*دكتاتۆر
ـ گه‌ل
دكتاتۆر له‌زۆر شێوه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌مووی
گوزارشت له منی باڵا ده‌كه‌ن. منی باڵا، منی بێ هه‌ڵه، منی
خودا وه‌ك فیرعه‌ونی سه‌رده‌می موستا ڕه‌های ناو ڕه‌های
موتڵه‌قه!
مه‌رج نییه هه‌موو جار دكتاتۆریه‌ت له
"ده‌سه‌ڵاتی" عه‌سكه‌ریه‌وه دروست بێ، به‌ڵكو زۆر جاریش
له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفیه‌وه په‌یدا ده‌بێ. زۆرجارانیش
له‌شۆڕشگێڕیه‌وه، ئه‌وه‌ته سه‌رانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا چۆن له‌و
په‌ڕی شۆڕشگێڕیه‌وه بوونه دكتاتۆر به‌سه‌ریه‌كه‌وه
زۆربه‌یان به‌ده‌ستی هاوڕێكانیان به مقسه‌كه‌ی ڕۆپسێر سه‌ریان
په‌لدرا!
زمانی دكتاتۆر نه‌ك هه‌ر فیرعه‌ون، به‌ڵكو
له‌ناو حیزبی مۆدێرنیش، زمانێكی پڕ (من)ه!
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، كام دكتاتۆر نه‌یتوانیوه
به‌زمانی پڕ دیماگۆجیه‌تی خۆی نه‌ك هه‌ر به فیرعه‌ون نه‌زانێ
به‌ڵكو ده‌ستووری حیزب و وڵاتیش له‌پێناو ته‌نها مانه‌وه‌ی خۆی
و دوای خۆی كوڕه‌كه‌ی نه‌گۆڕێ گه‌ل به مێگه‌ل تێنه‌گات؟!
بۆچی ده‌بێ زمانی دكتۆر وه‌ك دكتاتۆر وابێ؟!
له‌ژیانی پزیشكانی سه‌رده‌مدا چه‌ند دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانی
هه‌ن: زمان ـ گۆڕین ـ
Code swiyching
له‌كاتی دیتنی
و پشكنینی نه‌خۆشدا دكتۆره‌كان له‌گه‌ڵا یه‌ك هه‌رگیز به‌زمانی
كوردی قسه ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌رده‌م هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زمانی
ئینگلیزی پزیشكی، نه‌ك ئینگلیزی گشتی، له‌گه‌ڵا یه‌ك بدوێن.
ئه‌و جۆره دایه‌لۆگه‌ی ئه‌وان كاریگه‌رێكی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر
ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه دروست ده‌كات و نه‌خۆشه‌كه بیری بۆ
ئه‌وه ده‌چێت كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و كوشنده بێت!!
ئه‌ك كۆد گۆڕینه هێنده‌ی شاردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی
نه‌خۆشی نه‌خۆشه‌كه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش ئیستیعلای دكتۆر به‌سه‌ر
زمان و حاڵه‌تی شه‌پرزه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌یه هه‌روه‌ها
دیارده‌یه‌كی تر په‌یوه‌ست به‌زمان له‌ناو دنیای پزیشكانی دا
هه‌یه. زمانی دكتۆر، زمانێكی پڕ داخوازی و هه‌ڕه‌شه‌یه.
له‌زمانی وا ده‌فامرێته‌وه، كه ده‌بێ فه‌رمانه‌كانی ئه‌و
هه‌مووی جێ به‌جێ بكرێن ـ به‌داخه‌وه زۆربه‌ی فه‌رمانه‌كانی
دكتۆری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌كارهێنانی "ده‌رمانه" كه زۆرجار
زه‌ره‌و زیانی له‌سوودی زۆرتره!
له‌فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری پزیشكیدا، مرۆڤی
نه‌خۆش له‌ته‌ك دكتۆره‌وه سیفه‌تی "مرۆڤی" نامێنێ و ده‌بێته
حاڵه‌ت ـ
case!
ئه‌و كه‌یسانه‌ش ژماره‌یان هه‌یه هه‌روه‌ك چۆن
له‌زیندانه‌كان، به‌ندییه‌كان ژماره‌یان هه‌یه!
زمانی نه‌خۆش (كه‌یس) زمانێكی زۆر شڕه، بێ
ده‌سه‌ڵاتی زۆر پێوه دیاره. ئه‌و جۆره زمانه له‌به‌رده‌م
دكتۆر ئه‌وه‌نده هه‌ژار ده‌بێ به‌جۆرێ ئه‌گه‌ر (گۆران)ی
شاعیریش بێ، له‌ل ده‌بێت. له‌ل بوونی زمانی هێنده‌ی
په‌یوه‌ندی به‌حاڵه‌تی سایكۆلۆرای نه‌خۆشه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش
زیاتر په‌یوه‌سته به‌هه‌ژموونی مه‌عنه‌وی زمان و ره‌فتاری
دكتۆره‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ڕۆشنبیریه‌كی پزیشكی هه‌بێ و
ئاگای له ته‌ندروستی خۆی بێ، ئه‌وها زمانی شڕو لال نابێ!
ئێمه چاك ده‌زانین، دكتۆر: ئاغا، ده‌ره‌به‌گ،
ئه‌فسه‌ر، دكتاتۆر نییه، به‌ڵكو فریشته‌ی ره‌حمه‌ته بۆ
نه‌خۆش، به‌ڵام نازانین بۆچی نه‌خۆش له‌به‌رده‌م دكتۆردا وه‌ك
كرمانج و سه‌پان و سه‌رباز زمانی له‌ل ده‌بێ؟! ده‌بێ ئه‌مه
له ئاكامی ترسان له‌نه‌خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ یان
له‌زه‌ینی (نه‌خۆش كورد) دكتۆر، دكتاتۆربێت؟!
پوخته:
كه‌سایه‌تی ئاغا، ئه‌فسه‌ر، دكتاتۆر كه‌سایه‌تی
له‌یه‌ك نزیكن هه‌رهه‌موو له‌سه‌ر به‌ره‌ی "ده‌سه‌ڵات" و ڕژێمی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی حسێب ده‌كرێن. زمانی ئه‌و
كه‌سایه‌تیانه، زمانێكی زبره به‌رانبه‌ر كه‌سانی ژێر ده‌ستی
خۆیان. ڕه‌وشی سیاسی، كه‌لتور، جوگرافیا فاكته‌ری سه‌ره‌كی
دروستكردنی كه‌سایه‌تی و زمان و كه‌لتوری ئه‌وانه‌ن.
دكتۆر، له‌وانه‌یه له‌ڕووی جێنایه‌تییه‌وه
سه‌ر به‌چینی سه‌ره‌وه، ناوه‌ڕاست یاخود پرۆلیتاربێ بۆیه
ڕه‌فتارو گوفتارو زمان و گوتاری ئه‌و ژێده‌رانه‌ی چینایه‌تی
نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌توێژه‌وه: ئه‌و توێژه به‌و
پیشه‌وه زمانێكی بۆ دروست ده‌بێ، كه جیا بێ له‌زمانی
چینه‌كه‌ی به‌ڵان بارگاوی بێ به ئه‌دگاری زمانی ئه‌هلی
ده‌سه‌ڵات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه شێوه ئاخاوتن و گوتاری
دكتۆر وه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك زمانێكی فه‌وقی بێ و ئه‌وه‌ی
ژێر خۆی پێ نزم و كز بێت ـ به‌واتای له‌ناو به‌شێكی زۆری
دكتۆران حاڵه‌تی زمانی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی و زمانی بچووككردن
حاڵه‌تێكی حه‌تمییه!
وێڕای ئه‌مه‌ش، تروسكایه‌ك له‌وسه‌ری تونێله
تارێك و نوته‌كه‌كه‌وه هه‌یه، ده‌یه‌وێ ئه‌و "ڕاستییه
تاڵه" بگۆڕێ زمانی دكتۆر و زمانی نه‌خۆش (ـ كه‌یس) وه‌ك
زمانی باوك و منداڵا لێ بكات... بۆ نا، وه‌ك وتمان خۆ
مه‌سه‌له‌ی زمانی دكتۆر به‌چینه‌وه په‌یوه‌ست نییه، به‌ڵكو
ده‌رهاوێشته‌ی ڕه‌وشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورییه!
|