|
لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌كی
كوردی
موعته‌سه‌م ساڵه‌یی
یانه: به‌رامبه‌ر به وشه‌ی (نادی)ی عه‌ره‌بی،
ئێمه‌ی كورد وشه‌ی (یانه) به‌كارده‌هێنین، ئه‌میش وشه‌یه‌كی
ڕه‌سه‌نی كوردییه‌و تاوه‌كو ئه‌مڕۆمان له كه‌ركووك و ناوچه‌ی
گه‌رمیاندا به‌كاریده‌هێنین. بۆ نموونه ده‌ڵێین (له‌میانه) و
(له‌ویانه)، یانی به واتای (لێره) و (له‌وێ)، به زۆری
وشه‌ی (یانه) به مانای ماڵ، یاخود خانوو، یاخود شوێن دێت، بۆ
نموونه له گه‌رمیاندا ده‌وترێت (له‌میانه‌وه چووم بۆ
ئه‌ویانه)، یانی (لێره‌وه چووم بۆ ئه‌وێ) ئه‌وه‌تا
(مه‌وله‌وی)ی شاعیر ده‌ڵێت:
یانه‌ی دڵ وه‌فه‌یز ڕای مه‌ولاناوا
ته‌واو ته‌ڕلان لان (مه‌ولان ئاوا)
ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دیت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه
دڵی خۆت به فه‌یز و به‌ره‌كه‌تی خوا سواق داوه. بۆ نه‌هێشتنی
خه‌یاڵاتی نه‌فس وه‌ك بازی چاڵاك وایته بۆ ڕاوی چۆله‌كه،
هێلانه‌كه‌یشت گوندی (مه‌ولانا)یه (1)
هه‌روه‌ها مه‌وله‌وی ده‌ڵێت:
ده‌ك هه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند یانه‌ت هه‌ر ئاوا
بێ باكیم عیلله‌ت دڵ سه‌ردی نییه‌ن
یانی ئه‌ی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ماڵت ئاوابێتن
و نامه نه‌نووسینم بۆت مانای دڵساردین نییه(2)
هه‌روه‌ها تاوه‌كو ڕۆژی ئه‌مڕۆمان له كه‌ركووك
و ناوچه‌ی گه‌رمیان هه‌ردوو وشه‌ی (له‌مێ) و (له‌وێ)، به
مانای لێره و له‌وێ به‌كاردێن. وه‌ها دیاره له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كاندا له ناوچه‌ی سلێمانیش وشه‌ی (له‌مێ)
به‌كار هاتووه.
ئه‌وه‌تا (نالی)ی هاوده‌می ئه‌حمه‌د پاشای
بابان له شیعرێكیدا وشه‌ی (له‌مێ)ی به‌كار هێناوه و ده‌ڵێت:
به كوێری دوور له (نووری) مایه‌وه (نالی)
له‌مێ یا ڕه‌ب
فویوزی تۆزی ڕێگه‌ی كوحلی چاوی ئه‌شكباری بێ
شاعیری گه‌وره‌ی كورد (مه‌حوی)یش كه نزیكه‌ی
سی ساڵ دوای نالی له دایك بووه و له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كۆچی كردووه، ئه‌ویش وشه‌كه‌ی
به‌كارهێناوه و له شیعرێكیدا ده‌ڵێ:
وه‌كو ڕۆژ ئه‌و مه‌هه له‌و دووره ده‌ركه‌وت
له مێوه ئه‌شك و ئاهی ئێمه سه‌ركه‌وت
3))
وانا:
به‌رامبه‌ر به وشه‌ی (درس)ی عه‌ره‌بی، ئێمه‌ی
كورد وشه‌ی (وانه) به‌كارده‌هێنین. ئه‌مه‌یش هه‌ر وشه‌یه‌كی
ڕه‌سه‌نی كۆنی كوردییه و به مانای خوێندن دێت.
ئه‌وه‌تا شاعیر ڕه‌نجووری كه‌ركووكی (1750-
1810) له شێعرێكیدا ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت:
(وانا) په‌ی زانا، زانا په‌ی كه‌رده‌ن
كه‌رده كگیر و كه‌ڵ دومای مه‌رده‌ن (4)
مه‌لا فه‌تۆشی كاكه‌یی (1863- 1919) ستایشی
خوێندن و نووسین ده‌كات و به به‌رزترین و پیرۆزترین شتی
داده‌نێت، داوا له یاران و دۆستانی خۆی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی
بڕۆنه لای تاوه‌كو فێری خوێنده‌وارییان بكات و له پارچه
شیعرێكیدا وشه‌ی (وانا) به مانای خوێندن به‌كارده‌هێنێت و
ده‌ڵێت:
هه‌ركه‌س نه‌زانه‌ن (وانا) شیفاشه‌ن
هه‌م (وانا) نه‌قاش شیرین نه‌قاشه‌ن
(وانا)
هه‌م به‌هله‌وان هه‌م شێری نه‌ڕه‌ن
(وانا)
گه‌وهه‌ره‌ن مه‌رجان و زه‌ڕه‌ن (5)
(مه‌وله‌وی)یش
له شیعرێكیدا وشه‌ی (وانا)ی به شێوازی گۆران به مانای
خوێندن به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت:
ئومه‌نای ده‌وڵه‌ت جه‌گردین لاوه
نه‌ئینیزاره‌ن چه‌م نه‌ڕووی ڕاوه
ته‌وانای (وانا)ی فه‌رمان نه‌مه‌نده‌ن
چه‌په‌ر بێ جواو، خه‌به‌ر پابه‌نده‌ن
یانی پیاو ماقووڵان چاویان له ڕێیه و به
ته‌مان نامه‌ی منیان پێبگات، به‌ڵام من توانای خوێندنه‌وه‌ی
نامه‌ی ئه‌وانم نه‌ماوه، تا وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه. له‌به‌ر
ئه‌وه مه‌ئمووری پۆسته دۆش داماوه و هیچی بۆ ناكرێت (6)
*
خاڵ.. خاڵۆ:
لێره‌دا نامانه‌وێت باسی ئه‌و جۆره خاڵه بكه‌ین، كه هه‌ندێك
كه‌سان له‌سه‌ر پێستیان ده‌یكوتن و ده‌ینه‌خشێنن، به‌ڵكو له
هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستاندا به برای دایك ده‌وترێت (خاڵ) و
له هه‌ندێك شوێنی دیشدا پێی ده‌وترێت (خاڵۆ) گه‌ر به‌وردی
بچینه بنج و بنه‌وانه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه وشه‌ی (خاڵۆ) كۆنه و به‌كارهێنانی وشه‌ی (خاڵ)یش تازه
داكه‌وتووه.. ئه‌وه‌تا له په‌ندێكی كوردیدا هاتووه و
ده‌ڵێت: (خاڵۆی ده‌سته‌وه‌ستان چ له گه‌رمیان و چ له
كوێستان)، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی (خاڵۆ بازیانی)یشمان هه‌یه..
كوردیش هه‌رده‌م وتوویه‌تی: (خاڵۆزا) و (ماڵی خاڵوان).
مێروویه‌كی سووری وردیله‌یش له‌نێو گژوگیادا به‌ناوی
(خاڵۆزا)وه هه‌یه، گۆرانییه‌كی كاوێز ئاغایش هه‌یه ده‌ڵێت:
(ده خالۆ ده خالۆ)، كه له‌لای ناسری ڕه‌زازی گۆرانیبێژ
بووه به (ده‌لالۆ ده‌لالۆ) كه هه‌ر هه‌مان مانا
ده‌به‌خشێت.. یاخود شاعیرێكی ناسراومان هه‌یه به‌ناوی (خاڵۆی
كۆماسی)یه‌وه. گۆرانییه‌كی فۆلكلۆریشمان هه‌یه كه ده‌ڵێت:
(هۆ خاڵۆی ڕێبوار) شیعره‌كه‌ی مه‌وله‌ویش زۆر ناسراوه كه
ده‌ڵێت: (خاڵۆ خاڵۆته‌ن، كه‌م واچه خاڵۆ خاڵۆ ده‌م وه‌بان
خاڵانت ماڵۆ شه‌رت بۆ من جه داخ خاڵۆ خاڵۆی تۆ وێم كه‌روو وه
كوڕ چوارده ساڵی نۆ)(7) هه‌روه‌ها مه‌وله‌وی ده‌ڵێت: ملان،
سه‌ر به‌رزان، كۆساران، هه‌ردان بێ شه‌رتان، جه‌رداخ وه‌فاتان
مه‌ردان چێشه‌ن ئارایش سه‌رتاوه دامان مه‌ر خاڵۆم وه‌عه‌زم
سه‌یرتان ئامان (8) *كۆمار.. سه‌رۆك كۆمار: له زمانی
هاوچه‌رخی كوردیدا وشه‌ی (كۆمار) به‌رامبه‌ر به (جمهوریه‌ت)ی
عه‌ره‌بی به‌كاردێت. هه‌روه‌ها هندییه‌كانیش ئه‌م وشه‌یه
به‌كارده‌هێنن و كۆمار ناویشیان زۆره. بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وشه‌یه
زۆر كۆنه. عیلامییه‌كان كه له ناوچه‌ی لۆرستانی ئێستادا
فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، گه‌وره خواوه‌ندی خۆیان ناوی
(كومار بی) بووه، كه به‌مانای باوكی خودایان دێت (9) .
مه‌وله‌وی له لاواندنه‌وه‌ی قادر به‌گی كه‌یخه‌سره‌و به‌گی
جاف‌دا كه به گولله‌ی وێڵ كوژراوه، وشه‌ی (سه‌ركۆمار)ی
به‌مانای (سه‌رۆك هۆز) به‌كارهێناوه ده‌ڵێ: سیاماڵ ماته‌م،
سه‌ركۆمار دڵته‌نگ ته‌له‌به په‌شێو، مه‌دره‌سه بێ ده‌نگ هیچ
دیار نییه‌ن كه‌ست جه‌ویر بۆ مشیۆ گه‌رمیان خاكیش دڵگیر بو
(10) به‌مانای ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی مه‌رگی تۆوه ناو
ده‌واره‌كان پرسه و ته‌عزیه‌ن و سه‌رۆك هۆزه‌كان خه‌فه‌تبارن
و فه‌قێكان په‌شێون و حوجره‌كانیان ده‌نگی خوێندنیان لێوه
نایه‌ت.
*تۆپزاوه..
خالدییه‌كان: له خوارووی شاری كه‌ركووكدا گوندی تۆپزاوه
هه‌یه. هه‌روه‌ها له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی تری كوردستاندا تۆپزاوا هه‌ن. هه‌ندێك وه‌های بۆ
ده‌چن گوایه ئه‌م ناوه له دوو وشه‌ی لێكدراوی (تۆپز) و
(ئاوا) پێكهاتووه، به‌نامای ئه‌وه‌ی گوایه كاتی خۆی به
تۆپزی و زۆره‌ملێ ئه‌و گوندانه دامه‌زراون.. مێژووی تۆپزاوه‌ی
پارێزگای هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار ساڵ به‌ر له‌دایك
بوونی سه‌روه‌ری مه‌سیح و بۆ سه‌رده‌می خالیدییه‌كان له وڵاتی
ئۆرارتۆ و ئه‌وسایش ناوی (تۆپزه) بووه. ناوی تۆپزاوه‌كانی
كوردستانیش هه‌ر له‌و بنه‌مایه‌وه هاتووه. (مینه‌واس)ی پاشای
خالیدییه‌كان له سه‌ده‌ی نۆ و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شته‌می
پێش زاینی‌دا ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای گۆمی ورمێ تاكو ڕۆژهه‌ڵاتی
داگیركردووه. گه‌وره خواوه‌ندیان به‌ناوی (هالدی)یه‌وه له
موساسیر بووه، كه ئه‌مڕۆ بۆته (موجسیر) و ده‌كه‌وێته
هه‌ژده كیلۆمه‌تر له سه‌رووی شاری ڕه‌واندزه‌وه له
كوردستانی عێراقدا و له ڕۆژئاوای گوندی تۆپزاوه، كه له
كاتی خالیدییه‌كاندا به (تۆپزه) به‌نێوبانگ بووه. (11)
ئێستا له كوردستاندا عه‌شرتێك به‌ناوی خالیدییه‌كانه‌وه
هه‌یه و بنج و بنه‌وانه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی
خالیدی كه له وڵاتی ئۆرارتۆ یاخود ئاراراتی كوردستاندا
فه‌رمانڕه‌واییان كردووه. هه‌ندێك له خالیدییه‌كان له ڕۆژی
ئه‌مڕۆدا ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان به هه‌ڵه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ
سه‌ركرده‌ی موسوڵمانه‌كان خالیدی كوڕی وه‌لید. له كاتێكدا
خالیدی كوڕی وه‌لید به ته‌نیا یه‌ك كوڕی هه‌بووه به‌ناوی
(سله‌یمان)ه‌وه كه وجاخ كوێر بووه و مناڵی نه‌بووه..!
چه‌ندین شیعری فۆلكلۆری به‌سه‌ر گوندی تۆپزاوه‌ی شاری
كه‌ركووكدا وتراوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: ڕۆخانه هاتووه
وه‌به‌رزی دیوار تۆپزاوه خۆش بێ جێگه‌ی كڵاولار خۆمن نه‌مزانی
تۆپزاوه شاره قایم نشین جێی مشكی لاره كوت كوتم بكه‌ن
بمده‌ن به ئاوه تۆپزاوه خۆشه خۆم دێم به دواوه تۆپزاوه
خۆشه خاكی دڵگیره هه‌ركه لێی ده‌رچێ حه‌وت ساڵ
یه‌خسیره(12)
*
گورد: له زمانی فارسی‌دا وشه‌ی (گورد) به‌مانای
ئازا و پاڵه‌وان دێت. ئه‌وه‌تا فایه‌ق بێكه‌س میلله‌تی كورد
به گورد و پاڵه‌وان وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌م كورده
گورده ئێستا كه بێ كه‌س و هه‌ژاره ملی بۆ شیری دوژمن خوار و
كه‌چ و لاره(13) هه‌روه‌ها (ئه‌سیری)ی شاعیریش هه‌مان وشه‌ی
(گورد)ی بۆ وه‌سفی كورد به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت: پیرۆز بێ
جه‌ژنی تۆ ئه‌ی كوردی گوردی به‌وه‌فا سه‌د جه‌ژنی وا بدینی
به‌دڵخۆشی و سه‌فا (14)
*
كورد.. كوردستان: له مێژووی كۆندا هه‌رده‌م
میلله‌تێك به‌ناوی (كاردا.. كیردی.. كیرتی.. كاردۆ.. كاردۆخی..
كاردۆئین و.. هتد) هه‌بووه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار ناوی
(كورد) له سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا هاتووه. ئه‌رده‌شێری
بابه‌كان دانه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ساسانی له ساڵی
له ساڵی (226) ی پێش زاینی‌دا، كه باسی دوژمنه‌كانی ده‌كا،
دێته سه‌ر (مادیگ) ناوێك كه پاشای (كوردان) بووه. (15)
وشه‌ی (كوردستان) بۆ سه‌رده‌می سه‌لجووقییه‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ یه‌كه‌م جار گه‌ڕیده‌ی به‌ناوبانگی ئیتالی
(ماركۆ پۆلۆ) كه له ساڵی (1323) ز مردووه، سه‌ردانی
كوردستانی كردووه و ناوی كوردستانی به‌كارهێناوه. باس و
تاریفی ویلایه‌تی كوردستان و شازده ناوچه‌كه‌ی له كتێبی
(نزهه القلوب)ی حه‌مه دوڵڵای مسته‌وفی قه‌زوینیدا هه‌یه،
كه نزیكه‌ی ساڵی (1340)ی زاینی ته‌واوكراوه. هه‌ر ئه‌م
كتێبه‌ی قه‌زوێنیش به سه‌رچاوه‌یه‌كی تۆماری مێژووی ناوهێنانی
(كوردستان) له قه‌ڵه‌م دراوه (16)
په‌راوێزه‌كان:
1-
دیوانی مه‌وله‌وی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه
و له‌سه‌ر نووسینی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس. چاپخانه‌ی
(النجاح) به‌غدا (1961) لاپه‌ڕه (94)
2-
دیوانی مه‌وله‌وی- سه‌رچاوه‌ی پێشوو.. لاپه‌ڕه
(123)
3-
بڕوانه گۆڤاری (ڕامان) هه‌ولێر/ ژماره (96)
ساڵی (2005) زمانی پاشا و زماتنی ڕه‌عیه‌ت. به پێنووسی:
فه‌رهاد شاكه‌لی- لاپه‌ڕه (123)
4-
فه‌رهه‌نگی (ماچۆی) كاكه‌یی، هاشم عاسی
كاكه‌یی، كه‌ركووك، (2006) له بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی كه‌ركووك- لاپه‌ڕه (167)
5-
گۆڤاری (گه‌رمیان) ده‌زگای ڕۆشنبیری و
بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی، به‌غدا – ساڵی (2008) ژماره (21)،
مه‌لا فه‌تۆشی كاكه‌یی، نووسینی هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی – لاپه‌ڕه
(30)
6-
دیوانی مه‌وله‌وی... لاپه‌ڕه (142)
7-
دیوانی مه‌وله‌وی. كۆكردنه‌وه و
لێكۆڵینه‌وه‌ی: مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس. به‌غدا (1961)
ل 222. 8- دیوانی مه‌وله‌وی. ل 161 9- بێهزاد خۆشحاڵی.
فیلۆلۆژیای زمانی كوردی و مێژووی كوردستان. و: مسته‌فا
غه‌فوور. ده‌زگای موكریان. ل 83. 10- دیوانی مه‌وله‌وی ل394.
11- دكتۆر جه‌ماڵ ڕه‌شید. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانی
ده‌رباره‌ی مێژووی وڵاتی كورده‌واری. ده‌زگای ڕۆشنبیریی و
بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی. به‌غدا 1988. ل 26. 12- هه‌رده‌وێڵ
كاكه‌یی. ئاوایی تۆپزاوه له ته‌مه‌نی سه‌د ساڵیدا. ده‌زگای
ئاراس. هه‌ولێر (2007) ل (12-13) 13- دیوانی فایه‌ق بێكه‌س.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم. چاپخانه‌ی الادیب.
به‌غدا (1980) ل (65) 14- دیوانی ئه‌سیری. ئاماده‌كردن و
پێشكه‌شكردنی د. كوردستان موكریانی. پێداچوونه‌وه و به‌راوردی
ئه‌حمه‌د تاقانه. ده‌زگای ئاراس. هه‌ولێر (2006) ل (40) 15-
ئارشاك ساڤرستیان. كورد و كوردستان. وه‌رگێڕانی: ئه‌مین شوان.
ده‌زگای ئاراس. هه‌ولێر (2005) ل (20) 16- چه‌ند وتارێكی
كوردناسی. له ڕووسییه‌وه: ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د. بنكه‌ی
ژین. سلێمانی (2008) ل (272)
|